هاوڵاتى سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بەمەبەستی بڕیاردان لەسەر کۆبونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەکۆبونەوەدایە. لەكاتێكدا دوو كاتژمێر بەسەر كاتی دانیشتنی پەرلەماندا تییپەریوە و تائێستاش ژمارەی یاسایی پەرلەمانتاران ئامادە نین. لەئیستادا كەمتر لە 180 پەرلەمنتار ئامادەن تا لە دانیشتنەكەدا بەشداری بكەن كە ئەو ژمارەیەش زۆر كەترە بەپێی رێژەیی یاسایی كە 220 پەرلەمانتار دیاریكراوە. ئەوانەی دەیانەوێت بەشداریی کۆبوونەوەکە بکەن ئەمانەن: - فراکسیۆنی سەدر 74 - هاوپەیمانیی سەروەریی 61 - پارتی 31 - نەوەی نوێ 9 - بزووتنەوەی ئیمتیداد 9 - تورکمانەکان 2 - سەربەخۆکان 10
هاوڵاتى سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە خاک و دامەزراوە گرنگەکانیان لە سعودیە کردە ئامانج". رۆژی شەممە 26-03-2022 سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکەی سەر وێستگەکانی ئارامکۆ لە شاری جدەی سعودیە بڵاویکردەوە: "سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین کە رۆژی هەینی خاک و دامەزراوە گرنگەکانیان لە سعودیە کردە ئامانج. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا باسی لەوە کردووە کە "هاوسۆزیی تەواومان لەگەڵ سەرکردایەتی و گەلی سعودیە رادەگەیێنین لە بەرامبەر ئەو دوژمنکارییانە کە زۆرجار دووبارە دەبنەوە و هەڕەشە لە سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە دەکەن." دوێنێ هەینی، وتەبێژی سەربازیی حوسییەکان رایگەیاند:" هێزە چەکدارەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر وێستگەکانی ئارامکۆ لە شاری جدەی رۆژئاوای سعودیە کە هاوسنوورە لەگەڵ شاری مەککە و چەند وێستگەیەکی دیکە لە ریازی پایتەختی سعودیە؛ گوتیشی کە چەند شوێنێکی دیکەش لە نێو خاکی سعودیەدا هێرشیانکراوەتە سەر.
هاوڵاتى گەورە ڕاوێژکاری وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، گروپێکی نهێنی سەر بە روسیا بە ناو "واگنەر"، هەوڵی کوشتنی سەرۆکی ئۆکرانیا و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەیان داوە. لە هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی دەیلی پۆست-دا هاتووە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن، مارکیانی لۆبکیڤسکی، گەورە ڕاوێژکاری وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا رایگەیاند، گروپێکی نهێنی سەر بە روسیا بە ناو "واگنەر"، هەوڵی کوشتنی سەرۆکی ئۆکرانیا و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتەیان داوە. ئاماژەی بەوەش کردووە، هەواڵگری ئۆکرانیا و ئەو هێزە تایبەتەی کە زیلینسکی سەرۆک دەپارێزن، هەواڵەکەیان پشتراست کردووەتەوە و رایانگەیاندووە، "گروپی سەربازی واگنەر لە هەوڵەکەیان بۆ تیرۆرکردنی سەرۆک سەرکەوتوونەبوون." ئەو ڕاوێژکارەی وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا جەخت دەکاتەوە لەوەی، "ھەموو دۆکیومێنتەکان و بەڵگەی پێویست ڕادەستی دادگای نێودەوڵەتی دەکرێن و چاوپۆشی لەو هەوڵە شکستخواردووە ناکەن." ئەمە لە کاتێکدایە، بەرپرسانی ئۆکرانیا ئاشکرایانکردووە، پێشتریش سەرۆکی ئەو وڵاتە لە دووهەوڵی دیکەی کوشتن رزگاریبووە.
هاوڵاتى بنەماڵەی نەقیب محەمەد، رونكردنەوەیەك بلاودەكەنەوە و رایدەگەیەنن:" ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس دەکرێ لە پەنابردن بۆ سوڵحی عەشایەری بەمەبەستی چارەسەرکردنی کەیسەکە بەهەموو شێوەیەک دوورە لە راستییەوە. ئەم خوێنە رژاوە، ئەم بارە دەروونییە ناجێگیرەی کە ئێستا دەیگوزەرێنین لەگەڵ ئازاری ئەو فیشەکانەی بەجەستەمانەوەیە بەهیچ شێوەیەک قابیلی هیچ سوڵحێک نییە". ئەمرۆ شەممە 26ی ئاداری 2022 كەسوكاری نەقیب محەمەد و كەسە بریندارەكانی روداوەكەی ئەو شەوە راگەیاندراوێكی هاوبەشیان ئاراستەی رای گشتی و حكوەمت و لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە و نیگەرانی خۆیان رادەگەیەنن لە دەستبەسەر نەكردنی بكوژەكان و دەنگۆی چارەسەر كردنی كێشەكان بە شێوەی سوڵحی عەشارەیی كە ماوەیەكە لەتۆرە كۆمەڵایەتیەكانەوە باس دەكرێت. راگەیاندراوی هاوبەش رونکردنەوەیەکی پێویست بۆ رای گشتی و حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان 26/3/2022 ىەڕێزان، ئێستا کە ئەم رونکردنەوەیە دەخوێننەوە زیاتر لە 110 رۆژ بەسەر روداوی تەقەکردن لە سەیارەکەی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی تێپەڕیوە کە لەناوچەی تانجەرۆی سلێمانی، شەوی چواری دیسەمبەری 2021 رویدا. تاوانبارانی ئەو هێرشە کە لەلایەن ئاسایشی گشتی پارێزگای سلێمانی و پۆلیسی ئینتەرپۆڵەوە داواکراون، هەتا ئێستا دەستگیر نەکراون و روونیش نییە کە ئایا هەر بەراستی توانیویانە دەربازی دەرەوەی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان ببن یان هێشتا لەناوخۆی هەرێمدا ماونەتەوە. ئێمە لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەرکی فەرمی خۆمان و بە فەرمانی دادوەر چووبووین داواکراوێک دەستگیربکەین، بەڵام بەداخەوە هێرشمان کرایە سەر. جگە لە شەهیدبوونی هاوکاری خۆشەویستمان نەقیب محەمەد هاوکات