هاوڵاتی جارێکی دیکە دیوانى چاودێرى دارایی عێراق لیژنە بۆ وردبینى لە لیستى مووچە و خەرجی و داهاتی هەرێمی کوردستان دەنیرێت. ئەمڕۆ هەینی 16ی ئابی 2024، سۆران عومەر، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، "سەرۆکى دیوانى چاودێریى دارایی عێراق لە رۆژى 14ـى ئەم مانگە بەفەرمانێکى ژمارە 21 هەزار و 787، بڕیاریداوە بە ناردنى لیژنەیەکى 15 کەسى بۆ هەرێمى کوردستان". ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتی، "لیژنەکە وردبینی لە خەرجى و داهات و لیستەکانى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دەکات". ئەمەش لەکاتێکدایە سەرەتاى ئەم مانگەى سەرۆکى دیوانى چاودێریى دارایى عێراق رایگەیاندبوو، وردبینى تەواو بووە و چیتر وردبینى پێویست نییە.
هاوڵاتی وەزارەتی تەندروستی پاکستان ڕایگەیاند، حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون لە نەخۆشێکدا پشتڕاستکراوەتەوە، کە لە وڵاتێکی کەنداو گەڕابووەوە. بەوتەی وەزارەتی تەندروستی پاکستان، ئەو حاڵەتە پشتڕاستکراوەتەوە و پشکنین بەردەوامە، هێشتا ڕوون نییە کە نەخۆشەکە کام جۆری mpox ی هەیە تاوەکو پرۆسەکە تەواو دەبێت. سەرهەڵدانی سەرلەنوێی ڤایرۆسەکە نیگەرانی جیهانی لێکەوتووەتەوە، چونکە پێدەچێت بە ئاسانی بڵاوبێتەوە. ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ پێنجشەممە حاڵەتێکی ئەم جۆرە نوێیە لە سوید پشتڕاستکرایەوە، کە پەیوەندی بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە هەیە لە ئەفریقا، ئەمەش یەکەم نیشانەیە بۆ بڵاوبوونەوەی لە دەرەوەی کیشوەرەکە. پێشتر ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لە بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە دابوو و داوایکردووە ڕێکاری زیاتر بگیرێتە بەر.
هاوڵاتی ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داھاتە نانەوتییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داھاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی داتاکان، لە 10ی ئاب تاوەکو ئەمڕۆ 19ی ئاب، بڕی داهات 11 ملیار و 876 ملیۆن و 724 هەزار و 975 دیناربووە. هەر بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەڕەکە، لە داهاتی ئەم هەفتەیە بڕی 10 ملیار و 73 ملیۆن و 639 هەزار و 575 دیناری بەشێوەی نەختینە بووە کە دەکاتە 85٪ و ملیارێک و 803 ملیۆن و 85 هەزار و 40 دینار بەشێوەی چەک بووە. داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بەراورد بە هەفتەی رابردوو چوار ملیار و 912 ملیۆن و 685 هەزار و 497 دینار کەمیکردوە، بەجۆرێک لە سێـی ئاب تاوەکو نۆـی ئاب داهاتی سلێمانی 16 ملیار و 789 ملیۆن و 410 هەزار و 472 دیناربووە. ئەوەش بە گوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافییەت.
هاوڵاتی وەزیرى نەوتى عێراق رایدەگەیەنێت؛ لە چوار ساڵی داهاتوودا کۆتایی بە سوتاندنى گازى سروشتى دەهێنن. حەیان عەبدولغەنى، وەزیرى نەوتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی (عێراق)ی راگەیاند، "هیچ کێشە و ئاستەنگییەکى هونەرى نییە لە بەردەم پرۆسەى پەرەپێدانى کێڵگە و پێگە دۆزراوەکان لە چوارچێوەى گەڕەکانى پێنجەم و تەواوکارى شەشەمى مۆڵەتپێدان، سەرجەم ئەو زانیارییانەشى کۆمپانیاکان پێویستییانە بەردەستە". ئاماژەی بەوەشکرد، "تێکڕاى بەرهەمى چاوەڕوانکراو لە پێگەیەک بە 700 بۆ 750 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا مەزەندە دەکرێت، لەگەڵ وەبەرهێنانى رۆژانەى 850 پێ سێجا لە گازى سروشتى. بەڵام پێشبینى دەکەن ئاستى راستەقیینە زیاتربێت لە ئاستى مەزەندەکراو". وەزیرى نەوتى عێراق دەڵێت، "وەزارەتی نەوت پلانی هەیە تا سەرەتای ساڵی 2028 بە تەواوی سوتانی غاز ڕابگرێت، و هەمو ئەو غازەی بەرهەم دێت بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا و پیشەسازییەكانی دیكە بەكاربهێنێت". وەک وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی پێداوە، "غازی عێراقی لە ئاستی جیهانیدا بە تایبەتمەندییەك جیادەكرێتەوە كە جیاوازە لە جۆرەكانی تری غاز، بەو پێیەی ڕێژەیەكی بەرزی پێكهاتەی ئیسانی تێدایە، كە دەتوانرێت لە پیشەسازییەكانی پترۆكیمیاییدا بەكاربهێنرێت".
هاوڵاتی ئاژانسی ئاسمانیی ئەمریكا "ناسا" باس لە دۆزینەوەی سەرچاوەی ئاوی ژێرزەوی لە هەسارەی مەریخ دەكات، دەڵێت " لە ڕێی پشكنەرێكی تایبەتەوە بووە". پشكنەرەكەی ناسا لە ساڵی 2018 گەیشتووەتە مەریخ كە هەڵگری بومەلەرزەپێوەرێك بووە و بە ماوەی چوار ساڵ لەرزینەكانی بوومەلەرزە قووڵەكانی مەریخی تۆمار كردووە. لەگەڵ پێوانی ئەم لەرزینانە، توێژەران توانیویانە پێكهاتەی مەریخ بزانن كە یارمەتیدەر بووە بۆ گەیشتن بە سەرچاوە ئاوییەكان. ناسا هەمان تەكنیكەكانی دۆزینەوەی نەوت و گازی سەر زەوی بۆ دۆزینەوەی ئاو لە سەر مەریخ بەكار هێناوە. وەك ناسا دەڵێت بەگوێرەی داتاكان سەرچاوەكانی ئاو لە قۆڵایی 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لە ڕووی هەسارەی مەریخن، لە ڕابردووشدا ژمارەیەكی زۆر ڕووبار و گۆم لەم هەسارەیە هەبوون. هەرچەندە ئەمە یەكەمجارە سەرچاوەی ئاو لە مەریخ دەدۆزرێتەوە، بەڵام پێشتر هەندێك بەڵگە دۆزراونەتەوە، باس لە ئاوی بەستوو لە جەمسەرەكانی هەسارەی مەریخ دەكەن.
