هاوڵاتی ماوەی سێ رۆژە دارستانەکانی شاری ئەسینای پایتەختی یۆنان دەسوتێت و تیمەکان لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە. بەپێی هەواڵی میدیاکانی یۆنان بێت، لە رۆژی یەکشەممە 11ی ئابی 2024 لە ناو دارستانەکانی ئەسینا ئاگرێک کەوتووەتەوە و بەردەوامە لە تەشەنەسەندن و بەشێکی زۆری دارستانەکان سووتاون، بەرپرسانی ئەو شارە داوای هاوکارییان لە تیمی هاوبەشی بەرپەرچدانەوەی کارەساتەکانی ئەوروپا کردووە تا هاوکاریان بن لە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە. میدیاکان هۆکاری تەشەندنی ئاگرەکەیان بۆ بەهێزی با گێڕاوەتەوە، بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە زۆری دووكەڵی ئاگرەكەشەوە كەسێك گیانی لەدەستداوە و 13 كەسى دیكە تووشی هەناسەتووندی بوون، داواش لە هاوڵاتییان کراوە لە شوێنی ڕووداوەکە دووربکەونەوە.

هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشكرای دەكات، كەسێكیان دەستگیر كردووە كە 150 هەزار دۆلاری لە باوكی دزیوە. لە شاری هەولێر، كەسێك بە دوو جاری بڕی 150 هەزار دۆلار لە باوكی دەدزێت و دواتر دەچێتە وڵاتی ئێران، پاشان پۆلیسی هەولێر، لەڕێگەی تەكنیكی خۆیەوە دەیهێنێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان و دەستگیری دەكات. پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارەكە (سێ دەفتەر) دۆلاری لە شوێنی کارکردنی باوکی دزیوە، پاشان لە قاسەکەی باوکی (12 دەفتەر) دۆلاری دیكەی دزیوە، سەرجەم پارەکەشی لەڕێگەی قوماری ئەلیکترۆنییەوە دۆڕاندووە.  

هاوڵاتی شەش پارتی سیاسیی سوننی لەسەر دانانی کاندیدێکی نوێ بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان گەیشتنە ڕێککەوتن و بڕیار وایە پێشکەشی فراکسیۆنە سیاسییەکانی بکەن بۆ ئەوەی پشتیوانی لێ بکەن. سێشەممە 13-8-2024 لە ماڵی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدووم هێزە سیاسییە سوننیەکان کۆبوونەوە بۆ ئەوەی لەسەر دانانی بەربژێرێکی نوێ بۆ سەرۆکی پەرلەمان بگەنە ڕێککەوتن. دوای کۆبوونەوەکە لە ڕاگەیەنراوێکی فەرمیدا شەش هێزە سیاسییە سوننەکە ڕایانگەیاند: دوای زنجیرەیەک گفتوگۆ و دیدار لەگەڵ پێکهاتە سیاسییە نیشتمانییەکان، هێزە سیاسییە سوننەکان کە 55 پەرلەمانتاریان هەیە ڕێککەوتن لەسەر ناونانی کاندیدێکی نوێ بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان. ناوی کاندیدەکە پێشکەش بە فراکسیۆنە سیاسییە نیشتمانییەکان دەکەین بۆ پشتیوانیکردن و بەدەستهێنانی ڕەزامەندی نیشتمانی بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو مافە. ئەو لایەنە سونییانە داوا دەکەن کار لەسەر گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بگیرێتە بەر بۆ کردنەوەی سەرلەنوێ دەرگای خۆ کاندیدکردن و هەڵبژاردنی سەرۆکی دەسەڵاتی یاسادانان لە کاندیدی زۆرینەی سوننەکان. ئەو لایەنە سونییانەی لە ڕاگەیێنراوەکەدا ناویان هاتووە بریتین لە: پارتی تەقەدوم، پارتی جەماهیری وەتەنییە، هاوپەیمانی حەسمی نیشتمانی، کوتلەی سەدارە، مەشروع وەتەنی عێراقی و کوتلەی موبادەرە. بەڵام هەریەک لە هاوپەیمانی "عەزم و سیادە" بەشداری کۆبوونەوەکە نەبوون.