چواری دیکەش برینداربووین کە برینی دوانمان سەختەو یەکێک لە بریندارەکان نیوەی لەشی لە جوڵە کەوتووە. ئێمە وەک کەسوکاری شەهید نەقیب محەمەد لەتیف و دەربازبووە بریندارەکانی ئەو هێرشە، بەپێویستی دەزانین ئەم چەند خاڵەی خوارەوە بخەینە روو: 1- ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس دەکرێ لە پەنابردن بۆ سوڵحی عەشایەری بەمەبەستی چارەسەرکردنی کەیسەکە بەهەموو شێوەیەک دوورە لە راستییەوە. ئەم خوێنە رژاوە، ئەم بارە دەروونییە ناجێگیرەی کە ئێستا دەیگوزەرێنین لەگەڵ ئازاری ئەو فیشەکانەی بەجەستەمانەوەیە بەهیچ شێوەیەک قابیلی هیچ سوڵحێک نییە. ئێمە جەختدەکەینەوە و پێداگرین لەسەر ئەوەی کە دەبێت تاوانبارەکان دەستگیر بکرێن و یاسا کاری خۆی بکات. ئێمە کە بۆ جێبەجێکردنی یاسا چووبووین، هەرگیز ناچینە سەر فەرشی هیچ سوڵحێکی عەشایەری. 2- تێپەڕبوونی ئەو ماوە زۆرە بەسەر دەستگیرنەکردنی تاوانبارەکانی ئەم کەیسە سەرباری بەڵێنەکان و هاتنە سەرخەتی خوودی بەڕێز جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، قوباد تاڵەبانی، جێی پرسیارە بەلای ئێمەشەوە. وێڕای سوپاس و رێزمان بۆ برادەرانی پۆلیس و ئاسایش و هێزە ئەمنییەکان کە بەچەندان شێوە هاوخەمی و دڵسۆزی خۆیان بۆ دووپات کردوینەتەوە. بەڵام ئەو هێرشەی کراوەتە سەر ئێمە پێویستە وەک روداوێکی گەورەتر سەیر بکرێ بەلەبەرچاوگرنتی پلە سەربازییەکەمان و ئەو راستییەش کەئێمە لەجێبەجێکردنی ئەرکدا هێرشمان کراوەتە سەر. 3- ئەوانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناویان دەهێنرێ و دەوترێ دەستیان هەبووە لە داڵدەدان یاخود رەوانەکردنی تاوانبارەکان بۆ دەرەوەی هەرێم، پێویستە لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە بکرێ. هاوکات ئەگەر دەنگۆی راکردنیان بۆ دەرەوەی هەرێم راستە، ئەوا داوادەکەین بە فەرمی بۆ هەموان و رای گشتی روونبکرێتەوە کە تاوانبارەکان چۆن توانیویانە دەربازی دەرەوەی هەرێم بن. 4- ئێمە وەک بریندارەکان هێشتا لە چاوەڕوانی بەڵێنەکانداین بەمەبەستی بردنە دەرەوەمان بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام بەداخەوە دوای تێپەڕبوونی ئەو ماوە زۆرە هێشتا هیچکام لەو بەڵێنانە جێبەجێنەکراون. هەربۆیە بەپێویستی دەزانین جارێکی دیکە وەبیری هەمووانی بهێنینەوە کە ئەوەی ئێمە دەچێژین لە ئازاری جەستەیی و دەروونیی، پێویستی بە ئاوڕلێدانەوەی خێرا هەیە. 5- بەڵێنەکان بۆ چارەسەرکردنمان و پێدانی هەر ئیمتیازێکی دیکەی یاسایی، مافێکی دەستەبەرکراوی خۆمانەو بەهەموو شێوەیەک رەتیدەکەینەوە کە بخرێتە بری بێدەنگبوون و چاوپۆشیکردنمان لە دەستگیرکردنی تاوانبارانی ئەم کەیسە. لەگەڵ رێزی دووبارەمان ئاڵا لەتیف لە جیاتی خێزانی شەهید نەقیب محەمەد لەتیف ئارام قادر ئاکام هیدایەت رێباز عومەر سیروان حەسەن
هاوڵاتى تەریقەتی قادری روونکردنەوەیەکی لەبارەی تۆمارە دەنگییەکەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "تۆمارە دەنگییەکە بە ناشەرعی و نایاسایی دەستکاریکراوە و بڵاوبووەتەوە." لە چەند رۆژی رابردوودا تۆمارێکی دەنگی شێخ نەهرۆ شێخ محەممەد کەسنەزانی، رێبەری تەریقەتی قادری بڵاوکرایەوە کە باس لەوە دەکات کە دەبێت شوێنکەوتووەکانی تەنیا باسی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) و عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب و کەسانی دیکەی وەک عەبدولقادری گەیلانی بکەن، نەوەک کەسانی وەک مەعاویەی کوڕی ئەبو سوفیان و کەسانی دیکە، ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە. ئەمرۆ شەممە 26ی ئاداری 2022 تەریقەتی قادری روونکردنەوەیەکیان لەبارەی ئەو تۆمارە دەنگییە بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، "دوای بڵاوبوونەوەی تۆمارێکی دەنگی کە بە ناشەرعی و نایاسایی دەستکاریکراو بڵاوبووەتەوە تۆمەتی خۆشنەویستنی هاوەڵان دەدرێتە پاڵ شێخی دڵسۆزی تەریقەتمان بە مەبەست لەلایەن چەند کەسێکەوە بەبێ مەبەستیش لەلایەن خەڵکانی دیکەوە".
ئارا ئیبراهیم یەكێك لەو حەوت كەسەی چاودێری كارەكانی گۆڕان دەكەن بۆ گەیشتن بە كۆنفرانسی نیشتمانی دەڵێت:" هیچ وەزارەتێكی ئەم حكومەتی هەرێمە بەوەزارەتی دارایشەوە هیچ دەسەڵاتێكیان نییە، تەنها هەندێ كاروبار بەشێوەی رۆتینی جێبەجێ دەكەن". نزار مەحمود ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" داهاتی نەوت لەسەدا 50ی نایاتەوە خەزێنەی وەزارەتی دارایی، داهاتەكانی ناوخۆ بەرێككەوتنی پارتی و یەكێتی كە داهاتەكان 57 بە 43 تەسلیمی وەزارەتی دارایی بكەنەوەو ئەوی تری ببەن بۆ خۆیان، هیچ مانایەك بۆ هیچ وەزارەتێك نییە بەتایبەت وەزارەتی دارایی". ناوبراو وتیشی:" ئەو داهاتەی كە بۆیان دیاری كراوە بۆ دابین كردنی مووچە، 350 ملیۆن دۆلاری داهاتی نەوتە، ئەوی دیكەی پارتی لەسەدا 57ی دابین دەكات و یەكێتی لەسەدا 43ی داهاتەكانی گومرگ و باج و رسوماتەكان دەداتەوە بە وەزارەتی دارایی و ئەوی دیكەی بۆ خۆیانە، گۆڕان زەرەرمەندی یەكەم بووە، بەدەرەجەی یەكەم گۆڕان زەرەرمەندەو چونكە بزوتنەوەی خەڵك و دەنگدەرەو دەیەوێت كار بكات و هیچ مانایەك بۆ مانەوەی گۆڕان لە حكومەتدا نەماوە.
