هاوڵاتی باڵیۆزى نوێی ئەڵمانیا لە عێراق رایگەیاند:" لە چاکسازى و یەکخستنەوەى پێشمەرگە و پشتگیریى هەرێمى کوردستان بەردەوام دەبین". ئەمڕۆ سێشهممه 26ی تشرینی یهكهمی 2021، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە مارتین یێگەر، باڵیۆزى نوێی ئەڵمانیا لە عێراق کرد. باڵیۆزی ئەڵمانی وتویەتی، "سیاسەت و مامەڵەى ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان وەک خۆى درێژە دەکێشێت و وڵاتەکەى لە پشتگیریى عێراق و هەرێمى کوردستان" بەردەوام دەبێت. لە کۆبونەوەیەکدا وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، هەڵبژاردنەکانى عێراق، ئەنجامەکانى و خوێندنەوە و پێشنبینییەکان بۆ داهاتووى پرۆسەى سیاسى لە وڵات، برەودان بە پەیوەندییەکانى ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان و دۆخى عێراق بەگشتى، تاوتوێکران. راگەیێندراوەکە دەڵێت، "باڵیۆزى ئەڵمانیا دڵنیایى دا و دووپاتى کردەوە کە دواى هەڵبژاردن و بە هاتنە سەرکارى حکومەتێکى تازە لە بەرلین، هەمان سیاسەت و مامەڵەى ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان وەک خۆى درێژە دەکێشێت و وڵاتەکەى لە پشتگیریى عێراق و هەرێمى کوردستان، هەروەها وەک ئەندامێکى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى داعش بەردەوام دەبێت." ئەو باڵیۆزە ئاماژەى بەوەش داوە کە لە نزیکەوە لەگەڵ وەزارەتى پێشمەرگە بۆ چاکسازى و یەکخستنەوەى پێشمەرگە کار دەکەن و "رۆڵى سەرۆکى هەرێمى کوردستانى لەمبارەیەوە بە گرنگ لە قەڵەم دا." لاى خۆیەوە نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایی دەستبەکاربوون و هیواى سەرکەوتن بۆ باڵیۆزى ئەڵمانیا، "سوپاس و پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ ئەڵمانیا دەربڕى و دووپاتى کردەوە کە هاوکارى و پشتگیریى سەربازى، مرۆیى و سیاسیى ئەڵمانیا بۆ هەرێمى کوردستان هەرگیز لەبیرناکرێن و بەردەوامی پشتگیریى ئەڵمانیاى بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان بە مایەى خۆشحاڵى و گرنگ و پێویست زانى." سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "پێشهاتەکانى ئەفغانستان، دۆخى ناوچەکە بەگشتى و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هاوبەش، تەوەرێکى دیکەى کۆبونەوەکە بون کە کۆنسوڵی گشتی ئەڵمانیاش تێیدا ئامادە بوو."
