ئەو دوو پاشا کوردەی، لە زۆربەی ئاینەکاندا باسکراون ئاینەکان چۆن باسی ئەم دوو پاشایە دەکەن؟ لە ئاین و ئەفسانەی گەلاندا چۆن باس کراون؟   ئامادەکردنی: هاوڵاتی   هاروتاش و ماروتاش، دوو لە پاشایانی بنەماڵەی کاشییەکان بوون و یەکێکیان خۆی وەک خوداوەند ناودێر دەکرد و ئەوەی دیکەش خۆی بە پاشای جیهان دەناساند، ئەم دوو پاشایە لە ساڵانی ١٣٠٠ی پێش زایین فەرمانڕەوایەتی دەوڵەتی بابلیان کردووە. بەهۆی ڕۆڵی کاریگەریان لە ئاوەدانکردنەوەی دەوڵەتی بابل لە پێشکەوتنی نەخشەسازی شار و تەلارسازییەوە، ئەم دوو پاشایە لە ئەفسانەی گەلێک نەتەوە و چیرۆکی ئاینەکاندا باسیان کراوە. دوای ڕوخانی دەوڵەتی بابل لەلایەن کوروشی فارسەوە، ئەم دوو ناوە خزانە ناو دەقە ئاینییەکانی ئاینی زەردەشتییەوە، کە لەوێدا چیرۆکەکەیان لە پاشاوە گۆڕاوە و وەک دوو فریشتە بە ناوەکانی (هەورتات و ئەمێرتات) لە ئاڤێستا ناویان هاتووە و بە فریشتەی پارێزەری ئاو و سەوزایی ناسراون، لە زمانی فارسیشدا ئەم دوو ناوە بوونەتە: خەرداد و ئامردات. لە ئەدەبیاتی هیندیشدا، ئەم دوو ناوە وەک دوو فریشتە باسکراون، کە لەپای ناردنی مرۆڤ بۆ سەر زەوی و بڵاوکردنەوەی خراپەکاری، ڕەخنەیان لە خودا گرتووە، لەسەر پێشنیاری خوداش لەنێوان فریشتەکاندا دوو فریشتە هەڵدەبژێردرێن تا بچنە سەر زەوی و وەک مرۆڤ بژین، ئینجا ئەوکات دەردەکەوێت کە ئەوە تەنها مرۆڤ نییە خراپەکاری دەکات، بەڵکو فریشتەکانیش بچنە سەر زەوی، خراپەکاری دەکەن، ئەم دوو فریشتەیش دەچنە سەر زەوی خراپەکاری دەکەن و خوداش لە پای تاوانەکانییان، لە چاڵێکی بابلدا هەڵیان دەواسێت. ئەرمەنییەکانیش لەژێر کاریگەری ئاینی زەردەشتیدا، دوو خوداوەندییان بە ناوەکانی (هوروت موروت) داتاشییوە، کە لە بنەڕەتدا هەردوو ناوەکە لە چیرۆک و ناوی ئەو دوو پاشا بەناوبانگەی کاشییەکانەوە هاتوون. بەهۆی کاریگەری دەوڵەتی هاخامنشینییەوە، ئەم چیرۆکە لە ئاینی یەهودیشدا بە شێوەیەکی تر دەگێڕدرێتەوە، لە کتێبی حەنوخدا باس لە دوو فریشتە دەکرێت بە ناوەکانی (ئیزرائیل و شەمخازی)، کە بەهۆی پیدانی وانەی خۆڕازاندنەوە بە ژنان و جادوگەری بە پیاوان، خودا لە ڕیزی فریشتەکان دەریکردوون. ئیسلامیش بێ بەش نییە لە گێڕانەوەی ئەم چیرۆکە، لە قورئاندا چیرۆکی ئەم دوو پاشایە لە سورەتی بەقەرە ئایەتی ١٠٢دا هاتووە، کە خودای دلۆڤان دەفەرموێت: وَمَآ أُنزِلَ عَلَى ٱلْمَلَكَيْنِ بِبَابِلَ هَٰرُوتَ وَمَٰرُوتَ ۚ خودا دوو فریشتەی بە ناوەکانی هاروت و ماروت ناردە سەر زەمینی بابل، تا خەڵکی تاقی بکەنەوە و فێری سیحریان بکەن، بۆ ئەوەی بزانن کە ئایا بۆ خراپە بەکاری دەهێنن؟ بەڵام خەڵکەکە گوێیان پێنەدا و بۆ کاری خراپە فێری بوون و بەکاریانهێنا. جیا لەوانەی باسکران، لەناو ئەدەبیاتی چەندین گەل و نەتەوەی تر چیرۆکی ئەم دوو پاشایەی کاشییەکان بە تام و بۆی جیاوازەوە باسکراوە. بەگوێرەی سەرچاوە مێژووییەکان، کاشییەکان کۆمەڵەیەک بوون لە دەوروبەری نیوەی یەکەمی هەزارەی دووەمی پێش زاین، لە خاکی لۆلۆیی و گۆتییەکاندا دەژیان، ڕوونتریش نیشتمانی ڕەسەنی ئەوان لەنێوان لوڕستان و گەرمیاندا بووە و ماوەی ٤٠٠ ساڵ نەخشیان بەسەر دەسەڵاتی دەوڵەتی بابلدا نەخشاندووە.

