هاوڵاتى ئهندامی ئهنجومهنی باڵای سیاسی و بهرژهوهندي یهكێتی ڕایگەیاند:" لە ئێستادا لایەنە کوردییەکان لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بە یەکگرتووی نەچوونەتە پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە ئەمەش مانای ئەوەیە کە یەکگرتوو نین، بەڵام گرنگە دوای ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەکان بە یەک دەنگ و پێکەوە بچینە بەغداد". حاکم قادر حهمهجان، ئهندامی ئهنجومهنی باڵای سیاسی و بهرژهوهندي یهكێتی ڕایگەیاند:" لە ئێستادا لایەنە کوردییەکان لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان بە یەکگرتووی نەچوونەتە پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە ئەمەش مانای ئەوەیە کە یەکگرتوو نین، بەڵام گرنگە دوای ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەکان بە یەک دەنگ و پێکەوە بچینە بەغداد". حاكم قادر حهمهجان سەردانی یەکێتی نوسەرانی کورد و دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفانی کرد و ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەدەبی بەرگری لە شۆڕش و لە بواری خەباتی دیموکراسی و ئازادی و بیری ئازاددا بە پڕ بەها دەزانین و جەخت دەکەینەوە ئەدیبان هەمیشە خاوەن قەڵەمی بە بڕشت و بە هەڵوێستبوون وێڕای قوربانیدانیان بۆ گەلەکەمان." ئاماژەی بەوەشکردوە، داوا لە حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان دەکەن، لە بایەخی زیاتر بە بواری ڕۆشنبیری و بنکە ئەدەبی و ڕۆشنبیرییەکان بدەن، بە تایبەت گرنگی بە وەرگرتنی تێبینییەکان و ڕەخنە و سەرنجەکانی نوسەران بدەن لە پێناو بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگەی كوردەواری بە گشتی و شاری سلێمانی کە پایتەختی ڕۆشنبیری و کلتوریە بە تایبەتی. سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنیش حاکم قادر ئەوەی خستوەتەڕو، لە ئێستادا لایەنە کوردییەکان پێکەوە نەچوینەتە پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان ئەمەش مانای ئەوەیە کە یەکگرتوو نین، بەڵام گرنگە دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە یەک دەنگ و پێکەوە بچنە بەغداد بۆ داکۆکیکردن لە ئازادی و دیموکراتی گەلانی عێراق و مافە یاسایی و دەستوورییەکانی گەلی کوردستان. باسی لەوەشکرد، "لەم هەڵبژاردنەدا هەر لایەن و پارتێکی کوردستانی دەنگبھێنێت، بە تایبەت لە كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان كارێكی گرنگە، چونکە دەتوانێت داکۆکی لە مافە دەستوریەکانی گەلی کوردستان و خەڵکی ئەو ناوچانە بکات."
هاوڵاتى دوای تێپەڕبوونی ساڵێک و 10 مانگ بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەجیهاندا، ئەمڕۆ یەکشەممە ژمارەی توشبووان و مردن بە پەتاکە لە 210 دەوڵەت و ناوچەی جیهان بەبەردەوامی تۆمار دەکرێن، لەم کاتەشدا 231.57 ملیۆن کەس توشی پەتاکە بوون و نزیکەی 5 ملیۆن توشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە چوار ملیۆن و 949 هەزار و 727 کەس بەهۆی توشبوونیان بەڤایرۆسی کۆرۆنا مردون، هەروەها لە 210 دەوڵەت و ناوچەی جیهاندا توشبووانی پەتاکە دەستنیشان کراون. لیستی ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین توشبوویان تێدا تۆمارکراوە بەم شێوەیەیە: ئەمریکا، هیندستان، بەڕازیل، بریتانیا و روسیا. هەروەها لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی عێراق بەرزترین ژمارەی توشبوون بەپەتاکەی تێدا تۆمارکراوە و ئوردن، ئیمارات و تونیسش لەریزبەندی ئەو وڵاتانەن کە زۆرترین ژمارەی توشبوانی پەتاکەیان تێدا تۆمارکراوە.
