هاوڵاتى هەپەگە ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی چالاکییەکی گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگەدا لە ئاڤاشین، سێ داگیرکەر بەسزاگەینران و داگیرکەرێکش بریندارکرا. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی هێزەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە ئاڤاشین و هەرێمەکانی دیکەی شەڕ، راگەیەنراوێکی بلاوکردەوە. لە ڕاگەینراوەکەدا هاتووە : لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە ئاڤاشین، ٢٣ی حوزەیران کاتژمێر ٠٥:٠٠ تاوەکو ٢٤ی حوزەیران کاتژمێر ٢٠:٠٠ سەنگەرەکانی شەڕ لە دەڤەری وەرخاڵێ بۆردومانکران. ٢٤ی حوزەیران کاتژمێر ١٢:٠٠ لەدژی داگیرکەران کە دەیانویست بۆ ناو سەنگەرەکانی شەڕ پێشڕەوی بکەن، چالاکی ئەنجامدران. لە بەرەی یەکەمدا چالاکی بە چەکی سووک ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزادرا، لە بەرەی دووەمیشدا لە داگیرکەراندرا و لەوێش داگیرکەرێک سزادرا، تاوەکو کاتژمێر ١٧:٠٠ ناو بە ناو شەڕ بەردەوام بوو، دواتر داگیرکەران بە ناچاری پاشەکشەیان کرد و سەنگەرەکانی شەڕ بە فڕۆکە بۆردومانکران. کاتژمێر ٢١:٣٠ کۆمەڵێک داگیرکەر کە دەستیان بە جووڵە کردبوو، لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج، ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی کە کوژران و بریندارکران نەزانرا، لە هەمانکاتدا بە چەکی قۆڕس بە هەلیکۆپتەری شەڕ و سکۆرسکی هێرش ئەنجامدرا و هەوڵدرا پێشڕەوی بکەن. ٢٣ی حوزەیران کاتژمێر ٠٧:٣٠ لە گۆڕەپابی گردی سۆر لەدژی داگیرکەران کە هەوڵیاندا بۆ ناو سەنگەرەکانی شەڕ پێشڕەوی بکەن چالاکی ئەنجامدرا، لەوێ داگیرکەرێک سزادرا و داگیرکەرێک بریندار بوو، داگیرکەران کە گورزی گەورەیان بەرکەوت، کشانەوە. لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، هەپەگە ئاشکرای کردووە: ٢٤ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ١٩:٤٠ و ٢١:٣٠ هێلیکۆپتەرەکان لەسەر ئاسمانی گردی سلێمان دەستیان بە جموجووڵ کرد و ئاڵۆگۆڕیان بە هێزەکانیان کرد، هەمان شەو کاتژمێر لەنێوان ٠١:٠٠ و ٠١:٣٠ گردی سۆر و دەوروبەری گوندی هەرکێ و گۆڕەپانی وەرخاڵێ بە هێلیکۆپتەری شەڕ بۆردومان کران. ٢٤ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٠٠ و ٠١:٠٠ هێلیکۆپتەرەکان لەسەر ئاسمانی گۆڕەپانەکانی قاشورێ و زەویەکانی گوندی ئۆرێی مەتینا دەستیان بە جووڵە کرد، گوندی ئۆرێ هەم بە هەلیکۆپتەر و هەم بە تۆپ و هاوەن لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە بۆردومانکرا.
هاوڵاتى وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە 7523 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراون و لەو ژمارەیەش 570 توشبووی نوێ تۆمارکراون و 9 توشبووی پەتاکەش مردون. وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 570 توشبووی نوێ تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لەسنوری پارێزگای دهۆک بوون. ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا 491 توشبوو چاکبونەتەوە و 9 توشبووی پەتاکەش مردون کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بون سلێمانی 4 کەس، گەرمیان 3 کەس و لە راپەڕینیش 2 توشبوو مردوە.