هاوڵاتی میدیاکانی ئەمریکا لەڕێگای هەواڵگری ئیسرائیلەوە پلانی هيَرشكردنە سەر ئيسرائيل لەلایەن ئيَرانەوە ئاشكرا دەکەن و پێیان وایە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ئێران لەخاکی عێراقەوە هێرشدەکاتە سەر ئیسرائیل. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئاكسیۆس كە له‌ زاری دوو سه‌رچاوه‌ی ئیسرائیلییه‌وه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، ئه‌گه‌ری زۆره‌ ئێران له‌ خاكی عێراقه‌وه‌ هێرش بكاته‌ سه‌ر ئیسرائیل، ئه‌مه‌ش پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا له‌ 5ی ئه‌م مانگه‌ و هێرشه‌كه‌ش له‌ لایه‌ن میلیشیا عێراقییه‌ دڵسۆزه‌كانی ئێرانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، نه‌ك ڕاسته‌وخۆ له‌ خاكی ئێرانه‌وه‌. ئاذانسةكة ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، "ئەمە ڕه‌نگه‌ هه‌وڵێك بێت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ركه‌وتنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شوێنه‌ ستراتیژییه‌كانی له‌ ناوخۆی ئێراندا بێت". ڕاپۆرته‌كه‌ له‌ زاری سه‌رچاوه‌ ئیسرائیلییه‌كانه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، هه‌واڵگری ئیسرائیل پێیان وایه‌ ڕه‌نگه‌ هێرشه‌كه‌ی ئێران له‌ عێراقه‌وه‌ به‌ هه‌ڵدانی ژماره‌یه‌كی زۆر فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و موشه‌ك ڕوبدات. هاوكات وەک له‌ ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتوه‌، حسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاندوه‌، ئیسرائیل هه‌ڵه‌ی كردوه‌ كاتێك هه‌فته‌ی ڕابردو هێرشی كردۆته‌ سه‌ر ئێران، هه‌ربۆیه‌ وه‌ڵامی ئێران جیاواز ده‌بێت له‌ هه‌ر سیناریۆیه‌ك كه‌ ئیسرائیل چاوه‌ڕوانی ده‌كات.

هاوڵاتی میدیای فەرمی عێراقی بڵاویکردۆتەوە هێزێکی ئەمنی هاوبەشی نێوان هەرێم و بەغدا توانیویانە بازرگانێکی نێودەوڵەتی بەڕەگەز بیانی بە 100 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری کاپتاگۆنەوە دەستگیربکەن. بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان: لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە پەسەندکراوە و لەلایەن وەزیری ناوخۆوە سەرپەرشتی دەکرێت، و لەڕێگای هاوکاری ئەمنی بۆ دۆسیەی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەچوارچێوەی بەدواداچوونی بەردەوامی مەیدانی تیمی هەواڵگری،لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانەوە، بەپێی بڕیارە دادوەرییەکان کە لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی یەکەمی کەرخەوە دەرچووە،بە هەماهەنگی و بەشداری و هاوکاری ئەمنی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی ماددەی هۆشبەر لە هەولێر، سەرکەوتوو بوو لە ئاشکراکردنی یەکێک لە مەترسیدارترین قاچاخچی نێودەوڵەتیی کە هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانی بوو. هەروەها لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتە ڕوو: لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەدا دەستبەسەر بڕێکی زۆر لە مادەی هۆشبەردا گیرا ، کە بریتی بوو لە 100 کیلۆگرام لە حەبی کاپتاگۆن و لە کاتی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا، تۆمەتبارەکە دانی ناوە بەتاوانەکەی کە قاچاخ چێتی بووە بو ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانیکردن بە شێوەیەکی نایاسایی

هاوڵاتی دوای ئەوەی لەلایەن لاری کراسنەر، پارێزەری ناوچەی فیلادلفیا سکاڵای لەسەر تۆمارکرا لەسەر بەخشینی یەک ملیۆن دۆلار بە دەنگدەران، وابڕیارە ملیاردێر ئیلۆن مەسک بڕواتە بەردەم دادگای فیلادلفیا. مەسک کە کۆمپانیای تێسلا و سپەیس ئێکسی دامەزراندووە، لە کاندیدکردنی بۆ خولی دووەم لە کۆشکی سپی، پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەربڕیوە. مەسک نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر سوێندی خوارد کە ڕۆژانە یەک ملیۆن دۆلار تا ڕۆژی هەڵبژاردنەکان لە ٥ی تشرینی دووەم دابەش بکات بەسەر ئەو دەنگدەرانەی کە داواکارییەکەی PAC یان واژۆ کردووە کە پشتگیری لە هەموارکردنی یەکەم و هەموارکردنی دووەمی دەستوور دەکات. هەفتەی ڕابردوو کراسنەر سکاڵای لەسەر مەسک تۆمارکرد و گوایە ماسک و سوپەر PAC ەکەی هەوڵدەدەن لە ڕێگەی ئەو هەوڵەوە کاریگەرییان لەسەر دەنگدەران دروست بکەن. هەندێک لە شارەزایان پرسیاریان لە یاسایی بوونی ئەو کارەی ماسک کردووە بۆ پێدانی یەک ملیۆن دۆلار بە دەنگدەران، ئاداڤ نۆتی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری یاسایی کەمپەین هەفتەی ڕابردوو بە سی بی ئێس نیوزی ڕاگەیاندووە، "ئەو کردەوانەی کە دەیبینین. ئەوە زۆر بە ڕوونی یاسای فیدراڵی پێشێل دەکات. لەڕاستیدا، پێموانییە ئەوە پەیوەندییەکی نزیک بێت بە تایبەتی."

