هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگهیاند:" لەكۆبونەوەكدا هەردوولامان هاوڕا بوون کە پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و ئوردن مێژوویین و بەهاى هاوبەش کۆیاندەکاتەوە و دەرفەتى فراوانکردنى بوارەکانى پەیوەندى و هاریکاریى هاوبەشیان زیاترە کە سوودى بۆ هەرێمى کوردستان، عێراق و ئوردن دەبێت ئەمڕۆ دووشهممه 25ی تشرینی یهكهمی 2021، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە فوئاد مەجالى، کۆنسوڵى گشتیى تازەى شانشینى ئوردنیى هاشمى لە هەرێمى کوردستان کرد. بەپێی راگەیێنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا "سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، وێڕای پیرۆزبایى دەستبەکاربوون و هیواى سەرکەوتن، پشتیوانى بۆ سەرکەوتنى کار و ئەرکەکانى دەربڕى، هەروەها سوپاس و پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ پشتگیریى بەردەوامى خاوەنشکۆ شا عەبدوڵلاى دووەم شاى ئوردن لە کاتە سەختەکاندا، دووپات کردەوە." هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەک لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە، کۆنسوڵى گشتی ئوردن وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى بە دەستبەکاربوونى، دووپاتىکردەوە کە "بە پەرۆشییەوە بۆ کارکردن لەگەڵ دامەزراوەکانى هەرێمى کوردستان و بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکان دەڕوانێت." هەردوولا هاوڕا بوون کە پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و ئوردن مێژوویین و بەهاى هاوبەش کۆیاندەکاتەوە و دەرفەتى فراوانکردنى بوارەکانى پەیوەندى و هاریکاریى هاوبەشیان زیاترە کە سوودى بۆ هەرێمى کوردستان، عێراق و ئوردن دەبێت. هەڵبژاردنەکانى عێراق هەوڵەکان بۆ دامەزراندنى حکومەتى داهاتووى فیدراڵ، پەتاى کۆڤید_19 و لێکەوتەکانى، پرۆسەى کوتان بە ڤاکسینى دژە پەتاکە، کار و چالاکیى رەوەندى ئوردنى لە هەرێمى کوردستان و پرسى سەقامگیرى لە ئوردن و عێراق و ناوچەکە بەگشتى چەند تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوون.
هاوڵاتی وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا رایگهیاند:" لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەرکۆنەی هەڕەشەکردن لە کارمەندانی کۆمیسیۆن و یونامی دەکەین". دەڵێت:" ئەو رەفتارە لە دیموکراسیەتدا جێگەی نابێتەوە. ئەمڕۆ دووشهممه 25ی تشرینی یهكهمی 2021، وتەبێژی یەکێتیی ئەوروپا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەرکۆنەی هەڕەشەکردن لە کارمەندانی کۆمیسیۆن و یونامی دەکەن. یەکێتی ئەورووپا ئاماژە بەوە دەکات کە هەڵبژاردنی ئەم مانگەی عێراق بەشێوەیەکی رێکوپێک و لە کەشوهەوایەکی هێمن بەڕێوەچوون؛ دەنگدەران توانیان بە ئازادی دەنگی خۆیان بدەن. هاوپەیمانییە 27 وڵاتییەکە دەڵێت، هەر تانەیەک لە هەڵبژاردن هەبێت، پێویستە بە رێکاری یاسایی یەکلا بکرێتەوە. یەکێتیی ئەوروپا ئامادەیی پیشانداوە کار لەگەڵ حکومەتی داهاتووی عێراق بکات لە جێبەجێکردنی ئەو چاکسازییانەی خەڵکی عێراق داوای دەکەن. رۆژی 10-10-2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکانیش، رەوتی سەدر گەورەترین براوەی هەڵبژاردنە و 73 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە؛ هاوپەیمانیی تەقەدوم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی 37 کورسی، پارتی دیموکراتی کوردستان 33 کورسی، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا 33 کورسی بردوەتەوە؛ هەرچی هاوپەیمانیی فەتحە کە لە خولی پێشووی پەرلەمان 47 کورسی هەبوو، لەم هەڵبژاردنەدا تەنیا 15 کورسی بەدەستهێناوە، هاوکات سەربەخۆکان 35 کورسییان لە 329 کورسییەکەی پەرلەمان بردووەتەوە. بەشی زۆری هێز و لایەنە سیاسییە شیعەکان، بەتایبەتی هاوپەیمانیی فەتح ئەنجامی هەڵبژاردنەکە رەتدەکەنەوە و داوا دەکەن دەنگەکان بەدەست هەژماربکرێنەوە.
