هاوڵاتی ئەمڕۆ پێنج تووشبووی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە دهۆک تۆمارکران، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، "وەزیری تەندروستیم راسپاردووە بۆ ئەوەی تیمەکانیان ھەوڵی سنووردارکردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی بدەن." سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا نووسیویەتی، "پەیدابوونی چەند کەیسێکی ئۆمیکرۆن لە دهۆک مایه‌ی نیگه‌رانین" هاوکات داوا له هاونیشتمانیان ده‌كات پابەندبن به رێنماییەکان و ڤاكسین وه‌ربگرن بۆ ئەوەی کوردستان پارێزراو بێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6-1-2022 د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، لە چەند رۆژی رابردوودا پشکنین بۆ چەند گومانلێکراوێک کراوە و دەرکەوتووە کە 5 کەسیان هەڵگری ئۆمیکرۆن (گۆڕاوی نوێی کۆرۆنا) بوون. بەوتەی وەزیری تەندروستی، تووشبووەکان لە یەک خێزانن، دووانیان لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە و ئەوانی دیکەشیان تووشکردووە.
هاوڵاتی دوای نزیكەی 20 رۆژ تەرمی ئەو شوانە دۆزرایەوە كە لەلافاوی دووەمی هەولێر ئاو بردی. پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، تەرمی ئەو شوانەیان دۆزیوەتەوە كە رۆژی 17-12-2021 لە هەولێر لافاو بردی، بەڵام تاوەكو ئێستا تەرمی دانەر نەبەزی 10 مانگ نەدۆزراوەتەوە. لە راگەیەندراوێكی نووسینگەی پارێزگاری هەولێردا هاتووە: ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتی (ئومێد شامل) دۆزرایەوە و گەڕان بەدوای دۆزینەوەی تەرمی دانەر نەبەزیش بەردەوامە. بەرەبەیانی رۆژی هەینی 17-12-2021 بەهۆی بارانی بەلێزمەوە لە هەولێر لافاو دروستبوو، بەهۆیەوە 12 كەس گیانیان لەدەستدا، ئەوكات تەرمی 10 كەسیان دۆزرانەوە و دوو هاووڵاتی بێسەروشوێن بوون، یەكێكیان شوانێك بوو بە ناوی (ئومێد) و ئەوی دیكەشیان منداڵێك بوو بە ناوی (دانەر نەبەز)، بەڵام ئەمڕۆ تەرمی شوانەكە دۆزرایەوە.
هاوڵاتی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند:" بە بڕیاری دادوەر، ژمارەیەك لە گەنجە دەستگیركراوەكانی خۆپێشاندانەكەی پیرەمەگروون، كە بە جلی پرتەقاڵی وێنەیان بڵاوكرایەوە ئازادكراون. یاسین عەبدولسەمیع، وتەبێژی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ پێنجشەممە بە بڕیاری دادوەر، ژمارەیەك لە تۆمەتبارانی خۆپێشاندانەكەی ساڵی رابردوو لە پیرەمەگروون، بە كەفالەت ئازادكران". یاسین عەبدولسەمیع وتیشی: "دۆسیەی ئەوانەشی كە ئازاد نەكراون، لەبەردەستی دادوەری لێكۆڵینەوەدایە و رەنگە ئەمڕۆ ئەوانیش بە بڕیاری دادوەر ئازاد بكرێن". وتەبێژی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئازادكردنی ئەو گەنجانە بەشێوەیەكی یاسایی، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم هاتوونەتە سەر هێڵ. وتەبێژەكەی ئاسایشی سلێمانی ئامادەنەبوو ژمارەی كەسە دەستگیركراوەكان و ئەوانەش ئاشكرا بكات كە ئەمڕۆ ئازاد كراون و وتی "ژمارەی كەسە دەستگیركراوەكان و ئازادكراوەكانیش دادوەر دەتوانێت ڕایبگەیەنێت". رۆژی سێشەممە 04-01-2022 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی راگەیەندراوێكی لەبارەی دانپێدانانی چەند كەسێك لەسەر سووتاندنی چەند فەرمانگەیەك لە ناحیەی پیرەمەگروون لە كاتی خۆپێشاندانەكانی چەند مانگێك پێش ئێستا بڵاوكردەوە كە خەڵكی پیرەمەگروونن، بەڵام ئەوەی خەڵكی نیگەران كرد نیشاندانی ئەو كەسانە بوو بە جلوبەرگی پرتەقاڵییەوە لەگەڵ شێوازی دانپێدانانەكەیان، ئەویش وایكرد فشارێكی مەدەنی دروست ببێت و چەند كەمپینێكیش بۆ ئازادكردنی ئەو گەنجانە دروست بكرێت. لە مانگی تشرینی دووەمی 2021 زنجیرەیەك خۆپیشاندان لە بەشێك لە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو، كە لەبەشێك لە شار و شارۆچكەكان هێزە ئەمنیەكان توندوتیژییان بەرامبەر خۆپیشاندەران بەكارهێنا و لەكاردانەوەشدا خۆپیشاندەران چوونە سەر چەند دامەزراوەیەكی حكومی و بارەگا حزبیەكان و بەشێكیان سوتاندن.
هاوڵاتی جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروبارى سوریا رایگەیاند:" كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى سێماڵكا ده‌كه‌ین". جێگری نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروبارى سوریا لەمیانی کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ڕۆژئاوای کوردستان ئامانجەکانی مانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکای لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)ی ئاشکراکردوە، جه‌ختیكردۆته‌وه، كار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى سێماڵكا ده‌كه‌ن. بەگوێرەی ئاژانسی "نۆرس پرێس"، ماتیۆ پێرل بەبەرپرسانی ڕۆژئاوای کوردستانی ڕاگەیاندوە، هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا لەپێناو درێژەدان بەجەنگی دژ به‌داعش‌و پشتیوانیکردنی ئاسایش‌و سەقامگیریی ناوچەکەو بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابورییەکان لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستان، لەناوچەکەدا دەمێننەوە. هەر لەکۆبونەوەکەدا بەرپرسە ئەمریکیەکە جەختیکردۆتەوە کە کار لەسەر کاردنەوەی دەروازەی سنوریی سێماڵکا بەڕوی ڕۆژئاوای کوردستاندا دەکەنەوە کە ماوەیەکە پارتی دیموکراتی کوردستان تاکلایەنە دەروازەکەی دایخستوەو گوشارێکی ئابوریی گەورەو دۆخێکی مرۆیی سەختی لەسەر خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان دروستکردوە. پێرڵ هەروەک داوای لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کردوە بەرپرسیارێتیی دۆسیەی دەستگیرکراوانی داعش لەزیندانەکان‌و خێزانەکانیان لەکه‌مپەکانی هۆڵ‌و ڕۆژ لەئەستۆبگرن.
