هاوڵاتی - دابارین لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێمى كوردستان به‌رده‌وام دەبێت. - پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە وخێرایی با لەسەر خۆ- مامناوەند دەبێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیكرد دابارین بەشێوەی نمەباران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێمى كوردستان به‌رده‌وام بێت. بەڕێوەبەرایەتیەكە بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان، لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ دابارین بەشێوەی نمەباران لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت هەندێکات بۆ تاوەباران و بروسکە دەگۆڕێت کاریگەری لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت، لەکاتەکانی ئێوارە کاریگەری بەلاوازی دەمێنێتەوە بەشێوەی نمەبارانی کەمی پچڕپچڕ لەناوچە شاخاوییەکان. رونیكردەوە، پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراورد به تۆمارکراوەکانى دوێنێ، خێرایی با لەسەر خۆ- مامناوەند دەبێت و له نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تردا ده‌بێت، ئاڕاسته‌ی با باكوری خۆرئاوا دەبێت، مەوداى بینین لەنێوان 8 بۆ 9 کیلۆمه‌تر دەبێت، بەڵام لە کات و شوێنی دابارین لە نێوان 5 بۆ 7 کیلۆمه‌تر دەبێت. باسی له‌وه‌شكرد، سبەی سێشەممە ئاسمان لەنێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ نمەبارانی کەم کەم لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کاریگەری لاواز دەبێت بەرەو ناوچە شاخاوییە سنوریەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
هاوڵاتی - ئیسرائیل هۆشداری داوە بە بەغدا كە پێویستە كۆنتڕۆڵی میلیشیاكان بكات. - ئیسرائیل چەند ئامانجێكی عێراقی دەستنیشان دەكات. - ئێران سەرقاڵی گواستنەوەی مووشەكی بالستیە بۆ عێراق. چەند بەرپرسێكی ئیسرائیلی ئاشكرایانكرد ئێران سەرقاڵی گواستنەوەی مووشەكی بالستیە بۆ عێراق. رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل لە زاری چەند بەرپرسێكی ئیسرائیلیەوە بڵاویكردەوە مانگە دەستكردەكان چاودێری تارانیان كردوە كە خەریكی گواستنەوەی مووشەكی بالستین بۆ ناو خاكی عێراق، بەمەبەستی بەكارهێنانیان بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل. رۆژنامەكە رونیكردەوە ئیسرائیل چاودێری بارودۆخەكە دەكات و ئەو ئامانجانە دەستنیشان دەكات كە پەیوەندیان بەو میلیشیانەوە هەیە كە ئێران پاڵپشتیان لێدەكات، سەرەڕای دەستنیشان كردنی چەند ئامانجێكی عێراقی. بەپێی رۆژنامەكە ئیسرائیل هۆشداری داوە بە بەغدا كە پێویستە كۆنتڕۆڵی میلیشیاكان بكات و رێگایان نەدات خاكی عێراق بۆ هێرشكردن بەكار بهێنن.
