هاوڵاتی شارەوانی سلێمانی ئێوارەی ئەمڕۆ بڕی ٥٠٠ هەزار دینار سزای دوکانداران و خاوەن عەرەبانەکانی شەقامی سالم (سەهۆڵەکە) یدا بەهۆی هەبوونی پیسی لەبەردەم دوکان و عەرەبانەکاندا و خاوەن کارەکانیش ناڕەزایی بەرامبەر ئەو بڕیارە دەردەبڕن . ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ژمارەیەک خاوەنکار لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە) کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسییان سازکرد و باسیانلەوەکرد کە ئێوارەی ئەمڕۆ شارەوانی سلێمانی سەرجەم دوکان و سەر عەرەبانەکانی شەقامەکە گەڕاوەو بە بڕی ٥٠٠ هەزار دینار غەرامەی کردوون بەهۆی ئەوەی بەردەم شوێنی کارەکانیان پاک نەبووە. ئەوان دەڵێن، هۆکاری پیسی شەقامەکە ئەو هاوڵاتییانەن کە بەوێدا هاتوچۆ دەکەن و پاک ڕایناگرن بەو پێیەی ئەو شەقامە زۆرترین گەستیار و هاوڵاتی سەردانی دەکات و هاتوچۆی پێدا دەکات. هاوکات لە پرسیارێکی پەیامنێری هاوڵاتیدا کە ئایا سەرجەمی دوکاندار و عەرەبانەچییەکان پێکەوە غەرامە کراون، ئەوەیانڕونکردەوە کە " هەمووی غرامە کراوە جگە لەو دوکاندارانەی بەرپرسێک یان کەسێک دەناسن ئەوان وەسڵەکانیان بۆ ڕەشکراوەتەوە". جێگەیباسە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا خاوەن دوکاندار و عارەبانەکانی ئەو شەقامەی ئاگادار کردەوە لە پیسبونی شەقامەکە و ڕایگەیاند، "سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا چەندینجار هۆشیاریمان بڵاوکردووەتەوە و رێنماییمان داوەتە کاسبکار و دوکاندار و دەستگێڕەکان کە پێویستە پابەندبن بە پاکڕاگرتنی شوێنکارەکانیان و پاکوخاوێنی شۆستە و شەقامەکان بپارێزن، بەڵام بە داخەوە لە ماوەی سێ رۆژی ڕابردوودا شەقامی سالم و ناوبازاڕ بەشێوازێک پیسکراوە کە لە توانای ژینگەپارێزە بەڕێزەکان دەرچووە". لە ڕاگەیەندراوەکەی شارەوانیشدا ئاماژە بەوەشکراوە "جارێکی تر هۆشداری دەدەین کە لە ئەگەری پابەندنەبوونیان بە پاراستنی ژینگەی شارەکەمان ناچار دەبین بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی شارەوانی ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگرینە بەر لە تاوانەکردن و داخستنی دوکان و شوێنکارەکانیان و گلدانەوەی عەرەبانەکان وکەپرو مێزەکانتان".
هاوڵاتی هۆشدارییەک لە شارەوانی سلێمانییەوە بۆ دوکاندار و دەستگێڕەکانی شەقامی سالم و ناو بازاڕ لەبارەی پاکوخوێنی شوێنەکانی کارکردنیان. لە راگەیەندراوەکەی شارەوانی سلێمانی هاتووە "سەرەڕای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا چەندینجار هۆشیاریمان بڵاوکردووەتەوە و رێنماییمان داوەتە کاسبکار و دوکاندار و دەستگێڕەکان کە پێویستە پابەندبن بە پاکڕاگرتنی شوێنکارەکانیان و پاکوخاوێنی شۆستە و شەقامەکان بپارێزن، بەڵام بە داخەوە لە ماوەی سێ رۆژی ڕابردوودا شەقامی سالم و ناوبازاڕ بەشێوازێک پیسکراوە کە لە توانای ژینگەپارێزە بەڕێزەکان دەرچووە". ئاماژە بەوەکراوە "جارێکی تر هۆشداری دەدەین کە لە ئەگەری پابەندنەبوونیان بە پاراستنی ژینگەی شارەکەمان ناچار دەبین بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی شارەوانی ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگرینە بەر لە تاوانەکردن و داخستنی دوکان و شوێنکارەکانیان و گلدانەوەی عەرەبانەکان وکەپرو مێزەکانتان".
