هاوڵاتى لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی رایگه‌یاند:" ڕۆڵی هانده‌ر ده‌بینین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو لایه‌نه كوردستانییه‌كان دوای هه‌ڵبژاردن له ژێر چه‌تری ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه كۆببنه‌وه، چونكه ئێمه پێمانوایه به‌یه‌كه‌وه به‌هێزترین و ده‌توانین پێكه‌وه له به‌غدا داكۆكی له مافه ڕه‌وا و ده‌ستورییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین". لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ برای به‌ڕێزم كاك عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له مێرگه‌پان سه‌ردانی د.به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراقمان كرد". لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی و عومه‌ر سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مڕۆ شه‌ممه له مێرگه‌پان سه‌ردانی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراقیان كرد، له دیدارێكدا كه ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی و ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی گۆڕان ئاماده‌ی بون، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد ده‌رباره‌ی بارودۆخی گشتیی عێراق و هه‌رێم و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو. راشیگه‌یاند، "له دیدارێكدا كه هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماده‌ی بون، بیروڕامان ئاڵوگۆڕ كرد ده‌رباره‌ی بارودۆخی گشتیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتو، هاوڕابوین له‌سه‌ر پێویستیی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان له پێناو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئاڵنگارییه‌كان و دابینكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش و ئارامی بۆ هاوڵاتییان". ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "گرنگی و چاره‌نوسسازی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتومان دوپاتكرده‌وه وه‌ك خواستێكی جه‌ماوه‌ری بۆ ئه‌نجامدانی چاكسازیی و ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و باره لار و نه‌خوازراوه‌ی كه ڕوبه‌ڕوی وڵات بوه‌ته‌وه، له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه پێكهێنانی هاوپه‌یمانی كوردستان له نێوان یه‌كێتیی و گۆڕانمان به هه‌نگاوێكی گرنگزانی له پێناو ئارامی و یه‌كڕیزی و یه‌كده‌نگی كورد له به‌غدا".
هاوڵاتى دواى هێرشه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێر، دژه تیرۆر بڵاویکرده‌وه که سێ درۆن به‌ر خانوو هاونیشتمانییه‌ک له نزیک گوندى براغ له پارێزگاى هه‌ولێر که‌وتووه‌و درۆنێکیش له چۆڵه‌وانییه‌کى چیاى تارین ده‌که‌وێته خواره‌وه. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى حوزه‌یرانى 2021، دژه‌تیرۆر له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ کاتژمێر یه‌ک و 50 خوله‌ک، سێ درۆن (فڕۆکه‌ى بێفڕۆکه‌وان) له رێگه‌ى خۆپێداکێشان خۆیان به خانووى هاونیشتمانییه‌ک له باخچه‌کانى سه‌ر رێى سێوله له گوندى براغ نزیک کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌لا ئۆمه‌ر له پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ده‌ن، که دوو له‌و درۆنانه ده‌ته‌قنه‌وه یه‌کێکیان ناته‌قێته‌وه. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌روو "جگه له زیانى ماڵى هیچ زیانێکى گیانى لێناکه‌وێته‌وه، هاوکات درۆنێکیش له چۆڵه‌وانییه‌کى چیاى تارین ده‌که‌وێته خواره‌وه." دژه تیرۆرى کوردستان هێماى بۆ ئه‌وه‌شکردووه که "جێى باسه دروشمى "السلام علیک یا جمال العراق، بسم لله قاسم الجبارین، یا صاحب الزمان، یا زهرا‌و" له‌سه‌ر باڵى درۆنه‌کان نووسراوه." هاوکات ئه‌وه دووپاتده‌که‌نه‌وه که "لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌و باره‌وه به‌رده‌وامه و ده‌رئه‌نجامه‌کانى بۆ هه‌موو لایه‌ک ئاشکرا ده‌که‌ین."
