بڕیارە ئەمڕۆ شەممە دوای کۆتاییهاتنی پشووی یاسادانان، پەرلەمانی عێراق دەست بە دانیشتنەکانی بکاتەوە، فراکسیۆنی پارتیش وەکو هەڵوێست وەرگرتن بەشداریی لە کۆبوونەوەکە ناکات. ئەمەش لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا فراکسیۆنە کوردستانییەکان هەڵوێستێکی یەکگرتوویان نییە و بڕیاری کۆتاییان لەبارەی پێکەوە بەشداریکردن یان بایکۆتکردنی دانیشتنەکەی ئەمڕۆ شەممەی پەرلەمانی عێراق نەداوە. فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، کە گەورەترین فراکسیۆنی کوردستانییە لە پەرلەمانی عێراقە، ڕایگەیاندووە ناچینە کۆبوونەوەی پەرلەمان و بەشدار نابین. ئەم وەرزە، دوایین وەرزی یاسادانانی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراقە، بۆیە چاوەکان لەسەر تێپەڕاندنی چەند یاسایەکی گرنگن، بەشێک لە پەرلەمانتارانیش باوەڕیان وایە بەهۆی ئەوەی عێراق چووەتەناو دۆخی هەڵبژاردنەوە، ئەم خولەی پەرلەمان ناتوانێت هیچ یاسایەکی گرنگ دەربکات. فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، وەک دووەم گەورەترین فراکسیۆنی کوردستانی، بەشداریی دانیشتنەکە دەکات. غەریب ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی بە ڕاگەیاند، "لە بەغداین و هیچ بڕیارێک نییە بایکۆتی کۆبوونەوەکە بکەین." ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی گوتیشی، "جێگرەوەی گفتوگۆ تەنیا گفتوگۆیە. دەبێت لەپێناو چارەسەری کێشەکان، بەتایبەتی پرسی مووچە، یەک گوتار و پشوودرێژ بین." هەریەک لە فراکسیۆنەکانی یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەرییش هەڵوێستی خۆیان بەستووەتەوە بە کۆبوونەوەی نێوخۆیی و راوێژ لەگەڵ لایەنە کوردستانییەکانی دیکە. سۆران عومەر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری و دارا سێکانیانی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو، وتیان، بڕیاری کۆتاییان نەداوە و پێش دانیشتنەکە هەڵوێستی خۆیان رادەگەیێنن. بەگوێرەی بەرنامەی کار، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی دوایین وەرزی یاسادانانی ئەم خولەی پەرلەمان بەڕێوەبچێت. ئەمەش لەکاتێکدایە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی و هەردوو جێگرەكەی نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی و بە ئامادەیی فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پیرمام لە كۆبوونەوەدایە. بەپێی زانیارییەكان بەشی سەرەكی گفتوگۆكان تەرخان دەكرێت بۆ پرسی رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد و موچەو نەوت، پارتی لە میدیاكانیەوە ئاماژە بە كشانەوە دەكات لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق، بەڵام لە دوێنێوە، لەلایەن بەشێك لە سەركردە سیاسیەكانی عێراقەوە پەیوەندی و گفتوگۆ لەگەڵ سەركردەكانی پارتی هەیە بۆ ئەوەی هەڵوێست و بڕیار نەدات سەبارەت بە پرۆسەی سیاسی لە عێراق. هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی سبەینێ چوار چێوەی هەماهەنگی شیعەكان كۆببێتەوەو بڕیارێك لەسەر كێشەكان بدات و دادگای فیدراڵیش فەرمانی سالاریی سەبارەت بە موچە دەربكات. بەڵام هێشتا روون نیە پارتی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا بڕیاری كشانەوە دەدات یاخود بەردەوام دەبێت لەسەر هەوڵەكانی بۆ چارەسەری كێشەكان.
دوو سەرچاوەی ئاگاداری فەلەستینی ڕایانگەیاندووە کە دانوستانەکانی ئاگربەست لە غەززە بەهۆی پێداگری ئیسرائیل لەسەر پێشکەشکردنی نەخشەی کشانەوە لەکەرتى غەززە وەستاوە. بەپێى ئامارەکان ئێستا نزیکەی 40%ی کەرتی غەززە لە ژێر کۆنترۆڵی سەربازی ئیسرائیلدایەو ئەمەش وایکردوە دانوستانى ئاگربەستەکە ڕووبەڕووی "چەقبەستوویی" ببێتەوەو هەنگاوى نوێ نەنرێت. یەکێک لە سەرچاوەکان بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، "دانوستاندنەکانی دۆحە بەهۆی پێداگریی ئیسرائیل لەسەر نەخشەی کشانەوە کە ڕۆژی هەینی پێشکەشی کردبوو، ڕووبەڕووی بەربەست و ئاستەنگی ئاڵۆز بووەتەوە. داوای دووبارە جێگیرکردنەوە و جێگیرکردنەوەی سوپای ئیسرائیل دەکات، نەک کشانەوە، حەماسیش ئەم هەڵوێستە ڕەتدەکاتەوە". سەرچاوەیەکى دیکەش ئەوەى خستوەتەڕوو ئیسرائیل بەمەبەستى بەردەوامبووى لەشەڕى وێرانکاریی، بەردەوامە لەسیاسەتى دواخستن و ڕێگری لەڕێککەوتننامەکه. ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەى ٦٤٥ ڕۆژە ئیسرائیل شەڕێکى درێژخایەن و وێرانکارى بۆ سەر غەززە دەستپێکردوە، سەرچاوەکانی نەخۆشخانەکانی غەززە ڕایانگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە بەیانی ئەمڕۆوە ٦٠ کەس کوژراون، لەنێویاندا ٢٧ کەس چاوەڕێی یارمەتییەکان بوون. لە بەیانی ڕۆژی شەممە و شەوی ڕابردوودا، هێزەکانی داگیرکەری ئیسرائیل هەڵمەتێکی کوشندەیان دەستپێکرد و چادر و ماڵی ئاوارەکانیان لە شارەکانی غەززە و خان یونس کردە ئامانج . هەروەها ئۆپەراسیۆنی ڕووخاندنی بینای زیاتریان لە کەرتی غەززە ئەنجامدا. دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر پێی ناوە حەوتەمین ڕۆژی خۆی، لە کاتێکدا حەماس ئیسرائیل بەوتۆمەتبار دەکات کە ڕێگری لە دانوستانەکانی ئاشتی دەکات، بەرپرسانى ئەمریکاش لێدوان و قسەی گەشبینانە لەبارەی پێشکەوتن لە دانوستانەکان و ڕێککەوتنێکی "نزیک" لە ماوەی "چەند ڕۆژێکدا" دەکەن. لە نێوان بەردەوامی دانوستانەکان لە دۆحە لە یەکشەممەی ڕابردووەوە، نەتانیاهۆ لە کلیپێکی ڤیدیۆیی کە پێنجشەممە بڵاوی کردەوە، مەرجی ئەوەی دابوو کە حەماس دەبێت چەک داماڵین و نابێت خاوەنی توانای سەربازی بێت و نابێت کۆنترۆڵی کەرتی غەززە بکات. ناوبراو ئەگەری یەک ڕێککەوتنی لە غەززە بە بێ ئەمە ڕەتکردەوە و هەڕەشەی گەڕانەوەی بۆ شەڕی کرد و گوتی "ئەگەر بتوانین لە ڕێگەی دانوستانەوە ئەمە بەدەست بهێنین، ئەوە شتێکی باش دەبێت. ئەگەرنا بە ڕێگەی دیکە، لە ڕێگەی دەسەڵاتی سوپای قارەمانەکەمانەوە بەدەستی دەهێنین". گیدیۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ڕۆژی پێنجشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی دی پرێسی نەمسایی، مەرجێکی دیکەی بۆ دانوستانەکانی داهاتووی وروژاند و ڕایگەیاند، دەربەدەری سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس دەتوانێت "بەشێک بێت لە چارەسەری کۆتاییهێنان بە شەڕەکە". نەتانیاهۆ ڕۆژی پێنجشەممە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا هیوای خۆی دەربڕی کە بتوانرێت لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا ڕێککەوتنێک بکرێت و وتی: پەنجا بارمتە هێشتا دەستبەسەرن (لەلایەن حەماسەوە)، و پێدەچێت تەنها 20 کەسیان لە ژیاندا بن. ئێستا ڕێککەوتنێکمان هەیە کە بڕیارە نیوەی زیندووەکان و نیوەی مردووەکان ئازاد بکەین.
عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵاى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی توانای ئەوەی هەیە بە ئارەزووی خۆی بگاتە شوێنە گرنگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە. لەپۆستەکەیدا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاویکردوەتەوە خامنەیی ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکەی بۆ سەر بنکەی ئەلعودەیدی ئەمریکی کە زیانی بەرچاوی لێکەوتەوە، نەک ڕووداوێکی بچووک، بەڵکو بە گورزێکی گەورە دەزانێت کە دەکرێت دووبارە ببێتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس وێنەی مانگی دەستکردی دوای هێرشی ئێران بۆ سەر بنکەی ئەلعودەیدی ئەمریکا لە قەتەر بڵاوکردەوە. بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسەکە، هێرشەکە بەر کەرەستەیەکی نیشتەجێبوونی قوبە کەوتووە کە سوپای ئەمریکا بۆ پەیوەندییە ئەمنییەکان بەکاریدەهێنن. شۆن پارنێل وتەبێژی پنتاگۆن پشتڕاستی کردەوە کە مووشەکێکی بالیستی ئێرانی بەر قوبەکە کەوتووە. هێرشی ئێران بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەلعودەید لە دەرەوەی دەوحەی پایتەختی قەتەر لە ٢٣ی حوزەیران لە کاردانەوەی بۆردومانی سێ شوێنی ئەتۆمی ئەمریکا بوو لە ئێران. هەروەها ڕێگایەکی بۆ تۆڵەسەندنەوە بە ئێران بەخشی، بە خێرایی ئاگربەستی بە نێوەندگیری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کۆتایی بە شەڕی ١٢ ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل هێنا. بەڵام هێرشەکەی ئێران زیانێکی بەرچاوی نەبووە، ڕەنگە هۆکاری ئەوە بێت کە ئەمریکا پێش هێرشەکە فڕۆکەکانی لە بنکەکەوە گواستبووەوە کە بارەگای پێشەوەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکای تێدایە.
ئامادەکاریەکانى گەریلا پێش ئەوەى بەشدارى ڕێوڕەسمى سمبولیکى چەک لەنابردنەکە بکەن، چیان کردوە. گرووپێک لە گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە پێکهاتوون لە ١٥ ژن و ١٥ پیاو و بوون بە گرووپی 'ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک' لە ١١ـی تەممووز مەراسیمێکی مێژووییان ئەنجام دا. گرووپەکە پێش ئەنجامدانی مەراسیمەکە کۆبوونەتەوە. سەرەتا تەماشای پەیامە ڤیدۆییەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەن. لەگەڵ دیمەنی دەرکەوتن و قسەکردنی ڕێبەر ئاپۆدا، گرووپەکە پێکڕا بەوپەڕی جۆش و مۆراڵەوە درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بە گیان و بە ڕووح لەگەڵتداین ئەی سەرۆک"، "بێ سەرۆک ژیان نابێ"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژیی پارتی کرێکارانی کوردستان" دەڵێنەوە. خەباتێکی مێژوویی دوای تەماشاکردنی دیمەنی ڕێبەر ئاپۆ، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە، بەسێ هۆزات بۆ گەریلاکان وتارێکی بە جۆش و مێژووی دەدات. وتارەکەی بەسێ هۆزات بەم شێوەیەیە: "ئەمڕۆ لێرەدا بۆ کارێکی گرنگ و مێژوویی کۆبوونەتەوە. وەک هەموو هەڤاڵانیش دەزانن، لە ساڵی ٢٠٢٤دا پرۆسەکە گەیشتە قۆناغێکی نوێ. ماوەی دە ساڵ زیاترە گەل و تەڤگەرمان لەژێر هەڕەشەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی قڕکەردایە. وێڕای هەموو هێرشەکانی بەڵام دەوڵەتی تورک نەگەیشت بە ئامانجەکەی. هەموو پلانڕێژییەکانی پوچەڵ بووە و نەگەیشت بە ئامانجەکەی. گەریلا لەم پرۆسەیەدا بەرخۆدانێکی مەزنی نیشاندا. لێرەوە سڵاو لەو هەڤاڵانە دەکەین کە پەرەیان بەم بەرخۆدانە دا و بە ڕێز و شکۆوە یادی هەڤاڵانی شەهیدمان دەکەینەوە. لە سایەیی بەرخۆدانی ئەوانەوە پلانەکانی دووژمن پوچەڵ بوونەوە. سوپای دەوڵەتی تورک، بە تایبەت لە مەتینا و زاپ دابڕاندنی ژیانیان ئەنجام دا. ئامانجیان بوو لە ماوەی سێ ساڵدا خۆیان بگەیەننە قەندیل. بەڵام ئەم پلانەیان سەری نەگرت و تێکشکێندرا. ئەم بەرخۆدانە نەک بە تەنها لە چیاکاندا، بەڵکو لە دڵی گەلەکەمانیشدا چەکەرەی کردوو و مەزن بوو. لە هەموو پارچەکانی کوردستان هەموو کاتێک گەلەکەمان زیندوو بووە و پشتگیرییان لە تەڤگەرمان کرد. بەرخۆدانی گەریلا بوێرییەکی مەزنی دا بە گەلەکەمان. لە