ــ ئێستاش ئەو قسانە دەکەمەوە کەبەرامبەر بەشێک لەمامۆستایانى مانگرتوان کردوومە  ــ  لە دواى ڕێککەوتنەکان، بڕیارە بەدوو گوژمە بەغدا پارەکە بنێرێت  ــ سوپاس بۆ خودا ئیرادەی خەڵكی هەرێمی كوردستان نەشكاو سەرکەوتوبوو وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت بەتەنها خۆى شەڕى کردوە لەبەغدا لەسەر شیرى مناڵى موچەخۆران شەڕى کردووە، بێ ویژدانیە بلێن کێشەکان خەتاى کاک مەسرورە. پێشەوا هەورامى، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەلێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەركی سەر شانی خۆی جێبەجێ كردووە، سوپاس بۆ خودا ئیرادەی خەڵكی هەرێمی كوردستان نەشكاو سەرکەوتوبوو. ئەو وتیشى: ئەوەى کە هاوخەمێت بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و چارەسەرى کێشەکان تەنها مەسرور بارزانى و حکومەتى هەرێم بووە، بێ ویژدانیە بلێن دواکەوتنى مووچە تەواوى کێشەکانى ٣٠ ساڵى ڕابردوو خەتاى کاک مەسرورە، جەنابى خۆى بەمەسئول زانیوەو شەڕى کردوە.   پێشەوا هەورامى وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان، وتیشى: بەبێ کێشە مووچەى ١٢ مانگى ئەمساڵ مسۆگەرەو هەرولا ڕێککەوتن کراوەو واژۆکراوە، موچەى مانگى یەک لەم هەفتەیە دەنێردرێت بەپێى ڕێککەوتنەکە ئەوەى مەسەلەى تەکنیکى و هونەریە کۆتایی هاتوەو ئیدى سابتکراوە. وتەبێژەکەى حکومەت، ئەوەشى وت: لەدواى ڕێککەوتنەکان، بڕیارە بەدوو گوژمە بەغدا پارەکە بنێرێت. سەبارەت بەو ڕەخنانەى کەلێى گیرا لەلایەن مامۆستایانەوە، پێشەوا جەختى لەسەر ئەوەکردەوە کە لەوقسانە پەشیمان نیە، ئەو وتى: ئێستاش ئەو قسانە دەکەمەوە کەبەرامبەر بەشێک لەمامستایانى مانگرتوان کردوومە ئەوانیش سێ چوارکەسن، لایەنی سیاسی دەستی لە بابەتی خێمەی خۆپێشاندەران هەیە، ئەوانە نوێنەرى مامۆستایان نین نوێنەرو کاندیدى دۆڕاوى پەرلەمانن.

بزوتنەوەى حەماس ڕایدەگەیەنێت، لێدوانی ئەو دیلە فەڵەستینییانەی ئازادکراون ئەوە دەردەخەن کە ئەوان هەتا چەند ڕۆژێک پێش کاتی ئازادکردنیان، تەنانەت هەتا دوایین ساتەکانیش مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە و ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بوونەتەوە لەلایەن ئیسرائیلەوە. لەو بارەیەوە حەماس لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە کراوە کە دیلە فەڵەستینییەکان ڕووبەڕووی پشتگوێ خستنی پزیشکی، برسێتیی، تینوێتیی و نەبوونی دەرمان بوونەتەوەبەتایبەتیش ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی بوونەتەوە. هەروەها هاتووە: ئەمە تاوانێکی جەنگی تەواوە کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەرى ئیسرائیلەوە بەشێوەیەکی بەرنامە بۆداڕێژراو ئەنجامدراوە و پێشێلکارییەکی دڕندانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە دەرهەق بە دیلەکانە". هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە کاردانەوەی خاچی سوور کراوە بەرامبەر بە مامەڵەی ئیسرائیل لەگەڵ دیلە فەڵەستینییەکان لە کاتی گواستنەوەیان لە گرتووخانەی نەگەڤ و، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە ئەم تاوانانە گەورەترین نیشاندەری ئەوەن کە ئیسرائیل یاسای نێودەوڵەتیی ناناسێت. بە پێچەوانەی دەرکەوتنی فەلەستینییە ئازادکراوەکان، دیلەکانی ئیسرائیل کە لە غەززە ئازادکرابوون، وا دەرکەوت کە تەندروستیان باش و جل و بەرگی باشیان لەبەردا بوو و لەگەڵ ئازادکردنیان دیارییان وەرگرتبوو. لە 19ی مانگى یەکى ئەمساڵ، ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان بە سێ قۆناغ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە کە هەریەکەیان 42 ڕۆژ دەخایەنێت لە ماوەی یەکەمدا دانوستانەکان بۆ دەستپێکردنی قۆناغی دووەم و سێیەم بەردەوامن، بە نێوەندگیری قەتەر و میسر و پاڵپشتی وڵاتانى دیکە. لە نێوان ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تا ١٩ی یەکى ٢٠٢٥، ئیسرائیل بە پاڵپشتی ئەمریکا، کۆمەڵکوژیەکى گەورەى لە غەززە ئەنجامدا و زیاتر لە ١٥٩ هەزار فەلەستینی کوژران و بریندار بوون کە زۆربەیان منداڵ و ژن بوون و زیاتر لە ١٤ هەزار کەسیش بێسەروشوێن بوون.

وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕوان دەکرێت لە نزیکترین کاتدا تەموویلەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و بەگەیشتنی تەمویلەکە ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.         لەتۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک، لەپەرەى تایبەتى خۆیان وەزارەتى دارایی حکومەتى هەرێم ڕاگەیەندراوێکیان سەبارەت بە کۆبوونەوەکان و ڕیککەوتنەکەى ئەمڕۆیان لەگەڵ عێراق بڵاوکردەوە. لەبەشێکى ئەو ڕاگەیەندراوەدا ئەوەهاتووە: تیمە تەکنیکیەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی تەموویلی مووچەی مانگی یەکی ساڵی (٢٠٢٥ )ن. هەروەها وەزارەتى دارایی دەشڵێت: چاوەڕوان دەکرێت لە نزیکترین کاتدا تەموویلەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و بەگەیشتنی تەمویلەکە ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.         لەبەشێکى دیکەدا وەزارەتى دارایی هەرێم دەڵێن: شاندی هەرێمی کوردستان سوپاسی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و فراکسیۆنە جیاوازەکانی ناو پەرلەمانی عێراقیان کرد کە هاوکار و پشتیوان بوون بۆ پەسەندکردنی هەمواری یاسای بوودجە بەتایبەت بڕگەی تایبەت بەهەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.            دەقى بەیاننامەکەى وەزارەتى داریی شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر شایستەی مووچەخۆرانی هەرێم گەیشتنە ڕێککەوتن.     دوای ١٥ ڕۆژ کاری بەردەوام لەنێوان شاندە تەکنیکیەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکیەکان و جێبەجێکردنی داواکاریەکان و ئامادەکردنی خشتەکان لەبارەی لیستی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و هێزە سەربازی و ئەمنیەکان و سوودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی، دواجار توانرا هەردوولا لەسەر شایستەکانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بگەنە ڕێکكەوتنی کۆتایی.                                     هاوکات لە کۆبوونەوەیەکدا کە ڕۆژی دووشەممە ٣ ی شوباتی ٢٠٢٥،  لەبینای ئەنجومەنی ئابووری عێراق بەڕێوەچوو، شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی بەڕێز (ئاوات شێخ جەناب)وەزیری دارایی و ئابووری و ئامادەبوونی هەریەک لە بەڕێزان دکتۆر ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و دکتۆر عەبدولحەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان لەبەغداد و خالید هادی چاوشلی ڕاوێژکار لەئەنجومەنی وەزیران بەڕێوچوو، شاندی هەرێمی کوردستان سوپاسی هەوڵەکانی بەڕێزان محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و دکتۆر فواد حسێن جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و خاتوو تەیف سامی وەزیری دارایی حکومەتی فیدراڵیان کرد کە هاوکار و هەماهەنگ و پشتیوان بوون بۆ ئەوەی لەسەر شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بگەنە ڕێكکەوتن.                                          لەلایەکی ترەوە شاندی هەرێمی کوردستان سوپاسی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و فراکسیۆنە جیاوازەکانی ناو پەرلەمانی عێراقیان کرد کە هاوکار و پشتیوان بوون بۆ پەسەندکردنی هەمواری یاسای بوودجە بەتایبەت بڕگەی تایبەت بەهەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.                                                                  تیمە تەکنیکیەکانی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەرقاڵی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی تەموویلی مووچەی مانگی یەکی ساڵی (٢٠٢٥ )ن و چاوەڕوان دەکرێت لە نزیکترین کاتدا تەموویلەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و بەگەیشتنی تەمویلەکە ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.            شایانی باسە شاندی دانووستانکاری هەرێمی کوردستان لەتەواوی کۆبونەوەکان ئامادەیی خۆیان بۆ بەردەوامیدان بەجێبەجێکردنی ئەو پابەندییانە دووپات کردەوە کە دەکەوێتە سەر شانی هەرێمی کوردستان ، ئەوەش لە پێناو ئەوەی کێشەکانی ساڵی ڕابردوو لەبواری لیستی مووچەو خشتەکان و تەمویل وتەرخانکردن و پابەندییەکانی هەرێم دووبارە نەبنەوە و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەک تەواوی مووچەخۆرانی ناوچەکانی تری عێراق لەکاتی خۆیداو بەبێ کێشە مووچەکانیان بەتەواوی وەربگرن.  ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری.  

