هاوڵاتی بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان، رێکكەوتنیان کردووە لەگەڵ کونسوڵی عێراق لەوڵاتی سعودیه، بۆ دۆزینەوە و سۆراغکردنی ئەو هاونیشتمانییانەی مردوون یاخود ونبوون لە وڵاتی سعودیە. ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەرێگەی بەرێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی کوردستان، رێکكەوتنیان کردووە لەگەڵ کونسوڵی عێراق لەوڵاتی سعودیه، بۆ دۆزینەوە و سۆراغکردنی ئەو هاونیشتمانییانەی مردوون یاخود ونبوون لە وڵاتی سعودیە. دەشڵێت، هەرکەسێک خزمێکی نزیکی یاخود کەسێکی مردووە یان ونبووە لە سعودیە، با پەیوەندی بکات بە بەڕێوەبەری حەج و عومرەی ناوچەکەی خۆی، بۆ سۆراغكردنیان. پێشتریش نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی رایگەیاندبوو، تاوەکو دووەم رۆژی جەژنی قوربان، 10 حاجیی هەرێمی کوردستان لە مەککە گیانیانلەدەستداوە، تەنیا یەک حاجییان لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەوە چووەتە سعودیە و ئەوانەی دیکە بە ڤیزای گەشتیاریی یاخود یەکساڵی چوونەتە ئەو وڵاتە. هاوكات، رۆژگار جەعفەر، بەپرسی راگەیاندنی شاندی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە سعودیە ئەوەی خستۆتەڕوو، سێیەم رۆژی جەژن مەراسیمەکانی فەریزەی حەج کۆتاییان دێت و لە دوای 20ـی ئەم مانگەوە، یەکەم کاروانی حاجییان لە رێگەی وشکانییەوە دەست بەگەڕانەوە بۆ ھەرێمی كوردستان دەكەن .
هاوڵاتی ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2024، مارتن گریفیتس یاریدهدهری سكرتێری گشتی نهتهوه یهكگرتوهكان رایگەیاند، "خهڵكی مهدهنی و ژێرخانی غهززه زیانێكی زۆریان بهركهوتووه، ههروهها كارمهندانی مرۆیی و نهتهوه یهكگرتوهكان له غهززه به ژمارهیهكی زۆر كوژراون". ئەوەشی خستۆتەڕوو، بۆردومانكردنی غهززه له دوای 7ی ئۆكتۆبهرهوه، ئهو ناوچهیهی بۆ ههژارهكان كرده دۆزهخی سهر زهوی. یاریدهدهری سكرتێری گشتی نهتهوه یهكگرتوهكان ئەماژەی بەوەشکرد، سهركردهكانی جیهان شكستیان هێناوه له راگرتنی هێرشهكانی ئیسرائیل، ههندێكیشیان پشتگیری بێ مهرجیان پێشكهش به هاوپهیمانهكانیان كردوه سهرهڕای بهڵگهی ئهوهی كه یاسا مرۆییهكانیان پێشێل كردوه. دەشڵێت، "سهرهڕای كاریگهرییه ترسناكهكانی شهڕهكه، چهك له واشنتن و وڵاتانی دیكهوه بهردهوام دهڕوات بۆ ناو ئیسرائیل و لهسهر هاوڵاتیانی مهدهنی له غهززه تاقیدهكرێتهوه". ئهو بهرپرسهی نهتهوهیهكگرتووهكان جەختی لەوەشکردەوە، "بهسیاسیكردنی هاوكارییهكان له نێوان بڵاوبونهوهی برسێتی و نهخۆشیدا ههیه، له ههمانكاتدا گهیاندنی مرۆیی و یارمهتیدانی دانیشتوانی كهمپهكان كه لهسهر لێواری برسێتی نزیكه له مهحاڵهوه بهتهواوی راگیراون و بهگشتیش كهرتی غهززه بههۆی بۆردومانهكانهوه بۆته دۆزهخی سهر زهوی".
هاوڵاتی ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2024، ئاژانسە هەواڵییەکانی ئێران رایانگەیاند، ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، وەکو رێزگرتنێک لە بۆنەکانی جەژنی قوربان و غەدیر، بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ زیاتر لە 2600 زیندانیی لە وڵاتەکەیدا دەرکردووە. بەگوێرەی بڕیارێکی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران، کە ئاژانسی میهری ئێران بەشێکی لێ بڵاوکردووەتەوە، بڕیاری لێخۆشبوونەکە 2650 زیندانیی لێی سوودمەند دەبن، کە تاوانی جۆراو جۆریان لە ساڵانی رابردوودا ئەنجامداوە و لە زیندانەکانی ئێراندان. دەشڵێت، بڕیارەکەی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە وەڵامی داخوازیی نامەیەکی موحسینی ئێژەیی، سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بووە کە لەماوەی رابردوودا داوایکردبوو بڕیاری لێبووردن، کەمکردنەوەی ماوەی سزا و گۆڕین و سوککرندی سزا بۆ ژمارەیەکی زۆری زیندانیان دەربچێت. لەلایەن شوێنکەوتووانی ئاینزای شیعە، ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە و بڕیارە 17 رۆژی دیکە جەژنی ئەلغەدیر لەلایەن شیعە مەزهەبەکانەوە بەڕێوەبچێت، کە یەکێکە لە رۆژە پیرۆزەکان و لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکان پشووی فەرمییە.
