سەرۆكی ئێران ڕایگەیاند: ئێمە كڕنۆش بۆ هیچ دەسەڵاتێك نابەین، ئێمە داكۆكیكاری ئاشتیین، بەڵام كەرامەتی ئێمە بۆ فرۆشتن نییە، هەڵسوكەوتەكانی ئەمریكا وڵاتانی ناوچەكە بەرەو شەڕ دەبات. مەسعوود پزیشكیان سەرۆكی ئێران لە وەڵامی قسەكانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكادا رٍاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە. لەڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ترەمپ بە چ لۆژیكێك بانگەشەی ئاشتیخوازی دەكات، لە كاتێكدا چەك و بۆمب و مووشەك بۆ وڵاتانی ناوچەكە دەنێرن؟ ئەم هەڵسوكەوتەی ئەمریكا وڵاتانی ناوچەكە بەرەو شەڕ دەبات، نازانین بەڕاستی ئامانجی ئاشتییە یان زیادكردنی گرژی. ئاماژەی بەوەشكرد: چۆن دەتوانن ئێمە وەك ئەو كەسانە پیشان بدەن، كە هۆكاری نائارامین، لە كاتێكدا ٦٠ هەزار ژن و منداڵ لە غەزە كوژران؟ مەترسی ڕاستەقینە كێیە؟ ئێوە پشتیوانی سەربازی بۆ ئیسرائیل دەنێرن. وتیشی: ئێران هەوڵی بە دیهێنانی ئاشتی لەگەڵ هەموو وڵاتانی ناوچەكە دەدات، ئەوان ئاشتییان بوێت یان نا، ئێمە بە هێزەوە ئەم وڵاتە بنیات دەنێین و پەرەی پێدەدەین. لە كۆتاییدا وتویەتی: ئێمە داكۆكیكاری ئاشتیین نەك داكۆكیكاری شەڕ، بەڵام كەرامەت و شانازیمان بۆ فرۆشتن نییە و نە چۆك بۆ هیچ هێزێك دادەنێین و نە ڕادەست دەبین. ئەو وتانەی پزیشكیان دوای ئەوە دێت، كە ترەمپ بانگەشەی ئەوەی كرد، ئێران “وێرانكەرترین هێزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە”، هۆشداریشیدا لەوەی ئەمریكا هەرگیز ڕێگەی پێنادات خاوەنی چەكی ئەتۆمی بێت. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، "بەهۆی سیاسەتەکانی ئیدارەی جۆ بایدنەوە خەریک بوو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدەست بدەین"، جەختیشیکردەوە "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپارێزین". هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، "پێموایە ئێمە زۆر نزیکین لە ئەنجامدانی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران". ئەو وتانەی سەرۆک ترامپ لە میانەی سەردانەکەیدا بوو بۆ لای هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی ئەلعودەید کە دەکەوێتە بیابانی باشووری ڕۆژئاوای دۆحەی پایتەختی قەتەر کە میوانداری گەورەترین دامەزراوەی سەربازی ئەمریکا دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دەمەوێت کێشەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بە زیرەکی چارەسەر بکەین نەک بەبەکارهێنانی هەڕەشە و توندوتیژی. دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا دەیەوێت ئێران وڵاتێکی گەورە و مەزن بێت، بەڵام بەبێ چەکی ئەتۆمی، هەروەها نایەوێت هەنگاوی دووەم بەرامبەر ئێران بگرێتەبەر و هەڕەشە لەو وڵاتە بکات. جەختی لەوەشکردەوە، دەمانەوێت ئێران ببوژێتەوە، بەڵام هەرگیز رێگەنادەن ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

هەڵمەتە چڕە سەربازییەکەی واشنتۆن بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن هۆكاری سەرەكی بوە بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژییەکانی ئەو گروپە و بۆ چارەسەركردنی كێشەكەیان هانایان بۆ ناوبژیوانانی ناوچەكە بردوە.   میدیاكانی ئەمەریكا بڵاویانكردوەتەوە؛ بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ئەمەریکاوە دەستیانكەوتوە ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە؛ لە ماوەی رابردودا، هەڵمەتە چڕە سەربازییەکەی واشنتۆن بۆ سەر  حوسییەکانی یەمەن هۆكاری سەرەكی بوە بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژییەکانی ئەو گروپە، ئەوەش توانا لۆجستی و سەربازییەکانی بەتەواوی لاوازكردون. راپۆرتە هەواڵگرییەکان جەختیانكردوەتەوە، دوای پەرەسەندنی هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر گروپەكە، هانایان بۆ ناوبژیوانانی ناوچەكە بردوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكەیان، بەتایبەتی دوای ئەوەی بەئامانج گرتنێك لەژێر ناونیشانی "ئازاربەخش" بۆ سەر بەندەری رەئس عیسا كە دەیان گیان لەدەستدانی لێكەوتەوە، خاڵی وەرچەرخان بو لە پێگەی حوسییەکاندا. میدیاكانی ئەو وڵاتە ئاشكرایانكرد، دوای گەیشتنی