هاوڵاتی خۆپێشاندانی بەشێك لە پێكهاتەی عەرەب و لایەنگرانی بەرەی توركمانی لە كەركووك لە دژی دانانی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگا بەرێوەدەچێت.  ئێوارەی ئەمڕۆ لەدژی دانانی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، خۆپێشاندانی بەشێك لە پێكهاتەی عەرەب و لایەنگرانی بەرەی توركمانی لەبەردەم بینای پارێزگای كەركووك دەستیپێكرد و تاوەكو ئێستا بەردەوامە. سەدان خۆپێشاندەری عەرەب و توركمان ئێستا لەبەردەم بینای پارێزگای كەركووك كۆبوونەتەوەو هەوڵی چوونە نێو بینای پارێزگا دەدەن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە ڕێگرییان لێ دەكرێت. ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سێشەممە د.عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق مەرسوومی کۆماری بۆ دەستبەکاربوونی ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک دەرکرد.  

هاوڵاتی نوێنەری گشتیی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان لە زاری ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی بە گرێبەستکردنی وانەبێژانی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدات. ئەمڕۆ سێشەممە 13ی ئابی 2024، کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژانی هەرێمی کوردستان بە هاوڵاتی ڕایگەیاند، "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ سێشەممە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە د. جمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی عێراقی ڕاگەیاندووە، ناتوانین پارە تەرخان بکەین بۆ هەرێم، چونکە هیچ دەقێکی یاسایمان نییە بۆ تەرخانکردنی پارە بۆ هەرێم بۆ دامەزراندنی وانەبێژەکانی". لەئێستادا ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان زیاترە لە 37 هەزار و حکومەتی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە چاوەڕێی بەڵێنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن بۆ دابینکردنی شایستەی پێویست بۆ بە گرێبەست کردنی وانەبێژانی هەرێم.

هاوڵاتی وەزیری پێشمەرگە، سەبارەت بە بێبەشبوونی لیوایەك و چەند فەوجێكی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لە هاوكاریی دارایی مانگانەی هاوپەیمانان ڕوونكردنەوە دەدات. ئەمڕۆ سێشەممە 13-8-2024، بە سەرپەرشتی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەک لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی سەربازیی هاوپەیمانانی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.  بەپێی زانیارییەكانی هاوڵاتی مانگی ڕابردوو ئەو هاوكارییە داراییەی كە مانگانە لەلایەن هاوپەیمانانەوە دەدرێت بە لیواكانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە لیوای نۆ و ژمارەیەك فەوجی دیكەی هاوبەشی پێشمەرگە نەدراوە. لەلایەکی دیکەوە، بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، لەمیانەی كۆبوونەوەكەدا، شۆڕش ئیسماعیل ڕایگەیاندووە: داوامان لە هاوپەیمانان کردووە  هاوکارمان بن لە چارەسەرکردنی کێشەکان تاوەکو لە مانگەکانی داهاتوو ئەو هێزانەش سوودمەند بن لە هاوکاریی مانگانەی هاوپەیمانان کە بۆ لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابین دەکرێت.  

هاوڵاتی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی پەیوەست بە دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستێوەردان دەکەن. سێشەممە 13-8-2024 کۆبوونەوەی هاوبەشی لیژنەی دارایی پەرلەمان و حکومەت بە نوێنەرایەتی وەزیرانی پلاندانان، دارایی، نەوت، کارەبا و پارێزگاری بانکی ناوەندی، بۆ تاوتوێکردنی سیاسەتی دارایی و دراو لە عێراق بەڕێوەچوو. لە کۆبوونەوەکە باس لەو ئاستەنگانە کرا کە ڕووبەڕووی ڕەوشی دارایی وڵات بووەتەوە، هاوکات باس لە دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕادەستکردنی داهاتی نەوتی بە حکومەتی ناوەندی کرا. لەوبارەیەوە، نووسینگەی عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە: بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی پەیوەست بە دۆسیەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستێوەردان دەکەن.  بە وتەی عەتوانی، گرێبەستی هاوبەشی بەرهەمهێنان کە حکومەتی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە نەوتییەکان کردوویەتی، لەگەڵ دەستووری عێراقدا ناگونجێت و ئەمەش خاڵی ناکۆکی ئێستایە.

