هاوڵاتى وەفدێكی یەکێتی سه‌ردانی سه‌لاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوویان كرد و له‌ دانیشتنێكدا جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی‌ ئەنجامدانی‌ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی دیاری كراوی خۆیدا.   دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی نیسانی 2022، به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌لاحه‌دین به‌هادین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو تیایدا هاتووه‌: سەلاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو بە ئامادەبوونی عومه‌ر عه‌بدولعه‌زیز و مستەفا عه‌بدوڵا، كارگێڕانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن پێشوازیان كرد لە قادر حه‌مەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەكانی یەكێتی و حامید حاجی غالی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی. باس له‌وه‌شكراوه‌: لە دیدارێكدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عیراق و ناوچەكە كراو جەختیشكرایەوە كە عیراق و هەرێم بە قۆناغێكی بێ متمانەی سیاسی و دابڕانی لایەنە سیاسیەكاندا تێدەپەڕێت و ناكۆكی لایەنە سیاسیەكان بارودۆخەكەی گەیاندوه‌تە بنبەستێكی نەخوازراو كەجێی نیگەرانیە، حەوت مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا تێدەپەڕێت و تائێستا هیچ هەنگاوێكی جدی نەنراوە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق.   لەبەشێكی تری دیدارەكەدا هەردولا هاوڕابوون كەپێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە كاتی دیاری كراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت و هەموو ئەو یاساو پرسانەشی كە رەهەندی نیشتمانیان هەیە بە رێككەوتن تێپەڕێندرێت.   ئه‌وه‌ش هاتووه‌: لەكۆتای دیدارەكەدا جەختكرایەوە كە خزمەتگوزارییەكان و بژێوی ژیان و دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران لە ئاستێكی زۆر خراپدایەو دەسەڵات بەرپرسەو ئەركی سەرەكیەتی بەجدی چارەسەری بكات، ناكرێت ئەو فەرمانبەرانەی كە ژیانی خۆیان بۆ خزمەتی وڵات و دامودەزگاكان بەخشیوە و خانەنشین بوون لە ئێستادا بێڕێزیان بەرانبەر بكرێت لەكاتی وەرگرتنی مووچەكانیان و لەپێناو وەرگرتنی مووچە گیان لەدەست بدەن. 

  هاوڵاتى دەستەی دژی داگیرکاری و شەڕخوازی  و كۆمەڵێك كەسانی مەدەنی و چالاكوان و پەرلەمانتار گردبونەوەیەكیان لەیەر دەمی نوسینگەی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی سازكردووە و بەیاننامەی نارەزاییان دایە پەرلەمانی عێراق و  داوا دەکەین کە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان چی تر بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی جدی وەربگرن لەبەرامبەر هێرشە بەردەوامەكانی توركیا. ئەمرۆ چوارشەممە 27ـی نیسانی 2022، دەستەی دژی داگیرکاری و شەڕخوازی  و كۆمەڵێك كەسانی مەدەنی و چالاكوان و پەرلەمانتار لە بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی گردبونەوە و بەیاننامەی ناترەزاییان دایە پەرلەمانی عێراق و رایانگەیاند:" دەوڵەتی تورکیا  بەهەموو توانا سەربازیەکانیانەوە و بەبەرچاوی جیهانەوە درێژە دەدات بەپرۆسەی داگیرکاری لەباشوری کوردستان و لەچەند رۆژی رابردودا هێرشی دڕندانەی کردۆتە سەر دەفەری ئامێدی و گوندەکانی نێروەو رێکان و رێکان و زنجیرە چیای مەتیناو ئاڤاشین لەدژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و بەبەردەوامی ئەو ناوچانە بەفرۆکەو تۆپ و جۆرەها چەکی قەدەغەکراو بۆردومان دەکات ،هەوڵ دەدات بۆ جێگیر کردنی هێزەکانی لەسەر خاکی باشور کەبەهۆیەوە هاوڵایانی سفیلی ناوچەکە زەرەرمەند دەبن و دەکوژرێن".   بەیاننامەی دەستەی دژی داگیرکاری و شەڕخوازی هاوڵاتیانی بەرێز ئێمە لەگروپی دژبەشەرخوازی دەستدرێژیە سەربازیە یەک لەدوای یەکەکانی سوپای تورکیا بۆ سەرباشوری کوردستان و هێزەکانی پاراستنی گەل رسواو شەرمەزار دەکەین . وەک دەبینن دەوڵەتی تورکیا بەردەوام خەریکی سەرکوتکردنی گەلەکەمانە لەباکوری کوردستان و ئازادیحوازانی گەلەکەمان لەپەرلەمانتاران و سەرۆک شارەوانیەکان و لایەنگرانی هەدەپەو تەنانەت پارێزەرو مامۆستا تیرۆر دەکەن و لەگونجی زیندانیان قایم دەکەن ، دوا کردەوەشیان گرتن و راوەدونانی ئەو کەسانە بوون کەبەشداربون لەرێکخستنی ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد لەمساڵ دا ، دەبینین بەبەرچاوی جیهانەوە دەستدرێژی دەکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان و بەفرۆکەی درۆن و هێزی بەکرێگیراوو چەتەکانی بەرەی نوسرە هێرش و پەلاماریان بۆ سەر تێکۆشەرانی رۆژ ئاوا بەردەوامەو لەهیچ ناکەرێنەوە لە کوشتن و سوتاندنی ماڵ و لەناوبردنی دارو درەختەکان تابە دزین و تاڵانکردنی مەروماڵات کەلوپەلی ماڵان دەگات . ئێستاش بەهەموو توانا سەربازیەکانیانەوە و بەبەرچاوی جیهانەوە درێژە دەدات بەپرۆسەی داگیرکاری لەباشوری کوردستان و لەچەند رۆژی رابردودا هێرشی دڕندانەی کردۆتە سەر دەفەری ئامێدی و گوندەکانی نێروەو رێکان و رێکان و زنجیرە چیای مەتیناو ئاڤاشین لەدژی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و بەبەردەوامی ئەو ناوچانە بەفرۆکەو تۆپ و جۆرەها چەکی قەدەغەکراو بۆردومان دەکات ،هەوڵ دەدات بۆ جێگیر کردنی هێزەکانی لەسەر خاکی باشور کەبەهۆیەوە هاوڵایانی سفیلی ناوچەکە زەرەرمەند دەبن و دەکوژرێن و لە ماڵ و حاڵیان دەردەکرێن رەزو باخیان دەسوتێت و مەرو ماڵاتیان تیا دەچێت ، هەربۆیە ئێمە لەگروپی دژ بەشەرخوازی بەتوندی پرۆسەی داگیرکاری لەلایەن سوپای تورکیاوە رسواو مەحکوم دەکەین ، هەروەک داوا دەکەین کە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان چی تر بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی جدی وەربگرن ، داوا دەکەین هێزە سیاسیەکانی کوردستان هەڵوێستی ئاشکرای خۆیان دەرببڕن و یەکریز بن لەبەرامبەر پیلان و چاوچنۆکیەکانی ئەردۆغان و دەوڵەتی تورکیا ، هەروەک داوا لەنەتەوەیەکگرتوەکان و ئەنجومەنی ئاسایش و وڵاتە زلهێزەکانی جیهان دەکەین بێنە سەر هێڵ و رێگە لەو پرۆسەی داگیرکاریە بگرن ، وەک دەزانن ئەم کارەی تورکیا دورە لەهەر بنەمایەکی جارنامەی گەردونی مافەکانی مرۆڤ و پرەنسیپەکانی نەتەوە یەکرتوەکان و رێز گرتن لە دراوسێیەتی ، پێمان وایە پێوسیتە ئەو دەوڵەتە واز لەعەقڵیەتی شۆفێنیزم و سەرکوتکرتن و کوشت و بڕ بهێنێت و بگەرێتەوە بۆ مەنتقی عەقڵ وبەرێگای سیاسی و دیموکراسیانە هەوڵ بدات چارەسەری ئاشتیانە بۆ دۆزی رەوای گەلەکەمان بدۆزێتەوە . پێمان وایە کەلەکەمان لەباکور دەستبەرداری مافی رەوای خۆی نابێت ، بەردەوام دەبێت لەتێکۆشان و ئەم کردەوانە سورتریان دەکات لەکۆشش کردن بۆ بەدەستهێانی مافە سروشتیەکانی خۆیان و هیچ هێزێک نیە بتوانێت بەر بگرێت بەئیرادەی پۆڵاینی گەلەکەمان ، لێرەشەوە داوا لەهەموان دەکەین بەشێوازی مەدەنیانە هەموو رێگاکان بگرنە بەر دژ بەشەڕخوازی تورکیا تا بەفشاری هەمووان بتوانین بەر بەداگیرکاری بگرین . لەکۆتاییدا دەڵێین رسوایی و شەرمەزاری بۆ سوپاو دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا سەرکەوتن بۆ خەباتی رەوای گەلەکەمان نەمری بۆ شەهیدانی کەلەکەمان دەستەی دژی داگیرکاری و شەرخوازی 2022/4/27

شەنای فاتیح پۆشاكی بوكێنی یەكێك لەپۆشاكە تایبەتەكانە لەژیانی هەموو كچێكدا و خەونیانە كەپێوەی دەربكەون، چونكە تەنها لەڕۆژی هاوسەرگیریدا لەبەردەكرێت، خانمێكیش دەڵێت:» كچان تەنها بۆ یەك رۆژ پۆشاكی بووكێنی دەپۆشن و دەڵێن ئەو رۆژە وەك فریشتە ئاسا دەردەكەون». ماری شاژنی سكۆتلەندا یەكەمین كەس بووە لەڕۆژی هاوسەرگیریەكەیدا لەگەڵ پاشای فەڕەنسا جلی سپی لەبەركردووە لەساڵی 1559، پاشان لەساڵی 1840 شاژن ڤیكتۆریا هاوسەرگیری لەگەڵ ئەلبێرت ساكس كرد و جلێكی سپی پۆشی لە ئاهەنگەكەیدا و پاش زەماوەندەكەیان رەنگی سپی بووە مۆدێكی نوێ‌ لەنێو چینی دەوڵەمەندەكاندا و پاشان لەناو خەڵكدا دوای ساڵی 1990 بڵاوبووەوە.  خانمێك: لەبەركردنی پۆشاكی بوكێنی دەبێتە جوانترین یادگاری ژیان.                                                                                                                                               لەنجە سەركۆ تەمەن 23ساڵ، خانمێكە هاوسەرگیری ئەنجامداوە و لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتى ئاماژەی بەوەكرد كە ئەو پۆشاكە لەرۆژێكی تایبەتیدا دەپۆشرێت و ئاواتی هەموو كچێكە كە ئەو پۆشاكە لەبەربكات وتیشی:» بەڵام گرنگ ئەوەیە پاش لەبەركردنیشی ئەو كەسەی دێتە ژیانتەوە دڵخۆشت بكات». هەروەها خەرمان ئەنوەر تەمەن 34ساڵ، دووكانی پۆشاكی بووكی هەیە لەشاری هەولێر لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:» عادەتەن پۆشاكی سپی بۆ كاتی گواستنەوە بەكاردێت و ئارامی بەدڵی بووك دەدات هەندێك پێیانوایە بووك لەو رۆژەدا فریشتە ئاسا دەردەكەوێت».  خەرمان ئەنوەر ئەوەشی خستەڕوو، خانمان زیاتر پۆشاكی بووك بەكرێ دەبەن و كەم خانم هەیە بەدلەی بوكێنی بكڕێت. هاوكات ئەوەشی باسكرد كە لەهەرێمی كوردستاندا كارگەی پۆشاكی بوكێنی نییەو  وەك كاری سەرەتایی هەوڵ دراوە بەڵام بەشێوەیەكی فراوان كاری بۆ نەكراوە ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ كەمی دیزاینەر و نەبوونی ژینگەیەكی لەبار بۆ ئەو كەسانەی ئارەزووی ئەو كارە دەكەن. بازرگانێكی پۆشاكی بووك: بەشێكی زۆری پۆشاكی بوكێنییەكان هاوردە دەكرێن.                                                                                                     ئومێد عەباس تەمەن 51ساڵ، بازرگانێكی پۆشاكی بووكە لەشاری سلێمانی لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتى وت:» پۆشاكی بوكێنی مۆدێلەكانی زۆرن و بەهۆی ئەوەی بۆ یەك رۆژ بەكاردەهێنرێت كچان زیاتر بەشێوەی كرێ دەیبەن، بەهۆی نرخەكەیەوە زیاتر خواست لەسەر پۆشاكە توركییەكانە بەراورد بەپۆشاكی بوكێنی فەرەنسی وڵاتانی دیكە». هاوكات باسی نرخەكەی كرد  كە ئەگەر خانمێك بەوێت بیكڕێت لە 300 دۆلار تا 500 دۆلار هەیەو ئەگەر خانمێك بیەوێت بەتایبەت بۆی دیزاین بكرێت نرخەكەی دەگاتە 700 دۆلار. پەیامنێرەکەی هاوڵاتى دوای بەدواداچوونی زیاتر بۆی دەرکەوت  کەهەندێک لەپۆشاکی بووک کرێکەی زیاترە لە  700 دۆلار کە لەفەرەنساو وڵاتانی تری ئەوروپاوە دەگەنە هەرێم و هەندێکیشیان نرخی کڕینیان دەگاتە پێنج هەزار دۆلار.  

