هاوڵاتی فەرماندەی گشتی بڕیارگەری هەپەگە ئاشکرایدەکات سوپای تورکیا لە حەوت مانگی ڕابردوودا پێنج جۆر چەکی کیمیایی لەدژی گەریلا بەکارهێناوە و کاریگەریی هەر پێنج جۆرەکەش دەخاتەڕوو. دەشڵێت:"ێمەش لەوە تێگەیشتین کە بابەتەکە گەریلا نییە، بەڵکو سوپای تورکیا دەیانەوێت خەڵکی ئەو ناوچەیە بترسێنن و گوندەکانیان پێ چۆڵ بکەن ئه‌مڕۆ یەکشەممە 28ی تشرینی دووه‌می 2021، موراد قەرەیلان، فەرماندەی گشتی بڕیارگەری ناوەندی پاراستنی گەل-هەپەگە لەمیانی بەشدارییکردنی لە پڕۆگرامێکی تایبەتی ستێرک تیڤی، باسی لە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی کرد لەلایەن سوپای تورکیاوە، کە لە حەوت مانگی ڕابردووی هێرشە داگیرکارییەکانیدا بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا دژ بە گەریلاکانی کوردستان بەکاریهێناون. موراد قەرەیلان جەختیش لەوەدەكاتەوە توركیا مەبەستی پەكەكە نیە و بەڵكو دەیەوێت هەموو گوندەكانی سەر سنورەكان داگیربكات و دەڵێت:" ئێمە لە ئەوروپاوە زانیاریمان پێگەشت کە خەڵکی ناوچەکە وتوویانە بەهۆی نزیکی گەریلاکانی پەکەکەوە سوپای تورکیا گوندەکانی ئەو ناوچەیە بۆردوومان دەکات، ئێمەش ئاگاداریمان بۆ هێزەکانمان نارد، کە ئەگەر نزیکن لە گوندەکانەوە بکشێنەوە و دووربکەونەوە، دوای ئەوەی هەڤاڵانمان تەدبیریان وەرگرت و دووریش کەوتنەوە، دیسان دەوڵەتی تورکیا ئەو ناوچەیەی بۆردوومانکردەوە، ئێمەش لەوە تێگەیشتن کە بابەتەکە گەریلا نییە، بەڵکو دەیانەوێت خەڵکی ئەو ناوچەیە بترسێنن و گوندەکانیان پێ چۆڵ بکەن. وەک موراد قەرەیلان دەڵێت “ئەوەندەی ئێمە تائێستا پشتڕاستمان کردووەتەوە، دوژمن پێنج جۆر چەکی کیمیایی لەدژی ئێمە بەکارهێناوە”. جۆر و کاریگەریی ئەو چەکە کیمیاییانەی سوپای تورکیا بەکاریهێناوە لەزاری موراد قەرەیلان؛ * جۆری یەکەمی ئەو چەکە گازی سنرە، ئەو گازەش مرۆڤ تووشی سڕبوون دەکات و دوای ماوەیەکی کورتیش گیان لەدەستبدات، ماددەی سەرەکیی ئەو گازەش تابوونە، کاتێک ئەو گازە بڵاودەبێتەوە، بۆنی میوە بڵاودەبێتەوە، هەندێک جاریش هەیە هیچ بۆنێکی لێ نایەت. *جۆری دووەمیش کە بەکاریدەهێنێت مرۆڤ دەخنکێنێت، ئەو چەکە هەڵگری گازی کلۆرۆپینە و پێی دەوترێت گرین کرۆس، ئەم چەکە یەکەمجار ئەڵمانیا لە جەنگی جیهانیی یەکەمدا دروستیکردووە، لەوکاتەوە تورکیاش بەدەستیهێناوە، ئەو چەکە کاتێک دەتەقێندرێت مرۆڤ دەخنکێنێت. *جۆرێکی دیکەی گازە مرۆڤ دەستووتێنێت و وشکی دەکات، جۆری کیمیایی ئەو چەکەش پێی دەوترێت سولفور موستانت، ئەمەش هەر لەلایەن ئەڵمانیاوە دروستکراوە، ناوێکەی دیکەشی هەیە پێی دەڵێن یەلۆو کرۆس، ئەمە کاتێک بەکاردەهێندرێت هەندێ جار ڕەنگە سەوز دەدات و ئاگریش لەناو شوێنە دەکاتەوە کە دەتەقێندرێت. *یەکێکی دیکە لەو گازانەی بەکاریدەهێنێت بارودۆخی مرۆڤ تێکدەدات و لەهۆش خۆی دەچێت، تووشی ئیفلیجبوونی کاتیی دەکات، ئەم گازە لە گردی کارتاڵ و چەندین شوێنی دیکە بەکارهات.   *جۆری پێنجەمیش گازی بیبەرە، واتە هەمان ئەو گازە لە خۆپیشاندانەکاندا بەکاردەهێندرێت، بێگومان کاتێک ئەو گازە لە شوێنی بەرتەسک یانیش توونێل بەکاردەهێندرێت، هیچ دەرفەتێک بۆ مانەوە ناهێڵێتەوە. موراد قەرەیلان قسەیەکی وەزیری بەرگریی تورکیاش بەدرۆ دەخاتەوە و دەڵێت: خلوسی ئاکار ڕەتیدەکاتەوە کە ئەو گازانەیان بەکارهێنابێت و دەڵێت تەنها گازی بیبەریان بەکارهێناوە، بەڵام درۆ دەکات، ئەو پێنج جۆرەمان تائێستا پشتڕاستکردووە کە لەدژمان بەکارهاتووە. قەرەیلان ڕەخنەش لە بێدەنگیی نێودەوڵەتیی و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێت و دەڵێت: هێزە نێودەوڵەتییەکان بێدەنگن بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، بەڵام هێزە پارێزەرەکانی مافی مرۆڤ و دامەزراوە دیموکراتییەکان ئەم بابەتەیان کردە ڕۆژەڤ، تورکیا پشتی بە ناتۆ بەستووە بۆیە ئەم تاوانانە ئەنجامدەدات، بەڵام ناتۆش بێدەنگیی لێدەکات، هاوکات لەبەر ئەوەی ئەم تاوانە لە باشووری کوردستان ئەنجامدەدرێت، دەبێت حکومەتی هەرێم و پەرلەمان ناڕەزایەتیی دەرببڕن، بەڵام بەپێچەوانەوە دامەزراوەکانی باشووری کوردستان لەو پرسەدا دەستەوسان و بێدەنگ بوون. باس لەوەش دەکات: ئێمە باش نازانین، بەڵام هەندێک باس لەوە دەکەن، کە چەکی کیمیایی کاریگەریی لەسەر هاوڵاتی مەدەنییش هەبووە و گواستوونیانەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بێگومان ئێمە ئەمەمان تەنها لە ڕاگەیاندنەوە بیستووە، بەڵام دەزانین کە لە دەوروبەری گوندی هرورێ چەندین جار هێرشیان لە دەوروبەری گوندەکە ئەنجامداوە.

  هاوڵاتی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:" له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ده‌ستكرا به‌ گفتوگۆی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ له‌ ئێستاشدا چاوه‌ڕوانی داتا و زانیارییه‌كانی  وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ن". ئه‌مڕۆ یەکشەممە 28ی تشرینی دووه‌می 2021، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند:"تاوتوێی پرۆژه‌ی یاسایی بودجه‌ی ٢٠٢٢ كرا به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ له‌ رۆژی ٧/١١/٢٠٢١ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ده‌ستكرا به‌ گفتوگۆ و له‌ به‌رواری ٢١/١١/٢٠٢١ كۆتایی به‌ گفتوگۆكان هات له‌سه‌ر بودجه‌ی تشغیلی. جگه‌ له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان كه‌ داتای پێویستیان نه‌بوو. تێبینی له‌ ئێستادا چاوه‌ڕوانی داتا و زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ین بۆ ته‌واوكردنی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ یاساكه‌". هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ساڵێكه‌  پڕۆژه‌ بودجه‌ی ئاماده‌نه‌كردوه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردودا چه‌ندین جار په‌رله‌مانتاران داوایان ده‌ركرد حكومه‌ت پڕۆژه‌كه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكات بەڵام كاری لەسەر نەكراوە .  