هاوڵاتی ژمارەیەک کۆنگرێسمانی ئەمریکا پەیامێکیان ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کردوەو داوادهكهن، تەنانەت واشنتۆن فڕۆکەی جۆریF-16 ش بەتورکیا نەفرۆشێت. کۆنگرێسمانەکان لەنامەکەدا کە بۆ ئەنتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکایان ناردوە دەڵێن:"ناکرێت ئهمریكا ڕێگەبدات ئیدارەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا خۆی لەو لێپرسینەوەیە بدزێتەوە کە بەهۆی پێشێلکردنی یاسای ئەمریکیو پێوەرەکانی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ڕوبەڕوی دەبێتەوە". ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس هۆشداریانداوە بەوەی نابێت فڕۆکەی جۆری F-16 بەتورکیا بفرۆشێت، چونکە بەهۆی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی S-400ی ڕوسییەوە یاسای بەرەنگاربونەوەی نەیارانی ئەمریکا (کاتسا)ی بەسەردا دەسەپێت، وتوشیانە:"فرۆشتنی ئهو جۆرە فڕۆکەیە بەتورکیا مەترسیدارە، لەبەرئەوەی ئەنکەرە سورە لەسەر دەستخستنی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی ڕوسیی". باس لەوەشکراوە، پەیامەکەی ئەو ژمارە کۆنگرێسمانە لەلایەن ئەنجومەنی ڕێبەرایەتیی ئەمریکیو یۆنانیو لیژنەی جولەکە ئەمریکییەکانو ڕێکخراوە ئەرمەنییو هیندییو کوردییەکانەوە پشتیوانیدەکرێت. لەماوەی ڕابردودا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، ئەمریکا پێشنیازی ئەوەیانکردوە کە بەرامبەر بەو پارەیەی تورکیا لەبەرنامەی دروستکردنی فڕۆکەی F-35 خەرجیکردوە، واشنتۆن فڕۆکەی F-16 بەتورکیا بفرۆشێت، بەڵام نێد پرایسی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەردۆغانی بەدرۆخستەوەو ڕایگەیاند، هیچ جۆرە پێشنیازێکی لەوجۆرەیان بۆ تورکیا نەکردوە. چاودێران دەڵێن: خواستی تورکیا بۆ دەستکەوتنی فڕۆکەی جۆری F-16 مانای ئەوەیە کە تورکیا بەتەواوەتیی بەستبەرداری کڕینی فڕۆکەی شەبەحی F-35ی ئەمریکی بوە. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، ئیبراهیم کاڵنی وتەبێژی سەرۆکایەتیی تورکیا وتی:"ئەگەربێتو واشنتۆن بەدەم داواکاریی تورکیا بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی F-16وە نەیەت، ئەوە تورکیا مافی ئەوەی هەیە بەدوای جێگرەوەی تردا بگەڕێت".