هاوڵاتی پارێزگاری ههولێر رایگەیاند:" دهبێت غاز به نرخی دیاریكراوی خۆی بگاته ماڵان، بۆ ئهمهش ههر بریكارێكی دابهشكردنی غاز پۆلیسێكی لهگهڵ دهبێت". ئەمڕۆ سێشهممه 26ی تشرینی یهكهمی 2021، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" دهبێت غاز به نرخی دیاریكراوی خۆی بگاته ماڵان، بۆ ئهمهش ههر بریكارێكی دابهشكردنی غاز پۆلیسێكی لهگهڵ دهبێت، رێگهش به گرانكردنی غاز نادهین، ئاماژهی ئهوهش كرد، چهندین بریكار رێكاری یاساییان بهرامبهر گیراوهتهبهر، كه غازیان به گران فرۆشتبوو". ئومێد خۆشناو وتی: تا رادهیهكی زۆر باش دۆخهكه كۆنتڕۆڵ كراوه و لهسهر خهتین لهگهڵ ئهو كۆمپانیایهی غاز دهگهیهنێته شارهكان، بۆ ئهوهی رێژهكهی بهرز بكهنهوه، بهڵام دڵنیایی دهدهمه هاووڵاتیان، كه شتێك نییه بهناوی قهیرانی غاز، ئهوهی ههیه، چاككردنهوهی كێڵگهی كۆرمۆر بووه و رێژهی گهیاندنی غاز بۆ ههولێر كهمی كردبوو، كه ببووه هۆی ئهوهی نرخهكهی بهرزببێتهوه. وتیشی: چهندین بریكاری دابهشكردنی غاز به هۆی بهرزكردنهوهی نرخی غاز، رێكاری یاساییان بهرامبهر گیراوهته بهر، ئێمه پێداگرین لهسهر ئهوهی دهبێت ههر بتڵێكی غاز به 8500 دینار بگاته ماڵان و له نزیكهوهش چاودێری دهكهین و ههر بریكارێكیش پۆلیسێكی لهگهڵ دهبێت. پارێزگاری ههولێر ئاشكرای كرد، له رابردوودا بهشی ههولێر له غاز به تهواوهتی نههاتووه، بهڵام له ههوڵی ئهوهداین ئهو رێژهیه بهرزبكرێتهوه و رهوشهكه ئاسایی ببێتهوه، بهبێ ئهوهی نرخهكهی بهرزبكرێتهوه و بهههمان نرخی پێشووی غاز بگاته ماڵان. سهبارهت به گرانبوونی بهنزین، پارێزگاری ههولێر ئاماژهی بهوه كرد، ئهو بهشه بهنزینهی له بهغداوه بۆ ههولێر دههات، كهمی كردبوو، ئێستا ئهو بڕه زیاد دهكرێت و دهبێت رۆژانه یهك ملیۆن لیتر بهنزین بگات و بهسهر بهنزینخانهكاندا دابهشبكرێت، وهزارهتی سامانه سروشتییهكان چاودێری دابهشكردنی دهكهن.
هاوڵاتی پەرلەمانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی گرفتی وانەبێژان و گرانی نرخی سووتەمەنی، بەبێ ئامادەبوونی وەزیرانی پەیوەندیدار، كۆدەبێتەوە. سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان داوای لەئەندامانی پەرلەمان كردووە، كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە ئامادەی هۆڵی كۆبوونەوەبن، بۆ كۆبوونەوەی ژمارە 4ی ئاسایی خولی پاییزەی پەرلەمان. بەگوێرەی ئەو كارنانەیە بێت كە سەرۆكایەتی پەرلەمان بڵاویكردووەتەوە، لەو دانیشتنەدا ئەم بابەتانە گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت: یەكەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای (سەرپەرشتیكردنی پڕۆژەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (٧٨) و بڕگەی (یەكەم)ی ماددەی (٨٣) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان. دووەم: دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان (دابان محمد حسێن) لە ئەندامیەتیی (لیژنەی دەسپاكی)ی پەرلەمانی كوردستان -عێڕاق. سێیەم: 1 - خستنەڕووی دواین بەدواداچوون و كارەكانی پەیوەست بە بابەتی سێ یەكەمەكان و وانەبێژان و ئامادەكارییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی. ٢ - خستنەڕووی بەدواداچوون و كارەكانی پەیوەست بە دۆخی سووتەمەنی و چارەسەرییەكان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لەلایەن لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی. چوارەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەم پڕۆژەیاسایانەی خوارەوە، بەپێی حوكمی ماددەكانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان: ١ - پڕۆژەیاسای (هەمواری پیادەكردنی یاسای بازرگانی عێراقی، ژمارە (٣٠)ی ساڵی ١٩٨٤ لە هەرێمی كوردستان-عێراق). ٢ - پڕِۆژەیاسای (بەرهەمهێنان و هاوردەكردنی بنەتۆ و شەتل و تۆماركردن و پەسندكردن و پارێزگاریكردن لە تەرزە كشتوكاڵییەكان لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
