هاوڵاتی بڕیارى لێخۆشبون لە کرێ و سەرپێچییەکانى هاتوچۆ و قەرزى هاوڵاتییان چونە بوارى جێبەجێکردنەوە و بەپێیى بڕیارەکانیش کە واژۆى ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایی هەرێمى لەسەرە بۆ ماوەى یەک ساڵ رەسمى گومرگى لەسەر هاوردەى ئاژەڵ (سەربڕین و بەخێوکردن) لادەبرێت و وادەش بۆ تەواوى بڕیارەکان دیاریکراوە. بهگوێرهی نوسراوێكی وهزارهتی دارایی و ئابوری كه گشتاندنی دارایی ژمارە 2ی ساڵی 2024ی دهركردوه، تایبەت بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە له رۆژی 27ی (ئازار/3)ی 2023، بهگوێرهی بڕیاری یهكهمیش، لێخۆشبون 100%ی سزای دواكهوتنی كهڵهكهبو لهسهر خاوهنكاران بهتایبهت دهستهبهری كۆمهڵایهتی لهخۆدهگرێت، بڕیاری دوهمیش پێشكهشكردنی كارئاسانی پێویسته لهچوارچێوهی یاساكانی باج بۆ باجدهران له چین و توێژهكانی كاسبكاران و پیشهوهران. داشكاندنی رێژهی 20% له پارهی كرێی بهشداری كارهبای كهڵهكهبو لهسهر هاوڵاتیان دهكرێت، ههروهها داشكاندن بهرێژهی 20% له كرێی ئاو و خۆڵ و خاشاك و كرێی ساڵانهی كرێچیهكانی وهزارهتی شارهوانی و گهشتوگوزار دهكرێت. هاوکات بڕیاردراوه بهلێخۆشبون له سزای سهرپێچی هاتوچۆ لهسهر هاوڵاتیان بهڕێژهی 20%ی سزاكانی كۆن و بهردهوام له رۆژی 27ی (ئازار/3) تاوهكو 30ی (ئهیلول/9)ی 2024. دەقی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی:
هاوڵاتی / شوان عەباس بەدری شەوی رابردوو چەند کەسێک ئۆتۆمبێلی مامۆستایەکی نارازی لەناو شاری سلێمانی تێکدەشکینن و ئەو مامۆستایەش لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ "هاوڵاتی"رایگەیاند ،"ئەمە یەکەمجار نییە کە رووبەرووی ئەم جۆرە پەلامارانە دەبمەوە". مامۆستا"دڵشاد میرانی" یەکێک لە ئەندامانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی درێژەی بە قسەکانیدا و وتی:" ئەم بەیانییە کاتێ بە نیاز بوون بچم بۆ دەوام زانیم ئۆتۆمبێلیکەم تێکشکاوە، ئەمە یەکەم جاریش نییە کە ئەمەم بەسەردا دێت،پێرار ماڵەکەیان سووتاندم و جارێک پەلاماری خۆمیان داوەو یەک مانگ لەمەبەریش لە دوا خۆپیشاندانی مامۆستایان ، ئۆتۆمبیلێکی تازەی ئەمەریکیم پێبوو ئەویشیان بە بۆکس خەنجەر تێکشکاندبوو". سەبارەت بەوەی ئاخۆ شکی لە کێیە کە بەم کارە هەستابێت ، ئەم مامۆستایە بە "هاوڵاتی" راگەیاند:" من نایشارمەوە ، من چەند جارێک لەلایەن گروپێکی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە هەر بە ئاشکرا لەملاولەولا و لە کۆمێنتەکان هەرەشەی کووشتن و ماڵ سووتاندنم لێکراوە". " تۆمەتی بەکرێگیراوی بۆ "ریان کلدانی" و "یوسف کلابی" یان خستۆتە پاڵم و پێیم دەڵێن تۆ سەر بە حکومەتی عیراقیت و ئێوە شکستتان بە ئابووری سەربەخۆ هێناوە لە کوردستان و هەموو کارتان بۆتە پەلامار دانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جاشن" مامۆستا دڵشاد میرانی وا دەڵێت. مامۆستا دڵشاد ئەوەشی ووت:"بە مەبەستی دۆزینەوەی تۆمەتباران لە ئێستادا شکایەتم لە بنکەی پۆلیس تۆمارکردووە".
هاوڵاتی هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان لە پەیامێکدا بە ناوی " پارتی هانی تورکیا دەدات فشار بخاتە سەر یەکێتی" بڵاوکردەوە. جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، ئەمڕۆ دووشەممە ١٤/٤/٢٠٢٤ لە پەیامێكی نووسراودا، هەڵسەنگاندن لە بارەی بارودۆخی باشووری کوردستان و هاوکارییەکانی پارتی بۆ دەوڵەتی تورکیا و هێرشکردنە سەر گەریلاکانی کوردستان دەکات. لە پەیامەکەیدا جەمیل بایک، دەڵێت:" گەر ئەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەبارەت بە پەکەکە گرتوویەتی ڕاست بێت ئەوا چەند زەرەر لە پەکەکە دەدات ئەوەندەش لە بەرژەوەندیییەکانی عێراق دەدات، پارتیش بە هاوکاری کردنی دەوڵەتی تورک ڕێگایەکی خراپ و نەگریسی گرووەتەوەبەر، سەرچاوەی دارایی چەتەکانی ڕۆژ مووچە و قوتی مووچەخۆرانە." دەقی پەیامەکە: پەدەکە هانی دەوڵەتی تورکیا دەدات گوشار بخاتە سەر یەنەکە بەرلە هەموو شتێک دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم کە پاش قۆناخێکی زۆر دژوار، بەڵام لە هەمان کاتدا پڕ لە سەروەری و سەرکەوتن، بە بڕیارین کە بە هەموو هێز و توانامانەوە لە هەموو شوێنێکدا پەرە بە تێکۆشان و خۆڕاگری بدەین. هەروەکو دەزانرێت دەوڵەتی کۆلۆنیالی، داگیرکار و جینوسایدکاری تورکیا، زیاتر لە هەشت ساڵە لەچوارچێوەی پلانی "چۆک پێدانان" دا بە بەردەوامی شەڕێکی هەمەلایەنەی دژوار لە دژی بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان بەڕێوە دەبات. دەوڵەتی فاشیستی تورکیا لەم شەڕەدا هیچ پێوانێکی یاسایی و ئەخلاقی پەیڕەو ناکات. تێکۆشان و خۆڕاگری گەلەکەمان و گەریلای ئازادی کوردستان لە دژی ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورکیا ئەنجامی زۆر شکۆداری لێی کەوتۆتەوە. بە درێژایی ئەم هەشت ساڵە هیچ کاتێک ملکەچی هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی جینۆسایدی تورکیا نەبووە و ئیرادەی خۆی رادەستی ئەم ڕژێمە فاشیستە نەکردووە. بە پێچەوانەوە، هەمیشە خۆڕاگری کردووە و هەموو دەرفەتێکی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان قۆستۆتەوە. لەم نێوەندەدا ئەوەی سوپای داگیرکەری تورکیای هێنایە لەرزە و تووشی گێژی و سەرلێشێوای کرد هێزی چالاکی گەریلای ئازادی کوردستان بوو کە بە گیانێکی فیداییانەوە توانی گورزی زۆر جەرگبڕی لێی بوەشێنێت. ئەو گورزە جەرگبڕاەنەی کە گەریلای ئازادی کوردستان لە مانگە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە سوپای داگیرکەری تورک دەیوەشێنێت بەڕاستی جێگای شانازی و پڕ لە شکۆن. گەریلا بەو ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییە یەک لە دوای یەکانەی کە ئەنجامی دا، توانی زۆرێک لە بنکە و بارەگا و سەنگەرەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا لەبنەڕەتەوە هەڵتەکێنێت و ڕایانبماڵێت. شکستی سوپای داگیرکەر لە بەرامبەر گەریلا و ئەو خەسارەتانەی کە بەری کەوت و ئەو کوژراوانەی کە لێی بە جێمان بە وێنە و ڤیدیۆ بۆ ڕای گشتی بڵاو کرانەوە. ئاستی قاڵبوونەوە و داهێنانی گەریلا لە تاکیتک و تەنکیکی شەڕدا ورە و هێزێکی مەزنی دا بە گەلەکەمان. بەتایبەت پاش ئەوەی کە گەریلا توانای خستنە خوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بەدەست خست، ڕەۆتی شەڕیش بە ڕێژەیەکی زۆر گۆڕانکاری بەسەر دا هات. ئێدی دەستپێشخەری شەڕ کەوتووەتە دەستی گەریلا. بەمجۆرە، گەریلای ئازادی کوردستان، گەلی کورد، کچ و کۆڕی لاوی کورد نەبەزی و نەبەردی خۆیان بۆ هەموو کەسێک سەلماند. هەروەها لە ماوەی ڕابردووەدا هەڵمەتێکی جیهانی گرنگمان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەست پێکرد کە تا ئێستاش هەر بەردەوامە. گەلی کورد هاوشان لە گەڵ دۆستەکانی لە ڕۆژی ١٥ی شوباتدا، کە ڕۆژێکی ڕەشە بۆ هەموو کورد، زۆر چالاکی ناڕەزایەتییان لە دژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی بەرامبەرڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدا. هەروەها ئەو چالاکیی و سەرهەڵدانانەی کە بە پێشەنگایەتی ژنان و بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ڕۆژی ژنانی رەنجدەری جیهاندا ئەنجام دران، گوڕ و تین و خێراییەکی نوێیان بە قۆناخەکە بەخشی. بێگومان لوتکەی هەموو ئەمانە پیرۆزبایی پڕ جۆش و خرۆش و بەبڕیاری نەورۆز بوو لە هەر چواربەشی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات. لە ڕاستیدا دەرفەتی ئەوە هەبوو کە پیرۆزباییەکانی نەورۆز لە باشوری کوردستان بە شێوەیەکی جەماوەریتر و بە جۆش و خرۆشێکی مەزنترەوە لە ئاستی گیانی نەورۆزدا بەڕێوەببردرێن. پیرۆزباییەکانی نەورۆز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە شکۆترین پیرۆزبایی ساڵانی ڕابردوو بوون. بێگومان ئەمە گوزارشت لە گیانی خۆڕاگری و هەستی ئازادیخوازی گەلەکەمان دەکات بە درێژایی مێژوو. وەک دەزانرێت گەلەکەمان لە ڕۆژئاوای کوردستان هاوشان لە گەڵ گەلانی دی لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوام لە تێکۆشاندان. هەروەها لە هەر چوار لای جیهان و بەتایبەتیش لە ئەوروپا، لە هەموو شوێنێک کە کوردێکی لێ بێت، نەورۆز بە جۆش و خرۆش و شانازییەکی مەزنەوە پیرۆز کرا. پیرۆزباییەکانی نەورۆز لە باکوری کوردستان کە بە ملیۆنان کەس بەشدارییان تیا کرد، مۆرکی خۆیان لە قۆناخەکە دا. بە کورتی دەتوانم بڵێیم کە لە پیرۆزباییەکانی نەورۆزدا، گەلەکەمان بە یەک دڵ و بە یەک دەنگ، نیشانی دا کە چەندە لە تێکۆشان لە پێناو پاراستنی هەبوون و گەیشتن بە ئازادیدا خاوەن بڕوا و بڕیارە. چ لە کوردستان و چ لە دەرەوی وڵات، لە هەموو شوێنێک کە نەورۆی لێی پیرۆز کرا بە دەیان ملیۆن کەس لە گەلەکەمان و لە دۆستانی گەلەکەمان هەموو بە یەک دەنگ بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هاواریان کرد. ئێدی هەموو کەس ئەو ڕاستییە دەزانێت کە تا ئەو کاتەی کە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، نە دەسکەوتەکانی گەلی کورد دەپارێزرێن و نە کێشەی کوردیش چارەسەر دەبێت. لەبەر ئەم ڕاستییەیە کە بە دەیان ملیۆن کەس بە ئیرادەیەکی مەزنەوە بۆ ئازادی جەستەیی ڕیبەر ئاپۆ دەنگیان هەڵبڕی و بانگەوازیان کرد. بێگومان هەمووی ئەم پێشکەوتنانە بڕوا و هیوای خۆڕاگری و سەرکەوتنی گەلەکەمانی بەهێزتر کردووە. سەرنجڕاکێش ترین و کۆنکرێت ترین نموونەی ئەم بەهێزبوونەش لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی باکوری کوردستان و تورکیادا بینرا. ئەو ئەنجامانەی کە گەلەکەمان و هێزە دیمۆکراسیخوازەکان بەدەستیان هێنا خاوەن گرنگییەکی مێژووییە. وێڕای هەموو گوشار و هەڕەشە و فێڵبازییەکانی دەوڵەتی جینۆسایدکاری تورکیا، کورد و هێزە دیمۆکراسیخوازەکان سەرکەوتنێکی مەزنیان بەدەست هێنا. ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە پاش ٢٢ ساڵ لە دەسەڵاتداری بۆ یەکەم جارە کە لەم ئاستەدا تووشی شکستێکی گەورە بووەتەوە. هەر چەندە کە هەموو هێزە دژە-فاشیزم و دیمۆکراسیخوازەکانی تورکیا تیایدا رۆڵیان گێڕاوە، بەڵام لەم شکستەی ئاکەپەدا خوڕاگری گەلی کورد دەورێکی چارەنووس سازی بینی. ئەمە بە تایبەت لە سەرهەڵدانی خەڵکی شاری وان دا بەرجەستە بوو، ئەو شوێنەی کە دیالێکتیکی "گەریلا-سەرهەڵدان" بە شێوەیەکی بەهێز پەرەی سەندووە. هەموو ئەم پەرەسەندنانە ئەو ڕاستییەمان پێ نیشان دەدەن کە "پیلانی چۆکپێدانان"ی دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، کە لە ساڵی ٢٠١٥وە تا ئێستا بە پشتبەستن بە هەموو شێوازێکی دوور لە ویژدان و ئەخلاق لە بەرامبەر گەلەکەمان و بزووتنەوەکەماندا پەیڕەو دەکرێت، بە گورزە جەرگبڕەکانی گەریلا و سەرهەڵدانی بە شکۆی گەل پووچەڵ بووەتەوە و ئەم ڕژێمە بۆ خۆی هێنراوەتە سەر چۆک. لە هەمان کاتدا پێویستە ئەو ڕاستییەش بزانین کە دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەرگیز دەستی لە پلانی جینوسایدی کورد هەڵنەگرتووە. ئەم ڕژێمە بۆتە بەڵایەک بە سەر گەلی کورد و هەموو گەلانی ناوچەکەوە. دەیەوێت پلانی جینوسایدی سەر کورد بە ئەنجام بگەیەنێت و لە هەمان کاتیشدا هەمیشە مەترسی و هەڕەشەیە بە سەر باقی گەلانی ناوچەکەوە. ئەم ڕژێمە تووشی گرێ عوسمانیچێتی بۆوەتەوە، فراوانخوازە. هێشتاش هەر دەیەوێت عێراق و سوریا و زۆربەی وڵاتە عەرەبییەکانی ناوچەکە وەکو پارێزگایەکی خۆی ببینێت. لە خۆیدا، سەرچەتەی فاشیستەکان، ئەردۆغان، خۆی وەکو خەڵیفەی پێنجەمی عوسمانی دەبینێت. نەفەسی وایە. ئەمڕۆ ئەم نەفەس و پلانانە هاتوونەتە ئاستی شکست و داڕمان. ئەم پەشۆکاوی و ڕاتڵەکانەیان بۆ ئەوەیە کە ڕێگری لەم شکستە بکەن. ئابوورییەکەی داڕووخاوە و سیاسەتی گەیشتۆتە بنبەست. لە ئاستی نێونەتەوەییدا هیچ شکۆ و ڕێزێکیان بۆ نەماوەتەوە. باش دەزانن کە ناتوانن ئەم هەموو کێشە گرانە ئابووری و سیاسییەی کە تووشی بوون وا بە ئاسانی چارەسەر بکەن. هەربۆیە، تەنیا ڕێگە چارە لەوەدا دەبینن کە، لە کەسایەتی پەکەکەدا، هێرش و شەڕی جینوساید لە دژی کورد بەڕێوەببن. دەوڵەتی تورکیا دەوڵەتێکی داگیرکار و فراوانخوازە. مێژووەکەی خاوەن میرات و کاراکتەرێکی وەهایە. هەر شوێنێک کە داگیری بکات، وا بە ئاسانی لێی ناکشێتەوە. ئەمڕۆش هەمان سیاسەت پەیڕەو دەکات. نیوسەدەیە کە وڵاتی قوبرسی داگیرکردووە و تا ئێستاش پاشەکشەی نەکردووە. هەروا بە ئاسانیش لەو شوێنانەی کە لە سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان داگیری کردووە، ناکشێتەوە. کاتێک کە مەسەلە دێتە سەر کورد، ئەم تایبەتمەندییەی دەوڵەتی داگیرکەر و جینوسایدکاری تورکیا زیاتر و زیاتر زەق دەبێتەوە. بۆیە هەموو ڕۆژێک هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان و هەموو سەرخان و ژێرخانی ژیان و ئابووری رۆژئاوا بۆردمان دەکات و دەیەوێت رۆژئاوا بهێنێتە سەر چۆک. واتە، ئەوەی کە نەیتوانی بە هێرشی داگیرکاری و جینوساید پێکی بهێنێت دەیەوێت لە ڕێگەی برسی هێشتنەوە، بێکار هێشتنەوە و کۆچی زۆرەملێ سەری بخات. لەبەرامبەر ئەمەشدا گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هەموو بە یەک دڵ و یەک بڕوا و بە بەردەوامی خوڕاگری دەکەن. بەغداد ئەم تایبەتمەندییە داگیرکاری و فراوانخوازییانەی دەوڵەتی تورکیا زۆر بە باشی دەزانێت، هەر بۆیە پێویستە لە بەرامبەر ئەم هێرشانەی کە دەیکاتە سەر عێراق و باشوری کوردستان بێدەنگ نەمێنێت، کاردانەوە و هەڵوێستی هەبێت. ئەمانە پێویستییەکی دەوڵەتێکی سەربەخۆ و سەروەرن. دەوڵەتی جینوسایدکاری تورکیا دەیەوێت بە واژۆکردنی چەندین رێککەوتن لەگەڵ عێراق، ئەم دەوڵەتە بکاتە هاوبەشی شەڕ لە دژی پەکەکە. پێویستە عێراق بەم پیلانە هەڵنەخەڵەتێت و نەکەوێتە ناو گەمەیەکی وەها چەپەڵەوە. ئەگینا دەکەوێتە خزمەت ڕەوایەتی دان بە هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیاوە و شەرەف و حەیسیەتی عێراق گورزێکی گەورەی لێدەکەوێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە پەکەکە هێچ کاتێک زەرەری لە بەرژەوەندییەکانی عێراق نەداوە. بەردەوام سیاسەتی دۆستایەتی و بەرژەوەندی هاوبەشی بە بنەما وەرگرتووە. بەڵام، وا دیار دەبێت کە هەندێک لە چاوپێکەوتنەکانی دەوڵەتی جینوسایدکاری