فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، کوردانی سووریا نایانەوێت حکومەت و پەرلەمانی سەربەخۆ دابمەزرێنن بەڵکو دەیانەوێت لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی لامەرکەزی کاروبارەکانیان بەڕێوەببەن و دەشڵێت، "لەگەڵ دیمەشق بە نێوەندگیریی ئەندامانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دانوستاندان." مەزڵوم عەبدی وتیشی ئەوان دەیانەوێت خۆیان شارەکان بەڕێوەببەن، دەشیانەوێت هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە رۆژئاوای کوردستان بمێننەوە. لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ میدیای ئەمریکی، مەزڵووم عەبدی، چەند پرسێکی باسکرد کە دیارترینیان دۆخی نێوخۆی سووریا، و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق، و مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان بوون. فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند رووخانی رژێم هەنگاوێکی مێژوویی بوو و لەسەر ئەو بنەمایەش پێویستە سووریای نوێ بەبێ حیزبی بەعس و ئایدۆلۆژیاکەی بێت. عەبدی ئاشکراشیکرد هیچ گفتوگۆیەکیان لەگەڵ نەکراوە لەبارەی بوونی ئەحمەد شەرع بە سەرۆکی سووریا. لە کۆنگرەیەکدا بەڕێوەبەرانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانى سووریا ئەحمەد شەرعیان وەکو سەرۆکى سووریا بۆ قۆناخى راگوزەر دیاریکرد پەرلەمان و سوپاى دەسەڵاتى پێشوو هەڵوەشێنرانەوە، حیزبى بەعس و حیزبەکانى دیکەى بەرەى نیشتمانى پێشکەوتوو هەڵوەشێنرانەوە. لەو بارەیەوە فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت، ئامادە نەبووین و هیچی لەسەر ناڵێین. گوتیشی، هیچ گفتوگۆیەکیان لەسەر ئەو بابەتانە لەگەڵ نەکراوە.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى له دهنگدانى ئهنجومهنى نوێنهران لهسهر ههموارى یاساى بودجهى گشتیى فیدراڵى دهكات و دەڵێت ئومێدهوارین ببێته سهرهتاى چارهسهركردنى كێشهكانى دیكه و به زووترین كات ههواڵى دڵخۆشكهرى چارهسهربوونى یهكجاریى پرسى مووچه و شایسته دارایییهكانى ههرێمى كوردستانى بهدوادا بێت. دوێنێ یەکشەممە، بە زۆرینەی دەنگ هەمواری پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی وڵات پەسەندکرا و بەوەش رێگە لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەکرێتەوە.. نێچیرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: پێشوازى له دهنگدانى ئهنجومهنى نوێنهران لهسهر ههموارى یاساى بودجهى گشتیى فیدراڵى دهكهین و دهستخۆشى له ئهنجومهنى نوێنهران و ههموو ئهوانه دهكهین كه له ئامادهكردن و پهسهندكردنیدا، بهشدار بوون. لەبەشێکى دیکەى راگەیەندراوەکەى سەرۆکى هەرێم ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، ئهمه ههنگاوێكى دروست و ئومێدبهخشه و به خێر و بهرژهوهندیى تهواوى عێراق به ههرێمى كوردستانیشهوه دهگهڕێتهوه. هەروەها دەشڵێت: ئومێدهوارین ببێته سهرهتاى چارهسهركردنى كێشهكانى دیكه و به زووترین كات ههواڵى دڵخۆشكهرى چارهسهربوونى یهكجاریى پرسى مووچه و شایسته دارایییهكانى ههرێمى كوردستانى بهدوادا بێت. دووپاتى دهكهینهوه كه له ههوڵدان بۆ چارهسهركردنى تهواوى كێشهكان به دیالۆگ و لێكگهیشتن بهردهوام دهبین. نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى تایبهتى هەیە بۆ سهرۆكوهزیران محهمهد شیاع ئهلسوودانى كه ههر له سهرهتاوه دڵسۆزانه و به گیانێكى نیشتمانى، دەڵێت: لهگهڵ ئێمه هاوكار و یارمهتیدهر بووه بۆ چارهسهركردنى پرسهكانى پهیوهست به بودجه و مووچه و شایسته دارایییهكانى ههرێمى كوردستان. دهستخۆشى له شاندى دانوستانكار و لایهنه پهیوهندیدارهكانى حكوومهتى ههرێمى كوردستان و حكوومهتى فیدراڵى عێراق دهكهین.
