هاوڵاتى کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان رایگه‌یاند:" لە باشوری کوردستان هەرچەند پێگەیەکی فیدراڵیی دەستوریی هەیە، بەڵام تا ئێستاش چارەنوسی ناوچە دابڕاوەکان نادیارە، هەروەها لە روی ئابورییەوە دۆخێکی نالەبار هەیەو خەڵک بە سەختی ژیان بەسەر دەبەن، هەرچەند لە عێراق هەڵبژاردنی گشتیی کرا، بەڵام هیچی لە دۆخەکە نەگۆڕی، عێراق لە ناو ئاڵۆزییەکی زۆردایەوە و پاشەڕۆژی نادیارە، ئەم بارودۆخە مەترسی بۆ سەر هەرێمی کوردستانیش لەگەڵ خۆی دێنێت". کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، "ساڵی 2021 لە هەرچوار لای کوردستانەوە بە تێکۆشانێکی گەورە بەڕێکرا، لە باکوری کوردستان، هێرشی دەوڵەتی تورکیا لە ماوەی ساڵی ئەو ساڵەدا بێ پسانەوە بەردەوام بو، لەبەرامبەر ئەو ئەو هێرشە سەختانەدا، گەلی کوردستان، لە پێشەوە هێزەکانی گەریلا، هەروەها هەمو دینامیکەکانی گەل، بە قارەمانی و فیداکاریی بەرپەچی هێرشەکانیان دایەوە و نەیانهێشت تورکیا ئەنجامی هێرشەکانی بەدەستبێنێت، بەرخۆدانی ئەفسانەیی لە مەتینا و زاپ و ئاڤا شین مۆری خۆی لە ساڵدا، لە باکور لە هەمو مەیدانەکاندا بەرخۆدان بەردەوامە، ئەو بەرخۆدانەی ئەمڕۆ لە باکوری وڵات بەڕێوە دەچێت، لە زیندان و لە بواری سیاسی و گەریلاییدا، بەرخۆدانێکی پیرۆز و ئەفسانەییە". ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، لە باشوری کوردستان هەرچەند پێگەیەکی فیدراڵیی دەستوریی هەیە، بەڵام تا ئێستاش چارەنوسی ناوچە دابڕاوەکان نادیارە، هەروەها لە روی ئابورییەوە دۆخێکی نالەبار هەیەو خەڵک بە سەختی ژیان بەسەر دەبەن، هەرچەند لە عێراق هەڵبژاردنی گشتیی کرا، بەڵام هیچی لە دۆخەکە نەگۆڕی، عێراق لە ناو ئاڵۆزییەکی زۆردایەوە و پاشەڕۆژی نادیارە، ئەم بارودۆخە مەترسی بۆ سەر هەرێمی کوردستانیش لەگەڵ خۆی دێنێت، لە لایەکی ترەوە داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا لە باشور رۆژ بەرۆژ فراوانتر دەبێت، لە هەمانکاتدا پێویستی زیاتر بە یەکڕیزیی هەیە، پێویستە بە هەستیاریی دۆخەکە بخوێنینەوەو تێکۆشان بەرامبەر داگیرکاریی بەهێزتر بکەین. له‌باره‌ی دۆخی رۆژئاڤای كوردستانیش ده‌ڵێت، "10 ساڵە بە کردەوە پێگەیەک هەیە، ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە، پێویستە بە هەمو شێوەک بپارێزرێت و بە فەرمی بکرێت، رژێمی سوریا هەتا ئێستاش بۆ چارەسەرێکی دیموکراسی و ئاشتیانە ئامادە نییە، لە لایەکی ترەوە دەوڵەتی تورکیا لە هەڕەشەو هێرشەکانی بەردەوامە، هێزەکانی بەرگرییش بە هەمو شێوازێک لە ئامادەباشیدان، بەڕێوبەریی سیاسی و ئیداریی رۆئاڤاش لە ناو خەباتێکی دیپلۆماسیی بەرفراواندان، هەتا دێ لە ئاستی ناونەتەوەییدا زیاتر رۆژئاڤا قبوڵ دەکرێت. رۆژئارا پێویستی بە هەمو شێوازێکی هاوکاریی هەیە، پێویستە هەمو هێز و لایەنە کوردستانییەکان و دۆستانی دۆزی کوردستان، بۆ پاراستی رۆژاوا بەردەوام لە کار‌و چالاکیدا بن".