هاوڵاتی چالاکوانی بواری کۆچبەران، بەھۆی ژێرئاکەوتنی بەلەمێک کە 70 کۆچبەری ھەڵگرتبوو لە ئاوەکانی ئیتاڵیا 60 کۆچبەریان خنکان کە 35 یان کوردن. ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2024، رەنج پشدەری رۆژنامەنوس و چالاکوانی بواری کۆچبەران رایگەیاند، رۆژی دووشەممەی رابردوو 70 کۆچبەر لە دوورگەی بۆدروم لە تورکیا بەرەو یۆنان بەرێککەوتن، لە رۆژی سێشەممە ئەو کۆچبەرانە شوێنی جوگرافی بەلەمەکەیان بڵاوکردەوە کە بەسەلامەتی ئاوی یۆنانیان تێپەڕاندووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، بەڵام دوای ئەوە بەلەمەکە دیار نەماوە و رۆژی پێنج شەممە دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی ئیتاڵیا، دەرکەوتووە کە بەلەمەکەیان نوقوم بووە، لە ئەنجامدا 60 کەسیان خنکاون. ئەوەشی خستۆتەڕوو، لەو ژمارەیە 35 کۆچبەریان کوردن، ئەوانەی دیکە ئێرانی و ئەفغانین، 10 کەسیش رزگارکراوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون و رەوشی تەندروستییان ناجێگیرە.
هاوڵاتی ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2024، ئاری هەرسین, بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، دژی هەڵبژاردن نەبووین بەڵكو دژی پیلانگێڕی بووین. دەشڵێت، ھەوڵی ئێمە لە ڕابردوو دژی ھەڵبژاردن نەبوو، بەپێچەوانەوە دژی ئەو پیلانگێڕیە بوو، ھۆکارەکانمان دیاری کردبوو، وتمان بەو شێوەیە بەشداری ھەڵبژاردن ناکەین. ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەو سیاسەتە حەکیمانەیەی سەرۆک لەسەر بنەمای خۆ نەچەماندن, چەندین جار ئەمەی بەرجەستە کردووە لە ژیانی سیاسی و پێشمەرگایەتی خۆیدا و سەرکەوتنی بەدەستھێناوە. باسی لەوەشکرد، زۆر کەس گرەوی لەسەر ئەوە کردبوو ئەگەر پارتی بەشداری ھەڵبژاردن نەکات ھیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێ و ھەڵبژاردن ھەر دەکرێت، دواجار سەلمێنرا کە پارتی وەکو گەورەترین پارتی سیاسی لە کوردستان ژمارەیە و بەبێ پارتی ھیچ ناکرێ و ئەو ئەنجامەی دەستکەوت سەرکەوتنێکی گەورەبوو، پشکی شێری ئەو سەرکەوتنەش بەر جەنابی سەرۆک بارزانی دەکەوێت. ئاماژەی بەوەشکرد، دادگای فیدڕاڵی بە حیساباتی خۆیدا چوویەوە و چووە ناو گۆڕانکارییەکان و دەبینین ئێستا چاوەڕێی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ دیاری کردنی وادەی نوێی ھەڵبژاردن.
هاوڵاتی دوای راگیرانی بۆ ماوەی دوو رۆژ، بڕیارە سبەی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە سایلۆکان دەستپێبکاتەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2024، نەسرین ئەحمەد عەلی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی دانەوێڵەی سلێمانی رایگەیاند، لە بەرژەوەندی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بڕیارمانداوە لە سبەیەوە لە سایلۆکانەوە دەستبکەینەوە بە وەرگرتنی گەنم. وتیشی، وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە 6ی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە و بەهۆی پشووەکانی جەژنەوە لە دوێنێوە سایلۆکان گەنمیان وەرنەگرتووە. نەسرین ئەحمەد ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە سنووری پارێزگای سلێمانی 44 هەزار و 375 تۆن و 540 کیلۆ گەنمی جووتیارانیان وەرگرتووەتەوە. بەگوێرەی دابەشکاریی وەرگرتنی گەنم لەو بڕەی بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 282 هەزار و 660 تۆن وەردەگیرێت، لە پارێزگای هەولێر 228 هەزار تۆن و لە پارێزگای دهۆک 189 هەزار تۆن وەردەگیرێت. ساڵی رابردوو 500 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستان وەرگیرا. ساڵی 2022 بەهۆی وشكەساڵی و کەمبارانییەوە بەرهەمی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کەم بوو، بۆیە حکومەتی عێراق بێسنوور گەنمەکەی وەرگرت، کە زیاتر لە 300 هەزار تۆن بوو. بەگوێرەی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا، حکومەتی عێراق ئەمساڵ 700 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت و بۆ هەر تۆنێک 850 هەزار دیناری دەداتە جووتیاران. بەپێی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، ئەم ساڵ عێراق نزیکەی حەوت ملیۆن تۆن گەنم بەرهەم دەهێنێت، کە زۆرترینە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا.
هاوڵاتی عهممار حهكیم داوا له گشت هێزه سیاسییهكان دەکات، پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق به گوێرهی دهستوور و بهشداریی نیشتمانی یهكلایی بكهنهوه، بۆ ئهوهی نهبێته هۆی ناكۆكی و ململانێ لهنێوان پێكهاتهیهكی دیاریكراو. ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی2024، عهممار حهكیم، سهرۆكی ڕهوتی حیكمهی نیشتمانی له گوتارێکدا ڕایگهیاند، بە بەتاڵی هێشتنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، "کێشەیەکی گەورەیە" و داوا دەکات لایەنە سیاسییەکان بە گفتوگۆ کێشەکە چارە بکەن. ئەوەشی خستۆتەڕوو، "زیاتر له حەوت مانگه پۆستی سهرۆكی پهرلهمان به بهتاڵی ماوهتهوه". دەشڵێت، ئهمه كێشهیهكی گهورهیه و خزمهت به پرۆسهی سیاسی و ئهو سهقامگیرییه ناكات كه بانگهشهی بۆ دهكهین، بۆیه دهبێت ئهم پۆسته به تهوافوقی سیاسی یهكلایی بكرێتهوه. ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەی پێنج دانیشتنی پەرلەمان و سێ پرۆسەی دەنگداندا؛ پەرلەمانی عێراق نەیتوانیوە سەرۆکێکی نوێ هەڵبژێرێت ئەمەش دوای ئەوەی دەسەڵاتی دادوەری لە 14ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی لە پۆستەکەی دوور خستەوە.
هاوڵاتی نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەرداهات و دابەزی ئەمڕۆ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2024، نرخی بهرمیلێك نهوتی خاوی برێنت 35 سهنت كه دهكاته 0.42%ی نرخهكهی دابهزیوه و گهیشتوهته 82.27 دۆلار. جێگای ئاماژەیە، نرخی نهوتی خاوی ڕۆژئاوای تهكساسی ئهمریكیش به 33 سهنت كه دهكاته 0.43%ی نرخهكهی دابهزیوه و گهیشتوهته 78.12 دۆلار بۆ ههر بهرمیلێك.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ دۆزینەوەی تەرمی هاوڵاتییەکی لە رووبارێکدا راگەیاند. ئەمشەو یەکشەممە 16ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، "ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن 73 ساڵ لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە لە رووباری خابیردا دۆزرایەوە". لە راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ ئەوەشی ئاشکراکرد، "ماوەی چوار رۆژ بووە ئەو هاوڵاتییە بێسەروشوێن بووە و ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە".
هاوڵاتی لە سنووری قەزای کۆیە شەڕەتەقە روویدا و پێنج کەس بە برینداری گەیەندرانە نەخۆشخانە و یەکێکیان گیانی لەدەستدا. لە ناوچەی گەشتیاری سماقۆڵی لە سنووری قەزای کۆیە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی حوزەیرانی 2024 شەڕە تەقە دروستبوو، بەپێی وتەی د. نەشئەت ئەحمەد، پزیشکى نەخۆشخانەى شەهید دکتۆر خالید لە کۆیە بێت، پێنج بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و یەکێکیان گیانى لەدەستداوە و برینى یەکێک لە بریندارەکانیش سەختە. بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی بڕیاری رەشیدە و ئەو کەسانەی شەڕەکەیان کردووە ئامۆزای یەکتری بوون، پۆلیس چووەتە شوێنی رووداوەکە و دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمرۆ و سبەی بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور وە لە ناوچەکانى باکوور نیمچە هەوردەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ". ئاماژە بەوەکراوە، "سبەینێ دووشەممە 17ی حوزەیرانی 2024، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونى هەندێک پەڵەهەور و پلەکانی گەرماش کەمێک نزمتر دەبێتەوە بەراورد بە ئەمڕۆ". بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی: - هەولێر : 42. - سلێمانی : 40 - دهۆک : 41 - کەرکوک : 44 - هەڵەبجە : 42 - زاخۆ : 42 - سۆران : 38 - حاجی ئۆمەران : 28 - گەرمیان : 46
هاوڵاتی سەرۆکی بەرەی گەل بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە. ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی حوزەیرانی 2024، لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل لە پەیامێکدا رایگەیاند، "بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برا مسوڵمانەکانمان دەکەم لە هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان". دەشڵێت، " پەروەردگاری مەزن نزای هەمووان قبووڵ بکات، جەژنێکی پڕ لە خێر و خۆشی و بەرەکەت بێت بۆ گەلەكەمان".
