هاوڵاتی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایگەیاند:" پڕۆسەی رێکخستنەوەی پەیکەری یەکێتی لە مەکتەب و ئۆرگانەکان بەردەوامە و هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێشەوە دەڕوا بۆ پتەوکردن و پوختەکردنی ریزەکانی حزبەکە. ئەمڕۆ دووشەممە 03-01-2022 مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بە سەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی حیزبەکە لە کەرکووک کۆبووەوە. مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایدەگەیێنێت، لە کۆبوونەوەکەدا "جەخت کرایەوە کە پرۆسەی رێکخستنەوەی پەیکەری یەکێتی لە مەکتەب و ئۆرگانەکان بەردەوامە و هەنگاو بە هەنگاو بەرەو پێشەوە دەڕوا بۆ پتەوکردن و پوختەکردنی ریزەکانی یەکێتییەکەی سەرۆک مام جەلال و کۆششکردن بۆ گەنجکردنەوەی حیزب لە رێگەی نوێکردنەوەی بەشداری چۆنایەتی ژنان و لاوان لە ئۆرگان و رێکخراوەکانی یەکێتیدا". بەپێی راگەیێندراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە لەبارەی رەوشی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق و پێکهێنانی حکومەتی نوێ بووە. لە کۆبوونەوەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە هەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان لە بەرامبەر پێشهاتەکانی عێراق یەکبخرێت، "بۆ ئەوەی پرۆژەی کوردستانی ئەرکەکانی لە خزمەتی پرۆسەی سیاسی و ئیستحقاقەکانی حکومەتی نوێ جێبەجێ بکات. بۆ ئەم مەبەستەش لیژنە هاوبەشەکانی یەکێتی و پارتی گەڵاڵەی بەرنامەی پێکەوەیی لە بەغدا یەکلایی بکەنەوە". لەبارەی هۆکاری ئەوەی کە کۆبوونەوەکە لە کەرکووک بەڕێوەچوو، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی رایدەگەیێنێت، مەبەست لە کۆبوونەوە لە کەرکووک بایەخدان بووە بە ژیان و ئارامی خەڵکی ناوچە داڕێنراوەکانی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە کە لە شەڕی داعش قوربانییەکی زۆریان داوە. بەپێی راگەیێندراوەکە، "پێویستە حکومەتی داهاتوو لەسەر بنەمای دەستوور و تەوافوق و شەراکەتی راستەقینە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکان بکات.. چونکە تەنیا بە حکومەتێکی لەو شێوەیە پڕۆسەی سیاسیی عێراق دەپەرژێتە سەر ئەرکە نیشتمانییەکانی بەرەنگاری تیرۆر و تایفەگەری و راستکردنەوەی باری ئەمنی و سیاسی بە تایبەتی بۆشایی ئەمنی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیتحادی کە پێویستی بە هەماهەنگی کارا هەیە لەنێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق". بەشێکی دیکەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە لەبارەی کاروباری ناوخۆی یەکێتی و چاکسازی و گەشەپێدان و هەڵوێستی حزبی بوو.
هاوڵاتی هەدەپە رایگەیاند، بە مەبەستی دوورخستنەوەی لە هەدەپە بە شێوەیەكی یەكجاری، هاوسەرۆكی شارەوانیی شارۆچكەی گیلی سەر بە پارێزگای ئامەدی رەوانەی ئەنجوومەنی دسپلینی ناوەندیی هەدەپەی ئەنقەرە كردووە. پارتی دیموكراتی گەلان "هەدەپە" لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: مستەفا ئاككول، هاوسەرۆكی شارەوانیی گیل-ی ئامەد، بە پێچەوانەی سیاسەتەكانی پارتەكەمان و پرەنسیپەكانی ئیدارەی خۆجێیی هەڵسوڕاوە و قسەی كردووە. هەدەپە وتیشی: بەو هۆیەوە بۆئەوەی بە مسۆگەری لە هەدەپە دووربخرێتەوە رەوانەی ئەنجوومەنی دسپلینی ناوەندیی هەدەپە كراوە. لە راگەیەندراوەكەیدا هەدەپە دەشڵێت: دوای كۆتاییهاتنی ئەو قۆناغەی ئەنجوومەنی دسپلینی ناوەندیی هەدەپە لەبارەی مستەفا ئاككول بەڕێوەیدەبات، وردەكاری و ئەنجامەكانی بۆ رای گشتی ئاشكرا دەكەین.
