مەهران رەمەزان هاوڵاتی، سلێمانی تەندروستی غەززە، بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی ئەلمەواسی لە خان یونس 90 کەس کوژران و 300 دیکەش بریندار بوون. رۆژی شەممە 13ی تەمموزی 2024، تەندروستی غەززە بڵاوی کردەوە، ئیسرائیل کەمپی ئەلمەواسی لە خان یونس بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە 90 کەس کوژران و 300 کەسی دیکەش بوونە قوربانی. ئەمە جگە لەوەی لە هێرشێکی دیکە 20 کەس لە کاتی نوێژکردن لە کەمپی شاتی لەلایەن ئیسرائیل کوژران. ئاماژە بەوەشکراوە، زۆری ژمارەی قوربانییان وایکردووە لە رێگەی ئەمبوڵانس و ئۆتۆمبێلی کەس و تەنانەت کەر و عارەبانەش بیانگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەکان. ئیسرائیل دوای هێرشەکە هەر زوو رایگەیاند سەرکردەیەکی حەماسیان کردووەتە ئامانج، بەڵام دواتر سەرۆکوەزیرانەکەیان ئەوەی خستەڕوو "دڵنیانین ئەو سەرکردەیەی حەماسیان کوشتووە یاخود نا". جێگەی ئاماژەیە، رۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لە لایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
هاوڵاتی لە دووشەممەی داهاتووەوە دۆلار به نرخی فه‌رمی كه 132 هه‌زار دیناره بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك، به گه‌شتیاران ده‌فرۆشرێت. ئەمڕۆ شەممە، 13ی تەمووزی 2024، بانكی رافیده‌ین لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند، له رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه ده‌ست ده‌كات به فرۆشتنی دۆلار به گه‌شتیاران. بانكه‌كه ده‌شڵێت، گه‌شتیاران ده‌توانن له لقه‌كانی بانك له ناوچه‌ی كه‌رخ و ره‌سافه دۆلاریان به نرخی فه‌رمی ده‌ستبكه‌وێت.
مەهران رەمەزان هاوڵاتی، سلێمانی سوپای فەرەنسا لە رووی بەشداری كردنی ژنان لە هێزە سەربازیەكانی ئەورووپادا لە پلەی یەكەمدایە و زۆرترین ژن بەشدارن لە ریزی هێزە سەربازیەكاندا. ئەمڕۆ شەممە، 13ی تەمووزی 2024، وەزارەتی بەرگری فەرەنسا راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سوپای ئەو وڵاتە بۆتە یەکێک لەو سوپایانەی جیهان كە زۆرترین ژنی تێدایە و دەشڵێت، رێژەی 17%ی کارمەندانی سوپای فەرەنسا ژنن. بەپێی راپۆرتەكە، سوپای فەرەنسا لە رووی بەشداری كردنی ژنان لە هێزە سەربازییەكانی ئەورووپادا لە پلەی یەكەمدایە و زۆرترین ژن بەشدارن لە ریزی هێزە سەربازییەكاندا و هاوکات لە سوپای ئەڵمانیا و بەریتانیا کە دوو وڵاتی گەورەی دیکەی ئەورووپان، رێژەی بەشداری ژنان لە سوپادا لە 13%یە. بەپێی یەکێک لە دەرەنجامەکانی راپۆرتی کۆمەڵایەتی وەزارەتی بەرگری فەرەنسا کە لەلایەن بەشی سەرچاوە مرۆییەکانی وەزارەتی جەنگی ئەو وڵاتەوە ئامادەکراوە، رێژەی بەشداری ژنانی لە سوپای فەرەنسادا بۆ 17% زیادیکردوە و هەموو یەکە سەربازییەکان کاریگەری شێوازی بنەماكانی یەکسانی رەگەزییان لەسەرە، بە شێوەیەک کە 24%ی ئەوانەی لە تاقیکردنەوەکانی پێگەیاندنی ئەفسەراندا دەرچوون ژنن. تیری بورخارت، سەرۆکی ئەرکانی سوپای فەرەنسا لەم بارەوە دەڵێت، ئەمڕۆ هیچ کارێک لە سوپادا نەماوە کە بۆ ژنان قەدەغە بێت، تەنانەت خزمەتکردن لە هێزی تایبەتدا، ژێر دەریاییە هێرشبەرەکان کە دوا جێگەبوون کە سەرجەمیان پیاون، لە دوای هاتنی ژێر دەریاییەکانی جۆری باراکودا لە ساڵی 2022ەوە بە رووی ژناندا کراونەتەوە، کە بۆ تیمی تێکەڵاو دیزاین کراون.
