هاوڵاتى وته‌بێژى فه‌رمى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم رونكردنەوەیەكی دیكە بە داتا و زانیاریەوە بڵاودەكاتەوە و ڕایگەیاند:"  بە‌ داتا و ژمارە‌ دیسانە‌وە دەیسەلمێنم پەرلەمانتار ھێڤیدار ئه‌‌حمه‌‌د هیچ زانیارییەکی دروستی نیە، دە‌یسە‌لمێنم كە‌ سلێمانی بە‌شدارە‌ بە‌و پشكە‌ی كە‌ لە‌سە‌ریە‌تی بۆ‌ دابینكردنی بودجە‌ی پێویست بۆ دابە‌شكردنی مووچە‌". وته‌بێژى فه‌رمى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ روونکردنه‌وه‌یکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ "ھێڤیدار ئه‌‌حمه‌‌دى په‌‌رله‌‌مانتار، لێدوانێکى داوه‌‌ و ناوى تیمى یه‌‌کێتى له‌‌حکومه‌‌تى ھه‌‌رێمى کوردستان ھێناوه‌‌، بۆ ھه‌‌موو لایه‌‌کى روونده‌‌که‌‌ینه‌‌وه‌‌؛ قسه‌‌کانى ئه‌‌و په‌‌رله‌‌مانتاره‌‌ دوورن له‌‌ڕاستییه‌‌وه‌‌". سەمیر هەورامی لە دوو رونكردنەوەدا بە داتا و زانیاری ئەوەی سەلماندووە و بۆ رای گشتی لە فەیسبوكی تایبەتی خۆی بڵاویكردۆتەوە. دەقی رونكردنەوەی سەمیر هەورامی، وته‌بێژى فه‌رمى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم  *رونكردنە‌وە‌یە‌ك بۆ رای گشتی* ھێڤیدار ئە‌حمە‌دی پە‌رلە‌مانتار، لێدوانێكی داوە‌ و ناوی تیمی یە‌كێتی لە‌حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان ھێناوە‌، بۆ ھە‌موو لایە‌كی رووندە‌كە‌ینە‌وە‌؛ قسە‌كانی ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە‌ دوورن لە‌ڕاستییە‌وە‌ و بێئاگایی و بێ توانایی خۆی سە‌لماندووە‌ لە‌و لێدوانە‌یدا‌. داتا و ئامارە‌كانیش سە‌لمێنە‌ری ئە‌وە‌ن كە‌ ئە‌و ‌پەرلەمانتارە‌ ھیچ زانیارییە‌كی درووستی نییە‌ و کەس لێدوانە‌كانی بە‌جددی وەرناگرێت چونكە‌‌ زوو زوو پە‌نا دە‌باتە‌ بە‌ر موزایە‌دە‌ و دووبارە سەلماندی کە ئە‌و پەرلەمانتارێکی فاشلە. *تە‌واوكە‌ری روونكردنە‌وە‌ی دوێنێمان بە‌داتا و زانیاری؛ سلێمانی ئە‌ركی دارایی جێبە‌جێ كردووە‌ بۆ دابینكردنی مووچە‌‌* دوێنی سێ شە‌ممە،‌ وە‌ڵامی لێدوانەکانی پە‌رلە‌مانتار ھێڤیدار ئە‌حمە‌دم دایە‌وە‌ و تێدا بێ ئاگایی ئەوم سەلماند، لە‌بە‌رامبە‌ردا داوای ئە‌وە‌م لێكرا كە‌ بە‌ داتا و ژمارە‌ش وە‌ڵامی بدە‌مە‌وە‌ و دیسانە‌وە دەیسەلمێنم کە ئەو پەرلەمانتارە هیچ زانیارییەکی دروستی نیە، بۆیە‌ بە‌ڕە‌سمی ئە‌م ژمارانە‌ دە‌خەمە‌ڕوو و دە‌یسە‌لمێنم كە‌ سلێمانی بە‌شدارە‌ بە‌و پشكە‌ی كە‌ لە‌سە‌ریە‌تی بۆ‌ دابینكردنی بودجە‌ی پێویست بۆ دابە‌شكردنی مووچە‌، ژمارە‌كانیش بە‌م شێوە‌یە‌ن و ڕە‌سمین: كۆی گشتی پارە‌ی داھاتی ناوخۆ كە‌ بۆ مووچە‌ تە‌رخان كراوە،‌ لە‌ ھە‌موو پارێزگاكانی ھە‌رێمی كوردستان بریتیە‌ لە‌: ٢ ترلیۆن و ٥٥٩ ملیار دینار تاوە‌كو بە‌رواری ٣٠/١١/٢٠٢١. لە‌و بڕە‌ پارە‌یە‌، بڕی ١ ترلیۆن و ١٠٢ ملیار دیناری پارێزگای سلێمانی دابینی كردووە‌ لە‌ داھاتی ناوخۆیی سلێمانی. جگە‌ لە‌وە‌ش، پە‌رلە‌مانی ھە‌رێمی كوردستان كە‌ لە‌ ھە‌ولێرە‌، بە‌شێكی بودجە‌ تە‌شغیلییە‌كە‌ی لە‌ داھاتی كۆكراوە‌ی سلێمانی دابین دە‌كرێت. بۆیە‌ جێی قبوڵكردن نییە‌ جارێكی تر تۆمە‌ت بە‌خشین بە‌ سلێمانی و ئیدارە‌ی سلێمانی، چونکە داتاكان سە‌لمێنە‌ری ئە‌وە‌ن كە‌؛ ئە‌وە‌ی لە‌سە‌ر سلێمانییە‌ بۆ دابە‌شكردنی مووچە‌ بە‌زیادە‌وە دابین كراوە‌. ئە‌مە‌ی خوارە‌وە‌ پارە‌ی دابینكراوی ١١ مانگی ٢٠٢١ە‌: سە‌میر ھە‌ورامی وتە‌بێژی فە‌رمی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

