هاوڵاتى سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێت:" جەنگی نادادپەروەرانە و دوژمنکارانە هەمیشە باجێکی قورسی بۆ دوژمنکار دەبێت". ئەمڕۆ شەممە 19ی ئازاری 2022، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا، سەرۆکی ئۆکرانیا وتی: "جەنگی نادادپەروەرانە و دوژمنکارانە هەمیشە باجێکی قورسی بۆ دوژمنکار دەبێت." زیلینسکی داوای کرد سزاکانی سەر روسیا قورستر بکرێن، هەروەها داوای لە سەرکردەی وڵاتە هاوپەیمانەکانی کرد دژە مووشەکی زیاتر بۆ وڵاتەکەی بنێرن، لەبەرئەوەی بە وتەی خۆی، "ئۆکرانیا وەکو پێویست چەکی بەرپەرچدانەوەی ئاسمانی نییە." لە بەشێکی دیکەی پەیامە ڤیدیۆییەکەیدا سەرۆکی ئۆکرانیا ئاماژە بەوە دەکات، "ئەم شەڕەی روسیا دەبێتە کەوتنێک بۆیان، کەوتنێکی بە ئازار. سەرەڕای ئەو بێهۆشکەرەی لەڕێگەی پڕوپاگەندەی تەلەڤزیۆنیشەوە بە خەڵک دەدرێت، هەست بە ئازارەکەی دەکەن." زیلینسکی باسی لە دۆخی شاری ماریۆپۆلی باشووری وڵاتەکەی کرد کە تێیدا دەیان کەس پەنایان بۆ ژێرزەمینەکانی هۆڵێكی شانۆ بردووە و رۆژی چوارشەممە کرایە ئامانج. سەرۆکی ئۆکرانیا وتی، زیاتر لە 130 کەس لە هۆڵی شانۆکە رزگارکراون، بەڵام دەیانی دیکە بەهۆی داروپەردووی هۆڵە رووخاوەکەوە ناتوانن دەربچن.
هاوڵاتی ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە رایگەیاند خۆیان ئامادە دەكەن بۆ رزگاركردنی عەفرین و دەڵێت:" خەڵکی عەفرین بەرخۆدان دەکەن گەلەکەمان شارە داگیرکراوەکانی بەجێنەهێشت بۆ ئەوەی هەمیشە پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادی بکات، لە نزیکەوە مایەوە". ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە له لێدوانێكدا لە ساڵیادی داگیرکردنی عەفریندا به ئاژانسی هەواڵی فوراتی راگهیاند:" بەداخەوە چوار ساڵە عەفرین داگیرکراوە، عەفرین برینێکە کە هەمو رۆژێک لە رۆژەڤی ئێمەدایە، بۆ رزگاکردنی عەفرین ئێمە بیر دەکەینەوە، کار دەکەین و خۆمان ڕێکدەخەین، دوژمن، عەفرین، سەرێکانی، گرێ سپی، ئیدلب، جەرابلوس، عەزاز و باب، هەروەها زۆر هەرێمی دیکەی سوریای داگیر کردوە، ئەگەر دەرفەتێک ببینن هەرێمی دیکەش داگیر دەکەن". ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە ئاماژهی بهوهشكرد: "لەو ناوچە داگیرکراوانەدا ئامانج بۆ لەناوبردنی گەلی کورد و کەلتوری دیموکراتی بو، ناوچە داگیرکراوەکان بۆ ڕاهێنانی چەتەکان و بڵاوکردنیان لە سەرتاسەری جیهاندا گۆڕدراوە، بارەگای ناوەندی دڕندەیی لە دەرەوەی مرۆڤایەتی لەم ناوچانەدا هەیە، سیاسەتی قڕکردن بۆ لەناوبردنی کەلتوری گەلەکەمان و گۆڕانی دیمۆگرافی و ناسنامە پەیڕەو دەکرێت". ئاڵدار خەلیل باسی لهوهشكرد: "خەڵکی عەفرین بەرخۆدان دەکەن گەلەکەمان شارە داگیرکراوەکانی بەجێنەهێشت بۆ ئەوەی هەمیشە پشتیوانی لە تێکۆشانی ئازادی بکات، لە نزیکەوە مایەوە، بە تایبەتی سڵاو لە خەڵکی عەفرین لە شەهبا دەکەم، بەڕاستی وشەکان بەس نین بۆ ئەوەی باسی بەرخۆدانیان بکرێت، ماوەی چوار ساڵە لە حەلەب و شەهبا لە هەلومەرجێکی زۆر سەختدان، گەلەکەمان لە کەمپەکاندا، گەلەکەمان لە سەرێکانی و گیرێ سپیش لە دۆخێکی سەختدان، چاوەڕێی ڕۆژی ڕزگارین و خۆیان دەکەنە هێزێکی ڕزگاری، ئەوان بەم ڕۆحەوە کار دەکەن".