هاوڵاتی - قەیوم بۆ گەورە شارەوانییه‌كانی مێردین و ئێلیهـ و خەلەفەتی لە باکوری کوردستان دانرا. - هێزە ئەمنییەکان لە شاری مێردین بەردەم بینای گەورەشارەوانیی شارەکەیان گەمارۆدا. - فەرمانی وەزارەتی ناوخۆى توركيا لەبارەی دانانی قەیوم گەیاندراوەتە ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی گەورەشارەوانیی مێردین. وەزارەتی ناوخۆی تورکیا قەیومی بۆ گەورە شارەوانییه‌كانی مێردین و شارەوانیی ئێلیهـ و شارەوانیی خەلەفەتی لە روهای باکوری کوردستان دانا. میدیای فه‌رمی توركیا بڵاویكرده‌وه، به‌بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، قەیوم بۆ گەورە شارەوانییه‌كانی مێردین و شارەوانیی ئێلیهـ و شارەوانیی خەلەفەتی لە روهای باکوری کوردستان دانراون. بەگوێرەی زانیارییەکان، بەیانیی ئەمڕۆ (دووشەممە، چواری تشرینی دووەم) هێزە ئەمنییەکان لە شاری مێردین بەردەم بینای گەورەشارەوانیی شارەکەیان گەمارۆدا و فەرمانی وەزارەتی ناوخۆیان لەبارەی دانانی قەیووم گەیاندووەتە ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانیی مێردین. بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، تونجای ئاککۆیون، پارێزگاری مێردین لە شوێنی ئەحمەد تورک، هاوسەرۆکی گەورەشارەوانیی مێردین دانرا. ئەحمەد تورک، لە هەژماری خۆی لە سۆشیاڵ‌میدیا رایگەیاند، "هەرگیز کۆڵ نادەین و لە خەبات بۆ دیموکراسی و ئاشتی و ئازادی، هەنگاو بۆ دواوە نانێین. ئێمە رێگە بە دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل نادەین." پارێزگای مێردین دوای بڕیاری دانانی قەیووم، ئەنجامدانی هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپیشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونه‌وه، خێوه‌تهه‌ڵدان و سه‌كۆدانانی بۆ ماوی 10 رۆژ قەدەخە کرد. لەلایەکی دیکەوە، بەیانی ئەمڕۆ قەیووم بۆ شارەوانیی ئێلیهـیش دانراوە. فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی دانانی قەیووم گەیێندراوەتە گوڵستان سۆنووک، هاوسەرۆکی شارەوانی و لە شوێنی ئەو ئەکرەم جانئاڵپ، پارێزگاری ئێلیهـ بە قەیووم دانراوە. لە پارێزگای رووها، قەیووم بۆ شارەوانیی شارۆچکەی خەلفەتی دانرا و لە شوێنی محەممەد قەرەیڵان، هاوسەرۆکی شارەوانی خەلفەتی، هاکان باشئۆغڵو، قایمقامی خەلفەتی دانرا. ئەم سێ شارەوانییەی قەیوومیان لەسەر دانراوە، سەر بە پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی)ـن.
هاوڵاتی - بانكی بازرگانی عێراق واژۆكردنی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ هه‌ژماری من بۆ ته‌وتینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕاده‌گه‌یه‌نێت. - گرێبەستەكە به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدڕاڵی و له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێنماییه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه. بانكی بازرگانی عێراق (TBI) واژۆكردنی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌یه‌كی (هه‌ژماری من) بۆ (ته‌وتین)ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نێت و به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ش، ئه‌و گرێبه‌سته له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵیه بۆ ته‌وتینی موچه. بانكی بازرگانی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، گرێبه‌ستێكیان واژۆكردوه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی هه‌ژماری من بۆ ته‌وتینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له نێوان بانكه‌كه‌یان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و گرێبه‌سته به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانی دادگای باڵای فیدڕاڵی و له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێنماییه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه بۆ پێویستی به‌شداریكردنی بانكی بازرگانی عێراقی له پڕۆسه‌ی ته‌وتینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. لەلایان خۆیەوە فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكردۆته‌وه، بانکی بارزگانیی عێراق گرێبەستی بەشداریی لەگەڵ پرۆژەی "هەژماری من" کرد و بە فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ پرۆژەی هەژماری من کردوە تاکو لە پرۆژەکەدا بەشدار بن، کە تایبەتە پرۆسەی تەوتینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
هاوڵاتی ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی زریانه‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و باشوری ئیسپانیاوه گه‌یشته 213 كه‌س، له كاتێكدا ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانیش تا ئێستا بێسه‌روشوێنن. ده‌زگای ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ئیسپانیا بڵاویكرده‌وه، تیمی فریاگوزاری له زۆرترین زیانلێكه‌وتوی ناوچه‌ی ڤالێنسیا له ده‌ریای ناوه‌ڕاست ڕایگه‌یاندوه، 213 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه. لای خۆیه‌وه پێدرۆ سانچێز سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا ڕایگه‌یاند، پێنج هه‌زار سه‌رباز و پێنج هه‌زار پۆلیسی دیكه بڵاوه‌پێده‌كرێن، له كاتێكدا حكومه‌تی ناوه‌ندی ئیسپانیا له مه‌درید ده‌ڵێت، له ئێستادا زیاتر له سێ هه‌زار و 600 سه‌رباز له زۆرترین ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كانی نزیك ڤالێنسیا جێگیركراون. كه‌شوهه‌وای خراپ به‌رده‌وامه له كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاستی ئیسپانیا، ئاگادارییه‌كی پرته‌قاڵی كه دوه‌م به‌رزترین ئاسته له ئێستادا له به‌شێك له ڤالێنسیا كاری پێده‌كرێت، له‌نێویاندا ناوچه‌ی كاستێلۆن، كه پێشبینی بارانێكی به‌خوڕ ده‌كرێت. هه‌وڵه‌كانی ڕزگاركردن پێی ناوه‌ته شه‌شه‌مین ڕۆژی خۆیه‌وه، گه‌ڕان به تایبه‌تی له تونێل و ژێرزه‌وی و شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمبێلی و ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی كه كه‌وتونه‌ته ژێر لافاوه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه.
هاوڵاتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ - هه‌ركه‌سێك سیم‌كارت به‌بێ تۆماركردن به‌ناوی كڕیار بفرۆشێت به‌مانای هاوبه‌شیكردنه له‌تاوان. - سه‌رپێچیكار به‌رامبه‌ر هه‌ر سیمكارتێكی ده‌ست به‌سه‌رداگیراو بڕی سێ ملیۆن دینار سزا ده‌درێت. - سزای ژماره‌یه‌ك فرۆشگا درا و داخران و به‌دواداچونی رۆژانه‌ش به‌رده‌وامه. وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند هه‌ركه‌سێك سیم‌كارت به‌بێ تۆماركردن به‌ناوی كڕیار بفرۆشێت، به‌مانای هاوبه‌شیكردنه له‌تاوان و جگه له‌وه‌ش سزای گه‌وره‌ی دارایی ده‌كرێت. وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای كۆبونه‌وه یەكی هاوبه‌شی نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و حه‌وت كۆمپانیای مۆبایل و ئینته‌رنێت، به‌مه‌به‌ستی خێراكردنی رێوشوێنه‌كانی كۆنترۆڵكردنی فرۆشتنی سیم‌كارت له ده‌ره‌وه‌ی رێوشوێنی یاسایی تۆماركردن، لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان راسپێردران كه رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر فرۆشگایه‌ك بگرنه به‌ر كه سیم‌كارت ده‌فرۆشن بێ پرۆسه‌ی تۆماركردنی یاسایی، له‌مباره‌یه‌وه سزای ژماره‌یه‌ك فرۆشگا درا و داخران و به‌دواداچونی رۆژانه‌ش به‌رده‌وامه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئاگاداری هاوڵاتیان و فرۆشگا و بریكاری كۆمپانیاكانی مۆبایل و ئینته‌رنێت ده‌كه‌ین كه فرۆشتنی سیم‌كارت له بازاڕ بێ تۆماركردن، ده‌رگاكردنه‌وه و ده‌رفه‌ت دروستكردنه بۆ تاوانكاران تا به‌و سیمكارتانه تاوان ئه‌نجام بده‌ن و هه‌وڵ بده‌ن خۆیان له یاسا بشارنه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌شداریكردنه له تاوان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێكاری یاسایی ده‌گرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی هاوڵاتیان. وه‌زاره‌تی ناوخۆ دووپاتیكردەوە ئاگادارتان ده‌كه‌ین كه رێوشوێنی یاسایی توند له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌س و فرۆشگا و بریكارێك ده‌گیرێته‌به‌ر كه سیم‌كارت له بازاڕ بفرۆشێ و تۆماریان نه‌كات به ناوی كڕیار. رونیشیكردۆته‌وه، به گوێره‌ی بڕگه‌ی دوه‌م له مادده‌ی شه‌ش له رێنمایی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ژماره (8) ی ساڵی (2021) ی هه‌مواركراو، سه‌رپێچیكار به‌رامبه‌ر هه‌ر سیمكارتێكی ده‌ست به‌سه‌رداگیراو بڕی سێ ملیۆن دینار سزا ده‌درێت، بریكارانی سه‌ره‌كی و لاوه‌كی فرۆشتنی سیم‌كارت پێویسته به زوترینكات خۆیان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ/ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دیوان/ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان و مۆڵه‌تپێدان تۆمار بكه‌ن. جه‌ختیشیكردۆته‌وه، تا پرۆسه‌ی تۆماركردن ته‌واو ده‌بێت، پێویسته بریكاره‌كان سیم‌كارت به گوێره‌ی سیستمی تۆماركردن بفرۆشن، به پێچه‌وانه‌وه فرۆشگاكانیان داده‌خرێت، به گوێره‌ی رێنمایی ئاماژه‌بۆكراوی سه‌ره‌وه پێبژاردنی دارایی ده‌درێن، هه‌روه‌ها كۆمپانیاكان مۆڵه‌تی بریكاردارێتیان لێ وه‌رده‌گرنه‌وه.