هاوڵاتی قائیمقامیهتی سلێمانی ڕایگهیاند:" له مانگێکدا زیاتر له سێ ملیۆن و پێنجسهد و بیست و پێنج ههزار دینار غهرامهی سهرپێچیكاران كراوه بهپێی یاساش دهخرێتهوه سهرداهاتی گشتی. بهگوێرهی راگهیهندراوێكی قائیمقامیهتی سلێمانی، ئهمڕۆ دوشهممه قائیمقامیهتی سلێمانی ئاماری كاروچالاكی لیژنه هاوبهشهكانی بڵاوكردهوه كه 7.498 (حهوت ههزار و چوارسهد و نهوهد و ههشت) سهردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییهكان ئهنجامداوه، لهو بهسهركردنهوانهشیاندا 551 (پێنجسهد و پهنجاو یهك) پسوڵهی سهرپێچییان بۆ شوێنهكان تۆماركردوه، بهشێكی زۆری سهرپێچییهكانیش كهمتهرخهمی خاوهنی شوێنهكان بون، نهك چاوچنۆكی بهدهستهێنانی پاره بهشێوهی نایاسایی ههروهها 654 (شهشسهد و پهنجاو چوار) شوێنیشیان ئاگاداركردوهتهوه كه پابهندی مهرج و رێنماییهكانی كاركردن بن. لهئامارهكهدا هاتوه، بههۆی جێبهجێنهكردنی رێنماییهكانی تهندروستی و ڤێتێرنهری و مهرجهكانی دیكهی كاركردن، لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهتی سلێمانی 74 (حهفتا و چوار) شوێنیان داخستوه، ههروهها 19 (نۆزده) شوێنیشیان روبهڕوی دادگا كردوهتهوه. ئامارهكه ئاماژهی بۆ ئهوهكردوه، بههۆی دوباركردنهوهی سهرپێچییهوه لیژنه هاوبهشهكانی قائیمقامیهتی سلێمانی به بڕێك پاره غرامهی خاوهن شوێنهكان كراوه، كه بڕهكهی لهمانگی (كانونی دوهم/12)ی 2021 بریتییه له 33.525.000 (سی و سێ ملیۆن و پێنجسهد و بیست و پێنج ههزار) دیناره و بهپێی یاساش دهخرێتهوه سهرداهاتی گشتی.
هاوڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند:" سبەینێ وەزارەتی دارایی و یەکەی 70 و 80ـی پێشمەرگە موچە وەردەگرن". ئەمڕۆ دووشەممە 3ی كانوونی دووەمی 2022، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەینێ سێشەممە موچەی وەزارەتی دارایی و یەکەی 70 و 80ـی پێشمەرگە بۆ مانگی کانونی یەکەمی ساڵی 2021 دابەشدەکرێت. 23ی مانگی رابردو وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، بەهۆی ڕاگەیاندنی پشوەکانی سەری ساڵی زاینی کە لە 2021/12/25 دەست پێدەکات تا 2022/1/1، دابەشکردنی موچەی مانگی 12 دەکەوێتە ڕێکەوتی 2022/1/2 و بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات.
هاوڵاتی تەرمی چالاكوانێكی خەڵكی ڕۆژھەڵاتی كوردستان لە شوققەكەیدا لە شاری هەولێر دۆزرایەوە، شوێنەواری ئەشكەنجە بەسەر جەستەیەوە بووە. میدیای پەكەكە بڵاویكردەوە: ڕۆژی 31ـی 12ـی 2021 تەرمی چالاكوانێكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە شوققەكەیدا لە شاری هەولێر دۆزراوەتەوە. وەك میدیای پەكەكە دەڵێت: ئەو چالاكوانە ناوی ئەحمەد بێخەم بووە و ناسراوە بە هەڤاڵ كەژوان و خەڵكی شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و لە هەولێر نیشتەجێبووە. سەرچاوەیەكی نزیك لە خانەوادەی ئەو چالاكوانە بە میدیای پەكەكەی وتووە:بەردەوام لەلایەن كەسوكارەكەیەوە پەیوەندیی پێوە كراوە، بەڵام وەڵامی نەداوەتەوە، دوای دوو ڕۆژ لەلایەن پۆلیسەوە پەیوەندی بە خانەوادەیەكەوە كراوە و هەواڵی كوژرانیان پێ ڕاگەیەندراوە. هەمان سەرچاوە ئەوەشی خستووەتەڕوو: شوێنەواری ئەشكەنجەدان بەسەر جەستەی كوژراوەكەوە بووە و جەستەی شین بووەتەوە و گومان دەكرێت لەژێر ئەشكەنجەدا گیانی لەدەستدابێت، تەرمەكەشی لە قەڵادزێ بەخاكسپێردراوە. وەك كەسوكارەكەی دەڵێن: هێزە ئەمنییەكان پێیان وتوون دوای 20 ڕۆژی دیكە وردەكاریی گیان لەدەستدانی ئەو چالاكوانەیان پێ ڕادەگەیەنن. میدیای پەكەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە: ئەحمەد بێخەم، یەكێك بووە لەو كەسانەی لەكاتی شەڕی كۆبانێ، چووەتە ڕۆژئاوای كوردستان و لە ڕیزەكانی یەپەگەدا جەنگاوە.