  هاوڵاتى نوێنەری تایبەتی ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی روسیا، ئەمڕۆ چوارشەممە دەگاتە هەرێمی کوردستان. میخایێل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا کە نوێنەری تایبەتی ڤیلادیمیر پوتنە، دوێنێ سەردانی بەغدای کرد و بڕیارە ئەمڕۆ بگاتە هەولێر. میخایێل بۆگدانۆڤ رۆژی دووشەممە بە میدیای روسیای راگەیاندبوو، "سبەی لە بەغدا دەبم و پاشان دەچمە هەولێر." بۆگدانۆڤ، وەکو نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیا رۆژی دووشەممە سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کرد. رۆژی 7-10-2019، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا دوای سەردانی بۆ بەغدا بە یاوەری شاندێک گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا. لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، لاڤرۆڤ لەگەڵ هەریەک لە سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. سەبارەت بە کۆبوونەوەکە، بارەگای بارزانیی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "سەرۆك بارزانی نیگەرانییەكانی خۆی لەمەڕ ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا بە وەزیری دەرەوەی رووسیا راگەیاند و داوایشیكرد رووسیا رۆڵی خۆی ببینێت لەوەی لە ئەگەری هەر رووداو و گۆڕانكارییەك رێگە لە قووڵتربوونی ئێش و ئازارەكانی گەلی كورد لە سووریا بگیرێت".

هاوڵاتى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووریی پەرلەمانی كرد و بڕیاردرا، لە ڕێگەی نوسراوێكەوە داوای ڕەوانەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2022 بكەن لەلایەن حكومەتەوە. سایتی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، ئه‌مڕۆ، ڕێواز فایق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووریی كردو لە كۆبونەوەكەدا، پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان-عێراق (کۆمپانیای دڵنیایی)، تاووتوێ كرا و ئاماده‌بووان دید و تێڕوانینی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌یاساكه‌ خسته‌ ڕوو. هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم بۆ ساڵی ٢٠٢٢ كرا و دوای گفتوگۆی چڕی نێوان ئاماده‌بووان، بڕیاردرا نووسراوێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران بکرێت بۆ دووباره‌ جەخت کردنەوە لەسه‌ر بابەتی ناردنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ لە کاتی خۆیدا. ئەمە دوو كابینەی حكومەتی هەرێمە، حكومەتی هەرێم پرۆژە یاسای بودجەی نییە و كۆكردنەوەی داهات و خەرجییەكان بە بێ یاسا دەكرێت و تائێستا چەندینجار پەرلەمان داوای پرۆژەیسای بودجەی لە حكومەت كردووە، بەڵام تائێستا ڕەوانەی پەرلەمان نەكراوە.