عەمار عەزیز – دهۆك فەرماندەیی پۆلیسی قەزای شەنگال لە 16 مانگەوە بڕیاری سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ تا کاتێکی نادیار ڕاگەیاند. قەدەغەی هاتووچۆ لەکاتژمێر12ی شەو تا6 ی بەیانی هەموو رۆژێک دەبێت، بڕیارەکە لەسەرانسەری قەزایەکە جێبەجێ دەکرێت. سەرچاوەیەک لە پولیسی قەزای شەنگال تایبەت بە هاوڵاتی ی وت:" قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ئۆتۆمبێل هاوڵاتیان وبازاریشه، دەبێت هەموو کەسێک پێگیر بێت و قەدەغە نەشکێنێت". ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بۆ هاوڵاتی ئاشکرا کرد، پێش چەند رۆژێک کۆمەڵێک کەس رۆمانەی دەنگی یان تەقاندەوە. هەروەها خاڵێکی ئەمنی لەشەنگال رووبەروی هێرشی بۆمبی دەنگی بووەتە و وتی:" ئەم جۆرە حاڵەتانە وایکرد بەرێوەبەرایەتی پۆلیس بڕیاری قەدەغە دەربکات" . لەبارەی كاتی كۆتایهاتنی قەدەغەی هاتووچۆش سەرچاوەكە جەختی لەوەكردەوە: "کاتی هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەی هاتۆچوو دیارنیە، لەوانەیه مانگێک بیت یان چەند حەفتەیەک ئەوە دەمێنێتەوە سەر بڕیاری دەزگا ئەمنیەکان، هەرکاتێک پێیان باشبۆ قەدەغەی هاتوچۆو هەڵدەگیرێت".
هاوڵاتی نوێنەری تایبەتی مافی مرۆڤی سەر بەڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند:" لەساڵی رابردودا "٢٨٠ کەس لەئێران لەسێدارە دراونو ژمارەی لەسێدارەدراوەکانی کەمایەتییەکانیش زیادی کردوە، ٥٠ کورد لەنێو ئەو لەسێدارەدراوانەدان". جاویدی رەحمان، نوێنەری تایبەتی مافی مرۆڤی سەر بەڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری ئێران، رایگەیاند لەنێو ئەو ٢٨٠ کەسەی ساڵی رابردو لەئێران لەسێدارە دراون، ١٠ کەسیان ژننو ٣ کەسیشیان تەمەنیان لەخوار تەمەنی یاساییەوەن. راشیگەیاند ئەو زیندانیانەی کە دەستگیر دەکرێن زۆربەیان لەژێر ئەشکەنجەدا بەناچار دان بەتۆمەتەکەیاندا دەنێنو هەڕەشە لەکەسوکاریشیان دەکرێ کە قسە لەسەر نادادپەروەریی لەسێدارەدانیان نەکەن. جاوید ئاماژەی بەوەش کرد کە لەساڵی ٢٠٢١دا لانیکەم ١١ زیندانی کورد لەهەلومەرجێکی نادیاردا لەزینداندا کوژراون.