هاوڵاتی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، چەند گوندێکی سنوری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک-یان بۆردوومانکرد. فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 12ی نیسانی 2024 گوندەکانی (گوهەرزێ و بلاڤا)ی لە سنووری قەزای ئامێدی بۆردوومانکرد و تائێستاش فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە. بەهۆی سەختی شوێنەکە و مەترسییەوە تائێستا زیانەکانی بۆردوومانەکە نەزانراوە.
هاوڵاتی بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی شەفافییەت بێت، داھاتی نانەوتی سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە لەم ھەفتەیەدا کەمتر لە ملیارێک دینار بووە و بەراورد بە ھەفتەی رابردوو ٩٧٪ کەمیکردووە. ماڵپەڕی شەفافیەت کە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی داھاتی نانەوتی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین رایگەیاندووە، لە رۆژانی ٦ تا ١٢ی نیسان کە رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کۆکردنەوەی داھات تیایدا ھەبووە، داھاتی ئەو سنوورە لەو ماوەیەدا ٨٤٩ ملیۆن و ٤٢٢ ھەزار دینار بووە. بەڵام داھاتی ھەفتەی رابردووی ھەمان سنور ٣١ ملیار و ٦٢٧ ملیۆن و ٥٤٤ ھەزار دیناربووە، بەوپێیەش داھاتی ئەم ھەفتەیە بەراورد بە ھەفتەی رابردوو ٩٧٪ کەمیکردووە.
هاوڵاتی شارەزایەکی کەشناسی زانیاری نوێ لەسەر رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و دوو رۆژی داهاتوو دەخاتەڕوو و دەڵێت "کەشوهەوا جێگیردەبێت". شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی بە هاوڵاتی راگەیاند "ئەمڕۆ هەینی و سبەینێ شەممە 13ی نیسانی 2024 ئاسمانی ناوچەکانی خۆرهەتاو و ساماڵ و پەڵە هەوری دەبێت کەشوهەوا گونجاوە بۆ گەشت، هەروەها ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەڕێژەی 2 پلە بەرزدەبنەوە". ئاماژەی بەوەشکرد "شەممەش پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی تر بەرزدەبنەوە ، خێرایی با بۆ رۆژانی داهاتوو ئاسایی لەسەر خۆ تا مام ناوەند دەبێت و بەزۆریش ئاسایی لەسەرخۆ دەبێت و رۆژی یەکشەممەش کەشوهەوا سەقامگیره". ئەو کەشناسە ئاشکراشی کرد "ناوەڕاستی ئەم مانگە شەپۆلێکی تری بارانبارین لەئارادایە، بەڵام جێگیر نەبووە لەگەڵ جێگیر بوونی رۆژانی داهاتوو باسی دەکەین".