هاوڵاتی لە خەرتوم-ی پایتەختی سودان كودەتای سەربازی ئەنجامدراو، سەرۆکی حکومەت ی ئەو وڵاتەو ژمارەیەك وەزیری حكومەتەكەی دەستگیركران. ئەمڕۆ دووشهممه 25ی تشرینی یهكهمی 2021، وەزارەتی راگەیاندنی سودان بڵاویكردووەتەوە، ژمارەیەك لەئەندامانی مەدەنی ئەنجوومەنی سەركردایەتی راگوزەروچەند وەزیرێك لەوانە وەزیرانی راگەیاندن، پیشەسازی و كاروباری ئەنجوومەنی وەزیران، چەند كەسایەتییەكی سیاسی و حزبی دەستگیركراون. لەنێو دەستگیرکراوەکان ژمارەیەک کەسایەتی دیاری حزبیش هەن، وەک عەلی ریح سەنهوری، سەرۆکی حزبی بەعسی ئیشتراکی سودان. وەزارەتی راگەیاندنی سودانی پشتڕاستیکردەوە کە "زۆربەی بەرپرسانی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی راگوزەری سوودانی کە لە بنەڕەتدا کەسانی سڤیلن، دەستگیرکراون." هێزێکی زۆر لە خەرتومی پایتەختی سوودان بڵاوەی پێکراوە؛ رێگە و پردەکانی شارەکە داخراون، گەڕەک و ناوچەکان بە زەبری هێز لەیەک دابڕێندراون. مانگێک لەمەوبەر سوودان لە هەوڵێکی کودەتا رزگاری بوو؛ کێشەکانی نێوانیان لایەن ئەنجومەنی سەربازی و ئەنجومەنی سڤیلیش چارەسەرنەکران کە بڕیاروابوو دوای لەکارلادانی عومەر بەشیر، پێکەوە کاروباری وڵات بەڕێوەببەن. عومەر بەشیر دوای چەندین مانگ لە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە 2019 لە دەسەڵات دوورخرایەوە و لایەنەکان لەسەر حکومەتێکی سیاسی راگوزەر رێککەوتن تاوەکو لە کۆتایی 2023 هەڵبژاردن ئەنجامبدەن.
هاوڵاتی وهزیری پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند:" بهجددی كاردهكهین لهسهر پهروهردهكردنی تاك بهتاكی ئەفسەر و کارمەندانی وهزارهتی پێشمهرگه، بۆ ئاشنابوونی زیاتریان بهپرهنسیپه نێودهوڵهتییهكانی مافی مرۆڤ و یاساكانی جهنگ. ئهمڕۆ یهكشهممه 24ی تشرینی یهكهمی 2021، به گوێرهی راگهیهندراوی نووسینگهكهی، شۆڕش ئیسماعیل، وهزیری پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان، پێشوازی له دیندار زێباری، رێكخهری راسپارده نێودهوڵهتیهكان لهههرێمی كوردستان و شاندێكی یاوهری کرد. ئهوهش هاتووه: لهكۆبونهوهیهكهدا، كه سهربهست لهزگین، بریكاری وهزارهت و فهریق جهبار یاوهر مهنده، ئهمینداری وهزارهت و فهریق جهمال محهمهد، سهرۆكی ئهركان و ئهفسهرانی باڵای وهزارهت ئامادهیبوون، تاوتوێی پرسی پاراستنی مافهكانی مرۆڤ و یاساكانی تایبهت بهجهنگ لەژێر رۆشنایی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ لەهەرێم کرا. باسی لهوهشكردووه، رێكخهری راسپارده نێودهوڵهتیهكان له ههرێم رایگهیاند: لهئێستادا لهسهر ئاستی وڵاتاندا، ههرێمی كوردستان، وهك نموونهی جواگرفیایهكی گرنگی پاراستنی مافی پێكهاتهكان و پێكهوه ژیان لێی دهڕوانرێت، لهمڕوەشهوه ههمیشه پێشمهرگه وهك پارێزهری ئاشتی و مافهكانی مرۆڤ لێ دهڕوانرێت، بۆیه گرنگه پهرهی زیاتر بهو پێوهره بدرێت و تاك بهتاكی پێشمهرگه لهنزیكهوه بهبنهماكانی مافی مرۆڤ ئاشنابكرێن. بهپێی راگهیهندراوهكه، وهزیری پێشمهرگه باسی لهوهكردووه: له ماوهی رابردوودا، قۆناغ بهقۆناغ كار لهسهر پهروهردهكردن و راهێنانی پێشمهرگه به ناوهڕۆكی یاساكانی تایبهت بهمافی مرۆڤ كراوه و له ئێستاشدا، بهردهوام خولی تایبهت به هۆشیاری نیشتمانی و پاراستنی مرۆیی و یاساكانی جهنگ و مافهكانی مرۆڤ دهكرێتهوه.