هاوڵاتى وتەبێژی پارتی لە راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکاندا دوو کورسییان بە "تاڵان بردراون". لە راگەیەندراوەکەدا کە رۆژی سێشەممە 30-11-2021 بڵاوکراوەتەوە هاتووە، "دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، بۆمان دەرکەوت، دوو کورسی کە مافی یاسایی دوو بەربژێری پارتیمان بوون لە پارێزگاکانی ھەولێر و نەینەوا بەتاڵان بردراون". ئاماژەی بەوەشکردووە، "بۆیە لەدوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ھەڵوێستی پارتیمان لەبارەی ئەم کارە ناڕەوایە رادەگەیەنین". ئەوە لە کاتێکدایە، بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دوو کورسی پارتی دیموکراتی کوردستان کەمی کرد بەراورد بە ئەنجامە بەراییەکان و دوو بەربژێری یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان چوونە شوێنیان. راگەیاندراوێک لە وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە:.. دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، بۆمان دەرکەوت دوو کورسی کە ئیستحقاقی یاسایی دوو کاندیدی پارتیمان بوون لە پارێزگاکانی ھەولێر و نەینەوا بەتاڵان بردراون، بۆیە لەدوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ھەڵوێستی پارتیمان لەبارەی ئەم کارە ناڕەوایە رادەگەیەنین. مەحمود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٠ـی ١١ـی

هاوڵاتى وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ فەرماندەو جێگرانی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە كۆبوونەتەوەو رامسپاردن چاو کراوەتر، بە بەرنامەو تەکنیکی نوێی جەنگی، روبەڕوی داعش ببنەوە، لەتێکشکان و راوەدوونیان بەردەوام بن و لەرەگ و ریشەوە هەڵیان بتەکێنن. ئەمڕۆ سێشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2021، وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ فەرماندەو جێگرانی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگە كۆبویەوە و لەبارەی كۆبونەوەكەوە ڕایگەیاند، ''بە بەرنامە و تەکنیکی نوێی جەنگی، رووبەڕووی چەکدارانی داعش دەبینەوەو لەتێکشکان و ڕاوەدوونیان بەردەوام دەبین و لەڕەگ و ڕیشەوە هەڵیان ئەتەکێنینن.'' بەپێی راگەیەندراوەكەی وەزیری پێشمەرگە هەر لەو كۆبونەوەیەدا داوای لە لیواكان كردووە، ''زیاتر پابەندی رێسا و دسپلینە سەربازیە نوێیەکان بن.'' وباسیلەوەشکردووە، ''فەرمانماندا کە تۆڵەی ئەو شەهیدانەمان بکرێتەوە، بەجۆرێک رێگە نادەین یەک دڵۆپ خوێنی شەهیدانمان بەفیڕۆ بڕوات و هەروەها، بەڵێنی چارەسەرکردنی کەم و کوڕییەکان و پڕکردنەوەی پێداویستیەکانی لیواكانمان دا.''

هاوڵاتى وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە لەدابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی فەرمانبەرانی هەرێم بەبێ لێبڕین. بەگوێرەی ئەو خشتەیە بێت كەلەلایەن دارایی بڵاوكراوەتەوە، سبەینێ چوارشەممە، مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، كەسوكاری شەهیدان و زیندانییە سیاسییەكان، هێزەكانی زێرەڤانی و بەرگریی فریاكەوتن، لیواكانی نەوت و گاز دابەش دەكرێت.