هاوڵاتی سهرۆكی لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهتی سلێمانی رایگهیاند، لهسهر بنهمای ئاماره تۆماركراوهكانی مانگی رهمهزانی پیرۆز و بههۆی پابهندبوونی شوێنهكان بهمهرج و رێنماییهكانی كاركردن، سلێمانی پێشهنگی پاكوخاوێنییه لهسهر ئاستی تهواوی شارهكانی ههرێم و عێراق. گۆران قادر، سهرۆكی لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهتی سلێمانی رایگهیاند: لهمانگی رهمهزانی پیرۆزدا، بهشێوهیهكی بهردهوام لیژنهكان سهردانی دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییهكانیان كردووه و له ههڵمهتهكانیاندا پشكنینیان بۆ سهرجهم ئهو خواردن و خواردنهوانه ئهنجام داوه كه لهلایهن بازرگانهكانهوه به هاوڵاتیان دهفرۆشرێت. وتیشی، جێگهی سوپاس و دهستخۆشییه بۆ خاوهن شوێنهكان و كارمهندهكانیان كه زۆربهی زۆری ئهو چێشتخانه و رێستۆرانت و ئهو شوێنانهی لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهتی سلێمانی سهردانیكردوون و خواردن و خواردنهوه دروست دهكهن، پابهندی مهرجهكانی تهندروستی و ڤێتێرنهری و رێنماییهكانی دیكهی كاركردن بوون". باسیلەوەسکرد،"لهسهر بنهمای ئاماره تۆماركراوهكانی مانگی رهمهزانی پیرۆز و بههۆی پابهندبوونی شوێنهكان بهمهرج و رێنماییهكانی كاركردن، سلێمانی پێشهنگی پاكوخاوێنییه لهسهر ئاستی تهواوی شارهكانی ههرێم و عێراق". هاوکات سهرۆكی لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهتی سلێمانی داوایەکیش لە هاوڵاتییان دەکات وكه "له پێناوی بهرژهوهندی و تهندروستی گشتی و بۆ ماوهنهوهی شاری سلێمانی له ئاستی جێبهجێكردنی رێنماییهكانی كاركردن، دواكارم له خاوهن شوێنهكان زیاتر پابهندی مهرجهكانی تهندروستی و ڤێتێرنهری و رێنماییهكانی دیكهی كاردن بن".
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ باران بەشێوەی پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەکان ببارێت و لە هەندێک شوێن ئەگەری بارانی بەلێزمەش هەیە، کەشوهەوای رۆژی هەینیش لەنێوان هەور و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش بەرز دەبێتەوە. بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ پێنجشهممه ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێك کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو، لەگەڵ بارینی باران بە شێوەى پچڕ پچڕ لە زۆربەی ناوچەکان، لە هەندێک کاتدا ئەگەرى بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقە دەبێت بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا. ئاماژهی بهوهشكردوه، خێرایى با لەسەرخۆ و مامناوەند و له نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمهتر له كاتژمێردا دهبێت و ئاڕاستەی با باکوری خۆرئاوا دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. لەبارەی کەشوهەوای رۆژی هەینی، 12ی نیسان، کەشناسی رایگەیاندووە، "ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت." خێراىی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا)، دەبێت، پلەی گەرماش بە نزیکەی 1 تاوەکو 2 پلە بەرزتر دەبێت بە بەراورد تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی هەینی: - هەولێر: 24 پلە - سلێمانی: 22 پلە - دهۆک: 22 پلە - زاخۆ: 22 پلە - هەڵەبجە: 21 پلە - کەرکووک: 27 پلە - سۆران: 20 پلە - حاجی ئۆمەران: 12پلە - گەرمیان: 29 پلە
