وەزیرى دارایی حکومەتى کاتى سوریا، ئاشکراى دەکات ناوى 400 هەزار فەرمانبەری خەیاڵی و بن دیوار لەتۆمارەکانى دەوڵەتدا هەیەو وەکخۆى دەڵیت چاوەڕوانی ئەم هەموو گەندەڵییەمان نەدەکرد. لەگەڵ دەستبەکاربوونی حکومەتە کاتیەکەى ئەحمەد شەرع، کەمتر لە دوو مانگ بەسەر ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری پێشووی سوریا، ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتە لە کارەکانی بۆ ئاوەدانکردنەوەی دامەزراوە وێرانەکانی دەوڵەت بەردەوامە. باسیل عەبدولحەننان، وەزیری ئابوری حکومەتى ڕاگوزەرى سووریا، بە ئاژانسى ڕۆیتەرزى وتوە: لەتۆمارەکانى دەوڵەتى پێشووى ئەسەددا ناوى 400 هەزار فەرمابەرو کارمەندى نادیارو خەیاڵ، هەیە، جەختیشی لەوە کردەوە کە لابردنی ئەوان سەرچاوەیەکى گەورەیە بۆ گەڕانەوەى داهات بۆ دەوڵەت. وەزیرى ئابوورى حکومەتى سووریا، وتیشى: ئیدارەی نوێ چاوەڕوانی گەندەڵی لەو وڵاتەدا بوون، بەڵام بە خەیاڵیاندا نەدەهات کە بگاتە ئەم ئاستە، پێدەچێت هەندێک کۆمپانیا و فەرمانگەی دەوڵەتی تەنها بۆ دزینی سەرچاوەکانى داهات بوونیان هەبێت بۆیە دادەخرێن. دوای 13 ساڵ شەڕی ناوخۆی خوێناوی، سوریا ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی دەبێتەوە، دیارترینیان ئاوەدانکردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەکان و هەروەها ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی و دامەزراوە فەرمییەکان، جگە لە پێکهێنانی سوپا و هێزە چەکدارەکان و بوژاندنەوەی ئابووریی وێرانە. لەلایەکى دیکەوە، محەممەد زەید وەزیری گەشەپێدانی کارگێڕی سوریا ئاشکرایکرد، دەوڵەت پێویستی بە 550 بۆ 600 هەزار کرێکار هەیە، کە ئەمەش کەمترە لە نیوەی ژمارەیەى ئێستا هەیە. وەزیرەکانی دیکەی ئەو حکومەتەی کە پاش ماوەیەکی کەم لە ڕووخانی ئەسەد پێکهێنراون، بۆ ماوەیەکی ڕاگوزەر، پێشتر باسیان لە ڕادەی گەندەڵی و لایەنگری لە وڵاتدا لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا کردبوو.
لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەهۆی نەدانی نزیکەی ١.٣ ملیار دۆلاری باج، ڕەزامەنی دراوە لەسەر ڕاگرتنی تۆڕی ئینتەرنێتی کۆمپانیای کۆڕەک لە عێراق. لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق، سەبارەت بە ڕاگرتنی تۆڕی ئینتەرنێتی کۆمپانیای کۆڕەک لە عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، سەركەوتنی هەوڵەكان بۆ ڕاگرتنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی كۆمپانیای (كۆڕەك) ڕادەگەیەنین، كە لە ماوەی پێشوودا بە ڕاگرتنی خزمەتگوزاریی پەیوەندی لەگەڵ كۆمپانیاكانی دیكە سزادراوە. ئاماژە بەوەکراوە، بەهۆی ڕادەستنەكردنی ئەو بڕە پارەیەی کە لە ئەستۆیدایە و شایستەی حكومەتی عێراقە بڕەکەی بە نزیكەی ١.٣ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی کۆمپانیاکە ڕادەگیرێت. هاوکات، زیاد جەنابی سەرۆكی لیژنەكە، بەردەوامبوونی شوێنكەوتنی گەندەڵكاران و ئەوانەی سامانی گشتی دەبەن، هەروەها سووربوون لەسەر ڕاگرتنی بەهەدەردانی سامانی دەوڵەتی دووپاتكردووەتەوە. ئەمە لەکاتێدایە، پێشتر دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان سێ بڕیاری بەرانبەر كۆمپانیای كۆڕەك بۆ پەیوەندییەكان دەركرد لەوانە: ڕاگرتنی كڕین و فرۆشتنی سیمكارتی كۆمپانیاكە، ڕاگرتنی پەیوەندیی تەلەفۆنی لەنێوان بەشداربووانی كۆمپانیاكە و كۆمپانیاكانی دیكەی پەیوەندی، دڵنیایی درایەبریکار و بنکەکانی فرۆشتن، کە هیچ سیمکارتێکی نوێی کۆمپانیاکە نەفرۆشن یان بازرگانی پێوە نەکەن، بە پێچەوانەوە لێپرسینەوەی یاسایییان لەگەڵ دەکرێت.
ئيمانوێل ماكرۆن سهرۆكى فهرهنسا ڕایگەیاند، گرنگيى بە پاراستنى مافهكانى پێكهاتهكان له عێراق و سووريا و داكۆكييان له پاراستنى مافهكانى كورد له سووريا دەکەینەوە. بەپێى ڕاگەیەندراوێکى سەرۆکایەتى هەرێم، شهوى ڕابردوو، پێنجشهممه 2025/1/30 نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان پهیوهندییهکی تهلهفۆنی له ئيمانوێل ماكرۆن سهرۆكى فهرهنساوه پێگهیشتووە. تیایدا دهربارهى پهيوهندييهكانى ههولێر ـ بهغدا، دۆخى عێراق و ههرێمى كوردستان، پێشهاتهكانى سووريا و ڕۆژههڵاتى ناوهڕاست، بيروڕايان گۆڕييهوه. هەر لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ههردوولا جهختيان له گرنگيى چڕكردنهوهى ههوڵهكان بۆ پاراستنى ئارامى و سهقامگيرى له ناوچهكه كردهوه، ههروهها بهردهواميى گفتوگۆى ههرێمى كوردستانيان لهگهڵ حكوومهتى فيدراڵى عێراق بۆ چارهسهركردنى كێشهكانى ههولێر ـ بهغدا به گرنگ بۆ سهقامگيريى عێراق له قهڵهم دا. هاوکات ڕاگەیەندراوەکە باس لەوەدەکات لاى خۆيهوه ماكرۆن جهختى له بهردهواميى پشتگيريى فهرهنسا له عێراق و قهوارهى دهستووريى ههرێمى كوردستان كردهوه و تيشكى خسته سهر ئهوهى كه فهرهنسا به بايهخێكى زۆرهوه له پهيوهندييهكانى لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان دهڕوانێت. ههر له پهيوهندييه تهلهفۆنييهكهدا ماكرۆن پيرۆزباييى سهركهوتنى ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستانى لهنێچيرڤان بارزانى كرد، تيشكيان خسته سهر ههوڵهكانى پێكهێنانى كابينهى نوێى حكوومهتى ههرێمى كوردستان، ههروهها ههردوولا هاوڕا بوون لهسهر گرنگيى پاراستنى مافهكانى پێكهاتهكان له عێراق و سووريا و داكۆكييان له پاراستنى مافهكانى كورد له سووريا كردهوه و چهندين بابهتى ديكهى جێى بايهخى هاوبهشيان، تاوتوێ كرد.
دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمریكا له كۆشكی سپی بە ڕۆژنامهنوسان ڕایگهیاند: ههردو وڵاتی ئوردن و میسر پێشوازی له دانیشتوانی غهززه دهكهن و لهئێستاشدا بارودۆخی سوریا ناجێگیرە. ترهمپ وتیشی ئهمریكا زۆر كاری بۆ میسر و ئوردن كردوه، ئهوانیش ئهوهی ئێمه داوامان كردوه ئهنجامی دهدهن. سهبارهت به بونی ئهمریكاش له سوریا، ترهمپ ڕهتیكردهوه هێزهكانی ئهمریكا بكشێنێتهوه و جهختی لهوه كردهوه كه واشنتن دهستی بهو روداوانهدا نیه كه له سوریا ڕودهدهن، بهو پێیهی پشێوی لهو وڵاتهدا زاڵه، ئێمهش نهمانوتوه هێزهكانمان له سوریا دهكشێنینهوه، بهڵام بڕیاری پێویستیان لهبارهوه دهدهین. پێشتر دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمریكا داوای له ههردو وڵاتی ئوردن و میسر كرد كه فهڵهستینیهكانی كهرتی غهززه وهربگرن، ئهمهش ئاماژهیه بۆ ئهوهی كه ئهمه دهكرێت چارهسهرێكی كاتی یان ههمیشهیی بێت. ئهم بانگهوازهش لهلایهن ئەو دوو وڵاتهوه رهتكرایهوه، چونكه ئهوان ههنگاوێكی لهو شێوهیه به ههڕهشه له ئاسایشی نهتهوهیی و تێكدانی مافی فهڵهستینییهكان بۆ دامهزراندنی دهوڵهتی سهربهخۆی خۆیان دهزانن. پەیوەست بەو بابەتە لەوەڵامى ئەو پێشنیارەى ترەمپ، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوثیکەوتنێکى ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی "میهر"ی ئێرانی ئەمرۆ سێشەممە دەڵێت: پێم وایە ئەمە پڕۆژەیە کە زۆرێک لە ڕابردوودا هەوڵیان داوە بەڵام هەموویان شکستیان هێناوە، فەلەستین لە نەخشەی ناوچەکەدا ناسڕدرێتەوەو دەرناکرێن. وەزیرى دەرەوەى ئێران وتیشى: کەواتە پێشنیارەکەم شتێکی ترە لەبری فەلەستینییەکان هەوڵبدەن ئیسرائیلییەکان دەربکەن، بیانبەن بۆ گرینلاند تا بتوانن بە یەک بەرد دوو باڵندە بکوژن. هەم کێشەی گرینلاند و هەم ئیسرائیلییەکان چارەسەر بکەن.
ستیڤ ویتکۆف نوێنەری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، "نزیکە هیچ شتێک لە کەرتی غەززە نەماوەو دووبارە ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە ڕەنگە 10 بۆ 15 ساڵ بخایەنێت. دوێنێ چوارشەممە، ستیڤ ویتکۆف نوێنەرى تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گەیشتە ئیسرائیل و لەگەڵ نەتەنیاهوو کۆبووەوە. بەرپرسە ئەمریکییەکە بۆ چاودێریکردنی ئاگربەستی غەززە سەردانی ناوچەکەی کردووە. ستیڤ ویتکۆف ئەمرۆ پێنج شەممە لە لێدوانێکدا بە ئاکسیۆسی وتووە، خەڵک دەچنە باکوور بۆ ئەوەی بچنە ماڵەوە و بزانن چی ڕوویداوە و دواتر دەگەڕێنەوە، هیچ شتێک لە غەززە نەماوە جگە لە تەقەمەنی نەتەقیو. ئاگربەستی غەززە لە 19-01-2025 دەستیپێکرد و بڕیارە قۆناخی یەکەمی 42 رۆژ بخایەنێت. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، "تەنها هەڵمەتەکانى ڕووخاندن و لابردنی داروپەردوو لە غەززە بۆ ماوەی 5 ساڵ بەردەوام دەبێت"، ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە دیدگایەکمان هەبوو بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی غەززە لە ماوەی 5 ساڵدا، بەڵام ئەمە مەحاڵە". نوێنەرى تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، زیادی کرد: یارمەتییەکان دەچنە ناو غەززە، وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە. ناوبراو جەختى لەسەر ئەوەکردەوە، بۆیە چوومە غەززە - بۆ ئەوەی بزانم ڕێککەوتنەکە چۆن جێبەجێ دەکرێت، چونکە ئەمە زۆر گرنگە. ویتکۆف ئاشکرای کرد کە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ باسی بیرۆکەی ئاوارەکردنی فەلەستینییەکانی لە غەززە نەکردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، بەو شتانەی کە لە سەردانەکەیدا بینیویەتی، غەززە "ناتوانرێت کەسى تێدا نیشتەجێ بێت".
ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێزەکانی سەر بە تورکیا لە سوریا بۆ سەر ئەمبولانسێکی مانگی سووری کوردی پێدەچێت تاوانی جەنگی بێت و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەنکەرە دەبێت لێکۆڵینەوەی پێویست ئەنجام بدات و لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو تاوانانە بکات. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، لە 18ی مانگی یەکی ئەمساڵ هێرشێکی ئاسمانی هێزی سوپای نیشتیمانی سوریا(SNA) کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێت، ئەمبولانسێکی مانگی سووری کوردی لە ڕۆژئاوا کردوەتە ئامانج. بە پێی ڕاپۆرتەکەی ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە، پێدەچێت ئەم هێرشە تاوانێکی جەنگی بێت. شایەتحاڵان ڕایانگەیاندووە هێرشەکە ئامبولانسێکی کردۆتە ئامانج کە هاووڵاتییەکی مەدەنی گواستوەتەوە کە بەهۆی هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەو هێزانەوە بۆ سەر خۆپیشاندەران لە بەنداوی تشرین برینداربووە. لە هێرشەکانی ئەو ڕۆژەدا شەش هاووڵاتی سڤیل کوژران کە یەکێکیان ئەکتەرێکی بەناوبانگی کورد بوو و لانیکەم 16 کەسی دیکەش بریندار بوون. لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەکاونتێکی سەر بە سوپای نیشتمانی سوریا گرتەیەکی ڤیدیۆیی کامێرای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بڵاو کردوەتەوە کە هێرشکردنە سەر خۆپیشاندەرانی بەنداوی تیشرین پیشان دەدات و نووسیوێتی بەڵام تا ئێستا ئەو ڕێکخراوە نەیتوانیوە پشتڕاستی بکاتەوە کە ئایا هێرشەکان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە ئەنجام دراون یان سوپای نیشتمانی سوریا کە تورکیا پاڵپشتیان دەکات. لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا خۆپیشاندەران لە دەوروبەری بەنداوی تشرین کۆبوبوونەوە بۆ ڕێگریکردن لە هێرشە بەردەوامەکانی تورکیا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر ناوچەکە، چونکە نیگەرانی هەبوو لەوەی بەنداوەکە بڕووخێت. بەپێی ئامارەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن ئەمەریکاوە پاڵپشتی دەکرێن لە ماوەی مانگی یەکدا لانیکەم چوار هێرشی هێزەکانی هاوپەیمانی تورکیا و یاخیبووان بۆ سەر خۆپیشاندەرانی لە نزیک بەنداوی تشرین بووەتە هۆی کوژرانی 20 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 120 هاووڵاتی کورد. هیبا زەیەدین، لێکۆڵەری باڵای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت "هێزەکانی سوپای نیشتمانی سوریا و تورکیا شێوازێکی ڕوون و پڕ لە کێشەی هێرشی نایاسایییان لە دژی خەڵکی سڤیل و کەرەستەی مەدەنی نیشانداوە و تەنانەت وا دیارە کە بەم بۆنەشەوە ئاهەنگ دەگێڕن. تورکیا وەک پشتیوانی سەرەکی سوپای نیشتمانی سوریا ئەرکی ئەوەی لەسەرە کۆنتڕۆڵی ڕەفتارە خراپەکانی ئەو هێزانە بکات یان مەترسی ئەوەی لەسەئەوەیە دەستی لەو تاوانانەدا تێکەڵ بێت." ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ چاوپێکەوتنی لەگەڵ دوو بەشداربووی ناڕەزایەتییەکانی 18ی مانگی یەک و شۆفێری ئەمبولانسەکە ئەنجامداوە. ڕێکخراوەکە ڕەسەنایەتی ڤیدیۆکانی هێرشی سەر خۆپیشاندەرانی بەنداوی تیشرینی پشتڕاستکردووەتەوە کە لە نێوان کاتژمێر 1 بۆ 2ی پاشنیوەڕۆ ڕوویداوە. بە پشتبەستن بە سێ ڤیدیۆ و لێدوانی شایەتحاڵەکان، ڕێکخراوەکە نەیتوانی هیچ ئامانجێکی سەربازی لە نزیک شوێنی ناڕەزایەتییەکە دەستنیشان بکات. ئارمانج محەممەد، تەمەن 37 ساڵ، خەڵکی قامیشلۆ بە ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی ڕاگەیاندوە "ئێمە چووبووینە بەنداوی تشرین بۆ ئەوەی دژی لەشکرکێشی تورکیا و گروپەکانی سەر بە تورکیا خۆپیشاندان بکەین بۆ بەرگریکردن لە خاکەکەمان و داوای کۆتاییهێنان بە هێرشەکان بۆ سەر ئاو، کارەبا، و ژێرخانی ناوچەکە بکەین" و ئاماژەی بەوەشکردووە "ئێمە گۆرانی کوردیمان دەوت و سەمامان دەکرد، هەروەها ژنان و منداڵان و بەساڵاچووانیش ئامادەی چالاکییەکە بوون و هیچ هێزێکی سەربازی و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە شوێنی ناڕەزایەتییەکە ئامادە نەبوون. خۆپیشاندەران نزیکەی پێنج کیلۆمەتر لە هێڵی پێشەوە دوور بوون." ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە کەناڵێکی تێلێگرامی چەکدرانی سەر بە تورکیا بڵاوکراونەتەوە و لە لایەن ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤەوە پشتڕاستکراونەتەوە، دەریدەخەن کە دوو تەقەمەنی لە ئاسمانەوە کەوتوونەتە خوارەوە و بەر قەرەباڵغییەک کە لە ژن و پیاو پێکهاتووە، لە بەنداوی تیشرین دەتەقێتەوە. ئەوان ناڕەزایەتیان دەردەبڕی و سەمای نەریتی کوردییان دەکرد. لە ژێرنووسی یەکێک لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا هاتووە "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکدار پیرۆزبایی و هیوای خۆشی دەنێرێت بۆ ئاهەنگەکانی هێزەکانی دیموکرات لە بەنداوی تیشرین." ئەو ڤیدیۆیانەی دوای هێرشەکە لە سۆشیال میدیاشدا بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخەن کە خۆپیشاندەرانی بێ چەک بەپەلە بە هانای بریندارەکان و ئەو کەسانە دەچن کە پێدەچێت کوژراون. هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کورد لە سوریا لە کۆتاییەکانی مانگی دەی ساڵی ڕابردووەوە بووەتە هۆی پچڕانی ئاو و کارەبای ملیۆنان کەس. هێرشی دووبارە بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی چەندین دامەزراوەی گرنگیان لەناوبردووە، لەوانە وێستگەکانی ئاو و کارەبا، دامەزراوە نەوتییەکان و وێستگەکانی غاز، هەروەها نەخۆشخانە و نانەواخانە و دامەزراوە ئاوییەکانی پەک خستووە.
