هاوڵاتی رۆژی شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەند پڕۆژە یاسایەك دەكات. ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەكەم كۆبوونەوەی خۆی دوای پشووی وەرزی یاسادانان لە رۆژی 20ی ئەم مانگە ئەنجامدەدات و تاوتوێی چەند پڕۆژە یاساییەک دەکات. بەپێی ئەو بەرنامەیەی بڵاوكراوەتەوە، كۆبوونەوەكە کاتژمێر 11ی بەیانی رۆژی 20ی ئەم مانگە دەستپێدەكات و چوار بڕگە لەخۆدەگرێت و بەڵام دیاریكردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنەكە لە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەدا نییە. لە بڕگەی یەكەمدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای دامەزراوەی شەهیدان دەكرێت و هەروەها لە بڕگەی دووهەمدا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای پەسەندكردنی كۆماری عێراق لەسەر رێككەوتنی خزمەتگوزارییە ئاسمانییەكان لەگەڵ حكومەتی ئازربایجان دەکرێت. لە بڕگەی سێهەم و چوارەمیشدا، تاوتوێی پڕۆژەیاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی و پێشنیازە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای پاسپۆرت دەكرێت.  

هاوڵاتی پەروەردەی هەولێر، ئاگاداری ئەو مامۆستایانە دەکاتەوە تاوەکو ئێستا هەژماری منیان نەکردووە، دەڵێت، تاوەکو رۆژی پێنجشەممە گەر نەیکەن مووچەکانیان رادەگیرێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، نوسراوێکی ئاراستەی قوتابخانەکان کردووە و دەڵێت، ئەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی تا ئێستا "هەژماری من"یان نەکردووە ئەگەر تا رۆژی پێنج شەممە 18ی تەمووزی 2024، نەیکەن ئەوا مووچەکانیان رادەگیرێت. جێگەی ئاماژەیە، (هەژماری من) هەژمارێکی بانکییە و سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستانە.

هاوڵاتی نرخی زێڕ بەرزبۆوە و یەک ئۆنسەی بە 2428 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. ئەمڕۆ سێشەممە، 16ی تەمووزی 2024، نرخی زێڕ درێژەی دا بە بەرزبوونەوەکانی رۆژی رابردووی خۆی و یەک ئۆنسەی بە 2428 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.   ئەمەش لە کاتێکدایە، بەرزترین ئاستەکانی نرخی زێڕە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا.   جێگەی ئاماژەیە، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە؛ بازرگانان چاوەڕوانن بانکی ناوەندیی ئەمریکا سوودی بانکی لە مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ کەمبکاتەوە.

مەهران رەمەزان هاوڵاتی، سلێمانی  روانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند: لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا، 54 ژن لە ناوچە جیاوازەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا کوژراون. روانگەی سووری ئاماژەی بەوەشکردووە، کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان لە سووریا بەردەوامە و بەشێوەیەکی بەردەوام ژنان دەکوژرێن. بەپێی ئامارەکان و زانیارییەکانی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە سەرەتایی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، 54 ژن لە ناوچە جیاوازەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا کوژراون. ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرباری کوشتن و ئەو بارودۆخە خراپەی تێیدا دەژین ژنان لە سووریا ناتوانن مافەکانی خۆیان بەدەست بێنن. روانگەی سووری باس لەوەش دەکات کوشتنی ئەم ژنانە لە کاتێکدایە، سەدان ژن لەنێو بەندیخانەکانی حکوومەتی سووریادان و چارەنووسیان نادیارە.

