هاەڵاتی به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى كه‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ 15وەزارەت مووچەی مانگی حەوت وەردەگرن.  ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4ى ئه‌یلوول 15وەزارەت مووچەی مانگی تەمموز وەردەگرن کە بریتین لە: تەندروستی، کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابوری، ناوخۆ، پەروەردە، داد، ئەنجوومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار، پلان دانان.

هاوڵاتی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە لەسەر هەریەکە لە پرسەکانی مووچە و سیستمی دارایی و ڕاپۆرتەکانی دیوانی چاودێریی دارایی هەولێر و بەغدا گفتووگۆ بکەن. بە گوێرەی زانیارییەکان ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەکات لەسەر یەکخستنی ڕێکارەکانی تایبەت بە سیستمی دارایی و ژمێریاریی لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، بە ڕەچاوکردنی تایبەتمەندیی دەسەڵات و مافەکانی هەرێم بەگوێرەی دەستور. هەروەها یەکێکی تر لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە ئامادەکارییەکانی تایبەت بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووریی وەزاریی فیدراڵ کە بڕیارە لە هەرێمی کوردستان بکرێت، پرسی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم و خستنەڕووی کارەکانی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت. سەرچآوە، کەناڵ٨

هاوڵاتی لاهور شێخ جەنگى، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل، لە کۆبوونەوەى لەگەڵ کڵاوس شترایشەر کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستاندا، ڕایگەیاند: ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە بۆ گۆڕانکاری لە دەسەڵات و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار.   لاهور شێخ جەنگى، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل، دەڵێت: ئەم هەڵبژاردنە زۆر گرنگە بۆ گۆڕانکاری لە دەسەڵات و پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و خزمەتگوزار. هەروەها جەختیشی کردوە، دەبێت حکومەتى داهاتوو لە چوارچێوەی دەستوردا پەیوەندییەکی باشی هەبێت لەگەڵ بەغداد و کێشەکانی چارەسەر بکات بەتایبەت کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم. لاهور شێخ جەنگى، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل، ئەوەشی خستەڕوو، کە یەکێک لە ئامانجە هەرە دیارەکانی بەرەی گەل ئەوەیە کاربکەین بۆ ئەوەی سیستمی مووچە لەسەر تاسەری عێراقدا لە زاخۆ هەتاکو بەسرە وەک یەکی لێبکرێت.

هاوڵاتی ئەمڕۆ سێشەمە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ لە هەرێمی کوردستان لە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ٦٠ ڕۆژ مووچەی مانگی تەمموز بەسەر خانەنیشینان و کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراواندا دابەش کرا، بەڵام لەگەڵ دابەش کردنی مووچەکانیاندا کارمەندانی "هەژماری من"هەوڵی پڕکردنەوەی فۆڕمی "هەژماری من" دەدن لە بانکی تووی مەلیک لە شاری سلێمانی.   لە کاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنیشیندا زۆرێک لە بانکەکان لەگەڵ دابەشکردنی موچەی خانەنشینی و موچەی کەسوکاری شەهیدو ئەنفالکراواندا فۆرمێکی ئەژماری من-یان بەسەر خانەنشین و کەسوکاری شەهیدو ئەنفالکراواندا دابەش دەکرد، ئەمەش بۆ مەبەستی ئەوەی لای بانکەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوی خۆیان تۆمار بکەن و مووچەکانیان وەربگرن. هەروەها ئەمڕۆ لەناو بانکی تووی مەلیکدا چەندین کارمەندی "هەژماری من" هەیە و هەوڵی بڵاوکردنەوەی فۆرمەکانیان دەدن، ئەمەش لە ڕێگەی فەرمانبەری بانکەکانەوە ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی فۆڕمەکان بدەن بە خانەنشینان.    