پەیامی حوسییەكان بە واشنتۆن، ئەمەریكا دەستی بەپەیوەندییە ناڕاستەوخۆکان کرد، لە ئەنجامدا "رێککەوتنی چوارچێوە"ی لێکەوتەوە، لە (6ـی ئایاری 2025)ـدا ئەمەریكا کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان هێنا و لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە ئاگربەست راگەیەندرا. راپۆرتە هەواڵگرییەکان راشیانگەیاندوە: لە چوارچێوەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و پاراستنی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لەسەر بەنامە ئەتۆمییەكەی ئەو وڵاتە، كۆماری ئیسلامی ئێران رۆڵێکی سەرەکی بینی لە هاندانی حوسییەكانی یەمەن بۆ ئاگربەست. پێشتر سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەكردبو، بۆ گەیشتن بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ئازادی کەشتیوانی لە دەریای سوردا، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان سەركەوتوبون  و حوسییەکانی یەمەن داوای ئاگربەستیان كردوە، واشنتۆنیش سەركەوتن و ئاگر بەستەكە رادەگەیەنێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، "بەهۆی سیاسەتەکانی ئیدارەی جۆ بایدنەوە خەریک بوو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدەست بدەین"، جەختیشیکردەوە "رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەپارێزین". هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، "پێموایە ئێمە زۆر نزیکین لە ئەنجامدانی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران". ئەو وتانەی سەرۆک ترامپ لە میانەی سەردانەکەیدا بوو بۆ لای هێزەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی ئەلعودەید کە دەکەوێتە بیابانی باشووری ڕۆژئاوای دۆحەی پایتەختی قەتەر کە میوانداری گەورەترین دامەزراوەی سەربازی ئەمریکا دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دەمەوێت کێشەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بە زیرەکی چارەسەر بکەین نەک بەبەکارهێنانی هەڕەشە و توندوتیژی. دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا دەیەوێت ئێران وڵاتێکی گەورە و مەزن بێت، بەڵام بەبێ چەکی ئەتۆمی، هەروەها نایەوێت هەنگاوی دووەم بەرامبەر ئێران بگرێتەبەر و هەڕەشە لەو وڵاتە بکات. جەختی لەوەشکردەوە، دەمانەوێت ئێران ببوژێتەوە، بەڵام هەرگیز رێگەنادەن ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا لە دانوستانی جدیدان لەگەڵ ئێران، بە ئامانجی گەیشتن بە ئاشتییەکی درێژخایەن، ئێرانیش تا رادەیەک رەزامەندی لەسەر خاڵەکانی رێککەوتنەکە دەربڕیوە. لەبارەی جەنگی ئۆکراینەوە، ترەمپ گوتی، سبەی دەچێتە تورکیا و بەشداری دانوستانەکانی نێوان روسیا و ئۆکراین دەکات، هیوادارە هەردوو وڵات بگەنە رێککەوتن و کۆتایی بە جەنگ بهێنن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، حکوومەتەکەی کاری لەسەر ئەوە کردووە کە چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت، هەروەها ڕەتی کرەوە چەک لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکانی حکوومەت بێت. محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای نیوز عەرەبی گوتی "بوونی چەک لە دەرەوەی دامەزراوەکانی حکوومەت لەگەڵ چەمکی دەوڵەتدا ناگونجێت." ئاماژەی بەوەش کرد "ماوەی دوو دەیەیە ڕووبەڕووی تیرۆر بووینەتەوە، ئەمڕۆش کاردەکەین بۆ بەهێزکردنی دامەزراوە ئەمنییەکانمان لەڕێگەی نەخشەڕێگایەکی یاسایی و سیاسی و ئەمنییەوە کە ئامانج لێی سنووردارکردنی هەڵگرتنی چەکە تەنیا لەدەستی دەوڵەتدا." سوودانی گوتیشی: عێراق هیچ نیازێکی نییە دان بە ئیسرائیلدا بنێت یان پەیمانی ئاشتی لەگەڵدا ئیمزا بکات، هەروەها جەختی لە پابەندبوونی وڵاتەکەی بە هەڵوێستی نەگۆڕی عەرەبی سەبارەت بە پرسی فەڵەستین کردەوە. سەرۆک وەزیرانی عێراق، پابەندبوونی وڵاتەکەی بە پرەنسیپە نیشتیمانییەکان دووپات کردەوە. هەروەها شرۆڤەکارانیش پێیان وایە کە عێراق ڕەنگە هاوسەنگی پێگەی خۆی لەسەر پرسی فەلەستین لەگەڵ دوورکەوتنەوە لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ ئەمەریکا هاوسەنگ بکات، هەروەها خۆی لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئیسرائیل بەدوور دەگرێت.

