هاوڵاتی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و کۆنسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە. ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانونی دووەمی 2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له چۆی کوان ژین، كۆنسوڵى گشتيى كۆرياى باشوور له هه‌ولێر كرد كه ئه‌ركه‌كه‌ى كۆتايى دێت. بەپێی راگەیێنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا "نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ماڵئاوايى، سوپاسى كار و هه‌وڵه‌كانى كرد بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ كۆرياى باشوور و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست." سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ى به رۆڵى تيمى زه‌يتوونى سه‌ربازيى كۆرى و ئاژانسى كۆيكا و گه‌ل و حكومه‌تى كۆرياى باشوورى كرد كه هاوكارييان پێشكه‌ش به هه‌رێمى كورستان كردووه. هەروەها چۆی کوان ژین، كۆنسوڵى گشتيى كۆرياى باشوور سوپاس و پێزانينى بۆ " نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دووپاتكرده‌وه كه له ماوه‌ى ئه‌ركه‌كه‌يدا، هاوكار و پشتيوانى بوون و هيواى خواست په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له بره‌ودان بن."
هاوڵاتی بەیانی ئەمڕۆ ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران گەیشتۆتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردەی سیاسی شیعە کۆببێتەوە. ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2022، سەرچاوەیەک بەئاژانسی ڕوسیا تودەیی ڕاگەیاندووە: "ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران ئەمرۆ بەیانی گەیشتۆتە بەغدا بۆ ئەوەی لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردەی سیاسی شیعە کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق" پێشتریش دوو جار ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در كۆبوه‌ته‌وه. هاوکات، دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سەدرو سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، قائانی سه‌ردانی حه‌نانه-ی له شاری نه‌جه‌ف كرده‌وه و كۆبونه‌وه‌ی دووه‌می له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌نجامدا.
هاوڵاتی وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم رایگه‌یاند:" لەدارشتن و دیاری كردنی بودجە و پرۆژەكان، وەزارەتی پلاندانان دادپەروەری پەیرەو دەكات بەشێوەیەك پرۆژەكان خزمەت بە دانیشتوانی هەرێم بگەیەنێت". ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانونی دووەمی 2022، دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان، لەگەڵ پارێزگارەكانی سلێمانی ، دهۆك ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و گەرمیان كۆبووە. وەزارەتی پلاندانان لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:"لەوكۆبونەوەیە گفتوگۆ لەبارەی پرۆژەكان كرا بەتایبەت پرۆژەكانی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ ، وەزیری پلاندانان ڕای گەیاند لەدارشتن و دیاری كردنی بودجە و پرۆژەكان وەزارەتی پلاندانان دادپەروەری پەیرەو دەكات بەشێوەیەك پرۆژەكان خزمەت بە دانیشتوانی هەرێم بگەیەنێت." دارا ڕەشید داوای كرد لیستی پرۆژەكان ئامادەبكەن بەمەرجێك پرۆژەكان سوود بە هاوڵاتیان بگەیەنێت و بەجێبەجێكردنی لەخزمەت دانیشتوان بێت." دواتر تاوتوێ پرۆژەی هاوبەشی كەرتی گشتی و تایبەت (PPP) كرا كە وەزارەتی پلاندانان سەرپەرشتی دەكات بۆ جێبەجێكردنی پرۆژە گرنگ و ستراتیژیەكان بۆ ئەمەش داوا لە پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆكان كرا بە گوێرەی پێویستی پرۆژەكان دیاری بكەن بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكرێت. پاشان پارێزگارەكان و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان راوبۆچونیان لەبارەی پرۆژەی پەرەپێدانی پارێزگاكان پێشكەشكرد.