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى سلێمانى ڕایدەگەیەنێت، بكوژی ژنەكەی شەوی ڕابردووی گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كردوە. لەڕاگەیەندراوێکیاندا پۆلیسى سلێمانى دەڵێن: شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی كانی كوردەی شاری سلێمانی ژنێك لەلایەن كەسێكەوە بە فیشەك كوژرا، لێكۆڵینەوەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد، بكوژەكە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد و دەستیش گیرا بەسەر ئەو چەكەدا كە تاوانەكەی پێ ئەنجام درابوو. بەپێى راگەیەندراوەکە لە ئێستادا (چ ، ع ، س لەدایكبووی 1984 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.
بڕیارە ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانى ناڕازى، گەورەترین خۆپیشاندان ئەنجامبدەن، بۆ ئەم مەبەستە لەزۆربەى شارو شارۆچکەکانەوە هاوڵاتیان پۆل پۆل بەرەو سلێمانى بەرێوەن بۆ پاڵپشتى مامۆستایانى مانگرتوو. ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازى لەسلێمانى، ڕایدەگەیەنن ئەمڕۆ دووشەممە، گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژە جیاوازەکانى سەرجەم شار و شارۆچکەکان دەکەن؛ سبەینێ کاتژمێر (10:30)ی بەیانی؛ لەبەردەم پارکی مەلیک مەحموودى سلێمانى ئامادەبن. لەشارەکانى هەڵەبجە گەرمیان و سەیدسادق و شارەزوورو دەڤەرى ڕاپەرین و چەند ناوچەیەکى ترەوە، دەیان ئۆتۆمبێلى پڕ لەمامۆستاو فەرمانبەرو هاوڵاتیانى چین و توێژەکان بەڕێکەوتوون بۆ شوێنى خۆپیشاندانەکەى ئەمڕۆى سلێمانى. لە دەڤەرى گەرمیانەوە ١٢ مامۆستاو فەرمانبەرو هاوڵاتى بەپێ بەڕێبکەووتون بۆ شارى سلێمانى و بچنە لاى خێمەى مامۆستایانى مانگرتوو وەک پاڵپشتیەک بۆ ئەو داواکاریانەى هەیانە. ئەمڕۆ حەوت ڕۆژە ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران، بەرامبەر ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سلێمانی، دژى دواکەوتنى مووچەکانیان مانگرتنیان لەخواردن راگەیاندووە. مامۆستایان و فەرمانبەران داوادەکەن مووچە لە کاتی خۆیدا دابەشبکرێت و پلە بەرزکردنەوە دەستپێبکات کە ماوەی نزیکەی ١٠ ساڵە بە شێوەیەکی نایاسایی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە راگیراوە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو.
مامۆستا عەلی ڕەوف، نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، سێ کەیسم لە دادگا بۆ کراوەتەوە و هەر سێ دۆسیەکەش لەسەر ئەنجامدانی خۆپیشاندانە، تائێستا شەش جار لەسەر خۆپیشاندان دەستیگرکراوم. بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی مانگی دووی 2025، مامۆستایانی گرێبەست لە سنوری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک لە پێش بینای ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم خۆپیشاندان بکەن و داوای موچەکانیان بکەن، بەڵام بە دەستگیرکردنی نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست خۆپیشاندانەکە هەڵوەشایەوە. مامۆستا عەلی ڕەوف دوای ئازادکردنی ڕایگەیاند، دوای ئەم هەفتەیە گەر شایستە داراییەکانی مامۆستایان دابەشنەکرێت خۆپیشاندان دەکەنەوە، دەشڵێت،" لە هیچ وڵاتێکی دونیادا نەبووە لەسەر داواکردنی ماف دەستگیربکرێیت و بدرێیتە دادگا." نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان دوای ئازادکردنی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندوە دوێنی 1ی مانگ بڵاومانکردەوە کە مامۆستایانی گرێبەست خۆپیشاندان دەکەن و داوای شایستە