لەبواری بەرگریدا و دوای گەیشتنی ترەمپ بە دۆحە، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا و قەتەر رێككەوتنیان واژۆ كردە و كۆشكی سپی-ش دەڵێت: بۆ ئەنجامدانی ئاڵوگۆڕی ئابوری سەرۆك بەبەهای زیاتر لە (1.2) تریلیۆن دۆلار گرێبەستی كردوە. ئەمڕۆ چوارشەممە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی گەشتەکەی بۆ کەنداو و دوای گەیشتنی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بە دۆحە، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا و قەتەر رێككەوتنێكیان لەبواری بەرگی واژۆكرد كە تیایدا گرێبەستی كڕینی (160) فڕۆكە بە بەهای (200) ملیار دۆلار لەخۆ دەگرێت. ئاشكرایكردوە، فڕۆكەكان لەلایەن كۆمپانیای بۆینگی ئەمەریکی بە هێڵی ئاسمانی قەتەر دەفرۆشرێت. ئەوەیخستوەتەڕو، پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە سعودییە بوە و بڕیار وایە لەدوای قەتەر سەردانی ئیمارات بكات. لەدیدارەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، ویستی هەمولایەكە كە ئاشتی لە ناوچەکەدا هەبێت، هیوادارن ئەمجارە ئەوە بێتەدیە، هاوكات، ئەمیری قەتەر جەختیكردەوە، بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە ناوچەکەدا دۆحە و واشنتۆن دەتوانن لە کارکردن بەردەوام بن. لای خۆشیەوە كۆشكی سپی رایگەیاند: بۆ بەدەستهێنانی ئاڵوگۆڕی ئابوری، ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا بەبەهای زیاتر لە (1.2) تریلیۆن دۆلار رێككەوتنی لەگەڵ قەتەر واژۆكردوە.

ئەمیری قەتەر، شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەرەتای سەردانەکەی بۆ پایتەختی قەتەر، کە قۆناغی دووەمی گەشتەکەی بۆ کەنداو، لە دەوحە پێشوازی لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کرد.  ئەو دوو سەرکردەیە دانیشتنێکی ڕاوێژکاریی دوو کاتژمێری بە دەرگای داخراو ئەنجامدا و شایەتحاڵی واژۆکردنی چەند ڕێککەوتننامەیەک بوون. دۆحە بە دروشمی تەقلیدی قەتەر پێشوازیی لە ترەمپ کرد کاتێک بەرەو دیوانی میری قەتەری ڕۆیشت، کە گفتوگۆکانی نێوان ئەمیری قەتەر و سەرۆکی ئەمریکا بەڕێوەچوو، بە پلەی یەکەم لەسەر هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە و ئازادکردنی زیندانیانی ئیسرائیل بوو. لە میانی دیدارێکدا لە دیوانی عامری، میری قەتەر بە سەرۆکی ئەمریکای ڕاگەیاند، "هەموومان دەمانەوێت ئاشتی لە ناوچەکەدا هەبێت، هیوادارین ئەمجارە ئەوە ڕووبدات". ناوبراو زیادی کرد بۆ ترەمپ، دەزانم تۆ پیاوێکی ئاشتیخوازیت و دەتەوێت ئاشتی بۆ ناوچەکە بهێنیتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، دۆحە و واشنتۆن دەتوانن بەردەوام بن لە کارکردن بۆ هێنانەدی ئاشتی بۆ ناوچەکە یان بوارەکانی دیکە، وەک ئاشتی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا. هەروەها بڕیارە لە گەشتەکەیدا قەتەر فڕۆکەیەکی تایبەت و شاهانە لە جۆری (Boeing 747-8)  کە بەهاکەی 400 ملیۆندۆلارە وەکوو دیاری پێشکەشی سەرۆکی ئەمەریکا بکات. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دوای سەردانەکەی بۆ قەتەر، دەچێتە ئیمارات، هەروەها لەبارەی سەردانەکەی بۆ تورکیا گوتی: دەزانم ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا دەیەوێت منیش لە تورکیابم. ئەگەر کۆتایی بە جەنگەکە بهێنن، بۆ ڕزگاکردنی ژیانی ئەو هەموو کەسە، ڕەنگە منیش بچمە ئیستەنبۆڵ. سێشەممە 13ـی ئایاری 2025، کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو: سعوودییە و ئەمەریکا ڕێککەوتنێکی سەربازییان بە بەهای 142 ملیار دۆلار ئیمزا کرد کە گەورەترین ڕێککەوتنە لە مێژوودا، هاوکات، سعوودییە بە بەهای 600 ملیار دۆلار، وەبەرهێنان لە ئەمەریکا دەکات. ئەمیری قەتەر جۆش و خرۆشی خۆی بۆ دانوستانەکانی قەتەر و ئەمریکا دەربڕی کە بابەتی ئاشتیسازی و وەبەرهێنان و وزەی ناوچەکە دەگرێتەوە. جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی ئەزموونی خۆی لە ڕێکخستنی مۆندیالی 2022 لەگەڵ ئەو تیپانەی مۆندیالی 2026ی ئەمەریکا ڕێکدەخەن، هاوبەش دەکات. لای خۆیەوە سەرۆکی ئەمریکا بە میری قەتەری ڕاگەیاندووە، "ئێمە یەکترمان خۆشدەویست و لە ئاستە بەرزەکاندا پێکەوە کارمان کرد بۆ هێنانەدی ئاشتی بۆ ئەم ناوچەیە و لە سەرانسەری جیهان"، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێوە هاوکارمانن بۆ هێنانەدی ئاشتی بۆ زۆرێک لە ناوچەکان، وەک ڕوسیا و ئۆکرانیا، پێشکەوتنیش دەبینین لەسەر ئەم بابەتە".

دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کرێملین دووپاتی کردەوە کە شاندی ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە لە ئەستەنبوڵی تورکیا دەبن و لەوێ چاوەڕێی لایەنی ئۆکراینی دەکەن. هاوکات یوری ئوشاکۆڤ یاریدەدەری سەرۆکایەتی ڕوسیا ڕایگەیاند، پێکهاتەی شاندی ڕوسیا بۆ دانوستانەکانی ئەستەنبوڵ سەبارەت بە ئۆکرانیا بە پشتبەستن بەو پرسانەی کە گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت دیاری دەکرێت. ئوشاکۆڤ ڕوونیکردەوە کە "شاندەکە باس لە پرسە سیاسییەکان و ژمارەیەکی زۆر لە پرسە تەکنیکییەکان دەکات و بەو پێیە پێکهاتەی شاندەکەمان دیاری دەکرێت". لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئۆکراینی ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، سەرکردایەتی ئۆکرانیا هەنگاوەکانی داهاتووی خۆی سەبارەت بە دانوستانەکانی ئاشتی لە تورکیە یەکلایی دەکاتەوە، کاتێک بەشداریکردنی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕوون دەبێتەوە. ئەو سەرچاوە دیپلۆماسییە دەڵێت: هەموو شتێک پەیوەستە بەوەی کە ئایا پوتین لە هاتنی بۆ ئیستەنبوڵ دەترسێت یان نا، بە پشتبەستن بە وەڵامەکەی، سەرکردایەتی ئۆکرانیا بڕیار لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو دەدات". ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا تەحەدای هاوتا ڕووسیەکەی کرد کە بە شێوەیەکی شەخسی بەشداری لەو دانوستانانە بکات کە بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە لە ئەستەنبوڵ بەڕێوە بچێت.  ئەگەر پوتین ڕەزامەندی دەرببڕێت بۆ بەشداریکردن، ئەوە دەبێتە یەکەمین دیداری نێوان سەرکردەکانی هەردوو وڵاتی شەڕکەر لە دوای کانوونی دووەمی ٢٠١٩ەوە. ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی  لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کیێڤ ئۆکراینا رایگەیاند: دەبێت دانوستانی ڕاستەوخۆی ئاگربەست لەگەڵ پوتین بکرێت، چونکە تەنها ئەو دەسەڵاتی جێبەجێکردنی هەیە. سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدات بۆ دەستەبەرکردنی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی، ڤلادیمێر پوتین، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئەمەریکا دڵنیایی دەدات لەوەی کە ناکۆکییەکە تەنها لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر دەکرێت. هاوکات ناوبراو پێشبینی کرد کە ئەگەر دانوستانەکانی ئیستەنبوڵ ئەنجام نەدرێت، ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا سزای توند بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنن، وتیشى: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا تا ئێستا ئامادەبوونی خۆی پشتڕاست نەکردۆتەوە. پێشتر ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا ڕایگەیاندبوو "پێشنیاز دەکەم بەبێ هیچ دواکەوتنێک رۆژی پێنجشەممە، 15ـی ئایار لە ئیستەنبووڵ دەست پێبکەین. لە تورکیا چاوەڕێی ئۆکرانیا دەبین." لە ئاداری 2022ـەوە مۆسکۆ و کیێڤ هیچ دانوستاندنێکی راستەوخۆیان نەکردووە. ئەوکاتیش هەر لە ئیستەنبووڵ کۆبوونەوە، ئەمەش دوای ئەوەی مانگێک بەسەر هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا تێپەڕیبوو.

