هاوڵاتی - چەند حوكمێكی توند لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی دژ بە رۆژنامەنووسان دەركراوە. - ریژەی سكاڵا دژ بە رۆژنامەنووسان لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە زیاتر لە 37%. - زیاتر لە 500 رۆژنامەنووس لە 2003وە كوژراون بەبێ‌ ئەوەی لێپرسینەوە لە بكوژەكانیان بكرێت.   رێكخراوی یونیسكۆ رایگەیاند دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان حوكمى تونديان دژ بە رۆژنامەنووسان دەركردوە و ریژەی سكاڵاش لە دژيان گەیشتووەتە زیاتر لە 37%. دكتۆر زیا سەرای نوێنەری رێكخراوی یونیسكۆ لە عێراق بەیاننامەیەكی رێكخراوەكەی ناردووە بۆ هاوڵاتی و تیاییدا هاتووە، عێراق بەرزترین رێژەی تۆماركردووە لە دەربازبوون لەسزا بەرامبەر بە ئەنجامدانی تاوان دژ بە رۆژنامەنووسان و داوا لە حكومەتی فیدڕاڵی عێراق دەكەین بەرپرسیارێتی لێكۆڵینەوەیەكی گشتگیر و شەفاف بگرێتە ئەستۆ، سەبارەت بە هەموو ئەو تاوانانەی دژ بە رۆژنامەنووسان ئەنجام دەدرێن و زانیاری لەسەر لێكۆڵینەوەكان پێشكەش بە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی مافی مرۆڤ بكات، هەروەها داوای لە دەسەڵاتدارانی عێراق كرد بە سیاسەتەكانیاندا بچنەوە سەبارەت بە ئازادی رادەربڕین و سەلامەتی رۆژنامەنووسان. بەپێی یونیسكۆ عێراق پێشەنگە لە لیستی ئەو وڵاتانەی رۆژنامەنووسەكانی دەناڵێنن بە دەست دەربازبوونی دەستدرێژیكەرانی سەریان لە سزا و رووبەڕووی هەڕەشە، سەرەڕای زۆربونی سكاڵای یاسایی لە دژیان بەمەبەستی ترساندنی رۆژنامەنووسان و دەمكوتكردنیان. رونیشیكردەوە، تەنها لە ساڵی 2023، زیاتر لە 600 سكاڵای یاسایی لە عێراق دژ بە رۆژنامەنووسان تۆماركراوە و ریژەی ئەو سكاڵایانەش لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە زیاتر لە 37%، لەگەل دەركردنی چەند حوكمێكی توند لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و سلێمانی. ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بەرزبونەوەی رێژەی دەربازبوون لە تاوانەكانی كوشتنی رۆژنامەنووسان لە عێراق، پێویستە ببێتە جێگای بایەخی نێودەوڵەتی و نێوخۆیی، كە لە 98% تێپەڕاندووە و زیاتر لە 500 رۆژنامەنووس لە ساڵی 2003وە تاكو ئێستا كوژراون بەبێ‌ ئەوەی لێپرسینەوە لە بكوژەكانیان بكرێت.

هاوڵاتی - ئەمریكا هۆشداری دەداتە ئێران - ئەمریكا هێزی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات - ئەمریكا پابەندبونی خۆی دووپات دەكاتەوە بە بەرگریكردن لە ئیسرائیل   وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا "پنتاگۆن" رایگەیاند لوید ئۆستن وەزیری بەرگری فەرمانی كردووە بە ناردنی هێزی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. باتریك رایدەر وتەبێژی پنتاگۆن لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند ئەو هێزانە لە ماوەی مانگەكانی داهاتوودا دەگەنە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاكو جێگەی كەشتیگەلی ئەبراهام لینكۆڵن بگرنەوە كە ئامادەن بۆ رۆشتن. رونیشیكردەوە بڕیارەكە هاوهەڵوێستە لەگەڵ پابەندبوونی ئەمریكا بە پاراستنی هاوڵاتیانی وەڵاتەكەیی و هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ بەرگریكردنیشە لە ئیسرائیل و كەمكردنەوەی گرژیەكان لە ریگای بەرپەچدانەوە و دیبلۆماسیەوە. وتیشی: ئەم جموجۆڵانە دەرخەری توانای ئەمریكایە بۆ بڵاوبوونەوە بە هەموو جیهاندا لەماوەیەكی كورتدا، بۆ رووبەڕووبونەوەی هەڕەشە ئەمنیەكان. ئاشكراشیكرد، وەزیری بەرگری ئەمریكا دڵنیاییداوە ئەگەر ئێران و هاوبەشەكانی، ئەمریكیەكان و بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە بكەنە ئامانج، ئەوا ئەمریكا هەموو رێوشوێنێكی پێویست دەگرێتەبەر بۆ داكۆكیكردن لە گەلەكەی.