داراییەکاندەکەن، بەڵام شەوی ڕابردوو لە چێشتخانەیەک لەلایەن ئاسایشەوە دەستیگرکرام بە بیانووی ئەوەی نابێت خۆپیشاندانەکە بکرێت کە من سەرپەرشتیم دەکرد ئەو وتیشی: دوای ئەوەی ئەمڕۆ 2ی مانگی دووی 2025، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ڕێگری لەئەنجامدانی خۆپیشاندانەکە کراوە و نەکرا نیوەرۆی ئەمڕۆ ئازاد کرام، بەڵام من لەئاسایش سوربووم لەسەر ئەوەی گوتم تا هەفتەی داهاتوو گەر موچە دابەشنەکرێت ئەوە خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین." ڕۆژی 28ی مانگی هەشتی ساڵی 2024، بە فەرمانی ژمارە 4142 کە واژووی مەرسرور بارزانی سەرۆکوەزیر انی هەرێمی کوردستانی لەسەرە بڕیاردرا سی و حەوت هەزار و 933 مامۆستای وانەبێژ بکرێن بە مامۆستای گرێبەست و لە 26ی مانگی نۆی 2024، بە واژووی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم فەرمانی وزاریان بۆ دەرکرا. مامۆستا عەلی ڕەوف دەڵێت: سێ کەیسم لە دادگا بۆ کراوەتەوە و هەر سێ دۆسیەکەش لەسەر ئەنجامدانی خۆپیشاندانە، لەکاتێکدا نەدەبوو وابێت و لەسەر داواکاری خۆت بدرێتە دادگا و تائێستا شەش جار لەسەر خۆپیشاندان دەستیگرکراوم. وتیشی،" من منداڵی هەژارم و نانی سەربڵندی دەخۆم، بۆیە لەگەڵ هاوپیشەکانم بێدەنگ نابین و داوای مافەکانمان دەکەین، خۆ داوای شتی دیکەمان نەکردووە، ئێمە تا ئێستا 21 جار خۆپیشاندانمان کردووە و نەمان هێشتووە پەنجەی کەسێک خوێنی لێبێت." خۆپیشاندانی مامۆستایانی گرێبەست لەکاتێکدایە، لە سنوری پارێزگای سلێمانی ماوەی چەند ڕۆژێکە مامۆستایانی هەمیشەی و فەرمانبەران لەپێش بارەگای یو ئێن خێوەتیان هەڵداوە و مانیان لە خواردن گرتووە و داوای پێدانی موچەکانیان دەکەن لەکات و ساتی خۆیدا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر ـ سلێمانى، ڕایدەگەیەنێت درۆنەکە لە ناوچەی بەشیرەوە ئاراستە کراوە و لەلایەن گرووپە میلیشیاو یاساشکێنەکانەوە جێبەجێ کراوە، کێڵگەکە و کۆمپانیای دانەغاز بە تەواوی پارێزراون. ئێوارەى ئەمرۆ یەکشەممە، لەڕێگەى درۆنەوە هێرش کراوەتەسەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى نەبووە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشێکی درۆنی خۆکوژ ئاراستەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر کرا، کە دەکەوێتە سنووری چەمچەماڵ. هەروەها لەڕاگەیەندراوەکەى دژە تیرۆر، هاتووە: بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکان، درۆنەکە لە ناوچەی بەشیرەوە ئاراستە کراوە و لەلایەن گرووپە میلیشیا و یاساشکێنەکانەوە جێبەجێ کراوە، هێرشەکەش هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بەدواوە نەبوو و کێڵگەکە و کۆمپانیای دانەغاز بە تەواوی پارێزراون"، لە راگەیەندراوەکەدا واهاتووە. دژە تیرۆر دەشڵێن: دەزگا ئەمنییەکان دڵنیایی دەدەنە هاووڵاتیان کە بە وردی بەدواداچوون بۆ ئەم پێشێلکارییە دەکات و هەر زانیارییەکی نوێ لەم بارەیەوە ڕادەگەیەنرێت". وەزارەتى سامانە سروشتیەکانى حکومەتى هەرێم، لەبەیاننامەیەکدا ڕایدەگەیەنێت، کاتژمێر (7:05)ی ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشێكی درۆنی كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بێ ئەوەی هیچ زیانێك بە كێڵگەکە و کۆمپانیای دانە غاز بگەیەنرێت. بەپێى ڕاگەیەندراوەکەى سامانە سروشتیەکان، بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە و پەستانی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا تا ئێستا ئاساییە و هەڵسەنگاندن بۆ زیانە مادییەکانی هێرشەکە دەكرێت.
سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردسنان ڕایدەگەیەنێت، دەنگدان بە یاساى بودجە ببێتە سەرەتایەک بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی دیکە و پابەندبوونی حکومەتی فیدراڵ بە ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەیەیامێکدا دەڵێت، پێشوازیی لە دەنگدانی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەران لە سەر هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵ دەکەین. هاوکات دەستخۆشی لە هەموو ئەوانە دەکات هاوکاربوون لە سەرخستنی هەموارکردنەکە. هەروەها سوپاسی تیمی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمیش دەکات بۆ کارکردن لەپێناو دانانی میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە. لەبەشێکى دیکەى پەیامەکەى مەسرور بارزانى ئەوەش هاتووە: هیوادارین ئەم هەنگاوە ئەرێنییەی هەموارکردنی یاسای بودجە، ببێتە سەرەتایەک بۆ چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی دیکە و پابەندبوونی حکومەتی فیدراڵ بە ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان. ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە، بە زۆرینەی دەنگ هەمواری پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی وڵات پەسەندکرا و بەوەش رێگە لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەکرێتەوە. بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بە ئامادەبوونی 176 پەرلەمانتار دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو. فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی کردەوە؛ لە دانیشتنەکەدا، دەنگ لەسەر پڕۆژەی هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق بۆ ساڵانی دارایی (2023 - 2024 - 2025 ) ژمارە 13ـی ساڵی 2013 دراوە. لاى خۆیەوە، بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری عێراق لەلێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا وتى: بەپێی یاسا پەسەندکراوەکە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە لەڕێگەی سۆمۆوە. ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشى وت: نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوتی کوردستان بە 16 دۆلار دیاریکراوە بۆ ماوەی 60 رۆژ، هەروەها لایەنی راوێژکاریی تایبەتمەندی نێودەوڵەتی لە ماوەی 60 رۆژدا نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت لە هەر کێڵگەیەک بە جیا دیاری دەکات." بەپێی ماددەى 12 پێویستە هەرێم و بەغداد پرسە داراییەکانیان لە ساڵانى 2004-2022 پاکتاوبکرێت دواى وردبینیکردنیان لەلایەن دیوانى چاودێرى داراییەوە، لەگەڵ پابەندبوونى هەرێم بە رادەستکردنى 400 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە بەسۆمۆ. هەموارى بودجە لە 5ـی تشرینی دووهمی 2024ـەوە لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقەوە رەوانەى پەرلەمان کراوە، بەڵام بەهۆى ناکۆکى فراکسیۆنەکانەوە لەسەر ماددەى 12 کە تایبەتە بە دەستپێکردنەوەى نەوتى هەرێم، هەموارەکە بەپەسەندنەکراوى ماوەتەوە.
ــ بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، پەستانی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا تا ئێستا ئاساییە ــ کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە 2003وە لەژێر کۆنترۆڵی هەرێمدایە لە 2008ەوە دەستکراوە بە بەرهەمهێنانی گاز تیایدا وەزارەتى سامانە سروشتیەکانى حکومەتى هەرێم، ڕایدەگەیەنێت ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشێكی درۆنی كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بێ ئەوەی هیچ زیانێك بە كێڵگەکە و کۆمپانیای دانە غاز بگەیەنرێت. پەیامنێرى هاوڵاتى ڕایگەیاند، ئێوارەى ئەمرۆ یەکشەممە، لەڕێگەى درۆنەوە هێرش کراوەتەسەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەڵام هیچ زیانێکى گیانى نەبووە. رەمک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ، لەبارەى هێرشەکەوە دەڵێت: لە شوێنی هێرشەکەدا دووکەڵێکی رەش بەرزبووەتەوە، تیمە ئەمنییەکان لە هەوڵی دوورخستنەوە و پاراستنی کارمەندەکاندان و تائێستا بەدواچوون دەکرێت بۆ زەرەرو زیانەکان. لاى خۆشیانەوە وەزارەتى سامانە سروشتیەکانى حکومەتى هەرێم، لەبەیاننامەیەکدا ڕایدەگەیەنێت، کاتژمێر (7:05)ی ئێوارەی ئەمڕۆ هێرشێكی درۆنی كرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر، بێ ئەوەی هیچ زیانێك بە كێڵگەکە و کۆمپانیای دانە غاز بگەیەنرێت. بەپێى ڕاگەیەندراوەکەى سامانە سروشتیەکان، بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاساییە و پەستانی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا تا ئێستا ئاساییە و هەڵسەنگاندن بۆ زیانە مادییەکانی هێرشەکە دەكرێت. کێڵگەی کۆرمۆر دەکەوێتە شارۆچکەی قادر کەرەم لە قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی، کۆمپانیای دانەگاز و نەوتی هیلالی ئیماراتی وەبەرهێنانی تێدا دەکەن. کێڵگەکە یەکێکە لە ناوچە دەوڵەمەندەکان بە سامانە سرووشتییەکان، بەتایبەت گاز. دوای تێپەڕبوونی 15 مانگ بەسەر پڕۆژەکە و لە تشرینی یەکەمی 2008، بەرهەمهێنانی گاز لە کۆرمۆر دەستیپێکرد لە وێستگەیەک کە تازە دروستکرابوو. کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە ساڵی 2003وە لەژێر کۆنترۆڵی حکوومەتی هەرێمدایە. لە ئۆکتۆبەری 2008ـەوە دەست کراوە بە بەرهەمهێنانی گاز تیایدا، بەرهەمی ڕۆژانەی 450 ملیۆن پێ سێجایە و بڕیارە تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو بڕە بۆ 500 ملیۆن پێ سێجا بەرز ببێتەوە. کێڵگەی کۆرمۆر دابینکەری لە 67%ـی کارەبای هەرێمی کوردستان واتە بە تێکڕا سێ هەزار و 700 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، بەرهەمی گازەکەی لە ڕێگەی لوولەوە ڕەوانەی وێستگەی کارەبای هەولێر و چەمچەماڵ دەکرێت. یەدەگی ئەو گازە سرووشتییەی لە کۆرمۆردا هەیە بە یەک ترلیۆن و 800 ملیار پێ سێجا دەخەمڵێندرێت.