هاولاتی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بۆ هاوڵاتی: وردبینی هێزە ئەمنییەكان تەواو نەبووە وەزارەتی دارایی عێراق ئەم پێنجشەممەیە دەست بە ناردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكات، بەڵام مووچەی هێزە ئەمنییەكانی لەگەڵ نییە. ئەمڕۆ سێشەممە لە پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەیەك لەنێوان لیژنەی دارایی، بانكی ناوەندی، وەزیرانی دارایی و پلاندانان لەبارەی مووچە و چەند پرسێكی دارایی لە بەغدا بەڕێوەچووە. بەوتەی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بۆ هاوڵاتی "تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاندووە ئەم پێنجشەممەیە مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكەن". لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەكانیش تەیف سامی بە پەرلەمانتارانی وتووە؛ تاوەكو ئێستا وردبینی تەواو نەبووە".    

هاوڵاتی د.عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆككۆماری عێراق مەرسوومی كۆماری بۆ دەستبەكاربوونی ڕێبوار تەها، پارێزگاری كەركووك دەركرد. نووسراوی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك تایبەت بە هەڵبژاردنی ڕێبوار تەها وەك پارێزگار، گەیشتتە سەرۆكایەتیی كۆمار و ئێستا سەرۆككۆماری عێراق مەرسوومی كۆماری بۆ دەستبەكاربوونی دەركرد. دوای هەشت مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، شەوی 10ی ئاب لە بەغدا ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بە ئامادەبوونی نۆ ئەندام لە كۆی 16 ئەندام كۆبووەوە، تێیدا پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای هەڵبژارد و ڕێبوار تەها لە پشكی یەكێتی بە پارێزگار هەڵبژێردرا. سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق بڵاویكردەوە، د.عەبدوللەتیف ڕەشید، سەرۆككۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆشكی بەغدا، پێشوازی لە ڕێبوار تەها پارێزگاری هەڵبژێردراوی كەركووك كردووە و مەرسوومی كۆماری بۆ دەستبەكاربوونی وەك پارێزگاری كەركووك ڕادەستكردووە.  

هاوڵاتی ئامادەكردنی/كاوەڕەش دوابەدوای هێرشێكی دڕندانەو کوشندە، بۆسەر كڵاسێكی  سەماكردنی منداڵان، لەشارۆچكەی ساوسپۆرتی باکووری ئینگلتەرا،  كەتێیدا سێ کچی منداڵ لەلایەن هەرزەكارێكی بەڕەگەز بیانیەوە كوژران و چەندینی دیكەش زامداركران، نائارامیی و ئاژەوەگێڕیی بەدوای خۆیدا هێنا، کەبەریتانیا لەماوەی زیاتر لەدە ساڵدا بەخۆیەوە نەبینیوە. توندوتیژییەکان، لەسەرتاسەری شارو شارۆچكەكانی ئینگلتەرا و ئێرلەندای باکوور، تەشەنەیان سەند. پۆلیس ڕایگەیاندوە; بەهۆی زانیارییە هەڵەکان، لەڕێگای ئۆنلاین و تۆڕەكۆمەڵاتیەكانەوە، گروپە ڕاستڕەو و دژەكۆچبەرەكان، خەڵكیان هانداوە بۆ هاتنەسەرشەقام و گردبونەوە و ئاژاوەگێڕیی.   