هاوڵاتى جۆ بایدن و ڤلادمیر پووتین، بە تەلەفۆن قسەیان کرد و هەردوولا هەڕەشەی توند لەیەکتری دەکەن. راوێژکاری کاروباری دەرەوەی پووتین دەڵێت کە جۆ بایدن هەڕەشەی سەپاندنی سزای لە رووسیا کردووە ئەگەر رووسیا ئۆکراینا داگیربکات. دەشڵێت پووتین هۆشداریداوە لە ئەگەری هەر رووداوێکی لەو شێوەیە "بەتەواوەتی" پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و ئەمریکا دەپچڕێن. یووری ئیشاکۆڤ، راوێژکاری پووتین رایگەیاند پووتین بە بایدنی راگەیاندووە: "ئەم هەنگاوەی ئەمریکا دەبێتە هەڵەیەکی گەورە کە دەرهاوێشتەی خراپی دەبێت". دەشڵێت پووتین هەروەها بە بایدنی راگەیاندووە، لە ئەگەری هەنگاوی لەو شێوەیەی ئەمریکا، رووسیا هەر ئەو شتە دەکات کە ئەمریکا دەیکرد، ئەگەر رووسیا چەکی قوڕسی لەسەر سنوورەکەی جێگیرکردبا. بەرپرسانی کۆشکی سپی دەڵێن هەردوو سەرۆکەکە هاوڕابوون لەسەر ئەوەی چەند بوارێک هەن، کە تێیدا هەردوولا دەتوانن تا راددەیەکی باش بەرەوپێشەوەیان ببەن، بەڵام "چەند جیاوازییەکیش هەن، کە دەکرێت چارەسەرکردنیان مەحاڵ بێت". جێن ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند بایدن داوای لە رووسیا کردووە گرژییەکانی لەگەڵ ئۆکراینا هێوربکاتەوە، بەڵام جەختی لەوە کردووەتەوە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە تووندی وەڵامی رووسیا دەدەنەوە ئەگەر رووسیا بەنیاز بێت ئۆکراینا داگیربکات. رووسیا جەختی لەوە کردووەتەوە پابەندیییەکی نووسراوی دەوێت کە دڵنیایی بدات، ئۆکراینا هەرگیز نابێتە ئەندامی ناتۆ و چەکی سەربازیی هاوپەیمانێتیەکە لە وڵاتانی سۆڤیەتی پێشووتردا جێگیرناکرێت، لای خۆشییەوە بایدن ئەم داوایانەی رەتکردووەتەوە. بایدن بە پووتینی وتووە رێگەچارەی دیپلۆماسی بە رێگەیەکی کراوە دەمێنێتەوە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا، رووسیا بەوە تۆمەتبار دەکات کە 100 هەزار سەربازی لەسەر سنووری ئۆکراینا کۆکردووەتەوە. بەرپرسانی کریملنیش داوای گەرەنتیی لە ئەمریکا و ناتۆ دەکەن. هاوکات، بەرپرسانی کۆشکی سپی رایانگەیاند بایدن جەختی لەوە کردووەتەوە، ئەگەر پووتین هەنگاوی سەربازی لە ئۆکراینادا بنێت، ئەمریکا ئامادەیە بە سەپاندنی سزای ئابووری "ئازارێکی قورس"ی رووسیا بدات؛ ئوشاکۆڤیش دەڵێت پووتین بە "تووندی" وەڵامی ئەمەی داوەتەوە.
هاوڵاتى وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند:" بەبۆنەی سەری ساڵی تازەوە لە کاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تاوەکو درەنگانی شەو چەند شەقامێکی هەولێر بە تەواوی بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێن". ئەمڕۆ هەینی 31ی کانوونی یەکەمی 2021، فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، "سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیانی شاری هەولێر ئاگاداردەکەینەوە، بەهۆی ئەگەری دروستبوونی قەرەباڵخی و کۆبوونەوەی خەڵک لە هەندێک شەقام و شوێنە گشتییەکان بەبۆنەی سەری ساڵی تازە، لە کاتژمێر 7ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی تاوەکو درەنگانی شەو چەند شەقامێک بەتەواوی دادەخرێن بەڕووی شوفێراندا." ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، هاتووچۆکردن لەو شەقامانە تەنیا بەپیادە دەبێت و ئەم شەقامانە دەگرێتەوە: - چوارڕیانی ئیسکان لەسەر شەقامی 60 مەترییەوە تاوەکو باخچەی برووسک. - چوارڕیانی گەل بەرەو ناو بازاڕ. - چوارڕیانی میدیا بەرەو ناوبازاڕ. - چوارڕیانی پارێزگا بەرەو ناو بازاڕ - کۆتایی شەقامی حەمرا. - شەقامی 100مەتری ئەو بەشەی بەپێش فاملی مۆل دادەڕوات بۆ رێگەی شەقڵاوە، تەنها یەکساید دەگیرێت کە سایدی چوونە بۆڕێگای شەقڵاوە وە سایدی هاتن بۆلای رێگەی کۆیە کراوە دەبێت.