هاوڵاتی هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کۆبووەوە و رایگەیاند:"ەکێتی لەبەردەم گۆڕانکاریی ریشەیی حزبیدایە و گرنگی بەتوانا و ھێزی گەنجان دەدەن و دەیانھێننە پێشەوە". ئهمڕۆ یەکشهممه 24ی تشرینی یهكهمی 2021،بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتی لە دەباشان پێشوازی لە پاولا کانلی، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد. بەپێی راگەیێنراوێکی نووسینگەی هاوسەرۆکی یەکێتی، لە دیدارێکدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئوسترالیا کردەوە بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکان بکات بەتایبەت لە بواری ئابووری و وەبەرھێنان ھانی سەرمایەداران و خاوەن کاران بدرێت لە ھەرێمی کوردستان سەرمایەکانیان بخەنەگەڕ و ھاوکاربن بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری ھەرێمی کوردستان. سەبارەت بە پرسە سیاسییەکان و قۆناخی دوای هەڵبژاردن و ئەگەرەکانی پێکهێانی حکومەتی نوێی عێراق و بەشداریی کورد، بافڵ تاڵەبانی روونیکردەوە "دۆخی سیاسیی عێراق ناسەقامگیرە، ململانێی ئیقلیمی و ناوچەییەکان کاریگەری راستەوخۆیان ھەیە لەسەر سەقامگیری سیاسی و داھاتووی ئەو حکومەتەی پێکدەھێنرێت، بۆیە تاکە رێگاو چارەسەر بۆ گەیشتن بە حکومەتێک کە ببێتە مایەی ئارامی و رەزامەندی ھەموولایەک، پێکھێنانی حکومەتی شەراکەت و تەوافقییە لەسەر بنەمای خزمەتکردن و بەرنامەی چاکسازی و گۆڕانکاری ریشەیی لە بەڕێوەبردن چونکە ئەمە رێگە دروستەکەیە بۆ سەقامگیریی سیاسی، ئابووری، ئەمنی و کۆمەڵایەتیش." لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هاوسەرۆکی یەکێتی بۆ ئەرکەکانی رێکخراوەیی و راستکردنەوەی رێڕەوی حیزبی رایگەیاند "یەکێتی لەبەردەم گۆڕانکاریی ریشەیی حیزبیدایە و بەپێی پەیڕەو ھەڤاڵێتی کارەکانمان رێکدەخینەوە و زیاتر گرنگی بەتواناو ھێزی گەنجان دەدەین و دەیانھێنینە پێشەوە، کادریش لەسەر بنەماکانی رۆشبیری و فیکری پەروەردە دەکەینەوە و ژیانی سیاسیمان بەتەواوەتی گەنج دەکەینەوە." بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆئەوەشکرد وەک یەکێتی لە ھەوڵی دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانیی کوردن "لەسەر بنەمای نەتەوەیی تا بتوانین وەک یەک ھێزی یەکگرتوو لە ناوەند داکۆکی لەمافەکانمان بکەین و بەشداری فیعلی بین لە بڕیار و ئیدارەدانی عێراق و کۆتایی بە سیاسەتی خۆسەپێنی و دەمارگیری بێنین و ناکۆکییەکانمان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکەین کە ئەم نیەتەش تەنھا بە یەکگرتوویی ھێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکان دێتەدی." هەر لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پرسی دیکەی "جێی بایەخ"ی ھەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و بۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.
