هاوڵاتی سەرۆکی سندووقی گێڕانەوەی پارەکانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەیەک مووڵکیان ئاشکراکردووە کە خاوەنداریەتییان بۆ خێزانی سەدام حسێن دەگەڕێتەوە، داوایان لە وەزارەتی دارایی کردووە دەستیانبەسەردا بگرێت. بەپێی یاسای ژمارە 72ی ساڵی 2017، هەموو مووڵک و ماڵێکی سەرانی پێشووی حزبی بەعس دەستیانبەسەردا دەگیرێت و وەک مووڵکی دەوڵەت مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت. ئەیمەن داود، سەرۆکی سندووقی گێڕانەوەی پارەکانی عێراق ڕایگەیاند:ڕووبەری ئەو موڵکانە 91 دۆنم و 2150 مەتر دووجایە بەناوی ئەلفەت و مەسەک، نەوەی سەدام حسێن، سەرۆکی حزبی بەعس تۆمارکراون و ئەوان خاوەنیان بوون. وتیشی: داوامان لە وەزارەتی دارایی کردووە بە گوێرەی یاسا دەستبەسەر ئەو مووڵکانەدا بگرێت.
هاوڵاتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتی هەرێم و کۆمیسیۆنی عێراق ، تایبەت بە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەچوو. دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند؛ هیچ گرفتێک بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دروست نەبووە و لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا دەکرێت کە 20-10ـی ئەمساڵ دیاریکراوە. وتیشی: هەموو هاوکارییەک پێشکەشی کۆمیسیۆن دەکەن.
هاوڵاتی دادگایکردنی نور زوهەیر تۆمەتباری سەرەکی دزی سەدە دواخرا بۆ 27ی ئاب. ئەمڕۆ چوارشەممە،14ی ئابی 2014، میدیا عێراقییەكان سەبارەت بە هۆكاری دواخستنی دادگاییكردنی نور زوهەیر تۆمەتباری سەرەكی دزی سەدە ڕایانگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ بە سەرۆكایەتیی دادگای پێداچوونەوەی كەرخ – بەغدا دادگاییكردنی تۆمەتبار (نور زوهەیر) بەپێی ماددەی 331 لە یاسای سزادانی عێراقی ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی تۆمەتباری سەرەكی دادگایی كردنەكە دواخرا بۆ 27ی ئاب. پێشتر نور زوهەیر بە بارمتەی یاسایی تا کاتی دادگاییکردنی ئازادکرابوو بەپێی دوایین زانیاریی ئەو پارەیەی لە تاوانەکەدا دزراوە، زیاتر لە شەش ترلیۆن دینارە و تەنها بڕێكی کەمی گەڕێنراوەتەوە. تا ئێستا نزیکەی 30 کەس لەو تاوانەوە تێوەگلاون، بەڵام تەنها چەند کەسێکی کەمیان دەستگیرکراون. جێگەی ئاماژەیە، نور زوهەیر، بە تۆمەتباری سەرەكی بردنی پارەی باجەكان دادەنرێت، كە لە تشرینی دووەمی ساڵی 2022 ئاشكرا كرا.
