هاوڵاتى وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا رایگە‌یاند:" حکومەتی وڵاتەکەی باری نائاسایی سنورەکانی وڵاتەکەی بەدرێژایی بیلاروسیا بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە درێژکردەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، ماریۆس کامینسکی، وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، باری نائاسایی سنوورەکانی وڵات بەدرێژایی لەگەڵ بیلاروسیا بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە و تا ئازاری 2022 درێژ دەکرێتەوە. ئاماژەی بەوەشدا، لەسبەینێوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سێ روێوشوێنی تایبەت بە سنوورەکانیش دەگیرێنەبەر. لەدرێژەی تویتەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، گرنگترین رێوشوینیان بریتییە لە بەردەوامیدان لە قەدەغەکردنی گەیشتن بە سنوورەکانی پۆڵەندا بەھەموو شێوەیەک. ئەمە لەکاتێکدایە، لە 2ی ئەیلولی ئەمساڵەوە حکومەتی پۆڵەندا بۆ ماوەی 30 رۆژ باری نائاسایی لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ بیلاروسیا راگەیاند و دواتر بۆ دوومانگی دیکە درێژی کردەوە تا 2ی کانوونی یەکەم، بەگوێرەی بڕیارەکەش جگە لە ھێزەکانی پاسەوانانی سنوور ھیچ کەسێکی دیکە بۆی نییە بگاتە سنوورەکانی ئەو وڵاتە.
هاوڵاتى وته‌بێژى فه‌رمى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له روونکردنه‌وه‌یکدا ئاماژه به‌وه ده‌دات که "ھێڤیدار ئه‌حمه‌دى په‌رله‌مانتار، لێدوانێکى داوه و ناوى تیمى یه‌کێتى له‌حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان ھێناوه، بۆ ھه‌موو لایه‌کى روونده‌که‌ینه‌وه؛ قسه‌کانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره دوورن له‌ڕاستییه‌وه". ده‌قى روونکردنه‌وه‌ى سه‌میر هه‌ورامى بۆ راى گشتى: ھێڤیدار ئه‌حمه‌دى په‌رله‌مانتار، لێدوانێکى داوه و ناوى تیمى یه‌کێتى له‌حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان ھێناوه، بۆ ھه‌موو لایه‌کى روونده‌که‌ینه‌وه؛ قسه‌کانى ئه‌و په‌رله‌مانتاره دوورن له‌ڕاستییه‌وه و بێئاگایى و بێ توانایى خۆى سه‌لماندووه له‌و لێدوانه‌یدا. داتا و ئاماره‌کانیش سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌ن که ئه‌و په‌رله‌مانتاره ھیچ زانیارییه‌کى درووستى نییه و که‌س لێدوانه‌کانى به‌جددى وه‌رناگرێت چونکه زوو زوو په‌نا ده‌باته به‌ر موزایه‌ده و دووباره سه‌لماندى که ئه‌و په‌رله‌مانتارێکى فاشله. *سه‌میر ھه‌ورامی* *وته‌بێژى فه‌رمى جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران*
هاوڵاتى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ئه‌نجامى کۆتایى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراقى راگه‌یاند و یه‌کێتى بووه خاوه‌نى 19 کورسى و پارتى 32 کورسى. کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ئه‌نجامى کۆتایى هه‌ڵبژاردنى 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021ى عێراقى راگه‌یاند و ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا که شه‌ش هه‌زار ده‌نگ ره‌تکراونه‌ته‌وه. هاوکات ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که له سه‌دا 92ى ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عیراق دروست بوون و به‌ڵام 721 هه‌زار و 979 ده‌نگ پوچه‌ڵ بوون.