هاوڵاتى خانهوادهی نهجمهدین كهریم لهرونكردنهوهیهكدا رایگهیاند: "بهداخهوه به ئامانجی بانگهشهی ههڵبژاردن، كۆمهڵێك بابهتی نادروست لهسهر شێوازی مردنی نهجمهدین كهریم بڵاوكراوهتهوه، بهوهی گوایه ژههرخواردكراوه لهلایهن حزبێكی دیاریكراوهوه". ئەمڕۆ شهممه 25ی ئهیلوولی 2021، خانهوادهی نهجمهدین كهریم لهرونكردنهوهیهكدا رایگهیاند، "بهداخهوه له چهند پهرهیهكی تۆره كۆمهڵایهتیهكان كه نهناسراو و سێبهرن، به ئامانجی بانگهشهی ههڵبژاردن، كۆمهڵێك بابهتی نادروست لهسهر شێوازی مردنی دكتۆر نهجمهدین كهریم بڵاوكراوهتهوه، بهوهی گوایه ژههرخواردكراوه لهلایهن حزبێكی دیاریكراوهوه". ههر بهگوێرهی رونكردنهوهكه، "ئێمه وهك خانهوادهی كۆچكردو دكتۆر نهجمهدین كهریم، سهرلهبهری ئهو ههواڵه رهتدهكهینهوه و رایدهگهیهنین، پێویسته ململانێی ههڵبژاردن له چوارچێوهیهكی ئاكاری نیشتمانی بێت و به دور بێت له سیاسهتی ملشكاندنی یهكتر، به تایبهت له كهركوك و ناوچه جێناكۆكهكان، كه پێویستی به سیاسهتی راستگویی نهتهوهیی و نیشتمانی ههیه نهك چهواشهكردنی دهنگدهر، ئامانجی سهرخستنی لایهنێك یان ئاڕاستهیهكی ناو ئهو لایهنه". خانەوادەكەی جەختیش لەوە دەكەنەوە:"وێڕای رهتكردنهوهی سهرلهبهری ئهو ههواڵه ههڵبهستراوانه، ههروهها داوا دهكهین، هیچ لایهنێك كار و خزمهت و دهستكهوتهكانی كۆچكردو دكتۆر نهجمهدین كهریم، بۆ بانگهشهی ههڵبژاردن بهكارنههێنێت". نهجمهدین كهریم له کۆتایی ئازاری 2011دا ، وهک پارێزگاری کهرکوک له پشکی کورد/ یهکێتیی ههڵبژێردرا و له ئهیلولی 2017 بهبڕیاری پهرلهمانی عێراق، لهو پۆسته دورخرایهوه. پۆلیسی ئینتهرپول لهسهر داوای حکومهتی عێراق، لە 21ی ئایاری 2019 نەجمەدین کەریم-ی لە فڕۆکەخانەی رەفیق حەریریی نێودەوڵەتی له بهیروتی پایتەختی لوبنان دهستگیرکرد، کاتێک دەیویست گەشتی ئەمریکا بکات. دەستگیرکردنەکەی بە تۆمەتی "ئیختیلاس" بو، رۆژی دواتر بە مەرج ئازادکرا و خرایه ژێر مانهوهی بهزۆر. دواتر لهژێر فشاردا ئازادکراو بۆ شاری ههولێر گەڕێندرایەوە. لە 15ی ئەیلول، دەستەی نەزاهەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا، گەشتی دەرەوەی لە هەریەکە لە نەجمەدین کەریم، راکان سەعید و 23ی فەرمانبەری تری پارێزگای کەرکوک قەدەغە کرد، ئەوەش بە تۆمەتی "گەندەڵی" لە پڕۆژەیەکی 57 ملیار دیناریدا و بۆ لێکۆڵینەوە بانگهێشتی دادگا کران. لەگەڵ ئەوەش نەجمەدین كەریم گەشتی دەرەوەی وڵاتی كردوەو چۆتە ئەمریكا هەر لەو وڵاتە بەنەخۆشی گیانی لەدەستدا.
هاوڵاتى قوباد تاڵهبانى ڕایگهیاند: "یەکێتی نایەوێت دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆمار بێت، لەبەرامبەر هیچ پۆستێکی هەرێم دا". ئەمڕۆ شهممه 25ی ئهیلوولی 2021، قوباد تاڵهبانى سهرۆكى هاوپهیمانى كوردستان لهكۆبونهوهیهكدا لهگهڵ ژمارهیهك ڕۆژنامهنوسو ڕۆشنبیر لهشارى سلێمانى چهند پرسێكى وروژاندو ڕایگهیاند:"یەکێتی نایەوێت دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆمار بێت، لەبەرامبەر هیچ پۆستێکی هەرێم دا". قوباد تاڵەبانی نەیشاردەوە، مەترسی جدی لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە، بۆ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، وتی "هەندێک لە هێزە عێراقیەکان حەسادەتیان بەرامبەر هەرێم هەیە، گەر بە یەکدەنگی نەچینە بەغدا، هەوڵی گۆڕینی دەستور و چەندین جۆر پیلانگێڕی تر بەرامبەر هەرێم دەدرێت، دەبێت یەکدەنگ بین، تا ڕووبەڕووی مەترسیەکان ببینەوە." قوباد تاڵەبانی، دانی بەوەشدا نا، هێشتا هەرێمی کوردستان قۆناغی دوو ئیدارەیی تێنەپەڕاندووەو وتی "فەرهەنگ و شێوازی حوکمڕانی کفری تا دێگەڵە جیاوازترە وەک لە دێگەڵە تا زاخۆ."