سایەی ئەم ئیرادە هاوبەشەوە، ئەمڕۆ تەڤگەرمان زیندووە و بەشێوەیەکی بەهێزترەوە درێژە بە ڕێپێوانی ئازادی خۆی دەدات. هەروەک ڕێبەر ئاپۆیش دەبێژێ: "پێویستە لە هەموو جێگەیەک کۆمۆنە درووست بکرێت." ئەمە گوزارشت لە ئیرادەی خۆبەڕێوەبردن و خۆسەری دەکات. ئەمە هێڵی خۆسەرییە. تەڤگەرمان دەیەوێت نەک بە تەنها لە کوردستان، بەڵکو لە تورکیا، ئێران و عێراق پەرە بەم هێڵە بدات. لەم ڕێگەیەوە خواستێتی هەم ئازادی هەموو کوردستان و هەمیش دیموکراتیزەکردنی تورکیا پێکبهێنیت." لە دیمەنەکەدا زۆر بە ڕوونی دەردەکەوێت، کاتێک گەریلاکانی ئازادی کوردستان، دەنگ و ڕەنگی ڕێبەر ئاپۆ دەبیستن، جۆشوخرۆشێکی ناوازە دەیانگرێتەوە. گەریلاکان ڕایدەگەیەنن ئەم ساتە دەستپێکی نوێ و لە دایکبوونەوەیەکە و دەڵێن: "هەنگاوی نوێی دەگرینە بەر و بەڕێدەکەوین بۆ گەشاندنەوەی ئەو ئاگرەی مەزڵوم، زەکییە و ڕەهشانەکان گوڕییان دا. دەڕۆین ڕێنەماییەکانی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ دەکەین." ئەم لینکە بکەرەوە بۆ بینیى ڤیدیۆکە.. https://t.me/hawlatinews/26240
سەرۆککۆماری تورکیا لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوەش کرد، "لاپەڕەیەکی نوێ کراوەتەوە، کۆتایی بە خوێن و فرمێسک دێت." باسی لەوەش کرد، لە سەرەتای پرۆسەکەوە بە وریاییەوە مامەڵەیان کردووە، "باخچەلی لە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر هاوبەشی ئێمەیە." دوای ئەوەى دوینێ لە سلێمانى گرووپێک گەریلا لەڕێوڕەسمێکى سمبولیکیدا چەکەکانیان سوتاندو و لەناوبرد، ئەمڕۆ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە سی و دووهەمین کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری و هەڵسەنگاندنی ئاک پارتی وتارێکى پێشکەشکرد. ئەو رایگەیاند، خەریکە 'رێکخراوی تیرۆر" کۆتایی دێت و "ئەمڕۆ لاپەڕەیەکی نوێی مێژوویی لە تورکیا دەستپێدەکات." ئاماژەی بەوەش کرد، "رێگری لە قسەکردن بە کوردی تیرۆری زیاتر کرد." ئەردۆغتان دەڵێت: تورکیا هەنگاو دەنێ بۆ داهاتووی 100 ساڵەی خۆی، هەموو کارەکانمان بە راوێژکاری و هەرەوەزی بەڕێوەدەبەین، لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی چەندین هەنگاومان بۆ چارەسەریی کێشەکە ناوە، ئەشکەنجەکانی زیندانی ئامەد و قەدەغەی زمانی کوردی هەڵە بوو، خوێنڕشتن و فرمێسکی دایکان دەوەستێت. سەرۆک کۆمارى تورکیا لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا وتى: ئەمڕۆ دادەنیشین و بەبێ چەک بۆ برایەتی قسە دەکەین، لە سوریا برا کوردەکانمان بۆ ئاشتی و سەقامگیری هەوڵدەدەن، لە سوریا گفتوگۆی باش لەنێوان کورد و دیمەشق بەڕێوەدەچێت. هاوکات ئەوەشى خستەڕوو لە (47) ساڵ لەمەوبەرەوە كە شەڕی (پەكەكە) دەستیپێكردووە زیاتر لە (50) هەزار كەس كوژراون، توركیا لە ئەنجامی ئەو شەڕەكە ناسەقامگیربوو، لەرووی ئابوریەوە (2) ترلیۆن دۆلار زیانمان پێگەیشتووە. سەرۆککۆماری تورکیا لە گوتارێکدا ئاماژەی بەوەش کرد، "لاپەڕەیەکی نوێ کراوەتەوە، کۆتایی بە خوێن و فرمێسک دێت." باسی لەوەش کرد، لە سەرەتای پرۆسەکەوە بە وریاییەوە مامەڵەیان کردووە، "باخچەلی لە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆر هاوبەشی ئێمەیە." پرۆسەی ئاشتی کە ئەردۆغان بە "تورکیای بێ تیرۆر" ناوی دەبات بە گوتەی ئەو، "لە ئەنجامی دانوستاندن نەهاتووەتە ئاراوە." ئەردۆغان: ئەو شەڕەی 41 ساڵە هەیە کۆتایی دێت، بەکارهێنانی وشەی تیرۆر کۆتایی دێت، ئەمڕۆ دادەنیشین و بەبێ چەک بۆ برایەتی قسە دەکەین. هاوکات ئەوەشى خستەڕوو، وەک هەنگاوی یەکەم کۆمیسیۆنێک لە پەرلەمانى تورکیا دروستدەکەن، و دەست دەکەن بە گفتوگۆکردن لەسەر چوارچێوەی یاسایی پرۆسەکە لە چوارچێوەی پەرلەمانیدا. وتیشى: شتگەلێکی باشتر دێن. هیوادارین پەرلەمانەکەمان بە بەشداری فراوانترین پاڵپشتی ئەم پرۆسە سود بەخشە بکات. هەنگاوەکانی دوێنێ دەنگێکی زۆر جیاوازیان لە عێراقدا دروست کردووە. زۆر گرنگە خوشک و برا کوردەکانمان لە سوریا بە ئارامی بژین. ئێمە پێمان وایە کە کتێبی تیرۆر لەوێ دادەخرێت، یەکڕیزی و تەبایی زاڵ دەبێت.