هاوڵاتى مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق، له‌میانى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕایگه‌یاند، ساڵى ڕابردوویان به‌سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره به‌ڕێکردووه و راشیگه‌یاند:"باشترین په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان بنیات ناوه". ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 30ى کانونى یه‌که‌مى 2021، نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى مسته‌فا کازمی، سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق له‌باره‌ى کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕاگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه، که، سه‌رۆکوه‌زیران ڕایگه‌یاندووه که ساڵ و نیوێکى کابینه‌که‌ى به سه‌رکه‌وتوویى به‌ڕێکردووه. کازمى ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه که له‌ڕێگه‌ى ئه‌و چاکسازییه‌ى کابینه‌که‌ى ئه‌نجامیداوه توانیویه‌تى سه‌رکه‌وتنى گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێت و پاره‌یه‌کى زۆر بۆ گه‌لى عێراق بگێڕێته‌وه، سه‌ره‌راى ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى هاتووه‌ته به‌رده‌میان که گه‌وره‌ترینیان کۆرۆنا و دابه‌زینى نرخى نه‌وت بووه، به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه 12 ملیار دۆلار له‌بانکى ناوه‌ندى وه‌ک پاشه‌که‌وت دانراوه. کازمى باسى له‌وه‌شکردووه، توانیویه‌تى دۆخى هه‌رێمیى له‌به‌رژه‌وه‌ندى عێراق رێکبخاته‌وه و راو بۆچوونه‌کان له‌یه‌ک نزیک بکاته‌وه. هاوکات سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیه‌کانیش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان کازمى رایگه‌یاندووه که له‌دواى 2003 ه‌وه باشترین په‌یوه‌ندى حکومه‌تى عێراق له‌گه‌ڵ هه‌رێم کابینه‌که‌م بنیاتى ناوه.
هاوڵاتى موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌درله کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان له‌باره‌ى پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه که دوو کاندیدى هه‌یه مسته‌فا کازمى و محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوى. موقته‌دا سه‌در، رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در که کوتله‌که‌ى بووه خاوه‌نى 73 کورسى په‌رله‌مان و وه‌ک یه‌که‌مین براوه‌ى هه‌ڵبژاردن هه‌ژمار ده‌کرێت دوێنێ له کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان له‌ماڵه‌که‌ى خۆیدا له نه‌جه‌ف پێى راگه‌یاندوون که بۆ پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران دوو کاندیدى هه‌یه ئه‌وانیش مسته‌فا کازمى و محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوى ده‌بێت. چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان له هه‌ریه‌ک له نوررى مالکى و هادى عامرى و قه‌یس غه‌ز عه‌لى فالح فه‌یاز پێکهاتوون پێیان راگه‌یاندووه که ئه‌و پرسه پێویستى به گفتوگۆى زیاتره‌و له‌گه‌ڵ دانانه‌وه‌ى کازمیدا نیین بۆ پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ى کانونى 2021، به‌رهه‌م ساڵح مه‌رسومى بۆ یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ى خولى نوێى په‌رله‌مانى عێراق دیارى کرد که 9ى کاندونى دووه‌مى 2022 ده‌کات، که له‌ناو په‌رله‌ماندا کوتله‌ى زۆرینه ده‌توانێت 50 زائید 1 کۆبکاته‌وه تا پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران یه‌کلایبکاته‌وه. به‌پێى عورفێکى ته‌وافوقى، پۆستى سه‌رۆک کۆمار بۆ کورده‌و پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران بۆ شیعه‌کان و پۆستى سه‌رۆکى په‌رله‌مان بۆ سونه‌کان ده‌بێت. هێشتا سه‌رکردایه‌تى کورد کاندیدى بۆ پۆستى سه‌رۆک کۆمار یه‌کلاینه‌کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له زارى بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى چه‌ند جارێک ئه‌وه‌ى دووپاتکردووه‌ته‌وه که به‌رهه‌م ساڵح کاندیدى پۆستى سه‌رۆک کۆمار ده‌بێت.