تورکیا لە گەڵ دەوڵەتی عێراق راستەوخۆ پەیوەندی بە پەکەکەوە هەیە. بە تایبەت، ئەگەر ئەو بڕیارەی کە وابانگەشە دەکرێت ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەبارت بە پەکەکە گرتوویەتی ڕاست بێت، ئەوا ئەو بڕیارە چەندە زەرەر لە پەکەکە دەدات، ئەوەندەش زەرەر لە بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی عێراق دەدات. هیوا و داخوازیمان ئەوەیە کە نە دەوڵەتی عێڕاق و نەش ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڕیارێک وەرنەگرن کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو لامان نەکات. هەروەها هیوادارین کە دەوڵەتی عێراق، نەبێتە ئامرازێک بۆ پیلانە گڵاوەکانی دەوڵەتی داگیرکەر و فراوانخوازی تورکیا و خۆنەچەماندن بەرامبەر تورکیا بە بنەما وەربگریت. هەموو گەلی کورد ئێدی ئەو ڕاستییە دەزانن کە پەدەکە، وەک هاوبەشێکی دەوڵەتی داگیرکەر و جینوسایدکاری تورکیا، ڕێگایەکی زۆر خراپ و نەگریسی گرتۆتە بەر. پێویستە پەدەکە هەرچی زووترە لەم ڕێگایە بگەڕێتەوە و پاشگەز ببێتەوە. پێویستە پەدەکە بە شێوازێکی گێرەشێوانە بیرۆکراسی و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتی عێراق بۆ دژایەتی پەکەکە بەکار نەهێنێت و هەوڵ بۆ ئەوە نەدات کە لەسەر ناوی عێراق بڕیار لە دژی پەکەکە وەربگیردرێت. بەڵام پەدەکە وەها هەڵسوکەوت دەکات وەک بڵێی لەم بوارەدا ئەرک و بەرپرسیارێتییەکی تایبەتی گرتبێتە ئەستۆ. هێشتاش بەشێوەیەکی زۆر بەدشووم و نەگریسانە بیرۆکە و پێشنیار پێشکەشی دەوڵەتی تورکیا دەکات کە ئەم دۆڵەتە چۆن بتوانێت داواکارییەکانی بە سەر دەوڵەتی عێراقدا بسەپێنێت و وای لێ بکات کە لە دژی پەکەکە هەڵوێست وەربگرێت و شەڕ بکات. پەدەکە هەروەها ئەو ڕاوێژ و بیرۆکەیە دەدات بە دەوڵەتی تورکیا کە ئەگەر یەنەکە بەشدار نەبێت، شەڕ لە دژی پەکەکە ئەنجامێکی ئەوتۆی نابێت و بەم شێوەیە دەوڵەتی تورکیا هاندەدات لە زەخت و گوشار بخاتە سەر یەنەکە. لە لایەکی دیکەشەوە، بووەتە پێشقەراوڵ و کەواسووری پێش سوپای داگیرکەری تورکیا و هەموو جۆرە زانیارییەکی ئیستیخباراتی و ئیمکانیاتی لۆجیستیکی پێشکەش دەکات. وەکو ئاسانکارییەک بۆ دەوڵەتی تورکیا لە دژی گەریلای ئازادی کوردستان خەریکە ڕێگا و سەربازگە بۆ سوپای داگیرکەری تورکیا دروست دەکات. لە هەر شوێنێک کە بزانێت ڕێگای هاتووچووی گەریلایە بۆسە دادەنێت و بەمجۆرە هەوڵدەدات ئاستەنگی دروست بکات بۆ ئەوەی کە گەریلا نەتوانێت پێویستی لۆجیستیکی و چەک و جەبەخانە بۆ خۆی دابین بکات. هاوکات لە گەڵ ئەمە، لە پێناو پاراستنی بنکە و بارەگا و سەربازەکانی تورکیادا هەر کاتێک پێویست بکات جلی پێشمەرگە دەکاتە بەر سەربازی داگیرکەری تورکیا و هەرکاتێکیش پێویستی کرد جلی سوپای داگیرکەر دەکاتە بەر پێشمەرگە. واتە، پەدەکە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بەشداری ئەم شەڕەیە. ئەوەی کە پەدەکە لە دژی شەڕ دەکات، کەسێک نییە جگە لە گەریلای ئازادی کوردستان، جگە لە هەپەگە و یەژەئا ستار (YJA-Star)، واتە کچ و کوڕی لاوی کورد کە بۆ پاراستنی نیشتمان دەجەنگن. ئەم دۆخە شۆمەی بەکرێگیراوێتی کە پەدەکە تێکەوتووە و هەموو ژێنەکانی جەستەی تەنیوە هۆکاری سەرکی ئەو کێشانەیە کە گەلەکەمان لە باشوری کوردستان رووبەرووی بووەتەوە. لە کاتێکدا کە بنەماڵەی بارزانی لە لوتکەی خۆشگوزەرانیدا ژیان بەسەر دەبەن و ئەوەندەیان لە ماڵی ئەم خەڵکە دزیوە کە تێری خۆشگوزەرانی نەوەی نەوەکانیشیان دەکات، گەلەکەمان لە باشوری کوردستان لە لوتکەی هەژاری و نەداری دا ژیان بەسەر دەبات. هەموو رۆژێک بە سەدان کەس بۆ ئەوەی کە باشوری کوردستان بە جێی بهێڵن گیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە، خۆیان لە سنوورەکان دەدەن و بۆ وڵاتانی دی کۆچ دەکەن. پەدەکەش هەموو ئیمکانیاتی دەسەڵات بۆ بەرژەوەندی بنەماڵەیی بەکار دەهێنێت و ڕەنگی دەوڵەتێکی پۆلیسی و سەربازی لە خۆ گرتووە. هیچ مەودایەکی بۆ وشیاری دیمۆکراتی، چالاکی دیمۆکراتی و ناڕەزایەتی دیمۆکراتی نەهێشتۆتەوە. لە کاتێک دیاردەی خۆ کوژی ژنان هەر رۆژە و لەزیاد بوون دایە، پەدەکە بۆ ئازادی ژن و مافی ژنان هیچ هەنگاوێکی کرداری نەناوە. بە پێچەوانەوە، بە پشت بەستن بە زیهنییەتێکی پیاوسالارانە، ڕژێمێکی دیکتاتۆری بەسەر خەڵکدا سەپاندووە. دەسەڵاتێکی ستەمکار و ملهوڕی بونیاد ناوە و بە کوشتن و بڕین وڵات بەڕیوە دەبات. گوشار و نایەکسانی و بێ عەدالەتی هەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە. لە کاتێکدا کە سەروەت و سامانەکەیان بانکەکانی دونیای تەنیوە، مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان و هەموو ئەو کەسانەی کە بۆ ئەم وڵاتە ڕەنج دەکێشن دەبڕدرێت و پاشەکەوت