هاوڵاتی ڕەوتی هەڵوێست: پێویستە هەڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنرێتەوە عەلی حەمە ساڵح: -ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی تانه له هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەدات. - چەندین ساختەکاری و پێشێلکاريمان بۆ دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان ناردوه. - پاش سەلماندنى ساختەكاریەكان پێویستە هەڵبژاردنى پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنرێتەوە. ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی رایگەیاند تانەی فەرمی خۆی لەسەر هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان پێشکەشکردوه. عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی رەوتەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند لەتانەکەدا بەوردی هەموو بوارەکانی خروقات و ساختەکاری و دەیان لایەنی کێشەی هەڵبژاردنەکان لە ڕوی یاسای و تەکنیکیەوە خراوەتەڕوو. وتیشی: بەدەر لە ساختەکاریەکان؛ (٢١٠ هەزار دەنگ ) سوتێندراوە، زیاتر لە (١٠٠ هەزار کەس) بەبیانوی پەنجەمۆر بێبەشکراون لە دەنگدان، كۆی ئەم سەرپێچیانەش دەكاتە (١٥ کورسی پەرلەمان) ئاشكراشیكرد چەندین وردەکاری پەیوەست بە ساختەکاری و پێشێلکارییەکان بۆ دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان ڕوونکراوەتەوە و بۆ راستکردنەوەی رێکارەکانی هەڵبژاردن لەکوردستان و عیراقدا داوای لێکۆڵینەوەی وردی یاسایی و تەکنیکيمان كردوه بۆ سەلماندنی ساختەکاری، پاش سەلماندن پێویستە هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنرێتەوە.
هاوڵاتی -راگەیاندنی ئەنجامی وەرگیرانی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان. - بۆ ئەمساڵ 51579 خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان وەرگیراوون. - دەرچووانی 12ـی ئامادەیی دەتوانن ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە وێبسایتی regayzanko) ) وەربگرنەوە. وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ئەنجامی وەرگیرانی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان راگەیاند د.ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ئەنجامی وەرگیرانی دەرچووانی 12ـی ئامادەیی راگەیاند و ئاماژەی بەوە کرد بۆ ئەمساڵ 51579 خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان وەرگیراوون. بۆ زانینی ئەنجامی زانكۆلاین، كلیك لەو لینكەی خوارەوە بكە https://general.regayzanko.com/student/ بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەرچووانی 12ـی ئامادەیی دەتوانن لە کاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئەنجامی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان لە وێبسایتی regayzanko) ) وەربگرنەوە.
هاوڵاتی - ئەمریكا رایگەیاند فڕۆكە جەنگیەكانی گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست - لە بنكەی ئاسمانی مینۆت بەڕێكەوتوونە و گەیشتوونەتە ناوچەكە. سەركردایەتی ناوەندی ئەمریكا بەرەبەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند فڕۆكە جەنگیە ستراتیژیەكان لە جۆری "بی-52" گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. سەركردایەتیەكە لە ئەكاونتی فەرمی خۆی لە ئێكس بڵاویكردوەتەوە ئەو فڕۆكە جەنگیە ستراتیژیانە لە بنكەی ئاسمانی مینۆت بەڕێكەوتوونە و گەیشتوونەتە ناوچەكە. وهزارهتی بهرگری ئهمریكا "پنتاگۆن" دوێنێ شەممە رایگەیاند لوید ئۆستن وەزیری بەرگری فەرمانی كردووە بە ناردنی هێزی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. باتریك رایدەر وتەبێژی پنتاگۆن لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند ئەو هێزانە لە ماوەی مانگەكانی داهاتوودا دەگەنە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاكو جێگەی كەشتیگەلی ئەبراهام لینكۆڵن بگرنەوە كە ئامادەن بۆ رۆشتن.