هاوڵاتى ئەمڕۆ هەینی فڕۆکەکانی توركیا سنوری گوندی مژێ یان لەچیای گارەی سەر بە قەزای ئامێدی بۆردومانکرد و تائێستا زیانە گیانی و ژینگەییەکان نەزانراون، بەڵام دەیان سەر مەڕی ئاژەڵدارێک کوژراون. بۆردومانەکە ترس و دڵەڕاوکێی دروستکردووە. بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا سنوری گوندی (مژێ)یان لەبناری چیای گارە بۆردومانکردووە و تائێستا زیانەکان نەزانراون، بەڵام بۆردومانەکە ترسی لای خەڵکی گوندەکە دروستکردووە. 23ی ئەم مانگەش فڕۆکەکانی تورکیا گوندەکانی میسا بەگ و بیشیلێیان لە بناری چیای مەتین و گەلی قومری و سەرێ حەمێ لە نزیک گوندی هرورێ کێستەیان لەسنوری ناحیەی کانی ماسێ بۆردومانکرد. لە 23-04-2021 سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەوینی بۆ سەر ناوچەکانی ئاڤاشین، زاپ، مەتین و حەفتانین بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە دەستپێکردوە و بەهۆیەوە زیانێکی زۆر بەر گوندنشینانی سنورەکە کەوتوە و چەند گوندێک چۆڵکراون.
هاوڵاتى هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی وه‌لیدی سنوری هه‌رێمی كوردستانه‌وه، كاروانێكی دیكه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان گه‌یانده رۆژئاڤای كوردستان. به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی سوریا "سانا" له‌ڕێگه‌ی 38 بارهه‌ڵگره‌وه كه سه‌رجه‌میان تانك و چه‌ندین جۆر چه‌كی قورس و مامناوه‌ندیان هه‌ڵگرتبو، له‌رێگه‌ی سنوری حه‌سه‌كه و ده‌روازه‌ی وه‌لیدی نافه‌رمیه‌وه ره‌وانه‌ی رۆژ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌ك و پێداویستیه سه‌ربازیانه‌ی ئه‌مریكا بۆ به‌هێزكردنی بنكه سه‌ربازیه‌كه‌یه‌تی له سنوری جه‌زیره. شه‌وی رابردوش، له‌ڕێگه‌ی 33 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگره‌وه، كاروانێكی دیكه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ربازی به‌ڕێگای ده‌روازه‌ی وه‌لید و له‌ڕێگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی جه‌زیره‌ی رۆئاڤای كوردستان كران. له‌ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا، هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یان ئۆتۆمبێلی گه‌وره‌ی بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان بۆ سنوره‌كانی حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاڤای كوردستان له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گواستوه‌ته‌وه.
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێرده‌ى تايبه‌تی ئه‌مريكا بۆ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش، جەخت لەوە دەکەنەوە کە شه‌ڕى دژى داعش و تووندڕه‌وى به ته‌نيا له ڕێگه‌ى سه‌ربازييه‌وه نابێت. نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى، 25-6-2021 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له جان گادفره‌ى، نێرده‌ى تايبه‌تی ئه‌مريكا بۆ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش به‌وه‌كاله‌ت و شاندێكى ياوه‌رى كرد. لەکۆبوونەوەکەی نێوانیان تاوتوێی دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى "تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و جموجۆڵه‌كانى داعشيان" له عێراق کردووە و نێچیرڤان بارزانی و جان گادفره‌ى جەختیان لەوە کردووەتەوە کە بۆ له‌نێوبردنى يه‌كجاره‌كيى داعش، "چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان و هاريكارى و ميكانيزمێكى كاراى هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپاى عيراق و پێشمه‌رگه به پشتگيريى هێزه‌كانى هاوپه‌يمان، به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كانى بۆشاييى ئه‌منى پێویستە". سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێرده‌ى تايبه‌تی ئه‌مريكا بۆ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش به‌وه‌كاله‌ت كۆكبوون له‌وه‌ى به‌رده‌واميى په‌لاماره‌كانى داعش "هه‌ڕه‌شه‌ى راسته‌قينه و مه‌ترسيى جیددين بۆ ئاسايش و ئاراميى عيراق و سووريا، رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت بۆ وڵاتانى ئەفریقیاش". هەردوولا کۆکبوون لەسەر ئەوەی کە شه‌ڕى دژى داعش و تووندڕه‌وى به ته‌نيا له رێگه‌ى سه‌ربازييه‌وه نابێت، به‌ڵكو ده‌بێت "رێگه له هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى تيرۆر و تووندڕه‌وى بگيرێت". دۆخى كه‌مپى هۆڵ له سووريا بە نموونە هێنراوەتەوە و هەردوولا جه‌ختیان له پێويستيى كاركردن بۆ ڕێگرى له زه‌مينه‌ى تووندڕه‌وى كردووتەوە. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا کە كۆنسوڵى گشتيى ئه‌مريكا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، باس لە گرنگي يارمه‌تيدان و هاوكاريكردنى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى شه‌ڕى داعش بۆ شوێنه‌كانيان، دووباره‌بوونه‌ى به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانان له عێراق، هه‌وڵه‌كان و هاوبه‌شى و هاريكاريى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه، دۆخى ئێستا و داهاتووى سووريا و پرسى كورد له‌و وڵاته، كۆنفرانسى هه‌فته‌ى داهاتووى وه‌زيرانى وڵاتانى هاوپه‌يماني نێوده‌وڵه‌تي دژى داعش له رۆما و چه‌ند پرسێكى ديكه کراوە.