هاوڵاتی دوای ئەوەی دوو هەفتە لەمەوپێش کوردێک لە فەڕەنساوە ڕادەستی تورکیا کرایەوە ڕۆژی سێشەممەش هاوڵاتییەکی دیکەی کورد بە ناوی محەممەد کۆپاڵ بە تۆمەتی ئەندام بوونی لە پەکەکە ڕادەستی تورکیا کرا. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گشتیی تورکیا رایگەیاند، فەرەنسا رۆژی سێشەممە 9ـی نیسانی 2024، "ئەندامێکی پەکەکە"ـی بەناوی محەممەد کۆپاڵیان رادەست کردوون بەڵام ئەنجوومەنی دیموکراتی کورد لە فەرەنسا سەرکۆنەی بڕیارەکەی کرد و رایگەیاند محەممەد کۆپاڵ ئەندامی پەکەکە نییە و تەنیا چالاکوانێکی کوردە. لە بارەی ڕادەستکردنەوەی ئەو هاوڵاتییە کوردە ئەنجومەنی دیموکراتی کورد لە فەرەنسا (CDK-F) راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندوە، "ڕادەستکردنەوەی ئەو هاوڵاتییە کوردە بە هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات بووەو پێچەوانەی بەها مرۆییە بنەڕەتییەکانە." وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، " لەگەڵ ئەوەی فەڕەنسا، وڵاتێکە کە بە بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ ناسراوە، بە مەبەست ڕادەستکردنەوەی ئەم هاوڵاتییەی ڕێکخستووە و بە تەواوی ئاگاداری دەرئەنجامی نامرۆڤانە و زیندانیکردنی چەندین ساڵەیە کە چاوەڕێی محەمەد کۆپال دەکات لە تورکیا. هاوکات ئەو ڕاستییەی کە میدیاکانی تورکیا پێشوازیی لەم ڕادەستکردنەوەیە دەکەن.، هاوکاریی و پەیوەندی نزیکی نێوان فەڕەنسا و تورکیا ئاشکرا دەکات و جێی نیگەرانییە." ئەو ئەنجومەنە باس لەوەشدەکەن کە "ئێمە ناتوانین لە بەرامبەر ئەو نادادپەروەرییانە بێدەنگ بین. ئێمە داوا لە دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا دەکەین کە دەستبەجێ کۆتایی بەو کردارانە بهێنێت کە پێچەوانەی مافەکانی مرۆڤن. ئێمە داوای هاوکاری نێودەوڵەتی و کاری بەپەلە دەکەین بۆ پاراستنی ماف و سەلامەتی چالاکوانانی کورد لە فەرەنسا. ئەنجومەنی دیموکراتی کورد لە فەرەنسا هێشتا پابەندە بە خەبات بۆ دادپەروەری و مافەکانی مرۆڤ و چیتر ڕێگە بە دەرکردنی چالاکوانانی کورد نادات بۆ تورکیا." ئەمەشلەکاتێکدایە ،فەرەنسا چەند هەفتەیەک لەمەوپێش کوردێکی دیکەی بە ناوی فیراز کۆرکماز رادەستی تورکیای کردەوە.
هاوڵاتی بهرپرسی ڕێكخراوهكانی باكوری ڕێكخراوی بهدرئەمڕۆ چوارشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، بڕیارە هێزه سیاسییه عهرهبی و توركمانییهكان له كهركوك هێزێكی یهكگرتو پێكبهێنن هاوکات ناکۆکی لایەنە سیاسییەکانی کەرکوک لەسەر ئهوهیە ههر لایهنێك دهیهوێت بۆ دو ساڵی یهكهمی تهمهنی حكومهتی خۆجێی پارێزگاكه ئهو پۆسته وهربگرێت. محهمهد بهیاتی بهرپرسی ڕێكخراوهكانی باكوری ڕێكخراوی بهدر ئهمڕۆ چوارشهممه له لێدوانێكی رۆژنامهوانیدا بۆ میدیایەکی عەرەبی رایگهیاند،لێكتێگهیشتنهكانی نێوان هێزه سیاسییهكانی پێكهاتهی عهرهبی و توركمان له كهركوك باشن و بهباشی چهسپاون ولە هەوڵدان بۆ دروستکردنی هێزێكی یهكگرتو لەنێوان خۆیاندا. راشیگهیاند، تا ئێستا بهفهرمی هیچ هاوپهیمانێتیهك لهنێوان عهرهب و توركمان بهرامبهر به كورد رانهگهیهندراوه بەڵآم لە دروستبوندایە. ئەوەشی ڕونکردەوە ،"پێكهاتهكانی پارێزگای كهركوك كۆكن لهسهر ئهوهی ههریهكهیان بۆ ماوهی دو ساڵ پۆستی پارێزگار هاوبهشی بكهن، بهڵام كێشهكه پهیوهندی به پێداگری لایهنهكانهوه ههیه، لهسهر ئهوهی كه ههر لایهنێك دهیهوێت بۆ دو ساڵی یهكهمی تهمهنی حكومهتی خۆجێی پارێزگاكه ئهو پۆسته وهربگرێت". رۆژی 21ی (كانونی دوهم/1)ی 2024 كۆمسیۆنی باڵای سهربهخۆی ههڵبژاردنهكانی عێراق، ئهنجامی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگاكانی رۆژی 18ی (كانونی یهكهم/12)ی 2023ی پهسهندكرد، رۆژی دوشهممه 5ی (شوبات/2)ی 2024 یهكهم كۆبونهوهی ئهنجومهنی پارێزگای كهركوك ئهنجامدرا. بەپێی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، کورد 7 کورسی (یهكێتی 5، پارتی 2)، عەرەبی سونە 6 کورسی، تورکمان 2 کورسی و کوتلەی بابلیۆنیش تەنها کورسییە کۆتاکەی لە کۆی 16 کورسی ئەنجومەنەکە بەدەستهێناوە، تاوهكو ئێستاش لهسهر پۆستی پارێزگار رێكنهكهوتون.