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى فه‌رمانێکى ده‌رکردووه به گواستنه‌وه‌ى 108 په‌رستارى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا بۆسه‌ر میلاکى نه‌خۆشخانه‌ى شار. له‌نوسراوێکدا که ڕۆژى 10ى ئه‌م مانگه ده‌رچوه‌و واژۆى سه‌باح نه‌سره‌دین هه‌ورامى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى له‌سه‌ره، ئاماژه‌کراوه به‌گواستنه‌وه‌ى 108 په‌رستارى نه‌خۆشخانه‌ى هیوا بۆسه‌ر میلاکى نه‌خۆشخانه‌ى شار. له‌نوسراوه‌که‌دا که واژۆى به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى له‌سه‌ره تێیدا هاتووه:" پشت به‌ده‌سه‌ڵاتى پێدراومان به‌فه‌رمانى وزارى ژماره 1392 له 22ى 2ى 2021 بڕیارماندا به‌گواستنه‌وه‌ى موچه‌و میلاکى ئه‌و په‌رستارانه‌ى ناویان له‌لیستى هاوپێچدا هاتوه که ژماره‌یان 108 په‌رستاره له‌نه‌خۆشخانه‌ى هیوا بۆ نه‌خۆشخانه‌ى شار‌و لیستى ناوه‌کان به(ئه‌وین مسته‌فا بابه) ده‌ستپێده‌کات‌و به(شه‌هلا ئه‌حمه‌د بابه مراد) کۆتایى دێت". لاى خۆیانه‌وه تۆڕى پاراستنى ته‌ندروستى گشتى داواى ڕونکردنه‌وه له سه‌باح هه‌ورامى ده‌کات‌و ڕایگه‌یاندوه، نه‌خۆشخانه‌ى هیوا پێویستى به‌په‌ره‌ستاره، "نازانین به‌چ بیانویه‌ک د.سه‌باح هه‌ورامى ئه‌و په‌رستارانه‌ى گواستوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌کى دیکه".
هاوڵاتى به‌ڕێوبه‌رى گشتیى خانه‌نیشنى هه‌رێمى کوردستان ئاشکراى ده‌کات له‌ماوه‌ى حه‌وت ساڵدا 40 هه‌زار که‌س خانه‌نشین کراون و راشیگه‌یاند:" ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى به کۆرۆنا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن خانه‌نشین ده‌کرێن". حازم گۆران، به‌ڕێوبه‌رى گشتیى خانه‌نیشنى هه‌رێمى کوردستان به میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى ڕاگه‌یاند:"له ساڵى 2014ه‌وه تا ئه‌مساڵ، له هه‌رێمى کوردستان 40 هه‌زار که‌س خانه‌نیشین بوون که ساڵانه له یه‌کى ته‌موزدا ده‌ست به خانه‌نشین بوونیان ده‌کرێت". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه کردووه که بۆ ئه‌م ساڵ فه‌رمانبه‌رانى له‌دایکبووى ساڵى 1958 خانه‌نشین ده‌کرێن. هاوکات راشیگه‌یاند:" جگه له ساڵانى خزمه‌ت، ئه‌وانه‌ى به کۆرۆنا یان هه‌ر نه‌خۆشى و ڕوداوێکى نه‌خوازراو گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر خزمه‌تیشیان که‌مبێت ڕاسته‌وخۆ خانه‌نشین ده‌کرێن، خزمه‌تیشیان بۆ ده‌کرێت به 15 ساڵ، هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم که به کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه سه‌رجه‌میان خانه‌نشین کراون". به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى خانه‌نشینى هه‌رێم ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که له‌کاتى ئێستادا ژماره‌ى خانه‌نشینان گه‌یشتوه‌ته 242 هه‌زار که‌س که 90 هه‌زاریان پێشمه‌رگه‌ن و 152 هه‌زاریشیان کارمه‌ندى مه‌ده‌نى و پۆلیس و مامۆستان.