هاوڵاتی دوو ساڵ لەمەوبەر، شوێنەوارناسان لە پۆڵەندا ئێسکەپەیکەرێکیان لە گۆڕێکدا دۆزیەوە کە بە "سەرسوڕهێنەر" وەسفی دەکەن - پاشماوەی ژنێکە کە داسێک لە ملیدایە و قوفڵێکی سێگۆشە لەسەر پێیەکانی بووە. لە گۆڕستانێکی بێ ناونیشان لە گوندی (پیێن) دۆزرایەوە،  وای بۆ دەچن ئەو ژنە تەمەن ٤٠٠ ساڵە کە بە خوێنمژ دادەنرێت، ئەوانەی ناشتوویانە ئەو ئامێرە کشتوکاڵییەیان خستووەتە گەردنییەوە، چونکە بەپێی بیروباوەڕی کۆن، پێیان وابووە ئەو خوێنمژە دەگەڕێتەوە و زیان بە زیندووەکان دەگەیەنێت. تیمێکی لێکۆڵینەوە لە زانکۆی نیکۆلاوس کۆپەرنیکۆس لە شاری تۆرون لە مانگی ئابی ٢٠٢٢دا ئەو دۆزینەوە ناوازەیەیان ئەنجامدا، لەگەڵ ئۆسکار نیلسۆنی شوێنەوارناس کە خەڵکی سویدە، تیمەکە بە بەکارهێنانی دی ئێن ئەی و شێوازی سێ ڕەهەندی، گڵیان بۆ دروستکردنەوەی ڕووخساری زۆسیا کۆکردەوە،  بە جۆرێک وەک ئەوەی خەڵکی ناوچەکە بووبێت. نیلسۆن بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، "بەڕاستی وەک شتێکی گاڵتەجارانە دەردەکەوێت! چونکە ئەو کەسانەی ناشتیان، هەموو شتێکیان کرد بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لەوەی لەمردنەوە بگەرێتەوە. کەچی ئێمە هەموو شتێک دەکەین  بۆ ئەوەی بیگەڕێنینەوە بۆ ژیان. لە پۆستێکی سۆشیال میدیادا نیلسۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ئەو ئەفسانەیەی باسی دەکات،  زۆسیا تەنها بە قفڵەکەوە نێژراوە، بەڵام کاتێک خەڵکی گوندەکە هەندێک ڕووداوی خراپیان بەسەر هاتووە، بڕیاریانداوە پێویستە ڕێوشوێنی زیاتر بگرنەبەر بە جۆرێک بینێژن کە نەتوانێت زیان بە زیندووەکان بگەیەنێت. نیلسۆن دەڵێت: کاتێک گۆڕەکەیان هەڵدایەوە، بینیویانە کە قوفڵەکەی دراوە لە پێیەکانی کراوەتەوە، بۆیە بە ترسێکی زۆرەوە تیغی تیژی داسێک دەخەنە سەر ملی؛ بۆ ئەوەی سەرهەڵنەداتەوە. پۆلینسیکی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوز لە ساڵی ٢٠٢٢، وتی دۆزینەوەی پاشماوەی زۆسیا پێویستە بێدەنگەی لێ بکرێت چونکە دۆزینەوەیەکی لەو شێوەیە لە پۆڵەندا و دوای چوار سەدە، شتێکی سەرسوڕهێنەرە. ماگدالینا زاگرۆدزکا، کە هاوکات لەو تیمی توێژینەوەیەدا بووە کە زۆسیایان دۆزیوەتەوە، باسی لەوە کردووە، پاشماوەی ئەو ژنە سەرپۆشێکی ئاوریشمیشی پێوە بووە، کە بە تاڵێکی زێڕین یان زیوی تێوەی پێچراوە. زاگرۆدزکا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سەرپۆشە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو ژنە پێگەیەکی کۆمەڵایەتی بەرزی هەبووە. بۆ دروستکردنەوەی دەموچاوی ژنەکە، نیلسۆن کۆپییەکی سێ ڕەهەندی چاپکراوی کەللەسەرەکەی دروستکردووە بە بەکارهێنانی زانیاری دەربارەی تەمەن و کێش و وردەکارییەکانی دیکەی ژنەکە بۆ پەیکەرسازی ماسولکە و سیماکانی دەموچاو، بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە شوێنی کارەکەیدا تۆمارکراوە. نیلسۆن دەڵێت: "من ڕاهاتووم بە دروستکردنەوەی دەموچاوەکان، هەروەها بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە هەوڵدەدەم کە هەندێک شکۆ و سیمای مرۆییان بۆ بگەڕێنمەوە." شوێنەوارناسەکان دەموچاوی (خوێنمژ)ێکی تەمەن ٤٠٠ ساڵان دروستدەکەنەوە کە داسێکی ئاسنی لە ملدایە. دوو ساڵ لەمەوبەر، شوێنەوارناسان لە پۆڵەندا ئێسکەپەیکەرێکیان لە گۆڕێکدا دۆزیەوە کە بە "سەرسوڕهێنەر" وەسفی دەکەن - پاشماوەی ژنێکە کە داسێک لە ملیدایە و قوفڵێکی سێگۆشە لەسەر پێیەکانی بووە. لە گۆڕستانێکی بێ ناونیشان لە گوندی (پیێن) دۆزرایەوە،  وای بۆ دەچن ئەو ژنە تەمەن ٤٠٠ ساڵە کە بە خوێنمژ دادەنرێت، ئەوانەی ناشتوویانە ئەو ئامێرە کشتوکاڵییەیان خستووەتە گەردنییەوە، چونکە بەپێی بیروباوەڕی کۆن، پێیان وابووە ئەو خوێنمژە دەگەڕێتەوە و