وهزارهتى دارایی: سبهینێ مووچهى وهزارهتى ناوخۆ و بهڕێوهبهرایهتى ڕهگهزنامه دابهش دهكرێت
هاوڵاتی وهزارهتى دارایی حكومهتى ههرێمى كوردستان خشتهى مووچهى سبهینێ ڕاگهیاندو سبهینێ وهزارهتێك بهڕێوهبهرایهتیهكى گشتى مووچه وهردهگرن. بهپێى خشتهكهى وهزارهتى دارایی و ئابورى ههرێم، سبهینێ سێشهممه 30/11/2021 مووچهى وهزارهتى ناوخۆو بهڕێوهبهرایهتى گشتى ڕهگهزنامهى ههرێم دابهش دهكرێت. تائێستا تهنها مووچهى وهزارهتهكانى پێمهرگه دارایی و تهندروستى دابهشكراوهو حكومهتى ههرێم چاوهڕوانى ناردنى 200 ملیارهكهى بهغدایه بۆئهوهى دابهشكردنى مووچه خێراتر بكات.
هاوڵاتی بهپێى بڕیارێكى وهزارهتى ناوخۆى حكومهتى ههرێم كه ئهمڕۆ ڕێبهر ئهحمهد وهزیرى ناوخۆ واژۆیكردوه، 803 ئهفسهرى وهزارهتى ناوخۆ پلهكانیان بهرزدهكرێتهوه. فهرمانهكهى وهزارهتى ناوخۆى ههرێم ژمارهى 24068ى لهسهرهو ئهمڕۆ 28ى 11 ڕێبهر ئهحمهد وهزیرى ناوخۆ واژۆی كردوه تێیدا هاتوه، "بڕیاردراوه بهبهرزكردنهوهى پلهى 803 ئهفسهر كه پلهكانیان لهنێوان ملازمى دوو تا پلهى عهمیده". ئهوهشخراوهتهڕوو، "بڕیاردراوه بهجێگیركردنى سوڕانهوهى خزمهتى زیاتر له 40 زنجیرهى ئهفسهرانى وهزارهتى ناوخۆ". بهپێى یاساى ڕاژهى سهربازیى، ئهفسهرانى وهزارهتى ناوخۆ بۆ ههر پله بهرزكردنهوهیهكیان پێویسته بهشدارى تاقیكردنهوهیهك بكهنو دواى سهركهوتنیان پلهكانیان بهرزدهكرێتهوهو ماوهى چهند ساڵێكیشه بههۆى نهبونى خولى ئهفسهرى بهسهدان ڕێپێدراوى ناو وهزارهتى ناوخۆ نهیانتوانیوه ببنه ئهفسهرو كهمترین ئهفسهر ههیه ئێستا بهپلهى ملازمى یهكو دوو.
هاوڵاتی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەگەر تێگەیشتنمان بۆ واقعی کۆمەڵایەتی و فیکری باوی کۆمەڵگای کوردی نەبێ، نە لەهۆکاری کێشەکان تێدەگەین و نە توانای چارەسەرکردنیمان دەبێت. دەشڵیت، ''بچوکترین شت کە بتوانین ئێستا بیکەین، داوای لێبوردنە لەخوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و سەرجەم زانکۆکانی تر.'' ئەمڕۆ 28ی تشرینی دووەمی 2021، قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران لەوتارێکیدا لەکۆنفرانسی یەکسانیی جێندەرى و ستراتیژی هێزی ژنان رایگەیاند، ئەگەر تێگەیشتنمان بۆ واقعی کۆمەڵایەتی و فیکری باوی کۆمەڵگای کوردی نەبێ، نە لەهۆکاری کێشەکان تێدەگەین و نە توانای چارەسەرکردنیمان دەبێت، بۆیە لەم رۆژەدا سورم لەسەر ئەو دروشمە کە بەر لەدوو ساڵ رامگەیاند و دەیڵێمەوە ''پیاو بە توندوتیژی بەرامبەر ژنان رابگرە''. لەبارەى خۆپیشاندانەکانی رۆژانی رابردووى سلێمانی و شارەکانی تر و برینداربوونی کچانی زانکۆ، قوباد تاڵەبانی ووتی، ''ئەو شێرە کچانە لەبەرئەوە بریندارنەبوون کە کچن و ئەم بابەتە پەیوەندی بەتوندوتیژی دژی ژنانەوە نییە، بەڵکو لەبەرئەوە برینداربوون کە خۆپیشاندەربوون دەشڵێت، ''کچانی زانکۆی سلێمانی سەلماندیان کە لەپێناو داواکارییەکانیان هیچ جیاوازییەکان لەگەڵ کوڕانی زانکۆ نییە". لەبارەى بڵاوبونەوەى ڤیدیۆی سوکایەتیکردن بەئاڵاى پیرۆزی کوردستان، جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ''بەر لەوەى خوێندکارانی پێ تۆمەتبار بکەین و هێندەى تر توڕەیان بکەین، دەبوو لەراستی و دروستی ڤیدیۆکە بکۆڵینەوە، ئەمەش نەک تەنها بەسەر حکومەت، بەڵکو بەسەر پەرلەمانیش تێپەڕی. باسیلەوەشکرد، ''بچوکترین شت کە بتوانین ئێستا بیکەین، داوای لێبوردنە لەخوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و سەرجەم زانکۆکانی تر کە لەخۆپیشاندانەکاندا لەئێمەومانان زیاتر شانازییان بە ئاڵاکەیانەوە کردووە. بۆیە داوای لێبوردنیان لێدەكەین.'' لەکۆتایی وتارەکەیدا جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران گرتنەبەرى شێوازەکانی راهێنان و هۆشیارکردنەوەى بەگرنگ زانی بۆ ئەو کەس و لایەنانەى کەپەیوەندیدارن بەم بابەتەوە، وتیشی : دەبێ لەشتە بچوکەکانەوە دەست پێبکەین تا دەگاتە بابەتی کوشتنی ژنێک لەسەر شەرەف و بەدەنگی بەرز بە بکوژ بڵێین "هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە''.