هاوڵاتى فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەری Kargu-2 کە لەلایەن تورکیا بەرهەمهێنراوە و لە گۆڕەپانی شەڕی گەرم بەکارهێنراوە، یەکەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەری زیرەکە کە ئامانجەکانی پێکاوە. Kargu-2 یەکەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەری زیرەکە، کە لە راپۆرتی پەیمانگای لێکۆڵینەوەکانی راماڵین لە چەکی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکاندا باسی کراوە. لەو راپۆرتەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا، کە لە مانگی ئاداری 2021 بڵاوکراوەتەوە، لە ژێر ناونیشانی "رۆبۆتە بکوژەکان لە نێوماندان" ئاماژە بەوە دراوە، Kargu-2 یەکەمین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەری زیرەکە کە ئامانجەکانی پێکاوە و ساڵی رابردوو لە شەڕی لیبیادا بەکارهێنراوە. Kargu-2 فڕۆکەیەکی قەبارە بچووکە، کە لەلایەن کۆمپانیای نیشتمانیی بازرگانی و ئەندازیاری تەکنەلۆژیای بەرگریی تورکیا بەرهەمهێنراوە. کۆمپانیاکە ئەم فڕۆکەیە وەک "فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی گورزوەشێن" پێناسە دەکات، لە بەرامبەردا نەتەوەیەکگرتووەکان Kargu-2 وەک "سیستەمی چەکی بکوژی ئۆتۆنۆم" پێناسە دەکات. کۆمپانیای نیشتمانیی بازرگانی و ئەندازیاری تەکنەلۆژیای بەرگریی تورکیا، ساڵی 1991 لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیا و بریکاری وەزارەتی پیشەسازی بەرگری ئەو وڵاتە دامەزرێنراوە. 34%ی پشکی ئەو کۆمپانیایە سەر بە وەزارەتی پیشەسازیی بەرگریی تورکیایە، 34%ی پشکەکانی سەر بە کۆمپانیای Savronik ـە، کە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتە، 31.9%ی پشکەکانیشی سەر بە کۆمپانیایی Havelsan ـە کە لەلایەن وەقفی بەهێزکردنی هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە خاوەندارێتی دەکرێ. فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەری زیرەکی Kargu-2 توانای دیاریکردن، دەستنیشانکردن، بەدواداچوون و پۆلێن‌کردنی ئامانجی زیندووی هەیە، هەروەها توانای بارکردن و هەڵگرتنی تەقەمەنی جۆری جیاوازی هەیە و دەچێتە نزیک ئامانجەکەی و دەتەقێتەوە. 25 خولەک لە ئاسماندا دەمێنێتەوە، خاوەن توانای پێکانی ئامانجە بە دووریی 5 کیلۆمەتر. دەتوانێ 2.8 کیلۆمەتر لەسەر ئاستی زەوی بەرز ببێتەوە و لە کاژێرێکدا 72 کیلۆمەتر دەبڕێ. ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە شەڕکەرە زیرەکە بۆ یەکەمینجار لە ساڵی 2018دا رادەستی هێزە چەکدارەکانی تورکیا کراوە. بەگوێرەی ئاژانسی فەرمی تورکیا Kargu-2 لە ئەنقەرە بەرهەمدەهێندرێ و لە ساڵی 2020دا لەلایەن کۆمپانیای نیشتمانیی بازرگانی و ئەندازیاریی تەکنەلۆژیای بەرگریی تورکیا 500 دانە Kargu-2 رادەستی هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە کراوە، هەروەها