هاوڵاتی هێزەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند:" لە قڵابان و ئاڤاشین لە چالاکی هێزەکانی گەریلادا دوو داگیرکەر سزادران". ئەمڕۆ دووشهممه 25ی تشرینی یهكهمی 2021، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، رایگەیاند: لە رۆژی ٢٢ی ئەم مانگە هێزەکانی یەژا ستار لە ناوچەی قلابان لە شرناخ کامیۆنێکی سوپای تورکی داگیرکەریان کردە ئامانج و تیادا داگیرکەرێک سزا دراو یەکێکی دیکەش بریندار بوو. ئاماژەی بە چالاکیەکانی گەریلا کردووە، لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕی بازی زاگرۆس و دەڵێت: لە ٢٤ی مانگدا لە ناوچەی زاپ بە هۆی گوشاری هێزەکانمانەوە هێلی کۆپتەرێک ناچار بوو بەرەکانی شەڕ بەجێ بهێڵێت و دوور بکەوێتەوە. هەر هەمان ڕۆژ لە هەرێمەکانی ئاڤاشین بە نیشانشکێن لە گردی شەهید عەلی داگیرکەرێک سزادرا. هەپەگە ئەوەشی ڕوونکردووەتەوە، لە گردی قارتال و وەرخەلی لە ٢٣ی مانگدا سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی هێرشیان کردە سەر گردی کارتاڵ، دوای بۆردومان هەوڵیاندا بچنە ناوچەکە، بەڵام تەواوی ڕۆژەکە شەڕ لە نێوان گەریلا و داگیرکەراندا بەردەوام بوو، لە ئەنجامدا داگیرکەران نەیانتوانی ئامانجەکەیان بهێننەدی. ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە ڕۆژی ٢٤ی مانگدا سوپای تورک چوارجار چەکی کیمیایی بەکارهێناوە دواتر هەوڵیانداوە بەرەوپێش بچن، بەڵام هێزەکانمان چوارجار لە داگیرکەرانیاندا، لە دوو درۆنیشیاندا کە ڕوویان لە ناوچەکە کردبوو. لە بارەی چالاکیەکانی ئەمڕۆشەوە هەپەگە ڕایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆش جارێکی دیکە سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی هێرشی کردووەتە سەر گردی کارتاڵ و شەڕێکی قورس لەو ناوچەکەدا بەردەوامە. ئاماژەی بە هێرش و بۆردومانەکانی ٢٤ کاتژمێری رابردوو کردووە کە تیایدا لەچەند شوێنێک چەکی کیمیایی بەکارهێناوە و لە هەرێمی زاپیش فڕۆکە بۆردومانی کردووە.
هاوڵاتی وتەبێژی بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی ڕایگەیاند:" ئەمڕۆ بەنزینەکەی حكومەتی عێراق گەیشتەوە پارێزگای سلێمانی و بڕیارە نرخی یەك لیتر بە (٦٩٠) دینار دابەشبکرێت". ئەمڕۆ دووشهممه 25ی تشرینی یهكهمی 2021، بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی شاری سلێمانی بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ئەمڕۆ دووشەممە جارێكی دیكە لەسەر داوای وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بەنزینەكەی بەغداد ڕەوانەی سلێمانی كراوەتەوە". ئاشکراشیکرد: بەنزینەكەی بەغداد بەهەمانشێوەی پێشوو بە نرخی ٦٩٠ دینار بەسەر شۆفێراندا دابەشدەكرێت و لە ١٠ بەنزینخانەی شارەكە دەستدەكەون. ڕۆژی ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو" رێككەوتنێكی لەگەڵ بەغدا كردووە بۆ كڕینی بەنزین و لە قۆناغی یەكەمدا زیاتر لە یەك ملیۆن لیتر بەنزین بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەکرێت، دواتر ئەو رێژەیە زۆر زیاتر دەبێت".