ــ تا ئێستا تەرمی ٢٨ دەرهێنراون، ئێمە یەک خێزانین بەڕاستى لە ماتەمینیداین ــ دواى دەڕۆژ لە دەستبەکاربوونى ئەمە یەکەم ڕووداوی گەورەیە ڕووبدات ــ ترەمپ پرسیاری کرد بۆچی "نەچووە سەرەوە یان خوارەوە، یان نەگەڕاوە؟ سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترامپ و بەرپرسانی فیدراڵی و ناوخۆیی لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا رۆژی پێنجشەممە، 30ی مانگی یەک ڕایانگەیاند هیچ کام لە سەرنشینانی ئەو فڕۆکەیەی ئێوارەی چوارشەممە لەگەڵ هێلیکۆپتەرێکی سەربازی لەیەکیاندا، ڕزگاریان نەبووە، تائیستاش ٢٨ تەرم دۆزراونەتەوە. ترامپ رەخنەی توندی لە بەشی کونتڕۆڵکردنی فڕۆکەخانە و کرداری فڕۆکەوانی کۆپتەرەکە گرت، وتی "نازانین چی بووەتە هۆی ئەم کەوتنەخوارەوەیە، بەڵام کۆمەڵێک بۆچوون و بیرۆکەی زۆر بەهێزمان هەیە و کار بۆ ئەوە دەکەین هۆکارەکەی ئاشکرا بکەین." فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی ئەمەریکەن ئەیرڵاینز کە 60 سەرنشین و چوار کەسی تیمی فڕۆکەوانی تێدابوو، لەکاتی نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی نیشتمانی ڕۆناڵد ڕیگان لە نزیک واشنتنی پایتەخت شەوی چوارشەممە لەگەڵ کۆپتەرێکی سەربازیدا لەیەکیاندا و کەوتنە ناو ئاوی ڕووباری پۆتامێکەوە. بەرپرسانی ئەمەریکا ئاماژەیان بەوەکردووە پێدەچێت سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدابێت و تا ئێستاش تەرمی ژمارەیەک لە سەرنشینەکانیان لە ڕووباری پۆتامێک دەرهێناوە. بە وتەی بەرپرسان بارودۆخی کەشوهەوا لەبار بووە و تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە دیاری نەکراوە. لە کۆپتەرەکەدا سێ سەرباز بوون کە گەشتێکی مەشق و ڕاهێنانیان ئەنجامداوە. ڕێکخراوی سکەیتینگی نمایشی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە چەند ئەندامێکیان کە بریتین لە وەرزشوانان و ڕاهێنەر و ئەندامانی خێزانەکەیان لەنێو سەرنشینانی فڕۆکەکەدا بوون و دەڵێن "بەهۆی ئەم کارەساتەوە وێران بووین و دڵمان لای خێزانی قوربانییەکانە." لە لایەکی دیکەوە کرێملین و میدیاکانی ڕووسیا ڕایانگەیاند کە ژمارەیەک لە یاریزانانی سکەیتی ڕووسیا کە لە نێویاندا دوو پاڵەوانی جیهانی لە فڕۆکەکەدا بوون. دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی "بەداخەوە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و هاوڕێیانیان دەکەین." پۆلیسی واشنتن و دەوروبەری لە سۆشیال میدیادا ڕایگەیاندووە هێزەکانیان ئێوارەی چوارشەممە دەستیان بە لێکۆڵینەوە و ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنینەکانیان کردووە. بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس چەند دەزگایەک بەشدارن لە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و فریاگوزاریدا. نزیکەی 300 کارمەندی فریاگوزاری لە ڕووباری پۆتامێک و ناوچەکانی دەوروبەری دەگەڕێن.قووڵایی ڕووباری پۆتامێک لە شوێنی ڕووداوەکە نزیکەی دوو مەتر و نیوە. جان دانێڵی، بەڕێوەبەری دەزگای ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتنی واشنتن بە ئاماژەدان بە کەشوهەوای سارد و بای بەهێز ڕایگەیاند بارودۆخەکە زۆر سەختە بۆ کارمەندانی فریاگوزاری. ئیدارەی فڕۆکەوانی فیدراڵی ڕایگەیاندووە فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکە سەر بە هێڵی ئاسمانی ئەمەریکەن ئەیرڵاینزە و لە ڕێگەی کانساسەوە بەرەو واشنتن هاتووە. پێشتریش دانۆڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی 'ترۆث سوشاڵ' نووسیبووی "چ شەوێکی ترسناکە! گڵۆپی فڕۆکەکە دەدرەوشێتەوە، بۆچی هێلیکۆپتەرەکە بەرەو سەرەوە یان خوارەوە نەجووڵایەوە یان نەگەڕاوەتەوە؟ بۆچی تاوەری کۆنتڕۆڵ بە هەلیکۆپتەرەکەی نەگوتووە چی بکات لەبری ئەوەی بپرسێت ئایا فڕۆکەکەی بینیوە یا نا؟ ئەمە دۆخێکی خراپە کە دەبوو بەری پێبگیرێت، ئەمە باش نییە!." هەروەها پیت هەگسێت وەزیری بەرگری ئەمەریکا دۆخەکەی بە "بەتەواوی کارەساتبار" ناوبرد. لە کاردانەوەیەکی دیکەدا، مایک جانسۆن، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا ڕایگەیاند زۆر بەداخەوە بۆ کارەساتی ترسناکی پێکدادانی ئەو فڕۆکە و هەلیکۆپتەرەکە.
دەقی بەیاننامەکە بە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی: بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی سڵاوی خواتان لێ بێت. سەرەتای نامەکەمان بە پێشکەشکردنی رێزو پێزانینێکی زۆر بۆ بەڕێزتان دەست پێدەکەین، بۆ هەڵوێستی بەرپرسیارانەتان لە ئیدارەی کاروباری وڵاتداو هەوڵەکانتان بۆ فەراهەمکردنی بەرژەوەندیەکانی گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانییەوە. ئەم گوتارەتان ئاڕاستەدەکەین بەناوی کۆمەڵێک لە چالاکی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان – عێراقدا، بۆ باسکردنی مەسەلەیەکی گرنگ و بنەڕەتی، کە پەیوەندی بە مافەکانی گەلی کوردستانەوە هەیە لە تورکیاداو هیواکانی ئەم گەلە بۆ مافی چارەی خۆنوسین و مافی فەراهەمکردنی ژیانێکی ئاسودەو دور لە زوڵم و زۆرو چەوساندنەوە، بەجۆرێک کە بگونجێت لەگەڵ ئەو یاساو پەیماننامە نێودەوڵەتیانەدا کە مافی گەلان