هاوڵاتی بەپێی هەواڵ میدیاکانی تورکیا بێت، ئەو وڵاتە سیستمی بەرگریی مووشەکی ئێس 400ی رووسی لە سنوورەکانی عێراق جێگیر دەکات. لە راپۆرتێکیدا رۆژنامەی حوریەت کە رۆژنامەیەکی تورکییە ئاشکرایکردووە، وەك ئامادەکاریی بۆ هێرشە نوێیەکەی تورکیا بۆسەر پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) سیستمی بەرگریی مووشەکی ئێس 400ی رووسی لە سنوورەکانی عێراق جێگیر دەکات. ئاماژە بەوەشکراوە، دوای جەژنی رەمەزان تورکیا سیستمە بەرگرییە مووشەکییەکە جێگیر دەکات، ئەوەش لە چوارچێوەی رێککەوتن لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان. وەک رۆژنامەکەی بڵاویکردووەتەوە، چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ئامادەییان نیشانداوە، هاوکاریی تورکیا بکەن لەو ئۆپەراسیۆنە نوێیەی بۆسەر پەکەکە ئەنجامدەدرێت.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی بە میلم بڵاوکردەوە، کە بەم شێوەیە بوون: ئامێدی 4.2 بامەرنی 6.4 بارزان 0.4 بازیان 0.4 دەربەندیخان14.4 هەولێر 0.2 حاجی ئۆمەران 1 هەلەبجە 14.4 هەڵشۆ 2 خەبات 1.6 مانگیش 3.4 مەیدان 4.6 سۆران 1.6 پێنجوین 13 قەلادزە 1.2 باتوفە 0.2 مێرگەسۆر 2.2 سیدەکان 1.6 چۆمان 1.8 پیرمام 1 سلێمانی 8.5 چەمچەمال 6 دهۆک 4.4 زاخۆ 15.1 کەرکوک 1 شەمامک 2.6 دووز 0.6 خانەقین 0.2
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیان بکوژی گەنجەکەی قەزای سەیدساق دەستگیرکراوە. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی لەلایەن نەخۆشخانەی شەهید شەوکەتەوە هێزەکانی پۆلیس ئاگادارکرایەوە کە کەسێک بەفیشەک بریندار کراوەو گەیەنراوەتەوە نەخۆشخانەکەیان، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو لێکۆڵینە بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد، دواتر بریندارەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداو بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ بکوژەکە دەرکرد". ئاماژە بەوەشکراوە "سەرەنجام بکوژ خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کردو لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە دەستگیرکراو لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 406 راگیراوە، لە لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتبار (ب، ع) هۆکاری تاوانەکەی گەڕاندۆتەوە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی".