هاوڵاتى ئهنجومهنی مامۆستایانی ناڕازی رایگهیاند:" پەروەردەش قوربانیەکی گەورەی ئەم دەسەڵاتە شکستخواردوەیە و لەسایەی نەزانی دەسەڵاتداراندا تووشی سەدان گرفت و قەیران بووە، جەوهەری ئەو گرفتانەش دواکەوتن و نەدانی مووچەی مامۆستایانە". دەشڵێت:" ئهگهر مووچه له سهرهتای مانگی نیساندا دابهش نهكرێت، ههڵوێستی تووندیان دهبێت و ههموو رێگهیهكی مهدهنی دهگرنهبهر". ئهنجومهنی مامۆستایانی ناڕازی ئهمڕۆ ههینی 25ی ئاداری 2022، له راگهیهندراوێكدا رایگهیاند: ئاشکرایە دەسەڵاتداران بەهۆی لێنەهاتوویی و شکستیان لە بەڕێوەبردن و حوکمڕانیدا، ئەم هەرێمەیان تووشی سەدان قەیران کردوەو رۆژ لە دوای رۆژ ژیانی هاوڵاتیان سەختر و گرانتر دەکەن، بێباک و بێمنەتانە مامەڵە لەگەڵ کێشەو گرفتەکاندا دەکەن. راشیگهیاندووه: پەروەردەش قوربانیەکی گەورەی ئەم دەسەڵاتە شکستخواردوەیە و لەسایەی نەزانی دەسەڵاتداراندا تووشی سەدان گرفت و قەیران بووە، جەوهەری ئەو گرفتانەش دواکەوتن و نەدانی مووچەی مامۆستایان و دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانە. ئهم راگهیهندراوهی ئهنجومهنی مامۆستایانی ناڕازی دوای ئهوهدێت كه دوێنێ پێنجشهممه 24ی ئادار، بهڕێوهبهرایهتی گشتی پهروهردهی سلێمانی رایگهیاند: كه رۆژی شهممه 26ی ئادار، دهوامی خوێندنگهكان دهستپێدهكاتهوه، بهڵام بهپێی زانیارییهكان هێشتا بهشێك له خوێندنگهكان ئامادهنین بچنهوه هۆڵهكانی خوێندن، تا ئهوكاتهی حكومهت دهست بهدابهشكردنی مووچهی مانگی ئاگادار دهكات. دهقی راگهیهندراوهكهی ئهنجومهنی مامۆستایانی ناڕازی: مامۆستایانی سەربەرز جەماوەری بەشمەینەتی کوردستان ئاشکرایە دەسەڵاتداران بەهۆی لێنەهاتوویی و شکستیان لەبەڕێوەبردن و حوکمڕانیدا، ئەم هەرێمەیان تووشی سەدان قەیران کردوەو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ژیانی هاوڵاتیان سەختر و گرانتر دەکەن، بێباک و بێمنەتانە مامەڵە لەگەڵ کێشەو گرفتەکاندا دەکەن. پەروەردەش قوربانیەکی گەورەی ئەم دەسەڵاتە شکستخواردوەیە و لەسایەی نەزانی دەسەڵاتداران دا توشی سەدان گرفت و قەیران بووە، جەوهەری ئەو گرفتانەش دواکەوتن و نەدانی مووچەی مامۆستایان و دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانە. بۆیەلەڕوانگەی هەست کردن بە بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و پەروەردەییمان، ئەم چەندخاڵە دەخەینەڕوو: 1/ پێویستە سەرجەم چین وتوێژەکانی کۆمەڵگا هاوتەریب، دژ بە ستەم و زۆرداری و کاولکاری دەسەڵات بوەستنەوە. 2/ دەسەڵات چیتر لە هەوڵی پەکخستن و بێ بەهاکردنی پەروەردەدا نەبێت و بەزووترین کات وەڵامی خواستە هەنوکەییەکانی مامۆستایان بداتەوە لە (پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، دابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا). لێرەوە رایدەگەیەنین: وەک هەمیشە داکۆکیکار و پشتیوانی هەموو هەڵوێستێکی خۆرسکانە و مەدەنیانەی سەرجەم مامۆستایان دەبین، لایەنە پەیوەندیدارەکان و خەمخۆران ئاگاداردەکەینەوە کە لەئەگەری دابەشنەکردنی مووچەی مانگی سێ لەسەرەتای مانگی چواردا ناڕەزایی و هەڵوێستی توندی مەدەنیانە دەگرینە بەر، رێگاکانی فشارمان لەکۆبوونەوەیەکی فراوانی مامۆستایاندا رادەگەیەنین. هاوکات دڵنیایی دەدەین هەر پەککەوتن و گرفتێک بۆ پرۆسەی خوێندن بێتەپێش تەنها دەسەڵاتدارانی بێباک و گەندەڵی هەرێم لێی بەرپرسن. ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی 25 / 3/ 2022
هاوڵاتى پەرلەمانی عێراق كارنامەی دانیشتنەكەی سبەینێی بلاوكردەوە و رایگەیاندووە كە تەنیا دەنگدان بۆ هەلبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عێراق دەدرێت. ئەمڕۆ هەینى 25ـى ئادارى 2022، فەرمانگەى راگەیاندنى پەرلەمانى عێراق کارنامەى کۆبوونەوەى 26ـى ئادارى پەرلەمانی بڵاوکردەوە. بەپێی بلاوكراوەكە كۆبونەوەكە تەنیا دەنگدان دەبێت بە ئەو كاندیدانەی كە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار خۆیان كاندید كردووە و كاتژمێر 11ی پێشنیوەرۆ دەستپێدەكات. تائێستا 40 كاندید هەیە بۆ پۆستی سەركۆ كۆماری نوێی عێراق. كە هەر یكە لە ریبەر ئەحمەد كاندییدی پارتی یە و بەرهەم سالح كاندیدی یەكێتییە، بەو پێیەی پۆستەكە بۆ كوردە دەبێت هەلبژاردنەكە لەنێوان ئەم دوو كاندیدەدا بێت.
هاوڵاتى ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا رێککەوتنێکیان واژۆکرد بۆ ناردنی گازی سروشتی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتانە و کەمکردنەوەی پشتبەستنی وڵاتەکان بە گازی سروشتیی روسیا. بەپێی رێککەوتنەکە، ئەمریکا تاوەکو کۆتایی ساڵ، بەلایەنی کەم 15 ملیار مەتر سێ جای دیکە سوتەمەنی جۆری LNG بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا دابین دەکات. بەهۆی هێرشی روسیا بۆسەر ئۆکرانیا، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ئاماژەیان بەوە کردبوو، واز لە هاوردەکردنی گازی ئەو وڵاتە دەهێنن. بەوپێیەش دەبێت لە وڵاتانی دیکە هاوردەی گاز بکەن و پەرەی زیاتر بە بەرهەمهێنانی وزە نوێبووەوەکان بدەن. رێککەوتنەکە لەکاتی سەردانی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بۆ بەلجیکا و بەشداریی لە کۆبوونەوەی یەکێتی ئەوروپا و لوتکەی ناتۆ هات. جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، هاوکاریی ئەوروپییەکان دەکەین بۆ ئەوەی دەستبەرداری وزەی رووسیا ببن و "ئەمساڵ ئەمریکا هەناردەی گازی سرووشتی بۆ ئەوروپا 15 ملیار مەتر سێجا زیاد دەکات." ئۆرسولا ڤۆندەرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، رایگەیاند، سزاکانیان کاریگەریی گەورەیان لەسەر رووسیا هەبووە و "پاڵپشتییەکانی ئەمریکاش وا دەکات کەمتر پشت بە وزەی روسیا ببەستین."