هاوڵاتی وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" درەنگ دابەشکردنی موچەی بەشێکە لە وەزارەت و فەرمانگەکان پەیوەندی بە داهاتی پارێزگاكانەوە هەیە، داهاتی بەشێک لە سلێمانی و هەڵەبجە ناگەڕێنرێتەوە بۆیە هەندێك لە فەرمانگەكان موچەكانیان درەنگتر وەردەگرن". ئەمڕۆ دووشهممه 25ی تشرینی یهكهمی 2021، ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی باجەكان و خانووبەرەی میری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین لەسەر نەبوونی سیولەی سنوورەكە كۆبووەوە. بەپێی راگەیێنراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای کۆبوونەوەکە وەزیری دارایی باسی لە كێشەكانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە كرد كە "وەكو پێویست ناتوانن داهاتی باج كۆبكەنەوە ئەمەش بووەتە گرفتێك بۆ نەبوونی سیولە (پارەی نەختینە) ئەمەش وایكردووە هەندێك لە فەرمانگەكان مووچەكانیان درەنگتر وەربگرن." وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەدات کە وەزیری دارایی لە كۆبوونەوەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە کە "هیچ كەس و لایەنێك مافی ئەوەی نییە خۆی لە باجدان بدزێتەوە، لە هەمانكاتدا دەبێت فەرمانبەر بزانێت ئەركی خۆی لە خزمەتكردنی وڵات و نەتەوەكەی چییە." هەر لە کۆبوونەوەکەدا، دكتۆر كەمال تەیب، بەڕێوەبەری گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری باسی لە جیاوازی كۆكردنەوەی باج و داهات لە نێوان پارێزگاكان كرد و ئاماژەشی بەوە كرد "دەبێت هەموو فەرمانبەرێك پابەندی رێنمایی و بڕیارەكانی وەزارەتەكەی بێت." هەر لە راگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە بە میكانیزمێكی نوێ و هەڵگرتنی گیرگرفتەكان باس لە كۆكردنەوەی باج و داهات كرا "تاوەكو چیتر لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە كێشەی سیولە نەمێنێت."
هاوڵاتی جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند:" خوێندن لەسەرجەم قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکان و هەموو دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بەردەوامدەبێت و مامۆستایانی زانکۆ و خوێندنگاکان پێویستە تا 1ی 12ی ئەمساڵ ڤاکسین وەربگرن". ئەمڕۆ دووشەممە 25ی تشرینی یهكهم، جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" پێویستە سەرجەم فەرمانبەران تا 1ی 1ی 2022 ھەردوو ژەمی ڤاکسین وەربگرن لە دوای ئەو کاتە ھەر فەرمانبەرێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت رێکاری بەرامبەر دەگیرێتە بەر". ئەوەشی خستەڕوو، مامۆستایانی زانکۆ و خوێندنگاکان پێویستە تا 1ی 12ی ئەمساڵ ڤاکسین وەربگرن. وتەبێژی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەشدا، لەسەر راسپاردەی وەزیری پەروەردە تا 31ی 10ی 2021 دایک و باوکی خوێندکاران سەرپشکن لەوەی بڕیاربدەن خوێندکارەکانیان لە ناوھۆڵەکانی خوێندن بەردەوامبن یان لە رێگەی خوێندنی ئەلیکترۆنییەوە.
هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگهیاند:" لەكۆبونەوەكدا هەردوولامان هاوڕا بوون کە پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و ئوردن مێژوویین و بەهاى هاوبەش کۆیاندەکاتەوە و دەرفەتى فراوانکردنى بوارەکانى پەیوەندى و هاریکاریى هاوبەشیان زیاترە کە سوودى بۆ هەرێمى کوردستان، عێراق و ئوردن دەبێت ئەمڕۆ دووشهممه 25ی تشرینی یهكهمی 2021، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە فوئاد مەجالى، کۆنسوڵى گشتیى تازەى شانشینى ئوردنیى هاشمى لە هەرێمى کوردستان کرد. بەپێی راگەیێنراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا "سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، وێڕای پیرۆزبایى دەستبەکاربوون و هیواى سەرکەوتن، پشتیوانى بۆ سەرکەوتنى کار و ئەرکەکانى دەربڕى، هەروەها سوپاس و پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ پشتگیریى بەردەوامى خاوەنشکۆ شا عەبدوڵلاى دووەم شاى ئوردن لە کاتە سەختەکاندا، دووپات کردەوە." هەر لە کۆبوونەوەکەدا وەک لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە، کۆنسوڵى گشتی ئوردن وێڕاى دەربڕینى خۆشحاڵى بە دەستبەکاربوونى، دووپاتىکردەوە کە "بە پەرۆشییەوە بۆ کارکردن لەگەڵ دامەزراوەکانى هەرێمى کوردستان و بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکان دەڕوانێت." هەردوولا هاوڕا بوون کە پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و ئوردن مێژوویین و بەهاى هاوبەش کۆیاندەکاتەوە و دەرفەتى فراوانکردنى بوارەکانى پەیوەندى و هاریکاریى هاوبەشیان زیاترە کە سوودى بۆ هەرێمى کوردستان، عێراق و ئوردن دەبێت. هەڵبژاردنەکانى عێراق هەوڵەکان بۆ دامەزراندنى حکومەتى داهاتووى فیدراڵ، پەتاى کۆڤید_19 و لێکەوتەکانى، پرۆسەى کوتان بە ڤاکسینى دژە پەتاکە، کار و چالاکیى رەوەندى ئوردنى لە هەرێمى کوردستان و پرسى سەقامگیرى لە ئوردن و عێراق و ناوچەکە بەگشتى چەند تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوون.
هاوڵاتی وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا رایگهیاند:" لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەرکۆنەی هەڕەشەکردن لە کارمەندانی کۆمیسیۆن و یونامی دەکەین". دەڵێت:" ئەو رەفتارە لە دیموکراسیەتدا جێگەی نابێتەوە. ئەمڕۆ دووشهممه 25ی تشرینی یهكهمی 2021، وتەبێژی یەکێتیی ئەوروپا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لەگەڵ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان سەرکۆنەی هەڕەشەکردن لە کارمەندانی کۆمیسیۆن و یونامی دەکەن. یەکێتی ئەورووپا ئاماژە بەوە دەکات کە هەڵبژاردنی ئەم مانگەی عێراق بەشێوەیەکی رێکوپێک و لە کەشوهەوایەکی هێمن بەڕێوەچوون؛ دەنگدەران توانیان بە ئازادی دەنگی خۆیان بدەن. هاوپەیمانییە 27 وڵاتییەکە دەڵێت، هەر تانەیەک لە هەڵبژاردن هەبێت، پێویستە بە رێکاری یاسایی یەکلا بکرێتەوە. یەکێتیی ئەوروپا ئامادەیی پیشانداوە کار لەگەڵ حکومەتی داهاتووی عێراق بکات لە جێبەجێکردنی ئەو چاکسازییانەی خەڵکی عێراق داوای دەکەن. رۆژی 10-10-2021 هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو و بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکانیش، رەوتی سەدر گەورەترین براوەی هەڵبژاردنە و 73 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە؛ هاوپەیمانیی تەقەدوم بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی 37 کورسی، پارتی دیموکراتی کوردستان 33 کورسی، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا 33 کورسی بردوەتەوە؛ هەرچی هاوپەیمانیی فەتحە کە لە خولی پێشووی پەرلەمان 47 کورسی هەبوو، لەم هەڵبژاردنەدا تەنیا 15 کورسی بەدەستهێناوە، هاوکات سەربەخۆکان 35 کورسییان لە 329 کورسییەکەی پەرلەمان بردووەتەوە. بەشی زۆری هێز و لایەنە سیاسییە شیعەکان، بەتایبەتی هاوپەیمانیی فەتح ئەنجامی هەڵبژاردنەکە رەتدەکەنەوە و داوا دەکەن دەنگەکان بەدەست هەژماربکرێنەوە.