هاوڵاتی یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی سووریا بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەل تورکیادا نەمانی سوپای تورکیاییە لەسەر خاکی سووریا. ئەمڕۆ شەممە، 13ی تەمووزی 2024، وەزارەتی دەرەوەی سووریا رایگەیاند، پێشوازیی لەهەر دەست پێشخەرییەک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان دەکەن. ئەوەشی خستۆتەڕوو، بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا ئاسایی بکەنەوە، "پێویستە سەرەتا سوپای تورکیا لەسەر خاکی سووریا نەمێنێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە کۆتایی بە رێکخراوە تیرۆریستیەکان بهێندرێت کە هەڕەشەن بۆ سەر سووریا و تورکیا.
هاوڵاتی پارێزگای کەرکوک لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا 86 تاوانی لێ تۆمارکراوە و بەمەش پارێزگاکە کەمترین تاوانی لەسەر ئاستی عێراق لێ تۆمارکراوە. ئەمڕۆ شەممە، 13ی تەمووزی 2024، بەپێی ئامارێکی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک کە تێیدا هاتووە لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 86 تاوان لە پارێزگای کەرکوک تۆمارکراون و بەشێکیش لە تاوانەکان تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێردا تاوانبارەکانیان دەستگیرکراون. لەو 86 تاوانەش کە لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا تۆمارکراون پێکهاتوون لە چوار حاڵەتی کوشتن و 38 حاڵەتی دزینی ماتۆڕسکیل و پایسکیل لەگەڵ ژمارەیەک تاوانی تری هاوشێوە. یەکێک لە سەیرترین تاوانەکانیش دزینی بولبولی عێراقی بووە لە ماڵێکدا. جێگای ئاماژەیە، لە تەواوی ساڵی رابردوودا لەپارێزگای کەرکوک 225 تاوانی جیاواز تۆمارکرابوون.
هاوڵاتی وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە و دوای تەواوبوونی وردبینییەکە لیستەکە رەوانەی بەغدا دەکرێت. ئەمڕۆ شەممە 13ی تەموزی 2024، سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لیستی مووچەی مانگی 7ی وەزارەت و دەستەکان ئامادەکراوە و نێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان". ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکردووە، "دوای ئەوەی وردبینیی تێدا دەکرێت رەوانەی بەغدا دەکرێت، بۆ ئەوەی ناردنی مووچەی فەرمانبەران دوانەکەوێت". ئەمەش لەکاتێکدایە، تاوەکو ئێستا هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشیان وەرنەگرتووە و بەغدا بڕیاریداوە پارە بنێرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ مووچەی ئەو دوو مانگەی هێزە ئەمنییەکان نەهاتووە.
هاوڵاتی بەرەی گەل لەبارەی لەبارەی درووست‌کردنی هاوپەیمانیەتیەک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ شەممە 13ی تەموزی 2024، بەرەی گەل رایگەیاند، "لەبارەی درووست‌کردنی هاوپەیمانیەتیەک بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بەرەی گەل رایدەگەیەنێت؛ لەرابردوودا دەستپێشخەرییمان هەبووە و هەوڵمانداوە بەرەیەکی فراوان درووستبکەین بەڵام وەڵامی لایەنەکان ئەرێنی نەبوون، لە ئێستادا لەگەڵ هیچ هێز و لایەنێک لەگفتوگۆدانین بۆ ئەو مەبەستە، هاوکات نە ئێستا و نە دوای هەڵبژاردن دەرگای هاوپەیمانیەتی و دروستکردنی بەرەیەکی فراوان لەگەڵ هیچ هێز و لایەن و کەسێکدا داناخەین کە خێر و خۆشی خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستانی بوێت". ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەرەی گەل دووپاتی دەکاتەوە کە وەک هێزێکی جەماوەری خۆی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پارلەمانی کوردستان ئامادەکردووە و بە پشتیوانی دەنگی ئەو دەنگدەرە بوێر و دلێرانەی کە خواستێکی گەورەی گۆڕانکارییان هەیە و زۆرینەی دەنگدەران پێکدەهێنن لە کوردستان، دەیەوێت گۆڕانکاریی ریشەیی لە حکومڕانی ئەنجام بدات و خەڵکی کوردستان لەم نائومێدی و دۆخە ناهەموارە رزگار بکات".