هاوڵاتى پاش تێپەڕبوونی 29 رۆژ بەسەر جەنگی رووسیا بەرانبەر ئۆكرانیا و كوژرانی 10 هەزار سەربازی سوپای پوتن هێشتا بەردەوامە و هۆشدارییەكانی ئەوروپاو ئەمریكا رایناگرێت. رۆژی 24ی شوباتی 2022، پوتن جەنگی بەرانبەر ئۆكرانیا راگەیاند كە داگیركارییەكەی بە «ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیی تایبەت» ناوبرد و هێزەكانی ئۆكرانیا ڕووبەڕووی هێزەكانی ڕوسیا بوونەتەوەو ڕۆژئاواش سزای ئابووری توندی بەسەر ڕووسیادا سەپاندووە. رۆژنامەی كۆمسۆمۆلسكایا پراڤدای میللی سەر بە كرملین لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە كە 9 هەزار و 861 سەربازی رووسیا لەماوەی 24ی شوبات تا 22ی ئازار كوژراون. هەروەها رۆژنامەی نیویۆرك تایمز ئەمریكی ئاماژەی بە كوژرانی حەوت هەزار سەربازی روسیا كردووە كە كوژراون و سێ جەنەراڵی گەورەشیان تێدایەو 12 هەزار سەربازی دیكەشیان برینداربوون. هاوكات بەپێی راپۆرتێكی واشنتن پۆست كوژرانی ئەو ژمارە زۆرەی سوپای روسیا بۆ ئەوە دەگەرێننەوە كە ئۆكرانیا خاكێكی فراوانی هەیەو سەربازە رووسەكان ئاشنای ناوچەكان نین و پوتنیش پێیوابووە لەماوەی كەمتر لە هەفتەیەكدا سەرجەم خاكی ئۆكرانیا كۆنترۆڵ دەكەن و تەنانەت خەمڵاندیان وابووە كە خاركیڤی پایتەخت لەماوەی 72 كاتژمێردا كۆنترۆڵ دەكەن. سەرەرای ئەوەی كە ئێستا جەنگ بەردەوامە و سوپای رووسیا لە هەوڵی بەردەوامدایە دەوری خاركیڤی پایتەخت بگرێت و لە چەندین شوێنیش بازگەی داناوەو بەندەری مارپۆڵی كۆنترۆڵ كردووە، بەڵام هێشتا سەرۆكی ئۆكرانیاو هێزەكانی سوپای وڵاتەكەی بەرگری لە خاكی ئۆكرانیا دەكەن و لەلایەن ئەمریكاو وڵاتانی ئەوروپاوە بە چەك و تانك و موشەكی دژە فرۆكە هاوكاری ئۆكرانیا دەكەن. سەرۆكی ئۆكرانیا ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ ئاگربەست لەگەڵ ڕوسیا، لەسەر پابەندبوونی وڵاتەكەی بەهەوڵنەدان بۆ ئەندامبوون لەهاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسیی (ناتۆ) رۆژی 22ی ئازاری 2022، ڤۆلۆدیمیر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی ئامادەیە گفتوگۆ لەسەر پابەندبوونی وڵاتەكەی بەهەوڵنەدان بۆ ئەندامبوون لەهاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسیی (ناتۆ) بكات ئەگەربێتو لەبەرامبەردا ڕوسیا ئاگربەست ڕابگەیەنێتو هێزەكانی لەناو خاكی ئۆكرانیا بكێشێتەوەو گەرەنتی ئاسایشی ئۆكرانیا بدات. هەروەها راشیگەیاند كە ئەوە چارەسەرێكی مامناوەندە بۆ هەموولایەك، بۆ ڕۆژئاوا كە نازانێت لەبابەتی بوون بەئەندامی ناتۆ چۆن مامەڵەمان لەگەڵدا بكات، بۆ ئۆكرانیاش كە دەیەوێت گەرەنتی ئەمنیی دەستبكەوێت، هەروەك بۆ ڕوسیاش كە نایەوێت چیتر ناتۆ فراوان ببێت. سەرۆكی ئۆكرانیا داواشیكردووە، دیداری ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی ڕوسیا ئەنجامبدات و راشیگەیاند كە ئامادەیە لەگەڵ پوتن لە ئۆشەلیم یەك ببینن و گفتوگۆ بكەن. هەریەكە لە توركیاو ئیسرائیل و چەند وڵاتێكی دیكە ئامادەییان پیشانداوە بۆ كۆبونەوەی لوتكەی نێوان ڤلادیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆكی رووسیا بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتن و ئاگربەست رابگەیەنن، بەڵام هێشتا پوتن ئامادە نییە وەڵام بداتەوە. بەمەبەستی هاوكاریكردنی هێزەكانی سوپای ئۆكرانیا، ویلایەیە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ژمارەیەك چەك و سیستەمی بەرگری ئاسمانی رەوانەی ئۆكرانیا دەكات كە دروستكراوی سۆڤیەتن. رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە، وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پێنتاگۆن) سیستەمی بەرگری سۆڤیەتی لە جۆری »SA-8» رەوانەی ئۆكرانیا دەكات كە تەمەنی دەیان ساڵە. هەروەها ئەوەشی خستۆتەروو كە ئەمریكا ئەم جۆرە سیستەمەی بەشێوەیەكی نهێنی دەستكەوتووە، هەتا دەزگای هەواڵگری پشكنین بۆئەو تەكنەلۆجیایە بكات كە روسیا لەجەنگدا بەكاریدەهێنێت. خۆبەخشەكان ئاگری جەنگ خۆش دەكەن هەریەكە لە رووسیاو ئۆكرانیا دەرگایان كردووەتەوە بۆ ئەو كەسانەی وەك خۆبەخش دەچنە ریزی سوپاكانیانەوە. دمیترۆ كۆلیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا ڕایگەیاند، تا ئێستا بیست ھەزار خۆبەخشی بیانی ئامادەییان دەربڕیووە بۆ ئەوەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕووسیا ڕوو لە ئۆكرانیا بكەن