هاوڵاتی فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاند:" لە هەرێمی کوردستان باجدەران 23%ـی کۆی گشتی داهاتی باج پێکدێنن". فهرمانگهی میدیا و زانیاری حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، "لە هەرێمی کوردستان باجدەران 23%ـی کۆی گشتی داهاتی باج پێکدێنن، داهاتی باجیش جگە لە دابینکردنی موچە بۆ موچەخۆران لە گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەکان خەرجدەکرێتەوە". بهپێی فهرمانگهی میدیا و زانیاری، له ساڵی 2021دا داهاتی گشتی باج 796 ملیار دینار بوه و زیاتر له 182 ملیار دیناریش لهو داهاته باجی گهوره باجدهران بوه. ئاماژهی بهوهشكردوه، دو پڕۆژه لهم كابینهیهدا به داهاتی باج دروستكراون و له ئێستاشدا له ههرێمی كوردستان 694 گهوره باجدهر ههن، كه 23%ی داهاتی گشتی باج ئهوان دهیدهن.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی پارێزگای مێرسین رایگەیاند:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری ئۆپەراسیۆنێکمان دەستپێکردووە بۆ دەستگیرکردنی چەند ئەندامێكی پەکەکە". لەهەمانكاتدا لەهەموو پارێزگاكانی باكوری كورستان هەڵمەتی دەستكیركردنی ئەندامانی سەر بە پەكەكە دەستیپێكردووە. ئەمڕۆ هەینی 18ی ئاداری 2022بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی پارێزگای مێرسین راگەیاندراوێكی بلاوكردەوە و رایگەیاند:" ناونیشانی 10 کەس دەستنیشانکراون تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش لە ئامەد و مێرسین هەڵیانکوتاوەتە سەر ئەو ناونیشانانە و 6 کەسیان دەستگیرکردوون. ئۆپەراسیۆنەکە بۆ دەستگیرکردنی 4 کەسەکەی دیکە بەردەوامە". هەروەها لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا لە پارێزگای ئیزمیر، 14 کەس بە هەمان تۆمەت دەستگیرکران. بەگوێرەی راگەیێندراوێک، کە لەلایەن پارێزگای ئیزمیر بڵاوکراوەتەوە، لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتیی ئیزمیر تیمەکانی سەر بە فەرماندەیی جەندرمەی ئیزمیر، هەڵیانکوتاوەتە سەر چەند ناونیشانێك لە ناوەندی شاری ئیزمیر و شارۆچکەکانی بوجا، کۆناک، بۆرنۆڤا، کارشییاکا و مەنەمەن، 14 کەس دەستگیرکراون. لەلایەکی دیکەوە تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتیی ئادانا، هەڵیانکوتایە سەر چەند ناونیشانێك لە ناوەندی شاری ئادانا و 10 کەسیان دەستگیرکرد. تیمەکان دوای پشکنینی ماڵەکانیان دەستیان بەسەر ژمارەیەک کەلوپەلی دیجیتاڵیدا گرتووە. 10 کەسەکە دوای ئەنجامدانی پشکنینی تەندروستی رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی پارێزگا کراون. بەگوێرەی ئاژانسی فەرمی تورکیا ئەو 10 کەسەی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرکراون، پێشتر لە سووریاش کاریان بۆ پەکەکە کردووە و لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەشەیان بۆ ئەو رێکخراوە کردووە.
هاوڵاتی وتەبێژى دەزگاى دژە تیرۆرى عێراقى راگەیاند:" لە ماوەى سێ مانگى یەکەمى ئەمساڵدا هێزەکانمان کە هاوئاهەنگى و هاوکارییەکى زۆریان لەگەڵ هەرێمى کوردستان هەبووە 49 ئەندامى رێکخراوى داعش دەسگیرکردووە، کە هەندێکیان سەرکردەى ئەو رێکخراوە بوون". ئەمڕۆ هەینی 18-3-2022، سەباح نوعمان، وتەبێژى دەزگاى دژە تیرۆرى عێراقى بە ئاژانسى دەنگوباسی نیمچەفەرمیى عێراقى راگەیاند:" لە ماوەى سێ مانگى یەکەمى ئەمساڵدا هێزەکانیان 78 ئۆپەراسیۆنیان کردووە، توانیویانە 49 ئەندامى رێکخراوى داعش دەسگیربکەن، کە هەندێکیان سەرکردەى ئەو رێکخراوە بوون، ئەوە جگە لە کوشتنى پێنج ئەندامى دیکەى داعش لەو ئۆپەراسیۆنانەدا. وتەبێژى دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق ئاماژەى بەوەداوە کە هاوئاهەنگى و هاوکارییەکى زۆریان لەگەڵ هەرێمى کوردستان هەبووە بۆ دەستگیرکردنى ئەو ئەندامانەى داعش، بەتایبەت ئەوانەى ناسنامە و ناوى خۆیان گۆڕیوە.