لە ٢٩ی تەمموزدا، سێ كچی منداڵ بەناوەكانی بیەبی کینگ، تەمەن شەش ساڵ و ئێلسی دۆت ستانکۆمب، تەمەن حەوت ساڵ و ئەلیسدا سیلڤا ئەگویار، تەمەن نۆ ساڵ، لەچالاکییەکی سەما و یۆگادا لەسەنتەری تایلۆر سویفت، بەچەقۆ کوژران و هەشت منداڵی دیکەو دوو کەسی گەورەش بریندار بوون. هەرلەو ڕۆژەدا پۆلیس ڕایگەیاند، کەگەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵانیان دەستگیرکردووە، كەهێرشەكەی ئەنجام داوە، بەڵام وەك كارێكی تیرۆرستی مامەڵەلەگەڵ ڕووداوەکەدا ناکەن. دواتر ڕاستەوخۆ و دوای هێرشەکە، هەواڵەكە بەبەربڵاویی و ناڕاست لەسەر لاپەڕەكانی سۆشیال مێدیا، بەدرۆ گریمانە بڵاوبۆیەوە، بێ پشت ڕاستكردنەوەی فەرمی دەربارەی ناسنامەی بكوژەكە. گروپە توندڕەو دژەكۆچبەرەكان، وەها هەواڵەكەیان بڵاكردبۆوە، كە گوایە هێرشبەرەكە پەناخوازەو لەساڵی ٢٠٢٣، بەبەلەم گەیشتووەتە بەریتانیا، وەبەناوێکی هەڵەخۆی لەقەڵەم داوەو دەنگۆی بێ بنەماش هەبوو، کەباس لەوە دەکرا کەموسڵمانە. هەموو ئەو هەواڵە فەیك و بێ بنامایانە، بوونەهۆی جوڵانی هەستی سەدان هەزار كەسی توندڕەو  دژ بەكۆچبەر، بەرامبەر موسڵمانەكان  لەبەریتانیا.   *سەرهەڵدانی ئاژەوەگێڕییەكان   بەرلە ئاژەوەگێڕییەكان، پۆلیس داوای لە خەڵک کردووە "گریمانە و زانیاریی درۆینە" بڵاونەکەنەوە.  هەرچەندە دەزگا مێدیا فەرمیەكان بڵاویانكردەوە، كەهێرشبەرەكە خۆی لەدایك بووی هەرێمی وێڵسە لەبەریتانیا، بەڵام لەدایك و باوكێكی كۆچبەری خەڵكی ڕواندا لەدایك بووە.  ئێوارەی دواتر، زیاتر لەهەزار کەس بەشدارییان لە ئاگادارییەکدا کرد بۆ هاوخەمی كەس و كاری قوربانییەکان لەساوسپۆرت ڕێكخرابوو. دواتر ڕێڕەوی توندوتیژی گرتەبەرو لەنزیک مزگەوتێکی ناوچەکە ئاژەوەگێڕیی سەریهەڵدا. خۆپیشاندەران بەخشت و بوتڵ و بەرد، هێرشیان كردە سەر مزگەوتەكەو هەوڵی سوتاندنیان دابوو، هەرچەندە بەشێك لەنوێژخوێن و ئیمامی مزگەوتەكە، لەژوورەوە گیریان خواردبوو. سەرباری ئەوەش،  هێرشیان كردە سەر پۆلیس و ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڤانی پۆلیس ئاگری تێبەردرا و ٢٧ ئەفسەریش  بەهۆی زامداربونەوە، گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە.   *كێین ئەوانەی دەستیان لەگردبوونەوەكان هەبووە؟   مارک ئیستۆن، ڕیپۆرتەری کاروباری ناوخۆی بی،بی،سی، ڕاگەیاندوە، شەوی هەینی كاتێك ئەو لەشاری سەندەرلاند بوو، ئاژاوەگێڕو  توندڕەو ڕاستڕەوەكان، هێرشیان کردووەتە سەر پۆلیس و ناوەندێکی ڕاوێژکاری تەنیشت بنکەیەکی پۆلیس، دواترئاگریان تێبەرداوە، بەوەشەوە نەوەستاون بتڵ و بەردو داریان گرتۆتە یەكێك مزگەوتەكانەوە.  هەرئەو شەوەش، چەندین كەسی چەۆ كێش و دەمامكدار، بەشێك لەدوکان و ماركێتیان تاڵان کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی ئەو ڕاگەیاندنكارە،  لەو گربونەوانەدا، بەشێك لەخێزانەکانیشی بینیوە كەتەنانەت منداڵی كەم تەمەنیان لەگەڵ بووە بەئاڵای سانت جۆرجەوەو بەشداربوون، سەرباری ئەوەش كەسانی كەم ئەندامیش لەسەر كورسی كەمئەندامی  لەو توندوتیژیانە تێ ئاڵاون. لەبەرارمبەر ئەو هێرش و كاری تێكدەرانەی ڕەگەزپەرست و دژە كۆچبەرەكان، بەشێك لەڕەوەندی ئاسیایی لەشوێنی ئاینی و مزگەوتەكان گردبوونەوە، بۆ پاراستنی بیناو پەرستگاكان. بەڵام پۆلیس ڕایگەیاندوە; كەئەوە ئەركی ئەوان نیەو لێگەڕێن پۆلیس كاری خۆی ڕاپەڕێنێت، تا توندو تیژیەكان زیاتر پەرە نەستێنێت. هەرچەندە هیچ ڕاگەیاندنێك ئاماژەی بەڕەوەندی كوردی نەداوە وەك گروپی پارستنی شوێنە ئاینیەكان، بەڵام بەشێك ڕەوەندی كورد،  لەشارو شارۆچكەكان و لەمزگەوتەكانی خۆیان گردببونەوە بەبیانوی پاراستنی بینای مزگەوتەكان. سەرباری ئەوەش، وەك لەچەند گرتە ڤیدیۆكدا بڵاوبۆتەوە، ژمارەیەك ماركێت و دووكانی سەرتاشی نەتەوەكانی ئاسییای دەسوتێندرێن یاخود تاڵان دەكرێن، كەلەنێویاندا هی كوردەكانیش هەیە.   *پۆلیس و حوكمەت چۆن ڕووبەڕوویان بوونەوە؟   بەپێی ڕاگەیاندنی پۆلیس تاڕۆژی هەینی ٩ی ئاب، نزیکەی ٦٠٠ کەس دەستگیرکراون و زیاتر لە ١٥٠ کەسیش تۆمەتباركراون، لەنێویاندا منداڵانی تەمەن ١١ ساڵ هەیە. سەرۆكوەزیرنی بەریتانیا، بەتوندی ئیدانەی ئەو ڕووداونەی کردووە کە ناوی بردوون  بە "تاڵانچیە ڕاستڕەو توندڕەو" هاوكات بەڵێنی داوە، هەموو تۆمەتباران ببرێنە بەردەم دادگا و سزای یاسایی خۆیان وەربگرن.   سەرۆكوەزیران ئاماژەی بەوەش داوە، هەركەسێك بەهەر هۆکارێک یاخود پاڵنەرێك، ببێتە هۆكاری نائارامیی و بەشداری لە توندوتیژیدا بكات، ئەگەر بەشێوەی ئۆنلاینیش بێت، پەشیمان دەبێتەوەو ئێمە ڕووبەڕووی یاسای دەكەینەوە. حکومەتیش ڕایگەیاندووە، كەهێزێكی تایبەتی لەئەفسەرانی پسپۆڕ خستۆتە حەڵاتی ئامادەباشیەوە، بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی ئەو پشێوییە. وەدەزگاكانی پۆلیسیش، زانیاری هەواڵگری لەسەر گروپە توندئاژووەكان كۆدەكەنەوەو هاوبەشی پێ دەکەن. ئاماژەش بەوەدراوە،  حوكمەت لەگەڵ کۆمپانیاکانی سۆشیال میدیاش کاردەکات،  بۆ دڵنیابوون لەلابردنی زانیاری هەڵە و زانیاری ناڕاست لەسەر تۆڕە كۆمەڵاتیەكان.   *تەقینەوەی شەقام لەمانگی هەنگوینی سەرۆكوەزیرانی نوێیدا   سەرهەڵدانی ئاژاوەگێڕی و هێرشی ڕاستڕەو و دژەكۆچبەرەكان   هاوكات بوولەگەڵ  دەستبەكاربونی سەرۆكوەزیرانی نوێی بەریتانیا و دەسەڵاتداریەتی پارتی كاری بەریتانیا. ئەمەش تاقیكردنەوەیەكی پڕ زەحمەتە، بۆسەرۆك وەزیران و وەزیری ناوخۆی بەریتانیا، كەڕووبەڕووی دەبنەوە، لەکاتێکدا ئاژاوەگێڕەكان هەڕەشەی دەرچوون لەکۆنتڕۆڵ دەكەن، دەسەڵاتداران خۆپێشاندەران، بە ئاژاوەگێڕو، جەردەو چەقۆكێش ناو دەبەن. سەرۆك وەزیران، پەیامێكی توندی ئاڕاستەی ئاژاوەگێڕان كردووەو  ڕایگەیاندوە، كەدەسەڵاتی تەواو دراوە بەهێزە ئەمنییەكان، بۆ دەستگیركردنی ئەوانەی كاری شەڕەنگێزی و پەلاماردەری ئەنجام دەدەن، تا ببرێنە بەردەم  دادگا. هاوكات سەرۆك وەزیران وتی، ئەركی ئێمەیە كەسەلامەتی گیانی هەموو خەڵكی بەریتانیا بپارێزین، بێ جیاوازی ڕەگەزیی و ئاینی ونەتەوەی، بەتایبەتیش ڕەوەندی موسڵمانەكان، كەئێستا ڕاستەوخۆ هێرشیان دەكرێتەسەر.   بۆلەم كاتەدا ئاژاوەگێڕی سەریهەڵدا؟   هەرچەندە پشێویەكانی ئەم جارە، دوای كوشتن و برینداركردنی چەندین منداڵ، لەلایەن  هەرزەكارێكی بەڕەگەز بیانیەوە،  بۆتە سەرهەڵدانی هێرش و تاڵانی بەشێك لەشارو شارۆچكەكانی بەریتانیا، بەڵام ئەو هێرشە ڕەگەزپەرستیانە مێژوو باگراوندی لەمێژینەیان هەیە، هەرلەهەڵوێستی سیاسیانەی بەشێك لەپارتەكانی نێو  دەسەڵاتی ڕابردوو و ئێستای پارلەمان و چەند پارتێكی دیكەی بچوكی دژەكۆچبەرو موسڵمانەكان،  كەبۆتە هۆی خرۆشانی خەڵك و شەقامی بەریتانیا. تانەنەت ئەگەربێت و بەم زوانەش كۆتای بەو پشێیوە بهێندرێت،  لەداهاتودا هیچ گەرەنتیەك نیە بەهۆكارێكی دیكە سەرهەڵ نەداتەوە. چ بەپێچەوانەوە بێت واتا كۆچبەرەكان و بیانیەكان پشێویی ئاژاوەگێڕی و تاڵانی بكەن،  یاخود خەڵكی نەژاد پەرست وتوندڕەوەكان دەژەكۆچبەران.   تەنانەت ساڵی ٢٠١١ بەهۆی كوشتنی  گەنجێكی ڕەشپێستی تەمەن٢٩ساڵ،  بەناوی مارك دۆگان، لەلایەن پۆلیسی لەندەنەوە،  بەشێكی زۆری ڕەوەندی بیانیی و ێەفریقای دەستیانكرد بەخۆپێشاندان و بوونە هۆی  سەرهەڵدانی ئاژاوەگێڕی هێرش و تاڵانیەكی مەزن، كەلەمێژووی چەندین دەیەیی بەریتانیادا وێنای نەبووە.   