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل (نه‌به‌گه)رایگه‌یاند، له‌ساڵى 2021 دا تورکیا دوو هه‌زار و 461 هێرشى ئاسمانیى و زه‌مینى بۆ سه‌ر گه‌ریلاکانیان ئه‌نجامداوه، له به‌رامبه‌ردا گه‌ریلاکانیان 742 چالاکییان ئه‌نجامداوه و 861 سه‌ربازى سوپاى تورکیا کوژراون و ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه که" گه‌ریلا به تاکتیکى خۆى توانى مه‌ترسیى فڕۆکه‌ى بێفرۆکه‌وان نه‌هێڵێت". فه‌رمانده‌یى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل، که فه‌رمانده‌یى سه‌رجه‌م هێزه‌کانى په‌که‌که‌یه له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا، ئامارى ساڵى 2021ى شهر و چالاکى گه‌ریلاکانى دژ به سوپاى تورکیا بڵاوکرده‌وه. له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووه: په‌که‌که به سه‌رکه‌وتنى گاره ساڵى نوێى ده‌ستپێکرد و توانى له ساڵى 2021دا ئاستى گه‌ریلاى سه‌رده‌م بگه‌یه‌نێته ئاستێکى به‌رچاو. هه‌روه‌ها نه‌په‌گه ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که سوپاى تورکیا له ساڵى 2021هه‌موو ته‌کنیکه‌کانى به‌رده‌ستى خۆى به‌کارهێنا، به‌ڵام نه‌یتوانى سه‌رکه‌وتووبێت،" ته‌نانه‌ت گه‌ریلا به تاکتیکى خۆى توانى مه‌ترسیى فڕۆکه‌ى بێفرۆکه‌وانیش نه‌هێڵێت". هاوکات ئه‌وه‌شى باسکردووه که" سوپاى تورکیا به‌هۆى شکستى به‌رامبه‌ر به‌رخۆدانى گه‌ریلا، ده‌ستى برد بۆ به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیایی، به‌وهۆیه‌وه 40 گه‌ریلا شه‌هیدبوون". هه‌ر له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى بڕیارگه‌ى نه‌په‌گه‌دا هاتووه:" ده‌وڵه‌تى تورکیا له 23ى نیسان له‌ناوچه‌کانى زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا ده‌ستى به هێرشێکى فراوانى داگیرکاریى کرد، به‌ڵام گه‌ریلاکان به‌رخۆدانێکى مێژووییان به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه کرد و پیلانه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا و هه‌ندێک هێزى نێوده‌وڵه‌تیى و هاوکاره خۆجێیهکانیشیانى تێکدا. به‌پێى ئاماره‌که‌ى نه‌په‌گه، ساڵى 2021ى تورکیا دوو هه‌زار و 461 هێرشى ئاسمانیى و زه‌مینى ئه‌نجامداوه، که 367 هێرشیان کیمیایى بوون، له به‌رامبه‌ردا گه‌ریلاکان 742 چالاکیى ئه‌نجامداوه و 861 سه‌ربازى تورکیا کوژراون.