مەهران رەمەزان هاوڵاتی، سلێمانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا، چوارەمین خولی هەڵبژاردن لە سنووری دەسەڵاتی رژێمی سووریا بەڕێوە دەچێت و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەش روون و ئاشكرایە کە لەبەرژوەندیی پارتی بەعس و هاوپەیمانییەکانیدایە. ئەمڕۆ دووشەممە، 15ی تەمووزی 2024، ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا راگەیەندراوێکی لە بارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتیی سووریا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پرۆسەیەکی نایاسایی و هیچ ڕەوایەتییەکی نییە، چونکە ئەنجامەکانی ئاشکران لەبەرژەوەندی چ لایەنێکە". لە راگەیاندراوەکەشدا هاتووە، رژێمی سووریا بەم هەڵبژاردنە هەوڵەکانی خۆ سەپێنی بەسەر دەسەڵات درێژە پێدەدات و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بۆ چارەکردنی شەڕی ناوخۆیی و پرسی سیاسیی سووریا پشتگوێ دەخات. لە راگەیاندراوەکەشدا سەبارەت بە بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەخراوەتەڕوو، بە گوێرەی بڕیارنامەی 2254ی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەبێت هەڵبژاردن پرۆسەیەکی بێخەوش بێت و سەرتاسەری سووریا بگرێتەوە، بەڵام هەڵبژاردنی ئەم جارە لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە زۆرینەی خەڵکی سووریا یان پەنابەری وڵاتان بوون، یان لە ئاوارەیی و کۆچبەریدان، هەربۆیە پرۆسەیەکی نایاساییە و پێچەوانەی بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە. ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا ئاماژەیان بەوەداوە، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکە ڕوون و ئاشكرایە کە لەبەرژوەندیی پارتی بەعس و هاوپەیمانییەکانیدایە. دەشڵێت، ئەمڕۆ لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیی حکوومەتی سووریا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل (پەرلەمان)ی سووریا بەڕێوە دەچێت کە لە دوای 2011 و ڕاپەڕین و شەڕی ناوخۆیی سووریا. لە کۆتایی راگەیەندراوەکەشدا باس لەوەدەکەن، ئەمە چوارمین خولی هەڵبژاردنە لە سنووری دەسەڵاتی رژێمی سووریا بەڕێوە دەچێت.

مەهران رەمەزان هاوڵاتی، سلێمانی سێنتکۆم دەڵێت، فڕۆکە و بەلەمێکی حووسییەکانمان لە ناو بردوە و هەرسێ فڕۆکەکە بێ فڕۆکەوان بوون، دوانییان لە ئاسمانی دەریای سوور و سێهەمیش لە ناوچەیەکی سەر بە حووسییەکان لە ناو بران. ئەمڕۆ دووشەممە، 15ی تەمووزی 2024، فەرماندەیی ناوەندیی‌ هێزەکانی ئەمەریکا "سێنتکۆم" لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بەلەمێکی سەر بە حووسییەکانی یەمەنیان لەناو بردووە. ئاماژەی بەوەش دا، ئەم سیستەمە، نوێنەرایەتی هەڕەشەیەکی نزیک دەکەن بۆ سەر ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانان و کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکەدا. لە بەیاننامەکەشدا هاتووە، ئەم رێوشوێنانە گیراونەتەبەر بۆ پاراستنی ئازادیی کەشتیوانی و سەلامەتترکردنی ئاوە نێودەوڵەتییەکان. لای خۆشیانەوە حووسییەکان ئاماژەیان بەوەدا، بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەرکەشتییەکی ئیسرائیلی لە کەنداوی عەدەن کردە. ئەو گرووپە ئەوەشیان خستۆتەڕوو، ئەگەر ئیسرائیل دەستدرێژییەکان و گەمارۆی سەر گەلی فەڵەستین لە کەرتی غەززەدا رانەگرێت، ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوام دەبێت.

مەهران رەمەزان هاوڵاتی، سلێمانی سەرۆك كۆماری هەڵبژێردراوی ئێران سه‌ركۆنه‌ی هێرشەكانی ئەمدواییەی ئیسرائیلی كرد بۆ سەر كەرتی غەززە. ئەمڕۆ دووشەممە، 15ی تەمووزی 2024، مەسعود پزیشكیان پەیوەندیەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەكتەبی سیاسی حەماس ئەنجامدا و لە پەیوەندیەكەدا، سه‌ركۆنه‌ی هێرشەكانی ئەم دواییەی ئیسرائیلی بۆ سەر خان یونس لە كەرتی غەززە كرد.  پزیشكیان لە پەیوەندیەكەدا ئەوەی خستۆتەڕوو، كە پرسی فەڵەستین پرسێكی سەرەكیە بۆ جیهانی ئیسلامی و دەشڵێت،" پرسی فەڵەستین یەكێك لە ئەولەویتەكانی كابینەكەم دەبێـت". سەبارەت بە راگەیاندنی ئاگربەست و کۆتایی هێنان بە کوشتار لە کەرتی غەززە باسی لەوە کردووە، وڵاته‌كه‌ی بە هاوكاری لەگەڵ وڵاتانی دیكەی ئیسلامی و هاوسێكانی كار بۆ گەیشت بە ئاگربەست و راگرتنی كوشتار لە كەرتی غەززە دەكات، دڵنیاییدا كە "کۆتاییهێنان بە داگیرکاریی ئیسرائیل تاکە چارەسەرە بۆ پرسی فەڵەستین". سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران بە ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی مەكتەبی سیاسی حەماس وتووە، درێژەدان بەو كارە دڕندانەیانە بەڵگەی ئەوەن كە ئیسرائیل دەیەوێت درێژە بەتاوانەكانی بدات و خەڵكی بێتاوانی فەڵەستینی بكوژێت بە ئامانجی شكانی رۆحیەتی بەرگری فەڵەستینەكان.  