هاوڵاتی ژمارەیەک کۆنگرێسمانی ئەمریکا پەیامێکیان ئاڕاستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کردوەو داوادهكهن، تەنانەت واشنتۆن فڕۆکەی جۆریF-16 ش بەتورکیا نەفرۆشێت. کۆنگرێسمانەکان لەنامەکەدا کە بۆ ئەنتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکایان ناردوە دەڵێن:"ناکرێت ئهمریكا ڕێگەبدات ئیدارەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا خۆی لەو لێپرسینەوەیە بدزێتەوە کە بەهۆی پێشێلکردنی یاسای ئەمریکیو پێوەرەکانی هاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی ڕوبەڕوی دەبێتەوە". ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس هۆشداریانداوە بەوەی نابێت فڕۆکەی جۆری F-16 بەتورکیا بفرۆشێت، چونکە بەهۆی کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی S-400ی ڕوسییەوە یاسای بەرەنگاربونەوەی نەیارانی ئەمریکا (کاتسا)ی بەسەردا دەسەپێت، وتوشیانە:"فرۆشتنی ئهو جۆرە فڕۆکەیە بەتورکیا مەترسیدارە، لەبەرئەوەی ئەنکەرە سورە لەسەر دەستخستنی سیستەمی بەرگری ئاسمانیی ڕوسیی". باس لەوەشکراوە، پەیامەکەی ئەو ژمارە کۆنگرێسمانە لەلایەن ئەنجومەنی ڕێبەرایەتیی ئەمریکیو یۆنانیو لیژنەی جولەکە ئەمریکییەکانو ڕێکخراوە ئەرمەنییو هیندییو کوردییەکانەوە پشتیوانیدەکرێت. لەماوەی ڕابردودا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند، ئەمریکا پێشنیازی ئەوەیانکردوە کە بەرامبەر بەو پارەیەی تورکیا لەبەرنامەی دروستکردنی فڕۆکەی F-35 خەرجیکردوە، واشنتۆن فڕۆکەی F-16 بەتورکیا بفرۆشێت، بەڵام نێد پرایسی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەردۆغانی بەدرۆخستەوەو ڕایگەیاند، هیچ جۆرە پێشنیازێکی لەوجۆرەیان بۆ تورکیا نەکردوە. چاودێران دەڵێن: خواستی تورکیا بۆ دەستکەوتنی فڕۆکەی جۆری F-16 مانای ئەوەیە کە تورکیا بەتەواوەتیی بەستبەرداری کڕینی فڕۆکەی شەبەحی F-35ی ئەمریکی بوە. چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، ئیبراهیم کاڵنی وتەبێژی سەرۆکایەتیی تورکیا وتی:"ئەگەربێتو واشنتۆن بەدەم داواکاریی تورکیا بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی F-16وە نەیەت، ئەوە تورکیا مافی ئەوەی هەیە بەدوای جێگرەوەی تردا بگەڕێت".
هاوڵاتی لە خەرتوم-ی پایتەختی سودان كودەتای سەربازی ئەنجامدراو، سەرۆکی حکومەت ی ئەو وڵاتەو ژمارەیەك وەزیری حكومەتەكەی دەستگیركران. ئەمڕۆ دووشهممه 25ی تشرینی یهكهمی 2021، وەزارەتی راگەیاندنی سودان بڵاویكردووەتەوە، ژمارەیەك لەئەندامانی مەدەنی ئەنجوومەنی سەركردایەتی راگوزەروچەند وەزیرێك لەوانە وەزیرانی راگەیاندن، پیشەسازی و كاروباری ئەنجوومەنی وەزیران، چەند كەسایەتییەكی سیاسی و حزبی دەستگیركراون. لەنێو دەستگیرکراوەکان ژمارەیەک کەسایەتی دیاری حزبیش هەن، وەک عەلی ریح سەنهوری، سەرۆکی حزبی بەعسی ئیشتراکی سودان. وەزارەتی راگەیاندنی سودانی پشتڕاستیکردەوە کە "زۆربەی بەرپرسانی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی راگوزەری سوودانی کە لە بنەڕەتدا کەسانی سڤیلن، دەستگیرکراون." هێزێکی زۆر لە خەرتومی پایتەختی سوودان بڵاوەی پێکراوە؛ رێگە و پردەکانی شارەکە داخراون، گەڕەک و ناوچەکان بە زەبری هێز لەیەک دابڕێندراون. مانگێک لەمەوبەر سوودان لە هەوڵێکی کودەتا رزگاری بوو؛ کێشەکانی نێوانیان لایەن ئەنجومەنی سەربازی و ئەنجومەنی سڤیلیش چارەسەرنەکران کە بڕیاروابوو دوای لەکارلادانی عومەر بەشیر، پێکەوە کاروباری وڵات بەڕێوەببەن. عومەر بەشیر دوای چەندین مانگ لە خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە 2019 لە دەسەڵات دوورخرایەوە و لایەنەکان لەسەر حکومەتێکی سیاسی راگوزەر رێککەوتن تاوەکو لە کۆتایی 2023 هەڵبژاردن ئەنجامبدەن.