هاوڵاتى مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق، له‌میانى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕایگه‌یاند، ساڵى ڕابردوویان به‌سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره به‌ڕێکردووه و راشیگه‌یاند:"باشترین په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان بنیات ناوه". ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 30ى کانونى یه‌که‌مى 2021، نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق له‌باره‌ى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه، که، سه‌رۆکوه‌زیران ڕایگه‌یاندووه که ساڵ و نیوێکى کابینه‌که‌ى به سه‌رکه‌وتوویى به‌ڕێکردووه. کازمى ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه که له‌ڕێگه‌ى ئه‌و چاکسازییه‌ى کابینه‌که‌ى ئه‌نجامیداوه توانیویه‌تى سه‌رکه‌وتنى گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت و پاره‌یه‌کى زۆر بۆ گه‌لى عێراق بگێڕێته‌وه، سه‌ره‌راى ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى هاتووه‌ته به‌رده‌میان که گه‌وره‌ترینیان کۆرۆنا و دابه‌زینى نرخى نه‌وت بووه، به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه 12 ملیار دۆلار لهبانکى ناوه‌ندى وه‌ک پاشه‌که‌وت دانراوه. کازمى باسى له‌وه‌شکردووه، توانیویه‌تى دۆخى هه‌رێمیى له‌به‌رژه‌وه‌ندى عێراق رێکبخاته‌وه و راو بۆچوونه‌کان له‌یه‌ک نزیک بکاته‌وه. هاوکات سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌کانیش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان کازمى رایگه‌یاندووه که له‌دواى 2003 ه‌وه باشترین په‌یوه‌ندى حکومه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێم کابینه‌که‌م بنیاتى ناوه.
هاوڵاتى موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌درله کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان له‌باره‌ى پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه که دوو کاندیدى هه‌یه مسته‌فا کازمى و محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوى. موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در که کوتلهکهى بووه خاوه‌نى 73 کورسى په‌رله‌مان و وه‌ک یه‌که‌مین براوه‌ى هه‌ڵبژاردن هه‌ژمار ده‌کرێت دوێنێ له کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان له‌ماڵه‌که‌ى خۆیدا له نه‌جه‌ف پێى راگه‌یاندوون که بۆ پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران دوو کاندیدى هه‌یه ئه‌وانیش مسته‌فا کازمى و محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوى ده‌بێت. چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان له هه‌ریه‌ک له نوررى مالکى و هادى عامرى و قه‌یس غه‌ز عه‌لى فالح فه‌یاز پێکهاتوون پێیان راگه‌یاندووه که ئه‌و پرسه پێویستى به گفتوگۆى زیاتره‌و له‌گه‌ڵ دانانه‌وه‌ى کازمیدا نیین بۆ پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ى کانونى 2021، به‌رهه‌م ساڵح مه‌رسومى بۆ یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ى خولى نوێى په‌رله‌مانى عێراق دیارى کرد که 9ى کاندونى دووه‌مى 2022 ده‌کات، که له‌ناو په‌رله‌ماندا کوتله‌ى زۆرینه ده‌توانێت 50 زائید 1 کۆبکاته‌وه تا پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران یه‌کلایبکاته‌وه. به‌پێى عورفێکى ته‌وافوقى، پۆستى سه‌رۆک کۆمار بۆ کورده‌و پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران بۆ شیعه‌کان و پۆستى سه‌رۆکى په‌رله‌مان بۆ سونه‌کان ده‌بێت. هێشتا سه‌رکردایه‌تى کورد کاندیدى بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار یه‌کلاینه‌کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له زارى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى چه‌ند جارێک ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که به‌رهه‌م ساڵح کاندیدى پۆستى سه‌رۆک کۆمار ده‌بێت.
