هاوڵاتی پۆلیسی کەرکوک بڕیاریدا هاتووچۆ و تێپەربوونی هەموو جۆرە ماتۆڕسکیلێکی بێ تابلۆ لە بازگەکان هاتن و رۆیشتنە دەرەوە لە کەرکوك قەدەغە بکرێت. ئەمڕۆ هەینی 7ی ئایاری 2024، پۆلیسی کەرکوک رایگەیاند، "هاتووچۆ و تێپەربوونی هەموو جۆرە ماتۆرسکیلێکی بێ تابلۆ لەبازگەکان هاتن و رۆیشتنە دەرەوە لە کەرکوك قەدەغەکرا لە ئێستاوە هێزە ئەمنییەکان دەست بەسەر هەموو ماتۆڕسکیلێکی بێ تابلۆ و تۆمارنەکراودا دەگرن و رێوشوێنی توند لە دژی شۆفێرەکەی دەگیرێتەبەر". ئەم بڕیارەی پۆلیسی کەرکوک لەدوای رووداوەکەی بەیانی ئەمڕۆ بوو کە هێزێکى پۆلیسى فریاکەوتن لە کاتى گەڕان لە شەقامە گشتییەکان، تێبینیان کردووە سێ کەس خەریکى دزیکردنن لە دوکانێک، لەکاتى هەوڵدانى هێزەکە بۆ دەستگیرکردنیان دەستڕێژى گولـلەیان کردووە و کارمەندێکی پۆلیس کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو.
هاوڵاتی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بریاریداوە كە وەرزی قەدەغەی راوەماسی درێژ بكاتەوە. ئەمڕۆ هەینی 7ی حوزەیرانی 2024، پۆلیسی دارستان و ژینگەی راپەرین رایگەیاند، "بۆ پاراستنی سروشت و سود وەرگرتنی زیاتر لە گەرای ماسی، بەبڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەرزی قەدەغەكردنی راوی ماسی بۆ (2024/6/20) درێژ بكاتەوە". ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، "پێویستە تا ئەو بەروارە هاوڵاتیان خۆیان لە راوکردنی ماسی لە دەریاچەی دوکان، زێی بچوك و ئاوی چەم و روبارەکان بەدووربگرن".
هاوڵاتی بەرەبەیانی رۆژی هەینی 7ی حوزەیرانی 2024، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کەمپی "البریج" و سەرۆکی شارەوانی ناوچەی "نەسیرات" بە هۆی هێرشی تۆپخانەکانی ئیسرائیلەوە کوژرا. بەپێی زانیارییەکانی چەند سەرچاوەیەکی فەلەستینی، ئیسرائیل هێرشە زەمینییەکانی لە ناوچەی "البریج" لە رۆژهەڵاتی ئەم کەمپە تۆخ کردووەتەوە. سوپای ئیسرائیل رۆژی چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2024 رایگەیاند، "گەڕەێکی نوێی هێرشەکانی خۆی بۆ ناوچەی "البریج" و "دیرالبلح" تۆخ کردۆتەوە، ئامانج لەم هێرشانە لەناوبردنی ئەندامانی چەکداری حەماس ناوبردووە". نووسینگەی میدیایی حەماس رایگەیاند ، "بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بینایەکی سەر بە شارەوانی "نەسیرات" لە ئێوارەی پێنج شەممەدا، ئەیاد ئەلمغاری، سەرۆکی شارەوانی نەسیرات و کوڕەکەی کوژراون". بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی فەلەستینەوە لە نەسیرات لە بەرەبەیانی پێنجشەممەدا، لانیکەم 37 کەس لە قوتابخانەیەک کوژران، کە لە لایەن ئاژانسی یارمەتی گەیاندنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خەڵکی فەلەستینەوە بەڕێوە ئەبرا. وتەبێژی نەخۆشخانەی "شەهیدانی الاقصی" لە "دیرالبلح" رایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێردا 141 تەرم و 380 بریندار لە "نەسیرات" و "دیرالبلح" گەیەندراوەتە ئەم نەخۆشخانەیە، دەوترێت ئەم نەخۆشخانەیە بە تەواوەتی لە رووخاندایە. سوپای ئیسرائیل دەڵێت، ئەو بەشە لە قوتابخانەکە کە کراوە بە ئامانج، شوێنی چالاکای هێزەکانی "حەماس، جەهادی ئیسلامی فەلەستین و داعش" بووە. بە پێی زانیارییەکانی سوپای ئیسرائیل، یەکەی ژمارەیەک لە ئەندامانی تایبەتی حەماس کە 7ی تشرینی یەکەمی 2023 هێرشیان کردە سەر ئیسرائیل، لەم قوتابخانەیە خۆیان شاردبووەوە.