هاوڵاتی رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند :" سوورین لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی و دەرگامان بۆ هەمووان کراوەیە". ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانوونی دووەمی 2022، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند: "دادگای باڵای فیدراڵی عێراق جارێکی دیکە بێگەردی و سەربەخۆیی خۆی راگەیاند و ملکەچ نەبوو بۆ ئەو گوشارانەی لە لایەن هێزە سیاسییەکانەوە ئاراستەی دەکرا". سەدر دووپاتیکردەوە سوورە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی و لە هەمانکاتدا دەرگایان بۆ هەمووان کراوەیە. سەدر نووسیویەتی: "هەمووان برای ئێمەن ئەگەر ئۆپۆزیسیۆن بن یاخود بایکۆت بکەن، مادام کار بۆ چاکسازی و عێراق دەکەن. ئەمڕۆ سێشەممە 25-01-2022 دادگەی فیدراڵی لە دووەمین دانیشتنی‌دا تانەکانی لەسەر یەکەمین دانیشتنی پەرلەمانی عێراق رەتکردەوە و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی بە یاسایی لە قەڵەمدا. موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، کە رەوتەکەی خاوەنی 73 کورسییە لەم خولەی پەرلەمان بەردەوام جەخت لەوە دەکاتەوە لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتێکی " زۆرینەی نیشتمانی" دایە.
شاناز حەسەن بەهۆی دابەشنەكردنی نەوتی سپی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە هاوڵاتیان پەنا دەبەنە بەر كڕینی نەوت بە دەبە كە لە ئێستادا نرخەكەی بەرزبووەتەوە. ڕیبین مەولود، فرۆشیاری غاز، لە لێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:" نەبونی غازی پێویست لە كارگەكاندا وایكردووە نرخەكەی لە بازاڕدا بەرزببێتەوە بە جۆرێك لەهەندێك شوێن تا 20هەزار دینار فرۆشراوە". هاوكات خاوەنی كارگەیەكی غازفرۆشتن لە دهۆك ئاماژە بە ئەوە دەدات حكومەتی هەرێم هاوكاریان ناكات و وتی:" كەمی غاز وایكردووە لەلایەن هەندێك فرۆشیارەوە سوود لە هەلەكە وەربگیرێت و بەگران بگەیەنرێتە دەست هاوڵاتیان". ئەم خاوەن كارگەیە كە نەیوست ناوی خۆی ئاشكرابكات ئاماژەی بۆ ئەوەكرد دوو ڕۆژە نرخی بتڵێك غاز لە بازاڕەكانی دهۆك بە 15هەزار دینار دەفرۆشرێت. هاوكات نرخی نەوتیش لە بەرز بونەوەدایە و دەبەیەك نەوتی 20 لیتری بە 15هەزار دینارە. حسێن، فرۆشیارێكی نەوتە و ئاماژە بەوە دەدات، خەڵكەكە بۆ خۆ گەرمكردنەوە تەنیا سەرچاوەی نەوتە، بۆیە نەوت گران بووە و نرخەكەی گەیشتوەتە 15هەزار دینار بۆ یەك دەبە. ئەم فرۆشیارە وتیشی:" ماڵ هەیە لەبەر گرانی نرخەكەی وەك پێداویستی ڕۆژانە بە دەبە نەوت دەكرێت". محەمەد حەسیب، بەرێوەبەری بەرهەمە نەوتییەكانی سلێمانی رایگەیاند لە ئێستادا لەهەوڵدان كێشەی كەمی غازی ماڵان چارەسەر بكەن، وتیشی:" سلێمانی له 12 پشكه‌وه بۆ 15 پشك زیادی كردوه و دۆخه‌كه به‌ره‌و باشبون ده‌ڕوات، هه‌ر پشكێكیش واته تانكه‌رێك كه له 20 ته‌ن غاز پێكدێت، هه‌ر ته‌نێكیش هه‌زار و 650 بتڵ غازه واتا رۆژانە زیاتر لە سێ هەزار بتڵ غاز زیادی كردووە".
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند:" پلەکانى گەرما بە یەک تا دو پلە رو لە بەرزبونەوە دەکه‌ن، بە تایبەت نزمترین پلەکانى گەرما ئەمڕۆ بە بەراورد بە چەند ڕۆژى رابردو بەرزبونەوەى بە خۆوە بینیوە". بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 25ی کانونی دووەمی 2022، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند:" ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 10 پله‌و نزمترین پله‌ی گه‌رماش 1- ده‌بێت". به‌پێی كه‌شناسی، لەکاتى بونى نیمچە هەور یان زیاتر لە ئاسمانى هه‌رێمی كوردستان ئەگەرى پروشکە باران هەیە لە ماوەیەکى کەم، پلەکانى گەرما بە یەک تا دو پلە رو لە بەرزبونەوە دەکه‌ن، بە تایبەت نزمترین پلەکانى گەرما ئەمڕۆ بە بەراورد بە چەند ڕۆژى رابردو بەرزبونەوەى بە خۆوە بینیوە بەم شێوەى خوارەوە لە سەنتەرى پارێزگاکان: هەولێر نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ 6 پلەى سیلیزى سلێمانى نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ 1- پلەى سیلیزى دهۆک نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ 3 پلەى سیلیزى کرکووک نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ 2 پلەى سیلیزى هەڵەبجە نزمترین پلەى گەرماى ئەمڕۆ 1- پلەى سیلیزى ە.