هاوڵاتی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، دواخستنی ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق ڕاگەیاند، هۆکارەکەشی گەڕاندووەتەوە بۆ پێشهاتەکانی ناوچەکە. نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: هیچ سەربازێکی ئەمریکی لەعێراقدا بوونی نییە، جگە لە ڕاوێژکاری سەربازی نەبێت کە لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا کاردەکەن . ئەوەشی خستەڕوو: لیژنەی باڵای سەربازی سەر بەهێزەکانی هاوپەیمانان ھەڵسەنگاندنی مەترسییەکانی داعشیان کرد بۆ سەر ناوچەکە و نزیک بوون لەڕاگەیاندنی وادەی کشانەوەی سەرجەم ڕاوێژکارەکان لەعێراق، بەڵام بەهۆی پێشهاتەکانی ناوچەکە ڕاگەیاندنی ئەو پرسە دواخرا. هێزی ئەمریكا لە ساڵی 2001 ەوە لە عێراقدان، بەڵام دوای هاتنی چەکدارانی داعش لە ساڵی 2014 و داگیرکردنی بەشێک لە خاکی عێراق، ئەمریکا هێزی زیاتری ڕەوانەی عێراق کرد، دوای نەمانی داعش بەشێک لە هێزە عێراقییەکان داوای کشانەوەی سوپای ئەمریکا دەکەن.
هاوڵاتی موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە)، بە بۆنەی تێپەڕینی ٤٠ ساڵ بەسەر دەستپێکردنی خەباتی چەکداریی "پەکەکە"ەوە لە باکور، پەیامێکی بڵاوکردەوە، کە ئەمەی خوارەوە دەقی وتەکانییەتی: "گەلە بەنرخەکەمان، هەڤاڵانی شکۆمەند" سڵاوتان لێبێت. جەژنی ژیانەوە لە هەمووتان پیرۆز بێت. ئێمە لەسەر ناوی تەواوی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ٤٠ەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب، جەژنی ژیانەوە لە رێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین و رێزی خۆمانی پێشکەش دەکەین. ئێمە ٤٠ەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب جەژنی ژیانەوە لە سەرجەم گەلانی کوردستان لە سەرجەم گەلانی هەرێمەکە، لە دۆستانی گەلی کوردستان لە سەرجەم خەباتکاران، خۆبەخشان و هەڤاڵان، لە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان پیرۆز دەکەین. لە ساڵی ٤١یەمیندا ئێمە هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازین. ٤٠ ساڵ بە سەر هەڵمەتی مێژویی، هەڵمەتی ١٥ی ئاب تێپەڕبوو. ئەو ٤٠ ساڵە لە مێژووی گەلی کوردستاندا داستانێکە، بە پیتی زێرین نوسراوەتەوە. بە خوێنی شەهیدانی قارەمان رازاوەتەوە. سەرجەم شەهیدانی شۆڕش لە کەسایەتی فەرماندەی نەمر هەڤاڵ عەگید (مەعسوم کۆرکماز) بە رێز و پێزانینەوە یاددەکەینەوە. لە بەرامبەر یادی ئەوان سەرمان دادەنەوێنین. ئەو بەڵێنەی بەوانمان داوە جارێکی دیکە دووبارە دەکەینەوە. ئێمە پابەندین بەو بەڵێنەی بە هەڤاڵانمان داوە. ئێمە یادی ئەوان لە بەرزکردنەوەی ئازادی کوردستان بە زیندوویی رادەگرین. گەلە شکۆمەندەکەمان، هەڤاڵانی بەنرخ؛ بێ گومان هەڵمەتی ١٥ی ئاب هەڵمەتێکی ئاسایی نەبوو. لە مێژووی کوردستاندا لەدایکبوونەوەیەکە. هەموو شتێکی گۆری. رەوتی مێژووی لە کوردستان گۆڕی. ئەو مێژوویە بەرەو سەرەوژێری و هەڵدێر دەچوو، سەرڕاستی کردەوە. رووی کردەوە سەروژووری. شۆڕشی ژیانەوەی هێنایە ئاراوە. شۆڕشی ژیانەوە بووە سەرەتای شۆڕشی هزری، شۆڕشی کۆمەڵایەتی، شۆڕشی کولتوری، شۆڕشی ژن، بەم جۆرە کۆمەڵگەی کورد، کوردستان سەرلەنوێ بونیادنرایەوە. ئەوەش بە ئاسانی نەبوو، بە هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ بە رەنجی بێهاوتای رێبەر ئاپۆ و هەروەها رەنج و بەرخودانی هەڤاڵانی زیندانی ئامەد هاتەدی. لەو ٤٠ ساڵەی رابردوودا، زۆر بەرخودانی داستانی روویاندا و ژمارەیەکی زۆر عەگید و قارەمان دروستبوون. ئەوانەی سەرەتا هەڤاڵ عەگید، ئەرداڵ، بەدران، جەمشید، ماهیر هەروەها هەڤاڵان بێریڤان، بێریتان، زیلان، عەزیمە، زەلال بۆتان، پڵنگ کچی، حسێن ماهیر، جەمال ئامەد، رۆژهات بلوزەری، جومعە بلیکی و هەروەها ژمارەیەکی زۆر قارەمانی بەنرخی وەک خەلیل دێرک، وەک کەمال سپێرتی لەم مێژووەدا رۆڵی گرنگیان گێڕا. بە هەمان شێوەی لە سەردەمی هەڵمەتی ١ی حوزەیراندا هەڤاڵی فەرماندە ئەرداڵ، عادل بلیکی، نودا کارکەر، رەشید سەردار، رۆژین گەودا، رۆستەم جودی، چیچەک کچی، عەلیشێر کۆچگیری و دوای ئەوەی پرۆسەکە کەوتەرێ ئازاد سیسەرەکان، بەرچەم جیلۆکان، لە دەلال ئامەد، بۆتان هەکارییەکان و هەروەها بە