فێنك ئەحمەد فێنك ئەحمەد: - بەرەی گەل داوای كردوە تاكو وردبینی لەو ساختەكاریانە نەكرێت كە ئەنجامدراون كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان نەكرێت. - ئامێرەكانی دەنگدان ژمارەیەكی زۆری دەنگدەرانی نەخوێندۆتەوە. - كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق هیچ زانیاریەكیان لەبارەی سۆفت وێری ئامێرەكەوە نیە. فێنك ئەحمەد سەرپەرشتیاری دامەزراوەی هەڵبژاردنی بەرەی گەل رایگەیاند ساختەكاریەكی زۆرمان ئاشكرا كردووە لە كۆی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان. سەرپەرشتیاری دامەزراوەی هەڵبژاردنی بەرەی گەل لە لێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی ئاشكرا كرد ئەوان دوو تانەیان لە هەڵبژاردنەكان داوە و داوایان كردوە تاكو وردبینی لەو ساختەكاریانە نەكرێت كە ئەنجامدراون، كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان نەكرێت. وتيشى: تانەیان لە كۆی پرۆسەی هەڵبژاردنەكە داوە و ئامێرەكانی دەنگدان ژمارەیەكی زۆری دەنگدەرانی نەخوێندۆتەوە، سەرەڕای ئەوەی كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق هیچ زانیاریەكیان لەبارەی سۆفت وێری ئامێرەكەوە نیە. دووپاتیشیكردەوە، تانەمان لە ئەنجامی هەڵبژاردن داوە و بەردەوام دەبین لە ئاشکراکردنی ئەو ساختەکارییەی لەدەنگی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستاندا کراوە و بەلگەیەکی زۆرمان هەیە، کە ئامێری دەنگدان دەنگێکی زۆری پوچەڵ کردووەتەوە.
هاوڵاتی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق: - وادەی وەرگرتنی تانە تەواو بوو. - 41 تانە لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە. - كۆمسیۆن ماوەی (7) رۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئامادەكردنی وەڵامی تانەكان كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند وادەی وەرگرتنی تانە تەواو بووە و 41 تانە لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە. جومانە غلای وتەبێژی كۆمسیۆنەكە لە لێداونێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ئەمڕۆ وادەی وەرگرتنی تانەكان لەبارەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی هات. وتيشى: بە گشتی 41 تانە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن پێشكەشكراوە، 25ى له سلێمانی و 12ى له هەولێر و 1 تانە له هەڵەبجە و 3 تانە له دهۆك. رونیكردەوە كۆمسیۆن ماوەی (7) رۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئامادەكردنی وەڵامی تانەكان و رەوانەكردنیان بۆ دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان و دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكانیش ماوەی (10) رۆژی لەبەردەمدایە بۆ بڕیاردان لەسەر تانەكان.