زامن دەکەن. بۆ چەند سەدەیەک دەچێت کە گەلی کورد لەتورکیادا بەدەستی دەسەڵاتە یەک لەدوای یەکەکاندا روبەڕوی چەوساندنەوەو پەراوێزخستن و کارەسات دەبێتەوە. فەرامۆشکردنێکی بەرنامەرێژکراو بۆ ناسنامەو کلتور، هەڵمەتی سەربازی، پیادەکردنی سیاسەتی پاکتاوکردنی رەگەزی، هەڵمەتی لەناوبردنی بەکۆمەڵ هەروەک ئەوەی لە دێرسيم لە ساڵی ١٩٣٨ دا رویدا، ئەمانە هەمووی سەرەڕای هەوڵەکانیان بۆ لەناوبردنی بزاڤە سیاسی و کۆمەڵایەتیە کوردییەکان. هەموو ئەمانە بەڵگەی ئەو زوڵموزۆرەن کە گەلەکەمان لە کوردستانی تورکیادا روبەڕوی بۆتەوە. لێرەدا دەمانەوێت نیگەرانی قوڵی خۆمان دەربڕین لەسەر هەوڵە جۆراوجۆرانەی دەسەڵاتی تورکیا دەیاندات، لە نێویاندا سەردانەکانی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەیان بۆ فشارخستنەسەر دەوڵەتانی دراوسێ لەنێویاندا عێراق بۆ شەرعیەتدان بەو شەڕەی دژی بزوتنەوەی کوردایەتی لە تورکیادا بەرپایان کردووە، هەرەوا هەوڵەکانیان بۆ ئەوەی پارت و بزوتنەوە کوردیەکان بخەنە ناو لیستی تیرۆری جیهانیەوە. ئێمە بڕوامان وایە کە وەڵامدانەوەی عێراق بۆ ئەم داوایە، بەهیزکردنی هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیایەو بەشداریکردێنتی لەو زوڵم و چەوساندنەوەیەی دەرهەق بە مافەکانی پێکهاتەیەکی رەسەنی ناوچەکە دەکرێت. لەسەر بنەمای ئەوانەی لەسەرەوە باسمان کردوون و پاڵپشت بە تێبینیەکانمان لەسەر هەوڵەکانی تورکیا بۆ لایەندارکردنی عێراق و هێنانی بۆ ناو بەرەی خۆی لەم ناکۆکیەدا، داوا لەبەڕێزتان دەکەین کە هەڵوێستێکی دادپەروەرانە وەربگرن پاڵپشت بەو یاسا و پەیماننامە نێودەوڵەتیانەی مافی چارەی خۆنوسینی گەلان دەپارێزن. هەروەها داواکارین کە نەکەونە ژێر فشاری ئەو هەوڵانەی کار بۆ دامرکانەوەی خەباتی گەلێک دەکەن لەپێناوی مافە رەواکانیدا. بە زمانی عەرەبی: إلى/ دولة رئيس مجلس وزراء جمهورية العراق السيد محمد شیاع السوداني المحترم سلام الله عليكم ورحمته وبركاته نستهل هذه الرسالة بتقديم خالص الاحترام والتقدير لدولتکم ولموقفكم المسؤول في إدارة شؤون البلاد والسعي لتحقيق مصلحة الشعب العراقي بكافة مكوناته. نخاطبكم اليوم باسم مجموعة من النشطاء المدنيين في اقليم کوردستان – العراق لطرح قضية هامة وأساسية تمس حقوق شعب كوردستان في تركيا وتطلعه الی تقرير مصيره وحقه في حياة كريمة خالية من الظلم والاستبداد، و ذلک بما یتماشی مع القوانین و الاتفاقات الدولية التي تکفل حقوق الشعوب. منذ قرون، والشعب الكوردي يواجه ممارسات القمع والتهميش والنكبات على أيدي السلطات المتعاقبة في تركيا، التجاهل الممنهج لهويتهم وثقافتهم، والحملات العسكرية، وسیاسة التطهير العرقي وحملات الابادة الجماعية کما حصل في مذبحة دیرسیم عام ١٩٣٨، بالاضافة الی قمع الحركات السياسية والاجتماعية الکوردية ، كل هذە الاحداث تشهد على الظلم الذي تعرض لە شعبنا في کوردستان ترکیا. نود أن نعرب عن قلقنا العميق من المحاولات التي تقوم بها السلطات التركية بشتی الاساليب منها الزیارات التي یقوم بها وزیر خارجیتها، لإضفاء شرعية على محاربتها للحركة الكوردية في تركيا، من خلال الضغط على الدول المجاورة، وبينها العراق، لتصنيف الأحزاب والحركات الكوردية ضمن قوائم الإرهاب العالمي. نؤمن أن استجابة العراق لهذا الطلب سوف تكون مساهمة في تكريس مزيد من الظلم والاضطهاد وتقوية الموقف الذي ينتهك حقوق مكون أصيل من المنطقة، ويتعارض مع الاتفاقات الدولية المتعلقة بحقوق الإنسان وحق تقرير المصير. و بناءا علی ما تم ذکرە اعلاه واستنادا الی ملاحظاتنا حول محاولات ترکیا لاستقطاب العراق الی جانبها في هذا الصراع، نطالب معاليکم باتخاذ موقف عادل یستند الی احترام القوانين والمواثيق الدولية التي تكفل حقوق الشعوب في تقرير مصيرها. کما نرجو عدم الانجرار وراء الضغوط التي تسعى لتقويض نضال شعب يسعى لنيل حقوقه المشروعة. مع كامل التقدير والاحترام، التواقيع: کاوان فرج علي ...ناشط مدني و مستشار مالي صفوت صدقي.....محامي وعضو مجلس مفوضية الانتخابات للمرحلة الانتقالية شونم محمد غريب... مهندسة وناشطة مدنية محمد کريم ... نائب رئیس منتدی اقتصادیی کوردستان و وزير اسبق في حکومة اقليم کوردستان طیب جبار ... مهندس و ناشط مدني – وکيل وزير اسبق في حکومة اقليم کوردستان خبات عبداللە ... کاتب وصحفي گەشە دارا حفيد محامية ونائبة سابقة لبرلمان اقليم کوردستان وعضوة في منظمة ازادبون. د. رازاو محمود فرج ... اکاديمية ونائبة سابقة لبرلمان اقليم کوردستان. تحسین قادر ... وزير اسبق في حکومة اقليم کوردستان وعضو منظمة ازادبون. ئارام جمال...