هاوڵاتی بڕیار بوو فڕۆکەکەی جێگری سەرۆکی مالاوی لە فڕۆکەخانەی شارى مزوز لە باکووری وڵاتەکە بنێشێتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 10 ی حوزەیرانی 2024، نوسینگەی سەرۆکی مالاوی رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، فڕۆکەکەی جێگری سەرۆک دیارنەماوە و هەڵمەتێکی فراوانی گەڕان بۆ دۆزینەوەی فڕۆکەکە دەستیپێکردووە. نوسینگەی سەرۆک ئاماژە بەوەشدەکات، فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی مالاوی، کە ساولۆس چیلما، جێگری سەرۆکی تێدابووە، لە رادارەکانەوە دیارنەماوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە بەگەشتێک لە شارى لیلیۆنگۆی پایتەختەوە فڕیوە. هەر لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دیارنەمانی فڕۆکەکەی جێگری سەرۆک، لازارۆس شاکوێرا، سەرۆکی مالاوی گەشتەکەی بۆ دوورگەکانی بەهاما هەڵوەشاندووەتەوە. سەرۆکی مالاوی فەرمانی بە تیمەکانی فریاگوزاری کردووە، هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی فڕۆکەکە و رزگارکردنی سەرنشینەکان چڕبکرێنەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیاربوو کاتژمێر 10 بۆ 11 پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە، فڕۆکەکەی جێگری سەرۆکی مالاوی لە فڕۆکەخانەی شارى مزوز لە باکووری وڵاتەکە بنێشێتەوە.
هاوڵاتی بڕیار بوو فڕۆکەکەی جێگری سەرۆکی مالاوی لە فڕۆکەخانەی شارى مزوز لە باکووری وڵاتەکە بنێشێتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 10 ی حوزەیرانی 2024، نوسینگەی سەرۆکی مالاوی رایگەیاند، رۆژی دووشەممە، فڕۆکەکەی جێگری سەرۆک دیارنەماوە و هەڵمەتێکی فراوانی گەڕان بۆ دۆزینەوەی فڕۆکەکە دەستیپێکردووە. نوسینگەی سەرۆک ئاماژە بەوەشدەکات، فڕۆکەیەکی هێزی ئاسمانی مالاوی، کە ساولۆس چیلما، جێگری سەرۆکی تێدابووە، لە رادارەکانەوە دیارنەماوە، دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە بەگەشتێک لە شارى لیلیۆنگۆی پایتەختەوە فڕیوە. هەر لە دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دیارنەمانی فڕۆکەکەی جێگری سەرۆک، لازارۆس شاکوێرا، سەرۆکی مالاوی گەشتەکەی بۆ دوورگەکانی بەهاما هەڵوەشاندووەتەوە. سەرۆکی مالاوی فەرمانی بە تیمەکانی فریاگوزاری کردووە، هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی فڕۆکەکە و رزگارکردنی سەرنشینەکان چڕبکرێنەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیاربوو کاتژمێر 10 بۆ 11 پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە، فڕۆکەکەی جێگری سەرۆکی مالاوی لە فڕۆکەخانەی شارى مزوز لە باکووری وڵاتەکە بنێشێتەوە.
هاوڵاتی پێنجشەممە ئەم هەفتەیە و شەممەی داهاتوو، شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی ئاداری 2024 دابەش دەکرێت. ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیرانی 2024، عەلی رەئووف، نوێنەری گشتیی وانەبێژان رایگەیاند، بەپێی رێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، لەنێوان 250-350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش 250-400 هەزار دینار خەرج دەکرێت. ئەوەشی خستۆتەڕوو، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان 37 هەزار کەسن، بودجەی مانگانەیان نزیکەی 15 ملیار دینارە. نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ئاماژەی بەوەشکردووە، تەنیا یەک رێگە هەیە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، رێگەکە ئەوەیە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مامۆستایانی وانەبێژ و ناو و زانیارییەکانیان بنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عیراق. دەشڵێت ، وەزارەتی دارایی عێراق لە رێگەی تیمی دیوانی چاودێری وردبینی دەکات بۆ ئەو زانیارییانەی بۆی هاتووە، دواتر داواکارییەکە دەنێرێت بۆ سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، لە دەسەڵاتی سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سودانیدایە بەپێی مادەی 60 لە یاسای بودجەی ساڵی 2023، مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێنێت.