هاوڵاتی بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی:   -فۆرم دابەشكردنى یەکێتی بۆ تەوتین چەواشەی فەرمانبەرانە. - هەنگاوەكانی یه‌كێتی بۆ رەتكردنەوەی هەژماری من و جێبەجێكردنی تەوتین هیچ بنەمایەکی یاسای نیە. - ئەو کارەى یه‌كێتی جۆرێکە لە کاری نایاسایی. - بانکی مەرکەزی و حکومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق مامەڵە لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا دەکات.   شوان کەلاری بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە په‌رله‌مانی عێراق رایگەیاند هەنگاوەكانی یه‌كێتی بۆ رەتكردنەوەی هەژماری من و جێبەجێكردنی تەوتین کارێکی خراپە. بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، هەژماری من پرۆژەیەکی فەرمیە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لە سەرداوە و هەنگاوی زۆر باش لە هەژماری من چوەتە پێشەوە و بابەتەکە پەیوەستە بە ئەلیکترۆنیکردنی موچەی فەرمانبەران کە تەوتینیش هەمان ئامانجی هەیە، بۆیە پێمان وایە ئەوەی یەکێتی دەیکات کارێکی باش نیە. وتيشى: جگە لەوەی ئەو کارەى یه‌كێتی جۆرێکە لە کاری نایاسایی، چونکە ئەوه کاری حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بانکی مەرکەزی و حکومەتی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق مامەڵە لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا دەکات. پێشیوایە ئەم هەنگاوەی یەکێتی کارێکی خراپی و کاریگەری لەسەر پەرتەوازەی نێو ماڵی کوردی دروست دەکات و ئەوەی یەکێتی دەیکا و سەرۆکی حزبەکەی ڕوبەڕوی بڕیاری حکومەتی هەرێم دەبێتەوە ئەمە تەواو نایاساییە و بەڕاستی ئەوەی دەیکەن و فۆرم دابەش دەکەن چەواشەی فەرمانبەرانە و هیچ بنەمایەکی یاسای تێدا نیە. كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندهەڵمەتی کۆکردنەوەی ئیمزای پەرلەمانتارانی عێراق بۆ پشتیوانی و فشار بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای ئیتحادی لەبارەی تەوتینی موچەی هەرێمی کوردستان به‌رده‌وامه‌ و تائێستا 115 پەرلەمانتارو سەرۆکی 10 فراکسیۆنی کوردستانی و عێراقی ئیمزایان کردوە و هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت تا زۆرترین پەرلەمانتارو فراکسیۆن پشتیوانی داوای موچەخۆرانی کوردستان بکەن بۆ تەوتینی موچە.

هاوڵاتی - تیرۆریستێك لە ناو پارێزگای سلێمانی دەستگیركرا. - هەڵمەتی دەستگیركردنەكە لەسەر راسپاردە و لەژێر چاودێری وەزیری بەرگری عێراق بووە. - تیرۆریستێكی تریش لە دیالە دەستگیر كراوە. - رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بە هەردوو تیرۆریستەكە گیراوەتەبەر.   وەزارەتی بەرگری عێراق دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی لە پارێزگاكانی سلێمانی و دیالە راگەیاند. بەڕێوەبەرایەتی هواڵگری و ئاسایشی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، لەسەر راسپاردە و لەژێر چاودێری سابت عەباسی وەزیری بەرگری عێراق، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی، تیرۆریستێكی دەستگیر كردووە، كە لەدەست یاسا هەڵهاتووە و بەپێی مادەی چواری یاسای تیرۆر چەندین فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە. رونیشیكردەوە، تیرۆریستەكە لە ناو پارێزگای سلێمانی دەستگیركراوە. ئاماژەشیكرد، مەفرەزەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی دیالە، لە قەزای بەعقوبەی سەر بە پارێزگای دیالە تاوانبارێگیان دەستگیركردوە كە له كاری تیرۆریستی تێوەگلاوە و لەلایەن دادەوە داواكراوە و بەپێی مادەی چواری تیرۆر فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە. باسی لەوەشكرد، رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر بە هەردوو تیرۆریستەكە گیراوەتەبەر و رەوانە كراون بۆ لایانی پەیوەندیدار.