هاوڵاتی قوباد تاڵەبانی راگەیاند:" ئەم پەلامارانە‌ دەیسەلمێنن کەهێشتا مەترسی ئەو گروپە تێرۆریستییە هەر ماوە‌، بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەپێشمەرگە و سوپاى عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ نەهێشتنی ئە‌و مە‌ترسییە‌ و دزەکردنی چەکدارانی داعش، ھە‌روەھا جە‌ختدە‌كە‌ینە‌وە‌ كە‌ زۆر پێویستە‌ كار لە‌سە‌ر بنبڕكردنی فیكری تیرۆریستی بكرێت". ئه‌مڕۆ یەکشەممە 28ی تشرینی دووه‌می 2021،  قوباد تاڵەبانی، جێگرە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەیسبوكی تایبەتی خۆی لە بارەی هێرشەكەی ئەمشەوی داعش بۆ سەر كوڵەجۆ رایگەیاند:" جارێکی تر چەتەکانی داعش پەلامارێکی تری ترسنۆکانەیان کردە سەر ھێزە‌كانی پێشمەرگە لەسنورى کوڵەجۆ، بە‌داخە‌وە‌، بەهۆیەوە پۆلێک پێشمەرگەی قارەمان گیانی خۆیان بەخشی و چونە ریزی کاروانی پڕ لەسەروەرى شەهیدان، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستە‌ی کەسوکاریان دەکەم و هیواى زووچاکبونەوە بۆ پێشمەرگە برینداربووەکانیش دەخوازم. درەنگانی ئەمشەو لەهێرشێكی داعش بۆ سەر كوڵەجۆ پێنج پێشمەرگە شەهید بون و چواری دیكە بریندار بوون. دەقی پەیامی قوباد تاڵەبانی:... جارێکی تر چەتەکانی داعش پەلامارێکی تری ترسنۆکانەیان کردە سەر ھێزە‌كانی پێشمەرگە لەسنورى کوڵەجۆ، بە‌داخە‌وە‌، بەهۆیەوە پۆلێک پێشمەرگەی قارەمان گیانی خۆیان بەخشی و چونە ریزی کاروانی پڕ لەسەروەرى شەهیدان، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستە‌ی کەسوکاریان دەکەم و هیواى زووچاکبونەوە بۆ پێشمەرگە برینداربووەکانیش دەخوازم. ئەم پەلامارانە‌ دەیسەلمێنن کەهێشتا مەترسی ئەو گروپە تێرۆریستییە هەر ماوە‌، بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەپێشمەرگە و سوپاى عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ نەهێشتنی ئە‌و مە‌ترسییە‌ و دزەکردنی چەکدارانی داعش، ھە‌روەھا جە‌ختدە‌كە‌ینە‌وە‌ كە‌ زۆر پێویستە‌ كار لە‌سە‌ر بنبڕكردنی فیكری تیرۆریستی بكرێت. دروود بۆ گیانی پاکی ئەو پۆلە شەهیدەى شەوى رابردوو و هەموو شەهیدانی رێگاى رزگارى و ئاوەدانی کوردستان.    

هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" فراوانبوون و بەردەوامیی پەلامار و هێرەشەكانی داعش، پەیامی جددیی ترسناكن و هەڕەشە و مەترسییەكی ڕاستەقینە لە ناوچەكە دەهێنێتەوە ئاراوە ئه‌مڕۆ یەکشەممە 28ی تشرینی دووه‌می 2021، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" فراوانبوون و بەردەوامیی پەلامار و هێرەشەكانی داعش، پەیامی جددیی ترسناكن و هەڕەشە و مەترسییەكی ڕاستەقینە لە ناوچەكە دەهێنێتەوە ئاراوە. بۆیە هاریكاری و هەماهەنگیی زیاتری نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق بە پشتیوانیی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، پێویستییەكی بەپەلەی هەنووكەیی و لەپێشینەیە".  سەرۆکی هەرێمی کوردستان  دەكەین وتیشی:" میكانیزمی ئەو هەماهەنگییە لەنێوان لایەنە پەیوەندارەكانی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدرالی عیراقدا بە هاوبەشی و پشتیوانیی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كاراتر و فراونتر بكرێت و پێكەوە بە هەموو هێز و توانایەكەوە بەرەنگاری تیرۆرستانی داعش و هەڕەشە و مەترسییەكانی ببینەوە". دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:  سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵم پێشكەش بە خانەوادەی ئەو شەهیدە قارەمانانەی شەوی رابردوو دەكەم كە لە كاتی بەهانەوەچوونی هاوسەنگەرانی پێشمەرگەیاندا لە سنووری كوڵەجۆ، شەهید بوون و گیانیان بەخشی. لە خوای مەزن داواكارم گیانیان بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و سەبووری و ئارامی بە خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزیان ببەخشێت. هیوای زووچاكبوونەوە بۆ پێشمەرگە بریندارەكان دەخوازم. فراوانبوون و بەردەوامیی پەلامار و هێرەشەكانی داعش، پەیامی جددیی ترسناكن و هەڕەشە و مەترسییەكی ڕاستەقینە لە ناوچەكە دەهێنێتەوە ئاراوە. بۆیە هاریكاری و هەماهەنگیی زیاتری نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق بە پشتیوانیی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، پێویستییەكی بەپەلەی هەنووكەیی و لەپێشینەیە. داوا دەكەین میكانیزمی ئەو هەماهەنگییە لەنێوان لایەنە پەیوەندارەكانی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدرالی عیراقدا بە هاوبەشی و پشتیوانیی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كاراتر و فراونتر بكرێت و پێكەوە بە هەموو هێز و توانایەكەوە بەرەنگاری تیرۆرستانی داعش و هەڕەشە و مەترسییەكانی ببینەوە. نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان

هاوڵاتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمشەو گروپی چەکدارانی داعش هێرشیانکردووەتەسەر خاڵێکی پاسەوانی  هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای 5ی پیادەیان لە تەپکی (کەڵان) لەسنوری کوڵەجۆی سەر بە ئیدارەی گەرمیان، هێزەکانی پێشمەرگە هێرشەکەی داعشیان تێکشکاندووە و چوار پێشمەرگەش برینداربوون. وەزارەتی پێشمەرگە لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، "ئەمشەو تیرۆریستانی داعش لە پەلامارێکی ترسنۆکانەدا، پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی  هێزەکانی پێشمەرگەی لیوای 5ی پیادەیان لە تەپکی (کەڵان) لەسنوری کوڵەجۆ دا". ئەوەش هاتووە، "لەو رووداوەدا بەداخەوە چوار پێشمەرگە  بریندار بوون، هێزەکانی پێشمەرگە، بەتوندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان داوەتەوەو چەکداران و تیرۆریستانی داعش ـ یان ڕاوناوە، لەئێستاشدا بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی  پێشمەرگە دایە". لەلایەکی دیکەشەوە فەرماندەیی هێزەکانی پێشمەرگە لە ناحیەی قەرەهەنجیر بڵاویکردەوە، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هاووڵاتیان دڵنیاده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ سنووری قه‌ره‌هه‌نجیر به‌ته‌واوی ئارامه‌و هیچ گرژییه‌ك له‌ ئارادا نیه‌و هەموو ئەو هەواڵانەشی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبونەتەوە له‌و باره‌یه‌وه‌ دوورن لەراستییەوەو پڕوپاگەندەن. لەعێراق ماوەی چەندین مانگە جموجۆڵی چەکدارانی داعش زیادیکردوە بەتایبەت لە سنوری ناوچە کێشەلەسەرەکان، بەرپرسانی پێشمەرگەش دەڵێن بەهۆی نەبونی هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەکان و بونی بۆشایی ئەمنی، داعش لەچەند ناوچەیەکدا  جموجۆڵەکانی زیادکردوە و زیانی بە هێزە ئەمنییەکان گەیاندوە، ئەوە جگە لەوەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە روبەڕوی مەترسی بونەتەوە.  

هاوڵاتی درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە ناوچەی تەپی تەڵان لە سنووری کوڵەجۆ هێرشیانکردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، لەکاتێکا ئوتۆمبێلێک لە پێشمەرگە دەیانەوێت بۆ هاوکاری پێشمەرگەکان بچنە ناو شەڕەکەوە، لەڕێگەدا بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەکاندا تەقییەوە و بەهۆیەوە پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواری دیکەش برینداربوون. ئەو پێشمەرگانەی کە شەهیدبوون هەموویان لەنێو ئەو ئۆتۆمبێلەدابوون کە بۆمبەکەی پێدا تەقیوەتەوە. دوای تەقینەوەی بۆمبەکەش، چەکدارانی داعش چوونەتە سەر ئۆتۆمبێلەکە و پێشمەرگەیەک کە بریندارببوو، "فیشەکیان پێوەناوە و کوشتوویانە."

هاوڵاتی به‌رپرسانی ته‌ندروستی به‌ریتانیا تۆماركردنی دوو حاڵه‌تی توشبونیان به‌ گۆڕدراوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ناوی "ئۆمیكرۆن" راگه‌یاند كه‌ دوو كه‌سن و له‌ باشوری ئه‌فریقاوه‌ رویان له‌ وڵاته‌كه‌یان كردوه‌. ساجد جاوید، وه‌زیری ته‌ندروستی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌لایه‌ن ئاژانسی ئاسایشی ته‌ندروستی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی پێوه‌ كراوه‌ و پێیان راگه‌یاندوه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ توشبوه‌كان له‌ ناوچه‌ی چیلمسفۆرد و ئه‌وی دیكه‌ش له‌ نۆتینگهام تۆمار كراوه‌، هاوکات بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وتی: ئەمجۆرە گۆڕدراوە بەشێوەیەکی خێرا بڵاودەبێتەوە و ئەوانەش توش دەکات کە ڤاکسینیان وەرگرتوە. بۆیه‌كه‌مجار گۆڕدراوی نوێی "ئۆمیكرۆن" له‌ باشوری ئه‌فریقا تۆماركرا و دواتر ئه‌و ڤایرۆسه‌ كه‌ زنجیره‌ی پێنجه‌می سه‌ربه‌ زنجیره‌ گۆڕدراوه‌كانی كۆرۆنایه‌، گه‌یشته‌ به‌لجیكا و بۆتسوانا و ئیسرائیل و هۆنگ كۆنگ. لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی تەندورسیی ئەڵمانیاش دوو حاڵەتی توشبونی بە ئۆمیکرۆن تۆمار کرد و رایگەیاند کە دوو توشبوەکە لە باشوری ئەفریقاوە هاتونەتە شاری میونخ. رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان ئه‌و جۆره‌ گۆڕدراوه‌ به‌ مایه‌ی نیگه‌رانی ده‌زانێت و پزیشكه‌كانیش ده‌ڵێن كه‌ توێژینه‌وه‌كان چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئه‌و چاره‌سه‌ر و ڤاكسینانه‌ی ئێستا هه‌ن، بۆ ئه‌م جۆره‌ ده‌بن یان نا.