رئیس منظمة المعهد الکوردي للانتخابات شورش امین ... ناشط مدني. بختیار زهدي .... رئیس منظمة اغاثة کوردستان صلاح رشيد ... وزير اسبق في حکومة اقليم کوردستان هومر محمد... کاتب و ناشط مدني د. شێرکۆ محمد امین ... اکادیمي ونائب سابق لبرلمان اقليم کوردستان شوان محمد ... صحفي ابوبکر عمر (ابوبکر هەڵەدنی) ... ناشط سیاسي و نائب سابق لبرلمان اقليم کوردستان. پەروا عەلی... نائبة سابقة لبرلمان اقليـم کوردستان ستارە عارف... کاتبة وصحفية. نهاد القاضي ... ناشط في مجال حقوق الانسان والشعوب د. پروین عارف ... اکاديمية وخبيرة في التأريخ الشفاهي محمود رضا امین ... کاتب و نائب سابق لمجلس الوطني العراقي. جمال جلال علي... موظف متقاعد د. کامران قرداغي ... طبيب استشاري د. ابراهيم احمد صالح ... استاذ جامعي – العلوم السیاسية سردار عبداللە ... کاتب و ناشط سیاسي- نائب اسبق لمجلس الوطني العراقي. د. محسن اديب ... باحث و اکاديمي طارق فاتح حسن... صاحب امتیاز جريدة هاوڵاتی نوزاد مجيد شريف... محامي و ناشط سیاسي فریدون عمر ... موظف حکومي بابکر درەیی ... حقوقي و ناشط سیاسي هەڵویست عبداللە ... ایکوفیمینست - رئیسة منظمة ازادبون (التحرر) بابان جعفر... ناشط مدني عبداللە ملا نوري ... ناشط مدني و نائب سابق لبرلمان اقليم کوردستان. اراس محمد غريب ... موظف متقاعد رحمن غریب ... صحفي سردار قادر علي ... محافظ سابق بالوکالة وناشط سیاسي نیاز عبداللە ... ناشطة و مدافعة عن حقوق الانسان د. شيرکو کرمانج ... باحث و اکاديمي – جامعة کویە د. محمد حسین شوانی ... استاذ جامعي د. بدرخان علي حسن ... طبيب و استاذ جامعي رەوا هەژار ... باحث و اکاديمي – لندن ئاسۆ رحيم ابراهيم ... ناشط سیاسي محمد امين ... ناشط مدني - کرکوک ستار بزینی ... ناشط مدني – سويد ئاراس ابراهيم ... پیشمرگە متقاعد دەشتی سلیمان برزواری ... کاتب عبدالکريم هەڵەدني ... کاتب و صحفي علي کريم حمە علي ... موظف قانوني کنێر عبداللە ... کاتبة یاسين قادر برزنجي ... کاتب و فنان مسرحي بختیار حمە علي هەڵەبجەیی ... فنان تشکيلي (نحات) عادل عثمان ... کاتب ئاسو هاشم ...محامي استشاري ئاریان اکرم احمد ... اعلامي ئاوات غفور مصطفی ... مهندس زراعي شهلا محمد احمد ... ناشطة مدنية سيران عبدللە ... باحثة اجتماعية سوز عبدالقادر بابان ... ناشطة مدنية نسرين حسین صالح ... کاتبة و ناشطة مدنية جیهان محمد صالح ... ناشط مدني علي محمد امین ... کاتب و صحفي ئارام بۆگدی ... اعلامي انور قادر رشيد ... کاتب ابراهیم مجيد فرج ... استاذ جامعي روشن احمد قاسم ... صحفية سمکو صابر شريف ... کاتب و ناشط في مجال جینوساید پروین عزيز سعيد ... ناشطة مدنية حسن حمە امین مارف ... ناشط مدني د. بڕوا رسول احمد ... اکاديمي – جامعة کوية د. چیا علي مصطفی ... استاذ جامعي – کوية عثمان محمد وسو ... موظف متقاعد - کوية عباس قادر عبداللە ... حقوقي – کویە برزان شلال احمد ... استاذ - شاعر وناشط مدني – کوية د. مجيد صالح ... باحث واکاديمي عطا محمود محمد (عطا هەوڵۆیی)... موظف حکومي جبار احمد ... باحث في مجال الابادات الجماعية لقمان حسن ... فنان مسرحي بیستون شهيد جبار ... ناشط مدني شورش خضر توفیق ... ناشت سیاسي لقمان سليم ... فنان غنائي دلسوز شفيق خلف ... ناشطة في مجال حقوق الانسان. بختیار مصطفی قادر ... اعلامي سیروان رشيد ... صحفي فاروق عبداللە عبدالرحمن ... مهندس کارزان فاضل توفيق ... محامي استشاري هونەر توفیق ... کاتب بختیار شەمەیی ... کاتب و مترجم – امستردام، هولندا وریا هادي محمد امین ... متقاعد هیمن احمد حمە امین ... صحفي ئاراس ابراهيم ... صحفي باران گەرمیانی ... صحفي محسن کريم رشيد ... صحفي سۆما خالد ... صحفية ڤانیست مهد ... صحفية گوڵاڵە محمود ... صحفية ارکان محمد ... صحفي بنار هدایت ... صحفي نجاة حسن هادي ... موظفة حکومية عثمان حمە سعيد ... موظف متقاعد سمکو رشيد سيدا ... ناشط مدني بيخال حسين رسول ... معلمة عمر محمد یونس ...موظف متقاعد __________________________________________________________
جێگرى سەرۆک وەزیرانى حکومەتى هەرێم ڕایدەگەیەنێت، کێشەی بودجە و موچە پێویستە بە شێوەیەکی ریشەیی چارەسەر بکرێت، گەشبینم هەردوو لایەن بگەینە رێککەوتنی کۆتایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و چیتر هیچ بیانوویەک نەمێنێتەوە بۆ بێبەشکردنی موچەخۆران لە شایستە دارییەکانیان. بەپێى ڕاگەیەندراوێکى ڕۆژنامەوانى، ئەمرۆ پێنج شەممە، قوباد تاڵەبانى لەگەڵ هەر یەکە لە پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا و ئاندرۆ بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم کۆبووەتەوە. قوباد تاڵەبانى دەڵێت: لەو کۆبونەوەیە، ڕامگەیاندووە کێشەی بودجە و موچە پێویستە بە شێوەیەکی ریشەیی چارەسەر بکرێت. هەروەها دەڵێت گەشبینم کە ئەنجامی ئەم دانووستانانەی ئێستا لە ئارادایە هەردوو لایەن بگەینە رێککەوتنی کۆتایی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە. وتیشى: چیتر هیچ بیانوویەک نەمێنێتەوە بۆ بێبەشکردنی موچەخۆران و خەڵکی کوردستان لە شایستە دارییەکانیان. لەبەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکە ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە سەبارەت بە دۆخی سوریاش، جەختیان کردەوە کە بۆ سەقامگیرکردنی سوریا و ناوچەکە، پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لایەنە سورییەکان پێکەوە کاربکەن. قوباد تاڵەبانى وتیشى: تا هەموو پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە بەشداربن لە داڕشتنەوەی سیستمی نوێی سوریا و مافە بنەڕەتییەکانی هەموو پێکهاتەکان بە تایبەتیش پێکهاتەی کورد لە سوریای نوێدا گەرەنتی بکرێت.