سازدانی: هاوڵاتى بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ ئاماژە بەوە دەدات كە ساختەهەواڵ هەڕەشەیە بۆ سەر ئازادی راگەیاندن و دەشڵێت:» چاوخشانێكی خێرا بەمیدیای ئەلكترۆنی، میدیای نوێ، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەشێك لەو مەترسییە دەبینیت كە چۆن هەواڵی راست و ناڕاستت بۆ جیاناكرێتەوە، كە ئەمە هوشیاری تاك دەشێوێنێت». سەنتەری میترۆ كە رێكخراوێكی سەربەخۆی ناحكومی قازانج نەویستە لەساڵی 2009 دامەزراوە، كەمپینێكی بەناوی «دژە چەواشە» راگەیاند.  دیاری محەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ  روونكردنەوەی زیاتر لەبارەی كەمپینی»دژە چەواشە» دەخاتەڕوو. هاوڵاتى: بارودۆخەكە ئەوەندە مەترسیدارە وادەڵێن، هەواڵی درۆ كۆمەڵگەی كردۆتە ئامانج؟ دیاری محەمەد: بەڵێ بەدڵنیاییەوە، چاوخشانێكی خێرا بەمیدیای ئەلكترۆنی، میدیا نوێ، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، بەشێك لەو مەترسییە دەبینییت كە چۆن هەواڵی راست و ناڕاستت بۆ جیاناكرێتەوە، كە ئەمە هوشیاری تاك دەشێوێنێت. ئەوەی تری بەكارهێنانی ئینتەرنێتە بۆ بارزگانی بەمرۆڤ، بەكارهێنانی منداڵ، بازرگانی ئەلیكترۆنی نایاسایی، تەرویج بۆ مادەی هۆشبەر، تەرویج بۆ تیرۆر،  گوتاری رق و كینەو لەسەر ئەساسی جیاوازی دین، نەتەوە، رەگەز، تەنانەت ئینیتمای سیاسی و هاندانی توندوتیژی، ناوزڕاندن و سوكایەتی بەچالاكوانان و كچانی میدیاكارو هونەرمەندو داكۆكیكارانی مافەكانی مرۆڤ.  هاوڵاتى: ئێوە باس لەهەڵمەتەكانی هۆشیاركردنەوە دەكەن، بەڵام دەنگێكی زۆریش بەرزبووەتەوە داوای یاسایەك دەكات، لەناویاندا لیژنەی رۆشنبیری پەرلەمان، سەندیكای رۆژنامەنووسان، ئایا یاسایەك بۆ ئەمە پێویست ناكات؟ دیاری محەمەد: هەر ئەم هەفتەیە بەشێك لەوڵاتانی یەكێتی ئەوروپا، كۆبوونەتەوە و گەیشتوونەتە رێكەوتنێك، كە بە « مێژوویی» وەسفكرا، بۆ رێكخستنی فەزای ئەنتەرنێت و ئەو ناوەرۆكانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەكرێتەوە.  واتە كێشەی هەواڵی ساختەو ناوەرۆكی خراپ، لەچوارچێوەی یەك وڵاتدا نییە، بەڵكو پەتایەكی جیهانییە، بەڵام ئەوان فشار دەكەنە سەر كۆمپانیا گەورەكانی وەك گوگڵ و تویتەرو میتا (فەیسبوك)، بۆ بەهێزكردنی لایەنی سانسۆر بۆ سەر ئەو ناوەرۆكانەی كە زیان بەخشن، بەمانای سانسۆركردنی خۆیان بۆ ئەو ناوەرۆكەی بڵاویدەكەنەوە، داوادەكەن ئاسانكاری بۆ بەشداربووان بكەن كە شكات بكەن، هەندێ رێوشوێنی تریش بگرنە بەر ئەگەر نەیكەن، ئەوا سزایان دەدەن. ئێمە یاسایەكمان ناوێ بۆ كۆتوبەندكردن، چونكە تەنها شوێنێك كە بەئازادی تەواو هاووڵاتیان رای خۆیان تیا بڵاودەكاتەوە ئەو تۆرانەن، ئێمە تیشكدەخەینە سەر هۆشیاركردنەوە، پێمانوایە ئەمەیان باشترە. هاوڵاتى: ئامانجی كەمپینەكەتان راگەیاندووە، بەڵام چالاكییەكانی ئەم كەمپینە چین؟  دیاری محەمەد: كەمپینەكەمان بۆ (بەرزكردنی ئاستی هۆشیاری لەدژی بڵاوكرنەوەی زانیاری ناڕاست و نادروست لەهەرێمی كوردستان)، بەئامانجی بڵاوكردنەوەی هۆشیاری گشتییە لە رێگەی خولی هۆشیاری كەكچان و كوڕانی خوێندكاری بەشی میدیایی زانكۆكان یان تازە دەرچووەكان  لە سەنتەری چالاكییەكانماندان هەم بۆ راهێنانیان هەم بەشێك دەبن لە پرۆژەكەمان. بە واتای گروپەكانی زانكۆ و تەلەبەی زانكۆكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، ئیدارە سەربەخۆكان، پاشان لەگەڵ میدیاكاندا پەیامێك بڵاودەكرێتەوە، كۆنفرانسێكی نیشتمانیی دەكرێت، دەزانین ئەمە بەتەنها بەئێمە ناكرێت، بۆیە دەبێت هەمووان ببنە بەشێكی ئەو پرۆژەیە. هاوڵاتى : كاریگەری هەواڵی درۆو ناوەرۆكی زیانبەخش، زانیاری چەواشە، بۆ سەر ئازادی میدیا چین؟ دیاری محەمەد: دەسەڵاتی سیاسی لەهەرێمی كوردستان، زۆر شت دەكەنە پاساو بۆ بەرتەسكردنەوەی ئازادی میدیا و رادەربڕین، ئەمە یەكێكە لە مەترسییەكان و باس لەیاسا دەكەن بۆ كۆتوبەندكردن و تۆڵەی هەموو ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەگوزەری، لە ئازادی میدیای بكەنەوە، پرۆژە یاسای میدیای ئەلكترۆنی نموونەیە، لایەكی تری وەرگرو بەشداربووانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان  راست و ناڕاستی لێ شێوێنراوە، بۆیە هەواڵ و ناوەرۆكی چەواشەكارو ناڕاست تەنها مەترسی نییە بۆ سەر تاك و گروپێك، بەڵكو ئاڵانگارییەكی گەورەشە لەبەدەم ئازادی رۆژنامەگەری، داوامان كردووە میدیاكانی هەرێم و ئەوانەی ئازادی میدیایان بەلاوە گرنگە پشتیوانی كەمپینەكەمان بكەن. هاوڵاتى: پێتان وایە پارتە دەسەڵاتدارەكان یان ئەوانەی لەبەرەی ئۆپۆزسیۆنن چەندە بەرپرسیارن لەگەشەكردنی ئەم دیاردەیە؟ دیاری محەمەد: هەواڵی درۆو دەنگۆ و پروپاگەندە و چەواشەكاری لەكاتی توندبوونی ململانێ سیاسی و چەكداریدا یان كارەساتی سروشتی و یان  بڵاوبوونەوەی پەتا وەك ئەوەی لەسەردەمی كۆرۆنا بینمان یان قەیرانی ئابوری و... هتد ، وڵاتی ئێمە لەناو هەموو ئەم گرفتانەدا، بۆیە زەمینەیەك ئێجگار لەبارە بۆ بڵاوبوونەوەی خێرای هەواڵی ناڕاست و تەنانەت زوو بڕواكردنیش بە درۆ. پەیامی میدیای بەرپرسیار  پەیامی حەقیقەت، ئەوەی لەبڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاری درۆو چەوشەكاردا دەبێتە قوربانی حەقیقەت، كەوابوو پەیامە پیرۆزەکەی رۆژنامەگەری لەژێر هەرەشەدایە، ئەمە سەرباری ئازادی كاركردنیان. بە رای ئێمە زۆرینەی پارتە سیاسییەكان ئەوانەی دەسەڵاتدارن یان ئۆپۆزسیۆن، سوپایەكی یەدەگیان هەیە ئەوەی پێی دەڵێن سوپا یان میلیشیای ئەلیكترۆنی، كەی بەپێویستیان زانی تۆڕەكان پڕ دەبێت لە زانیاری سەیرو سەمەرەو دوور لەوتووێژی بنیاتنەری سیاسی و مەدەنی، فەزای ئەنتەرنێت دەبێتە مەیدانی شەڕەكەیان، وەك پێشتر وتمان لەم شەڕەیاندا هاووڵاتیان و حەقیقەت قوربانین. هاوڵاتى : ئێوە هێزی ئەلتەرناتیڤ دروست دەكەن؟   دیاری محەمەد: ئەلتەرنایڤ دروستكردنی مەرجەعیەتە، مەرجەعییەتی میدیای بەرپرسیش دەبێت پابەندبوون بێ بەئەخلاقیاتی پیشەكەیان بێت، جا لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هەواڵ و ناوەرۆكی ئەلیكترۆنی بڵاوبكەنەوە یان تیڤی و رادیۆو رۆژنامەی نووسراو بێت، میدیای پیشەیی مەحكومە بۆ وتنی راستی جا لە برسا بمرێت یان لە ناو زێڕا نوقمی بكەن. هاوڵاتى : ئەو میدیایە بوونی هەیە؟ دیاری محەمەد: بەڵی جارێ دەزگای میدیای لەو جۆرەو رۆژنامەنوسی ئازاد و راستگۆ هەن كە شەرەفی پێشەكەیان لەكەدار نەبووە، ئەوان هەوێنی پرۆسەی گەڕانەوەی میدیا دەبن بۆ راستەڕێی خۆی.

سازدانی: ئارا ئیبراهیم چاودێرێكی سیاسی و شارەزا لەمێژووی پەیوەندییەكانی تورك و كوردەوە دەڵێت:» پەكەكە ئەگەر بڕیار بدات شەڕی گەریلایی لەباكوور و توركیادا زیاتر بكات ئەوا لەسەر حیسابی چالاكیی ئەم دەڤەرەی نابێت و هێزی خۆی لەو شوێنانەی ئێستا كەمتر ناكاتەوە»، دەشڵێت:» پەكەكە بەتوركیا لەناونابرێت». رێبوار رەشید، چاودێری سیاسی لە وڵاتی سوید لەم چاوپێكەوتنەی لەگەڵ هاوڵاتى ئەوە دەخاتەڕوو كە پەكەكە دەیەوێت سەرنجی توركەكان بۆ پرۆژەی ئاشتی ئۆجەلان رابكێشێت و دەشزانێت شەڕی گەورە دەرگا لە سەر خواست بۆ ئاشتیی دەخاتە سەر پشت، تاكورد مستی خۆی نەوەشێنێت و تیری خۆی نەهاوێژێت، كەس حیسابی بۆ ناكات. هاوڵاتى: لە رووی مێژووییەوە توركیا چاوی بەردەوام لەسەر ئەم ناوچەیە بووە، بۆچی دەست بەرداری نابێت؟ رێبوار رەشید: لەمێژوو بڕوانە، دوو سەد ساڵی رابردوو مێژووی كۆلۆنیالیزم بوو. كۆلۆنیالیزمی كلاسیك لەگەڵ سەرهەڵدانی شۆڕشی پیشەسازیی بەریتانیادا بەرفراوان بوو. لە كاتێك لەمێژوودا ئینگلیز نەوەد دەرسەد لەو خاكانەی لە ژێر دەستدا بوو كە خۆیان ئیمپراتۆرییەك یان دەسەڵاتێكی پاشایەتیی بەهێزیان نەبوو. هەموو ئەوروپا خاوەنی كۆلۆنیی خۆیان بوون و كوشتاری گەورەیان ئەنجامداوە و سامانی ئەو خەڵكانەیان دزیوە و تاڵان كردووە. پێش ئەوانیش ئیمپراتۆریەكان هەر وایان كردووە هەرچەندە خەسڵەتی زۆرینەی ئیمپراتۆرییەكان ئەوە بوو كە لەبەر ئەو فاكتەرانەی ئەوسا برەودار بوون هەمیشە كەنارەكان جۆرێك لە ئۆتۆنۆمییان لە چوراچێوەیەكدا هەبووە.  بەنەمانی ئیمپراتۆری سەفەویی و عوسمانیی ئەوی یەكەمیان خاكی زۆر لەدەست نەدا و كوردستان و بەلوجستان و عەرەبی ئەهوازی هەر لەژێر دەستدا مایەوە. ئیمپراتۆری عوسمانیی خاكی زۆر لە دەستدا. لە ئەدەبیاتی پ. ك. ك دا كە پاشان ئیسمایل بێشكچی ـش بەكاری دەهێنێت دەگوترێت كە «كوردستان دوا كۆلۆنیی ئیمپراتۆری عوسمانییە كە رزگاری نەبووە». پەیماننامەكانی چاڵدێران ١٥١٤، قەسری شیرین ١٦٣٩، سیڤەر ١٩٢٠ لۆزان ١٩٢٣ و هتد زۆر بەجوانیی ئەم پێوەندیی دەسەڵاتە لە نێوان سەفەوییەكان و عوسمانییەكان لەلایەك و كورد لە لایەكی دیكە روون دەكاتەوە. نزیكەی هەموو تورك، هەندێك چەپی لێ دەربچێت، بە دوو جۆر لە پەروەردە گۆش كراون. یەكەمیان ئەوەیە كە تورك خاوەنی ئیمپراتۆرییەك بووە و گەورە بووە و دەبێت كەسایەتیەكەی بەو فووتێكراوەییە بمێنێتەوە، دووهەمیان ڕەگەزپەرستیی و وەحشیگەریی ئەتاتورك، مستەفا كەمالە، كە توركبوون بە مایەی خۆشبەختیی دادەنێت و كە ئەوی لە ناو چوارچێوەی سنووری توركیەدا بێت، بە تورك حیسابە، جا بیەوێت یان نا. ئێوە دەزانن كە هەموو داگیركردن و كۆلۆنیالیزمێك سەبارەت بە دزینی سامان و دادۆشینی هێزی كاری نەتەوەی بندەستە. خاكی كوردستان زۆر زەنگینە و كوردیش نەتەوەیەكی بە بەرهەمە. توركیا چاوی بریووەتە سامانی كوردستان و مردنی كورد. هاوڵاتى: لە 17ی نیسانەوە ئۆپەراسیۆنی نوێی ڕاگەیاند، پێتانوایە دەتوانێت وەك خۆیان دەڵێن پەكەكە لەناوببات؟ رێبوار رەشید:راستییەكەی لە ١٤ی نیساندا هەنگاوی یەكەمی هەڵگرت، ئینجا لە ١٥ ی مانگدا مەسرور بارزانی بانگ كرد و پێی راگەیاند كە بە تەمای شتێكی وان. بە زمانی دیپلۆماسیی ئەم كردەوەیە زۆر ناشیرینە. بەو مانایە دێت كە توركیا ڕێز لە بەرامبەرەكەی ناگرێت و تەنیا ئاگاداری دەكاتەوە كە وا دەكات و چاوەڕووانی چی لێیەتی. هەمووشمان ئاگاداین كۆبوونەوەكە لە چ ئاستێكی نزمدا ئەنجام دراوە، بە بەڕێوەبەریی سەرۆكی میت، هاكان فییدان و ئەردۆغان خۆی. بە دڵنییایەوە توركیا ناتوانێت پ ك ك لە ناو ببات، دەوڵەتی تورك لە پایزی ١٩٨٤ وە ئەو قسانە دەكەن، پێش ئەوەیش لە ١٩٨٠ هەتا ١٩٨٤ و دیارە لە بەردەوامییشدا گەورەترین هێرشی سەرزەمینیی بە مەبەستی ڕاوەدوونان و گرتنی ئازادیخوازانی كورد، بە تایبەتیی ڕێكخستنی پ ك ك، هێنایە سەر باكووری كوردستان. ئەوانەی ئەو مێژوویەیان خوێندووتەوە دەزانن كە هەر گوندێك لەلایەن دەیان ژەندرمەی توركەوە گەمارۆ دەدرا. خەڵكی گوندەكەیان بە پێوە ڕادەگرت و جوێنبارانیان دەكردن و پێیان دەگوتن بڵێن كە ئێمە هەر توركین، بڵێن كە ئێمە نۆكەری دەوڵەتین. ئیسمایل بێشكچی دەگێڕێتەوە كە چۆن ژەندرمەكان نیسك و نۆك و ماش و گەنم و جۆی خەڵكیان هەل دەڕشت و پێیان تێ دەخست. مەڕوماڵات و پارەیان لێ ستاندوون و دەستیان بە لەشی ژنەكاندا هێناوەو گاڵتەیان بەسمێڵی پیاوەكان كردووە. زیندانەكانی توركیا پڕ بوون لە كوردو گەورەترین تێكۆشانی سەرەتاكان لە زیندانەكاندا كراون، بەتایبەتیی زیندانی ئامەد. پەكەكە وەڵامدانەوەیەك بە كودەتای كەنان عەفرین لەساڵی ١٩٨٠ نییە، بەڵكو سەرئەنجامی ئەو وەحشیگەرییەیە كە لەدروستبوونی دەوڵەتی توركدا ساڵی ١٩٢٣ رووبەڕووی كورد بووەوە. پ. ك. ك هاواری نزیكەی سەد ساڵ لە ئێش و ئازاری كوردە. لەساڵی ١٩٧٩ وە ، نێزیكەی لە سەروبەندی رووخانی رژیمی شای بەنەفرەتبوودا، تائێستا، دەوڵەتی تورك سنگی خۆی دەكوتێت و دەنەڕێنێت و بەسەر مێژووی وەحشیگەریی خۆیدا دەنازێت و گۆرانی دەڵێت كە «ئەم جارەیان پ. ك. ك تەواو دەكەین». پەكەكە تەواو نابێت. ئەوی دەبێت تەواو بێت ئەو ستەم و چەوساندنەوە و نادادیە گەورەو گرانەیە كە تۆزقاڵێك نرخ و ئەرزش نەك هەر بۆ كوردی باكوور، بەڵكو بۆ كوردی هیچ شوێنێكی ئەم دونیایە دانانێت. سەرنجتان رادەكێشم بۆ نموونەیەك كە مشتێكە لە خەروارێك. هاوڕێیەك، عەمار گوڵی، دۆكۆمێنتێی بڵاكردبووەوە.  ئەویش ئەوەیە كە لەوتووێژێكی مستەفا كەمال لەگەڵ رۆژنامەی «Los Angeles Examiner» باسی دوو رووداو دەكات كە یەكێكیان لەسەر كوشتاری ئەرمەنیەكانە و پاكانەی بۆ دەهێنێتەوە كە گوایا پێش خۆی بووە. پاشان دەچێتە سەر شۆڕشی شێخ سەعید و بەهێنانی ناوی كوردستان دەڵێت: «لەچەندین حاڵەتی دیكە لە رابردوودا كە لەكوردستان و ئاناتۆلیای ناوین ویستێك بۆ ئاڵنگاری خواستی كۆماریان لەخۆیان دەرخست، منیش بە دەستێكی ئاسنین پانیانم كردەوە و بۆ نموونە ٦٠ سەركردەیانم لەسپێدەدا لە سێدارەدا. ئەوان دەرسی خۆیان وەرگرت تا ئیتر شمشێرەكانیان لەگەڵ من بەراوەرد نەكەن». وتووێژەكە 1 ی گەلاوێژی ١٩٢٦ بڵاوكراوەتەوە، واتە نزیكەی ساڵێك دوای لەسێدارەدانی شێخ سەعید و هاوڕێكانی. ئەمە نزیكەی سەد ساڵ لەوەبەر رووی داوە. ئەردۆغان نەبووە و كەمال مستەفا بووە. پ ك ك نەبووە و شێخ سەعید بووە.  