هاوڵاتى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه‌ى عێراق ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به پشکى هه‌رێمه‌وه هه‌یه کارى وردبینى ماوه و راشیگه‌یاند:"پێش کۆتایى ئه‌م مانگه 200 ملیاره‌که ده‌گاته هه‌رێم ". ئه‌مڕۆ شه‌ممه 26ى حوزه‌یرانى 2021، جێگرى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:"لیژنه‌ى ته‌کنیکى به‌غدا له هه‌رێمى کوردستان کارى وردبینى ده‌که‌ن و تا ته‌واوبوونى کاره‌کانیان به‌غدا بڕیاریداوه 200 ملیار دینار بنێرێت، پێشبینى ده‌که‌ین پێش کۆتایى ئه‌م مانگه ئه‌و پاره‌یه بگاته هه‌رێمى کوردستان". ناوبراو پێشیوابوو، ئه‌وانه‌ى ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه دروست ده‌که‌ن چه‌ند لایه‌نێکن دژى هه‌رێمى کوردستان و عێراق ئه‌و کاره ده‌که‌ن و بۆ کۆکردنه‌وه‌ى ده‌نگى خه‌ڵک رێکلامێک بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌و ئه‌وه‌شى به موزایه‌ده‌ى سیاسى وه‌سف کرد. رۆژى پێنجشه‌ممه‌ى رابردوو 24ى حوزه‌یران، لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق بانگێشتى وه‌زیرى دارایى دارایى عێراقى کردبوو تێیدا ئه‌وه دووپاتکراوه‌ته‌وه که حکومه‌تى هه‌رێم له‌ماوه‌ى ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا ئه‌گه‌ر یاساى بودجه جێبه‌جێ بکرێت 630 ملیۆن دۆلار قه‌رزار بووه‌ته‌وه، له‌وباره‌یه‌وه ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" عه‌لى عه‌للاوى وه‌زیرى دارایى به فه‌رمى ئه‌وه‌ى پێ راگه‌یاندین که ئه‌گه‌ر یاساى بودجه جێبه‌جێ بکرێت هه‌رێم 630 ملیۆن دۆلار قه‌رزار ده‌بێته‌وه". له‌باره‌ى ناردنى 200 ملیاره‌که‌وه بۆ هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید وتى:"وه‌زیرى دارایى نه‌یوت 200 ملیاره‌که نانێرین بۆ هه‌رێم".
هاوڵاتى لەنوسراوێکدا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای ناوی سەرجەم مامۆستایانی زانکۆی عێراق و هەرێمی کوردستانی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا عێراقی کردووە، بۆ ئەوەی لەهەڵبژاردنی پێشوەختەدا ئەرکی چاودێریکردن لەهەڵبژاردنەکەدا بگرنە ئەستۆ. بەگوێرەی نوسراوەکەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لە نوسراوەکەدا داوای لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە بۆ ئەوەی لیستی ناوی مامۆستایانی زانکۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستیانیان بۆ بنێرێت، بەمەبەستی دامەزراندنیان وەک بەڕێوبەری بنکە و وێستگەکانی دەنگدان. لەهەڵبژاردنی گشتی ئەمساڵی عێراقدا، بۆ یەکەم جار ئەنجومەنی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان تیمی چاودێری و سەرپەرشتیکردن بەمەبەستی چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رەوانەی عێراق دەکات. بڕیارە لە رۆژی ١٠ تشرینی دووەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەبچێت و تیایدا، ژمارەی کاندیدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە گەیشتووەتە ٨٤٧ کەس و ١٢٢ لایەن تۆمارکراون کە دەیانەوێت بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان بکەن.
هاوڵاتى سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نووسراوێکدا بانگهێشتی سەرجەم ئەندام پەرلەمانەکان دەکات بەئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار لەحكومەتی هەرێم رۆژی دووشەممە کۆدەبێتەوە. رۆژی دووشەممە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی چەند تەوەرێک کۆدەبێتەوە کە یەکێکیان پەیوەندیدارە بە مووچە و گوزەرانی خەڵک، لەو بڕگەدا بابەتی کورتهێنانی مووچە، کەموکوڕیی خاڵە سنوورییەکان، جێبەجێنەکردنی یاسای چاکسازی، داهاتی نەوت و ناوخۆ لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێدەکرێن. رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە نووسراوێکدا بانگهێشتی سەرجەم ئەندام پەرلەمانەکان دەکات بۆ دانیشتنی ژمارەی 16ـی خولی بەهارەی ساڵی سێیەمی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان، بڕیارە دانیشتنەکە رۆژی دووشەممە 28-06-2021 کاژێر 11:00 بەڕێوەبچێت. بەگوێرەی کارنامەی پەرلەمانی کوردستان، شەش تەوەر لە کۆبوونەوەکە باسدەکرێن. بڕیارە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاساکانی هەمواری یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی لە کەرتی تایبەت و تێکەڵاو، هەروەها خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای رەسمی پولی عێراق دەکرێت.
