هاوڵاتی شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەو چەکدارەى داعش کە لە قەرەهەنجیر دەستگیرکراوە، دانى بەوەدا ناوە، لە چیاى پەڵکانە لە سنوورى پارێزگاى سەلاحەدین حەشارگەیان هەیە و لەسەر بنەماى ئەو زانیارییە ئەو حەشارگەیە بۆردوومان کراوە. ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تەموزی 2024، شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق رایگەیاند، "ئەو چەکدارەى داعش کە لە قەرەهەنجیر دەستگیر کراوە، دانى بەوەدا ناوە، لە چیاى پەڵکانە لە سنوورى پارێزگاى سەلاحەدین حەشارگەیان هەیە و لەسەر بنەماى ئەو زانیارییە ئەو حەشارگەیە بۆردوومان کراوە". ئاماژە بەوەشکراوە، "یەکەى ئاسمانیى سەربازیى عێراق لە رێگەى فڕۆکەى ئێف 16وە بۆردوومانى ئەو حەشارگەیەى داعشی کردووە، وێڕاى خاپوورکردنى حەشارگەکە، ژمارەیەک چەکدارى داعش لەو بۆردوومانەدا کوژراون". لە 14ى تەموزی 2024، لە ناحیەی قەرەهەنجیری سنووری پارێزگای کەرکوک ئاسایش و دوو چەکداری داعش رووبەڕووی یەک بوونەوە، لە ئەنجامدا چەکدارێکی داعش کوژراو و کارمەندێکی ئاسایش-یش گیانی لەدەستدا، هەروەها چەکدارێکی داعشیش بە برینداری دەستگیرکرا.  

هاوڵاتی ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ی تەمووزی 2024، رۆژنامەی (العربي الجدید) بڵاویکردەوە, دەسەڵاتدارانی عێراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە, سزای لە سێدارەدانیان بەسەر دەیان كەسدا جێبەجێكردووە دوای ئەوەی بەتاوانی تیرۆر سزادراون. ئاماژەی بەوەشکردوە، دادگایكردنەكان لەسەر بنەمای دانپێدانی زیندانیەكان بووە لەژێر ئەشكەنجەدا و یان لە رێی هەواڵدەری نهێنیەوە دەستگیركراون. رۆژنامەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەڵكشانی سزای لە سێدارەدان لە عێراق لەكاتێكدایە، نێوەندە نێودەوڵەتیەكان هۆشداریان داوە لە غیابی دادپەروەری و رۆشنی و زاڵبونی سزای تۆڵە سەندنەوە، بە تایبەت لە پرسی پەیوەست بە تیرۆر. لەم بارەوە بەرپرسێك لە وەزارەتی دادی عێراق بە رۆژنامەکەی رایگەیاندووە، زۆرترین پرۆسەی لە سێدارەدان لە زیندانی (الحوت) لە شاری ناسریە بەڕێوەدەچێت. باسیلەوەشکردووە، لە سێدارەدانەکان بە سەرپەرشتی وەزارەتی دادو بەشێوەی گروپ گروپ، هەر گروپێك  8  سزادراون و پێكەوە راپێچی هۆڵی لە سێدارەدان دەكرێن. سەبارە بە میكانیزمەكانی لە سێدارەدانەكان ئەوەی خستۆتەڕوو، ئەم دواییە بە فەرمانی حكومەت راناگەیەنرێت، بۆ خۆبەدورگرتن لە رەخنەی سیاسی، بەڵام رێوشوێنەكانی لەگەڵ دەقە یاساییەكان ناگوجێنێت، كە پێویستە پێش ئەوەی سزاكەیان بەسەردا بسەپێنرێت، كەسوكاری سزادراوەكان ئاگاداربكرێنەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆسەی لە سێدارەدانە نهێنیەكان لە عێراق، لەسەر راسپاردەی حكومەت بەوشێوەیە بەڕێوەدەچێت و كەسوكارەكانیشیان هەمان ئەو رۆژەی زیندانەكانیان لە سێدارەدەرێن ئاگادار دەكرێنەوە، بۆ ئەوەی تەرمەكان لە فەرمانگەی پزشكی دادی وەربگرنەوە.