هاوڵاتی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق: - وادەی وەرگرتنی تانە تەواو بوو. - 41 تانە لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە. - كۆمسیۆن ماوەی (7) رۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئامادەكردنی وەڵامی تانەكان كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند وادەی وەرگرتنی تانە تەواو بووە و 41 تانە لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە. جومانە غلای وتەبێژی كۆمسیۆنەكە لە لێداونێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ئەمڕۆ وادەی وەرگرتنی تانەكان لەبارەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان كۆتایی هات. وتيشى: بە گشتی 41 تانە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن پێشكەشكراوە، 25ى له سلێمانی و 12ى له هەولێر و 1 تانە له هەڵەبجە و 3 تانە له دهۆك. رونیكردەوە كۆمسیۆن ماوەی (7) رۆژی لەبەردەمدایە بۆ ئامادەكردنی وەڵامی تانەكان و رەوانەكردنیان بۆ دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكان و دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەكانیش ماوەی (10) رۆژی لەبەردەمدایە بۆ بڕیاردان لەسەر تانەكان.
هاوڵاتی - سودانی داوا دەكات بەهانای ئەو كەسانەوە بچن كە بەهۆی لافاو و بارانەوە زیانیان بەركەوتووە. - داواش دەكات بەزووترین کات هەموو هاوکاری و یارمەتییەکی پێویست پێشکەش بە هاوڵاتیان بکەن. محەمەد شەیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوایكرد بەهانای ئەو كەسانەوە بچن كە بەهۆی لافاو و بارانەوە زیانیان بەركەوتووە. بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەكەی، سودانی ناوەندی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەساتەکانی لە وەزارەتی ناوخۆ ڕاسپارد، کە دەستبەجێ دەست بکەن به بەهاناوەچوونی ئەو کەسانەی بەهۆی لافاو و بارانەوە زیانیان بەرکەوتووە لە پارێزگاکانی باکوور و ڕۆژئاوای عێراق. داوای هەماهەنگیکردنيشى كردوه بۆ کۆکردنەوەی هەوڵەکانی پێکهاتە سەربازی و مەدەنی و توانا ئەندازیاریيەکان، بۆ ئەوەی بەزووترین کات هەموو هاوکاری و یارمەتییەکی پێویست پێشکەش بە هاوڵاتیان بکەن. لە دوێنێ شەممەوە بارانێكی بەخوڕ هەرێمی كوردستان و عێراقی گرتوەتەوە و بەو هۆیەوە ئەمڕۆ لە زۆربەی قوتابخانەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی بوو، كەشناسیش پێشبینیكردوە بارانی بەخوڕ بەردەوام بێت.
هاوڵاتی ڕەوتی هەڵوێست: پێویستە هەڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنرێتەوە عەلی حەمە ساڵح: -ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی تانه له هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەدات. - چەندین ساختەکاری و پێشێلکاريمان بۆ دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان ناردوه. - پاش سەلماندنى ساختەكاریەكان پێویستە هەڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنرێتەوە. ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی رایگەیاند تانەی فەرمی خۆی لەسەر هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پێشکەشکردوه. عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی رەوتەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند لەتانەکەدا بەوردی هەموو بوارەکانی خروقات و ساختەکاری و دەیان لایەنی کێشەی هەڵبژاردنەکان لە ڕوی یاسای و تەکنیکیەوە خراوەتەڕوو. وتیشی: بەدەر لە ساختەکاریەکان؛ (٢١٠ هەزار دەنگ ) سوتێندراوە، زیاتر لە (١٠٠ هەزار کەس) بەبیانوی پەنجەمۆر بێبەشکراون لە دەنگدان، كۆی ئەم سەرپێچیانەش دەكاتە (١٥ کورسی پەرلەمان) ئاشكراشیكرد چەندین وردەکاری پەیوەست بە ساختەکاری و پێشێلکارییەکان بۆ دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان ڕوونکراوەتەوە و بۆ راستکردنەوەی رێکارەکانی هەڵبژاردن لەکوردستان و عیراقدا داوای لێکۆڵینەوەی وردی یاسایی و تەکنیکيمان كردوه بۆ سەلماندنی ساختەکاری، پاش سەلماندن پێویستە هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنرێتەوە.