هاوڵاتی عەلی حەمەساڵح:   - پرۆسەی هەژماری من لە سلێمانی ڕانەگیراوە. - تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی كرداری بۆ پڕۆسەی تەوتین نەنراوە. - هەژماری من بە لێدوانی سەرۆكی یەكێتی و پەرلەمانتارەكانی هەڵناوەشێتەوە. - تا ئێستا جێگری سەرۆکی حکومەت نوسراوێکی بۆ ڕاگرتنی پڕۆژەكە نیە.   عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی رایگەیاند تا ئێستا هیچ هەنگاوێكی كرداری بۆ پڕۆسەی تەوتین نەنراوە. بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێستی نیشتیمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا بە ناونیشانی "ڕاستی ڕەتکردنەوەی(هەژماری من) و یاری توتین" لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە پشتوانیكردنی تەوتین كارێكی زۆر باشە بەڵام لە ئێستادا هیچ هەنگاوێكی كرداری بۆ ئەو پڕۆسەیە نیە و پڕۆژەكە بە لێدوانی سەرۆكی یەكێتی و پەرلەمانتارەكانی هەڵناوەشێتەوە. رونیشیكردەوە ئەوەی بڕیاری لێداوە تیمی حکومەتە، ئەوانیش دەتوانن ڕایبگرن، تا ئێستا جێگری سەرۆکی حکومەت نوسراوێکی بۆ ڕاگرتنی پڕۆژەكە نیە، کەس گوێبیستی وتەیەکیشی نەبوە، تەنانەت وەزیرەکانیش وتەیەک نادەن. وتيشى: پرۆسەی هەژماری من لە سلێمانی ڕانەگیراوە، ئەوانەی پێشتر هەژماری منیان کردوە یان بەو سیستمە موچە وەردەگرن بەردەوامن، تەنیا بۆ موچەخۆری نوێ ناکرێت (خاڵێکی باشە)، واتە؛ ئامێری هەژماری من لەسەر شەقامن و موچە دابەش دەکەن کەواتە ڕانەگیراوە. ئەوەشی خستەڕو، چارەسەر ئەوەیە وەزیری دارایی یان جێگری سەرۆکی حکومەت نوسراوێک بکات بۆ ئەو موچەخۆرانەی، کە هەژماری منیان ناوێ بڵێ، دەتوانن ڕەتی بکەنەوە، دواتر لە ڕێگای پارێزگار یان جێگری سەرۆکی حکومەت نوسراوی فەرمی بکرێت بۆ دامەزراوە دارایی و بانکیەکانی عێراق بۆ توتین و لە ئێستادا هیچ هەنگاوێکی کرداری نیە بۆ توتین .

هاوڵاتی به‌هۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوه‌ له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار-ده‌ربه‌ندیخان پێنج كه‌س برینداربوون و گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ئیداره‌ی گه‌رمیان بڵاویكردەوە، به‌یانی ئه‌مڕۆ ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان ناڤارا به‌ئاڕاسته‌ی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ڕۆیشتوه‌، له‌ به‌رامبه‌ر گوندی (له‌واوان) و ڕێگاكه‌ داخراوه‌ و بوه‌ به‌یه‌ك ئاڕاسته‌، بۆیه‌ خۆی كێشاوه‌ به‌ به‌ربه‌ستی كۆنكرێتی سه‌ر ڕێگاكه‌دا. رونیشیكردەوه له‌ئه‌نجامی روداوه‌كه‌ شۆفێرێك و چوار سه‌رنشین برینداربون و گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید مه‌لا ئه‌حمه‌د كه‌لاری له‌ ناحیه‌ی باوه‌نور و له‌لایه‌ن تیمی هاتوچۆوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕوداوه‌كه‌ كراوه. جێگای باسە چەندین ساڵە هۆشداری دەدرێتە حكومەتی هەرێمی كوردستان و داوای لێدەكرێت، ئەو رێگاوبانانە چاك بكات كە چەندین كارەساتی دڵتەزێنی لێدەكەونەوە.