له‌یال ئه‌حمه‌د به‌شێک له‌دایکان له‌کاتى پێش سکپڕیدا په‌نا بۆ به‌رنامه‌ى خۆراکى جیاواز ده‌به‌ن تا به‌و هۆیه‌وه ره‌گه‌زى منداڵه‌کانیان دیارى بکه‌ن، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى پزیشکه‌کان ده‌ڵێن هیچ توێژینه‌وه‌یه‌کى زانستى نییه ئه‌وه بسه‌لمێنێت. به‌شێک له‌دایکان خاوه‌نی منداڵی کچن هه‌وڵده‌ده‌ن ببنه دایکی منداڵێکی کوڕیش، یان به‌پێچه‌وانه‌وه له‌هه‌مانکاتدا به‌شێک له‌دایکان باس له‌وه ده‌که‌ن که له‌ڕێگای چه‌ند خواردنێکی دیاریکراوه‌وه دوو بۆ سێ مانگ پێش ئه‌وه‌ی دووگیان بن ئه‌و خواردنانه‌ی به‌کارهێناوه‌و بووەته دایکی کچ یاخود کوڕ. سارا غه‌ریب ته‌مه‌ن 28، دایکی دووکچه‌و به‌منداڵى سێیه‌مى دووگیانه، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت:» به‌رنامه‌یه‌کى خۆراکیم جێبه‌جێکرد سێ مانگ پێش دووگیان بوونم که پێکهاتبوو له سه‌وزه، ماست و په‌نیرى که‌م چه‌وری، قه‌ڕنابیت، بامێ و برۆکلی و کوله‌که، ئه‌ڤۆکادۆو ماسی که به‌کارمهێناون که ره‌گه‌زى منداڵه‌که‌م کوڕه«. زه‌ینه‌ب محه‌مه‌د، دایکی منداڵێکی کچه‌و ده‌ڵێت ئاره‌زووى ئه‌وه‌ى کردووه ببێته خاوه‌نى منداڵێکى کوڕ، وتیشى:» پزیشکه‌که‌م به‌رنامه‌یه‌کی خۆراکی بۆ دانام که‌خۆراکه‌کان پێکهاتبوون له کوله‌که، ماسی ماکرێڵ، ماش، بڕوکلی، سه‌وزه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و به‌رنامه خۆراکییه‌م به‌جوانی جێبه‌جێکردو نه‌بوومه دایکی منداڵی کوڕ‌و کچم بووه«. هاوکات، تارا هادی ته‌مه‌ن 25 ساڵ خاوه‌نی دوو منداڵی کوڕه، ده‌ڵێت کاتێک دووگیان بووه به‌منداڵی سێیه‌مى سۆنه‌رم کردوووه‌و کۆرپه‌که‌ی کوڕ بووه، وتیشى:» زۆر بێتاقه‌ت بووم ئاره‌زووى ئه‌وه‌م ده‌کرد کچ بێت، دکتۆره‌که‌م پێی وتم حه‌زت له‌منداڵی کچبوو ده‌بوو پێش ئه‌وه‌ی دووگان بیت قسه‌ت بکردایه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی خۆراکیت بۆ دابنێم». پزیشکان راى جیاوازیان له‌باره‌ى به‌رنامه‌ى خۆراکییه‌وه هه‌یه بۆ دایکانى دووگیان که کاریگه‌رى له‌سه‌ر ره‌گه‌زى منداڵ هه‌بێت. دکتۆر سیروان عبدوڵا، پسپۆڕی زانستی خۆراک له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت:» هیچ توێژینه‌وه‌یه‌کی زانستی ئه‌وه‌ی نه‌سه‌لماندوه که خۆراکی دایک کاریگه‌ری هه‌بێت له‌دیاریکردنی ره‌گه‌زی کۆرپه‌له له‌سکی دایکدا». ناوبراو پێشیوابوو ئه‌و دایکانه‌ی که باس له‌وه ده‌که‌ن ماوه‌یه‌ک پێش دووگیان بوونیان جۆره خۆراکێکیان به‌کارهێناوه که تایبه‌ت بێت به دیاریکردنی ره‌گه‌زی کۆرپه‌له دووره له‌ڕاستییه‌وه. هه‌روه‌ها دکتۆره دیمه‌ن حسێن، پسپۆڕی ژنان و مناڵبوون بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که بڕواى به‌و به‌رنامه خۆراکییه نییه کاریگه‌رى له‌سه‌ر ره‌گه‌زى منداڵ هه‌بێت، وتى:»زۆرجار نه‌خۆش دێته لام و وه‌سڵیشی بڕیوه که ده‌ڵێت به‌رنامه‌یه‌کی خۆراکیم ده‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی کچ یا کوڕیان ببێ راسته‌وخۆ پێی ده‌ڵێم باوه‌ڕم به‌و به‌رنامه خۆراکییه نییه«. مامۆستایه‌کى ئاینى له‌ڕووى ئاینى ئیسلامه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و به‌رنامه خۆراکییه ده‌کات که به‌شێک له‌دایکان په‌ناى بۆ ده‌به‌ن بۆ گۆڕینى ره‌گه‌زى منداڵه‌کانیان. محه‌مه‌د قامیشى، مامۆستایى ئاینى له‌سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت:»هه‌ر شتێک له‌چوارچێوه‌ى ئاینى پیرۆزى ئیسلامدا بێت خواردنى حه‌رامى تێدا نه‌بێت رێگه‌پێدراوه واتا خواردنه‌کان حه‌ڵاڵ بێت و زیان به‌ته‌ندروستى دایک و کۆرپه‌له‌که نه‌گه‌یه‌نێت». ئه‌و مامۆستایه ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له‌دایکبوونى منداڵ و ره‌گه‌زه‌که‌ى قه‌ده‌رى خودایه« ئه‌گه‌ر خوا قه‌ده‌رى لێ نه‌دابێت نابێت».
هاوڵاتی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا هەڕەشەی ئەوە دەكات وڵاتەكەی ئامادەیە وەڵامی هێرشەكانی سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بداتەوە، دەشڵێت ئەو هێرشانەی دەكرێتە سەر بنكە سەربازیەكانی هاوپەیمانان لەچوارچێوەی ساڵیادی كوژرانی قاسم سلێمانیدایە و بە ئێرانیان وتووە دەبێت هێزەكانیان پارێزراوبن. جۆن كێربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) بەیاننامەیەكی لەبارەی هێرشە موشەكیی و درۆنییەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سەر هێزەكانی ئەمریكا لە بەغدا و ئەنبار بڵاوكردەوە. جۆن كێربی ڕایگەیاند: ئەو هێرشە چڕكراوەی ئەم دواییە بۆ سەر بنكەكانی ئەمریكا، بەستراوە بە ساڵیادی كوژرانی قاسم سلێمانی، ئێمە بە ئێرانمان وتووە كە پێویستە سەربازەكانمان پارێزراو بن. وتەبێژی پنتاگۆن هەڕەشەی ئەوەشی كرد، وڵاتەكەی ئامادەیە هێزەكانی لە سوریا و عێراق بپارێزێت و وەڵامی هێرشەكان بدەنەوە. وتەكانی وتەبێژی پنتاگۆن لەكاتێكدایە لە چەند رۆژی ڕابردوودا لەعێراق و سوریا بەتایبەتیش لەعێراق چەندین هێرش بە فڕۆكەی بێ فرۆكەوان و مووشەك كراونەتە سەر ئەو بنكانەی پێشتر هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانانی تێدابوون
هاوڵاتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییەکانی یه‌كێتی ده‌ڵێت:" خه‌ڵك كرده‌وه‌ی ده‌وێت نه‌ك قسه‌ی بریقه‌دار". له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی رێكخراوه دیموكراتییه‌كانی گه‌رمیانی حزبه‌كه‌ی، مەلا بەختیار، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییەکانی یه‌كێتی وتی: "ئەركتانە لەجەوهەرو ستراتیجی ئەم سەردەمە تێبگەن، لەناو ئەم سەردەمەشدا، گرنگتر ئەوەیە تێبگەن بزوتنەوەی مەدەنی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەعیراقدا گەیشتوه‌تە كوێ". لەو دیدارەی ناوەندی رێكخراوە دیموكراتییەكانی گەرمیان، مەلا بەختیار، ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: "سەرەڕای ئەوەی دەستكەوتێكی زۆرمان بەدەستهێناوە، كەلتورێكی ئێجگار جوانمان لەسەر مەدەنییەت، مافی ژن و عەلمانییەت هەیە و لەو خەباتە مەدەنی، پیشەیی و عەلمانییەدا، هیچ حزبێك ناتوانێت شان لەشانی یەكێتی نیشتمانی بدات". جەختیشیكردەوە: ئێستا رێكخراوی دیموكراسی لە عیراقدا، ئەركە دیموكراسییەكەی و پیشەییەكانی چییە، ئەركەكانی بەرامبەر مافەكانی ژن، خەباتی مەدەنی، خەبات لەبەرامبەر شیعە، سوننە، لەبەرامبەر پاشماوەكانی بیری نەتەوەیی عەرەبی، كە شۆڤێنییەت تا ئێستا بەسەریدا زاڵە، خەباتی مەدەنی لەبەرامبەر جێبەجێكردن و نەكردنی دەستورو مادەی 140، هەموو ئەمانە ئەركێكی گرنگی خەباتی مەدەنی‌و كۆمەڵایەتی و سیاسی، نەتەوەیی و كوردستانی ئێمەیە، كە بەشی زۆری دەكەوێتە ئەستۆ و سەرشانی رێكخراوە دیموكراتییەكان. وتیشی: "چین و توێژەكانیش، هەڵوێستی چاكسازی پیشەییان دەوێ، نەك كاری تیۆری پەتی، بۆ نمونە رێگەی كەلار-دەربەندیخان، 11 ساڵە تەواو نەكراوە، لەزەمانی دەرەبەگایەتیدا، بەبڕیاری سەرۆك هۆزێك بە بێگاری بەچەند ساڵێك جادەی وا دەكرا، بۆیە خەڵك كردەوەی دەوێ نەك قسەی بریقەدار".