هاوڵاتى له شارى جوانڕۆى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان، گرووپێکى سه‌له‌فیى هێرشیانکرده سه‌ر کافتریایه‌ک و دواتر له‌ناو شاره‌که‌دا ته‌قه‌یان به ئاسماندا کرد. کاتژمێر نۆى شه‌وى رابردوو چه‌ند که‌سێک به ماتۆر چوونه‌ته‌سه‌ر کافتریایه‌ک له‌سه‌ر شه‌قامى په‌روه‌رده‌ى جوانڕۆ و به کلاشینکۆف ته‌قه‌یان به‌ناو کافتریاکه‌دا کردووه و به چه‌قۆش هێرشیانکردووه‌ته سه‌ر خه‌ڵک، به‌وهۆیه‌شه‌وه دوو که‌س بریندار بوون. به‌پێى هه‌واڵى سه‌رچاوه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان، هێرشکه‌ره‌کان دواى ته‌قه‌کردن له کافتریاکه، به‌ناوشاردا سووڕاونه‌ته‌وه و له سێ شوێن له شه‌قامى سه‌نجاوی، گۆڕه‌پانى به‌سیج و چوار ڕیانى فه‌رمانگه‌ى په‌روه‌رده ته‌قه‌یان به ئاسماندا کردووه و دروشمى "الله اکبر"یان وتووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها وه‌ک سه‌رچاوه‌کانى هه‌واڵى ڕۆژهه‌ڵاتى کوردستان ده‌ڵێن دواى هێرشه‌که، له‌ناو شارى جوانڕۆ و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا بڵاوکرایه‌وه که هێرشه‌که له‌لایه‌ن که‌سانێکه‌وه کراوه که "به سه‌له‌فى جیهادى" ناسراون. هاوکات، پۆلیسى جوانڕۆ دوو که‌س له هێرش به‌ره‌کانى ده‌ستگیرکردووه و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ک و که‌ره‌سته‌کانیشیاندا گیراوه. ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه گروپه سه‌له‌فییه‌کان له‌رۆژهه‌ڵاتى کوردستان هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خه‌ڵک و پێشتر لایه‌نه کوردییه‌کانى رۆژهه‌ڵات هۆشداریان له‌وه که ئه‌و گروپانه مه‌ترسین له‌سه‌ر ژیانى هاوڵاتیان.
هاوڵاتى ده‌سته‌ى گشتى گه‌شتوگوزارى حکومه‌تى هه‌رێم ئاشکراى کرد، له 11 مانگى ئه‌مساڵدا 4 ملیۆن و 93 هه‌زار و 888 گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌رێمى کوردستان. به‌پێى ئامارێکى ده‌سته‌که، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا کۆتایى مانگى 11 چوار ملیۆن و 93 هه‌زار و 888 گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌رێمى کوردستانه‌وه. هه‌روه‌ها به‌پێى ئاماره‌که یه‌ک ملیۆن و 957 هه‌زار گه‌شتیار که ده‌کاته 48٪ چونه‌ته پارێزگاى هه‌ولێر و یه‌ک ملیۆن و 375 هه‌زار و 216 گه‌شتیار که ده‌کاته 34٪ چونه‌ته پارێزگاى سلێمانی، هه‌روه‌ها 753 هه‌زار و 542 گه‌شتیار که ده‌کاته 18٪ چونه‌ته پارێزگاى دهۆک و 8 هه‌زار و 130 گه‌شتیاریش چونه‌ته ئیداره‌ى گه‌رمیان. هاوکات ئه‌وه‌شى روونکردووه‌ته‌وه که ئه‌و رێژه‌یه‌ش زیادى کردووه ئه‌وه‌ش به‌هۆى به‌فربارین له چه‌ندین ناوچه له مانگى 12دا که گه‌شتیارێکى زۆرى راکێشاوه.
هاوڵاتى پێشمه‌رگه‌و سوپاى عێراق به هه‌ماهه‌نگى هێزه فه‌ره‌نسییه‌کان هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر قه‌ره‌چوغ و فه‌رمانده‌یه‌کى پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت دوو چه‌کدارى داعش کوژراون. هێزێکى فه‌ڕه‌نسا له‌چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ماوه‌ى چه‌ند رۆژێکه به‌شداره له هه‌ڵمه‌تى هاوبه‌شى هێزه ئه‌منییه‌کانى عێراق به‌مه‌به‌ستى کێوماڵکردنى پێگه‌کانى داعش له‌چیاى قه‌ره‌چوغ، له هه‌ڵمه‌ته‌که‌شدا دوو چه‌کدارى داعش کوژران. غازى فه‌یسه‌ڵ، فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه له‌سنورى قه‌زاى مه‌خمور رایگه‌یاند:" هێزێکى فه‌ڕه‌نسا چه‌ند رۆژێکه له سنورى چیاى قه‌ره‌چوغ جێگیرکراون بۆله‌ناوبردنى داعش ، به‌یانى ئه‌مڕۆش ئه‌و هێزه دوو چه‌کدارى داعشیان کرده ئامانج و له‌ناویان بردن، هه‌روه‌ها ته‌رمى هه‌ردوو چه‌کداره‌که‌ش له‌ژێر ده‌ستى هێزه‌کانى فه‌ڕه‌نسادایه. هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ى پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند ئۆپراسیۆنه‌کان به‌رده‌وام ده‌بن بۆئه‌وه‌ى داعش له‌شاخى قه‌ره‌چوغ به‌ته‌واوى له‌ناو ببرێت و شوێنى حه‌وانه‌وه‌یان نه‌مێنێت له‌سنوره‌که.