هاوڵاتی چهكدارانی داعش له سنوری قهزای كفری پهلاماری خاڵێكی پاسهوانی هێزهكانی پێشمهرگهی كوردستانیاندا، بهڵام هێرشهكهیان تێكشكێندرا. له راگهیهندراوێكی وهزارهتی پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستاندا هاتووه: شەوی رابردوو چهكدارانی داعش پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەیان لە سنووری فەوجی سێی لیوای 17ی پیادەیان لە سنووری کفری دا. باسی لهوهشكردووه: هێزەکانی پێشمەرگە، ئازایانە و نەبەردانە، بە توندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان دایەوە و چەکدارانی داعش ـ یان راوناوە. ئهمه لهكاتێكدایه شهوی رابردوو چهكدارانی داعش له سنووری ناحیهی كوڵهجۆ، بههۆی دانانی بۆمبی چێندراو و گوللـهی قهناسهوه پێنج پێشمهرگهیان شههید كرد و چواری دیكه بریندار بوون.
هاوڵاتی دوران کاڵکان پەیامێک ئاراستەی گەنجانی کوردستان دەکات و داوایان لێدەکات، بەشداریی لە بەرخۆدانی شەرەفمەندانە بکەن و باس لەوە دەکات، کە “پەکەکە وەک پارتێکی گەنجانە دامەزرا، ڕۆح و ئیرادەی گەنجانەش وەک وزەیەکی بنەڕەتی وەردەگرێت، هەروەک ئەو وتەیەی ڕێبەر ئاپۆ کە دەڵێت بە گەنجی دەستمان پێکرد و بەگەنجی سەردەکەوین”. ئهمڕۆ یەکشەممە 28ی تشرینی دووهمی 2021، دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لەمیانی ٤٣یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەدا قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی گەنجان کرد و پەیامی ئاراستەی گەنجانی کوردستان کرد، بۆ بەشدارییکردن لە ڕیزەکانی گەریلا و ڕوکردنە چیاکانی کوردستان. کاڵکان لە سەرەتای قسەکانیدا باس لەوە دەکات، کە پەکەکە وەک “پارتێکی گەنجان” دامەزرا و دەڵێت: هەروەک ئەو وتەیەی ڕێبەر ئاپۆ کە دەڵێت بە گەنجی دەستمان پێکرد و بەگەنجیی سەردەکەوین، بزووتنەوەکەمان وەک بزووتنەوەیەکی گەنجان دروستبوو بەهەمان شێوەش وەک بزووتنەوەیەکی گەنجانە بەردەوامە، ڕۆحی گەنجانەی ئازادیخوازیی و ئیرادەی تێکۆشان وەک وزدەیەکی بنەڕەتیی وەردەگرێت، لەسەر ئەو بنەمایەش لە ٤٤مین ساڵیاددا پارتەکەمان بەهێزتر و بەوزەتر و بە ئامادەکاریی بەهێزترەوە تێدەکۆشێت. ئاماژە بە بەرخۆدانی نیو سەدەی پەکەکە دەکات و دەڵێت: پەکەکە ٤٤ ساڵە بەرخۆدانێکی قارەمانانە بەڕێوەدەبات، هێرشەکانی فاشیتان چەندێک دژوار و وەحشییانە بێت، بەرخۆدان ئەوەندە قارەمانانە پێشدەکەوێت، گەنجانی کورد، ژنانی کورد و گەلی کورد بەگشتیی لەدژی هەموو جۆرە فاشیست و قڕکەر و زاڵمێک بەرخۆدانێکی سەربەرزانە بەڕێوەدەبات، بە بەرخۆدانێکی وەها پێشکەوتنێکی گەورەمان بەدیهێنا. لەبارەی هەڵمەتی سەفەربەریی گەنجانیشەوە کاڵکان دەڵێت: ئێمە لەسەر هەڵمەتی بەشدارییکردن کە لەلایەن ڕێکخستنەکانی گەنجانمان و کۆمەڵەی گەنجانەوە دەستپێکراوە، دەڵێین تۆش بەشداری ڕیزی گەریلا ببە، ئێوەش بەشدارببن، دەبێت هەموو گەنجێکی کورد بەکوڕ و کچەوە بەشداربێت لە ڕیزی گەریلاکان، هەمووان با بەشداربن لەم ڕێبازە شەرەمەندە. دەشڵێت: ئێمە ئەم سەفەربەرییەی بەشداربوون و ئاپۆیبوون وەک سەفەربەرییەکی نوێگەر ڕادەگەیەنین، ئەم سەفەربەرییەش هەم وەک سەفەربەریی تێکۆشان و بەشداربوون و سەرکەوتن لەقەڵەم دەدەین، پێویستە هەموو گەنجانیش بەشداریی لەم سەفەربەرییەدا بکەن، بۆ ئەوەی بزانن کە خاوەن شەرەفێکی گەورەی میلیتانی ئاپۆیین. دوران کاڵکان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕووی دەم لە گەنجان دەکات و دەڵێت: گەریلا لە ئاڤاشین و مەتینا بەرخۆدان دەکات، تۆش ناتەوێت بەشداریی لە بەرخۆدانێکی وەهادا بکەیت؟ ناتەوێت ببیتە هەڤاڵی قارەمانەکانی وەرخەلێ و زەندوورا و مام ڕەشۆ؟ ئەوکات تۆش بەشداریی ڕیزەکانی گەریلاکان ببە و ڕوو لە چیاکان بکە.
هاوڵاتی هاوسەرۆکی یەکێتی لەسەر شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە لە میحوەری گەرمەسێر دەڵێت، "پێویستی زیاترمان بە پلان، بەرنامەی ھاوبەش و ھەماھەنگی ھەیە". ئەمرۆ 28ی تشرینی دووەمی 2021. بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەیامێکدا دەشڵێت، "بە نیگهرانيیەکی زۆرەوە له چهندبارەبوونهوهی ئەم پەلامارە تیرۆریستییانە بۆ سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە، لە ناوچە کێشەلەسەر و دابڕێندراوەکانی ھەرێم دەڕوانم. بۆ بەرپەرچیدانەوەی ئەم پەلامارانە". ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستی زیاترمان بە پلان، بەرنامەی ھاوبەش و ھەماھەنگی ھەیە، بەتایبەت چڕکردنەوەی کارکردنی پێکەوەیی زیاتر لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا، بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و رێگری لە جموجۆڵەکانیان کە مایەی ھەڕەشەی جددین بۆ ئەو سنوورانە. دەقی پەیامەکە: شەوی رابردوو لە ھەوڵێکی ترسنۆکانەی دیکەی تیرۆریستاندا، پهلاماری سەنگەرەکانی پێشەوەی پێشمەرگە لە سنووری کوڵەجۆی گەرمیان درا. بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە له ئهنجامی ئهو كردهوه تیرۆریستییه، پێنج پێشمەرگەی قارەمان شەھید بوون و چوار پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون. وێڕای سەرکۆنەی ئهم پەلامارە تیرۆریستییە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قوڵی خۆمان ئاراستەی كەسوكار و خانەوادەی سەربەرزی ئەو شەهیدانەمان دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین. بە نیگهرانيیەکی زۆرەوە له چهندبارەبوونهوهی ئەم پەلامارە تیرۆریستییانە بۆ سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە، لە ناوچە کێشەلەسەر و دابڕێندراوەکانی ھەرێم دەڕوانم. بۆ بەرپەرچیدانەوەی ئەم پەلامارانە، پێویستی زیاترمان بە پلان، بەرنامەی ھاوبەش و ھەماھەنگی ھەیە، بەتایبەت چڕکردنەوەی کارکردنی پێکەوەیی زیاتر لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا، بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و رێگری لە جموجۆڵەکانیان کە مایەی ھەڕەشەی جددین بۆ ئەو سنوورانە. لێرەوە جارێکی تر داوادەکەین دۆسیەی ئەمنی ئەو ناوچانە بە ھاوبەشی، بە سیاسەت و تێڕوانینێکی ترەوە لەپێناو سەقامگیریی، ئاسایش و ئارامی زیاتر بەڕێوەببرێن. دووبارە سەربەرزی بۆ ڕۆحی شەھیدەکانمان و خودای گەورە ئارامی بە كهسوكاری شههیدان ببەخشێت. ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکانمان دەخوازین و بۆ ھەر ھاوکاری و چارەسەرێکی خێرا ئامادەی خۆمان دەردەبڕین و لەگەڵتانین.