هاوڵاتی نوێنەری پێکهاتەی تورکمان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کرد. ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیفانی 2024، مونا قههوهچی جێگری سهرۆكی پارتی چاكسازی توركمان رایگەیاند، سەڕەرای نیگەرانیەکانمان، وەک نوێنەری پێکهاتەی تورکمان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، ناوی خۆمان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمار کرد. دەشڵێت، پشتیوان بەخوای گەورەو سەرجەم هاوڵاتیانی ئازیزی کوردستان بەهەموو پێکهاتە جیاوازەکانەوە، سەرکەوتوو دەبین لەپێناو زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانمان و پاراستنی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان.
هاوڵاتی وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، لەبارەی هەناردەی نەوتەوە پێشكەوتن هەیە لە وتوێژەكانی تایبەت بە رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان. ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیرانی 2024، حیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق بە میدیاکانی رایگەیاند، "پێشكەوتن هەیە لە وتوێژەكانی تایبەت بە رێككەوتن لەگەڵ هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییە جیهانییەكان بۆ هەناردەی نەوت". ئاماژەی بەوەشکرد، “بەدوای سەرچاوەی دیكەدا دەگەڕێین بۆ گەیشتنی نەوتی عێراق بە بازاڕە جیهانییەكان. وەك چۆن لە رابردوودا رۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوتمان لەڕێی بەندەری جەیهان هەناردە دەكرد بەر لە راگرتنی”. وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەو كۆبوونەوەیەش كرد كە دوێنی وەزارەتەكەی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیا جیهانییەكانی نەوت لە بەغدا ئەنجامیدا تایبەت بە سەرلەنوێ بەرهەمهێنان و هەناردەكردن و باسی لەوەكرد، داهاتەكەی لە ئەژمارێكدا لە بانكی ناوەندیی عێراق دادەنرێت. باسی لەوەشکرد، "وتوێژ لەگەڵ توركیادا دەكەین بۆ سەرلەنوێ هەناردەی نەوت لەڕێی بەندەری جەیهان-ەوە و، پێشكەوتن لە وتوێژەكاندا هەیە دەربارەی هێڵی نەوتی عێراق-توركیا".
هاوڵاتی/ سازگار ئەحمەد شارەزایەکی کەشناسی لەبارەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە زانیاری دەخاتەڕوو و ئاماژە بەوەدەکات ناجێگیری کەشوهەوا ئەمڕۆ و سبەیش بەردەوام دەبێت. ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیرانی 2024، پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای کەشناسی بە هاوڵاتی راگەیاند، "ناجێگیری کەشوهەوا ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوامی دەبێت، خێرایی باش بەمشێوەیە دەبێت تاوەکو سبەینێ و ئەگەری هەورە بروسکە و تاوەباران هەیە لە بەشێک لە ناوچەکان". ئاماژەی بەوەشکرد، "رۆژی چوارشەممە 12ی حوزەیرانی 2024، کەش ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی ئەگەری هەیە دووبارە خێرایی با چالاک بێتەوە"، هەروەها ئەو شارەزایەی کەشناسە وتی، "پلەی گەرما لە 1 بۆ 3 پلە بەرزدەبێتەوە".
هاوڵاتی لە دوو چالاكی جیاداو لەلایەن هەر یەكە لەمەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان و بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق، دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستگیرا بەسەر دوو چەكدا. ئەمڕۆ دووشەممە 10ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، "لە چالاكییەكداو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیان تۆمەتبار (أ، ت، م) دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر چەكێكی جۆری كڵاشینكۆف كە تۆمەتبار تەقەی پێكردبوو". ئاماژە بەوەکراوە، "لە چالاكییەكی ترداو دوای ئەوەی لە سنووری قەزای سەیدسادق دەنگی تەقە بیسترا، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسار لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا تۆمەتبار (د، س، ن لەدایكبووی 2001) لەلایەن بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق دەستگیربكرێت و دەستبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە بە تۆمەتبار بووە".