هاوڵاتی ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیرانی 224، د. فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، حكومەتی عێراق داوای ناوی هەموو هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی کوردستان دەكات و بە دوای بیانوودا دەگەڕێت كە كێشە بۆ ناردنی مووچە دروستبكات. د. فازڵ نەبی بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، پێشتر رێككەوتن كرا بۆ ناردنی مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەكان، بەڵام حكومەتی عێراق داوای ناوی هەموو هێزە ئەمنییەكان داواكات و تا ئەم ساتە وەختەش چارەسەری ریشەیی بۆ بە بانكیكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و داهاتی ناوخۆ نەدۆزراوەتەوە. فازڵ نەبی ئەوەشی خستەڕوو، بابەتی نەوتی هەرێم كێشە بۆ مووچەی مووچەخۆران دروستناكات، بەڵام دەبێت لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت هەرێم و بەغداد بگەنە رێككەوتنی كۆتایی چونكە حكومەتی عێراق بە دوای بیانوودا دەگەڕێت كە كێشە بۆ ناردنی مووچە دروستبكات.
هاوڵاتی سەرۆكی لێژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەتی سلێمانی، هەر دوکاندارێک نرخی کاڵاکان بەرز بکاتەوە ئەوە سزا دەدرێت، هەروەها زیاتر لە 40 لێژنە چاودێری بازاڕ دەکەن. ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیرانی 2024، گۆران قادر، سەرۆكی لێژنە هاوبەشەكانی قایمقامییەتی سلێمانی، رایگەیاند، سەردان و بەدواداچوونەکانمان چڕتر دەکەینەوە تا درەنگانی شەو بۆ ئەوەی نرخ لە بازاڕ بەرز نەکرێتەوە، هەروەها لە بۆنە پشووەکانیشدا بەردەوام چاودێری بازاڕ دەکەین. دەشڵێت، هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە کە کاڵا و شتوومەکەکانیان لەو شوێنانە بکڕن کە فەرمین و مۆڵەتی کارکردنیان هەیە. ئەوەشی خستەڕوو، نزیکەی دوو تۆن نیو چەرەزات دەستی بەسەردا گیراوە، کە ماوەبەسەرچوو بوو، دانرابوو بۆ جەژن لە بازاڕ ساغبکرێتەوە، هەروەها رێگەنادەین هیچ خاوەن دوکانێک بۆنە ئایینی، نیشتمانیی و نەتەوییەکان بقۆزێتەوە و یاری بە نرخی کاڵاکان بکات.
هاوڵاتی .سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له ژيانى ڕۆژانه و پهيوهندييهكانماندا تازه بكهينهوه و لاپهڕهى نوێ له ڕێز و خۆشهويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى لهگهڵ يهكتردا بكهينهوه. ئەمڕۆ شەممە 15ی حوزەیرانی 2024، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان رایگەیاند بەبۆنەی جەژنەی قوربانەوە پەیامێکی پیرۆزبای بڵاوکردەووە و رایگەیاند، لهم بۆنهيهدا با چهمك و ماناكانى جهژن له گهردن ئازادى و لێبوردن و پێكهاتنهوه، له ژيانى ڕۆژانه و پهيوهندييهكانماندا تازه بكهينهوه و لاپهڕهى نوێ له ڕێز و خۆشهويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى لهگهڵ يهكتردا بكهينهوه. دەقی پەیامەکە... جهژنى قوربان به گهرمى له هاووڵاتيانى خۆشهويستى كوردستان و تهواوى موسڵمانان له عێراق و جيهان پيرۆز دهكهم. هيوادارم جهژنى خێر و كامهرانى بێت و بۆ ههموو لايهك ئارامى و ئاسوودهيى لهگهڵ خۆيدا بهێنێت، هيواى سهلامهتى و پشوويهكى خۆش بۆ ههمووان دهخوازم. لهم بۆنهيهدا با چهمك و ماناكانى جهژن له گهردنئازادى و لێبوردن و پێكهاتنهوه، له ژيانى ڕۆژانه و پهيوهندييهكانماندا تازه بكهينهوه و لاپهڕهى نوێ له ڕێز و خۆشهويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى لهگهڵ يهكتردا بكهينهوه. يهزدانى مهزن وڵات و گهلهكهمان بپارێزێت. جهژنى ههمووان پيرۆز بێت، ههموو ساڵێك به خۆشى.