پێكدادانی كولتورەكان لەبەریتانیا *   زۆرجار بەهۆی بەریەكەوتنی پۆلیس  و ڕەوەندی بیانی، گردبونەوەو خۆپێشاندانی شەڕانگێزیی لەبەریتانیا سەرهەڵدەدات. كاتێك دەیان كەسی ئاسییای لەشاری مانچستەر بەتاوانی دەستددێژیی و فریودانی  كچانی خوار تەمەنی یاسایی سزاو زیندانی كران، سەدان كەس لەڕەوەندی بیانی و بەتایبەت پاكستانی، گردبونەوەو خۆپێشاندانی ناڕەزییان دەربڕی و ئەو سزایانەیان بەدادپەروارانە نەدەزانی، واهایان لەقەڵەم دەدا، كەئەوان كراونەتە ئامانج، بەهۆی ڕەچەڵەكی ئاینیی و كولتورییەوە.  تەنانەت چەند ڕۆژێك بەرلەسەرهەڵدانی دواین ئاژەوەكانی هەفتەی ڕابردوو، بەشێك لەڕەوەندی ئاسیایی لەناوچەی ڕەشۆم، لەشاری مانچستەر هێرشیان كردبوە سەربنكەی پۆلیس،  بەهۆی ئەوەی لەفڕۆكەخانە مانچەستەری بەریتانیا،  پۆلیس و چەند گەنجێكی پاكستانی پێك هەڵدەپژێن و پۆلیس بەشەق لەسەری گەنجێك دەدات، دوای ئەوەی دووگەنجە پاكستانییەكە لەسێ پۆلیس دەدەن و  یەكێكیان زامداردەكەن.

هاوڵاتی ئەمڕۆ سێشەممە، 13ی ئابی 2024، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "سەبارەت بەو دەنگۆیانەی  لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە دەربارەی لیژنەی هاوبەشی (بەڕاد) بۆ پێداچوونەوە بەوئۆتۆمبێلانەی کەلێدراون و کاریان بۆنەکراوە، ئاگادارتان دەکەین کە ئەو لیژنە هاوبەشەی هەموو  هەفتەیەک ڕۆژانی چوارشەمان کۆدەبنەوە لەبەڕێوەبەرایەتیمان ئەوە تایبەتن بەو ئۆتۆمبێلانەی کەتۆمار کراون و ژمارەی سلێمانییان بەستووە و لەئێستادا کێشە لە حەفری ژمارەی شاسی و پلێتی ناودەرگاو سەر داشبۆردی هەیە، یاخود پێویست دەکات شیعاریان بۆبکرێت". لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، "هەروەها لیژنەی باڵامان هەیە کەئەوانیش تایبەتن بەکۆمەڵێک لەو کێشانەی کە ئۆتۆمبێلە ژمارە کاتیەکان پێش تۆمارکردن پێویستیان بەشیعار کردن دەبێت، بۆیە هیچ کام لەم لیژنانە ئەو ئۆتۆمبێلانە ناگرێتەوە کە مەرجەکانی  ڕێنمایی ژمارە 3ی ساڵی 2023 یان تیادا نیە و داخڵ بوون". بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەوەشی خستۆتەڕوو، "سەبارەت بەئۆتۆمبێلی لێدراو واتە ئەو ئۆتۆمبێلانەی لێدراوییان هەیەو بڕینەوەی شاصی و توکمەی شانەکان و ژێر ئاوکەوتوو و سوتاون لەم کاتەدا کاریان بۆناکرێت". ئاماژە بەوەشکراوە، "لە ئێستادا لەچاوەڕوانی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆداین بۆئەوەی لیژنەی تایبەتیان بۆ پێکبهێنرێت بەکارکردن یان کارنەکردن بۆیان".