زیان بە زیندووەکان دەگەیەنێت. تیمێکی لێکۆڵینەوە لە زانکۆی نیکۆلاوس کۆپەرنیکۆس لە شاری تۆرون لە مانگی ئابی ٢٠٢٢دا ئەو دۆزینەوە ناوازەیەیان ئەنجامدا، لەگەڵ ئۆسکار نیلسۆنی شوێنەوارناس کە خەڵکی سویدە، تیمەکە بە بەکارهێنانی دی ئێن ئەی و شێوازی سێ ڕەهەندی، گڵیان بۆ دروستکردنەوەی ڕووخساری زۆسیا کۆکردەوە،  بە جۆرێک وەک ئەوەی خەڵکی ناوچەکە بووبێت. نیلسۆن بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، "بەڕاستی وەک شتێکی گاڵتەجارانە دەردەکەوێت! چونکە ئەو کەسانەی ناشتیان، هەموو شتێکیان کرد بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لەوەی لەمردنەوە بگەرێتەوە. کەچی ئێمە هەموو شتێک دەکەین  بۆ ئەوەی بیگەڕێنینەوە بۆ ژیان. لە پۆستێکی سۆشیال میدیادا نیلسۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی ئەو ئەفسانەیەی باسی دەکات،  زۆسیا تەنها بە قفڵەکەوە نێژراوە، بەڵام کاتێک خەڵکی گوندەکە هەندێک ڕووداوی خراپیان بەسەر هاتووە، بڕیاریانداوە پێویستە ڕێوشوێنی زیاتر بگرنەبەر بە جۆرێک بینێژن کە نەتوانێت زیان بە زیندووەکان بگەیەنێت. نیلسۆن دەڵێت: کاتێک گۆڕەکەیان هەڵدایەوە، بینیویانە کە قوفڵەکەی دراوە لە پێیەکانی کراوەتەوە، بۆیە بە ترسێکی زۆرەوە تیغی تیژی داسێک دەخەنە سەر ملی؛ بۆ ئەوەی سەرهەڵنەداتەوە. پۆلینسیکی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس نیوز لە ساڵی ٢٠٢٢، وتی دۆزینەوەی پاشماوەی زۆسیا پێویستە بێدەنگەی لێ بکرێت چونکە دۆزینەوەیەکی لەو شێوەیە لە پۆڵەندا و دوای چوار سەدە، شتێکی سەرسوڕهێنەرە. ماگدالینا زاگرۆدزکا، کە هاوکات لەو تیمی توێژینەوەیەدا بووە کە زۆسیایان دۆزیوەتەوە، باسی لەوە کردووە، پاشماوەی ئەو ژنە سەرپۆشێکی ئاوریشمیشی پێوە بووە، کە بە تاڵێکی زێڕین یان زیوی تێوەی پێچراوە. زاگرۆدزکا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو سەرپۆشە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو ژنە پێگەیەکی کۆمەڵایەتی بەرزی هەبووە. بۆ دروستکردنەوەی دەموچاوی ژنەکە، نیلسۆن کۆپییەکی سێ ڕەهەندی چاپکراوی کەللەسەرەکەی دروستکردووە بە بەکارهێنانی زانیاری دەربارەی تەمەن و کێش و وردەکارییەکانی دیکەی ژنەکە بۆ پەیکەرسازی ماسولکە و سیماکانی دەموچاو، بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە شوێنی کارەکەیدا تۆمارکراوە. نیلسۆن دەڵێت: "من ڕاهاتووم بە دروستکردنەوەی دەموچاوەکان، هەروەها بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە هەوڵدەدەم کە هەندێک شکۆ و سیمای مرۆییان بۆ بگەڕێنمەوە."

ئەحمەد ئیبراهیم سەرەتا بەشێوەیەکی گشتی گۆڕینی شێوازی دەوڵەت لە عێراق لەدەوڵەتی سادەوە بۆ دەوڵەتی ئاوێتە بە دوو قۆناغدا تێپەڕبووە: قۆناغی یەکەم: گۆڕینی نافەرمی یاخود کردارییە لە وڵاتێکیسادەوە بۆ ئاوێتە؛ لە ساڵی (١٩٩١)دا، کە دەبێت بە یەکەیەکیسیاسی نیمچە سەربەخۆ و دابڕاو لە دامەزراوەکانی حکومەتیعێراقی ئەو کاتە، پاشان لە ساڵی (١٩٩٢)دا، بەشێوەیەکی کرداریهەرێمی کوردستان دروست دەبێت، هەر لە هەمان ساڵداهەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەنجام دەدرێت لە بەرواری (١٩/٥/١٩٩٢)داکە پێی دەوترا ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردستان. ئەم قەوارە نوێیەلە بەرواری (٤/١١/١٩٩٢) بڕیاریدا پشت بە فیدڕاڵییەت ببەستێتبۆ چارەسەری ئاشتیانە و دیموکراسی دۆزی کورد لە عێراق. بۆ ئەممەبەستەش چەندەها کۆنگرە بەسترا لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەکانی ئەوکاتەی عێراقەوە بۆ پەیڕەوکردنی سیستمی فیدراڵی لە عێراق، لەدوای ڕوخاندنی ڕژێمی بەعس، گرنگترین ئەو کۆنگرانەش کە بۆ ئەممەبەستە بەستران (کۆنگرەی لەندەن) بوو لەلایەن