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەمەراسیمى سمبولیکى لەناوبردنى چەکی 30 گەریلای پەکەکە دەکات و داکۆکى له سهرخستنى پرۆسهى ئاشتى دهکاتهوه. سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا دەڵێت، "ئهمه ههنگاوێکى ديکهى گرنگ و دڵخۆشکهرى سهرخستنى پرۆسهى ئاشتى بوو. دڵنياين ئهم ههنگاوه پرۆسهى ئاشتى دهباته قۆناغێکى نوێوه و ههنگاوى ديکهى کردهيى بهدوادا دێت که پرۆسهکه به ئاراستهيهکى دروستدا دهباته پێشهوه." پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 11ـی تەممووزی 2025، 30 ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لەمەراسیمێکى سمبولیکیدا لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری سلێمانی هاتنە خوارەوە و چەکەکانیان سووتاندو لەناوبرد. لە گوتارێکدا رایانگەیاند: به ئیرادهی ئازادی خۆمان، چهکهکهمان لهنێو دهبهین. نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "ههر بهم بۆنهيهوه تهواوى پابهنديمان به بهردهواميى ههموو پشتيوانى و پشتگيرييهک بۆ سهرخستنى پرۆسهى ئاشتى دووپات دهکهينهوه. لهم پێناوهدا وهک ههميشه ئامادهين بۆ پێشکهشکردنى ههموو يارمهتى و ئاسانکارييهکى پێويست و جێبهجێکردنى ههر ئهرکێک کە بکهوێته سهر شانمان." دەقی پەیامەکە پێشوازى لهو ههنگاوهى ئهمڕۆى پارتى کرێکارانى کوردستان (پهکهکه) بۆ چهکدانان دهکهين که له رێوڕهسمێکدا به ئامادهبوونى سهرکردايهتيى دهم پارتى و نوێنهرانى ههرێمى کوردستان و ژمارهيهک له سياسهتمهداران و کهسايهتى و دهزگاکانى راگهياندنى تورکيا، له ههرێمى کوردستان بهڕێوهچوو. ئهمه ههنگاوێکى ديکهى گرنگ و دڵخۆشکهرى سهرخستنى پرۆسهى ئاشتى بوو. دڵنياين ئهم ههنگاوه پرۆسهى ئاشتى دهباته قۆناغێکى نوێوه و ههنگاوى ديکهى کردهيى بهدوادا دێت که پرۆسهکه به ئاراستهيهکى دروستدا دهباته پێشهوه. ههر بهم بۆنهيهوه تهواوى پابهنديمان به بهردهواميى ههموو پشتيوانى و پشتگيرييهک بۆ سهرخستنى پرۆسهى ئاشتى دووپات دهکهينهوه. لهم پێناوهدا وهک ههميشه ئامادهين بۆ پێشکهشکردنى ههموو يارمهتى و ئاسانکارييهکى پێويست و جێبهجێکردنى ههر ئهرکێک کە بکهوێته سهر شانمان. پرۆسهى ئاشتى له کاتێکدايه که ناوچهکه به قۆناغ و دۆخێکى ههستياردا تێدهپهڕێت و له گشت لايهک دهخوازێت ههموو ههوڵ و کۆششێک لهپێناو سهرخستنى ئاشتيدا بدهن. له ئاشتيدا ههمووان براوهن و سهرکهوتنى ئاشتى، خزمهت به تورکيا و تهواوى ناوچهکه و ههموو لايهک دهکات. سوپاس و پێزانين و دهستخۆشيمان بۆ جهنابى سهرۆک ئهردۆغان و دهستپێشخهرى و پشتگيرى و ههوڵهکانى بۆ سهرخستنى پرۆسهى ئاشتى، دووپات دهکهينهوه. ههروهها به ڕێزهوه له ڕۆڵى بهڕێزان باخچهلى و ئۆجالان و ههموو ئهوانه دهڕوانين که کار لهپێناو سهرخستنى ئاشتيدا دهکهن. نێچيرڤان بارزانى سهرۆکى ههرێمى کوردستان 2025/7/11
ئەو گەریلایانەى لەمەراسیمەکەى ئەمڕۆدا چەکەکانیان لەناوبرد، بە ناوی گرووپی (ئاشتی و كۆمهڵگهی دیموكراتی) راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە. گروپەکە دەڵێن: لە چوارچێوەی بانگەوازەکەی رێبەر ئۆجالان چەکەکانمان لەناودەبەین، وەک نیازپاکییەک بۆ سەرکەوتنی ئاشتی و بە ئیرادەی ئازادی خۆمان چەکەکانمان لەناودەبەین. هاوکات هەر لەو ڕاگەیەندراوەیاندا هاتووە: ئێمە به ئامانجی شهڕكردن دژی هێرشهكانی قڕكردنی كورد بهشداریمان له پەکەکە كردووه، هیوادارین ئهم ههنگاوهمان ببێت به مایهی خێر و خۆشی بۆ گهلهكهمان. ڕاگەیاندراوەکەی گرووپی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی بەم شیوەیەیە: "بۆ ڕای گشتی و گهلهكهمان بهناوی گرووپی "ئاشتی و كۆمهڵگهی دیموكراتیک"یهوه كه بۆ برەودان به پرۆسهی گۆڕان و وهرچهرخانی دیموكراتیکی پێكهێندراوه؛ سڵاو و ڕێزی خۆمان پێشكهشی ئامادهبووان و ههموو شاهیدانی ئهم چالاكییه دیموكراتییه مێژووییهمان دهكهین. ئێمهی ژنان و پیاوانی شهڕڤانانی ئازادی كه له مێژوویی جیاجیادا به ئامانجی شهڕكردن له دژی هێرشهكانی نكۆڵیكردن و قڕكردنی كورد بهشداریمان له ریزهكانی پەکەکەدا كردووه، چهكمان ههڵگرتووه و له ههرێم و شوێنی جیاجیا تێكۆشانمان بەڕێوەبردووە، ئهمڕۆ وهك وهڵامێك بۆ بانگهوازییهكهی