هاوڵاتی باڵیۆزی توركیا له بهغدا رایگهیاند كه وڵاتهكهی دهست بهسهر پشكی ئاوی عێراقدا ناگرێت، بهڵام دهبێت بهغداش بهشێوهیهكیش باش ئاو بهكاربهێنێت. رهزا گونهی، باڵیۆزی توركیا له بهغدا سهردانی شاری موسڵی كرد و لهگهڵ نهجب جبوری، پارێزگاردا كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیی هاوبهشی سازكرد، ونهی وتی كه توركیا زۆر بایهخ به شاری موسڵ دهدات و شارهكهش پێویستی به پرۆسهی وهبهرهێنان و وهبهرهێنهرانه. بۆ پشكی ئاوی عێراقیش، باڵیۆزهكه وتی كه وشكهساڵی ههموو ناوچهكهی گرتوهتهوه نهك عێراق، قهتیسبونی گهرما له ههموو جیهاندا ههیه، بهڵام توركیا بهنیاز نییه عێراق له نیعمهتی ئاو بێبهش بكات. وتیشی كه پێویسته عێراق بزانێت چۆن سوود له ئاو دهبیینێت و دهبێت بهنداوی زیاتر بنیاد بنێت بۆ كۆكردنهوهی باران و بهكارهێنانی له كاتهكانی وشكهساڵیدا.
هاوڵاتی مەلا بەختیار ئەندامى ئەنجومەنى سیاسى و بەرژەوەندی یەکێتى رایگەیاند:"هەرسێ دەسەڵاتی تەشریعی و تەنفیزی و دادوەری، شکستیان هێناوە. تێکەڵەی حکومەتی شەرعی و ناشەرعی، عیراقی عەرەبی و ناوچە کێشە لەسەرەکان بەڕێوەدەبەن. لەبەردەم دۆخێکی وا ئاڵۆزدا هێزە کوردستانیەکان هێشتا پەرشوو بڵاون و لایەنی کەم بەرنامەی هاوبەشیان نیە". ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەم سێ ڕاستییە یەک بە یەک چارەنووسی هێزه عیراقی و کوردستانیەکان دەخاتە قۆناغێکی سەختی تاقیکردنەوەی حکومڕانی و جەماوەری بۆ؟ وەڵامەکەی ڕۆشنە ئەویش ئەوەیە کە زۆربەی ڕەهای جەماوەر متمانەی بەم حزبانە نەماوە". مەلا بەختیار باسى لەوەشکردوە، ڕەوتی مووزایەدەخوازی ناو کوردایەتی، ناو بەناو ئەم ڕاستیە بابەتیە ئۆرگانیکیە لە نێوان بەشەکانی کوردستان و پرسی دیموکراسی دەکەنە پێخۆری هەستی هەڵچوونی ناسیۆنالیزم، سەرەڕای ئەوە لە هەموو بەشەکانی کوردستان شکستیان خواردوە. لە وتارەکەیدا مەلا بەختیار باس لەوەش دەکات، دۆخی دانووستان لە عیراقدا بۆ مافە پێشێلکراوەکانی ئابووری و سیاسی و دەستوری گونجاوترە. ئەگەر هێزە کوردستانیەکان لەڕوانگەی بابەتیەوە سەیری دۆخی کوردستان و عیراق نەکەن، پێداگری لەسەر مافە تەسکەکانی حزبایەتی بکەن. نەک هەڵەیەکی تەکنیکی بەڵکوو هەڵەیەکی ستراتیژی دەکەن. بۆیە هەلە بەقووڵی هەلومەرجەکە لێکبدرێتەوەو بە بەرنامەیەکی نەتەوەیی و دیموکراسیش، هەوڵ بدرێت توانای هێزە کوردستانیەکان یەک بخرێت. لە کۆتایی وتارەکەشیدا ئەندامەکەى ئەنجومەنى باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتى دەڵێت، ئەگەر لەم قۆناغە نوێیەدا لە عیراقی دوای هەڵبژاردنی پێشوەختە، وەفدی هاوبەش و بەرنامەی هاوبەش دەسکەوتی هاوبەش بۆ کوردستان بەدیبێنن، بێگومان متمانەی رای گشتی کوردستان زیاتر بەدەستدێنن. بەپێچەوانەشەوە هەرهێزێکی کوردستانی، لەدۆڵێکی تەسکی حزبایەتی دەهۆڵ لێبدا بێگومان چارەنووسیان لە هەڵبژاردنی عیراق باشتر نابێت.
