کۆبوونەوەکانی ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لە مۆسکۆ تا ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت، ئەمڕۆ گەشت بۆ باکۆی پایتەختی ئازەربایجان ناکات، بڕیاریشە شەیبانی دوای دیدارەکەی لەگەڵ لاڤرۆڤ لە مۆسکۆ چاوی بە پوتین دەکەوێت، ئەمەش بەپێى ڕاپۆرتێکى کەناڵى ئەلعەرەبیە. حکومەتى ڕوسیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە وەزیری دەرەوەی سوریا ڕۆژی پێنجشەممە گەشتی مۆسکۆ دەکات، ئەمەش یەکەم سەردانی فەرمیی بەرپرسێکی حکومەتی سوریایە بۆ ڕووسیا لە دوای لادانی بەشار ئەسەد لە ساڵی ڕابردوودا. ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا سەردانی مۆسکۆ دەکات و لە 31ی تەمموزدا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتووێژ دەکات. زاخارۆڤا هەروەها ڕایگەیاندووە، "رۆژی 31ی تەمموز لە مۆسکۆ گفتوگۆ لەنێوان سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و ئەسەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا بەڕێوەدەچێت، بڕیارە تاوتوێی پرسە هەنوکەییەکانی کارنامەی دووقۆڵی بکەن، هەروەها پرسە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان" ئەمەش بەگوێرەی ئاژانسى تاس.  لەئێستادا کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی سوریا و ڕووسیا لە مۆسکۆ دەستى پێکردوە، هاوکات بڕیاریشە شەیبانی دوای دیدارەکەی لەگەڵ لاڤرۆڤ لە مۆسکۆ چاوی بە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکى ڕوسیا بکەوێت. لەلایەکى دیکەوە ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس" بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ پێنجشەممە لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان، کۆبونەوەیەکی وەزاری لە نێوان ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریاو، رۆن دێرمەر، وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت. ئاژانسەکە، لە زاری سەرچاوەیەکی دیپلۆماسییەوە رایگەیاندووە: کۆبونەوەکە لەسەر دۆخی ئەمنی بەتایبەتی لە باشوری سوریا دەبێت، ئەوەش دوای سەردانی شەیبانی دەبێت بۆ مۆسکۆ، كە بڕیارە هەر ئەمڕۆ ئەنجامیبدات. ئەوە لەكاتێكدایە، سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە دیمەشق رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی راگەیاندبوو: کۆبونەوەیەکی بێ وێنە لە نێوان وەزیری دەرەوەی سوریاو وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل لە پاریس ئەنجامدراوە.

لە ماوەی ساڵێکدا، دووەم فڕۆکەی جەنگی دزێوی هێزی دەریایی ئەمەریکا F-35 لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە نزیک وێستگەی ئاسمانی دەریایی لێمۆر کەوتە خوارەوە.  دەسەڵاتە خۆجێیەکان و بەیاننامەیەک کە لەلایەن هێزی دەریایی ئەمەریکاوە بڵاو کراوەتەوە پشتڕاستیان کردەوە، فڕۆکەوانەکە بە سەلامەتی لە فڕۆکە جەنگییەکە دەرچووە، ئاماژەیان بەوەش کردووە، ئێستا بۆ چارەسەری برینەکانی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، تیمەکانی فریاگوزاری سەربازی و مەدەنی وەڵامی ڕووداوەکەیان داوەتەوە و ئاگرکوژێنەوەی کالیفۆرنیا لە شوێنی ڕووداوەکە هاوکاریان کردووە، بەڵام لێکۆڵەرانی فیدراڵی خۆیان ئامادە دەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە، کە لە کاتژمێر 6:30ـی خولەک ڕوویداوە. هێزی دەریایی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەو فڕۆکە جەنگییە کە بەهای نزیکەی 100 ملیۆن دۆلارە و سەر بە فەوجە جەنگییەکانی جۆری VF-125 Strike Fighter Squadron بووە کە بە "Rough Raiders" ناسراوە.  فڕۆکەی ڤی ئێف 125 فەوجێکی جێگرەوەی بەلەمەکانە کە بەرپرسیارە لە ڕاهێنانی فڕۆکەوانان و تیمی فڕۆکەوانی. فڕۆکەی جەنگی (F-35) کە نەوەی پێنجەمی جەنگییە و یەکێکە لە پێشکەوتووترین فڕۆکە جەنگییەکانی جیهان، بەردێکی بناغەی کەشتی سوپای ئەمەریکایە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، هیوادارم پارە و هاوکارییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەزە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە دابەش بکرێت، حەماسیشى تۆمەتبارکرد بە دزینى ئەو پارەو هاوکارییانە. ترەمپ لە لێدوانێکى بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، رۆژانە پارە و هاوکارییەکى زۆر دەنێردرێت بۆ غەزە، حەماسیش دەیدزێت. جەختى کردەوە پارەیەکی زۆر دەنێردرێت و گوتى: هیوادارین دابەشکردنی دادپەروەرانەی ئەم پارەیە لە ناوچەکەدا هەبێت، باسى لەوەش کرد، وەڵامی باشمان وەرگرتووە سەبارەت بە دابەشکردنی پارە و هاوکارییەکان، دەمانەوێت هەمووان دەستیان بە خۆراک بگات. ترەمپ ئاماژەی بەوەدا، کە بڕیارەکەی بەریتانیا بۆ دانپێدانانی دەوڵەتی فەلەستین لەگەڵ کیر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا تاوتوێ نەکردووە، روونیشیکردەوە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا و ستارمەر هەمان هەڵوێستیان هەیە لەسەر ئیسرائیل، ئەمەش بەو مانایە نییە، کە ئەمریکا لەگەڵیان هاوڕا بێت. ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ماکرۆن کارێکی باش دەکات، بەڵام من لەگەڵ راگەیاندنەکەیدا نیم، کە دان بە دەوڵەتی فەلەستین دەنێت، پێموایە ستارمەریش کارێکی باش دەکات و هەمان لێدوانی داوە و ئەوەش باشە، مەرج نییە من رازی بم.

بوومەلەرزەیەکی بەهێز نیمچەدوورگەی کامچاتکای رووسیای هەژاند و لە هەندێ ناوچەی ئەو وڵاتە و ژاپۆن بووە هۆی دروستبوونی سوونامی.    بوومەلەرزەکە بە گوڕی 8.8 پلەی رێختەر بوو و کۆمەڵێک پاشلەرزەی بەهێزیشی بەدوادا هات و بووە هۆی دروستبوونی سوونامی لە هەندێک ناوچەی کەناراوی زەریای هێمن.    وەزارەتی کاروباری نائاسایی رووسیا بڵاویکردەوە، سوونامی دروستبووە و بەشێک لە شارۆچکەی سڤیرۆ کورلیسکی داوە و بەو هۆیەوە نزیکەی 2 هەزار کەس لە دانیشتووانەکەی بۆ شوێنی سەلامەت گوێزراونەتەوە.  بوومەلەرزەکە دەبێتە هۆی تسونامیەکى نوێ، لەئێستادا شەپۆلە بەهێزەکان دەستیان کردووە بەجوڵە بەرەو کەناراوەکانی ئەمریکا، ئەمەش دوای ئەوەی زەنگى ئاگادارکردنەوەی ئەوە خرایەخڕوو کە تسونامی بۆ ناوچەکانى سەرانسەری زەریای هێمن و چەند ناوچەکى دیکەى ئەمریکا بەڕێوەیە بەرپرسانى حکومى ئەو ناوچانەى کە ترسى ئەوەیان هەیە  تسونامیەکە بیانگرێتەوە، داوا لە دانیشتوانیان کراوە بەخێرایی ناوچەکە بەجێبهێڵن یان بچنە شوێنە بەرزەکان و پارێزگاری هاوایی داوای لە خەڵک کرد دەستبەجێ ناوچە کەنارییەکان چۆڵ بکەن. لە ئەمریکا، بەرپرسانی هاوای و کالیفۆرنیا هۆشداری دەدەنە هاوڵاتییان کە لە کەناراوەکان و ناوچە نزمەکان دوور بکەونەوە.   شارەزایان لە کالیفۆرنیا دەڵێن ئەگەری کەمە زیانی گیانیی کارەساتبار لە ئەمریکا بکەوێتەوە، لە کاتێکدا پارێزگاری هاوای داوا لە هاوڵاتییان دەکات ئارامیی خۆیان بپارێزن. دەزگای کەشناسی ژاپۆن داوای لە دانیشتووانەکەی کردووە لە کەناراوەکان دوور بکەونەوە و خۆیان نەخەنە دەرەوە بۆ ناو دەریا تاوەکو هۆشدارییەکە هەڵدەگیرێت. دەسەڵاتدارانی مەکسیک و ئەندەنوسیا هۆشداری هاوشێوەیان بۆ دانیشتوانی کەناراوەکان داوە.   لە رووسیا، چەند کەسێک لە رۆژهەڵاتی دووری وڵاتەکە بە سووکی بریندار بوون، هاوکات شەپۆلەکانی سوونامی بەشێک لە شاری سڤیرۆ کورلیسکی ژێرئاو خستووە.   بەپێی دەزگای رووپێویی زەویناسیی ئەمریکا، ئەم بوومەلەرزەیە بە گوڕی 8.8 پلە، شەشەمین بەهێزترین بوومەلەرزەیە لە مێژوودا تۆمارکرابێت.   لە ماوەی چەند کاژێری رابردوودا، ئەمریکا و ژاپۆن لەنێو ئەو وڵاتانەدا بوون کە ئاگاداریی سوونامی و فەرمانی چۆڵکردنیان دەرکردووە.   لە ژاپۆن، یەکەم شەپۆلەکانی سوونامی تێبینی کراون، کە بەرزییەکەیان لە کەناراوەکانی هۆکایدۆ (دوورگەیەکە لە تەنیشت رووسیا) گەیشتووەتە 40 سانتیمەتر - تائێستا هیچ کەسێک بریندار نەبووە.   فەرمانی چۆڵکردن بۆ کەناراوەکانی ژاپۆن لەسەر زەریای هێمن دەرکراوە، کە ئەگەری هەیە شەپۆلی تاوەکو بەرزیی سێ مەتر رووی تێبکات.   وێستگەی ئەتۆمیی فۆکوشیما کە لە سوونامییەکەی ساڵی 2011دا زیانی پێگەیشتبوو، چۆڵکراون. بوومەلەرزەکە بووەتە هۆی بەرزبونەوەی شەپۆلی دەریایی بەهێزی كتوپڕ "تسونامی" لە باکوری زەریای هێمن، ئەوەش  وایكردووە، دەسەڵاتدارانی روسیا، ژاپۆن، ئەمریکا و چەند وڵاتێک کە هاوسنورن یان دەکەوێتە ناو زەریای هێمن، هۆشداریی تسونامیی بڵاوکردەوە. دەستەی جیۆفیزیکی سەربە ئەکادیمیای زانستی روسیا لقی کامچاتکا، جەختیكردەوە،  بوومەلەرزەکەی ئەمڕۆ بەهێزترین بوومەلەرزە بووە لە ساڵی ١٩٥٢ەوە، بووەتە هۆی دروستكردنی شەپۆلی مەترسیداری تسونامی بەدرێژایی کەناراوەکان.  

بەپێى ڕاپرسیەکى نوێى رۆژنامەی یەدیوت ئەهرۆنۆتی ئیسرائیلی، کەئەمڕۆ سێ شەممە بڵاویکردوەتەوە دەریدەخات لەماوەى یەک ساڵى ڕابردوودا رێژەى ئەو هاوڵاتى و بەرپرسە ئەمریکانەى کە پشتیوانى ئیسرائیل و شەڕى غەززەیانکردوە بەرێژەى ١٠% دابەزیوە. ڕۆژنامەکە دەڵێت ئەوەش ئاماژەیە بۆ دابەزینی ڕاستەقینەی پشتیوانی گشتی ئەمریکا بۆ ئەو شەڕەی کە لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە بەڕێوەدەچێت. ڕاپرسییەکە لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ دەستیپێکردوە بە لێکۆڵینەوە لە هەڵوێستی ئەمریکییەکان بەرامبەر بە شەڕەکە و لەو ڕاپرسییەدا ٥٠٪ی بەشداربووان پشتگیریان لە شەڕی دژی حەماس لە غەززە کردووە و تاکە ڕاپرسییەکە لەو کاتەوە تاکە لایەنگرانی شەڕەکە زیاتر بووە لە نەیاران. بەڵام لەچەند مانگى ڕابردودا ڕۆژبەڕۆژ لەو کاتەوە، وردە وردە پاڵپشتی گشتی ئەمریکا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. لە ڕاپرسییەکەی ئێستادا کە لە نێوان ٧ی تەموز تا ٢١ی تەمموزی ئەمساڵ ئەنجامدراوە، دابەزینی ڕاستەقینەی ئەم پشتیوانییە بەدیهاتووە: ئێستا ٦٠٪ی بەشداربووان دژی شەڕەکەن، لەکاتێکدا تەنها ٣٢٪ پشتگیری شەڕەکە دەکەن. ڕاپرسییەکەی پێشووتر لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا ئەنجامدرا و بە بەراورد بەو ڕێژەیە، ڕێژەی ئەو ئەمریکییانەی کە پشتیوانی شەڕەکە دەکەن، بە ڕێژەی ١٠% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، هەروەها ڕێژەی ئەوانەی دژایەتی دەکەن بە ڕێژەی ١٢% بازدان بەخۆیەوە بینیوە. وێنە توندەکانی منداڵانی برسی لە غەززە لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە سەرانسەری جیهاندا پەخش دەکران – ئەو وێنانەی کە بوونە هۆی پەرەسەندنی فشارە نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئیسرائیل،  ترامپ دوێنێ بە ئاشکرا دژایەتی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی غەززەی کرد و ڕایگەیاند کە ئەم وێنانەی برسێتی ناتوانرێت "ساختە" بکرێن.  پێشتر نەتانیاهۆ ناچار بووە ڕێڕەوی خۆی بگۆڕێت، دوای چەند مانگێک لە فەرمانی ڕاگرتنی هەموو هاوکارییەکانی بۆ غەززە، ئێستاش ئیسرائیل خۆی یارمەتییەکان بە ئاسمانەوە دادەبەزێنێت سەرەڕای بانگەشەکانى  سەبارەت بە "هەڵمەتێکی برسیکردن"ی ساختە بە سەرۆکایەتی حەماس. لەبەشێکى دیکەى ڕاپرسییەکە ئاماژە بە نزمبوونەوەی دەیان ساڵەی ناوبانگ و جەماوەریی نەتانیاهۆ لە ئەمریکا دەکات: 52%ی بەشداربووانی ڕاپرسییەکە، کە لە کاتی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران بۆ ئەمریکا ئەنجامدراوە (سەردانێک کە تێیدا چەندین چاوپێکەوتنی لەگەڵ میدیا ناوخۆییەکان ئەنجامداوە)، وەڵامیان داوەتەوە کە بۆچوونێکی نەرێنییان لەبارەیەوە هەیە.  بەگوێرەی ئاژانسی ئەی پی، ئەمە نزمترین ئاستە لە ماوەی 28 ساڵدا، لە سەرەتای دەستپێکردنی یەکەم خولی سەرۆکایەتی نەتانیاهۆ لە ساڵی 1997.  لە ڕاپرسییە نوێیەکەدا تەنها 29% وەڵامیان داوەتەوە کە بۆچوونێکی ئەرێنییان هەیە لەسەر ناتانیاهۆ، لە هەر 10 بەشداربوویەک، 2 کەسیان وەڵامیان داوەتەوە کە هیچ بۆچوونێکیان نییە یان بە هیچ شێوەیەک نەیانبیستووە.

چەکدارێک بەچەکەوە دەچێتە ناو باڵەخانەیەکی بەناوبانگی شاری نیویۆرک و تەقە دەکات و بەوهۆیەوە چوار کەسی کوشتوە، لەنێویاندا ئەفسەرێکی بەشی پۆلیسی نیویۆرک هەیە، دواتر چەکدارەکە بە گولەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە ڕوداوەکە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بەکاتى ئەمریکا ڕویداوە. بەپێى میدیاکان تەقەکەرەکە ناوی شەین دیڤۆن تامورا تەمەن ٢٧ ساڵە و خەڵکی شاری لاس ڤێگاس بووە و بەتەنها خۆى بووە، دوای تەقەکردن لە سنگی خۆی گیانی لەدەستداوە و دەوترێت توشى نەخۆشى دەروونی بووە، بەڵام پۆلیس دەڵێت پاڵنەری ڕوداوەکە تا ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە هێشتا ڕووننیە. بەبێی گێڕانەوەی سکای نیوزی ئینگلیزی رووداوەکە لە باڵەخانەی "345 پارک ئەڤینیو" لە ناوەڕاستی مانهاتن روویداوە، کە بارەگای سەرەکی کۆمپانیای وەبەرهێنانی "بلاکستۆن" و خولی تۆپی پێی نیشتمانی ئەمریکی (NFL) لەخۆدەگرێت. بەپێی وتەی جێسیکا تیش، کامێراکانی چاودێری دەریانخستووە کە تامورا لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW دادەبەزێت و بە چەکێکی جۆری M4ەوە بەرەو باڵەخانەکە دەڕوات. پاشان دەچێتە ناو هۆڵی باڵەخانەکە و یەکسەر تەقە لە ئەفسەری پۆلیسەکە دەکات. وتیشی: "دواتر تەقە لە ژنێک دەکات کە لە پشت ستوونێکەوە خۆی حەشاردابوو، پاشان بەردەوام دەبێت لە تەقەکردن لەناو هۆڵەکەدا و پاسەوانێکی ئەمنی دەکاتە ئامانج کە لە پشت مێزی پێشوازییەوە بووە." دواتر تامورا بەرەو بەشی ئاسانسوارەکە (مەسعەد) دەڕوات و داوای بەرزکەرەوەیەک دەکات. کاتێک بەرزکەرەوەکە دەکرێتەوە، ژنێک لێی دێتە دەرەوە، بەڵام رێگەی پێدەدات بە سەلامەتی تێپەڕێت. پاشان بۆ نهۆمی 33ـیەم سەردەکەوێت و لەوێش کەسێکی دیکە دەکوژێت. جێسیکا تیش، کۆمسیاری پۆلیسی نیویۆرک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ناسنامەی هێرشبەرەکەی ئاشکرا کرد و تایگەیاند کە ناوی (شەین دیڤۆن تامورا)یە و تەمەنی 27 ساڵە و دانیشتووی لاس ڤێگاسە. تیش ئەوەشی خستەڕوو کە تامورا "پێشینەی کێشەی دەروونی هەبووە"، بەڵام تا ئێستا هۆکاری هێرشەکەی نازانرێت. پۆلیس ئاماژەی بەوەشکرد، لە رووداوەکەدا پیاوێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە و لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری چڕدایە. ئەو ئەفسەرەی لە هێرشەکەدا گیانی لەدەستداوە ناوی (دیدارول ئیسلام)ە. کۆمسیاری پۆلیسی نیویۆرک وتیشی، "دیدارول خێزاندار بووە و باوکی دوو کوڕی بچووک بووە، هاوسەرەکەشی دووگیانە بە منداڵی سێیەمیان." بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی نیویۆرک (NYPD) لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕێزی لە ئەفسەرە کوژراوەکە گرتوە و نووسیویەتی: "ئەو لە کاتی پاراستنی خەڵکی نیویۆرک لە مەترسی، بە شێوەیەکی تراژیدی کوژرا. ئێمە لەم کاتە پڕ لە ئازارەدا هاوبەشی خەمەکانین و بۆ هەمیشە یاد و رێگەکەی بەرز رادەگرین."

سەرۆکی ئەمریکا، لەنوێترین پەیامیدا دەڵێت لە غەززە برسێتی ڕاستەقینە هەیە، هەوڵدەدەین هەموو بەربەستەکان لاببەین، هەروەها کاردەکەین بۆ ئەوەی خۆراک بگاتە دەستی منداڵان. لەکۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیران قسە دەکات سەبارەت بارمتەکان و چۆنیەتى ڕزگارکردنیان. ترەمپ، وتى: لە غەززە برسێتی ڕاستەقینە هەیە، دەتوانین ژیانی زۆر کەس ڕزگار بکەین، هەموو بەربەستەکانی غەززە لادەبەین، هەروەها کاردەکەین بۆ ئەوەی خۆراک بگاتە دەستی منداڵان. ناوبراو ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە ئیسرائیل بەرپرسیارێتییەکی گەورەی لە ئەستۆدایە لە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ کەرتی غەززە، ئیسرائیل دەتوانێت زۆر شت بکات کاتێک باس لە گەیاندنی خۆراک دەکرێتە ناو غەززە، خەڵکی  لە دووری چەندین کیلۆمەتر خواردن دەبینن و ناتوانن پێی بگەن. سەرۆکى ئەمریکا لەبەشێکى دیکەى پەیامەکەیدا ئەوەى خستەڕوو، مامەڵەکردن لەگەڵ حەماس سەخت بووە، چونکە نایەوێت دەستبەرداری ئەو بارمتانەببن کەلاى ئەوان ماوەتەوە، وتیشى: هەندێک جار دەزانین بارمتەکان لە کوێی غەززەن، بەڵام نامانەوێت هێرشێک ئەنجام بدەین لە ترسی ئەوەی بیانکوژێت، هەندێک کەس دەڵێن ئەوە باجێکە کە دەبێت بدرێت، بەڵام من ئەوە ناڵێم - پێموایە دانیشتوانی ئیسرائیلیش بەو شێوەیە بیرناکەنەوە. ترەمپ جەختى کردەوە، ئێمە کاردەکەین بۆ دامەزراندنی ناوەندی خۆراک لە کەرتی غەززە، پارە دابین دەکەین، وڵاتانی دیکەش لەگەڵمان دەبن، ناوەندەکانی دابەشکردنی خۆراک لە کەرتی غەززە بەبێ سنووردارکردن کراوە دەبن. وتیشى: دۆخی کەرتی غەززە ترسناکە، هیوادارین خۆراک بگاتە ئەو کەسانەی کە شایەنیەتی، لەگەڵ نەتانیاهۆ قسەم کردووە، ئێمەش کار لەسەر پلانەکان دەکەین سەبارەت بە غەززە، لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا قسەم کرد و بەڵێنم دا کە بەشداری بکەم لە دابینکردنی پێداویستییە مرۆییەکانی غەززە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئێمە ئاگربەست لە غەززەمان دەوێت و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی خۆراکدانی خەڵکی ئەوێین، پارەیەکی زۆرمان دا بە غەززە و کەس یەک وشەی سوپاسگوزاریمان بۆ نەگوت. وتیشى: منداڵانی غەززە دەبێت دەستبەجێ دەستیان بە خۆراک و سەلامەتی بگات، ژمارەیەکی زۆر لە بارمتە ئیسرائیلییەکانمان لە کەرتی غەززە ئازاد کرد، کە بەشێکی زۆریان سەردانی کۆشکی سپییان کرد دەرهێنانی ئەو بارمتە لە غەززە ئەستەمە.

دۆناڵد ترەمپ حەماس تۆمەتبار دەکات بەوەی کە نایەوێ لەگەڵ ئیسرائیل لەسەر ئاگربەستی غەززە رێکبکەوێت، هاوکات ڕاگەیاندراوەکەى ماکرۆن سەبارەت بە دانپێدانانی دەوڵەتێکی فەلەستینی وتى: بێ مانایە و قسەکانی هیچ قورسایییەکیان نییە.  سەرۆکی ئەمریکا رۆژی هەینی لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەڤانانی گوت، پێی وایە کە حەماس "دەڕووخێت."   قسەکانی ترەمپ رۆژێک دوای ئەوە دێن کە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گوتی، ئیدارەی واشنتن بڕیاری داوە شاندەکەی لە دانوستاندنەکانی تایبەت بە ئاگربەستی غەززە بکشێنێتەوە، دوای ئەوەی حەماس پێشنیازێکی خستەڕوو کە بە لایەوە پەسندکراو نەبوو.  بەشێک لەوتەو پەیامەکانى ترەمپ.. حەماس بەڕاستی نایەوێت بگەنە ڕێککەوتن. پێم وایە حەماس گۆشەگیری دەکرێت. ئێمە لە دانوستانەکانی غەززە کشاینەوە و ئەمەش جێگەی داخە. حەماس هیچ بەرژەوەندییەکی نییە لە ئەنجامدانی هیچ گرێبەستێک و دەبێت لەناوببرێت. حەماس دەزانێت دوای گەڕانەوەی ئەو هەموو بارمتە چی ڕوودەدات، هەر بۆیەش نایەوێت بگەنە ڕێککەوتن. حەماس نایەوێت بگەنە ڕێککەوتن و پێموایە دەیەوێت بمرن و دەبێت شەڕ ڕووبدات و حەماسیش لەناوبچێت. ئێمە بەشداریمان کردووە لە ئازادکردنی ژمارەیەکی زۆر لە بارمتەکان لە غەززە و پرۆسەی ئازادکردنی ئەو بارمتە ماونانەی کە لەلایەن حەماسەوە دەستیان بەسەردا گرتووە قورستر دەبێت. گەڕانەوەی ئەو بارمتە ماونانەی لە غەززە ئەستەمە، چونکە حەماس دەزانێت هیچ موزایەدەی نابێت. لەگەڵ نەتانیاهۆ قسەم کرد سەبارەت بە ناردنی هاوکاری بۆ غەززە، بەڵام ناچمە ناو وردەکارییەکان. بنەماڵەی زیندانییە ئیسرائیلییەکان داوایان لێکردم کە یارمەتیم بدەم بۆ گەڕاندنەوەی کوڕەکانیان، بە مردووەکانیشەوە، ئێمەش ئەوەمان کرد. ڕاگەیاندنی ماکرۆن سەبارەت بە دانپێدانانی دەوڵەتێکی فەلەستینی بێ مانایە و قسەکانی هیچ قورسایییەکیان نییە.

ژمارەیەک کورد لەناو ئەو کەسانەدان کە رۆژی چوارشەممە لەلایەن حکومەتی بەریتانیاوە بەتۆمەتی هاوکاریکردنی قاچاخچییەکان و گەیشتنی کۆچبەران بۆ ناو خاکی بەریتانیا سزادران. وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا راپۆرتێکی لەوبارەوە بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بۆ ناوی 10 هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان کردووە کە سیانیان کاری حەواڵە و گەیاندنی پارەیان بۆ قاچاخچییەکان کردووە. بەگوێرەی راپۆرتەکە، ئەو سێ سزادراوەی هەرێمی کوردستان کە کاری حەواڵەیان کردووە لە ڕێگەی تورکیاوە پارەی کۆچبەرانیان رەوانەی ئەوروپا کردووە. وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ناوی هەموو ئەو کوردانەی هێناوە کە هاوکاری راستەوخۆی قاچاخچییەکانیان کردووە و تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەشێکیان لە فەڕەنساوە هاوکاری گواستنەوەی پەنابەرانیان لە ڕێگای بەلەم و لەناو لۆری بۆ ناو بەریتانیا کردووە. بەشێکی دیکەی کوردەکان بەوە تێوەگلاون کە لە دەرەوەی بەریتانیا هاوکاری پرۆسەی گواستنەوەی کۆچبەرانیان کردووە، لەناو فەڕەنسا خانوو و شوێنی مانەوەیان ئامادە کردووە یاخود هاوکاری گواستنەوەی کۆچبەرانیان کردووە لە ئاسیاوە بۆ ئەوروپا. لەبارەی ئەم هەنگاوە نوێیەی بەریتانیاوە کە سزادانی قاچاخچیان و هاوکارەکانیانن، پێشڕەو عەبدوڵا نوێنەری پەنابەرە گەڕاوەکان لە ئەوروپا راگەیاند، ئەو هەنگاوەی بەریتانیا گەیشتنی کۆچبەران بۆ بەریتانیا سەختتر دەکات و دەریدەخات بەریتانیا جدییە لە رێگرتن لە چوونی کۆچبەران بۆ وڵاتەکەی. جەختیشیکردەوە ، هەنگاوێکی کاریگەرە بۆ رێگرتن لە کۆچی نایاسایی و بازرگانیکردن بەو مرۆڤانەی کە بەخەونی ژیانێکی خۆشتر روولە ئەوروپا دەکەن.

مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی  ئێکس لەبارەی لێدوانەکەی سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت: پلانەکەی سەرۆکی فەرەنسا بۆ دانپێدانانی دەوڵەتی فەلەستینی رەتدەکەینەوە، چونکەبڕیارەکە تەنیا خزمەت بە بانگەشەکانی حەماس و رێگری لە ئاشتی دەکات لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. رۆژی پێنجشەممە، 24ی تەممووزی 2025، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە ئێکس بڵاویکردەوە، "بڕیارمدا کە فەرەنسا دان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا بنێت وەکو پابەندییەکی مێژووییمان بە ئاشتییەکی بەردەوام و دادپەروەر لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا".    سەرۆکی فەرەنسا دەشڵێت، "مانگی ئەیلوول لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارەکە رادەگەیێنم".    لە کۆی 193 وڵات، 143 وڵاتی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا ناوە. رۆژی 29ی ئایاری 2024، نەرویج، ئیسپانیا و ئێرلەندا وەکو دوایین وڵات دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستیندا نا.    سەرۆکی فەرەنسا لە نووسینەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردووە، "پێویستە ئاگربەستی دەستبەجێ [لە غەززە] بکرێت، بارمتەکان ئازادبکرێن و هاوکاری مرۆییش بگەیێندرێتە غەززە. هەروەها، گرنگە کە دڵنیایی لە چەکداماڵینی حەماس، دابینکردنی ئاسایش و بنیاتنانەوەی غەززە بدرێت".    جەختی لەوەش کردەوە، گرنگە کە دەوڵەتی فەڵەستین بنیاتبنرێت، دڵنیایی لە سەرکەوتوویی بدرێت کە دەبێتە هۆی دابینکردنی ئاسایش بۆ هەموو رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، "هیچ بژاردەیەکی جێگرەوەش بۆ ئەو رێگەیە نییە".    لە کۆتایی نووسینەکەیدا سەرۆکی فەرەنسا گوتوویەتی، "فەرەنسییەکان ئاشتییان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەوێت. ئەمەش کەوتووەتەوە سەر ئێمە لەگەڵ ئیسرائیلییەکان، فەڵەستینییەکان و هاوبەشە ئەورووپی و نێودەوڵەتییەکانمان کە پیشانی بدەین دەکرێت بگەنە ئاشتی."    فەڵەستین لە دوو ناوچە پێکهاتووە، یەکێکیان کەرتی غەززە و ئەوەی دیکەش کەرتی رۆژئاوایە. کەرتی رۆژئاوا لە رووی ئیدارییەوە لەلایەن دەسەڵاتی فەڵەستینەوە بەڕێوەدەبرێت و ئەوەی دیکەش پێش جەنگ لەلایەن حەماسەوە بەڕێوەدەبرا. 

لە دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی شوباتەوە ٥٠هەمین جارە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی کۆسۆڤۆ دەکرێت و هێشتا نەتوانراوە سەرۆکەکەى هەڵبژێرێت. ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانتارانی کۆسۆڤۆ بۆ پەنجاهەمین جار لەسەریەک نەیانتوانی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێرن و سەرۆکایەتى پەرلەمانی نوێ پێکبهێنن، لەکاتێکدا لەمانگى شوباتى ئەمساڵەوە هەڵبژاردنکراوە. ئەم دۆخە کە وڵاتەکەی خستۆتە ناو چەقبەستوویەکی گەورەی سیاسییەوە، لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە پارتەکەی ئەلبین کورتی سەرۆک وەزیران، ڤێتێڤێندۆس، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا بە سەرکەوتوویی دەرکەوت، بەڵام نەیتوانی زۆرینەی کورسییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دەستەبەر بکات.    دوای ئەوەی لە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان نەگەیشتە ڕێژەى یاسابب،  ئەڤنی دێهاری کە سەرۆکایەتی پەرلەمان بوو وەک بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمان، ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەکە دواخراوە، ڕۆژی چوارشەممە بەردەوام دەبین" و کۆتایی بە دانیشتنەکەی هێنا.  هەروەها دێهاری ڕێگری لە داگیرساندنی مایکرۆفۆنی ئەو پەرلەمانتارانەی کرد کە دژی داخستنی کۆبوونەوەکە بوو نەیهێشت ئەو پەرلەمانتارانە قسەبکەن کە دەیانویست ناڕەزایەتی خۆیان دەرببڕن.   بەپێى یاسای وڵاتى کۆسۆڤۆ هیچ سنوورێکی کات دیارى نەرکاوە بۆ دانانی سەرۆکی پەرلەمان، بەڵام بەپێی یاسا پێویستە پەرلەمان هەر ٤٨ کاتژمێر جارێک کۆببێتەوە تا ئەو کاتەی سەرۆکی پەرلەمان هەڵدەبژێرێت.   دادگای دەستووری کۆسۆڤۆ بڕیاریداوە پێویستە پەرلەمانتاران ئەرکە دەستوورییەکانیان بە هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی پەرلەمان و سکرتێرەکەى ئەنجامبدەن، دڵنیابن لەوەی پەرلەمانی نوێ دەست بە کارەکانی دەکات، دوابەدوای پرۆسەی درێژخایەنی پرۆسەکە. دادگا نزیکەی مانگێک لەمەوبەر وادەی ٣٠ ڕۆژی دیاری کرد بۆ ئەوەی پەرلەمان دەست بە کارەکانی بکات. ئەم وادەیە کە دادگا سەپاندویەتی لە ڕۆژی شەممە ٢٦ی ئەم مانگە کۆتایی دێت، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لە نێوان لایەنەکاندا نەکراوە بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکەکەى. بەبێ سەرۆکی پەرلەمان ناتوانرێت پەرلەمان پێکبهێنرێت، هەروەها ناتوانرێت حکومەتێکی نوێ هەڵبژێردرێت و کورتی لە ڕۆڵی چاودێردا بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج مانگ بەجێبهێڵێت. چاودێران ترسیان لەوە هەیە کە ئەم دۆخە سیاسیە بەردەوامبێت و  ئەگەر نەتوانرێت هیچ حکومەتێک پێکبهێنرێت، هەڵبژاردنێکی خێرا بەدوای خۆیدا بهێنێت.

تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی ئەو پێکدادانانەى کە لە پارێزگای سوەیدا ڕوویدا، دەبێت حکومەتی سوریا لێپرسینەوە لەگەڵ بكرێت، چونکە ئەوەی لەوێ روویدا ترسناکە. ئەمڕۆ دووشەممە، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا، لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەیروت، ڕایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی کۆنترۆڵی تەواوی سنوورەکانی وڵاتەکەی، دەبێت لێپرسینەوە لە حکومەتی سوریا بکرێت، بەهۆى ڕووداوەکانی سویدا، باراک جەختی لە ڕۆڵی دیمەشق لە ئاسایش و پاراستنی کەمینەکان کردەوە. لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیەکەیدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریکا بە "نیگەرانی و ئازار و هاوسۆزی و هاوکارییەکی باوەڕپێنەکراو" وەڵامی پێشهاتەکانی سویدا دەداتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، واشنتۆن پەرۆشە بۆ ئەوەی هەماهەنگی لەنێوان سوریا و وڵاتانی دراوسێیدا مسۆگەر بکات، ئیسرائیل بێت یان وڵاتانی دیکە. ڕۆژی یەکشەممەش، باراک داوای لە هەموو لایەنە شەڕکەرەکان کرد چەکەکانیان دابنێن و شەڕ و پێکدادانەکان ڕابگرن و هۆشداریشیدا لەوەی سوریا لە "بڕیارێکی گرینگ"دا وەستاوە. وتیشی: "دەبێت هەموو لایەنە شەڕکەرەکان دەستبەجێ چەک دابنێن و دوژمنایەتییەکان ڕابگرن و واز لە سووڕی تۆڵەسەندنەوەی خێڵەکیەکان بهێنن". نوێنەری ئەمریکا لە سووریا درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: دەبێ لە ئێستاوە ئاشتی و وتووێژ زاڵ بێت. سەبارەت بە دۆسیەی لوبنان، باراک ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە کاردەکەن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی دەوروبەری ئاگربەستە شکستخواردووەکەی نێوان لوبنان و ئیسرائیل ، ئاماژەی بەوەشکرد کە ناتوانن "ئیسرائیل ناچار بکەن لە ئێستادا هیچ شتێک بکات".

  وتەبێژى کۆشکى سپى ڕایدەگەیەنێت، ترەمپ بەهۆی ئاوسانی قاچەکانیەوە پشکنینی خوێنبەرەکانی بۆ ئەنجامدراوەو دەرکەوتووە تووشی نەخۆشی درێژخایەنی دەمارەکان بووە. کارۆلین لیڤیت، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، پشکنینی بۆرییەکانی خوێنی بۆ ئەنجامدراوە، دوای ئەوەی لە قاچەکانیدا ئاوسانی هەبوو، هەموو ئەنجامەکانیش لە سنووری ئاساییدا بوون. وتەبێژەکەى کۆشکی سپی ئەوەى خستەڕوو سەرۆکی ئەمریکا ئاوسانی سووک لە بەشی خوارەوەی قاچەکانیدا دەرکەوتوە، ئەمەش وایکردووە تیمی پزیشکی کۆشکی سپی هەڵسەنگاندن و پشکنینى بۆ بکەن. ناوبراو ڕایگەیاندووە، "سەرۆک پشکنینێکی گشتگیری بۆ کراوە لەنێویاندا توێژینەوەکانی دەستنیشانکردنی خوێنبەرەکان، سۆنەری دۆپلەری دوولایەنەی کۆتایی خوارەوەی ناو خوێنبەرەکان ئەنجامدرا و دەرکەوت کە کەمی خوێنبەرە درێژخایەنەکانە، کە حاڵەتێکی بێهۆشکەر و باو بووە، بەتایبەتی لە کەسانی سەروو تەمەنی 70 ساڵدا". بەوتەى پزیشکە شارەزاکان، نەخۆشی درێژخایەنی دەمارەکان، حاڵەتێکە دەمارەکانى ناو هەندێک لەخوێنبەرەکان بەو شێوەیە کارناکەن کە پێویستە، ئەمەش وادەکات بەشێک لە خوێن لە خوێنبەرەکاندا کۆببێتەوە. ساڵانە نزیکەی ١٥٠ هەزار کەس تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن و مەترسییەکەی لەگەڵ تەمەندا بەرز دەبێتەوە. نیشانەکانی بریتین لە ئاوسانی بەشی خوارەوەی قاچەکان یان پاژنەی پێیەکان، ئازار یان گرژبوونی قاچەکان، ئازار یان گۆڕانی پێست. چارەسەرکردن لەوانەیە دەرمان یان لە قۆناغەکانی دواتردا ڕێکارە پزیشکییەکان لەخۆ بگرێت. ترەمپ لە خولی دووەمی خۆیدا دەبێتە بەتەمەنترین سەرۆکی وڵاتەو تەمەنى ٧٩ ساڵە، لیڤیت وتی: سەرۆک لە تەندروستییەکی نایابدایە ئێستا. دۆناڵد ترەمپ، لە 14ی حوزەیرانی 1946 لەدایکبووە، ە ساڵی 2017 تا 2021 45ەمین سەرۆکی ئەمریکا بووە، ئیستا  47ەمین سەرۆکی وڵاتەکەیەتى.

فەرماندەیەکى باڵای سەربازی ناتۆ ڕایگەیاند، ئامادەکارییەکان بۆ جێگیرکردنی خێرای سیستەمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆت بۆ ئۆکرانیا دەستپێکردوە، لەکاتێکدا ئەو وڵاتە ڕووبەڕووی توندترین هێرشەکانی ڕووسیا بووەتەوە لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە. ئەلێکسوس گرینکیڤیچ لە کۆنفرانسێکدا ئەمڕۆ پێنج شەممە لەئەڵمانیا وتی: ئامادەکارییەکان بەردەوامن، ئێمەش لە نزیکەوە لەگەڵ ئەڵمانییەکان کاردەکەین لەسەر گواستنەوەی سیستەمەکانی پاتریۆت، بەپێى ئەو ڕێنماییەی وەرمگرتووە کە بە خێرایی بجوڵێم و کارەکان بکەین. فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. تەنها فڕۆکەی بێفڕۆکەوان. فڕۆکەی بێفڕۆکەوانێکی زۆر." فەرماندەیەکی فەوجی ئۆکراینی ماندوو قسە لەسەر سروشتی گۆڕاوی شەڕی مۆدێرن دەکات لەکاتێکدا لە ڕووی پزیشکییەوە لە هێڵی پێشەوە چۆڵکراوە. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش ڕایگەیاند، ئەو چەکانەی کە ئەمریکا بۆ پشتیوانی ئۆکرانیا لە شەڕی دژی ڕووسیا دەینێرێت بۆ ناتۆ، بریتی دەبێت لە پاتری و مووشەکی پاتریۆت. لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا بە تایبەتی مووشەکی پاتریۆت دەنێرێت، ترەمپ وتی "ئەمە پاکێجێکی تەواو و پاتری تێدایە". ئاماژەی بەوەشکردووە، لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ مارک ڕوتە، سکرتێری گشتی ناتۆ، ئەو چەکانە "بە خێرایی دەبرێنە بەرەکانی شەڕ". لەلایەکى دیکەوە هێزەکانی ڕوسیا بەردەوامن لە فراوانکردنی ناوچەکانی کۆنتڕۆڵکردنیان لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکەدا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، بەمەش ژمارەی ناوچە و گوند و شارۆچکەکانی ژێر دەسەڵاتیان زیاد دەکات. وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند هێزەکانی ڕووسیا سێ شارۆچکەی نوێیان کۆنترۆڵکردووە، وەزارەتەکە ڕوونیکردەوە کە هێزەکانی ڕووسیا شارۆچکەی دێگتیارنۆیەیان لە ئۆبلاستی خارکیڤ و کامێنسکۆیە لە زاپۆریژیا و پۆپۆڤ یار لە دۆنێتسک کۆنترۆڵکردووە .