هاوڵاتى وهزارهتى دادى عێراق ڕایگهیاند، لەماوەیەکی نزیکی داهاتوودا بەشێک لە پارە بەقاچاخبراوەکانی عێراق لەچەند وڵاتێک دهگهڕێندرێنهوه و بۆ ئهو مهبهستهش لەگەڵ چەند وڵاتێک ڕێكهوتنكراوهو ئهوانهى پارەیان بەقاچاخبراوە بەرەیەکیان درووستکردووە بۆ گهڕاندنهوهى پارهكانیان. حەنان مونزیر بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسایی لە وەزارەتی دادای عێراق لەلێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی (واع)ی راگەیاندووە" کۆنگرەی نێودەوڵەتیی گێڕانەوەی پارە بەقاچاخبراوەکانی عێراق لەبەغدا ئەنجامی گرنگی لێکەوتەوە و میکانیزمی هاوکاریی و هەماهەنگیی نێوان وڵاتانی دانا، جگە لەوەی بەرەیەک لەو وڵاتانە درووستکردووە کە پارەیان لێ بەقاچاخبراوە و هەوڵی گێڕانەوەی لەو وڵاتانە دەدەن کە ئاستەنگ بۆ ڕێکارە یاساییە ئاڵۆزەکانی پرۆسەی گێڕانەوەیان درووستدەکەن. ئهوهشى خستۆتهڕوو، ئەو بەرەیە گوشارێکی گەورە لەسەر ئەو وڵاتانە درووستدەکات بۆئەوەی بەگێرانەوەی پارە بەقاچاخبراوەکان رازیی بن. بە وتەی مونزیر چەند وڵاتێکی عەرەبیی لە دۆسیەی گێرانەوەی پارە بەقاچاخبراوەکانی عێراق هاوکار و هەماهەنگن، وەک لوبنان و ئوردن. ناوبراو جەختیشی کردۆتەوە، لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا پرۆسەی گێڕانەوەی پارەی بەقاچاخبراو لەبەرژەوەندی عێراق دەبینرێت. لهم خولهى پهرلهمانى عێراقدا د.بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمارى عێراق پرۆژهیاسایهكى بهمهبهستى گهڕاندنهوهى پاره بهقاچاخبراوهكانى عێراق پێشكهشى پهرلهمانى عێراق كردبوو.
هاوڵاتى سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند: " بە هیچ شێوەیەک ئاگادارى کۆبوونەوەی (السلام والاسترداد) و نێوەڕۆکەکەی نەبوون کە لە هەولێر ئەنجام دراوە. دەشڵێت، ئهوهی له کۆبوونهوهکه دهرچووه، "به هیچ شێویهک بۆچوون و سیاسهت و ههڵوێستی ههرێمی کوردستان نییه." ژمارەیەک کەسایەتی عەرەب رۆژی هەینی لە شاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکیان لەژێر ناوی (السلام والاسترداد) ئەنجامدا و لەنێو ئەو کۆبوونەوەیدا، پشتگیری خۆیان راگەیاند بۆ ئەوەی عێراق پەیوەندیی فەرمی لەگەڵ ئیسرائیل ببەستێت. لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، دووپاتى دەکەنەوە کە هەر باس و هەڵوێست و ئاراستەیەک پەیوەندى بە سیاسەتى دەرەوەوە هەبێت، بەپێى دەستوور دهسهڵاتی حکومهتی فیدراڵییە و هەرێمى کوردستان لەوبارەیەوە "به تهواوی پابەندى سیاسەتى دەرەوەى عێراقە." هاوكات هەر ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆش هەرێم رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند:"بە داخەوە، هەندێک لە سەرپەرشتیارانی ئەم چالاکییە، ئەم وۆرکشۆپەیان بە لاڕێدا بردووە و بۆ هەندێک مەبەستی سیاسی بە کاریان هێناوە کە دوور بووە لە مەرجەکانی مۆڵەتپێدانی ئەم جۆرە وۆرکشۆپانە و لە میانەی چالاکییەکەدا، چەند وتار و بەیاننامەیەک بڵاوکراونەوە کە بە هیچ شێوەیەک لە گەڵ سیاسەتی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناگونجێت و گوزارشت لە سیاسەتی هەرێمی کوردستان ناکات. جەختیش لەوەەدەكاتەوە:"وەزارەتی ناوخۆ، رێکاری یاسایی دەگرێتە بەر بەرامبەر بەو کەسانەی، کە ئەم کۆبوونەوەیان بە لاڕێدا بردووە و هەروەها کەسە کەمتەرخەمەکان بە سزا دەگەیێنێت لە هەر لایەکەوە بن. هەواڵی کۆبوونەوەکە لە هەمان رۆژ لە میدیاکانی ئیسرائیل بڵاوبووەوە، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلیش قسەی لەسەر کرد و گوتی: "ئەو رووداوە سەرچاوەیەکی هیوا و گەشبینییە". کەمتر لە 24 کاژێر، سەرکردە دیارەکانی عێراق و حکومەت هاتنە دەنگ دژی ئەو کۆبوونەوەیە. حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە کۆبوونەوەکە بەبێ رەزامەندی و ئاگاداریی کراوە و لێپێچینەوەی لێدەکات. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان داواش له ههموو لایهن و هێزه عێراقییهکان دەکات کە "بابهتهکه ئارامتر وهربگرن" دەڵێت، "ههموومان چاوهڕێی ئهنجامی لێکۆڵینهوه بین که لهلایهن وهزارهتی ناوخۆی حکومهتی ههرێمی کوردستانهوه بهڕێوهدهچێت." هەروەها وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاندبوو، "ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان سوودی بۆ هەموو ناوچەکە دەبێت و هاوکار دەبێت بۆ دوورکەوتنەوە لە تووندئاژۆیی و پشێوی کە لەلایەن ئەکتەرە رەشبینەکانەوە پێشکێشکراوە بەرامبەر بە سەقامگیری، گەشەسەندن، میانڕەوی و هاوئاهەنگی. خەڵکی جوو پەیوەندییەکی مێژوویی قووڵیان لەگەڵ عێراقدا هەیە. بۆیە ئێمە ئەمڕۆ بە خەڵکی عێراق دەڵێین، زۆر زیاترمان هەیە کە یەکمان دەخات وەکو لەوەی کە هەمانە و جیامان دەکاتەوە، هەروەها زۆر زیاتر هەیە کە بەدەستیبهێنین لە ئاشتی وەکو لە ململانێی ناپێویست." دەقی راگەیێندراوەکە: دەربارەى کۆبوونەوەیەک کە دوێنێ هەینى 2021/9/24 بە ناوى (السلام والاسترداد) لە هەولێر ئەنجام دراوە و کاردانەوەى لێکەوتووەتەوە، ڕایدەگەیەنین کە سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بە هیچ شێوەیەک ئاگادارى کۆبوونەوەکە و ناوەڕۆکى بابەتەکانى نەبووە و ئهوهی له کۆبوونهوهکه دهرچووه، به هیچ شێویهک بۆچوون و سیاسهت و ههڵوێستی ههرێمی کوردستان نییه. دووپاتى دەکەینەوە کە هەر باس و هەڵوێست و ئاراستەیەک پەیوەندى بە سیاسەتى دەرەوەوە هەبێت، بەپێى دەستوور دهسهڵاتی حکوومهتی فیدراڵییە و هەرێمى کوردستان لەمبارەیەوە به تهواوی پابەندى سیاسەتى دەرەوەى عێراقە. داوا له ههموو لایهن و هێزه عیراقییهکان دهکهین بابهتهکه ئارامتر وهرگرن و ههموومان چاوهڕێی ئهنجامی لێکۆڵینهوه بین که لهلایهن وهزارهتی ناوخۆی حکوومهتی ههرێمی کوردستانهوه بهڕێوه دهچێت. دەقی روونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی وۆرکشۆپێکی لە هەولێر بۆ ژمارەیەک کەسایەتی بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق ئەنجامداوە بە مەبەستی کارکردن لە سەر چەمکەکانی پێکەوەژیان و چەسپاندنی بنەماکانی فیدرالیزم لە عێراق لە بەر رۆشنایی دەستووری هەمیشەیی