هاوڵاتی بەردەوام بە بیانووی جۆراوجۆر مامەڵەی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان لە بەڕێوەبەراییەتییەکان دوادەکەوێت هەندێک جار چەند ڕۆژێک وهەندێک جاریش چەند مانگێک دەخایەنێت. هاوڵاتییانیش بەردەوام گلەی ئەوەدەکەن کە بەهۆی ئەوەی مامەڵەکانییان لە کاتی خۆی ڕای نەکراوە خەرجییەکی زۆری هاتووچۆکردنیان بۆ بەرێوەبەراییەکانییەکان لەسەر کەوتووە.     بەڵام لە ئێستادا، کە نزیک دەبینەوە لە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بە ڕێوەبچێت و بەرێوەبەرایەتی سەر بە پارێزگانش کە چەند بەڕێوەبەراتییەکن دەکەونە ژێڕ دەسەڵاتی حزبەکان کەوتوونەتە ڕایکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان بەخێرای. بە پێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، خێرا ڕایکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان لە لایەن بەڕێوەبەرایەتییەکان جۆرێکە لە سیاسەتی حزبەکان، کە بە ردەوام لە کاتی نزیکبوونەوەی پرسی هەڵبژاردن ئەم شێوازی مامەڵەکردنە دەگرنەبەر بۆ ئەوەی بتوانن ببن بە هەڵبژێردراوی یەکەم لە لەلایەن هاوڵاتییان لە کاتی هەڵبژاردندا. هەر لەم چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ سەرۆکاییەتی شاراوانی سلێمانی ناوی ژمارەییەک لە هاوڵاتییانی بڵاوکردۆتەوە و داوایان لێدەکات سەردانی شارەوانی سلێمانی بکەن بە مەبەستی ڕایکردنی مامەڵەی تاپۆکردنی خانووەکانیان کە زیادەرۆییان هەبووە، دەشڵێت، کۆنوسیان بۆ پەسەند کراوە بەپێی یاسای ژمارە (٣)سالی (٢٠١٩) تایبەت بە تاپۆکردنی خانووەکانیان.

هاوڵاتی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند شەپۆلێکی سەرما لە تورکیاوە کاردەکاتە سەر عێراق و باران بارین دەستپێدەکات. لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی بۆ ئەم مانگە خستووەتە ڕوو، ڕایدەگەیەنێت لە ٢٢ی مانگەوە بە تەواوی هاوین تێکدەشکێشت و کەشوهەوای فێنک عێراق دەگرێتەوە، بە تایبەت لە شەوان و بەیانی زوودا. کەشناسی پێشبینی دەکات لەدوای ناوەڕاستی ئەم مانگەوە، شەپۆلێکی سەرما لە تورکیاوە بێتە عێراق و هەرێمی کوردستان و وابکات بارانی بە خوڕ دەستپێبکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو داببەزێت. هەروەها کەشناسی عێراق پێشبینی کردووە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕەشەبا و خۆڵبارین لە هەندێک ناوچەدروست بێت و خێرایی با لە هەندێک کاتدا بگاتە ٥٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.  

هاوڵاتی لەگەڵ توندبوونەوەی ململانێکانی پێش بانگەشەی هەڵبژاردن، لە هەولێر نەخۆشخانەیەک کە خاوەندارێتییەکەی بۆ ماڵی کۆسرەت ڕەسوڵ دەگەڕێتەوە، سزا دەدرێت، قایمقامیەتی هەولێر دەڵێت ڕێوشوێنێکی یاساییە و میدیای یەکێتیش گومان دەخاتە سەر بڕیارەکە. قایمقامی هەولێر ڕایدەگەیەنێت بەهۆی ئەوەی ژمارەیەک سەرپێچیی تەندروستی، لە نەخۆشخانەی پار لە هەولێر تۆمارکران نەشتەرگەری تێدا قەدەغە كراوە و دەرمانخانەكەشی دادەخرێت. میدیاکانی نزیک لە پارتی بڵاویانکردووەتەوە کە دوای ئەوەی ژمارەیەک لە کەسووکاری نەخۆشەکانی نەخۆشخانەی پار تێبینی چەند سەرپێچییەكی مەترسیداریان لە تەندروستی نەخۆشخانەکە دەكەن، دوای ئەوەی لیژنەیەکی تایبەت سەردانی نەخۆشخانە دەکات دەردەكەوێت، تێبینییەكانی کەسووکاری نەخۆشەکان ڕاستن و سەرپێچیی زیاتریش هەیە. بە پێی زانیارییەکان لیژنەیەكی تایبەتی قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و وەزارەتی تەندروستی لەناكاو چوونەتە نەخۆشخانەی پار لە شاری هەولێر و  دوای بەدواداچوون بۆیان دەردەكەوتووە كە لە دەرمانخانەی نەخۆشخانەكەدا دەرمانی بێ ستیكەر هەبووە وەک قاچاخ مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، هەروەها ئەو سۆندەیەی كە بۆ سینگ و لووت و نێو برین لە كاتی نەشتەگەری بەكاردەهێنرێت، چەند جارێک بەكارهێنراوەتەوە، لەكاتێكدا دەبێت دوای جارێک فڕێ بدرێت. هاوكات بەپێی ڕێنماییەكانی كوالێتیی كۆنترۆڵی دەرمان لە هەرێمی کوردستان، هەر کۆمپانیا، کۆگا و دەرمانخانەیەک پابەندی ستیکەری نوێی دەرمان نەبێت دوو ملیۆن تاوەكو 10 ملیۆن دینار بە پێبژاردن سزا دەدرێت. قایمقامیەتی هەولێر بە میدیاکانی نزیک لە پارتی وتووە  رێکارەکان پەیوەندییان بە نێوان یەکێتی و پارتییەوە  نییە،"پێشتریش ژمارەیەک هۆڵی نەشتەرگەری و نەخۆشخانەش لە هەولێر بەهۆی ناپابەندی بە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی داخراون و ئەمەش هەر لەو چوارچێوەیەدایە. نەخۆشخانەکە لە مانگی شوباتی ساڵی 2013 دامەزراوە، زیاتر لە 10 بەش و 100 پزیشک و زیاتر لە 200 کارمەندی تەندروستیی تێدایە. ناوی نەخۆشخانەکەش لە پیتەکانی یەکەمی "پێشڕەو، ئاراس، رێباز"ەوە وەرگیراوە کە سێ کوڕی کۆسرەت رەسووڵ بوون و بە هۆکاری جیا کۆچی دواییان کردوە.