من دڵنیام ئەگەر شێخ سەعید سەربەرزانە سنگی بەرەو روویان نەبردایتە پێش،  بۆ نموونە رووەو باشوور بڕۆیشتایە، ئەتاتورك هەر وازی لێ نەدەهێناو سوپای سوارەی بەدوادا دەنارد، چونكە پرسەكە پرسی دەرسدادانی كوردی دڵسۆزو شانازە. توركەكان كە ئەو خاكەیان لەكورد و ئەرمەن و ئاسوور و یۆنانی داگیر كردووە لەسەنگ و قورسایی ئەمە دەگەن. پەكەكە منداڵی ئەو بەرەژانەیە، كۆرپەی ئەو بێشكەیەیە كە درا بەدەم ئاوەوە بەڵام نەخنكاو رزگاری بوو، ئەو هاوارەیە كە سەد ساڵە دەیەوێت لە گەرووی هەمووماندا بپژێت و بەر بێت.  هاوڵاتى: وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت لەساڵی 1984 تەنها وەرەقەیەك هەبووە بۆ یەك ساڵ كە 5 كیلۆمەتر داخڵ ببێت و پێش 72 كاتژمێر حكومەتی عێراق ئاگادار بكاتەوە، بەڵام ئێستا توركیا زیاتر لە 20 كیلۆمەتر خاكی هەرێمی بەزاندووە، دەبێت عێراق هەڵوێستی چی بێت؟ رێبوار رەشید: ئێمەمانان ئەم قسەیەمان سەدان جار كردووە، توركیا لەڕاستییدا هەموو دونیای عەرەب، نەك هەر ویلایەتی موسڵ و كەركووك، بەتاپۆی خۆی دەزانێت، هەروەها بەشێكی یۆنان و بولگاریا و هتد. بەڵام ئەمانە بوون بە دەوڵەت و خاوەنی سوپاو پێوەندیی نێودەوڵەتیی و هێز و هاوپەیمانیین و تورك ناوێرێت بیانكات بە ئەجێندا ئەگەرچی لەهەندێك ریتۆرێكی رەگەزپەرستییدا لێرەولەوێ دەیڵێن. بەڵام بە ئاشكرا باسی ویلایەتی موسڵ و كەركووك دەكەن، چۆن كورد بندەستە، بێ پارێزەرەو هێشتا لەسەر ئاستی نەتەوەیی ئامادەی ئەو جەنگە ئازادیخوازییە نییە.  ئێستا ئێمە لە عێراقدا سیستەمێكی فیدڕاڵییمان هەیە. بەڵام لە خودی كوردستاندا هێزێكی گەورەو گرانی چەكدارمان هەیە كەپێكەوە نزیكەی نیو ملیۆن كەسە. هەموو ئەمانە لەسەر پارەی من و تۆیەكی هاووڵاتیی كوردستان بەخێو دەكرێن و بەڕێوە دەبردرێن. لەگەڵ ئەوەیشدا نەك هەر نەمانتوانیوە یەك وشەش دژ بە توركیا بڵێین بەڵكو پشتیوانیشی لێدەكرێت. عێراق دەبێت رێز لە خۆی وەكو دەوڵەتێكی خاوەن سیادەت بگرێت. ڕێز لەپێكهاتەكانی و لەسسیتەمە فیدڕاڵییەكەی بگرێت، ڕێز لەسەروەریی و سەربەخۆیی خۆی بگرێت و  بەرامبەر بە فراوانخوازیی و داگیركاریی توركیا (دیارە ئێرانیش) دەنگی خۆی هەڵببڕێت. عێراق دەتوانێت رۆژانە لای نەتەوەیەكگرتووەكان شكات بكات و داوای كۆبوونەوە بكات، دەتوانێت داوا لەهاوپەیمانان و دۆستانی خۆی بكات كە ڕێگا لەتوركیا بگرن، دەتوانێت داوا لەخەڵكی عێراق بكات كە بەرامبەر ئەو داگیركارییە بووەستنەوەو هتد. هاوڵاتى: حكومەتی هەرێم نایشارێتەوە كە هاوكاری توركیا دەكەن و دەڵێن دەبێت پەكەكە هەرێم بەجێ بهێڵێت و تەنها بیانون بۆ لەشكركێشی توركیا؟ رێبوار رەشید: كاتی خۆی كە سەددام حوسەین پەیمانی ٥ كم لەگەڵ توركیا بەست، بۆ دژایەتیی پ. ك .ك نەبوو، بەڵكو بۆ دژایەتیی لایەنەكانی باشووری كوردستان بوو كە ئەوانیش بەتایبەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و بزووتنەوە و حزبی شیوعی (پاش ١٩٨٠) و هتد. ئەو كاتە قیادەی موئەقەتە لە ئێران بوون. یەكەم هێرشەكانی فڕۆكە جەنگیەكان دژ بەجەولەكانی كۆمەڵە و بزووتنەوە و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان توركیا كردی كە بەسەدان پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون. لەو هێرشانەدا بەهەڵەدا نەچم نزیكەی حەوسەد پێشمەرگە كوژران و بریندار بوون. دیارە یەك دوو عەشیرەتی ئەو دەڤەرە بەپارە نۆكەرییان بۆ دەوڵەتی توركیا كرد. یەكێك لەو شەهیدانە «عەبەی مەلا» بوو كە دەنگخۆشێكی خەڵكی سلێمانیی بوو و گۆرانی مامۆستا حەسەن زیرەكی دەچڕیەوە. ئەوە ساڵی ١٩٧٨ بوو، واتە ٦ ساڵ پێش ئەوەی پ .ك .ك بڕیار لە سەر دەستپیكردنی خەباتی چەكداریی بدات. ئەم دەڤەرەی ئەوڕۆ پ .ك .ك لێیەتی چل ساڵێك زیاتر لەوەبەر یەكێتیی نیشتیمانیی لێی بووە و جەولەی تێدا كردووە و خۆی تێدا پاراستووە. ڕۆژهەڵاتیەكانیش ساڵانێك لەو دەڤەرە بوون. ئەم نموونە بە ئازارە پێمان دەڵێت كە توركیا شەڕی لەگەڵ رێكخراوەیەكدا نییە كە ناوی پ. ك .ك یە، بەڵكو شەڕێكی لەگەڵ خەڵكی كوردستان هەیە. حكومەتی عێراق و توركیا، دیارە ئێرانیش، هاوئاهەنگ پێكەوە دژ بە خەباتی ئازادیخوازی خەڵكی كوردستان بوون و مرۆڤ دەتوانێت سەدان نموونە بهێنێتەوە.  توركیا و ئەوانی دیكە دوژمنی ئەو لایەنەن كە چالاكانە دەتوانێت رووبەڕوویان بووەستێت و وەڵام بە داگیركارییەكە بداتەوە. ئایا ئەگەر پەكەكە لە ئارادا نەبێت، من و تۆیەكی هاووڵاتیی كورد لەهەر چوار بەشەكەدا چ وەڵامێكمان بۆ ئەو سیستەمە داگیركارییە دەبێت؟ ئەو دەوڵەتانە چ ناوێكمان لێ دەنێن و چۆن بەرخورد و مامەڵەمان لەگەل دەكەن ئەگەر دژیان بین؟  هاوڵاتى: وتەبێژی كەجەكە دەڵێت پارتی هاوكاری تەواوی سوپای توركیا دەكات، ئەمە مەترسی لەسەر پێكدادانی نێوان پارتی و پەكەكە دروست ناكات؟  رێبوار رەشید: نا، هێشتا ئەگەری شەڕێكی وا، بەتایبەتیی لەلای پەكەكەوە دوورە. مەگەر چەكدارانی ماڵی مەلا مستەفا (من پێم وایە لە ١٩٦٠ ـەوە شتێك نییە بە ناوی «پارتی» بەڵكو شتێك هەیە بە ناوی «ماڵی مەلا مستەفا» كە ڕاستەوخۆ لەگەڵ دەزگاكانی ئیستیخباراتی ناوچەكە كار دەكەن) بە ئاشكرا، لە رووی مەیدانییەوە،  بكەونە شەڕەوە، لە مێژە ئەوان لە بواری ئیستیخباراتیی و سیخوڕییەوە هاوكاریی داگیركەران دەكەن.  هاوڵاتى: كەجەكە ئەوەی ڕاگەیاندووە كە شەڕ دەبەنەوە باكوری كوردستان، كردنەوەی بەرەی شەری زیاتر لەلایەن پەكەكە بەرانبەر سوپاكەی ئەردۆغان، بۆ پەكەكە ئیجابی دەبێت؟ رێبوار رەشید: پەكەكە زوو یان درەنگ وەڵام بەم هێرشەی توركیا دەداتەوە، ئەم هێرشە وەحشیگەرییە هەوڵدانێكی نەمرەو نەژیی ئەردۆغانە بۆ ئەوەی لە دۆخی ناهەموارو ئاڵۆزی توركیادا كە پارەیەكی زۆر قەرزداری بانكی جیهانییە و كێشەی بێكاریی و سیاسیی زۆرە، وەكو براوە خۆی نیشان بدات.  هەروەها متمانەی بەسوپا نییە و دەیەوێت سوپا بەشەڕی «شەرەفەوە» دوور لەخۆی و كۆشكەكەی، مەشغوڵ بكات، زۆرێك لە ژەنراڵەكان لەوە گەیشتوون. دوو ڕۆژێكی دیكە دەیبینین و دەبیستین كە لەهەموو لایەكی ئیسلامیست و كۆماریی و رەگەزپەرستە رەسمییەكان و ئەوانی دیكەوە گازی لێدەگیرێت و قەپاڵی پیادا دەكرێت. پ. ك .ك شەڕی گەریلایی لە توركیا كردووە ئەگەرچی لەئاستێكی بەرفراوانیشدا نەبێت. بەڕای من، پەكەكە دەیەوێت سەرنجی توركەكان بۆ بانگەوازی پرۆژەی ئاشتیی ئۆجەلان لە 2013 ڕابكێشێت و بڵێت كە گەڕانەوەیەك بۆ ئەو كاتە لە قازانجی هەمووانە، بەڵام دەشزانێت كە شەڕی گەورە دەرگا لە سەر خواست بۆ ئاشتیی دەخاتە سەر پشت، تا كورد مستی خۆی نەوەشێنێت و تیری خۆی نەهاوێژێت، كەس حیسابی بۆ ناكات. پەكەكە تائێستا بەم میتۆدە توانیوویەتی كەسایەتی سوپای تورك لە بنەڕەتدا بشكێنێت و ورەی سەربازەكایان بڕووخێنێت و ناچاریان بكات بە پانتاییەكی فراواندا بڵاو ببنەوە و پارەی خەیاڵیی بە دەوڵەت سەرف بكات و لەناوخۆدا بەشەڕیان بدات. زۆر جار لە پرسی گەریلا و قەندیلدا سووكایەتییان بە یەكتر كردووە. من پێم وایە ئەو سووكایەتیكردنە بە یەكتر زیاتر دەبێت، نەك كەمتر. پەكەكە ئەگەر بڕیار بدات شەڕی گەریلایی لە باكوور و توركیادا زیاتر بكات ئەوا لە سەر حیسابی چالاكیی ئەم دەڤەرەی نابێت و هێزی خۆی لەو شوێنانەی ئێستا كەمتر ناكاتەوە. هاوڵاتى: بۆچونێك دەخرێتەروو كە پەكەكە لە قوڵایی خاكی باكوری كوردستان و توركیا شەڕ بكات بیانوو نامێنێ بۆ لەشكركێشی توركیا، چۆن ئەم بۆچوونە هەڵدەسەنگێنن؟ رێبوار رەشید: نا، ئەوە تێگەیشتنێكە سەرئەنجامی دڵەترسێیە. باشوور  پڕە لە ئاوی شییرین و نەوت و گاز و سامانی دیكە. باشوور لە حاڵەتە سرووشتییەكەشیدا، دوور لە وەبەرهێنان و بەرهەمهێنان و خۆماڵیكردن، سامانی سەدان ترلیۆن دۆلاریی تێدایە. توركیا باكووریشی لە ژێر دەستدا نەبووایە هەر هەوڵی دەدا باشوور قووت بدات. ئەو بیركردنەوەیە بیركردنەوەیەكی ناوچەگەراییە و خودنائاگا لە تەسلیمبوون بە سنووری دەوڵەتیی ئێران و توركیا و عێراق و سووریاوە سەرچاوە دەگرێت. ئەمە بەمانایەكی خراپ و بەتەوس و توانجەوە ناڵێم و مەبەستم برینداركردنی هیچ كەسێكی دڵسۆز نییە. مرۆڤ لەو ترس و دوودڵیی و گومانە رزگاری دەبێت كاتێك كە  بەڕاستیی كوردستانیی بیر بكاتەوە، چون ئەو كاتە، ئەگەر ئەو سنوورە دەوڵەتیانە لە بەر چاویش بگرێت، بەڕەسمیی نایانناسێت.  بەڕای من ئێمە دەتوانین داوا لە پ. ك. ك بكەین یان پێشنیار بكەین كە پ .ك .ك هەروەها (تێبینی بكەن كە دەڵێم هەروەها) شەڕیش بباتە ناو باكوور و قووڵایی توركیا، بەڵام ئەوە شتێكی دیكەیە. گەورەكردن و بەرفراوانكردنی بەرەی شەڕ شتێكە و باركردن لە قووڵاییەكانی قەندیل شتێكی دیكەیە. من پێم وایە پ. ك. ك هەردووكیانی پێدەكرێت. هاوڵاتى: لەڕووی جوگرافییەوە پارتی هاوسنورە لەگەڵ توركیادا، پێتانوانیە ناچار كراوە بۆ ئەوەی هاوكاری توركیا بكات؟  رێبوار رەشید: ئەم پرسیارە یەكێكە لە باشترین پرسیارەكان كە كورد دەبێت لە خۆی بكات. بە ڕای من، باشوور دەتوانێت سەد جار داواكاریی لە سەر توركیا هەبێت، نەك بە پێچەوانەوە. ببینن، لە هەموو بەری ڕۆژهەڵات و باكووری ڕۆژهەڵاتەوە  هەتا سەر دەریای ڕەش، توركیا تەنیا یەك دەرئاوسێی هەیە ئەویش كوردە، كورد دەتوانێت دەست بخاتە گەرووی توركیا.  كوردستان تاكە دەرووازەیەكی توركیایە بۆ كوردستان خۆی، بۆ دونیای عەرەب لە زەمینەوە، بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین. توركەكان دەستپێشخەرییان كرد و هەوڵدەدەن لەڕێگای خیانەتی ناوخۆوە، كورد بكەن بە نۆكەری خۆیان. ئێمە رۆژانە ئەو قسە بێ مانایە دەبیستین گوایە توركیا دەرووازەی باشوورە، دەرووازەی باشوور بۆ چی؟ بۆ قوماركردن بە سامانەكانی نەتەوەكەمانەوە؟  بێگومان ئێمە توركیامان پێویست دەبێت كاتێك كەڕێگای دەدەین وەكوو پۆلیسێكی خۆی مامەڵەمان لەگەڵدا بكات، كاتێك كە بەرهەمی ناوخۆمان دەخنكێنین، كاتێك كە نهێنیی هاوپەیمانان دەڵێن ، كاتێك سترەكچەری مۆدێرنی بەڕێوەبەرایەتیی تێكدەدەین و خانەوادەیەك دەكەین بە هەمەكارە و بەخودای خەڵك و هتد. ئەگەر حكومەتێكی نیشتیمانپەروەری دڵسۆزی هەبێت باشوور دەتوانێت داواكاریی و مەرجی چارەسەری كورد لە توركیا لەسەر توركیا دابنێت. با ئەو داوایە وەكوو باشوور بۆ چارەسەرێكی فیدڕاڵیی بێت، كێشە نییە. گرنگ ئەوەیە من و تۆی باشووریی مەرج لە سەر توركیا دابنێین. باشوور ئێستایش لە ژێر پارێزەری ئەمریكا و هاوپەیماناندایە. باشوور لەبەرئەوە دەتوانێت هەموو رۆژێك لای ئەوان شكات بكات و داوای چارەسەر بكات، داوا بكات كە پەكەكە لە لیستی تیرۆر لاببردرێت. تائێستا چەند لەو «سەركردانەی» باشوور داوایان كردووە ئۆجەلان ببینن، یان ئۆجەلان ئازاد بێت؟ ئایا داوایەكی وا كەسایەتیی ئەو كەسانە و پێگەی باشوور بەهێز دەكات یان لاواز؟ خەڵكی باشوور تەنیا كاتێك قازانج دەكەن و لەم بەڵای بێ مووچەیی و بێ خزمەتگوزاریی و ئاییندەڕەشییە ڕزگار دەبن كە لە كۆنتێكستێكی كوردستانیی و ئازادیخوازانەدا بیر بكەنەوە و كار بكەن.  كێ توركیای لە كورد كردووە بە بەڵای نەفرەت؟ هیچ سووكایەتییەك نەماوە توركەكان بە كوردی باشووری نەكەن.  هاوڵاتى: لەئاستی نێودەوڵەتیدا چۆن تێڕوانین هەیە بۆ بەرخودانی پەكەكە؟ رێبوار رەشید: چوار جار بەڕەسمیی چووم بۆ ئەمریكاو هەر جارەی لەگەڵ دەیان لەسێناتۆر و كۆنگرێسمان دانیشتووم و قسەوباسی پرۆفیشناڵمان هەبووە. ئەوان، هەر هەموویان، دەڵێن كە ئێمە وەكو ئەمریكا كێشەی راستەوخۆمان لەگەل پەكەكە نەبووە، بەڵام توركیا دۆست و هاوپەمانی ئێمەیەو لەبەرئەوە پەكەكە كە دژی توركیایە بەتیرۆریست دەزانین، چون ئەوە داوای توركیایە. بەڵام نموونەیش هێنراوەتەوە كە یەكیەتیی نەتەوەیی لەناو كورددا دەتوانێت ئەمە بگۆڕێت و كە ئەمە بەكار دەگۆڕدرێت. كاتێك كوردی باشوور دەنگ هەڵببڕێت، كە ناڕەزایەتیی دەرببڕێت، كە هەموو پێكەوە تووڕە ببین و داوای مافی خۆمان بكەین، ئەمریكا و ئەوانی دیكە لەناتۆ ناچارن ڕای خۆیان بگۆڕن، سیاسەت تەسلیمبوون بە ئەمری واقیع نییە، بەڵكو گۆڕینیەتی. هاوڵاتى: داگیركاری توركیا لەسەر خاكی هەرێم، لەبەرژەوەندی لایەنێكی كوردیدایە؟ رێبوار رەشید: هەموو جۆرە داگیركارییەك لە زەرەر زیاتر قازانجی بۆ نەتەوەی بندەست نییە، ئەمە پرینسیپە. دیارە كەسانێك دەتوانن یان لایەنێك دەتوانێت قازانج بكات ئەگەر ببێت بە بەشێك لە نەزمی داگیركاریی، بەڵام لایەنێك لە نەتەوەی بندەست چۆن دەتوانێت ببێت بەشێك لە نەزمی سیستەمی داگیركەریی ؟ بێگومان ناتوانێت، چونكە پێوەندیی دەسەڵات لە نێوان داگیركار و داگیركراودا تەواو لاسەنگە. ئەم پەیوەندییە بەرژەوەندییگەرایە تەنیا كاتێك روودەدات كە كەسانێك، ماڵباتێك، عەشیرەتێك تەسلیم بەو نەزمە بن. ئەو كاتە ئەو تەسلیمبوونە لەسەر حیسابی من و تۆ، لەسەر حیسابی سامانی نەتەوەیی من و تۆ ئەنجامدەدرێت. دەسەڵاتی داگیركار پێی دەڵێت: ئەگەر ئەم كارانە بە ئەنجام بگەیەنیت، ئەم دەستكەوتانەت دەبێت». سیستەمێكی داگیركاری زۆر بە ئەزموونی وەكو توركیا دەتوانێت بە سەدان شێوە كەسێك، لایەنێك، خانەوادەیەك یان عەشیرەتێك ناچار بە collaboration جاشایەتیی/ سیخوڕیی/ هاوكاریی بكات بەتایبەتیی كە ئیمتیازە ماڵیی و سیاسییەكان گەورەو گران بن.