هاوڵاتی بافڵ جهلال تاڵهبانی رایگهیاند:" رێگه له بهههدهردانی سامانی گشتی دهگرین و جهخت له سهرخستنی پرۆسهی چاكسازی دهكهینهوه، پێویسته شهفافیهت له داهاتدا ههبێت و جیاوازی له خهرجی گشتیدا نهكرێت، خێروبێری ئهم ههرێمه بهبێ جیاوازی بخرێته خزمهت هاوڵاتییانهوه و ئهمهش ئامانجی كاركردنی یهكێتی نیشتمانیی كوردستانه". بهگوێرهی راگهیهندراوێكی نوسینگهكهی، بافڵ جهلال تاڵهبانی له دهباشان پێشوازی له وەفدێكی یهكێتی ئهوروپا كرد كه پێكھاتبون له ڤیلله ڤاریۆلا، باڵیۆزی یهكێتی ئهوروپا له عێراق و ئان مێسكانهن، سهرۆكی نێردهی ڕاوێژكاریی یهكێتی ئهوروپا له عێراق. بافڵ جهلال تاڵهبانی راشیگهیاند:" باوهڕمان وایه هێشتا درهنگ نییه و دهتوانین ههمومان به رۆحێكی نیشتمانپهروهرانهوه لهپێناو بههێزتركردنی قهوارهی ههرێم و پاراستنی بهرژهوهندییه باڵاكان، ناكۆكییه سیاسی و كهسییهكانمان وهلابنێین و پێكهوه بڕیار بدهین و یهك كاندید بۆ سهرۆك كۆمار پێشكهش بكهین". بافڵ جهلال تاڵهبانی وتيشى:"دۆخی عێراق پێویستی به سازان و لێكتێگهیشتنی هاوبهش ههیه لهپێناو پێكهێنانی حكومهتێكی بههێز و كاریگهر كه ئارامی و سهقامگیری بۆ خهڵكهكهی دهستهبهر بكات. وهك كوردیش ههوڵی زۆرمان داوه كه یهكدهنگی و یهكڕیزی كورد بپارێزین و وهك یهك تیمی بههێز له بهغدا كار بكهین، بهڵام له دهرهوهی ئیرادهیهكی كوردستانیی ئهم نیهته نیشتمانییه لهباربرا".
هاوڵاتی ئهمینداری گشتی یهكگرتوو ڕایگهیاند: "نههجی یهكگرتو مرۆڤی پهیامدارو چاكهكار دروست دهكات، بۆیه پێویسته مامهڵهو كاركردنی یهكگرتوهكان بهو جۆرهبێت كه چاكهكاربن و پارێزهری شوناسی ئیسلامی و ڕهسهنی كوردهواری بن". بهگوێرهی راگهیهندراوێكی نوسینگهی راگهیاندنی ئهمینداری گشتی یهكگرتو، سهلاحهدین محهممهد بههادین بهیاوهری وەفدێك سهردانی دهڤهری ڕاپهڕینی كردو له دو كۆبونهوهی جیاوازدا لهگهڵ ڕێكخستنهكانی ڕانیهو قهڵادزێ ڕایگهیاند، "نههجی یهكگرتو مرۆڤی پهیامدارو چاكهكار دروست دهكات، بۆیه پێویسته مامهڵهو كاركردنی یهكگرتوهكان بهو جۆرهبێت كه چاكهكاربن و پارێزهری شوناسی ئیسلامی و ڕهسهنی كوردهواری بن". ئهمینداری گشتی یهكگرتوو ئاماژهی بهوهشكرد: "پرسی نهتهوهیی كاسپی زۆری بهسهرهوه كراوهو لهڕێڕهوی دروستی خۆی ترازێنراوه، بهداخهوه ئهو ممارهسه نهگونجاوهی لهم ههرێمه پیادهكراوه بۆتههۆی ئهوهی ههستی نیشتیمانی لهلای تاك نهمێنێت، ههروهها لهگهڵ ئهوهی لهپرسه نیشتیمانی و حكومڕانیهكانیش سهركهوتو نهبون، ئاسانكاریش دهكهن بۆ بهلاڕێدابردنی گهنجان و كۆمهڵگهو ترازاندن لهڕهوشته بهرزهكان". سهلاحهدین محهممهد بههائهدین وتیشی: "ئهمڕۆ له ههموكات