سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ڕایگەیاند: لە سیاسەتمەدارانی ئەمەریکا دەپرسم، ئایا بەڕاستی دەتانەوێت چارەنووسی وڵات و نەوەی داهاتووتان بکەنە قوربانیی ڕزگارکردنی ناتانیاهۆ؟ گەلی ئێران، برینی خیانەت و تاوانەکانی ئەمەریکا لەبیر ناکات. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ـی ئابی 2025، سوپاسالار سەیید عەبدولڕەحیم مەوسەوی، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە ڕێوڕەسمی چلەی (شەهیدانی جەنگی 12 ڕۆژەدا)، بە ئاماژەدان بە پێگەی بەرزیان، ئەوانی بە کۆڵەکە پتەوەکانی ئاسایشی ئەمڕۆ و دواڕۆژی ئێران زانی. سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: جەنگی 12 ڕۆژە ئەو ڕاستییەی دەرخست کە دوژمنانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بناغە سەرەکییەکانی وڵات، واتە خێزان و نەوەی داهاتووسازی ئێران، ترسێکی زۆریان هەیە. مەوسەوی هەروا گوتی: گەلی ئێران ئەمڕۆ لە بەرەی جیاوازدا بەرانبەر دوژمنان ڕاوەستاوە.. ئێمە دەبێت بۆ هەموو مەیدانەکان ئامادە بین؛ مەیدانی شەڕی سەربازی، هزری، میدیایی، کولتووری و ئابووری. لەم ڕێگایەدا، هەموومان ئاگەداری کێشەکانی خەڵکین و دەزانین بەرپرسان بەرانبەر بژێوی و ئارامیی گەل، ئەرکێکی قورسیان لەسەرشانە. بەڵام دەبێت وریابین لەوەی دوژمن بە شەڕی هەمەلایەنە، پەلاماری یەکێتی و ورەی نیشتمانیمان دەدات. سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ئاماژەی بە ڕۆڵی ئیسرائیل لە ڕووداوەکانی ئەم دواییە دا و گوتی: ڕووداوەکانی ئەم دواییە بە ڕوونی نیشانیان دا بانگەشە ناڕاستەکانی ئیسرائیل هیچ بەهایەکیان نییە و ئامانجی سەرەکییان، ڕاکێشانی ئێرانە بەرەو ئاژاوە و شەڕ. بەڵام ئەوان نازانن ئەگەر داگیرکەران لە خاکی ئێران نزیک ببنەوە، ئێرانییەکان سەرباری جیاوازیی بیروباوەڕ، لە بەرانبەریدا یەکگرتوو دەبن. مەوسەوی، هۆشداری بە بەرپرسانی باڵای ئەمەریکی و ڕۆژئاوایی دا و گوتی: لە سیاسەتمەدارانی ئەمەریکا دەپرسم، ئایا بەڕاستی دەتانەوێت چارەنووسی وڵات و نەوەی داهاتووتان بکەنە قوربانیی ڕزگارکردنی ناتانیاهۆ؟ گەلی ئێران، برینی خیانەت و تاوانەکانی ئەمەریکا لەبیر ناکات و نەوەکانی داهاتووش بە دەنگی بەرز هاواری تۆڵەی دەستدرێژییەکانتان بۆ سەر ئەم گەلە دەکەن."
وەزارەتی کارەباى حکومەتى عێراق پێشبینی دەکات لە ماوەی مانگی ئابدا بەرهەمهێنانی کارەبا بگاتە 28 هەزار مێگاوات، بەمەرجێک پێدانی سوتەمەنی بۆ هەموو وێستگەکانی کارەبا دابین بکرێت. ئەمڕۆ پێنجشەممە نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیر زیاد عەلی فازڵ، وەزیری کارەباى عێراق پشتڕاستی کردەوە کە ژمارەیەکی پێوانەیی بێ وێنەیان بەدەسهێناوە لەبوارى وزەدا، 28 هەزار مێگاوات بەرهەمهێنانی وزەیان بەدەست هێناوە، ئەمەش بۆ یەکەمجارە لە مێژووی عێراقدا ڕوبدات. هەر لەو ڕاگەیەندراوەى نوسینگەى وەزیرى کارەبادا، ئاماژە بەوەشکراوەسەرەڕای ئاستەنگەکان، ئێمە گەیشتوینە لوتکەی بەرهەمهێنان بەهۆی پلانێکی باش بیرکردنەوە کە گرێبەستی چاککردنەوەی درێژخایەن، نوێکردنەوەی وێستگەکان، دانانی سیستەمی ساردکردنەوەی پێشکەوتوو، بەکارهێنانی بەشێکی سووتەمەنی هاوردەکراو. وەزیری کارەبا ئەوش باسدەکاترێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیای جەنەراڵ ئێلیکتریکی هەیە بۆ دروستکردنی وێستگەی کارەبا بە توانای 24 هەزار مێگاوات، هەروەها لەگەڵ کۆمپانیای سیمێنس بە توانای 14 هەزار مێگاوات. وتیشى: وەزارەتەکە بەم زووانە ڕێککەوتنێک لەگەڵ کۆمپانیای شەنگەهای پاوەر بە توانای 10 هەزار مێگاوات واژۆ دەکات، بە ئامانجی پڕکردنەوەی کەمیەتى و بۆشایی لە زیادبوونى خواست لەسەر وزەى کارەبا. هاوکات وتەبێژی فەرمی وەزارەتەکە، ئەحمەد موسا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "پێشبینی دەکرێت کۆی بەرهەمهێنانی کارەبای عێراق لە ماوەی مانگی ئابی ئێستادا بگاتە 28 هەزار مێگاوات"، ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو بڕە پارەیەی کە پێشتر ئاماژەمان پێکرد بەدی دەهێنرێت ئەگەر بڕی پێویستی سووتەمەنی و غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە تەواوی دابینبکرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، "لایەنە پەیوەندیدارەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کاریان کردووە بۆ ڕەوانەکردنی ژمارەیەکی زۆر لە کێڵگە غازە نیشتمانییەکان بۆ وەزارەتی وزە بۆ ڕاگرتنی سووتانی غازی پەیوەندیدار، بەمەبەستی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی وزە و وەبەرهێنانی بە شێوەیەکی دروست بۆ سوودی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا".
ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوپای دیموكرات رایدەگەیەنێت: ئەوانەی کۆمەڵکوژی کەناراوەکانی سوریا و سوەیدایان ئەنجامدا، لەژێر کۆنترۆڵی دیمەشقدا نین، دەشڵێت: ئەو گروپانە لە سوەیداوە هەڕەشیان لە كورد دەكردو دەیانوت ئەگەر لێرە تەواوبین بۆ ئێوە دێین، زۆرینەی کەسانێکن کە پێشتر لە دژی ئێمە شەڕیان کردووە، ئەم رووداوانە هەموو راستییەکانی ئاشکرا کردو، هەمووانی بە هێزە نێودەوڵەتییەکانیشەوە هێنایە سەر ئەو بڕوایەی، پێویستە رژێمی سوریا نا ناوەندی بێت، کە تێیدا هەمووان لە مافەکانی خۆیان بەهرەمەند بن. مەزڵوم عەبدی، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی "یەنی یاشام"ی توركی، كە رۆژنامەكە بە شێوەی زنجیرە بڵاویكردووەتەوە، لە دواین بەشدا ئاماژەی بە كۆمەڵێك پرسی تر كردووەو تیایدا دەڵێت: ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەكان لە ناوچە کەنارییەکانی سوریا و سوەیدا لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا نین، دەوڵەت ئاشکرایان دەکات، بەڵام هیچ کۆنتڕۆڵێکی بەسەریاندا نییە. لەبارەی هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیاش دەڵێت: ئەو هەڕەشانە بێ بنەمان، ئێمە بڕیارێکی ستراتیجیمان داوە بۆ یەکخستنی دامودەزگا نیشتمانییەکانی سوریا بە سوپاشەوە، ئەوەی ئێمە لە تورکیاى چاوەڕێ دەکەین، هاندانی هەردوولایە، ئێمە هاوڵاتی سوریاين و دەمانەوێت خۆمان کێشەکانمان چارەسەر بکەین، دانوستانە بەردەوامەکان بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە سوپای سوریادا مەترسی لەسەر تورکیا دروست ناکات، ئەگەر ئەم دانوستانانە بەرهەمیان هەبێت، هەڕەشەکانی سەر تورکیاش کەم دەبنەوە. مەزڵوم عەبدی باس لەوەشدەكات: لە ئێستادا چەندین گروپی چەكداری بچوکی سەر بە تورکیا لە سوریاهەن کە لەلایەن تورکیاوە پارەیان بۆ دابین دەکرێت، بە وتەی وەزیری بەرگری كە لە کۆبونەوەی دیمەشق پێی وتم، (139) گروپی چەكدار لە سوریا هەن کە زۆربەیان نزیکن لە تورکیاوە، ئەم گروپانە هێشتا نەبوونەتە بەشێك لە سوپای سوریا، كە لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا بڕیاریان دا یەکبگرن، سەرەڕای وەرگرتنی بەرپرسیارێتی بەرچاو لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگری سوریا، بەڵام هێشتا بوونیان هەیە. لەبارەی رووداوەكانی ئەم دواییەی سوەیداو پەلاماری دروزەكانیش دەڵێت: ئەوانەی چوونە سوەیدا لە گرتەی ڤیدیۆیدا هەڕەشەیان لە ناوچەكانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەكرد، بەتایبەتی کورد، زیاتر لە دروزەکان، بە راشکاوی دەیانەوت: ئەگەر سوەیدا لەناو ببەین، بۆ ئێوە دێین، زۆرینەی ئەوانە لە رابردوودا دژی ئێمە شەڕیان كردووە. هەربۆیە دوای رووداوەکانی سوەیدا، هەمووان بە هێزە نێودەوڵەتییەکانیشەوە، گەیشتنە ئەو بڕوایەی پێویستە رژێمی سوریا دەبێت نا ناوەندی بێت، كە هەمووان لە مافەکانی خۆیان بەهرەمەند بن، پێویستە سیستەمێک جێبەجێ بکرێت کە هەموو لایەک رازی بکات.