هاوڵاتی وهزیری پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند:" بهجددی كاردهكهین لهسهر پهروهردهكردنی تاك بهتاكی ئەفسەر و کارمەندانی وهزارهتی پێشمهرگه، بۆ ئاشنابوونی زیاتریان بهپرهنسیپه نێودهوڵهتییهكانی مافی مرۆڤ و یاساكانی جهنگ. ئهمڕۆ یهكشهممه 24ی تشرینی یهكهمی 2021، به گوێرهی راگهیهندراوی نووسینگهكهی، شۆڕش ئیسماعیل، وهزیری پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان، پێشوازی له دیندار زێباری، رێكخهری راسپارده نێودهوڵهتیهكان لهههرێمی كوردستان و شاندێكی یاوهری کرد. ئهوهش هاتووه: لهكۆبونهوهیهكهدا، كه سهربهست لهزگین، بریكاری وهزارهت و فهریق جهبار یاوهر مهنده، ئهمینداری وهزارهت و فهریق جهمال محهمهد، سهرۆكی ئهركان و ئهفسهرانی باڵای وهزارهت ئامادهیبوون، تاوتوێی پرسی پاراستنی مافهكانی مرۆڤ و یاساكانی تایبهت بهجهنگ لەژێر رۆشنایی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ لەهەرێم کرا. باسی لهوهشكردووه، رێكخهری راسپارده نێودهوڵهتیهكان له ههرێم رایگهیاند: لهئێستادا لهسهر ئاستی وڵاتاندا، ههرێمی كوردستان، وهك نموونهی جواگرفیایهكی گرنگی پاراستنی مافی پێكهاتهكان و پێكهوه ژیان لێی دهڕوانرێت، لهمڕوەشهوه ههمیشه پێشمهرگه وهك پارێزهری ئاشتی و مافهكانی مرۆڤ لێ دهڕوانرێت، بۆیه گرنگه پهرهی زیاتر بهو پێوهره بدرێت و تاك بهتاكی پێشمهرگه لهنزیكهوه بهبنهماكانی مافی مرۆڤ ئاشنابكرێن. بهپێی راگهیهندراوهكه، وهزیری پێشمهرگه باسی لهوهكردووه: له ماوهی رابردوودا، قۆناغ بهقۆناغ كار لهسهر پهروهردهكردن و راهێنانی پێشمهرگه به ناوهڕۆكی یاساكانی تایبهت بهمافی مرۆڤ كراوه و له ئێستاشدا، بهردهوام خولی تایبهت به هۆشیاری نیشتمانی و پاراستنی مرۆیی و یاساكانی جهنگ و مافهكانی مرۆڤ دهكرێتهوه.