هاوڵاتی پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند:" پێویستە مامۆستایان و فەرمانبەر و كارگوزارانی قوتابخانە و خوێندنگەكان خۆیان بكوتن و ڤاكسین وەر بگرن". وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، مردن بەڤایرۆسی كۆرۆنا 195 زیادیكردووە. بڕیاریشە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بۆ تاوتوێكردنی دۆخی هەرێم بەرامبەر ئەو ڤایرۆسە كۆبێتەوە. ھەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، بە ڕۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئامانج لە كۆبوونەوەكەی سبەینێ دووشەممە، تاوتوێكردنی ھەنگاوەكانی بەرەوپێشبردنی پێدانی ڤاكسینە لە قوتابخانە و خوێندنگاكانی هەرێمی كوردستان. وتیشی، داخستنی دەرگای قوتابخانەكان چارەسەری دۆخەكە ناكات، بەڵكو پێویستە مامۆستایان و فەرمانبەر و كارگوزارانی قوتابخانە و خوێندنگەكان خۆیان بكوتن و ڤاكسین وەر بگرن. پارێزگاری سلێمانی داوا لە بەڕێوبەرایەتییەكانی پەروەردە لە سەرجەم قەزاكان دەكات داوا لە بەرێوبەرایەتی تەندروستی بكەن بۆ ئەوەی تیمی گەرۆكی تەندروستی سەردانی قوتابخانەكان بكات و مامۆستا و كارمەندەكانیان ڤاكسین وەربگرن. لەلایەن خۆشییەوە، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، گیان لەدەستدان بە كۆرۆنا بە رێژەی سەدا نۆزدە زیادی كردووە:" ڤاكسین بۆ مامۆستا و فەرمانبەران و ئەو كەسانەی لە شوێنە داخراوەكان كاردەكەن، دەكرێتە ناچاری و رەتیشكردەوە دەرگای قوتابخانەكان دابخرێن."
هاوڵاتی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" ئەمڕۆ یەکشەممە، 24-10-2021 بڕی 540 هەزار لیتر بەنزین دەگاتە وێستگەکانی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان و لە دوو رۆژی ئایندەشدا ئەو بڕە بۆ دوو بەرامبەر زیاد دەکرێت. ئهمڕۆ یەکشهممه 24ی تشرینی یهكهمی 2021، بەپێی راگەیێندراوەکەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، گەیشتنی بەنزینەکە دوای راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بۆ چارەسەرى کێشەى کەمى بەنزینە. بڕی (٥٤٠) هەزار لیتر بەنزین دەگاتە وێستگەکانی هەر چوار پارێزگای هەرێمی کوردستان و لە دوو ڕۆژی ئایندەشدا ئەو بڕە بۆ دوو بەرامبەر زیاد دەکرێت.
هاوڵاتی بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند:" ئەو شمەك و كاڵایانەی دێتە هەرێمەوە لە سەرچاوەكانیانەوە گرانبوون، بۆیە ئەمە لە دەسەڵاتی كەسدانییە و دەشڵێت: تەنها چارەسەر گرنگیدانە بە بەرهەمی ناوخۆ". ئهمڕۆ یەکشهممه 24ی تشرینی یهكهمی 2021، سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند:" ئێمە لەگەڵ هەرزانفرۆشیدا و هەر شوێنێك هەرزانفرۆشی بكات یارمەتیدەری دەبین، بەڵام بەشێك لە شوێنەكان كە داشكاندن دەكەن كاتێك هاوڵاتییەك داوای پێویستییەك دەكات پێی دەڵێن بەو نرخی تەواو بووە". وتیشی:"كاتێك شوێنێك داشكاندن دەكات دەبێت ئێمە چاودێری بكەین بۆئەوەی دڵنیابین لەوەی داشكاندنی كردووە، بۆئەوە نرخەكان لەگەڵ نرخی پێشوی و ئەو نرخەی لەلای كاشێرەكەیە بەراورد دەكەین. هەر شوێنێك داشكاندن بكات، سەرەتا لێی دڵنیادەبینەوە لە داشكاندنەكە پاشان ڕێگەی پێدەدەین، لەگەڵ ئەوەشدا بەبەردەوامی ڕۆژانە چاودێری دەكەین. لەبارەی گرانی نرخی كاڵا و شمەكەوە وتی: ئەو شمەك و كاڵایانەی دێتە هەرێمەوە لە سەرچاوەكانیانەوە گرانبوون، بۆیە ئەمە لە دەسەڵاتی كەسدانییە، بەڵام شوێنێك لە شوینێكی تر گرانتر كاڵایەك دەفرۆشێت ئەوە جیاوازە و دەچێتە چوارچێوەی گرانفرۆشییەوە. لەبارەی چارەسەری گرانییەوە ئاماژەی بەوەكرد، كە تەنها چارەسەر گرنگیدانە بە بەرهەمی ناوخۆیی و پاڵپشتی كردنێتی، بۆئەوەی بتوانن ئەوانەی پێویستی ڕۆژانەی هاوڵاتیانە پەرەی پێبدان، لەوكاتەدا دەتوانین كۆنترۆڵی نرخەكەی بكەین و هەم كوالێتییەكەیشی بە دڵی هاوڵاتیان بێت.