بەپێى کارنامەى دانیشتنى داهاتووى پەرلەمانى عێراق، دەنگدان دەکرێت بۆ هەموارى یاساى بودجەى گشتى کە تایبەتە بە شایستەى دارایی کۆمپانیاکانى نەوتى هەرێمى کوردستان. ئەمرۆ خشتەى کۆبوونەوەی رۆژى یەکشەممە ٢ى مانگى ٢ بڵاوکرایەوە، کە لە چوار بڕگە پێکهاتووەو یەکەمین بڕگەشى دەنگدانە لەسەر هەموارى یاسای بودجە. هەموارەکە لە مادەی 12ـی تایبەت بە بەرهەمهێنان، گواستنەوە و رادەستکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بوو، کە 16 دۆلاری وەکو تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەى بەرمیلێک نەوت دیاریکردووە، تاوەکو ئەو کاتەى لایەنێکى نێودەوڵەتیی راوێژکاری، نرخێکى خەمڵێندراو دیاری دەکات، دەبێت هەرێمى کوردستان رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکات. ئێوارەی چوارشەممە 29-01-2025 محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆشکی حکومی میوانداریی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی کرد. بەپێى ڕاگەیەندراوێکى ڕۆژنامەوانى، لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و گرنگی پشتیوانی کردن لە هەنگاوەکانی حکومەت لەتەواوکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاری و ئابوورییەکان خرایەڕوو. هەروەها لەو کۆبونەوەیەدا، دوایین هەموارکردنەوەى بودجە کە لەلایەن حکومەتەوە بۆ یاساکە کراوە تاوتوێ کرا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر پابەندبوون بەو دەقە کردەوە کە باس لەپرسی چارەسەرکردنی تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت دەکات. لەڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت: سودانى ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران ئەم هەموارکردنە بەبێ گۆڕانکاری پەسەند بکات، و پلانەکانی گەشەپێدان تەواو بکات، بەگوێرەی بەرژەوەندیی ئابووری عێراق و ئەو تێڕوانینەی کە لەبەرنامەی حکومەت پەسەندکراوە و ئەنجوومەنی نوێنەرانی پەسەندی کردووە. ڕۆژی 5 ی مانگی یانزەی 2024 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پێشنیارێکی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی سێ ساڵەی عێراق پەسەند کرد و ڕۆژی 26 مانگی یانزەی 2024 خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاسای بودجە تایبەت بە فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا، بەڵام بەهۆی کێشەوە نەتوانرا خوێندنەوەی دووەم بۆ یاساکە ئەنجام بدرێت، دواتر لە 13ی مانگی یەک خوێندنەوەی دووەم بۆ یاساکە کرا و وا بڕیار بوو ئەمڕۆ دەنگی پێبدرێت، بەڵام جارێکی تر کێشە لەبەردەم تێپەڕاندنی یاساکە دروستکرا ،دەنگدان بە یاساکە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا. هەموارکردنی یاسای بودجە تەنها بۆ ماددەى 12 بڕگەى (ج) ە کە تایبەتە بە تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەى نەوتى هەرێم، ئەمەش دوای ئەوەدێت کە حکومەتى فیدڕاڵ رەزامەندی نیشاندا بۆ دیاریکردنی خەرجیى دەرهێنانى نەوتى هەرێمی کوردستان بە بڕی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. ئەمە لەکاتێکدایە کە نرخی دەرهێنانی هەر بەرمیلێک لە نەوت لە عێراق نزیکەی 6 دۆلارە. بەمەش بەشێکی زۆر لە فراکسیۆنە عێراقیەکان پێیان وایە 16 دۆلاری نەوتی هەرێم زۆرە و غەدرە لە حکومەتی ناوەندی.
بە گوێرەی بڕیاری نوێى یاساى خانەنشینى، سبەینێ هەینى، 31ی مانگی 1 هەریەک لە ئازاد تۆفیق پارێزگار و شاهین حەمەڕەزا جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بەهۆی تەمەنەکانیانەوە خانەنشین دەبن و دەسەڵاتەکانیان کۆتایی دێت. نوخشە ناسیح کە ئێستا وەک قائیمقامى ناوەندى قەزاى هەڵەبجە دەوامدەکات، دەڵێت: تا ئەمڕۆ بەنوسراوى فەرمى هیچ داوایەکم بۆ نەهاتووە کە وەک پارێزگارى بەوەکالەت یا هەمیشەیی هەڵەبجە دەستبەکاربم، خۆشم هیچ داوایەکى لەوجۆرەم نەکردووە. ئەو وتیشى: بەڵام ئەگەر وەزارەتى ناوخۆو نوسینگەى جێگرى سەرۆکى حکومەت لەپێناو ڕاییکردنى ئیش و کارى خەڵکى ئەو پۆستە وەربگرم ئامادەم. قائیمقامەکەى هەڵەبجە ئەوەشى خستەڕوو ئەوەى هەیەو باسدەکرێت تەنها لەناو خەڵک و سۆشیال میدیایە، هیچ شتێکى فەرمى لەسەر پۆستى پارێزگارى هەڵەبجە یەکلایی نەبوەتەوە، نوخشە ناسیح وتیشى: بەڵام پێمخۆشە خانمێک ئەو پۆستە وەربگرێت و ببێتە یەکەم ژنە پارێزگار لە کوردستان و عێراقیش. حکومەتی خۆجێی پارێزگای هەڵەبجە پێکدێت لە هەریەک لە ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە پشکی یەکیتی و شاهین حەمەڕەزا جێگری پارێزگار بۆ کاروباری کارگێڕی لە پشکی گۆڕان و کاوە عەلی جێگری پارێزگاربۆ کاروباری هونەری لە پشکی یەگرتوو، لە ئێستادا کاوە عەلی بەهۆی دەرچوونی وەک ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەستبەرداری پۆستی جێگری پارێزگاربووە. پارێزگار و جێگرەکەش خانەنشین بوون. تیمی هاوبەشی وردبینی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم لە ڕۆژی 17 مانگی دەی 2023 تایبەت بە ئەنجامدانی چاودێری وردبینی، ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشینی و سودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی هەرێم بڕیاردرا تەمەنی خانەنشینی لە 63 ساڵییەوە کەمبکرێتەوە بۆ 60 ساڵ، ئەمەش پاڵپشت بە یاسای خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 9ی هەموارکراو پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵ. ڕۆژی 15ی مانگی یەکی 2025 ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوسراوێکی لەبارەی تەمەنی خانەنشیبوونی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و پابەندن بوونی بە بڕیارەکەی داگای فیدڕاڵی لەسەر کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی ڕاگەیاند. ئەو فەرمانبەرانەی کە خانەنشین دەکرێن، بە پێی ڕێنماییەکان لە بەرواری خانەنشین بوونی ناتوانێت هیچ مامەڵەیەکی یاسایی ئەنجام بدات و مانەوەی پێچەوانەی یاسایە. ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پارێزگار و جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە گوێرەی یاساکە خانەنشین دەبن و تا 31ی مانگی 1 ی 2024 پێویستە لە ئەرکەکانمان بەردەوامبین، بەڵام من وەک پارێزگار پێم وتراوە کە بەردەوامبم لە ئەرکەکەم تا پارێزگارێکی دیکە دەستبەکار دەبێت."
هەسەدە ڕایگەیاند لە چالاکییە بەرچەکدانەوەکانی هێزەکانییاندا لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتاکنییدا، لە قەرەقۆزاق بارەگایەکی چەتەکان کراوە بە ئامانج و بەتەواوەتی وێران کراوە. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک ئاماری چالاکییە وەڵامدانەوەکانی ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ی لە دژی سووپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کە لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە کراونتەسەر گوندەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرین و باشووری ڕۆژهەڵاتی منبج و هاتووە: "لە تۆپبارانی هێرشە داگیرکارییەکاندا چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تۆپهاوێژ بۆردوومانی دەروبەری بەنداوی تشرینیان کردووە. لەم تۆپبارانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە." هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە هێزەکانی قەسەدە لە گردی قەرەقۆزاق چەندین چالاکییان ئەنجامداوە، بەڵام ئەنجامی زیانەکانی ئەم چالاکییانەی دژ بە چەتەکان نەزانراوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە چالاکییەکانی یەکنەکانی شەهید هاروون کراوە و هاتووە: "یەکنەکانی شەهید هاروون لە گردی قەرەقۆزاق گورزییان لە بارەگایەکی چەتەکان داوە، لە ئەنجامدا بارەگاکە بە تەواوەتی وێران بووە." لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆردوومانی ماڵی هاوڵاتییەکەی کردووە لە شاری کۆبانێ. لە ئەنجامدا ٢ مەدەنی شەهید بوون و ژنێکیش بە سەختی بریندار بووە." ئاماژەش بەوەکراوە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جەنگی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە بەرەی دێر حافیر خاڵێکی هێزەکانی قەسەدەی کردووە، بەڵام بۆردوومانەکە تەنها زیانی مادیی لێکەوتووەتەوە.