هاوڵاتی هاوسەرۆکی یەکێتی لەگەڵ باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کۆبووەوە و رایگەیاند:"ەکێتی لەبەردەم گۆڕانکاریی ریشەیی حزبیدایە و گرنگی بەتوانا و ھێزی گەنجان دەدەن و دەیانھێننە پێشەوە". ئهمڕۆ یەکشهممه 24ی تشرینی یهكهمی 2021،بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتی لە دەباشان پێشوازی لە پاولا کانلی، باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد. بەپێی راگەیێنراوێکی نووسینگەی هاوسەرۆکی یەکێتی، لە دیدارێکدا بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانەی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئوسترالیا کردەوە بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە گشتییەکان بکات بەتایبەت لە بواری ئابووری و وەبەرھێنان ھانی سەرمایەداران و خاوەن کاران بدرێت لە ھەرێمی کوردستان سەرمایەکانیان بخەنەگەڕ و ھاوکاربن بۆ پتەوکردنی ژێرخانی ئابووری ھەرێمی کوردستان. سەبارەت بە پرسە سیاسییەکان و قۆناخی دوای هەڵبژاردن و ئەگەرەکانی پێکهێانی حکومەتی نوێی عێراق و بەشداریی کورد، بافڵ تاڵەبانی روونیکردەوە "دۆخی سیاسیی عێراق ناسەقامگیرە، ململانێی ئیقلیمی و ناوچەییەکان کاریگەری راستەوخۆیان ھەیە لەسەر سەقامگیری سیاسی و داھاتووی ئەو حکومەتەی پێکدەھێنرێت، بۆیە تاکە رێگاو چارەسەر بۆ گەیشتن بە حکومەتێک کە ببێتە مایەی ئارامی و رەزامەندی ھەموولایەک، پێکھێنانی حکومەتی شەراکەت و تەوافقییە لەسەر بنەمای خزمەتکردن و بەرنامەی چاکسازی و گۆڕانکاری ریشەیی لە بەڕێوەبردن چونکە ئەمە رێگە دروستەکەیە بۆ سەقامگیریی سیاسی، ئابووری، ئەمنی و کۆمەڵایەتیش." لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هاوسەرۆکی یەکێتی بۆ ئەرکەکانی رێکخراوەیی و راستکردنەوەی رێڕەوی حیزبی رایگەیاند "یەکێتی لەبەردەم گۆڕانکاریی ریشەیی حیزبیدایە و بەپێی پەیڕەو ھەڤاڵێتی کارەکانمان رێکدەخینەوە و زیاتر گرنگی بەتواناو ھێزی گەنجان دەدەین و دەیانھێنینە پێشەوە، کادریش لەسەر بنەماکانی رۆشبیری و فیکری پەروەردە دەکەینەوە و ژیانی سیاسیمان بەتەواوەتی گەنج دەکەینەوە." بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بۆئەوەشکرد وەک یەکێتی لە ھەوڵی دروستکردنی کۆدەنگی نیشتمانیی کوردن "لەسەر بنەمای نەتەوەیی تا بتوانین وەک یەک ھێزی یەکگرتوو لە ناوەند داکۆکی لەمافەکانمان بکەین و بەشداری فیعلی بین لە بڕیار و ئیدارەدانی عێراق و کۆتایی بە سیاسەتی خۆسەپێنی و دەمارگیری بێنین و ناکۆکییەکانمان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکەین کە ئەم نیەتەش تەنھا بە یەکگرتوویی ھێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکان دێتەدی." هەر لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پرسی دیکەی "جێی بایەخ"ی ھەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و بۆچوونیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.
هاوڵاتی باڵیۆزی توركیا له بهغدا رایگهیاند كه وڵاتهكهی دهست بهسهر پشكی ئاوی عێراقدا ناگرێت، بهڵام دهبێت بهغداش بهشێوهیهكیش باش ئاو بهكاربهێنێت. رهزا گونهی، باڵیۆزی توركیا له بهغدا سهردانی شاری موسڵی كرد و لهگهڵ نهجب جبوری، پارێزگاردا كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیی هاوبهشی سازكرد، ونهی وتی كه توركیا زۆر بایهخ به شاری موسڵ دهدات و شارهكهش پێویستی به پرۆسهی وهبهرهێنان و وهبهرهێنهرانه. بۆ پشكی ئاوی عێراقیش، باڵیۆزهكه وتی كه وشكهساڵی ههموو ناوچهكهی گرتوهتهوه نهك عێراق، قهتیسبونی گهرما له ههموو جیهاندا ههیه، بهڵام توركیا بهنیاز نییه عێراق له نیعمهتی ئاو بێبهش بكات. وتیشی كه پێویسته عێراق بزانێت چۆن سوود له ئاو دهبیینێت و دهبێت بهنداوی زیاتر بنیاد بنێت بۆ كۆكردنهوهی باران و بهكارهێنانی له كاتهكانی وشكهساڵیدا.