زیاتر نههجی یهكگرتو پێویسته بۆ كۆمهڵگهی كوردهواری كه بهداخهوه ههندێك دهیانهوێت شوناسی دروستی ئهم میلهته بشێوێنن، بۆیه ئهركی یهكگرتو و یهكگرتوهكانه پارێزگاری لهم ڕهسهنایهتیه بكهن و یهكگرتو توانیویهتی خزمهتی هاوڵاتیانی ههرێمی كوردستان بكات و بهردهوام بهكردار ئهوهی سهلماندوه". سهلاحهدین محهممهد ئاماژهی به دۆخی خراپی ئابوری و داریی ههرێمی كوردستان و وتی، "له سایهیی فهرمانڕهوایی حزبهكانی دهسهڵات دۆخی دارایی ههرێم تادێت خراپتر دهبێت و نرخی نهوت 40 دۆلار بو دواتر بهرزبوهوه بۆ سهروی 100 دۆلار كهچی دۆخی دارایی ههرێم خراپتربو باشترنهبو، ئهوهش كارهساتهو هۆكارهكهی نهبونی دادپهروهرییهو بهرپرسانی ههرێم لێی بهرپرسن".
شەنای فاتیح كۆمپانیای دلێر فارما رایگەیاند:" ئێمە سەرتاپای ئەو تۆمەتانە رەتدەكەینەوە، ئێمە لەمانگی 7ی 2017 دروستبووین و ماوەی دوو ساڵە دەرمان بە نەخۆشخانەی هیوا دەدەین". ئەمەش دوای ئەوەی پزیشكێكی پسپۆر داوا دەكات :"سەرجەم تووشبوانی شێرپەنجە و کەسوکاریان دەتوانن سکاڵا لەسەر ئەوە تۆماربکەن". ئەمرۆ پێنج شەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دڵشاد محەمەد، پزیشکی پسپۆری دەرمانسازی و ژەهرناسی رایگەیاند:" وەڵامی ڕاپۆرتێکمان وەرگرتۆتەوە کە ئەوەی دەرخستووە لە رووی پشکنینی فزیزیاییەوە دەرمانەکان کێشەی هەیە"، ئەو وتی، "سەرجەم تووشبوانی شێرپەنجە و کەسوکاریان دەتوانن سکاڵا لەسەر ئەوە تۆماربکەن". ئەو باسیلەوەشکرد: "دەبێت بەرپرس و کاربەدەستان و هاوڵاتیان لەسەر ئەم دۆسییەیە بێنەدەنگ و ڕای گشتی دروست بکەن دژ بە کارەکانی ئەو کۆمپانیایە"، دکتۆر دڵشاد محەمەد داواشیکرد، "ئەو کەسانەی بەرپرسن لەم کارە دادگای بکرێن و دووربخرێنەوە". خاوەنی كۆمپانیای دلێر فارما سەرتاپای ئەو قسانە وەك تۆمەت بۆ كۆمپانیاكەیان وەسف دەكات و دەڵێت:» دەرمانەكانمان لەتوركیا كڕیوەو وەزارەتی تەندروستی ئیمێڵیان بۆ سویسرا ناردووە». دلێر حەسەن، خاوەنی كۆمپانیای دلێر فارما بۆ بازرگانی دەرمان، لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت: «ئێمە سەرتاپای ئەو تۆمەتانە رەتدەكەینەوە، ئێمە لەمانگی 7ی 2017 دروستبووین و ماوەی دوو ساڵە دەرمان بە نەخۆشخانەی هیوا دەدەین». هاوكات، دلێر حەسەن ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، كە ئەوان هیچ دەرمانێكی ساختەیان نەهێناوە، چونكە هێنانی دەرمانی ساختەو ساغبوونەوەی گرتن و داخستنی كۆمپانیاكەی بەدواوەیە، وتیشی «ئێمە تائێستا لەگوڵ كاڵترمان پێنەوتراوەو هەم ئەوانەی باس دەكرێن دوورن لە راستییەوە». خاوەنی كۆمپانیاكە جەختی لەوەشكردەوە كە تەنها