رۆژی 5ـی ئەم مانگە، کاتژمێر سێ لە گەڕەکی فەرمانبەرانى هەڵەبجە ماتۆڕسوارێک تەقە دەکات و بەوهۆیەوە دوو کەس کوژران و کەسێکى دیکەش بریندار بوو. ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەڵەبجە لەڕاگەیەندراوێکیاندا دەڵێن: تۆمەتباری ڕوداوەکە دەستگیرکراوەو تەمەنى ۲۰۰۳ دانیشتوی هەڵەبجە خۆی ڕادەستی هێزەکانمان کردووەو لەبەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە دانی بەتاوانەکەدا ناوە. لەڕۆژى ڕوداوەکەدا پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیێندراوێکدا وتیان: "دوو کەس بە ناوەکانی (ب، ج، ف) تەمەن 20 ساڵ و (ش، م، ا). هەروەها کەسێکی 31 ساڵ بە ناوی (پ. م . ت) بریندار بووە". پۆلیسی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکردووە، دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی رووداوەکە دەستگیرکراون و بە گوێرەی مادەی 406ـی تایبەت بە کوشتن دەدرێنە دادگە. لەبارەی شوێنی رووداوەکەوە ئەوە ئاشکرا کە گەنجەکان لە بەردەم ماڵی خۆیاندا دانیشتوون. دەقى ڕاگەیەندراوەکەى پۆلیس بابەت ڕونکردنەوە تۆمەتباری ڕوداوەکەی بەرواری ٥/ ٨/ ۲۰۲٥ دەستگیرکرا کەبەهۆیەوە دووکەس کوژران و کەسێک برینداربوو، پاش ئەوەی لەبەرواری ٥/ ٨/ ۲۰۲٥ کاتژمێر ۳ بەرەبەیان کەسێک کە بە سواری ماتۆڕسکیل و کڵاوی لەسەردابوە تەقە لە سێ گەنج کرد لەگەڕەکی فەرمانبەران کەلەئەنجامدا دوو گەنجیان گیان لەدەست دەدەن و کەسێکی کەیان بریندار دەبێت. دەست بەجێ لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستی پێکرد پاش هەڵگرتنەوەی کامێرای چاودێری شوێنی ڕووداوەکە و وەرگرتنی ووتەی شاهیدی ڕووداو توانرا بکوژی ڕووداوەکە دیاری بکرێت مەفرەزەکانمان لە بەشی پۆلیسی ناوشار/ بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بەدواداچونیان کرد بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار. سەرئەنجام تۆمەتبار (ش . ف .ع)موالید ۲۰۰۳ دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە خۆی ڕادەستی هێزەکانمان کردووە لەبەردەم بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە دانی بەتاوانەکەدا ناوە لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەمادەی (٤۰٦)ی.س.ع ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە. ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە
بەرپرسانی ئەمەریکا و ئیسرائیل ئاشکرایان کرد کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دژایەتی پلانەکەی بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ناکات بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی نوێ بە ئامانجی داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززە. ئەمڕۆ حکومەتی ئیسرائیل لەبارەی داگیرکردنی غەزە بڕیاردەدات، سەرۆکئەرکانیش دەڵێت، داگیرکردنی غەزە پێویستی بە سەرباز و تێچووی زۆر دەبێت، سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ترەمپ بڕیاریداوە دەستوەردان نەکات و بڕیارەکەش بە دەستی حکومەتی ئیسرائیل جێهێشتووە، بەگوێرەی ئاکسیۆس. چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی وزاری ئیسرائیل کۆبێتەوە و بڕیاری کۆتایی لەبارەی فراوانکردنی پرۆسە سەربازییەکانی غەزە بدات، دەستەی راگەیاندنی گشتی ئیسرائیلیش دەڵێت، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی غەزە زۆرینەی دەنگی پێویستی ئەنجومەنی ئەمنیی وزاری هەیە. وەک راپۆرتە میدیاییەکانی ئیسرائیل ئاماژەیان پێداوە، لەبارەی داگیرکردنی تەواوی غەزەوە ناکۆکی لە نێوان ئاستی سیاسی و سوپادا هەیە، بەڵام نەتەنیاهۆ سوورە لەسەر فراوانکردنی پرۆسە سەربازییەکان و کۆتاییهێنان بە حەماس و گەڕانەوەی بارمەتەکان. میدیای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشداوە، ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە غەزە چەند مانگێکی دەیەوێت و پێویستی بە جێگیرکردنی لانیکەم شەش فیرقەی سەربازی دەبێت. بەرپرسێکی ئەمریکی ئاماژەی بەوەدا کە ترەمپ لە ژێر کاریگەری گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لەلایەن حەماسەوە بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا بارمتەیەک گۆڕی خۆی هەڵدەکەنێت، ئەمەش وایکردووە ڕێگە بە ئیسرائیلییەکان بدات "ئەوەی پێویست بێت بیکەن". بەڵام ئەو بەرپرسە جەختی لەوە کردەوە کە ئیدارەی ترەمپ پشتیوانی لە پلانەکانی ئیسرائیل بۆ لکاندنی بەشێک لە غەززە ناکات.
بڕیارە شاندی چاودێری دارایی و وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق لەسەر پرسی مووچە و شایستەی دارایی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و بابەتەکە یەکلایی بکەنەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاندی وەزارەتی دارایی هەرێم لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق كۆببێتەوە و ئەگەر ئەنجامی كۆبوونەوەكە بەرەو باشی بڕوات، ئەوا سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕۆژی یەكشەممە كۆدەبێتەوە و بڕیار لە مووچەی مانگی 6 و 7 دەدرێت. شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردووە، پێکهاتوون لە بەڕێوەبەری گشتیی ژمێریاری وەزارەتی دارایی و ئابووری، بەڕێوەبەری گشتی باجەکان، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان، سێ کەس لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری دارایی هەرێم، دوو ئەندامی تیمی هەژماری من، ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ چاودێری دارایی عێراق کۆبوونەوە و ئەمڕۆش لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆدەبنەوە. شاندەکەی هەرێم 50%ـی کارەکانی تەواو کردووە، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە بچنە بینای وەزارەتی دارایی عێراق و لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی کۆببنەوە، لەسەر بابەتی ناردنی مووچە گفتوگۆ بکەن و یەکلایی بکەنەوە. بەوتەى سەرچاوەیەكى ئاگادارى وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی نێوان شاندەکانى هەولێر و بەغدا ئەرێنین و شاندەكەی هەرێم تاڕۆژى شەممە لەبەغداد دەبن و بەردەوام دەبن لە كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ هاوتاكانیان لەنێو ئەو لیژنانەی كە پێكهێنرابوون بۆ جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی لێكتێگەیشتنی هەولێر و بەغدا. لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە بەیانی ئەمڕۆوە لە بەغدایە و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی چڕی لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی فیدراڵی دەستپێکردووە. لەبارەی کۆبوونەوەکانەوە سەرچاوەکە وتى: گفتوگۆکان "ئیجابی" بوون و ئومێدێکی باش بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن هەیە. لەلایەکى دیکەوە، شوان کەلاری، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ باسی لە وردەکاریی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە کرد و رایگەیاند: "کۆبوونەوەکەی دوێنێ زۆر باش بوو. بیروڕای هەموولایەک بەو ئاراستەیە بوو کە بە زووترین کات، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، بڕیاری کۆتایی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش بدرێت."
رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاوی کردەوە؛ دانوستانەکان گەیشتونەتە قۆناغی کۆتایی بەمنزیکانە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە دەست پێدەکاتەوە. سەرچاوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە: دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە، بەڵام دانوستانەکانی گەیشتوەتە قۆناغی پێشکەوتووی باش، تەنها چەند وردەکارییەکی بچووک ماوەتەوە. هەر لەوبارەیەوە رۆژنامەکە لە سەر زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی نەوتەوە، ناوەڕۆکی ئەو کۆبونەوەیەی ئاشکرا کردووە کە بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی لەبارەی کەرتی وزەوە ئەنجامدراوە و بڵاوی کردوەتەوە، وەزارەتی نەوت بەرەو رێککەوتنێکی ئەرێنی هەنگاو دەبێت، لەم ماوەیەدا سەرجەم لێکتێگەیشتنە هونەریی و لۆجستییەکانی پەیوەست بە هەناردەی نەوت یەکلایی دەکاتەوە. بەپێی سەرچاوەکە؛ کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) لە رووی هونەریی و لۆجستییەوە ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت و کارەکان بە ئاڕاستەیەکی ئەرێنی دەڕۆن. لەلایەکى دیکەوە دوێنێ (چوارشەممە) لە کەرکووک حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی "سبەی و دوو سبەی" هەنگاوەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە.
ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) دەڵێت، پێویستە لە دەستووری نوێی سووریادا دان بە مافە نەتەوەییەکانی کورد بنرێت، داواش لە دیمەشق دەکات لەگەڵ شاندی هاوبەشی کورد دەست بە دانوستانی جددی بکات. لە شاری قامشلۆ ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد لە راگەیێندراوێکدا، هەڵوێستی خۆی لەبارەی دوایین پێشهاتەکانی سووریاوە خستەڕوو. ئەنەکەسە لە راگەیێندراوەکەیدا سەرکۆنەی ئەو رووداوە "دڵتەزێنانەی" کرد کە لە ناوچەکانی کەناراوەکان و سوەیدا روویانداوە، هەروەها تەقاندنەوەی کەنیسەی مار ئەلیاسی لە دیمەشق بە تووندی سەرکونە کرد. ئەنەکەسە، دەسەڵاتی راگوزەری سووریای بە بەرپرسیار زانی لە "کەمتەرخەمی لە گرتنەبەری رێکاری پێویست بۆ رێگریکردن لەو رووداوانە". ئەنجوومەنەکە ناڕەزایەتیی خۆی بەرامبەر ئەو "رێچکەی پەراوێزخستن و تاکڕەوییە" دەربڕی، کە باڵی بەسەر ئامادەکارییەکانی کۆنفرانسی دیالۆگی نیشتمانی، پێکهێنانی حکومەت و ئەنجوومەنی گەلدا کێشاوە. ئەنەکەسە ئاماژەی بە پێکهێنانی شاندی هاوبەشی کوردی کردووە و داوای لە دەسەڵاتی راگوزەر لە دیمەشق کردووە کە "بێتە نێو دیالۆگێکی جدی و بەرپرسیارانە لەگەڵ شاندی هاوبەشی کورد." جەختی لە گرنگیی کاراکردنی رۆڵی ئەو شاندە و پێویستیی بنیاتنانی "مەرجەعیەتێکی یەکگرتووی کوردی" کردووەتەوە. سەبارەت بە چارەسەری پرسی کورد لە سووریا، ئەنەکەسە چەند داواکارییەکی خستووەتەڕوو: دانپێدانانی دەستووری: دەستووری نوێی سووریا دەبێت "دەقی روون و ئاشکرا لەخۆبگرێت کە دان بە مافە نەتەوەییە رەواکانی گەلی کورد دا بنێت، لەنێویاندا ناسنامە و زمانی کوردی." هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتی جیاکاری: داوای هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو سیاسەتە جیاکارییانە دەکات کە لە رابردوودا دژی کورد پەیڕەو کراون. قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووان: پێویستە قەرەبووی دادپەروەرانەی ئەو کەسانە بکرێتەوە کە بەهۆی ئەو سیاسەتانەوە زیانیان بەرکەوتووە. ئەنەکەسە ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە کە کورد بە "ئەجێندای دابەشکاری یان جیابوونەوە"وە دەبەستنەوە و دەڵێت، ئەوە درێژکراوەی "هزری پەراوێزخستنی سەردەمی رژێمی پێشوو"ە. لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا، ئەنجوومەنەکە باسی لە ئامادەکارییەکانی کردووە بۆ بەستنی پێنجەمین کۆنگرەی نیشتمانیی خۆی لە کاتێکی گونجاودا.