هاوڵاتی بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە بەغداوە بەشێكی دیكەی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە، كە بڕەكەی 10 ملیار دینارە. ئەمڕۆ شەممە 13ی تەموزی 2024، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی راگەیاند، "لە بەغداوە بەشێكی دیكەی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە، كە بڕەكەی 10 ملیار دینارە، سێ ملیار دیناری بۆ هەولێرە، پێنج ملیار دیناری بۆ سلێمانییە و دوو ملیار دیناریشی بۆ دهۆكە". ئاماژەی بەوەشکردووە، "رێكارە كارگێڕی و داراییەكانی دابەشكردنی ئەو 10 ملیار دینارە بەرەو تەواو بوونە و لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی چەكەكان دەكرێت، هەروەها ئەو پارەیەی دێت بەردەوام دابەش دەكرێت، بەڵام كاتێك پارە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتمان، دواتر چەك دەكرێت و چەكەكانیش كاتیان دەوێت تاوەكو ئامادە دەكرێن و پەسند دەكرێت، بەڵام دڵنیایی دەدەین، پارەی گەنمی جوتیاران زۆر بە رێكوپێكی دابەش دەكرێت و كێشەی نییە". وەک ئاماژەی پێداوە، بە گشتی تاوەكو ئێستا 70 ملیار دیناری پارەی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران هاتووە و بێجگە لەو 10 ملیار دینارەی تازە هاتووە، زیاتر لە 60 ملیار دیناری دیكە نێردرابوو، بەشی زۆری دابەش كراوە. بۆ هەر یەك تۆن گەنم بڕی 850 هەزار دینار دەدرێت و حکومەتی عێراق بڕیاری داوە 700 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرێت و تاوەكو ئێستاش نزیكی 450 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان وەرگیراوە و پڕۆسەكەش بەردەوامە.
هاوڵاتی ئەمرۆ هەینی، 12ی تەمووزی 2024، بەلەمێکی کۆچبەران لە رێگەی گەیشتن بە فەرەنسا بە دەیان سەرنشینەوە ژێرئاوکەوتوو بەهۆیەوە چوار کەس خنکان و دەیان کۆچبەری تریش رزگارکران. لەم بارەیەوە هێزی پاسەوانی كەناراوەكانی فەرەنسا بۆ بەهاناوەچوونی سەرنشینانی بەلەمەكە، گەیشتە شوێنی رووداوەكەو توانی 63 كۆچبەر رزگار بكات. جێگەی ئاماژەیە، تەوەکو ئێستا ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشكرا نەكراوە.
هاوڵاتی ماوەی دوو رۆژە ئاگر لە دارستانەکانی سنوری داڵاھۆ و گیەڵان لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتوەتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە. ئەمڕۆ هەینی، 12ی تەمووزی 2024، ئەنجوومەنی سەوزی داڵاھۆ رایگەیاند، ماوەی دوو رۆژە ئاگر لە دارستانەکانی سنوری داڵاھۆ و گیەڵانی سەربە پارێزگا کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتوەتەوە و تائێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە و زیانێکی زۆری بە سروشتی ناوچەکە گەیاندووە. دەشڵێت، تیمەکانی بەرگری شارستانی و ژینگەپارێزان لە ھەوڵی بەردەوامدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە. داواش لە ھاووڵاتیان و خەڵکی گوندەکانیش دەکەن بە ھانایانەوە بچن بۆ ئەوەی ئاگرەکە لەوە زیاتر تەشەنە نەکات و کۆنتڕۆڵ بکرێت.