یەك كێشەیان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی هەبووە ئەویش لەسەر ئیمێڵێك بوو و ئیمێڵێك هاتووە و دەڵێت ئەو دەرمانانە هی ئێمە نین، بەڵام «ئێمە دەرمانەكانمان لەتوركیا كڕیوە و ئەوان ئیمێڵیان بۆ سویسرا كردووە، كە ئەمەش دوو بابەتی جیاوازن». « وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەكی پێكهێنا بەئامادەبوونی نوێنەری داواكاری گشتی لەهەولێرو لیژنەكە پەیوەندیان بەتوركیاوە كردو وەڵامی دانەوە كە ئەو دەرمانانە لەتوركیا دەفرۆشرێن و هیچ كێشەیەكی زانستی بۆ نەخۆش نیە و ئێمە لەسەر بڕیاری ئەو لیژنەیە رێگەپێدانی دەرمانەكانمان وەرگرت و دەرمانەكانماندا بە نەخۆشخانەی هیواو نزیكەی85٪ی دەرمانەكان تەواو بووە و چەند كارێكی كارگێڕی ماوەو بەم نزیكانە لێدوانی تایبەتیمان دەبێت و وەزارەتی تەندروستی كۆمپانیاكەی ئێمەی داوە بەدادگا لەسەر كوالێتی دەرمان نەبووە كە ساختە بووە یان نا، بەڵكو لەسەر ئەوراق بووە»، خاوەنی كۆمپانیای دلێر فارما وای وت. لای خۆیەوە حاكم ئەحمەد ئەنوەر، بەرپرسی دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان، لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:»پێش ئەوەی سكاڵای ئەو كۆمپانیایە لەمیدیاكانەوە بڵاوببێتەوە، سكاڵایەكی فەرمی لەسلێمانییەوە هاتە لای ئێمە و پاش بڵاوبوونەوەشی وەزیری تەندروستی هاتە سەرخەت». حاكم ئەحمەد، ئەوەشی خستەڕوو كە ئەنجامەكان كاتیان پێویستەو بەردەوامین لەكۆكردنەوەی بەڵگەكان.
هاوڵاتی بهرپرسانی ئیسرائیل رایانگهیاند:" كاروانێكی هاوكاریی مرۆیی به سهرپهرشتی تیمهكانمان له سهنتهری شیبای ئیسرائیلی له رێگهی رێڕهوه مرۆییهكانهوه رهوانهی نهخۆشخانهكانی كیێڤ كرد کە زیاتر له 16 تهن بون و له هاوكاری تهندروستی و فریاگوزاری سهرهتایی پێکهاتبون". بهرهبهیانی ئهمڕۆبهپێی تۆڕی ئیسرائیلی THE JPOST، بهرپرسانی ئیسرائیل رایانگهیاند: كاروانێكی هاوكاریی مرۆییان به سهرپهرشتی تیمهكانیان له سهنتهری شیبای ئیسرائیلی له رێگهی رێڕهوه مرۆییهكانهوه رهوانهی نهخۆشخانهكانی كیێڤ كردوه کە زیاتر له 16 تهن بون و له هاوكاری تهندروستی و فریاگوزاری سهرهتایی پێکهاتبون. هاوكات تیمێكی فریاگوزاری خێرا له سهنتهری تهندروستی شیبای ئیسڕائیلی چاوهڕوانی ئهو كاروانهی ئیسرائیل بون و هاوكاری ئەو كەسانە دەكەن كە لەجەنگی روسیا و ئۆكرانیادا لەناو كیێڤ ی پایتەخت بریندار بوون. ماوەی زیاتر لە سێ هەفتەیە سەرۆكی روسیا ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی بەرامبەر ئۆكرانیا دەستپێكردووە و تائێستا زەرەر و زیانێكی زۆر بەر پایتەختی ئۆكرانیا كەوتووە.