هاوڵاتی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان دەڵێت "ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل حەرامە و خیانەتێکی گەورەیە"، دەشڵێت: "دەبێت هەموو هەوڵێکی ماددی و مەعنەوی بۆ رزگارکردنی فەلەستین بدرێت". ئهمڕۆ یەکشەممە 28ی تشرینی دووهمی 2021، ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، لەبارەی هەوڵەکانی هەندێک لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانییان لەگەڵ ئیسرائیل رایگەیاند: "بەردەوام لەگەڵ ئەقسا و قودس و فەلەستین دەمێنینەوە و دژی داگیرکاری و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانین لەگەڵیدا، ئەو کارە لەلایەن هەر دەوڵەت یان گرووپێکەوە بێت، دەبێت سەرکۆنە بکرێت". عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، ئاماژەی بەو وڵاتانە دا کە پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردووەتەوە و وتی: "ئەوەی هەندێک لە وڵاتانی وەکو ئیمارات و مەغریب دەستیان داوەتێ لە رۆچوونە پەیوەندیی و هەنگاوە کردەییەکان لەگەڵ کیانی زایۆنیی داگیرکەر، کارێکی سەرکۆنەکراوە و لەڕووی شەرعەوە حەرامە و خیانەتکردنە لە پەیمانی عومەری و سەڵاحی و مافەکانی گەلی فەلەستینیش". هەروەها دەڵێت: "یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان پێشتر چەندین راگەیێندراوی بۆ سەرکۆنەکردنی ئاساییکردنەوە لەگەڵ داگیرکارانی قودس و ئەقسا و فەلەستین دەرکردووە و چەندین کۆنگرە و سەمیناری گرتووە بۆ دووپاتکردنەوەی لەپێشترێتی ئەم پرسە و حەرامیی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان، کە خیانەتێکی گەورەیە". قسەکانی عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، لەکاتێکدان ئیمارات، بەحرێن، ئوردن، سودان، مەغریب و میسر پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاساییکردووەتەوە. لەکۆتایی ساڵی 2020، بەحرێن و ئیمارات و ئیسرائیل بە سەرپەرشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رێککەوتننامەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانییان راگەیاند، کە بە رێککەوتننامەی ئەبراهام ناودەبرێت و ئەمەش ناڕەزایی بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکەی لێکەوتەوە.
هاوڵاتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگهیاند:" پێویسته پهله بكرێت له كاراتركردنی سەنتەرەکانی ئەمنی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، به ههماههنگی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنیی لەو ناوچانە پڕ بکرێتەوه، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی پێشمەرگەمان راسپاردووە کە ئامادەکاری زیاتر بکەن". ئهمڕۆ یەکشەممە 28ی تشرینی دووهمی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی هێرشەكەی كوڵەجۆ پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند:" ئێمه چەندین جار هۆشداریمان داوە لەبارەی مهترسییهكانی تیرۆریستانی داعش و خۆڕێكخستنەوەیان بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدرارەی هەرێم، كه سوودیان لەو بۆشاییە ئهمنییهی لەو ناوچانە هەیە وهرگرتووه و بوونەتە مەترسییهكی جدی بۆ سەر ئاسایش و دانیشتووانی ناوچهكه، بۆیهش پێویسته پهله بكرێت له كاراتركردنی سەنتەرەکانی ئەمنیی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، به ههماههنگی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنیی لەو ناوچانە پڕ بکرێتەوه، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی پێشمەرگەمان راسپاردووە کە ئامادەکاری زیاتر بکەن و رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ سنووردارکردن و نەهێشتنی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و ڕێگریکردن