هاوڵاتى داواکارى گشتى ئیزمیر له‌تورکیا، به تۆمه‌تى سوکایه‌تیکردن به دادگا دۆسیه‌یه‌کى لێپرسینه‌وه‌ى له دژى په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په کرده‌وه، پرۆسه‌ى دادگایى کردنى له‌سه‌ر کوشتنى کچه کوردێکیش دواخست که له باره‌گاى هه‌ده‌په له‌لایه‌ن ره‌گه‌زپه‌رستێکه‌وه کوژرا. دوێنێ چوارشه‌ممه، له دادگاى سزا قورسه‌کانى ئیزمیر یه‌که‌م دانیشتنى دادگاییکردنى بکوژى ده‌نیز پۆیراز، به‌ڕێوه‌چوو، له دانیشته‌که‌دا په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆکى پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) ره‌خنه‌ى له ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى دادگا گرت و رایگه‌یاند:" بکوژه‌که له منبج راهێنانى وه‌رگرتووه و ئه‌ندامى داعش بووه، نابێ دادگا به شێوه‌یه‌کى نه‌رم مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بکات و ده‌بێ وه‌ک که‌سێکى بکوژ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بکرێت". له‌سه‌ر ئه‌م قسانه داواکارى گشتى ئیزمیر، دۆسیه‌ى لێپرسینه‌وه‌ى له دژى په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆکى هه‌ده‌په کرده‌وه. هه‌روه‌ها له دژى ئه‌و که‌سه‌ى که له‌ناو دادگا قسه‌کانى په‌روین بوڵدانى تۆمارکردووه و بڵاویکردووه‌ته‌وه دۆسیه‌ى لێپرسینه‌وه‌ى کردووه‌ته‌وه. هاوکات دۆسیه‌ى دادگاییکردنى بکوژى ده‌نیز پۆیراز، کچه کوردى ئه‌ندامى هه‌ده‌په که له هێرشێکدا له‌ناو باره‌گاى هه‌ده‌په له ئیزمیر کوژرا، دواخرا. پارتى دیموکراتى گه‌لان( هه‌ده‌په) له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانى تورکیا‌و پارته‌که‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان فشارى توندیان له‌سه‌ره‌وهه‌زاران کادرو سه‌دان سه‌رۆک شاره‌وانى و په‌رله‌مانتاریان له‌ژێر ناوى جیاواز جیاواز ده‌ستگیرکردووه له زیندانه‌کاندان یه‌کێک له‌وانه سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکى پێشووى هه‌ده‌په‌یه.
هاوڵاتى مه‌رسومى کۆمارى بۆ ئه‌نجامدانى یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌رکرا و بڕیاره 9/1/2022 ئه‌نجام بدرێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ى کانونى یه‌که‌مى 2021، مه‌رسومى کۆمارى به پێى مادده‌کانى 54 و 73 بڕگه‌ى چواره‌م له ده‌ستوورى عێراقى ده‌رچووه، که تێیدا ده‌سه‌ڵات ده‌داته سه‌رۆک کۆمار بۆ دیارکردنى رۆژى یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان دواى په‌سه‌ندکردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن دادگاى فیدراڵیى عێراقه‌وه. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق رۆژى 9ى کانونى دووه‌مى 2022ى دیارى کرد وه‌ک یه‌که‌مین کۆبونه‌وه‌ى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى عێراق. پێشتر هه‌ندێک لایه‌نى شیعه نیگه‌رانییان له ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق نیشاندابوو، له دادگاى فیدراڵى تانه‌یان له ئه‌نجامه‌کاندا، به‌ڵام دادگاى فیدراڵى له 27/12/2021 تانه‌کانى ره‌تکرده‌وه و ئه‌نجامه‌کانیشى په‌سه‌ند کرد.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق رایگه‌یاند، گروپێکى چوار که‌سییان ده‌ستگیرکردووه، که به‌نیازى هه‌ڵکوتانه سه‌ر باڵه‌خانه‌ى گرتووخانه‌ى ته‌سفیراتى که‌رکووک بوون. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ى کانونى یه‌که‌مى 2021، وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه که به کرده‌یه‌کى جۆرى و هه‌وڵێکى هه‌واڵگریى تایبه‌ت و به پشتبه‌ستن به زانیاریى ورد، تیمه‌کانى هه‌واڵگرى و ئاسایشى که‌رکووک توانیویانه ئه‌و گرووپه چوار که‌سییه ده‌ستگیر بکه‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که" چوار تیرۆریسته‌که دانیان به‌وه‌دا ناوه، که چه‌ندینجار رووماڵیان کردووه و زانیاری‌یان له‌باره‌ى ژماره‌ى تاوه‌ره‌کانى پاسه‌وانى له باڵه‌خانه‌ى گرتووخانه‌ى ته‌سفیرات کۆکردووه‌ته‌وه". هاوکات ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو "یه‌کێک له‌و چوار تیرۆریسته ناوى ئه‌و که‌سانه‌ى هاوکاریى هێزه ئه‌منییه‌کان ده‌که‌ن، به چه‌کدارانى داعش داوه، که‌سێکى دیکه‌شیان به‌ڵگه‌نامه‌ى ساخته‌ى بۆ ئه‌و چه‌کدارانه بردووه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن هاتووچۆبکه‌ن و خۆیان له هێزه ئه‌منییه‌کان بدزنه‌وه له‌ناوچه‌ى ریاز،له رێگه‌ى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌وه به ئۆتۆمبێلى دزراو چه‌ندین ئۆتۆمبێل خۆراکیان گواستووه‌ته‌وه". وه‌زاره‌تى به‌رگریى عێراق راشیگه‌یاندووه:" یه‌کێک له‌و چوار که‌سه‌ى ده‌ستگیرکراوه دانى به‌وه‌دا ناوه به‌شداریى له کرده‌وه‌یه‌کى تیرۆریستى کردووه، که هێزه ئه‌منییه‌کان و هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ى کردووه‌ته ئامانج".