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند، له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێریى دۆخى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو دەکات و په‌یام و داواكارییان به‌ته‌واوى به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتووه‌، "بۆیه‌ داوایان لێ ده‌كه‌م ره‌چاوى بارى ته‌ندروستییان بكه‌ن و ده‌ست له‌ مانگرتن هه‌ڵبگرن".   لە راگەیێندراوێکدا، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە دەڵێت، "له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێریى دۆخى مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو ده‌كه‌م كه‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ له‌ سلێمانى بۆ داواى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌، مانیان له‌ خواردن گرتووه‌.  ئەو وتیشى: چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌ و شایسته‌ دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داوایه‌كى ره‌وایه‌ و هه‌موومان پشتگیریى لێ ده‌كه‌ین".   لەبارەی چارەسەری پرسی مووچەوە، نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌، له‌ سه‌رۆكایه‌تى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵێكى زۆریان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵى داوه، "هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خۆشبه‌ختانه‌ له‌ ئه‌نجامى گفتوگۆ و لێكگه‌یشتنى هه‌ردوولا و به‌ هاوكاریى لایه‌نه‌ په‌یوندیداره‌كان، هه‌موارى یاساى بودجه‌ى گشتیى فیدراڵى په‌سند كرا و ئومێدى چاره‌سه‌رى یه‌كجاریى پرسی‌ مووچه‌ و شایسته‌ داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌".  سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داوا لە مانگرتووان دەکات کۆتایی بە مانگرتنەکەیان بهێنن و دەڵێت، "په‌یام و داواكاریى مامۆستایان و مووچه‌خۆران به‌گشتی، به‌ ته‌واوى به‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان گه‌یشتووه‌. سەرۆکى هەرێم دەڵێت: بۆیه‌ داوایان لێ ده‌كه‌م ڕه‌چاوى بارى ته‌ندروستییان بكه‌ن و ده‌ست له‌ مانگرتن هه‌ڵبگرن. هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌ که‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵى عێراق.

هاوڵاتى ــ بۆ ساڵی 2025 بەبێ گرفت مووچەی مووچەخۆران چارەسەرکراوە ــ لە دوو ڕۆژى داهاتوو دەست بەدابەشکردنى مووچەى مانگى یەک دەکرێت. ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕایگەیاند دواى چەندین کۆبونەوە لەگەڵ حکومتى بەغدا رێککەوتون کێشەی مووچە کۆتایی هات. ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە، شاندی هەرێمی کوردستان لە بارەی ڕێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ساز کرد. ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەو کۆنگرەیەدا وتى: کۆبوونەوەکان بەخێر شکانەوە و لەگەڵ بەغداد رێککەوتین، بۆ ساڵی 2025 بەبێ گرفت مووچەی مووچەخۆران خەرج دەکرێت. هەروەها ڕونیکردەوە یەكەم كاری كابینەی نۆیەم ئەوە بوو هاتە بەغدا بۆ چارەسەری كێشەكان و ئێستەیش سوورین لەسەر چارەسەری كێشەكان. ئاواتى شێخ جەناب لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا وتى: لەم دوو ڕۆژە ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی یەک دەستپێدەکات، و دەست بەدابەشکردنى مووچە دەکرێت. تەیف سامى لەسەر بنەماى راپۆرتە هاوبەشەکە بڕیارى داوە واژۆ لەسەر تەمویلى مووچەى مانگى یەکى 2025 بکات، هەروەها لەو راپۆرتەدا بە بڕگەیەک باسى مووچەى مانگى 12 دەکرێت و تەرازووى پێداچوونەوەى لەگەڵدا هاوپێچ دەکرێت. شاندە داراییەکەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، بۆ مووچەى مانگى یەک داواى 950 بۆ 960 ملیار دینارى کردووە. ‎ڕۆژی 2025-02-02، پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر هەموارکردنەوەی ماددەی 12 بڕگەی (ج) لە یاسای بودجە، کە پەیوەستە بە تێچووی دەرهێنان و هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بڕیارە لە نزیکترین کات نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردە بکرێتەوە.

 ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ڕایدەگەیەنێت کولتوری ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، شه ڕی ناوخۆ، تیرۆر، ئاژاوه و فیتنه به شێکی دانەبڕاوی گروپە بەکرێگیراوەکانى سەربە تورکیایەو ستراتیژێکی جێگیرى ئەوانە کەپەیڕەوی دەکەن.  بەمەبەستى ئیدانەکردن و شەرمەزارکردنى، تەقینەوەکەى ئەمڕۆى شارى مەنبەج هەسەدە ڕاگەیەندراوێکى ڕۆژنامەوانى بڵاوکردەوە. لەبەشێکى بەیاننامەکەى هەسەدە دەڵێت:هێزەکانمان کە ئەزموونی بەرفراوانیان هەیە لە ئاشکراکردنی تاوانباران، ئەزموونی لێکۆڵینەوەکانیان دەخەنە بەردەم ئیدارەی دیمەشق بۆ دەستنیشانکردنی لایەنە تاوانکارییە ڕاستەقینەکانی پشت ئەم بۆردومانانە. سەرلەبەیانى ئەمڕۆ دووشەمە، بەرگریی شارستانیی سووریا رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری منبجی رۆژهەڵاتی حەلەب، "14 ژن و پیاوێک کوژران و 15 کەسی دیکەش بریندار بوون." بەگوێرەی بەرگریی شارستانیی سووریا، بەشێکی برینداران برینەکانیان سەختە، هەموو ئەوانەی بەر تەقینەوەکە کەوتوون، "کرێکاری کشتوکاڵین."  دەقى بەیاننامەکەى هەسەدە بەیاننامەیەک بۆ شەرمەزارکردنی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی منبج هێزه کانمان، هێزه کانی سوریای دیموکرات، دوایین بۆردومانی تیرۆریستی که به یانی ئه مڕۆ له مه نبهج ڕوویدا، ئیدانه ده که ن و دووپاتی ده که نه وه که کولتوری ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، شه ڕی ناوخۆ، تیرۆر، ئاژاوه و فیتنه به شێکی دانهبڕاوی کرده وه ی فراکسیۆنه به کرێگیراوه کانی سه ڕ به ستراوه تورکیا، و ستراتیژێکی جێگیرە کە ئەوان پەیڕەوی دەکەن بۆ تیرۆرکردنی خەڵک و ڕێگریکردنیان لە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بارودۆخی خراپی مەنبەج لە دۆسیەی دزی و تاڵانکردن و دەستدرێژیکردنە سەر کە لەلایەن ئەندامانی ئەو کوتلانە پراکتیزە دەکرێن. هێزەکانمان کە ئەزموونی بەرفراوانیان هەیە لە ئاشکراکردنی تاوانباران، ئەزموونی لێکۆڵینەوەکانیان دەخەنە بەردەم ئیدارەی دیمەشق بۆ دەستنیشانکردنی لایەنە تاوانکارییە ڕاستەقینەکانی پشت ئەم بۆردومانانە، هەروەها ئەو لایەنانەی کە هەوڵی پەردەپۆشکردنی کارەکانیان دەدەن لە ڕێگەی تۆمەتی ئامادەکراوەوە کە بریتین لە ئاراستەی هێزەکانمان دەکات چەند خولەکێک دوای ڕوودانی ئەم ڕووداوانە بەبێ لێکۆڵینەوە یان بەڵگە لە هەوڵێکدا بۆ لابردنی گومان لە نهێنی ڕاستەقینەی لایەنەکانی پشتەوە. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات

 بڕیارە سبەینێ ئەحمەد شەرع، سەرۆكی کاتى کۆمارى سوریا، سەردانى توركیا بکات و  لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی داگیركەری تورك كۆدەبێتەوە. فەخرەدین ئاڵتون، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، لەرێگەی هەژماری خۆیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئاماژەی بەوەکرد، رەجەب تەیب ئەردۆغان بانگێشتی ئەحمەد شەرعی کردووە بۆ تورکیا و سبەی شەرع دەگاتە ئەنقەرە. لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکاندا کە بڕیارە لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بەڕێوەبچن، دوا پێشهاتەکانی سووریا تاوتوێدەکرێن و هەستانەوەی وڵاتەکە لەڕووی ئابووری و بنیاتنانی سەقامگیریی و ئاسایشی هەمیشەیی لە سووریا و هەنگاوە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات لەوبارەیەوە دەخرێنە بەرباس. هاوکات میدیا عەرەبییەكان سەبارەت بە وادەی سەردانی ئەحمەد شەرع سەرۆكی دەستەی تەحریر شام بۆ ئەنقەرەوە و ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكانی زانیاری نوێ دەخەنەڕوو. میدیاكان ئاماژە بەوەدەکەن، سەردانەكە لەسەر بانگهێشتنامەی ئەردۆغانی سەرۆكی دەوڵەتی