هاوڵاتی پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاند، داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەم با پێکەوە کار بکەین لەپێناو شارەکەدا. ئەمڕۆ 14-8-2024، ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک لە دادگای کەرکووک سوێندی خوارد و دەستبەکاربوو. ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاند: هەموومان ناسنامەی کەرکووک هەڵدەگرین و کار بۆ ئارامی و ئەمنییەتی شارەکە و داهاتووی ڕۆڵەکانمان دەکەین، تا وەک ئێمە لەنێو ململانێی سیاسیدا نەژین. هەموو لایەنە سیاسییەکان مافی خۆیانە دژی دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان بوەستنەوە، بەڵام داوایان لێ دەکەم کە بێن و پێکەوە کار بۆ شارەکە بکەین. ڕێبوار تەها وادەڵێت. دەشڵێت، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەپەیوەندی بەردەوام دەبین، تا زۆرترین پرۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ بکەین. ئەوەشی خستەڕوو، "لە پێناو سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوەی کەرکووک داوای هاوکاری هەموو لایەک دەکەم"
هاوڵاتی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، بۆ مووچەی مانگی حەوت پارەی خانەنشینان وەک مانگی پێشوو دەبێت، هۆکارەکەشی تەواونەبوونی ڕێکارەکانی ئەو لیژنە هاوبەشەیە کە لەنێوان هەولێر و بەغدا پێکهێنراوە. لە کۆتایی مانگی حوزەیرانەوە لیژنەیەک بۆ یەکخستنی مووچەی خانەنشینان لەنێوان هەولێر و بەغدا پێکهێنراوە و لە ناو و زانیاریی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دەکۆڵێتەوە. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بۆ هاوڵاتی ئاشکرای کرد "کاری لیژنەکە نزیکەی دوو هەفتەی ماوە بۆ پێداچوونەوە و لێکۆڵینەوە لە کەیسی خانەنشینان، هاوتاکردنەکەش دەکەوێتە دوای مووچەی مانگی نۆ". لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 160 هەزار خانەنشینی مەدەنی و 70 هەزار خانەنشینی سەربازی هەن، بڕی زیادبوونی مووچەکانیان لە 50 هەزارەوە بۆ 280 هەزار دینار دەبێت و ساڵی خزمەت و بڕوانامەش هەژمار دەکرێت.
هاوڵاتی ئەمڕۆ ڕێبوار تەها لە دادگای کەرکووک وەک پارێزگاری نوێ سوێندی یاسایی خوارد و دواتریش لە دیوانی پارێزگای کەرکووک دەستبەکاربوو. دوێنێ د.عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە ڕێبوار تەها، پارێزگاری هەڵبژێردراوی کەرکووک کرد و مەرسوومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی دەرکرد. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێبوار تەها چووەتە دادگای کەرکووک و لەبەردەم دادوەر سوێندی یاسایی خواردووە، ئەوەش وەک ڕێکارێکی تەواوکاری بۆ دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەی، دوای ئەوەی دوێنێ مەرسوومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی دەرکرا. دەستبەکاربوونی ڕێبوار تەها ڕووبەڕووی ناڕەزایی تورکمانەکان و بەشێک لە پێکهاتەی عەرەبی بووەتەوە، هاوکات پارتیش دەڵێت، کۆبوونەوەی هەڵبژارنی پارێزگاری کەرکووک یاسایی نەبووە.
هاوڵاتی ئەمڕۆ ڕێبوار تەها لە دادگای کەرکووک وەک پارێزگاری نوێ سوێندی یاسایی خوارد و دواتریش لە دیوانی پارێزگای کەرکووک دەستبەکاربوو. دوێنێ د.عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە ڕێبوار تەها، پارێزگاری هەڵبژێردراوی کەرکووک کرد و مەرسوومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی دەرکرد. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێبوار تەها چووەتە دادگای کەرکووک و لەبەردەم دادوەر سوێندی یاسایی خواردووە، ئەوەش وەک ڕێکارێکی تەواوکاری بۆ دەستبەکاربوونی لە پۆستەکەی، دوای ئەوەی دوێنێ مەرسوومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی دەرکرا. دەستبەکاربوونی ڕێبوار تەها ڕووبەڕووی ناڕەزایی تورکمانەکان و بەشێک لە پێکهاتەی عەرەبی بووەتەوە، هاوکات پارتیش دەڵێت، کۆبوونەوەی هەڵبژارنی پارێزگاری کەرکووک یاسایی نەبووە.