دیوانى شاهانەی ئوردن ڕایگەیاند، شا عەبدوڵڵای دووەم ڕۆژی سێشەممەى داهاتووتر لە کۆشکی سپی چاوی بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەکەوێت. ئێوارەى ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە، لە بەیاننامەیەکدا دیوانى شاهانەى ئوردن لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس ڕایگەیاند: شا عەبدوڵڵای دووەم لە کۆشکی سپی ڕۆژی سێشەممە ١١ی شوباتی ٢٠٢٥ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو نامەیەکی بانگهێشتنامەی لەلایەن سەرۆکى ئەمریکاوە پێگەیشت”. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند، “پێویستە ئوردن و میسر هأولاتیانى زیاترى فەلەستینی لە غەززە وەربگرن، کە هێرشە سەربازییەکەی ئیسرائیل دۆخێکی مرۆیی ترسناکی لێکەوتووەتەوە و دەیان هەزار کەسی کوشتووە. ترەمپ ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم شای ئوردن قسەی کردووە و پێی وتووە "پێویستە وڵاتەکەی ئوردن زیاتر خەڵکی غەززی وەربگرێت". ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە باس لە ملیۆن و نیوێک دەکەین، هەموو ناوچەى غەززە چۆڵ دەکەین. لای خۆیەوە ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئوردن ڕۆژی یەکشەممە دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی پێشنیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکای بۆ گواستنەوەی دانیشتوانی غەززە بۆ شانشینی غەززە ڕەتکردەوە. سەفدی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: چارەسەری پرسی فەلەستین لە فەلەستینە، ئوردن بۆ ئوردنییەکان و فەلەستین بۆ فەلەستینییەکانە. بڕیارە سبەی دووشەممە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گەشت بۆ واشنتۆن بکات و ڕۆژی سێشەممەش دەبێتە یەکەم بەرپرسی بیانی لە دوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کۆببێتەوە.
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایدەگەیەنێت، بەشێك لە مامۆستایان مانگرتوو ئێمە وەك نوێنەری هەندێك سەركردەی دژە كورد سەیریان دەكەین. لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، پێشەوا هەورامى، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەى مانگرتنى مامۆستایانى سلێمانیەوە دەڵێت: بەشێك لەو مامۆستایانەی ئێستا لەژێر خێمەدان لە سلێمانی، خۆپیشاندان و جادەگرتنیان بۆ ئەوەبوو كە ئێمە بچینە بەغداد موچە وەربگرین. لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا وتیشى: بەشێك لە مامۆستایان مانگرتوو ئێمە وەك نوێنەری هەندێك سەركردەی دژە كورد سەیریان دەكەین، هەندێك دەموچاویان تێدایە هێندەی باوەشیان كردووە بە هەندێك سەركردەی بێزراوی میلیشیا عێراقییەكاندا رەنگی ئەوانیان گرتووە، ئەمانە کەى و لەکوێ نوێنەرى مامۆستایانن. پێشەوا هەورامى ئەوەشى وت: چەند كەسێكیان بەروونی دیارە بۆچی مانیانگرتووە و خۆیان دەنوێنن، پێشتریش ئەم سیناریۆیانەمان بینیوە كە بەشێكیان خۆیان كاندید دەكەن لەسەر حسابی خەڵكی خۆیان دەوڵەمەند دەكەن و دەبنە کاندیدى پەرلەمان و لیستیان دەبێت. لەلایەکى دیکەوە هەر ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاری هەرسین بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتى کوردستان، سەبارەت بە مانگرتنەکەى مامۆستایانى سلێمانى ڕایدەگەیەنێت، پێمان وایە هەقى خۆیانە داواى مافى خۆیان بکەن، بەس مووچەو هەقى ئەوان لاى حکومەتى هەرێم نییەو لاى بەغدایە. ئەو بەرپرسەى پارتى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا، وتى: ئیشەڵا تیمەکانى تەندروستى نایەڵن تەندروستیان ئەو مامۆستایانە تێکبچێت، داوای سەلامەتی بۆ مانگرتووەكان دەكەین، ئەوان هەقیان لای حكومەتی عێراق نیەو لە بەغدایە. ماوەى شەش رۆژە ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران، بەرامبەر ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سلێمانی، دژى دواکەوتنى مووچەکانیان مانگرتنیان لەخواردن راگەیاندووە.
ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازى لەسلێمانى، ڕایدەگەیەنن سبەینێ دووشەممە، گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ دەکەن، بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژە جیاوازەکانى سەرجەم شار و شارۆچکەکان دەکەن؛ سبەینێ کاتژمێر (10:30)ی بەیانی؛ لەبەردەم پارکی مەلیک مەحموودى سلێمانى ئامادەبن. دەقى ڕاگەیەندراوەکە سبەینێ گەورەترین خۆپیشاندانی ساڵ دەکەین لەژێر دروشمی (ڕۆژی وەفا و پشتیوانی) ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی؛ سبەینێ دووشەممە 3/ 2/ 2025 خۆپیشاندانێکی گەورە و بەرفراوان بە ئاڕاستەی خێوەتگەی هاوپیشە مانگرتووەکانمان ئەنجامدەدەین. داوا لە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژە جیاوازەکان و هاووڵاتیانی ویژدان زیندوو و بەهەڵوێستی سەرجەم شار و شارۆچکەکان دەکەین؛ سبەینێ کاتژمێر (10:30)ی بەیانی؛ لەبەردەم پارکی مەلیک مەحموود (لە شەقامی بازنەی مەلیک مەحموود) ئامادەبن. ئامادەبوونتان پشتیوانی و وزە و هێز و نیشاندانی وەفای ڕاستەقینەیە بۆ مانگرتووانی هاوپیشەمان. ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی
ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، رەخنە لە کۆبونەوەکەی دیمەشق دەگرێت و بە نایاسایی دەزانێت، کە بەبەشداریی ژمارەیەک لە بەرپرسی گروپە چەکدارەکان ئەنجامدرا و چەندین بڕیاری لەبارەی دەستور و پەرلەمان و سوپاوە درا و تیایدا شەرع وەک سەرۆکی سوریا دیاری کرا. لهڕاگەیەندراوێکى ڕۆژنامەوانیدا، ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان، ئەو بڕیارانەی لە دەرەوەی کۆنگرەی نەتەوەیی سوریا دەدرێن، ناشەرعین، چونکە بە بێ بەشداری هێزە سیاسی و شۆڕشگێڕەکان و خەڵک ئەنجامدراون. ئیدارەکە ئاماژەی بە کۆنگرەی “سەرکەوتن” کرد کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە دیمەشق بەڕێوەچوو و بە ناشەرعی ناوی برد، چونکە دەڵێت، زۆرێک لە بەشداربووان تیرۆریست بوون و نوێنەرایەتی خەڵکی سوریا و ژنان و گەنجانیان تێدا نەبوو. لەبەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکە ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە بەستنی کۆنگرەیەکی نەتەوەیی بە بێ بەشداری هەموو پێکهاتەکانی سوریا دەبێتە هۆی نەگەیشتن بە ئامانجەکانی شۆڕشی گەلی سوریا و دۆخێکی هاوشێوەی دەسەڵاتی پێشوو دروست دەکات. ئیدارەکە داوا لە دەسەڵاتدارانی دیمەشق کرد، کە لەو هەڵەیە تێبگەن و هەموو سوورییەکان لە کۆنگرەیەکی نەتەوەیی گشتیدا کۆبکەنەوە بۆ نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ و دیموکراتیک. ئیدارەی خۆسەر رایدەگەیەنێت: هەر رێکارێک لە دەرەوەی کۆنگرەی نیشتیمانی سوریا و بەبێ بەشداریی هێزە سیاسی و نیشتیمانی و شۆڕشگێڕەکان کەموکوڕیی هەیە، بەستنی کۆنگرەی دیالۆگی نیشتیمانی سوریا بە بەشداریی پێکهاتە و لایەنەکانی سوریا چارەسەری نمونەییە بۆ کۆتایی هێنان بە ناسەقامگیریی ئێستای سوریا و گەیاندنی گەلەکەی بە کەناری ئارام، لەبەرامبەردا دوورخستنەوەی هەر پێکهاتە و لایەنێک دەبێتە هۆی بەدەستنەهێنانی ئامانجەکانی شۆڕشی گەلەکەمان، هیچ جیاواز نابێت لە رژێمی پێشوو. ئیدارەی خۆسەر داوا لە دەسەڵاتدارانی دیمەشق دەکات هەڵەکانیان راستبکەنەوە و سەرجەم سورییەکان بە پێکهاتە و چین و ئاڕاستە جیاوازە سیاسییەکانەوە لە کۆنگرەیەکی نیشتیمانی گشتگیر و بەبەشداریی هەموان ئامادەکاریی بۆ بکرێت و چوارچێوەکانی دەستوریی نوێ دابڕێژرێتەوە. هەروەک داوا دەکەن، دەسەڵاتدارانی دیمەشق رێگە نەدەن هیچ لایەن و کەسێک گوتاریی رقاوی بڵاوبکاتەوە و کاربکەن بۆ بەرجەستەکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەژیان کە گەلی سوریای پێدەناسرێتەوە.