وھاتنی خۆبەخشە بیانییەكانیش دەستیپێكردووە. وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا راشیگەیاند كە ئەو بیست ھەزار خۆبەخشەی كە ئامادەن بەرگری لە وڵاتەكەیان بكەن زۆرینەیان لە وڵاتانی ئەوروپین. پێشتر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرانیا داوای لەو كەسانە كردبوو كە دەیانەوێت بە خۆبەخش ڕوو لە ئۆكرانیا بكەن و بەرەنگاری ڕووسیا ببنەوە، پەیوەندی بە باڵیۆزخانەكانی وڵاتەكەیانەوە بكەن. لەبەرانبەردا سوپای رووسیا لەرێگەی چەكدارانی چیچانەوە هاوكاری دەكرێت و بڕیارە بەم نزیكانە زیاتر لە هەشت هەزار میلیشیای سوری بگاتە مۆسكۆ بۆ ئەوەی بەشداری شەر دژی ئۆكرانیا بكەن، بەڵام هێشتا گەیشتنی میلیشیاكانی سوریا كە وەك»خۆبەخشی جەنگ» ناویان دەبرێت پرۆسەی گواستنەوەیان دەستی پێ نەكردووە. رووسیا تەكتیكی جەنگ بەرانبەر ئۆكرانیا دەگۆرێت وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاند، بەم نزیكانە بە چەكی دورھاوێژ ھێرشی ورد دەكەنە سەر دامەزراوە سەربازییەكانی ئۆكرانیا، بۆیە پێویستە بە زووترین كات كرێكار و كارمەندەكان ئەو دامەزراوانە چۆڵ بكەن. ئیگۆر كوناشینكۆف راشیگەیاند كە بەكارھێنانی فڕۆكەخانەی وڵاتانی دراوسێ لە لایەن ھێزی ئاسمانی ئۆكرانیاوە، واتە ئەو وڵاتانەش بە كردار بەشداری شەڕی ئۆكرانیا دەكەن. لەبەرانبەردا خۆراگری سوپای ئۆكرانیا جیهانی تووشی سەرسورمان كردووە لەبەرانبەر سوپا و هێزە زەبەلاحەكەی رووسیادا بەشێوەیەك زیلینسكی وەك پاڵەوانی ئەوروپا ناودەهێندرێت. دیلەكانی جەنگ ئاڵوگۆر دەكرێت ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری تاتیانا مۆسكالكۆڤا، كۆمسیاری مافەكانی مرۆفی روسیاوە بڵاویكردوەتەوە، روسیا لیستێكی بە وردەكارییەوە رەوانەی رێكخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی كردوە و زانیاری لەبارەی 500 دیلی ئۆكرانیا لای وڵاتەكەی خستوەتەروو. هەروەها ئەوەش دووپاتكراوەتەوە كە رووسیا ئامادەیی تێدایە ئەو دیلانە بەو سەربازە روسانە بگۆڕێتەوە، كەلەلایەن هێزەكانی سوپای ئۆكرانیاوە زیندانیكراون لەماوەی 29 رۆژی رابردووی شەڕی نێوان هەردوولایاندا. وەزارەتی بەرگری ئۆكرانیاش ئەوەی ئاشكرا كردووە كە 562 دیلی سوپای رووسیایان دەستگیر كردووە. ئیرینا فیریشۆك، جێگری سەرۆك وەزیرانی ئۆكرانیا رایگەیاند كە 562 دیلی روسیایان لەلایە، جگە لە تەرمی ژمارەیەكی دیكە لە سەربازانی روسیا. جەنگی ساردی رووسیاو ئەمریكا پەرە دەسێنێت دوای دەستپێكردنی هێرش و پەلامارەكانی سوپای روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا ئەمریكاو وڵاتانی ئەوروپا سەدان جۆر سزای ئابووریان خستۆتە سەر مۆسكۆ لەپێناو لێدان لە ئابووری وڵاتەكەو چەندین ملیاردێری وڵاتەكە بە دەیان ملیار دۆلار زەرەریان كردووە سەرەرای دابەزینی بەهای رۆبڵی رووسی بەرانبەر دراوە بیانییەكانی دیكە. لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا جۆو بایدن بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند كە» پوتن تاوانباری جەنگە كە هەزاران سەربازی بۆ ئۆكرانیا ناردووە»، ئەمەش كاردانەوەی توندی رووسیای لێكەوتەوە ڕوسیا نیگەرانیەكانی خۆی بەرامبەر ئەمریكا ئاشكراكردو ڕایگەیاند، «بانگهێشتی باڵیۆزی ئەمریكای لەوڵاتەكەی كردووە تا پێی بڵێت لێدوانەكەی سەرۆكی ئەمریكا جۆو بایدن سەبارەت بەوەی «پوتن تاوانباری جەنگە» پەیوەندییەكانی نێوان دوو وڵاتەكەی خستۆتە سەر لێواری ڕووخانەوە». وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد كە «ئەو جۆرە قسانە لەسەرۆكی ئەمریكاوە قسەیەك نین دەوڵەتمەدارێك بەو پلە بەرزەوە بیكات، پەیوەندییەكانی نێوان ڕوسیاو ئەمەریكاشی خستۆتە سەر لێواری ڕووخانەوە». وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ئاماژەی بەوەداوە، بەجۆن سۆلیڤانی باڵیۆزی ئەمریكایان وتووە، «كردەوە دوژمنكارییەكان دژی ڕوسیا ڕووبەڕووی وەڵامێكی توندو یەكلاكەرەوە دەبنەوە». وڵاتانی ئەوروپاو ئەمریكا بەردەوامن لە ناردنی چەك و تەقەمەنی و مووشەكی دژە فرۆكە بۆ ئۆكرانیا و رووسیاش ئەوەی دووپاتكردووەتەوە كە هاوكاری سەربازی ئۆكرانیا بەمانای بەشداری جەنگی ئەو وڵاتانە دێت بەرانبەر رووسیا. هەروەها ناتۆ رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە بریاریدا سێ كەشتی پڕ لە چەك و مووشەك لەرێگەی وڵاتی پۆڵنداوە رەوانەی ئۆكرانیا بكات.