هاوڵاتی وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمساڵ بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەر زیادی كردووە. عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبیژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:ئەمڕۆ سێشەممە 13-8-2024، بەفەرمانی دادوەر ئەو ماددە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەرداگیرابوو، لەناو دەبرێن، لە حەوت مانگی ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ڕێژەكە بەرزبووەتەوە. وتیشی: ئێستا زیاتر لە دوو تەن ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر دەستی بەسەردا گیڕاوە و لێكۆڵینەوەیان لەبارەوە دەكرێت، دوای فەرمانی دادوەر ئەوانیش لە ناودەبرێن، هەروەها لە ماوەی حەوت مانگدا 638 تۆمەتبار دەستگیركراون، كە زیاتر لە 200 كەس بەكارهێنەربوون. ئەو ماددانەی دەستیان بەسەرداگیراوە بەمشێوەیەن 1- كریستاڵ 15 كیلۆ و 71 گرام. 2- حەشیش 19 كیلۆ 415 گرامە. 3- تلیاك بڕی چوار كیلۆ و 777 گرام. 4- ماددەی ڤیتامین زیاتر لە چوار كیلۆگرامە. 5- حەبی جۆراوجۆری ماددەی هۆشبەر نزیكەی 250 ملیۆن دەنكە. 6- مۆرفین زیاتر لە 50 كیلۆگرامە بازرگانانی ماددەی هۆشبەر بەكاری دەهێنن. 7- لەگەڵ ماددە جۆراوجۆرەكانی دیكەش كە لەلایەن لیژنەكانەوە دیاری كراون. بەوتەی وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم، هەموو ئەو ماددەنە ئەمڕۆ لە بەرچاوی خەڵك لە ناودەبرێن و دەسوتێنرێن.

هاوڵاتی دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی ئایدز لە سلێمانی، تەندروستی سلێمانی هەواڵەکە ڕەت دەكاتەوە. سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: دەنگۆی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی ئایدز لە سلێمانی دوورە لە راستییەوە و ئەو پشکنینانەی لەم رۆژانەدا کراون، هەموویان پاك بوون. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە پشکنین بۆ شەش گەنج کراوە و تەمەنیان لەنێوان 20-25 ساڵان بووە و دەرکەوتووە تووشی ئایدز بوون. بە گوێرەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی رابردوو نزیکەی 630 هەزار کەس بەهۆی ئایدزەوە لەجیهان گیانیان لە دەستداوە.

هاوڵاتی دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی ئایدز لە سلێمانی، تەندروستی سلێمانی هەواڵەکە ڕەت دەكاتەوە. سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: دەنگۆی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی ئایدز لە سلێمانی دوورە لە راستییەوە و ئەو پشکنینانەی لەم رۆژانەدا کراون، هەموویان پاك بوون. لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە پشکنین بۆ شەش گەنج کراوە و تەمەنیان لەنێوان 20-25 ساڵان بووە و دەرکەوتووە تووشی ئایدز بوون. بە گوێرەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی رابردوو نزیکەی 630 هەزار کەس بەهۆی ئایدزەوە لەجیهان گیانیان لە دەستداوە.

هاڵاتی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و ڕایگەیاند، بە‌غداد لە پاراستنی راوێژكارە سەربازییەكانی هاوپەیمانان لە وڵاتەکەی بەرپرسیارە. گرووپەکانی مقاوەی ئیسلامی لە عێراق هەڕەشەی ئەوەیان کردووە کە ئەگەر ئەمریکا جارێکی دیکە هێرشبکاتەسەر بارەگاکانیان، ئەوانیش هێرش دەکەنەسەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا. "لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوە لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق باس لە گرنگی پتەوكردنی سەقامگیری ناوچەكەو خۆ بەدورگرتن لە ئاڵۆزی زیاتر کراوە"، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیەنراوێکدا وادەڵێت. بلینكن جەختیكردەوە لەسەر بەرپرسیارێتی عێراق لە پاراستنی راوێژكارە سەربازییەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، لەهێرشی گرووپە چەکدارییەکانی هاوپەیمانی ئێران، هەردوولاش پابەندی خۆیان بە بەردەوامی هەماهەنگی بۆ دۆسییەکانی ناوچەکە دوپاتکردووەتەوە.