هاوڵاتی دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو چەند مووشەكێكی ئاڕاستەكرا، بەرەبەیانی ئەمڕۆش فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان هەوڵیدا بچێتە ناو بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لەپارێزگای ئەنبار لەعێراق، بەڵام فڕۆكەكە خرایە خوارەوە. شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی عێراق بڵاویكردەوە: فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان هەوڵیداوە لە بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار نزیك ببێتەوە، بەڵام لەلایەن بەرگری ئاسمانی بنكەكەوە تێكشكێندراوە و خراوەتە دەرەوەی بنكەكە. ئێوارەی ڕابردوو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند: بنكەی سەربازی عەین ئەسەد بە كاتیۆشا هێرش كراوەتەسەر بەڵام زیانی بەناو بنكەكە نەگەیاندووە. لەماوەی 72 كاتژمێری ڕابردوودا پێنج بنكەی سەربازی كە پێشتر هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانانی تێدابوون لەعێراق و سوریا كراونەتە ئامانج، بەڵام بنكەی عەین ئەسەد لەدوو ڕۆژدا ئەمە سێیەم جارە هێرشی دەكرێتەسەر و دوو جاریان بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو بووە.
سازدانی: مەزهەر كەریم قایمقامى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئاماژه به‌وه ده‌دات ئه‌گه‌ر ساڵانه حکومه‌تى هه‌رێم دوو تا سێ ملیار دیناریان بۆ ته‌رخان بکردنایه ئێستا هه‌ڵه‌بجه که‌موکوڕییه‌کانى چاره‌سه‌ر ده‌بوو، ده‌شڵێت:» ئه‌گه‌ر بمانزانیایه به‌م شێوه‌یه ده‌بین به به‌پارێزگا ده‌موت شه‌ڵا هه‌ر قه‌زاکه‌ى جاران بوینایه«. نوخشه ناسیح، قایمقامى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که« بۆ لێدانى بیرێک له‌هه‌ڵه‌بجه ره‌زامه‌ندییه‌که‌ى ده‌چێته‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران». هاوکات، جه‌خت له‌وه‌شده‌کاته‌وه که به‌ڕاستى ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاوڕێکى جددی بداته‌وه له‌هه‌ڵه‌بجه، « وه‌ک ئیداره‌ى هه‌ڵه‌بجه ته‌حه‌مولمان نه‌ماوه«. هاوڵاتی : بوونى هه‌ڵه‌بجه وه‌ک پارێزگا چى له دۆخ و گوزه‌رانى هاووڵاتیان گۆڕیوه؟ نوخشه ناسیح: بێگومان ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونیه‌وه له‌سه‌ر خوێنى شه‌هیدان بووه به‌پارێزگا وه‌ک سمبولێک دروستبووه راسته له‌ڕووى ستانداردی بوون به‌پارێزگابوون‌و ژماره‌ى دانیشتوانه‌وه 140 هه‌زار که‌سه، به‌ڵام له‌ڕووى جوگرافیاوه رووبه‌رێکى به‌رفراوانمان هه‌یه دوو مه‌رزمان هه‌یه، هه‌قى ئه‌و مه‌رگ‌و کاره‌سات‌و شه‌هیدانه‌ى هه‌ڵه‌بجه داویه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا هه‌ڵه‌بجه بکات به‌پارێزگا. به‌ڕاستى خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه زۆر زۆر خۆشحاڵ بوو له‌ڕووى مادییه‌وه هیچ ئیسفاده‌یه‌کى نه‌کرد، به‌ڵام له‌ڕووى مه‌عنه‌ویه‌وه زۆر خۆشحاڵ بووین، ئومێدیان وابوو ده‌رگایه‌کى باشتر به‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه‌دا بکرێته‌وه ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ى که به‌سه‌ریدا هاتووه له‌ڕێگه‌ى پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزاریو پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنانه‌وه یاخود خزمه‌تکردنى زیاترى که‌سوکارى شه‌هیدان ئه‌و خه‌مه‌یان نه‌مێنێت، به‌ڵام ئێمه ئه‌گه‌ر تاساڵى 2014 سه‌یربکه‌ین حکومه‌تى هه‌رێم کارى باشى کردووه. ئێمه له‌بارودۆخێکیشدا بووین به‌پارێزگا با هه‌قێکى بچووکیش بده‌م به‌حکومه‌ت ته‌قه‌شووفى ماددى بوو، کۆمه‌ڵێک گرفتى ماددى هاته پێشه‌وه نه‌ناردنى بوجه له‌لایه‌ن حکومه‌تى عێراقه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه بودجه‌یه‌کى ئه‌وه‌نده زه‌به‌لاحمان ناوێت، ئێمه لێداوانه‌کانمان بۆ راگه‌یاندنه‌کان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکى حکومه‌ت‌و جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌ت دوو سه‌رۆکى حکومه‌ت‌و ئاوانه‌ى ئێستاش ئێمه یه‌ک شتمان وتووه راسته حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌ئه‌زمه‌یه‌کى ماددى زۆر قورس‌دا تێده‌په‌ڕێت هه‌موومان پێویسته له‌گه‌ڵیدا بین ته‌نانه‌ت نه‌شیتوانیوه موچه بدات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو ساڵێک دوو ملیار سێ ملیار دابنرایه بۆ پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه ده‌مانتوانى بونیه‌ى هه‌ڵه‌بجه باش بکه‌ین، ئێمه ناڵێین ئه‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌مان بده‌نێ. له‌ساڵى 2015 وه تائێستا ئه‌گه‌ر ساڵى سێ ملیاریان بداینایه‌تێ ئێستا بونیادى هه‌ڵه‌بجه چى لێده‌هات، به‌ڵام به‌ڕاستى نه‌کرا، بۆ نه‌کرا منیش نازانم. هاوڵاتی : ئه‌ى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌و داواکاریه‌کانتان له‌گه‌ڵ حکومه‌تى عێراقى چى؟ نوخشه ناسیح: حکومه‌تى عێراقى به‌فه‌رمنى ئێمه به‌پارێزگا ده‌ناسێنێت، وه‌فدى دێت ده‌ڵێت محافزه حه‌له‌بجه، کیتابمان بۆ ده‌که‌ن هه‌ر ده‌ڵێن محافزه حه‌له‌بجه پاسه‌پۆرت‌و نیشینگه‌مان هه‌یه، هه‌ر ده‌ڵێت محافزه حه‌له‌بجه، به‌ڵام که‌دێته سه‌ر ئیستیحقاقات ده‌ڵێت هێشتا ماوتانه. هاوڵاتی : به‌غدا بۆچى ده‌ڵێت هێشتا ماوتانه، ئایا حکومه‌تى هه‌رێم له‌مه‌دا که‌مته‌رخه‌مى هه‌بووه؟ نوخشه ناسیح: ئه‌مه ره‌بتى هه‌یه به‌که‌مته‌رخه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم‌و ناوه‌ند هه‌میشه له‌دانوستانه‌کانیاندا ئه‌وه‌نده باسى نه‌وت‌و بودجه ده‌که‌ن بۆ جارێکیش به‌جددى باسى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه نه‌کراوه، من ناڵێم باسیان نه‌کردوه، باسى که‌وتنه سه‌رپێى هه‌ڵه‌بجه ناکرێت. سه‌یرى پارێزگاى هه‌ولێر بکه یان پارێزگارى سلێمانى و دهۆک ئه‌وانیش ده‌بێت به‌زیاده‌وه خزمه‌ت بکرێت، به‌ڵام پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌بوایه بیانکردایه به‌نموونه‌یه‌کى جوان بۆ ئه‌و ئیدارانه‌ى ئێستا له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران‌و په‌رله‌مان بڕیاریان له‌سه‌رداوه، زۆر به‌لامه‌وه سه‌یره ده‌ڵێت ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى فڵان شوێن‌و فڵان شوێن، تۆ وه‌ره جارێ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ته‌واو بکه. هاوڵاتی : کێشه‌ى که‌مى میلاکتان هه‌یه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانتان؟ نوخشه ناسیح: به‌ڵێ کێشه‌ى میلاکم هه‌یه، حه‌ڤده به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان هه‌یه، نۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى دروست بووه، له‌م نۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تى شه‌هیدانە که گرنگترین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه له‌ناو پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له‌به‌رئه‌وه‌ى خزمه‌تى که‌سوکارى شه‌هیدان ده‌کات که‌مى میلاک و بوجه‌ى هه‌یه، کۆمه‌ڵێک گرفتى زه‌وى هه‌یه، شاره‌وانى به‌هه‌مان شێوه، به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تى وه‌به‌رهێنانمان دروستکردووه ته‌نها به‌ڕێوه‌به‌ره‌که‌مان داناوه ئاخر له‌چى دونیایه‌کدا هه‌بووه شتى وه‌ها بکرێت، قایمقامیه‌ت که‌هی زه‌مانى عوسمانیه‌کانه ئێستاش که‌مى میلاکم هه‌یه، یه‌عنى به‌ڕاستى ده‌بێت حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئاوڕێکى جددی بداته‌وه له‌هه‌ڵه‌بجه، ئێمه وه‌ک ئیداره‌ى هه‌ڵه‌بجه ته‌حه‌مولمان نه‌ماوه یه‌عنى ئه‌م گرفتانه زۆر زۆرن. هاوڵاتی : روونتر قسه‌مان بۆ بکه‌یت ئێوه چى دیکه ده‌که‌ن بۆ چاره‌سه‌رکرنى ئه‌و گرفتانه؟ نوخشه ناسیح: به‌ڕاستى قسه‌ى وامان کردووه یان بابڵێم قسه‌ى ئیتیحاریمان کردووه، به‌نیسبه‌ت خۆمه‌وه قسه ده‌که‌م جارى واهه‌بووه قسه‌ى وام کردووه له‌گه‌ڵ وه‌زیرو سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران یه‌عنى وتوومه به‌یانى پێم ده‌ڵێت بڕۆره‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌ڵام هیچ سودى نه‌بووه، ده‌بێت ئیراده‌یه‌کى جددى هه‌بێت که ئه‌م پارێزگایه تا شه‌ش مانگى دیکه نا من ناڵێم شه‌ش مانگ تا ساڵێکى دیکه ئه‌م کاتانه، لیژنه‌یه‌ک له‌خۆمان دروستکه‌ن بۆ دیارى کردنى پێداویستیه‌کانى، پێموایه پارێزگاکانى دیکه پێیان ناخۆش نابێت چه‌ند سه‌د ملیارێک بۆ هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان بکرێت، وه‌ک پارێزگاى هه‌ولێرو سلێمانى ، ئێمه پارێزگاى سلێمانى وه‌ک دایک سه‌یرده‌که‌ین به‌رده‌وام هاوکارمان بوون و زۆر هاوکارییان کردووین به‌هه‌موو سێکته‌ره‌کانه‌وه، ئیداره‌که‌شى هاوکارمان بووه به‌جددى به‌هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان به‌پارێزگارو جێگره‌که‌یه‌وه زۆر هاوکارو پشتیوانى هه‌ڵه‌بجه‌بوون، به‌ڵام ئه‌وانیش توانایان مه‌حدوده، له‌به‌رئه‌وه له‌ڕێگه‌ى رۆژنامه‌که‌ى به‌ڕێزتانه‌وه داواکارم له‌حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مه‌م بۆ بکه‌ن ، حکومه‌تى هه‌رێم ئیتر به‌سه وه‌ره سه‌رخه‌ت بۆ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه که‌مى میلاکمان هه‌یه؟. هاوڵاتی : ئێوه زۆر باسى که‌مى میلاک ده‌که‌ن به‌س ئه‌و کێشه‌یه‌تان هه‌یه یان چى دیکه؟ نوخشه ناسیح: بۆ نموونه یاساى زیاده‌ڕۆیمان هه‌یه، باشه یاساى زیاده‌ڕۆیی یاسایه‌کی جوانه، حکومه‌ت به‌من ده‌ڵێت قایمقام‌و شاره‌وانى و فڵان‌و فیسار ئه‌م زیاده‌ڕۆیانه لابده‌ن، من میلاکم نیه من چاودێرم نیه، من پێداویستیم نیه ماکائینم نیه جا چیمان هه‌یه بوجه‌ى ته‌واوریئ له‌هه‌موو شوێنێک هه‌یه، من دوومانگه کیتابمان کردووه وه‌ک پارێزگا جوابمان ناده‌نه‌وه یه‌عنى به‌ڕاستى، ده‌بێت هه‌فته‌کانى داهاتووی ساڵى تازه هه‌ڵوێستێک وه‌ربگرین یاداشتێک بده‌ینه حکومه‌ت خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه‌ش لێمان قه‌بوڵناکات، من بۆخۆم خه‌ڵکى هه‌ڵه‌بجه‌م. هاوڵاتی : چه‌ند مانگێک پێش ئێستا یاداشتێکتان دا به‌حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه چى به‌سه‌ر هات؟ نوخشه ناسیح: ئه‌وه شه‌ش مانگ پێش ئێستا له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا داوامان کرد‌و ده‌ڵێین حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌م که‌موکوڕیانه‌مان هه‌یه یه‌ک دوو سێ، وتوومانه کامه ئه‌وله‌ویه‌ته گرنگه ئه‌وه‌مان بۆ جێبه‌جێ بکه‌ن، له‌وه زیاتر ئێمه چیبکه‌ین، کۆمه‌ڵێک گرفتمان هه‌یه یه‌کێک له‌گرفته‌کان کۆمه‌ڵێک پڕۆژه‌مان هه‌یه وه‌ستاوه، ئه‌م پڕۆژانه له‌سه‌ر بوجه‌ى پترۆ دۆلاره که‌ژماره‌یان له 250 پڕۆژه زیاتره که هه‌یانه له 20% ته‌واوبووه هه‌یانه له 60% ته‌واو بووه، موشکیله‌ى ئه‌م پڕۆژانه ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر پاره‌ى پترۆ دۆلاره که له‌خوا به‌زیادبێت نه‌ماوه، ده‌ڵێن ته‌ناقولى پێناکرێت یه‌عنى موشکیله‌مان له‌م شتانه‌دایه که ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌توانێت به‌بڕیارێک چاره‌سه‌رى بکات یان کێشه‌ى وشکه‌ساڵیمان هه‌بووه، ماعقوله موافه‌قه‌تى لێدانى بیرێک له‌هه‌ڵه‌بجه بچێته‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ده‌سه‌ڵات به‌مه‌رکه‌زیکردن خراپه من ده‌سه‌ڵات ده‌ده‌م به پارێزگاره‌که‌م، به‌مدیر عامه‌که‌م به‌ڵام چاودێریشى ده‌که‌م ؟ حکومه‌ت ده‌بێت قه‌ناعه‌تى هه‌بێت به‌و که‌سانه‌ى دایناوه‌و چاودێریشیان بکات، ئه‌داى منى به‌دڵ نیه با لامبات هه‌زاره‌هاى وه‌ک من هه‌یه بیهێنه‌وه بیکه‌ن به قایمقام بیکه به‌پارێزگار، ئه‌گه‌ر کێشه‌که له‌شه‌خسى ئێمه‌دایه، دڵتنیاتان ده‌که‌مه‌وه من دیفاع له‌خۆمان ناکه‌م کێشه‌که له‌شه‌خسه‌کاندا نیه، کێشه‌که له‌که‌مى بودجه‌و که‌مى میلاکدایه ئه‌و دوو شته‌مان بۆ چاره‌سه‌ر بکه‌ن‌و بیده‌نه ده‌ستمان‌و ئیتر وازمان لێبهێنن. هاوڵاتی : هه‌رچه‌نده مه‌رزی نێوده‌ڵه‌تیتان نیه، به‌ڵام دوو مه‌رزى لاوه‌کیشتان هه‌یه تاچه‌ند داهاته‌که‌ى سوودى هه‌بووه بۆ هه‌ڵه‌بجه ؟ نوخشه ناسیح: به‌ڵى دوو مه‌رزى لاوه‌کیمان هه‌یه، تۆ واز له‌مه‌رزى شوشمێ بێنه، مه‌رزى پشته باس ده‌که‌م هه‌موو مانگێک چوار ملیار زیاتر داهاتى هه‌یه جاده‌که‌ى زۆر خراپه، ئێمه وتوومانه حکومه‌تى هه‌رێم سیانه‌کردنى جاده‌که‌ى پاره‌ى مانگێکى تێده‌چێت بمانده‌رێ هه‌تا ئێستا نه‌یداوه. با واز له‌وه‌ش بێنین ئێمه گرفتى زانکۆمان هه‌یه، زانکۆى پۆله‌ته‌کنیکى هه‌ڵه‌بجه‌مان هه‌یه داهاتى هه‌یه، 10%ى داهاتى زانکۆکه بده‌نه‌وه به‌زانکۆکه تا که‌موکوڕیه‌کانى چاره‌سه‌ربکات نایده‌نێ، شته‌که هیچى له‌ده‌ستى ئێمه‌دا نیه، حکومه‌ت هه‌مووى بردۆته‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیش لایى سه‌رۆکى حکومه‌ته، سه‌رۆکى حکومه‌تیش با بڕیارێک بدات بۆ هه‌ڵه‌بجه. هاوڵاتی : تۆ تاچه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایت که ده‌ڵێن هه‌ڵه‌بجه زه‌ره‌رى کردووه بووه به پارێزگا؟ بۆچی؟ نوخشه ناسیح: وه‌ک هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ک پێته‌ڵێم ئه‌گه‌ر بمانزانیایه به‌م شێوه‌یه ده‌بین به به‌پارێزگا ده‌موت شه‌ڵا هه‌ر قه‌زاکه‌ى جاران بوینایه، چونکه ئه‌وکات گرفتی میلاکت نه‌بوو به‌نمونه به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تى پۆلیسى هه‌ڵه‌بجه باس ده‌که‌م له‌سه‌ر پشتى به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تیه‌که بووه به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى یه‌ک نه‌فه‌رى بۆ زیاد نه‌کراوه. به‌رگرى شارستانى نۆ بۆ ده که‌سى خانه‌نشین ده‌بێت نۆ بۆ ده که‌سیشى ته‌مه‌نیان کردووه ئیتر بیست بۆ سى که‌سى ده‌مێنێته‌وه ئایا بیست بۆ سى که‌س به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌کى بۆ ده‌ڕوات به‌ڕێوه به‌س به‌ئێوه ده‌ڵێم؟!
شاناز حه‌سه‌ن له‌شه‌وى یه‌کى یه‌کى ئه‌مساڵدا 130 منداڵ له‌هه‌رێمى کودستان له‌دایکبوون و پزیشکێک ئاماژه به‌وه‌ده‌دات دایکان خۆیان ئه‌و رۆژه هه‌ڵده‌بژێرن بۆ له‌دایکبوونى منداڵه‌کانیان تا به‌روارێکى جوانیان هه‌بێت. شه‌وى 1ى 1ى 2022، له‌هه‌رێمى کوردستاندا 130 منداڵ له‌دایکبوون، به‌شێک له‌و ژنانه ده‌ڵێن دڵخۆشن که منداڵه‌که‌یان له‌و شه‌ودا له‌دایکبووه. ئه‌ڤین کامیل، دایکى یه‌کێک له‌و منداڵانه‌یه که له یه‌که‌م شه‌وى ساڵى نوێ‌دا منداڵى بووه، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:» بوونى به‌روارێکى جوان بۆ رۆژى له‌دایکبوونى کچه‌که‌م زۆر دڵخۆشم ده‌کات». ئه‌م دایکه باسى له‌وه‌شکرد پێشتر چه‌ند جارێک سه‌ردانى لاى پزیشکى کردووه‌و داواى کردووه له‌و رۆژه‌دا نه‌شته‌رگه‌رى بۆ بکرێت. هه‌روه‌ها وتیشى:»به‌کاتى خۆم دوو رۆژ دواتر منداڵه‌که‌م له‌دایکده‌بوو، به‌ڵام حه‌زم کرد بیکه‌مه رۆژى یه‌کى مانگه‌وه تا هه‌موو ساڵێک ئه‌و دوو یاده پێکه‌وه بکه‌ینه‌وه«. هه‌ندێک له‌دایکانیش بوونى رێکه‌وتى خوایى بۆ له‌دایکبوونى منداڵه‌کانیان به جوانتر ده‌زانن و پێیان وایه ئه‌وه به‌روارى ته‌واوه‌تى له‌دایکبوونى منداڵه‌که‌یانه. شیراز جه‌لال، دایکى دوو کوڕه‌و له شه‌وى یه‌کى یه‌کدا کچێکى دیکه‌ى له‌دایکبووه به‌هاوڵاتى وت:» خۆم له‌م شه‌وه‌دا له‌دایکبووم و قیسمه‌تى خواى گه‌وره وابوو کچه‌که‌شم له‌هه‌مان شه‌ودا له‌دایک ببێت». ئه‌م دایکه خۆى به‌رنامه‌ى نه‌بووه له‌یه‌که‌م شه‌وى ساڵى تازه‌دا منداڵه‌که‌ى له‌دایک ببێت، به‌ڵام له‌دواى چوونه ناو ساڵى تازه‌وه کچه‌که‌ى له‌دایکبووه. شیراز پێیوابو ئه‌و به‌رواره جوانه بۆ له‌دایکبوون که ته‌واو به‌ویستى خوا بێت و وتیشى:»حه‌ز ناکه‌م خۆم رۆژه‌که دیاریبکه‌م، چونکه له‌ڕاستیدا ئه‌و رۆژه جوانه که خۆى منداڵه‌که کاتى له‌دایکبوونیه‌تى». پزیشکێکى ژنان و منداڵ بوون ده‌ڵێت، زۆربه‌ی دایکان خۆیان ئه‌و شه‌وه هه‌ڵده‌بژێرن تامنداڵه‌که‌یان تێیدا له‌دایک ببێت. شلێر حه‌مه عه‌لی، پزیشکی ژنان و منداڵبوون، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت:» زۆربه‌ی دایکان خۆیان به‌مه‌به‌ست ئه‌و شه‌وه هه‌ڵده‌بژێرن بۆ له‌دایکبوونی منداڵه‌کانیان، زۆر دایک که دێته لامان ده‌یه‌وێت منداڵه‌که‌ی به‌روارێکی له‌دایکبوونی جوانی هه‌بێت، بۆیه شه‌وی یه‌کی یه‌ک دیاریده‌کات». توێژه‌رێکى ده‌روونى ئاماژه به‌وه ده‌دات دایکان له‌و کاته‌دا له بارودۆخێکى نائارامدان و گرنگى به شتى لاوه‌کى ده‌ده‌ن. ناسک خدر، توێژه‌رى ده‌روونی، له لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:»دایکان له ماوه‌ى نۆ مانگى سکپڕیدا له‌بارودۆخێکى زۆر نائارامدان، بیر له‌زۆر شت ده‌که‌نه‌وه تابتوانن منداڵه‌که‌یان بپارێزن و باشترین شتى بۆ بکه‌ن». ئه‌م توێژه‌ره ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که دایکان یه‌کێک له‌و شتانه‌ى گرنگه به‌لایانه‌وه به‌روارێکى جوانه‌و وتیشى:» به‌روارى جوان لای دایک دوو بیرکردنه‌وه‌ى له‌پشته‌وه‌یه، یه‌که‌م دیاریکردنى به‌روارێکى جوان بۆ رۆژى له‌دایکبوونى منداڵه‌که‌ى و دووه‌میش یادکردنه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بۆنه‌یه‌کى دیکه‌دا دووباره ده‌بێته‌وه‌و ده‌بێته یاده‌وه‌رى جوان بۆیان». ئه‌وه‌ى بووەته سه‌ره‌نجى زۆربه‌مان ئه‌وه‌یه له‌کۆندا زۆربه‌ى زۆرى منداڵه‌کان له‌شه‌وى یه‌کى یه‌کدا به‌روارى له‌دایکبوونیان بۆ نووسراوه، پیاوێکى ته‌مه‌ن 82 ساڵ ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه له‌کۆندا سێ چوار منداڵ پێکه‌وه بردویانن بۆ ده‌رکردنى پێناسى بارى که‌سێتى. به‌کر مسته‌فا، ته‌مه‌ن 82 ساڵ، باسى سه‌رده‌مى خۆیانى بۆ هاوڵاتى گێڕایه‌وه‌و وتى:» له‌کۆندا منداڵه‌کان له‌دایک ده‌بوون، سێ یان چواریان پێکه‌وه ده‌مانبردن بۆ ئه‌وه‌ى ته‌سکه‌ره‌یان بۆ ده‌ربکه‌ین و هه‌ر یه‌که‌ى به‌پێى باڵا ته‌مه‌ن و رۆژى له‌دایک بوونمان بۆ ده‌نووسین». هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد خاوه‌نى شه‌ش منداڵه‌و به‌روارى له‌دایکبوونى چواریانى به‌یه‌کى یه‌ک نووسیوه، که له‌ڕاستیدا هه‌ر بیریان نیه که‌ى له‌دایکبوون. به‌کر مسته‌فا، پێشوابوو باشتره به‌روارى له‌دایکبوونه‌که راست و دروست بێت، « ئه‌و رۆژه جوانه که منداڵه‌که‌ى تێدا له‌دایک ده‌بێت جا هه‌ر به‌روارو کاتێک بێت».
سەرۆكی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی کرد ئه‌مڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/١/٥ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی لە فالح ئه‌لفەیاز سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كرد. لە دیدارێکدا دوایین پێشهاته‌کانی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، گفتوگۆ و هه‌وڵی لایه‌نه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تاوتوێ کران و بیروڕایان ده‌رباره‌ی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی فیدرالیی عیراق گۆڕییه‌وه. بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا دوایین پێشهاته‌کانی پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، گفتوگۆ و هه‌وڵی لایه‌نه‌کان بۆ ئه‌نجامدانی یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان تاوتوێ کران. هەروەها لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، بیروڕایان ده‌رباره‌ی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی فیدراڵیی عیراق گۆڕیوەتەوە
هاوڵاتی شانەی ئەمنیی عێراق رایگەیاند:"مووشەكێك لە سەربازگەی نەسر لە رۆژئاوای بەغدا كەوتووەتە خوارەوە و هێزە ئەمنییەكانیش دەستیان بەسەر سەكۆ و مووشەكێكی دیكەدا گرتووە، بەوەش لەماوەی 48 كاتژمێردا پێنجەم جارە بنكەكانی هاوپەیمانان لەسوریا و عێراق دەكرێنە ئامانج. شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: مووشەكێك لە سەربازگەی نەسر لە رۆژئاوای بەغدا كەوتووەتەخوارەوە كە لە گەڕەكی جیهادەوە ئاراستە كراوە. وەكو لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: هێزە ئەمنییەكان سەكۆیەكی هەڵدانی مووشەكیان دۆزیوەتەوە و مووشەكێكی 240 ملیمیی نەتەقیوەش دەستی بەسەردا گیراوە، مووشەكەكە پووچەڵكراوەتەوە و رادەستی بەڕێوەبەرایەتیی بەڵگەی تاوان كراوە. لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەی شانەی راگەیاندنی ئەمنیدا هاتووە: دەزگا ئەمنییەكان و ئاژانسی هەواڵگری لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە بۆ گەیشتن بە بكەرانی و دواتر وردەكارییەكان بڵاودەكەنەوە. پێشتر وتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند: لە ماوەی 48 كاتژمێری رابردوودا چوار جار لە عێراق و سووریا بەرپەرچی هێرشی مووشەكی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانمان داوەتەوە. بە ئامانجگرتنی ئەو بنكانە هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی سوپای پاسدارانی ئێران لە 3/1/2020 لەبەغدا.