دەکرێت. تەنیا لەبەر خاتری سەڵتەنەتی بنەماڵەیی خۆیان ئامادەن هەموو قەوارەی باشوری کوردستان بخەنە مەترسییەوە. ئەگەر لە ساڵی ٢٠٠٥وە کە باشوری کوردستان بوو بە خاوەنی ستاتۆیەکی فیدراڵ، سیاسەتێکی دیمۆکراتی و بەڕێوەبەرایەتییەک لە بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا پەێرەو بکرایا، هیچێک نەدەما کە وەکو کورد نەتوانین بەدەستی بهێنین. لە کاتێکدا کە پێویست بوو زۆرترین ماف و ئازادی و دیمۆکراسی لە هەرێمی کوردستاندا دەستەبەر بکرێت، کۆمەڵگای ژێر دەسەڵاتی پەدەکە رووبەڕووی گوشار و چەوسانەوە دەبنەوە و دەنگیان کپ دەکرێت، هەر بۆیە مرۆڤەکان بۆ هەناسە وەرگرتن ناچار دەبن روو لە هەندەران بکەن. پەدەکە ئێستاکە لە گەڵ دادگای فیدراڵی عێراقیشدا بەشەڕدا هاتووە. ئەۆ ١١ کورسییەی کە بۆ کۆتای کەمینەکان (کە ئێمە بە ئەمانە دەڵێین پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان) دانرابوون، پەدەکە بۆخۆی پۆلێنی کردبوو و کەڵکی لێ وەردەگرت. ئەم مرچ و مۆن بوونەی پەدەکە هۆکارەکەی تا ڕادەیەک بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەڕیوەبەرایەتی بەغداد ئەم یاسایەی گۆڕیوە. وەک دەزانرێت هەڵبژاردنەکانی باشوری کوردستان تا ئێستا بە گوێرەی سیستەمی یەک بازنەیی بوو. لەبەر ئەوەی کە پەدەکە پێشتر بە کەیفی خۆی ئیستیغلالی ئەم سیستەمەی دەکرد، ئێستا کراوە بە چوار بازنە، بەڵکۆ سیستەمەکە زۆرتر دیمۆکراتی بێت. هەروەها دادگای فیدراڵی عێراق کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکانی باشوری کوردستانی هەڵوەشاندۆتەوە. چۆنکە پەدەکە ئەم کۆمیسیۆنەی لەوەتەی هەیە بۆ خۆی قۆڕخی کردووە. واتە، پەدەکە و بنەماڵەی بارزانی تەنیا بەرژەوەندییەکانی خۆیانیان بە بنەما گرتووە و هیچی تر. ئەم هەڵوێستەی پەدەکە هۆکاری سەرەکی ئەم بڕیارانەیە. بە تایبەت، لەم ساڵانەی دواییدا کاردانەوەی گەل لە بەرامبەر پەدەکە هەرکو دەچێت زیاتر و زیاتر دەبێت. کاریگەری پەدەکە لەسەر گەل کەم دەبێتەوە و هەم لەبواری سیاسی و هەم لەبواری ئابوورییەوە تووشی زۆر و زەحمەتییەکی جیددی هاتووە. هەربۆیە هەڕەشەی بایکۆت کردنی هەڵبژاردن دەدات. ناوێرێت بەشداری هەڵبژاردن ببێت. یەکێک دی لە کێشە هەرە گەورەکانی باشوری کوردستان بڕین و پاشەکەوتکردنی مووچەی خەڵکە. پێویستە گەلەکەمان لە باشوری کوردستان ئەم ڕاستییە بە باشی بزانێت. بنەماڵەی بارزانی هێزێکی بەناوی پێشمەرگەی رۆژ دروست کردووە کە ئارمانجەکەی تەنیا خزمەتکردنی ئەم بنەماڵەیەیە. بۆ خزمەتکردنی خۆی دروستی کردووە. ئەم کەسانەی گوایە بە ناو پێشمەرگەی ڕۆژ هیج یەکیان خەڵکی باشوری کوردستان نیین. هەموویان خەڵکی ڕۆژئاوان. ژمارەکەیان لە نێوان دە تا بیست هەزاردا دەخەمڵێنرێت. ئەم هێزە بەدشۆمە تەنیا و تەنیا بۆ شەڕ کردن لە دژی پەکەکە دروست کراوە. مووچەی ئەمانە لە مووچەی بڕاو و پاشەکەوتکراوی مامۆستایان و فەرمانبەران دەدرێت. دەکرێت کە کێشە لە نێوان پەدەکە و پەکەکەدا هەبێت. هەر وەها دەکرێت کە کێشە لە نێوان زۆربەی رێکخستن و لایەنەکاندا هەبێت. ئەمانە شتێکی ئاسایین. بەڵام چارەسەرکردنی ئەم کێشانە لە ڕێگای گفتوگۆ و دانۆستاندنەوە شتێکە، پشت بەستنی خیانەتکارانە بە دوژمنی کورد، بەتایبەت دوژمنێکی داگیرکەری فراوانخواز و جینوسایدکاری وەک دەوڵەتی تورکیا شتێکی دیکەیە. پەکەکە هیچ کاتێک لە دژی نرخ و بەهاکانی گەلی کورد، لە دژی هیچ پارت و لایەنێکی سیاسی کورد پشتی بە هیج دەوڵەتێک نەبەستووە و شەڕ و دوژمنایەتییەکی وەهای لەگەڵ هیچ لایەنێکدا نەکردووە. هەموو ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی، لە سەروی هەمووشیانەوە ڕێبەر ئاپۆ، بە دوور لە ژیانی ماددی و زیهنییەتی دەسەڵاتخوازی، بە "تیکە نانێک و کراسێکەوە"، ژیانێکی دەروێشتانە دەژین، هەموو ساتەکانی ژیانیان بۆ خزمەتی گەلەکەیان تەرخان کردووە و لە دەرەوەی ئەوەش هیچ لێگەڕین و هەوڵدانێکیان بۆ ژیانی شەخسی خۆیان نییە. پەدەکەش نوقمی بەرژەوەندی ئابووری و ڕانت و تاڵان و بەرتیل و گەندەڵی بووە. هەربۆیە دوژمنایەتی پەکەکە دەکات و بە هاوکاری و پشتیوانی دەوڵەتی تورکیا هێرشی سەر پەکەکە دەکات. لێرەدا بانگەوازیمان بۆ هەموو گەلەکەمان، پێشەنگانی سیاسەتی دیمۆکراتی، کەسایەتییە ئەکادیمییەکان، رۆشنبیران و بەتایبەت ژنان و گەنجان ئەوەیە کە وەک ماف و ئەرکێکی دیمۆکراتی، بە وردی بەدواداچوون بۆ ئەم قۆناخە مێژووییە بکەن، لە دژی هەموو کەسێک کە بەکرێگیراوێتی بۆ دوژمنانی کورد دەکات، بەتایبەت لە دژی پەدەکە کە لەم بوارەدا هەموو سنورێکی تێپەڕاندووە، هەڵوێست وەربگرن و ڕەخنەی بکەن. جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان
هاوڵاتی بڕیارە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لەماوەیەکی نزیکدا لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان کۆببێتەوە و پرسی کێشە سیاسییەکان و هەڵبژاردن تاوتوێ بکرێت و تیایدا چارەنوسی هەڵبژاردنەکانی پەرلامنی کوردستان دیاری بکرێت. ئهمڕۆ یهكشهممه 14ی نیسانی 2024، لاهور شێخ جهنگی كه سهرۆكایهتی لیستی بهرهی گهل دهكات، له لێدوانێكدا بۆ ژمارهیهك رۆژنامهنووس، رایگهیاند كه "پشت بهو خهڵكه ئهگهر ههڵبژاردن بكرێت، لیستی بهرهی گهل دهنگی باش بهدهست دههێنێت". وتیشی: یەکێتی و پارتی رێککەوتوون هەڵبژاردن دوابخرێت، بەڵام نایانەوێت رایبگەیەنن هاوکات هیوایخواست کە مانگی شەش هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت بەڵام ئەگەر هەیە تا مانگی ١٠ و ١١ دوابخرێت. لاهور شێخ جەنگی باسی لەوەشکرد کە بڕیارە سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان لەم هەفتەیەدا لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان کۆببێتەوە و تیایدا چارەنوسی هەڵبژاردن دیاریبکرێت. ئهمهش له كاتێكدایه كه ههرچهنده سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان رۆژی 10ی حوزهیرانی بۆ ئهنجامدانی ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان دیاریكردووه و كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراقیش ئامادهكارییهكانی دهستپێكردووه، بهڵام پارتی دیموكراتی كوردستان و بهشێك له لایهنهكان ناوی كاندیدهكانیان پێشكهش نهكردووه و رایانگهیاندووه كه بهمشێوهیهی ئێستای بهشداری ههڵبژاردن ناكهن.
هاوڵاتی ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی نیسانی 2024، قوتابییەک لە قوتابخانەی گارە لە شاری دهۆک بە ناوی هەڵگر رەمەزان کە خوێندکاری پۆلی نۆی بنەڕەتییە، لە لایەن هاوڕێیەکییەوە بە چەقۆ بریندار کرا. رووداوەکە بە جۆرێک بووە لە قوتابخانەی گارە دەمەقاڵێ لە نێوان هەڵگر و هاوڕێکەی دروستبووە دواتر لە لایەن هاوڕێکەیەوە هەڵگر بە سێ چەقۆ بریندارکراوە. لەم بارەیەوە تابان فازڵ، بەرپرسی ڕاگەیاندنی تەندروستی دهۆک بە هاوڵاتی وت، " ئەو خوێندکارە ناوی هەڵگرەو تەمەنی ١٥ ساڵە و لە لایەن هاوڕێکەیەوە سێ چەقۆی لێدراوە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی ناجێگیرە". وتیشی، ئەو چۆقۆیانەی لێی دراوە سێ چەقۆبووەو دوانیان لەپشتەوە و یەکێکیان بەر سەری کەوتووە". بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری هاوڵاتیش ئەو خوێندکارە لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە. هاوکات لەدوای رووداوەکە، مامۆستا و بەڕێوەبەری قوتابخانەکە دەستبەجێ تۆمەتبارەکەیان دەستبەسەر کردووە و رادەستی پۆلیسیان کردووە و هێزە ئەمنییەکان تۆمەتباری روداوەکەیان دەستگیرکردوە و لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری روداوەکە دەستیپێکردوە.
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد قایمقامی قەزای ماوەت ئاشکرایکرد شەوی رابردوو گوندی گەڵاڵە لە سنووری شارباژێڕ بۆردوومانکراوە و گەنجێک گیانی لەدەستداوە. کامەران حەسەن، قایمقامی قەزای ماوەت بە هاوڵاتی رایگەیاند "شەوی رابردوو کاتژمێر 11:00 خانوویەک لە گوندی گەڵاڵەی سنووری شارباژێڕ بەهۆی بۆردوومانەوە خاپوور کراوە و گەنجێک لە خانووەکەدا بووە و گیانی لەدەستداوە". ئاماژەی بەوەشکرد "خانووەکە هەشت کیلۆمەتر لە گوندی گەڵاڵەوە دوورە و ئەو گەنجەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵاندایە و نیشتەجێی شاری سلێمانی بووە و بۆ سەردان چوونەتەوە ئەو خانووە".
هاوڵاتی شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت بەهۆی ئەوەی ئەمساڵی وەرزی دابارین شێ و هەوری زیاترە لە ئاسایی و بەگشتی بەهاری تەڕه، بۆیه دابارین درەنگتر کۆتایان دێت لەوادەی ئاسایی خۆی شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە هاوڵاتی راگەیاند "وەرزی دابارینی ئەمساڵ کۆتایی نەهاتووە و پێشبینی دەکەین وەرزی دابارینی ئەمساڵ تانزیک و بۆ کۆتاییەکانی وەرزی بەهار درێژەی هەبێت، مانگی ئایاری داهاتوو لە هەموو ناوچەکان باران بارین لەسەری ئاستی ئاسایی مانگانەی خۆیەوە دەبێت ئەمەش وادەکات وەرزی دابارین درێژەی هەبێت و ناوچەکە بەشێداری بهێڵێتەوە و هەلومەرجی چڕبوونەوە درێژە پێبدات". ئاماژەی بەوەشکرد "هەروەها هەوره بروسکەی زۆر و لافاویش ماون بۆ ناوچەی جیاجیا و لەگەڵ ئەگەری تەرزە و سەرماش به لاوازی کەمتر وەک لەپێشتر، هەرچەند ساڵانە لە 5ی ئایار بەکاتی باران بڕان دیاری دەکرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەمساڵی وەرزی دابارین شێ و هەوری زیاترە لە ئاسایی و بەگشتی بەهاری تەڕه، بۆیه دابارین درەنگتر کۆتایان دێت لەوادەی ئاسایی خۆی".