هاوڵاتى نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وەفدێكی باڵای ئه‌مه‌ريكى كۆبووه‌وه‌ و  باسیان لە چاکسازی و رێکخستنەوەی پێشمەرگە کرد. چوارشەممە 27ـی نیسانی 2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ شاندێكى باڵاى ديپلۆماسى و سه‌ربازيى ئه‌مريكى به‌ سه‌رۆكايه‌تيى ده‌ينا ستروول، جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست كرد. لە کۆبوونەوەکەدا ماتيو توله‌ر، باڵيۆزى ئه‌مريكا له‌ عێراق، ماتيو ترۆلينگه‌ر، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى سياسى و سه‌ربازى له‌ هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌ رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و چه‌ند به‌رپرسێكى سياسى و سه‌ربازى بەشدارییان کرد.  بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست جه‌ختى له‌ روانگه‌ و سياسه‌تى ئه‌مريكا‌ كرده‌وه‌ كه‌ "پابه‌نده‌ به‌ به‌رده‌واميى پشتگيريى سياسیی و سه‌ربازی بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بره‌ودان به‌ كارى پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، هه‌روه‌ها پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ رۆڵ و قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا ده‌ربڕى."  نێچيرڤان بارزانى "سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تیی دژى داعش بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆردا دووپات كرده‌وه‌."  راگەیێنداراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان تێیدا هاتووە، کە "هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگى و پێويستيى هه‌نگاونانی لايه‌ن و پێكهاته‌ عێراقييه‌كان بۆ ده‌رچوونى دۆخى سياسيى وڵات له‌ چه‌قبه‌ستوويى و هاتنه‌كايه‌ى حكومه‌تێک كه‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانيى هاووڵاتييان بێت و بتوانێت رووبه‌ڕووى ئاڵەنگارییەکان ببێته‌وه‌. هه‌ر له‌وباره‌يه‌وه‌ جه‌خت له‌ گرنگيى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كان و به‌رده‌واميى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرايه‌وه‌."  لە راگەیێندراوەکەدا باس لەوەش دەکات، "جموجۆڵ و په‌لاماره‌كانى داعش له‌ ناوچه‌ جیا جياكانى عێراق و سووريا، به‌ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جیددى و مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌ له‌ قه‌ڵه‌م دران. هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق كرده‌وه‌ تاوەکو بتوانن به‌ پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ره‌نگارى ئه‌و مه‌ترسييه‌ ببنه‌ و داعش يه‌كجارى له‌نێو ببرێت كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامیی و سه‌قامگيريى عيراق و ناوچه‌كه‌ ده‌كات."  هەر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "چاكسازى و رێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌، دۆخى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى شنگال و ئاساييكردنه‌وه‌ى‌، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان خسته‌ به‌ر باس." دەقی راگەیاندراوی كۆبونەوەكەی ئەرمۆ سەرۆكی هەرێم:.. سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ وەفدێكی باڵای ئه‌مه‌ريكى كۆبووه‌وه‌ به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2022/4/27 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ شاندێكى باڵاى ديپلۆماسى و سه‌ربازيى ئه‌مه‌ريكى به‌ سه‌رۆكايه‌تي خاتوو ده‌ينا ستروول جێگرى ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كرد كه‌ له‌ به‌ڕێزان ماتيو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عيراق، ماتيو ترۆلينگه‌ر جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى سياسى و سه‌ربازى له‌ هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند به‌رپرسێكى سياسى و سه‌ربازى پێكهاتبوو. له‌ سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خاتوو ستروول جه‌ختى له‌ ڕوانگه‌ و سياسه‌تى ئه‌مه‌ريكا‌ كرده‌وه‌ كه‌ پابه‌نده‌ به‌ به‌رده‌واميى پشتگيريى سياسى و سه‌ربازى بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به‌ كارى پێكه‌وه‌يى و هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان، هه‌روه‌ها پێزانينى وڵاته‌كه‌ى بۆ ڕۆڵ و قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ڕى دژى داعشدا ده‌ربڕى. لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش بۆ عيراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆردا، دووپات كرده‌وه‌. هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگى و پێويستيى هه‌نگاونانى لايه‌ن و پێكهاته‌ عيراقييه‌كان بۆ ده‌رچوونى دۆخى سياسيى وڵات له‌ چه‌قبه‌ستوويى و هاتنه‌كايه‌ى حكوومه‌تێك كه‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى چاوه‌ڕوانيى هاووڵاتييان بێت و بتوانێت ڕووبه‌ڕووى ته‌حه‌دييه‌كان ببێته‌وه‌. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ جه‌خت له‌ گرنگيى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كان و به‌رده‌واميى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرايه‌وه‌. له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جموجۆڵ و په‌لاماره‌كانى داعش له‌ ناوچه‌ جياكانى عيراق و سووريا، به‌ هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى جددى و مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌ له‌ قه‌ڵه‌م دران. له‌و ميانه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عيراق كرده‌وه‌ تا بتوانن به‌ پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، به‌ره‌نگارى ئه‌و مه‌ترسييه‌ ببنه‌ و داعش يه‌كجارى له‌ناو ببرێت كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگيريى عيراق و ناوچه‌كه‌ ده‌كات. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چاكسازى و ڕێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌، دۆخى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى شه‌نگال و ئاساييكردنه‌وه‌ى‌، پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌شيان، خسته‌ به‌ر باس.

سازدانی: ئارا ئیبراهیم وتەبێژی كۆماجڤاكێن كوردستان(كەجەكە) ئاماژە بەوە دەدات كە توركیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكەی رانەگەیاندووەو شەری دژوارو توند بەردەوامەو چەكی كیمیایی بەكارهێناوە و دەشڵێت:» سوپای توركیا هیچ هەرێمێكی گەریلای كۆنترۆڵ نەكردووەو شەڕ بەردەوامە». زاگرۆس هیوا، وتەبێژی كۆماجڤاكێن كوردستان(كەجەكە) لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتی دوا زیانیاری لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكەی سوپاكەی ئەردۆغان دەخاتەروو، ئەوەش دووپاتدەكاتەوە كە راستە سوپای توركیا ئێستا لەهەندێك شوێن هەیەو نەیتوانیوە سەقامگیر بێت و شەڕو پێكدادان لەنێوان سوپای توركیاو گەریلادا تا ئێستاش بەردەوامەو گەریلا ئەو هەرێمانەی بەرنەداوە. هاوڵاتى: سوپای توركیا قۆناغی یەكەمی ئۆپراسیۆنەكەی راگرتووە، هۆكارەكەی چییە؟ ئایا شكستی هێناوە بۆیە رایگرتووە؟ زاگرۆس هیوا: لە چاپەمەنیدا شتی وا دەوترێت و خەڵكی زۆر خۆشحاڵە و ئەوە ئێمە زۆر واتای دەدەینێ‌ و شتێكی بەنرخ و بەبەهایە، بەڵام لە مەیدانی شەڕ و بەپێی ئەو زانیاریانەی كە هەمانە هیچ ئاماژەیەك نییە كە توركیا پاشەكشەی كردبێت و ئۆپراسیۆنەكەی راگرتبێت. هەروەك چۆن لە رۆژی یەكەم رۆژ ئۆپەراسیۆن بەتوندی دەستیپێكردووە، ئێستاش بەهەمان توندی و دژواری شەڕ بەردەوامە لەهەموو هەرێمەكاندا، توركیا لەدوو رۆژی كۆتایی ئەم هەفتەیەدا دەستیكردووە بەبەكارهێنانی چەكی كیمیایی. هاوڵاتى: هیچ زانیارییەكی نوێ هەیە لەبارەی زیانەكانی سوپاكەی ئەردۆغان؟ زاگرۆس هیوا: لە بەیاننامەكەماندا هاتووە تا دوێنێ بەدیاریكراوی 218 سەربازی توركیا كوژراون و زیاتر لە 40 سەربازی دیكەیان برینداربوون هەروەها 11 هەڤاڵی ئێمە شەهیدن لەڕۆژی یەكەمەوە تا دوێنێ‌ كە راگەیەندراوە. هاوڵاتى: بەڵام توركیا وا وێنای دەكات كە 56 گەریلای پەكەكەی شەهیدكردبێت؟ زاگرۆس هیوا: توركیا ئەو شەڕەی بۆ ئەوەیە لە رای گشتیدا خۆی وەكو سەركەوتوو نیشانبدات و بڵێت  سەركەوتوو بووم و ناچارە ژمارەكە زۆر دەكات، بەڵام ئەگەر ئێمە ژمارەی ئەو گەریلایانە كۆبكەینەوە كە توركیا دەڵێت شەهیدبوونە 10 بەرامبەری ژمارەی هەموو پەكەكەیە. هاوڵاتى: هیچ گەریلایەكتان بەچەكی كیمیایی شەهیدبووە؟ زاگرۆس هیوا: گەریلایەكی عەرەب كە راگەیەندرابوو بە چەكی كیمیایی شەهید بووە. هاوڵاتى: ئایا پارتی هاوكاری سوپای توركیای كردووە لە م ئۆپەراسیۆنەیدا؟ سوپای توركیاش دەڵێت چەند شوێنێكی هەستیارمان گرتووە ئەو شتە چۆنە؟ زاگرۆس هیوا: پارتی بۆ ئەوەی كە توركیا بەسەر گەریلادا سەربكەوێت هەموو ئاسانكاری و هەموو هاوكاریەكی سوپای توركیای كردووە، كاردانەوەی خەڵكی ئامێدی و خەڵكی بامەڕنێ بەرامبەر سوپای توركیا هەبوو 2008 نەیانهێشت سوپای توركیا بێتە پێشەوەو كورەژار و ئەو شوێنانە بگرێت، ئێستا بۆ ئەوەی كاردانەوەی خەڵك دروست نەبێت ئامێدی، دێرەلوك، شیلادزێ‌، بامەڕنێ  و ئەو شوێنانە سوپای توركیا عەسكەرەكانی بەجلی زێرەڤانییەوە لەناو سەیارەی زێرەڤانی و ئاسایشدا دەچن بۆ شوێنی نزیك گەریلاكان و ئەوكات بەجلی سوپای توركیاوە دەچنە هەرێمی هەڤاڵان. واتا پارتی هەموو هاوكاریەكیان دەكات، ئەو هەلیكۆپتەرانەی كە دێن عەسكەر دادەنێن ئەو هەلیكۆپتەرانە هیچكامیان لە سنوری توركیاوە نایەنە ناوەوە، ئەوان سەرەتا دێنە بامەرنێ و ئامێدی و لەپشتەوە دەیانەوێت دەربازی هەرێمی گەریلا ببن و عەسكەر داببەزێنن. راستە سوپای توركیا ئێستا لە هەندێك شوێن هەیەو نەیتوانیوە سەقامگیر بێت و شەڕوپێكدادان لەنێوان سوپای توركیاو گەریلادا تا ئێستاش بەردەوامە و گەریلا ئەو هەرێمانەی بەرنەداوە. هاوڵاتى: تیمی كوردستانی عێراقی سی پی تی هەیە باسی نەخشەی ئۆپەڕاسیۆنی سەربازی چنگی قوفڵی كردووە،واتە دوایین گۆڕانكارییەكان، ئەو باسی ئەوەی كردووە كە لەچەند ناوچەیەك سەربازیان داناوە بۆ نموونە: لەكورەژار چەند شوێنێكی دیكە، ئایا ئەمە ئەسڵی هەیە؟  زاگرۆس هیوا: نەخێر، ئەگەریش لەوێ داینابێت هەڤاڵان لەوێ پاشەكشەیان نەكردووە و لەگەڵیان شەڕ دەكەن. هاوڵاتى: دەتوانین بڵێین سوپای توركیا شكستی هێناوە؟ زاگرۆس هیوا: تائێستا شكستی هێناوە بەپێی ئەو پلانانەی كە دایناوە، بەپێی ئەو هەموو چەك و جبەخانە و تەكنەلۆجیایەی كە بەكاریهێناوە و سوپای دووەمی ناتۆیە، بەڵام تائێستا نەیتوانیوە بڵێت ئێرەم بەتەواوی خستۆتە ژێر كۆنترۆڵی خۆمەوەو تائێستاش لەو شوێنانەی كەعەسكەریشی دانابێت شەڕو پێكدادان بەردەوامە. هاوڵاتى: ئەو چەكە بەهێزە چییە كە ئەمجارە گەریلا توانیویەتی زەڕبەی توند لەسوپاكەی ئەردۆغان بوەشێنێت، لەماوەی هەفتەیەكدا سەدانیان لێ بكوژێت؟ زاگرۆس هیوا: چەكی ئێمە تاكتیكی ئێمەیە، واتا خۆڕێكخستنەوەی گەریلایە بەپێی سەردەم، چەكی ئێمە تاكتیكی تیمی جوڵەپێكراوە، سوپای توركیا ناتوانێت بیانبینێتەوە، قوڵایی ئەرازی بەكاردێنین، تاكتیكی ئێمە ئەو شەڕەیە كە تیمەكانی ئێمە ئەنجامی دەدەن، بەو شێوەیە ئێمە بەتاكتیكی خۆمان هەم تەكنیكی سوپای توركیا پوچەڵدەكەینەوەو هەم زەڕبەشیان لێدەدەین. هاوڵاتى: موراد قەرەیلان فەرماندەی نەبەگە قسەی لەگەڵ گەریلاكان كردبوو لەڕێگەی ئامێری بێتەلەوە، ئەم قسەكردنەی سەركردەكانی پەكەكە لەگەڵ گەریلاكان تاچەند بەرخودانیان زیاد دەكات بەرامبەر سوپای توركیا و تاچەند تەحەمول و ئارامگرتنیان پێدەدات لەو ناوچانەدا؟  زاگرۆس هیوا: بێگومان ورەو هێزیان پێدەدات تا زیاتر و زۆرتر بەرەنگاری بكەن و زۆرتر خۆڕاگری بكەن و بەرخودان بكەن و شتێكی پۆزەتیڤە.