شاناز حەسەن پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان رایگە‌یاند:" لەسەر تووندوتیژییەکان، دەستگیرکردن و ئازاردان و بێڕێزییەکان بەرانبەر گەنجان و قوتابیان، هەروەها شکاندنی حەرەمی زانکۆ و پەیمانگەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندانەکان بە زەبری هێز لە رۆژانی رابردوودا، بە واژۆی 20 ئەندامی پەرلەمان، داوامانکردووە پەرلەمان هەریەکە لە جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری ناوخۆ بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان بکرێن". ئەمڕۆ دووشه‌ممه 29ی تشرینی دووه‌می 2021، عومەر گوڵپی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان بەهاوڵاتی وت:" "خۆپێشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایی مەدەنیانە، مافێکە بە یاسا و دەستوور دەستەبەر کراوە، بۆیە حکومەت و دامەزراوە و هێزەکان، دەبێت مافی گردبوونەوە و ناڕەزایی چین و توێژەکان بپارێزن و پارێزەری سەلامەتیی ئەو کەسانە بن کە بۆ داوای مافەکانیان گردبوونەوە دەکەن و ناڕەزایی دەردەبڕن، نەوەک بە پێچەوانەوە". وتیشی:" لەسەر تووندوتیژییەکان، دەستگیرکردن و ئازاردان و بێڕێزییەکان بەرانبەر گەنجان و قوتابیان، هەروەها شکاندنی حەرەمی زانکۆ و پەیمانگەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندانەکان بە زەبری هێز لە رۆژانی رابردوودا، بە واژۆی 20 ئەندامی پەرلەمان، داوامانکردووە پەرلەمان هەریەکە لە جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری ناوخۆ بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان بکرێن". لە ساڵی 2014 و دوای قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران پێدانی دەرماڵە لە زانکۆ و پەیمانگەکان راگیراوە.
هاوڵاتی فەرمانگەى میدیا و زانیاریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌زامه‌ندیی دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنى شایسته داراییه‌كانى مامۆستایانى وانه‌بێژى دانه‌مه‌زراو بۆ سێ مانگ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29/11/2021، فەرمانگەى میدیا و زانیاری ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "مەسرور بارزانی، سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕەزامەندى دا لەسەر خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو بۆ مانگه‌كانی 4، 5 و 6ى ی ساڵى 2021 به یه‌ك بڕ بۆ هه‌ر سێ مانگ". پارەکەش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دەبێت: یەکەم/ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی بەكالۆریۆس و سه‌رووی به‌كالۆریۆس بڕی 550 هەزار دینار. دووەم/ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دبلۆم بڕی 450 هه‌زار دینار.
هاوڵاتی بە بڕیاری وەزیری پێشمەرگە بڕیار درا پلەی حەوت هەزار و 832 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەرزكرایەوە. ئەمڕۆ دووشه‌ممه 29ی تشرینی دووه‌می 2021، بەپێی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پاڵپشت به مادده‌ی چوارده له‌سیستمی ژماره (6) ساڵی (2011) په‌یڕه‌وی ( نیزامی) راژه‌و خانه‌نیشینی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به یاسای ژماره (38) ی ساڵی 2007 ئاماژه به‌فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی گشتی ژماره 6033 تایبه‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی كارمه‌ندان، به‌فه‌رمانی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، بڕیاردرا به:- پله به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی (7832) پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌دیوان و لیواكانی پێشمه‌رگه له‌خشته‌ی نه‌ورۆزی 2021). هاوكات عه‌قید به‌رزان ره‌زا موسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به‌راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند:" به فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه 7832 پله‌دار و كارمه‌ند پله‌ی به‌رزكرایه‌وه، کە به‌سه‌ر دوو لیستدا دابه‌شكراوه‌و لیستی یه‌كه‌م، 7777 و لیستی دووه‌میش 55 پله‌دار و پێشمه‌رگه‌یه. وتیشی: له‌ئێستادا ته‌واوی ئه‌و كارمه‌ند و پێشمه‌رگانه به‌پێی خزمه‌تی سه‌ربازی و بڕوانامه‌كانیان دابه‌شكراوه به‌سه‌ر هه‌ردوو لیستدا. له‌دوای پله به‌رزكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندان و پێشمه‌رگه، ئاماده‌كارییه‌كانی خشته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانیش له قۆناغی كۆتاییدا و بڕیاریشه به‌م نزیكانه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بكرێت".
هاوڵاتی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگە‌یاند:" لەرێگەی پاراستنی شوێنەوارەکان دەتوانین داهاتی گەشتیاری زیاد بکەین". ئەمڕۆ دووشه‌ممه 29ی تشرینی دووه‌می 2021، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لەشاری هەولێر بەشداری لەکۆنفرانسی پاراستنی شوێنەوار و کەلەپور کرد و رایگە‌یاند:" حکومەتی هەرێم کار بۆ پاراستنی شوێنەوارەکان دەکات". ساسان عەونی، راشیگەیاند:" لەرێگەی پاراستنی شوێنەوارەکان دەتوانین داهاتی گەشتیاری زیاد بکەین".