هاوڵاتی دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی هۆشداری دەدەن و دەڵێن "بێدەنگ نابین و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین". ئەمڕۆ هەینی 7ی حوزەیرانی 2024، دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، "ئەم کابینەیە تەنیا خەریکی بەرپاکردنی جەنگی دەرونیبوون لەگەڵ فەرمانبەراندا و نایەوێت بڕیارەکان دادگای فیدراڵی جێبەجێ بکات و کات بەفیڕۆدەدات". ئاماژەیان بەوەشکرد، "دواکەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمدایە و دەیان هەزار ناو و کۆدی وەهمی خزاندووەتە ناو لیستەکانیان و ئاماد نییە لیستەکانیان بە پوخستی رەوانەی بەغدا بکات". دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی هۆشدارییان دا و رایانگەیاند، "بێدەنگ نابین و کاردانەوەی توندمان دەبێت و بەم زووانە خۆپیشاندان ساز دەکەین لە دژی دواخستنی ناردنی لیستی مووچە بۆ بەغدا، هەژماری ئەوان و دواخستنی تەوتین و رازی نەبوونیان بە هەندێک بانکی گوماناوی و جەختکردنەوە لە سەر تەوتین لە رێگەی بانکەکانی رەشید و رافیدەین".
هاوڵاتی نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەکان رایگەیاند، رۆژی 17ی ئەم مانگە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە، بەوەش پێچەوانەی جەژنی رەمەزان، یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی شیعە و سوننە لە عێراق جیاوازە و لە یەک رۆژدا نابێت. ئەمڕۆ هەینی 7ی حوزەیرانی 2024، نووسینگەی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق رایگەیاند، "رۆژی شەممە یەکەم رۆژی مانگی زیلحیجەی ساڵی 1445ی کۆچییە، بەو پێیەش رۆژی دووشەممە، 17ی حوزەیران، دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان". رۆژی پێنجشەممە، 6ی حوزەیرانی 2024 سعودیە رایگەیاند، "رۆژی یەکشەممە، 16ی حوزەیران یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە، هاوکات دیوانی وەقفی سوننەش بەدوایدا ئەو رۆژەی بە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاریکرد". رۆژی 10ـی نیسانی ئەمساڵ دوای چەند ساڵێک سوننە و شیعەکانی عێراق جارێکی دیکە پێکەوە جەژنیان کرد، دوای ئەوەی هەردوولا یەک رۆژیان وەکو یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان دیاریکرد.
هاوڵاتی لە سبەینێوە ڕێگەی مەرزی کێلێ بە ڕووی هاتووچۆی شۆفێران دادەخرێت، هاوکات ڕێگەی جێگرەوە بۆ بارهەڵگران دیاری کراوە. ئەمڕۆ هەینی 7ی حوزەیرانی 2024، مەرزی نێودەوڵەتی کێلێ راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیاندا ئاماژە بەوەکراوە، سبەینێ شەممە 8ی حوزەیرانی 2024 رێگەی هاتووچۆی نێوان (گردەسپیان -دارەشمانە )دادەخرێت بەهۆی دەست بەکاربوونی کۆمپانیا بەمەبەستی نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکە. ئاماژە بەوەشکراوە، شۆفیێران دەتوانن رێگەی (دێگە - دارەشمانە) بەکاربهێنن تاوەکو تەواوبوونی پڕۆژەکە. مەرزی کێلی دەکەوێتە باکووری رۆژھەڵاتی قەزای پشدەرەوە لە ئیدارەی راپەڕین و سنووری شاری سەردەشت لە رۆژئاوای ئێران.