هاوڵاتی - ئەمریكا رایگەیاند فڕۆكە جەنگیەكانی گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست - لە بنكەی ئاسمانی مینۆت بەڕێكەوتوونە و گەیشتوونەتە ناوچەكە. سەركردایەتی ناوەندی ئەمریكا بەرەبەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند فڕۆكە جەنگیە ستراتیژیەكان لە جۆری "بی-52" گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. سەركردایەتیەكە لە ئەكاونتی فەرمی خۆی لە ئێكس بڵاویكردوەتەوە ئەو فڕۆكە جەنگیە ستراتیژیانە لە بنكەی ئاسمانی مینۆت بەڕێكەوتوونە و گەیشتوونەتە ناوچەكە. وهزارهتی بهرگری ئهمریكا "پنتاگۆن" دوێنێ شەممە رایگەیاند لوید ئۆستن وەزیری بەرگری فەرمانی كردووە بە ناردنی هێزی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. باتریك رایدەر وتەبێژی پنتاگۆن لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند ئەو هێزانە لە ماوەی مانگەكانی داهاتوودا دەگەنە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاكو جێگەی كەشتیگەلی ئەبراهام لینكۆڵن بگرنەوە كە ئامادەن بۆ رۆشتن.
هاوڵاتی - وهزارهتی دارایی و ئابوری نوێترین زانیاری لهبارهی موچهی مانگی 10 ئاشكرا دهكات. - لیستی موچەی مانگی تشرینی یەکەم ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا. وهزارهتی دارایی و ئابوری حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، لیستی موچەی مانگی تشرینی یەکەم ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا. وهزارهتی دارایی و ئابوری حكومهتی ههرێمی كوردستان له ڕاگهیهندراوێكدا رونیكردەوە، ئهمڕۆ یهكشهممه لیستی موچەی مانگی تشرینی یەکەمی 2024ی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی وئابووری هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێریاری لەوەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا. فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان تائێستا موچهی مانگی 10ی ئهمساڵیان وهرنهگرتوه، لهكاتێكدا له پارێزگاكانی دیكهی عێراق ئامادهكاری بۆ دابهشكردنی موچهی مانگی 11 دهكرێت. پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردبو، لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ڕێکكەوتون تا کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم کێشە تەکنیکیەکانی لیستی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکەن، هەمو هەوڵێکی وەزارەتیشمان بە ئاڕاستەی دور خستنەوەی بابەتی موچەیە لە هەمو کێشە و ململانێیەکی سیاسی.
هاوڵاتی -لە زۆربەی قوتابخانەكانی پارێزگاكانی هەرێم و عێراق پشوو راگەیەندرا. - بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لەچەند ناوچەیەكی عێراق لافاو دروستبووە. بە هۆی رێژەی بارانبارینێكی زۆرەوە، زۆربەی قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق پشوویان راگەیاند. بە پشتبەست بە ڕاپۆرتی كەشوهەوا و لەگەڵ بارانبارینی بەخوڕ، دەوامی خوێندن لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كورستان ڕاگیران، لەوانە پەروەدەردەكانی هەڵەبجە، شارباژێڕ، سەیدسادق، ڕاپەڕین و پێنجوێن. لە عێراقیش بەهەمان شێوە بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو، بە شێوەیەكی فەرمی دەوامی خوێندن لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاكانی دیالە و سەڵاحەدین و كەركوك و ئەنبار و نەینەوا، راگیران. لە دوێنێ شەممەوە بارانبارینێكی بەخوڕ دەستیپێكردووە و بەهۆیەوە لافاو لەچەند ناوچەیەكی عێراق درووستبوە و بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی عێراق شەپۆلی بارانەكە بەردەوام دەبێت.