هەوراز حوسێن هاوڵاتی، وارشۆ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پەرلەمانی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە و داوای هەڵبژاردنێکی پێشوەختە دەکات. بڕیارە کتوپڕەکەی ماکرۆن دوای ئەوە هات، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا شکستێکی گەورەی بەرامبەر پارتی راستڕۆی وڵاتەکە هێنا. رۆژی یەکشەممە 9-6-2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بەڕێوەچوو، پارتی بزوتنەوەی نیشتمانیی راستڕۆی فەرەنسا بە سەرۆکایەتی مارین لوپین 31.5٪ی دەنگەکانی بردەوە، پارتی رێنیسانس بە سەرۆکایەتی ئیمانوێل ماکرۆن تەنیا 15.2٪ی دەنگەکانی بردەوە. جۆردان باردێڵا، سەرۆکی پارتی نیشتمانی فەرەنسا لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا لە گوتارێکی ئاهەنگ ئامێزدا داوای لە ئیمانوێل ماکرۆن کرد پەرلەمانی وڵاتەکە هەڵبوەشێنێتەوە. باردێڵا گوتی، "ئەمە دۆڕانێکی گەورەیە بۆ حکومەتی ئێستا و نیشانەی کۆتاییهاتنی خولەکەیەتی، هەروەها رۆژی یەکەمی سەردەمی دوای ماکرۆن دیاری دەکات". لە دوای گوتارەکەی سەرۆکی پارتی نیشتمانیی فەرەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، پەرلەمانی وڵاتەکە هەڵدەوەشێنێتەوە و لە 30ی حوزەیرانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت. لە سیستمی حوکمڕانی فەرەنسادا، هەڵبژاردنی پەرلەمانی و هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی جیاوازە. پەرلەمان بە هیچ جۆرێک توانای لابردن و خستنەسەرکاری سەرۆکی وڵاتی نییە. پەرلەمانی فەرەنسا لە 577 کورسی پێکدێت. لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی 2022دا، پارتەکەی ئیمانوێل ماکرۆن کە لەگەڵ ژمارەیەک پارتی دیکەدا لە هاوپەیمانییەکدا بەشداربوون بە ناوی ئینسێمبڵ، نەیانتوانی 50 کۆ یەکی دەنگەکان بەدەستبێنن، هەربۆیە هاوپەیمانییان لەگەڵ ژمارەیەک پارتی دیکەی چەپ و ناوەڕاست دروستکرد.
هاوڵاتی دوای ئەوەی حەماس رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی 4 بارمتە لە لایەن حەماسەوە 274 هاوڵاتی فەلەستینی کوژراون، لقی سەربازی حەماس بە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدیۆییەک رایگەیاند 3 بارمتەیتری ئیسرائیلی بۆ هۆی ئۆپەراسیۆنەکەی ئیسرائیلەوە کوژراون. حەماس ناسنامەی ئەم 3 هاوڵاتییەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام رایگەیاند یەکێک لەم بارمتانە هاوڵاتی ئەمریکی- ئیسرائیلی بووە. لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە رۆژی یەکشەممە 8ی حوزەیران لە کەناڵی تێلگرامی حەماس بڵاو کرایەوە، تەرمی سێ کەس ئەبینرێت و دەم وچاویان دیار نییە. حەماس رۆژی شەممە و دوای ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل کە 4 بارمتە ئازاد کران، حەماس رایگەیاند ژمارەیەک لە بارمتەکان کوژراون. بەڵام وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئەم هەواڵەی حەماسی وەک درۆیەکی گەورە ناو برد.