هەوراز حوسێن هاوڵاتی، وارشۆ بڕیارە هەفتەی داهاتوو سێ کەشتیی جەنگی و ژێردەریاییەکی رووسیا بگەنە کەناراوەکانی کوبای دراوسێی ئەمریکا. وەزارەتی دەرەوەی کووبا دڵنیایی دەدات کە هەنگاوەکە هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ لە خۆی ناگرێت. ئەمڕۆ هەینی 7ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی دەرەوەی کووبا لە راگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە نێوان 12 بۆ 17ی ئەم مانگە سێ کەشتی جەنگی و ژێردەریاییەکی رووسیا دەگەنە کەناراوەکانی هاڤانای پایتەختی ئەو وڵاتە کە تەنیا 145 کیلۆمەتر لە ئەمریکاوە دوورە. هاوکات دڵنیایی دەدات، هیچ مەترسییەک بۆ سەر ناوچەکە دروست ناکات. لە راگەیێنراوەکەدا باس لەوەشکراوە، "ئەم سەردانە رەنگدانەوەی پەیوەندیی دۆستانەی مێژوویی کوبا و رووسیایە و بە رژدی پەیڕەوی یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکات". جووڵەی کەشتییەکانی رووسیا بۆ نزیک ئەمریکا لەکاتێکدایە، ئەمریکا رێگەی بە ئۆکراینا داوە بە چەکەکانی هێرش بۆ ناو خاکی رووسیا بکرێت. هاوکاتیشە لەگەڵ هەڕەشەکانی ڤلادمیر پووتین لە دابینکردنی مووشەکی دوورهاوێژ بۆ نەیارەکانی ئەمریکا. هەفتەی رابردوو، پووتین هۆشداری ئەوەی دا، رووسیا هەنگاوی "بێ وێنە" دەگرێتە بەر ئەگەر وڵاتانی وەک بەریتانیا، ئەڵمانیا و ئەمریکا بەردەوامبن لە پێدانی چەک بە ئۆکراینا ودواتریش لەسەر خاکی رووسیا بەکاربێت. ئەمریکا لەبارەی ناردنی کەشتییەکانی رووسیاوە رایگەیاندووە، ئەوان هەنگاوەکە بە هەڕەشە بۆ سەر خۆیان لێکنادەنەوە و هێزی سەربازیی ئەمریکا لە نزیکەوە چاودێری کەشتییەکان دەکات. ناردنی کەشتییەکان بۆ دریای کاریبی بۆ ئەنجامدانی راهێنانێکی دەریاییە لە نێوان کووبا و رووسیا. پەیوەندیی دۆستانەی رووسیا و کووبا دەگەڕێتەوە بۆ کاتی جەنگی ساردی رووسیا و ئەمریکا کە کووبا کڕیارێکی سەرەکیی مووشەک و چەکی رووسیا بوو. پەیوەندییەکانیشیان دووبارە لە دوای دیاداری میگێل دیاز، سەرۆکی کووبا و ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە 2022دا نوێبوونەوەی بە خۆیەوە بینی.
هاوڵاتی سبەی شەممە 8ی حوزەیارانی 2024، شاندێکی دیوانی چاودێری دارایی بۆ وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنیەکان و خەرجی و داهاتی سێ مانگی دێنە هەولێر. ئەمڕۆ هەینی 7ی حوزەیرانی 2024، میدیای پارتی بڵاویکردەوە، بڕیارە سبەی شەممە شاندێکی دیوانی چاودێری داریی عێراق سەردانی هەولێر بکەن و لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی "چوار و پێنجی" هێزە ئەمنیەکان و خەرجی و داهاتی "سێ" مانگی هەرێمی کوردستان بکەن. ئەوەشیان خستۆیەڕوو، دوای تەواوبوونی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری ناوەکان بە کۆد بنێردرێت بۆ بەغدا بۆ ئەوەی مووچەی "دوو" مانگی هێزە ئەمنیەکان بنێردرێت، لەگەڵ وردبینی لە داهات و خەرجیەکانیش تەواو کرا، ڕاپۆرتەکە دەدرێتە هەردوو حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان.
هاوڵاتی سەرۆكی ئەمریكا هاوكاری سەربازی نوێی بە بڕی 225 ملیۆن دۆلار پێشكەشی ئۆكراین كرد، كەسیستەمی بەرگری و چەندین جۆر تەقەمەنی لە خۆدەگرێت. ئەمڕۆ هەینی 7ی حوزەیارانی 2024، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ سەرۆكی ئۆكراین لە پاریس رایگەیاند، بڕی 225 ملیۆن دۆلار وەك پاكێجێكی نوێی هاوكاری سەربازی پێشكەشی ئۆكراین دەكات. ئەمەش لە کاتێکدایە، کە پێشوتر كۆشكی سپی رایگەیاندبوو كە وڵاتەكەیان هاوكاری سەربازی نوێ ڕەوانەی ئۆكراین دەكات، كە مووشەكی جۆری " هیماراس"یش لەخۆدەگرێت، لەگەڵ مووشەكی سیستەمی بەرگری ئاسمانی هاوك، سیستەمی دژە ئاسمانی ستینگەر، سیستەمی دژە تانكی جاڤلین، زرێپۆش، بەلەم و چەندین ئامێر و تەقەمەنی تر. بەپێی ڕێنماییە نوێیەكەی ئەمریكاش لە بەکارهێنانی چەک، ئۆكراین دەتوانێت ئەو جۆرە چەكانە بەكاربهێنێت بۆ هێرشكردنە سەر رووسیا. لە كۆتایی مانگی نیساندا جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا ڕەشنووسی یاسایەكی سەبارەت بە پارەداركردنی هاوكارییە سەربازییەكان بۆ ژمارەیەك هاوپەیمانی واشنتۆن بە بەهای 95 ملیار دۆلار ئیمزاكرد، كە نزیكەی 61 ملیار دۆلاری بۆ ئۆكراین تەرخانكراوە.