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى پێشووى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئاشکرایده‌کات، پێشبینیده‌کرێت ساڵى 2022، به‌هۆى دۆخى سیاسییه‌وه، عێراق یاساى بودجه‌ى نه‌بێت. محه‌مه‌د شه‌به‌کى ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق به‌پێگه‌ى "مه‌علومه"ى راگه‌یاند: "له‌م دۆخه‌ى سیاسییه‌ى ئێستاى وڵاتى پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، په‌رله‌مانى نوێى عێراق کاتى ئه‌وه‌ى نابێت گفتوگۆ له‌سه‌ر یاساى نوێى بودجه بکات‌و په‌سه‌ندى بکات، هه‌ربۆیه دۆسیه ئابورییه گرنگه‌کان ده‌که‌ونه ساڵى 2023وه". هه‌روه‌ها راشیگه‌یان که دۆخه سیاسییه‌که ڕێگریى له‌جێبه‌جێکردنى به‌شێکى زۆر له‌یاساکانى په‌یوه‌ست به‌باج‌و ڕسوماته گومرگییه‌کان ده‌کات که یارمه‌تیده‌رن له‌به‌رزکردنه‌وه‌ى داهاته‌کان‌و دابینکردنى بودجه بۆ خه‌رجییه نوێکان. له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژکارى دارایى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، بۆ ساڵى 2022 هیچ مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت نییه‌و نابێت. هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له 10ى 10ى 2021 ئه‌نجامدرا و سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوودا دادگاى فیدراڵى عێراق ئه‌نجامه‌کانى په‌سه‌ند کرد، به‌ڵام هێشتا هیچ واده‌یه‌ک بۆ کۆبونه‌وه‌ى یه‌که‌م دانیشتنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مان نه‌کراوه. به‌پێى په‌یره‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان، ده‌بێت ساڵانه له‌مانگى تشرینى یه‌که‌مدا پرۆژه بودجه ئاراسته‌ى په‌رله‌مان بکرێت تا حکومه‌ت کارنامه‌کانى جێبه‌جێ بکات.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى هاوپه‌یمانیى ده‌وڵه‌تى یاسا ڕایگه‌یاند، ژماره‌ى کورسییه‌کانى (چوار چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌کان) گه‌یشتووه‌ته 90 کورسى و له یه‌که‌م دانیشتنى په‌رله‌ماندا گه‌وره‌ترین کوتله ڕاده‌گه‌یه‌نن. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ى کانونى یه‌که‌مى 2021، عه‌توان عه‌توانى، ئه‌ندامى چوار چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌کان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که ڕێز له‌بڕیاره‌که‌ى دادگاى فیدراڵیى عێراق ده‌گرن له‌باره‌ى په‌سه‌ندکردنى ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن و پێى ڕازیین. عه‌توان عه‌توانى، ئه‌ندامى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگیى شیعه‌کان ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد که 90 کورسیى په‌رله‌مانییان کۆکردووه‌ته‌وه و له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا گه‌وره‌ترین کوتله ڕاده‌گه‌یه‌نن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان سێ سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى عێراق دیارى ده‌که‌ن و لایه‌نه‌کانى دیکه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته مانۆرى سیاسیان ده‌ست پێکردووه. دواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق و ده‌رکه‌وتنى ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌کان، ده‌وڵه‌تى یاساى نورى مالکى و چه‌ند لایه‌نێکى دیکه‌ى شیعى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگییان پێکهێنا به‌رامبه‌ر به ڕه‌وتى سه‌در، که براوه‌ى یه‌که‌مى هه‌ڵبژاردن بوو، چێوه‌که ده‌ستیکرد به فراوانترکردنى به‌ره‌که‌ی. نورى مالکى له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستانى کرد‌و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان کۆبوویه‌وه. چاوه‌روان ده‌کرێت هه‌ریه‌که له پارتى و یه‌کێتى که پێکه‌وه خاوه‌نى 50 کورسى په‌رله‌مانى عێراقن له‌گه‌ڵ گروپى هه‌ماهه‌نگى شیعه‌کان و ته‌یارى سه‌درى گفتوگۆى چڕ له‌باره‌ى پێکهێنانى حکومه‌تى نوێ ده‌ست پێ بکه‌ن.