عەمار عەزیز   مستەفا كازمی لەشەنگالەوە یارمەتی سوپاكەی ئەردۆغان دەدات لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا هێزێكی زۆری بەچەكی قورسەوە رەوانەی شنگال كردووە ئەوەش لەپێناو   كونتروڵكردنی سنوری نێوان عێراق و سوریا و لێدان لەهێزەكانی یەبەشە. دۆخی شەنگال رۆژ بە رۆژ بەرەو ئاڵوزی زیاتر دەڕوات و گرژی و كێشەكان لەنێوان لایەنەكان زیاتر دەبێت بەتایبەت لەنێوان یەبەشە و سوپادا كە مستەفا كازمی دەیەوێت رۆڵی یەبەشە لەشەنگالدا كەمبكاتەوە، لەكاتێكدا هێزەكانی پارتی كرێكارانی كوردستان شەنگالیان لەدەستی داعش رزگار كردو ساڵی 2018 پەكەكە بەفەرمی لە شەنگال كشاوەتەوە. بەرپرسێكی سوپای عێراق ئامانجی هاتنی ئەو فیرقە سەربازییەی سوپای عێراق بۆ شەنگال ئاشكرا دەكات و دەشڵێت:» بۆ كۆنترۆڵكردنی سنوری نێوان سوریاو عێراق هاتوون». سەعد قاسم،  لێپرسراوی راگەیاندنی فیرقەی 20ی سوپای عێراق لەشەنگال لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت: « ئەو هێزەی كە پێش دوو رۆژ گەیشتوونەتە شەنگال  بۆ سێ‌ مەبەستی سەرەكین ، یەكەمیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو چەكدارانەی داعشە كە ئەگەر هێرش بكەن تا ئەم هێزە بەرپەرچی بداتەوەو رێگا بە ئەوان نەدات كاری تیرۆری و كوشتن لەناوچەكە بكەن ، دووەمیان  كونتروڵكردنی بەتەواوەتی سنوری عێراق لەگەڵ سوریا كەئەمەش خاڵێكی زۆر گرنگە، چونكە تا سنور بەتەواوی كونتروڵ نەكرێت كێشە هەر دروست دەبێت «. لێپرسراوی راگەیاندنی فیرقەی 20ی سوپای عێراق لەشەنگال، مەبەستی سێیەمی هاتنی سوپای عێراقی روونكردەوە كە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو گروپانەیە كە سەرپێچی یاسا دەكەن و دەیانەوێت دۆخی ناوچەكە لەڕووی ئەمنییەوە تێكبدەن. مستەفا كازمی لەگەڵ ناردنی هێز بۆ شەنگال دوێنێ سێشەممە بڕیاریدا پارێزگاری نەینەوا بەوەكالەت ببێتە قایمقامی قەزای شەنگال. رەفعەت سمو ، جێگری پارێزگاری نەینەوا بۆ كاروباری كارگێڕی لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتى وت: «  سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە، نەجم جبوری پارێزگاری نەینەوا سەرپەرشتی كاروبارە ئیدارییەكانی شەنگال بكات و وەك قایمقام قەزاكە بەڕێوەببات بەشێوەیەكی كاتی ، هەفتانە یەك رۆژ لەشەنگال دەوام بكات». جێگری پارێزگاری نەینەوا باسی لەوەشكرد كە (فەهد حامد) قایمقامی ئێستای شەنگال شەرعی نیەو ئیدارەی پارێزگای نەینەوا مامەڵەی لەگەڵ ناكات. خودێدا ئەلیاس، لێپرسراوی ئەنجومەنی خۆسەری دیموكرات لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتى وت:» ئەو هێزەی عێراق پێكهاتبوون لەكەتیبەیەكی دەبابە لەگەڵ كەتیبەیەكی تری چەكی قورس، جگە لەمانەش لەگەڵ فیرقەیەكی سەربازی، ئەم هێزەیە هاتوون سنورێك بۆ چالاكییەكانمان دابنێن و خەونەكەی خۆیان جێبەجێ‌ بكەن ئەویش رێككەوتنی بەغداو هەولێر كە لەكۆتایی ساڵی 2020 واژۆكراوە». لەكۆتایی ساڵی 2020، لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتەكەی كازمی رێككەوتنێك كراوە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شەنگال، بەڵام هێزەكانی یەبەشەو بەشێك لەدانیشتوانەكەی دەڵێن پرس و راوێژ بەئەوان نەكراوەو لەگەڵیدا نین. ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنی خۆسەری پێشیوابوو كە شەنگال هیچ پێویستی بەچەكی قورس و هێزی زیاتر نیەو  شەنگال ئارامە، بەڵام هەندێك لایەن دەیانەوێت دۆخی ئەمنی قەزاكە تێكبدەن، وتیشی:»پەیاممان بەو ئەو هێزەی عێراق كە هاتوونەتە ناو شەنگال ئەوەیە كە هیچ كەسێك ناتوانێت بیانترسێنێت و بەردەوام دەبن لەسەر خەباتی خۆمان». فەرماندەی پاراستنی هێزی  ئێزدیخان  كە سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەیە لەشەنگال لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتى حەشدی شەعبی و یەبەشە تۆمەتبار دەكات بەدروستبوونی گرژی و ئاڵوزی و شەڕ لەشەنگالدا. حەیدەر شەشۆ پێشیوابوو ئەو شەڕو ئاڵۆزییەی نێوان سوپای عێراق و یەبەشە پەیوەندی بەدەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی توركیاوە هەبووە بۆ سەر ناوچەكانی بادینان وتیشی:» ئێمە بەدووری نابینین چونكە هەر كاتێك ئۆپەراسیۆن لەهەرێمی كوردستان دەستپێ‌دەكات، پەكەكە دەڵێت ئێمە لەشەنگالیشین ئەمە رێگا بۆ توركیا خۆشدەكات بۆردومانی ناوچە سنورییەكان بكات». فەرماندەی پاراستنی هێزی  ئێزدیخان  پێشیوابوو كە حكومەتی عێراق تەنیا ناوە، حكومەتێك نیە كە بتوانێت كێشەكانی شەنگال چارەسەربكات یان بەرگری لەسنورەكانی خۆی بكات «حكومەتی عێراق بەرژەوەندی لەگەڵ ئێران هەیە، بۆیە ناتوانێت هیچ قسەیەك لەسەر حەشدی شەعبی بكات، لەهەمانكاتدا چەند كەسێك لە حكومەتی عێراق بەرژەوەندییان لەگەڵ توركیا هەیە، بۆیە هیچ هەڵوێستیان لەسەر بۆردومانكردن و بەزاندنی سنورەكان نیە، بەغدا وا مامەڵە لەگەڵ توركیاش دەكات كە شەنگال بۆردومان بكات بە بیانووی بوونی پەكەكە». هەشت هێزی جیاواز لەشەنگال بوونیان هەیە كەژمارەیان دەگاتە 37 هەزارو 700 چەكدار. كە ئەوانیش پێكهاتوون لە هێزەكانی ( سەبازی سوپای عێراق ، پۆلیسی فیدراڵی ، پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ، هێزەكانی یەبەشە- یەجەشە، حەشدی شەعبی، پێشمەرگەی پاراستنی مەزارگەی شەرەفەدین ، پێشمەرگەی حەیدەر شەشۆ).  كارمەندانی پۆلیسی ناوخۆ هەزار و 900 پۆلیس ، لەگەڵ لیوایەكی سوپای عێراق كە لەشەنگال ژمارەیان سێ هەزار و 500 سەربازە.  چوار هەزار و 800 شەڕڤان، 15 هەزار سەربازی حەشدی شەعبی، لەگەڵ سێ‌ هەزار پێشمەرگە لەمەزارگەی شەرەفەدین،  هێزەكانی سوپا و پۆلیسی فیدرالی  ژمارەیان 14 هەزار كەس دەبێت.

هاوڵاتى هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە رایگەیاند:" دەسەڵات لە بابەتی ئوکراینادا شەڕ رەتدەکاتەوە و لە هەرێمی کوردستان شەڕی هەڵگیرساندووە". پەروین بوڵدان  لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا رووی دەمی لە ئاکپارتی کرد و وتی: "ئێوە لە هەوڵی ئاشتەوایی ئێمە نیگەرانن و ئەمە دەبینین، بەڵام وازناهێنین". هەروەها باسی لە دۆخی ئابووریی تورکیا کرد و رایگەیاند، بەپێی ئامارەکان لە هەر سێ کەس دووانیان پێیانوایە لە ئاییندەدا گەندەڵی لە تورکیادا زیاتر دەبێت. بوڵدان لەبارەی دۆسیەی داخستنی هەدەپە وتی، هەفتەی رابردوو ئەندامانی بەشی یاسایی پارتەکە بەرگرینامەی پێویستیان بەرزکردووەتەوە.  بەرەبەیانی رۆژی 18ـی نیسانی 2022 سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی بۆ سەر گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بە ناوی چڕنووک - قوفڵ لە هەرێمی کوردستان دەستپێکرد. رۆژی دووشەممە 25-4-2022 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکەیان بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەو کاتەی، وەک خۆی دەڵێت، هەڕەشەی پەکەکە بۆسەر وڵاتەکەی ناهێڵێت. ئەردۆغان لەبارەی سنووربەزێنیی سەربازانی وڵاتەکەی وتی، ئامانجیان رووبەڕووبوونەوە و تێکشکاندنی تەواوەتی پەکەکەیە و وتیشی: "ئەم ئۆپەراسیۆنەی دواییش هاوشێوەی ئەوانی دیکە گونجاوە و لە چوارچێوەی رێککەوتننامە دووقۆڵییەکانی دراوسێکانمان و لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەدەبرێت".

هاوڵاتى ئەمرۆ بافڵ تاڵەبانی سەردانی هێزەكانی حەفتای كرد و لەگەڵ فەرماندەکانی ھێزی حەفتای ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کۆبووەوە و رایگەیاند:" لە هەوڵەكانمان بۆ بونیادنانی هێزێكی تۆكمە و مۆدێرن بەردەوامین، ئەوەشی وتووە، رێگە بەهیچ كەسێك نادەین هێزی تایبەتی هەبێت. ئەمرۆ سێشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەکراوە، بەمەبەستی بەدواداچوون و لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە دوایین بەرەوپێشچوون و گۆڕانكارییەكان، بافڵ تاڵەبانی سەردانی هێزەكانی حەفتای كرد و لەگەڵ فەرماندەکانی ھێزی حەفتای ھێزی پێشمەرگەی کوردستان کۆبووەوە. ‏‎لە كۆبوونەیەكدا كە شاڵاو کۆسرەت رەسول و شۆڕش ئیسماعیل، وە‌زیری پێشمه‌رگه‌ و جەلال شێخ ناجی، لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری—زانیاریی ھەرێمی کوردستان بەشداربوون، گفتوگۆکراوە لەبارەی گەشەسەندن، پڕچەككردنی هێزی پێشمەرگە و جموجووڵی پاشماوەكانی داعش. ‏‎بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، لە كۆبوونەوەكەدا بافڵ تاڵەبانی جەختی لە بەرەوپێشبردنی توانا مرۆیی و سەربازییەكان كردۆتەوە و رایگەیاندووە، لە هەوڵەكانمان بۆ بونیادنانی هێزێكی تۆكمە و مۆدێرن بەردەوامین. مەشقی چڕ و راهێنانی بەردەوامی هێزەكان و دابینكردنی پێداویستییەكان كۆڵەكەی گرنگی سوپایە و ئێمەش دەمانەوێت هێزی پێشمەرگە بە باشترین شێوە ئامادە و پڕچەك بكەین. ‏‎لە درێژەی كۆبوونەوەكەدا بافڵ تاڵەبانی باسی لە گرنگی توانا هەواڵگرییەكان كردووە و وتویەتی، دەبێت لەسەر بنەمای زانیاری ورد، هاوكاری و هەماهەنگی هێزە ئەمنییەكان كردە سەربازییەكان ئەنجامبدرێت و پاراستنی ئارامی و سەقامگیری هەرێمی كوردستانیش لەسەروو هەموو بەرژەوەندییەكانەوە بێت. ‏‎هەر لە كۆبوونەوەكەدا دوایین جموجووڵ و چالاكییەكانی داعش تاوتوێكران و بافڵ تاڵەبانی فەرماندە سەربازییەكانی راسپاردووە، بە هەمووشێوەیەك دژی هەر جوڵە و پلانێك بوەستنەوە كە ئارامیی هەرێمی كوردستان بخاتە مەترسییەوە. بۆ ئەمەش كاری هاوبەش و هەماهەنگی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی بە گرنگ وەسفكرد. ‏‎بە گوێرەی هەمان ڕاگەیەندراو، بافڵ  تاڵەبانی جەختیشی كردۆتەوە، هێزی پێشمەرگە و هەموو هێزە ئەمنییەكانی كوردستان پارێزەری راستەقینەی سەر و ماڵی خەڵكن. بۆیە رێگە بەهیچ كەسێك نادەین هێزی تایبەتی هەبێت و بە هەمووشێوەیەك دژی دەوەستینەوە.  

هاوڵاتی   پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند:" لەسەر داوا و پێشنیازی باڵیۆزی كۆماری هیندستان له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان بە فەرمی سەردانی وڵاتی هیندستانی کردووە و سەردانەکە 10 رۆژی بووە و لەسەر ئەرکی دارایی تایبەتی خۆیان بووە نەوەک حکومەت". هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ سیشەممە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو وەک پارێزگاری سلیمانی نوێنەرایەتی شاری سلێمانی دەکات و به‌پێی بنه‌ماو پێوه‌ر و هه‌ڵسه‌نگاندن و توێژینه‌وه‌كانی باڵیۆزی وڵاتی هیندستان لە عێراق بۆ ساڵی 2022، له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه‌، وه‌ک میوانی ناوازه‌ی 2022 دیاریكراوە و بانگهێشتی وڵاتەکە کراوە. هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاشکراشیکردووە، هیچ بودجەیەکی گشتی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بۆ سەردانەکەی بۆ هیندستان تەرخان نەکراوە، چونکە لە میوانداریەکەی وڵاتی هیندستاندا پارێزگار و هاوه‌ڵێكی وه‌ک میوانی به‌رنامه‌ی ساڵانه‌ی میوانه‌ ناوازه ‌و دیاره‌كان‌ میوانداریی كراون، هه‌موو تێچووه‌ داراییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان له‌ ئه‌ستۆی "ئه‌نجومه‌نی هیندی بۆ په‌یوه‌ندییه‌ كولتورییه‌كان بووە" و هه‌موو پابه‌ندییه‌ دارایی و ماڵییه‌كانی تر له‌ ئه‌ستۆی خودی پارێزگار بووە دەشڵێت، "لە سەردانەکەمدا هیچ ئەرکێکی دارایم نەخستووەتە سەر حکومەتی هەرێم." لەبارەی ئاماجی سەردانەکەیەوە بۆ هیندستان ئاماژەی بەوەدا، "یەکێک لە ئامانجەکانی سەردانەکە؛ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌ مرۆیی، كلتوری، شارستانی، ژیاری، سیاسی، ئابوری، بازرگانی، گه‌شتیاری، ته‌كنۆلۆژی، زانكۆیی، هونه‌ری، فه‌رهه‌نگی، پێكه‌وه‌ژیان، ته‌ندروستی و ژینگه‌ییه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێم له‌گه‌ڵ هیندستان بووە، کە به‌یه‌كێك له‌ پێشكه‌وتووترین وڵاتانی دنیا داده‌نرێت." باسی لەوەشکردووە، "یەکێکی تر لە ئامانجەکان سود وه‌رگرتن بووە له‌ ئه‌زموون و داهێنان و به‌ڕێوه‌بردنی خه‌ڵك، خزمه‌تگوزارییه‌كان، سه‌رمایه‌گوزاریی وڵاته‌ پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان، یه‌كترقبوڵكردنی ئایینه‌كان و بیره‌ جیاوازه‌كان، هاوبه‌شیی كارای ژنان و پابه‌ندبوون به‌ ڕه‌سه‌نایه‌تی، كوالێتی و داهێنانه‌ نوێكان، جگە لە چەندین ئامانجی دیکە". هەڤاڵ ئەبوبەکر ئاشکرایکردووە، لە سەردانەکەیدا 38 دەستکەوتیان هەبووە بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق کە گرنگترینیان "پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌ دبلۆماسییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خوێندنی باڵا و زامنكردنی كورسیی خوێندن به‌ پشتیوانیی ICCR بۆ خوێندكارانی خوێندنی باڵا و پتەوکردنی پەیوەندی زانکۆکانی هەردوو وڵات بووە"، لەگەڵ "ناساندنی ژوورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی کوردستان و یەكێتی وەبەرهێنەران و بەڵێندەرانی سلێمانی بە هەموو دامەزراوە بازرگانی و پیشەسازییەکانی ئەو وڵاتە بەتایبەتی کۆنفیدراسیۆنی پیشەسازیی هیندیی و ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هیندستان و تۆمارکردن و بانگهێشتکردنی پارێزگای سلێمانی بۆ کۆنگرەی ئابوریی نێودەوڵەتیی لە مۆمبای و وەک بەشدارێکی کارا و خاوەن ڕوئیا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی".  

  هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەخری کەریم، کەسایەتیی سیاسیی عێراق کۆبووەوە و گفتوگۆی چەند پرسێکیان کرد، لەنێویاندا پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق. رۆژی سێشه‌ممه‌ 26ی نیسانی 2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له‌ فه‌خرى کەریم، كه‌سايه‌تيى سياسيى عێراق كرد.‏ بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و فەخری کەریم له‌ ديدارێكدا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى وڵات، هه‌وڵه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زيرانى داهاتووى عێراق، ئاڵنگارییەکانی ئه‌م قۆناخه‌ و ‏پێشبينييه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى له‌ عێراق گفتوگۆيان كردووە و بيروڕايان گۆڕيوەتەوە. هەر لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێويستی و گرنگیی هاريكاریی نێوان هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى عێراق بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌وپێشه‌وه‌ و ده‌رچوونى دۆخى سياسى له‌ چه‌قبه‌ستوويى و گه‌يشتن به‌ ده‌ره‌نجامێك كه‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى دۆخى ئێستا و داهاتووى وڵات و پێويستييه‌كانى بێت.‏

هاوڵاتی ئەمرۆ مەسعود بارزانی پێشوازی لە وەفدێكی باڵای هاوپەیمانیی سەروەری كرد. وەفدەکە پێكهاتبوو لە خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانیی سەروەری؛ محەممەد حەلبووسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و ئەحمەد جبووری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق. بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی كۆبونه‌وه‌كه‌، "لە دیدارەكەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق، كۆسپ و گرفتەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و جەخت لەسەر هەوڵدان بۆ كۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی و پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق كرایەوە."      

هاوڵاتی سه‌رۆك كۆمارى توركیا نهێنیه‌ك ئاشكراده‌كات‌ وكە رێككەوتنی نێودەڵەتییان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەكانیان هەیە و دەڵێت:"  بەردەوامدەبین تائەوکاتەی کۆنتڕۆڵی خۆمان لەسەر سنوره‌كان جێگیرده‌كه‌ین". ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:"  ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ كه‌ لەدژی په‌كه‌كه‌ لەباکوری عێراق ئه‌نجامدا ، به‌گوێره‌ى یاسا نێودەوڵەتیه‌كان كارمان كردووه‌". ئەردۆغان وتیشی:"تورکیا بەردەوامدەبێت لەئۆپەراسیۆنەکانی دژی په‌كه‌كه‌ لەدەرەوەی سنوره‌كانى وڵاتى خۆمان، بەردەوامدەبین تائەوکاتەی کۆنتڕۆڵی خۆمان لەسەر سنوره‌كان جێگیرده‌كه‌ین". ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه‌، "تاوه‌كو ناوچه‌ى زاب به‌ته‌واوى پاكنه‌كه‌ینه‌وه‌ ناوه‌ستین‌و به‌رده‌وامده‌بین‌و ته‌نها ئه‌و ئامانجه‌ش ماوه‌ به‌ده‌ستى بهێنین، چونكه‌ هیچ ئه‌شكه‌وت‌و لوتكه‌یه‌ك نه‌ماوه‌ ئێستا سه‌ربازانى ئێمه‌ى تێدا نه‌بێت". ئەمەش لەكاتێكدایە دوو رۆژ لەمەوبەر فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:" تەنها یەک کۆنووس بوونی هەیە لەنێوان عێراق و تورکیادا کە لە ساڵی ١٩٨٤دا لەلایەن تاریق عەزیزی وەزیری دەرەوەی ئەو سەردەمی عێراقەوە واژوو کراوە". بەگوێرەی کۆنووسەکە، رێگە دراوە تورکیا پێنج کیلۆمەتر بێتە ناو خاکی عێراقەوە بەڵام بە مەرجێک کە ٧٢ کاتژمێر پێشتر عێراق ئاگادار بکاتەوە و پاش ٧٢ کاتژمێریش بکشێتەوە. باسی لەوەشکردووە، ئەم کۆنووسە تەنها بۆ ساڵێک نوسراوە و جگە لەوەش هیچ رێککەوتننامەیەکی دیکە لەنێوان عێراق تورکیا نییە بۆ هاتنە ناوەوەی تورکیا. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە  ئاماری هەفتەی ڕابردووی هێرشە داگیركارییەكانی دەوڵەتی توركی لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا ڕاگەیاند كە زیاتر لە 218 سەربایان كوشتووەو بەو هۆیەوە وەزیری بەرگری توركیا كۆتایی هاتنی قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنەكەی راگەیاند. كاتژمێر 9ی شەوی 17ی نیسانی 2022، سوپای توركیا بەچەندین كۆپتەرو سەربازەوەلەژێر ناوی "جنگی قوفڵ"، هێرشی بۆسەر پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) دەستپێكرد.  

  هاوڵاتی ژمارەیەك رۆشنبیر و كەسانی دیار بەیاننامەیەكیان بڵاوكردووەتەوە و داوای دەستبەجێ‌ ئازادكردنی  عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەكەن و دەڵێن:" ئازادیی ئۆجەلان بۆتە کلیلی چارەسەریی دۆزی گەلی کورد و بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامی و بەیەکەوەژیانی دیموکراتیانەی گەلان لە ناوچەکەدا". عەبدوڵڵا ئۆجەلان ریبەری پارتی كرێكارانی كوردستانە و ریبەری پارتی كرێكارانی كوردستانە و زیاتر لە 24 ساڵە لە زیندانە. ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 27ی نیسانی 2022، ژمارەیەك رۆشنبیر  بەیاننامەیەكیان بڵاوكردۆتەوە و رایدەگەیەنن:" ئۆجەلان کە لەپێناو ماف و ئازادییەکانی گەلەکەی و گەلانی خۆرهەڵاتی ناویندا تێکۆشانی کردووە". راشیدەگەیەنن:" ئێمە وەک رۆشنبیرانی کورد- جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کەوا دۆزی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان دۆزێکی تاکەکەسی نییە- بەڵکو دۆزەکەی گوزارشت لە دۆزی رەوای گەلی کورد و رێبازی  چارەسەریی دۆزی گەلەکەمان و بەدیهێنانی ئاشتی دەکات. تا دۆزی گەلی کوردیش بەرێبازی ئاشتی و دیموکراتیانە چارەسەر نەبێت- بەهیچ شێوەیەک ئاشتی و ئارامی لە تورکیا و کوردستان و تەواوی خۆرهەڵاتی ناوین بەدینایەت. بۆیە ئەمڕۆ ئازادیی بەڕێز ئۆجەلان بۆتە کلیلی چارەسەریی دۆزی گەلی کورد و بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامی و بەیەکەوەژیانی دیموکراتیانەی گەلان لە ناوچەکەدا". دەقی بەیاننامەكە:.. بەیاننامەی هاوبەشی رۆشنبیران سەبارەت بە  دەستبەجێ ئازادیی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان وەک بیرمەند و رێبەرێکی تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان ٢٤ ساڵە لەمیانەی پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتیدا لە زیندانی ئیمڕاڵیدا زیندانییە و بەتوندترین شێوە گۆشەگیر کراوە. بەڕێز ئۆجەلان کە لەپێناو ماف و ئازادییەکانی گەلەکەی و گەلانی خۆرهەڵاتی ناویندا تێکۆشانی کردووە و رێبەرێتی بزووتنەوەیەکی ئازادیخوازیی دەکات- لەبواری هزری و سیاسی و کۆمەڵایەتیدا خاوەنی دەیان پەڕتووکی نەوازەیە. لەبەرئەوەی لە بیرکردنەوە و ژیان و تێکۆشانیدا خاوەن رێباز و جیهانبینییەکی ئازادیخوازانەیە و دژ بە ئەقڵییەتی سیستەمی داگیرکاریی و پاوانخوازیی لە کوردستان و ناوچەکە و جیهانە و تێکۆشانی بەرگریخوازیی و بەرەنگاربوونەوەی ئەو سیستەمەی بەڕێوەبردووە- بۆیە بەبەشداریی چەندین دەوڵەت و بە پیلانگێڕییەک رادەستی دەوڵەتی تورکیا کرایەوە. وەک دەزانرێت رژێمی تورکیا بەهیچ شێوەیەک دان بە بوون و ماف و ئازادییەکانی گەلی کورددا نانێت و نکۆڵی لێدەکات- کۆمەڵکوژیی و توانەوە و کۆچبەریی و پارچەکردنی بەسەردا سەپاندووە. ئەمە لەکاتێکدا بەڕێز ئۆجەلان زیاتر لە سی ساڵە رێبازی ئاشتیخوازیی و چارەسەری سیاسی و دیموکراتیانەی لە تێکۆشانی خۆیدا بە بنچینە وەرگرتووە و لەمیانەی چەندین ئاگربەست و پڕۆژەی چارەسەریی و بانگەوازی ئاشتیخوازانەوە لەهەوڵی چارەسەرکردنی دۆزی رەوای گەلەکەماندا بووە. هەروەها لەمیانەی چەندین بەرگرینامەدا لە زیندان جەخت لەسەر بنچینەکانی ئازادی و دادپەروەریی و یەکسانی و ئاشتی نێوان گەلان دەکاتەوە. بەڵام هەمیشە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەشەڕ و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان وەڵامی داخوازییە ئازادیخوازییەکانی بەڕێز ئۆجەلان و پەکەکە و گەلی کوردی داوەتەوە. ئێمە وەک رۆشنبیرانی کورد- جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کەوا دۆزی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجەلان دۆزێکی تاکەکەسی نییە- بەڵکو دۆزەکەی گوزارشت لە دۆزی رەوای گەلی کورد و رێبازی  چارەسەریی دۆزی گەلەکەمان و بەدیهێنانی ئاشتی دەکات. تا دۆزی گەلی کوردیش بەرێبازی ئاشتی و دیموکراتیانە چارەسەر نەبێت- بەهیچ شێوەیەک ئاشتی و ئارامی لە تورکیا و کوردستان و تەواوی خۆرهەڵاتی ناوین بەدینایەت. بۆیە ئەمڕۆ ئازادیی بەڕێز ئۆجەلان بۆتە کلیلی چارەسەریی دۆزی گەلی کورد و بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامی و بەیەکەوەژیانی دیموکراتیانەی گەلان لە ناوچەکەدا. بەڕێز ئۆجەلان لەماوەی ئەو بیستوسێ ساڵەدا لە دژوارترین دۆخی زیندانییدا ژیانی بەسەربردووە- بەگەلێک شێواز و رێگەوە ئەشکەنجە دراوە و گۆشەگیرییەکی توندی بێوێنەی بەسەردا سەپێنراوە و راپۆرتەکانی "کۆمیتەی پێشگرتن لە ئەشکەنجەی کۆنسەی ئەوروپا"ش ئەو راستیانەی دووپاتکردۆتەوە و دەستنیشانی کردووە کە دۆخێکی نائاسایی لە زیندانی ئیمراڵیدا هەیە. هەروەها کۆنسەی ئەوروپاش داوای روونکردنەوە و زانیاریی لەسەر دۆخی بەڕێز ئۆجەلان کردووە.  لەسەر ئەم بنەمایە؛ ئێمە وەک رۆشنبیران- لەم بەیاننامە هاوبەشەماندا رایدەگەیەنین کەوا دەوڵەتی تورکیا و ئەو دەوڵەتانەی بەشدارییان لە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیی رادەستکردن و زیندانیکردنی بەڕێز ئۆجەلاندا کردووە- وەک چۆن بەرپرسیارن لە ژیان و گیان و تەندرووستی بەڕێز ئۆجەلاندا- بەهەمان شێوە بەرپرسیاریشن لە ئازادکردنیدا. زیاتر مانەوەی بەڕێزیان لە زینداندا چارەسەرکردنی دۆزی رەوای گەلەکەمان و بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیریی لەناوچەکە دژوارتر ئاستەمتر دەکات. بۆیە بانگەوازیی لە دەوڵەتی تورکیا و دەوڵەتانی بەشدار لەپیلانگێڕییەکە دەکەین کە دەستبەجێ بەڕێز ئۆجەلان لەزینداندا ئازاد بکەن- کە رێگە لەبەردەم چارەسەریی و ئاشتی و بەیەکەوەژیانی گەلان دەکاتەوە. هەروەها بانگەوازیی لە گەلەکەمان دەکەین کەوا لەپێناو ئازادکردنی بەڕێز ئۆجەلان و چارەسەریی دۆزە رەواکەمان و بەدیهێنانی ئاشتی و ئارامیدا تێکۆشانی ئازادیخوازانەیان بەهێزتر بکەن و یەکێتی نەتەوەیی و دیموکراتیانەی خۆیان بونیاد بنێن. ناو رۆشنبیران: ناو                            پیشە                     شوێنی نیشتەجێ           پ.د. مەریوان عومەر حەسەن - مامۆستای زانکۆی سلێمانی - هەواری مامۆستایانی زانکۆ – سلێمانی شێرزاد حەسەن- نووسەر- سلێمانی د. فاروق رەفیق – نووسەر - سلێمانی د. مەریوان وریا قانیع – مامۆستای زانکۆ – ئەمستردام ئۆمەر دزەیی- هونەرمەند- سلێمانی ئەیوب بارزانی – نووسەر و رۆشنبیر - سویسرا هۆزان مەحموود – چالاکوان و نووسەری فێمینسیتی - بریتانیا شنە محەمەد تاڵیب – رۆژنامەوان – سلێمانی  دکتۆر سیڤان سەعید – نووسەر و مامۆستای زانکۆ - وڵاتی چاینە مەرزیە ئەمین – چالاکوان – سوێد فاتمە موراد مەلا – مامۆستا لە زانکۆی فەرەنسی - هەولێر  شارا تاهیر – سۆسیال-پسکۆلۆژیست - سوێد ئەبوبەکر عومەر عەبدوڵڵا(ئەبوبەکرهەڵەدنی)- ئەندامی پەرلەمانی کوردستان -سلێمانی د. سەردار سەعدی - هاوڕێی دوای دوکتورا لە زاکۆی واغنینگەن و بەرێوەبەری ئەنستیتوی زانستە کۆمەڵایەتیەکان لە زانکۆی رۆژئاوا - کانادا د.فەرهاد مارف بەرزنجی – توێژەر و مامۆستای زانکۆ – سلێمانی د.