هاوڵاتی ناوەندی ڕاگەیاندن و چامەمەنگی هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند:" لە 23 نیسانی ئەمساڵەوە تائێستا، توركیا 323جار چەكی كیمیایی لەدژ بەكارهێناوین و لە شەڕو پێدادانەكاندا 670 سەربازی توركیاش كوژراون. ئهمڕۆ یەکشهممه 24ی تشرینی یهكهمی 2021، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل ـ هەپەگە، ئاماری شەش مانگی ڕابردووی شەڕوپێكدادانەكانی نێوان سوپای توركیا و گەریلاكانی بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكەن، لەوماوەیەدا توركیا 323 جار چەكی قەدەغەكراوی كیمیاوی لەدژ بەكارهێناون. هەر بەپێی ئامارەكە، لەو شەشە مانگەدا 670 سەربازی سوپای توركیا لە شەڕو پێكدانانەكانیاندا لەگەڵ گەریلاكانی كوردستاندا كوژراون. لە 23ی نیسانی ئەمساڵەوە سوپای توركیا هێرشێكی بەرفراوانی بۆسەر باشوری كوردستان دەستپێكردووە، بە درێژای ئەومایەوە لە جەنگێكی قورسدا بووە لەگەڵ پەكەكەدا.
هاوڵاتی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند: "حکومەتی ئێران داوایەکی ئاژانسەکەمانی تایبەت بە چاککردنەوەی کامێراکانی یەکێك لە پێگە ئەتۆمییەکانی رەتکردووەتەوە ئیدی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم توانای نییە تەماشای چالاکییەکانی ماوەی رابردووی ئێران بکات". ئهمڕۆ یەکشهممه 24ی تشرینی یهكهمی 2021، رافائێل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند: "حکومەتی ئێران داوایەکی ئاژانسەکەمانی تایبەت بە چاککردنەوەی کامێراکانی یەکێك لە پێگە ئەتۆمییەکانی رەتکردووەتەوە". سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی پێیوایە بە رەتکردنەوەی داواکارییەکەیان لەلایەن ئێرانەوە، ئیدی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم توانای نییە تەماشای چالاکییەکانی ماوەی رابردووی ئێران بکات. سەرەتای ئەمساڵ و لەدوای پەککەوتنی گفتوگۆکانی نێوان ئێران و وڵاتانی پەیوەست بە رێککەوتنی ئەتۆمی، حکومەتی ئێران رێگەی بە تیمی سەر بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم نەدا چاودێری "کتوپڕ" بۆ پێگە ئەتۆمییەکانی بکات، بەڵام گرۆسی توانی ئەو دەمە حکومەتی ئێران رازی بکات بەوەی، کە کامێراکانی نێو پێگە ئەتۆمییەکان بە کراوەیی و چالاکی بهێڵێتەوە تاوەکو هەر کاتێك پەیوەندییەکان ئاسایی بوونەوە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بتوانێت لە رێگەی تەماشاکردنەوەی کامێراکان ئاگاداری کار و چالاکییەکانی ئێران بێت. گرۆسی دەڵێت حکومەتی ئێران داواکەی ئێمە بۆ چاککردن و تەماشاکردنی کامێراکانی نێو وێستگە ئەتۆمییەکانی رەتکردووەتەوە و چیدیکە ناتوانین بزانین ئێران لە ماوەی رابردوودا چ کار و چالاکییەکی کردووە. سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی نوێی ئێران، گرۆسی رایگەیاند ئەو تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە ئەو جۆرە پەیوەندییە راستەوخۆیە لەگەڵ حکومەتەکەی ئیبراهیم رەئیسی دابمەزرێنێت، هاوشێوەی ئەو پەیوەندییەی کە پێشتر لەگەڵ حکومەتەکەی حەسەن روحانی، سەرۆکی پێشووی ئێران هەیبوو.
هاوڵاتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند:' بڕیاردراوە بە پەسەندکردنی ١٨ سکاڵا و رەتکردنەوەی ٣٢٢ سکاڵای دیکە کە بەڵگەیان لەگەڵدا نەخراوەتەڕوو، لەو چوارچێوەیەشدا ٢٣٤ سدنوق بەدەست دەژمێردرێنەوە". ئهمڕۆ یەکشهممه 24ی تشرینی یهكهمی 2021، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بەردەوامن لە بەدواداچون بۆ ئەو سکاڵایانەی لەسەر ئەنجامەکانی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکان پێشکەشکراون. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەشڵێت:" ئەمڕۆ وردبینی بۆ ٣٤٠ سکاڵا کراوە، بڕیاردراوە بەرەتکردنەوەی ٣٢٢ سکاڵا بەھۆی ئەوەی بەڵگەی پێویستیان لەگەڵدا نەخراوەتەڕوو". ئەوەشی خستەڕو، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریداوە بەرەچاوکردنی ١٨ سکاڵا، بەمەش ٢٤٣ وێستگەی دەنگدان دوبارە بەدەست دەنگەکانیان دەژمێردرێنەوە، کە سەرجەمیان لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و بەسرە و بەغدان. کۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشداوە:" لەبەرئەوەی ئەو ١٨ سکاڵایە بەبەڵگەوە خراونەتەڕوو، ئەنجومەنی کۆمسیاران پشتیوانی لێکردون و بەگونجاو زانراون بۆئەوەی رێکاری پێویستیان لەبارەوە بگیرێتەبەر". لەبارەی چۆنییەتی دووبارە ژماردنەوەی دەستی ئەو سندوقانەش، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان باسی لەوەشکرد، ژماردنەوەی دەنگەکانیش بەئامادەبونی نوێنەرانی کاندیدە رکابەرەکانی ئەو وێستگانە دەبێت و شوێن و کاتی گونجاویش بۆئەو مەبەستە لەماوەیەکی نزیکدا دیاریدەکەن.
هاوڵاتی وەزارەتی دارایی رایگهیاند:" سبهینێ دووشهممه موچهی مانگی 10ـی وهزارهتی تهندروستی به ههمان میكانیزمی مانگی پێشوو و بێ لێبڕین دابهش دهكرێت". ئهمڕۆ یەکشهممه 24ی تشرینی یهكهمی 2021، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگهیاند:" سبهینێ دووشهممه موچهی مانگی 10ـی وهزارهتی تهندروستی به ههمان میكانیزمی مانگی پێشوو و بێ لێبڕین دابهش دهكرێت". دوێنێش جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، 25ـی مانگ مووچە دابەش دەکرێت و بڕیارە دابەشکردنەکەش بەبێ لێبڕین بێت، هەروەها "حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو داهاتەی لەبەردەستیدایە مووچە دابەش دەکات". مانگی تەمموزی ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا مووچەی مانگی (تەموز/7) بەبێ لێبڕین دابەشبکات، دوای ئەوەی چەند مانگێک لێبڕینی 21%ی موچە بەردەوام بوو