هاوڵاتى له شارى جوانڕۆى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان، گرووپێکى سه‌له‌فیى هێرشیانکرده سه‌ر کافتریایه‌ک و دواتر له‌ناو شاره‌که‌دا ته‌قه‌یان به ئاسماندا کرد. کاتژمێر نۆى شه‌وى رابردوو چه‌ند که‌سێک به ماتۆر چوونه‌ته‌سه‌ر کافتریایه‌ک له‌سه‌ر شه‌قامى په‌روه‌رده‌ى جوانڕۆ و به کلاشینکۆف ته‌قه‌یان به‌ناو کافتریاکه‌دا کردووه و به چه‌قۆش هێرشیانکردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵک، به‌وهۆیه‌شه‌وه دوو که‌س بریندار بوون. به‌پێى هه‌واڵى سه‌رچاوه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان، هێرشکه‌ره‌کان دواى ته‌قه‌کردن له کافتریاکه، به‌ناوشاردا سووڕاونه‌ته‌وه و له سێ شوێن له شه‌قامى سه‌نجاوی، گۆڕه‌پانى به‌سیج و چوار ڕیانى فه‌رمانگه‌ى په‌روه‌رده ته‌قه‌یان به ئاسماندا کردووه و دروشمى "الله اکبر"یان وتووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها وه‌ک سه‌رچاوه‌کانى هه‌واڵى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان ده‌ڵێن دواى هێرشه‌که، له‌ناو شارى جوانڕۆ و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بڵاوکرایه‌وه که هێرشه‌که له‌لایه‌ن که‌سانێکه‌وه کراوه که "به سه‌له‌فى جیهادى" ناسراون. هاوکات، پۆلیسى جوانڕۆ دوو که‌س له هێرش به‌ره‌کانى ده‌ستگیرکردووه و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ک و که‌ره‌سته‌کانیشیاندا گیراوه. ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه گروپه سه‌له‌فییه‌کان له‌رۆژهه‌ڵاتى کوردستان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خه‌ڵک و پێشتر لایه‌نه کوردییه‌کانى رۆژهه‌ڵات هۆشداریان له‌وه که ئه‌و گروپانه مه‌ترسین له‌سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان.
هاوڵاتى ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێم ئاشکراى کرد، له 11 مانگى ئه‌مساڵدا 4 ملیۆن و 93 هه‌زار و 888 گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌رێمى کوردستان. به‌پێى ئامارێکى ده‌سته‌که، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا کۆتایى مانگى 11 چوار ملیۆن و 93 هه‌زار و 888 گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌رێمى کوردستانه‌وه. هه‌روه‌ها به‌پێى ئاماره‌که یه‌ک ملیۆن و 957 هه‌زار گه‌شتیار که ده‌کاته 48٪ چونه‌ته پارێزگاى هه‌ولێر و یه‌ک ملیۆن و 375 هه‌زار و 216 گه‌شتیار که ده‌کاته 34٪ چونه‌ته پارێزگاى سلێمانی، هه‌روه‌ها 753 هه‌زار و 542 گه‌شتیار که ده‌کاته 18٪ چونه‌ته پارێزگاى دهۆک و 8 هه‌زار و 130 گه‌شتیاریش چونه‌ته ئیداره‌ى گه‌رمیان. هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که ئه‌و رێژه‌یه‌ش زیادى کردووه ئه‌وه‌ش به‌هۆى به‌فربارین له چه‌ندین ناوچه له مانگى 12دا که گه‌شتیارێکى زۆرى راکێشاوه.
هاوڵاتى پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق به هه‌ماهه‌نگى هێزه فه‌ره‌نسییه‌کان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر قه‌ره‌چوغ و فه‌رمانده‌یه‌کى پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت دوو چه‌کدارى داعش کوژراون. هێزێکى فه‌ڕه‌نسا له‌چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکه به‌شداره له هه‌ڵمه‌تى هاوبه‌شى هێزه ئه‌منییه‌کانى عێراق به‌مه‌به‌ستى کێوماڵکردنى پێگه‌کانى داعش له‌چیاى قه‌ره‌چوغ، له هه‌ڵمه‌ته‌که‌شدا دوو چه‌کدارى داعش کوژران. غازى فه‌یسه‌ڵ، فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه له‌سنورى قه‌زاى مه‌خمور رایگه‌یاند:" هێزێکى فه‌ڕه‌نسا چه‌ند رۆژێکه له سنورى چیاى قه‌ره‌چوغ جێگیرکراون بۆله‌ناوبردنى داعش ، به‌یانى ئه‌مڕۆش ئه‌و هێزه دوو چه‌کدارى داعشیان کرده ئامانج و له‌ناویان بردن، هه‌روه‌ها ته‌رمى هه‌ردوو چه‌کداره‌که‌ش له‌ژێر ده‌ستى هێزه‌کانى فه‌ڕه‌نسادایه. هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند ئۆپراسیۆنه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن بۆئه‌وه‌ى داعش له‌شاخى قه‌ره‌چوغ به‌ته‌واوى له‌ناو ببرێت و شوێنى حه‌وانه‌وه‌یان نه‌مێنێت له‌سنوره‌که.