هەوراز حوسێن هاوڵاتی، وارشۆ بێنی گانتز، وەزیری کابینەی جەنگی حکومەتی ئیسرائیل، بەهۆی هەبوونی کێشە لە پلانی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە بەرامبەر جەنگی غەززە دەستی لەکارکێشایەوە. گانتز پلانێکی بۆ دوای شەڕی غەززە دانابوو و داوای لە ناتانیاهو کردبوو تاوەکو شەممە پەسەندی بکات. سەر لە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 9-6-2024، بێنی گانتز، وەزیری کابینەی جەنگی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا دەستی لە کارکێشایەوە. بێنی گانتز گوتی، "ناتانیاهو رێگریمان لێدەکات بەرەو بردنەوەی راستەقینە پێشڕەوی بکەین، هەربۆیە ئەمڕۆ بە دڵێکی پڕەوە حکومەتی کتوپڕ جێدەهێڵین". بڕیارەکەی گانتز لە دوای ئەوەوە دێت، مانگی رابردوو پلانێکی بۆ جەنگ لە دژی حەماس و رێکارەکانی دوای جەنگ لە غەززە پێشکێشی بنیامین ناتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرئیل کرد و هۆشداری دایە ئەگەر تاوەکو 8ی حوزەیران پەسەندی نەکات، دەست لەکاردەکێشێتەوە. لە پلانەکەی گانتزدا هاتووە، حەماس بە تەواوەتی لە غەززە بسڕدرێتەوە و کەرتەکە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، نەتەوەیەکگرتووەکان، دەوڵەتانی عەرەبی و ئیسرائیلەوە بە هاوبەشی بەڕێوە ببرێت، بەبێ هیچ دەستوەردانێکی بەرپرسانی کەرتی رۆژئاوا یان فەڵەستینییەکان خۆیان. رۆژی شەممە، بنیامین ناتانیاهو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام داوای لە گانتز کرد دەست لەکار نەکێشێتەوە و گوتی، "پێویستە یەکگرتوو بین لە نێو خۆماندا لە رووبەڕووبوونەوەی ئەم ئەرکە گەورەیەی بەردەممان. داوا لە بێنی گانتز دەکەم حکومەتە کتوپڕەکە جێنەهێڵێت. دەست لە یەکگرتوویی هەڵمەگرە". هەرچەندە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئەو پەیامەی بۆ وەزیرە زویرەکە نارد، بەڵام گانتز سوور بوو لەسەر دەستەلکارکێشانەوە و ئەمڕۆ بۆ میدیاکانی راگەیاند. بڕیارەکەی گانتز کاریگەری ناکاتە سەر حکومەتەکەی ناتانیاهو، ئەوەش چونکە پارتەکەی گانتز بەشێک نەبوو لە هاوپەیمانێتییەکەی ناتانیاهو لە کنێسێت. هەربۆیە هاوپەیمانێتێکەی ناتانیاهو پارێزگاری 64 کورسییەکەی خۆی لە پەرلەمانی وڵاتەکە دەکات، کە پێکهاتووە لە 120 کورسی.