عەمار عەزیز پێكدادانەكانی سوپای توركیا و پارتی كرێكارانی كورستان(پەكەكە) لەناو خاكی هەرێمی كوردستاندا بەردەوامە لەبەشێك لە ناوچەكانی بادینان، بەرپرسان و هاووڵاتیانی دهۆك داوایەك ئاراستەی حكومەتی هەرێم و پەكەكە دەكەن و داوا دەكەن ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا رابگیرێت. سوپای توركیا دەیان كیلۆمەتر خاكی هەرێمی كوردستانی بەزاندووەو سەدان بنكەی سەربازی لە قەزاو ناحییەكانی پارێزگای دهۆك و گوندەكان دروستكردووەو بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەكەی بەرانبەر پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە). لەكۆنگرەی میونشن خلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا ڕاگەیاند لەسەر پرسی روبەرووبونەوەی پەكەكە لەگەڵ بەرپرسانی عیراق و هەرێمی كوردستان كوبووینەتەوە ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەكان دژی تیرۆرە، هەموو كات بەرپرسانی حكومەتەكەی ئەردۆغان بوونی پەكەكەیان بە مەترسی زانیووە و لەبەرانبەردا پەكەكە ئەوە دووپاتدەكاتەوە كە بوونی ئەوان لەسەر خاكی هەرێم بۆ پاراستن و بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كوردە. بەرپرسان و هاووڵاتیانی پارێزگای دهۆك داوایەك لە پەكەكەو حكومەتی هەرێم دەكەن بەرپرسان و هاووڵاتیانی پارێزگای دهۆك و گوندەكان داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەن سنورێك بۆ لەشكركێشییەكانی توركیا دابنێن و پەكەكەش شەڕ بباتەوە بۆ كوردستانی باكور، چونكە بەو هۆیەوە تووشی زیان بونەتەوە. عیسا عەلی، مامۆستای ئامادەیی لە ناحیەی شیلادزێ سەر بە قەزای ئامێدی لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتى وت « پرسی ئارامبوونەوەی ناوچەكانمان تەنها بە دووشت چارەسەر دەبێت ، یەكەم پێویستە پەكەكە یەكجاری لەخاكی هەرێم بكشێتەوە تا هیچ بیانوویەك بۆ توركیا نەمێنێت و زیاتر ناوچەكانمان بوردوومان نەكات ، لەبەرامبەریشدا حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان پێكەوە كارلەسەر ئەوە بكەن هێزەكانی توركیا لە خاكی هەرێم دەربكەن». «ئێمە نامانەوێت هیچ هێزێكی بیانی لەسەر خاكی ئێمە بمێننەوە ئەگەر ئەوان لێمان بگەرێن بەدڵنیایەوە هیچ كێشەیەكمان نابێت و هەموو ئەو خەڵكانەی گوندەكانی خۆیان جێهێشتووە جارێكی تر دەگەرێنەوە سەر زێدی خۆیان و دەست بە چاندن و كۆمەڵێك شت دەكەن ، سوودی بۆ هەموو لایەك دەبێت»، عیسا عەلی وای وت. ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك دەڵێت:»بۆچونمان ئەوەیە پەكەكە بە دیالۆك كێشەكانی لەگەڵ توركیا چارەسەر بكات». رزگار سدقی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتى وت « تەنها لە سنوری پارێزگای دهۆك زیاتر لە 275 گوند بەوهۆی شەری توركیاو پەكەكە چوڵكراون ، جگەلەمەش ساڵانە هاووڵاتیان سەدان ملیون دینار زەرەرمەند دەبن « رزگار سدقی ووتیشی « تاوەكۆ ئێستا 34 هاووڵاتی سڤیل بەهۆی بوردومانی فرۆكە جەنگیەكانی توركیا شەهیدكراون ، سەدان گەنج بێكار ماونەتەوە، چونكە ناتوانن سەردانی گوندەكانی خۆیان بكەن تا ئیش لەناو باخەكانی خۆیان بكەن». نەواف میكائیل، مامۆستایە لە شاری دهۆك لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر پەكەكە لەسنوری پارێزگای دهۆك لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتى پێیوابوو ئەگەر پەكەكە نەبووایە بێگومان ئەو شەڕو ئاڵوزییەی نەدەبوو وتیشی:»شوێنی پەكەكە هەرێمی كوردستان نیە با شەڕی خۆیان بگوزانەوە بۆ ناو خاكی توركیا « نەواف میكائیل باسی لەوەشكرد لەترسی بۆردومانەكانی توركیا ناتوانن بچنە باخەكانی خۆیان كە لە گوندێكی سەر بە قەزای ئامێدین، چونكە چەندینجار دەوروبەری گوندەكە بە سەختی بوردومان كراوە»تەنها هاووڵاتیان زەرەرمەندی ئەو شەرەن كە لەم ناوچەیەدا دەكرێت». سدقی نەوزاد یەكێكی دیكەیە لە دانیشتووانی سنوری قەزای ئامێدی باسی لەوەكرد كە زیاتر لە 20 ساڵە لەژێر ئاڵوزی و شەڕی پەكەكە و توركیادا دەژین و رۆژانە ناوچەكانیان بۆردووماندەكرێن و كەس وكارەكانیان لەسەر خاكی خۆیان دەكوژرێن، وتیشی:»سەدان جار ووتوومانە دەبێت پەكەكە شەڕی خۆی بگوازێتەوە بۆ ناو خاكی توركیا، بەڵام هیچ سوودی نەبووە ، سەڕەرای هەموو ئەمانە حكومەتی عیراق زۆرجار باس لە سەروەری خاكی خۆی دەكات ئەی بۆچی بێ دەنگە لەبەرانبەر هاتنی سوپای توركیاو بۆردومانەكانی». موختاری گوندی هرور دەڵێت بۆردومانەكانی توركیا بەرداوەمە لەسەر ناوچەكانیان و زیانی دارایی بەر هاووڵاتیانی گوندەكەیان كەوتووە. ئازاد ئەدیب موسا، موختاری گوندی هرورە لە سنوری ناحیەی كانێ ماسێ لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتى وت « لە رێكەوتی 4 و 5 و 6 ئازار فرۆكەی توركیا بۆ چەند جارێك سەنتەری گۆندی هرور و دەوروبەری بۆردوومان كرد ، بۆ یەكەمجار فرۆكەی توركیا 13 تۆپی ئاراستەی ناو گوندی هرور كرد ،زیانی گیانی نەبووە بەڵام زیانی دارایی بە 10 ماڵ گەیشتووە، پەنجەرە و شتەكانی ناو ماڵ شكێندراون، زیانەكان لە 300 هەزار دینارەوە تا