هاوڵاتی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارێکی نوێی وەزارەتی دارایی عێراق لەبارەی "توطين"کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات. ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تەموزی 2024،  سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، " بۆ بەدواداچوون دەربارەی چۆنێتی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی تایبەت بە توطين، نووسراوی ژمارە (780/د لە 3/6/2024)م ئاڕاستەی وەزیری دارایی عێراق کرد". ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزیری دارایی عێراق بە نووسراوی ژمارە (17819 لە 11/7/2024) هەر سێ بانکی رەشید و رافیدەین و TBI ئاگادارکردووەتەوە لەچۆنێتی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا تایبەت بە توطين".  وەزارەتی دارایی عێراق سورە لەسەر ئەنجامدانی "توطين"کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بانکی حکومی فیدڕاڵی رەشیدو رافیدەین و TBI.

  هاوڵاتی سبەی سێشەممە بەبۆنەی رۆژی عاشوراوە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە. ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تەموزی 2024، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "سبەی سێشەممە، 16-07-2024، بە بۆنەی یادی عاشورا، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت پشووی فەرمییە'. حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئاماژەی بەوەکردووە، "رۆژی چوارشەممە 17-07-2024، دەوامی فەرمیی دەستپێدەکاتەوە".

هاوڵاتی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە رایدەگەیەنێت، هێزەکانیان لە یەکەی شەهید دۆغان زنار حەوت ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییان ئەنجام داوە بۆ یادی چەکدارانی بەرخۆدانی 14ی تەموز کە دەیانوت “بەرخۆدان ژیانە”. ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تەموزی 2024، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە رایگەیاند، "هێزەکانمان لە یەکەی شەهید دۆغان زینار حەوت ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییان ئەنجامدا بۆ یادی چەکدارانی بەرخۆدانی 14ی تەموز کە دەیانوت “بەرخۆدان ژیانە”، خێرایی بەرخۆدانیان لە زیندانی ئامەد زیاد کرد و مێژووییترین ئیرادەیان نیشاندا". لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، "لە نێوان سێ بۆ 11ی تەموزدا هێزەکانمان بە فڕۆکە مۆڵگەکانی سوپای تورکیایان لە ناوچەی شەهید دەلیل زاگرۆس لە رۆژئاوای زاب کردە ئامانج و بنکەکانی تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدیە دوو جار، بنکەکانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهار جارێک، بنکەکانی گۆڕەپانی بەرخۆدان لە سەرکەلی چوار جار بۆردوومانکراون". بەپێی راگەیەندراوەکە بێت، ئەم ئۆپەراسیۆنانە بووە هۆی کوژرانی 5 سەربازی تورکیا و برینداربوونی هەشت سەربازی دیکەش، ئەمە جگە لە تێکشکاندنی دوو زرێپۆشی کیربی و زیانگەیاندن بە بنکەکانی تورکیا. ئەوەشخراوەتەڕوو، "هێزەکانی گەریلا لە رێگەی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییە بەردەوامەکانییەوە، ئاستێکی بەرزی قووڵی تاکتیکی، داهێنان، توانا و تەکنیکی بەدەستهێناوە". ئەوەش هاتووە، "ئێمەی گەریلا هێزی ئازادی کوردستان هەموو زانیاریەکان لەگەڵ دیمەنە دۆکیۆمێنتارییەکانی ئۆپەراسیۆنە ئاسمانییەکانی یەکەی شەهید دۆغان زونار بۆ گەلی نەتەوەیی و ڕای گشتیمان بڵاو دەکەینەوە، هەروەک پێشتر کردمان، بەڵام تورکیا هیچ کات زیانەکانی خۆی راناگەیەنێت.