هاوڵاتی جۆ بایدن دەڵێت، ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس رێككه‌وتوون، له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی بارمته‌كان. ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 12ی تەمووزی 2014، جۆ بایدن سەرۆکی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگەیاند سەرۆکی ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فەلەستینی رێككه‌وتن، له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی بارمته‌كان كه شه‌ش هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر پێشكه‌شی کرد. لەم بارەوە جۆ بایدن وتی، شه‌ش هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر چوارچێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌م بۆ چۆنیه‌تی گه‌یشتن به ئاگربه‌ست و گه‌ڕانه‌وه‌ی بارمته‌كان بۆ ماڵه‌كانیان خسته‌ڕوو. سەرۆکی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئاماژەی بەوەشکرد، هێشتا كار ماوه كه ئه‌نجام بدرێن و ئه‌مانه پرسگه‌لێكی ئاڵۆزن، به‌ڵام ئێستا ئیسرائیل و حه‌ماس له‌سه‌ر ئه‌م چوارچێوه‌یه رێككه‌وتوون. جۆبایدن جەختی لەوەشکردەوە، تیمه‌كه‌م به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌چێت و بڕیارم داوه ئه‌م بابه‌ته به ئه‌نجام بگه‌یه‌نم.
هاوڵاتی لە ماوەى دوو مانگدا لە عێراق توانراوە 22 کەسی هەڵهاتوو لە کەسوکاریان بگەڕێنرێنەوە. ئەمڕۆ هەینی، 12ی تەمووزی 2024، وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئامارى کێشە و دیاردە کۆمەڵایەتییەکانى لە هەردوو مانگی ئایار و حوزەیران بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاند، لەسەر بنەماى ئاگادارکردنەوە و بانگەوازەکان، هێزەکانى پۆلیسى کۆمەڵایەتی لە بەغدا و پارێزگاکانى دیکە، لە هەردوو مانگەکەدا، 181 حاڵەتى گێچەڵى ئەلیکترۆنیی و 190 حاڵەتى توندوتیژیى خێزانییان راگرتووە و توانیوویانە 22 کەسى هەڵاتوو لە کەسوکاریان بگەڕێننەوە. ئاماژە بەوەشکراوە، هاوکات لەگەڵ رێگریى لە کێشە کۆمەڵایەتییەکان، هێزەکانى پۆلیسى کۆمەڵایەتی، هەڵمەتى هۆشیاری و خۆپارێزیی پاراستنى کۆمەڵگە لە دیاردە و کێشە کۆمەڵایەتییەکان ئەنجامدەدەن.
هاوڵاتی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ژمارەیەک سزای تری بەسەر دەوڵەتی ئێران‌دا سەپاند و رەتیشی دەکاتەوە ئەم سزایانە بەهۆی بەرنامەی پڕچەککردنی حوسییەکان و حزبوڵا و حەماس بێت. ئەمڕۆ هەینی، 12ی تەمووزی 2024، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ژمارەیەک سزای نوێیان بەسەر ئێران‌دا سەپاندووە و سزاکان تەنها یەک لایەنی دیاریکراو دەگرێتەوە. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئەوەی خستۆتەڕوو، لە مانگی رابردووش وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر تۆڕێکی بانکیدا سەپاند کە هاوکاری ئێرانی دەکرد لە تێپەڕاندنی سزاکانی و گەیشتن بە سیستمی بانکی جیهانیی. لەو بارەیەوە حکومەتی ئەمریکا باسی لەوەکرد، ملیارەها دۆلار لە رێگەی ئەو تۆڕە بانکییەوە تێپەڕیوە و لە ساڵی 2020ەوە کار بۆ ئێران دەکات، کارەکانیش فرۆشتنی نەوت و پێترۆکیمیایی بوو. لە هەمانکاتدا ئەمریکا رەتیشی دەکاتەوە ئەم سزایانەی بەسەر ئێران‌دا دەیسەپێنێت بەهۆی بەرنامەی پڕچەککردنی گروپە چەکدارەکانی وەک، حوسییەکانی یەمەن، حزبوڵای ئێران و بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی بێت.