ھاوڵاتی چەند بەرپرسێکی ئەمریکی بە ئاژانسی ھەواڵی ئەسۆشییەتد پرێسیان راگەیاندووە ئەگەر ھێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ملیشیاکانی ھاوپەیمانی ئێران بۆسەری بەردەوامبێت،ئەگەری ئەوە ھەیە ئیسرائیل ھێرش بۆ سەر عێراق ئەنجام بدات. ئەمڕۆ شەممە ئاژانسەکە لەزاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاویانکردۆتەوە میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە ناوخۆی عێراقەوە و لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ھێرشبەرەوە، یەکلایەنە ھێرش بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدەدەن، ویلایەتە یەکگرتوەکان و ھاوپەیمانەکانیان ناچاربون دەستوەردان بکەن بۆ بەردانەوەی ئەو فرۆکە بێفرۆکەوانانەی کە میلیشیا پاڵپشتیکراوەکان لەلایەن ئێرانەوە بە ئاڕاستەی ئیسرائیل ھەڵیدەدەن. بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکا و بەرپرسێکی ئاسایشی ناوچەکە بە ئاژامسەکەیان وتوە، "ھێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە دوای ھێرشەکەی حەماس لە ٧ی (تشرینی یەکەم/١٠)ی ساڵی ڕابردوەوە بۆ سەر ئیسرائیل، بوەتە پرسێکی گرنگ و پەیوەندی بە تۆڵەسەندنەوەی ئێرانەوە نیە، لە بارامبەر ھێرشەکانی ھەفتەی ڕابردوی ئیسرائیلدا". ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکردوە، "پرۆسەی ھەڵدانی بەردەوامی فرۆکەی بێفرۆکەوان لەناو عێراقەوە بە ئاڕاستەی ئیسرائیل، ئەگەری وەڵامدانەوەی راستەوخۆی ئیسرائیلی بۆ ئەو ھێرشانە زیاتر کردوە". دو بەرپرسی ئەمریکی جەختیانکردوەتەوە، ویلایەتە یەکگرتوەکان و ھاوپەیمانەکانیان ناچاربون دەستوەردان بکەن بۆ بەردانەوەی ئەو فرۆکە بێفرۆکەوانانەی کە میلیشیا پاڵپشتیکراوەکان لەلایەن ئێرانەوە بە ئاڕاستەی ئیسرائیل ھەڵیدەدەن. ھاوکات بەرپرسێکی ئەمنیی ناوچەکەش رایگەیاندوە، میلیشیاکانی ھاوپەیمانی ئێران رۆژانە بە تێکڕا پێنج ھێرش لەناو عێراقەوە بۆسەر ئیسرائیل ئەنجامدەدەن، لە ھەفتەی رابردودا، ھەشت فرۆکەی بێفرۆکەوان لە (٢٤) کاتژمێردا بە ئاڕاستەی ئیسرائیل ھەڵدراوە.
ھاوڵاتی ھاوسەرۆکی دەم پارتی لە باکووری کوردستان ڕایدەگەیەنێت: تورکیا بە چارەسەرکردنی پرسی کورد دووچاری تەنگژە نابێت، وتیشی ئەگەر ئومێدێکی بچووکیش ھەبێت، ئێمە دەمانەوێت ئەو ئومێدە گەورە بکەین تولای حاتیمۆغولاری، ھاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) باسی لە کاریگەریی خراپی چارەسەرنەکردنی پرسی کورد لە تورکیا کرد و وتی: "ئەگەر ئەمڕۆ لە رۆژھەڵاتی نێوەڕاست تورکیا لاواز بێت و دووچاری قەیرانی ئابووری بووبێت، ھۆکارەکەی ئەوەیە پرسی کورد چارەسەر نەکراوە." سەبارەت بە ھەنگاوەکانی ئەم دواییەی ئاکپارتی و مەھەپە، ھاوسەرۆکی دەم پارتی وتی: "ئایا بەڕاستی چارەسەرکردنی پرسی کورد بەشێوەیەکی ئاشتیانە و دیموکراسییانە لە پشت ئەو ھەنگاوەی ئەوان ھەیە؟ تاوەکوو ئیستا دڵنیا نین. ئێوە لەلایەک دەستتان درێژ دەکەن (تەوقە دەکەن) و لەلایەکی دیکەوە شەق و زللە دەوەشێنن. پرۆسەی چارەسەری بەو شێوەیە نابێت." تولای حاتیمۆغولاری جەختیشی لە پاڵپشتیی پارتەکەی بۆ پرۆسەی چارەسەری کردەوە و رایگەیاند: "ئەگەر ئومێدێکی بچووکیش ھەبێت، ئێمە دەمانەوێت ئەو ئومێدە گەورە بکەین. کێشەی کورد بە چەک و شەڕ چارەسەر نابێت. پێویستە شەڕ و پێکدادان کۆتایی بێت و پرۆسەیەکی ئاشتی و دیموکراسییانە دەستپێبکات." شایانی باسە دەوڵەت باخچەلی سەرەتای مانگی رابردوو لەگەڵ ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی دەم پارتی تەوقەی کرد و لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا داوای کرد عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بچێتە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی دەم پارتی لە پەرلەمان و ھەڵوەشاندنەوەی پەکەکە رابگەیێنێت و بەو جۆرەش شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا کە زیاتر لە 40 ساڵە بەردەوامە کۆتایی پێ بێنێت. ھاوکات ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاش رایگەیاندبوو، "ئەگەر خوا تەمەن و دەرفەت بدات، نیازمان ھەیە ئەم پرسە (پرسی کورد) لە رۆژەڤی وڵاتەکەمان بە تەواوی دەربھێنین و تاج بخەینە سەر 40 ساڵەی سیاسیمان کە بە خزمەتی گەل تێپەڕیوە".