ئۆپۆزسیۆنیعێراقییەوە لە ساڵی (٢٠٠٢)دا، کە لایەنە سیاسییە کوردییەکان و شیعییەکان بەشداربوون تێیدا،  لەگەڵ گەورە دروستکەرانی بڕیارو ناوەندی توێژینەوە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و نوێنەریویلایەتە یەکگرتووەکان(زاڵمای خەلیل زادە)، هەموو لایەنەبەشداربووەکان کۆکبوون لەسەر پەیڕەوکردنی فیدڕاڵیزم لە عێراقدوای ڕوخاندنی ڕژێمی بەعسدا. قۆنا‌‌غی دووەم: بریتییە لە قۆناغی گۆڕینی فەرمی و دەستوریی، ئەمەش لە یاسای بەرێوبردنی دەوڵەتی عێراقیدا بۆ قۆناغیڕاگواستنی ساڵی (٢٠٠٤)دا بەرجەستە بوو. دواتریش لە دەستوریعێراقی بۆ ساڵی (٢٠٠٥)دا جێگیر کرا، کە جەختیان لەسەرپەیڕەوکردنی فیدڕاڵیەت دەکردەوە وەکو شێوازی حکومڕانی لەعێراق. فیدڕاڵیزم چییە؟ فیدڕاڵیزم جۆرێکە لە سیستمی سیاسی کە ڕێگە بە فرەییکۆمەڵایەتی لە دەوڵەتەکاندا دەدات و دەتوانن گوزارشت لەتایبەتمەندییەکانی خۆیان بکەن لەگەڵ مانەوەی یەکێتییەکی توند لەژێر سایەیی یەکگرتنە فیدڕاڵیەکەدا، هەروەها یەکێکە لە گرنگترینئامرازە دیموکراسییەکان و چارەسەرێکی دادپەروەرانەیە بۆئیدارەدانی فرە کلتوریی و هەمەچەشنییەکان. لە نێوان هەر یەک لەحکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێمەکاندا لە ڕێگەی دەستورەوەدەسەڵاتەکان دابەش دەکرێت، لێرەوە بۆمان ڕوون دەبێتەوە کەدەوڵەتی فیدڕاڵی لە دەرئەنجامی کۆمەڵێک دەوڵەت یاخود یەکەوەدروست دەبێت بە مەبەستی دەوڵەتێکی یەکگرتووی ناوەندی بەهێزلەسەرئاستی ناوخۆیی و دەرەکی. لە جیهاندا بە نزیکەیی (٢٨) دەوڵەت پەیڕەوی سیستمی فیدڕاڵی دەکەن. دەسەڵاتەکان لە دەوڵەتی فیدڕاڵیدا چۆن دابەشدەبن ؟ دەوڵەتی عێراق بە نمونە: لە عێراقدا دەسەڵاتی یاسادانان دابەش دەبێت بۆ دوو ئەنجومەن: یەکێکیان پێی دەوترێت ئەنجومەنی نوێنەران ئەوەی دیکەیان پێیدەوترێت ئەنجومەنی ئیتحاد، لێرەوە دەتوانین بڵێین دەسەڵاتەکانلەنێوان ئەم دوو ئەنجومەنەدا بەم شێوەی خوارەوە دابەش دەبن: هەندێک بابەتی دیاریکراو بە تەواوی دەسپێردرێت بە ئاستێکیحکومەت، بەڵام ئەو دەسەڵات و بابەتانەی دیکە کە دەمێنێتەوە بەهاوبەشی لە نێوان هەردوو ئاستەکەی حکومەت (حکومەتی فیدڕاڵیو حکومەتە هەرێمیەکان)دا بەڕێوە دەچێت، کە هەریەک لەم دووحکومەتە دەتوانن یاسا بۆ ئەو بابەتە هاوبەشانە دەربکەن، بەڵام بەمەرجێک ئەو یاسایانەی کە یەکە هەرێمیەکان دەریدەکەن بۆ ئەومەبەستە پێچەوانەی دەستوری فیدڕاڵی نەبێت، بە مانایەکی دیکەحکومەتی هەرێمیەکان دەتوانن کۆمەڵێک یاسا دەربکەنلەبەرژەوەندی خۆیاندا بەڵام پێچەوانەی دەستورە فیدڕاڵیەکە نەبێت، کە ئەمە لە ئێستادا مۆدێلێکی نوێی دەوڵەتە فیدڕاڵییەکانە و زۆرێک لە دەوڵەتە فیدڕاڵییەکان جێبەجێی دەکەن.  لە ماددەی (٦٥)ی دەستوری عێراقی ساڵی (٢٠٠٥)دا، باس لەپێکهێنانی ئەنجومەنێک کراوە بە ناوی ئەنجومەنی ئیتیحاد، ئەمئەنجومەنە نوێنەرایەتی هەرێمەکان دەکات لەناو دەسەڵاتییاساداناندا، کە دەبێت بەشێک بێت لەو دەسەڵاتە و بەشداربێت لەدەرکردنی یاساکاندا بە تایبەت لەو یاسانەی پەیوەندی ڕاستەوخۆیان ناڕاستەوخۆیان بە هەرێمەکانەوە هەیە، پێکنەهێنانی ئەمئەنجومەنە یاخود لە کارخستنی؛ واتا کەم وکورتی لە بونیادیدەستوری و یاسایی دەوڵەتی ئیتیحادیدا، چونکە دەستور ئاماژەیبۆ کردووە. هۆکاری لە کارخستنی ئەم ئەنجومەنەش دەتوانین بیگەڕێنینەوە بۆلاوازی ئیرادەی لایەنەسیاسیەکان، کە پێیانوایە دروستبوونی ئەمئەنجومەنە دەبێتە هۆی دابەشکردنی عێراق و زیاتر لە یەکەیەکیهەرێمی دروست بێت، یاخود دەتوانین بڵێین وشیاریی دیموکراسیفیدڕاڵییان نییە، واتە سەرکردەکان پێیانوایە جێبەجێکردنیفیدڕاڵی دەبێتە هۆی دابەشبوونی عێراق  و پتەوبوونی هەرێمیکوردستان، کە لە داهاتوودا مەترسی گەورە بۆ سەر عێراق دروستدەکات.             

هاوڵاتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ منداڵان (یونیسێف) رایگەیاند بەلای كەمەوە رۆژانه منداڵێك لە لوبنان دەكوژرێت. یونسێف لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە لە رۆژی چواری ئەم مانگەوە بەهۆی بەردەوامی جەنگی نێوان حزب ولڵاَ و ئیسرائیل، رۆژی منداڵێك بەلای كەمەوە لە لوبنان دەكوژرێت و دەبێتە قوربانی. رونیشیكردەوە لە چواری تشرینی یەكەمی ئەم ساڵەوە رۆژی منداڵێك لە لوبنان دەكوژرێت و دەی دیكەش بریندار دەبن و بە دەیان هەزار منداڵی دیكەش كە لە بۆردومانەكان رزگاریان بووە، دووچاری تەنگە نەفەسیەكی توند بوونە، بەهۆی بەرزبوونەوەی توندوتیژی و پشێویەوە. فڕۆكە جەنگیەكانی ئیسرائیل لە 23ی ئەیلولی رابردوو بۆردومانی باشوری لوبنان و بەیروتی پایتەخت دەكەن و لە یەكی ئكتۆبەری ئەم مانگەشەوە سوپای ئیسرائیل لەشكركێشیەكی چڕی بۆ سەر باشوری لوبنان دەستپێكردوە.

هاوڵاتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ منداڵان (یونیسێف) رایگەیاند بەلای كەمەوە رۆژی منداڵێك لە لوبنان دەكوژرێت. یونسێف لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە لە رۆژی چواری ئەم مانگەوە بەهۆی بەردەوامی جەنگی نێوان حزب ولڵاَ و ئیسرائیل، رۆژی منداڵێك بەلای كەمەوە لە لوبنان دەكوژرێت و دەبێتە قوربانی. رونیشیكردەوە لە چواری تشرینی یەكەمی ئەم ساڵەوە رۆژی منداڵێك لە لوبنان دەكوژرێت و دەی دیكەش بریندار دەبن و بە دەیان هەزار منداڵی دیكەش كە لە بۆردومانەكان رزگاریان بووە، دووچاری تەنگە نەفەسیەكی توند بوونە، بەهۆی بەرزبوونەوەی توندوتیژی و پشێویەوە. فڕۆكە جەنگیەكانی ئیسرائیل لە 23ی ئەیلولی رابردوو بۆردومانی باشوری لوبنان و بەیروتی پایتەخت دەكەن و لە یەكی ئكتۆبەری ئەم مانگەشەوە سوپای ئیسرائیل لەشكركێشیەكی چڕی بۆ سەر باشوری لوبنان دەستپێكردوە.

هاوڵاتی دەسەڵاتی خۆجێی لە حەسەكەی ڕۆژئاوای کوردستان لەبەیاننامەیەکدا ڕەخنەی لە بێدەنگیی نێودەوڵەتی گرت لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە هێزەکانی تورکیا ئەنجامیان داوە، بەپێی ئامارێکیش تورکیا ۱۰۳۱ هێرشی ئەنجامداوە، كە لە ئەنجامدا ۱۷ شەهیدی لێكەوتۆتەوە و ٦٥ كەسیش برینداربوونە. كە ۱۱۸ هێرشی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە و ۲۰ هێرشی فڕۆکەی جەنگی و ۸۹۳ هێرشیش لە رێگای تۆپخانەكانەوە ئەنجامدراوە. لەبەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە، بۆردوومانەکە بووەتە هۆی نەگەیشتنی سووتەمەنی بۆ ناوەندە خزمەتگوزارییەکان، ئەمە جگە لەوەی كە سووتەمەنی بەڕێژەیەكی "بەرچاو" کەم بووەتەوە. هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، نانەواخانەکان و كۆگاكانی ئارد بۆردوومان كران کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ئابووری ناوچەكە كردووە و بووە هۆی کۆچ کردنی خەڵكی ناوچەكە. پێشوتریش بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە ڕۆژئاوای کوردستان وتبوى هێرشەکانی تورکیا سەقامگیری ناوچەكە تێکدەدات و هەڕەشە لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکات کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدرێن. هاوکات داواشی لە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و رووسیا و هەموو دەزگاكانی مافی مرۆڤ كرا کە درک بە کاردانەوەکانی ئەم دەستدرێژییە بکەن، و هەنگاویش بنێن بۆ ڕاگرتنی و دروستكردنی لێژنەیەكی لێکۆڵینەوە بۆ لێپرسینەوە لە تاوانباران. ئەوەشخراوەتە ڕوو تورکیا ۱۰۳۱ هێرشی ئەنجامداوە، كە لە ئەنجامدا ۱۷ شەهیدی لێكەوتۆتەوە و 65 كەسیش برینداربوونە. كە ۱۱۸ هێرشی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە و ۲۰ هێرشی فڕۆکەی جەنگی و ۸۹۳ هێرشیش لە رێگای تۆپخانەكانەوە ئەنجامدراوە. بۆردوومانەکەی تورکیا وێستگەکانی کارەبای ناوچەکانی قامشلۆ، كۆبانێ، عامودێ، و ترپە سپی، لەكارخست و بوە هۆی پچڕانی كارەبا لە زیاتر لە ۱۵۰ هەزار خێزان، ئەمەش جگە لەوەی كە ئەو ناوچانە بێ ئاو دەبن.