هاوڵاتی شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو چەکدارەى داعش کە لە قەرەهەنجیر دەستگیرکراوە، دانى بەوەدا ناوە، لە چیاى پەڵکانە لە سنوورى پارێزگاى سەلاحەدین حەشارگەیان هەیە و لەسەر بنەماى ئەو زانیارییە ئەو حەشارگەیە بۆردوومان کراوە. ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تەموزی 2024، شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق رایگەیاند، "ئەو چەکدارەى داعش کە لە قەرەهەنجیر دەستگیر کراوە، دانى بەوەدا ناوە، لە چیاى پەڵکانە لە سنوورى پارێزگاى سەلاحەدین حەشارگەیان هەیە و لەسەر بنەماى ئەو زانیارییە ئەو حەشارگەیە بۆردوومان کراوە". ئاماژە بەوەشکراوە، "یەکەى ئاسمانیى سەربازیى عێراق لە رێگەى فڕۆکەى ئێف 16وە بۆردوومانى ئەو حەشارگەیەى داعشی کردووە، وێڕاى خاپوورکردنى حەشارگەکە، ژمارەیەک چەکدارى داعش لەو بۆردوومانەدا کوژراون". لە 14ى تەموزی 2024، لە ناحیەی قەرەهەنجیری سنووری پارێزگای کەرکوک ئاسایش و دوو چەکداری داعش رووبەڕووی یەک بوونەوە، لە ئەنجامدا چەکدارێکی داعش کوژراو و کارمەندێکی ئاسایش-یش گیانی لەدەستدا، هەروەها چەکدارێکی داعشیش بە برینداری دەستگیرکرا.  

هاوڵاتی ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ی تەمووزی 2024، رۆژنامەی (العربي الجدید) بڵاویکردەوە, دەسەڵاتدارانی عێراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە, سزای لە سێدارەدانیان بەسەر دەیان كەسدا جێبەجێكردووە دوای ئەوەی بەتاوانی تیرۆر سزادراون. ئاماژەی بەوەشکردوە، دادگایكردنەكان لەسەر بنەمای دانپێدانی زیندانیەكان بووە لەژێر ئەشكەنجەدا و یان لە رێی هەواڵدەری نهێنیەوە دەستگیركراون. رۆژنامەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەڵكشانی سزای لە سێدارەدان لە عێراق لەكاتێكدایە، نێوەندە نێودەوڵەتیەكان هۆشداریان داوە لە غیابی دادپەروەری و رۆشنی و زاڵبونی سزای تۆڵە سەندنەوە، بە تایبەت لە پرسی پەیوەست بە تیرۆر. لەم بارەوە بەرپرسێك لە وەزارەتی دادی عێراق بە رۆژنامەکەی رایگەیاندووە، زۆرترین پرۆسەی لە سێدارەدان لە زیندانی (الحوت) لە شاری ناسریە بەڕێوەدەچێت. باسیلەوەشکردووە، لە سێدارەدانەکان بە سەرپەرشتی وەزارەتی دادو بەشێوەی گروپ گروپ، هەر گروپێك  8  سزادراون و پێكەوە راپێچی هۆڵی لە سێدارەدان دەكرێن. سەبارە بە میكانیزمەكانی لە سێدارەدانەكان ئەوەی خستۆتەڕوو، ئەم دواییە بە فەرمانی حكومەت راناگەیەنرێت، بۆ خۆبەدورگرتن لە رەخنەی سیاسی، بەڵام رێوشوێنەكانی لەگەڵ دەقە یاساییەكان ناگوجێنێت، كە پێویستە پێش ئەوەی سزاكەیان بەسەردا بسەپێنرێت، كەسوكاری سزادراوەكان ئاگاداربكرێنەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆسەی لە سێدارەدانە نهێنیەكان لە عێراق، لەسەر راسپاردەی حكومەت بەوشێوەیە بەڕێوەدەچێت و كەسوكارەكانیشیان هەمان ئەو رۆژەی زیندانەكانیان لە سێدارەدەرێن ئاگادار دەكرێنەوە، بۆ ئەوەی تەرمەكان لە فەرمانگەی پزشكی دادی وەربگرنەوە.