هاوڵاتی ئارام رەفعەت لە نووسینێکدا کە لە پەڕەی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی: ژنە فەرماندەیەکی کورد کە فەرماندەی رزگارکردنی رەققەیە، وەک پاڵەوانێک دەخرێتە ناو یەکێک لە پڕ بینەرترین دراماکانی ئەمساڵ. بەڵام چ رۆڵێک و چ پاڵەوانێک…؟ زنجیرە دراماکە بەناوی The three body problem واتە سێ کێشەی جەستەیە، کە نووسەری زانستی خەیاڵی چینی لیو سیکسین نووسیوییەتی. لە دراماکەدا جیهان و مرۆڤایەتی لەلایەن بوونەوەری هەسارەکانی تری گەردوون رووبەڕووی مەترسی لەناوچوون دەبێتەوە. زانایان لە پووچەڵکردنەوەی ئەم مەترسییە شکست دێنن. نەتەوە یەکگرتووەکان ئەرکی رزگارکردنی مرۆڤایەتی دەگرێتە ئەستۆ. بۆ ئەو مەبەستە سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان سێ پاڵەوان هەڵدەبژێرێت بۆ رزگارکردنی مرۆڤایەتی. یەکەم پاڵەوان پڕۆفیسۆرێکی چینی کە پسپۆڕە لە مێژووی جەنگەکاندا. دووەم پاڵەوان ژنە شەڕڤانێکی کوردە، بەناوی لەیلا ئاریچ، کە فەرماندەی شەڕی رزگارکردنی رەققەی پایتەختی داعشی بووە. سێیەم پاڵەوانیش زانایەکی بەریتانییە کە پسپۆڕە لە بواری فیزیا. دوو پاڵەوانە بییانییەکە پیاون و کوردەکەش ژنە شەڕڤانێکە. کە ئەمەش مانا و مەغزای هەم قووڵ و هەم سیمبۆلیکی هەیە. لە دراماکەدا، سکرتێری یو ئێن ئاوا پاڵەوانە کوردەکە پێشکەش دەکات: “خانمی ئاریچ لەجەنگی دژی داعش لە رەققە ناوبانگی دەرکردووە و وە ئەزموونێکی ناوازەی لە بردنەوەی جەنگی نا هاوسەنگدا هەیە.” گرنگتر لەوە، لەیلا ئارنیچ بە جل و بەرگی گە-ریلا دەچێتە سەر سەکۆی یو ئێن و لە فلیمەکەدا رۆڵ دەبینێت. نووسەر لە سەر زاری دوو کاراکتەری دیکەی ناو دراماکە، زیاتر ئەم پاڵەوانە کوردەمان پێدەناسێنێت کە ئەرکی رزگارکردنی مرۆڤایەتی خراوەتە سەر شان. کارەکتەرێکییان دەڵێت ئەو ژنە ژەنەڕاڵە خاوەن ئەزموونێکی گەورەی جەنگە. ئەوەی دیکەشییان دەڵێت ژنە پاڵەوانێکی کوردە. ئەو ژنە پاڵەوانە کوردە کێیە…؟ ئەگەر هەموو شتێکی ناو ئەم فلیمە خەیاڵی زانستییە خەیاڵ بێت، پاڵەوانە کوردەکەی ناو دراماکە خەیاڵ نییە و کاراکتەرێکی واقیعییە. پاڵەوانەکە رۆژدا فەلاتە. رۆژدا فەلات کێیە..؟ رۆژدا فەلاتی ٤٤ ساڵە کچی قاميشلۆیە و ئادابی عەڕەبی لە زانکۆی حەسەکە خوێندووە. یەکێکە لەو یەکەمین ژنانەی کە لەسەرەتای شۆڕشی رۆژاڤا پەیوەنی بە یەکینەکانی پاراستنی گەل، یەپەگە، کردووە. رۆژدا بۆ یەکەمجار لە ٢٠١٢-٢٠١٣دا لە شەڕی رزگاری حەسەکە بەشداری کردووە. رۆژدا لە جەنگی کۆبانی و لە بەرەی مشتەنوور بەشدار بووە. بەرپرسی ئەو یەکینەیە بووە کە ئارین میرکانی ئەفسانەیی خۆی بە تانکی داعشدا تەقاندەوە. لە جەنگەکانی رزگاری شەدادی، تل حەمیس، گرێسپی، مەنبەج و تەبقەدا رۆڵی کاریگەری هەبووە. رۆژدا لە جەنگی رزگاری رەققەدا دەبێتە فەرماندەی ١٥ هەزار شەڕڤان و بە فەرماندەیی ئەو پایتەختی تاریکی و مۆڵگەی دڕندەترین کائینی ئەم سەردەمە رزگار کرا. رۆڵی قارەمانانە و مەزن و سەرکەوتووی رۆژدا لە رزگاری رەققەی پایتەختی خەلافەتی داعشدا