هاوڵاتى داواکارى گشتى ئیزمیر له‌تورکیا، به تۆمه‌تى سوکایه‌تیکردن به دادگا دۆسیه‌یه‌کى لێپرسینه‌وه‌ى له دژى په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په کرده‌وه، پرۆسه‌ى دادگایى کردنى له‌سه‌ر کوشتنى کچه کوردێکیش دواخست که له باره‌گاى هه‌ده‌په له‌لایه‌ن ره‌گه‌زپه‌رستێکه‌وه کوژرا. دوێنێ چوارشه‌ممه، له دادگاى سزا قورسه‌کانى ئیزمیر یه‌که‌م دانیشتنى دادگاییکردنى بکوژى ده‌نیز پۆیراز، به‌ڕێوه‌چوو، له دانیشته‌که‌دا په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) ره‌خنه‌ى له ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى دادگا گرت و رایگه‌یاند:" بکوژه‌که له منبج راهێنانى وه‌رگرتووه و ئه‌ندامى داعش بووه، نابێ دادگا به شێوه‌یه‌کى نه‌رم مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بکات و ده‌بێ وه‌ک که‌سێکى بکوژ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بکرێت". له‌سه‌ر ئه‌م قسانه داواکارى گشتى ئیزمیر، دۆسیه‌ى لێپرسینه‌وه‌ى له دژى په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په کرده‌وه. هه‌روه‌ها له دژى ئه‌و که‌سه‌ى که له‌ناو دادگا قسه‌کانى په‌روین بوڵدانى تۆمارکردووه و بڵاویکردووه‌ته‌وه دۆسیه‌ى لێپرسینه‌وه‌ى کردووه‌ته‌وه. هاوکات دۆسیه‌ى دادگاییکردنى بکوژى ده‌نیز پۆیراز، کچه کوردى ئه‌ندامى هه‌ده‌په که له هێرشێکدا له‌ناو باره‌گاى هه‌ده‌په له ئیزمیر کوژرا، دواخرا. پارتى دیموکراتى گه‌لان( هه‌ده‌په) له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى تورکیا‌و پارته‌که‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان فشارى توندیان لهسهرهوههزاران کادرو سه‌دان سه‌رۆک شاره‌وانى و په‌رله‌مانتاریان له‌ژێر ناوى جیاواز جیاواز ده‌ستگیرکردووه له زیندانه‌کاندان یه‌کێک له‌وانه سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکى پێشووى هه‌ده‌په‌یه.
هاوڵاتى مه‌رسومى کۆمارى بۆ ئه‌نجامدانى یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌رکرا و بڕیاره 9/1/2022 ئه‌نجام بدرێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ى کانونى یه‌که‌مى 2021، مه‌رسومى کۆمارى به پێى مادده‌کانى 54 و 73 بڕگه‌ى چواره‌م له ده‌ستوورى عێراقى ده‌رچووه، که تێیدا ده‌سه‌ڵات ده‌داته سه‌رۆک کۆمار بۆ دیارکردنى رۆژى یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان دواى په‌سه‌ندکردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگاى فیدراڵیى عێراقه‌وه. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق رۆژى 9ى کانونى دووه‌مى 2022ى دیارى کرد وه‌ک یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق. پێشتر هه‌ندێک لایه‌نى شیعه نیگه‌رانییان له ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق نیشاندابوو، له دادگاى فیدراڵى تانه‌یان له ئه‌نجامه‌کاندا، به‌ڵام دادگاى فیدراڵى له 27/12/2021 تانه‌کانى ره‌تکرده‌وه و ئه‌نجامه‌کانیشى په‌سه‌ند کرد.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق رایگه‌یاند، گروپێکى چوار که‌سییان ده‌ستگیرکردووه، که به‌نیازى هه‌ڵکوتانه سه‌ر باڵه‌خانه‌ى گرتووخانه‌ى ته‌سفیراتى که‌رکووک بوون. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ى کانونى یه‌که‌مى 2021، وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه که به کرده‌یه‌کى جۆرى و هه‌وڵێکى هه‌واڵگریى تایبه‌ت و به پشتبه‌ستن به زانیاریى ورد، تیمه‌کانى هه‌واڵگرى و ئاسایشى که‌رکووک توانیویانه ئه‌و گرووپه چوار که‌سییه ده‌ستگیر بکه‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که" چوار تیرۆریسته‌که دانیان به‌وه‌دا ناوه، که چه‌ندینجار رووماڵیان کردووه و زانیاری‌یان له‌باره‌ى ژماره‌ى تاوه‌ره‌کانى پاسه‌وانى له باڵه‌خانه‌ى گرتووخانه‌ى ته‌سفیرات کۆکردووه‌ته‌وه". هاوکات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو "یه‌کێک له‌و چوار تیرۆریسته ناوى ئه‌و که‌سانه‌ى هاوکاریى هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌که‌ن، به چه‌کدارانى داعش داوه، که‌سێکى دیکه‌شیان به‌ڵگه‌نامه‌ى ساخته‌ى بۆ ئه‌و چه‌کدارانه بردووه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن هاتووچۆبکه‌ن و خۆیان له هێزه ئه‌منییه‌کان بدزنه‌وه له‌ناوچه‌ى ریاز،له رێگه‌ى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌وه به ئۆتۆمبێلى دزراو چه‌ندین ئۆتۆمبێل خۆراکیان گواستووه‌ته‌وه". وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق راشیگه‌یاندووه:" یه‌کێک له‌و چوار که‌سه‌ى ده‌ستگیرکراوه دانى به‌وه‌دا ناوه به‌شداریى له کرده‌وه‌یه‌کى تیرۆریستى کردووه، که هێزه ئه‌منییه‌کان و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کردووه‌ته ئامانج".