هاوڵاتی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند:"بڕی شەش ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ قەرەبووی زیانبەرکەوتووانی لافاوەکەی 17-12-2021 کۆکراوەتەوە". دەشڵێت:" 2ملیارەكەی حكومەتی عێراقمان رەتكردۆتەوە و هیوادارم جارێكی دیكە بە بریارەكەیاندا بچنەوە و هاوكاریمان بكەن". ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" تاوەکو ئێستا نزیکەی سێ ملیار دینار هاوکاریی سەرەتایی بە خەڵکە زیانلێكەوتووەکان گەیشتووە، وەکو نەوت و چەند کەلوپەلێکی ناو ماڵ کە ئەوانە وەکو قەرەبوو هەژمار ناکرێن و تەنیا هاوکاریی سەرتایین". پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، هاوکارییە سەرەتاییەکان لەلایەن ناوەندی قەیرانەکان، کەمپەینی ئیدارە سەربەخۆکان و پارێزگاکان، دەزگای روانگە و دەزگای خێرخوازیی بارزانی بووە. بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکانی پارێزگای هەولێر، قەبارەی زیانەکانی لافاوەکە 20 بۆ 21 ملیار دینار بووە. بە وتەی پارێزگاری هەولێر سێ هەزار و 276 فۆرم پڕکراوتەوە کە سێ جۆر زیانمەندبوونی تێدایە، بەشێکیان تەنیا کەلوپەلی ناوماڵ بووە، بەشێکیان دیوار و دەرگەی خانووەکانیان زیانی بەرکەوتووە، هەروەها 1026 ئۆتۆمبێلیش وەکو لە فۆرمەکان تۆمارکراون. ئەمساڵ لە هەولێر دووجار لافاو دروستبوو کە لە رۆژانی 30-10 و 17-12 بوون، ئەمڕۆ پرۆسەی قەرەبووکردنەوە زیانبەرکەوتووانی لافاوەکەی رۆژی 30-10-2021 کۆتاییدێت. پارێزگاری هەولێر لەو بارەوە رایگەیاند، بەپێی خەمڵاندنەکان لافاوەکەی یەکەم زیانی پێنج ملیار و 853 ملیۆن هەبووە، ئەو پارەشی بۆ قەرەبووی ئەو زیانلێکەتووانە کۆکراوەتەوە چوار ملیار و 460 ملیۆن دینار بووە و ئەوەی دیکەشی کە ملیارێک و 393 ملیۆن دینارە لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە. لەبارەی ئەو خێزانانەی لە لافاوەکەی یەکەم زیانیان بەرکەوتووە، پارێزگاری هەولێر دەڵێت، 826 خێزان زیان بەر ماڵ و کەلوپەلەکانیان کەوتووە، هەروەها 314 ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوتووە. بە وتەی پارێزگاری هەولێر بەشێکی زۆری ئەو پارەیەی کە کۆکراوەتەوە بەمشێوەیە بووە: سێ ملیار دینار لەلایەن حکومەتی عێراق، 500 ملیۆن دینار لەلایەن سەرۆکایەتیی دیوانی وەزارەت، دەزگای خێرخوازیی بارزانی 220 ملیۆن دینار، شێخ باز 450 ملیۆن دینار، دەزگای خێرخوازیی نانەکەلی 100 ملیۆن دینار، گرووپی کۆمپانیاکانی جیهان 100 ملیۆن دینار. رۆژی هەینی 17-12-2021، لافاو لە چەند گەڕەک و شارۆچکەیەکی هەولێر دروستبو کە بەهۆیەوە 12 کەس مردن
هاوڵاتی سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له‌هه‌رێم ڕایگه‌یاند:" له‌ساڵى 2021 مۆڵه‌ت به68 پڕۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان دراوه‌و 902 پڕۆژه په‌سه‌ندكراوه كه گوژمه‌ى وه‌به‌رهێنانیان زیاتر له20 ملیار دۆلار بوه". دەشڵێت:" بۆساڵى 2022 یش نه‌خشه‌ى وه‌به‌رهێنان دروستده‌كه‌ن‌و داواى دابینكردنى زه‌وى پێویست ده‌كه‌ن‌و 50 پڕۆژه ئاماده‌كراوه بۆ سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم‌و 9 ناوچه‌ى پیشه‌سازى گه‌وره دروستده‌كرێن". ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، محه‌مه‌د شوكرى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند:" له‌مساڵدا 68 پڕۆژه مۆڵه‌تدراون‌و بۆساڵى 2022یش نه‌خشه‌ى وه‌به‌رهێنان دروستده‌كه‌ن‌و داواى دابینكردنى زه‌وى پێویست ده‌كه‌ن‌و 50 پڕۆژه ئاماده‌كراوه بۆ سه‌رتاسه‌رى هه‌رێم‌و 9 ناوچه‌ى پیشه‌سازى گه‌وره دروستده‌كرێن". وتیشى:"ئه‌و پڕۆژانه‌ى له‌ساڵى 2006وه مۆڵه‌تیان پێدراوه 1086 پڕۆژه بوه‌و 150 پڕۆژه مۆڵه‌ته‌كانیان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌و 1016 پڕۆژه‌ى مۆڵه‌تدراو ئێستا له‌كاردان‌و ئه‌وانه‌ش هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه دراونه‌ته وه‌به‌رهێنه‌رى تر‌و هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئه‌و پڕۆژانه‌ى نیشته‌جێبون كه هاوڵاتیان كێشه‌یان له‌گه‌ڵیان هه‌بوه". ناوبراو باسى له‌وه‌شكرد، بۆ ساڵى 2022 دوو كۆنفرانسى گه‌وره‌ى ژینگه‌یی‌و كشتو‌كاڵى له‌هه‌رێم ده‌به‌سترێت. له‌ساڵانى ڕابردوو گه‌وره‌ترین كێشه‌ى هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ ئه‌و پڕۆژانه‌ى وه‌به‌رهێنان بوه كه پڕۆژه‌ى نیشته‌جێبون بون‌و تائێستاش به‌شێك له‌هاوڵاتیان له‌چوارچێوه‌ى پڕۆژه‌كانى ده‌شتى به‌هه‌شت‌و فلۆریا ستى‌و چه‌ندان پڕۆژه‌ى تر زیاتر له100 هه‌زار دۆلاریان داوه‌و هیچ یه‌كه‌یه‌كیان بۆ دروستنه‌كراوه.
شاناز حەسەن ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگه‌یاند:" هەڵەی گەورەی حکومەت ئەوەیە کە بە پێچەوانەی دەستور، بەبێ یاسا دەستکاری باجی کرد، لە کاتێکدا نابێت بەبێ بوونی یاسا نە کەس لە باج ببەخشرێت نە کەس باجی زیاتری بخرێتە سەر!هەر ئەمەش وایکرد کە وێڕای ئەوەی باج بووەتە بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان، بەڵام نەبووەتە داهاتێکی گەورە بۆ باشکردنی ژیانی خەڵک.". عومەر گوڵپی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:" هەڵەی گەورەی حکومەت ئەوەیە کە بە پێچەوانەی دەستور، بەبێ یاسا دەستکاری باجی کرد، لە کاتێکدا نابێت بەبێ بوونی یاسا نە کەس لە باج ببەخشرێت نە کەس باجی زیاتری بخرێتە سەر! بەڵام حکومەت تەنها بە بڕیاری خۆی، دەستی بۆ زیادکردن و سەپاندنی باج برد، وەک باجی ڕاستەوخۆی سەر فرۆشتن لە ئۆتێل و ڕیستورانت و شوێنە گەشتیارییەکان، ئەمە لە کاتێکدا باجی ساڵانەیان لە قازانج لێ وەردەگیرێت". "پیشەیەک بە سەرمایەی (دوو ملیۆن دینار) باجی لێ دەسەنرێت، بەڵام دوو ملیار دۆلار بەخشراوە لە دانی باج!" هەڵەی کوشندەی حکومەت لە بواری ( باج) بوویە هۆی گرانی زیاتری بازاڕ‌و کەمبوونەوەی هەلی کار بە پێی ژمارەو داتاکانی حکومەت خۆی، تێکڕای داهاتی باج بۆ هەر مانگێک لە ساڵی (٢٠١٩) بریتی بووە لە (٥١) ملیار دیناری مانگانە، بۆ ساڵی (٢٠٢٠) بریتی بووە لە (٤٥) ملیار دیناری مانگانە، تێکڕای داهاتی باج بۆ هەر مانگێک لە ساڵی (٢٠٢١) کەمبووەتەوە بۆ (٤٠) ملیار دینار! واتە وێڕای ئەوەی حکومەت بانگەشەی ئەوە دەکات کە باجیان ڕێکخستووەتەوەو داهاتیان زیادکردووە، بەڵام ساڵ بە ساڵ داهاتی باج کەمی کردووە! بە پێی بنەما زانستیەکان، ئەو وڵاتانەی بە قەیرانی ئابوری‌دا تێدەپەڕنن، پێویستیان بەوە هەیە ڕێژەی وەرگرتنی باج کەم بکەنەوە، بەتایبەت لە بازرگانی و پیشە بچوک