هەوراز حوسێن هاوڵاتی، وارشۆ نارێندرا مۆدی بۆ جاری سێیەم لەسەر یەک وەک سەرۆک وەزیرانی هیندستان دیاریکرایەوە، بەڵام ئەم جارە حکومەتەکەی بە هاوپەیمانی لەگەڵ چەند پارتێکی دیکە دروستکرد، ئەوەش چونکە زۆرینەی 50٪ کۆ یەکی پەرلەمانی وڵاتەکەی لەدەستدا. رۆژی یەکشەممە 9-6-2024، نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان بۆ جاری سێیەم سوێندی یاسایی بۆ بوون بە سەرۆکوەزیرانی هیندستان خواردەوە. مۆدی دووەم سیاسەتڤانی هیندییە لە مێژوودا کە سێ جار لەسەر یەک لەسەر حوکمی هیندستان مابێتەوە. دەستبەکاربوونەوەی ئەم جارەی مۆدی وەک جارەکانی پێشووی نەبوو کە تەنیا پارتەکەی خۆی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی هیندستانیان بەدەستدەهێنا، بەڵکو لەگەڵ هاوپەیمانیی دیموکراسیی نیشتمانیدا کە لە 15 پارتی جیاواز پێکهاتبوون بووە هاوپەیمان. هەریەک لە سەرۆکەکانی بەنگلادیش، ماڵدیڤ و سریلانکا بەشدارییان لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونەوەی مۆدی کرد، بەڵام چین و پاکستان سەرکردەی باڵایان بۆ رێوڕەسمەکە نەناردبوو. مۆدی لە ماڵپەڕەکەی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، چەند رۆژی رابردوو زۆر سەرقاڵبووە، ئەویش لەبەر دروستکردنی حکومەتە نوێیەکەی. هەموو 5 ساڵ جارێک لە هیندستان هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەڕێوەدەچێت، کە بە گەورەترین هەڵبژاردنی سەر زەوی دادەنرێت و نزیکەی 1 ملیار کەس بەشداری تێدا دەکەن. لە ساڵی 2014ـەوە مۆدی سەرۆکوەزیرانی هیندستانە و تاوەکو ساڵی 2029 لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە. کابینەکەی مۆدی 81 وەزیری تێدایە کە کارووباری 1 ملیار و 417 ملیۆن کەس بەڕێوەدەبەن.
هاوڵاتی ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی حوزەیرانی 2024،بهڕێوهبهرایهتی بهرگری شارستانی عێراق رایگهیاند،لهئهنجامی كهوتنهوهی ئاگر له ژمارهیهك كۆگای ناوهڕاستی بهغدا، چوار كرێكار گیانیان لهدهستدا و هۆكاری ئاگرهكهش بۆ كهمتهرخهمی و پابهندنهبون بهڕێنماییهكان دهگهڕێتهوه. بهڕێوهبهرایهتی بهرگری شارستانی عێراق دەشڵێت، بهرگری شارستانی تهواوی هێزی خۆی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرێك له فرۆشگا بازرگانییه نایاساییهكان له شهقامی زهلال له ناوهڕاستی بهغدا خستهگهڕ. سەبارەتبە کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەش ئەوەی خستۆتەڕوە، "تیمهكانی بهرگری شارستانی كۆنتڕۆڵی تهواوی ڕوداوێكی ئاگركهوتنهوهیان كرد لهناو ژمارهیهك كۆگادا له ناوچهی نههزهی شهقامی زهلالی ناوهڕاستی بهغدا ڕویدا، كه له ساندویچ پانێڵ دروستكرابون و بۆ بازرگانیكردن به بۆن و ئیكسسوارات بهكاردههێندران و روبهری كۆگاكانیش سێ ههزار مهتری چوارگۆش بون". دەشڵێت، تیمهكانی بهرگری شارستانی له بهشی رهسافهی بهغدا كۆكرانهوه كه ژمارهیان نزیكهی 40 تیمی تایبهتمهند بون و لهگهڵ تیمی دیكهی پاڵپشتی رهوانهی شوێنی روداوهكه كران، پاش گهیشتنیشیان ئاگرهكهیان گهمارۆداوه و رێگریان كرد له گواستنهوهی ئاگرهكه بۆ كۆگاكان. ئاماژەی بەوەشکردووە، پاش چونه ژورهوهیان بۆ ناو كۆگاكان، تیمهكانی بهرگری شارستانی تهرمی چوار كرێكاریان هێنایه دهرهوه كه بههۆی دوكهڵی ئاگرهكهوه نهیانتوانی بو خۆیان دهرباز بكهن. بهرگری شارستانی داوای كردنهوهی لێكۆڵینهوهی كردووە له بنكهی پۆلیسی بهرپرس له ناوچهی جوگرافی و بانگهێشتكردنی پسپۆڕێكی پزیشكی دادوهری بۆ دیاریكردنی هۆكارهكانی سهرههڵدانی سهرهتای ئاگرهكه و لێپرسینهوه لهو كهسانهی كه كهمتهرخهم بون له جێبهجێكردنی سهلامهتی پیشهیی ئهو ڕێكارانهی كه لهلایهن بهڕێوهبهرایهتی بهرگری شارستانییهوه دهرچون.