هاوڵاتی ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط)، لە زاری سەرچاوەیەکی سیاسی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاوکردەوە، عێراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرین ترسی هەیە لە هێرشی ئێران و گروپە هاوپەیمانەكانی بۆ سەر ئیسرائیل، بەوپێیی ئاسمان و خاكەكەی رێڕەوی سەرەكی و بگرە تاكە رێڕوە بۆ موشەكانی ئێران. ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ی ئابی 2024، سەرچاوەیەکی سیاسی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط)ی ڕاگەیاندووە، عێراق بەهۆی ئەوەی دراوسێی ئێرانەو بەشێوەیەكی ڕێژەیەیش لە ئیسرائیلەوە نزیكە زۆرترین كاریگەری جەنگی نێوان تەلئەبیب و تارانی لەسەر دەبێت، لەكاتێكدا هیچ توانایەكی بەرپەرچدانەوە خۆبەدوورگرتنیشی لە لێكەوتەكانی نییە. سەرچاوەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەر هێرشێك لە ئێرانەوە بە مووشەك بكرێتە سەر ئیسرائیل بەسەر خاكی عێراقدا ئاڕاستە دەكرێت یان لەڕێی ئەو موشەكانەوە دەبێت كە گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی ئێران لەناو خاكی عێراقەوە دەیهاوژن. دەشڵێت، لەهەردوو حاڵەتەكدا حكومەتی عێراق دەستەوسانە بەهۆی ئەوەی هەژموونی نیە بەسەر بڕیاری گروپە چەكدارەكان یان ئەگەری ڕێگەلێگرتنیان. ئەم سەرچاوە سیاسییە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئیسرائیل هەڕەشەی بۆردومانكردنی بەندەرەكانی بەسرەی كردووە، هەروەك چۆن بەندەری حودەیدەی لە یەمەن كردە ئامانج ئەگەر گروپە چەكدارەكانی عێراق خۆیان بخزێننە ناو ململانێكانی ناوچەكە لە بەرژەوەندی ئێران.
هاوڵاتی داعش بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بارەگایەکی سەر بە هێزەکانی حەشدی عەشائیری لە بیابانەکانی ئەنبار دەکاتە ئامانج، بێ ئەوەی هیچ زیانێکی لێ بکەوێتەوە. ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 13-8-2024 یەکێک لە بارەگاکانی حەشدی عەشائیری لە بیابانەکانی پارێزگای ئەنبار لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کرایە ئامانج. هێزەکانی سەر بە شێخ مەندول جوغیفی، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات: بارەگای هێزی شێخ مەندول سەتم لە ناوچەی جەباب لە بیابانی ئەنبار بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە نارنجۆکی دەستی هەڵگرتبوو، هێرشی کراوەتە سەر. درۆنەکە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە هێرشەکەی پێ ئەنجام دراوە و هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.
هاوڵاتی هاتوچۆی هەولێر ئاشكرای دەكات لە سبەینێوە زیاتر لە 30 كامێرای دیكەی تۆماركردنی تیژڕەوی لە شەقامەكانی شاری هەولێر دەخرێنە كار. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند: سبەی چوارشەممە ڕێکكەوتی 14-8-2024، کامێراکانی تۆماركردنی سەرپێچی تیژڕەوی جێگیر لە ژمارەیەك شەقامی شاری هەولێر دەخرێنە كار بە شێوەی ئەزموونی، تاوەكو ڕێككەوتی 23-8-2024 لەدوای ئەو ڕێككەوتەوە سەرپێچییەكان تۆمار دەكرێن. هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش داوە لەو شەقامانە پێشووتر كامێرای گەڕۆك هەبووە،بەڵام ئێستا كراون بە كامێرای جێگیر. لیستی شوێنی كامێراكان:
هاوڵاتی ماوەی سێ رۆژە دارستانەکانی شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان دەسوتێت و تیمەکان لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە. بەپێی هەواڵی میدیاکانی یۆنان بێت، لە رۆژی یەکشەممە 11ی ئابی 2024 لە ناو دارستانەکانی ئەسینا ئاگرێک کەوتووەتەوە و بەردەوامە لە تەشەنەسەندن و بەشێکی زۆری دارستانەکان سووتاون، بەرپرسانی ئەو شارە داوای هاوکارییان لە تیمی هاوبەشی بەرپەرچدانەوەی کارەساتەکانی ئەوروپا کردووە تا هاوکاریان بن لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە. میدیاکان هۆکاری تەشەندنی ئاگرەکەیان بۆ بەهێزی با گێڕاوەتەوە، بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە زۆری دووكەڵی ئاگرەكەشەوە كەسێك گیانی لەدەستداوە و 13 كەسى دیكە تووشی هەناسەتووندی بوون، داواش لە هاوڵاتییان کراوە لە شوێنی ڕووداوەکە دووربکەونەوە.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشكرای دەكات، كەسێكیان دەستگیر كردووە كە 150 هەزار دۆلاری لە باوكی دزیوە. لە شاری هەولێر، كەسێك بە دوو جاری بڕی 150 هەزار دۆلار لە باوكی دەدزێت و دواتر دەچێتە وڵاتی ئێران، پاشان پۆلیسی هەولێر، لەڕێگەی تەكنیكی خۆیەوە دەیهێنێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان و دەستگیری دەكات. پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارەكە (سێ دەفتەر) دۆلاری لە شوێنی کارکردنی باوکی دزیوە، پاشان لە قاسەکەی باوکی (12 دەفتەر) دۆلاری دیكەی دزیوە، سەرجەم پارەکەشی لەڕێگەی قوماری ئەلیکترۆنییەوە دۆڕاندووە.