هاوڵاتی - پێشبینیده‌كرێت شه‌پۆلێكی بارانی به‌خوڕ و به‌لێزمه‌ زۆربه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه. - گشت هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واون. - به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانی هاوڵاتیانی هەرێم ئاگادار دەكاتەوە     پێشبینیده‌كرێت شه‌پۆلێكی بارانی به‌خوڕ و به‌لێزمه‌ زۆربه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌ و داواش لە هاوڵاتیان دەكرێت خۆیان له‌ گه‌شتكردن بپارێزن. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، به‌پێی دوایین پێشبینی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینیده‌كرێت شه‌پۆلێكی بارانی به‌خوڕ و به‌لێزمه‌ زۆربه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌ و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌ سبه‌ی شه‌ممه‌ ده‌ستپێبكات، له‌ هه‌مانكاتدا پێشبینیده‌كرێت كه‌ زۆرترین ڕێژه‌ی بارانەكە سنوری پارێزگای سلێمانی بگرێته‌وه‌ و 40 ملم باران ببارێت و كه‌مترین ڕێژه‌ش له‌ ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ بێت كه‌ 15 ملم باران ببارێت. رونیشیكردەوە گشت هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واون، بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك و پێشهاتێكی له‌ ناكاو، داوای لە هاوڵاتیانیش كرد به‌پێی ڕێنماییه‌كان هه‌لسوكه‌وت بكه‌ن بۆ سه‌لامه‌تی گشت لایه‌ك  ودوربكه‌ونه‌وه‌ له‌و شوێنانه‌ی، كه‌ له‌ ساڵانی ڕابردو ئاوی لێ كۆده‌بۆوه‌ به‌تایبه‌تی ژێر پرده‌كان ئه‌و ناوچانه‌ی رێڕه‌وی ئاون . ئاماژەشیكرد ناوچه‌ نزمه‌كان به‌تایبه‌تی كه‌ند و چه‌مه‌كان مه‌ترسیدارن  به‌هۆی هاتنی ئاوی باراناو بۆیه‌ دوربكه‌ونه‌وه‌ له‌و ناوچانه‌  و شوانكار و مه‌رداران ده‌بێت له‌و ناوچانه‌ی رێره‌وی ئاوی بارانن دوربكه‌ونه‌وه‌ بۆ سه‌لامه‌تی خۆیان، هەروەها  له‌ ده‌شت و ناوچه‌ شاخاویه‌كان بروسكه و هه‌وره‌ تریشقه‌ مه‌ترسیدارن شوانكار و مه‌رداران و گوندنشینان وریابن  وهه‌وڵبده‌ن گه‌شت نه‌كه‌ن باشتره‌ بۆ سه‌لامه‌تی خۆتان. 