هاوڵاتی له بەغدا، شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لەگەڵ حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبونەوە. ئهمرۆ یهكشهممه9ی حوزەیرانی 2024، شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لەگەڵ وەزیری نەوت و بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبونەوە، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش ئەوەدەخاتەڕوو، له كۆبونهوهكهدا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و تێچووی کۆمپانیاکان تاوتوێ کراوه. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، کە سەرۆکایەتی شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کردووە، لە لاپەڕەی خۆی له تۆری كۆمهڵایتیی فەیسبوک باسی له ناوهرۆكی كۆبونهوهكه كردوه و دەڵێت، له بەغدا، شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لەگەڵ حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبونەوە. ئەوەشی خستۆتەڕوو، كه لە کۆبونەوەکەدا جەخت كراوهتهوه لەسەر پرسەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق و خەرجی کۆمپانیا نەوتییەکان و هاوكات پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و تێچووی کۆمپانیا نەوتییەکان و میکانیزمی ڕێگەچارە بۆ ئەو پرسە تاوتوێ کراون. جێگای ئاماژیە، كه دوێنێ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە بەغدا. لەم بارەیەوە، ئومێد سەباح، ڕایگەیاندبوو كه ئامانج لە سەردانهكه بۆ زیاتر درێژەدانە بە گفتۆگۆکان لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و دانانی میکانیزمی چارەسەره بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.
هاوڵاتی له بەغدا، شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لەگەڵ حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبونەوە. ئهمرۆ یهكشهممه9ی حوزەیرانی 2024، شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لەگەڵ وەزیری نەوت و بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبونەوە، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش ئەوەدەخاتەڕوو، له كۆبونهوهكهدا هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و تێچووی کۆمپانیاکان تاوتوێ کراوه. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، کە سەرۆکایەتی شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کردووە، لە لاپەڕەی خۆی له تۆری كۆمهڵایتیی فەیسبوک باسی له ناوهرۆكی كۆبونهوهكه كردوه و دەڵێت، له بەغدا، شاندی حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا نەوتییەکان لەگەڵ حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق و بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبونەوە. ئەوەشی خستۆتەڕوو، كه لە کۆبونەوەکەدا جەخت كراوهتهوه لەسەر پرسەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق و خەرجی کۆمپانیا نەوتییەکان و هاوكات پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و تێچووی کۆمپانیا نەوتییەکان و میکانیزمی ڕێگەچارە بۆ ئەو پرسە تاوتوێ کراون. جێگای ئاماژیە، كه دوێنێ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024، شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی نەوتی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتنە بەغدا. لەم بارەیەوە، ئومێد سەباح، ڕایگەیاندبوو كه ئامانج لە سەردانهكه بۆ زیاتر درێژەدانە بە گفتۆگۆکان لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق و دانانی میکانیزمی چارەسەره بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.
هاوڵاتی ئەنجومەنى پاراستنى دەستوورى ئێران، لە کۆى 80 بەربژێر شەش کەسى وەکو بەربژێرى پۆستى سەرۆک کۆمارى ئێران پەسەندکرد. ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی حوزەیرانی 2024، ئەنجومەنی پاراستنی دەستووری ئێران بڵاویكردەوە، هەریەکە لە مستەفا پور محەمەدى، سەعید جەلیلى، عەلى رەزا زاکانى، ئەمیر حسێن قازی زادە، محەمەد باقر قاڵیباف، مەسعود پزشکیان وەکو بەربژێر شیاوبوونیان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری ئێران پەسەندکراون. تەحان نەزیف، وتەبێژی ئەنجوومەنی پاراستنی دەستوری ئێران رایگەیاندووە، پێداچوونەوە بە سیڤی سەرجەم بەربژێرانی پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ تەواو بووە، لە کۆی 80 بەربژێر تەنیا شەش کەسیان شیابوونیان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران هەبووە.