لە زیانگەیاندن بە هێزەکانی پیشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە". دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان: ههواڵی شههیدبوونی ژمارەیەک پێشمهرگەی قارهمان لە شهوی رابردوو لە سنووری کوڵەجۆ، كه لەکاتی بەهاناوەچوونیی هاوسهنگهرهكانیان شههید بوون، زۆر خهمباری كردم، هاوخهمی خۆم ئاراستهی بنهماڵه و كهسوكاریان دهكهم و داواكارم له خودای مەزن، گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و هیوای زوو چاكبوونهوهش بۆ بریندارهكان دهخوازم. ئێمه چەندین جار هۆشداریمان داوە لەبارەی مهترسییهكانی تیرۆریستانی داعش و خۆڕێكخستنەوەیان بە تایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدرارەی هەرێم، كه سوودیان لەو بۆشاییە ئهمنییهی لەو ناوچانە هەیە وهرگرتووه و بوونەتە مەترسییهكی جدی بۆ سەر ئاسایش و دانیشتووانی ناوچهكه، بۆیهش پێویسته پهله بكرێت له كاراتركردنی سەنتەرەکانی ئەمنیی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، به ههماههنگی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنیی لەو ناوچانە پڕ بکرێتەوه، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی پێشمەرگەمان راسپاردووە کە ئامادەکاری زیاتر بکەن و رێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ سنووردارکردن و نەهێشتنی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و ڕێگریکردن لە زیانگەیاندن بە هێزەکانی پیشمەرگە و خەڵکی ناوچەکە. مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
هاوڵاتی فەرماندەی گشتی بڕیارگەری هەپەگە ئاشکرایدەکات سوپای تورکیا لە حەوت مانگی ڕابردوودا پێنج جۆر چەکی کیمیایی لەدژی گەریلا بەکارهێناوە و کاریگەریی هەر پێنج جۆرەکەش دەخاتەڕوو. دەشڵێت:"ێمەش لەوە تێگەیشتین کە بابەتەکە گەریلا نییە، بەڵکو سوپای تورکیا دەیانەوێت خەڵکی ئەو ناوچەیە بترسێنن و گوندەکانیان پێ چۆڵ بکەن ئهمڕۆ یەکشەممە 28ی تشرینی دووهمی 2021، موراد قەرەیلان، فەرماندەی گشتی بڕیارگەری ناوەندی پاراستنی گەل-هەپەگە لەمیانی بەشدارییکردنی لە پڕۆگرامێکی تایبەتی ستێرک تیڤی، باسی لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کرد لەلایەن سوپای تورکیاوە، کە لە حەوت مانگی ڕابردووی هێرشە داگیرکارییەکانیدا بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا دژ بە گەریلاکانی کوردستان بەکاریهێناون. موراد قەرەیلان جەختیش لەوەدەكاتەوە توركیا مەبەستی پەكەكە نیە و بەڵكو دەیەوێت هەموو گوندەكانی سەر سنورەكان داگیربكات و دەڵێت:" ئێمە لە ئەوروپاوە زانیاریمان پێگەشت کە خەڵکی ناوچەکە وتوویانە بەهۆی نزیکی گەریلاکانی پەکەکەوە سوپای تورکیا گوندەکانی ئەو ناوچەیە بۆردوومان دەکات، ئێمەش ئاگاداریمان بۆ هێزەکانمان نارد، کە ئەگەر نزیکن لە گوندەکانەوە بکشێنەوە و دووربکەونەوە، دوای ئەوەی هەڤاڵانمان تەدبیریان وەرگرت و دووریش کەوتنەوە، دیسان دەوڵەتی تورکیا ئەو ناوچەیەی بۆردوومانکردەوە، ئێمەش لەوە تێگەیشتن کە بابەتەکە گەریلا نییە، بەڵکو دەیانەوێت خەڵکی ئەو ناوچەیە بترسێنن و گوندەکانیان پێ چۆڵ بکەن. وەک موراد قەرەیلان دەڵێت “ئەوەندەی ئێمە تائێستا پشتڕاستمان کردووەتەوە، دوژمن پێنج جۆر چەکی کیمیایی لەدژی ئێمە بەکارهێناوە”. جۆر و کاریگەریی ئەو چەکە کیمیاییانەی سوپای تورکیا بەکاریهێناوە لەزاری موراد قەرەیلان؛ * جۆری یەکەمی ئەو چەکە گازی سنرە، ئەو گازەش مرۆڤ تووشی سڕبوون دەکات و دوای ماوەیەکی کورتیش گیان لەدەستبدات، ماددەی سەرەکیی ئەو گازەش تابوونە، کاتێک ئەو گازە بڵاودەبێتەوە، بۆنی میوە بڵاودەبێتەوە، هەندێک جاریش هەیە هیچ بۆنێکی لێ نایەت. *جۆری دووەمیش کە بەکاریدەهێنێت مرۆڤ دەخنکێنێت، ئەو چەکە هەڵگری گازی کلۆرۆپینە و پێی دەوترێت گرین