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى پێشووى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاشکرایده‌کات، پێشبینیده‌کرێت ساڵى 2022، به‌هۆى دۆخى سیاسییه‌وه، عێراق یاساى بودجه‌ى نه‌بێت. محه‌مه‌د شه‌به‌کى ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق بهپێگهى "مه‌علومه"ى راگه‌یاند: "له‌م دۆخه‌ى سیاسییه‌ى ئێستاى وڵاتى پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، په‌رله‌مانى نوێى عێراق کاتى ئه‌وه‌ى نابێت گفتوگۆ له‌سه‌ر یاساى نوێى بودجه بکات‌و په‌سه‌ندى بکات، هه‌ربۆیه دۆسیه ئابورییه گرنگه‌کان ده‌که‌ونه ساڵى 2023وه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یان که دۆخه سیاسییه‌که ڕێگریى له‌جێبه‌جێکردنى به‌شێکى زۆر له‌یاساکانى په‌یوه‌ست بهباجو ڕسوماته گومرگییه‌کان ده‌کات که یارمه‌تیده‌رن له‌به‌رزکردنه‌وه‌ى داهاتهکانو دابینکردنى بودجه بۆ خه‌رجییه نوێکان. له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژکارى دارایى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، بۆ ساڵى 2022 هیچ مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت نییه‌و نابێت. هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له 10ى 10ى 2021 ئه‌نجامدرا و سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوودا دادگاى فیدراڵى عێراق ئه‌نجامه‌کانى په‌سه‌ند کرد، به‌ڵام هێشتا هیچ واده‌یه‌ک بۆ کۆبونه‌وه‌ى یه‌که‌م دانیشتنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان نه‌کراوه. به‌پێى په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، ده‌بێت ساڵانه له‌مانگى تشرینى یه‌که‌مدا پرۆژه بودجه ئاراسته‌ى په‌رله‌مان بکرێت تا حکومه‌ت کارنامه‌کانى جێبه‌جێ بکات.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا ڕایگه‌یاند، ژماره‌ى کورسییه‌کانى (چوار چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌کان) گه‌یشتووه‌ته 90 کورسى و له یه‌که‌م دانیشتنى په‌رله‌ماندا گه‌وره‌ترین کوتله ڕاده‌گه‌یه‌نن. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ى کانونى یه‌که‌مى 2021، عه‌توان عه‌توانى، ئه‌ندامى چوار چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌کان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که ڕێز له‌بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدراڵیى عێراق ده‌گرن له‌باره‌ى په‌سه‌ندکردنى ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن و پێى ڕازیین. عه‌توان عه‌توانى، ئه‌ندامى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌کان ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد که 90 کورسیى په‌رله‌مانییان کۆکردووه‌ته‌وه و له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا گه‌وره‌ترین کوتله ڕاده‌گه‌یه‌نن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق دیارى ده‌که‌ن و لایه‌نه‌کانى دیکه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته مانۆرى سیاسیان ده‌ست پێکردووه. دواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق و ده‌رکه‌وتنى ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌کان، ده‌وڵه‌تى یاساى نورى مالکى و چه‌ند لایه‌نێکى دیکه‌ى شیعى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگییان پێکهێنا به‌رامبه‌ر به ڕه‌وتى سه‌در، که براوه‌ى یه‌که‌مى هه‌ڵبژاردن بوو، چێوه‌که ده‌ستیکرد به فراوانترکردنى به‌ره‌که‌ی. نورى مالکى له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستانى کرد‌و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان کۆبوویه‌وه. چاوه‌روان ده‌کرێت هه‌ریه‌که له پارتى و یه‌کێتى که پێکه‌وه خاوه‌نى 50 کورسى په‌رله‌مانى عێراقن له‌گه‌ڵ گروپى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان و ته‌یارى سه‌درى گفتوگۆى چڕ له‌باره‌ى پێکهێنانى حکومه‌تى نوێ ده‌ست پێ بکه‌ن.