هیوا حوسێن – مامۆستای زانکۆ – سلێمانی  د. تەلار عەلی ئەمین - مامۆستای مێژوو – زانکۆی سلێمانی – سلێمانی عوسمان ئیسماعیل - مامۆستای زانكۆ به‌شی یاسای نێوده‌وڵه‌تی. به‌ریتانیا پ.  د. مەحموود فتح الله ئەحمەد - پرۆفیسۆری خانەنشین- توێژەر - سلێمانی گەڕەکی بەرانان- سلێمانی پ.د. عبدالجبار مصطفی معروف - مامۆستای زانکۆ سلێمانی- هەواری مامۆستایانی زانکۆ-سلێمانی پ. د.رمضان مەحموود کریم - زانکۆی گەرمیان - کەلار – باشووری کوردستان دلشاد علی محەمەد(دڵشاد بەرزنجی) - هونەرمەندی شێوەکار-پێداگۆگ- شاعیر- ئەڵمانیا حەسەن جودی  - نووسەر و رۆژنامەوان - کوردستان خالید عەبدولرەحمان ئەحمەد( خالید دۆسکی) – ڕاگەیاندنکار – دهۆک پ.ی د. جلال انور سەعید - مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر- دێی زانکۆی نوێ د.لوقمان رەئووف - مامۆستا   - سەرنووسەر- سلێمانی – شەهیدانی زەرگەتە صلاح الدین انور قیتولی - مامۆستای زانکۆ - زانکۆی سلێمانی - هەواری زانکۆ – قولەرەیسی-سلێمانی - بنکەی توێژینەوەی زانستیی زانکۆ بەختیار ئەحمەد بابان - هونەرمەند – نەرویج صلاح عزالدین فارس (سەڵاح هەلاج ) - شاعیر - کەلار – باشووری کوردستان عومەر سلیم علی ( عومەر میراودەلی) – شاعیر و ڕۆماننووس - سلێمانی – قەزای ڕانیە خەندە حامید – ئەندامی ئاکادیمیای ژنۆلۆژیا - سلێمانی هاوڕێ مستەفا حەمە حسێن بانەیی - هونەرمەند -  سینەماکار-فینلاند – هێلسنکی ئومێد عوسمان عبدالرحمن - سیاسی – خانەنشین - بەریتانیا – لەندەن د. میران  جەلال محەممەد - مامۆستای زانکۆی سلێمانی- گەڕەکی زانکۆ –بەکرەجۆ– سلێمانی  هەژار فەقێ سلێمان - نووسەر و سەرپەرشتیاری پەروەردەیی - کەلار  - ئیدارەی گەرمیان پ.ی د. محەمەد نوری محەمەد امین - مامۆستای زانکۆی سلێمانی - سلێمانی – گەڕەکی ڕزگاری پ.ی د. موحەممەد عەلی - مامۆستای زانکۆ – شرۆڤەکاری سیاسی -هەواری مامۆستایانی زانکۆ-سلێمانی دڵشاد ڕەشید عەلی - نووسەر و ئەندازیاریی خانەنشین - سلێمانی - مامۆستایان پ.د. محەمەد عەبدولفەتتاح(حەمەی مەحوی) - پرۆفیسۆری خانەنشین – توێژەر-  سلێمانی -  ڕزگاری پ.ی د.سامان جەلال عەزیز - مامۆستای زانکۆ- زانکۆی سلێمانی                     سلێمانی گردی سەرچنار پرۆفیسۆر سالار باسیرە - مامۆستا لە زانکۆی دۆسڵدۆرف–- ئەڵمانیا- دوسیلدۆرف عەباس ڕۆستەم - ڕۆشنبیر  - خانەنشین - سلێمانی  - عەقاری لوقمان مستەفا عەبدولڵا - چالاکوان - دانیمارک - کۆبنهاگن      پ.د. هۆگر معروف فرج - مامۆستای زانکۆی سڵێمانی - سلێمانی – تووی مەلیک ئازاد عەبدول محەممەد ( ئازاد بەرزنجی) - سەرۆکی  دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم – سلێمانی محەمەد حەمەصالح تۆفیق - نووسەر و وەرگێڕ – سلێمانی بەرزان خانەقینی   (بەرزان وەهاب) - هونەرمەند – مامۆستا و پێشمەرگەی دێرین – خانەقین دکتۆر ھۆگر ئەحمەد - پسپۆری نەشتەرگەری – کوردستان - ھەولێر. د سەلاح حەمید حسێن - توێژەری دەرونی -ئوسترالیا. د ياسين خالد حەسەن سەردەشتي-مامۆستای زانکۆ-سلێمانی بەرزان عومەر دەوڵەت - پلاندانان، بواری ئەندازیاری- بیناسازی- ئەڵمانیا- میونشن ڕووناک شوانی - نووسەر و وەرگێڕ -  سوید – ستۆکهۆڵم خەرامان سابیر – مامۆستا - ئوسترالیا پەروا عەلی حەمە – پەرلەمانتاری پێشوو – سلێمانی کنێر عەبدوڵلا – نووسەر – سلێمانی پ.ی د. سامان عیزەدین سەعدون - مامۆستای زانکۆی سلێمانی - سلێمانی پ.د. ابراهیم عبدالرحمن مەحموود - مامۆستای زانکۆی گەرمیان - کەلار د. مەریوان حسێن فەتاح - مامۆستای زانکۆی چەرموو - کەلار م.ی. مه‌ریوان حه‌مه‌كه‌ریم ئه‌حمه‌د - مامۆستای زانكۆی گەرمیان - كه‌لار - كه‌لاری نوێ م.ی ارکان عبدالله مەحموود - مامۆستای زانکۆی سلێمانی - سلێمانی  پ.د. یاسین خالید حەسەن - مامۆستای مێژوو – توێژەر-زانکۆی سلێمانی -سلێمانی  د. ئاوارە فەرەیدوون قادر - مامۆستای زانکۆی سلێمانی - سلێمانی-گەڕەکی سرووشت پ.ی د.ئازاد حەسەن فتاح - مامۆستای زانکۆی سلێمانی - سلێمانی    پ.ی د. سەرکەوت عومەر ابراهیم - مامۆستای زانکۆی ڕاپەڕین - ڕانیە عومەر عەبدولکەریم حەمەئەمین کەسان - شاعیر – سلێمانی پ.ی.د.عدنان سجادی - مامۆستای زانکۆ ...سلێمانی پ.ی.د.عەباس مستەفا عەباس – مامۆستای زانکۆ -  سلێمانی د. بوشرا قادر کاکە محەمەد کەسنەزانی – مامۆستای زانکۆی سلێمانی – سلێمانی دارا سوبحان - وەرگێڕ – ئەرجەنتین د.موراد حەسەن – مامۆستای زانکۆ – ئوسترالیا  عەبدوڵڵا حجاب، نوسەر و سیاسەتمەدار/ نەرویج د. عوسمان اسماعیل\ مامۆستای زانكۆ - به‌ریتانیا دوکتۆر سەعید کەسکین، زانکۆی ئۆکسفۆرد، بریتانیا د شێرکۆ حەمەئەمین قادر/ مامۆستای زانکۆ/ سلێمانی عەلی کەریمی، نووسەر، سلێمانی فەرهاد حەمەساڵح کەریم – نووسەر – سەنگاو- کەرکوک سامان بەهمەن حەمید – مام٠ستای زانکۆ – گەرمیان-کەلار ئارام حاجی، رۆژنامەنووس و چاودێری سیاسی، سلێمانی شۆڕش ئەمین چالاکی مەدەنی – سلێمانی فوئاد عبدولرحمان -نووسەر -  بەلجیکا  ئاری عباس قادر  -مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیک -سلێمانی پێشەوا کاکەیی – شاعیر - قەڵادزێ دڵشاد جعفر حسین- مامۆستایی زانکۆی پۆلیتەکنیک - سلێمانی  گۆنا سیروان محەمەد - مامۆستایی ئامادەیی پیشەسازی کچان-سلێمانی  سروە نصرالدين مجيد- مامۆستای زانکۆی سلێمانی- سلێمانی د.هەندرێن نوعمان – هاوسەرۆکی رێکخراوی سەوزی ئەوروپی-کوردستانی- نەرویژ ڕەنجدەر گۆران مصطفی- مامۆستای زانکۆی پۆلیتەکنیک- سلێمانی کەمال چۆمانی- نووسەر -ئەڵمانیا  شێرزاد جعفر حسین- ئەندازیار- سوید بەهرە جعفر حسین - ئابوریناس- سوید هیوا سەید سەلیم - نووسەر و رۆژنامەوان- هەولێر چەتۆ حەوێزی - هەولێر تاریق فاتح – رۆژنامەی هاوڵاتی-سلێمانی سەرکەوت مەحسوم فەرەج - سلێمانی شوان محەمەد- رۆژنامەنووس- سلێمانی موعتەسەم نەجمەدین – رۆژنامەنووس- سلێمانی ئەبو کاروان فارس- سلێمانی ڕەنج عوسمان ئەحمەد- ڕۆژنامەنووس- ڕانییە شيرزاد عبدالخالق توفيق- هەڵسوڕاوی سياسی- سليمانی کۆساڵان عەبدولمەجید ھەورامی- ڕۆژنامەنوس- ھەڵەبجەی شەھید نەبەز خالید – چالاکوان - سلێمانی. لەتیف فاتیح فەرەج - نووسەر - چەمچەماڵ رزگار حەمەڕەوف - هونەرمەند - کەرکوک فەیسەڵ عادل یادگار- هونەرمەند- چەمچەماڵ هەڤاڵ سەمەد- هونەرمەند- چەمچەماڵ ئاسۆی ژیاندۆست- نووسەر -بەریتانیا هەڵوێست نەریمان ڕەحمان- شانۆکار- چەمچەماڵ  تالیب عەبدولکەریم- شانۆکار- چەمچەماڵ کەمال رەئوف رەحیم- رۆژنامەوان- سلێمانی دیاری محەمەد- ڕۆژنامەوان - ئیدارەی ڕاپەڕین حەمە میرەوەیسی- نووسەر- ئەمریکا ئەبوبەکر کاروانی- نووسەر-سلێمانی ئاکۆ غەریب- چالاکوان- سلێمانی رامان مەجید فقێ- - هەولێر  سەلمان کۆچەری- رۆژنامەوان- راپەرین سوورێن ئیبراهیم سەمین- نووسەر و مامۆستا- گەرمیان تەها رەسوڵ ئەحمەد – نووسەر و شێوەکار و رۆژنامەوان – سلێمانی  کاروان سەعید – مامۆستا – ستۆکهۆڵم - سوێد نیان ئۆرنزداڵ – مامۆستا – ستۆکهۆڵم - سوێد چالاک محەمەد  - چالاکوانی سیاسی و خاوەن ماڵپەری هەواڵنامەی کتێب- سوید ئارام حاجی – مافناس - سلێمانی هاوژین غەریب - رۆژنامەوان - سلێمانی بەرهەم عباس قادر - یاسایی - سلێمانی  سۆزە سالار جلال - مامۆستا - سلێمانی  ئازاد جعفر حسین - خانەنشین- سلێمانی  چرۆ جعفر حسین - چاودێری کۆمەڵایەتی -سوید هەڤاڵ محەمەد صدقی- مامۆستایی زانکۆی پۆلیتەکنیک- سلێمانی کریشنا عومەر عارف - یاسایی- سلێمانی شوان عبدللە کریم - خانەنشین - سلێمانی ئاودێر عبدللە کریم - چالاکوانی مەدەنی- المانیا  هەوراز عبدللە کریم - چالاک وانی مەدەنی - المانیا ئەلەند بەرزان بێکەس - خوێندکاری زانستە ڕامیاریەکان- بریتانیا ئەکرەم قادر سعید- خانەنشین - سلێمانی صبريه حەمه امين - خانەنشین - سلێمانی  ڕۆژە محەمەد حسین- ئەندازیار- سلێمانی  محەمەد حسین قادر - خانەنشین - سلێمانی  ڕۆژگار محەمەد حسین- هونەرمەند- سلێمانی ڕێکان جەمال مەحموود- یاسایی-سلێمانی  سیروان علی محەمەد-یاسایی- سلێمانی  هاوژین اکرم قادر- صیدەلانی- سلێمانی شڤان گوران مصطفی- زانسته ڕامیارییەکان-سلێمانی ملیحە ئەحمەد شاواز- خانەنشین- سلێمانی مەریوان مصطفی حمید- خانەنشین - سلێمانی شیلان گۆران مصطفی - مامۆستا- هولند شارۆ شێرکۆ عثمان - ئەندازیار- هولند کۆمەڵ مستەفا حميد- خانەنشین- کرکوک شێرزاد ئەحمەد شاواز- خانەنشین- سلێمانی پێشەنگ شێرزاد ئەحمەد- خوێندکار- روسیا – مۆسکۆ عەلی شێرکۆ عثمان - خوێندکار- هۆڵەندا  ڕێژین اکرم قادر- پرۆگرامەر- سلێمانی عادل عوسمان محەمەد – چالاکوان - سلێمانی نامۆ شه‌ریف مه‌جید- چالاکی مەدەنی – سلێمانی هەژار مەرگەیی -  چالاکوان و پێشمەرگەی دێرین – ئیتاڵیا هێمن مامەند هادی - ڕۆژنامەنوس .سلێمانی عوسمان - چالاکی مەدەنیی -سلێمانی  نەورۆز فازیل محەمەد - چالاکی سیاسی - سلێمانی  عوسمان حسێن ساڵح - شاعیر - دەربەندیخان. ئازاد لەتیف - چالاکی مەدنی و پێشمەرگەی دێرین. سلێمانی بایز عزیز  کاسب - هۆلەندا - ئەمستردام پەری قەرەداغی – نووسەر و شاعیر – سلێمانی  سەروەر قەرەداغی  - پارێزەری ژینگە – سلێمانی  ئاوات غفور مصطفی - ئەندازیاری کشتوکاڵ – سلێمانی  کاروان مەحمود حەمە – ڕۆژنامەنوس – سلێمانی جەهەر میراودەلی – چالاکوان و نووسەر - نەمسا  سارا فەقێ خدر - نووسەر- کوردستان- قەڵادزێ- نیاز حامد برایم - چاودێری سیاسی - کەنەدا ڕۆزار ئەحمەد سعید – نووسەر و شاعیر- کوردستان - کەرکوک ھاوڕێ کاوە – رۆژنامەوان - کوردستان - سلێمانی گۆران ھەڵەبجەیی – نووسەر - دانیمارک عیسا سێوەدین - نووسەر-ئەمەریکا - تێکساس دکتۆر محەمەد عەلی - مامۆستای زانکۆ – کوردستان - سلێمانی پشتیوان محەمەد عەلی - چالاکوانی سیاسی – کوردستان - سلێمانی قانع عبداللە رشید-فەرمانبەر-کوردستان-کۆیە عەلی ئێلنجاخی-پێشمەرگەی دێرین-کوردستان -کۆیە دکتۆر جەمال محی الدین-مامۆستای خانەنشین-نەمسا-ڤییەنا-- محەمەد ئوندەر - رۆژنامەوان-نەمسا-ڤییەنا کامیار سابیر – نووسەر و زمانناس – ئوسترالیا بەکر ئاڵەیی-نووسەر و شاعیر-کوردستان-ڕانیە ئەسکەندەر حاجی حەسەن.مامۆستا-کوردستان.سلێمانی ئازاد عبدالرحمان عبداللە مەرگەیی.ئەفسەری خانە نشین.کوردستان-ڕانیە ژیلوان مام تۆفیق - پێشمەرگەی دێرین – سوید - ئۆبسالا عەلی سیاسی - دامەزرێنەری ڕێکخراوی چات - کوردستان -ھەولێر دکتۆر ئالان ئالانی - دکتۆری گشتی - ئەڵمانیا - بۆن ئیبراھیم فەیزوڵڵا – مامۆستا – کوردستان - ڕانیە شلێر عزیز - توێژەرو کۆمەڵناس - نەرویج-سارپسبۆرگ. رەزا مەنوچەهری - رۆژنامەنووس-سلێمانی لقمان حەسەن - هونەرمەند-سلێمانی عەلی کەریمی - نووسەر و رۆژنامەوان -بەریتانیا ئیبراھیم محەمەد فرج -چالاکی سیاسی-سلێمانی محەمەد پشدری- نووسەر- سلێمانی گۆران غەریب مستەفا - رۆژنامەوان -ئەمەریکا عادل شکر-  ڕاگەیاندکار- سلێمانی بەختیار شێخ عوسمان - چالاکی سیاسی-سلێمانی ئاسۆی مەلا- رۆژنامەوان- ئەمریکا نەجیبە قەرەداخی – رۆژنامەوان و وەرگێڕ - بەلژیکا شۆڕش خدر- چالاکی سیاسی - سلێمانی  عەبدولڕەحمان محەمەد - هەولێر د یوسف حەسەن - چاودێری سیاسی- کەرکوک هاوڕێ کوردی - چاڵاکون - هەولێر بەرهەم لەتیف - رۆژنامەوان - سلێمانی شنا فایەق - رۆژنامەوان - سلێمانی بۆتان گەرمیانی - رۆژنامەوان - گەرمیان سەرچین ساڵح - رۆژنامەوان - سلێمانی ئەرکان محەمەد - رۆژنامەوان - سلێمانی بێریڤان عەلی - رۆژنامەوان - سلێمانی مەروان ئۆزدەمیر- رۆژنامەوان - سلێمانی شایی ئارام - رۆژنامەوان - سلێمانی سلێمان ئەحمەد - رۆژنامەوان – سلێمانی ھەڤال ئاكۆ - نووسەر و ڕەخنەگر- ھەولێر لێزان بکر - چالاکوان – کۆیە رێباز حەسەن - رۆژنامە نوس – کەرکوک بێکەس حەمەقادر - نووسەر و شاعیر – هەولێر ئومێد گێڵەرەیی – ڕۆژنامەوان – سلێمانی رەنجدەر گراوی - ڕۆژنامەوان و بەرگریکاری مافی مرۆڤ – بەلجیکا هەندرێن هەورامی - میدیاکار – سلێمانی تاڵیب رەسوڵ – هونەرمەند – هۆڵەندا بەشدار هەژار – سینەماکار – ئەڵمانيا ئامانج محەمەدامین - ئامانج هەرتەلی - فەرمانبەری زانکۆ - دانیشتوی شکارتە بەشدار حەسەن - پاریزةر - هـةولير فریاد هیرانی - نووسەروڕۆژنامەنووس – هەولێر کامیلە محەمەد ڕەسوڵ - ماموستا – ڕاپەڕین ئاراز عومەر – مامۆستا - سلێمانی شادی محەمەدامین رەسوڵ - خوێندکاری زانکۆــ قەڵادزێ عەلی مەعروف شەریف - شاعیر و نووسەر - سلێمانی نەریمان جەلال ئیبراهیم - چالاکوان و پێشمەرگەی دێرین - سلێمانی حسین لەتیف - شاعیر و لێکۆڵەر - دەرەندیخان محەمەد عەبدوالکریم - چاودێری سیاسی – دەربەندیخان پەروین عەزیز – چالاکوانی مەدەنی - سلێمانی زیلان محەمەد عبدوالکریم - خوێندکاری کۆلیژی ڕاگەیاندن - دەربەندیخان شه هلا حه فید -  جیگری هاوسەرۆکانی کونگرەی نەتەوەیی کوردستان(کەنەکە) -سوید سەلاح عەباسی – چاودێری سیاسی – سوێد ئاکۆ قادر حەمە – کۆمەڵناس – دەربەندیخان هێمن خەلیل ئیبراهیم کریم – کەلار – خوێندکار ساکار محەمەد ساڵح – پارێزەر – سلێمانی  نالیا ئیبراهیم – چالاکوانی ژینگەیی – سوێد لوقمان حەکیم – مامۆستای زانکۆ – سلێمانی  کەژاڵ نوری – چالاکوانی بواری ژنان – هۆڵەندا هەرێم ڕەفعەت - پاڕێزەر – هەولێر مەهدی ساڵح سلیڤانی – مامۆستای زانکۆ – کۆیە عەتا حسێن خەلیفە – مامۆستا – دەربەندیخان بێریڤان غەریب -  مامۆستای زانكۆ - قەڵادزێ هەرێم جەمال ئەمين -    مامۆستای زانكۆ- قەڵادزێ پەژارە مەمەند ساڵح-    مامۆستای زانكۆ- قەڵادزێ هانا محەمەد – پارێزەر - قەڵادزێ ئامەد سولەیمان – نووسەر - ئەڵمانیا- دوسیلدۆرف محەمەد نووسەر – رۆژنامەوان و بێژەر – سویسرا تەها هەڵەدنی – نووسەر - سوید گۆران بابا عەلی – تەکنیکەر - ئەڵمانیا- کۆلن خالد ئەوڕەحمان شریف - زیندانی سیاسی و کاسب- سلێمانی شیما مظفر جبرائیل - پارێزەر – هەولێر ڕێبوار حەسەن، دوکتورا لە ژەرچاوە ئاویەکانا – سوێد هیواگوڵ محەمەدی – رۆژنامەوان – سوێد حاتەم مینبەری – نووسەر و پێشمەرگەی دێرین -  سوێد  دەوەن بەکر  - خوێندکاری بەشی فەلسەفە – هەولێر موارد فواد - چاڵاکوان – هەولێر د.مەدیحە سۆفی -ئیکۆلۆژیست -  ئەلمانیا یووسف مەنتک -  نووسەرو ڕۆژنامەنووس -  ئەلمانیا دەوەن مەعروف" نووسەرو رەخنەگر سلێمانی. کوردستان نەبەز عەبدوڵڵا ڕەسوڵ اڵمانیا / لیڤەرکوزن" هونەرمەند و کاسب فەرەیدون کونجرینی ڕۆژنامەنوس" ڕەخنەگر" ئەڵمانیا کۆلن" پیشە شۆفێری پاس عومەر چۆڵی ڕەخنەگر " خانەنشینی پێشمەڕگە-5331 w zeamer ST Lincoln , NE 68524          U.S.A ئامەد سلیمان  نوسەر و ڕۆژنامەنووس- ئەڵمانیا- دوسلدۆرف حەمەسەعی باپیر نوسەر" سوید ستۆکۆڵم محەمەد عەبدولسەمەد مەحموود – رۆژنامەنووس – هەولێر هەڵۆ بەرزنجی – نووسەر و رۆژنامەوان - ئەڵمانیا کاردۆ صەباح  - ماستەر لەکارگێری کار – هەولێر رەوەند جەلال – تویژەری کۆمەڵایەتی - سلێمانی رۆزا حەمەساڵح تەها – وەرگێڕ و نووسەر – هۆڵەندا ڕێباز فاڕوق گراوی - چاڵاکوان - هەولێر هەرێم حاتم نجم الدین – چالاکوان - کۆیە ڕێکار ئەحمەد - ڕەخنەگر – هەولێر کەژاڵ حەمەڕەشید – چالاکوانی مافی مرۆڤ/ژنان – بواری سیاسی – تۆرنتۆ-کەنەدا عادل عزیز - هونەرمەندو ڕاگەیاندنکار - سلێمانی -کوردستان سامان عومەر غەفوور چالاکوانی مەدەنی  دانمارک، کۆپنهاگن هەڤاڵ حسین دەرچوی پەیمانگای هونەری تەکنەلۆجی نیگارکێشی  ئەڵمانیا/ دارمشتاد کاوە جەلال- تەرجومان- براونشڤایک / ئەڵمانیا لوقمان حسن - هونەرمەند و چاودێری سیاسی - سلێمانی کوردستان ميران محەمەد - مامۆستای زانکۆ - زیوریخ، سویسرا هەوار وەلید عەبدوڵڵا -" فەرمانبەر" پەیمانگەی  تەکنیکی  English Department  سلێمانی  کوردستان سیامند حمەساڵح نوری مامۆستایی ئامادەیی وەرزش - ئەڵمانیا ـ دۆسڵدۆرف هەوار وەلید عەبدوڵڵا – فەرمانبەر لە پەیمانگەی  تەکنیکی  English Department  سلێمانی  کوردستان کاڵێ ئاتەشی- هونەرمەند - سوێد هەوار وەلید عەبدوڵڵا – فەرمانبەر لە پەیمانگەی  تەکنیکی  English Department  سلێمانی  کوردستان سیامند حمەساڵح نوری مامۆستایی ئامادەیی وەرزش -ئەڵمانیا ـ دۆسڵدۆرف دانا رەشید - ئەڵمانیا هانۆڤەر -  ڕۆژنامەنوس، کرێکاری  لۆجستی لاگەر ، وە چالاکوانی بواری مەدەنی قەهار گەزنەیی- نوسەر و پێشمەرگەی دێرین- باشووری کوردستان ئەحمەد علی تاهیر (حازم کوتک)- نوسەر و پێشمەگەی دێرین/ باشووری کوردستان ئەمین چیرە- ئەندامی پلاتفۆمی زاگرۆس/ سوید چۆمان ڕەشید- هونەرمەند و گۆرانیبێژ/ سوید سمایلی ماملێ- هونەرمەند/ فەڕەنسا سیلڤی کارین -مامۆستا و ئەندازیار_ فڕانسا لهۆن کاران _ مامۆستا و ئەندازیار_ فڕانسا بوڕهان صابر محمد/پزیشکی ڤێت/ سلێمانی هیواڕەش / زیندانی سیاسی و پێشمەرگەی دێرینی شیوعی هەژار کاکەیی – پارێزەر – کەرکوک عەباس قادر عەبدوڵڵا/ مافناس/ کۆیە د بڕوا ڕەسول ئەحمەد/ مامۆستای زانکۆ/ کۆیە سامان نەقشبەندی – میدیاکار – ئەڵمانیا ژاڵانە نەقشبەندی – میدیاکار – ئەڵمانیا سنوور کەریم – مامۆستا و چالاکوان – سلێمانی گەردە محەمەد عەزیز(گەردە مامەحەمە) – چالاکوانی سەربەخۆ و ئەندامی فەخری کۆمەڵەی سرووشتی ژینگەپارێز و تەندرووستی – سلێمانی تایەر عەندولواحید – شانۆکار – سلێمانی رزگار حەمەرەئوف – هونەرمەند – کەرکوک فەیسەل عادل یادگار – هونەرمەند – چەمچەماڵ هەڤاڵ سەمەدن – هونەرمەند – چەمچەماڵ فەرهاد مەلا یونس – چەمچەماڵ رابەر رەشید – نووسەر – پردێ کامەران جەمال حامید – سینەماکار – سلێمانی گەرمیان محەمەد مەحموود – ئەکتەری شانۆ و دراما – چوارچرا-سلێمانی  هەڵوێست نەریمان ڕەحمان – شانۆکار - چەمچەماڵ تالیب عەبدولکەریم - شانۆکار – چەمچەماڵ شۆڕش ساڵح – هونەرمەند – لەندن ئاسۆ مەلا نوسر - - ئەمریکا سەردار عەبدوڵڵا – نووسەر – کوردستان تەحسین قادر - کەسایەتی سیاسی - سلێمانی مەحمود ڕەزا ئەمین -پەرلەمانتاری خولی پێشوو - سلێمانی عومەر محەمەد – نووسەر - سلێمانی جلیل سمین - مامۆستا - کلار ئاڤان شوانی - بەرپرسی پرۆگرامەکانی پاڵپشتی پانەبەران لە ڕێکخراوی فریاگوزاری نێودەوڵەتی لە ویلایەتی واشنتۆن - ئەمریکا ئاسۆی مەلا  - نووسەر و رۆژمامەنووس - ئەمریکا ئەفشار جوانمیری مێولی -  - ئەمریکا کاکەرەش مستەفا - - ئەمریکا فەرھاد شوانی – چالاکوان - ئەمریکا  جەستن گریفۆرد - کومەڵەی پاڵپشتیکردنی رۆژئاڤا لە ویلایەتی واشنتۆن -ئەمریکا کاڵێ ئاتەشی -هونەرمەند - سوێد ئەندرۆ  ئۆراکڵ - کومەڵەی پاڵپشتیکردنی رۆژئاڤا، لە ویلاتی واشنتۆن - ئەمریکا هێمن حەمە قادرشێخە - فەرمانبەر -    قەڵادزێ ئەحمەد قادر ئەحمەد عومەر    - فەرمانبەر -    قەڵادزێ ئەبوبەكر قادر حمة سلێمان -    فەرمانبەر -    قەڵادزێ ئەمير محەمەد بابەكر مەحموود - فەرمانبەر - قەڵادزێ شوانە عومەر هەمزە باهۆمەر - فەرمانبەر -    قەڵادزێ عەلی عەبدوڵڵا خدر پیرۆت -    فەرمانبەر -    قەڵادزێ حوسێن رەسو محەمەد ئالی - فەرمانبەر -    قەڵادزێ كارزان مام عيسا رەسوڵ -    فەرمانبەر -    رانیە محەمەد مەلا خدر ئیبراهیم -    فەرمانبەر -    قەڵادزێ عەلی خدر ئیسماعيل ئەحمەد - فەرمانبەر -    قەڵادزێ تاهیر ئەحمەد محەمەد حوسێن - فەرمانبەر - قەڵادزێ ئیبراهیم حوسێن ئیبراهیم خدر - فەرمانبەر - قەڵادزێ عومەر محەمەد بابەكر مەحموود - فەرمانبەر - قەڵادزێ ساڵح حەمۆ د هۆمەر - فەرمانبەر -    قەڵادزێ هاوكار حوسێن حەمەد موسى - فەرمانبەر - رانیە محەمەد خضر حەمەد حەمەدئەمين -    فەرمانبەر - قەڵادزێ شێرزاد فەرخە عەبدوڵڵا فەرخە - فەرمانبەر - رانیە خەليل عەبدوڵڵا قادر ئیسماعيل - فەرمانبەر - رانیە زيرەك مەحموود مستەفا عوسمان -    فەرمانبەر - رانیە بايز فەرخە عەبدوڵڵا فەرخە -    فەرمانبەر - رانیە مەريوان عومەر عەبدوڵڵا مارف - فەرمانبەر - رانیە عوسمان عەبدوڵڵا قادر ئیسماعيل - فەرمانبەر - رانیە هەژار محەمەد حەسەن حوسێن - فەرمانبەر - رانیە عەلی مەحموود حەمەد موسا - فەرمانبەر -    رانیە محەمەد حوسێن عەبدوڵڵا حوسێن -    فەرمانبەر - رانیە محەمەد خضر حەمەد موسا - فەرمانبەر -    رانیە مەهدى خدر ئیبراهیم قازى -    فەرمانبەر - رانیە فەتاح حەمەدئەمين ئاللا وێردى - فەرمانبەر - رانیە جەنگی خاليد سابیر سەعيد -    فەرمانبەر – کۆیە بابەكر مستەفا بابوكر مەحموود - فەرمانبەر - حاجيائاوا بارزان حەسەن بابەكر رەسوڵ - فەرمانبەر - سلێمانی ديلمان بەختيار عەبدوڵڵا غەریب - فەرمانبەر – رانیە ئەحمەد خدر ئەحمەد ئیبراهیم    - فەرمانبەر -    حاجيائاوا هێمن حوسێن ئیبراهیم خدر- فەرمانبەر - قەڵادزێ جەبار ئیبراهیم سلێمان عەبدە - فەرمانبەر -    چوارقورنە محەمەد مستەفا مارف مامەروش -    فەرمانبەر - حاجيائاوا ئەنوەر حەسەن محەمەد - فەرمانبەر - قەرەنی ئاغا سۆران مەحموود موراد  مەحموود -    فەرمانبەر - رانیە خاليد ئیبراهیم ئەحمەد حەمەدەڕەش - فەرمانبەر -    قەرەنی ئاغا عەلی رەسوڵ عەبدوڵڵا - فەرمانبەر -  قەڵادزێ بڕوا محەمەد خدر -    فەرمانبەر -    قەڵادزێ محەمەد حەسەن حەمە - فەرمانبەر -  قەڵادزێ ئیسماعيل رەسوڵ عەبدوڵڵا -    فەرمانبەر -    قەڵادزێ كارۆخ رەسوڵ عەبدوڵڵا- قوتابى - قەڵادزێ كاروان ئەحمەد بابەكر - فەرمانبەر -    قەڵادزێ سديق ئیبراهيم سەعيد    - فەرمانبەر -    قەڵادزێ هيوا عەلی پیرۆت - فەرمانبەر - زوركان  ياسين حوسێن محەمەد - فەرمانبەر - زوركان  حەسەن محەمەد حەمەد - فەرمانبەر - زوركان  نياز حوسێن محەمەد - فەرمانبەر - قەڵادزێ شوكرى  حەسەن  ئیبراهیم -    فەرمانبەر -    قەڵادزێ چرۆ حەمە قادر - فەرمانبەر - قەڵادزێ ئامينە عەبدوڵڵا مەحموود - فەرمانبەر - قەڵادزێ خاليد عەبدوڵڵا ساڵح    فەرمانبەر -    قەڵادزێ محەمەد حەمەدئەمين ئیبراهیم    - رۆژنامەوان- قەڵادزێ عومەر رەسوڵ قادر -    کادیری حزب - قەڵادزێ حوسێن عەلی عەبدوڵڵا - کادیری حزب - رانیە زرار رەسوڵ عەبدوڵڵا - کادیری حزب - رانیە ئیسماعيل حەمەئەمين     - کادیری حزب – رانیە هێمن عەلی پیرۆت – رۆژنامەوان - رانیە شوانە حەسەن حوسێن - کادیری حزب - رانیە خەديجە حەمە موسا -  کادیری حزب - رانیە بابەكر حەمە بابەكر-    فەرمانبەر -  قەڵادزێ محەمەد هەمزە باهۆمەر – مامۆستا - قەڵادزێ سەلام رەسوڵ قادر -     خانەنشين- قەڵادزێ تاليب خدر- مامۆستا- قەڵادزێ عومەر حوسێن عەبدوڵڵا- دكتۆر - قەڵادزێ ئەحمەد لەتيف    - فەرمانبەر -    قەڵادزێ بورهان حەميد- فەرمانبەر -    قەڵادزێ لوقمان حەميد-     کرێکار- قەڵادزێ عەلی حوسێن ئیبراهیم- کەمئەندام- قەڵادزێ عوسمان حەسەن عومەر- کادیری حزب- قەڵادزێ كۆسرەت حەمە مەرجان- مامۆستا-    قەڵادزێ بەختيار جەمال غەریب- کادیری حزب- قەڵادزێ ئەحمەد خدر سەليم- کادیری حزب- قەڵادزێ مارف مستەفا مارف-    خانەنشين- قەڵادزێ عەبدوڵڵا قادر عەبدوڵڵا- خانەنشين-    قەڵادزێ فاخیر رەسوڵ قادر-     مامۆستا- رانیە هاوكار جەمال    فەرمانبەر - قەڵادزێ عەلی شێخە وسوو- کادیری حزب- قەڵادزێ خدر ئەحمەد گۆمانی - کادیری حزب    - قەڵادزێ قادر حەمەد موسا- فەرمانبەر - قەڵادزێ سەربەست خدر قادر – پارێزەر - هەولێر هاوڕێ محەمەد رەشید - فەرمانبەر – ژاراوە سیامند حەمەساڵح نوری مامۆستایی ئامادەیی وەرزش ئەڵمانیا ـ دۆسڵدۆرف هەوار وەلید عەبدوڵڵا " فەرمانبەر" پەیمانگەی  تەکنیکی  English Department  سلێمانی  کوردستان برشنگ احمد حکیم" دبلۆم" فەرمانبەر " خوێنەر" سلێیمانی   خالد ئاورەحمان شریف"  خوێنەر  پێشە : کاسب | زیندانی سیاسی سلێمانی   کوردستان بەرزان شەلال ئیبراهیم/ مامۆستا/ کۆیە