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاوی کردەوە؛ بە زۆرینەی دەنگ هەمواری پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی وڵات پەسەندکرا و بەوەش رێگە لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ دەرەوە دەکرێتەوە. دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، بە سەرۆکایەتی موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بە ئامادەبوونی 176 پەرلەمانتار دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو. فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوی کردەوە؛ لە دانیشتنەکەدا، دەنگ لەسەر پڕۆژەی هەمواری یەکەمی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق بۆ ساڵانی دارایی (2023 - 2024 - 2025 ) ژمارە 13ـی ساڵی 2013 دراوە. لاى خۆیەوە، بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری عێراق لەلێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا وتى: بەپێی یاسا پەسەندکراوەکە، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە لەڕێگەی سۆمۆوە. ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشى وت: نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی هەر بەرمیلێک نەوتی کوردستان بە 16 دۆلار دیاریکراوە بۆ ماوەی 60 رۆژ، هەروەها لایەنی راوێژکاریی تایبەتمەندی نێودەوڵەتی لە ماوەی 60 رۆژدا نرخی دەرهێنان و گواستنەوەی بەرمیلێک نەوت لە هەر کێڵگەیەک بە جیا دیاری دەکات." بەپێی ماددەى 12 پێویستە هەرێم و بەغداد پرسە داراییەکانیان لە ساڵانى 2004-2022 پاکتاوبکرێت دواى وردبینیکردنیان لەلایەن دیوانى چاودێرى داراییەوە، لەگەڵ پابەندبوونى هەرێم بە رادەستکردنى 400 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە بەسۆمۆ. هەموارى بودجە لە 5ـی تشرینی دووهمی 2024ـەوە لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانى عێراقەوە رەوانەى پەرلەمان کراوە، بەڵام بەهۆى ناکۆکى فراکسیۆنەکانەوە لەسەر ماددەى 12 کە تایبەتە بە دەستپێکردنەوەى نەوتى هەرێم، هەموارەکە بەپەسەندنەکراوى ماوەتەوە. عەلى حەمە ساڵح، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لەدواى پەسەندکردنى هەموارەکە نوسینێکى بڵاوکردەوەو تیایدا دەڵێت، هەرێم دەبێت نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکات، بۆ هەر بەرمیلێک عێراق ١٦ دۆلار خەرجدەکات، تاوەکو لە دوو مانگدا لیژنەی پسپۆڕ خەرجی فعلی دیاری دەکات. هاوکات عەلى حەمەساڵح ئەوەش دەخاتەڕوو، ڕێژەی ٥٠٪ داهاتی فیدڕاڵی دەگەڕێتەوە بەغدا، کە ٢٥٪ کۆی داهاتی هەرێمە، واتە: لەنزیک چوار ترلیۆن دەبێت یەک ترلیۆن بگەڕێتەوە، عێراق موچەو پارەی پرۆژەو خەرجیەکان دابین دەکات کە نزیکەی ١٥ ترلیۆنە، سێ ترلیۆنی داهاتی ناوخۆ بۆ هەرێم دەگەڕێتەوە.