داگیركەری تورك بووە، بڕیارە پێشهاتەكانی سووریا تاوتوێ بكەن. جێگای ئاماژەیە، دەوڵەتی داگیركەری تورك ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە لە پاڵپشتیكردنی گرووپە چەتەكان لە سووریا و تێكدانی سەقامگیری و ئاسایشی ئەو وڵاتە. دوایین سەردانی کاربەدەستێکی باڵای تورکیا بۆ دیمەشق 26ـی مانگی رابردوو بوو کاتێک ئیبراهیم کاڵن لە دووەم سەردانیدا دواى کەوتنی ئەسەد گەیشتە سووریا و رۆژی 22ـی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردووش هاکان فیدان سەردانی دیمەشقی کرد و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبووەوە. هاوکات شاندێکی باڵای حکومەتی سووریا کە لە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکە پێکهاتبوون، رۆژی 15ـی مانگی رابردوو سەردانی ئەنقەرەیان کرد و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان و کاربەدەستانی باڵای تورکیا کۆبوونەوە.

  نزیکەى سێ کاتژمێرە مامۆستایان و فەرمانبەران بەردەوامن لەخۆپیشاندان و ناڕەزایی دەربڕین و ئێستا لەبەردەم چادرى مانگرتووان بەردەوامن لەوتنەوەى دروشمى جیاوازو بەردەوامیان داوەتە خۆپیشاندان. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ژمارەیەک زۆر لە مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژەکانی سنوری، چەمچەماڵ، ئیدارەی راپەڕین، شارەزور و گەرمیان و ناوشاری سلێمانی لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود گردبونەوە. خۆپیشاندەران دواتر بە رێپێوان و وتنەوەی درووشم چوونە چادرى مانگرتوان کە ناویان ناوە "خێمەی شکۆ" و پشتیوانیی خۆیان بۆ مانگرتووان و داواکارییەکانیان و داواکاریی سەرجەم مووچەخۆران و فەرمانبەران دووپاتکردەوە. جیاواز لە ڕۆژەکانى دیکە، مانگرتووان ئەمڕۆ كفنی سپییان لەبەركرد، داواكارییەكانی مانگرتووان، بریتیە لە تەوتینی مووچەی موچەخۆرانى هەرێمى کوردستان، لە بانكە فیدراڵیەكان، گەڕانەوەی پلەبەرزكردنەوەی موچەخۆران کە چەند ساڵێکە وەستێنراوە. ئەمڕۆ حەوت ڕۆژە ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران، بەرامبەر ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سلێمانی، دژى دواکەوتنى مووچەکانیان مانگرتنیان لەخواردن راگەیاندووە.  

  لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نەتەنیاهۆ گەیشتە واشنتۆن و بڕیارە سبەینێ سێ شەممە کۆببنەوە. نوێنەری هەمیشەیی ئیسرائیل لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دانی دانۆن دیمەنی پێشوازی کردنی لە ناتانیاهو و بەرپرسانی دیکە لە بنکەی هێزەکانی ئاسمانیی ئاندریوس لە ماریلاند بڵاوکردەوە. دانۆن ڕایگەیاند "خۆشحاڵم بە پێشوازی کردن لە سەرۆکوەزیران ناتانیاهو کە سەردانی واشنتۆنی کردووە بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک ترەمپ. ئەمە کۆبوونەوەیەکی گرنگە کە هاوپەیمانی قووڵی نێوان هەردوو وڵات قووڵتر دەکاتەوە و هاریکارییمان زیاد دەکات". پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ناتانیاهو لەگەڵ ستیڤ ویتکۆڵف، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە و ڕۆژی سێشەممەش لە کۆشکی سپی لەگەڵ ترەمپ کۆببێتەوە. چاوەڕوان دەکرێت بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکەی ناتانیاهو و ترەمپ غەززە، دیلەکان و ئێران بێت. پێش بەڕێکەوتنی بۆ واشنتۆن، ناتانیاهو بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە بەو هێرشانەی دژ بە حەماس و حزبوڵڵا ئەنجامیانداون ڕووخساری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان گۆڕیوە و، بەو بڕیارانەش سەرلەنوێ نەخشەکەیان کێشاوەتەوە. وتبووشی: "پێموایە بە کارکردن لەگەڵ سەرۆک ترەمپ لە نزیکەوە، دەتوانین نەخشەکە سەرلەنوێ بە باشتر بکێشینەوە".