شاناز حەسەن  سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند:" بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران كاتێك خۆپیشاندانی خوێندكاران كۆتایی پێدەهێنێت كە دەرماڵە وەك ساڵانی پێش 2014 بدرێتە خوێندكاران و گۆرانكاری تێدا نەكرێت". لەگەڵ ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بودجەیەكی تایبەتی تەرخانكرد بۆ چارەسەركردنی كێشەی خوێندكاران، بەڵام خۆپیشداندانەكانی خوێندكارانی سلێمانی بەردەوامی هەیە بۆ دابینكردنی دەرماڵەكانیان كە لەساڵی 2014وە بڕیاری حكومەتی هەرێم راگیراوە. زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی، بە هاوڵاتی وت:"لەئێستادا وەزارەتی دارایی سەرقاڵی ئەوەیە بە بریارەكەی ئەنجومەنی وەزیران رینماییی تایبەت دەربكات و كێشەی دەرماڵە چارەسەر بكات". سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان جەختی لەوەشكردەوە:" بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران كاتێك خۆپیشاندانی خوێندكاران كۆتایی پێدەهێنێت كە دەرماڵە وەك ساڵانی پێش 2014 بدرێتە هاوڵاتیان و گۆرانكاری تێدا نەكرێت". زیاد جەبار ئەوەشی دوپاتكردەوە:" ئێستاش و پێش ئەم بریارەش پشگیری تەواوی مافی رەوای خوێندكاران دەكەین و پێویستە ئێستا كە دۆخی دارایی حكومەتی هەرێم باشترە دوبارە دەرماڵەكانیان  بدرێتەوە بە خوێندكاران". سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی وتیشی:" بڕیارەكە كە بەپێی رێنمایە كۆنەكە بێت دەتوانێت كێشەی خوێندكاران چارەسەر بكات". لەئێستادا كۆی ژمارەی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان لەهەرێمی كوردستان 150هەزار و پێنج سەد و شەست خوێندارە زیاتر لە 84هەزاری دەرەوەی شارن. بەپێی رێنماییەكان بودجەی پێویست بۆ دەرماڵە حەوت ملیار زیاترە .واتە نزیكەی پێنج ملیۆن دۆلار بۆ هەر مانگێك.  

    هاوڵاتی ئەمڕۆ سوپای تورکیا به‌چڕى دەستیکردوە بەتۆپبارانی کوێستانەکانی دەراوی سەروو و بەرزاییەکانی لێلکان. ئەمڕۆ شەممە 27ی تشرینی دووەمی2021، سوپای تورکیا به‌چڕى دەستیکردوە بەتۆپبارانی کوێستانەکانی دەراوی سەروو و بەرزاییەکانی لێلکان ئەو ناوچەیه‌ى پێكدادانه‌كه‌ى تێدا ڕویداوه‌، دورەدەسته‌و هیچ ئاوەدانیه‌كى لێ نییە". ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا  ناسراو بە"چڕنوکی هه‌ڵۆ"و ڕۆژی 17ی حوزه‌یرانیش هێزه‌كانی وشكانیی ئۆپه‌راسیۆنی ناسراو بە"چنگی پڵنگ"و لەکۆتایی نیسانی 2021یشدا ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە"چڕنوکی هەورەبروسکە"ی لەباشوری کوردستان دەستپێکرد. لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی سوپای تورکیا کە ماوەی چەند مانگێکە لە باشووری کوردستان بەردەوامن، لە دەورووبەری ئەو ناوچانەدا کە بنکەی سەربازی تورکیا دروستکراون، هەزاران دار بڕدراون و سووتێندراون و زیانێکی زۆر بە سرووشت و ژینگەی کوردستان گەیێندراوە.  