دەگاتە 3 ملیون دینار دەبێت». لیژنەیەكی پەرلەمانی عێراق لەماوەی چەند مانگی رابردوو سەردانی ناحییەی كانی ماسێ یان كرد و رایانگەیاند كە راپۆرتێك ئامادە دەكەن لەبارەی زیانەكانی بۆردومانەكانی توركیا، بەڵام تا ئێستا دەرئەنجامی نەبووە. ئازاد ئەدیب موسا باسی لەوەكرد كە ئەو لیژنەی كە پێش چەند مانگێگ سەردانی سنوری ناحیەی كانی ماسێ و قەزای ئامێدیان كردووە هیچ دەرئەنجامێكی نەبووەو یەك كەس تا ئێستا قەرەبوو نەكراوەتەوە ، بەپێچەوانەوە خەڵك زیاتر زیانی بەركەوتووە جگە لەمەش ترس ودڵەڕاكێیەكی زۆر لەناو خەڵكی گوند دروستبووە. قایمقامی ئاكرێ: راگرتنی بۆردومانەكانی توركیا پەیوەندی بەعێراقەوە هەیە مازن محەمەد سەعید، قایمقامی قەزای ئاكرێ ئەوەی دووپاتكردەوە كە تا ئێستا هیچ هاووڵاتییەك كە بەهۆی بۆردومانی توركیاوە كە زیانی پێگەیشتووە قەرەبوو نەكراوەتەوەو هەموو داتا و زانیارییەكانیان داوەتە ئەو لیژنەیەی پەرلەمانی عێراق. مازن محەمەد سەعید ووتیشی :» بابەتی قەرەبۆكردنەوەی هاووڵاتیان و راگرتنی بوردومانی فرۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانمان زیاتر پەیوەندی بە حكومەتی عیراقەوە هەیە، ئەوان دەبێت ئەم كێشەیە بە گڤتۆگۆ لەگەڵ توركیا چارەسەر بكەن، تا ئێستاش بوردوومانكردن بەردەوامە». پەكەكە: داگیركارییەكانی توركیا مەترسی گەورەیە لەسەر كورد جەمیل بایك هاوسەرۆكی كۆنسەی سەرۆكایەتیی كۆما جڤاكێن كوردستان – كەجەكە لەپەیامێكیدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە رایگەیاند:» پێویستە گەلی كورد بە ڕۆحی نەورۆز لەدژی ستەم و داگیركاریی دەوڵەتی تورك بوەستێتەوە، ئەگەر نا مەترسییەكی گەورە لەسەر گەلی كورد هەیە»، دەشڵێت:» پەكەكە پشكی هەیە لە دروستبوونی قەوارەی هەرێمی كوردستان و دەشیپارێزێت». هاوسەرۆكی كۆنسەی سەرۆكایەتیی كۆما جڤاكێن كوردستان – كەجەكە راشیگەیاند كە:»ڕێبەر ئاپۆ، پەكەكە و تێكۆشانی ئازادیی لەم ڕۆژەدا و بەڕۆحی نەورۆز دروستكردووە، هیچ هێزێك ناتوانێت پێش بەو ڕۆحە بگرێت، چونكە ئەو ڕۆحە ڕۆحی یەكێتی، بەرخۆدان، ئازادیی، بردنەوە و ژیانەوەیە، واتای چارەسەرییە، تێگەشتنە لە كێشەكان و چارەسەركردنیانە، ڕێبەر ئاپۆ بە ڕۆحی نەورۆز ڕۆحی سەرۆكایەتی پارتێكی پێشخست و گەیاندییە ئەمڕۆ كە دەستكەوتی گەورەی بۆ گەلی كورد هەبووە، ئەگەر لە باشووری كوردستان ستاتۆیەك دروستبووە بەشێكی بە ڕۆڵی پەكەكە بووە و پەكەكەش بەشێكە لە پاراستنی ئەو ستاتۆیە. هاوكات ئەوەشی دووپاتكردەوە دەوڵەتی تورك ئەمڕۆ لەسەر گەلی كورد سیاسەتی قڕكردن بەڕێوەدەبات و سیاسەتی داگیركاریی پێشدەخات و دیمۆگرافیای كوردستان دەگۆڕێت و كۆمەڵكوژیی ئەنجامدەدات، دەشڵێت:» دەیانەوێت پەكەكە و كوردی ئازاد لەناوببەن، پێویستە گەلی ئێمە ئەم ڕاستییە ببینن و لە دژی ئەم خیانەتە بوەستنەوە، ئەوكاتە دەتوانێت خۆی بپارێزێت و تێكۆسانی ئازادیی پێشبخات». ئەنجومەنی خۆبەرێوەبەری شەنگال: توركیا هەموو ناوچەكان بۆردوومان دەكات لەبەرانبەردا جێگری هاوسەرۆكی دەستەی ئەنجومەنی خۆبەرێوەبەری شنگال دەڵێت پەكەكە لەسەر سنورەكانی نێوان خاكی هەرێم و توركیا خەبات دەكات لەپێناو بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كورد. ئازاد حسێن، جێگری هاوسەرۆكی دەستەی ئەنجومەنی خۆبەرێوەبەری شنگال لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتى وت «بۆ ئێمە باشوری كوردستان و باكور وەكو یەك وایە هیچ جیاوازی نیە ، دوژمن خاكی كوردی دابەشكردوە بۆ چوار پارچە بەڵام لە بنەڕەتدا یەك پارچەیە « ئازاد حسێن ووتیشی « خەباتی پەكەكە لەو ناوچانە تەنیا دژی دوژمنە كە ئەویش توركیایە، لە هەمانكاتدا توركیا جیاوازی لەنێوان خاكی باشور و ناوچەكانی تر ناكات، فرۆكەی ئەوان شەنگال وسنورەكانی هەولێر و دهۆك بۆردوومان دەكات، ئێمە پەكەكە بە دۆستی خۆمان دەزانین و خەباتی ئەوان لەپێناو بەدەستهێنانی مافەكانی كورد بەرز دەنرخێنین«.
هاوڵاتى سهرۆكی ئهمریكا رایگەیاند:" بڕی یهك بلیۆن دۆلار هاوكاری سهربازی پێشكهش به ئۆكرانیا دهكهین". جۆ بایدن، سهرۆكی ئهمریكا بهپێی تۆڕی ههواڵی Sky News، له كۆبونهوهی لهگهڵ ئهندامانی ناتۆ و كۆمەڵەی وڵاتانی G7 رایگهیاندوه، لهگهڵ تێپهڕبونی مانگێگ بهسهر هێرشهكانی روسیا بۆسهر ئۆكرانیا، ئیدارهكهی بڕی یهك بلیۆن دۆلار هاوكاری به هێزهكانی ئۆكرانیا دهبهخشێت. سهرۆكی ئهمریكا وتیشی: "پاڵپشتیكارێكی بهردهوام و بههێزی هێزهكانی سوپای ئۆكرانیا و ئۆكرانیهكان دهبین لهكاتێكدا مانگێك بهسهر هێرشه بێ پاساوهكانی روسیا بۆسهر ئۆكرانیا تێدهپهڕێت و ههمو ئهندامانی ناتۆش یهكدهنگ لهسهرئهوهی هاوكاری مرۆیی و سهربازی زیاتر پێشكهش به هێزهكانی ئۆكرانیا بكرێت". جۆ بایدن رونیشیكردهوه، "بهشێوهیهكی گشتی پێشوازی له ههر ههنگاوێك دهكهم، كه لهلایهن ههر هاوپهیمانهكانمان له ناتۆ یاخود له یهكێتی ئهوروپا سهبارهت به هاوكاریكردنی ئۆكرانیا بنرێت، پێكهوه كار لهسهر پێشهكهشكردنی هاوكاری زیاتر به ئۆكرانیا دهكهین و له رۆژانی داهاتوشدا كار لهسهر ناردنی بهرگری ئاسمانی پێشكهوتو بۆ ئەو وڵاتە دهكهین".