سەدان قارەمان لەم رێگەیەدا دروستبوون. قارەمانانی وەک چەتین سێوەرەکەکان، قارەمانانی وەک خەبات دێرکەکان، دۆغان زنارەکان، قارەمانانی وەک عەگید جڤیانەکان، وڵات هەرینکی، لەیلا سۆرخوێنەکان، ئاخین موش، دڵگەش گوزەرەشی ئەو مێژووە بە قارەمانی و پاڵەوانی رازاوەتەوە. جارێکی دیکە لە سەردەمی بەرخودانی تونێلەکاندا، ئەو داستانانەی نوسرانەوە بە پێشەنگایەتی شۆڕش بەیتوشەباب، رێبەر و هێژارەکان، نوری یەکتاکان، بە پێشەنگایەتی جومالی چۆرومان، بۆتانەکان، زنارینەکان، بە پێشەنگایەتی باگەر و ئاڤزەم، مزگین رۆناهیەکان حیماسە خوڵقێندرا. لە رۆژئاوای زاپ چەندین ساڵە داستان دەنوسرێنەوە، بە پێشەنگایەتی دەلیل زاگرۆسەکان، نالینەکان، زەمانیەکان ئەمرۆ لە بەرامبەر دوژمن دەوتنەوە. بە هەمان شێوە گیانبازانی سەردەم وەک سارا گۆیی، هەڤاڵ روکەن، هەڤاڵ رۆژهات، ئەرداڵ و شەهیدانی ئەم دواییەمان لە باکور شێخموس مەلازگر، بێریتان نورحەق، هەرەکۆل شیار گەڤەر. بروسک کاتۆ، بەندا ئامەد و هەروەها سەدان قارەمان پێشەنگایەتی مێژووییان کرد. لە سایەی ئەوانەوە ساڵی ٤٠ەمین لەم ئاستەدا بەردەوامە. گەلە بەنرخەکەمان، هەڤاڵانی بەڕێز و شکۆدار؛ ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەڵێنمان دا کە ئێمە تەواوی کوردستان بپارێزین، ئێمە وتمان، ئێمە وەک پەکەکە، وەک سەربازانی رێبەر ئاپۆ گیانبازانی کوردستان، بۆ پاراستنی تەواوی کوردستان ئەرکدارکراوین. تائێستا پابەندی ئەو بەڵێنەبووین کە داومانە. . ئەوەتا حەوت ساڵە، داگیرکەری تورکیا دەیەوێت باشوری کوردستان داگیربکات. ئێمە بەرامبەریان وەستاوینەوە، ئێمە قوربانیمان دا، ئێمە شەڕدەکەین و خۆڕاگری دەکەین. ئێمە خاوەنداری لە سوێند و بەڵێنەکەمان دەکەین و ئەم چوار ساڵەی دوایی لە هەمان سەنگەردا بەرخودان درێژەی هەیە. لە بەرامبەر چەکی قەدەغەی کیمیایی، لە بەرامبەر هەموو جۆرە چەکی مۆدێرن، تەکنەلۆژیای مۆدێرن لە هەمان سەنگەردا ئەمرۆ لە مەتینا، لە رۆژئاوای زاپ، لە سەرتاسەری زاپ بەرخودان لە ئارادایە. سڵاو بۆ ئەو قارەمانانە. چەند هەزار جار سڵاویان لێبێت. ئەوان ئەمڕۆ لە بەرامبەر دڕندایەتی داگیرکەری لە بەرامبەر قڕکردن، نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی کورد دەکەن. گەلە بەڕێزەکەمان؛ ئەمڕۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکوڵێت. قەیران زیادی کردووە. بەڵام ئێمە دەبینین داگیرکەری تورکیا، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەوڵدەدات ئەم قەیرانە بگۆڕێت بۆ شەڕێکی ناوچەیی. ئەوان دەیانەوێت لە نێوان دەوڵەتانی سەروەر و دەسەڵاتدار لەسەر کوردستان هاوپەیمانییەک پێش بخەن. لە بەرامبەر دۆزی ئازادیی کورد، لە بەرامبەر بزووتنەوەکەمان، دەیانەوێت بەم شێوەیە هاوپەیمانییەک پێش بخەن. دیارە لە پێشماندا قۆناغی وا مەترسیدار هەن، ئێمە وەک بزووتنەوە ئێمە لە بەرامبەر ئەمەدا خەبات دەکەین، شەڕ دەکەین. بۆ ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردستانێکی ئازاد، سەربەخۆ دروست ببێت، ئێمە شەڕ گەش دەکەین. ئەم شەڕە شەڕی شەرەفە، شەڕی نیشتمانپەروەرییە، شەڕی شەرەف و نامووسە. ئێمە ئەم شەڕە بەرز دەکەینەوە. ئێمە لە بەرامبەر خۆفرۆشان، لە بەرامبەر داگیرکەری هەنگاو بۆ دواوە ناهاوێژین. هەتا دێت ئێمە بەهێزتری دەکەین. بەڵام پێویستە گەلە نیشتمانپەروەرەکەمان لە بەرامبەر دوژمنان پشتگیریمان بکەن. ئێمە بانگەواز لە هەموو نیشتمانپەروەرانی کورد، حزبەکان، دامەزراوە، کەسایەتییەکان دەکەین، پێویستە ئەم ڕاستییە ببینن و پشتگیری گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بکەن. ئێمە بانگەواز دەکەین هەموو گەنجانی کورد، گەنجانی عەرەب پێویستە بەشداری ئەم ڕێپێوانە پیرۆزە بن. بەشدار بن. ئەمڕۆ لەسەر گەلی کورد سیاسەتی لەناوبردن، لەسەر گەلی عەرەب، ئاشووری، سریانی مەترسی هەیە. بۆیە لە نێوان گەلاندا، گەلی کورد، عەرەب، ئاشووری، سریانی لەسەر بنەمای پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک یەکێتی گەلان دروست ببێت، یەکێتی زەحمەتکێشانی تورکیا و هەموو ناوچەکە دروست ببێت. تورانیزمی تورکیا دەیەوێت لە هەموو ناوچەکەدا تاریکییەک پێش بخات. بەڵام پێش هەموو شتێک پێویستە لە گەلی کورددا