هاوڵاتی وهزیرى كارهبا ڕایگهیاند:" پرۆسەی بەتایبەتیکردنی بەشی دابەشکردنی کەرتی کارەبا، لەماوەی ئەمساڵدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە". ئەمڕۆ دووشەممە 3ی كانوونی دووەمی 2022، کەمال محهمهد ساڵح، وهزیرى كارهبا ڕایگهیاند: "ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لەسەرەتای ساڵی نوێ بۆ 3373 مێگاوات بەرزبوەتەوەو ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبای زیاترمان هەیە، بەڵام بەهۆی کێشەی سوتەمەنی نەتوانراوە تا ئەم ئاستە بەرهەمبهێنین"، دهشڵێت:"پرۆسەی بەتایبەتیکردنی بەشی دابەشکردنی کەرتی کارەبا، لەماوەی ئەمساڵدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە". یەکەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا لەساڵی 2022 بەدەرکردنی ژمارەیەک بڕیارو ڕاسپاردە بەڕێوەچوو، بهگوێرهى ڕاگهیهنراوێكى وهزارهتى كارهبا، کەمال محهمهد ساڵح وەزیری کارەبا لهكۆبونهوهیهكدا وتویهتى:"ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لەسەرەتای ساڵی نوێ بۆ 3373 مێگاوات بەرزبوەتەوەو ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبای زیاترمان هەیە، بەڵام بەهۆی کێشەی سوتەمەنی نەتوانراوە تا ئەم ئاستە بەرهەمبهێنین". ئهوهشى ڕونكردۆتهوه، "لێخۆشبونی لە15% کرێی کارەبا کە تا کۆتایی ساڵ درێژکرابووەوە، کاریگەرییەکی باشی بۆ سەر گەڕانەوەی قەرزەکان هەبوه". باسى لهوهشكردوه، "پلانو بەرنامەکانی ساڵی نوێی وەزارەت خۆیان لەدەیان پڕۆژەی دانانی وێستگە، ڕاکێشانی هێڵی کارەباو زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا لەوانە بەوزەی خۆرو هیدرۆپاوەردا دهبیننهوهو پڕۆژەی پێوەری زیرەکیش تائێستا 80%ى تەواوبوە، لەنیوەی یەکەمی ئەمساڵیشدا بەیەکجاری کۆتایی دێت". لهبارهى سهرپێچیهكانیش بۆسهر هێڵهكانى كارهبا وتویهتى:"هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچییەکانی سەر تۆرەکانی کارەبا دەستپێدەکرێتەوە، سیستەمی دەستنیشانکردنی سەرپێچییەکان لەتۆڕی پێوەری زیرەک کارادەکرێت". زیاتر وتویهتى:"لەگەڵ زیادبونی ژمارەی هاوبەشانی کارەبا، پێویستە 300 هەزار پێوەری دیکەش دابنرێت، پرۆسەی بەتایبەتیکردنی بەشی دابەشکردنی کەرتی کارەبا، لەماوەی ئەمساڵدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە".
هاوڵاتی ئەمڕۆ كە ساڵیادی كوشتنی قاسم سولەیمانییە، كەمێك لەمەوبەر بهدوو درۆن هێرشكراوهتهسهر بنكهى سهربازى ڤیكتۆریا لهفڕۆكهخانهى بهغدا كه لهلایهن ئهمریكاو هاوپهیمانانهوه بهكاردههێندرێت ئەمڕۆ دووشەممە 3ی كانوونی دووەمی 2022، میدیا عێراقیهكان بڵاویانكردهوه، بهدوو درۆن هێرشكراوهتهسهر بنكهى سهربازى ڤیكتۆریا لهفڕۆكهخانهى بهغدا كه لهلایهن ئهمریكاو هاوپهیمانانهوه بهكاردههێندرێت. ههردوو درۆنهكه بۆمبڕێژكراوبونو بهرلهوهى بگهنه بنكهكه خراونهته خوارهوه، بهڵام تائێستا زیانهكان نهزانراوه. هاوپهیمانى نێودهوڵهتى لهعێراق لهبارهى هێرشهكانهوه دهڵێت:"بهرهبهیانى ئهمڕۆ بهدرۆن هێرشكراوهتهسهر بنكهى سهربازى ڤیكتۆریاو دوو درۆنى بۆمبڕێژكراویان تێكشكاندوه". بەرپرسەکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش ئاماژەی بەوەش کردووە، سیستمی دژە مووشەکی لەو شوێنەدا چالاک بووە، هەربۆیە هەردوو فڕۆکەکە خراونەتە خوارەوە بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکیان هەبێت. شهوی 3ی كانونی دوهمی 2020، له هێرشێكی فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی ئهمریكی، قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبو مەھدی موھەندیس، جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی له نزیك فڕۆكهخانهی بهغدا كوژران.