مەحموود مەشهەدانى، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران، لەو سەردانەدا، تیشک دەخاتە سەر دوو فایلی گرنگ کە بریتین لە مەلەفی گروپە چەکدارەکان و نزیکبوونەوەی سوریاو تورکیا لەگەڵ عێراق، ئەمەش بەپێى راپۆرتى میدیا عێراقیەکان. لەژێر ڕۆشنایی ئەو قسانەی باس لە لێکنزیکبوونەوەی سوریا- تورکیا-عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەژێر ڕۆشنایی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا دەکرێت، هەروەها زیانی ئێران بەهۆی ئەم لێکنزیکبوونەوەیەوە، بەتایبەتی کە ساڵانێکە عێراق لەژێر هەژموونى ئەو وڵاتەدایە. سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، مەحمود مەشهەدانی، ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە بە سەردانێکی فەرمی بەرەو تارانی پایتەختی ئێران بەڕێکەوت دوو فایلی گرنگ لە گیرفانیدایە. بەپێى هەواڵى میدیاکان ئەم سەردانە لەسەر بانگهێشتنامەیەکی فەرمی هات کە لەلایەن سەرۆکی ئەنجومەنی شورای ئێران، محەمەد باقر قالیبافەوە. ڕۆژی 17ی تشرینی دووەمی 2024، محەمەد کازم ئەلسادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا، مەحمود ئەلمەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی بانگهێشت کردبوو بۆ سەردانی ئێران. چەند سەرچاوەیەکى جیاواز بە ماڵپەرى عالەم ئەلجەدیدیان ڕاگەیاندووە، “سەرۆکی پەرلەمان لە وەڵامی بانگهێشتنامەیەکی فەرمیدا سەردانێکی خێرا بۆ تاران دەکات، کە تیایدا کۆمەڵێک فایلی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەکرێت”. ئاماژەی بەوەشکرد، "مەشهەدانی لە سەردانەکەیدا بۆ تاران، تیشک دەخاتە سەر دوو فایلی گرنگ کە بریتین لە مەلەفی گروپە چەکدارە شیعەکان و نزیکبوونەوەی سوریا و تورکیا لەگەڵ عێراق". دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا، قسەی فراکسیۆنە عێراقییەکان کە داوای دەرکردنی هێزە ئەمریکیەکانیان لەو وڵاتە دەکرد، کەمتر بووەوە، هەروەها دەستیان کردووە بە چاوخشاندنەوە بە داواکارییەکانیان، بە گوتەی بەرپرسانی عێراقی و ئەمریکی کە بۆ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس قسەیان کردووە. ئاژانسەکە ڕایگەیاند، سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ، ڕووخانی ئەسەد، هاوپەیمانی ئێران، بووە هۆی لاوازبوونی نفوزی تاران لە ناوچەکەدا، ئەمەش وایکردووە ئەو گروپانەی هاوپەیمانی لەگەڵدا بوون لە عێراق هەست بە لاوازی بکەن.