هاوڵاتی لە یادی ٣٦ ساڵەی ئەنفالدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "كهسوكارى ئازيزى ئهنفالكراوان دڵنيا دهكهينهوه كه تا كۆتايى له پرۆسهى گهڕان بهدواى ڕوفاتى شههيداندا و گێڕانهوهيان بۆ باوهشى نيشتمان بهردهوام دهبين". دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان: ئهمڕۆ يادى خهمگينى سى و شهش ساڵهى ههڵمهته بهدناوهكانى ئهنفال و زياتر له 182 ههزار منداڵ و ئافرهت و پياو و گهنجى ئهنفالكراوى كوردستان دهكهينهوه كه له يهكێك له سامناكترين تاوان و جينۆسايدى مێژوودا ساڵى 1988 لهسهر دهستى ڕژێمى ئهوساى بهغدا شههيد كران و لێكهوتهكانى تا ئێستا و تا داهاتوويهكى درێژ، بهردهوام دهبن. لهم يادهدا به ڕێز و شكۆدارييهوه به بيريان دههێنينهوه و سهرى ڕێز و نهوازش لهبهردهم گيانى پاكياندا دادهنوێنين. له كاتێكدا دادگاى باڵاى تاوانهكانى عێراق ئهم تاوانهى به جينۆسايد ناساندووه، داواكاريمان له حكوومهتى فيدراڵى عێراق دووپات دهكهينهوه كه بۆ بهجێگهياندنى دادوهرى، ئهركى خۆى جێبهجێ بكات و قوربانييان له ههموو ڕوويهكهوه و قهرهبوو بكاتهوه. ههروهها جهخت له خزمهتكردنى باشترى كهسوكارى سهربهرزى ئهنفالكراوان له ههموو بوارهكاندا دهكهينهوه و ههرچى له توانادا بێت، دهبێ درێخييان بۆ نهكرێت. كهسوكارى ئازيزى ئهنفالكراوان دڵنيا دهكهينهوه كه تا كۆتايى له پرۆسهى گهڕان بهدواى ڕوفاتى شههيداندا و گێڕانهوهيان بۆ باوهشى نيشتمان بهردهوام دهبين. ههروهها جهخت له كار و ههوڵى ههمهلايهنهمان دهكهينهوه بۆ ئهوەى تاوانى ئهنفال لهسهر ئاستى نێودهوڵهتيش به جينۆسايد بناسرێت و ههرگيز تاوانێكى وا له هيچ شوێنێكى جيهان دووباره نهبێتهوه. لهم يادهدا جهخت له تهبايى و پێكهوهييى تهواوى لايهن و پێكهاتهكانى كوردستان دهكهينهوه كه مهرجى پاراستن و مانهوهى ماف و دهسكهوتهكان و فيدراڵى و قهوارهى دهستووريى ههرێمى كوردستانه. يادى شههيدان ههميشه به خێر و دروود له گيانى پاكيان، سڵاو له خێزان و كهسوكارى ئهنفالكراوان و تهواوى شههيدانى كوردستان. نێچيرڤان بارزانى سهرۆكى ههرێمى كوردستان 2024/4/14
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد بەهۆی گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل ترس لەلای بازرگانانی هەرێمی کوردستان دروستبووە و وەک خۆیان ئاماژەی پێدەکەن لە پێشووتر رۆژی هەزار بارهەڵگر دەچوونە دیوی ئێران، بەڵام ئێستا تەنها رۆژی 500 بارهەڵگر دەچنە ئەودیو. بازرگانێکی هەرێمی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە هاوڵاتی راگەیاند "بەهۆی گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل ترس لەلای بازرگانانی هەرێمی کوردستان دروستبووە و هاتووچۆی بازرگانی کەمیکردووە". ئاشکراشیکرد "لە پێشووتردا ر رۆژی هەزار بارهەڵگر دەچوونە دیوی ئێران، بەڵام ئێستا تەنها رۆژی 500 بارهەڵگر دەچنە ئەودیو، بەهۆی ئەوەی ترسیان لا دروستبووە". بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەشێک لە وڵاتان گەشتە ئاسمانییەکانیان لەگەڵ ئێران راگرت و داوایان لە هاوڵاتییەکانیان کرد ئەو وڵاتە جێبهێڵن. لەم چەند رۆژەی رابردوودا ئاستی گرژییەکانی ئێران و ئیسرائیل چووەتە قۆناغێکی نوێ و ئاماژەکان بە ئاراستەیەیە کە گرژییەکان بەرەو جەنگی راستەخۆ بچێت، ئەمەش تەنیا ئەگەرێکە و بەشێك لە چاودێران پێشبینی دەكەن، نازانرێت لە داهاتوودا چی روودەدات.
هاوڵاتی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆمپانیاکانی سەر بە ئەپیکور هێشتا پابەندن بە رێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش گەشبینن و وەک کرانەوەی دەرگایەک بە روی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دەیبینن. ئەمڕۆر هەینی، ئەپیکور لە راگەیەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە، سەردانەكەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كۆشكی سپی دەرفەتێكی گرنگە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان. رونیكردوەتەوە، ئەندامەكانی ئەپیكور پابەنددەبن بە گرێبەستەكانیان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان،و پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەك دەكەن، ببێتە هۆی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت. كۆمهڵهی پیشهسازی نهوتی كوردستان له میانی راگهیهندراوهكهیدا ئاماژه به زیانهكانی راگرتنی ههناردهی نهوتی ههرێمی كوردستان دهكات و دهڵێت، نەبوونی رێككەوتنێك بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت، زیانی 14.5 ملیار دۆلاری بە داهاتی عێراق گەیاندووە، هەروەها لە هەرێمی كوردستان و عێراق و كۆمپانیا نێودەوڵەتیەكانی بواری نەوتیش ژمارەیەكی زۆر خەڵكی كارەكانیان لەدەستداوە و دەرفەتی وەبەرهێنانیش كەمبووەتەوە . دووپاتیش دهكاتهوه، كه كۆمپانیا ئەندامەكانی ئەپیكور پابەندن بە گرێبەستەكانیان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، چاویان لە رێككەوتنێكی هاوبەشە ببێتە هۆی دەستپێكردنەوەی دەستبەجێی هەناردەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی عێراق - توركیاوە.