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران جەختی لەوە کردەوە کە توانەو هێزو دەستکەوتە بەرگرییەکانی وڵاتەکەی ئەوەندە هەیە کەڕێگە بە هیچ وڵاتێک نەدات هێرش بکاتە سەری هێزو توانا سەربازیەکانی ئێرانیش تەنها بۆ بەرگرییە و بۆ هێرشکردنە سەر هیچ کەس و وڵاتیک نییە. لە ڕێوڕەسمی پەردەلادان لەسەر نوێترین دەستکەوتەکانی بەرگری و بۆشایی ئاسمانی وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان لە بنکەی بۆشایی ئاسمانی ئیمام خومەینی، سەرۆک کۆمار ئێران وتی: ئەم دەستکەوتانە ئاماژەن بۆ ئەوەی کە دوژمنان ناتوانن بە ئاسانی هەرچییەکیان بوێت بەرامبەر خاکی ئێران بیکەن. ناوبراو زیادی کرد: ئەم دەستکەوتانە بە مەبەستی بەرگری لە نیشتمان و شۆڕشی ئیسلامی و سیستەمی پیرۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران هاتوون و بە مەبەستی هێرشکردنە سەر وڵاتانی دیکە نین. مەسعود پزیشکیان پێیوابوو، هیچ وڵاتێک بەهۆی دەستکەوتە بەرگرییەکانییەوە ناوێرێت هێرش بکاتە سەر ئێران. ئەو ڕوونیشی کردەوە کە پەرەسەندنی تەکنۆلۆژیای ئێران ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەردەوام دەبێت و بەجۆرێک دەبێت کە هیچ وڵاتێک ناوێرێت هێرش بکاتە سەر خاکی وڵاتەکەى. لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ مۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا و دیدارەکەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا لە ناوەڕاستی مانگی یەکدا، پزیشکیان جەختی لەوە کردەوە کە بوونی زلهێزە بیانییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تەنها دەتوانێت ببێتە هۆی ناسەقامگیری ناوچەکە، ئاماژەی بەوەشدا کە کێشەکانی ناوچەکە دەبێت لە ڕێگەی ڕێککەوتنەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە چارەسەر بکرێت.
ئاری هەرسین بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتى کوردستان، سەبارەت بە مانگرتنەکەى مامۆستایانى سلێمانى ڕایدەگەیەنێت، پێمان وایە هەقى خۆیانە داواى مافى خۆیان بکەن، بەس مووچەو هەقى ئەوان لاى حکومەتى هەرێم نییەو لاى بەغدایە. ئەو بەرپرسەى پارتى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا، وتى: ئیشەڵا تیمەکانى تەندروستى نایەڵن تەندروستیان ئەو مامۆستایانە تێکبچێت، داوای سەلامەتی بۆ مانگرتووەكان دەكەین، ئەوان هەقیان لای حكومەتی عێراق نیەو لە بەغدایە. لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا، ئاری هەرسین، پارتی واقع بینە بۆیە هیچ بەیاننامەو قسەیەکى نییە لەسەر ئەو مانگرتنەى مامۆستایان، پارێزگاری سلێمانی و جێگرەكەی خۆیان بەشێكن لە مەكینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كێشەكە لەوەدایە ئەوانەی بەشێكن لە حكومەتەكە ئەچن بۆناو مانگرتووەكان و دەبن بە دەمڕاست و محامی ئەوانەی مانیانگرتووە بۆ موچەكانی خۆیان ، بۆیە ئەگەر ئێمە وەكو پارتی بەیاننامە دەربكەین هیچ شتێك نیە جگە لە دووفاقی ئەوە عەیبە لە سیاسەتدا. بەرپرسى لقى چوارى پارتى ئەوەشى وت: هەموو كەسێك مافی خۆیەتی داوای مافی خۆی بكات و موچەش حەقی شەرعی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانە، ئەوەی موچەی راگرتووەو ناینێری حكومەتی هەرێم نیە، وەزیری دارایی حكومەتی بەغدایە. ماوەى شەش رۆژە ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران، بەرامبەر ئۆفیسی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سلێمانی، دژى دواکەوتنى مووچەکانیان مانگرتنیان لەخواردن راگەیاندووە.