هاوڵاتی ئەبوبەکر هەڵەدنی رایگه‌یاند:" "کاک قوباد داوای لێبووردنەکەت لە قوتابیانی خۆپێشاندەر خاڵێکی ئەرێنییە، بەڵام ئەمە بەس نییە". ئەمڕۆ دووشه‌ممه 29ی تشرینی دووه‌می 2021، ئەبوبەکر هەڵەدنی لە فەیسبووکی خۆی وێنەیەکی خۆی و قوباد تاڵەبانی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی: "کاک قوباد داوای لێبووردنەکەت لە قوتابیانی خۆپێشاندەر خاڵێکی ئەرێنییە، بەڵام ئەمە بەس نییە". ئەبوبەکر هەڵەدنی لە نووسینەکەیدا داوایکردووە هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بۆ "ئازادکردنی سەرجەم دەستگیرکراوان لەقوتابیان وهاووڵاتیانی خۆپێشاندەر و هەروەها لەئەنجوومەنی وەزیران بڕیاربدەن بە گێڕانەوەی دەرماڵەی قوتابیان". قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رۆژی یەکشەممە لە کۆنفرانسی یه‌كسانی جێنده‌ری و ستراتیژی هێزی ژنان لەبارەی ئاڵای کوردستانەوە داوای لێبوردنی له‌خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی و سه‌رجه‌م زانكۆكانی دیکە کرد و وتی: "له‌خۆپیشاندانه‌كاندا له‌ئێمه‌ومانان زیاتر شانازییان به ئاڵاكه‌یانه‌وه كردووه. بۆیه داوای لێبوردنیان لێده‌كه‌ین".
هاوڵاتی سکرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست رایگه‌یاند:"هێزەکانمان ئامادەن بۆ هەر روبەڕوبونەوەیەک بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان". محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری گشتی حزبی رایگە‌یاند جەخت لەوە دەکاتەوە کە هێزەکانی حزبەکەی ئامادەن بۆ هەر روبەڕوبونەوەیەک بۆ بەرگری لە کوردستان؛ هاوکات هاوخەمی خۆیشی راگەیاندووە بۆ بنەماڵەی شەهید و بریندارەکان. سکرتێری حزبی سۆسیالیست هیوای خواستووە، "هەرچی زوترە هێزی پێشمەرگەی کوردستان رێکبخرێتەوە و بە شێوەیەکی دروست هێزی پێشمەرگە، بەتایبەت ئەو هێزانەی لە سەنگەری رووبەڕووبوونەوەدان، پڕچەک بکرێن و تەواوی پێداویستی و کۆمەک بکرێن، تاوەکو بە باشترین شێوە رووبەڕووی هێزی تیرۆریستیی داعش ببێتەوە". شەوی 28-11-2021 جارێکی دیکە داعش پەلاماری سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانیان دا لە ناوچەی کوڵەجۆ، بەو هۆیەشەوە پێنج ئەفسەر و پێشمەرگەی لیوای 5ی هاوبەش سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە شەهید بوون و ژمارەیەک پێشمەرگەش بریندار بوون.
وه‌زاره‌تى دارایی: سبه‌ینێ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ڕه‌گه‌زنامه دابه‌ش ده‌كرێت
هاوڵاتی وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خشته‌ى مووچه‌ى سبه‌ینێ ڕاگه‌یاندو سبه‌ینێ وه‌زاره‌تێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كى گشتى مووچه وه‌رده‌گرن. به‌پێى خشته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى هه‌رێم، سبه‌ینێ سێشه‌ممه 30/11/2021 مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ڕه‌گه‌زنامه‌ى هه‌رێم دابه‌ش ده‌كرێت. تائێستا ته‌نها مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى پێمه‌رگه دارایی و ته‌ندروستى دابه‌شكراوه‌و حكومه‌تى هه‌رێم چاوه‌ڕوانى ناردنى 200 ملیاره‌كه‌ى به‌غدایه بۆئه‌وه‌ى دابه‌شكردنى مووچه خێراتر بكات.