هاوڵاتی -یەکێتی له‌ دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغدا سکاڵا دژ بە هەژماری من تۆمار دەكات - سكاڵاكە لەبەرژەوەندی تەوتینكردنى موچەی فەرمانبەرانی هەرێم تۆماركراوە   فراكسیۆنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق له‌ دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغدا سکاڵایان لەسەر هەژماری من و رێگریکردن لە تەوتین تۆمارکرد‌. بڕیار ڕه‌شید، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ تیمی یاسایی یه‌كێتی و ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لە په‌رله‌مانی عێراق، سکاڵایان له‌سه‌ر هه‌ژمارى من تۆماركردوە. به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، سكاڵاكه‌ له‌ دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغدا لەسەر هەژماری من و رێگریکردن لە جێبەجێکردنی تەوتین تۆمارکراوه‌. مەکتەبی سیاسی یەکێتی له 24ی ئه‌م مانگه‌ پرۆژەی هه‌ژماری منی ڕەتکردەوە و بڕیاریدا هەمو نوسینگەکانی پلاتفۆڕمەکە لە بانکە حکومییەکان لە سلێمانی دابخرێن. دادگای باڵای فیدڕاڵی لە 21ی شوباتی ئه‌مساڵ بڕیاری خۆی لە دۆسیەی موچەی هەرێمی کوردستان دەرکرد و حکومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی کوردستانی پابەند کرد بە خۆجێیکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانکە حکومییەکان، بەمەرجێک لە بودجەی هەرێم ببڕدرێت.

هاوڵاتی - عێراق ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی هەرێمی کەم کردەوە - رێژەكە له ٧٠٠ هەزار تۆنەوە بۆ ٤٠٠ هەزار تۆن كەم كراوەتەوە - هۆكاری كەمكردنەوەكە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی بودجە و نه‌بوونی سایلۆی پێویست   حكومه‌تی عێراق بڕیاریدا ڕێژه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان كەم بكاتەوە له ٧٠٠ هەزار تۆنەوە بۆ ٤٠٠ هەزار تۆن، بۆ هەر تۆنێکیش بڕی ٨٥٠ هەزار دیناری دیاری کردووە. وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی کاربەرێکەری هه‌رێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە ئه‌م ساڵ به‌ پێی بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ له‌سه‌ر ئاستی ته‌واوی عێراق سێ ملیۆن و ٦٠٠ هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌رده‌گیرێت، له‌و ژماره‌یه‌ش ٤٠٠ هه‌زار تۆن وه‌ک به‌شی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه، بۆ هەر تۆنێکیش بڕی ٨٥٠ هەزار دیناری دیاری کردووە. رونیشیكردەوە هۆكاری كەمكردنەوەكە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی بودجە و مانه‌وه‌ی پاره‌ی جوتیارانی عێراق و هه‌رێم لای حكومه‌ت، كه‌ تا ئێستاش ٩٠٣ ملیار دینار لای ماوه‌ته‌وه‌ و خه‌رج نه‌كراوه‌، سەرەڕای كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا، له‌گه‌ڵ نه‌بوونی سایلۆی پێویست بۆ عه‌مباركردنی گه‌نمی زیاتر، له‌كاتێكدا هێشتا شەش ملیۆن تۆن گه‌نمی ساڵی ڕابردوو له‌ناو سایلۆكان ماوه‌ته‌وه‌. چەندین ساڵە كێشەی كڕینی گەنم و شایستەكانی جووتیارانی عێراق بە تایبەتی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و چارەسەرێكی گونجاوی بۆ دانەنراوە.

هاوڵاتی - كۆمسیۆن دەرگای تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم كردەوە - تەنها بۆ ماوەی سێ‌ رۆژ دەرگای تانەدان كراوە دەبێت - نووسینگەكانی كۆمسیۆن لە كوردستان و بەغدا تانەی لایەنەكان وەردەگرن       كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەرگای تانەدان لە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستانی كردەوە. جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ئەمڕۆ دەرگای تانەدان لە ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستانی كرایەوە و تاكو یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو ٣ـی تشرینی دووەم، هەر لیست و كاندیدێك كە بە ئەنجامەكان ڕازی نییە، دەتوانێت لە ماوەی ئەو سێ ڕۆژدا تانە لە ئەنجامەكان بدات. رونیشیكردەوە، تانەی لایەنەكان لە نووسینگەكانی كۆمسیۆن لە هەرێمی كوردستان و نووسینگەی بەغداش وەردەگرێت. لە ٢٠ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بە سەرپەرشتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە ڕێوەچوو، تێیدا هەزار و ١٩١ کاندیدی سەربەخۆ و لایەنە سیاسییەکان کێبڕکێی بەدەستهێنانی ١٠٠ کورسی پەرلەمانیان کرد، دوێنێش ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكە وناوی كاندیدە سەركەوتووەكانی ڕاگەیاند. لەلایان خۆیەوە فێنك ئەحمەد سەرپەرشتیاری دامەزراوەی هەڵبژاردنی بەرەی گەل رایگەیاند ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان رەتدەكەنەوە و سكاڵا تۆمار دەكەن. سەرپەرشتیاری دامەزراوەی هەڵبژاردنی بەرەی گەل دوێنێ‌ لە لێدوانێكدا رایگەیاند ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەنگی دەنگدەرانی بەرەی گەل نيه و لەسەر پێشێلكاریەكان و ئەنجامی هەڵبژاردن سكاڵا تۆمار دەكەن.