یەکێتی نەتەوەیی دروست ببێت، ستراتیژیەکی هاوبەش بنیات بنرێت. ئێمە وەک بزووتنەوە بۆ ئەمە هەوڵ دەدەین و ئەمە پێویستییەکی زۆر گرنگە. گەلە بەنرخەکەمان، دۆست و هاوڕێیانی خۆشەویست؛ ئەمڕۆ لەسەر ڕێبەرایەتیمان ڕێبەر ئاپۆ گۆشەگیرییەکی قورس، ئەشکەنجەی دەروونی هەیە. لەسەر هەموو شکۆمەندی گەلەکەمان، لەسەر کولتوورمان، هەڵپەڕکێمان، هەموو شێوەکانی بەهاکانمان هێرش هەیە. پێویستە گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەم هێرشانە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانیدا بەشداری هەڵمەتەکە ببێت. هەر کەس لای خۆی فیداکاری بکات. بە بەرپرسیارێتییەوە هەڵسوکەوت بکات. پاراستنی جەوهەری پێویستە پێش بخرێت. لە بەرامبەر هێرشەکان پێویستە ئێمە پاراستنی جەوهەری گەلی پێش بخەین. ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لەم سەردەمەدا، واتە لە ساڵی ٤١ەمی هەنگاوی ١٥ی ئابدا ئێمە بە ڕۆحی عەگیدەکان، زیلانەکان، بە ڕۆحی ١٥ی ئاب هەڵسوکەوت دەکەین. لە چوارچێوەی تاکتیک، پێرسپێکتیڤی ئێمەدا، ئێمە شەڕی سەر زەوی، شەڕی ژێر زەوی و شەڕی ئاسمانی هەوایی زیاتر گەش دەکەین. نەبەزین و نەکەوتنی گەلی کورد، نەکەوتنی گەریلاکانی ئازادی بە هەموو کەس نیشان دەدەین، ئیدیعا و بڕیاری ئێمە ئەوەیە. ئێمە لەم چوارچێوەیەدا وەک فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی بۆ هەموو گەلەکەمان، هەموو دۆستانمان، بۆ هەموو خەباتکار و هاوڕێیان سڵاو و ڕێزداری خۆمان پێشکەش دەکەین. لەم سەردەمە مێژووییە گرنگەدا، هەموو کەس بانگهێشت دەکەین بۆ ئەرکی خۆیان و ئێمە بۆ هەموو کەس لە سەرەتادا بۆ هەموو هاوڕێیان، هەموو گەلەکەمان، هەموو دۆستانمان لەم سەردەمە گرنگەدا بە دڵ و گیان سەرکەوتن دەخوازین. لە ڕێپێوانی ئازادکردنی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆدا، لە ڕێپێوانی ئازادکردنی کوردستان، لە ڕێپێوانی ئازادکردنی گەلی ناوچەکەدا، ئێمە بۆ هەموو کەس سەرکەوتن دەخوازین و دەڵێین سەرکەوتن، سەرکەوتن، سەرکەوتن. بمرێ داگیرکاری و خیانەت! بژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی! بژی سەرۆک ئاپۆ!" موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە)، بە بۆنەی تێپەڕینی ٤٠ ساڵ بەسەر دەستپێکردنی خەباتی چەکداریی "پەکەکە"ەوە لە باکور، پەیامێکی بڵاوکردەوە، کە ئەمەی خوارەوە دەقی وتەکانییەتی: "گەلە بەنرخەکەمان، هەڤاڵانی شکۆمەند" سڵاوتان لێبێت. جەژنی ژیانەوە لە هەمووتان پیرۆز بێت. ئێمە لەسەر ناوی تەواوی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان ٤٠ەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب، جەژنی ژیانەوە لە رێبەر ئاپۆ پیرۆز دەکەین و رێزی خۆمانی پێشکەش دەکەین. ئێمە ٤٠ەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی ئاب جەژنی ژیانەوە لە سەرجەم گەلانی کوردستان لە سەرجەم گەلانی هەرێمەکە، لە دۆستانی گەلی کوردستان لە سەرجەم خەباتکاران، خۆبەخشان و هەڤاڵان، لە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان پیرۆز دەکەین. لە ساڵی ٤١یەمیندا ئێمە هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازین. ٤٠ ساڵ بە سەر هەڵمەتی مێژویی، هەڵمەتی ١٥ی ئاب تێپەڕبوو. ئەو ٤٠ ساڵە لە مێژووی گەلی کوردستاندا داستانێکە، بە پیتی زێرین نوسراوەتەوە. بە خوێنی شەهیدانی قارەمان رازاوەتەوە. سەرجەم شەهیدانی شۆڕش لە کەسایەتی فەرماندەی نەمر هەڤاڵ عەگید (مەعسوم کۆرکماز) بە رێز و پێزانینەوە یاددەکەینەوە. لە بەرامبەر یادی ئەوان سەرمان دادەنەوێنین. ئەو بەڵێنەی بەوانمان داوە جارێکی دیکە دووبارە دەکەینەوە. ئێمە پابەندین بەو بەڵێنەی بە هەڤاڵانمان داوە. ئێمە یادی ئەوان لە بەرزکردنەوەی ئازادی کوردستان بە زیندوویی رادەگرین. گەلە شکۆمەندەکەمان، هەڤاڵانی بەنرخ؛ بێ گومان هەڵمەتی ١٥ی ئاب هەڵمەتێکی ئاسایی نەبوو. لە مێژووی کوردستاندا لەدایکبوونەوەیەکە. هەموو شتێکی گۆری. رەوتی مێژووی لە کوردستان گۆڕی. ئەو مێژوویە بەرەو سەرەوژێری و هەڵدێر دەچوو، سەرڕاستی کردەوە. رووی کردەوە سەروژووری. شۆڕشی ژیانەوەی هێنایە ئاراوە. شۆڕشی ژیانەوە بووە سەرەتای شۆڕشی هزری، شۆڕشی کۆمەڵایەتی، شۆڕشی کولتوری، شۆڕشی