هاوڵاتی وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" "بڕیارماندا بە گرنگیدان بە زمانی کوردی لە قوتابخانە ناحکومییەکان بۆ هەردوو سیستمی وەزارەتی پەروەردە و نێودەوڵەتی." ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڕیارەکانی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، "بڕیارماندا بە گرنگیدان بە زمانی کوردی لە قوتابخانە ناحکومییەکان بۆ هەردوو سیستمی وەزارەتی پەروەردە و نێودەوڵەتی." بەپێی بڕیارەکەی وەزیری پەروەردەی هەرێم وانەی زمانی کوردی لە قوتابخانە ناحکومییە نێودەوڵەتییەکاندا پێداچوونەوەی بۆ بکرێت بەجۆرێک زیاتربێت لەوانەی ئێستا هەن. هاوکات لە ساڵی خوێندنی 2022 بۆ 2023 رێنمایی پێویست دەردەکرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی زمانی کوردی بۆ قوتابیانی قۆناخی بنەڕەتی لە ناوەندە خوێندنە ناحکومییەکان. وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی وتووە کە مامەڵە لەگەڵ مامۆستایانی زمانی کوردی لە قوتابخانە ناحکومییەکان لەڕووی مووچە و شایستە داراییەکان بەراورد بە مامۆستایانی بابەتەکانی دیکە "دەبێت مامەڵەیەکی دادپەروەرانە بێت." وەزارەتی پەروەردە دەڵێت:" لە مانگی نیسانی ئەمساڵ کۆنفرانسی زانستی بۆ کتێبی ئەلف و بێی زمانی کوردی ئەنجامبدرێت. هەر بۆ زیاتر بە گرنگیدان بە زمانی کوردی، بەپێی بڕیاری پەروەردە، دەبێت گۆڕانکاری لە شێوازی ئەنجامدانی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەکان بکرێت و "شێوازی نووسین رێژەکەی بەرزبکرێتەوە."
هاوڵاتی وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا نوێترین ئاماری زیانەکانی شەڕ و پێکدادانی لەگەڵ روسیا بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:" تاوەکو ئێستا 14 هەزار سەربازی رووسیا لەو جەنگەدا کوژراون و 444 تانک و 11 فڕۆکەی بێفرۆکەوان، 1435 زرێپۆش تێکشێندراون. هەروەها 43 سیستەمی دژەفڕۆکە و سێ کەشتیی ژێردەریاییان تێکشاندوون. ئەمرۆ سێ هەفتە تیدەپەرێت كە جەنگی روسیا بەرامبەر ئۆكرانیا دەستیپێكردووە و دەشڵێت:" 498 سەربازی کوژراون و 1597 سەربازیش بریندارربوون، هەر روسیا ئەوکات رایگەیاند 2870 سەربازی ئۆکراینیشیان کوشتوون. هاوکات بەرپرسانی هەواڵگریی ئەمریکی بە میدیای ئەو وڵاتەیان راگەیاندووە، ژمارەی کوژراوانی روسیا لەو شەڕەدا لە 7000 سەرباز زیاترە، 14 هەزار بۆ 21 هەزار سەربازیش بریندارن. بەرپرسە ئەمریکییەکان دەڵێن ئەو زەرەر و زیانە گەورانە ورەی سەربازانی روسی دابەزاندووە، تەنانەت سەرباز هەن ئۆتۆمبێل و مەیدانەکانی شەڕ بەجێدەهێڵن و رادەکەن. بەرپرسە ئەمریکییەکان ئاشکرایان کردووە، ئەو ژمارە زۆرەی زەرەر و زیانانە ورەی سەربازانی رووسیان دابەزاندووە، تەنانەت سەرباز هەن ئۆتۆمبێل و مەیدانەکانی شەڕ بەجێدەهێڵن و رادەکەن. هەر کۆتایی ئەم هەفتەیە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا کوژرانی فەرماندەی گشتیی ئۆلیگ میتیایڤ، فەرماندەیەکی دیاری سوپای روسیای لە ئۆکرانیا راگەیاند. تا ئێستاش روسیا ئەو هەواڵەی رەتنەکردووەتەوە و واتای ئەوەیە ئۆکرانیا چوار فەرماندەی باڵای ئەو وڵاتەیان کوشتووە.