هاوڵاتی شەش پارتی سیاسیی سوننی لەسەر دانانی کاندیدێکی نوێ بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان گەیشتنە ڕێککەوتن و بڕیار وایە پێشکەشی فراکسیۆنە سیاسییەکانی بکەن بۆ ئەوەی پشتیوانی لێ بکەن. سێشەممە 13-8-2024 لە ماڵی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدووم هێزە سیاسییە سوننیەکان کۆبوونەوە بۆ ئەوەی لەسەر دانانی بەربژێرێکی نوێ بۆ سەرۆکی پەرلەمان بگەنە ڕێککەوتن. دوای کۆبوونەوەکە لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمیدا شەش هێزە سیاسییە سوننەکە ڕایانگەیاند: دوای زنجیرەیەک گفتوگۆ و دیدار لەگەڵ پێکهاتە سیاسییە نیشتمانییەکان، هێزە سیاسییە سوننەکان کە 55 پەرلەمانتاریان هەیە ڕێککەوتن لەسەر ناونانی کاندیدێکی نوێ بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان. ناوی کاندیدەکە پێشکەش بە فراکسیۆنە سیاسییە نیشتمانییەکان دەکەین بۆ پشتیوانیکردن و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی نیشتمانی بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو مافە. ئەو لایەنە سونییانە داوا دەکەن کار لەسەر گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بگیرێتە بەر بۆ کردنەوەی سەرلەنوێ دەرگای خۆ کاندیدکردن و هەڵبژاردنی سەرۆکی دەسەڵاتی یاسادانان لە کاندیدی زۆرینەی سوننەکان. ئەو لایەنە سونییانەی لە ڕاگەیێنراوەکەدا ناویان هاتووە بریتین لە: پارتی تەقەدوم، پارتی جەماهیری وەتەنییە، هاوپەیمانی حەسمی نیشتمانی، کوتلەی سەدارە، مەشروع وەتەنی عێراقی و کوتلەی موبادەرە. بەڵام هەریەک لە هاوپەیمانی "عەزم و سیادە" بەشداری کۆبوونەوەکە نەبوون.
هاوڵاتی خۆپێشاندانی بەشێك لە پێكهاتەی عەرەب و لایەنگرانی بەرەی توركمانی لە كەركووك لە دژی دانانی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا بەرێوەدەچێت. ئێوارەی ئەمڕۆ لەدژی دانانی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، خۆپێشاندانی بەشێك لە پێكهاتەی عەرەب و لایەنگرانی بەرەی توركمانی لەبەردەم بینای پارێزگای كەركووك دەستیپێكرد و تاوەكو ئێستا بەردەوامە. سەدان خۆپێشاندەری عەرەب و توركمان ئێستا لەبەردەم بینای پارێزگای كەركووك كۆبوونەتەوەو هەوڵی چوونە نێو بینای پارێزگا دەدەن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕێگرییان لێ دەكرێت. ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە د.عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق مەرسوومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک دەرکرد.
هاوڵاتی نوێنەری گشتیی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان لە زاری ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی بە گرێبەستکردنی وانەبێژانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات. ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئابی 2024، کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی ڕایگەیاند، "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە د. جمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی عێراقی ڕاگەیاندووە، ناتوانین پارە تەرخان بکەین بۆ هەرێم، چونکە هیچ دەقێکی یاسایمان نییە بۆ تەرخانکردنی پارە بۆ هەرێم بۆ دامەزراندنی وانەبێژەکانی". لەئێستادا ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان زیاترە لە 37 هەزار و حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە چاوەڕێی بەڵێنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن بۆ دابینکردنی شایستەی پێویست بۆ بە گرێبەست کردنی وانەبێژانی هەرێم.