رێبهری گهلی كورد عەبدوڵا ئۆجالان كه له راگهیهندراوهكهی ڕێکەوتی ١٩ـی حوزهیرانی ٢٠٢٥ییدا بڵاوی كردبووهوه؛ هاتووین بۆ ئێره. هاتنهكهمان لهسهر بنهمای بانگهوازی ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٥ بۆ "ئاشتی و كۆمهڵگهی دیموكراتیک"ـی ڕێبەر عهبدوڵا ئۆجالان و بڕیارهكانی ١٢ههمین كۆنگرهی پەکەکەیە كه له رۆژانی ٥-٧ـی ئایاردا ئهنجامی دا. وهك نیازپاكی و ههنگاوی بڕیارداری له پێناوی بهكرداریی سهركهوتنی پرۆسهی (ئاشتی و كۆمهڵگهی دیموكراتی) و له ئێستاشهوه به ئامانجی بهردهوامیدان به تێكۆشانی ئازادی و دیموكراسی و سۆسیالیزمیمان به رێبازی سیاسهتی دیموكراتی و یاسایی و هاوكات لهسهر بنهمای دهركردنی یاساكانی ئێنتیگراسیۆنی دیموكراتی؛ له حزوری ئێوهدا به ئیرادهی ئازادی خۆمان، چهكهكهمان لهناو دهبهین. هیوادارین ئهم ههنگاوهمان ببێت به مایهی خێر و خۆشی بۆ گهلهكهمان به تایبهتی بۆ ژنان و گهنجان و بۆ گهلانی توركیا و ڕۆژههڵاتی ناوین و سهرجهم مرۆڤایهتی و ئاشتی و ئازادی لهگهڵ خۆی بهێنێت. پڕ بهدڵ هاوڕاین لهگهڵ بانگهوازییهكهی ڕێبەر عهبدوڵا ئۆجالان كه دهڵێت: "بڕوام به هێزی سیاسهت و ئاشتی كۆمهڵایهتی ههیه، نهك چهك. بانگهوازی له ئێوهش دهكهم ئهم پرهنسیپه پەیڕەو بكهن" و مایهی شانازی و سهربهرزییهكی گهورهیه كه ههڵدهستین به جێبهجێكردنی بنهماكانی ئهم پرهنسیپه مێژووییه. دهزانین كه تا ئێستا هیچ شتێك به ئاسانی و بێ قوربانی و بهبێ تێكۆشان بهدینههاتووه، بهپێچهوانهوه ههموو شتێك رۆژانه به قوربانی گهوره و به تێكۆشانی بێ وێنه بهدهستخراوه. ههڵبهت له ئێستا بهدوایشهوه ههر به تێكۆشانی سهخت و دژوار بهردهوام دهبێت. زۆر باش لەم ڕاستییه تێگەیشتووین و لهسهر ئهم بنهمایه بۆ بهدهستهێنانی سهركهوتنی گهوره و دهستكهوتی دیموكراتییانه لهناخی دڵمانهوه بڕوامان به فیكر و پارادایمی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانە و متمانهمان به خۆمانە و هاوکات وهكو كۆمهڵهی هاوڕێیانیش متمانهمان بههێزی ههرهوهزیمان ههیه. له ژینگهیهكی وههادا كه گوشار و تاڵانكاری فاشیستی پەرەی سهندووه، ناوچهكهمان؛ ڕۆژههڵاتی ناوین بووه به گۆمی خوێن و گهلهكهمان له ههموو كاتێك زیاتر پێویستی به ژیانی ئاشتهوایی، ئازادی و یهكسانی و دیموكراتییه، گرنگی و ڕاست و پێویستی ههنووكهیی ئهم ههنگاوه مێژووییهمان دهبینین و ههستی پێدهكهین. بهو هیوایهین كه ههموو لایهك لە؛ ژنان، گهنجان، كرێكار و رهنجدهران، هێزه سۆسیالیستی و دیموكراتهكان، واتا سهرجهم گهلان و مرۆڤایهتی؛ درك بە بەها و بایهخی ئهم ههنگاوه ئاشتی و دیموكراتیانهیهمان بكهن، تێیبگهن و ڕێزی بگرن. ههر لهم سۆنگهیهوه بانگ له سهرجهم هێزه هەرێمی و جیهانییهكان دهكهین كه بهرپرسن له ههموو ئێش و ئازارهكانی گهلهكهمان، رێز له مافه ڕهوا و نهتهوهیی و دیموكراتییهكانی گهلهكهمان بگرن و پشتیوانی له پرۆسهی ئاشتی و چارهسهری دیموكراتییانه بكهن. بانگهوازی له گهلان بەگشتی، وە بهتایبهتی ژنان و گهنجان، كرێكار و ڕهنجدهران، هێزه دیموكرات و سۆسیالیستییهكان، ڕۆشنبیر، نوسهر، ئهكادیمیست، مافناس، هونهرمهند و سیاسهتمهداران دهكهین بهشێوهیهكی ڕاست و درووست لهم ههنگاوه مێژووییهمان تێبگهن و لهپاڵ ئێمه و گهلهكهماندا بن. ههروهها داوادهكهین بۆ ئازادی جهستهیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و چارهسهری سیاسی و دیموكراتییانهی پرسی كورد چالاكانهتر تێبكۆشن و له ئاستی جیهانیدا تێكۆشانی دیموكراتییانه، سۆسیال ئینتهرناسیۆنالی و پشتگیری و پشتیوانی بكهین. بانگهوازیش له گهلهكهمان و سهرجهم هێزه سیاسییهكانی دهكهین، بهشێوهیهكی ڕاست تێبگهن له تایبهتمهندییهكانی ئهم قۆناخه مێژووییهی ئێستا و ئهم پرۆسهی 'ئاشتی و كۆمهڵگهی دیموكراتیک'یەیی کە ڕێبهر ئاپۆ دهستی پێكردووه، ئهركهكانیان له ههموو بوارهكانی پهروهردهیی، ڕێكخستنی و چالاكییدا بهسهركهوتوویی جێبهجێ بكهن و پەرە به ژیانی دیموكراتییانه بدهن. ستەم و داگیركاری كۆتایی دێت و ئازادی و هاوخهباتی سهردهكهوێت. پرۆسهی ئاشتی و كۆمهڵگهی دیموكراتیکی مسۆگهر سهردهكهوێت. ١١ـی تهممووزی ٢٠٢٥ گرووپی ئاشتی و كۆمهڵگهی دیموكراتی."
پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، لەتۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس پۆستێکى کردووەو وێنەیەکى سرى سورەیائۆندەرى داناوەو دەڵێت: ئارام بگرە هەڤاڵ سری دایکان چیتر ناگرین. پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا رۆژی هەینی، 11ی تەممووزی 2025 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بۆ سری سورەییا ئۆندەری نووسی: ''بەهیوای هەینیێکی خێردار. دەزانم چاودێری دەکەیت، دەبینیت، دڵخۆش و ئاسوودەیت. بە ئاسوودەیی بخەوە سری هاوڕێباز. ئەمڕۆ چەکەکان رادەست دەکرێن''. بوڵدان هەروەها نووسیویەتی: ''ئایندەیەک لەبەردەممانە، تێیدا ئیدی گەنجەکان نامرن و دایکەکان ناگرین. ئاشتیت بە دیاری پێشکەش بێت''. ئەو گوتەیەی بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەکاتێکدایە، بڕیارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، گرووپێکی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رێوڕەسمێکدا بەشێوەیەکی سیمبوولی چەکەکانیان لەناو دەبەن. لەبارەی شوینی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمەکە، د. حەکیم عەبدولکەریم، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و بەشدار لە رێوڕەسمەکە وتى: "ئێمە لە شوێنی رێوڕەسمەکەین و رێوڕەسمەکە لە ئەشكەوتی جاسەنە بەڕێوەدەچێت لە سنووری ناحیەی سوورداش لە پارێزگای سلێمانی". سری سورەییا ئۆندەر، بریکاری پێشووری پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی، رۆژی 3-5-2025 بەهۆی لاوازبوون و لەکارکەوتنی بەشێک لە ئەندامانی جەستەی، لە نەخۆشخانەیەکی ئیستەنبووڵ گیانی لەدەستدا. ئۆندەر رۆڵێکی گرنگی لە پرۆسەی چارەسەریی 2013-2015 لە تورکیا هەبوو، هاوکات لە پرۆسەی چارەسەریی ئەم جارەی تورکیاشدا ئەندامی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی بوو بۆ دیدارەکانی ئۆجەلان.
بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی راگەیاند، ئیسرائیل گەیشتووە بەو ئەنجامەی یۆرانیۆمی ئێران لەدەست هێرشەکانی مانگی رابردووی ئەمریکا و ئیسرائیل رزگاری بووە. بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو بەرپرسە، هەندێک لە یۆرانیۆمە فرەپیتێنراوەکانی ئێران کە نزیکبوون لە ئاستی بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی، لە هێرشەکان رزگاریان بووە و لەوانەیە لە دەستی زانایانی ئەتۆمی ئێراندا بن. بەرپرسە ئیسرائیلییەکە دەڵێت، کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ هێرشەکانی ئەم دواییە کرد، ئەوەش دوای ئەوەی بە پرۆسەی نهێنیی تارانی زانی و زانیاری لەسەر ئەوە دەستکەوت کە خەریکە لە بەرهەمهێنانی بۆمبی ئەتۆمی نزیکدەبێتەوە. ئاشکراشی کرد، دوای ماوەیەکی کورت لە کوژرانی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵا، دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکەی زانیاری لەسەر چالاکی ئەتۆمی ئێران پێگەیشتووە، هەربۆیە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڕیاری هێرشەکانی ئەم دواییەی داوە.
ئەمڕۆ بۆ بەدەنگەوەچوونى پەیامەکەى عەبدوڵا ئۆجەلان و جێبەجێکردنى بڕیارەکانی کۆنگرەى 12ـى پارتى کرێکارانى کوردستان، لە رێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبوونى بەرپرسانى تورکیا و عێراق و هەرێمى کوردستان، ٣٠ گەریلا چەکەکانیان لەناودەبەن. پێش مەراسیمەکە، رێوشوێنی ئەمنیی توند بۆ بەڕێوەچوونی چەکدانانی گەریلا گیراوەتەبەر، شاندێکی فراوانی دەم پارتی و لایەنە سیاسییەکانی باکووری کوردستان بەشداری رێوڕەسمەکە دەکەن. شاندێکی دەزگای هەواڵگیریی عێراق بەشداری لە رێوڕەسمی چەکدانانی گەریلاکان دەکات، شێوازی چەکدانانی گەریلا دەدرێت بە رۆژنامەنووسان و بۆ رای گشتی بڵاودەکرێتەوە. نووسینگەى راگەیاندنى کەجەکە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا ژمارەیەک لە گەریلاکانیان لە شوێنێکى دیاریکراودا چەکەکانیان دادەنێن. راشیگەیاندووە، لە شوێنێکى نزیک رێوڕەسمەکە شاشەیەکی گەورە ئامادە دەکرێت، لە پاش رێوڕەسمەکە ڤیدیۆی پرۆسەکە لەو شاشەیە پیشاندەدرێت و رۆژنامەوانان دەتوانن ماددەی دەنگی و ڤیدیۆیی دەستکارینەکراو بەدەستبهێنن، بەڵام بەهۆی دۆخی ئەمنییەوە، ناتوانرێت دیمانە لەگەڵ ئەندامانی گرووپەکە بکرێت، تەنیا دەتوانرێت قسە لەگەڵ چاودێرانی رێوڕەسمەکە بکرێت. رێوڕەسمەکە بە بەشداریی دەیان میوانی دەرەوە و نێوخۆی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت. بەشێک لە بەشداربووانی رێوڕەسمەکە: - بەسێ هۆزات و مستەفا قەرەسوو، نوێنەرانی پارتی کرێکارانی کوردستان. - هێمن هەورامی، نوێنەری ،مەسعود بارزانی - دڵشاد شەهاب، نوێنەری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان. - نوێنەری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان - لیوا تارق ئەحمەد، نوێنەری وەزارەتی نوخۆی هەرێمی کوردستان. بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکە دوو شاند لە تورکیا و باکوورى کوردستانەوە گەیشتوونەتە هەرێمى کوردستان، شاندى یەکەم ئەحمەد تورک سەرۆکایەتیی دەکات و شاندى دووەمیش تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (پارتی دەم) سەرۆکایەتى دەکرێت. زاگرۆس هیوا، گوتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی"کەجەکە" رایگەیاندووە "گەریلاکان لەژێر چاودێریی رێکخراوەکانى کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنە پەیوەندیدارەکان" چەکەکانیان لەناودەبەن. رۆژى سێشەممە 9ـى تەمموز یەکەم پەیامى ڤیدیۆیی عەبدوڵا ئۆجەلان لە پاش زیندانیکردنى بڵاوکرایەوە، ئۆجەلان لە پەیامەکەیدا جەختى لە بانگهوازه مێژووییهكهی 27ـی شوباتی 2025 بۆ (ئاشتی و كۆمهڵگهی دیموكراتی) کردەوە و رایگەیاند، پەکەکە دەستبەرداری ئامانجی دەوڵەتى نەتەوەیی بووە، لەو سۆنگەیەشەوە دەستبەرداری ستراتیجی شەڕ بووە و کۆتایی بە بوونی خۆی هێناوە.