هاوڵاتی -راگەیاندنی ئەنجامی وەرگیرانی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان. - بۆ ئەمساڵ 51579 خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان وەرگیراوون. - دەرچووانی 12ـی ئامادەیی دەتوانن ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە وێبسایتی regayzanko) ) وەربگرنەوە. وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجامی وەرگیرانی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان راگەیاند د.ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ئەنجامی وەرگیرانی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد بۆ ئەمساڵ 51579 خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان وەرگیراوون. بۆ زانینی ئەنجامی زانكۆلاین، كلیك لەو لینكەی خوارەوە بكە https://general.regayzanko.com/student/ بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەرچووانی 12ـی ئامادەیی دەتوانن لە کاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە وێبسایتی regayzanko) ) وەربگرنەوە.
هاوڵاتی - ئەمریكا رایگەیاند فڕۆكە جەنگیەكانی گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست - لە بنكەی ئاسمانی مینۆت بەڕێكەوتوونە و گەیشتوونەتە ناوچەكە. سەركردایەتی ناوەندی ئەمریكا بەرەبەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند فڕۆكە جەنگیە ستراتیژیەكان لە جۆری "بی-52" گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. سەركردایەتیەكە لە ئەكاونتی فەرمی خۆی لە ئێكس بڵاویكردوەتەوە ئەو فڕۆكە جەنگیە ستراتیژیانە لە بنكەی ئاسمانی مینۆت بەڕێكەوتوونە و گەیشتوونەتە ناوچەكە. وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پنتاگۆن" دوێنێ شەممە رایگەیاند لوید ئۆستن وەزیری بەرگری فەرمانی كردووە بە ناردنی هێزی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. باتریك رایدەر وتەبێژی پنتاگۆن لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند ئەو هێزانە لە ماوەی مانگەكانی داهاتوودا دەگەنە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاكو جێگەی كەشتیگەلی ئەبراهام لینكۆڵن بگرنەوە كە ئامادەن بۆ رۆشتن.
هاوڵاتی - ئەمریكا رایگەیاند فڕۆكە جەنگیەكانی گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست - لە بنكەی ئاسمانی مینۆت بەڕێكەوتوونە و گەیشتوونەتە ناوچەكە. سەركردایەتی ناوەندی ئەمریكا بەرەبەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند فڕۆكە جەنگیە ستراتیژیەكان لە جۆری "بی-52" گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. سەركردایەتیەكە لە ئەكاونتی فەرمی خۆی لە ئێكس بڵاویكردوەتەوە ئەو فڕۆكە جەنگیە ستراتیژیانە لە بنكەی ئاسمانی مینۆت بەڕێكەوتوونە و گەیشتوونەتە ناوچەكە. وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا "پنتاگۆن" دوێنێ شەممە رایگەیاند لوید ئۆستن وەزیری بەرگری فەرمانی كردووە بە ناردنی هێزی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. باتریك رایدەر وتەبێژی پنتاگۆن لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند ئەو هێزانە لە ماوەی مانگەكانی داهاتوودا دەگەنە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاكو جێگەی كەشتیگەلی ئەبراهام لینكۆڵن بگرنەوە كە ئامادەن بۆ رۆشتن.
هاوڵاتی - وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری نوێترین زانیاری له‌باره‌ی موچه‌ی مانگی 10 ئاشكرا ده‌كات. - لیستی موچەی مانگی تشرینی یەکەم ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لیستی موچەی مانگی تشرینی یەکەم ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رونیكردەوە، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لیستی موچەی مانگی تشرینی یەکەمی 2024ی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی وئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا. فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان تائێستا موچه‌ی مانگی 10ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتوه، له‌كاتێكدا له پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق ئاماده‌كاری بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 11 ده‌كرێت. پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردبو، لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ڕێکكەوتون تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم کێشە تەکنیکیەکانی لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن، هەمو هەوڵێکی وەزارەتیشمان بە ئاڕاستەی دور خستنەوەی بابەتی موچەیە لە هەمو کێشە و ململانێیەکی سیاسی.