ھاوڵاتی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی ھەڵەبجە راِیگەیاند تاوەکو ئێستا ھیچ بازرگانێکی نێوخۆیی داواکاری بۆ ھەناردەکردنی ھەناری ھەڵەبجە پێشکەش نەکردوون، ئاماژە بەوەشدەکات پار لەم کاتانەدا ھەنار ھەناردە دەکرا. لەوبارەیەوە ستار مەحموود، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی ھەڵەبجە بە کەناڵی ڕووداوی راگەیاندووە "تاوەکو ئەمڕۆ ھیچ داواکارییەکمان لەلایەن بارزگانە نێوخۆییەکانەوە بەدەستنەگەیشتووە کە داوا بکەن ھەناری شارەکەمان بۆ دەرەوەی وڵات ھەناردە بکەن. پار لەم کاتانەدا ھەنار ھەناردە دەکرا." رۆژی ٣١ـی مانگی رابردوو ڤیستیڤاڵی ساڵانەی ھەنار لە ھەڵەبجە دەستیپێکرد. بەگوێرەی گەشتوگوزاری ھەڵەبجە، رۆژی یەکەمی فێستیڤاڵی ھەنار ٨٠ ھەزار و رۆژی دووەم ١١٠ ھەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵەکەیان کردووە. بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی ھەڵەبجە وتیشی، "مەزەندە دەکرێت بەرھەمی ھەناری ئەم ساڵی ھەڵەبجە ٢٥ بۆ ٣٠ ھەزار تۆن بێت." ھاوکات زێدا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان و بەدواچوون لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاندووە "تاوەکو ئەمڕۆ ھیچ نووسراوێکمان بۆ ھەناردەکردنی ھەناری ھەڵەبجە بۆ دەرەوە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی ھەڵەبجەوە بەدەستنەگەیشتووە". زێدا محەممەد دەشڵێت، "ھەناردە کردنی ھەنار بۆ خواروو و نێوەڕاستی عێراق بەردەوامە. سەرەڕای ئەوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی ھەڵەبجە دەتوانێت بێ گەڕانەوە بۆ وەزارەت، لەرێگەی دەروازەکانی سنووری خۆیانەوە ھەنار ھەناردە بکەن". بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێمی کوردستان، بەرھەمی ساڵانەی ھەناری ھەرێمی کوردستان زیاتر لە ٨٠ ھەزار تۆنە کە نزیکەی ٣٠ ھەزاری لە پارێزگای ھەڵەبجەیە.