راپۆرتی: تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPTی ئەمریکی هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا: • لە ١ی کانوونی دووەم بۆ ٣٠ی حوزەیران، سوپای تورکیا (١،٦٧٨) هێرش و بۆردوومانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە. • (١،٤٨٤) هێرش بۆ سەر سنوری پارێزگای دهۆک، (١٤٠) هێرش بۆ سەر سنوری پارێزگای هەولێر، (٥٤) هێرش بۆ سەر سنوری پارێزگای سلێمانی و (سفر) هێرشیش بۆ سەر سنوری پارێزگای نەینەوا بووە. • بە هۆی هێرش و بۆردوومانەکانی سوپای تورکیا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، (٩) هاووڵاتی مەدەنی بونەتە قوربانی بە شێوەیەک (٣) هاووڵاتی شەهید و (٦) هاووڵاتی تری مەدەنی برینداربوون. • لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، سوپای تورکیا (١،٢٣٢) هێرشی لە ڕێگەی تۆپباران، (٣٩٧) هێرشی لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، (٤٣) هێرشی لە ڕێگەی هەلیکۆپتەر، (٥) هێرشی لە ڕێگەی بەکارهێنانی چەکی سوک و (١) هێرشی لە ڕێگەی تەقینەوە ئەنجامداوە. • بە تەنیا لە مانگی حوزەیراندا، سوپای تورکیا، (٥٥٠) هێرشی بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە کە (٥٤١) هێرشیان بۆسەر سنوری پارێزگای دهۆک و (٩) هێرشیان بۆ سەر سنوری پارێزگای هەولێر بوون. بە بەراورد بە مانگی ئایار، ژمارەی هێرشەکان لە مانگی حوزەیراندا بە ڕێژەی (٨٪) زیادیانکردووە. • لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی یەکلایەنەی پەکەکە لە مانگی ئادار، سوپای تورکیا هیچ هێرش و بۆردوومانێکی بۆ سەر سنوری پارێزگای سلێمانی ئەنجامنەداوە. تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی CPTی ئەمریکی بۆ خوێندنەوەی تەواوی ڕاپۆرتەکە، گرتە لەسەر ئەم بەستەرەی خوارەوە بکە: https://static1.squarespace.com/.../%28Kurdish%29+Turkish...
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەڕەشەى توند لەحەماس دەکات، ئەوەش دەخاتەڕوو دوای گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست، کۆتایی بە شەڕدەهێنێت. کەناڵی ١٣ی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا دوای گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست، کۆتایی بە شەڕی کەرتی غەززە دەهێنێت و ئامادەیی خۆی بۆ ئەو پرسە دەربڕیوە. ناتانیاهۆ لە میانی دیداری لەگەڵ بنەماڵەی دەستگیرکراوەکان لە واشنتۆن وتی: ئێمە دەمانەوێت کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنین دوای ئاگربەستی 60 ڕۆژە. ڕوونیشیکردەوە، ئیسرائیل هەوڵدەدات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی کەرتی غەززە و گەڕاندنەوەی سەرجەم دەستگیرکراوان دوای ئەو ئاگربەستەى کە لە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە لەگەڵ حەماس. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی: ڕێگە نادەم حەماس لە ستریپدا بمێنێتەوە، ئەوە ڕوونادات، من دەستبەرداری ئەم بابەتە نابم، بەڵام دڵنیا دەبمەوە کە هەمووان دەڕۆن، تەنانەت دوا دەستگیرکراویش. مەحاڵە بگەینە ڕێککەوتنێکی هەمەلایەنە. بەڵام لە نێوان ڕۆیشتنی هەشت دەستبەسەرکراوی یەکەمی زیندوو و ڕۆشتنی دواهەمینیان وەک بەشێک لە پلانی ویتکۆف، ئێمە لەو ماوەیەدا کاردەکەین بۆ کۆتاییهێنان بە تەواوی دەستبەسەرکراوەکە جەنگ. لەلایەکى دیکەوە، مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەمریکا گەشبینە بە گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە و پرسی ئاگربەستی بە چەکدانانی حەماسەوە بەستەوە لە غـەززە. رۆبیۆ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پرسی ئاگربەست بە چەکدانانی حەماس چارەسەر دەبێت و سەبارەت بە کشانەوەی ئیسرائیلیش لە غەززە، وتی؛ "ئیسرائیل بە کشانەوەی تەواوەتی لە غەززە رازی نابێت." ناوبراو لە کۆبوونەوەی لوتکەی کۆمەڵەی گەلانی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا (ئاسیان) لە مالیزیا وتی: پێموایە ئێمە نزیکترین، رەنگە نزیکتر لەوەی کە لە ماوەی پێشوودا بووین. ئاماژەی بەوەشکرد، ئێوارەی چوارشەممە لەگەڵ ویتکۆف قسەی کردووە سەبارەت بە شەڕی غەززە.
وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دامودەزگا حکومیەکان هەموو ئامادەکارییەکان کردوە بۆ ئەوەى ئەو پرۆسەیە بەسەرکەووتویی بەڕێوەبچێت لەوناوچەیەى کە پێشتر ڕێککەوتنى لەسەر کراوە. لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لەزاخۆ، ئێوارەى ئەمڕۆ دڵشاد شەهاب وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی چەکدانان و هاتنی شاندەکان قسەى کرد. دڵشاد شەهاب وتى: سەرکردایەتى هەرێمى کوردستان لە قۆناغى سەختیشدا لایەنگرى ئاشتى بووە، دەمانەوێت ئەم پرۆسەیە بەسەرکەوتوویی بەڕێوەبچێت، سەرکەوتنى ئەمە سەرکەوتنى ئاشتییە، دەمانەوێت هێمنایەتى بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکە. ئەو باسى لەوەشکرد: ڕەئى نەگۆڕو بەردەوامى جەنابى سەرۆکى هەرێمیش ئەوەیە ئاشتى و پێکەوە ژیانە چ لەناوخۆى کوردستان چ لەعێراق چ لەڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست، داموو دەزگاپەیوەندیدارەکانیش ڕاسپێردراون بۆ ئەوەى هاریکارى تەواوى ئەو پرۆسەیەبن کە سبەینێ لەشوێنێکى دیاریکراو بەرێوە دەچێت کەپێشتر رێککەوتنى لەسەر کراوە. ئەو وتى: ئێمە هێشتا لەسەرەتای پرۆسەکەداین، هەرچەندە پرۆسەکە بابەتێکی نێوخۆی تورکیایە، بەڵام ئێمەش وەکو هەرێمى کوردستان یاریدەدەر دەبین سوپاسى ئەو متمانەیەشیان دەکەین. لەبارەى کێن ئەوانەى بەشدارى مەراسیمەکە دەکەن، دڵشاد شەهاب وتى: ئێمە هیچ لایەکمان بانگهێشت نەکردوە تەنها میواندارى پرۆسەکە دەکەین و هاریکار دەبین ئەمە پرۆسەیەکى ئەمنیە زیاتر، چونکە لایەنێکى ڕاستەوخۆى پرۆسەکە نین، هەمووئەوانەى دێن میوان نین ماڵى خۆیانە، دەم پارتى و بەشێکى شاندەکان هاتوون، حەتمەن لایەنى تورکى و پەکەکەش ئاگادارى ئەم بابەتەن. وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەوەشى خستەڕوو هەرێمی کوردستان لایەنێکی زیانمەندی شەڕی تورکیا و پەکەکە بوو و دڵنیام هەرێمی کوردستان بایەخێکی زۆر بەو ناوچانە دەدات کە لە شەڕەکە زیانیان بەرکەوتبوو. گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێم جەختی لەوە کردەوە، لە داهاتوودا حکوومەتی هەرێم گرنگی زۆر بە ئاوەدانکردنەوەی هەموو ئەو ناوچە دەڤەرانە دەدات، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکان زیانیان بەرکەتووە و دانیشتوانەکانیان نەیتوانیوە تێیدا به ئارامی بژین. بڕیار وایە سبەی هەینی، 11ـی تەممووزی 2025، ڕێوڕەسمی چەکدانانى پەکەکە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوە بچێت.