هاوڵاتی - هێنانە كایەی سێ ‌ ناحیەی تازه‌‌ له‌ سنورى پارێزگاى دهۆك - فەرمانەكە  له‌ ڕۆژى واژۆكردنیه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت - ئه‌و سێ ناحیه‌ تازه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆى فراوانكردن و بره‌ودانى زیاتر به‌ خزمه‌تگوزاریى گشتى   نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به فه‌رمانێكى هه‌رێمى بڕيارى هێنانه‌كايه‌ى هه‌رسێ ناحيه‌ى (شاريا و مسێريك و ته‌ناهى) له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك دەركرد. سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌ ئه‌و فه‌رمانه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پاڵپشت به‌ یاساى سه‌رۆكایه‌تى و له‌به‌ر ڕۆشناییى نوسراوێكى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، به‌پێى یاساى پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌رچوه‌ و له‌ ڕۆژى واژۆكردنیه‌وه‌، جێبه‌جێ ده‌كرێت. بەپێی بەیاننامەكە هێنانه‌كایه‌ى ئه‌و سێ ناحیه‌ تازه‌یه‌ له‌ سنورى پارێزگاى دهۆك، ده‌بێته‌ هۆى فراوانكردن و بره‌ودانى زیاتر به‌ خزمه‌تگوزاریى گشتى و پێشكه‌شكردنى ئاسانكاریى زیاترى كارگێڕى بۆ هاوڵاتیانى ئه‌و سێ ناوچه‌یه.

ئامادەكردنی هاوڵاتی: - بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆكێكی نوێ‌ بۆ پەرلەمانى عێراق هەڵيژێردرێت - تائێستا فڕاكسیۆنە سیاسیەكان نەگەیشتونەتە هیچ رێكەوتنێك سەبارەت به هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ‌ بۆ پەرلەمانی عێراق - هەوڵێك هەیە بۆ یەكلایی كردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی عێراق بە دوو رێگا - هەڵنەبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشێلكاری دەستور و یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانه   دوای نزیكەی ساڵێك لە مشتومڕ و چاوەڕوانی، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرۆكێكی نوێ‌ بۆ پەرلەمان هەڵبژێرێت. زیا هیندی پەرلەمانتاری عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا سەرۆكێكی نوێ‌ بۆ پەرلەمان هەڵدەیژێردرێت. لەلایان خۆیەوە عارف حەمامی پەرلەمانتاری عێراق دووپاتیكردەوە، هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ‌ بۆ پەرلەمانی عێراق زۆر گرنگە كە ماوەیەكی زۆرە ئەم بابەتە بە هەڵواسراوی ماوەتەوە، چونكە ناكرێت پەرلەمان بەبێ‌ سەرۆك بەردەوام بێت، بەڵام تائێستا فڕاكسیۆنە سیاسیەكان نەگەیشتونەتە هیچ رێكەوتنێك سەبارەت بەم بابەتە. عەدنان جحێشی ئەندامی فڕاكسیۆنی موبادەرە ئاشكرای كرد هەوڵێك هەیە بۆ یەكلایی كردنەوەی پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی عێراق بە دوو رێگا، یەكەمیان سالم عیساوی و مەحمود مەشهەدانی دەچنە گێبڕكیەوە و كامیان زۆرترین دەنگیان بە دەستهێنا پۆستەكە وەردەگرێت، رێگاكەی تریش ئەوەیە عیساوی و مەشهەدانی بكشێنەوە و كاندیدی یەكلاكەرەوە دەستنیشان دەكەن یان پڕۆگرامی ناوخۆی پەرلەمان هەموار دەكەنەوە. تاڵب معماری ئەندامی فڕاكسیۆنی تەقەدوم  وتی: ئێمە وەك فڕاكسیۆنی تەقەدوم بە 55 پەرلەمانتارەوە رێكەوتووین لەسەر یەك كەسایەتی بۆ پۆستی سەرۆكی پەرلەمان و چوارچێوەی هەماهەنگیش پاڵپشتمانە. ئەحمەد روبەیعی سەرۆكی فڕاكسیۆنی نەهجی وەتەنی رایگەیاند تاكو ئێستا گفتوگۆكان لە نێوان فڕاكسیۆنە سیاسیەكان بەردەوامن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكێك بۆ پەرلەمانی عێراق و هیوادارین لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا ئەم بابەتە یەكلایی بكەینەوە. محەمەد مەجید ساعدی پارێزەر و پسپۆڕی یاسایی دەڵێت: هەڵنەبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێشێلكاری دەستور و یاسای ئەنجومەنی نوێنەران و پڕۆگرامی ناوخۆی ئەنجومەنەكەیە و دەبوو لە دوای ئەوەی بە رەسمی ئەنجومەنی نوێنەران لە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی ئاگادار كرایەوە بە كۆتایی پێهێنانی ئەندامێتی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی پێشوو، راستەوخۆ لەیەكەم دانیشتندا سەرۆكێكی بۆ پەرلەمانی عێراق هەڵبژاردایە.