ژن، بەم جۆرە کۆمەڵگەی کورد، کوردستان سەرلەنوێ بونیادنرایەوە. ئەوەش بە ئاسانی نەبوو، بە هزر و رامانی رێبەر ئاپۆ بە رەنجی بێهاوتای رێبەر ئاپۆ و هەروەها رەنج و بەرخودانی هەڤاڵانی زیندانی ئامەد هاتەدی. لەو ٤٠ ساڵەی رابردوودا، زۆر بەرخودانی داستانی روویاندا و ژمارەیەکی زۆر عەگید و قارەمان دروستبوون. ئەوانەی سەرەتا هەڤاڵ عەگید، ئەرداڵ، بەدران، جەمشید، ماهیر هەروەها هەڤاڵان بێریڤان، بێریتان، زیلان، عەزیمە، زەلال بۆتان، پڵنگ کچی، حسێن ماهیر، جەمال ئامەد، رۆژهات بلوزەری، جومعە بلیکی و هەروەها ژمارەیەکی زۆر قارەمانی بەنرخی وەک خەلیل دێرک، وەک کەمال سپێرتی لەم مێژووەدا رۆڵی گرنگیان گێڕا. بە هەمان شێوەی لە سەردەمی هەڵمەتی ١ی حوزەیراندا هەڤاڵی فەرماندە ئەرداڵ، عادل بلیکی، نودا کارکەر، رەشید سەردار، رۆژین گەودا، رۆستەم جودی، چیچەک کچی، عەلیشێر کۆچگیری و دوای ئەوەی پرۆسەکە کەوتەرێ ئازاد سیسەرەکان، بەرچەم جیلۆکان، لە دەلال ئامەد، بۆتان هەکارییەکان و هەروەها بە سەدان قارەمان لەم رێگەیەدا دروستبوون. قارەمانانی وەک چەتین سێوەرەکەکان، قارەمانانی وەک خەبات دێرکەکان، دۆغان زنارەکان، قارەمانانی وەک عەگید جڤیانەکان، وڵات هەرینکی، لەیلا سۆرخوێنەکان، ئاخین موش، دڵگەش گوزەرەشی ئەو مێژووە بە قارەمانی و پاڵەوانی رازاوەتەوە. جارێکی دیکە لە سەردەمی بەرخودانی تونێلەکاندا، ئەو داستانانەی نوسرانەوە بە پێشەنگایەتی شۆڕش بەیتوشەباب، رێبەر و هێژارەکان، نوری یەکتاکان، بە پێشەنگایەتی جومالی چۆرومان، بۆتانەکان، زنارینەکان، بە پێشەنگایەتی باگەر و ئاڤزەم، مزگین رۆناهیەکان حیماسە خوڵقێندرا. لە رۆژئاوای زاپ چەندین ساڵە داستان دەنوسرێنەوە، بە پێشەنگایەتی دەلیل زاگرۆسەکان، نالینەکان، زەمانیەکان ئەمرۆ لە بەرامبەر دوژمن دەوتنەوە. بە هەمان شێوە گیانبازانی سەردەم وەک سارا گۆیی، هەڤاڵ روکەن، هەڤاڵ رۆژهات، ئەرداڵ و شەهیدانی ئەم دواییەمان لە باکور شێخموس مەلازگر، بێریتان نورحەق، هەرەکۆل شیار گەڤەر. بروسک کاتۆ، بەندا ئامەد و هەروەها سەدان قارەمان پێشەنگایەتی مێژووییان کرد. لە سایەی ئەوانەوە ساڵی ٤٠ەمین لەم ئاستەدا بەردەوامە. گەلە بەنرخەکەمان، هەڤاڵانی بەڕێز و شکۆدار؛ ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەڵێنمان دا کە ئێمە تەواوی کوردستان بپارێزین، ئێمە وتمان، ئێمە وەک پەکەکە، وەک سەربازانی رێبەر ئاپۆ گیانبازانی کوردستان، بۆ پاراستنی تەواوی کوردستان ئەرکدارکراوین. تائێستا پابەندی ئەو بەڵێنەبووین کە داومانە. . ئەوەتا حەوت ساڵە، داگیرکەری تورکیا دەیەوێت باشوری کوردستان داگیربکات. ئێمە بەرامبەریان وەستاوینەوە، ئێمە قوربانیمان دا، ئێمە شەڕدەکەین و خۆڕاگری دەکەین. ئێمە خاوەنداری لە سوێند و بەڵێنەکەمان دەکەین و ئەم چوار ساڵەی دوایی لە هەمان سەنگەردا بەرخودان درێژەی هەیە. لە بەرامبەر چەکی قەدەغەی کیمیایی، لە بەرامبەر هەموو جۆرە چەکی مۆدێرن، تەکنەلۆژیای مۆدێرن لە هەمان سەنگەردا ئەمرۆ لە مەتینا، لە رۆژئاوای زاپ، لە سەرتاسەری زاپ بەرخودان لە ئارادایە. سڵاو بۆ ئەو قارەمانانە. چەند هەزار جار سڵاویان لێبێت. ئەوان ئەمڕۆ لە بەرامبەر دڕندایەتی داگیرکەری لە بەرامبەر قڕکردن، نوێنەرایەتی ئیرادەی گەلی کورد دەکەن. گەلە بەڕێزەکەمان؛ ئەمڕۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکوڵێت. قەیران زیادی کردووە. بەڵام ئێمە دەبینین داگیرکەری تورکیا، ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە هەوڵدەدات ئەم قەیرانە بگۆڕێت بۆ شەڕێکی ناوچەیی. ئەوان دەیانەوێت لە نێوان دەوڵەتانی سەروەر و دەسەڵاتدار لەسەر کوردستان هاوپەیمانییەک پێش بخەن. لە بەرامبەر دۆزی ئازادیی کورد، لە بەرامبەر بزووتنەوەکەمان، دەیانەوێت بەم شێوەیە هاوپەیمانییەک پێش بخەن. دیارە لە پێشماندا قۆناغی وا مەترسیدار هەن، ئێمە وەک بزووتنەوە ئێمە لە بەرامبەر ئەمەدا خەبات دەکەین، شەڕ دەکەین. بۆ ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کوردستانێکی ئازاد، سەربەخۆ دروست ببێت، ئێمە شەڕ گەش دەکەین. ئەم شەڕە شەڕی شەرەفە، شەڕی نیشتمانپەروەرییە، شەڕی شەرەف و نامووسە. ئێمە ئەم شەڕە بەرز دەکەینەوە. ئێمە لە بەرامبەر خۆفرۆشان، لە بەرامبەر