هاوڵاتی 50 كهسایهتی و رێكخراوی تایبهت به جینۆساید و ئهنفال رایانگەیاند:" ئەم دۆخەی لە ناو هەندێك میدیای کوردی سەری هەڵداوە، لە ستایشکردنی تاوانبارانی ڕژێمی بەعس، "زۆر ترسناکە" و مەترسی دەکرێت، بۆ ئایندە پەلبکێشێت بۆ ستایشکردنی داعش و قاعیدە و رێکخراوە تیرۆریستیەکانی دیکە، كە دەیان تاوانی جینۆسایدیان بەرامبەر ئێزیدی و كریستان و كاكەیی و شەبەك، ئەنجام داوە". 50 كهسایهتی و رێكخراوی تایبهت به جینۆساید و ئهنفال لهراگهیهندراوێكدا رایانگهیاندوه، "ماوەیەكە لە كەناڵەكانی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەلایەتییەكان نا بەرپرسانە ستایشی تاوانبارانی جینۆسایدی گەلی کوردستان و رژێمی فاشیستی بەعس دەكرێت، بە جۆرێك هەندێك لە میدیاکان، بە داتاشینی چیرۆکی جۆراوجۆر ، هەوڵی جوانکردنی سیمای سەدام حوسێنی تاوانبار دەدەن، وەك نیشاندانی بە کەسێکی دادپەروەر و ملکەچ بە یاسا لە کاتێکدا سەدام حوسێنی تاوانبار وڕژێمەکەی دەستی سوربو بە خوێنی نزیكەی ملیۆنێك لە رۆڵەكانی گەلەكەمان لە گەلانی كوردستان و ژمارەیەكی هاوتاش لە گەلانی عێراق". دەقی راگەیاندراوەكە:... دەبێت ستایشکردنی سەدام حوسێن و رژێمەكەی و تاوانبارانی جینۆساید قەدەغە بکرێت بەڵێ بۆ یاسای (یاساغکردنی نكۆڵیكردن لە تاوانەکانی جینۆساید) وەک ئاشکرایە، ماوەیەكە لە كەناڵەكانی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەلایەتییەكان نا بەرپرسانە ستایشی تاوانبارانی جینۆسایدی گەلی کوردستان و رژێمی فاشیستی بەعس دەكرێت، بە جۆرێك هەندێك لە میدیاکان، بە داتاشینی چیرۆکی جۆراوجۆر ، هەوڵی جوانکردنی سیمای سەدام حوسێنی تاوانبار دەدەن، وەك نیشاندانی بە کەسێکی دادپەروەر و ملکەچ بە یاسا ....... لە کاتێکدا سەدام حوسێنی تاوانبار وڕژێمەکەی دەستی سوربوو بە خوێنی نزیكەی ملیۆنێك لە رۆڵەكانی گەلەكەمان لە گەلانی كوردستان و ژمارەیەكی هاوتاش لە گەلانی عێراق. بەداخەوە ئەوەی لە هەندێك میدیا دەبینرێت، لە هەوڵی جوانكردنی روخساری سەرانی بەعس و سەدام حوسێن.. به ئەنقەست بێت یاخود نەزانانە، کاریگەری زۆر نێگەتیڤی دروستکردووە و زۆرێك لە گەنجانیان بەرەو هەڵدێر بردووە، تا ئەوەی هەندێك کەس بەبێ حیسابكردن بۆ هەست و سۆزی كەسوكاری قوربانیانی جینۆساید و شەهیدان.. وێنەی دیكتاتۆرێكی وەك سەدام لە سۆشیال میدیا بخەنە سەر پرۆفایلەكانیان و پۆستی لەسەر دەكەن و بە شان باڵیدا هەڵبدەن.. ئەمە لە كاتێكدایە، سەدامی دیكتاتۆر لەلایەن دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقەوە بە چەندین كەیسی تاوانی گەورە وەك تاوانی جینۆساید، تاوانی جەنگ، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی تاوانبار كرا. ئەم دۆخەی لە ناو هەندێك میدیای کوردی سەری هەڵداوە، لە ستایشکردنی تاوانبارانی ڕژێمی بەعس، زۆر ترسناکە و مەترسی دەکرێت، بۆ ئایندە پەلبکێشێت بۆ ستایشکردنی داعش و قاعیدە و رێکخراوە تیرۆریستیەکانی دیکە، كە دەیان تاوانی جینۆسایدیان بەرامبەر ئێزیدی و كریستان و كاكەیی و شەبەك و .... هتد ئەنجام داوە. ئەم جۆرە کارانە سەرجەمیان بۆ خۆیان راستەوخۆ دەچنە بواری نكۆڵیكردن لە جینۆسایدەوە، كە نەتەوەكەمان و گەلانی كوردستان خاوەنی زۆرترین كەیسی جینۆسایدن لە مێژووی نوێی جیهاندا. ئێمە وەك رێكخراوەكانی بواری پرسی جینۆساید و چالاكوانان و نووسەرانی ئەم بوارە داوا دەكەین: 1- پەرلەمانی كوردستان بە زووترین كات یاسایەك بۆ تەجریمکردنی نكۆڵیکاران لە جینۆساید و قەدەغەکردنی ستایشی تۆمەتباران دەربكات، كە زیاتر لە 15 ساڵە داوای دەكەین. 2- تا دەرچوونی پڕۆژە یاساكە، وەزارەتی رۆشنبیری سزای هەموو ئەو كەنالانە بدات كە نكۆڵی لە جینۆسایدی گەلی كورد دەكەن، بە ستایشكردنی كەسانێك کە تاوانبارن لە بەشداریكردن لە جینۆسایدی گەلانی كوردستان. 