هاوڵاتی ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ی تەمووزی 2024، عه‌مید میقداد میری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگەیاند، له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 356 ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی پۆلیس له‌ خزمه‌تكردن دورخراونەتەوە‌، ئامانجی سه‌ره‌كیش له‌ دورخستنه‌وه‌یان ره‌چاوكردنی ده‌ستپاكی و پاراستنی داهاتی گشتی و رێگریكردنه‌ له‌ قۆستنه‌وه‌ی كار و زیانگه‌یاندن به‌ ناوبانگی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان. دەشڵێت، چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و رێگریكردن له‌ ئیستغلالكردنی كار و زیانگه‌یاندن به‌ ناوبانگی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان، دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، دوای ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌ڵگه‌كان، بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی 36 ئه‌فسه‌ر و 320 كارمه‌ندی پۆلیسی له‌ له‌ كاره‌كه‌یان ده‌ركردووه‌. مید میقداد میری ئەوەشی خستۆتەڕوو، عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆ كاره‌كانی له‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێك چڕكردوه‌ته‌وه‌، گرنگترینیان ده‌ستپاكی و پاراستنی سامانی گشتییه‌. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێشتریش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاندبوو، ده‌زگای هه‌واڵگری له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگدا زیاتر له‌ 34 هه‌زار كه‌سی ده‌ستگیركردوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاوانی رێكخراویش زیاتر له‌ 29 هه‌زار كه‌سی ده‌ستگیركردوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش 500 بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ری ده‌ستگیركراون، هاوكات توانیویانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر 296 ئۆتۆمبێلی قاچاخچێتی نه‌وتدا بگرن، حه‌وت هه‌زار و 705 تۆمه‌تباریش به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون.

هاوڵاتی ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ی تەمووزی 2024، عه‌مید میقداد میری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ رایگەیاند، له‌ ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 356 ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی پۆلیس له‌ خزمه‌تكردن دورخراونەتەوە‌، ئامانجی سه‌ره‌كیش له‌ دورخستنه‌وه‌یان ره‌چاوكردنی ده‌ستپاكی و پاراستنی داهاتی گشتی و رێگریكردنه‌ له‌ قۆستنه‌وه‌ی كار و زیانگه‌یاندن به‌ ناوبانگی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان. دەشڵێت، چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و رێگریكردن له‌ ئیستغلالكردنی كار و زیانگه‌یاندن به‌ ناوبانگی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان، دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، دوای ته‌واوكردنی لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌ڵگه‌كان، بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی 36 ئه‌فسه‌ر و 320 كارمه‌ندی پۆلیسی له‌ له‌ كاره‌كه‌یان ده‌ركردووه‌. مید میقداد میری ئەوەشی خستۆتەڕوو، عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆ كاره‌كانی له‌سه‌ر چه‌ند لایه‌نێك چڕكردوه‌ته‌وه‌، گرنگترینیان ده‌ستپاكی و پاراستنی سامانی گشتییه‌. وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێشتریش لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاندبوو، ده‌زگای هه‌واڵگری له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگدا زیاتر له‌ 34 هه‌زار كه‌سی ده‌ستگیركردوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی تاوانی رێكخراویش زیاتر له‌ 29 هه‌زار كه‌سی ده‌ستگیركردوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش 500 بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ری ده‌ستگیركراون، هاوكات توانیویانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر 296 ئۆتۆمبێلی قاچاخچێتی نه‌وتدا بگرن، حه‌وت هه‌زار و 705 تۆمه‌تباریش به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون.