کرۆس، ئەم چەکە یەکەمجار ئەڵمانیا لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا دروستیکردووە، لەوکاتەوە تورکیاش بەدەستیهێناوە، ئەو چەکە کاتێک دەتەقێندرێت مرۆڤ دەخنکێنێت. *جۆرێکی دیکەی گازە مرۆڤ دەستووتێنێت و وشکی دەکات، جۆری کیمیایی ئەو چەکەش پێی دەوترێت سولفور موستانت، ئەمەش هەر لەلایەن ئەڵمانیاوە دروستکراوە، ناوێکەی دیکەشی هەیە پێی دەڵێن یەلۆو کرۆس، ئەمە کاتێک بەکاردەهێندرێت هەندێ جار ڕەنگە سەوز دەدات و ئاگریش لەناو شوێنە دەکاتەوە کە دەتەقێندرێت. *یەکێکی دیکە لەو گازانەی بەکاریدەهێنێت بارودۆخی مرۆڤ تێکدەدات و لەهۆش خۆی دەچێت، تووشی ئیفلیجبوونی کاتیی دەکات، ئەم گازە لە گردی کارتاڵ و چەندین شوێنی دیکە بەکارهات. *جۆری پێنجەمیش گازی بیبەرە، واتە هەمان ئەو گازە لە خۆپیشاندانەکاندا بەکاردەهێندرێت، بێگومان کاتێک ئەو گازە لە شوێنی بەرتەسک یانیش توونێل بەکاردەهێندرێت، هیچ دەرفەتێک بۆ مانەوە ناهێڵێتەوە. موراد قەرەیلان قسەیەکی وەزیری بەرگریی تورکیاش بەدرۆ دەخاتەوە و دەڵێت: خلوسی ئاکار ڕەتیدەکاتەوە کە ئەو گازانەیان بەکارهێنابێت و دەڵێت تەنها گازی بیبەریان بەکارهێناوە، بەڵام درۆ دەکات، ئەو پێنج جۆرەمان تائێستا پشتڕاستکردووە کە لەدژمان بەکارهاتووە. قەرەیلان ڕەخنەش لە بێدەنگیی نێودەوڵەتیی و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێت و دەڵێت: هێزە نێودەوڵەتییەکان بێدەنگن بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، بەڵام هێزە پارێزەرەکانی مافی مرۆڤ و دامەزراوە دیموکراتییەکان ئەم بابەتەیان کردە ڕۆژەڤ، تورکیا پشتی بە ناتۆ بەستووە بۆیە ئەم تاوانانە ئەنجامدەدات، بەڵام ناتۆش بێدەنگیی لێدەکات، هاوکات لەبەر ئەوەی ئەم تاوانە لە باشووری کوردستان ئەنجامدەدرێت، دەبێت حکومەتی هەرێم و پەرلەمان ناڕەزایەتیی دەرببڕن، بەڵام بەپێچەوانەوە دامەزراوەکانی باشووری کوردستان لەو پرسەدا دەستەوسان و بێدەنگ بوون. باس لەوەش دەکات: ئێمە باش نازانین، بەڵام هەندێک باس لەوە دەکەن، کە چەکی کیمیایی کاریگەریی لەسەر هاوڵاتی مەدەنییش هەبووە و گواستوونیانەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بێگومان ئێمە ئەمەمان تەنها لە ڕاگەیاندنەوە بیستووە، بەڵام دەزانین کە لە دەوروبەری گوندی هرورێ چەندین جار هێرشیان لە دەوروبەری گوندەکە ئەنجامداوە.
وەزارەتی دارایی: ئامادەكاری بۆ پڕۆژە بودجەی 2022 تەواو بووە و چاوەڕوانی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانین
هاوڵاتی وهزارهتی دارایی و ئابوری حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند:" لهگهڵ سهرجهم وهزارهت و دهستهكان دهستكرا به گفتوگۆی ئامادهكردنی پرۆژه یاسایی بودجه له ئێستاشدا چاوهڕوانی داتا و زانیارییهكانی وهزارهتی سامانه سروشتیهكان و بودجهی وهبهرهێنان دهكهن". ئهمڕۆ یەکشەممە 28ی تشرینی دووهمی 2021، وهزارهتی دارایی و ئابوری حكومهتی ههرێمی كوردستان لهراگهیهندراوێكدا رایگهیاند:"تاوتوێی پرۆژهی یاسایی بودجهی ٢٠٢٢ كرا به مهبهستی ئامادهكردنی پرۆژه یاسایی بودجهی حكومهتی ههرێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ له رۆژی ٧/١١/٢٠٢١ لهگهڵ سهرجهم وهزارهت و دهستهكان دهستكرا به گفتوگۆ و له بهرواری ٢١/١١/٢٠٢١ كۆتایی به گفتوگۆكان هات لهسهر بودجهی تشغیلی. جگه له وهزارهتی سامانه سروشتیهكان كه داتای پێویستیان نهبوو. تێبینی له ئێستادا چاوهڕوانی داتا و زانیارییهكانی وهزارهتی سامانه سروشتیهكان و بودجهی وهبهرهێنان دهكهین بۆ تهواوكردنی ئامادهكردنی پرۆژه یاساكه". ههرێمی كوردستان چهند ساڵێكه پڕۆژه بودجهی ئامادهنهكردوهو سهرهڕای ئهوهی لهماوهی رابردودا چهندین جار پهرلهمانتاران داوایان دهركرد حكومهت پڕۆژهكه رهوانهی پهرلهمانی بكات بەڵام كاری لەسەر نەكراوە .