هاوڵاتی به‌پێى بڕیارێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم كه ئه‌مڕۆ ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ واژۆیكردوه، 803 ئه‌فسه‌رى وه‌زاره‌تى ناوخۆ پله‌كانیان به‌رزده‌كرێته‌وه. فه‌رمانه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم ژماره‌ى 24068ى له‌سه‌ره‌و ئه‌مڕۆ 28ى 11 ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ واژۆی كردوه تێیدا هاتوه، "بڕیاردراوه به‌به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى 803 ئه‌فسه‌ر كه پله‌كانیان له‌نێوان ملازمى دوو تا پله‌ى عه‌میده". ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، "بڕیاردراوه به‌جێگیركردنى سوڕانه‌وه‌ى خزمه‌تى زیاتر له 40 زنجیره‌ى ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ". به‌پێى یاساى ڕاژه‌ى سه‌ربازیى، ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ هه‌ر پله به‌رزكردنه‌وه‌یه‌كیان پێویسته به‌شدارى تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن‌و دواى سه‌ركه‌وتنیان پله‌كانیان به‌رزده‌كرێته‌وه‌و ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكیشه به‌هۆى نه‌بونى خولى ئه‌فسه‌رى به‌سه‌دان ڕێپێدراوى ناو وه‌زاره‌تى ناوخۆ نه‌یانتوانیوه ببنه ئه‌فسه‌رو كه‌مترین ئه‌فسه‌ر هه‌یه ئێستا به‌پله‌ى ملازمى یه‌ك‌و دوو.
هاوڵاتی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگە‌یاند، ئەگەر تێگەیشتنمان بۆ واقعی کۆمەڵایەتی و فیکری باوی کۆمەڵگای کوردی نەبێ، نە لەهۆکاری کێشەکان تێدەگەین و نە توانای چارەسەرکردنیمان دەبێت. دەشڵیت، ''بچوکترین شت کە بتوانین ئێستا بیکەین، داوای لێبوردنە لەخوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و سەرجەم زانکۆکانی تر.'' ئەمڕۆ 28ی تشرینی دووەمی 2021، قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران لەوتارێکیدا لەکۆنفرانسی یەکسانیی جێندەرى و ستراتیژی هێزی ژنان رایگە‌یاند، ئەگەر تێگەیشتنمان بۆ واقعی کۆمەڵایەتی و فیکری باوی کۆمەڵگای کوردی نەبێ، نە لەهۆکاری کێشەکان تێدەگەین و نە توانای چارەسەرکردنیمان دەبێت، بۆیە لەم رۆژەدا سورم لەسەر ئەو دروشمە کە بەر لەدوو ساڵ رامگەیاند و دەیڵێمەوە ''پیاو بە توندوتیژی بەرامبەر ژنان رابگرە''. لەبارەى خۆپیشاندانەکانی رۆژانی رابردووى سلێمانی و شارەکانی تر و برینداربوونی کچانی زانکۆ، قوباد تاڵەبانی ووتی، ''ئەو شێرە کچانە لەبەرئەوە بریندارنەبوون کە کچن و ئەم بابەتە پەیوەندی بەتوندوتیژی دژی ژنانەوە نییە، بەڵکو لەبەرئەوە برینداربوون کە خۆپیشاندەربوون دەشڵێت، ''کچانی زانکۆی سلێمانی سەلماندیان کە لەپێناو داواکارییەکانیان هیچ جیاوازییەکان لەگەڵ کوڕانی زانکۆ نییە". لەبارەى بڵاوبونەوەى ڤیدیۆی سوکایەتیکردن بەئاڵاى پیرۆزی کوردستان، جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ''بەر لەوەى خوێندکارانی پێ تۆمەتبار بکەین و هێندەى تر توڕەیان بکەین، دەبوو لەراستی و دروستی ڤیدیۆکە بکۆڵینەوە، ئەمەش نەک تەنها بەسەر حکومەت، بەڵکو بەسەر پەرلەمانیش تێپەڕی. باسیلەوەشکرد، ''بچوکترین شت کە بتوانین ئێستا بیکەین، داوای لێبوردنە لەخوێندکارانی زانکۆی سلێمانی و سەرجەم زانکۆکانی تر کە لەخۆپیشاندانەکاندا لەئێمەومانان زیاتر شانازییان بە ئاڵاکەیانەوە کردووە. بۆیە داوای لێبوردنیان لێدە‌كە‌ین.'' لەکۆتایی وتارەکەیدا جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران گرتنەبەرى شێوازەکانی راهێنان و هۆشیارکردنەوەى بەگرنگ زانی بۆ ئەو کەس و لایەنانەى کەپەیوەندیدارن بەم بابەتەوە، وتیشی : دەبێ لەشتە بچوکەکانەوە دەست پێبکەین تا دەگاتە بابەتی کوشتنی ژنێک لەسەر شەرەف و بەدەنگی بەرز بە بکوژ بڵێین "هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە''.
هاوڵاتی چه‌كدارانی داعش له سنوری قه‌زای كفری په‌لاماری خاڵێكی پاسه‌وانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیاندا، به‌ڵام هێرشه‌كه‌یان تێكشكێندرا. له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: شەوی رابردوو چه‌كدارانی داعش پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی پێشمەرگەیان لە سنووری فەوجی سێی لیوای 17ی پیادەیان لە سنووری کفری دا. باسی له‌وه‌شكردووه: هێزەکانی پێشمەرگە، ئازایانە و نەبەردانە، بە توندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان دایەوە و چەکدارانی داعش ـ یان راوناوە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه شه‌وی رابردوو چه‌كدارانی داعش له سنووری ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ، به‌هۆی دانانی بۆمبی چێندراو و گوللـه‌ی قه‌ناسه‌وه پێنج پێشمه‌رگه‌یان شه‌هید كرد و چواری دیكه بریندار بوون.
هاوڵاتی دوران کاڵکان پەیامێک ئاراستەی گەنجانی کوردستان دەکات و داوایان لێدەکات، بەشداریی لە بەرخۆدانی شەرەفمەندانە بکەن و باس لەوە دەکات، کە “پەکەکە وەک پارتێکی گەنجانە دامەزرا، ڕۆح و ئیرادەی گەنجانەش وەک وزەیەکی بنەڕەتی وەردەگرێت، هەروەک ئەو وتەیەی ڕێبەر ئاپۆ کە دەڵێت بە گەنجی دەستمان پێ‌کرد و بەگەنجی سەردەکەوین”. ئه‌مڕۆ یەکشەممە 28ی تشرینی دووه‌می 2021، دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لەمیانی ٤٣یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەدا قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی گەنجان کرد و پەیامی ئاراستەی گەنجانی کوردستان کرد، بۆ بەشدارییکردن لە ڕیزەکانی گەریلا و ڕوکردنە چیاکانی کوردستان. کاڵکان لە سەرەتای قسەکانیدا باس لەوە دەکات، کە پەکەکە وەک “پارتێکی گەنجان” دامەزرا و دەڵێت: هەروەک ئەو وتەیەی ڕێبەر ئاپۆ کە دەڵێت بە گەنجی دەستمان پێ‌کرد و بەگەنجیی سەردەکەوین، بزووتنەوەکەمان وەک بزووتنەوەیەکی گەنجان دروستبوو بەهەمان شێوەش وەک بزووتنەوەیەکی گەنجانە بەردەوامە، ڕۆحی گەنجانەی ئازادیخوازیی و ئیرادەی تێکۆشان وەک وزدەیەکی بنەڕەتیی وەردەگرێت، لەسەر ئەو بنەمایەش لە ٤٤مین ساڵیاددا پارتەکەمان بەهێزتر و بەوزەتر و بە ئامادەکاریی بەهێزترەوە تێدەکۆشێت. ئاماژە بە بەرخۆدانی نیو سەدەی پەکەکە دەکات و دەڵێت: پەکەکە ٤٤ ساڵە بەرخۆدانێکی قارەمانانە بەڕێوەدەبات، هێرشەکانی فاشیتان چەندێک دژوار و وەحشییانە بێت، بەرخۆدان ئەوەندە قارەمانانە پێشدەکەوێت، گەنجانی کورد، ژنانی کورد و گەلی کورد بەگشتیی لەدژی هەموو جۆرە فاشیست و قڕکەر و زاڵمێک بەرخۆدانێکی سەربەرزانە بەڕێوەدەبات، بە بەرخۆدانێکی وەها پێشکەوتنێکی گەورەمان بەدیهێنا. لەبارەی هەڵمەتی سەفەربەریی گەنجانیشەوە کاڵکان دەڵێت: ئێمە لەسەر هەڵمەتی بەشدارییکردن کە لەلایەن ڕێکخستنەکانی گەنجانمان و کۆمەڵەی گەنجانەوە دەستپێکراوە، دەڵێین تۆش بەشداری ڕیزی گەریلا ببە، ئێوەش بەشدارببن، دەبێت هەموو گەنجێکی کورد بەکوڕ و کچەوە بەشداربێت لە ڕیزی گەریلاکان، هەمووان با بەشداربن لەم ڕێبازە شەرەمەندە. دەشڵێت: ئێمە ئەم سەفەربەرییەی بەشداربوون و ئاپۆیبوون وەک سەفەربەرییەکی نوێگەر ڕادەگەیەنین، ئەم سەفەربەرییەش هەم وەک سەفەربەریی تێکۆشان و بەشداربوون و سەرکەوتن لەقەڵەم دەدەین، پێویستە هەموو گەنجانیش بەشداریی لەم سەفەربەرییەدا بکەن، بۆ ئەوەی بزانن کە خاوەن شەرەفێکی گەورەی میلیتانی ئاپۆیین. دوران کاڵکان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕووی دەم لە گەنجان دەکات و دەڵێت: گەریلا لە ئاڤاشین و مەتینا بەرخۆدان دەکات، تۆش ناتەوێت بەشداریی لە بەرخۆدانێکی وەهادا بکەیت؟ ناتەوێت ببیتە هەڤاڵی قارەمانەکانی وەرخەلێ و زەندوورا و مام ڕەشۆ؟ ئەوکات تۆش بەشداریی ڕیزەکانی گەریلاکان ببە و ڕوو لە چیاکان بکە.