  سەرۆکی ئەمەریکا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە سعوودییەی بەجێ هێشت و بەرەو قەتەر بەڕێ کەوت. چوارشەممە 14ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، و لە ڕۆژی دووەمی گەشتەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گەیشتە فڕۆکە خانەی حامد لە دەوحە و لەلایەن شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر، پێشوازیی لێ کرا. بەگوێرەی میدیا جیهانییەکان پێشبینی دەکرێت دۆناڵد ترەمپ ژمارەیک ڕێککەوتن لەگەڵ قەتەر ئیمزا بکات. هەروەها بڕیارە لە گەشتەکەیدا قەتەر فڕۆکەیەکی تایبەت و شاهانە لە جۆری (Boeing 747-8)  کە بەهاکەی 400 ملیۆندۆلارە وەکوو دیاری پێشکەشی سەرۆکی ئەمەریکا بکات. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا دوای سەردانەکەی بۆ قەتەر، دەچێتە ئیمارات، هەروەها لەبارەی سەردانەکەی بۆ تورکیا گوتی: دەزانم ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا دەیەوێت منیش لە تورکیابم. ئەگەر کۆتایی بە جەنگەکە بهێنن، بۆ ڕزگاکردنی ژیانی ئەو هەموو کەسە، ڕەنگە منیش بچمە ئیستەنبۆڵ. سێشەممە 13ـی ئایاری 2025، کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو: سعوودییە و ئەمەریکا ڕێککەوتنێکی سەربازییان بە بەهای 142 ملیار دۆلار ئیمزا کرد کە گەورەترین ڕێککەوتنە لە مێژوودا، هاوکات، سعوودییە بە بەهای 600 ملیار دۆلار، وەبەرهێنان لە ئەمەریکا دەکات.

  لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، دۆناڵد ترەمپ چەند داواکارییەکى هەبووە کەسوربا جێبەجێیان بکات، کۆشکی سپی دەڵێت، شەرع و حکومەتەکەى دەرفەتێکی زۆر گەورەیان لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی "کارێکی گەورە بۆ گەلی سووریا بکەن. ئەمڕۆ چوارشەممە، 14-05-2025، لە ریازى پایتەختى سعودیە، دۆناڵد ترەمپ و ئەحمەد شەرع کۆبوونەوە، محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە ئامادە بووەو، رەجەب تەیب ئەردۆغانیش بە ئۆنلاین بەشداریی کردووە.   کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت، ترەمپ پێنج داوای لە شەرع کردووە، بەپێى ڕاگەیەندراوەکەى کۆشکى سپى ئەردۆغان ستایشی ترەمپی کرد بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان لەسەر سووریا و بەڵێنی دا لەگەڵ عەرەبستانی سعودیە کار بکات بۆ هاندانی ئاشتی و خۆشگوزەرانی لە سووریا.  هاوکات جێنشینی شازادەی سعودیەش ستایشی بڕیاری ترەمپی کرد بۆ هەڵگرتنی گەمارۆکان و بە ئازایەتی ناوی برد.   ترەمپ سوپاسی ئەردۆغان و شازادەی جێنشینی سعودیەی کرد بۆ هاوڕێیەتییان و بە سەرۆک شەرعی گوت، دەرفەتێکی گەورەی هەیە بۆ ئەنجامدانی کارێکی مێژوویی لە وڵاتەکەی. ترەمپ هانی سەرۆک شەرعی دا کارێکی باش بۆ گەلی سووریا بکات و هانی دا یەکەم:    - واژۆ لەسەر رێککەوتنەکانی ئەبراهام لەگەڵ ئیسرائیل بکات  - داوا لە هەموو تیرۆریستە بیانییەکان بکات سووریا جێ بهێڵن - تیرۆریستە فەلەستینییەکان دەربکات - یارمەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بدات بۆ رێگرتن لە بەهێزبوونەوەی داعش - بەرپرسیارێتیی شوێنی هێشتنەوەی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لە ئەستۆ بگرێ   ئەحمەد شەرع سوپاسی  ترەمپ، شازادەی جێنشینی سعودیە و ئەردۆغانی کرد بۆ هەوڵەکانیان لە رێکخستنی کۆبوونەوەکە و دانی نا بە دەرفەتە گرنگەکە کە بەهۆی جێهێشتنی ئێرانییەکان بۆ سووریا دروست بووە. هەروەها دانی نا بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و سوریا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و نەهێشتنی چەکی کیمیایی.  شەرع پابەندبوونی خۆی بە رێککەوتنی ساڵی 1974 لەگەڵ ئیسرائیل دووپات کردەوە. سەرۆک شەرع هیوای خواست بەوەی سووریا ببێتە بەستەرێکی گرنگ بۆ ئاسانکردنی بازرگانی نێوان رۆژهەڵات و رۆژئاوا و کۆمپانیا ئەمریکییەکانی بانگهێشت کرد بۆ وەبەرهێنان لە نەوت و گازی سووریا. شەڕی رووسیا-ئۆکرانیا و شەڕی غەززەش تاوتوێ کرا.