گروپێک کە پێکهاتبوون لە نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆشنبیران و نووسەران لە شارى ئامەدى باکورى کوردستانەوە بەڕێکەوتن بۆ شارى سلێمانى بۆ ئامادەبوون لە مەراسیمى چەک لەناوبردن. بڕیارە سبەینێ 11ی تەمموز، گروپی یەکەمی چەکدارانی پەکەکە چەکەکانیان لە ناوچەیەکی سنوری پارێزگای سلێمانی دابنێن بکەن و چەکدانانی فەرمی دەستپێبکات. ئاژانسی میزۆپۆتامیا ڕایگەیاند ئەو گروپە کە نزیکەی 150 کەسن و لەبەردەم یاریگای ئامەدەوە کۆبوونەوە کەمێک لەمەوبەر بەڕێکەوتن بەرەو سلێمانى بۆ چاودێرێکردن و ئامادەبوون لە مەراسیمى چەک لەناوبردنەکە سبەینێ هەینى بەرێوەدەچێت. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە جیاجیاکانەوە بڵاوکراونەتەوە، بڕیارە سبەینێ هەینی 11ـی تەمموز، گروپی یەکەمی چەکدارانی پەکەکە کەژمارەیان ٣٠ گەریلایە چەکەکانیان لە ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانی لەناوببەن. كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە" لەبارەی مەراسیمی "لەناوبردنی چەك" لەلایەن گەریلاكانی پەكەكە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند "شوێنی دیاریكراو ئاشكراناكرێت بەڵام پاس بۆ گواستنەوەی ئامادەبووان دابینكراوە". كۆما جڤاكێن كوردستان "كەجەكە" لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند:" مەڕاسیمی لەناوبردنی چەك، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی 11ـی تەمموز، كاتژمێر 8:00 بۆ 9:00 بەڕێوەدەچێت، شوێنی دیاریكراو ئاشكرا ناكرێت، بەڵام پاس دابینكراوە و هەموو بەشداربوان دەگەنێتە شوێنێك نزیك لە شوێنی دیاریكراوی مەڕاسیمەكە، بۆ ئەو مەبەستە لە (هۆتێل ئاشوور) لە شارۆچكەی دوكان ئامادە بن". “بەشداربوونی ڕۆژنامەنووسان پێویست بە هیچ خۆتۆمارکردنێکی پێشوەختە ناکات، بەڵام پێویستە باجی تایبەتی ڕۆژنامەوانیی و ناسنامەتان پێ بێت و خۆتان بناسێنن، لەو شوێنەی کە بۆی دەبرێن بۆ ڕووماڵکردن، مەڕاسیمەکە لە شاشەیەکی گەورەوە نیشان دەدرێت، هەروەها دەتوانن بە خواستی خۆتان دیمەن و دەنگی خامی مەڕاسیمەکە بەدەستبهێنن، ئەو شوێنە کارەبای لێ دەبێت، بە هۆکاری ئەمنیی ناتوانن لێدوان لە ئەندامانی گرووپەکە وەربگرن، بەڵام قسەکردن لەگەڵ چاودێرەکان ئاساییە”. کەجەکە وا دەڵێت. هەرچەند تا دوو رۆژ لەمەوبەر بڕیار بوو ڕێوڕەسمی چەكدانانەكە لە لایەن ڕۆژنامەنووسانەوە ڕووماڵ بكرێت و بە شێوەی ڕاستەوخۆ پەخش بكرێت، كەچی ڕاگەیەندراوێكی ناوەندی ڕاگەیاندنی كەجەكە لە درەنگانی شەودا بووە جێی سەرنج.
وەزارەتى بازرگانیى عێراق، رایگەیاند، بڕیارى باج خستنەسەر عێراق لەلایەن ئەمریکاوە، هەناردەى نەوتى عێراق بۆ ئەمریکا ناگرێتەوە. پاشئەوەى دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا، حکومەتى عێراقى ئاگادار کردەوە، کە لە 1ـى ئابى داهاتووەوە، باجى گومرگى بەرێژەى لە 30% دەخاتەسەر هەر بەرهەمێکى عێراق، هاوردەى ناوخۆى ئەمریکا بکرێت، وەزارەتى بازرگانیى عێراق، روونیکردەوە، ئەو بڕیارەى ترەمپ، هەناردەى نەوتى عێراق بۆ ئەمریکا ناگرێتەوە و لێخۆشبوونى بۆ کراوە. رۆژى چوارشەممە، 9ـى تەمموز، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا، نامەیەکى ئاڕاستەى محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق کرد و تیایدا لەبارەى پێناسی گومرگیى ئەمریکا، عێراقى ئاگادار کردووەتەوە، کە واشنتن لە 1ـی ئابەوە باجی گومرگی بەرێژەی %30 بەسەر هەر بەرهەمێکی عێراقدا دەسەپێنێت، کە هەناردەی ئەمريکا دەکرێت، ترەمپ لە دەقی نامەکەيدا ئاماژەی بەوەکردووە، نامەکە هێزی پەيوەندييە بازرگانييەکانی نێوان عێراق و ئەمريکا پيشاندەدات، هەرچەندە ئەمريکا بازرگانييەکی کەمی لەگەڵ عێراق هەيە. رۆژی سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ لە رێگەی نامەوە 14 وڵاتی ديکەی ئاگادارکردەوە لە سەپاندنی باجی گومرگی بەرێژەی %40 بەسەر کاڵای هاوردەی ئەو وڵاتانەدا لەنێویاندا بەنگلادیش، ژاپۆن و کۆریای باشوور.