هاوڵاتی هاوسەرۆکی یەکێتی لەسەر شەهیدبوونی ژمارەیەک پێشمەرگە لە میحوەری گەرمەسێر دەڵێت، "پێویستی زیاترمان بە پلان، بەرنامەی ھاوبەش و ھەماھەنگی ھەیە". ئەمرۆ 28ی تشرینی دووەمی 2021. بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەیامێکدا دەشڵێت، "بە نیگه‌رانيیەکی زۆرەوە له چه‌ندبارەبوونه‌وه‌ی ئەم پەلامارە تیرۆریستییانە بۆ سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە، لە ناوچە کێشەلەسەر و دابڕێندراوەکانی ھەرێم دەڕوانم. بۆ بەرپەرچیدانەوەی ئەم پەلامارانە". ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستی زیاترمان بە پلان، بەرنامەی ھاوبەش و ھەماھەنگی ھەیە، بەتایبەت چڕکردنەوەی کارکردنی پێکەوەیی زیاتر لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا، بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و رێگری لە جموجۆڵەکانیان کە مایەی ھەڕەشەی جددین بۆ ئەو سنوورانە. دەقی پەیامەکە: شەوی رابردوو لە ھەوڵێکی ترسنۆکانەی دیکەی تیرۆریستان‌دا، په‌لاماری سەنگەرەکانی پێشەوەی پێشمەرگە لە سنووری کوڵەجۆی گەرمیان درا. بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە له ئه‌نجامی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه، پێنج پێشمەرگەی قارەمان شەھید بوون و چوار پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون. وێڕای سەرکۆنەی ئه‌م پەلامارە تیرۆریستییە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قوڵی خۆمان ئاراستەی كەسوكار و خانەوادەی سەربەرزی ئەو شەهیدانەمان دەکەین، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین. بە نیگه‌رانيیەکی زۆرەوە له چه‌ندبارەبوونه‌وه‌ی ئەم پەلامارە تیرۆریستییانە بۆ سەر سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە، لە ناوچە کێشەلەسەر و دابڕێندراوەکانی ھەرێم دەڕوانم. بۆ بەرپەرچیدانەوەی ئەم پەلامارانە، پێویستی زیاترمان بە پلان، بەرنامەی ھاوبەش و ھەماھەنگی ھەیە، بەتایبەت چڕکردنەوەی کارکردنی پێکەوەیی زیاتر لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقدا، بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و رێگری لە جموجۆڵەکانیان کە مایەی ھەڕەشەی جددین بۆ ئەو سنوورانە. لێرەوە جارێکی تر داوادەکەین دۆسیەی ئەمنی ئەو ناوچانە بە ھاوبەشی، بە سیاسەت و تێڕوانینێکی ترەوە لەپێناو سەقامگیریی، ئاسایش و ئارامی زیاتر بەڕێوەببرێن. دووبارە سەربەرزی بۆ ڕۆحی شەھیدەکانمان و خودای گەورە ئارامی بە كه‌سوكاری شه‌هیدان ببەخشێت. ھیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکانمان دەخوازین و بۆ ھەر ھاوکاری و چارەسەرێکی خێرا ئامادەی خۆمان دەردەبڕین و لەگەڵتانین.