ئەمیر شێخ تەمیم بن حەمەد بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دیمەشقی پایتەختى سووریا و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق لە لایەن ئەحمەد شەرع سەرۆکی کۆمارى ئەو وڵاتەوە پێشوازی لێکرا. ئەمڕۆ پێنج شەممەن شێخ تەمیم بن حەمەد ئەل سانی، ئەمیری قەتەرو وەفدێکى هاوڕێى گەیشتە سووریا، لەدوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە سووریاوە ئەمە یەکەم سەردانیەتى کە بۆ وڵاتەکەى ئەنجام بدات و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانى ئیدارەی نوێی وڵاتەکە کۆببێتەوە. ئەمیری قەتەر دەبێتە یەکەم سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی لەدوای نەمانی ئەسەد، سەردانی سووریا بکات. ڕۆژی 16ی ئەم مانگە شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر و وەزیری دەرەوەی قەتەر لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە. لە 2024-12-17، دەوحە باڵیۆزخانەی خۆی لە دیمەشق کردەوە و ئاڵای قەتەری لەسەر هەڵکرد، دوای ئەوەی لە مانگی تەمموزی 2011 داخرا،سەرەتای ئەم مانگەش، دەحە میوانداری ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریای کرد. بۆ پشتیوانی لە گەلی سوریا، دەوحە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی لەکار لادراوی سوریا، بەردەوامە لە ناردنی هاوکاری بەپەلەی فریاگوزاری بۆ دیمەشق. لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، گروپە چەکدارە سورییەکان دوای شارەکانی دیکە دەستیان بەسەر دیمەشقی پایتەختدا گرت و کۆتایی بە ٦١ ساڵ لە ڕژێمی خوێناوی پارتی بەعس و ٥٣ ساڵ لە دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد هێنا.
دوای ئامادهكردنی لیستی مووچهی فهرمانبهرانی ههرێم بۆ مانگی یهك، جارێکی دیکە وەزارەتی دارایی عێراق داوای گۆڕینی لیستهكهی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەریمی کوردستان کردووە. بەگوێرەی زانیارییەکان وەزارەتی دارایی عێراق، داوای کردووە لیستی ناوی ئهو فەرمانبەرانهی مۆڵەتی بێمووچەیان وهرگرتووه لهگهڵ کاتی دەستبەکاربوونەوەیان تۆمار بکرێت و بۆیان بنێردرێت. بەگوێرەی زانیارییەکان، شەوی رابردوو ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتەکان سەرقاڵی تۆمارکردنی ناوی ئەو کەسانە بوون بۆ نێو لیستی مووچەی مانگی یەک، کە مۆڵەتی بێ مووچەن. ئهم داواكارییه نوێیهی وهزارهتی دارایی عێراق رێکارێکی ئاسایی و کارگێڕییە، مانگانە گۆڕانکاریی هاوشێوە روودەدەن و کاریگەرییان لەسەر دواکەوتنی مووچە نابێت. ئەوەش لەکاتێکدایە، تاكو ئێستا مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە، وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، ئەوان پارەیان ناردووە و بەرپرس نین لەو مووچەیە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانیش رەتیدەکاتەوە و رایگەیاندووە، ساڵی رابردوو پارەی پێویست بۆ مووچە نەنێردراوە. بڕیارە سبەینێ، هەینى دواى تەواوبوونى کارەکانى شاندى وەزارەتی دارایی فیدراڵ، لە ماڵى فواد حسێن وەزیرى دەرەوەى عێراق کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدەن. لە دوو ڕۆژى رابردوودا وەزارەتی دارایی عێراق لەڕاگەیەندراوێکیاندا جەختیان لەسەر ئەوەکردەوەوە کە هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا هیچ داتایەکی تایبەت بە بەجێکردن (تەوتین)ی مووچەی فەرمانبەرانی لە سەرجەم بانکەکاندا رادەستی وەزارەتی دارایی نەکردووە، دەبێت ئەو کەسانەمان بۆ ئاشکرا بکات کە زیاتر لە مووچەیەک وەردەگرن. وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی قسەیەکى رێباز حەملان، بریکاری وەزارەتی دارایی لەبارەی مووچە دایەوەو دەڵێت "بە شێوەیەکی تەواو پیشەییانە و بە هەمان شێوازی وەزارەت و پارێزگاکانی دیکە، مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەین."
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی راگەیاند، پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران هەموارکردنى بودجە بەبێ گۆڕانکاری پەسەند بکات، و پلانەکانی گەشەپێدان تەواو بکات. ئێوارەی چوارشەممە 29-01-2025 محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆشکی حکومی میوانداریی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی کرد. بەپێى ڕاگەیەندراوێکى ڕۆژنامەوانى، لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و گرنگی پشتیوانی کردن لە هەنگاوەکانی حکومەت لەتەواوکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاری و ئابوورییەکان خرایەڕوو.. هەروەها لەو کۆبونەوەیەدا، دوایین هەموارکردنەوەى بودجە کە لەلایەن حکومەتەوە بۆ یاساکە کراوە تاوتوێ کرا، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەسەر پابەندبوون بەو دەقە کردەوە کە باس لەپرسی چارەسەرکردنی تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوت دەکات. لەڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێت: سودانى ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران ئەم هەموارکردنە بەبێ گۆڕانکاری پەسەند بکات، و پلانەکانی گەشەپێدان تەواو بکات، بەگوێرەی بەرژەوەندیی ئابووری عێراق و ئەو تێڕوانینەی کە لەبەرنامەی حکومەت پەسەندکراوە و ئەنجوومەنی نوێنەرانی پەسەندی کردووە. لە لای خۆیانەوە، سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکانی و سەرۆکەکانی فراکسیۆنەکان، پشتیوانی خۆیان بۆ پەسندکردنی دەقی حکومیی نێردراو لە هەموارکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی دەربڕی. هەروەها جەختیان لەسەر پشتیوانیی پلان و بەرنامەکانی حکومەت کردەوە، کە بەرژەوەندیی باڵای عێراقییەکان لە هەموو شوێنێکدا بەدیبهێنێت.