هاوڵاتی نوسینگەی ڕاگەیاندنی ویلاتە یەکگرتووەکان، داوا لە خێزانی دیپلۆماتەکانی وڵاتەکەی لە ئۆکرانیا دەکات، کە وڵاتەکە جێبهێڵن. ئەمڕۆ دووشەممە 24ی کانوونی دووەمی 2022 ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، نوسینگەی ڕاگەیاندنی ویلاتە یەکگرتووەکان، داوا لە خێزانی دیپلۆماتەکانی وڵاتەکەی لە ئۆکرانیا دەکات، کە وڵاتەکە جێبهێڵن. پێشووتر ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاندبوو، زانیاری‌یان لایە کە ڕوسیا لە ئانوساتدایە بۆ هێرشکردنە سەر ئۆکرانیا، بەم پێیە یەکەم هەنگاوی ئەمریکا، داواکردنە لە هاوڵاتییانی ئەمریکی دانیشتووانی ئۆکرانیا، وڵاتەکە جێبهێڵن. هەرچەندە لای خۆیانەوە ڕوسیا ڕەتیدەکەنەوە هیرش بکەنە سەر ئۆکرانیا، بەڵام بەپێیزانیارییەکانی ئەمریکا کە بڵاوی کردووەتەوە، 137 هەزار سەربازی ڕوسی لەسەر سنوری ئۆکرانیا جێگیرکراون. لەلایەکی دیکەوە، ئاژانسی ئیکۆنۆمیک تایمز ئاماژە بەوەدەدا، بایدن پلانی ئەوەی هەیە، هەزار بۆ 5 هەزار یەکەی سەربازی بنێرێت بۆ ئۆکرانیا.
هاوڵاتی وتەبێژی یەكێتیی لە وەڵامی راگەیەندراوەكەی وتەبێژی پارتی رایگەیاند، هیچ رێككەوتنێكی كۆنكرێتیمان لەگەڵیان نەبووە، دەشڵێت یەكێتی هەمیشە لەگەڵ یەكڕیزیی ماڵی كورد بووە. مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی پێشتر لە وەڵامی یەكێتیی رایگەیاندبوو:پێویست بوو یەكێتیی لەبارەی بابەتی سەرۆككۆمار و یەكڕیزیی ناو ماڵی كوردیی، وردتر و نیشتمانیتر هەڵسوكەوتی كردبا و دەبێت بەرپرسیارێتیی دۆخی ئێستا و دواتری ئەو لێكترازانەی هاتووەتە كایەوە لەئەستۆبگرێت. بەڵام لەوەڵامێكی دیكەدا و لەڕاگەیەندراوێكدا ئەمین بابە شێخ، وتەبێژی یەكێتیی رایگەیاند:یەكێتیی هەمیشە لەگەڵ یەكڕیزیی ماڵی كورد بووە و هەوڵی بەردەواممان دووپاتكردووەتەوە، بەڵام كە دڵنیابووین پارتی بە ئەجێندایەكی تەمومژاوی هاتە ناو دانووستانەكان و ناو پرۆسەی سیاسیی عێراقەوە، هەستمان كرد ئەو هەوڵانە مەترسیدار دەبن و خزمەت بە پرۆسەی دیموكراسی و مافە دەستووریەكانی گەلانی عێراق و قەوارەی هەرێم ناكات. وتەبێژی یەكێتی وتیشی:بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەمیشە بڕوامان بە پرەنسیپی دیالۆگ و دانووستاندن نەگۆڕە و ئێستاش لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی دەرگای ئەو بژاردەیەمان دانەخستووە بە مەرجێ بۆ رێككەوتنێكی كۆنكریتی بێت.