و مامناوەندییەکان، ئەو کەمکردنەوەیەی باجیش بۆ ئەوەیە چالاکی و جموجوڵی بازاڕ زیاتر بێت وهەلی کاری زیاتر بڕەخسێت و ڕەوڕەوەی ئابوری خێراتر بێت، بەڵام لە سێ ساڵی ڕابردوودا حکومەت تەواو بە پێچەوانەوە هەنگاوی هەڵگرت، هەر ئەمەش وایکرد کە وێڕای ئەوەی باج بووەتە بارگرانی لەسەر هاووڵاتیان، بەڵام نەبووەتە داهاتێکی گەورە بۆ باشکردنی ژیانی خەڵک. هەڵەی گەورەی حکومەت ئەوەیە کە بە پێچەوانەی دەستور، بەبێ یاسا دەستکاری باجی کرد، لە کاتێکدا نابێت بەبێ بوونی یاسا نە کەس لە باج ببەخشرێت نە کەس باجی زیاتری بخرێتە سەر! بەڵام حکومەت تەنها بە بڕیاری خۆی، دەستی بۆ زیادکردن و سەپاندنی باج برد، وەک باجی ڕاستەوخۆی سەر فرۆشتن لە ئۆتێل و ڕیستورانت و شوێنە گەشتیارییەکان، ئەمە لە کاتێکدا باجی ساڵانەیان لە قازانج لێ وەردەگیرێت، هەروەها باج لەسەر ئاستەکانی خوارەوەو پیشەو بازرگانی بچوک بچوکی نێوبازاڕ یان زیاد کرا یان توند کرا، لە کاتێکدا سەدان کۆمپانیاو بازرگانی گەورە گەورە بەخشراون لە باج و باجیان لێ وەرناگیرێت! یاخود خۆیان لە باج دەدزنەوە بەهۆی نفوسیان لە حزبەکانی دەسەڵات کە بەشێکی زۆریان یان کۆمپانیای بەرپرسانی حزبەکانی دەسەڵاتن. لە کوردستان، ئەوەی خاوەنی پیشەیەکی بچوکە باجی لێ وەردەگیرێت، بەڵام نزیکەی (٨٠٠) کۆمپانیای بواری نەوت باج نادەن، یاخود چالاکی ئابوری گەورە هەیە باج نادات، بە هەمانشێوەش کۆمپانیاکانی بواری گەیاندن و ئینتەرنێت، تۆمارکردنی پرۆژە بازرگانیەکان لە چوارچیوەی یاسای وەبەرهێناندا یەکێک لە رێگەکانی خۆ دزینەوە بووە لە باج و گومرگ و ڕسومات، لەم بوارەدا هەردوو پاڵاوگەی نەوتی (کەڵەک) بە سەرمایەی (1.9) ملیار دۆلار‌و پاڵاوگەی نەوتی (بازیان) بە سەرمایەی (1.2) ملیار دۆلار، دووان لەو پرۆژانەن کە لە چوارچێوەی یاسای وەبەرهێناندا تۆماکراون و بەمەش بەخشراون لەهەموو باج و ڕسوماتێک بۆ ماوەی دە ساڵ سەڕەڕای داهات‌و جموجوڵی گەورەی ئابوریان! بەهەمانشێوە بۆری نەوتی کوردستان کە بۆ ماوەی (٢٠ ساڵ!) دراوە بە کۆمپانیای کار‌و ڕوس نەفت، تەنها داهاتی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵی ئەم بۆریە بریتی بووە لە (٤٥٠) ملیۆن دۆلار، یەک دینار باجیشی نەداوە! حکومەت وا لە باج تێگەیشتووە کە تەنها بۆ زیادکردنی داهاتە، لە کاتێکدا باج بۆ بەدیهێنانی دادپەروەرییە لەنێوان هەژارو دەوڵەمەندەکان، هەربۆیە سیاسەتی هەڵەی باجی حکومەت لە سێ ساڵی ڕابردوو بووەتە هۆی بارگرانی لەسەر خەڵک و گرانبوونی زیاتری شت و مەک، لە بەرانبەردا نەبووەتە هۆی زیادبوونی داهات بەو ڕێژەیەی بانگەشەی بۆ دەکرێت، هەروەهاش ژیانی هەژارەکان وەکخۆیەتی و لەم سیاسەتە هەڵانەی حکومەت هەژارەکان سودمەند نەبوون، هەموو ئەم ڕاستیانەشمان لە ماوەی ساڵێکی ڕابردوودا بەڕێگەی جۆراو جۆر ئاراستەی حکومەت کردوون. عومەر گوڵپی ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ٢٩ی ١٢ی ٢٠٢١