عێراق، بەڵام بە داخەوە، هەندێک لە سەرپەرشتیارانی ئەم چالاکییە، ئەم وۆرکشۆپەیان بە لاڕێدا بردووە و بۆ هەندێک مەبەستی سیاسی بە کاریان هێناوە کە دوور بووە لە مەرجەکانی مۆڵەتپێدانی ئەم جۆرە وۆرکشۆپانە و لە میانەی چالاکییەکەدا، چەند وتار و بەیاننامەیەک بڵاوکراونەوە کە بە هیچ شێوەیەک لە گەڵ سیاسەتی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناگونجێت و گوزارشت لە سیاسەتی هەرێمی کوردستان ناکات. وەزارەتی ناوخۆ، رێکاری یاسایی دەگرێتە بەر بەرامبەر بەو کەسانەی، کە ئەم کۆبوونەوەیان بە لاڕێدا بردووە و هەروەها کەسە کەمتەرخەمەکان بە سزا دەگەیێنێت لە هەر لایەکەوە بن. هەرێمی کوردستانی عێراق، وەک کیانێکی دەستووری لە چوارچێوەی عێراقی فیدڕالی، وەک هەمیشە پابەندە، بە سیاسەتی دەرەوەی فەرمیی دەوڵەتی عێراق و بە هیچ شێوەیەک، رێگا نادات کەسانێک کەشی ئازادی و دیموکراسی کە لە هەرێمدا بەرقەرارە، بۆ مەرامی دیکەی سیاسی بەکار بهێنن و ئەو کەسانەی کە بەم کارانە ھەستاون، دوور دەخرێنەوە و جێگەیان لە هەرێمی کوردستان نابێتەوە. وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان 25ی ئەیلوولی 2021
هاوڵاتى بەرپرسانی کۆشکی سپی پشتیوانی ئیدارەی ئەمریکایان بۆ خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوا و ھاوپەیمانێتی لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە ڕاگەیاندووە. ئەمرۆ 25ی ئەیلوول2021، بەیانێکی فەرمی ئەنجومەنی سوریا دیموکرات-ی بڵاوکردۆتەوە، و تێیدا هاتووە، شاندێکی باڵای "ھەسەدە" بە سەرۆکایەتی ئیلھام ئەحمەد سەرۆکی دەستەی بەرێوەبەری ئەنجومەنی سوریا دیموکرات لەگەل ژمارەیەک نوێنەری باڵای ئیدارەی ئەمریکا لە کۆشکی سپی کۆبۆنەوە. ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبونەوەکەدا شاندی باڵاکەی کۆشکی سپی جەختیان لە پشتیوانی واشنتون بۆ مەسەدە و ھەسەدە و خۆبەرێوەبەری باکوری خۆرھەلاتی سوریا کردۆتەوەە و شێوازی گەیشتن بە چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سوریاش لە کۆبووەنەوەکەدا تاوتوێکراوە. ھەروەھا، بەگوێرەی هەواڵەکە، ئیدارەی جۆو بایدن باپەندی خۆیان بە ھاوپەیمانێتی لەگەل ھەسەدە و مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا تا کۆتاییھێنان بە رێکخراوی تیرۆریستی داعش و بەدێھێنانی سەقامگیری لە ناوچەکە راگەیاندووە.
هاوڵاتى له ماوهی 24 كاتژمێری ڕابردوو پێنج ههزارو 913 پشکنینی نوێ ئهنجامدراوه و بهپێی ئهنجامی پشكنینهكانیش 360 تووشبووی نوێ تۆمار كراوون. بەپێی دواین ڕاگەیاندراوی 24 کاتژمێری ڕابردووی تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا له ههرێمی كوردستان 360 تووشبووی نوێ تۆمار كراوه، هاوكات هەزارو 2 كهس چاکبوونهتهوهو پهتاكهیان تیپهڕاندوه. له ماوهی 24 كاتژمێری ڕابردوو پێنج ههزارو 913 پشکنینی نوێ ئهنجامدراوه و بهپێی ئهنجامی پشكنینهكانیش 360 تووشبووی نوێ تۆمار كراوون، هاوكات ڕێژهی چاکبوونهوه له پهتاكه هەزارو 2 كهس بووه، ههر بههۆی كۆڕۆناشهوه له 24 كاتژمێری