هاوڵاتی سبەی ماوەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت. ئه‌مرۆ یەکشەممە، 14ی تەمووزی 2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند،سبەینێ دووشەممە 15ی تەمموزی 2024، لەگەڵ کۆتایی هاتنی دەوامی فەرمی، ماوەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانییەکان و پارتە سیاسییەکان و کاندیدای تاک و پێکهاتەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت. جێگەی ئاماژەیە، كه‌ رۆژی 3ی تەمموزی 2024،کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بریاریدابوو لە 4 تا 15ی تەمموزی 2024، قۆناغی وەرگرتنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانی و پارتە سیاسییەکان و کاندیدانی سەربەخۆ و کاندیدانی پێکهاتەکان بەردەوام بێت کە خواستی بەشداربوونیان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەیە.

هاوڵاتی سبەی ماوەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت. ئه‌مرۆ یەکشەممە، 14ی تەمووزی 2024، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند،سبەینێ دووشەممە 15ی تەمموزی 2024، لەگەڵ کۆتایی هاتنی دەوامی فەرمی، ماوەی پێشکەشکردنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانییەکان و پارتە سیاسییەکان و کاندیدای تاک و پێکهاتەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت. جێگەی ئاماژەیە، كه‌ رۆژی 3ی تەمموزی 2024،کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بریاریدابوو لە 4 تا 15ی تەمموزی 2024، قۆناغی وەرگرتنی لیستی کاندیدانی هاوپەیمانی و پارتە سیاسییەکان و کاندیدانی سەربەخۆ و کاندیدانی پێکهاتەکان بەردەوام بێت کە خواستی بەشداربوونیان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەیە.

هاوڵاتی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت, پابەندین بە رێکەوتنی ئۆپیک بۆ ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی داواکراو کە چوار ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا. ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ی تەمووزی 2024، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەو پشکەی بۆ عێراق دانراوە بەپێی رێککەوتنی رێکخراوی ئۆپیک دەبێت ڕۆژانە بڕی 148 ھەزار بەرمیل نەوت کەمتر بەرھەمبھێنێت. وتیشی، پابەندن بە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی داواکراو کە چوار ملیۆن بەرمیلە لە رۆژێکدا بەپێی رێکەوتنەکە بۆ مانگی تەمووز و مانگەکانی داھاتوو. ئاماژە بەوەشکراوە، قەرەبووکردنەوەی زیادەی بەرھەمھێنانی نەوت تا مانگی ئەیلولی 2025 بەردەوام دەبێت.  

هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی پرسی دانانی کامێراکانی سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) لە سنووری ڕێگاوبانی دەرەوەی شار روونکردنەوە دەدات. ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، "لە چەند رۆژی رابردوو یەکێک لە کەناڵەکان و لەڕێی پەیامنێرێک بابەتێکی پەیوەندیدار بە پرسی دانانی کامێراکانی سیستەمی خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) لە سنووری ڕێگاوبانی دەرەوەی شار وە بەدیاری کراوی سلێمانی – چەمچەماڵ و بە پێچەوانەوە بڵاوکراوەتەوە، کە لەڕاستیدا کاری ئەو کەناڵە نییە لە بری بەڕێوەبەرایەتیمان قسە و روونکردنەوە بدەن، وە شۆفێران تووشی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ بکەن بە بابەتێک کە لەئێستادا لە قۆناغی جێبەجێ کردندا نییە، وە ورووژاندنی ئەم بابەتە سوود بە هیچ کەس و لایەنێک ناگەیەنێت وە ئەوان کەسانی پسپۆڕ و شارەزانین تا شیکاری لەسەر پرسی کامێراکان بکەن و تەنها مەرام لە پشتی ئەم جۆرە ڕاپۆرتانە زیادکردنی ڤیو و کۆمێنت و لایکە بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکانی خۆیان". ئاماژە بەوەشکراوە، "لێرەوە ئەوە ڕوون دەکەینەوە کە هەر بابەتێک پەیوەندیدار بێت بە کاروباری بەڕێوەبەرایەتیمان یاخود هەر پڕۆژەو بڕیارێکی هاتووچۆیی بە ڕوونی و بە ئاشکرایی لە ڕێی میدیا و پەیج و ماڵپەڕی فەرمی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیمان بڵاوی دەکەینەوە جگە لەو پێگە فەرمییانەمان هەر هەواڵ و ڕوونکردنەوەیەک لە هەر کەناڵ و سۆشیال میدیایەکی دیکە بڵاو بکرێتەوە هیچ بەهایەکی نییە".