هاوڵاتى قوباد تاڵەبانی،جێگری سەرۆک حکومەتی هەرێم داوای لێبوردنی لە خوێندکْْاران کردو ڕایگەیاند:"پێویستە هەموو حکومەت داوای لێبوردن لە خوێندکاران بکەبن". هاوکات ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی، دوای رۆژێک لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە خوێندکارانی ناڕازی و خۆپێشاندەر لە سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە. بافڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "ئەو تووندوتیژیانەی بە ناڕەوا بەرامبەر هەندێک لە خوێندکاران کرا زۆر نیگەرانی کردم، لە دڵەوە داوای لێبووردن لە کوڕ و کچ و خوشک و براکانم دەکەم، کە بە ئومێدەوە بەرەوە داھاتوویەکی گەش ھەنگاودەنێن لەپێناو نەکوژانەوەی چرای زانست و بژێوی ژیانیان و لەسەر شەقام داوای قوت و مافی خۆیان دەکرد." هاوسەرۆکی یەکێتی لە پەیامەکەیدا بەڵێن بە خوێندکاران دەدات کە لە پێناو داھاتوویان ئێوە و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان " گۆڕانکاری گەورە" دەکەن. دەشڵێت: "لەمەودوا نزیکتر لەگەڵ توێژی گەنجان و خوێندکاران پێکەوە کاردەکەین لە پێناو ئایندەیەکی گەشتر بۆ گەلەکەمان بۆ ھەر داھێنان و سەرکەوتنێک، داکۆکیکاری بەدیھێنانی ئاواتەکانیشتان دەبم".

هاوڵاتى  وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" وەزیری ناوخۆی هەرێم لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:" بەداخەوە لەماوەی هەفتەیەکدا داعش دوو جار هێرشی کردۆتە سەر پێشمەرگە و شەهید و بریندارمان هەبووە،بۆیە تا سەرچاوەی کێشە و نەهامەتیەکان بنبڕ نەکەین، ناتوانین ئاشتی و سەقامگیری هەمیشەیی بۆ خەڵکی خۆمان دەستەبەر کەین". رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" ئەو روداوانەی لەسلێمانی دەگوزەرێت بەشێوەیەکی گشتی ئەوەی رانیە، هەموو پێویستی بەوەیە کە لێکۆڵینەوەیەکی جدی لەسەر بکرێت، رەنگە هەرکامێک لە ئێوەی رۆژنامەنوسان پرسیاری گرتن و توندوتیژییتان هەبێت، ئێمە وەک حکومەتی هەرێم دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەکین". باسی لەوەشکرد، "بەگوێرەی یاسا هەموو کەسێک مافی خۆپیشاندانی هەیە، بەڵام خۆپیشاندانیش رێکار و شێوازی خۆی هەیە و دەبێت مۆڵەتی هەبێت ، هەروەها کەسانی تێکدەر لەناو خۆپیشاندانەکانی سلێمانی هەبوون و ئێمە دژی هەموو توندوتیژییەکین لەناو خۆپیشاندانەکان، بۆیە لێکۆڵینەوە لە خۆپیشاندانەکانی سلێمانی بەردەوامە و ئەوانەی زیانیان بە موڵکی گشتی گەیاندووە، رێکاریی یاساییان بەرامبەر دەگرینەبەر". وەزیری ناوخۆ ئەوەشی خستەڕو، "سوتاندنی کتێبخانە و دەزگا حکومییەکان هیچ پەیوەندی بە خۆپیشاندانەوە نییە و داواکاری خوێندکارانیش نییە بۆ دەرماڵە ودەستێکی سیاسی تێکدەری لەپشتەوەیە، بۆیە لێکۆڵینەوە دەکرێت لەهەر توندوتیژییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر هەر کەسێک بکرێت". لەبارەی دۆخی ئەمنی هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشەلەسەرەکانیش وتی، "لە هەرێمی کوردستان مەترسی تیرۆر و داعش ماوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە دەزگا زانیاریی وهەواڵگرییەکان پشتڕاستکراوەتەوە و لەخۆوە نیە." ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە (25ی تشرینی دووەمی 2021) عەمید موراد عەبدولڕەحمان عەوڵا، ناسراو بە موراد کانی کوردەیی و سێ لە پاسەوانەکانی بە ناوەکانی خۆشناو وەیسی، سەرکان فاخیر خەتی و هاوکار نازم، لەسەنتەری شاری رانیە لەلایەن هێزێکەوە تەقەیان لێکرا و بە هۆیەوە گیانیان لەدەستدا. ئێوارەی پێنجشەممە دیمەنی یەکەمین ساتی تەقەکردن لە عه‌قید موراد كانی كورده‌یی فەرماندەیی سەربازی یەکێتی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی وێنەکان و ڤیدیۆکانیش ئۆتۆمبێلی ناوبراو لەبەردەم بانکی ڕانیە تەقەی لێکراوە. رۆژی دوای روداوەکەش بنه‌ماڵه‌ی موراد كانی راگەیەندراوێکیان لە بارەی رووداوەکە بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، عەمید کانی کوردەیی دوای ئەوەی تەقەی لێکراوە و بریندارکراوە، بە برینداری رفێندراوە، دواتر "لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە"،  بۆیە تۆمەتەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رەتدەکەنەوە و "تا ئەوکاتەی بڕیاردەر و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە ئاشکرا نەکرێن و رادەستی یاسا نەکرێن، پرسە بۆ شەهیدەکانمان دانانێین."