هاوڵاتى حەیدەر عەبادى رایگەیاند: "هیوادارم یەکەم هەنگاوى رزگارکردنى نیشتمان، ئەنجامدانى گفتوگۆ بێت لەگەڵ چوارچێوەى هەماهەنگی نیشتمانی". ئەمڕۆ پێنجشەممە 24ـى ئادار، حەیدەر عەبادى کە سەرکردەیەکە لە هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەت و بەشێکە لە چوارچێوەى هەماهەنگی، لە توێتیکدا پیرۆزبایی لە هەریەکە لە مەسعود بارزانی، موقتەدا سەدر، محەممەد حەلبووسی و خەمیس خەنجەر کرد بە بۆنەى راگەیاندنى هاوپەیمانیی رزگارکردنی نیشتمان. دوێنێ چوارشەممە 23ـى ئادارى 2022 ، حەسەن عەزاري، سەرۆکى فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانى عێراق لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا لە بەغدا، هاوپەیمانیی رزگارکردنى نیشتمانى راگەیاند کە لە نێوان هەریەک لە لایەنەکانی رەوتى سەدر، پارتى دیموکراتى کوردستان و هاوپەیمانى سەروەریى سوننەکان پێکهێندرا. عەبادى نووسیویەتی، "راستگۆیانە هیواخوازم ئەو هاوپەیمانێتییە هەنگاوى یەکەم بنێت بەرەو رزگارکردنى نیشتمان لەڕێگەى ئەنجامدانى گفتوگۆ لەگەڵ چوارچێوەى هەماهەنگی نیشتیمانى بۆ دۆزینەوەى دەرچەیەک بۆ قەیرانەکانى وڵات و چەقبەستوویی، وڵات ئاوەدان نابێت و خزمەت ناکرێت بەیەکڕیزی و هاوکاریی دڵسۆزان نەبێت". وا بڕیارە رۆژی شەممەى داهاتوو 26ـى ئادار، پەرلەمانى عێراق کۆببێتەوە بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار. هەتا ئێستا 41 کەس خۆیان بۆ پۆستەکە کاندید کردووە، بەڵام دیارترینیان رێبەر ئەحمەد، کاندیدی پارتی و بەرهەم ساڵح، کاندیدی یەکێتی-ە..
هاوڵاتى رێبەر ئەحمەد رایگەیاند:" گوێمان بۆ گەل گرت کە سیستمێكی سیاسیی شایستەی بۆ عێراق دەوێت، پێویستە هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ سەروەری و سەقامگیریی عێراق لە بەرامبەر هاوپەیمان و نەیارەکانیشدا". رێبەر ئەحمەد لە وتارێکدا کە لە رۆژنامەی شەڕقولئەوسەت بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە: "لە قۆناغێکی نوێداین لە عێراق، گوێمان بۆ گەل گرت کە سیستمێكی سیاسیی شایستەی بۆ عێراق دەوێت، پێویستە هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ سەروەری و سەقامگیریی عێراق لە بەرامبەر هاوپەیمان و نەیارەکانیشدا." سەرۆککۆمار لە عێراق پارێزەری دەستوورە، رێبەر ئەحمەد نووسیویەتی: "ئەرکی سەرشانیەتی سەربەخۆیی عێراق و سەروەرییەکەی و یەکپارچەیی و سەلامەتیی خاکەکەی بپارێزێت، ئەو رێچکە چاکسازییەشی ئێستا خۆی سەپاندووە لەسەر هەمووان پێویست بەوە دەکات پۆستی سەرۆککۆمار رۆڵی راستەقینەی خۆی بەگوێرەی دەستوور بگێڕێت، بۆ پاراستنی دەوڵەت و دامەزراوەکانی لە هەر هەڕەشەیەک کە دەکرێتە سەری." لەبارەی هاوئاهەنگیی نێوان هەولێر و بەغداش، رێبەر ئەحمەد جەختی کردووەتەوە، "پێویستە هەردووکیان یەکدی تەواو بکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەموو ئاڵنگارییەکان و گەیشتن بە ئەنجامێک کە لە بەرژەوەندیی وڵاتدا بێت، بەپێی ئەزموونمان، سەرەڕای بوونی کێشەی هەڵپەسێردراو لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، عێراقییەکان شایەتی ئەنجامی گەورە بوون لە کاتێکدا هەردوولا پێکەوە کاریان کردووە، هاوکات لەو پرسانەی پێکەوە هاوئاهەنگ بوون کە پەیوەستن بە ئاسایشی وڵات، لەوانە تێکشکاندنی داعش و رزگارکردنی عێراق لە چنگی تیرۆر، هەروەها لە پرسی ئاوارەکان و هەوڵی دیپلۆماسیی بەرهەمدار و بووژاندنەوەی پڕۆژە ستراتیژییەکان لە بوارەکانی پیشەسازی و کشتوکاڵی هەر لە چیاکانی هەولێرەوە تاوەکو دەگاتە کەناراوەکانی بەسرە." بڕیارە رۆژی شەممە 26ی ئادار ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە، بە ئەگەری زۆرەوە شەممە لەو دانیشتنەدا بەربژێرەکانی پۆستی سەرۆککۆمار دەخرێنە دەنگدانەوە و یەکێکیان بە سیفەتی سەرۆک دەچێتە کۆشکی کۆماری.
هاوڵاتى جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگهیاند:" ئۆلبرایت بێگانە بو، بەڵام بە هەمان روحی مادام میتەران بەردەوام لە هەوڵی کۆتاییهێنان بە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی كورد بو، دهشڵێت:"گەلی کورد هیچ کاتێک هەوڵەکانی خاتوو ئۆلبرایت بۆ یەكڕیزی كورد لە بیر ناکات". قوباد تاڵهبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لهبارهی مردنی مادڵیان ئاڵبرایت، وەزیری پێشوتری دەرەوی ئەمریکا، لە فەیسبوكی تایبەتی خۆی نوسیویەتی: "گەلی کورد هیچ کاتێک هەوڵەکانی خاتو ئۆلبرایت بۆ یەكڕیزی كورد لە بیر ناکات". دوێنێ چوارشهممه مردنی مادڵیان ئاڵبرایت، وهزیری پێشوتری دهرهوهی ئهمریكا له تهمهنی 84 ساڵیدا و بههۆی نهخۆشی شێرپهنجهوه راگەیەنرا. دەقی نوسینەكەی قوباد تالەبانی:, خاتوو مادلین ئۆلبرایت وەزیری پێشووتری دەرەوی ئەمریکا کۆچی دوایی کرد. گەلی کورد هیچ کاتێک هەوڵەکانی خاتوو ئۆلبرایت بۆ یەكڕیزی كورد لە بیر ناکات. ئۆلبرایت بێگانە بوو، بەڵام بە هەمان روحی مادام میتەران بەردەوام لە هەوڵی کۆتاییهێنان بە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی ئێمەدا بوو، ئێمەی کورد هەرگیز ئۆلبرایت و دۆستە راستەقینەکانمان لەبیر ناکەین و بۆ هەمیشە