هاوڵاتی قوباد تاڵەبانی راگەیاند:" ئەم پەلامارانە دەیسەلمێنن کەهێشتا مەترسی ئەو گروپە تێرۆریستییە هەر ماوە، بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەپێشمەرگە و سوپاى عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسییە و دزەکردنی چەکدارانی داعش، ھەروەھا جەختدەكەینەوە كە زۆر پێویستە كار لەسەر بنبڕكردنی فیكری تیرۆریستی بكرێت". ئهمڕۆ یەکشەممە 28ی تشرینی دووهمی 2021، قوباد تاڵەبانی، جێگرە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەیسبوكی تایبەتی خۆی لە بارەی هێرشەكەی ئەمشەوی داعش بۆ سەر كوڵەجۆ رایگەیاند:" جارێکی تر چەتەکانی داعش پەلامارێکی تری ترسنۆکانەیان کردە سەر ھێزەكانی پێشمەرگە لەسنورى کوڵەجۆ، بەداخەوە، بەهۆیەوە پۆلێک پێشمەرگەی قارەمان گیانی خۆیان بەخشی و چونە ریزی کاروانی پڕ لەسەروەرى شەهیدان، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی کەسوکاریان دەکەم و هیواى زووچاکبونەوە بۆ پێشمەرگە برینداربووەکانیش دەخوازم. درەنگانی ئەمشەو لەهێرشێكی داعش بۆ سەر كوڵەجۆ پێنج پێشمەرگە شەهید بون و چواری دیكە بریندار بوون. دەقی پەیامی قوباد تاڵەبانی:... جارێکی تر چەتەکانی داعش پەلامارێکی تری ترسنۆکانەیان کردە سەر ھێزەكانی پێشمەرگە لەسنورى کوڵەجۆ، بەداخەوە، بەهۆیەوە پۆلێک پێشمەرگەی قارەمان گیانی خۆیان بەخشی و چونە ریزی کاروانی پڕ لەسەروەرى شەهیدان، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی کەسوکاریان دەکەم و هیواى زووچاکبونەوە بۆ پێشمەرگە برینداربووەکانیش دەخوازم. ئەم پەلامارانە دەیسەلمێنن کەهێشتا مەترسی ئەو گروپە تێرۆریستییە هەر ماوە، بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەپێشمەرگە و سوپاى عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ نەهێشتنی ئەو مەترسییە و دزەکردنی چەکدارانی داعش، ھەروەھا جەختدەكەینەوە كە زۆر پێویستە كار لەسەر بنبڕكردنی فیكری تیرۆریستی بكرێت. دروود بۆ گیانی پاکی ئەو پۆلە شەهیدەى شەوى رابردوو و هەموو شەهیدانی رێگاى رزگارى و ئاوەدانی کوردستان.
هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" فراوانبوون و بەردەوامیی پەلامار و هێرەشەكانی داعش، پەیامی جددیی ترسناكن و هەڕەشە و مەترسییەكی ڕاستەقینە لە ناوچەكە دەهێنێتەوە ئاراوە ئهمڕۆ یەکشەممە 28ی تشرینی دووهمی 2021، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" فراوانبوون و بەردەوامیی پەلامار و هێرەشەكانی داعش، پەیامی جددیی ترسناكن و هەڕەشە و مەترسییەكی ڕاستەقینە لە ناوچەكە دەهێنێتەوە ئاراوە. بۆیە هاریكاری و هەماهەنگیی زیاتری نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق بە پشتیوانیی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، پێویستییەكی بەپەلەی هەنووكەیی و لەپێشینەیە". سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەكەین وتیشی:" میكانیزمی ئەو هەماهەنگییە لەنێوان لایەنە پەیوەندارەكانی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدرالی عیراقدا بە هاوبەشی و پشتیوانیی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كاراتر و فراونتر بكرێت و پێكەوە بە هەموو هێز و توانایەكەوە بەرەنگاری تیرۆرستانی داعش و هەڕەشە و مەترسییەكانی ببینەوە". دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان: سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵم پێشكەش بە خانەوادەی ئەو شەهیدە قارەمانانەی شەوی رابردوو دەكەم كە لە كاتی بەهانەوەچوونی هاوسەنگەرانی پێشمەرگەیاندا لە سنووری كوڵەجۆ، شەهید بوون و گیانیان بەخشی. لە خوای مەزن داواكارم گیانیان بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و سەبووری و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزیان ببەخشێت. هیوای زووچاكبوونەوە بۆ پێشمەرگە بریندارەكان دەخوازم. فراوانبوون و بەردەوامیی پەلامار و هێرەشەكانی داعش، پەیامی جددیی ترسناكن و هەڕەشە و مەترسییەكی ڕاستەقینە لە ناوچەكە دەهێنێتەوە ئاراوە. بۆیە هاریكاری و هەماهەنگیی زیاتری نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق بە پشتیوانیی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، پێویستییەكی بەپەلەی هەنووكەیی و لەپێشینەیە. داوا دەكەین میكانیزمی ئەو هەماهەنگییە لەنێوان لایەنە پەیوەندارەكانی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدرالی عیراقدا بە هاوبەشی و پشتیوانیی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كاراتر و فراونتر بكرێت و پێكەوە بە هەموو هێز و توانایەكەوە بەرەنگاری تیرۆرستانی داعش و هەڕەشە و مەترسییەكانی ببینەوە. نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان
هاوڵاتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمشەو گروپی چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتەسەر خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای 5ی پیادەیان لە تەپکی (کەڵان) لەسنوری کوڵەجۆی سەر بە ئیدارەی گەرمیان، هێزەکانی پێشمەرگە هێرشەکەی داعشیان تێکشکاندووە و چوار پێشمەرگەش برینداربوون. وەزارەتی پێشمەرگە لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، "ئەمشەو تیرۆریستانی داعش لە پەلامارێکی ترسنۆکانەدا، پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای 5ی پیادەیان لە تەپکی (کەڵان) لەسنوری کوڵەجۆ دا". ئەوەش هاتووە، "لەو رووداوەدا بەداخەوە چوار پێشمەرگە بریندار بوون، هێزەکانی پێشمەرگە، بەتوندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان داوەتەوەو چەکداران و تیرۆریستانی داعش ـ یان ڕاوناوە، لەئێستاشدا بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگە دایە". لەلایەکی دیکەشەوە فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی قەرەهەنجیر بڵاویکردەوە، هێزهكانی پێشمهرگه هاووڵاتیان دڵنیادهكهنهوه كه سنووری قهرهههنجیر بهتهواوی ئارامهو هیچ گرژییهك له ئارادا نیهو هەموو ئەو هەواڵانەشی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبونەتەوە لهو بارهیهوه دوورن لەراستییەوەو پڕوپاگەندەن. لەعێراق ماوەی چەندین مانگە جموجۆڵی چەکدارانی داعش زیادیکردوە بەتایبەت لە سنوری ناوچە کێشەلەسەرەکان، بەرپرسانی پێشمەرگەش دەڵێن بەهۆی نەبونی هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەکان و بونی بۆشایی ئەمنی، داعش لەچەند ناوچەیەکدا جموجۆڵەکانی زیادکردوە و زیانی بە هێزە ئەمنییەکان گەیاندوە، ئەوە جگە لەوەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە روبەڕوی مەترسی بونەتەوە.
هاوڵاتی درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە ناوچەی تەپی تەڵان لە سنووری کوڵەجۆ هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، لەکاتێکا ئوتۆمبێلێک لە پێشمەرگە دەیانەوێت بۆ هاوکاری پێشمەرگەکان بچنە ناو شەڕەکەوە، لەڕێگەدا بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەکاندا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواری دیکەش برینداربوون. ئەو پێشمەرگانەی کە شەهیدبوون هەموویان لەنێو ئەو ئۆتۆمبێلەدابوون کە بۆمبەکەی پێدا تەقیوەتەوە. دوای تەقینەوەی بۆمبەکەش، چەکدارانی داعش چوونەتە سەر ئۆتۆمبێلەکە و پێشمەرگەیەک کە بریندارببوو، "فیشەکیان پێوەناوە و کوشتوویانە."
هاوڵاتی بهرپرسانی تهندروستی بهریتانیا تۆماركردنی دوو حاڵهتی توشبونیان به گۆڕدراوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا بهناوی "ئۆمیكرۆن" راگهیاند كه دوو كهسن و له باشوری ئهفریقاوه رویان له وڵاتهكهیان كردوه. ساجد جاوید، وهزیری تهندروستی بهریتانیا ئهمڕۆ شهممه رایگهیاند كه لهلایهن ئاژانسی ئاسایشی تهندروستی وڵاتهكهیهوه پهیوهندیی پێوه كراوه و پێیان راگهیاندوه كه یهكێك له توشبوهكان له ناوچهی چیلمسفۆرد و ئهوی دیكهش له نۆتینگهام تۆمار كراوه، هاوکات بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وتی: ئەمجۆرە گۆڕدراوە بەشێوەیەکی خێرا بڵاودەبێتەوە و ئەوانەش توش دەکات کە ڤاکسینیان وەرگرتوە. بۆیهكهمجار گۆڕدراوی نوێی "ئۆمیكرۆن" له باشوری ئهفریقا تۆماركرا و دواتر ئهو ڤایرۆسه كه زنجیرهی پێنجهمی سهربه زنجیره گۆڕدراوهكانی كۆرۆنایه، گهیشته بهلجیكا و بۆتسوانا و ئیسرائیل و هۆنگ كۆنگ. لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندورسیی ئەڵمانیاش دوو حاڵەتی توشبونی بە ئۆمیکرۆن تۆمار کرد و رایگەیاند کە دوو توشبوەکە لە باشوری ئەفریقاوە هاتونەتە شاری میونخ. رێكخراوی تهندروستیی جیهان ئهو جۆره گۆڕدراوه به مایهی نیگهرانی دهزانێت و پزیشكهكانیش دهڵێن كه توێژینهوهكان چهند ههفتهیهك دهخایهنێت بۆ ئهوهی بزانن ئهو چارهسهر و ڤاكسینانهی ئێستا ههن، بۆ ئهم جۆره دهبن یان نا.