هاوڵاتی - نرخی ئهمپێری كارهبای مۆلیده ئههلییهكان بۆ مانگی تشرینی یەكەم. - نرخی ئهمپێر لهنێوان 8 ههزار بۆ 12 هەزار دینار دایه. نرخی ئهمپێری كارهبای مۆلیده ئههلییهكان له شارهكانی دهۆك و سلێمانی و ههڵهبجه دیاریكرا و بەپێی شارەكان نرخەكە دەگۆڕێت. قارەمان مەولود سهرۆكی ئهنجوومهنی موهلیده ئههلییهكانی ههولێر رایگهیاند كاتژمێرهكانی كاركردنی موهلیده ئههییهكان لهنێو شار 205 كاتژمێر بۆ 298 كاتژمێر بووه و نرخی ئهمپێر لهنێوان 8 ههزار و 750 دینار بۆ 12 ههزار و 750 دیناردایه، بێجگە لە چهند موهلیدهیهك كه كاری زیاتریان كردووه و نرخی ئهمپێریان دهگاته 13 ههزار دینار. وتيشى: له دهوروبهری ههولێر نرخی ئهمپێرێك موهلیده لهنێوان 6 ههزار بۆ 13 ههزار و 500 دیناردایه. لای خۆیهوه عوسمان محهمهد سهرۆكی كۆمهڵهی موهلیده ئههلییهكانی سلێمانی رایگهیاند كه نرخی ئهمپێرێك موهلیده بۆ مانگی 10 له سلێمانی، لهنێوان 6 ههزار بۆ 7 ههزار و 500 دیناردایه. سەبارەت به نرخی ئهمپێری كارهبای موهلیده له دهۆك، ههكار هرووری بهرپرسی لیژنهی موهلیده ئههلییهكانی دهۆك رونیكردەوە نرخی ئهمپێری موهلیده بۆ مانگی 10 نزیكەی 9 ههزار و 500 دیناره. هاوكات له شاری ههڵهبجهش نرخی ئهمپێرێك موهلیده بۆ مانگی 10 هاوشێوهی سلێمانی لهنێوان 6 ههزار بۆ 7 ههزار و 500 دیناردا دهبێت.
هاوڵاتی - چەند حوكمێكی توند لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی دژ بە رۆژنامەنووسان دەركراوە. - ریژەی سكاڵا دژ بە رۆژنامەنووسان لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە زیاتر لە 37%. - زیاتر لە 500 رۆژنامەنووس لە 2003وە كوژراون بەبێ ئەوەی لێپرسینەوە لە بكوژەكانیان بكرێت. رێكخراوی یونیسكۆ رایگەیاند دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان حوكمى تونديان دژ بە رۆژنامەنووسان دەركردوە و ریژەی سكاڵاش لە دژيان گەیشتووەتە زیاتر لە 37%. دكتۆر زیا سەرای نوێنەری رێكخراوی یونیسكۆ لە عێراق بەیاننامەیەكی رێكخراوەكەی ناردووە بۆ هاوڵاتی و تیاییدا هاتووە، عێراق بەرزترین رێژەی تۆماركردووە لە دەربازبوون لەسزا بەرامبەر بە ئەنجامدانی تاوان دژ بە رۆژنامەنووسان و داوا لە حكومەتی فیدڕاڵی عێراق دەكەین بەرپرسیارێتی لێكۆڵینەوەیەكی گشتگیر و شەفاف بگرێتە ئەستۆ، سەبارەت بە هەموو ئەو تاوانانەی دژ بە رۆژنامەنووسان ئەنجام دەدرێن و زانیاری لەسەر لێكۆڵینەوەكان پێشكەش بە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی مافی مرۆڤ بكات، هەروەها داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراق كرد بە سیاسەتەكانیاندا بچنەوە سەبارەت بە ئازادی رادەربڕین و سەلامەتی رۆژنامەنووسان. بەپێی یونیسكۆ عێراق پێشەنگە لە لیستی ئەو وڵاتانەی رۆژنامەنووسەكانی دەناڵێنن بە دەست دەربازبوونی دەستدرێژیكەرانی سەریان لە سزا و رووبەڕووی هەڕەشە، سەرەڕای زۆربونی سكاڵای یاسایی لە دژیان بەمەبەستی ترساندنی رۆژنامەنووسان و دەمكوتكردنیان. رونیشیكردەوە، تەنها لە ساڵی 2023، زیاتر لە 600 سكاڵای یاسایی لە عێراق دژ بە رۆژنامەنووسان تۆماركراوە و ریژەی ئەو سكاڵایانەش لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە زیاتر لە 37%، لەگەل دەركردنی چەند حوكمێكی توند لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی. ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بەرزبونەوەی رێژەی دەربازبوون لە تاوانەكانی كوشتنی رۆژنامەنووسان لە عێراق، پێویستە ببێتە جێگای بایەخی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی، كە لە 98% تێپەڕاندووە و زیاتر لە 500 رۆژنامەنووس لە ساڵی 2003وە تاكو ئێستا كوژراون بەبێ ئەوەی لێپرسینەوە لە بكوژەكانیان بكرێت.