هاوڵاتی ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ی تەمووزی 2024، عه‌مید میقداد میری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگەیاند، له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 356 ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی پۆلیس له‌ خزمه‌تكردن دورخراونەتەوە‌، ئامانجی سه‌ره‌كیش له‌ دورخستنه‌وه‌یان ره‌چاوكردنی ده‌ستپاكی و پاراستنی داهاتی گشتی و رێگریكردنه‌ له‌ قۆستنه‌وه‌ی كار و زیانگه‌یاندن به‌ ناوبانگی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان. دەشڵێت، چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و رێگریكردن له‌ ئیستغلالكردنی كار و زیانگه‌یاندن به‌ ناوبانگی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان، دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، دوای ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌ڵگه‌كان، بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی 36 ئه‌فسه‌ر و 320 كارمه‌ندی پۆلیسی له‌ له‌ كاره‌كه‌یان ده‌ركردووه‌. مید میقداد میری ئەوەشی خستۆتەڕوو، عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆ كاره‌كانی له‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێك چڕكردوه‌ته‌وه‌، گرنگترینیان ده‌ستپاكی و پاراستنی سامانی گشتییه‌. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێشتریش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاندبوو، ده‌زگای هه‌واڵگری له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگدا زیاتر له‌ 34 هه‌زار كه‌سی ده‌ستگیركردوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاوانی رێكخراویش زیاتر له‌ 29 هه‌زار كه‌سی ده‌ستگیركردوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش 500 بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ری ده‌ستگیركراون، هاوكات توانیویانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر 296 ئۆتۆمبێلی قاچاخچێتی نه‌وتدا بگرن، حه‌وت هه‌زار و 705 تۆمه‌تباریش به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون.

هاوڵاتی ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ی تەمووزی 2024، عه‌مید میقداد میری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگەیاند، له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 356 ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی پۆلیس له‌ خزمه‌تكردن دورخراونەتەوە‌، ئامانجی سه‌ره‌كیش له‌ دورخستنه‌وه‌یان ره‌چاوكردنی ده‌ستپاكی و پاراستنی داهاتی گشتی و رێگریكردنه‌ له‌ قۆستنه‌وه‌ی كار و زیانگه‌یاندن به‌ ناوبانگی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان. دەشڵێت، چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و رێگریكردن له‌ ئیستغلالكردنی كار و زیانگه‌یاندن به‌ ناوبانگی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان، دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، دوای ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌ڵگه‌كان، بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی 36 ئه‌فسه‌ر و 320 كارمه‌ندی پۆلیسی له‌ له‌ كاره‌كه‌یان ده‌ركردووه‌. مید میقداد میری ئەوەشی خستۆتەڕوو، عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆ كاره‌كانی له‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێك چڕكردوه‌ته‌وه‌، گرنگترینیان ده‌ستپاكی و پاراستنی سامانی گشتییه‌. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێشتریش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاندبوو، ده‌زگای هه‌واڵگری له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگدا زیاتر له‌ 34 هه‌زار كه‌سی ده‌ستگیركردوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاوانی رێكخراویش زیاتر له‌ 29 هه‌زار كه‌سی ده‌ستگیركردوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش 500 بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ری ده‌ستگیركراون، هاوكات توانیویانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر 296 ئۆتۆمبێلی قاچاخچێتی نه‌وتدا بگرن، حه‌وت هه‌زار و 705 تۆمه‌تباریش به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون.

هاوڵاتی سبەی ماوەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت. ئه‌مرۆ یەکشەممە، 14ی تەمووزی 2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند،سبەینێ دووشەممە 15ی تەمموزی 2024، لەگەڵ کۆتایی هاتنی دەوامی فەرمی، ماوەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانییەکان و پارتە سیاسییەکان و کاندیدای تاک و پێکهاتەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت. جێگەی ئاماژەیە، كه‌ رۆژی 3ی تەمموزی 2024،کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بریاریدابوو لە 4 تا 15ی تەمموزی 2024، قۆناغی وەرگرتنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانی و پارتە سیاسییەکان و کاندیدانی سەربەخۆ و کاندیدانی پێکهاتەکان بەردەوام بێت کە خواستی بەشداربوونیان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەیە.