هاوڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەندراوێکدا ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ، مووچەی مانگی حەوتی خانەنشینانی هەرێم، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو و بەهاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەش دەکرێت. بەمەش بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بێت بەم شێوەی خوارەوە مووچەی خانەنشینانی هەرێم دابەشدەکرێت:

هاوڵاتی لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە ودەڵێت،" ئەمڕۆ لە شاری هەولێر پێشوازیم لە ماکسیم رۆبین کونسوڵی گشتی ڕووسیای فیدراڵ و سێرجی پۆپئۆڤ جێگری کونسوڵی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد و ڕاشیگەیاند، لە دیدارەکەدا گفتوگۆمانکرد لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە". سەرۆکی بەرەی گەل ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە لە دیدارەکدا باسیان لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کردوە  و جەختیانکردۆتەوە لەسەر گرنگی و جیاوازی ئەم هەڵبژاردنە بۆ گۆڕینی تەرازووی هێز و چاکسازی لە دەسەڵاتدا. لاهور شێخ جەنگی باس لەوەشدەکات، کە ئامانج و بەرنامە و پلانی خۆیان وەک بەرەی گەل ڕوونکردۆتەوە و کە دەیانەوێت گۆڕانکاری گەورە بکەین لە کۆی جومگەکانی دەسەڵاتدا و کوردستان.بە خاوەنی یەک هێزی نیشتیمانی و چیتر حزب خاوەنی هێزی چەکدار نەبێت.

هاوڵاتی ئەمڕۆ ئێوارە نرخی زێر له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی کوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات بەم شێوەی خوارەوە: زێڕی عەیار 21 به 530 هەزار دینار زێڕی عەیار 18 به 455 هەزار دینار لیرەی عەیار 21 به 530 هەزار دینار زێڕی عەیار 22 به 555 هەزار دینار زێڕی عەیار 24 به 605 هەزار دینار

هاوڵاتی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، هۆشداری دەدات و داوا لە کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات لەگەڵ حکومەتی سوریا ڕێبکەون و دەڵێت ئەمریکا وەک ئەفغانستان لێ دەکات. سێرگی لاڤرۆڤ لە لێوانێکیدا بۆ ڕووسیا تودەی هۆشداری بە کورد دەدات و دەڵێت کوردەکان داهاتوویان هەمیشە لە چوارچێوەی یەکڕیزی سوریادا دەبێت، و پشت بە ئەمریکییەکان نەبەستن کە ڕزگاریان بکەن و قەوارەیەکی نیمچە سەربەخۆیان بۆ دروست بکەن. ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵکو دەبێت بەرەو دانوستان لەگەڵ حکومەتی سوریا بڕۆن، لەسەر ئەو مافانە ڕێکبکەون کە وەک کەمەنەتەوایەتییەک بەریان دەکەوێت. سێرگی لاڤرۆڤ ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەگەڵ کورددا گفتوگۆ هەبوو تا لەگەڵ حکومەتدا نزیک بن، بەڵام ئەمریکییەکان تێکیاندا و وایان نیشاندا کە ڕووبەڕووبونەوەی حکومەت بژاردەیەکی باشترە. باسلەوەشدەکات، لە گفتوگۆکانمان لەگەڵ کورد هەمیشە چارەنوسی ئەفغانستانیان بیردەهێنینەوە، کە لە جیاتی پشت بە بەڵێنی ئەمریکا، پشت بە گەلەکەیان ببەستن و نەک لە شەوێکدا بە تەنها بمێننەوە و هیوادارم هاوبەشە کوردەکانمان ئەزموون لە مێژوو وەربگرن و لەگەڵ دیمەشق ڕێکبکەون. > Mahran Ramazan: 🖼 Photo

هاوڵاتی ئەمڕۆ لە پارێزگای کەرکوک باوکێک بەهۆی کێشەی خێزانییەوە لەگەڵ هاوسەری پێشووی منداڵە سێ مانگەکەی هەڵداوەتە نێو تانکییەکی ئاوەوە و خنکاوە، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکوک وتی، "باوکەکە باری دەروونی جێگیر نییە و دەستگیرکراوە." لە شارۆچکەی تازەی سەر بە پارێزگای کەرکوک، باوکێک بەهۆی کێشەی خێزانییەوە، منداڵێکی تەمەن سێ مانگی هەڵداوەتە ناو تانکییەکی ئاو و بەهۆیەوە منداڵەکە خنکاوە. لەبارەی رووداوەکەوە، مقەدەم عامر نوری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکوک بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، کە رووداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە دروست بووە، هەروەها باوکەکە باری دەروونی جێگیر نییە و لە ئێستادا باوکەکە بە گوێرەی ماددەی 406ـی یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە. سەرچاوە: کەناڵ ٨  

هاوڵاتی بەهۆی دواکەوتن و پێنەدانی مووچە بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەک فەرمانگەی دادنووسی سلێمانی کارەکانی راگرت و جگە لەو فەرمانگەیەش، دوێنێ هەریەکە لە شارەوانی و کارەباش کارەکانیان راگرت. ئەمڕۆ دووەم رۆژە فەرمانگەی دادنووسی سلێمانی بەهۆی دابەشنەکردن و پێنەدانی مووچە کارەکانی راگرتووە و قەرەباڵغییەکی زۆر لەبەردەم فەرمانگەکەدا دروست بووە. هەروەها بەشێکی دیکە لە فەرمانگەکانی هەرێم دەوامی رۆژانەیان کەمکردووەتەوە، لەکاتێکدا دەبوو دەوامی ئاسایی لە فەرمانگەکاندا لە کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی بەیانیدا دەستپێبکات تا کاتژمێر ٢:٣٠ دوانیوەڕۆ، بەڵام بە گشتی لە کاتژمێر نۆ بە دواوە لە فەرمانگەکاندا دەست بە دەوام دەکرێت و لە نزیک کاتژمێر ٢١ینیوەڕۆدا کۆتایی بە دەوام دەهێنرێت. هەروەها ڕۆژەکانی دەوام کردن لە پێنج ڕۆژەوە کەمکراوەتەوە بۆ دوو یان سێ ڕۆژ. دوێنێش هەریەک لە فەرمانگەکانی شارەوانی و کارەبای بایکۆتیان ڕاگەیاند، دوای چەند کاتژمێرێك دەستیان بە دەوام کردەوە. ماوەی نزیکەی ٦٠ ڕۆژە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و دیاریش نییە ئاخۆ کەی مووچەی مانگی تەمووز و ئاب دابەشدەکرێت.  

هاوڵاتی  بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگی تەمموز بە هاوتاکراوی، ١٥٥ ملیار دینار کورتهێنان هەیە؛ تاوەکو ئەو پارەیە نەنێردرێت وەزارەتی دارایی لیستی مووچە راناگەیێنێت، هەروەها تاوەکو ئێستا وەزارەتى دارایی فیدراڵ بە ناوى هەردوو مانگى تەمووز و ئاب تەنیا 856 ملیار دینارى ناردووە بۆ مووچەى هەرێمى کوردستان، ئەمەش لە کاتێکدایە بە هاوتاکردنى مووچەى خانەنشیانەوە بۆ یەک مانگ پێویستى بە زیاتر لە یەک تریلیۆن و ١١١ ملیار دینارە.   هەروەها وەزارەتى دارایی فیدڕاڵ بڕى ٪١٠ی لە مووچەى فەرمانبەران بڕیوە لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى یاسای خانەنشینى، کە لە ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى حکومەتى فیدراڵى جبێەجێدەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەى خانەنشینانى نەناردووە کە بۆ یەک مانگ بە هاوتاکردنەکەوە، پێویستى بە ١٧٦ ملیار دینار هەیە.   ئەمەش لەکاتێکدایە وەزارەتى دارایی عێراق بۆ مووچەى مانگى تەمموز ٣٠٧ ملیار دینارى ناردووە، هەروەها زۆربەى مووچەى مەدەنى و بەشێک لە مووچەى هێزە ئەمنییەکانیشى بۆ ئەو مانگە نەناردووە، هەر بۆیە حکومەتى هەرێمى کوردستان چاوەڕوانى پڕکردنەوەى ئەو ١٥٥ ملیار دینارەیە کە کورتهێنانى تێدایە بۆ مووچەى مانگێک، کە لە لایەن وەزارەتى دارایی فیدراڵەوە بنێردرێت بۆ ئەوەى لیستى مووچەى مانگێک رابگەیێنن. بەر لە هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینان، هەرێمى کوردستان پێویستى بە زیاتر لە 950 ملیار دینار بووە، بە هاوتاکردنى مووچەى خانەنشینان مانگانە دەبێ زیاتر لە 54 ملیار دیناری دیکەش بنێردرێت.  

هاوڵاتی ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی، دەڵێت: لێناگەڕێین دەسەڵات هەر ئاوا گەمەی ناڕەوا بە ژیان و قووتی مووچەخۆران بکات. ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی، لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، ماوەی ١٠ ساڵە، جۆرەها میکانیزمی مەدەنیان گرتۆتەبەر، تا پێتان بڵێین و تێتان بگەیەنین، کە فەرموون با ئێمەی هاوزمان و هاونەتەوە و هاونیشتیمان پێکەوە بە دادپەروەرانە و ڕێزەوە بژین؛ سەدان پەیامی پڕ لە ئاشتیخوازانە و مرۆڤدۆستی و کوردانەمان بۆ ناردن و دامان بە دڵ و گوێتاندا. دەشڵێت: هەر وەک ساڵی پار، مووچەی مانگەکانی ۷ و ٨ نەدراوە و پلەبەرزکردنەوە بەنایاسایی ڕاگیراوە، هاوکات دەسەڵات پابەند نابێت بە تەوتینی مووچەوە. بۆیە پێمانوایە هەموو ئەو کەرەستانەی وایانکرد ١٥٥ ڕۆژ بڕیاری درێژترین و مەدەنیترین خەبات بدەین، هێشتا ماون و دەسەڵات بەدەم هیچ داوایەکمانەوە نەهاتووە. بەیاننامەیەک لە ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ستەم و بێباکی و تاڵانکارییەکانتان؛ گشت چوارچێوە ئاینیی، ئەخلاقیی، مرۆڤایەتی، نەتەوایەتی و ویژدانییەکانی بەزاندووە. ماوەی ١٠ ساڵە، جۆرەها میکانیزمی مەدەنیمان گرتەبەر، تا پێتان بڵێین و تێتان بگەیەنین، کە فەرموون با ئێمەی هاوزمان و هاونەتەوە و هاونیشتیمان پێکەوە بە دادپەروەرانە و ڕێزەوە بژین؛ سەدان پەیامی پڕ لە ئاشتیخوازانە و مرۆڤدۆستی و کوردانەمان بۆ ناردن و دامان بە دڵ و گوێتاندا؛ بەڵام بەداخەوە ئێوە لەو جۆرەن کە خودا لە قورئانی پیرۆزدا بەم چەشنە پەسنتان دەکات: “خَتَمَ اللَّهُ عَلَيٰ قُلُوبِهِمْ ؤعَلَيٰ سَمْعِهِمْ ۖ ؤعَلَيٰ أَبْصَارِهِمْ غِشَاؤةٌ ۖ ؤلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ”. بۆیە بەهۆی بێباکی و خەمساردیی ئێوەوە؛ ڕوومان لە بەغدادی پایتەخت کرد و خۆشبەختانە لە ئەنجامی هەوڵەکانماندا، بڕیاری مێژوویی دادگای فیدراڵیی لە ٢١/ ٢/ ٢٠٢٤دا بەدواداهات، کە تیایدا دەستەبەری مووچەکانی کردین و لە هەموو دزی و کێشمەکێشێکانتان دەریهێنا؛ بەڵام چونکە لەبەرژەوەندی خۆتان و بندیوارەکانتاندا نییە، ئێوە ئامادەنین بچنە ژێرباری جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە مێژووییەوە. مامۆستایان و فەرمانبەرانی مافخوراو! ئێمە لە کاتێکدا ئەم کۆنگرەیەمان کردووە، کە هەر وەک ساڵی پار، مووچەی مانگەکانی ۷ و ٨ نەدراوە و پلەبەرزکردنەوە بەنایاسایی ڕاگیراوە، هاوکات دەسەڵات پابەند نابێت بە تەوتینی مووچەوە. بۆیە پێمانوایە هەموو ئەو کەرەستانەی وایانکرد ١٥٥ ڕۆژ بڕیاری درێژترین و مەدەنیترین خەبات بدەین، هێشتا ماون و دەسەڵات بەدەم هیچ داوایەکمانەوە نەهاتووە، لەبەرئەوە هەموو ئەگەرێک لەبەردەمماندا کراوەیە بۆ وەستانەوە دژ بە سیاسەتی برسیکردن و شکۆشکاندنی مووچەخۆران. دڵنییاییشتان پێدەدەین چەندین ئەگەر و میکانیزمی نوێمان تاوتوێ کردووە بۆ فشارکردنی جدیی لە خستنەسەرهێڵی دەسەڵات بۆ داواکانمان. بەڕێزان ئێمە لەم پشووی هاوینەدا سێجار سەردانی بەغدادمان کردووە و چەندین دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ و سکاڵای کاریگەرمان تۆمارکردووە؛ بۆیە دڵنیابن لێناگەڕێین دەسەڵات هەر ئاوا گەمەی ناڕەوا بە ژیان و قووتی مووچەخۆران بکات.   ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ١ی ٩ی ٢٠٢٤

هاوڵاتی جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان: ئەگەر لە هەفتەیەکەدا مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت دابەش نەکرێت لە لایەن مامۆستایانەوە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکرێت. عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند،ئەگەر لە هەفتەیەکەدا مووچەی مانگەکانی حەوت و هەشت دابەش نەکرێت، ئەوا بەدڵنیاییەوە مامۆستایانی ناڕازی مافی خۆیانە بایکۆت بکەن، یەکێتیی مامۆستایانیش پشتگیرییان دەکات و لەوبارەیەوە هەڵوێستی دەبێت. ئەمەش لە کاتێکدایە، نزیکە دوو مانگە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و ئەمڕۆش یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنەوەی دەوام بوو بۆ مامۆستایان لە خوێندنگەکاندا.

هاوڵاتی  سندوقی جیهانی توێژینەوەی شێرپەنجە، ئاشکرا کردووە، ئەو کەسانی باڵا بەرزن مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجە زیاترە. توێژینەوەکان دەریانخستووە کە کەسانی باڵابەرز زیاتر تووشی شێرپەنجەی پەنکریاس، ڕیخۆڵە گەورە، منداڵدان (ناوخۆی منداڵدان)، هێلکەدان، پرۆستات، گورچیلە، پێست (میلانۆما)، و مەمک (پێش و دوای وەستانی سوڕی مانگانە) دەبن. لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە کە هەر دە سانتیمەترێک بەرزبوونەوەی باڵا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە بە ڕێژەی نزیکەی لەسەدا ١٦ زیاد دەکات بەهۆی زیادبوونی دابەشبوونی خانە شێرپەنجەییەکان.

هاوڵاتی نرخی کارەبای موەلیدە لە هەریەک لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و کەرکوک بۆ مانگی 8 دیاریکراو نرخەکان بەم شێوەیە: لە سلێمانی نرخی ئەمپێڕێک کارەبای موەلیدە دەکاتە 16 بۆ 17 هەزار دینار، لە هەولێر 13،500 بۆ 18 هەزار دینارە و لە کەرکوک 6 بۆ 8 هەزار دینارە.

  سۆران عومەر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکی تایبەت بەخۆی کێشەکانی لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی بە گوێرەی مانگەکان بەم جۆرە بڵاوکردەوە:  موچەی مانگی تەمووز لە لیستی موچەی مانگی تەمووز ٦٨ ملیارو ١٦ ملیۆن دینار بڕدراوە بەم جۆرە : بڕی ٣ ملیارو ١٥٠ ملیۆن دینار دوبارەی ژمارەی وەزیفی بونی هەیە. بڕی ٥٧ ملیارو ٧٤٦ ملیۆن دینار ژمارەی وەزیفی بونی نیە لە لیستەکانی موچە. بڕی ٤٥٦ ملیۆن دینار ناوی دوبارە لە لیستی موچەدایە.  موچەی مانگی حوزەیران لە لیستی موچەی مانگی حوزەیران ١٠٣ ملیارو ٨٨٧ ملیۆن دینار بڕدراوە بەم جۆرە : بڕی ٢ ملیارو ٧٠٨ ملیۆن دینار دوبارەی ژمارەی وەزیفی بونی هەیە. بڕی ٨٨ ملیارو ٥١٩ ملیۆن دینار ژمارەی وەزیفی بونی نیە لە لیستەکانی موچە بڕی ٢ ملیارو ٧٢٩ ملیۆن دینار ناوی دوبارە لە لیستی موچەدایە. وەزارەتی دارایی داوای موچەی بۆ ١٦٤ کەس کردووە کەوردبینی کراوە ناویان دوبارەیەو موچەکەیان ١١٨ ملیۆن دینارە.  موچەی مانگی ئایار لە لیستی موچەی مانگی ئایار ١٥١ ملیارو ٥٥٧ ملیۆن دینار بڕدراوە بەم جۆرە : بڕی ١ ملیارو ٨٦٦ ملیۆن دینار دوبارەی ژمارەی وەزیفی بونی هەیە. بڕی ١٣٦ ملیارو ٩٨٧ ملیۆن دینار ژمارەی وەزیفی بونی نیە لە لیستەکانی موچە. بڕی ١ ملیارو ٤١٣ ملیۆن دینار ناوی دوبارە لە لیستی موچەدایە.  موچەی مانگی ئازار لە لیستی موچەی مانگی حوزەیران ٢٨ ملیارو ٨٧١ ملیۆن دینار بڕدراوە بەم جۆرە : بڕی ٣ ملیارو ٣٥٢ ملیۆن دینار دوبارەی ژمارەی وەزیفی بونی هەیە. بڕی ١٨ ملیارو ٢٨٦ ملیۆن دینار ژمارەی وەزیفی بونی نیە لە لیستەکانی موچە. بڕی ٣٨٥ ملیۆن دینار ناوی دوبارە لە لیستی موچەدایە

هاوڵاتی  هاوڵاتییەکە خەڵکی سنووری پارێزگای دهۆکە و لە شاری ئیستەمبووڵی وڵاتی تورکیا بە ١٢ کەسەوە بە چەقۆ لە دڵیان داوە و کوژرا. بەپێی زانیارییەکان شەڕەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ  یەکشەممە،١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، لە شاری ئیستەمبووڵ هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری دهۆک کوژرا بە ناوی حەکیم لوقمان، لە ڕووداوەکەشدا دوو کەسی دیکە بریندارن. تائێستا هۆکاری شەڕەکە دیار نییە، بەڵام بە ١٢ کەسەوە هێرشکراوەتە سەر هاوڵاتی حەکیم لوقمان و بە چەقۆیەک لە دڵیان داوە و مردووە، هەر لە کاتی شەڕەکەدا حەکیم لوقمان، ئامۆزایەک و برازایەکی لەگەڵدا بوو ئەوانیش بریندار کراون، دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون و تۆمەتبارانی ڕووداوەکەش هەڵهاتوون. حەکیم لوقمان پێشانگەی ئۆتۆمبێلی هەیە و لە دووبەیەوە گەڕاوەتەوە ئیستەنبووڵ و لەوێ تووشی ئەو شەڕە بووە و کوژراوە، هەروەها کەسوکاری حەکیم لوقمان بۆ گەڕانەوەی تەرمەکەی و بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە بەرەو تورکیا بەڕێکەوتوون، حەکیم لوقمان، خەڵکی شارەدێی کەلەکچی سنووری پارێزگای دهۆکە و تەمەنی ٤٥ ساڵ بوو، خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە و خاوەنی پێشانگەی ئۆتۆمبێلە. سەرچاوە، ڕووداو

    کاوە شێخ عەبدوڵڵا ئێوارەی 30ی ئاب، جەوهەر نامیق لەسەر مێزی نانخواردن لە ماڵی خۆیان وەڵامی پرسیاری هەندێک لە میوانەکانی دەداتەوە کە سەبارەت بە دوایین هەواڵەکانی شەڕ و ئاشتی نێوان یەکێتی و پارتی لێی دەپرسن. یەکێک دەڵێ: کاک جەوهەر هەست بە جموجوڵێکی سەربازیی پارتی دەکرێ لە دەوروبەری شەقڵاوە و سەڵاحەدین، دەوترێ پارتی دەیەوێ ئەمجارە هەولێر ئازاد بکات. جەهەر نامیق کە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتییە، بە پێکەنینەوە دەڵێ: لە شەڕدا جوڵاندنی هێز شتێکی ئاساییە، بەڵام ئاگام لە هەواڵی دیکە نییە. جارێ باوەڕ ناکەم بۆ هەولێر بێ، مەسەلەی ئازادکردنی هەولێر شتێکی ئاڵۆز و موعەقەدە. رۆژی 31ی ئاب، بەیانییەکەی زوو جەوهەر نامیق بەبێ ئەوەی بزانێ چی ڕوویداوە بە پەلە خۆی دەگەیەنێتە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی و بە خەڵکە خرۆشاو و شادمانەکەی ناو بارەگاکە دەڵێ: هەولێر زۆری نەماوە بە تەواوی ئازاد بکرێ! بەڵام پاش چەند سەعاتێک کە بۆی ڕوون دەبێتەوە ئازادکردنی هەولێر بە یاریدە و هاوکاری سوپای سەدام حسێن بووە، خێرا وەکو سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەکی ناڕەزایی دەنووسێ و ئیدانەی داگیرکردن و کاولکردنی بینای پەرلەمانی کوردستان دەکات لەلایەن حەرەس جمهووری سەدامەوە. جەوهەر نامیق دەقی بەیاننامەکەی دەنێرێ بۆ ڕۆژنامەکانی پارتی، بەڵام بۆی بڵاو ناکەنەوە. لەوانە (ڕۆژنامەی برایەتی) کە ناوی خۆی وەکو خاوەن ئیمتیاز بەسەر ڕۆژنامەکەوە بووە! رۆژی دواتر جەوهەر نامیق بۆ دۆست و هاوڕێکانی ڕووندەکاتەوە، ئەو بۆیە دژی داگیرکردنی بینای پەرلەمانی کوردستان بووە، چونکە یەکەم سەرۆکی یەکەم پەرلەمانی کوردە؛ سوێندی خواردووە کە دژی شکاندن و بەزاندنی حەرەمی پەرلەمان بێت لەلایەن هێزی چەکدارەوە. جا ئەو هێزەش حەرەس جمهووری بەعس بێ! حەرەس جمهووری ژووری سکرتێری پەرلەمانیان کردووە بە تەوالێت، هەموو بەڵگەنامە و کەرەستەکانی سەرۆکی پەرلەمانیان بردووە بۆ بەغدا، ئیتر چۆن دژی ناوەستمەوە. من ئامادەم لەم پێناوەدا باجی گەورە بدەم، بەڵام ئامادەنیم ئەم داگیرکارییە قبوڵ بکەم. چوار ڕۆژ دوای 31ی ئاب، جەوهەر نامیق وەک سەرۆکی پەرلەمان، ئەم ناڕەزاییەی خۆی کردە عەمەل و یەکەم کۆبوونەوەی پاش ئەو ڕووداوانەی بردە (مزگەوتی گەورەی شەقڵاوە) و نەیبردە بینای داگیرکراوی پەرلەمانی کوردسانەوە لە هەولێر. لەو کۆبوونەوەیەی مزگەوتی گەورەی شەقڵاوەدا، فرەنسۆ حەریری وەک سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان هەستا و بەنیگەرانییەوە وتی: پێم سەیرە لەم شوێنەدا پەرلەمان کۆبووەتەوە، ئەی ئەوە نییە بینای پەرلەمانی کوردستان ئازادکراوە؟ ئەم هەڵوێست و کردەوانەی جەوهەر نامیق کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و کەسێکی نزیک و تێکەڵاوی بنەماڵەی بارزانی بوو، شتێکی زۆر ئازایانە و مەبدەئیانە بووە بۆ ئەو کات و ساتە هەستیارە. ئەوێک کە حزبەکەی گەیشتووەتە لوتکەی سەرکەوتن و نەیارەکەی خۆی لە هەموو کوردستان دەرپەڕاندووە، بەڵام نەکەوتە ژێر کاریگەری دڵخۆشییەکان و لەناو گەرمەی هەیەجان و دڵخۆشییەکانی سەرکەوتندا، دەنگی ناڕەزایی لە پاڵنەرە سەرەکییەکەی ئەو سەرکەوتنە دەربڕی کە هێنانی سوپای سەدام حسێن بوو بۆ دەرپەڕاندنی یەکێتی لە هەولێر! جەوهەر نامیق وەک پێشبینیکردبوو، لە ساڵانی داهاتوودا باجی گەورەی دا، بەڵام هەڵوێستەکەی و ناڕازیبوونەکەی لە هێنانەوەی سوپای سەدام حسێن بۆ هەولێر و کوردستان، وەک هەڵوێستێکی ئازایانە و جوامێرانە بۆ هەمیشە لکاند بە ناوەکەی خۆیەوە. خۆزگە سەرکردایەتی هەموو حزبەکان، نموونەی وەک نەوشیروان مستەفا و جەوهەر نامیقی زۆرتر تێدا بوایە، تا سەرکردەکان نەیانتوانیایە بە ئارەزووی خۆیان هەموو بڕیارێکیان دەربکردایە و بەبێ لێپرسینەوە و ڕاگرتنیان بچن بۆ بڕیارێکی تر و سەپاندنی خواستێکی تر بەبێ ئەوەی گوێ بدەنە ئەنجامە ترسناکەکانی بڕیارەکانیان. لە ڕۆژی 31ی ئابی هەموو ساڵێکدا، پێویستە ئەم هەڵوێست و کارەی جەوهەر نامیق وەک سەرۆکێکی ئازا و سەرڕاستی پەرلەمانی کوردستان یاد بکرێتەوە و ڕێزی لێ بگیرێت.     تێبینی: زانیارییەکانی ئەم نووسینە، لە کتێبی بیرەوەرییەکانی فەرهاد عەونی بەناوی " ڕۆژگارم ئاوا تێپەڕی" وەرگیراوە. فەرهاد عەونی لە ڕۆژانی 31ی ئابدا سەرنووسەری ڕۆژنامەی برایەتی بووە و دواتر بوو بە نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان.            

هاوڵاتی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، لەبارەى هێرشە دەوڵەتی تورک و بەکار‌هێنانی چەکی قەدەغەکراوی کیمیایی لە دژی گەریلاکانی ئازادیی، ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە: لە ١٥ چالاکیی گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگەدا لە ڕۆژانی ٢٧ تا ٣١ـی ئاب لە لە گۆڕەپانی بەکتۆریا لە هەرێمی هەفتانین، لە گۆڕەپانی گۆلکا لە هەرێمی مەتینا، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار و گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک بریندار کرا و گورز لە حەفارەیەک وەشێندرا. هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ٢٧ تا ٣٠ـی ئاب تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم سێ جار و گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومان کراون. ئەوەشی خستەڕوو، لە نێوان ٢٧ تا ٣١ـی ئاب گۆڕەپانی شاخی شەهید جیهانی هەرێمی قەندیل، گۆڕەپانەکانی شاخی قەلە، کەندەکۆڵا، شەهید شەریف، سنین، لۆلان و بەربزن لە هەرێمی خواکورک، گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شێلازێ، سەرێ مەتینا و بێشیلی لە هەرێمی مەتینا، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانەکانی مێرانێ، مام نێجیر، هەفتەباخ، شاخی کون، دەشتی کافیا، یەکماڵ، سێدارێ، دێریک، دێرەشێ، شاخی عەگید، کانی سارکی هەرێمی گارە؛ بە گشتی ٤٩ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردوومان کراون. هەروەها ٢٨، ٢٩، ٣٠ و ٣١ـی ئاب گۆڕەپانی بەرخودانی سەرێ مەتینای هەڕێمی مەتینا و گۆڕەپانەکانی لۆلان، شاخی شەکیف، شەهید شەریف و سنینی هەرێمی خواکورک بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومان کراون.15:54