ئاماژە بەوە دراوە لە ماوەی یەک ساڵ بۆ یەک ساڵ و نیو دەتوانرێ ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە شەڕکەرانە لە شێوەی گرووپ جوڵە بکەن و ئۆپەراسیۆن بکەن. بەشێوەیەکی گشتیی چەندین هۆکار هەن بەهۆیەوە سیستەمی چەکی بکوژی ئۆتۆنۆم رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە. یەکێك لە هۆکارەکان لایەنی تەکنیکییە. بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا تەکنۆلۆژیای بەکارهێنانی دیمەن بێ خەوش نییە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەر بۆی هەیە دیمەنی دارێک و مرۆڤێک تێکەڵ بە یەکدی بکات، ئەمەش رێخۆشکەرە لەبەردەم ئەوە فڕۆکەکە بڕیاری هەڵە بدات. ئەم ئامێرە شەڕکەرە لەبارەی پێشخستن و بەکارهێنانی لە رووی یاسایی و ئەخلاقیشەوە رەخنەی لێدەگیرێ. شارەزایانی زانست و تەکنۆلۆژیا پێیانوایە رێگەدان بە کوشتنی مرۆڤ لەلایەن رۆبۆتی زیرەک ئەخلاقی نییە و دوور نییە بە هەڵە کەسێک بکوژێ و دەبێت لەو بارەیەوە گفتوگۆی بەرفراوان لەسەر چۆنیەتی گۆڕینی یاسا نێودەوڵەتییەکان بکرێت. بە بڕیاری نەتەوەیەکگرتووەکان گرووپێک شارەزا لە کاروباری لیبیا، لە 8ی ئاداری ئەمساڵ راپۆرتێکی 548 لاپەڕەییان لەبارەی پێشهاتەکانی لیبیا پێشکەش بە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد. شارەزایان لە راپۆرتەکەدا ئاماژەیان بەوەداوە، لە 27ی ئاداری 2020دا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەری زیرەکی Kargu-2 هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی خەلیفە حەفتەر لە لیبیا دوای ئەوەی بەهۆی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی "گەردەلولی ئاشتی" بە سەرۆکایەتی فایز سەراج سەرۆکوەزیرانی حکومەتی ویفاقی نیشتمانی، ناچارکراون بکشێنەوە. لە راپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا ئاماژە بەوەدراوە، لەو هێرشانەدا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەری زیرەکی Kargu-2 بەکارهێنراون و زۆر کاریگەر بوونە لە شەڕەکەدا. بەکارهێنانی ئەو سیستەمی چەکە بکوژە ئۆتۆنۆمە لە دژی ئەو چەکدارانەی لە ناوچەی شەڕ دەکشێنەوە، کێشەیەکی ئەخلاقییە و بەگوێرەی پەیماننامەی جنێف بە ئامانجکردنی ئەو سەربازانە قەدەخەیە. بەگوێرەی راپۆرتەکە ناردنی ئەم چەکە بۆ لیبیا لەلایەن تورکیا بەگوێرەی بڕگەی 9 لە بڕیاری ژمارە 1970 کە تایبەتە بە "گەمارۆی چەک" پێشێلکردنی یاساکەیە. لە راپۆرتەکەدا هەروەها ئاماژە بەوەدراوە، تورکیا لە 23 تشرینی یەکەمی 2019 تا 30 تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو 26 پێشێلکاری جیاوازی لە لیبیا ئەنجامداوە. حکومەتی ویفاقی نیشتمانی لیبیا لە ماوەی نێوان 2ی حوزەیران بۆ 3ی تشرینی دووەمی 2019 فەرمانی داوە بە ناردنی 409.3 ملیۆن یۆرۆ بە 3 جار بۆ کۆمپانیای نیشتمانی بازرگانیی و ئەندازیاریی تەکنەلۆژیای بەرگریی تورکیا.