فێنك ئەحمەد فێنك ئەحمەد: - هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بوونەتە قوربانی بەرژەوەندی گیرفانپڕكردنی حزبە دەسەڵاتدارەكان - رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و راستكردنەوەی ئەم دۆخە ناهەموارەی هەرێمی كوردستان بە ئێمە دەكرێت - پێكهێنانی حكومەتى هەرێم و رێكەوتنی لایەنەكان ئاستەنگێكی زۆری لەبەردەم دایە - پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكانی بەرەی گەڵ لە ئاستێكی زۆر باشدایە     بەرەی گەل رایگەیاند هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بوونەتە قوربانی بەرژەوەندی گیرفانپڕكردنی حزبە دەسەڵاتدارەكان. فێنك ئەحمەد سەرپەرشتیاری دامەزراوەی هەڵبژاردنی بەرەی گەل لە لێداونێكی تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و راستكردنەوەی ئەم دۆخە ناهەموارەی هەرێمی كوردستان كە هاوڵاتی بونەتە قوربانی بەرژەوەندی گیرفان پڕكردنی حزبە دەسەڵاتدارەكان، بە ئێمە دەكرێت. دووپاتیشیكردەوە، ئێمە ئێستاش دەڵێین بەڵێ‌ بە ئێمە دەكرێت، سەرەڕای بردنی دەنگی دەنگدەرانمان لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا و ئەنجامدانی ساختەكاریەكی ئاشكرا، بەڵێ‌ زۆر گۆڕانكاری گرنگ و ستراتیژی هەیە لە ناوچەكەدا بە بەرەی گەل دەكرێت، پێگە و بەهێزی و جەماوەری بەرەی گەل و لاهور شێخ جەنگی ئەمڕۆ بێت یان سبەی ئەو گۆڕانكاریانە دەكات. وتیشی: گرنگ ئەوەیە كۆڵنادەین و بەردەوام دەبین، ئێمە لایانگری خەڵگین و لە بەرژەوەندی خەڵك كار دەكەین، ئێمە وەك بەرەی گەل پێشتر پڕۆگرام و پڕۆژەمان ئامادە كردوە لە بوارە جیاجیاكاندا كە لەبەرژەوەندی خزمەتی خەڵكی كوردستانە. لە وەڵامی پرسیارێكی هاوڵاتیدا، رونیكردەوە هێشتا زووە باسی پێكهێنانی حكومەت بكەین، چونكە پێمان وایە پێكهێنانی حكومەت و رێكەوتنی لایەنەكان ئاستەنگێكی زۆری لەبەردەم دایە. سەبارەت بە پەیوەندیەكانی بەرەی گەل لەئاستی نێودەوڵەتی، ئاشكرای كرد لە ئاستێكی زۆر باشدایە و لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل كەسایەتیەكی سیاسی بە هێزە و پەیوەندیەكی تۆكمەی هەیە لە ئاستی نێودەوڵەتی و ولاتانیش سەنگ و پێگە و گرنگی شێخ لاهور باش دەزانن لە ناوچەكەدا.

  ئەو دوو پاشا کوردەی، لە زۆربەی ئاینەکاندا باسکراون ئاینەکان چۆن باسی ئەم دوو پاشایە دەکەن؟ لە ئاین و ئەفسانەی گەلاندا چۆن باس کراون؟   ئامادەکردنی: هاوڵاتی   هاروتاش و ماروتاش، دوو لە پاشایانی بنەماڵەی کاشییەکان بوون و یەکێکیان خۆی وەک خوداوەند ناودێر دەکرد و ئەوەی دیکەش خۆی بە پاشای جیهان دەناساند، ئەم دوو پاشایە لە ساڵانی ١٣٠٠ی پێش زایین فەرمانڕەوایەتی دەوڵەتی بابلیان کردووە. بەهۆی ڕۆڵی کاریگەریان لە ئاوەدانکردنەوەی دەوڵەتی بابل لە پێشکەوتنی نەخشەسازی شار و تەلارسازییەوە، ئەم دوو پاشایە لە ئەفسانەی گەلێک نەتەوە و چیرۆکی ئاینەکاندا باسیان کراوە. دوای ڕوخانی دەوڵەتی بابل لەلایەن کوروشی فارسەوە، ئەم دوو ناوە خزانە ناو دەقە ئاینییەکانی ئاینی زەردەشتییەوە، کە لەوێدا چیرۆکەکەیان لە پاشاوە گۆڕاوە و وەک دوو فریشتە بە ناوەکانی (هەورتات و ئەمێرتات) لە ئاڤێستا ناویان هاتووە و بە فریشتەی پارێزەری ئاو و سەوزایی ناسراون، لە زمانی فارسیشدا ئەم دوو ناوە بوونەتە: خەرداد و ئامردات. لە ئەدەبیاتی هیندیشدا، ئەم دوو ناوە وەک دوو فریشتە باسکراون، کە لەپای ناردنی مرۆڤ بۆ سەر زەوی و بڵاوکردنەوەی خراپەکاری، ڕەخنەیان لە خودا گرتووە، لەسەر پێشنیاری خوداش لەنێوان فریشتەکاندا دوو فریشتە هەڵدەبژێردرێن تا بچنە سەر زەوی و وەک مرۆڤ بژین، ئینجا ئەوکات دەردەکەوێت کە ئەوە تەنها