هاوڵاتی - ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران - ئەمریكا هێزی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات - ئەمریكا پابەندبونی خۆی دووپات دەكاتەوە بە بەرگریكردن لە ئیسرائیل وهزارهتی بهرگری ئهمریكا "پنتاگۆن" رایگەیاند لوید ئۆستن وەزیری بەرگری فەرمانی كردووە بە ناردنی هێزی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. باتریك رایدەر وتەبێژی پنتاگۆن لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند ئەو هێزانە لە ماوەی مانگەكانی داهاتوودا دەگەنە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاكو جێگەی كەشتیگەلی ئەبراهام لینكۆڵن بگرنەوە كە ئامادەن بۆ رۆشتن. رونیشیكردەوە بڕیارەكە هاوهەڵوێستە لەگەڵ پابەندبوونی ئەمریكا بە پاراستنی هاوڵاتیانی وەڵاتەكەیی و هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ بەرگریكردنیشە لە ئیسرائیل و كەمكردنەوەی گرژیەكان لە ریگای بەرپەچدانەوە و دیبلۆماسیەوە. وتیشی: ئەم جموجۆڵانە دەرخەری توانای ئەمریكایە بۆ بڵاوبوونەوە بە هەموو جیهاندا لەماوەیەكی كورتدا، بۆ رووبەڕووبونەوەی هەڕەشە ئەمنیەكان. ئاشكراشیكرد، وەزیری بەرگری ئەمریكا دڵنیاییداوە ئەگەر ئێران و هاوبەشەكانی، ئەمریكیەكان و بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە بكەنە ئامانج، ئەوا ئەمریكا هەموو رێوشوێنێكی پێویست دەگرێتەبەر بۆ داكۆكیكردن لە گەلەكەی.
هاوڵاتی بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی: -فۆرم دابەشكردنى یەکێتی بۆ تەوتین چەواشەی فەرمانبەرانە. - هەنگاوەكانی یهكێتی بۆ رەتكردنەوەی هەژماری من و جێبەجێكردنی تەوتین هیچ بنەمایەکی یاسای نیە. - ئەو کارەى یهكێتی جۆرێکە لە کاری نایاسایی. - بانکی مەرکەزی و حکومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق مامەڵە لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا دەکات. شوان کەلاری بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پهرلهمانی عێراق رایگەیاند هەنگاوەكانی یهكێتی بۆ رەتكردنەوەی هەژماری من و جێبەجێكردنی تەوتین کارێکی خراپە. بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، هەژماری من پرۆژەیەکی فەرمیە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لە سەرداوە و هەنگاوی زۆر باش لە هەژماری من چوەتە پێشەوە و بابەتەکە پەیوەستە بە ئەلیکترۆنیکردنی موچەی فەرمانبەران کە تەوتینیش هەمان ئامانجی هەیە، بۆیە پێمان وایە ئەوەی یەکێتی دەیکات کارێکی باش نیە. وتيشى: جگە لەوەی ئەو کارەى یهكێتی جۆرێکە لە کاری نایاسایی، چونکە ئەوه کاری حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بانکی مەرکەزی و حکومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق مامەڵە لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا دەکات. پێشیوایە ئەم هەنگاوەی یەکێتی کارێکی خراپی و کاریگەری لەسەر پەرتەوازەی نێو ماڵی کوردی دروست دەکات و ئەوەی یەکێتی دەیکا و سەرۆکی حزبەکەی ڕوبەڕوی بڕیاری حکومەتی هەرێم دەبێتەوە ئەمە تەواو نایاساییە و بەڕاستی ئەوەی دەیکەن و فۆرم دابەش دەکەن چەواشەی فەرمانبەرانە و هیچ بنەمایەکی یاسای تێدا نیە. كاروان یاروهیس ئهندامی فراكسیۆنی یهكێتی له پهرلهمانی عێراق رایگهیاندهەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزای پەرلەمانتارانی عێراق بۆ پشتیوانی و فشار بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای ئیتحادی لەبارەی تەوتینی موچەی هەرێمی کوردستان بهردهوامه و تائێستا 115 پەرلەمانتارو سەرۆکی 10 فراکسیۆنی کوردستانی و عێراقی ئیمزایان کردوە و هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت تا زۆرترین پەرلەمانتارو فراکسیۆن پشتیوانی داوای موچەخۆرانی کوردستان بکەن بۆ تەوتینی موچە.