هاوڵاتى فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند نوسراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان جگە لەوەی ھیچ پاڵپشتیەكی پەیڕەوی ناوخۆی نیە، لە ھەمانکاتدا بە لێدان و کەمکردنەوە لە شکۆ و ئەرک و بەرپرسیارێتیی پیشەیی کاری پەرلەمانی دەزانن. ئه‌مڕۆ هه‌ینی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه ئەگەر ھەر ھۆکار و پاساوێکتان ھەیە بۆ دەرکردنی ئەم نوسراوە، ئەوه دەکرێت لەرێگای پێک‌ھێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانیەوە، لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی وردبکرێت و لە چوارچێوەی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان دا، سزای هەر ئەندامێك بدرێت، ئەگەر پێگەو ناوی پەرلەمان و پەرلەمانتاری بەخراپ بەکارھێنابێت. ده‌قی یاداشته‌كه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی: بەرێز/ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بابەت/ ناڕەزایی سەبارەت بە نوسراوی بەرێزتان ژمارە ١٧٥٥/٤/٣ لە ٢٢-٦-٢٠٢١ کە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە و تایبەتە بە یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانی پەرلەمانتار، بەدیاریکراویش ئەرکی بەدواداچوونی لیژنە ھەمیشەیەکانی پەرلەمان لەسەر پرۆژەکانی نیشتەجێبوون و پرۆژە خزمەتگوزارییە گشتییەکانی بواری بەڵێندەرایەتیی وەبەرھێنان، لە خوارەوە دیدو تێروانینی فراکسیۆنی سەوزی یەكێتی نیشتمانی کوردستانتان پێرادەگەیەنین: یەکەم/ ئەم نوسراوە جگە لەوەی ھیچ پاڵپشتیەكی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی نیە، لە ھەمانکاتدا بە لێدان و کەمکردنەوە لە شکۆ و ئەرک و بەرپرسیارێتیی پیشەیی کاری پەرلەمانیی دەزانین. دووەم/ ئەم نووسراوە لەژێر ھەر پاساو و ناوێک دا کرابێت، تەواو ناپەیرەویی و نایاساییە، بۆیە داواکارین ھەرچی زووە نوسراوێک ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران بکەن و تێیدا ئەو نووسراوە هەڵبوەشێننەوە و کاری پێنەکەن . سێیەم/ ئەگەر ھەر ھۆکار و پاساوێکتان ھەیە بۆ دەرکردنی ئەم نوسراوە، ئەو دەکرێت لەرێگای پێک‌ھێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانیەوە، لێکۆڵینەوەو بەدواداچونی وردبکرێت و لە چوارچێوەی پەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان دا، سزای هەر ئەندامێك بدرێت، ئەگەر پێگەو ناوی پەرلەمان و پەرلەمانتاری بەخراپ بەکارھێنابێت، سەرەرای ئەوەی ئێمە دڵنیاین لە تەواوی ھەڤاڵانی فراکسیۆنەکەمان. فراکسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی کوردستان ٢٥-٦-٢٠٢١
هاوڵاتى سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لە جیهاندا رایگەیاند، ئەوان رێز لە هەموو نەتەوە و خێڵ و هۆزەكانی هەرێمی كوردستان دەگرن و كوردستان بەوانەوە جوانە، داوایه‌كیش له رۆۆژنامه‌نووسان ده‌كات. شێخ نەهرۆ كەسنەزانی لە دانیشتنێكدا لەتەكیەی سەرەكی كەسنەزانی لە سلێمانی رۆڵی گەلی كوردی بەرز نرخاند لەو بەرەوپێشچونانەی قۆناغ بەقۆناغ بڕیوێتی. داوای لە مامۆستایان و هونەرمەندان و رۆژنامەنوسانیش كرد، دەنگی میللەتی كورد بن و پەیامی گەلی كورد بگەیەنن بەهەمو لایەنەكان، بەمەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنی هەرێمی كوردستان و پەرەپێدانی. لەلایەن خۆیەوە پشكۆ محه‌مه‌د رۆستەم، بەناوی هەموو هونەرمەندان و هاونیشتیمانیانی گەرمیانەوە رۆڵی تەریقەتی كەسنەزانی و تەسوفی بەرز نرخاند لە پێگەیاندنی هونەرمەندانی كورد هەر لەحەزرەتی نالیەوە تا قۆناغە نوێیەكانی ئەدەب و رۆشنبیری. پشكۆ محه‌مه‌د، داوای له شێخ نەهرۆ كەسنەزانی سه‌ردانی ناوچه‌ی گەرمیان بكات و خۆشحاڵیان بكات.