هاوڵاتی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان  رایگەیاند:"داواکردنی دەرماڵە بۆ ئەوەی خوێندنێکی خۆڕایی بکرێت، باوەڕ بکەن لە هیچ شوێنێکی دونیادا شتی وەها نییە". دەشڵێت: "دەبێت خوێندكاران رێگریی بکەن لەوەی کە سووکایەتیی بە سیمبوول و رەمزەکانی کوردستان بکرێت". مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەشێک لە خوێندكارانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە کۆلێژی پەروەردەی بنیات کۆبووەوە و ەک لە راگەیێندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری هاتووە، کۆبوونەوەکە لە پێناو زیاتر پێشخستنی دۆخی خوێندن و باشترکردنی بارودۆخی بەشەناوخۆییەکانی قوتابیانە.  مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوە دا، پێویستە لایەنی حکومەت و خەڵک گوێ لە یەکدی بگرن و پێکەوە گفتوگۆ بکەن، "حکومڕانی تەنیا ئەوە نییە کە حکومەتێک حوکمڕانی بکات و هاووڵاتیش گوێی لێبگرێت، دەبێت هەردوولا بەیەکەوە کار بکەن". هەفتەی رابردوو لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خوێندکاران خۆپێشاندانیان کرد و داوای گەڕانەوەی دەرماڵەکانیان دەکرد، بەڵام خۆپێشاندانەکان گرژییان تێکەوت، لەو بارەوە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا دەکات کە ئەگەر خۆپێشاندان دەکرێت با بە ئاشتییانە و مەدەنییانە بێت و چین و توێژە ناڕازییەکان نوێنەری خۆیان بنێرن بۆ لای حکومەت. لەگەڵ بەردەوامبوونی خۆپێشاندانەکان، گرژی و ئاڵۆزی زیاتر دروستبوو و چەند باڵەخانەی حکومی و حیزبی لە سەیدسادق و پیرەمەگروون سووتێندران، لەوبارەوە مەسرور بارزانی دەڵێت، دەستێک هەیە کە ویستویەتی ئاراستەی خۆپێشاندانەکان بەرەو ئاڵۆزی ببات و دەپرسێت، "بۆچی رێگە بدرێت کە بە ناوی خۆپێشاندان ئەجێندای سیاسی خۆی بە ناوی قوتابی جێبەجێبکات؟" لەبارەی ئەوەی کە بەشێک لە خوێندکارەکان بێڕێزییان بە ئاڵای کوردستان کرد، سەرۆکوەزیران دەڵێت، ئەوە کاری خوێندکار نییە و "هەر کەسێک ئەوەی کردووە حکومەت لیی بێدەنگ نابێت.. پێویستە رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە، ئێمە بە تووندترین شێوە ئیدانەی ئەو کارانە دەکەین". هەروەها بە خوێندکارانیش دەڵێت، ئێوە پێش هێزە ئەمنییەکان دەبێت رێگریی بکەن لەوەی کە سووکایەتیی بە سیمبوول و رەمزەکانی کوردستان بکرێت. "دڵنیام ئەمە کاری قوتابی نەبووە و هەرکەسێک ئەم کارەی کردووە حکومەت لێی بێدەنگ نابێت". لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوە دا، سەرکۆنەی ئەو لایەنانە دەکەن کە پەلاماری خوێندکارانیان داوە و هەروەها سەرکۆنەی ئەو کەسانەش دەکات کە پەلاماری هێزە ئەمنییەکانیان داوە. لەبارەی دابەشکردنی دەرماڵەی خوێندکاران مەسرور بارزانی دەڵێت، خوێندکاران بەخۆڕایی دەخوێنن، "داواکردنی دەرماڵە بۆ ئەوەی خوێندنێکی خۆڕایی بکرێت، باوەڕ بکەن لە هیچ شوێنێکی دونیادا شتی وەها نییە". مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش دا، "ئەگەر بمانەوێت چاو لە وڵاتانی پێشکەوتوو بکەین.. ئەو وڵاتانە خوێندنیان بەلاش نییە، هەموو قوتابییەک دەبێت پارە بدات، بەڵام.. بانک قەرزیان پێدەدات، ئەو قەرزەش بۆ ئەوەیە کە دواتر بە قیست پارەی خوێندنی خۆیان بدەنەوە بە زانکۆکان، قەرزەکانیش حکومەت نایدات، بانک دەیدات".   لە دوای ساڵی 2014ـەوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران دەرماڵەی خوێندکاران بڕدرا.  