داگیرکەری هەنگاو بۆ دواوە ناهاوێژین. هەتا دێت ئێمە بەهێزتری دەکەین. بەڵام پێویستە گەلە نیشتمانپەروەرەکەمان لە بەرامبەر دوژمنان پشتگیریمان بکەن. ئێمە بانگەواز لە هەموو نیشتمانپەروەرانی کورد، حزبەکان، دامەزراوە، کەسایەتییەکان دەکەین، پێویستە ئەم ڕاستییە ببینن و پشتگیری گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بکەن. ئێمە بانگەواز دەکەین هەموو گەنجانی کورد، گەنجانی عەرەب پێویستە بەشداری ئەم ڕێپێوانە پیرۆزە بن. بەشدار بن. ئەمڕۆ لەسەر گەلی کورد سیاسەتی لەناوبردن، لەسەر گەلی عەرەب، ئاشووری، سریانی مەترسی هەیە. بۆیە لە نێوان گەلاندا، گەلی کورد، عەرەب، ئاشووری، سریانی لەسەر بنەمای پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک یەکێتی گەلان دروست ببێت، یەکێتی زەحمەتکێشانی تورکیا و هەموو ناوچەکە دروست ببێت. تورانیزمی تورکیا دەیەوێت لە هەموو ناوچەکەدا تاریکییەک پێش بخات. بەڵام پێش هەموو شتێک پێویستە لە گەلی کورددا یەکێتی نەتەوەیی دروست ببێت، ستراتیژیەکی هاوبەش بنیات بنرێت. ئێمە وەک بزووتنەوە بۆ ئەمە هەوڵ دەدەین و ئەمە پێویستییەکی زۆر گرنگە. گەلە بەنرخەکەمان، دۆست و هاوڕێیانی خۆشەویست؛ ئەمڕۆ لەسەر ڕێبەرایەتیمان ڕێبەر ئاپۆ گۆشەگیرییەکی قورس، ئەشکەنجەی دەروونی هەیە. لەسەر هەموو شکۆمەندی گەلەکەمان، لەسەر کولتوورمان، هەڵپەڕکێمان، هەموو شێوەکانی بەهاکانمان هێرش هەیە. پێویستە گەلەکەمان لە بەرامبەر ئەم هێرشانە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانیدا بەشداری هەڵمەتەکە ببێت. هەر کەس لای خۆی فیداکاری بکات. بە بەرپرسیارێتییەوە هەڵسوکەوت بکات. پاراستنی جەوهەری پێویستە پێش بخرێت. لە بەرامبەر هێرشەکان پێویستە ئێمە پاراستنی جەوهەری گەلی پێش بخەین. ئێمە وەک گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لەم سەردەمەدا، واتە لە ساڵی ٤١ەمی هەنگاوی ١٥ی ئابدا ئێمە بە ڕۆحی عەگیدەکان، زیلانەکان، بە ڕۆحی ١٥ی ئاب هەڵسوکەوت دەکەین. لە چوارچێوەی تاکتیک، پێرسپێکتیڤی ئێمەدا، ئێمە شەڕی سەر زەوی، شەڕی ژێر زەوی و شەڕی ئاسمانی هەوایی زیاتر گەش دەکەین. نەبەزین و نەکەوتنی گەلی کورد، نەکەوتنی گەریلاکانی ئازادی بە هەموو کەس نیشان دەدەین، ئیدیعا و بڕیاری ئێمە ئەوەیە. ئێمە لەم چوارچێوەیەدا وەک فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی بۆ هەموو گەلەکەمان، هەموو دۆستانمان، بۆ هەموو خەباتکار و هاوڕێیان سڵاو و ڕێزداری خۆمان پێشکەش دەکەین. لەم سەردەمە مێژووییە گرنگەدا، هەموو کەس بانگهێشت دەکەین بۆ ئەرکی خۆیان و ئێمە بۆ هەموو کەس لە سەرەتادا بۆ هەموو هاوڕێیان، هەموو گەلەکەمان، هەموو دۆستانمان لەم سەردەمە گرنگەدا بە دڵ و گیان سەرکەوتن دەخوازین. لە ڕێپێوانی ئازادکردنی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆدا، لە ڕێپێوانی ئازادکردنی کوردستان، لە ڕێپێوانی ئازادکردنی گەلی ناوچەکەدا، ئێمە بۆ هەموو کەس سەرکەوتن دەخوازین و دەڵێین سەرکەوتن، سەرکەوتن، سەرکەوتن. بمرێ داگیرکاری و خیانەت! بژی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی! بژی سەرۆک ئاپۆ!"
هاوڵاتی سەرەتای هەفتەی داهاتوو، ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆدەبێتەوە، ئەو پۆستانەی ماون دابەشدەکرێن. ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک 16 ئەندام پێکدێت و 13 لیژنە لەخۆدەگریت، لایەنە تورکمانەکان داوای سەرۆکی لیژنەی ئەمنیی دەکەن، ئەو پۆستەش لە بەرژەوەندی لایەنەکانی عەرەب یەکلایی کراوەتەوە و یەکێتی لەبەرامبەر پۆستی پارێزگار پێیداون. بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی "لە پاڵ پۆستی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک، یەکێتیی ڕازی بووە سەرۆکی لیژنەی ئەمنییش بە لایەنەکانی عەرەب بدات." چاوەڕواندەکرێت ڕۆژی یەکشەممە 18-08-2024 محەممەد ئیبراهیم حافز، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەست بە دەوام بکات، ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووش کۆبوونەوەی ئەنجوومەن بکرێت، ڕوون نییە کە پارتی، سێ ئەندامی هاوپەیمانی عەرەبی و بەرەی تورکمانی بەشداری کۆبوونەوە دەکەن یاخود نا.