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، کوردانی سووریا نایانەوێت حکومەت و پەرلەمانی سەربەخۆ دابمەزرێنن بەڵکو دەیانەوێت لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی لامەرکەزی کاروبارەکانیان بەڕێوەببەن و دەشڵێت، "لەگەڵ دیمەشق بە نێوەندگیریی ئەندامانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دانوستاندان." مەزڵوم عەبدی وتیشی ئەوان دەیانەوێت خۆیان شارەکان بەڕێوەببەن، دەشیانەوێت هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە رۆژئاوای کوردستان بمێننەوە.  لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای ئەمریکی، مەزڵووم عەبدی، چەند پرسێکی باسکرد کە دیارترینیان دۆخی نێوخۆی سووریا، و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق، و مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان بوون.  فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند رووخانی رژێم هەنگاوێکی مێژوویی بوو و لەسەر ئەو بنەمایەش پێویستە سووریای نوێ بەبێ حیزبی بەعس و ئایدۆلۆژیاکەی بێت.  عەبدی ئاشکراشیکرد هیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵ نەکراوە لەبارەی بوونی ئەحمەد شەرع بە سەرۆکی سووریا. لە کۆنگرەیەکدا بەڕێوەبەرانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانى سووریا ئەحمەد شەرعیان وەکو سەرۆکى سووریا بۆ قۆناخى راگوزەر دیاریکرد پەرلەمان و سوپاى دەسەڵاتى پێشوو هەڵوەشێنرانەوە، حیزبى بەعس و حیزبەکانى دیکەى بەرەى نیشتمانى پێشکەوتوو هەڵوەشێنرانەوە.  لەو بارەیەوە  فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت، ئامادە نەبووین و هیچی لەسەر ناڵێین. گوتیشی، هیچ گفتوگۆیەکیان لەسەر ئەو بابەتانە لەگەڵ نەکراوە.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى له‌ ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى بودجه‌ى گشتیى فیدراڵى ده‌كات و دەڵێت ئومێده‌وارین ببێته‌ سه‌ره‌تاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى دیكه‌ و به‌ زووترین كات هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رى چاره‌سه‌ربوونى یه‌كجاریى پرسى مووچه‌ و شایسته‌ دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوادا بێت‌. دوێنێ یەکشەممە، بە زۆرینەی دەنگ هەمواری پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی وڵات پەسەندکرا و بەوەش رێگە لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەکرێتەوە.. نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: پێشوازى له‌ ده‌نگدانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌سه‌ر هه‌موارى یاساى بودجه‌ى گشتیى فیدراڵى ده‌كه‌ین و ده‌ستخۆشى له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ ئاماده‌كردن و په‌سه‌ندكردنیدا، به‌شدار بوون. لەبەشێکى دیکەى راگەیەندراوەکەى سەرۆکى هەرێم ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكى دروست و ئومێدبه‌خشه‌ و به خێر و به‌رژه‌وه‌ندیى ته‌واوى عێراق به‌ هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه.  هەروەها دەشڵێت: ئومێده‌وارین ببێته‌ سه‌ره‌تاى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى دیكه‌ و به‌ زووترین كات هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رى چاره‌سه‌ربوونى یه‌كجاریى پرسى مووچه‌ و شایسته‌ دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى به‌دوادا بێت‌. دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌واوى كێشه‌كان به‌ دیالۆگ و لێكگه‌یشتن به‌رده‌وام ده‌بین. نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى تایبه‌تى هەیە بۆ سه‌رۆكوه‌زیران محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانى كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ دڵسۆزانه‌ و به‌ گیانێكى نیشتمانى، دەڵێت: له‌گه‌ڵ ئێمه‌ هاوكار و یارمه‌تیده‌ر بووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى پرسه‌كانى په‌یوه‌ست به‌ بودجه‌ و مووچه‌ و شایسته‌ دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان. ده‌ستخۆشى له‌ شاندى دانوستانكار و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق ده‌كه‌ین.

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى ڕایدەگەیەنێت، بكوژی ژنەكەی شەوی ڕابردووی گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كردوە. لەڕاگەیەندراوێکیاندا پۆلیسى سلێمانى دەڵێن: شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی ژنێك لەلایەن كەسێكەوە بە فیشەك كوژرا، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، بكوژەكە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد و دەستیش گیرا بەسەر ئەو چەكەدا كە تاوانەكەی پێ ئەنجام درابوو. بەپێى راگەیەندراوەکە لە ئێستادا (چ ، ع ، س لەدایكبووی 1984 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.

بڕیارە ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانى ناڕازى، گەورەترین خۆپیشاندان ئەنجامبدەن، بۆ ئەم مەبەستە لەزۆربەى شارو شارۆچکەکانەوە هاوڵاتیان پۆل پۆل بەرەو سلێمانى بەرێوەن بۆ پاڵپشتى مامۆستایانى مانگرتوو. ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازى لەسلێمانى، ڕایدەگەیەنن ئەمڕۆ دووشەممە،  گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژە جیاوازەکانى سەرجەم شار و  شارۆچکەکان دەکەن؛ سبەینێ کاتژمێر (10:30)ی بەیانی؛ لەبەردەم پارکی مەلیک مەحموودى سلێمانى ئامادەبن. لەشارەکانى هەڵەبجە گەرمیان و سەیدسادق و شارەزوورو دەڤەرى ڕاپەرین و چەند ناوچەیەکى ترەوە، دەیان ئۆتۆمبێلى پڕ لەمامۆستاو فەرمانبەرو هاوڵاتیانى چین و توێژەکان بەڕێکەوتوون بۆ شوێنى خۆپیشاندانەکەى ئەمڕۆى سلێمانى. لە دەڤەرى گەرمیانەوە  ١٢ مامۆستاو فەرمانبەرو هاوڵاتى بەپێ بەڕێبکەووتون بۆ شارى سلێمانى و بچنە لاى خێمەى مامۆستایانى مانگرتوو وەک پاڵپشتیەک بۆ ئەو داواکاریانەى هەیانە. ئەمڕۆ حەوت ڕۆژە ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران، بەرامبەر ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سلێمانی، دژى دواکەوتنى مووچەکانیان مانگرتنیان لەخواردن راگەیاندووە. مامۆستایان و فەرمانبەران داوادەکەن مووچە لە کاتی خۆیدا دابەشبکرێت و پلە بەرزکردنەوە دەستپێبکات کە ماوەی نزیکەی ١٠ ساڵە بە شێوەیەکی نایاسایی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە راگیراوە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو.