لەسەر رێگای کۆیە لە هەولێر شەڕەتەقە رویدا و بە هۆیەوە سێ کەس کوژراون کەسێکیش وەک تۆمەتبارى سەرەکى ڕووداوى تەقەکردنەکە دەستگیرکراوەو لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە بەردەوامە. نەقیب کارزان ساڵح، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، لەبارەى ڕووداوەکەوە وتى: "ئاگادارکراوینەتەوە لە کوشتنی سێ کەس و تیمەکانمان لە ڕێگادان و گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر." شایەتحاڵێکى ڕووداوەکە دەڵێت، ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا لاندکرۆزەری رەش چووە بۆ تێکردنی بەنزین، دوای ئەوەی هەندێک بەنزین رژاوە، شۆفێرەکە گوتویەتی، "پارەی بەنزینە رژاوەکە نادەم" و بووەتە دەمەقاڵێ لەنێوان شۆفێرەکە و کارمەندی بەنزینخانەکە. کارمەندی بەنزیخانەکە بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف دەستڕێژی گولەی لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە کردووە و یەکێکیان دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەیان لە رێگەی گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. جگە لەو دوو کەسە، کەسێکی دیکە کە پەیوەندیی بە رووداوەکەوە نەبووە گولەی بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوە. ئەو دوو کەسەی لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا کوژراون خەڵکی سووریان، کەسی سێیەمیش کرێکار بووە و لە کاتی ڕووداوەکەدا بەو شوێنەدا تێپەڕیووە و هیچ پەیوەندی بە ڕووداوەکەوە نەبووە و لە ئەنجامدا گولەیەکی بەرکەوتووە و گیانی لەدەست داوە. بەرێوەبەرایەتى پۆلیسیش ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوەو دەڵێت: دوای ئەوەی ئەمشەو چوارشەممە کاتژمێر 8 و 30 خولەک ڕێکەوتی (6-8-2025) لە بەنزیخانەیەک لە شەقامی کۆیە کارمەندی بەنزینخانەکە و شۆفێرێک و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە دەبێتە دەمەقاڵییان، لەلایەن کارمەندی بەنزینخانەکەوە تەقە دەکرێت و لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی دەکوژرێن، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەەرایەتی پۆلیس تۆمەتباریان دەستگیر کرد و لە ئێستاشدا بە بڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
بەوتەى سەرچاوەیەكى ئاگادارى وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی نێوان شاندەکانى هەولێر و بەغدا ئەرێنین و شاندەكەی هەرێم تاڕۆژى شەممە لەبەغداد دەبن و بەردەوام دەبن لە كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ هاوتاكانیان لەنێو ئەو لیژنانەی كە پێكهێنرابوون بۆ جێبەجێكردنی ناوەڕۆكی لێكتێگەیشتنی هەولێر و بەغدا. لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە بەیانی ئەمڕۆوە لە بەغدایە و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی چڕی لەگەڵ بەرپرسانی حکوومەتی فیدراڵی دەستپێکردووە. لەبارەی کۆبوونەوەکانەوە سەرچاوەکە وتى: گفتوگۆکان "ئیجابی" بوون و ئومێدێکی باش بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن هەیە. لەلایەکى دیکەوە، شوان کەلاری، بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ باسی لە وردەکاریی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە کرد و رایگەیاند: "کۆبوونەوەکەی دوێنێ زۆر باش بوو. بیروڕای هەموولایەک بەو ئاراستەیە بوو کە بە زووترین کات، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، بڕیاری کۆتایی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی شەش بدرێت." کەلاری ئاماژەی بەوە کرد بابەتی نەوت کە کێشەی سەرەکیی نێوان هەولێر و بەغدایە، لە کۆبوونەوەکەدا بە ئاراستەیەکی ئەرێنی باسکراوە. بە گوتەی ئەو، "هەموو قسەکانی وەزیری نەوتی عێراق زۆرباش بوون، بەو ئاراستەیە بوون کە ئەو بڕە نەوتەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان بەرهەمدێت وەربگیرێت و لە بەرامبەردا بڕیاری ناردنی مووچە بدرێت." حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رۆژی چوارشەممە لە کەرکووک رایگەیاند، لە ماوەی "سبەی و دوو سبەی" هەنگاوەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە. بە گوتەی شوان کەلاری، بڕیارە رۆژی یەکشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار بدات ئەو بڕە نەوتەی ئێستا لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دێت (نزیکەی 130 هەزار بەرمیل) رادەستی سۆمۆ بکرێت، دوای ئەوەی پشکی بەکاربردنی ناوخۆ (50 هەزار بەرمیل) بۆ هەرێمی کوردستان جیا دەکرێتەوە. بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە دەستکەوتوون، کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان، تیشکیان خستووەتە سەر چەند تەوەرێکی سەرەکی، لەوانە: -پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان. -داهاتی ناوخۆی هەرێم و میکانیزمی ناردنی بۆ بەغدا. -پرۆژەی "هەژماری من". -دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان. بەگوتەی سەرچاوەکە شاندی هەرێمی کوردستان ئەگەری هەیە تا ئێوارەی ڕۆژی شەممە 9ـی ئەم مانگە لە بەغدا بمێننەوە. هۆکاری مانەوەیان بۆ ئامادەکردنی ئەو ڕاپۆرتانەیە کە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا داوای کردبوون. شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتنە بەغدا، بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و کاراکردنەوەی لیژنە هاوبەشەکان. بەرپرسێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، راگەیاند: "شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی گەیشتووەتە بەغدا، کە لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا داوا کرابوو ئەو شاندە بچێت." سەردانەکە دوای ئەوە دێت کە لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوای کردووە کە شاندێک لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی بەغدا بکات بۆ ئەوەی ئەو لیژنانەی پێشتر پێکهێنرابوون، دەست بە کارەکانیان بکەنەوە. هەرچەندە بابەتی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لە کارنامەی کۆبوونەوەکەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیراندا نەبووە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، لەسەر داوای وەزیرە کوردەکان، بابەتەکە وروژێنراوە داواکراوە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی لەبارەیەوە بکرێت. ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی دەڵێت: "سەردانەکەی ئەمڕۆی وەزارەتی دارایی تایبەتە بە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەبارەی مووچەی فەرمانبەران و کارەکانی لێژنە هاوبەشەکان و دەستپێکردنەوەیان."
عەلى حسێن، ئەندامى مەکتەبى سیاسى و بەرپرسى مەکتەبى رێکخستى سلێمانى – هەڵەبجەی پارتى دیموکراتى کوردستان رایگەیاند، نەوتی هەرێم رادەستی بەغداد کراوە و هەرێمی کوردستان پابەندە بەو رێککەوتنەی کراوە. لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لەشارى سلێمانى عەلی حسێن بەڕۆژنامەنوسانى وت: بەگوێرەى رێککەوتنى هەولێر و بەغداد نەوتمان رادەستى کۆمپانیاى سۆمۆ کردووە و هەردوولا پابەندن، بەتایبەتی هەرێمى کوردستان پابەندە بە رێککەوتنەکە، بەڵام “هەندێک بابەتی تەکنیکی هەن بەتایبەتی بەبابەتی هێرشی درۆنەکان و بەپێی ئەو توانستەی هەیە ئێمە جێبەجێی دەکەین” ئەم وتانەى بەرپرسەکەى پارتى دیموکراتى کوردستان لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ حەیان عەبدولغەنى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسیدا لە کەرکوک رایگەیاند، تائێستا گفتوگۆکانیان لەگەڵ هەرێمى کوردستان بەردەوامە و پەیوەندیی بەردەوامیان لەگەڵ وەزارەتى سامانە سروشتییەکان هەیە لەبارەى هەناردەى نەوتەوە لەڕێی کۆمپانیاى سۆمۆوە. وتیشی، ئێستا هەرێمى کوردستان رۆژانە نزیکەى 130 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە بەرهەم دەهێنێت، 50 هەزار بەرمیل نەوتى بۆ بەکاربردنى ناوخۆ دەبێت و ئەوانیش بڕى 80 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانەیان لێوەردەگرن و لەڕێی بەندەرى جەیهانەوە هەناردەى دەکەن. وەزیرى نەوتى عێراق راشیگەیاند، کاردەکەن بۆ وەبەرهێنانى غاز لە پارێزگاى کەرکوک، بەرهەمهێنانى نەوتیش لە پارێزگاکە 350 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانەیە و هەوڵى زیادکردنى دەدەن.