سازدانی: مەزهەر كەریم دادوەر رزگار حەمە ئەمین لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتی دەڵێت:" ئەگەر دادگا بەهێزو عادیل نەبوو زیانی گەورە بەرعەدالەتو ئابوریو ئاستی كۆمەڵایەتی دەكەوێت زیانی گەورە بەر دەسەڵاتی سیاسی خۆشی دەكەوێت زۆر جاریش ئەو دەسەڵاتە دەڕوخێنێت ناوبانگی وڵاتەكەش تێكدەچێت". دادوەر رزگار حەمە ئەمین پێشی وابوو: ئەگەر دادگا سەربەخۆنەبوو وڵاتەكە نابێتە دیمكراتی بێگومان یەك لە بنەماسەرەكیەكانی سیستەمی دیموكراسی بێلایەنو بەتواناییو ئازایی هەق بێژی دادوەرو دادگاكانیەتی و وتی:" دادوەری سەربەخۆ ئەوەیە ویژدانی زیندوەوە قانونی دروستو پێشكەوتو بێت سەربە زانستی دروست بێت نابێت بشبێتە دكتاتۆر بەهۆكارێكەوە لەناوكارەكەیدا یان لەدەرەوەی كارەكەش پێویستە ڕەچاوی ستانداردنی نێودەوڵەتی بكات بۆ دابینكردنی هەڵسوكەوتی دادوەری دەوڵەتیش لەسەر بنەمای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی دامەزراندن بێت بێگومان ئەگەر دادگا بەهێزو عادیل نەبوو زیانی گەورە بەرعەدالەتو ئابوریو ئاستی كۆمەڵایەتی دەكەوێت زیانی گەورە بەر دەسەڵاتی سیاسی خۆشی دەكەوێت زۆر جاریش ئەو دەسەڵاتە دەڕوخێنێت ناوبانگی وڵاتەكەش تێكدەچێت". حاكم ڕزگار جەختیش لەوە دەكاتەوە :"بەحیزبی یان بە سیاسی كردنی دادگا یان پەیوەست بوون بە دەستی سیاسیەكان یان بەرپرسە ئیداریە باڵاكانی حكومەت بەپلەی یەكەم دەگەڕێتەوە بۆ دادوەرەكە باخۆی وابەستە حیزبەكان، چونكە داوەرو داواكاری گشتی لێكۆڵەر بەسێ قانون نابێت حیزبی بن یان سەربەو پارتە سیاسیانە بنو چالاكی سیاسیان هەبێت كە یەكەم دەستورە دووەم قانونی دەسەڵاتی دادوەریە سێیەم قانونی حیزبەكان با سەربەخۆی خۆیان بپارێزن ئەوان قانونو دەستور لەپشتیانە با پیشێلی نەكەن، بۆ پۆستو پلە نەچنە بەردەم لقو مەڵبەندەكان تا پۆستیان پێبدرێت، لەكۆمەڵگای دواكەوتو حیزب دەیەوێت هەموو دەزگاكان بەدەزگای داوەریشەوە وابەستە بكات بەبندەستی خۆی ئەمەش هەڵەیە بەتایبەت بۆ دەزگای داوەری كەنابێت سەربە هیچ حیزبێك بێت".
هاوڵاتی وەزیری ناوخۆیی هەرێم ڕایگەیاند:" موشەکی لەوجۆرەی هێرشەکەی هەولێر بەکارهاتوون تەنیا لەکاتی جەنگدا بەکاردێن". لیژنەیەکی وەزارەتی ناوخۆیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق-یان کرد، و لەگەڵ حاکم زاملی سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوەی ڕووداوی هێرشە مووشەکییەکە و ئەندامانی لیژنەکە کۆبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ڕێبەر ئەحمەد ڕایگەیاند:" وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی پەرلەمانی عێراق بەرزدەنرخێنین". لەلایەکی دیکەشەوە، حاکم زاملی وتی، "پێشوازیکردن لە وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان پێشنیازێکی زۆر باش بوو، هێرشکردنە سەر هەولێر دەستدرێژییە بۆ سەر تەواوی خاکی عێراق، لەسەر ئەو هێرشەی کە کرایە سەر هەولێر، بەمەبەستی لێپێچینەوە بانگهێشتی بالیۆزی ئێران لەعێراق دەکەین". ئەوەشی وت، "هەموو بەڵگەکان تایبەت بەهێرشەکەی هەولێر و ئەو هێرشە کۆدەکەینەوە، ناکریت عێراق بە لاوازی بمێنێتەوە".