  هاوڵاتی ئاری هەرسین  دەڵێت: "وەزارەتی خوێندنی باڵا و دارایی، ئەرکیانە کە هەم کێشەی دەرماڵە و هەم خزماتگوزاریەکان چارەسەر بکەن، ئەگەر ئیش لەکاتی خۆیاکرا، بەم جۆرە نابێتە بارخانە". ئەمرۆ شەممە 27ی تشرینی دووەمی 2021  ئاری هەرسین، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی-هەڵەبجە لە بڵاوکراوەیەکیشدا دەڵێت، "بەندە خۆپیشاندان بە مافێکی ڕەوای چین و توێژەکانی کۆمەڵگە ئەزانم. خۆپیشاندان کەرەسەیەکی مەدەنیانەی دەربڕینی ناڕەزاییە. بەڵام ئەگەر توندوتیژی تێکەوت، ئیتر لە قاڵبی مەدەنیەت دەر ئەچێت و ئەبێتە قانون شکێنی. ئیتر ئەگەر ئەم توندو تیژیە خۆپیشاندەران لێی بەرپرسیار بن یان لایەنی ئەمنی". ئاماژەی بەوەشکردووە، "هیچ جیاوازیەکی نیە، خۆپیشاندانی خوێندکاران مافێکی ڕەوای خۆیانە، بەڵام نابێت ڕێگە بدەن لایەنێک یان چەن لایەنێکی سیاسی، بەمەبەستی دەستتێوەردان لە کاروباری ناوخۆی هەرێم و دروستکردنی فەوزا و شەڕی سەر جادە سەرکردایەتی خۆپیشاندانەکە بکات بۆ مەرامی سیاسی خۆی".  ئەوەشیختۆتەڕوو، "وەزارەتی خوێندنی باڵا و دارایی، ئەرکیانە کە هەم کێشەی دەرماڵە و هەم خزماتگوزاریەکان چارەسەر بکەن. تەنسیقی نێوان پارێزگار، بەڕێوەبەرە گشتیەکان، شارەوانی و دام و دەزگا ئەمنیەکان ئەبێت باشتر بکرێن، بۆ ئەوەی ئیش کەڵەکە نەبێت و کاتێک خەبەر یان بێتەوە کە، تەختە خەوەکانی خوێندکاران شکاون، گەرم کەرەوەیان نیە، ئاوی خواردنەوەیان پیسە و غازیان نیە، ئەگەر ئیش لەکاتی خۆیا کرا، بەم جۆرە نابێتە بارخانە". ئەوەشی وتووە، "دواجار سوکایەتیکردن بە توێژ، چین، یان گروپێکی بەرچاوی کۆمەڵگە، وەک سوکایەتی کردن بە هەموو کۆمەڵگە وایە، لە ڕاستیا ئەو کەسانە سوکایەتی بە خوێندکاران ئەکەن، کە خۆپیشاندانەکان بە لاڕێدا ئەبەن و کچ و کوڕی خەڵک بە کوشت ئەدەن و، دواتریش ئەچنە تەعزێکانیانەوە و بەنزین بە ئاگری جگەری دایک و باوک و کەسوکاریان ئەکەن".

هاوڵاتی  وه‌زاره‌تی دارایی رایگەیاند:" رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 28ی تشرینی دووه‌می 2021، مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت". ئه‌مڕۆ شەممە 27ی تشرینی دووەمی 2021، وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ كرد، هه‌ر ئه‌مڕۆ خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 28ی تشرینی دووه‌می 2021ی بڵاوكرده‌وه‌. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 28ی تشرینی دووه‌می 2021، مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.  

هاوڵاتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانی بەریتانی-عێراقی کرد و رایگەیاند:" کاردەکەن بۆ هەمەجۆرکردنی ئابووریی و سەرچاوەکانی داهات و دەیانەوێت هەرێمی کوردستان، ببێتە سەنتەرێکی بازرگانی گرنگ لە ناوچەکەدا". رۆژی شەممە 27ی تشرینی دووەمی 2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بارۆنێس ئێما نیکلسن، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانی بەریتانی-عێراقی IBBC و شاندێکی یاوەری کرد. مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، باسی لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەت و کارکردن بە ئاراستەی هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات کردووە. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئامانجمان ئەوەیە هەرێمی کوردستان، ببێتە سەنتەرێکی بازرگانیی گرنگ لە ناوچەکەدا". لە دیدارەکەدا بارۆنێس نیکلسن، سەرۆکی ئەنجوومەنی بازرگانیی بەریتانی-عێراقی کورتەیەکی دەربارەی کار و چالاکییەکانی ئەنجوومەنەکەیان خستەڕوو بەتایبەتی دوا کۆنفرانسیان کە لە شاری دوبەی ئەنجامدرا، کە تایبەت بوو بە پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان بەریتانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان. 

هاوڵاتی مەلا بەختیار ڕایگەیاند:" دەرماڵەی خوێندکاران بە 10ملیۆن دۆلار چارەسەر دەبێ، مەسول هەیە  500ملیۆن دۆلاری دزیوە".  ئەمڕۆ شەممە 27ی تشرینی دووەمی 2021 مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵاى سياسى و بەرژەوەندی یەكێتی لە كۆنفڕانسی دابڕان لە سلێمانی ڕایگەیاند، "یەكێتی و پارتی نزیكەی 700 هەزار دەنگ كەمیان كردووە و ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پەڕلەمانە، وەزعمان زۆر خراپ دەبێت". وەک ئاماژەدان  هۆشدارییەک بە بەرپرسان ئاماژەی بەوەشکرد، "یان بەرپرسیارێتی یان لەدەستدانی متمانە"، دەربارەی دەرماڵەی خوێندكاران وتی،"دەرماڵەی خوێندكاران 10 ملیۆن دۆلاری دەوێت، كە هیچ نییە و مەسئولی وا هەیە 500ملیۆن دۆلاری دزیوە، بێ لە پارەی ژێرزەمینەکان و پارەی دزراو بۆ دەرەوەی ووڵات و پارەی کۆنتڕۆڵی گومرکەکان کە خەڵک هەمووی دەزانێت". ئەوەشی وت، "مەسئول هەیە 200 ملیۆن دۆلاری دزیوە، هەیە 500 ملیۆن دۆلاری دزیوە، ئێستاش دەیڵێمەوە پارەی ژێرزەمینەكان دەربهێنن و پارەی دەرماڵەی خوێندكارانی لێبدەن". مەلا بەختیار وتیشی، "جێگای خەفەتە لەوڵاتێکی دەوڵەمەندی وەکو کوردستاندا گەنجانمان وڵاتەکە جێدەهێڵن".