هاوڵاتی بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی: -فۆرم دابەشكردنى یەکێتی بۆ تەوتین چەواشەی فەرمانبەرانە. - هەنگاوەكانی یهكێتی بۆ رەتكردنەوەی هەژماری من و جێبەجێكردنی تەوتین هیچ بنەمایەکی یاسای نیە. - ئەو کارەى یهكێتی جۆرێکە لە کاری نایاسایی. - بانکی مەرکەزی و حکومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق مامەڵە لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا دەکات. شوان کەلاری بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پهرلهمانی عێراق رایگەیاند هەنگاوەكانی یهكێتی بۆ رەتكردنەوەی هەژماری من و جێبەجێكردنی تەوتین کارێکی خراپە. بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، هەژماری من پرۆژەیەکی فەرمیە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لە سەرداوە و هەنگاوی زۆر باش لە هەژماری من چوەتە پێشەوە و بابەتەکە پەیوەستە بە ئەلیکترۆنیکردنی موچەی فەرمانبەران کە تەوتینیش هەمان ئامانجی هەیە، بۆیە پێمان وایە ئەوەی یەکێتی دەیکات کارێکی باش نیە. وتيشى: جگە لەوەی ئەو کارەى یهكێتی جۆرێکە لە کاری نایاسایی، چونکە ئەوه کاری حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بانکی مەرکەزی و حکومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق مامەڵە لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا دەکات. پێشیوایە ئەم هەنگاوەی یەکێتی کارێکی خراپی و کاریگەری لەسەر پەرتەوازەی نێو ماڵی کوردی دروست دەکات و ئەوەی یەکێتی دەیکا و سەرۆکی حزبەکەی ڕوبەڕوی بڕیاری حکومەتی هەرێم دەبێتەوە ئەمە تەواو نایاساییە و بەڕاستی ئەوەی دەیکەن و فۆرم دابەش دەکەن چەواشەی فەرمانبەرانە و هیچ بنەمایەکی یاسای تێدا نیە. كاروان یاروهیس ئهندامی فراكسیۆنی یهكێتی له پهرلهمانی عێراق رایگهیاندهەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزای پەرلەمانتارانی عێراق بۆ پشتیوانی و فشار بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای ئیتحادی لەبارەی تەوتینی موچەی هەرێمی کوردستان بهردهوامه و تائێستا 115 پەرلەمانتارو سەرۆکی 10 فراکسیۆنی کوردستانی و عێراقی ئیمزایان کردوە و هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت تا زۆرترین پەرلەمانتارو فراکسیۆن پشتیوانی داوای موچەخۆرانی کوردستان بکەن بۆ تەوتینی موچە.
هاوڵاتی - تیرۆریستێك لە ناو پارێزگای سلێمانی دەستگیركرا. - هەڵمەتی دەستگیركردنەكە لەسەر راسپاردە و لەژێر چاودێری وەزیری بەرگری عێراق بووە. - تیرۆریستێكی تریش لە دیالە دەستگیر كراوە. - رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بە هەردوو تیرۆریستەكە گیراوەتەبەر. وەزارەتی بەرگری عێراق دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی لە پارێزگاكانی سلێمانی و دیالە راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتی هواڵگری و ئاسایشی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لەسەر راسپاردە و لەژێر چاودێری سابت عەباسی وەزیری بەرگری عێراق، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی، تیرۆریستێكی دەستگیر كردووە، كە لەدەست یاسا هەڵهاتووە و بەپێی مادەی چواری یاسای تیرۆر چەندین فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە. رونیشیكردەوە، تیرۆریستەكە لە ناو پارێزگای سلێمانی دەستگیركراوە. ئاماژەشیكرد، مەفرەزەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی دیالە، لە قەزای بەعقوبەی سەر بە پارێزگای دیالە تاوانبارێگیان دەستگیركردوە كە له كاری تیرۆریستی تێوەگلاوە و لەلایەن دادەوە داواكراوە و بەپێی مادەی چواری تیرۆر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە. باسی لەوەشكرد، رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بە هەردوو تیرۆریستەكە گیراوەتەبەر و رەوانە كراون بۆ لایانی پەیوەندیدار.