هاوڵاتى بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی چەند درۆنێکەوە هێرش دەکرێتە سەر شاری هەولێر و هێرشەکە لە نزیک گوندی براغ و بە دووری 3 کیلۆمەتر لە نزیک کۆنسوڵخانە نوێیەکەی ئەمریکاوە بووە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 26-06-2021، بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان هێرشێک لە رێگەی درۆنەوە بۆ سەر شاری هەولێر کراوە، ئەو شوێنەی هێرشی کراوەتە سەر دەکەوێتە گوندی براغ لە نزیک کۆمەڵگەی شاوێس و تەنیا 3 کیلۆمەتر لە کۆنسوڵخانە نوێیەکەی ئەمریکاوە دوورە. هێرشەکە لە رێگەی درۆنی تی ئێن تیڕێژکراو بووە، دووان لە تی ئێن تییەکان تەقیونەتەوە و یەکێکان نەتەقیوەتەوە، یەکێک لە تی ئێن تییەکان باخێکی لە گوندەکە کردووەتە ئامانج و دوابەدوای هێرشەکانیش هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە. لە ماوەی رابردوودا ئەمە دووەمجارە لە رێگەی درۆنەوە هێرش دەکرێتە سەر شاری هەولێر، جاری رابردوو بارەگاکانی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرایە ئامانج.
هاوڵاتى هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دەڵێت، لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە 23 ئۆپەراسیۆنیان دژی داعش ئەنجامداوە و هەوڵی 25 چەکداریان پووچەڵکردووەتەوە کە بە نیازبوون "کردەوەی تیرۆریستی" دژی هاوڵاتیانی عێراق و سوریا ئەنجامبدەن. کۆلۆنێل واین مارۆتۆ، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە سێ تویتدا بە زمانەکانی ئینگلیزی، کوردی و عەرەبی بڵاویکردوونەتەوە کە ئەو ئۆپەراسیۆنانە بە هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانە عێراقی و سوورییەکانیان ئەنجامداون. لە تویتێکی دیکەدا، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی باس لەوە دەکات، هەسەدە بە پاڵپشتی بە زانیارییە هەواڵگرییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی توانیویەتی پێنج ئەندامی شانەیەکی داعش دەستگیربکات، دەست بەسەر بڕێکی زۆری چەک و تەقەمەنیدا بگرێت، کارگەیەکی دروستکردنی تەقەمەنی لە ناوچەی بوسەیڕەی پارێزگای دێرەزوور دۆزیوەتەوە. مارۆتۆ دەڵێت، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پابەندە بە کارکردن لەگەڵ هەسەدە بۆ بەرەوپێشبردنی ئاساییش و سەقامگیری "باکووری رۆژهەڵاتی" سووریا.
هاوڵاتى ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ڕایده‌گه‌یه‌نێت په‌كه‌كه ته‌نیا بیانوه بۆ توركیا‌و ئه‌گه‌ر توركیا ڕاست ده‌كات با له ده‌شتى نه‌ینه‌وا، سوریا رۆژئاوا ئازربایجان و چه‌ندان شوێنى تر بكشێته‌وه خۆ په‌كه‌كه‌ى لێ نیه. ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، پاساوی هێڕش و داگیرکردنی هەرێمی کوردستان لە لایەن تورکیاوە هەبوونی پەکەکەیە ده‌ڵێت: راستە پەکەکە هەروەکو چۆن لە بۆتان، هەکاری و دیاربەکر ھەیە. بێ مۆڵەتی حکومەتی هەرێم لە بادینان و قەندیلش هەیە، بەڵام ئیمە دەزانین پەکەکە تەنیا بیانووە دەنا تورکیا ئەو کارەی هەر دەکرد. ئارێز عه‌بدولا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئەگەر تورکیا دەیەوێ بڕوا بە گەلی کوردستان و عێڕاقیش بێنێ کە هێڕش و داگیرکاریەکانی تەنیا دژی پەکەکەن، پێویستە بەزووترین کات لە دەشتی نەینەوا، سوریا، رۆژئاوا، ئازربایجان، قوبرس، لیبیا و سۆمال وبکشێتەوە و لە جیاتی هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی لۆزان هەوڵی بوژانەوە و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سێڤەر بدات، دەنا پڕووپاگەندەکانی مایە پووچ و باوەڕنەکردەن. له‌ئێستادا توركیا له‌هه‌وڵى فراوانكردنى بنكه سه‌ربازیه‌كانى و داگیركارى به‌رفراواندایه له باشورى كوردستان و حكومه‌ته‌كانى هه‌رێم و عێراق له‌وڕوه‌وه بێده‌نگى هه‌ڵبژاردوه.