بووە جێگای سەرسامی چاودێران لە سەرتاپای جیهان. لە فیلمی دۆکومێنتاری من شۆڕشم، کە هی دەرهێنەری ئیتاڵی بینیدیتا ئارگێنتەرە چیرۆکی سێ ژن دەگێڕێتەوە کە لە سێ وڵاتدا رۆڵی فەرماندەیی دەبینن، یەکێک لەو سێ ژنانە رۆژدایە، کە لە فلیمەکەدا بە پۆشاکی یەکینەکانی پاراستنی ژن دەردەکەوێت. لە درامای سێ کێشەکانی جەستەدا، ئەکتەری ئەمریکی بە رەگەز سوری، سالەم مۆرفی، رۆڵی لەیلا ئارنیچ دەبینێت. دراماکە لە نێتفلیکس، پەخش دەکرێت و تا ئێستا ریکۆردی شکاندووە لە بینین. دراماکە دۆبلاژ کراوە بۆ تورکی و تورکەکان بەفراوانی بینییویانە. چاوەڕوان دەکرێت تورکەکەکان رووبەڕووی شەپۆلێکی فراوانی شەکرە و پەستانی خوێن و تەنانەت جەڵتەی دڵ و مێشک ببنەوە. لەسای شەڕڤانانی ئازادیدا هەموو رۆژێک کوردبوون شانازییە.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران کە هەندێ جار بە لێزمه دەبێت و هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت لە کاتەکانى دواىنیوەڕۆدا، بەتایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا، هاوکات خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٧ – ٩)کم دەبێت، پلەکانی گەرماش (دوو تا پێنج) پلەی سیلیزی دادەبەزن. ئاماژە بەوەشکراوە، سبەینێ ئاسمان بەگشتى لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمە باران بەشێوەى پچڕ پچڕ هەندێ جار بارانی بە لێزمە دەبێت بە تایبەتى لە ناوچە شاخاوییەکاندا، هەروەها خێرای با (١٠ – ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٧ – ٩) کم دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ (یەک تا دوو) پلە نزمتردەبێت، بەڵام لە سنورى پارێزگاى هەڵەبجە و ناوچەکانى ئیدارەی گەرمیان بەرزدەبێتەوە.
هاوڵاتی پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت ئێستا لە دۆخێکی هەستیار و گرنگداین، ئاماژەی بەوەشکرد خراپبوونی باری دارایی هاوڵاتییان نەهامەتی دەهێنێتە کایەوە. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "ئێمە ئێستا لە دۆخێکی هەستیار و گرنگداین، مرۆڤایەتی تووشی جەنگێکی جیهانی گەورە بووەتەوە و وڵاتەکەی ئێمەشی گرتووەتەوە". ئاماژەی بەوەشکرد "ئومێد دەکەم بە ئیرادەیەکی هاوبەش نێوان خۆمان و ریزەکانمان چاکبکەن، ماڵی خۆمان رێکبخەینەوە و نەبین بە بەشێک لەو ململانێ و ئەجێندایانەی لە ناوچەکە و جیهاندا دەگوزەرێ، سەقامگیری بەرپا بکەین، خراپبوونی باری دارایی هاوڵاتییان نەهامەتی دەهێنێتە کایەوە". ئەوەشی خستەڕوو "ئەزموونی رابردوو پێی وتینئێمە لە هەر نەهامەتییەکدا بین سەردەکەوین، لە هەر شتێکیش داببڕێن لەیەکتری چەندیش کارەکە ئاسان بێت ناتوانین سەربکەوین. بۆیە قۆناغی ئەوەیە ئەزموونی چەند ساڵی رابردوومان ئەزموون کردبێت، نەهامەتییەکان دووبارە نەکەینەوە، ئەم جەژنە دەستپێشخەری بکەین بۆ ئەوەی لەگەڵ یەکتر ئاشتبینەوە، ئاشتییەکی سەرتاسەری لە کوردستاندا بێتە کایەوە. بەرنامەیەکی نیشتمان بۆ کوردستان بێنینە کایەوە بۆ قەوارەکەمان".