ڕابردوو 11 كهس بەهۆی كۆڕۆناوە گیانیان لهدهستداوه. ئاماری گشتی: پشکنین ٣٠٨٨١٣٧ (١٠٧٣٤٧٣ هەولێر، ٧٦٦٠١٩ سلێمانی، ١٢٢٦٨٩٦ دهۆك، ٢١٧٤٩ هەڵەبجە) تووشبوون ٣٢٥٤٣٢ (٩٣٨٣٤ هەولێر، ١١١٧٩٣ سلێمانی، ١١٣٦٥٢ دهۆك، ٦١٥٣ هەڵەبجە) چاکبوون ٢٩١٨٨٢ ( ٨٣٥٢٧ هەولێر، ١٠٠١٧٧ سلێمانی، ١٠٢٨٨٠ دهۆك، ٥٢٩٨ هەڵەبجە) لەژێر چارەسەر ٢٧٧٥٥ (٨٦٦٦ هەولێر، ٩١٢٦ سلێمانی، ٩٣٠٦ دهۆك، ٦٥٧ هەڵەبجە) مردن ٥٧٩٥ (١٦٤١ هەولێر، ٢٤٩٠ سلێمانی، ١٤٦٦ دهۆك، ١٩٨ هەڵەبجە)
هاوڵاتى قوباد تاڵهبانى ڕایگهیاند: "تا من ھەبم ڕێگەنادەم لەمدیو دێگەڵەوە بەشێوەی بادینان ڕۆژنامەنوسان بەرەوڕوی دادگا بکرێنەوە". ئەمڕۆ شهممه 25ی ئهیلوولی 2021، قوباد تاڵهبانى سهرۆكى هاوپهیمانى كوردستان لهكۆبونهوهیهكدا لهگهڵ ژمارهیهك ڕۆژنامهنوسو ڕۆشنبیر لهشارى سلێمانى چهند پرسێكى وروژاندو سهرهتا ئاماژهى بهئازادى كارى میدیاییو ڕۆژنامهنوسان كردو جهختیكردهوه، "تا من ھەبم ڕێگەنادەم لەمدیو دێگەڵەوە بەشێوەی بادینان ڕۆژنامەنوسان بەرەوڕوی دادگا بکرێنەوە". جهختیكردهوه لهسهرئهوهى، "زۆرجار لەمدیو دێگەڵەوە ڕێگریمکردوە لەوەی، ڕۆژنامەنوس لەسەر کارەکەی زیندانی بکرێت، بەلام لهدھۆک ناتوانم ئەوکارە بکەم". قوباد تاڵەبانی داواشی لەمیدیاکاران کرد لەبارەی ژن کوشتنو بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەرەوە کاری جدی بکرێت تا ببنە عەیبەو لەقاوبدرێن بۆ ئهوهى ڕای گشتیی لەسەر دروستبکرێت. سهبارهت بهكێشه ناوخۆییهكانى یهكێتیش تاڵهبانى وتى:"ڕوداوەکانی ناو یەکێتی ئێمە کاتەکەیمان دیارینەکرد، بهڵكو ڕوداوەکە خۆی خۆى فەرز کرد، پێویستە حزب کێشەکە چارەسەربکات، گەر نەکرا، لەدادگا یەکلای دەکەینەوە". لەوەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووسان سەبارەت بەوەی حیزبەکەی تا چەند ئامادەیی تێدایە، دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆمار بێت، لەبەرامبەر وەرگرتنی یەکێک لە پۆستە باڵاکانی هەرێمدا، ڕایگەیاند "یەکێتی نایەوێت دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆمار بێت، لەبەرامبەر هیچ پۆستێکی هەرێم دا." قوباد تاڵەبانی نەیشاردەوە، مەترسی جدی لەسەر هەرێمی کوردستان هەیە، بۆ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، وتی "هەندێک لە هێزە عێراقیەکان حەسادەتیان بەرامبەر هەرێم هەیە، گەر بە یەکدەنگی نەچینە بەغدا، هەوڵی گۆڕینی دەستور و چەندین جۆر پیلانگێڕی تر بەرامبەر هەرێم دەدرێت، دەبێت یەکدەنگ بین، تا ڕووبەڕووی مەترسیەکان ببینەوە." قوباد تاڵەبانی، دانی بەوەشدا نا، هێشتا هەرێمی کوردستان قۆناغی دوو ئیدارەیی تێنەپەڕاندووەو وتی "فەرهەنگ و شێوازی حوکمڕانی کفری تا دێگەڵە جیاوازترە وەک لە دێگەڵە تا زاخۆ." ئهم پهیامهى تاڵهبانى لهكاتێكدایه، دوو ڕۆژ پێش ئێستا تاڵهبانى لهمیانى بانگهشهى لیستى هاوپهیمانیدا لهدهۆك ڕایگهیاند، "زیندان شوێنى تاوانباره نهك ڕۆژنامهنوس"، جهختیشكردهوه، "ئازادى لهسنورى بادینان ئهتكراوهو بۆ ڕاستكردنهوهى ئهو بارهش، پێویسته دهنگ بههاوپهیمانى كوردستان بدرێت".