3- هەموو مەراسیم و ستایشكردن و كاری سیاسی لە هەموو ئەو كەسانە بسەنرێتەوە، كە بەشدار بوونە لە پرۆسەی جینۆساید گەلانی كوردستان، چ كەیسەكانی حكومەتی عێراقی و چ كەیسەكانی داعش و قاعیدەو گروپەكانی دی. كەمپینی " نكۆڵیكردن لە جینۆسایدتاوانە" 1- كۆمەڵەی داكۆكی لەپرسی ئەنفال 2- كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە 3- رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید 4- رێكخراوی گەشەپێدانی مافی مرۆڤ 5- ڕێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان 6- تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی 7- رێكخراوی باران بۆ پرسی شەهیدان وئەنفالكراوان 8- رێكخراوی دادپەروری و ئاشتی جیهانی بۆ مافی مرۆڤ 9- رێكخراوی هەڵمەتی دادپەروەری 10- ڕێكخراوی چاودێری كوردۆساید چاك كوردستان 11- ناوندی داكۆكی پشدەر بۆقوربانیان وجینۆسایدكراوا 12- گۆڤاری تۆبزاوە 13- ڕێكخراوی سەڵباتوو بۆ پرسی ئەنفال 14- تۆڕی ئایكان كوردستان 15- هەڵمەتی ژیان دژ بە ئیعدام لە كوردستان 16- رێكخراوی چیرۆكەكانی ئەنفال 17- رۆژنامەی نگرە سەلمان 18- رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان 19- رێكخراوی ئەنفالەكانی كوردستان 20- جیهانێكی بێ چەكی كیمیاوی و بایەلۆجی 21- گروپی كار بۆئەنفال 22- هێمن حەسیب - چالاكوان و نووسەر لە بواری جینۆساید 23- پارێزەر ئارام محمد احمد ئەنفالكراو و بنەماڵەی ئەنفالكراو 24- محەمەد محەمەدەمین زرنگ چالاكوانی پرسی جینۆساید 25- شوان محمد ڕۆستم كاندیدی سەركەوتوو بۆ پەرلەمانی عێراق 2021 / كەس وكاری ئەنفال 26- جباراحمد توێژەر لەبواری جینۆساید 27- هیوا سەید سەلیم نووسەرو كوڕی شەهید 28- هەدار زوبێر بارزانی پارێزەر و كەسوكاری جینۆسایدكراو پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراقی 29- حیكمت فائق عارف خاوەنی ١٠شەهید كیمیابارانی شاری هەڵەبجە و چالاكەوان و بیشمەرگەی دیرین 30- عارف قوربانی عارف قوربانی لێكۆڵەر لە بواری ئەنفال 31- ئیسماعیل هەنارەیی كەسوكاری ئەنفال و پارێزەر 32- هاوڕێ پێشڕەو چالاكوان و كەسوكاری ئەنفالكراوو پێشمەرگەی دێرین 33- دیمەن محمد چالاكوانی بواری ئەنفال 34- چنار نامق مامۆستای زانكۆ و نوسەر لەبواری جینۆساید 35- لەتیف فاتیح فەرەج لێكۆلەر لە بواری جینۆساید 36- زەمان عەبدە نووسەر و چالاكوان لەبواری . ئەنفال و جینۆساید 37- رێبوار رەمەزان بارزانی نووسەر و توێژەری كۆمەلایەتی و چالاكوانی بواری جینوساید و كورەباوك جینوسایدكراو. 38- ئیبراهیم مەلازادە مامۆستای زانكۆ, لێكۆلەر لە بواری جینۆساید 39- نازدار اسعد شێروانی چالاكوانی كەیسی جینۆسایدی بارزانییەكان 40- ئەحمەد مەجید چالاك وانی بواری جینۆساید و بنەماڵەی قوربانی تاوانی ئەنفال 41- حازم محمد بلەیی نوسەر و چالاكوانی بواری جینۆساید 42- هەژار هوشیار مەهدی ماموستای زانكۆ و توێژی جینوساید 43- د.فاتیح سەنگاوی، توێژەر لەبواری ئەنفالدا و مامۆستای زانكۆ 44- رێکارێ مزویری نووسەرو چالاکوانی بواری ناساندنی جینوسایدا گەلی کورد 45- عادیل حاجی محەمەد ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان و دەستەی دامەزرێنەری كۆمەڵەی داكۆكی لە ئەنفالكراوان 46- شێخ صدیق نوسه ر لەبواری جینوسایدو ئەنفال 47- پارێزەر عەبدالڕەحمان زێباری پارێزەری كەیسی ئەنفال 48- عەلی مەحمود محەمەد - چالاكوانی پرسی جینۆساید 49- ئیبراهیم هەورامانی - نووسەر لە بواری جینۆساید 50- عەلی بەندی - چالاکوان و نووسەر لە بواری جینۆساید و ئەنفال
هاوڵاتی ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند:" لەگەڵ دەستپێکردن بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق و بەپێی رێککەوتنێکی نێوان هەردوو وڵات، چەند سەرچاوەیەکی نادروستی رۆژنامەوانی بەتایبەت لە سۆشیاڵ میدیا هەندێک لێدوانی بێ بنەمایان بە ناوی ئەوەوە بڵاوکردووەتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 3ی كانوونی دووەمی 2022، لە روونکردنەوەیەکدا جەبار یاوەر، ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم دەڵێت، هیچ لێدوانێکی لە ماوەی زیاتر لە یەک هەفتەی رابردوو نەداوە بۆ هیچ هۆکارێکی راگەیاندنی بینرا و بیسترا سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هەردەم بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی ئەمریکای بە زەروریەت زانیوە هەم لە ڕووی پاڵپشتی توانستی و لۆجستی و ڕاوێژکاریەوە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی داعشز دەقی ڕوونکردنەوەکە: ڕوونکردنەوە و ڕەتکردنەوەی هەواڵی چەواشەکاری دیارە کە لەگەڵ دەستپێکردن بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و بەپێی ڕێککەوتنێکی نێوان هەردوو ووڵات . چەند سەرچاوەیەکی نادروستی ڕۆژنامەوانی بەتایبەت لە سۆشیاڵ میدیا هەندێک لێدوانی بێ بنەمایان بە ناوی بەرێز (فەریق جەبار یاوەر) ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەوە بڵاو کردۆتەوە ، لێرەوە پێتان ڕادەگەیەنین کە بەرێز فەریق جەبار یاوەر هیچ لێدوانێکی لە ماوەی زیاتر لە یەک هەفتەی ڕابردوو نەداوە بۆ هیچ هۆکارێکی ڕاگەیاندنی بینرا و بیسترا سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هەردەم بەرێزیان بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان و هێزەکانی ئەمەریکای بە زەروریەت زانیوە هەم لە ڕووی پاڵپشتی توانستی و لۆجستی و ڕاوێژکاریەوە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆرستانی داعش و هەموو تیرۆرستان. ڕاستی دواین لێدوانی فەریق جەبار یاوەر سەبارەت بەو پرسە لەگەڵ ئاژانسێکی نێودەوڵەتی بووە کە تێیدا فەریق جەبار یاوەر لە وەڵامی پرسیارێکی ئاژانسەکەدا کە باس لەلایەنی نێگەتیڤی کشانەوەی هێزە شەرکەرەکانی ووڵاتی ئەمەریکا دەکات و پرسیاری مەترسیەکانی دەکات ! لە وەڵامدا ئەمینداری گشتی ڕایدەگەیەنێت کە لەو باوەڕەدا نین کە دەرئەنجامی نەرێنی نالەبار ڕووبدات بەو هۆکارەی کە: یەکەم بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو ووڵات تەنها هێزە شەرکەرەکان دەکشێنەوە کە خۆی لە خۆیدا بۆ ماوەیەکی زۆرە هێزە شەرکەرەکانی ووڵاتی ئەمەریکا ژمارەیەکی کەمیان لە ناو خاکی عێراقدا ماون کە بەشداریان لە جەنگی دژ بە تیرۆرستانی داعش لە مەیدانی جەنگدا سنوردار بووە و ئەوە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراقی فیدراڵ بوون کە لە مەیدانی جەنگدا بەشداری فراوانیان کردووە لە لەناوبردنی تیرۆرستانی داعش و ئێستاکە بە هاوکاری و پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمەریکا ،هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان بەهێزتر بوون و زیاتر ئامادەی ڕوو بەڕووبوونەوەی تیرۆرستانن و دووهەم هێزەکانی ئەمەریکا وەکو ئەرکی ڕاوێژکاری و پاڵپشتی لە عێراق دەمێننەوە کە ئەمە لەم کاتەدا زۆر بەهادارتر و پر ئەنجامتر دەبێت و یارمەتی و پاڵپشتی تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقیەکان دەبێت بۆ بەرەوپێشچوونی ئەم هێزانە..
عەمار عەزیز.دهۆك ئەمڕۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای دهۆک فەرمانی دەست بەکاربوونی مامۆستا بەدەل بەرواری و سێ مامۆستای تر دەرکرد. بەدەل بەرواری لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت"دوای هەوڵ و ماندووبۆنێکی زۆر لەلایەن کۆمەڵێک پەرلەمانتار و کەسانی پەیوەندیدار بە بابەتەکە کێشەکەمان چارەسەرکرا، ئەمڕۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای دهۆک نوسراوی دەست بەکاربوونی ئێمه دەرکرد ". 20ی مانگی (تشرینی یەکەم/10)ی ساڵی رابردو مامۆستا بەدەل بەرواری لە زیندان ئازادکرا، کە لە (ئایار/5)ی 2020 لە شاری دهۆک دەستگیرکرا، دۆسیەکەی گواسترایەوە شاری هەولێر، رۆژی 19-10-2021 لە دادگای کەتنی دوی هەولێر، دادگایی کرا و بە یەک ساڵ بەندکردن سزادرا.
هاوڵاتی یاریدەدەری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران رایگەیاند:" 125 کەسمان وەک تۆمەتبار و گومانلێکراو لە دۆسیەی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران دیاریکردوە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکاش لەسەروی لیستەکە دایە". ئەمڕۆ دووشەممە 3ی كانوونی دووەمی 2022، کازم غەریب ئابادی، یاریدەدەری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لەلێدوانێکدا رایگەیاند:" تاران 125 کەسی وەک تۆمەتبار و گومانلێکراو لەدۆسیەی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران دیاریکردوە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکاش لەسەروی لیستەکە دایە. کازم غەریب ئابادی، باسی لەوەشکردوە، ئامانجی ئێران لەئامادەکردنی ئەو لیستە بونی هاوکارییە لەگەڵ عێراق بەوهۆکارەی روداوەکە لەو وڵاتەدا رویداوە، بۆ ئەوەی سەرجەم تۆمەتبار و گومانلێکراوانی کوژرانی قاسم سولەیمانی رادەستی دادگا و دادپەروەری بکرێن. یاریدەدەری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران جەختی لەوەشكردۆتەوە:" دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا لەسەروی لیستی وڵاتەکەیان دایە لەم دۆسییەدا، چونکە ئەو لەلێدوانێکدا دانیناوە کە "ئەم کردەوە تیرۆرستیە بەفەرمانی ئەو کراوە و وەک شانازییەک بۆ خۆی باسی کرد، ئەو وتارەشی دەبێتە بەڵگەیەک لە دادگای نێودەوڵەتی، ئەم تاوانەش لەکاتێکدایە شەهید حاجی قاسم یەکێک بوە لە سەرکردەکانی روبەڕوبونەوەی تیرۆر لە ناوچەکەدا". ئهمڕۆ ساڵیادى كوشتنى قاسم سولهیمانىو ئهبو مههدى موههندیسه كه لهلایهن ئهمریكاوه كوژران، بهو هۆیهشهوه له 15 پارێزگاى عێراق پشوو ڕاگهیهندراوهو ماوهى دوو ساڵیشه گروپه چهكدارهكانى حهشدى شهعبى ههڕهشهى تۆڵهكردنهوه لهئهمریكا دهكهن.
هاوڵاتی وهزارهتی دارایی و ئابووری حكومهتی ههرێمی كوردستان بهردهوامه له دابهشكردنی مووچهی مانگی 12ی ساڵی رابردووی فهرمانبهران و بۆ ئهمڕۆ دووشهممه مووچهی وهزارهتێكی تر دابهش دهكرێت. به گوێرهی سهرچاوهكانی وهزارهتی دارایی و ئابووری ههرێم، بۆ ئهمڕۆ دووشهممه 3ی كانوونی دووهمی 2022، مووچهی دیوانی وهزارهتی پێشمهرگه و لیواكانی سهر بهو وهزارهته دابهش دهكرێت. ئهمه لهكاتێكدایه رۆژی یهكشهممه 2ی كانوونی دووهمی 2022، دابهشكردنی مووچهی مانگی كانوونی یهكهمی 2021 دهستیپێكرد و یهكهم وهزارهت تهندروستی وهریگرتووه.
هاوڵاتی شەوی رابردوو نۆ مووشەک ئاراستەی بنکەیەکی سەربازیی سوپای تورکیا لە نزیک ناحیەی زێلکانی سنووری قەزای شێخان کران. ئەو مووشەکانە لە باشووری سەربازگەکەوە ئاراستە کراون و لە دەوروبەری سەربازگەکە کەوتوونەتە خوارەوە، زیانی گیانیی لێ نەکەوتووتەوە. بنکەی سەربازیی سوپای تورکیا لە ناحیەی زێلکان لە باکووری چیای باشیک، لە ساڵی 2015وە کراوەتەوە، ئەو کاتە مەشق و راھێنان بە ھێزی حەشدی وەتەنی دەکرا، کە ھێزێکی سووننەی عێراقییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش.
هاوڵاتی جڤاتی نیشتمانی بزووتنهوهی گۆڕان دهستهیهكی حهوت كهسی بهشێوهی كاتی تا كاتی بهستنی كۆنفرانس بۆ بهڕێوهبردنی بزووتنهوهكهی دهستنیشان كرد. ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی كانوونی دووەمی 2022، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی جڤاتی نیشتیماندا دەستەیەکی حەوت کەسی بە نوێنەرایەتی جڤاتەکانی نیشتیمانی و گشتی و سێ لە هەڵسوڕاوانی دیاری دەرەوەی جڤاتەکان هەڵبژێردران کە بریتین لە (هۆشیار عومەر، نزار محەمەد، هاوڕێ کاوە، دڵشاد مەجید، گەیلان شێخ عومەر، تەها حەمە عەزیز و شوان قلیاسانی). بهپێی سایتی فهرمی گۆڕان، ئەو دەستەیەی کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا متمانەی جڤاتی نیشتیمانی وەرگرت لەگەڵ لیژنەی باڵای کۆنفڕانس، دەست بە ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا کۆنفرانسی دووەمی نیشتیمانی بۆ بەخۆداچوونەوە و خۆ رێکخستنەوەی بزوتنەوەکە ببەستن. بەپێی دەستوری رێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان ئەرکەکانی کۆنفڕانسی نیشتیمانی خۆی دەبینێتەوە لە؛ - نوێکردنەوەی بەرنامەی سیاسی لە بوارە جیاوازەکاندا - پێداچونەوە بە دەستوری رێکخراوەیی، هەڵسەنگاندن و دەستکاریکردنی پلاتفۆرمەکانی هەڵبژاردنەکانی پارێزگا و هەرێم و عێراقی فیدراڵ. - هەڵسەنگاندنی ئەدای تیمەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت و نوێنەرەکانی لە دەزگا هەڵبژێردراوەکانی؛ پارێزگا، هەرێم و عێراقی فیدراڵ. - هەڵسەنگاندنی ئەدای جڤاتی نیشتیمانی لە چەند ساڵی رابردودا. هەمو ئەمانەش پڕۆسەی سەرلەنوێ خۆڕیکخستنەوە و خۆنوێکردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕانە بەتایبەت دوای ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بزوتنەوەی گۆڕان نەیتوانی تێیدا دەنگی پێویست بەدەستبهێنێت.
هاوڵاتی بەھۆی داخستنی دەروازەی سێمالكا بەڕووی ڕۆژئاوای كوردستاندا لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە، ھەر كیلۆیەك مادەی خۆراكی و سەوزە و میوە 500 تا هەزار لیرەی سوری زیادیكردووە، ئەوەش لەكاتێكدایە توركیاش دەروازەكانی بەڕووی ڕۆژئاوای كوردستاندا داخستووە و ناو بەناو بۆمبارانی شار و گوندەكانیشی دەكات. بەھۆی بەردەوامی داخستنی دەروازەی سێمالكای نێوان باشور و رۆژئاوای كوردستان، نرخی خۆراك و سەوزە و میوە و بەشێك لە كەلوپەلەكان بەرزبووەتەوە، ھەر كیلۆیەك مادەی خۆراكی و سەوزە و میوە 500 تا هەزار لیرەی سوری زیادیكردووە. هەر بەهۆی داخستنی ئەو دەروازەیەوە، نرخی شەكر جگە لەوەی زیادیكردووە ماوەی ھەفتەیەكە دەستناكەوێت و لە رێگەی دەروازەی مەنبەجەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان هاوردە دەكرێت، جگە لە ماددەخۆراكییەكان نرخی ئاسن و چیمەنتۆش لە رۆژئاڤای كوردستان بەرزبووەتەوە. دەروازەی سێمالكا لە ساڵی 2013ەوە لەنێوان باشور و رۆژئاوای كوردستان كراوەتەوە، بەڵام لە ناوەڕاستی مانگی 12ی ساڵی رابردووە بەهۆی ئاڵۆزی نێوان لایەنگرانی پەكەكە و هێزە ئەمنیەكانی پارتی لەدیوی پێشخابوور بەبڕیاری وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم داخرا. رۆژانە نزیكەی چوار هەزار كەس لەدەروازی سنووری سێمالكا، كە لەدیوی هەرێمی كوردستان دەروازی پێشخابووری پێدەوترێت هاتووچۆ دەكەن، هەندێكیان هاوڵاتیانن بۆ سەردان دەچنە رۆژئاوا یاخود بەپێچەوانەوە دێنە هەرێمی كوردستان، هەندێكیشیان هاوڵاتی وڵاتانی دیكەن و لەڕێگەی هەرێمی كوردستانەوە دەچنە سوریا و رۆژئاوای كوردستان. بەشێك لەوانەی لەڕێگەی هەرێمەوە دەچنە سوریا ئەوانەن كە مافی مانەوەی وڵاتانی ئەوروپایان هەیە و لەڕێگەی هەرێمی كوردستانەوە دەچنە ڕۆژئاوای كوردستان و سەر لەكەسوكاریان دەدەن. جیا لەوەش هاوكاری مرۆیی و سەربازی لەڕێگەی ئەو دەروازەیەوە دەچێتە رۆژئاوای كوردستان، بەتایبەت لەلایەن ئەمریكیەكانەوە، هەروەها ماددەی خۆراكی و پزیشكی لەهەرێمی كوردستانەوە دەچێتە ئەو بەشەی كوردستان، داخستنی ئەو دەروازەیە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە هاوكاتە لەگەڵ گرتنەوەی ئاو و هێرشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، كە بەهۆی هەردوو گەمارۆی توركیا و حكومەتی هەرێم خەڵكی رۆژئاوای كوردستان لەدۆخێكی سەختدا دەژین و خۆراك نرخی بەرزبووەتەوەو پێداویستی پزیشكیش كەمیكردووە.