  وەزیرى دەرەوەى ئێران بەتوندى وەڵامى قسەکانى ترەمپیدایەوە لەسعودیەو دەڵێت هەوڵدەدات ئێران وەک هۆکارێکى نائارامی نیشان بدات، له کاتێکدا پێویسته بپرسین کێ 60 هەزار کەسى لەغەززە کوشت، پێویستە لایەنی بەرامبەر بزانێت کە سیاسەتی زۆرترین فشار پێشتر شکستی هێناوە. لەکاتى بەشداریکردن لە لوتکەی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا وتارێکى پێشکەشکرد، سەبارەت بە دۆسیەی ئێران، ترامپ ڕایگەیاند، دەمەوێت لەگەڵ ئێران ڕێککەوتنێک بکەم، بەڵام دەبێت واز لە پشتیوانیکردنی تیرۆر بهێنێت، ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت. هەروەها ترەمپ لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا، وتی: دەبێت ئێران پاڵپشتی خۆی بۆ شەڕی بەوەكالە لە ناوچەكە راگرێت.  عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەت لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا وتی: چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی کات و شوێنی خولی داهاتووی دانوستانەکان لە لایەن دەسەڵاتدارانی عومانەوەین. ڕێبازی ئێمە بریتییە لە بەدواداچوونی دانوستان. لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی ترامپ دژ بەئێران لە ڕیاز، عەباس عێراقچى: ئەوەی ناوبراو باسی کردووە زۆر فریودەرە، ئەوەیشی سەبارەت بە بڕیاری وڵاتان بۆ گرتنەبەری ڕێگای گەشەسەندن وتوویەتی، هەمان ئەو ڕێگایە کە نەتەوەی ئێران لەگەڵ شۆڕشی ئیسلامی خۆیدا گرتبوویە بەر بۆ ئەوەی وڵاتێکی دیموکراسی و ئازاد و ئاوەدان و پێشکەوتووی هەبێت و ئەوە ئەمریکا بوو کە بە گەمارۆکانی خۆی ڕێگری لە پێشکەوتنی نەتەوەی ئێران کردووە و هەڕەشەی سەربازی”. عێراقچی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: یەکێک لە هۆکارەکانی کێشە ئابوورییەکانی نەتەوەی ئێران ئەمریکا بووە، چونکە ئەوان خوازیاری سیستمێکی حکوومەتی وابەستە و گوێڕایەڵ بوون و ئەمەش پێچەوانەی کەرامەتی نەتەوەی ئێرانە. سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ سێ وڵاتی ئەوروپی، وتی: بەداخەوە ئەوە ئەوروپییەکان خۆیانن کە تاڕادەیەک گۆشەگیر بوون لەم دانوستانانەدا بە سیاسەتی خۆیانەوە. ئێمە بەدوای دۆخێکی وادا ناگەڕێین و درێژە بە دانوستانەکانمان دەدەین و خولی داهاتووی دانوستانەکان لەسەر ئاستی جێگری وەزیرانی دەرەوە، پێموایە ڕۆژی هەینی لە ئەستەنبوڵ بەڕێوەدەچێت.

  دۆناڵد ترەمپ لە لووتکەی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو-ئەمریکا لە ریاز رایگەیاند، "رێگە نادەم ئێران ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆمی". لەکاتى بەشداریکردن لە لوتکەی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا وتارێکى پێشکەشکرد، سەبارەت بە دۆسیەی ئێران، ترامپ ڕایگەیاند، دەمەوێت لەگەڵ ئێران ڕێککەوتنێک بکەم، بەڵام دەبێت واز لە پشتیوانیکردنی تیرۆر بهێنێت، ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران ناتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت. هەروەها ترەمپ لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا، وتی: دەبێت ئێران پاڵپشتی خۆی بۆ شەڕی بەوەكالە لە ناوچەكە راگرێت.  ڕاشیگەیاندووە کە ئەمریکا گورزێکی قورسی لە حوسییەکان داوە بەهۆی ئەوەی کەشتییەکانیان لە دەریای سووردا کردووەتە ئامانج. سەرۆکی ئەمریکا لەو لووتکەیەدا، باسی لە دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کرد، لەبارەى هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریاش وتی، بۆ ئەوە قسەی لەگەڵ محەممەد بن سەلمان و رەجەب تەیب ئەردۆغان کردووە. ئاماژەی بەوەش کرد: کار دەکەین بۆ هەڵگرتنی تەواوی سزاکان لەسەر سووریا.   ترەمپ، حیزبوڵڵای لوبنانی بە "تیرۆریست" ناوبرد و گوتی، "دەرفەتێكی زێڕین بۆ لوبنانییەکان هاتووەتە ئاراوە بۆ ئەوەی بتوانن بە ئاشتی بژین".   لەبارەی حووسییەکانیش گوتی، ئەوان رازی بوون هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان بووەستێنێنن، بۆیە ئیدارەکەی بڕیاری داوە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکاش بۆ سەریان بووەستێت.