هاوڵاتى حکومەتی عێراق رونکردنەوەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل رەتدەکاتەوە". ژمارەیەک کەسایەتیی عەرەب رۆژی هەینی لە شاری هەولێر، کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و لەنێو ئەو کۆبوونەوەیدا، پشتگیری خۆیان راگەیاند بۆ ئەوەی عێراق پەیوەندیی فەرمی لەگەڵ ئیسرائیل ببەستێت. نوسینگەی میدیای سەرۆکوەزیرانی عێراق، راگەیێندراوێکی لەسەر ئەو کۆبوونەوەیە بڵاوکردەوە و جەختی لەوەکردەوە کە بە هەموو شێوەیەک کۆنگرەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل رەتدەکاتەوە، کە دوێنێ لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو. راگەیێندراوەکەی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەکە بە "نایاسایی" ناودەبات و دەڵێت: "حکومەتی عێراق بەهەموو شێوەیەک ئەو کۆبوونەوە نایاساییە رەتدەکاتەوە، کە هەندێک کەسایەتیی هۆزەکانی نیشتەجێی هەولێر لە هەرێمی کوردستان ئەنجامیانداوە، کە تێیدا درووشمی ئاساییکردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل بەرزکراوەتەوە". راگەیێندراوەکە هەروەها دووپاتیدەکاتەوە کە ئەو کۆبوونەوانە نوێنەرایەتی دانیشتووانی شارە عێراقییەکان ناکات و دەڵێت: "ئەو کەسە بێ ئومێدانە بەناوی خەڵکەوە قسەیان کردووە، کە ئەمە تەنیا هەڵوێستی بەشداربووانە، لەگەڵ ئەوەی هەوڵێکە بۆ شێواندنی دۆخی گشتی و زیندووکردنەوەی ئاوازی تائیفی قێزەون. لەکاتێکدایە شارە عێراقییەکان لە ئامادەکاریدان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەخت بەشێوەیەکی پاک و بێگەرد. هاوتا لەگەڵ خواستی گەل بۆ رێچکەی نیشتمانی، کە حکومەتی عێراقی سوورە لەسەر پیادەکردەن و رۆیشتن لەسەر ئەو رێچکەیە". هەر لە راگەیێندراوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە کە چەمکی "ئاساییکردنەوە" رەتدەکرێتەوە لە رووی دەستوور و یاسا و سیاسییەوە لە دەوڵەتی عێراق. راگەیێندراوەکە دەڵێت: "حکومەتی عێراق بە روونی هەڵوێستی مێژوویی نەگۆڕی خۆی دەربڕیوە، کە پشتوانی رەوشی دادپەروەرانەی فەڵەستین و بەرگریکردنە لە گەلی فەڵەستین. لە سەرووی هەموویانەوە دەوڵەتێکی سەربەخۆ، کە پایتەختەکەی قودس بێت. هەروەها بە هەموو شێوەیەکیش نیشتەجێبوون و پەلاماردان و هێرشکردن و داگیرکردن رەتدەکاتەوە کە ئیسرائیل لە دژی گەلی فەڵەستین ئەنجامی دەدات". هاوكات موقتەدا سەدر لەسەر کۆنگرەی ئاشتی لەهەولێر کە داوای ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیلو عێراق کرا هاتەدەنگو ڕایدهگهیهنێت، "پێویسته ئهوكهسانه ههرچى زوه دهستگیربكرێن، چونكه ئهوانه ههمویان تیرۆریستن". لەڕاگەیەندراوێکدا، موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوای لەحکومەتی عێراق کردوە، ههرچى زوه ئەوکەسانە دەستگیربکات کە بەشداربون لەو کۆنگرەیەى لهشارى ههولێر سازكراوه. سەدر ئەندامانی کۆبونەوەکە بەتیرۆریست ناودەباتو داوادەکات بەرپرسانی هەولێر ڕێگە لەکۆبونەوەی لەو جۆرە بگرن. رۆژنامەی ئەلیکترۆنی تایمز ئۆف ئیسرائیل، لەبارەی کۆنگرەکەوە پرسیاری لە، یائیر لاپید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل کردووە و لە وەڵامدا وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل گوتوویەتی: "ئەو رووداوە لە عێراق سەرچاوەیەکی هیوا و گەشبینییە. ئیسرائیل هەمیشە بە شوێن رێگەیەکدایە بۆ فراوانکردنی بازنەی ئاشتی، ئێمە لەگەڵ هاوڕێکانمان لە سەرانسەری جیهان کاردەکەین بۆ بەدیهێنانی ئەوە". هەروەها وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دەشڵێت: "ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان سوودی بۆ هەموو ناوچەکە دەبێت و هاوکار دەبێت بۆ دوورکەوتنەوە لە تووندئاژۆیی و پشێوی کە لەلایەن ئەکتەرە رەشبینەکانەوە پێشکێشکراوە بەرامبەر بە سەقامگیری، گەشەسەندن، میانڕەوی و هاوئاهەنگی. خەڵکی جوو پەیوەندییەکی مێژوویی قووڵیان لەگەڵ عێراقدا هەیە. بۆیە ئێمە ئەمڕۆ بە خەڵکی عێراق دەڵێین، زۆر زیاترمان هەیە کە یەکمان دەخات وەکو لەوەی کە هەمانە و جیامان دەکاتەوە، هەروەها زۆر زیاتر هەیە کە بەدەستیبهێنین لە ئاشتی وەکو لە ململانێی ناپێویست".