هاوڵاتی زۆربەی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا لەگەڵ ئەوەدان سزاكانی سەر بیلاڕوسیا زیادبكرێت لە بابەتی پێشێلكاریەكان بەرامبەر بە كۆچبەران. وەزیری پێشووی دەرەوەی پۆڵەندا ڕایگەیاند:"ئێمە رێککەوتن لەگەڵ کەسێکدا ناکەین کە فەرمانڕەوای دانپێدانراوی وڵات نییە. با بە بیرت بێنمەوە کە هاوینی رابردوو لە بێلاڕوسیا چی رویدا؛ ئەلێکساندەر لوکاشێنکۆ وەکو سەرۆکی وڵات هەڵنەبژێردرا، خەڵکەکەی و یەکێتی ئەوروپاش رەتیدەکەنەوە". ئەمڕۆ شەممە، 27ی تشرینی دووه‌می 2021، ویتۆڵد ویشکۆڤسکی، وەزیری پێشووی دەرەوەی پۆڵەندا وتی، "ئێمە رێککەوتن لەگەڵ کەسێکدا ناکەین کە فەرمانڕەوای دانپێدانراوی وڵات نییە. با بە بیرت بێنمەوە کە هاوینی رابردوو لە بێلاڕوسیا چی روویدا؛ ئەلێکساندەر لوکاشێنکۆ وەکو سەرۆکی وڵات هەڵنەبژێردرا، خەڵکەکەی و یەکێتیی ئەوروپاش رەتیدەکەنەوە." یەکێتی ئەوروپا لە پرسی کۆچبەراندا پشتیوانی لە پۆڵەندای ئەندامی دەکات.  راوێژکاری ئەڵمانیا ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر بێلاڕوسیا لێشاوی کۆچبەران بەرەو سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا نەوەستێنێت، سزای زیاتری بەسەردا دەسەپێنن.  ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا دەڵێت، "لە بەرنامەماندایە سزای زیاتر بەسەر لوکاشێنکۆدا بسەپێنین، ئەگەر هیچ بەرەوپێشچوونێکی رون دیار نەبوو کە تا ئێستاش هەر بەو جۆرە بەردەوامە. ئێمە هێشتا نەگەیشتووینەتە ئەو شتەی کە ئەڵمانیا و پۆڵەندا هیوای بۆ دەخوازن." بەگوێرەی داتاکانی سەنتەری پیوی ئەمریکی، ساڵی 2015، ملیۆنێک و 300 هەزار کۆچبەر گەیشتبوونە نێو 28 وڵاتەکەی یەکێتیی ئەوروپا، کە زۆربەیان خەڵکی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و باکووری ئەفریقیا بوون.  وەزیری پێشووی دەرەوەی پۆڵەندا لەو بارەوە گوتی، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا چیدیکە ئامادەنین ئەو شتە دووبارە بکەنەوە بۆیە ئێستاش پاڵپشتی لە هەڵوێستی پۆڵەندا دەکەن.  ویتۆڵد ویشکۆڤسکی ئاماژەی بەوەش دا، "ئێمە کێشەمان لەگەڵ ئەو کۆچبەرانەدا هەیە، چونکە ژمارەیەکی زۆریان نایانەوێت خۆیان لەگەڵ ئێمە بگونجێنن؛ ئەوان کار ناکەن و لەسەر ئەرکی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەژین. بۆیە نامانەوێت ئەو هەڵەیەی ساڵانی 2015 و2016 دووبارە بکەینەوە." دوای ساڵێک لە بڕینی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ لوکاشێنکۆ، لە چەند هەفتەی رابردوودا، ئەنگێلا مێرکل دوو جار پەیوەندی پێوەکرد بۆ ئەوەی لەسەر وەستاندنی لێشاوی کۆچبەران بگەنە رێککەوتن.  ویتۆڵد ویشکۆڤسکی رەخنە لەو کارەی راوێژکارە ئەڵمانییەکە دەگرێت، چونکە پێیوایە مێرکل بەو کارەی، رەوایەتی بە سەرۆکایەتی لوکاشێنکۆ داوە و ئامانجی سەرۆکی بێلاڕوسی بەدیهێناوە کە بە گوتەی خۆی دەیویست کۆچبەران وەکو گوشار بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی ئەوروپییەکان ناچار بکات لەگەڵیدا لەسەر مێزی گفتوگۆ دانیشن.