لەگەڵ تێکچوونی دۆخی مرۆیی غەززە، زۆرێک لە دانیشتووانەکەی کە بەهۆی برسێتیەوە شەکەت و ماندوو بوون، ڕۆژانە ناچارن مەودایەکى دوور و درێژ بەسەر ناوچە وێرانبووەکاندا بڕۆن بۆ دەستکەتنى ئاوێکى پاک و خاوێن بۆ خواردنەوە. لە کاتێکدا سەرنجی جیهانی ڕووی لە برسێتی لە غەززە کردووە، کە پۆلێنبەندی قۆناغی ئاسایشی خۆراکی یەکگرتوو (IPC) کە چاودێری برسێتی جیهانییە، ئاماژەی بەوە کردووە کە برسێتییەک لە ژێر قورسایی شەڕی 22 مانگەی ئیسرائیلدا ڕوودەدات، قەیرانی ئاو هیچى کەمتر نیە لەو برسیەتیە ترسناکەى ڕودەدات ئەمەش بەپێی ڕێکخراوە فریاگوزاریەکان. هەرچەندە هەندێک ئاو لە وێستگە بچووکەکان لەلایەن ڕێکخراوە فریاگوزارییەکانەوە بەڕێوەدەبرێن دەدرێتە هاوڵاتیان، بەڵام زۆربەیان لە بیرەکانی ناو ئاوی ژێرزەوییەکی زۆر خوێیەوە ئاو پەیدادەکەن، ئەمەش تادێت پیستر دەبێت بەهۆی ئاوەڕۆ و ماددە کیمیاییەکان کە لە داروپەردووەکانەوە دەڕژێنەوە ناو ئەو بیرانە، ئەمەش بۆتە هۆى سکچوون و هەوکردنی جگەری بەربڵاو لەناو هاوڵاتیان و منداڵان. هاوکات، زۆربەى سەرچاوەکانى ئاوى خواردنەوەو دابەشکردت لە ڕێگەی بۆری ئاوی ئیسرائیلەوە کە زۆربەی ئاوی پاکی غەززەیان دابین دەکرد، لە سەرەتای شەڕەکەدا وەستێنراوەو زۆربەی ژێرخانی ئاوى خاوێن لەناوچووە، جگەلەوەش زۆربەى پەمپەکانی ئاوی ژێر زەوی پشت بە کارەبای مۆلیدە بچووکەکان دەبەستن، کە سووتەمەنی بۆ کارپێکردنى کەم بۆتەوە. لەو چوارچێوەیەدا، موئاز موخەیمەر، تەمەن 23 ساڵ، کە پێش شەڕ خوێندکاری زانکۆ بووە، دەڵێت، بۆ وەرگرتنی ئاو ناچار بووە نزیکەی کیلۆمەترێک بە پێ ببڕێت و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە ڕیزدا بوەستێت. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە زۆرجار دەبێت ڕۆژانە سێ جار هەمان ئەرک ئەنجام بدات. ئاوەکە دەخاتە سەر عەرەبانەیەکی بچووکی کانزایی و دەگەڕێتەوە بۆ چادرەکەی خێزانەکە لەسەر زەوییە وێرانەکە. "تا کەی دەبێت بەم شێوەیە بمێنینەوە؟" موخەیمەر پرسیاری کرد، بەو پێیەی دوو دەفری گەورەی ئاوی زۆر خوێی بۆ پاککردنەوە و دوو دەفری بچووکتر ئاوی پاکی بۆ خواردنەوە هەڵگرتبوو. نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە کەمترین بەکارهێنانی ئاوی هەر تاکێک لە حاڵەتە نائاساییەکاندا ١٥ لیترە لە ڕۆژێکدا بۆ خواردنەوە و چێشت لێنان و پاککردنەوە و شۆردن. هاوکات ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئیسرائیلی بی'تسێلم ئاشکرایکردووە، تێکڕای بەکارهێنانی ڕۆژانە لە ئیسرائیل نزیکەی ٢٤٧ لیترە لە ڕۆژێکدا.
لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوام بوون لە بەهێزکردنی پێگەى سەربازیى خۆیان لە ڕۆژئاواى کوردستان و بە سێ کاروانی یەک لە دوای یەک کەرەستەى لۆجستیی و چەک و پێداویستى سەربازیى لە هەرێمی کوردستانەوە گەیەندراوەتە سەربازگەی قەسرەک لە لادێکانی حەسەکە. ڕوانگەى سوریی بۆ مافەکانى مرۆڤ، بڵاویکردەوە بەپێی زانیارییەکانى ئەوان کاروانى یەکەم ڕۆژی یەکشەممەبووەو 37 بارهەڵگر کەرەستەی سەربازی و چەک و تۆپخانەیان تێدابووە، جگە لە بارهەڵگری داخراو داپۆشراو. کاروانى دووەم رؤژى سێ شەمە براوتە ڕۆژئاواى کوردستان پێکهاتووە لە 15 بارهەڵگری زرێپۆشی ئەمریکی، کاروانى سێیەمیش ئەمڕۆ گەیشتوە کە 20 بارهەڵگر بوو هەندێکیان تانکەری سووتەمەنییشیان هەڵگرتبوو. ئەم جموجۆڵانەو گواستنەوەى کەلوپەلى سەربازییە لە چوارچێوەی ئەو پاڵپشتییە لۆجستییە بەردەوامانەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێشکەش بە بنکەکانیان دەکەن کە لە ڕۆژئاواى کوردستان. ڕۆژی 24ی تەمموز، ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ چاودێری هاتنی کاروانێکی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکای کرد کە 37 بارهەڵگر پێکهاتبوو بۆ ناو خاکی سوریا لە ڕێگەی دەروازەی وەلیدى سنورییەوە و لە هەرێمى کوردستانەوە رەوانەى بنکەى قەسرک لە دەوروبەرى حەسەکە کراوە. کاروانە سەربازییەکە کە لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانى هاوپەیمانانەوە پارێزگارى لێدەکرا، لە رێگەى دەروازەى وەلیدى سنورییەوە و لە هەرێمى کوردستانەوە رەوانەى بنکەى قەسرک لە دەوروبەرى حەسەکە کراوە. بەپێی ئامارەکانى روانگەى سورى، بەگشتى لە مانگى تەمموزدا، هاوپەیمانان لە رێگەى 244 بارهەڵگر و حەوت فڕۆکەوە هاوکاریی سەربازیان گەیاندووەتە بنکەکانیان، هەروەها 11 ئۆپراسیۆنى دابەزینیان لە ئاسمانەوە ئەنجامداوە. مانگی تەمموز پەرەسەندنێکی بێ وێنەى بەخۆوە بینى لە چالاکییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ناو خاکی سوریادا، چ لە ڕووی قەبارەی جموجۆڵە سەربازییەکان و چ لە ڕووی پانتایی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان کە شانەکانی داعشیان کردە ئامانج لە سەرانسەری وڵاتدا. ئەم جموجۆڵانە بریتی بوون لە بەهێزکردنی بنکە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لەگەڵ زنجیرەیەک هەڵمەتی ئەمنی و هێرشی ئاسمانی، کە هەندێکیان ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا و گروپەکانى سوپای نیشتیمانییان کردە ئامانج. ئەمەش ئاماژەیە بۆ فراوانبوونی بازنەی ئۆپەراسیۆنەکان و چڕبوونەوەی هەوڵەکان بۆ گەڕان بەدواى شانە نوستووەکانى داعش.
مستەفا کاراسو، ئاماژەبەوەدەکات دامەزراندنی کۆمیسیۆنێک لە پەرلەمان گرنگە بەڵام دەبێت یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان بێت، وتییشى بیر لەوە ناکرێتەوە ئەم کۆمیسیۆنە زۆر کارا بێت بەبێ ئەوەی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ گفتوگۆبکات. لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا، مستەفا قەرەسو ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەریی كەجەكە هەڵسەنگاندنی سەبارەت بە پرۆسەکەو کۆمسیۆنەکەى پەرلەمان کرد. کاراسو ڕەخنەی لە کۆمسیۆنی پەرلەمانی پێکهاتوو بۆ تاوتوێکردنی کێشەی کورد گرت و رایگەیاند: ئەگەر ئەم کۆمیسیۆنە تەنیا بۆ چەند مانگێک سنووردار بکرێت، ناتوانێت هیچ ئەنجامێکی راستەقینە بەدەستبهێنێت. کاراسو جەختی کردەوە، ئەگەر لێکۆڵینەوەکانی ئەم کۆمسیۆنە تەنیا لەسەر بابەتی چەکدانان بێت، ئەوا رێبازێکی ناتەواوە لەبەرئەوەی کێشەی کورد پێویستی بە تاوتوێکردنی کێشە بنەڕەتییەکانی سیستەمی رامیاری، مافە مەدەنییەکان، ئازادی و دیموکراسی هەیە و بەبێ ئەم رەهەندە فراوانە، هەموو پرۆسەکە بێمانا دەبێت. مستەفا کاراسو ئۆجالان بە ناوەندی کێشەکە و یەکێک لە کەسە سەرەکییەکان لە پرۆسەی چارەسەریدا دەزانێت و دەڵێت: پێویستە یەکەم هەنگاوی کردەیی کۆمیسیۆن دیدار یان گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بێت. کاراسو راگەیاندووە، ئاسایشی راستەقینەی تورکیا کاتێک دێتە دی کە کێشەی کورد لە رێگەی هەنگاوە راستەقینەکانی دیموکراسییەتەوە چارەسەر بکرێت. هەر رێبازێکی سەرکوتکەر یان نکۆڵیکەر، نەک هەر بێسوودە، بەڵکو دۆخەکە مەترسیدارتر دەکات. ئەندامەکەی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لە یادی ئەو کەسانەی کە لە ساڵیادی جینۆسایدی داعش لە دژی ئێزیدییەکان گیانیان لەدەستدا، قەرەسو وتی، “بەڕاستی جینۆسایدی ئێزیدییەکان یەکێک بوو لە جینۆسایدەکانی سەدەی بیستەم، داعش