هاوڵاتی سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند:" بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە پارێزگای کەرکوک سێ ئەندامی سوپای عێراق گیانیان لەدەستداوە". ئەمڕۆ دووشەممە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیای عێراقیی وتووە""لە پارێزگای کەرکوک و بەدیاریکراوی لە قەزای داقوق، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی لە جۆری هەمەر تەقیوەتەوە کە تایبەت بووە بە فەوجی هەشتی سوپای عێراق". باسی لەوەشکرد، بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ ئەندامی سوپای عێراق بوونەتە قوربانی و یەکێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە. بەپێی زانیارییەکان، کوژراوەکان ناویان، رەشاد جەبار، حەیدەر جەبار، عەلی موحسین و سەعید حەداوییە و سەربازەی فیرقەی هەشتی هێزەکانی عێراق بوون. لە چەند رۆژی رابردوودا، ژمارەیەک چەکداری داعش هێرشیانکردە سەر یەکێک لە سریەکانی فیرقەی یەکی سوپای عێراق لە ناحیەی عوزێمی سەر بە قەزای خاڵس و بەوهۆیەوە 10 سەربازی سوپای عێراق و ئەفسەرێک کوژران.
هاوڵاتی قائیمقامی سلێمانی، ئاماری كاروچالاكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی ساڵی رابردووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لیژنەکانیان ساڵی رابردوو (730) شوێنیان داخستوە و (100) شوێنیشیان داوەتە دادگا و (7) هەزار و (59) پسوڵەى ئاگادارکردنەوەشیان له‌ساڵی (2021) تۆماركردوه. ئاوات محەمەد، قائیمقامى قەزاى مه‌ڵبه‌ندی سلێمانى رایگەیاند: لیژنە هاوبەشەکانى قایمامیەتى سلێمانى لەساڵى (2021)دا (77) هەزار و (814) سەردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌گشتییه‌كان ئەنجامداوە، لەئەنجامى ئەو بەسەرکردنەوانەشدا (7) هەزار (857) پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان تۆمارکردوە، كه‌به‌شێكی زۆری سه‌رپێچییه‌كان کەمتەرخەمى خاوەنى شوێنەکان بووه، نەک چاوچنۆکى بەدەستهێنان پارە بەشێوەى نایاسایى. ئاماژەی بەوەشکرد، به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن وه هه‌روه‌ها پابه‌ندنه‌بون به‌رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (730) شوێنیان داخستوە و (100) شوێنیشیان داوەتە دادگا و (7) هەزار و (59) پسوڵەى ئاگادارکردنەوەشیان له‌ساڵی (2021) تۆماركردوه. قائیمقامی سلێمانی وتیشی: له‌ئه‌نجامی پشكنییه به‌رده‌وامییه‌كانی لیژنه هاوبه‌شه‌كان بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه‌ی رۆژانه هاووڵاتییان به‌كاریده‌به‌ن، توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر (836) تۆن و (2) کیلۆگرام بگرن و دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه وله‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوبراون.
هاوڵاتی عێراق و سعودیه رێككەوتنێك واژۆده‌كه‌ن له بوارى وزه‌و كشتوكاڵ و بازرگانى هاوبه‌ش ده‌گرێته‌وه و هه‌ردولا رێكه‌وتون بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى عه‌رعه‌ر. حمید غزی ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند:" هه‌ردوو وڵات گه‌شتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ى پێویسته له‌چه‌ند ڕویه‌كه‌وه هه‌ماهه‌نگى یه‌كتربن له‌وانه كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌ى عه‌رعه‌ر كه سودى زۆرى بۆ هه‌ردولا هه‌یه". ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق وتیشی:" گرفت هه‌یه له بازرگانى و كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌كه له‌هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیدان و عێراق و سعودیه له‌بوارى پیشه‌سازى و وزه‌و بازرگانى و كشتوكاڵ سبه‌ینێ لێكتێگه‌شتنیان هه‌یه‌و سبه‌ینێ ڕێكه‌وتنێك له بوارى كاره‌با واژۆده‌كه‌ن".
هاوڵاتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی ھەرێم رایگەیاند، لە مانگی داھاتووەوە بەبێ كارتی ڤاكسین مامەڵەی ھاوڵاتیان ڕایی ناكات. وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی ھەرێم لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: لە رۆژی یەكی شوباتی 2022 بەدواوە پێویستە ھاوڵاتیان لە كاتی سەردانیان بۆ وەزارەت كارتی وەرگرتنی ڤاكسینیان یان ئەنجامی تێستی كۆرۆنایان پێ بێت كە 48 كاژمێری بەسەردا تێپەڕنەبوبێت، بەپێچەوانەوە ڕێگەیان پێ‌نادرێت سەردانی وەزارەت بكەن بۆ ڕایكردنی مامەڵەكانیان. وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەو فەرمانبەرانەی دیوانی وەزارەت كە ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرگرتووە، پێویستە تا ڕۆژی پێنجشەممە وێنەیەك لە ناسنامە یاخود كارتی وەرگرتنی ڤاكسین بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی و سەلامەتی لە دیوانی وەزارەت بنێرن، ئەو فەرمانبەرانەشی ڤاكسینیان وەرنەگرتووە، بەبێ تێستی كۆرۆنا كە 48 كاتژمێری بەسەردا تێپەڕنەبوبێت، ڕێگەیان پێ‌نادرێت بچنە دەوام و بەنەھاتوو ھەژمار دەكرێن".
عەمار عەزیز بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی ئارد و گرانبونی غاز ژمارەیەک فرن و نانەواخانە لە دهۆک و ئیدارەی زاخۆ داخران. ئاراس مەهدی، خاوەن نانەواخانەیەکە لە شاری دهۆک بە هاوڵاتی ی وت:" ئێستا فەردەی ئارد بە 40 هەزارە پێشتر بە 20 هەزار دیناربوو، تەنەکەی روون ئێستا بە31هەزارە پێشتر بە حەوت هەزار بۆ،هەموو شتێک بووەتە دوو تا سێ قات، وا بڕوات منیش فرنەکەی خۆم دادەخەم". ئاراس ووتیشی:"کەس حەزناکات دوکانەکەی خۆی دابخات بەڵام ئەگەر هیچ قازانج نەکەین و کریێ دوکانەکە لسەر حسابی خۆمان بێت ناچارین ئێمەش دادخەین". ئەحمەد مەلا وەحید مزوری، نوێنەرێ خاوەن فرن و سەمونخانەکانی دهۆک بە هاوڵاتی ی وت:"تا ئەمڕۆ 47 فرن و سەمونخانە لە سنوری دهۆک و ئیدارەی زاخۆ داخراون وابڕوات ژمارەکەهێشتا زیاتر دەبێت،هۆکارەکان دیار و ئاشکران هیچ کەس و لایەنێک هاوکاریمان ناکەت". ناوبراو وتیشی:" ئێستا یەک لیتری گازۆێل بە 850دینارە پێشتر حکومەت بە 250دینار دەدا خاون فرن و سەمونخانەکان دواتر کردی بە500دینار". لەسنوری دهۆک 129 سەمونخانە، 204 نانەواخانە، لە سنوری ئیدارەی زاخو 300 نانەواخانە و فرن هەن. ئەحمەد مەلا وەحید مزوریئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:" چەندینجار داوامان لەبەرپرسان کردوە هاوکاریمان بکەن بەڵام هیچ کەس ئامادە نیە داواکاریەکانمان جێبەجێ بکات، لەئێستادا جگە لە داخستن هیچ بژاردەیەکی ترمان نیە". ماوەیەك لەمەو پێش خاوەنی نانەوا و سەمونخانەكانی هەرێم بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی ئاردەوەخۆپیشاندانیان كرد و داوایان لە حكومەت كرد هاوكاریان بكات.