 دۆناڵد ترەمپ لە سعودیە لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکى کاتى سوریا کۆبوونەتەوەو باس لەچەند پرسێکى جیاوازکراوە. کۆبوونەوەکە پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ڕیازى پایتەختى سعودیە بووە، بەپێى هەواڵى میدیاکانى تورکیاش ڕەجەبە تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیاش لە رێی پەیوەندیی ڤیدیۆییەوە بەشداریی کۆبوونەوەکەی شەرع و ترەمپی کردووە،  هەروەها محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیەشی تێدابووە. لە دواى کۆبونەوەکەش دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا قسەى بۆ ڕۆژنامەنوسان کردو ڕایگەیاند لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆبوومەوە و بڕیارمدا هەموو سزاکانى سەر سوریا هەڵبگرم. دۆناڵد ترەمپ لە لووتکەی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو-ئەمریکا لە ریاز رایگەیاند، "دوای ڕاوێژ لەگەڵ شازادە محەمەد بن سەلمان فەرمانم دا سزاکانی سەر سوریا هەڵبگیرێن". ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا کە هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر سوریا دەرفەتێکی گەورەیان پێدەبەخشێت و ئاماژەی بەوەدا کە هەموو سزاکانی سەر سوریا هەڵدەگرێت. سەرۆکی ئەمریکا هەروەها ڕایگەیاند کە واشنتۆن هەوڵ دەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی نوێی سوریا ئاسایی بکاتەوە. لەلایەکى دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت لە دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە ئەمریکا دەرفەتێکی ڕاستەقینەی بە سووریا داوە. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پۆستێکی لەگەڵ کلیپێکی ڤیدیۆیی وتارەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دوێنێ لە ڕیاز بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، "لە دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە ئەمریکا دەرفەتێکی ڕاستەقینە دەداتە گەلی سوریا و سزاکانی سەر سوریا هەڵدەگرێت. شازادەی جێنشینی سعودیەش ڕایگەیاند ئێمە لە پێناو سەقامگیری ناوچەکەدا حەز دەکەین بەردەوام بین لە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا. ترامپ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە فەرمانی هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر سوریا دەدات، ئەمەش دوای داوایەکی شازادەی جێنشینی سعودیە و محەمەد بن سەلمان، سەرۆکوەزیرانی سعودیە. هەروەها ڕایگەیاند کە مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دواتر لە تورکیا چاوی بە هاوتا سورییەکەی دەکەوێت.

  وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەى ئێران، ڕایدەگەیەنێت ئامانجی ئێران لە دانوستانەکاندا پاراستنی دەستکەوتەکان و کۆتایی هێنانە بەو گەمارۆیانەى کە بە ناڕەوا بەسەر نەتەوەی ئێراندا سەپێنراون. ئەمڕۆ سێشەممە ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەى ئێران وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانى دایەوە، لەبەشێکیدا وتى: چوونە ناو دانوستانەکانی ئێران تەنها لە ئێستادا نییە، بەڵکو هەمیشە جدییە و بە ئامانجی گەیشتن بە ئەنجام. ئێمە دانوستان وەک ئامرازێک بۆ شانازیکردن و کات بەفیڕۆدان بەکارناهێنین. لە وەڵامی پرسیارى پەیامنێری ئیرنا سەبارەت بە چوونە ناو وردەکارییەکانی دانوستانەکان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئێمە هێشتا لەم ماوەی دانوستانەدا نەچووینە ناو وردەکارییەکان. ئیسماعیل بەقائی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، ڕاگرتنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە بنەڕەتدا پرسێک نییە لە دانوستانەکاندا، وتی: بە دڵنیاییەوە بەرنامەی ئەتۆمی ئێمە بە جددی بەردەوام دەبێت. جەختیشی لەوە کردەوە: گرنگە ئەزموونی پێشوو لەبەرچاو بگرین و بزانین لە کوێدا پێویستە ڕێوشوێن بگرینەبەر یان بەڵێن لە لایەنەکانی دیکە وەربگرین، بە لەبەرچاوگرتنی هەندێک لە ئەزموونە تاڵەکانی ڕابردوو. دوای کۆتاییهاتنی گەڕی چوارەمی گفتوگۆکان کە رۆژی شەممە لە عومان بەڕێوەچوو، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "ئەم خولەی دانوستاندن بەراورد بە سێ گەڕی پێشووتر جیدیتر و راشکاوانەتر بوو. لەم گەڕەدا لە بابەتە گشتییەکان دوورکەوتینەوە و چووینە نێووردەکارییەکان. سرووشتییە لە هەلومەرجێکی وەهادا دانوستاندن قورس بێت."   ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا گومانیان هەیە کە ئێران سەرقاڵی پەرەپێدانی بۆمبی ئەتۆمی بێت، بەڵام تاران بەردەوام ئەو تۆمەتە رەت دەکاتەوە و دەڵێت، تاکە ئامانجی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، بەرهەمهێنانی کارەبا و لێکۆڵینەوەی پزیشکییە.