مرۆڤ نییە خراپەکاری دەکات، بەڵکو فریشتەکانیش بچنە سەر زەوی، خراپەکاری دەکەن، ئەم دوو فریشتەیش دەچنە سەر زەوی خراپەکاری دەکەن و خوداش لە پای تاوانەکانییان، لە چاڵێکی بابلدا هەڵیان دەواسێت. ئەرمەنییەکانیش لەژێر کاریگەری ئاینی زەردەشتیدا، دوو خوداوەندییان بە ناوەکانی (هوروت موروت) داتاشییوە، کە لە بنەڕەتدا هەردوو ناوەکە لە چیرۆک و ناوی ئەو دوو پاشا بەناوبانگەی کاشییەکانەوە هاتوون. بەهۆی کاریگەری دەوڵەتی هاخامنشینییەوە، ئەم چیرۆکە لە ئاینی یەهودیشدا بە شێوەیەکی تر دەگێڕدرێتەوە، لە کتێبی حەنوخدا باس لە دوو فریشتە دەکرێت بە ناوەکانی (ئیزرائیل و شەمخازی)، کە بەهۆی پیدانی وانەی خۆڕازاندنەوە بە ژنان و جادوگەری بە پیاوان، خودا لە ڕیزی فریشتەکان دەریکردوون. ئیسلامیش بێ بەش نییە لە گێڕانەوەی ئەم چیرۆکە، لە قورئاندا چیرۆکی ئەم دوو پاشایە لە سورەتی بەقەرە ئایەتی ١٠٢دا هاتووە، کە خودای دلۆڤان دەفەرموێت: وَمَآ أُنزِلَ عَلَى ٱلْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَٰرُوتَ وَمَٰرُوتَ ۚ خودا دوو فریشتەی بە ناوەکانی هاروت و ماروت ناردە سەر زەمینی بابل، تا خەڵکی تاقی بکەنەوە و فێری سیحریان بکەن، بۆ ئەوەی بزانن کە ئایا بۆ خراپە بەکاری دەهێنن؟ بەڵام خەڵکەکە گوێیان پێنەدا و بۆ کاری خراپە فێری بوون و بەکاریانهێنا. جیا لەوانەی باسکران، لەناو ئەدەبیاتی چەندین گەل و نەتەوەی تر چیرۆکی ئەم دوو پاشایەی کاشییەکان بە تام و بۆی جیاوازەوە باسکراوە. بەگوێرەی سەرچاوە مێژووییەکان، کاشییەکان کۆمەڵەیەک بوون لە دەوروبەری نیوەی یەکەمی هەزارەی دووەمی پێش زاین، لە خاکی لۆلۆیی و گۆتییەکاندا دەژیان، ڕوونتریش نیشتمانی ڕەسەنی ئەوان لەنێوان لوڕستان و گەرمیاندا بووە و ماوەی ٤٠٠ ساڵ نەخشیان بەسەر دەسەڵاتی دەوڵەتی بابلدا نەخشاندووە.

هاوڵاتی میدیاکانی ئەمریکا لەڕێگای هەواڵگری ئیسرائیلەوە پلانی هيَرشكردنە سەر ئيسرائيل لەلایەن ئيَرانەوە ئاشكرا دەکەن و پێیان وایە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ئێران لەخاکی عێراقەوە هێرشدەکاتە سەر ئیسرائیل. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئاكسیۆس كە له‌ زاری دوو سه‌رچاوه‌ی ئیسرائیلییه‌وه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، ئه‌گه‌ری زۆره‌ ئێران له‌ خاكی عێراقه‌وه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌مه‌ش پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا له‌ 5ی ئه‌م مانگه‌ و هێرشه‌كه‌ش له‌ لایه‌ن میلیشیا عێراقییه‌ دڵسۆزه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، نه‌ك ڕاسته‌وخۆ له‌ خاكی ئێرانه‌وه‌. ئاذانسةكة ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئەمە ڕه‌نگه‌ هه‌وڵێك بێت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ركه‌وتنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شوێنه‌ ستراتیژییه‌كانی له‌ ناوخۆی ئێراندا بێت". ڕاپۆرته‌كه‌ له‌ زاری سه‌رچاوه‌ ئیسرائیلییه‌كانه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، هه‌واڵگری ئیسرائیل پێیان وایه‌ ڕه‌نگه‌ هێرشه‌كه‌ی ئێران له‌ عێراقه‌وه‌ به‌ هه‌ڵدانی ژماره‌یه‌كی زۆر فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و موشه‌ك ڕوبدات. هاوكات وەک له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوه‌، حسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، ئیسرائیل هه‌ڵه‌ی كردوه‌ كاتێك هه‌فته‌ی ڕابردو هێرشی كردۆته‌ سه‌ر ئێران، هه‌ربۆیه‌ وه‌ڵامی ئێران جیاواز ده‌بێت له‌ هه‌ر سیناریۆیه‌ك كه‌ ئیسرائیل چاوه‌ڕوانی ده‌كات.