هاوڵاتى هەپەگە ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگەدا لە ئاڤاشین، سێ داگیرکەر بەسزاگەینران و داگیرکەرێکش بریندارکرا. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە ئاڤاشین و هەرێمەکانی دیکەی شەڕ، راگەیەنراوێکی بلاوکردەوە. لە ڕاگەینراوەکەدا هاتووە : لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە ئاڤاشین، ٢٣ی حوزەیران کاتژمێر ٠٥:٠٠ تاوەکو ٢٤ی حوزەیران کاتژمێر ٢٠:٠٠ سەنگەرەکانی شەڕ لە دەڤەری وەرخاڵێ بۆردومانکران. ٢٤ی حوزەیران کاتژمێر ١٢:٠٠ لەدژی داگیرکەران کە دەیانویست بۆ ناو سەنگەرەکانی شەڕ پێشڕەوی بکەن، چالاکی ئەنجامدران. لە بەرەی یەکەمدا چالاکی بە چەکی سووک ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا، لە بەرەی دووەمیشدا لە داگیرکەراندرا و لەوێش داگیرکەرێک سزادرا، تاوەکو کاتژمێر ١٧:٠٠ ناو بە ناو شەڕ بەردەوام بوو، دواتر داگیرکەران بە ناچاری پاشەکشەیان کرد و سەنگەرەکانی شەڕ بە فڕۆکە بۆردومانکران. کاتژمێر ٢١:٣٠ کۆمەڵێک داگیرکەر کە دەستیان بە جووڵە کردبوو، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج، ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی کە کوژران و بریندارکران نەزانرا، لە هەمانکاتدا بە چەکی قۆڕس بە هەلیکۆپتەری شەڕ و سکۆرسکی هێرش ئەنجامدرا و هەوڵدرا پێشڕەوی بکەن. ٢٣ی حوزەیران کاتژمێر ٠٧:٣٠ لە گۆڕەپابی گردی سۆر لەدژی داگیرکەران کە هەوڵیاندا بۆ ناو سەنگەرەکانی شەڕ پێشڕەوی بکەن چالاکی ئەنجامدرا، لەوێ داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێک بریندار بوو، داگیرکەران کە گورزی گەورەیان بەرکەوت، کشانەوە. لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، هەپەگە ئاشکرای کردووە: ٢٤ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ١٩:٤٠ و ٢١:٣٠ هێلیکۆپتەرەکان لەسەر ئاسمانی گردی سلێمان دەستیان بە جموجووڵ کرد و ئاڵۆگۆڕیان بە هێزەکانیان کرد، هەمان شەو کاتژمێر لەنێوان ٠١:٠٠ و ٠١:٣٠ گردی سۆر و دەوروبەری گوندی هەرکێ و گۆڕەپانی وەرخاڵێ بە هێلیکۆپتەری شەڕ بۆردومان کران. ٢٤ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٠٠ و ٠١:٠٠ هێلیکۆپتەرەکان لەسەر ئاسمانی گۆڕەپانەکانی قاشورێ و زەویەکانی گوندی ئۆرێی مەتینا دەستیان بە جووڵە کرد، گوندی ئۆرێ هەم بە هەلیکۆپتەر و هەم بە تۆپ و هاوەن لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە بۆردومانکرا.
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە 7523 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون و لەو ژمارەیەش 570 توشبووی نوێ تۆمارکراون و 9 توشبووی پەتاکەش مردون. وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 570 توشبووی نوێ تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لەسنوری پارێزگای دهۆک بوون. ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 491 توشبوو چاکبونەتەوە و 9 توشبووی پەتاکەش مردون کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بون سلێمانی 4 کەس، گەرمیان 3 کەس و لە راپەڕینیش 2 توشبوو مردوە.
هاوڵاتى ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەکانی توركیا سنوری گوندی مژێ یان لەچیای گارەی سەر بە قەزای ئامێدی بۆردومانکرد و تائێستا زیانە گیانی و ژینگەییەکان نەزانراون، بەڵام دەیان سەر مەڕی ئاژەڵدارێک کوژراون. بۆردومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی دروستکردووە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا سنوری گوندی (مژێ)یان لەبناری چیای گارە بۆردومانکردووە و تائێستا زیانەکان نەزانراون، بەڵام بۆردومانەکە ترسی لای خەڵکی گوندەکە دروستکردووە. 23ی ئەم مانگەش فڕۆکەکانی تورکیا گوندەکانی میسا بەگ و بیشیلێیان لە بناری چیای مەتین و گەلی قومری و سەرێ حەمێ لە نزیک گوندی هرورێ کێستەیان لەسنوری ناحیەی کانی ماسێ بۆردومانکرد. لە 23-04-2021 سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەوینی بۆ سەر ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ، مەتین و حەفتانین بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە دەستپێکردوە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر گوندنشینانی سنورەکە کەوتوە و چەند گوندێک چۆڵکراون.