هاوڵاتی وەزیری دەرەوەی عێراق لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە لەگەڵ هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند "باسی پەکەکە و نەهێشتنی ماددەی هۆشبەریان کردووە". فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا توركییەكەی ڕایگەیاند: "ڕێککەوتووین سەربازگەی باشیک دەبێتە بنکەی مەشقی هێزە عێراقییەکان، لەگەڵ هاكان فیدان باسمان لە دۆسیەی پەكەكە و نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر كرد". لەلایەن خۆشیەوە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: "لە 2024-9-ڤیزە لەسەر هاوڵاتییانی عێراقی تەمەن کەمتر لە 15 و زیاتر لە 60 ساڵ هەڵدەگیرێت".
هاوڵاتی ڕوانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای كرد، تائێستا 550 چەكداری سووری لە هەرێمی كوردستان و بەهۆی شەڕكردن لەگەڵ پەكەكە كوژراون. ڕوانگەكە دەڵێت ئەو چەكدارانە زۆربەیان توركمانی سوورین و توركیا بە پارەیەكی كەم دەیانهێنێتە هەرێمی كوردستان و لە دژی پەكەكە شەڕیان پێدەكات، زۆربەشیان لە گرووپەكانی سوڵتان سلێمان و سوڵتان موراد و حەمزەن. وەك ڕوانگەی سووریا باسی دەكات، توركیا دۆخی ئابووری سووریای قۆستووەتەوە و بەپارەیەكی كەم گەنجانی سووریا هەڵدەخەڵەتێنێت و دەیانكاتە چەكداری خۆی و بۆ مەرامە سیاسییەكانی بەكاریان دەهێنێت. لە 22 ی مانگی ڕابردوو، ژمارەیەك لەو چەكدارانە لە پێكدادانێكدا پەكەكە گەمارۆی داون و دەستگیری كردوون، ئەمەش ڕوانگەی سووریا ئاشكرای كردووە.
هاوڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری سەرجەم کۆمپانیاکانی پەیوەندی و گەیاندن دەکاتەوە. کۆمپانیاکانی پەیوەندی و گەیاندن لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە هەر کەسێک بەشداری هێڵی ئینتەرنێتی کردووە و بەڵگەنامە فەرمییەکانی وەک (ناسنامە یان کارتی نیشتیمانی و کارتی زانیاری یان کۆدی ئاسایش)ی پێشکەشی کۆمپانیای دابینکەری هێڵی ئینتەرنێتی نەکردبێ لە کاتی بەشداریکردندا، ئەوا لەماوەیەکی نزیکدا هێڵەکەی دەبڕدرێت. بۆیە پێویستە بە زووترین کات ئەو بەڵگەنامانە پێشکەش بە کۆمپانیای هێڵی ئینتەرنێت بکرێت. ئەگەر کەسەکە بیانی بوو ئەوا پێویستە پاسپۆرت و نشینگە پێشکەش بکات وەک بەڵگەنامەی فەرمی.
هاوڵاتی بەوتەی سەرچاوەیەک بەهۆی نەناردنی زانیاری هێزە ئەمنییەکان ڕەنگە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دوابکەوێت، هەرچەنده سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی داوە. سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری لەبانکى ناوەندى عێراق ئاشكرایكردوه، "پارەی پێویست بۆ موچەى مانگى حەوتى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بەردەستەو چاوەرێی فەرمانى تهیف سامى وەزارەتی دارایی عێراقین بۆ خەرجکردنى". لەلایەکی دیکەوە، بەوتەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، هۆکاری نەناردنی پارە ئەوەیە وەزارەتی دارایی عێراق داوای زانیاریی لەبارەی ناوی زیادکراوی وەزارەتی پێشمەرگە کردووە، بەڵام وەزارەتی دارایی هەرێم نەیناردووە، بەوهۆیەشەوە ڕەنگە ئەمڕۆ ناردنی پارە دوابکەوێ و هێشتا وەزیری دارایی عێراق واژۆی نەکردووە، هەرچەنده سەرۆکوەزیرانی عێراق واژۆی کردووە. ئهوهش لهكاتێكدایه، شهوى ڕابردوو میدیا عێراقیهكان بڵاویانكردهوه، ئهمڕۆ وهزارهتى دارایی عێراق نزیكهى ترلیۆنێك دینار بۆ موچهى مانگى حهوتى فهرمانبهرانى ههرێم ڕهوانه دهكاتو لهكۆبونهوهى ئهم ههفتهیهى لیژنهى دارایی پهرلهمانى عێراقیش لهگهڵ تهیف سامى وهزیرى دارایی، ناوبراو جهختیكردبوهوه تاوهكو ڕۆژى پێنجشهممه واته ئهمڕۆ موچهى مانگى حهوتى فهرمانبهران ڕهوانهى ههرێم دهكات.