هاوڵاتی به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى كه‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاندووه‌، ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 3ى ئه‌یلوولی 2024 ، 13 شوێن مووچەی مانگی ته‌مموز وه‌رده‌گرن. ئەوشوێنانەشی مووچە وەردەگرن ئەمڕۆ بریتین لە، خانەنشینانی شارستانی، خانەنشینانی پێشمەرگە، کەسوکاری شەهید و ئەنفالکراوان، خاوەن پێداویستیی تایبەت، زیندانە سیاسییەکان، ده‌سته‌ى مافی مرۆڤ، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ده‌سته‌ى ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و دیوانی چاودێریی هەرێمی کوردستان.

هاوڵاتی دکتۆر بڕیار ڕەشید ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، له‌گه‌ڵ حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عیراق كۆبۆتەوە پێی ڕاگەیاندوە، "وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی ھه‌رێمی کقردستان ڕۆژانه‌ 286 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رھه‌مده‌ھێنێت كه‌ پێویستبوو رۆژانه‌ ته‌نھا 46 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رھه‌مبھێنێت بۆ پێداویستی ناوخۆ". دکتۆر بڕیار ڕەشید ئەوەشی خستۆتەڕووکە حه‌یان عه‌بدولغه‌نی وه‌زیری نه‌وتی عیراق وتووییەتی، "ھه‌رێم پابه‌ندی ئه‌م ڕێككه‌وتنی نێوان هەولێر و بەغدا نه‌بووه‌، بەمەش گرفتی له‌نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق و ڕێكخراوی ئۆپیك دروستكردووه‌". دکتۆر بڕیار ڕەشید ئەوەشی ئاشکرا کردووە، وەزیری نه‌وتی‌ عێراق ڕایگه‌یاندووە رێكخراوی ئۆپیك سێجار له‌ زیاد به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه‌ كه‌ بەرهەم هێنانی نەوت کەم بکەنەوە .

هاوڵاتی ئەمڕۆ دووشەممە2ی ئەیلوولی 2024، محەمەد هەیسەم، چالاکوانی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند، تیمێكی هاوبەش لە بەغدای پایتەختەوە دێن بۆ ڕۆژئاوای شارۆچكەی سەلمان لە پارێزگای موسەننا بۆ هەڵدانەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵ، دیارترینیان لەو تیمانە خاچی سووری نێودەوڵەتی، مانگی سووری عێراق، پزیشكی دادوەری و دامەزراوەی شەهیدانە. ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو تیمانە دەستیان كرد بە هەڵدانەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵ كە شەش ساڵ لەمەوبەر دۆزراوەتەوە، ئێستا ڕەزامەندی بۆ دەستپێكردنی هەڵدانەوەی وەرگیراوە. محەمەد هەیسەم باسیلەوەشکردووە، بە پێی ئەو زانیاریانەی لەبەردەستدان ،کە تەرمی كورد لە ناو ئەو گۆڕانە بێت، مێژووەكەی دەگەڕێتەوە بۆ هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو، بەڵام لەهەر حاڵەتێكدا پاشماوەكان دەگوازرێنەوە بۆ پزیشكی دادوەری بەمەبەستی دیاریكردنی ناسنامەكانیان. دەشڵێت، زانیاریەكان ئەوە دەردەخەن كە ڕەنگە گۆڕەکە 79 بۆ 90 پاشماوەی قوربانیانی تێدابێت، بەڵام هێشتا زووە بۆ دیاریكردنی ئەو ژمارانە لەكاتێكدا چاوەڕێی پرۆسەی هەڵدانەوەی تەواوەتی گۆڕەکە دەكرێت.

هاوڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ، مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینانی هەرێم، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو و بەهاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەش دەکرێت. بەمەش بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت بەم شێوەی خوارەوە مووچەی خانەنشینانی هەرێم دابەشدەکرێت:

هاوڵاتی لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە ودەڵێت،" ئەمڕۆ لە شاری هەولێر پێشوازیم لە ماکسیم رۆبین کونسوڵی گشتی ڕووسیای فیدراڵ و سێرجی پۆپئۆڤ جێگری کونسوڵی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد و ڕاشیگەیاند، لە دیدارەکەدا گفتوگۆمانکرد لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە". سەرۆکی بەرەی گەل ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە لە دیدارەکدا باسیان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کردوە  و جەختیانکردۆتەوە لەسەر گرنگی و جیاوازی ئەم هەڵبژاردنە بۆ گۆڕینی تەرازووی هێز و چاکسازی لە دەسەڵاتدا. لاهور شێخ جەنگی باس لەوەشدەکات، کە ئامانج و بەرنامە و پلانی خۆیان وەک بەرەی گەل ڕوونکردۆتەوە و کە دەیانەوێت گۆڕانکاری گەورە بکەین لە کۆی جومگەکانی دەسەڵاتدا و کوردستان.بە خاوەنی یەک هێزی نیشتیمانی و چیتر حزب خاوەنی هێزی چەکدار نەبێت.

هاوڵاتی ئەمڕۆ ئێوارە نرخی زێر له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی کوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات بەم شێوەی خوارەوە: زێڕی عەیار 21 به 530 هەزار دینار زێڕی عەیار 18 به 455 هەزار دینار لیرەی عەیار 21 به 530 هەزار دینار زێڕی عەیار 22 به 555 هەزار دینار زێڕی عەیار 24 به 605 هەزار دینار

هاوڵاتی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، هۆشداری دەدات و داوا لە کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات لەگەڵ حکومەتی سوریا ڕێبکەون و دەڵێت ئەمریکا وەک ئەفغانستان لێ دەکات. سێرگی لاڤرۆڤ لە لێوانێکیدا بۆ ڕووسیا تودەی هۆشداری بە کورد دەدات و دەڵێت کوردەکان داهاتوویان هەمیشە لە چوارچێوەی یەکڕیزی سوریادا دەبێت، و پشت بە ئەمریکییەکان نەبەستن کە ڕزگاریان بکەن و قەوارەیەکی نیمچە سەربەخۆیان بۆ دروست بکەن. ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵکو دەبێت بەرەو دانوستان لەگەڵ حکومەتی سوریا بڕۆن، لەسەر ئەو مافانە ڕێکبکەون کە وەک کەمەنەتەوایەتییەک بەریان دەکەوێت. سێرگی لاڤرۆڤ ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەگەڵ کورددا گفتوگۆ هەبوو تا لەگەڵ حکومەتدا نزیک بن، بەڵام ئەمریکییەکان تێکیاندا و وایان نیشاندا کە ڕووبەڕووبونەوەی حکومەت بژاردەیەکی باشترە. باسلەوەشدەکات، لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ کورد هەمیشە چارەنوسی ئەفغانستانیان بیردەهێنینەوە، کە لە جیاتی پشت بە بەڵێنی ئەمریکا، پشت بە گەلەکەیان ببەستن و نەک لە شەوێکدا بە تەنها بمێننەوە و هیوادارم هاوبەشە کوردەکانمان ئەزموون لە مێژوو وەربگرن و لەگەڵ دیمەشق ڕێکبکەون. > Mahran Ramazan: 🖼 Photo

هاوڵاتی ئەمڕۆ لە پارێزگای کەرکوک باوکێک بەهۆی کێشەی خێزانییەوە لەگەڵ هاوسەری پێشووی منداڵە سێ مانگەکەی هەڵداوەتە نێو تانکییەکی ئاوەوە و خنکاوە، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکوک وتی، "باوکەکە باری دەروونی جێگیر نییە و دەستگیرکراوە." لە شارۆچکەی تازەی سەر بە پارێزگای کەرکوک، باوکێک بەهۆی کێشەی خێزانییەوە، منداڵێکی تەمەن سێ مانگی هەڵداوەتە ناو تانکییەکی ئاو و بەهۆیەوە منداڵەکە خنکاوە. لەبارەی رووداوەکەوە، مقەدەم عامر نوری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، کە رووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە دروست بووە، هەروەها باوکەکە باری دەروونی جێگیر نییە و لە ئێستادا باوکەکە بە گوێرەی ماددەی 406ـی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە. سەرچاوە: کەناڵ ٨