هاوڵاتی ئەمڕۆ هەین 7ی حوزەیرانی 2024، سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، چاوەڕوان دەكرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دەستپێبکات. دەشڵێت، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 600 ملیار دیناری موچەی مانگی ئایاری خستوەتە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و چاوەڕوان دەكرێت سبەینێ شەممە 8ی حوزەیران یان رۆژی یەكشەممە 9ی حوزەیرانی 2024، تەواوی پارەكە ڕەوانەی هەرێم بكرێت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی. دەشڵێت، لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەكە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایار دەكرێت بۆ ئەوەی پێش پشووی جەژن ئەو پڕۆسەیە تەواو ببێت. لەبارەی موچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانەوە، سەرچاوەكە ئەوەی ئاشکراکردووە، تائێستا هیچ رێككەوتنێك بۆ ناردنی مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنیەكان نەكراوە و دیار نیە كەی بەغداد موچەكانیان دەنێرێت.

هاوڵاتی ئەمڕۆ هەینی 7ی حوزەیانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی شەممە، 8ی حوزەیرانی 2024 بڵاوکردەوە و دەڵێت، بەپێی پێشبینییەکان گەرمیان، کەرکووک، هەولێر سێ گەرمترین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەبن و لە گەرمیان پلەی گەرما دەگەنە 44 پلەی سیلیزی. بەپێی پێشبینییەکانی کەشناس و بوومەلەرزەزانیی هەرێم، رۆژی شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێـت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی هەینی، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت، واتە لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاژێرێک دەبێت، مەودای بینین لەنێوان هەشت بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت. بەرزترین پلەی گەرمای تۆمارکراویش بەپێی پێشبینییەکانی بەمشێوەیە دەبێت: هەولێر : 42 پلە سلێمانی: 39 پلە دهۆک: 40 پلە کەرکووک: 43 پلە هەڵەبجە: 41 پلە زاخۆ : 42 پلە سۆران : 39 پلە حاجی ئۆمەران : 28 پلە گەرمیان: 44 پلە

هەوراز حوسێن هاوڵاتی، وارشۆ گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا دەڵێت، ئۆکراینا مووشەکی ئەمریکی بۆ کوشتنی ژن و منداڵانی رووسیا لە ناو خاکی رووسیا بەکارهێناوە. ئەمە لە کاتێکدایە لە کۆتایی مانگی ئایار ئەمریکا دەرگای بەکارهێنانی چەکەکانی بۆ هێرشکردنە سەر رووسیا بۆ ئۆکراینا کردەوە. رۆژی هەینی 7-6-2024، ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە کۆنفرانسی ئابووری سەینت پیتەرسبۆرگ رایگەیاند، ئۆکراینا بە چەکی ئەمریکی هێرشی کردووەتە سەر ناوچەی بێلگۆرۆد و بەهۆیەوە ژن و منداڵی رووسیایی کوژراون. بە گوێرەی زاخارۆڤا، لە هێرشەکەدا مووشەکی هایمارسی ئەمریکی بەکارهاتووە و بەڵگەی روونیشیان ئەوەیە، پاشماوەی مووشەکەکەیان دۆزیوەتەوە. ناوچەی بێلگۆرۆد دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای رووسیاوە و هاوسنووری هەرێمی خارکیڤی ئۆکراینایە. رووسیا نزیکەی مانگێکە دەستی بە هێرشی چڕ بۆ سەر خارکیڤ کردووە و دەڵێت ئامانجی دروستکردنی هێڵێکی ئارامە لە نێوان خۆی و ئۆکراینادا. دوای دەستپێکردنەوەی هێرشی رووسیا بۆ سەر خارکیڤ، گوشارێکی زۆر لە کیێڤەوە بۆ سەر هاوپەیمانە رۆژئاواییەکانی هەبوو کە رێگەیان بدەن چەکەکان بۆ هێرشکردنە سەر سوپای رووسیا لە ناو خاکی رووسیا بەکاربهێنن. ئەمریکا و بەریتانیا هەنگاوەکەیان هەڵهێنا و رێگەیان بە ئۆکراینادا، بەڵام بەو مەرجەی تەنیا بنکە سەربازییەکان لە ناوچە سنوورییەکانی رووسیا بکرێنە ئامانج. هەرچی رووسیایە لەم هەنگاوەی ئەمریکا نیگەرانە. ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاندووە، ئامادەیە مووشەکی دوورهاوێژ بداتە وڵاتانی دژ بە رۆژئاوا تاوەکو هێرش بکەنە سەریان. هەڕەشەی ئەوەشی کردووە، ئەگەر هەست بە مەترسی بۆ سەر سەروەری خاکەکەیان بکەن، چەکی ئەتۆمی بەکاردەهێنن.