هاوڵاتی وتەبێژی پارتی لە وەڵامی بەیاننامەیەكی شەوی ڕابردووی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیدا رایگەیاند، مەبەستیان بووە شاندێكی هاوبەشی هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان پێكبهێندرێت، بەڵام سەری نەگرتووە، بەیاننامەكەش دوای ئەوە دێت یەكێتی و پارتی رێكنەكەوتن لەسەر كاندیدێك بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق و پارتیش كاندیدەكەی خۆی نەكشاندووەتەوە. دوێنێ یەكشەممە ئەنجوومەنی سەركردایەتیی یەكێتیی كۆبووەوە و دواتر لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: پارتی تاكڕەوانە و لە دەرەوەی ویست و ئیرادەی یەكڕیزی گەلی كورد و هێزە سیاسییەكانی كوردستان هەنگاویناوە و رێككەوتنیان لەگەڵ هەندیك لایەنی سیاسی واژۆ كردووە و لە چوارچێوەی ئەو رێككەوتنەیان كاندیدێكی خۆی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار پێشكەشكردووە. هەر دوای بەیاننامەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێـتی لەپەیجی خۆی ڕایگەیاند: ئەنجومەنی سەركردایەتی هەڵوەستەی جددی كرد و پێی وابوو پارتی تاكڕەوانە و لە دەرەوەی ویست و ئیرادەی یەكڕیزی گەلی كورد و هێزە سیاسییەكانی كوردستان هەنگاویناوە و رێككەوتنیان لەگەڵ هەندیك لایەنی سیاسی واژۆ كردووە و لە چوارچێوەی ئەو رێككەوتنەیان كاندیدێكی خۆی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار پێشكەشكردووە. بافڵ تاڵەبانی دەڵێت :مادەم لایەنی دیكە دوور لە پرەنسیپی تەوافق كاندیدی خۆیان پێشكەش دەكەن یەكێتیش مافی خۆیەتی كە پۆستی سەرۆككۆمار بە ئیستیحقاقی كورد و یەكێتیی بزانێت بۆیە سازشی لەسەر ناكات. هاوسەرۆكی یەكێتی راشیگەیاندووە: ئەو قسەوباسانەی كە دەوترا پارتی تەنها كێشەی لەگەڵ كاندیدی یەكێتی هەبوو و ئەگەر ئاڵوگۆر بەو كاندیدە بكرایا پارتیش كاندیدی خۆی دەكشاندەوە دووربوون لە راستییەوە، دەركەوت ئەمە تەنیا بۆ چاوبەستەكی بووە و ئامانجی سەرەكی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆككۆمارە دوور لە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە كوردستانییەكان بەتایبەتی یەكێتیی. لەوەڵامدا مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند: لەبارەی پارتیمان و ڕەوشی سیاسیی و پرسی سەرۆككۆمار هەندێ بەلاڕێدابردن و بێ ئینسافی تێدا بوو، بۆیە بە باشی دەزانین ڕای گشتیی كوردستان لە ڕاستی و دروستیی بابەتەكان ئاگادار بكەینەوە. لەڕاگەیەندراوەكەی وتەبێژی پارتییدا هاتووە: دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی ئۆكتۆبەری ڕابردووی پەرلەمانی عێراق، لەسەر ڕاسپاردەی مەسعود بارزانی شاندێكی مەكتەبی سیاسیی پارتی بە مەبەستی گەڵاڵەكردنی هەڵوێستێكی هاوبەش و یەكخستنی ناوماڵی كوردی و دروستكردنی شاندێكی هاوبەش بۆ بەغدا و لەپێناو چەسپاندنی داوا ڕەواكانی گەلی كوردستان، سەردانی هەموو لایەنە كوردستانییەكانی كرد. هەر لەسەر ئەو بنەمایەش بوو كۆبوونەوەی نێوان هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی بەسترا و لەگەڵ ئەوەشدا مەسعود بارزانی پێشوازی لە بافل تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی كرد، ئامانجی سەرەكیی ئەو كۆبوونەوانە ئامادەكردنی بەرنامەیەكی كوردستانی بۆ دیدی هاوبەش بەرانبەر داهاتووی عێراق و داوا ڕەواكانی گەلی كوردستان و تێكڕای پڕۆسەی سیاسی بوو. هەر لە ڕوونكردنەوەكەی وتەبێژی پارتیدا هاتووە: ئێمە مەبەستمان بوو شاندێكی هاوبەشی هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان پێكبهێندرێت، بەڵام بە داخەوە بۆمان ڕوون بووەوە كە نوێنەرانی یەكێتیی بەشدار لە شاندە هاوبەشەكە ڕوانگەیەكی ڕوونیان نییە و توانای بڕیاردانیشیان لەمەڕ پرسەكان نەبوو، جگە لەوەش بە بێ ئاگاداركردنەوەی پارتی لە شاندە هاوبەشەكە كشانەوە. وەك وتەبێژەكەی پارتی دەڵێت: لەبارەی دانیشتنی یەكەمی پەرلەمانی عێراق كە پێویست بوو هەموو لایەك پابەندی هەنگاوە دەستوورییەكان بن، فراكسیۆنی یەكێتیی سەرباری ئامادەبوونی سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكان، دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی جێهێشت، هەر ئەوەش یەكەم هەنگاوی فراكسیۆنی یەكێتی بوو بۆ تێكدانی یەكڕیزیی لایەنە كوردستانییەكان. مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی دەشڵێت: لەبارەی بابەتی سەرۆككۆماریش دووپاتی دەكەینەوە كە ئەو پۆستە ئیستحقاقی گەلی كوردستانە و تەنیا موڵكی لایەنێك یان كەسێكی دیاریكراو نییە، هەر بەپێی ئەو بنەمایەش دەبێ تەنیا كاندیدێك دیاری بكرێت كە ڕەزامەندی و پاڵپشتیی هەموو لایەنە كوردستانییەكانی لەسەر بێت، بەڵام یەكێتی بەردەوام بوو لەسەر پێداگریی خۆی بۆ كاندیدكردنی كەسێك ئەویش لە دەرەوەی ڕەزامەندیی ناوماڵی كوردیی و پۆستی سەرۆككۆماریشی وەك ئیستحقاقێكی تەواو حزبی سەیر كردووە و لە ڕوانگەیەكی تەواو حزبیانە كاری بۆ كردووە نەك نیشتیمانیانە. لەكۆتایی ڕاگەیەندراوەكەی وتەبێژی پارتیدا ئەوەش هاتووە: پێویست بوو یەكێتی لەبارەی بابەتی سەرۆككۆمار و یەكڕیزیی ناوماڵی كوردیی وردتر و نیشتیمانی تر هەڵسوكەوتی كردبا، دەبێ بەرپرسیارێتیی دۆخی ئێستا و دواتری ئەو لێكترازانەی هاتۆتە كایەوە لە ئەستۆبگرێت. ئێستا پارتی وەك ركابەری بەرهەم ساڵح، هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق كاندید كردووە، ئەوەش لەكاتێكدایە هێشتا لەتیف ڕەشید هاوسەری شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید كردووە و نەكشاوەتەوە.
هاوڵاتی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ وەفدێكی دادوەری لوبنانی كۆبووە و دۆخی دادگاكانی هەرێم و عێراق تاوتێكران. ئه‌مڕۆ دووشەممە 24ی كانوونی دووه‌می 2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له دادوه‌ر هنرى خوورى، وه‌زيرى دادى لوبنانى و وەفدێكی ياوه‌رى كرد كه له سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى لوبنان، ياريده‌ده‌رى ئه‌منيدارى گشتي كۆمكارى عه‌ره‌بى و ژماره‌يه‌ك له ڕاوێژكاران پێكهاتبوو و به بانگهێشتێك بۆ به‌شدارى له يادى ڕۆژى دادوه‌ريى عيراقدا، سه‌ردانى به‌غدايان كردبوو. له ديدارێكدا وه‌زيرى دادى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، تيشك خرايه سه‌ر سيستم و دۆخى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و دادگاكان و لێكچوونيان له لوبنان و عيراق و هه‌رێمى كوردستان و بوارى هاريكاريى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى لوبنان و عيراق و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌كانى يه‌كتر خرايه به‌ر باس، هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگيى سه‌ربه‌خۆيي ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى كرايه‌وه و هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه سه‌ربه‌خۆيي دادوه‌رى بنه‌ماى دهوڵهتدارييه. دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ئه‌منى له عيراق و لوبنان ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو. لهمبارهيهوهوەفدى لوبنانى پوختهيهكيان ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌تى لوبنان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخى سه‌ختى ئێستاى ئابووريى وڵاته‌كه و قه‌يرانه‌كان خسته ڕوو، هه‌روه‌ها باسيان له دهسپێشخهرييهكى كۆمكارى عه‌ره‌بى بۆ پشتيوانيى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى لوبنانى له دۆخى ئێستايدا كرد. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى وەفدەكهى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و هيواى خواست هاريكاريى عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لوبنان له بوارى دادوه‌ريدا پته‌وتر بكرێت و ئاماژه‌ى به ڕۆڵى ڕه‌وه‌ندى لوبنانى له هه‌رێمى كوردستان كرد به‌تايبه‌تيش له بواره‌كانى ئاوه‌دانكردنه‌وه و خزمه‌تگوزارى و بانكداريدا. دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و لوبنان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