هاوڵاتى وەزارەتی نەوتی عێراق گەورەترین گرێبەست بۆ بەرهەمهێنانی 2000مێگاوات کارەبا لە تیشکی خۆر واژۆدەکات. وەزارەتی نەوتی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، گەورەترین گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیماراتی بۆ بەرهەمهێنانی 2000مێگاوات کارەبا لە تیشکی خۆر واژۆکردوە. ئەوەش زانراوە، گرێبەستەکە چەندین پرۆژەی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لە تیشکی خۆر لەخۆدەگرێت کە لە ناوەڕاست و باشوری عێراق بنیات دەنرێن. گرێبەستەکە لەگەڵ کۆمپانیا " المصدر" ی ئیمارات کراوە کە لەو بوارەدا بەناوبانگە.
هاوڵاتى کەسوکاری زیندانیانی بادینان داوای پشتگیری و هاتنەدەنگی هاوڵاتیان دەکەن و رایانگه‌یاند " لانیکەم گەر به پۆستێكی سوشياليش بێت يان بەچالاكی هەڵوێست بنوێنن. ئەمڕۆ ئەوانن سبەی ئێمەین ". دەقی بڵاوکراوەکە: تكا لەسەرجەم هاوڵاتیان و ئازادیخوازان دەکەین هەرکەسێک خۆی بەخەمخۆری كورد دەزانێت بابێدەنگ نەبن لەو زولمەی له گيراوانی بادينان دەکرێت. ئەوان گيانی خۆیان خستوته مەترسی لەپێناو بەدەستهێنانی مافەكانی ئێوه دەبێت ئێوەش وەفای خۆتان بخەنەڕوو لە پشت شاشەكان وەرنە دەرێ. لانیکەم گەر به پۆستێكی سوشياليش بێت يان بەچالاكی هەڵوێست بنوێنن. ئەمڕۆ ئەوانن سبەی ئێمەین بۆیە داوا له سەرجەم ڕێکراوەکانی مافی مرۆڤ و هەموو ڕێکخراوەكانی جيهانی دەکەين تكايه. تكايه. تكايه. بەجدی تر وەرنه سەرخەت بارودۆخی زيندانيان خراپه هيچ بەرەوپێشچونێك نيه و پلانی مەترسيدار هەيه كە هەموو چالاكوان بەبێ منەتی حوكم دەكرێن. كەسوكاری زيندانيانی بادينان ٢٥/٦/٢٠٢١
هاوڵاتى بازاڕی هەولێر مۆڵ کە دەکەوێتەسەر شەقامی 30 مەتریی لە شاری هەولێر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگری گرت و بەهۆیەوە دەیان دووکان زیانیان پێگەیشتووە. هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەش تاوەکو ئێستا نازانرێت چییە. ئاگرەکە نزیک کاتژمێر 05:00ـی بەیانی ئەمڕۆ هەینی کەوتووەتەوە و لە رووداوەکەدا دەیان دووکان بەتەواوی سووتاون و بەشێک لە دووکانەکانی دیکەش زیانیان پێگەیشتووە. سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت "تەنیا پێنج دووکان بەتەواوی سووتاون" و بەشێک لە دووکانەکانی دیکەش زیانیان بەرکەوتووە، کە نزیکەی 20 دووکان دەبێت. گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، ناتوانێت هۆکاری سەرەکیی ئاگرکەوتنەوەکە ئاشکرابکات، چونکە ئێستا لێکۆڵینەوە لەوە دەکرێت. ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، لە کامێراکانی چاودێرییەوە سەیری دووکانەکانیان کردووە بەمەبەستی دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکیی ئاگرکەوتنەوەکە.