هاوڵاتی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند:"بڕی شەش ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ قەرەبووی زیانبەرکەوتووانی لافاوەکەی 17-12-2021 کۆکراوەتەوە". دەشڵێت:" 2ملیارەكەی حكومەتی عێراقمان رەتكردۆتەوە و هیوادارم جارێكی دیكە بە بریارەكەیاندا بچنەوە و هاوكاریمان بكەن". ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" تاوەکو ئێستا نزیکەی سێ ملیار دینار هاوکاریی سەرەتایی بە خەڵکە زیانلێكەوتووەکان گەیشتووە، وەکو نەوت و چەند کەلوپەلێکی ناو ماڵ کە ئەوانە وەکو قەرەبوو هەژمار ناکرێن و تەنیا هاوکاریی سەرتایین". پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، هاوکارییە سەرەتاییەکان لەلایەن ناوەندی قەیرانەکان، کەمپەینی ئیدارە سەربەخۆکان و پارێزگاکان، دەزگای روانگە و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بووە. بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکانی پارێزگای هەولێر، قەبارەی زیانەکانی لافاوەکە 20 بۆ 21 ملیار دینار بووە. بە وتەی پارێزگاری هەولێر سێ هەزار و 276 فۆرم پڕکراوتەوە کە سێ جۆر زیانمەندبوونی تێدایە، بەشێکیان تەنیا کەلوپەلی ناوماڵ بووە، بەشێکیان دیوار و دەرگەی خانووەکانیان زیانی بەرکەوتووە، هەروەها 1026 ئۆتۆمبێلیش وەکو لە فۆرمەکان تۆمارکراون. ئەمساڵ لە هەولێر دووجار لافاو دروستبوو کە لە رۆژانی 30-10 و 17-12 بوون، ئەمڕۆ پرۆسەی قەرەبووکردنەوە زیانبەرکەوتووانی لافاوەکەی رۆژی 30-10-2021 کۆتاییدێت. پارێزگاری هەولێر لەو بارەوە رایگەیاند، بەپێی خەمڵاندنەکان لافاوەکەی یەکەم زیانی پێنج ملیار و 853 ملیۆن هەبووە، ئەو پارەشی بۆ قەرەبووی ئەو زیانلێکەتووانە کۆکراوەتەوە چوار ملیار و 460 ملیۆن دینار بووە و ئەوەی دیکەشی کە ملیارێک و 393 ملیۆن دینارە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە. لەبارەی ئەو خێزانانەی لە لافاوەکەی یەکەم زیانیان بەرکەوتووە، پارێزگاری هەولێر دەڵێت، 826 خێزان زیان بەر ماڵ و کەلوپەلەکانیان کەوتووە، هەروەها 314 ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە. بە وتەی پارێزگاری هەولێر بەشێکی زۆری ئەو پارەیەی کە کۆکراوەتەوە بەمشێوەیە بووە: سێ ملیار دینار لەلایەن حکومەتی عێراق، 500 ملیۆن دینار لەلایەن سەرۆکایەتیی دیوانی وەزارەت، دەزگای خێرخوازیی بارزانی 220 ملیۆن دینار، شێخ باز 450 ملیۆن دینار، دەزگای خێرخوازیی نانەکەلی 100 ملیۆن دینار، گرووپی کۆمپانیاکانی جیهان 100 ملیۆن دینار. رۆژی هەینی 17-12-2021، لافاو لە چەند گەڕەک و شارۆچکەیەکی هەولێر دروستبو کە بەهۆیەوە 12 کەس مردن