هاوڵاتی فەرمانبەرانی گرێبەست بەیاننامەیەکی ناڕەزایی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئاماژە بەوەدەدەن،  بیانوی جیاواز حکومەت بە جدی کار لەسەر دامەزاندنیان ناکات. ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی تەموزی 2024، دەستەی نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەستى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند، "پاش چەندین ساڵ لە چاوەڕوانی دامەزراندن کە مافێکی سەرەتایی خۆمانە بە بیانوی جیاواز حکومەت بە جدی کار لەسەر ئەم کەیسە ناکات، ئێمە بە هەموو شێوەیەک لەبەر بارودۆخ هاوکاربوین و بەردەوام بوین لەسەر خزمەتکردن لە دام و دەزگاکانی حکومەت، بەڵام پاش چەندین ساڵ چاوەڕوانی نییەتی حکومەت بەپێی داواکاری ئێمە نییە خۆشبەختانە سەرۆک وەزیران تیمێکی راسپارد لە ماوەی 15 رۆژ کاری جدی بکەن لەسەر دامەزراندنی گرێبەستەکان". "ئەو تیمە تەنانەت ئامادەنین زانیاری و گفتوگۆشمان لەگەڵ بکەن بە بیانوی جیاواز، ئێمە هەموو جۆرە قوربانییەکماندا لە ماوەی چەندین ساڵ فەرمانبەری دوور بووین لە مۆڵەتی نەخۆشی، بێ مۆڵەتی دایکایەتی بە نیو مووچە بێ تعدیل کردنی بڕوانامە بێ دەست خۆشی و سەرمووچە و بێ هەموو ئیمتیازێک بەردەوام بووین ئێستا پاش چەندین ساڵ چاوەڕوانی ئومێدمان بەوە هەبوو بارودۆخ گونجاوە و وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندوە دامەزراندنی فەرمانبەرانی گرێبەست بارگرانی نییە بۆ حکومەت"، فەرمانبەرانی گرێبەست وادەڵێن. ئەوەشیان خستووەتەڕو، "بۆیە بڕیارماندا تا 1ی ئابی 2024، چاوەڕوانی حکومەت بین ئەگەر تا ئەو ئەو رێکەوتە بڕیارێکی جدی لە بارەی گرێبەستەکانەوە نەدرێت بە ناچاری خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری هەموو شار و شارۆچکەکان لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران ئەنجامدەدەین و هەنگاوی دواترمان بردنی ئەم کەیسەیە بەرەو بەغدا". وەک دەستەی نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژەی پێداوە، فەرمانبەرى گرێبەست هەیە 15 بۆ 20 ساڵ خزمەتى هەیە.

پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و دا*ع*شدا روویدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و دا*ع*شدا لە ناحیەی قەرەهەنجیری سەر بە پارێزگای کەرکوک پێکدادان روویدا و کارمەندێکی ئاسایش گیانی لەدەستدا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی تەموزی 2024،  دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "سەرلەبەیانی کاتژمێر 8:00ی بەیانی لە ناحیەی قەرەهەنجیر، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک لە ئەنجامی دەستخستنی زانیاری پێشوەخت و چاودێری ورد و بەدواداچوون بەمەبەستی دەستگیرکردنی دوو چەکداری داعش رووبەڕوبونەوە روویدا و لەئەنجامدا تیرۆریستێک کوژرا و یەک لە تیرۆریستان بە برینداری دەستگیرکرا". ئاماژە بەوەدراوە، "ئەم دوو چەکدارەی گروپی تیرۆریستی داعش بەمەستی ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی ڕوویان لەناوچەکە کردبوو، لە ڕابردوودا لە کردەوەی یەکەم کارمەندێکی پۆلیس شەهید دەکەن لە گەڕەکی شۆراو و لە کردەوەی دووەم لە گەڕەکی پەنجا عەلی لە کاتی دانانی بۆمبی چێنراو رووبەڕوبونەوە روویدا و کارمەندێکی پۆلیس شەهیدبوو و هەرروەها لە کردەوەی سێهەمیان دوو کارمەندی تری پۆلیسی کەرکوک لەناو بازاڕی کەرکوک شەهید دەکەن و لە کردەوەی چوارەمدا لە بەردەم نەخۆشخانەی جمهوری ئەفسەرێکی پۆلیسیان شەهیدکرد، تیرۆریستان چەندین کردەوەی تیرۆریستیان ئەنجام داوە". ئەوەش هاتووە، "لە ئەنجامی ڕووبەڕوبونەوە لە قەرەهەنجیر  کارمەندێکی ئاسایش بەناوی ( جوامێر عەزیز ڕەشید) شەهیدبوو و کارمەندێکی ترمان برینداربوو".

مەهران رەمەزان هاوڵاتی، سلێمانی تەندروستی غەززە، بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی ئەلمەواسی لە خان یونس 90 کەس کوژران و 300 دیکەش بریندار بوون. رۆژی شەممە 13ی تەمموزی 2024، تەندروستی غەززە بڵاوی کردەوە، ئیسرائیل کەمپی ئەلمەواسی لە خان یونس بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە 90 کەس کوژران و 300 کەسی دیکەش بوونە قوربانی. ئەمە جگە لەوەی لە هێرشێکی دیکە 20 کەس لە کاتی نوێژکردن لە کەمپی شاتی لەلایەن ئیسرائیل کوژران. ئاماژە بەوەشکراوە، زۆری ژمارەی قوربانییان وایکردووە لە رێگەی ئەمبوڵانس و ئۆتۆمبێلی کەس و تەنانەت کەر و عارەبانەش بیانگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەکان. ئیسرائیل دوای هێرشەکە هەر زوو رایگەیاند سەرکردەیەکی حەماسیان کردووەتە ئامانج، بەڵام دواتر سەرۆکوەزیرانەکەیان ئەوەی خستەڕوو "دڵنیانین ئەو سەرکردەیەی حەماسیان کوشتووە یاخود نا". جێگەی ئاماژەیە، رۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات  240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لە لایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

هاوڵاتی لە دووشەممەی داهاتووەوە دۆلار به‌ نرخی فه‌رمی كه‌ 132 هه‌زار دیناره‌ بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك، به‌ گه‌شتیاران ده‌فرۆشرێت. ئەمڕۆ شەممە، 13ی تەمووزی 2024، بانكی رافیده‌ین لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند، له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوه‌وه‌ ده‌ست ده‌كات به‌ فرۆشتنی دۆلار به‌ گه‌شتیاران. بانكه‌كه‌ ده‌شڵێت، گه‌شتیاران ده‌توانن له‌ لقه‌كانی بانك له‌ ناوچه‌ی كه‌رخ و ره‌سافه‌ دۆلاریان به‌ نرخی فه‌رمی ده‌ستبكه‌وێت.