دەیویست گورزی کۆتایی لە گەلێک بدات کە پێشتر بە درێژایی مێژوو نزیک بوو لە سڕینەوەی کۆمەڵکوژییەکان، و بە تەواوی بیانسڕێتەوە بوونی هەبووە؛ کەوتە ژێر جینۆسایدێکی تەواوەوە ئێمە زۆر بە زیندوویی ئەم پرۆسەیەمان ئەزموون کرد. مستەفا کاراسو جەختی لەوە کردەوە کە نزیکبوونەوەی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کاتێک باس لە بەرخۆدانی شەنگال دەکرێت، پێویستە هەمووان بزانن و وتی، "کاتێک ڕێبەر ئاپۆ ئەم خەباتەی دەستپێکرد، ئەم بزووتنەوەیە، کاتێک بۆ خەباتی گەلی کورد بۆ ئازادی بەڕێکەوت، هەر لە سەرەتاوە پاڵپشتی ئێزیدییەکانی کرد، هەوڵی زۆری بۆ ڕزگاری ئێزیدییەکان و بۆ ئەوان دا". بۆ پاراستنی ناسنامەکەیان. ئەو سەرکردەیە پێش ئەم فەرمانە ٧٤یە، هێرشی داعش هۆشداری دا ئەگەر گەریلاکانمان، چەکدارەکانمان دەستبەجێ هەنگاویان ناوە کاتێک هێرشێکی لەو شێوەیە ڕوویدا، ئەوە پەیوەندی بەم نزیکبوونەوەیەی ڕێبەرەکەمانەوە هەیە، لەم ڕووەوە بزووتنەوەکەمان چووەتە ناو مێژووەوە. گوتیشی: "ئەو بەتەواوەتی بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر مرۆڤایەتی، بەرامبەر ئێزیدییەکان جێبەجێکردووە، پێویستە هەموو ئێزیدییەکان ئەمە بزانن". کاراسو سەرنجی بۆ بڕیاری "مافی هیوا"ی ECHR سەبارەت بە عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕاکێشا، وتی "چەندین ساڵە ڕوانگەیەکی ڕەتکردنەوە هەیە بۆ مافی هیوا، بیرخستنەوەی ECHR بۆ پرسی مافی هیوا 10 ساڵ لەمەوبەر بوو. ساڵی ڕابردوو هۆشدارییەک بوو. دوای ساڵێک لە بەرنامەی کاردایە کە دووبارە گفتوگۆی لەسەر بکرێتەوە. بەڵام تا ئێستا دەوڵەتی تورکیا تا ئێستا نەیتوانیوە هەر هەنگاوێکیان لەم بارەیەوە ناوە، بێگومان پەیوەندی بە نزیکبوونەوە لە پرسی کورد و نزیکبوونەوە لە ڕێبەر ئاپۆ و نزیکبوونەوە لە پڕۆسەکە هەیە، بەڕاستی هیچ مانایەکی نییە، یاسایی نییە، هەروەها بەگوێرەی ئەو یاسایانە نییە کە واژۆیان کردووە، با ئەوانە بتوانن ڕێکخستنەکەیان هەڵبوەشێننەوە خەباتی چەکداری وازبهێنێت، با مافی هیوا ببێتە شتێکی پراکتیکی.' تەنانەت وتی با بێن لە پەرلەمان قسە بکەن. ئەوان نەیانوێرا لە پەرلەمان قسە بکەن. بە واتایەکی تر، دەڤلێت باخچەلی، پێش هەر کەسێک، دەبێت ئەم بابەتە بخاتە بەرباس و دڵنیابێت لەوەی کە مافی هیوا دەبێتە واقیع. ئەمە تەنها بەڵێنێک نییە کە دەڤلێت باخچەلی داوە. دەوڵەت باخچەلی بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئەردۆغان ئەو لێدوانەی دا. بە واتایەکی تر ئەوە دیدگای هاوبەشی ئەو هاوپەیمانییەیە کە حکومەتی ئێستا پێکدەهێنێت. بۆیە ئەم حکومەتە کە ئێستا دەوڵەت بەڕێوە دەبات، دەبێت ئەوەی پێویستە سەبارەت بە مافی هیوا جێبەجێ بکات”. قەرەسو بە جەختکردنەوە لەسەر گرنگی پرۆسەکە ڕایگەیاند: سەرکردایەتی ئێمە و بزووتنەوەکەمان بە ڕاستی لەسەر ئەم پرسە ئیرادەدارن، دەمانەوێت ئەم پرۆسەیە بەرەو خاڵێک ببەین کە ئەنجامەکەی بە دیموکراسیکردنی تورکیە و چارەسەرکردنی پرسی کورد دەبێت، لەم ڕووەوە لە کاتێکدا ئێمە و ڕێبەر ئاپۆ ئەم ڕێبازەمان گرتووە، لە کاتێکدا ئێمە بانگەوازی زۆر گرنگمان کردووە، لە کاتێکدا بزووتنەوەکەمان هەڵوێستی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پرسی کورد نیشانداوە پەکەکە و وەستاندنی خەباتی چەکداری، شکستی مافی هیوا لە پێدانی ئازادی و بارودۆخی کارکردن، بەڕاستی کەموکورتییەکی بەرچاوە ئەگەر ئەمە چارەسەر بکرێت، پرۆسەکە زیاتر بەرەوپێش دەچێت و پێشهاتەکان هێندەی تر ئەرێنی دەبن لە کوردەکان بەڵام لە گەلی تورکیاشدا- مەرجەکانی ئەم پرۆسەیە دەبێت لە پێش هەموو شتێکەوە ئازادی و مەرجی کارکردن بە ڕێبەر ئاپۆ بدرێت، بە واتایەکی تر مافی هیوا بە ڕوونی و ڕاشکاوانە بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.”
پڕۆژەی ڕووناکی: لەسەر ڕاسپاردەی بارزانی کارەبای هەڵەبجە دەکرێتە 24 کاتژمێر پڕۆژەی ڕووناکی ڕایگەیاند لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، کارەبای پارێزگای هەڵەبجە دەکرێتە 24 کاتژمێری. پڕۆژەی ڕووناکی کە پڕۆژەیەکی حکومییە و سەر بە وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستانە ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکی لە پارێزگای هەڵەبجە دەکەوێتە کار. لە ڕاگەیەندراوەکەی پڕۆژەکەدا هاتووە: “لەگەڵ بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند “هیوادارم بەپارێزگابوونی هەڵەبجە هەنگاوێک بێت بۆ خزمەتکردن و بوژانەوەی زیاتری ئەم دەڤەرە”. ئەوەشی خستەڕوو کە پاش چوار مانگ، پڕۆژەی ڕووناکی گەیشتە پارێزگای هەڵەبجە و کۆتایی ئەم مانگە تەواوی پارێزگاکە دەبێتە 24 کاتژمێری.