هاوڵاتی محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی دوورخستنەوەی لیوا شوکر رەوزان نەعیمی لە پۆستەکەی دەرکرد. ئەمڕۆ هەینی 12ی تەمووزی 2024، میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی دەرکردووە بە دوورخستنەوەی لیوا شوکر رەوزان نەعیمی فەرماندەی فیرقەی 14ی سوپای عێراقی لە پۆستەکەی. جێگەی ئاماژەیە، شوکر رەوزان لە 14ی مانگی نیسانی 2023 ئەرکی فەرماندەیی فیرقەی 14ی سوپای عێراقی لەلایەن وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە پێبەخشرا و بووە شوێنگرەوەی لیوا عەبدوڵا رەمەزان سبوری کە لە ئێستادا فەرماندەی ئۆپوراسیۆنەکانی نەینەوایە.
هاوڵاتی فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق دەڵێت، تورکیا هێرشێكی زه‌مینی به‌رفراوانی بۆ نیو قوڵای كوردستانی عێراق و ناوچه سنوریه‌كان ده‌ستپێكردووە، كه به‌هۆیه‌وه به‌ده‌یان خه‌ڵكی گوندنشین له ژن و مناڵ پیرو په‌ككه‌وته‌ی ئاواره و بێ خانه‌ولانه كردوه و چه‌ندین ره‌ز و باخ و ماڵی هاوڵاتییانی سوتاندووه. ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 12ی ته‌مموزی 2024، فیدراسیۆنی سه‌رانسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی بانگه‌وازێكی ئاراسته‌ی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، یه‌كێتیه كرێكاریه‌كان و ئازادیخوازان كرد و تیایدا داواكاره كه "به‌رامبه‌ر به له‌شكركێشی حكومه‌تی توركیا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان بێنه ده‌نگ!". فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق ئەوەی خستۆتەڕوو، ماوه‌یه‌كه حكومه‌تی توركیا به هه‌زاران سه‌رباز و تانك و زریپۆشه‌وه، له‌ژێرناوی پاراستنی سنوره‌كان و شه‌ڕ له دژی په‌كه‌كه، هێرشێكی زه‌مینی به‌رفراوانی بۆ نیو قوڵای كوردستانی عێراق و ناوچه سنوریه‌كان ده‌ستپێكردووه، كه به‌هۆیه‌وه به‌ده‌یان خه‌ڵكی گوندنشین له ژن و مناڵ پیرو په‌ككه‌وته‌ی ئاواره و بێ خانه‌ولانه كردوه و چه‌ندین ره‌ز و باخ و ماڵی هاوڵاتیانی سوتاندووه. ته‌نانه‌ت سووپا و له‌شكریان گه‌یشتوونه‌ته ناو شاری دهۆك و ژیان و ئه‌منیه‌تی خه‌ڵكیان خستۆته مه‌ترسیه‌وه. ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین خه‌ڵكی سڤیل به‌هۆی هێرشی به‌رده‌وامی توركیاوه ژیانیان له‌ده‌ستداوه یان بریندار بوون. باس لەوەشکراوە، ئه‌م له‌شكركێشی و عه‌سكه‌رتاریه‌ته‌ی حكومه‌تی ئه‌ردۆغان به‌شێكه له ململانێیه‌كی ناوچه‌یی كه توركیا ده‌یه‌وێ به سوودوه‌رگرتن له دۆخی تازه‌ی جیهان و كێشمه‌كێشی نێوان زلهێزه‌كان، جێگای پێی خۆی له ناوچه‌كه‌دا قایم بكات، به‌تایبه‌تی ده‌وری كاریگه‌ری هه‌بێت له ئارایشدانه‌وه‌ی ئاینده‌ی سیاسی- ئابوری- ئه‌منی عێراق و سوریادا. دەشڵێت، توركیا ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی باڵاده‌ستی سه‌ربازیه‌وه له هه‌رێمی كوردستان و باكووری سوریادا، به‌و ئامانجه‌ی خۆی بگات. به‌وجۆره‌ش بتوانێ وه‌ڵامێك به دۆخی ناوخۆیی بداته‌وه، كه ئێستا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان له‌هه‌موو كات زیاتر رووبه‌ڕووی نه‌فره‌تی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش و ئازادیخوازی توركیا بۆته‌وه. له بانگه‌وازه‌كه‌یدا فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌ران، باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌ستدرێژی حكومه‌تی توركیای بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی كوردستانی عێراق ئاوه‌ڵاكردووه، كه‌ڵك وه‌رگرتنه له بێده‌نگی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌لایه‌ك و ره‌زامه‌ندی ئه‌مریكا و هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێمه له‌لایه‌كی دیكه‌وه، به‌تایبه‌تی دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بۆ به‌غدا و ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا. ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه، بێگومان بیانوی توركیا بۆ له‌شكركێشی بۆسه‌ر كوردستانی عێراق، لێدانه له چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان- په‌كه‌كه له‌ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها پاكانه‌یه‌كه بۆ هێرشه به‌رفراوانه‌كه‌ی بۆ داكوتانی قاچی خۆی له‌ناو خاكی عێراق و دانانی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق تا توركیاش وه‌كو یاریزانێكی ناوچه‌یی و ركابه‌ری ئێران، ده‌وری باڵای هه‌بێت له عێراقدا، به‌تایبه‌تی كه پرۆژه‌ی (رێگای گه‌شه‌پێدان) وه‌كو پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی بڕیاره له‌نێوان كه‌نداو و توركیادا به خاكی عێراقدا تێپه‌ڕێت، كه توركیا‌و عێراق و قه‌ته‌ر و ئیمارات به چه‌ند ملیار تێیدا هاوبه‌شن، به پاڵپشت و هاوكاری چین. له به‌شێكی تری بانگه‌وازه‌كه‌دا هاتووه كه ئێمه له فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی له كاتێكدا به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌م هێرش و له‌شكركێشه‌یه‌ی حكومه‌تی توركیا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین، هاوكات داوا له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ته‌واوی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و یه‌كیتی كرێكاریی و ئازادیخوازان ده‌كه‌ین كه به‌ده‌وری شایسته‌ی خۆیان هه‌ڵسن و فشار بهێنن بۆ ده‌وڵه‌تی توركیا كه : 1-ده‌ستبه‌جێ له‌شكركێشی سه‌ربازی و تۆپبارانكردنی گوند و ناوچه سنوریه‌كان رابگرێت. 2- ته‌واوی هێزه‌كانی توركیا له كوردستانی عێراق بچنه ده‌ره‌وه تا خه‌ڵكی گوند‌و ناوچه‌كه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵ و ژیانیان. 3- قه‌ره‌بۆكردنه‌وه‌ی دانیشتوانی گونده‌كان كه زیانیان پێگه‌یشتوه. جێگەی ئاماژەیە، فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی پێشتری تیمی كوردستانی عێراقی CPTی ئه‌مریكی، له رۆژی 15ی حوزه‌یرانه‌وه سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێكی له سنوری به‌رواری باڵاوه ده‌ستیپێكردووه و تائێستا به قوڵایی 15 كیلۆمه‌تر ھاتووه‌ته ناو خاكی ھه‌رێمی كوردستانه‌وه. ئاشكراشیكردووه كه، له سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه نوێیه‌دا تاوه‌كو ئێستا، توركیا (238) جار بۆردوومان و هێرشی بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه. به‌هۆی ئه‌م بۆردوومان و هێرشانه، زیاتر له (20) هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی و دارستانی ئه‌و ناوچه‌یه سوتاون. سه‌رباری ئه‌وه، نزیكه‌ی (55٪)ی دارستان و ڕه‌ز و باخی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی گوندی سه‌رگه‌لێ به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیاوه سوتاون. راشیگه‌یاندووه كه "ئۆپه‌راسیۆنه به‌رده‌وامه‌كانی توركیا بوونه‌ته هۆی چۆڵبوونی (162) گوند له هه‌رێمی كوردستان و زیاتر له (602) گوندیش له ژێر مه‌ترسی چۆڵبووندان".