هاوڵاتى راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لەبارەی هێرشکردنە سەر ماڵی مستەفا کازمی رایگەیاند، هێرشەکە بە دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە کە بۆمبیان بەرداوەتەوە سەر ماڵەکە و یەکێکیان تەقێنراوەتەوە و یەکێکیشیان نەتەقیوەتەوە، هەروەها ئامانج لە هێرشەکە راستەوخۆ بە ئامانجکردنی ژیانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بووە. قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، هیچ کەس و لایەنێک تاوەکو ئێستا لەسەر هێرشەکە تۆمەتبار نەکراوە و لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامن. بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە 07-11-2021 بە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر ماڵی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، دوو لە فڕۆکەکان لە ئاسمان تەقێندرانەوە و یەکێکیشیان ئامانجەکەی پێکا.  

هاوڵاتى وەزارەتی دەرەوەی پۆڵەندا رایگەیاند:" حکومەتی وڵاتەکەی باری نائاسایی سنورەکانی وڵاتەکەی بەدرێژایی بیلاروسیا بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە درێژکردەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، ماریۆس کامینسکی، وەزیری دەرەوەی پۆڵەندا لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، باری نائاسایی سنوورەکانی وڵات بەدرێژایی لەگەڵ بیلاروسیا بۆ ماوەی سێ مانگی دیکە و تا ئازاری 2022 درێژ دەکرێتەوە. ئاماژەی بەوەشدا، لەسبەینێوە بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و سێ روێوشوێنی تایبەت بە سنوورەکانیش دەگیرێنەبەر. لەدرێژەی تویتەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، گرنگترین رێوشوینیان بریتییە لە بەردەوامیدان لە قەدەغەکردنی گەیشتن بە سنوورەکانی پۆڵەندا بەھەموو شێوەیەک.  ئەمە لەکاتێکدایە، لە 2ی ئەیلولی ئەمساڵەوە حکومەتی پۆڵەندا بۆ ماوەی 30 رۆژ باری نائاسایی لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ بیلاروسیا راگەیاند و دواتر بۆ دوومانگی دیکە درێژی کردەوە تا 2ی کانوونی یەکەم، بەگوێرەی بڕیارەکەش جگە لە ھێزەکانی پاسەوانانی سنوور ھیچ کەسێکی دیکە بۆی نییە بگاتە سنوورەکانی ئەو وڵاتە.

هاوڵاتى وته‌بێژى فه‌رمى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ روونکردنه‌وه‌یکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ "ھێڤیدار ئه‌‌حمه‌‌دى په‌‌رله‌‌مانتار، لێدوانێکى داوه‌‌ و ناوى تیمى یه‌‌کێتى له‌‌حکومه‌‌تى ھه‌‌رێمى کوردستان ھێناوه‌‌، بۆ ھه‌‌موو لایه‌‌کى روونده‌‌که‌‌ینه‌‌وه‌‌؛ قسه‌‌کانى ئه‌‌و په‌‌رله‌‌مانتاره‌‌ دوورن له‌‌ڕاستییه‌‌وه‌‌". ده‌قى روونکردنه‌وه‌ى سه‌میر هه‌ورامى بۆ راى گشتى: ھێڤیدار ئه‌‌حمه‌‌دى په‌‌رله‌‌مانتار، لێدوانێکى داوه‌‌ و ناوى تیمى یه‌‌کێتى له‌‌حکومه‌‌تى ھه‌‌رێمى کوردستان ھێناوه‌‌، بۆ ھه‌‌موو لایه‌‌کى روونده‌‌که‌‌ینه‌‌وه‌‌؛ قسه‌‌کانى ئه‌‌و په‌‌رله‌‌مانتاره‌‌ دوورن له‌‌ڕاستییه‌‌وه‌‌ و بێئاگایى و بێ توانایى خۆى سه‌‌لماندووه‌‌ له‌‌و لێدوانه‌‌یدا‌. داتا و ئاماره‌‌کانیش سه‌‌لمێنه‌‌رى ئه‌‌وه‌‌ن که‌‌ ئه‌‌و ‌په‌رله‌مانتاره‌‌ ھیچ زانیارییه‌‌کى درووستى نییه‌‌ و که‌س لێدوانه‌‌کانى به‌‌جددى وه‌رناگرێت چونکه‌‌‌ زوو زوو په‌‌نا ده‌‌باته‌‌ به‌‌ر موزایه‌‌ده‌‌ و دووباره‌ سه‌لماندى که‌ ئه‌‌و په‌رله‌مانتارێکى فاشله‌. *سه‌‌میر ھه‌‌ورامی* *وته‌‌بێژى فه‌‌رمى جێگرى سه‌‌رۆکى ئه‌‌نجومه‌‌نى وه‌‌زیران*  

هاوڵاتى ‌کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ئه‌نجامى کۆتایى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراقى راگه‌یاند و یه‌کێتى بووه‌ خاوه‌نى 19 کورسى و پارتى 32 کورسى. کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ئه‌نجامى کۆتایى هه‌ڵبژاردنى 10ى تشرینى یه‌که‌مى 2021ى عێراقى راگه‌یاند و ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا که‌ شه‌ش هه‌زار ده‌نگ ره‌تکراونه‌ته‌وه‌. هاوکات ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه‌ که‌ له‌ سه‌دا 92ى ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عیراق دروست بوون و  به‌ڵام 721 هه‌زار و 979 ده‌نگ پوچه‌ڵ بوون.

  شاناز حەسەن پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند:" لەسەر تووندوتیژییەکان، دەستگیرکردن و ئازاردان‌ و بێڕێزییەکان بەرانبەر گەنجان ‌و قوتابیان‌، هەروەها شکاندنی‌ حەرەمی‌ زانکۆ و پەیمانگەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بڵاوەپێکردنی‌ خۆپێشاندانەکان بە زەبری‌ هێز لە رۆژانی‌ رابردوودا، بە واژۆی‌ 20 ئەندامی‌ پەرلەمان، داوامانکردووە پەرلەمان هەریەکە لە جێگری‌ سەرۆکی‌ حکومەت و وەزیری‌ ناوخۆ بانگهێشتی‌ کۆبوونەوەیەکی‌ پەرلەمان بکرێن". ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ی تشرینی دووه‌می 2021، عومەر گوڵپی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی کوردستان بەهاوڵاتی وت:" "خۆپێشاندان‌ و گردبوونەوەی‌ ناڕەزایی‌ مەدەنیانە، مافێکە بە یاسا و دەستوور دەستەبەر کراوە، بۆیە حکومەت ‌و دامەزراوە و هێزەکان،‌ دەبێت مافی‌ گردبوونەوە و ناڕەزایی‌ چین ‌و توێژەکان بپارێزن ‌و پارێزەری‌ سەلامەتیی‌ ئەو کەسانە بن کە بۆ داوای‌ مافەکانیان گردبوونەوە دەکەن ‌و ناڕەزایی‌ دەردەبڕن، نەوەک بە پێچەوانەوە". وتیشی:" لەسەر تووندوتیژییەکان، دەستگیرکردن و ئازاردان‌ و بێڕێزییەکان بەرانبەر گەنجان ‌و قوتابیان‌، هەروەها شکاندنی‌ حەرەمی‌ زانکۆ و پەیمانگەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە و بڵاوەپێکردنی‌ خۆپێشاندانەکان بە زەبری‌ هێز لە رۆژانی‌ رابردوودا، بە واژۆی‌ 20 ئەندامی‌ پەرلەمان، داوامانکردووە پەرلەمان هەریەکە لە جێگری‌ سەرۆکی‌ حکومەت و وەزیری‌ ناوخۆ بانگهێشتی‌ کۆبوونەوەیەکی‌ پەرلەمان بکرێن". لە ساڵی 2014 و دوای قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران پێدانی دەرماڵە لە زانکۆ و پەیمانگەکان راگیراوە.  

هاوڵاتی فەرمانگەى میدیا و زانیاریى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌زامه‌ندیی دا له‌سه‌ر خه‌رجكردنى شایسته‌ داراییه‌كانى مامۆستایانى وانه‌بێژى دانه‌مه‌زراو بۆ سێ مانگ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29/11/2021، فەرمانگەى میدیا و زانیاری ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "مەسرور بارزانی، سەرۆکى ئەنجوومەنى وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕەزامەندى دا لەسەر خه‌رجكردنی شایسته‌ داراییه‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژی دانه‌مه‌زراو بۆ مانگه‌كانی 4، 5 و 6ى ی ساڵى 2021 به‌ یه‌ك بڕ بۆ هه‌ر سێ مانگ". پارەکەش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دەبێت: یەکەم/ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی بەكالۆریۆس و سه‌رووی به‌كالۆریۆس بڕی 550 هەزار دینار. دووەم/ هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی دبلۆم بڕی 450 هه‌زار دینار.

هاوڵاتی بە بڕیاری وەزیری پێشمەرگە بڕیار درا پلەی  حەوت هەزار و 832 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەرزكرایەوە. ​ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ی تشرینی دووه‌می 2021، بەپێی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ پاڵپشت به‌ مادده‌ی چوارده‌ له‌سیستمی ژماره‌ (6) ساڵی (2011) په‌یڕه‌وی ( نیزامی) راژه‌و خانه‌نیشینی پێشمه‌رگه‌ تایبه‌ت به‌ یاسای ژماره‌ (38) ی ساڵی 2007 ئاماژه‌ به‌فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی گشتی ژماره‌ 6033 تایبه‌ت به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی كارمه‌ندان، به‌فه‌رمانی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌، بڕیاردرا به‌:- پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی (7832) پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌دیوان و لیواكانی پێشمه‌رگه‌ له‌خشته‌ی نه‌ورۆزی 2021). هاوكات عه‌قید به‌رزان ره‌زا موسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ تایبه‌ت به‌راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند:" به‌ فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ 7832 پله‌دار و كارمه‌ند پله‌ی به‌رزكرایه‌وه‌، کە به‌سه‌ر دوو لیستدا دابه‌شكراوه‌و لیستی یه‌كه‌م، 7777 و لیستی دووه‌میش 55 پله‌دار و پێشمه‌رگه‌یه‌. وتیشی: له‌ئێستادا ته‌واوی ئه‌و كارمه‌ند و پێشمه‌رگانه‌ به‌پێی خزمه‌تی سه‌ربازی و بڕوانامه‌كانیان دابه‌شكراوه‌ به‌سه‌ر هه‌ردوو لیستدا. له‌دوای پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندان و پێشمه‌رگه‌، ئاماده‌كارییه‌كانی خشته‌ی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانیش له‌ قۆناغی كۆتاییدا و بڕیاریشه‌ به‌م نزیكانه‌ ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بكرێت".