هاوڵاتی کۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی رایگەیاند:" پێشبینی دەکەین تاکوو کۆتایی زستان هەناردەی ئێران لە 6 دەروازەی سنووریی پارێزگای سلێمانییەوە بگاتە 9 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لە ماوەی یەک ساڵدا. ئه‌مڕۆ سێشەممە 28ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، مەهدی شوشتەری، کۆنسوڵی ئێران لە سلێمانی، لەگەڵ بازرگانەکانی پارێزگای سنە کۆبووەوە و وتی: "حکومەت پلان و بەرنامەی باشی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئێران و عێراقدا هەیە". بەپێی راپۆرتی ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و عێراق، لە 8 مانگی رابردوودا ئێران بڕی 6 ملیار و 100 ملیۆن دۆلار کاڵا و کەلوپەلی هەناردەی عێراق کردووە. سەرەڕای پەیوەندیی نزیکی ئێران لەگەڵ عێراق، بەڵام ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، بەراورد بە ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا زۆر کەمە. کەماڵ حوسێنی، سەرۆکی ژووری بازرگانی سنە، کۆتایی بەهاری ئەمساڵ گوتی: "پێشتر بازاڕی هەرێمی کوردستان بە دەست ئێرانەوە بووە، بەڵام تورکیا لێی وەرگرتووە، کە هۆکاری ئەمەش بۆ پشتیوانی حکومەتی تورکیا لە بازرگانەکانی و روانگەی ئابووری ئەنقەرە دەگەڕێتەوە". حوسێنی هەروەها هەندێ هۆکاری دیکەی بۆ دابەزینی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران باس کرد، لەوانە نزمی کوالێتی کاڵا و کەلوپەلە ئێرانییەکان، گەڕاندنەوەی کاڵا ئێرانییەکان و نەبوونی پلانێکی رێکوپێک بۆ هەناردە. هاوینی ئەمساڵ ئێران بڕیاریدا ناوەندێکی بازرگانی بۆ پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ عێراق بکاتەوە. بەڕێوەبردنی ئەم ناوەندەش بە پارێزگای کرماشان دراوە.
هاوڵاتی بودجەی ئەمریكا بۆ ساڵی 2022 پەسەندكراو و لە ناویدا بڕی 345 ملیۆن دۆلار بۆ هاوکاری هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە و 177 ملیۆن دۆلاریش بۆ هاوکاری هێزەکانی سووریای دیموکرات و مغاویر ئەلسەورە دابینکراوە. کۆشکی سپی لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند:" جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا یاسای بودجەی ساڵانەی بەرگریی ئەمریکای ناسراو بە یاسای رێگەپێدانی خەرجییەکانی بەرگریی نیشتیمانی NDAA بۆ ساڵی 2022 واژۆکرد. بەپێی یاساکە مووچەی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا بەرزکراوەتەوە". لە پرۆژە بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکادا هاتووە کە "بەغدا مووچەی هێزی پێشمەرگە دابین ناکات، بۆیە پشکی شێری هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگەیە"، ده‌شڵێت كه هێزەکانی پێشمەرگە رۆڵێکی گرنگیان هەیە لە روبەڕوبونەوەی داعش و پێکهاتەیەکی سەرەکی هێزە ئەمنییەکانی عێراقیشە. لە سەرەتای ئەم مانگەدا، ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بە 363 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 70 دەنگی نەخێر یاساکەی پەسندکردبوو. دواتریش ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە 15ی مانگدا بە 89 دەنگی بەڵێ بەرامبەر 10 دەنگی نەخێر یاساکەی تێپەڕاند. خەرجییە سەربازیەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2022 بە بەراورد بە ساڵی 2021 بە رێژەی 5٪ زیادکردووە. هاوکات بە رێژەی 2.7٪ مووچەی سەربازانی بەرزکردووەتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا رێگە بە سوپا دەدات فڕۆکەی زیاتر و کەشتیی دەریایی زیاتر بکڕێت.