هاوڵاتى هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی وه‌لیدی سنوری هه‌رێمی كوردستانه‌وه، كاروانێكی دیكه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان گه‌یانده رۆژئاڤای كوردستان. به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی سوریا "سانا" له‌ڕێگه‌ی 38 بارهه‌ڵگره‌وه كه سه‌رجه‌میان تانك و چه‌ندین جۆر چه‌كی قورس و مامناوه‌ندیان هه‌ڵگرتبو، له‌رێگه‌ی سنوری حه‌سه‌كه و ده‌روازه‌ی وه‌لیدی نافه‌رمیه‌وه ره‌وانه‌ی رۆژ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌ك و پێداویستیه سه‌ربازیانه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌هێزكردنی بنكه سه‌ربازیه‌كه‌یه‌تی له سنوری جه‌زیره. شه‌وی رابردوش، له‌ڕێگه‌ی 33 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگره‌وه، كاروانێكی دیكه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ربازی به‌ڕێگای ده‌روازه‌ی وه‌لید و له‌ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی رۆئاڤای كوردستان كران. له‌ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا، هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یان ئۆتۆمبێلی گه‌وره‌ی بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان بۆ سنوره‌كانی حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاڤای كوردستان له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گواستوه‌ته‌وه.
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێرده‌ى تايبه‌تی ئه‌مريكا بۆ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش، جەخت لەوە دەکەنەوە کە شه‌ڕى دژى داعش و تووندڕه‌وى به ته‌نيا له ڕێگه‌ى سه‌ربازييه‌وه نابێت. نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 25-6-2021 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جان گادفره‌ى، نێرده‌ى تايبه‌تی ئه‌مريكا بۆ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش به‌وه‌كاله‌ت و شاندێكى ياوه‌رى كرد. لەکۆبوونەوەکەی نێوانیان تاوتوێی دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى "تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و جموجۆڵه‌كانى داعشيان" له عێراق کردووە و نێچیرڤان بارزانی و جان گادفره‌ى جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بۆ له‌نێوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش، "چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان و هاريكارى و ميكانيزمێكى كاراى هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپاى عيراق و پێشمه‌رگه به پشتگيريى هێزه‌كانى هاوپه‌يمان، به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى بۆشاييى ئه‌منى پێویستە". سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێرده‌ى تايبه‌تی ئه‌مريكا بۆ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش به‌وه‌كاله‌ت كۆكبوون له‌وه‌ى به‌رده‌واميى په‌لاماره‌كانى داعش "هه‌ڕه‌شه‌ى راسته‌قينه و مه‌ترسيى جیددين بۆ ئاسايش و ئاراميى عيراق و سووريا، رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت بۆ وڵاتانى ئەفریقیاش". هەردوولا کۆکبوون لەسەر ئەوەی کە شه‌ڕى دژى داعش و تووندڕه‌وى به ته‌نيا له رێگه‌ى سه‌ربازييه‌وه نابێت، به‌ڵكو ده‌بێت "رێگه له هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى تيرۆر و تووندڕه‌وى بگيرێت". دۆخى كه‌مپى هۆڵ له سووريا بە نموونە هێنراوەتەوە و هەردوولا جه‌ختیان له پێويستيى كاركردن بۆ ڕێگرى له زه‌مينه‌ى تووندڕه‌وى كردووتەوە. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا کە كۆنسوڵى گشتيى ئه‌مريكا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، باس لە گرنگي يارمه‌تيدان و هاوكاريكردنى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى شه‌ڕى داعش بۆ شوێنه‌كانيان، دووباره‌بوونه‌ى به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانان له عێراق، هه‌وڵه‌كان و هاوبه‌شى و هاريكاريى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه، دۆخى ئێستا و داهاتووى سووريا و پرسى كورد له‌و وڵاته، كۆنفرانسى هه‌فته‌ى داهاتووى وه‌زيرانى وڵاتانى هاوپه‌يماني نێوده‌وڵه‌تي دژى داعش له رۆما و چه‌ند پرسێكى ديكه کراوە.