مامۆستا عەلی ڕەوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سێ کەیسم لە دادگا بۆ کراوەتەوە و هەر سێ دۆسیەکەش لەسەر ئەنجامدانی خۆپیشاندانە، تائێستا شەش جار لەسەر خۆپیشاندان دەستیگرکراوم. بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی مانگی دووی 2025، مامۆستایانی گرێبەست لە سنوری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک لە پێش بینای ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم خۆپیشاندان بکەن و داوای موچەکانیان بکەن، بەڵام بە دەستگیرکردنی نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست خۆپیشاندانەکە هەڵوەشایەوە. مامۆستا عەلی ڕەوف دوای ئازادکردنی ڕایگەیاند، دوای ئەم هەفتەیە گەر شایستە داراییەکانی مامۆستایان دابەشنەکرێت خۆپیشاندان دەکەنەوە، دەشڵێت،" لە هیچ وڵاتێکی دونیادا نەبووە لەسەر داواکردنی ماف دەستگیربکرێیت و بدرێیتە دادگا." نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان دوای ئازادکردنی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندوە دوێنی 1ی مانگ بڵاومانکردەوە کە مامۆستایانی گرێبەست خۆپیشاندان دەکەن و داوای شایستە داراییەکاندەکەن، بەڵام شەوی ڕابردوو لە چێشتخانەیەک لەلایەن ئاسایشەوە دەستیگرکرام بە بیانووی ئەوەی نابێت خۆپیشاندانەکە بکرێت کە من سەرپەرشتیم دەکرد ئەو وتیشی: دوای ئەوەی ئەمڕۆ 2ی مانگی دووی 2025، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ڕێگری لەئەنجامدانی خۆپیشاندانەکە کراوە و نەکرا نیوەرۆی ئەمڕۆ ئازاد کرام، بەڵام من لەئاسایش سوربووم لەسەر ئەوەی گوتم تا هەفتەی داهاتوو گەر موچە دابەشنەکرێت ئەوە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین." ڕۆژی 28ی مانگی هەشتی ساڵی 2024، بە فەرمانی ژمارە 4142 کە واژووی مەرسرور بارزانی سەرۆکوەزیر انی هەرێمی کوردستانی لەسەرە بڕیاردرا سی و حەوت هەزار و 933 مامۆستای وانەبێژ بکرێن بە مامۆستای گرێبەست و لە 26ی مانگی نۆی 2024، بە واژووی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم فەرمانی وزاریان بۆ دەرکرا. مامۆستا عەلی ڕەوف دەڵێت: سێ کەیسم لە دادگا بۆ کراوەتەوە و هەر سێ دۆسیەکەش لەسەر ئەنجامدانی خۆپیشاندانە، لەکاتێکدا نەدەبوو وابێت و لەسەر داواکاری خۆت بدرێتە دادگا و تائێستا شەش جار لەسەر خۆپیشاندان دەستیگرکراوم. وتیشی،" من منداڵی هەژارم و نانی سەربڵندی دەخۆم، بۆیە لەگەڵ هاوپیشەکانم بێدەنگ نابین و داوای مافەکانمان دەکەین، خۆ داوای شتی دیکەمان نەکردووە، ئێمە تا ئێستا 21 جار خۆپیشاندانمان کردووە و نەمان هێشتووە پەنجەی کەسێک خوێنی لێبێت." خۆپیشاندانی مامۆستایانی گرێبەست لەکاتێکدایە، لە سنوری پارێزگای سلێمانی ماوەی چەند ڕۆژێکە مامۆستایانی هەمیشەی و فەرمانبەران لەپێش بارەگای یو ئێن خێوەتیان هەڵداوە و مانیان لە خواردن گرتووە و داوای پێدانی موچەکانیان دەکەن لەکات و ساتی خۆیدا.