هاوڵاتی میدیای فەرمی عێراقی بڵاویکردۆتەوە هێزێکی ئەمنی هاوبەشی نێوان هەرێم و بەغدا توانیویانە بازرگانێکی نێودەوڵەتی بەڕەگەز بیانی بە 100 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری کاپتاگۆنەوە دەستگیربکەن. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان: لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە پەسەندکراوە و لەلایەن وەزیری ناوخۆوە سەرپەرشتی دەکرێت، و لەڕێگای هاوکاری ئەمنی بۆ دۆسیەی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەچوارچێوەی بەدواداچوونی بەردەوامی مەیدانی تیمی هەواڵگری،لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانەوە، بەپێی بڕیارە دادوەرییەکان کە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی یەکەمی کەرخەوە دەرچووە،بە هەماهەنگی و بەشداری و هاوکاری ئەمنی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر، سەرکەوتوو بوو لە ئاشکراکردنی یەکێک لە مەترسیدارترین قاچاخچی نێودەوڵەتیی کە هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانی بوو. هەروەها لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتە ڕوو: لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەدا دەستبەسەر بڕێکی زۆر لە مادەی هۆشبەردا گیرا ، کە بریتی بوو لە 100 کیلۆگرام لە حەبی کاپتاگۆن و لە کاتی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا، تۆمەتبارەکە دانی ناوە بەتاوانەکەی کە قاچاخ چێتی بووە بو ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانیکردن بە شێوەیەکی نایاسایی

هاوڵاتی دوای ئەوەی لەلایەن لاری کراسنەر، پارێزەری ناوچەی فیلادلفیا سکاڵای لەسەر تۆمارکرا لەسەر بەخشینی یەک ملیۆن دۆلار بە دەنگدەران، وابڕیارە ملیاردێر ئیلۆن مەسک بڕواتە بەردەم دادگای فیلادلفیا. مەسک کە کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکسی دامەزراندووە، لە کاندیدکردنی بۆ خولی دووەم لە کۆشکی سپی، پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەربڕیوە. مەسک نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر سوێندی خوارد کە ڕۆژانە یەک ملیۆن دۆلار تا ڕۆژی هەڵبژاردنەکان لە ٥ی تشرینی دووەم دابەش بکات بەسەر ئەو دەنگدەرانەی کە داواکارییەکەی PAC یان واژۆ کردووە کە پشتگیری لە هەموارکردنی یەکەم و هەموارکردنی دووەمی دەستوور دەکات. هەفتەی ڕابردوو کراسنەر سکاڵای لەسەر مەسک تۆمارکرد و گوایە ماسک و سوپەر PAC ەکەی هەوڵدەدەن لە ڕێگەی ئەو هەوڵەوە کاریگەرییان لەسەر دەنگدەران دروست بکەن. هەندێک لە شارەزایان پرسیاریان لە یاسایی بوونی ئەو کارەی ماسک کردووە بۆ پێدانی یەک ملیۆن دۆلار بە دەنگدەران، ئاداڤ نۆتی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری یاسایی کەمپەین هەفتەی ڕابردوو بە سی بی ئێس نیوزی ڕاگەیاندووە، "ئەو کردەوانەی کە دەیبینین. ئەوە زۆر بە ڕوونی یاسای فیدراڵی پێشێل دەکات. لەڕاستیدا، پێموانییە ئەوە پەیوەندییەکی نزیک بێت بە تایبەتی."