  دۆناڵد ترەمپ لە سعودیەوە رایگەیاند، فەرمانێک دەردەکەم بۆ ئەوەی سزاکانی سەر سووریا هەڵبگیرێت، تاوەکو هەلێکیان بدەینێ کارێکی تایبەت بکەن لە پێناو داهاتووی خۆیان. سەرۆکی ئەمریکا لە ریازی پایتەختی سعودیەوە رایگەیاند، ئیدارەکەی بڕیاری داوە سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت؛ نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە فەرمی پێشوازیی لە بڕیارەکەی کرد.   دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، رایگەیاند، "بڕیارم دا سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرم، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو پرسەم لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا و محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە تاوتوێ کرد." ئەمریکا لە سەردەمی حوکمڕانی بەشار ئەسەد سزای توندی بەسەر سوریادا سەپاند، لە دوای زیاتر لە ١٣ ساڵ شەڕ لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵەوە لە دەسەڵات لادرابوو، سزای توندی بەسەر سوریادا سەپاندبوو. سعودیە دەنگێکی پێشەنگ بووە و داوای هەڵگرتنی سزاکان دەکات. دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم سزاکانی سەر سوریا لادەبەن و ڕایگەیاند، ئەرکێکی گرنگیان ئەنجامداوە، بەڵام ئێستا کاتی ئەوە هاتووە سوریا هەنگاو بنێتە پێشەوە. دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی وەبەرهێنان لە ڕیاز وتی: من فەرمانی وەستاندنی گەمارۆکانی سەر سوریا دەدەم بە مەبەستی پێدانی شانسی گەورە بۆیان. لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ترەمپ ئاماژەی بەوە دا، "سووریا تووشی نەهامەتی و مەرگەساتی گەورە بووە،" هیوادارن ئیدارەی ئێستای وڵاتەکە لە بەدەستهێنانی ئاشتی و سەقامگیری بۆ وڵاتەکەیان سەرکەوتوو بن، بە گوتەی خۆیشی، یەکەم هەنگاویان ناوە بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سووریا.  

  ماڵپەرى ئەکسیۆس بەگوێرەی دوو سەرچاوەی ئاگادار لەو پلانە، ترامپ بەنیازە سبەی چوارشەممە لە ڕیاز لەگەڵ ئەحمەد ئەلشەرا، سەرۆکی سوریا کۆببێتەوە، کۆشکی سپییش ڕایدەگەیەنێت ترەمپ  ڕازیبووە لە سعودیە سڵاوێک لە سەرۆکی سوریا بکات. کۆبوونەوەکەى ترەمپ لەگەڵ شەرع - کە بەهۆی پەیوەندییەکانی ڕابردووی لەگەڵ قاعیدە و داعش لە لیستی تیرۆریستی ئەمریکادا دەمێنێتەوە - دەبێتە یەکەم کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکێکی ئەمریکا و سوریا لە ماوەی ٢٥ ساڵدا. دوایین کۆبوونەوەی لەم جۆرە لە ساڵی ٢٠٠٠دا بوو، کاتێک بیل کلینتۆن سەرۆکی ئەوکاتەی سوریا لە جنێڤ لەگەڵ حافز ئەسەد سەرۆکی ئەوکاتی سوریا کۆبووەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ دەڵاڵیکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و سوریا. بەشار ئەسەدی کوڕی ئەسەد لە مانگی کانوونی دووەمدا لە هێرشێکی بەهێزى یاخیبوواندا ڕووخێنرا کە دوای ١٤ ساڵ شەڕی ناوخۆی ماڵوێرانکەر، شەرعی هێنایە سەر دەسەڵات. بەرپرسێکی باڵاى کۆشکی سپی ڕایگەیاندوە، دۆناڵد ترەمپ ڕەزامەندی دەربڕیوە ڕۆژی چوارشەممە سڵاو لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا بکات لە سعودیە، لە میانی گەشتە ناوچەییەکەی سەرۆکی ئەمریکادا کە بە وەستانێک لە ڕیاز دەستیپێکرد. دوێنێ دووشەممە، ترەمپ ئاماژەی بە ئەگەری سووککردنی سزاکانی سەر سوریا کرد بۆ ئەوەی بتوانێت "سەرەتاییەکی نوێ" بەدەستبهێنێت. دیمەشق پێشوازی لە لێدوانەکەی ترەمپ کرد و بە هەنگاوێکی هاندەرانە بۆ کۆتاییهێنان بە ئازارەکانی سوریا وەسفی کرد. کاتێک ڕۆژنامەنووسان ڕۆژی سێشەممە پرسیاریان لێکرد کە ئایا پێشبینی دەکات لەگەڵ شەرع کۆببێتەوە، ترەمپ وەڵامی دایەوە و وتی: بەڵێ، پێموایە. لە 8-12-2024 دەستەی تەحریری شام بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع کە ئەو کات زیاتر بە ئەبو محەممەد جۆلانی ناسرا بوو، و بەشێک لە گرووپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی کۆتاییان بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هێنا.    تەحریری شام لە لیستی تیرۆری ئەمریکادایە، ئەوەش بەهۆی ئەو پەیوەندییەی پێشتر لەگەڵ قاعیدە هەیبوو.   لەم چەند مانگەی رابردووشدا حکومەتی ئەمریکا خۆی دوور گرتووە لە مامەڵەکردنی فەرمی لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا.