هاوڵاتی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" بۆ بەشداریکردن لەپشوەکانی سەری ساڵ و بەسەربردنی کاتێکی خۆش، لەهەفتەیەکدا زیاتر لە 147 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێم، لەو ژمارەیەش زۆرترین گەشتیار هاتوونەتە سنوری پارێزگای هەولێر. نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، "بۆ بەشداریکردن لە پێشوازی سەری ساڵی 2022 و گەشتکردن بۆ شوێنە گەشتیارییەکانی هەرێمی کوردستان و بەسەر بردنی کاتێکی خۆش، لە ماوەی 7 رۆژ ، واتە لە 25 ی مانگ تاکو 31-12-2021 نزیکەی 147 هەزار گەشتیار هاتۆتە هەرێمی کوردستان". بەگوێرەی ئامارەکەی دەستەی گەشتوگوزار هاتنی گەشتیاران بۆ پارێزگاکانی هەرێم بەم شێوە بووە: هەولێر 76550 گەشتیار سلێمانی 31614 گەشتیار دهۆک 38734 گەشتیار کۆی گشتی : 146898 گەشتیار پێشووتر دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، مەزەندە دەکەن بۆ ئاهەنگی سەری ساڵ نزیکەی 300 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردبێت.
هاوڵاتی وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوتی مانگی ڕابردوو (کانوونی یەکەمی)ی ئاشکراکرد "کە زیاترە لە حەوت ملیار دۆلار بووە". لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمرۆ شەممە 1ی کانوونی دووەمی 2022 ڕایگەیاندووە، "لە مانگی 12ی 2021، 101 ملیۆن و 579 هەزار و 927 بەرمیل نەوت کە بەهاکەی حەوت ملیار و 37 ملیۆن دۆلار بووە هەناردەی دەرەوە کراوە". ئاماژەی بەوەشکردووە، "سێ ملیۆن و 277 هەزار بەرمیل هەناردە کراوە و تێکڕای نرخی بەرمیلێک نەوت لەو مانگەدا 72 دۆلار بووە". ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی لە بازارەکانی بۆرسەی جیهانیدا بە 75 دۆلار و 21 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. ئاژانسی ههواڵی رۆیتهرز بڵاویكردهوه، ''بەهۆی دەرکەوتنی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن بەشێوەیەکی مەترسیدارتر لەوەی پێشبینی دەکرا، بەهای نەوت لە 71 دۆلار و 52 سەنتەوە لە رۆژی دوشەممە 20ی کانونی یەکەم، ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتوەتەوە 77 دۆلار و 75سەنت". ئاماژەی بەوەشکردوە، "سەرەڕای دابەزینی نەوت لە یەکەم رۆژی ساڵی 2022دا ، بەڵام لە ساڵی 2021دا بەهای نەوت گەورەترین گەشەی ساڵانەی بەخۆیەوە بینی کە لە 2016ەوە هاشێوەی نەبووە".
هاوڵاتی کەمێک لەمەوبەر لەلایەن فرۆکە جەنگەیەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆردومانی سنوری ناوچە شاخاویەکانی برادۆست دەکەن. بەپێی سەرچاوەیەکی خۆجێی سنورەکە فڕۆکەی جەنگیدەوڵەتی تورک، بۆردومانی چەند ناوچەیەکی سنوری شارەدێی سیدەکانی سەر بەشارۆچکەی سۆران لە پارێزگای هەولێر دەکات. بۆردومانە ماوەی نزیکەی نیو کاتژمێر دەبێت بەردەوامە و ناوچەکانی دەراوە، مغار، بێشوار بۆردومان دەکەن لەسنوری برادۆست کە ناوچەی ئاوەدانین و نزیکن لە دانیشتوانی سنورەکە. ئەوەش دوای ئەوە دێت کە دوێنێ لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی زاگرۆس سوپای تورک بە هۆی زەبری قورسی گەریلاوە ناچار بە پاشەکشەکرا.
هاوڵاتی پەرلەمانی کوردستان ئاماری کار و چالاکییەکانی لە ساڵی 2021دا بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" لە ساڵی 2021 دا پەرلەمان 32 دانیشتنی کردووە و 20 یاسای پەسندکردووە، کە 12یان پرۆژەیاسا، هەشتیان پێشنیازە یاسا بوون. لە ئامارەکەی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە "لە ماوەی ساڵی 2021دا 12 بڕیاری پەرلەمانی دەرچوون، هەروەها هەشت فەرمانی سەرۆکایەتی دەرچوون، چوار راسپاردە ئاراستەی حکومەت کراون و لە دانیشتنەکانی پەرلەمان 12بابەتی گشتی خراونەتەڕوو و گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە له هەردوو وەرزی یاسادانانی ساڵی 2021دا. هەر بەپێی ئەو ئامارەی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە ساڵی 2021دا 33 وەزیری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دانیشتنەکانی پەرلەمان ئامادەبوون و وەڵامی پەرلەمانتارانیان داوەتەوە و 117جاریش سەرۆکی دەستە و بەڕێوەبەرە گشتییەکان ئامادەی کۆبوونەوەی لیژنەکان بوون، هەروەها لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان 380 کۆبوونەوەیان کردووە کە زۆرترین کۆبوونەوە لیژنەی کاروباری یاسایی کردوویەتی کە 66 کۆبوونەوە بووە و کەمترینیش لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کردوویەتی کە 6 کۆبوونەوە بووە. لە 3-1-2021 تاوەکو 22-12-2021 پەرلەمانی کوردستان 2 هەزار و 796 نووسراوی کردووە، 714 نووسراوی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بووە، وەڵامی 624 نووسراوی دراونەتەوە و 90 نووسراوی وەڵام نەدراونەتەوە. پەرلەمانی کوردستان سێ هەزار و 109 نووسراوی ئاراستەی حکومەت کردووە و دوو هەزار و 610 نووسراویان وەڵامدراونەتەوە و 499 نووسراویان بێوەڵام ماونەتەوە. هەروەها پەرلەمان پێنج نووسراوی ئاراستەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، سێ نووسراو بۆ ئەنجوومەنی دادوەری، 21 نووسراو بۆ دیوانی چاودێری دارایی، شەش نووسراو بۆ دەستەی دەستپاکی، سێ نووسراو بۆ دەستەی مافی مرۆڤ، دوو نووسراو بۆ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، یەک نووسراو بۆ سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی، یەک نووسراو بۆ ئەنجوومەنی هەرێمی نەوت و گاز، دوو نووسراو بۆ سەندیکای پزیشکان، دوو نووسراو بۆ سەندیکای دەرمانسازان، یەک نووسراو بۆ سەندیکای پارێزەران و نووسراوێکیش بۆ رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی کراون. هەروەها 242 نووسراو ئاراستەی نووسینگەکانی پەرلەمانی کوردستان و 151 نووسراویش ئاراستەی فراکسیۆنەکان کراون. لە بەرامبەردا سێ هەزار و 679 نووسراو ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراون، کە سێ هەزار و 212 نووسراویان لە ناوخۆی پەرلەمان و 762 نووسراویش لە دەرەوەی پەرلەمان بوون.
شاناز حەسەن لە ئەمشەودا لە پارێزگای هەولێر 57 منداڵ لەدایك بوون و لە پارێزگای سلێمانی 19منداڵ لەدایك بوون. پزیشكێكیش ئاماژە بەوە دەدات زۆربەی دایكان خۆیان ئەو شەوە هەڵدەبژێرن تا منداڵەكەیان لەو شەوەدا لەدایك ببن. شلێر حەمە عەلی، پزیشكی ژنان و منداڵبوون، لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:" زۆربەی دایكان خۆیان بەمەبەست ئەو شەوە هەڵدەبژێرن بۆ لەدایك بونی منداڵەكانیان". ئەم پزیشكە وتیشی:" زۆر دایك كە دێتە لامان دەیەوێت منداڵەكەی بەروارێكی لەدایك بونی جوانی هەبێت بۆیە شەوی یەكی یەك دیاریدەكات". بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاماری لەدایکبووانی شەوی سەری ساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکەش لەشەوی سەری ساڵدا 43 منداڵ بە لەدایکبوونی ئاسایی و 14 منداڵیش بە نەشتەرگەری لەدایکبوون. ئەمڕۆ شەممە 1 کانونی دووەمی 2022، لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر ئاماری لەدایکبووانی شەوی سەری ساڵ بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، 23 کوڕ و 20 کچ بە لەدایکبوونی ئاسایی و 7 کوڕ و 7 کچیش بە نەشتەرگەری لەدایکبوون. هەر بەپێی ئامارەکەی تەندروستی هەولێر بۆ شەوی سەری ساڵ، کۆی گشتی منداڵانی لەدایکبوو بریتی بووە لە 57 منداڵ لەناوەندی شاری هەولێر. پێشووتر سیروان محەممەد، سەرۆكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان لەبارەی ئامارەکانی منداڵبوون رایگەیاندبوو، "بەهۆی قەیرانی دارایی و ناسەقامگیریی بارودۆخی سیاسی، رێژەی منداڵبوون لە كوردستان رووی لە دابەزینە، ئەگەر بارودۆخەكەش درێژە بكێشێ، ئەو دابەزینە لە داهاتوودا كاریگەری لەسەر هاوسەنگیی زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان دەبێ." هاوكات لەسلێمانی لە 24 کاتژمێری ڕابردوو 19منداڵ لەدایک بوون بە پی ئاماری نەخۆشخانەی منداڵبوون لە 24 سەعاتی ڕابردوو 73-سەردانی کردن هەبوو 32 -حاڵەت داغڵ کراوە 19منداڵ لەدایک بوون بەم شێوەی خوارەوە 12-ڕەگەزی نێر 7_ ڕەگەزی مێ 1- دووانە 13 حاڵەتیان بەسروشتی لەدایک بوون 6 حاڵەتیان بەنەشتەرگەری بوون.
هاوڵاتی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ فەرمانی كردووە بۆ گەنجینە و خەزێنەكان بۆ ئامادەكردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2021 و دوو شەمە وەك یەكەم وەزارەتی تەندرسوتی مووچە وەردەگرێت وهزارهتی دارایی، ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بەهۆی ئەوەی سبەینێ پشووی ساڵانەی بانکەکانە، بۆیه تەنیا چەکی بانک دەدرێ و ڕۆژی دووشهممه مووچەی تەندروستی خەرج دەکرێ. ئەمەش لەكاتێكدایە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندبوو: "بەهۆی راگەیاندنی پشووەکانی سەری ساڵی زاینی، کە لە 25-12-2021 دەستپێدەکات تاوەکو 01-01-2022 دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی 2021 دەکەوێتە رێککەوتی 02-01-2022". لە هەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچە خۆر هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن. حکومەت بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە 895 ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینار دەکات.
هاوڵاتی سەرۆکی روسیا رایگەیاند:" لەساڵی 2022 دا باشترکردنی رەوشی ژیانی هاوڵاتیان دەکەینە کاری لەپێشینەی حکومەت و سەرەڕای ئاستەنگی، ململانێ و کێشەکانیش، بەڵام باوەڕم وایە 2022 ساڵی گۆڕانکاری ئەرێنی دەبێت". ئەمڕۆ شەممە 1ی كانوونی دووەمی 2022، ڤلادیمێر پوتن لەپەیامێکدا بۆ هاوڵاتیانی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی رابردودا وڵاتەکەیان روبەڕوی چەندین ئاستەنگی بووەتەوە بەڵام هاوڵاتیان توانیویانە بەشێوەیەکی گونجاو مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن، بۆیە باوەڕیانوایە ساڵی نوێ گۆڕانکاری گرنگ لە ژیانی خەڵکیدا دروست دەکات. ئاماژەی بەوەشکردوە، "هەموومان یەکگرتووین، هیوای گۆڕانکاری باشمان هەیە، بەڵام تێدەگەین لەوەی کە ناتوانرێت رووداو و ململانێکانی ساڵی رابردوو لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێدا لەیەکتر جیابکرێنەوە". سەرۆکی روسیا پلانی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ ساڵی 2022 ئاشکراکرد و وتی، باشترکردنی رەوشی ژیانی هاوڵاتیان ئەرکی لەپێشینەی دەوڵەت دەبێت.
هاوڵاتی هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە لە زیندانەوە پەیامی سەری ساڵی نوێی زایینی بڵاوکردەوە و هیوای "ساڵێکی بێ ئاکپارتی" خواست. باشاک دەمیرتاش دەڵێت:" هیوادارم ئەمساڵ کۆتایی بە بارمتەبوونی سیاسییان بهێندرێت، ساڵێکی پڕ خۆشی و شادی بۆ هەمووان دەخوازم." ئەمڕۆ شەممە 1ی كانوونی دووەمی 2022، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر سەڵاحەددین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە پەیامێکی بەبۆنەی ساڵی نوێ بڵاوکردەوە و تێیدا نووسیویەتی، "درێژە بە قسەکردن نادەم، ساڵێکی بێ ستەم، بێ بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکان، بێ تاڵانی و بێ ئاکپارتی دەخوازم." لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەڵاحەددین دەمیرتاشـدا هاتووە، "بەبێ ستەم، قۆرخکاری کاڵا و ئاکپارتی، ساڵێکی باش دەبێت دەی کەواتە ساڵێکی باشتان بۆ دەخوازم." دەمیرتاش، لە کۆتایی تویتەکەیدا بە هەردوو شێوەزاری کرمانجی و زازاکیش پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێی کردووە و نووسیویەتی، "سەرساڵا وە پیرۆز بە - سەرسەرێیێ شما بیمبارەک بۆ." هاوکات، باشاک دەمیرتاش، هاوژینی دەمیرتاش بە بۆنەی سەری ساڵی نوێوە سەردانی هاوژینەکەی کرد و وەک خۆی رایگەیاندووە، بۆ نیو کاتژمێر پێکەوەبوون و وێنەیەکی نوێیشی لەگەڵی بڵاوکردەوە. باشاک دەمیرتاش لە هەژماری خۆی لە تویتەر نووسیویەتی، "هیوادارم ساڵی نوێ ببێتە ساڵێکی پڕ لە ئازادی و دادپەروەری بۆ هەموو کەسێک، سەڵاحەدین و هاوڕێکانی پێنج ساڵ و مانگێک و 27 رۆژە بارمتەی سیاسین و لە زینداندان، هیوادارم ئەمساڵ کۆتایی بە بارمتەبوونی سیاسییان بهێندرێت، ساڵێکی پڕ خۆشی و شادی بۆ هەمووان دەخوازم." باشاک دەمیرتاش لە کۆتایی تویتەکەیدا نووسیویەتی، "ئەم وێنەیەش بۆ یادگارییە، دوای دوو ساڵ توانیمان بۆ نیو کاتژمێر پێکەوە دیدارێکی کراوە ئەنجام بدەین."
هاوڵاتی سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوو رایگەیاند:"بەهۆی خراپی سیستمی دەسەڵات لەهەرێمی کوردستان تادێت لاساییکردنەوەی کوێرانەی داب و نەریتی نەخوازراو و نامۆ بە کلتور و شوناسی کورد ڕووی لە زیادبوونە، هەروەها "ساڵ لەدوای ساڵ پرسە گرنگەکانی وەک سیستەمی سیاسی و دادپەروەری لاوازتر دەبن". ئەمڕۆ شەممە 1ی كانوونی دووەمی 2022، هادی عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتوو لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەشكردوە، "ساڵانێکە لە وڵاتی ئێمە و لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکەدا، ساڵ دێت و ساڵ دەڕوات تەنھا ڕواڵەتەکانی ژیان گۆرانی بەسەردا دێت، بەڵام پرسە گرنگەکانی وەک سیستەمی سیاسی و دادپەروەری و ڕێزگرتن و پابەندبوون بە بەھا باڵاکانەوە ساڵ لە دوای ساڵ لاوازتر دەبن". باسی لەوەشکردوە، "بەھۆی سیاسەتی نادروستی لایەنەکانی دەسەڵات و شکستی شێوازی حوکمڕانیان، ساڵ لە دوای ساڵ گەندەڵی و پاشاگەردانی و بێئومێدبوون بە ئایندە و کاڵبوونەوەی ئینتیما بۆ گەل و نیشتیمان و لاساییکردنەوەی کوێرانەی داب و نەریتی نەخوازراو و نامۆ بە کلتور و شوناس و رەسەنایەتی گەل و نیشتیمان، مەخابن بە شێوەیەکی نائاسایی ڕوو لە زیادبوونە".
هاوڵاتی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە 25ـی مانگەوە تاوەکو ئەمشەو 76 هەزار و 648 گەشتیار تەنیا لە شارەکانی عێراقەوە سەردانی هەولێریان کردووە. دەڵێت:"چاوەڕوانیمان ئەوەیە کە حکومەتی عێراق پێکهات.. بەدڵنیاییەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە مافەکانی خۆمان وەرگرین و لەو چوارچێوەیەشدا هەولێری پایتەخت لێی سوودمەند بێت". ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لەگەڵ نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر لە دوایین شەوی ساڵی 2021 سەردانی شەقامی ئیسکانی کرد و دەڵێت، هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران، چونکە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی شارەکەیان کردووە. پارێزگاری هەولێر قسەی بۆ رۆژنامەوانان کرد و رایگەیاند، "هیوادارین ساڵی نوێ، ساڵێکی پڕ خێر و خۆشی بێ بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان، هەروەها لە ساڵی 2021 ساڵێکی سەختمان بەڕێکرد." لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، پارێزگاری هەولێر دەڵێت، "بە ئومێدی ئەوەی کە لە ساڵی 2022 بتوانین بە باشترین شێوە خزمەتی هاووڵاتییانمان بکەین، بە دڵنیاییشەوە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رێنوێنیمان دەکات کە لە بابەتی خزمەتگوزاریدا چاومان لەو ناوچانە بێت کە خزمەتگوزارییان پێ نەگەیشتووە وەکو گەڕەکە هەژارنشینەکان." لەبارەی رەوشی هەولێر لە ساڵی نوێدا ئومێد خۆشناو رایگەیاند، "چاوەڕوانیمان ئەوەیە کە حکومەتی عێراق پێکهات.. بەدڵنیاییەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە مافەکانی خۆمان وەرگرین و لەو چوارچێوەیەشدا هەولێری پایتەخت لێی سوودمەند بێت"
هاوڵاتی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت:' ڕێزگرتن و پابەندبوون بە بەھا باڵاکانەوە ساڵ لە دوای ساڵ لاوازتر دەبن". هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق بەیانی ئەمڕۆ هەینی ئۆپەراسیۆنێکیان لە سنووری ژمارەیەک گوندی نزیک قەزای کفری لە گەرمیان دەستپێکرد، وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت، "دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک مۆڵگە، حەشارگە، چەک و تەقەمەنی داعش، ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانیش بەردەوام دەبێت". وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ هەینی 31-12-2021 بڵاوی کردەوە رایگەیاندووە، " ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراق لە سنووری میحوەری دووی قەرەتەپە و ئاسایشی گەرمیان و کفری بۆ پشکنین و گەڕان بە دوای چەکدارانی داعش، چەک و تەقەمەنی، مین و بۆمبە چێنراوەکانیان لە سنووری گەرمیان دەستیپێکرد." وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات، ئۆپەراسیۆنەکەی لیوای 17ـی وەزارەتی پێشمەرگە بە هاوبەشی یەکە سەربازییەکان، لە سنووری میحوەری دووی قەرەتەپە و ئاسایشی گەرمیان، کفری و لیوای 144ـی و تیمەکانی هەندەسەی پشتیوانی دوو، هاوشان لە دیوی سوپای عێراقیدا لیوای 52 و لیوای سێی بەرپەرچدانەوەی خێرا، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش و بەرهەمداریان ئەنجامدا." وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، هێزەکانی عێراقی لە دیوی دوزخورماتوو، لە گوندی موئەدەوە سەرکەوتن بەسەر چیای غەڕە و هێزەکانی پێشمەرگه لە قۆری چا لە دوو میحوەرەوە دەستیان پێکرد کە لە میحوەری یەکەم بەرەو پەلکانەی خواروو، پەلکانەی سالم، پەلکانەی سەرچنار و لە میحوەری دووەمیش بەسەر چیای غەڕەدا لە گوندەکانی غەڕە و قۆری چای توانییان دەست بگرن بەسەر ژمارەیەک مۆڵگەو حەشارگەی مانەوە و چەک و تەقەمەنی داعش". وەزارەتی پێشمەرگە باس لە بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی لەگەڵ سوپای عێراق دەکاتەوە و دەڵێت، بڕیارە تاوەکو پاککردنەوەی تەواوەتی ئەو ناوچانە ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوام بێت.
هاوڵاتی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا کۆتایی بە خولی پاییزەی خۆی بهێنێت، بهو پێیهش پهرلهمان دوو مانگ پشوو وهردهگرێت. پەرلەمان دوو پشووی یاسایی هەیە کە هەر یەکێکیان ماوەی دوو مانگە، تەنیا کۆبوونەوەی ئاسایی بەڕێوەناچێت. ئەمڕۆ هەینی 31ی کانوونی یەکەمی 2021، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، لە راگەیێندراوێکدا پاڵپشت بە حوکمی بڕگەی یەکەمی ماددەی حەوت و بڕگەی سێیەمی ماددەی 18 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا کۆتایی بە خولی پاییزەی پەرلەمان بهێنێت. پەرلەمانی کوردستان ،، ئێستا لە خولی پێنجەم دایە کە ساڵی 2018 هەڵبژێردراون.
هاوڵاتی پەكەكە رایگەیاند، لە سێ شوێنی هەرێمی كوردستان سوپای توركیایان ناچار بە كشانەوە كردووە. ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە كە باڵی سەربازی پەكەكەیە رایگەیاند: دوای ئەوەی هێزەكانی ئەیالەتی زاپ لە ڕۆژانی هەشت ونۆو 12ی 2021 ئۆپەراسیۆنێكی شۆڕشگێڕییان دژی سوپای توركیا ئەنجامدا ، هاوكات لە گردی جیلۆیش چالاكییەكی بەهێزیان ئەنجامدا، لەو چالاكییانەدا سوپای توركیا گورزی قورسی بەركەوت، هەپەگە ئاماژەی بەوەشكردووە بەمدواییە سوپای توركیا نەیتوانی لە گردی شەهید مونزور و گردی شەهید سەرخۆبوون و جیلۆی بچووك زۆر بمێنێتەوە و ناچاربوو بكشێتەوە. ناوەندی راگەیاندنی هەپەگە دەشڵێت: سوپای توركیا هەر لە وەرخەلێ و تابووری عەرەبەوە تێگەیشت كە لە زاپیش گورزی سەختی بەردەكەوێت، بۆیە ناچاربوو بكشێتەوە، سوپای توركیا كە لە زەمینەوە ناتوانێت هیچ بكات، پەنای بردووەتە هێرشی ئاسمانیی و دەیەوێت بە بۆردوومانكردنی هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا ئەنجام بەدەستبهێنێت، بەڵام ئەو بۆردوومانانەش بەتەواویی بێ ئەنجام بوو. هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی هەپەگە ڕۆژانی 27 تا 30 كانوونی یەكەمی 2021 سوپای توركیا ناوچەكانی گردی ناوەەڕاست و گردی هەكاری لە مەتینا، گوندی سڵێ-ی قەندیل، دەوروبەری ئاوی لۆلان-ی خواكورك، ئەشكەوتی برینداران و كورەژەهرۆی زاپ و گۆڕەپانی مەرڤانۆس-ی ئاڤاشینی بە فڕۆكەی جەنگیی بۆردوومان كردووە.
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "بە گەشبینییەوە لە ژیان و داهاتوو دەڕوانین". نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێی لە گەلی کوردستان، بەتایبەتی بنەماڵەی شەهیدان، پێشمەرگە، هێزە ئەمنییەکان، گەنجان و کوردستانیانی دەرەوەی وڵات کردووە و هیوای خواستووە ساڵی داهاتوو "ساڵی خۆشی و کامەرانی و سەرکەوتن بەسەر کێشە و قەیرانەکەن و کۆتاییهاتنی پەتا و ناخۆشی بێت". لە بەشێکی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "له عێراقيش به سوودوهرگرتن له ههڵهكانى رابردوو، ههڵدانهوهى لاپهڕهيهكى تازه، تێگهيشتنى واقعى و ئيرادهى جیددى بۆ چارهسهركردنى كێشهكان، يهكتر قبووڵكردن و هاوبهشيى راستهقينهى ههمووان له پرۆسهى سياسى و بهڕێوهبردنى وڵاتدا لهسهر بنهماى دروست پێويسته، كه متمانه و ئارامى و سهقامگيرى بگێڕێتهوه و به ژيان و گوزهرانێكى باشتر بۆ ههمووان له ئێستا و داهاتووى خۆيان دڵنيا بن". دەقی پەیامی نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵى تازه ساڵى تازهى زايينى له تهواوى گهلى كوردستان، بهتايبهتى له خانهوادهى سهربهرزى شههيدان، له پێشمهرگه قارهمانهكان، هێزه ئهمنييهكان، گهنجان و له كوردستانييانى دهرهوهى وڵات، له گهلانى عيراق و له جيهان پيرۆز دهكهم، هيوادارم ساڵى خۆشى و كامهرانى و سهركهوتن بهسهر كێشه و قهيرانهكاندا و كۆتاييهاتنى پهتا و ناخۆشى بێت. ئومێد، ئاسوودهيى، سهقامگيرى و پێشكهوتن بۆ مرۆڤايهتى لهگهڵ خۆيدا بهێنێت. ئێمه له ههرێمى كوردستان لهگهڵ جيهاندا به هۆى پهتاى كۆڤيد_19 و لێكهوتهكانيهوه، دوو ساڵى سهختمان بهڕێكرد. له رووبهڕووبوونهوهى تيرۆر بهردهوام بووين، رووداو و بهسهرهاتى دڵتهزێنى كۆچ و كاريگهريى خراپى گۆڕانى كهشوههوا و لافاومان بينى. هاوسۆز و هاوخهمى خانهوادهى سهربهرزى شههيدان و ههموو ئهوانهم كه ئازيزانيان لهدهستدا و به رێزهوه ياديان دهكهينهوه. سوپاسى گهلى كوردستان دهكهم كه بهرگهى قهيران و كێشهكانيان گرتووه. تێپهڕاندنى سهختى و تهحهدييهكان، پاراستنى ماف و دهستكهوته دهستوورييهكان و قهوارهى فيدراڵيى ههرێمى كوردستان، ئێستا و داهاتوويهكى باشتر بۆ گهلهكهمان، كار و بهرپرسياريهتيى هاوبهش و يهكڕيزى و تهبايى و پێكهوهيى له ههموو هێز و لايهن و پێكهاتهكانى كوردستان دهخوازێت. له عێراقيش به سوودوهرگرتن له ههڵهكانى رابردوو، ههڵدانهوهى لاپهڕهيهكى تازه، تێگهيشتنى واقعى و ئيرادهى جددى بۆ چارهسهركردنى كێشهكان، يهكتر قبووڵكردن و هاوبهشيى راستهقينهى ههمووان له پرۆسهى سياسى و بهڕێوهبردنى وڵاتدا لهسهر بنهماى دروست پێويسته، كه متمانه و ئارامى و سهقامگيرى بگێڕێتهوه و به ژيان و گوزهرانێكى باشتر بۆ ههمووان له ئێستا و داهاتووى خۆيان دڵنيا بن. سوپاسى هاوپهيمانى و كۆمهڵگهى نێودهوڵهتى و دۆستان دهكهين كه له بهرهنگاربوونهوهى تيرۆردا پشتگيرى و هاوكارييان كردين. چهمك و بههاى هاوبهش كۆماندهكاتهوه و پێكهوه دهبين. وهك ههميشه ئامادهى ئهرك و بهرپرسياريهتيى هاوبهشين و وهك ئهندامێكى كاراى كۆمهڵگهى نێودهوڵهتى و فاكتهرى ئارامى و سهقامگيرى له عێراق و ناوچهكه دهمێنينهوه، ههرێمى كوردستانيش سهرزهمينى پێكهوهژيان و لێبوردهيى و فرهيى دهبێت. به ئومێد و گهشبينييهوه له ژيان و ساڵێكى تازه و داهاتوو دهڕوانين و ساڵى نوێ له ههمووان پيرۆز بێت، ههر شاد و سهركهوتوو بن. نێچيرڤان بارزانى سهرۆكى ههرێمى كوردستان
هاوڵاتى فازل میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیێنێت: "وەزیر و سەرۆککۆمار و جێگری سەرۆکی پەرلەمان گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە ئێمەی کوردستانی بەشداربین لە بەڕێوەبردنی عێراق، لە داڕشتنی سیاسەت و پرسی ئەمنی و دارایی عێراق، ئەگەر شەریک بین دەبێت وا بین، ئەگەر نا، چوار وەزیرمان هەبێت بێ دەسەڵات، لەجیاتی سەرۆککۆمارێک دوومان هەبێت بێ دەسەڵات، دەتوانن چی بۆ کوردستان بکەن؟ ئێمە ئەگەر شەریکی فیعلی بین، یەک کەسیش شەریک بێت، بەڵام بەبێ ئەو کەسە هیچ شتێک نەکرێت، ئێمە ئەوەمان دەوێت". ماڵی شیعەکان کە پۆستی سەرۆکوەزیران لەوان دەبێت، بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون، کە بریتین لە رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر کە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنە و جەخت لەسەر حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەکاتەوە، لایەنی دووەمیش چوارچێوەی هاوئاهەنگییە کە کورسیی پێویستیان بەدەستنەهێناوە و جەخت لە حکومەتی گشتگیر و بەشداریی هەمووان دەکەنەوە. رۆژی چوارشەممە 22-12-2021 شاندێکی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبوونەوە و دەستپێشخەرییەکیان بۆ پێکهێنانی حکومەت خستەڕوو، تێیدا جەختیان لە پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر و زۆرینەی فراوان کردەوە، بە شێوەیەک کە نابێت هیچ لایەنێک ناچار بە ئۆپۆزیسیۆن بوون بکرێت، لایەنە سیاسییەکان ئازادبن لەوەی دەبنە ئۆپۆزیسیۆن یاخود نا؛ هاوکات کوردیش دەیەوێت لە عێراق هاوبەش بێت، نەک بەشدار. بەپێی ماددەی 54ی دەستووری عێراق، دەبێت سەرۆککۆماری عێراق لە ماوەی 15 رۆژی دوای پەسندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، بە مەرسومێکی کۆماری داوای کۆبوونەوەی پەرلەمان بکات.