هاوڵاتی پارتی و یه‌كێتی ئەمڕۆ كۆبونەوە و رایانگەیاند:" كه پێویستە هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا بكرێت". ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی كانوونی دووه‌می 2022، لیژنەی هاوبەشی پارتی و یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکەش راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، هەردوولا هاوڕان هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت. لە راگەیەندراوەکەی پارتی و یەکێتی هاتووە: "لە چوارچێوەی هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی یه‌كێتی و پارتی ئەمڕۆ 5ی کانوونی دووەمی 2020 شاندیکی تایبەتی یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی دەستوور و هەڵبژاردن و کۆمسیۆن، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە". ئه‌وه‌ش هاتووه: هەردوولا هاوڕابوون ک پێویستە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا بکرێت و ئامادەسازیی نیشتمانی پێویست بکرێت و تێگەیشتنی ھاوبەش لەسەر میکانیزمە یاسایی و سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن ھەبێت.
مەزهەر كەریم قایمقامى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ئاماژه به‌وه ده‌دات ئه‌گه‌ر ساڵانه حکومه‌تى هه‌رێم دوو تا سێ ملیار دیناریان بۆ ته‌رخان بکردنایه ئێستا هه‌ڵه‌بجه که‌موکوڕییه‌کانى چاره‌سه‌ر ده‌بوو، ده‌شڵێت:» ئه‌گه‌ر بمانزانیایه به‌م شێوه‌یه ده‌بین به به‌پارێزگا ده‌موت شه‌ڵا هه‌ر قه‌زاکه‌ى جاران بوینایه«. نوخشه ناسیح، قایمقامى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که« بۆ لێدانى بیرێک له‌هه‌ڵه‌بجه ره‌زامه‌ندییه‌که‌ى ده‌چێته‌وه ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران». قایمقامى ناوه‌ندى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه وتیشی:"بێگومان ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونیه‌وه له‌سه‌ر خوێنى شه‌هیدان بووه به‌پارێزگا وه‌ک سمبولێک دروستبووه راسته له‌ڕووى ستانداردی بوون به‌پارێزگابوون‌و ژماره‌ى دانیشتوانه‌وه 140 هه‌زار که‌سه، به‌ڵام له‌ڕووى جوگرافیاوه رووبه‌رێکى به‌رفراوانمان هه‌یه دوو مه‌رزمان هه‌یه، هه‌قى ئه‌و مه‌رگ‌و کاره‌سات‌و شه‌هیدانه‌ى هه‌ڵه‌بجه داویه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم بڕیاریدا هه‌ڵه‌بجه بکات به‌پارێزگا".
سه‌رکۆ جه‌مال لافاوى دووه‌مى هه‌ولێر زیانه‌کانى گه‌یشتووه‌ته 21 ملیار دینار‌و تائێستا نزیکه‌ى شه‌ش ملیار دینارى بۆ کۆکراوه‌ته‌وه که به‌شێکی له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنه‌ران کۆکراوه‌ته‌وه. رۆژى 17ى 12ى 2021، لافاوێک له‌پارێزگاری هه‌ولێر روویداو به‌و هۆیه‌وه 12 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا که تائێستا ته‌رمى دوانیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، داوای هاوکاریی له‌حکومه‌تی عێراق کردووه‌و نامه‌ی فه‌رمی بۆ کونسوڵخانه‌ی وڵاتان نێردراوه. ساڵی 2021 له‌ماوه‌ی که‌متر له‌دوو مانگدا له‌هه‌ولێر دوو جار لافاو روویدا که له رۆژانی 2021/10/30 و 2021/12/17 بوو، به‌ڵام لافاوی یه‌که‌م هێنده‌ی لافاوی دووه‌م زیانی لێنه‌که‌وته‌وه، له‌لافاوه‌که‌ی ئه‌مجاره‌ی هه‌ولێر 12 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا، ته‌رمی 10 که‌سیان دۆزراونه‌ته‌وه، دانه‌ری 10 مانگ و که‌سێکی دیکه که پیشه‌ی «شوان» بوو هێشتا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه. به‌پێی ئاماره‌کان زیانه‌کانی لافاو له‌هه‌ولێر تائێستا سێ هه‌زارو 278 زیانلێکه‌وتوو فۆڕمیان پڕکردووه‌ته‌وه، که دوو هه‌زارو 775 خێزان ئاو چووه‌ته ماڵه‌کانیان و هه‌زارو 78 ئۆتۆمبێلیش زیانیان به‌رکه‌وتووه‌و 386 خانوو تێکچوون. هه‌روه‌ها 140 دوکان و فرۆشگا زیانیان به‌رکه‌وتووه، هه‌زارو 29 سه‌ر مه‌ڕو ماڵات له‌ناوچوون، 42 مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌که‌کان، 160 زه‌وی کشتوکاڵى زیانی به‌رکه‌وتووه‌و به‌رهه‌مه‌کانی تێکچووه. هاوکات چوار حه‌وزی ماسی به‌هۆی لافاو ته‌قیون، 10 کارگه‌ی پیشه‌سازی ئاویان تێچووه‌و نۆ مارکێت و مینی مارکێت و 20 کۆگا له‌ناوچه‌ی قوشته‌په‌و داره‌توو، تێکچوونه‌و 24 ماتۆڕسیکلیش به‌هۆی ئاوه‌وه تێکچوون. به‌رپرسانى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه به‌کۆکردنه‌وه‌ى پاره بۆ زیانلێکه‌وتووانى لافاوى دووه‌مى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌که‌ن. محه‌مه‌د شوکری، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی حکومه‌تى هه‌رێمی کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت:» بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانلێکه‌وتووانی لافاوى دووه‌مى هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێکمان راگه‌یاندووه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هاوکاری». هه‌روه‌ها وتیشى:» تائێستا دوو ملیار‌و 200 ملیۆن دینار له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه بۆ هاوکارییه‌کانی زیانلێکه‌وتووانی کۆکراوه‌ته‌وه«. سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ڵێت:»به‌شێک له‌پرۆژه‌کان بوونه‌ته هۆى درووستبوونى لافاو، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه جیاوازه‌کان مۆڵه‌تى فه‌رمیان پێدراوه«. عه‌لی ره‌شید، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت:» راپۆرتی لیژنه‌که ورده‌کاریی زۆری تێدایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رێڕه‌وه ئاوییه‌کان پڕبوونه‌ته‌وه و کونی پرده‌کان گیراون و خه‌ڵکیش خاشاکیان فڕێداوه‌ته به‌سته‌کانه‌وه. رۆژى 18ى کانوونى یه‌که‌مى 2021، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌فه‌رمانى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم لیژنه‌یه‌کى لێکۆڵینه‌وه‌ى 11 که‌سى پێکهێناوه تا هۆکاره‌کانى دروستبوونى لافاوه‌که ئاشکرا بکه‌ن و حکومه‌ت لێپێچینه‌وه‌ى خۆى ئه‌نجامبدات. سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر وتیشی:» پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان هه‌بووه که هۆکاره، له‌کاتێکدا شاره‌وانی، گه‌شتوگوزار، ئاوه‌دانکردنه‌وه، نه‌خشه‌دانان و ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ هه‌موویان به‌فه‌رمی ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر دروستکردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه داوه«. سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر باسى له‌وه‌شکرد ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌هۆکاری روودانی لافاوه‌کانی هه‌ولێر پێکهێنراوه راپۆرتی خۆی به‌ورده‌کاریی زۆره‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ناردووه‌و ده‌ستیان له‌سه‌ر برینه‌کان داناوه، وتیشى:»تا ئه‌نجامه‌کان له‌ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رانه‌گه‌یه‌ندرێن هیچ شتێک بڵاوناکرێته‌وه«. هاوکات، عه‌لى ره‌شید ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که قه‌ره‌بووی زیانلێکه‌وتووانی لافاوه‌که ده‌ست به‌دابه‌شکردنی کراوه‌و هه‌ر بڕه پاره‌یه‌کی دیکه‌ش بێت ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌دابه‌شکردنی ده‌که‌ن، به‌ڵام قۆناغی دووه‌می قه‌ره‌بووی زیانلێکه‌وتووانی لافاوه‌که‌ی یه‌که‌م هێشتا ته‌واو نه‌بووه. رۆژی 29-12-2021 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌پێی خه‌مڵاندنه‌کان لافاوی یه‌که‌م زیانی پێنج ملیار‌و 853 ملیۆن بووه، ئه‌و پاره‌یه‌شی بۆ قه‌ره‌بووی زیانلێکه‌تووان کۆکراوه‌ته‌وه چوار ملیار‌و 460 ملیۆن دینار بووه‌و ئه‌وه‌ی دیکه‌شی که ملیارێک و 393 ملیۆن دیناره له‌لایه‌ن سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ته‌رخانکراوه. له‌باره‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی له لافاوه‌که‌ی یه‌که‌م زیانیان به‌رکه‌وتووه، پارێزگاری هه‌ولێر ده‌شڵێت: 826 خێزان زیان به‌ر ماڵ و که‌لوپه‌له‌کانیان که‌وتووه، هه‌روه‌ها 314 ئۆتۆمبێلیش زیانیان به‌رکه‌وتووه. پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو که به‌شێکی زۆری ئه‌و پاره‌یه‌ی که کۆکراوه‌ته‌وه به‌مشێوه‌یه بووه که سێ ملیار دینار له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراق، 500 ملیۆن دینار له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیی دیوانی وه‌زاره‌ت، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی 220 ملیۆن دینار، شێخ باز 450 ملیۆن دینار، ده‌زگای خێرخوازیی نانه‌که‌لی 100 ملیۆن دینار، گرووپی کۆمپانیاکانی جیهان 100 ملیۆن دینار. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو پارێزگاری هه‌ولێر ناوی به‌شێک له‌کۆمپانیاو رێکخراوه‌کانی دیکه‌ی نه‌هێنا له‌وانه‌ش کۆمپانیا ئاسیاسێڵ که‌بڕی ملیارێک دیناری بۆ به‌هاناوه‌چوون و یارمه‌تیدانی زیانلێکه‌وتووانی لافاوه‌که‌ی رۆژی هه‌ینی رابردووی هه‌ولێر دابین کرد، پاشانیش کۆمپانیای ساوس کوردستان ، بڕی 300 ملیۆن دیناری وه‌کو هاوکاری بۆ که‌مپینه‌که دابینکردبوو. جێگری پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت، تا لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌باره‌ى لافاوه‌که‌ى هه‌ولێر ته‌واو نه‌بێت ناوه‌ڕۆکى راپۆرته‌که ئاشکرا ناکه‌ن. هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتی وت: «لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه له‌لافاوه‌که‌ی هه‌ولێر ده‌ستی به‌کاره‌کانی کردووه‌و من سه‌رۆکی لیژنه‌که‌م، به‌ڵام تا لێکۆڵینه‌وه‌کان کۆتای‌یان نه‌یه‌ت هیچ شتێک له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆکی لێکۆڵینه‌وه‌که ئاشکرا ناکه‌ین». ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى کوردستان له‌یه‌که‌م ساتى روودانى لافاوه‌که‌وه بۆ راگه‌یاندنه‌کان چه‌ندین روونکرنه‌وه‌ى خسته‌ڕوو ده‌ڵێت:» له‌هه‌ولێر ده‌ستدرێژی کراوه‌ته‌سه‌ر ئاوه‌ڕۆی گشتی و هۆکاری لافاوه‌که‌یه«. عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت: « به‌داخه‌وه به‌بێ دیاریکردنی هۆکاره راسته‌قینه‌که‌ی باران به‌هۆکار دانرا». هه‌روه‌ها وتیشی:» ئه‌وه‌نه‌ی ئێمه لێکۆڵینه‌وه‌مان کردووه له‌ساڵانی رابردوودا‌و له 2013ش باران زۆر له‌وه زیاتر باریوه، به‌ڵام ئه‌و لافاوه گه‌وره‌یه‌و زیانه زۆره‌شی نه‌بووه که قوربانی لێبکه‌وێته‌وه«. «هۆکاری سه‌ره‌کی لافاوه‌که ئه‌وه‌یه هه‌ر له‌سه‌ر رێگه‌ی مه‌سیفه‌وه کۆمه‌ڵێک باخى به‌رپرسه‌کان له‌سه‌ر رێڕه‌وی ئاوه‌که کردوویانه، به‌تایبه‌ت پرۆژه‌ی زه‌یتوون و زه‌یتوون پڵه‌س، که‌که‌سێکی نزیکی به‌رپرسێکی باڵای هه‌رێمی له‌پشته، هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک پرۆژه‌ی نیشته‌جێبوون رێڕه‌وی ئاو‌و ئاوه‌ڕۆکانی هه‌ولێر داگیرکراون، له‌خه‌تی داره‌توو و خه‌تی کۆڕنیش»، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح واى وت. عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو :»گرنگ ئه‌وه‌یه بتوانین ورد‌و درشتی که‌موکوڕییه‌کان دیاری بکه‌ین و رێکاری په‌رله‌مانی و یاسایی بگرینه‌به‌ر، داوا له‌خه‌ڵک ده‌که‌ین هه‌موو ئه‌وانه‌ی زیانیان کردووه‌و ماڵیان ژێرئاو که‌وتووه سکاڵای یاسایی تۆمار بکه‌ن، چونکه که‌مته‌رخه‌می هه‌یه، ئه‌م ده‌ستدرێژییه‌ی له‌هه‌شت ساڵدا کراوه‌ته سه‌ر ئاوه‌ڕۆ له‌مێژوودا رووینه‌داوه«. هێشتا مه‌ترسییه‌کانى روودانه‌وه‌ى لافاو له‌هه‌ولێر له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌که‌یه‌وه نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ره‌کانی دووباره‌بوونه‌وه‌ی لافاو له‌هه‌ولێر، سه‌رکه‌وت کاڕه‌ش، وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتی وت :»وه‌کو به‌رگری شارستانی لایه‌نی جێبه‌جێکارین و ئه‌وه‌ی پێویست بێت ئه‌نجاممانداوه، له‌دوای لافاوه‌که‌ی هه‌ولێریش و پێش رووداوه‌که‌ش ئه‌وه‌ی پێمان کرابێت کردوومانه بۆ پاککردنه‌وه‌ی ئاوه‌ڕۆکانی هه‌ولێر». وته‌بێژی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر، پێشیوابوو که هه‌ندێک شوێن رێڕه‌وی ئاوه‌ڕۆکه‌ی گۆڕاوه‌و هه‌ندێک شوێنی دیکه‌ش به‌هۆی خاشاک و شتومه‌کی دیکه‌وه ئاوه‌ڕۆکه‌ی گیراوه‌و به‌هۆی زۆری بارانه‌که‌شه‌وه لافاو دروستبووه.