مەهران رەمەزان هاوڵاتی، سلێمانی سوپای فەرەنسا لە رووی بەشداری كردنی ژنان لە هێزە سەربازیەكانی ئەورووپادا لە پلەی یەكەمدایە و زۆرترین ژن بەشدارن لە ریزی هێزە سەربازیەكاندا. ئەمڕۆ شەممە، 13ی تەمووزی 2024، وەزارەتی بەرگری فەرەنسا راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سوپای ئەو وڵاتە بۆتە یەکێک لەو سوپایانەی جیهان كە زۆرترین ژنی تێدایە و دەشڵێت، رێژەی 17%ی کارمەندانی سوپای فەرەنسا ژنن. بەپێی راپۆرتەكە، سوپای فەرەنسا لە رووی بەشداری كردنی ژنان لە هێزە سەربازییەكانی ئەورووپادا لە پلەی یەكەمدایە و زۆرترین ژن بەشدارن لە ریزی هێزە سەربازییەكاندا و هاوکات لە سوپای ئەڵمانیا و بەریتانیا کە دوو وڵاتی گەورەی دیکەی ئەورووپان، رێژەی بەشداری ژنان لە سوپادا لە 13%یە. بەپێی یەکێک لە دەرەنجامەکانی راپۆرتی کۆمەڵایەتی وەزارەتی بەرگری فەرەنسا کە لەلایەن بەشی سەرچاوە مرۆییەکانی وەزارەتی جەنگی ئەو وڵاتەوە ئامادەکراوە، رێژەی بەشداری ژنانی لە سوپای فەرەنسادا بۆ 17% زیادیکردوە و هەموو یەکە سەربازییەکان کاریگەری شێوازی بنەماكانی یەکسانی رەگەزییان لەسەرە، بە شێوەیەک کە 24%ی ئەوانەی لە تاقیکردنەوەکانی پێگەیاندنی ئەفسەراندا دەرچوون ژنن. تیری بورخارت، سەرۆکی ئەرکانی سوپای فەرەنسا لەم بارەوە دەڵێت، ئەمڕۆ هیچ کارێک لە سوپادا نەماوە کە بۆ ژنان قەدەغە بێت، تەنانەت خزمەتکردن لە هێزی تایبەتدا، ژێر دەریاییە هێرشبەرەکان کە دوا جێگەبوون کە سەرجەمیان پیاون، لە دوای هاتنی ژێر دەریاییەکانی جۆری باراکودا لە ساڵی 2022ەوە بە رووی ژناندا کراونەتەوە، کە بۆ تیمی تێکەڵاو دیزاین کراون.

هاوڵاتی یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی سووریا بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەل تورکیادا نەمانی سوپای تورکیاییە لەسەر خاکی سووریا. ئەمڕۆ شەممە، 13ی تەمووزی 2024، وەزارەتی دەرەوەی سووریا رایگەیاند، پێشوازیی لەهەر دەست پێشخەرییەک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان دەکەن.    ئەوەشی خستۆتەڕوو، بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا ئاسایی بکەنەوە، "پێویستە سەرەتا سوپای تورکیا لەسەر خاکی سووریا نەمێنێت. ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە کۆتایی بە رێکخراوە تیرۆریستیەکان بهێندرێت کە هەڕەشەن بۆ سەر سووریا و تورکیا.

هاوڵاتی پارێزگای کەرکوک لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا 86 تاوانی لێ تۆمارکراوە و بەمەش پارێزگاکە کەمترین تاوانی لەسەر ئاستی عێراق لێ تۆمارکراوە. ئەمڕۆ شەممە، 13ی تەمووزی 2024، بەپێی ئامارێکی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک کە تێیدا هاتووە لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 86 تاوان لە پارێزگای کەرکوک تۆمارکراون و بەشێکیش لە تاوانەکان تەنها لە ماوەی 24 کاتژمێردا تاوانبارەکانیان دەستگیرکراون. لەو 86 تاوانەش کە لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا تۆمارکراون پێکهاتوون لە چوار حاڵەتی کوشتن و 38 حاڵەتی دزینی ماتۆڕسکیل و پایسکیل لەگەڵ ژمارەیەک تاوانی تری هاوشێوە. یەکێک لە سەیرترین تاوانەکانیش دزینی بولبولی عێراقی بووە لە ماڵێکدا. جێگای ئاماژەیە، لە تەواوی ساڵی رابردوودا لەپارێزگای کەرکوک 225 تاوانی جیاواز تۆمارکرابوون.