هاوڵاتی شارەوانی سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ بڕی ٥٠٠ هەزار دینار سزای دوکانداران و خاوەن عەرەبانەکانی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە) یدا بەهۆی هەبوونی پیسی لەبەردەم دوکان و عەرەبانەکاندا و خاوەن کارەکانیش ناڕەزایی بەرامبەر ئەو بڕیارە دەردەبڕن . ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ژمارەیەک خاوەنکار لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە) کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسییان سازکرد و باسیانلەوەکرد کە ئێوارەی ئەمڕۆ شارەوانی سلێمانی سەرجەم دوکان و سەر عەرەبانەکانی شەقامەکە گەڕاوەو بە بڕی ٥٠٠ هەزار دینار غەرامەی کردوون بەهۆی ئەوەی بەردەم شوێنی کارەکانیان پاک نەبووە. ئەوان دەڵێن، هۆکاری پیسی شەقامەکە ئەو هاوڵاتییانەن کە بەوێدا هاتوچۆ دەکەن و پاک ڕایناگرن بەو پێیەی ئەو شەقامە زۆرترین گەستیار و هاوڵاتی سەردانی دەکات و هاتوچۆی پێدا دەکات. هاوکات لە پرسیارێکی پەیامنێری هاوڵاتیدا کە ئایا سەرجەمی دوکاندار و عەرەبانەچییەکان پێکەوە غەرامە کراون، ئەوەیانڕونکردەوە کە " هەمووی غرامە کراوە جگە لەو دوکاندارانەی بەرپرسێک یان کەسێک دەناسن ئەوان وەسڵەکانیان بۆ ڕەشکراوەتەوە". جێگەیباسە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا خاوەن دوکاندار و عارەبانەکانی ئەو شەقامەی ئاگادار کردەوە لە پیسبونی شەقامەکە و ڕایگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا چەندینجار هۆشیاریمان بڵاوکردووەتەوە و رێنماییمان داوەتە کاسبکار و دوکاندار و دەستگێڕەکان کە پێویستە پابەندبن بە پاکڕاگرتنی شوێنکارەکانیان و پاکوخاوێنی شۆستە و شەقامەکان بپارێزن، بەڵام بە داخەوە لە ماوەی سێ رۆژی ڕابردوودا شەقامی سالم و ناوبازاڕ بەشێوازێک پیسکراوە کە لە توانای ژینگەپارێزە بەڕێزەکان دەرچووە". لە ڕاگەیەندراوەکەی شارەوانیشدا ئاماژە بەوەشکراوە "جارێکی تر هۆشداری دەدەین کە لە ئەگەری پابەندنەبوونیان بە پاراستنی ژینگەی شارەکەمان ناچار دەبین بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی شارەوانی ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگرینە بەر لە تاوانەکردن و داخستنی دوکان و شوێنکارەکانیان و گلدانەوەی عەرەبانەکان وکەپرو مێزەکانتان".
هاوڵاتی هۆشدارییەک لە شارەوانی سلێمانییەوە بۆ دوکاندار و دەستگێڕەکانی شەقامی سالم و ناو بازاڕ لەبارەی پاکوخوێنی شوێنەکانی کارکردنیان. لە راگەیەندراوەکەی شارەوانی سلێمانی هاتووە "سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا چەندینجار هۆشیاریمان بڵاوکردووەتەوە و رێنماییمان داوەتە کاسبکار و دوکاندار و دەستگێڕەکان کە پێویستە پابەندبن بە پاکڕاگرتنی شوێنکارەکانیان و پاکوخاوێنی شۆستە و شەقامەکان بپارێزن، بەڵام بە داخەوە لە ماوەی سێ رۆژی ڕابردوودا شەقامی سالم و ناوبازاڕ بەشێوازێک پیسکراوە کە لە توانای ژینگەپارێزە بەڕێزەکان دەرچووە". ئاماژە بەوەکراوە "جارێکی تر هۆشداری دەدەین کە لە ئەگەری پابەندنەبوونیان بە پاراستنی ژینگەی شارەکەمان ناچار دەبین بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی شارەوانی ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگرینە بەر لە تاوانەکردن و داخستنی دوکان و شوێنکارەکانیان و گلدانەوەی عەرەبانەکان وکەپرو مێزەکانتان".
هاوڵاتی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، چەند گوندێکی سنوری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک-یان بۆردوومانکرد. فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 12ی نیسانی 2024 گوندەکانی (گوهەرزێ و بلاڤا)ی لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومانکرد و تائێستاش فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە. بەهۆی سەختی شوێنەکە و مەترسییەوە تائێستا زیانەکانی بۆردوومانەکە نەزانراوە.
هاوڵاتی بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی شەفافییەت بێت، داھاتی نانەوتی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە لەم ھەفتەیەدا کەمتر لە ملیارێک دینار بووە و بەراورد بە ھەفتەی رابردوو ٩٧٪ کەمیکردووە. ماڵپەڕی شەفافیەت کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی داھاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین رایگەیاندووە، لە رۆژانی ٦ تا ١٢ی نیسان کە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆکردنەوەی داھات تیایدا ھەبووە، داھاتی ئەو سنوورە لەو ماوەیەدا ٨٤٩ ملیۆن و ٤٢٢ ھەزار دینار بووە. بەڵام داھاتی ھەفتەی رابردووی ھەمان سنور ٣١ ملیار و ٦٢٧ ملیۆن و ٥٤٤ ھەزار دیناربووە، بەوپێیەش داھاتی ئەم ھەفتەیە بەراورد بە ھەفتەی رابردوو ٩٧٪ کەمیکردووە.
هاوڵاتی شارەزایەکی کەشناسی زانیاری نوێ لەسەر رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و دوو رۆژی داهاتوو دەخاتەڕوو و دەڵێت "کەشوهەوا جێگیردەبێت". شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە هاوڵاتی راگەیاند "ئەمڕۆ هەینی و سبەینێ شەممە 13ی نیسانی 2024 ئاسمانی ناوچەکانی خۆرهەتاو و ساماڵ و پەڵە هەوری دەبێت کەشوهەوا گونجاوە بۆ گەشت، هەروەها ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەڕێژەی 2 پلە بەرزدەبنەوە". ئاماژەی بەوەشکرد "شەممەش پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی تر بەرزدەبنەوە ، خێرایی با بۆ رۆژانی داهاتوو ئاسایی لەسەر خۆ تا مام ناوەند دەبێت و بەزۆریش ئاسایی لەسەرخۆ دەبێت و رۆژی یەکشەممەش کەشوهەوا سەقامگیره". ئەو کەشناسە ئاشکراشی کرد "ناوەڕاستی ئەم مانگە شەپۆلێکی تری بارانبارین لەئارادایە، بەڵام جێگیر نەبووە لەگەڵ جێگیر بوونی رۆژانی داهاتوو باسی دەکەین".