هاوڵاتی كەنەكە پیرۆزبایی ڕۆژی ١٥ی ئابی كرد و ڕایگەیاند، لە ١٥ـی ئابدا لە بەرامبەر زوڵمی دەوڵەتی تورك ئاڵای ئازادیی هەڵكرا، دەوڵەتی تورك گەڕاوەتەوە سەردەمی هەشتاكان دەیەوێت خەباتی گەل سەركووت بكات، بەڵام هەوڵەكانیان بێ سوودن، كوردستانییان بە بەرخۆدانێكی بەهێز شكست بە پیلانەكانیان دەهێنن. كۆنسەی بەڕێوەبەریی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان-كەنەكە، لە بارەی ١٠مین ساڵیادی تەقاندنی یەكەم فیشەكی پەكەكە دژی بە دەوڵەتی توركیا پەیامێكی بڵاوكردەوە.لە پەیامەكەی كەنەكەدا هاتووە، لە ساڵی ١٩٨٤، لە هەلومەرجی سەختدا گەلی كورد و سەركردەكانی تەڤگەری ئازادیی كوردستان ڕادەستی زوڵم و ستەمی دەوڵەتی تورك نەبوون و سەریان دانەنەواند، بەرخۆدانێكی بەهێزیان گەشەپێدا، لە زیندانەكانەوە تا هەموو كایەكانی ژیان، خەباتێكی خۆنەویستانە ڕێكخرا و باجی گەورە درا، بەڵام لە بەرامبەر زوڵمی دەوڵەت ئاڵای ئازادییش هەڵكرا. ئاماژە بەوەشكراوە، بەو هەنگاوە پریشكی شۆڕشی كوردستان بوو بە ئاگرێكی سووتێنەر لە وڵات و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، كۆمەڵێك ئازادییخوازان دەستیان پێكرد و ئەمڕۆش بوونەتە هێزێكی گەورەی گەریلا لە كوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە خەبات و بەرخۆدانی دۆزی كوردستاندا، ئەم هەنگاوە بۆ خۆی قەڵەمباز و سەركەوتنێكی گەورەیە. ئەمڕۆ دەوڵەتی تورك گەڕاوەتەوە بۆ سەردەمی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو، دەیەوێت بەرخۆدانی گەلی كورد، خەبات بۆ ڕزگاریی و ئازادیی كوردستان سەركوت بكات، سیستەمی دادپەروەریی و دادگا بووەتە زنجیرێكی كۆیلایەتی و دیلكردنی خەباتكارانی كوردستان. هەرچی كەلتووری كوردیی هەیە كەوتووەتە ژێر هەڕەشەوە، دەوڵەتی تورك هێرش دەكاتە سەر زەماوەند و سەما، گۆرانیبێژ، مۆسیقاژەنی كورد دەستبەسەر دەكات، كەلتوور و مۆسیقای كوردیی قەدەغە دەكات، ئەم جوڵە و كردارانە، هەموو ئەم هەوڵانە بێهودە و بێ سوودن. دەشڵێن: بنیاتنەری ڕۆژی ١٥ـی ئاب عەبدوڵا ئۆجالانە، كە ٢٦ ساڵە لە زیندانی ئیمیرالی لە ژێر فشار و گۆشەگیریی تونددایە، ماوەی ٤٠ مانگە هیچ زانیارییەك نە لە خۆی و نە لە هاوڕێكانییەوە نەگەیشتووەتە دەرەوە، ئەم دۆخە مەترسیدار و قبوڵ نەكراوە، پێویستە هەموو كورد و دۆستانی كورد لە كار و چالاكیی دژی ئەم دۆخە بەردەوام بن. لە كۆتای پەیماكەشدا ئەوە هاتووە، بەم بۆنەیەوە ئێمە وەك كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان جارێكی دیكە جێگەی خۆمان لە كامپەینی “ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان-چارەسەری كێشەی كورد” دەگرین و داوا لە هەموو كوردستانیان و دۆستانی كورد دەكەین، بەشداری ئەم هەڵمەتە بكەن و ئەم هەڵمەتە بەهێزتر بكەن.
هاوڵاتی سەرچاوەیەک لە زانکۆی سلێمانی بە هاوڵاتی ڕاگەیاند ئەمڕۆ پێنجشەممە، دکتۆر پێشڕەو حەمەجان لە پۆستی جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی دوورخرایەوە، بەم شێوەیە زانیاریی بۆ هاوڵاتی خستەڕوو: سەرچاوەکە ڕایگەیاند، لە ناو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی زانکۆی سلێمانی دوو هەفتە لەمەوبەر بە ئامادەبوونی 26 ئەندامی ئەنجومەنی زانکۆ و (د. ئومێد صباح) سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و (م. عەتا) بەپرسی نوسینگەی قوباد تاڵەبانی و (د. ئارام) وەزیری خوێندنی باڵا و (د. هەڤاڵ ئەبوبکر) پارێزگاری سلێمانی دکتۆر پێشڕەو حەمەجان بە توندی ڕەخنەی گرت لە کەمتەرخەمی دارایی دەسەڵات بەرامبەر بە زانکۆی سلێمانی. سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد، دکتۆر پێشڕەو حەمەجان ڕەخنەی گرت لە کەمتەرخەمی دارایی دەسەڵات لە پێنەدانی دەرماڵەی دوو ساڵی 23 هەزار خوێندکاری زانکۆی سلێمانی ووێرانی بەشەناوخۆییەکانیەکانی و نادادپەروەری لە داشکاندنی 40% کرێی خوێندنی پارالێل وئێواران، کە سەدان خوێندکاری زانکۆی سلێمانی لێی بێبەشبوون. ئەوەشی خستەڕوو، ڕەخنەگرتنی دکتۆر پێشڕەو حەمەجان لە دەسەڵات و چەندین هەوڵ و فشاری یەکێتی بۆ کشانەوەی لە کاندیدی بازنەی سلێمانی لیستی بەرەی گەل و دورکەوتنەوەی لە لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل، هۆکاری سەرەکی بوون بۆ دوورخستنەوەی لە پۆستی جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی. جێگەی ئاماژەیە، دکتۆر پێشڕەو حەمەجان کاندیدی لیستی بەرەی گەلە لە بازنەی سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، کە بڕیارە 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
هاوڵاتی ئەمریكا لە 13 ساڵدا 12 كونسوڵی لە هەرێمی كوردستان گۆڕیوە دوێنێ ستێڤ بیتنەر، وەك كونسوڵی گشتیی نوێی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان دەستبەكار بوو، ئەمە 12 هەمین كونسوڵە لە ماوەی 13 ساڵدا لە هەرێمی كوردستان دەستبەکاربێت. ئەمریكا لە ساڵی 2011ەوە لە هەرێمی كوردستان كونسوڵخانەی هەیە و لەو ماوەیەشدا تا ئێستا 12 كونسوڵی گۆڕیوە. ئەمڕۆ ستێڤ بیتنەر، كونسوڵی نوێی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان لە كاتی دەستبەكاربوونیدا ڕایگەیاند: لە هەرێمی كوردستان دەمێنینەوە و بەردەوام دەبین لە یارمەتیدانی هێزەكانی پێشمەرگە ویارمەتی خەڵكی ناوچەكە". بەپێی زانیارییەکان ساڵی 2011 ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان کونسوڵخانەی خۆی كردەوە، ئێستاش سەرقاڵی دروستكردنی باڵەخانەی کونسوڵخانەیەکە كە لە ساڵی داهاتوودا تەواو دەبێت و یەكێكە لە گەورەترین کونسوڵخانەکانی ناوچەكە.