هاوڵاتى وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ینێ شه‌ممه 25 و 26ی حوزه‌یرانی 2021، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رۆژی هه‌ینی 25 حوزه‌یرانی 2021، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران ده‌كرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش (حوزه‌یران) به لێبڕینی سه‌دا 21 بۆ فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆران و سه‌دا 50 بۆ پله باڵاكان ده‌بێت. ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه رۆژی هه‌ینی و شه‌ممه 25 و 26ی حوزه‌یران، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت.
هاوڵاتى وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، رێنماییەکانی پیدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی و نشینگە لە هەرێمی کوردستان هەموار دەکات. وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان راگەیێنراوی ژمارە 31ی ساڵی 2021 تایبەت بە"هەموارکردنی یەکەمی رێنمایی ژمارە یەکی ساڵی 2021 تایبەت بەپێدانی ڤیزای ئەلیکترۆنی و نشینگەی هەرێمی کوردستان پاڵپشت بەو دەسەڵاتانەی پێیدراوە لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە 6 ی ساڵی 2009 بڕیاری داوەا بە دەرچوواندنی ئەم بەیانە: ماددەی یەکەم: زیادکردنی خاڵی 4 لە بڕگەی سێیەم لەماددەی چوارەم بەمشێوەیەی خوارەوە: هەڵگری بەڵگەنامەی تراڤڵ دیکیۆمێنتی ئەو وڵاتانەی کە لەبڕگەی 1ی سەرەوە ئاماژەی پێدراوە پێویست بە ڤیزای پێشوەختە ناکات و لە دەروازەی سنووری ڤیزای هاتنە ژوورەوە وەردەگرن بەرامبەر ئەو بڕە رسوماتانەی، کە ئەم رێنماییە دیاریکردووە. ماددەی دووەم: هەموارکردنەوەی بڕگەی چوارەم لەماددەی پێنجەم و بڕگەی سێیەم لە ماددەی شەشەم بەمشێوەیەی خوارەوە: هەڵگری بەڵگەنامەی تراڤڵ دیکیۆمێنت نشینگەی پێدەدرێت بۆ ماوەی شەش مانگ بەرامبەر پێدانی 50٪ لە رسوماتی گۆڕینی ڤیزای سەردان بۆ نشینگە بۆ ماەی یەک ساڵ و هەر رسوماتێکی دیکە کە لەم رێنماییە دیاریکراوە. ماددەی سێیەم: زیادکردنی بڕگەی چوارەم بۆ ماددەی شەشەم بەمشێوەیەی خوارەوە: کەسی بیانی دەتوانێت داوای گۆڕینی ئەم سپۆنسەرە بکات کە لەڤیزەی ئەلیکترۆنی داواکراوە دوای هاتنە ژوورەوەی بەمەبەستی دەرهێنانی کارتی نشینگە بەمەرجێک بڕی 500 هەزار دینار وەک رسوماتی گۆڕینی سپۆنسەر بدات سەرەڕای رسوماتەکانی دیکە کە پێویستە بیدات. ماددەی چوارەم: زیادکردنی بڕگەی نۆیەم بۆ ماددەی یانزەیەم بەم شێوەیەی خوارەوە: کەسی بیانی دەتوانێت دوای هاتنەژوورەوەی بۆ نێو هەرێمی کوردستان و پێش وەرگرتنی نشینگە لەماوەی بەرکاربوونی ڤیزاکەی داوای گۆڕینی شوێنی پێدانی نشینگە لە بەڕێوەبەرایەتییەکی نشینگە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکەی نشینگە بکات پاش پێدانی بڕی 250 هەزار دینار وەک رسوماتی ئەو خزمەتگوزارییە.
هاوڵاتى مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌شه‌ڕی ناوخۆ و خوێن ڕشتن رازی بوه به سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و ده‌شڵێت،" ڕێگه ناده‌م له ژێر ده‌سه‌ڵاتی مندا شه‌ڕی ناوخۆ ڕوبدات گرنگ نیه باجه‌كه‌ی چی ده‌بێت". مسته‌فا كازمی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی عێراقیه رایگه‌یاند، حكومه‌تی ئێستا دوای 17 ساڵ له ئاژاوه و گه‌نده‌ڵی و شه‌ڕی داعش و جوڵانه‌وه‌ی تشرین هاتوته‌به‌رهه‌م، بۆیه ئه‌م حكومه‌ته ته‌مه‌نی 17 ساڵ نیه، به‌ڵكو یه‌ك ساڵه و ئێمه‌ش ئه‌و ئاسته‌نگ و ئاڵنگاریانه‌مان قبوڵكردوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی خوێنی عێراقییه‌كان. وتیشی،"عێراق له لێواری شه‌ڕی ناوخۆ یان شه‌ڕی نێوان دو هێزی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه بو، ئێمه ساڵێكه روبه‌ڕوی هه‌مو ئاسته‌نگ و ئاڵنگاریه‌كان بوینه‌وه، هه‌وڵه‌كانمان بۆ چاكسازی و ریشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵكاران خسته‌گه‌ڕ". ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "گرژییه‌كی گه‌وره هه‌بو، ئه‌گه‌ری هه‌بو خاكی عێراق بكرێته گۆڕه‌پانی ململانێی نێوان ئێران و ئه‌مریكا، به‌ڵام ئێمه به‌رمان به‌و ململانێی و ئاڵۆزیانه گرت له‌سه‌ر خاكی عێراق". ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، حكومه‌ت چه‌ندین بڕیاری گرنگی ده‌ركردوه و به‌ره‌و دواوه ناگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵكو به‌دوای دادپه‌روه‌ری و چه‌مكی ده‌وڵه‌تدا ده‌گه‌ڕێین كه عێراق پێویستی به‌بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌یه. مسته‌فا كازمی وتیشی، "من سه‌رۆك وه‌زیرانێكی هه‌ڵبژێردراو نیم، به‌ڵكو خزمه‌تكاری ئه‌م خه‌ڵكه‌م، نامه‌وێت ستایشی خه‌ڵك و هێزی سیاسی بكه‌م، به‌ڵكو ده‌مه‌وێت چاكسازی له‌وڵاته‌كه‌م بكه‌م و ڕێكاری توندمان بۆ ڕزگاركردنی عێراق گرتوه‌ته‌به‌ر". ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به وته‌ی چاودێران حكومه‌ت 71 ی كارنامه حكومیه‌كه‌ی جێبه‌جێكردوه و ئه‌وه‌ی ماویشه سه‌رجه‌میان جێبه‌جێده‌كرێت. له‌باره‌ی ململانێ و شه‌ڕی ناوخۆییه‌وه، مسته‌فا كازمی ده‌ڵێت، "بۆئه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ و خوێن ڕشتن رونه‌دات، رازی بوم به‌وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، ئێستاش ڕێگه ناده‌م له ژێر ده‌سه‌ڵاتی مندا شه‌ڕی ناوخۆ ڕوبدات گرنگ نیه باجه‌كه‌ی هه‌رچیه‌ك ده‌بێت".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، بڕیاریانداوه به به‌خشینى 10 نمره به خوێندکارانى قۆناغى 12ى ئاماده‌یى به‌هه‌مو به‌شه‌کانیه‌وه، به‌مه‌به‌ستى به‌شداریکردن له ئه‌زمونه گشتیه‌کان. له‌نوسراوێکدا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده رایگه‌یاند، ئاماژه به‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده رۆژى پێنجشه‌ممه 24ى (حوزه‌یران/7)ى 2021 بڕیاردرا به به‌خشینى 10 نمره به خوێندکارانى قۆناغى 12ى ئاماده‌یى به‌هه‌مو به‌شه‌کانیه‌وه، به‌مه‌به‌ستى به‌شداریکردن له ئه‌زمونه گشتیه‌کانى (تاقیکردنه‌وه‌ى وه‌زاری) پۆلى 12ى ئاماده‌یی. رۆژى 25ى (ته‌موز/7)ى ئه‌مساڵ، تاقیکردنه‌وه‌ى ئه‌زمونه گشتیه‌کانى قۆناغى 12ى ئاماده‌ییه پیشه‌یى و خوێندنى ئیسلامى و وێژه‌یى و زانستیه‌کان له سه‌رتاسه‌رى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى 2020-2021 به‌ڕێوه‌بچێت.