هاوڵاتى وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگهیاند:" سبەینێ موچەى دیوانى وەزارەت و لیواکانى پێشمەرگە دابەشدەکرێت". سبەینێ یەکشەممە،26ئەیلولی 2021 وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگهیاند:" موچەى مانگى ئەیلوولى دیوانى وەزارەت و لیواکانى پێشمەرگە دابەشدەکرێت". لەكاتیكدا ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی وەك یەكەم وەزارەت موچەی وەرگرت. لەدواى گەیشتنى 200 ملیار دینارەکەى بەغدا، دابەشکردنى موچەى مانگى ئەیلول دەستى پێکرد.
هاوڵاتى نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق رایگەیاند:" عێراقییەکان، دەرفەتی ئەوەیان ھەیە، دەنگیان ببیسترێت". جێنین ھێنیس پلاسخارت لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا کە لەلایەن نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بڵاوکراوەتەوە وتی، "لە تشرینی یەکەمی 2019دا، ژمارەیەکی زۆر لە عێراقییەکان رژانە سەر شەقامەکان و دژبە خراپی رەوشی ئابوریی، کۆمەڵایەتی سیاسی، خۆپیشاندانیان ئەنجامدا". وتیشی، "دوای تێپەڕبوونی دوو ساڵ لە خۆپیشاندانەکانی عێراق، ئێستا یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی خۆپیشاندەران بەدیھاتووە، ئەوەش ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە کە چاوەڕوان دەکرێت لە 10ی تشرینی یەکەمی داھاتوو ئەنجام بدرێت". نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین ھێنیس پلاسخارت بۆ عێراقییەکان ئەوەشی وتووە، "لە کاتی چوونتان بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان، دەرفەتی ئەوەتان ھەیە، دەنگی ئێوە ببسترێت و لەھەر ھەنگاوێک کە دەینێن، نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەردەوام پاڵپشتان دەبێت". چاوەڕواندەکرێت ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە لە عێراق لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت.
هاوڵاتى سەڵاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە رۆمانێك بە ناونیشانی رۆمانەکە "ئەفسوون" بڵاودەكاتەوە سەڵاحەدین دەمیرتاش ئەو رۆمانەی لە ماوەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە زیندانی ئەدیرنەی تورکیا نووسیوە. بە ناونیشانی رۆمانەکە "ئەفسوون" ە و لەلایەن دەزگای "دیپنۆت"ەوە چاپکراوە. دەمیرتاش کە نزیکەی پێنج ساڵە لە زیندانە، تاوەکو ئێستا لە زینداندا سێ کتێبی بە ناونیشانەکانی "لەیلان"، "دەوران" و "سەهەر" بەچاپ گەیاندووە. یەکەمین کتێبی دەمیرتاش لە زینداندا کە بە ناونیشانی "سەهەر" نووسی، لە لیستی ئەو کتێبانەدایە کە زۆرترین فرۆشیان هەیە و وەرگێردراوەتە سەر 14 زمان. دەمیرتاش چەندین وێنەیشی کێشاوە و لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاویکردوونەتەوە. بەگوێرەی بڕیارەکانی دادگەی مافی مرۆڤی ئەوروپا و دادگەی دەستووری تورکیا، دەبووایە دەمیرتاش ئازاد بکرێت، بەڵام وێڕای ئەو بڕیارانە و کێشەی تەندروستی و بەردەوامی پەتای کۆرۆنا دەمیرتاش هێشتا لە زیندانە.
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند:" بێگومان گەلی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە ئەوە 100 ساڵە زۆریان چەشتووە، بەداخەوە دوای سەدەیەکیش هێشتا گەلی کوردستان هەر گیرۆدەی بەدەستهێنانی مافەکانییەتی. وەک چۆن هەمیشە ترسی لە رابردوو هەبووە، ئەمڕۆش هێشتا ترسی لە ئێستا و داهاتوو هەیە". ئەمڕۆ شهممه 25ی ئهیلوولی 2021، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداریی لە کۆنفرانسی عێراق: قەدەرێکی تراژیدیکرد ڕایگهیاند:" بێگومان گەلی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە ئەوە 100 ساڵە زۆریان چەشتووە، بەداخەوە دوای سەدەیەکیش هێشتا گەلی کوردستان هەر گیرۆدەی بەدەستهێنانی مافەکانییەتی. وەک چۆن هەمیشە ترسی لە رابردوو هەبووە، ئەمڕۆش هێشتا ترسی لە ئێستا و داهاتوو هەیە". سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا راشیگەیاند:" کورد، کۆد و کلیلی چارەسەکردنی کێشەکانی عێراق و کێشەکانی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ بەغدا، 100 ساڵە بەغدا نایەوێت کێشەکانی گەلی کوردستان چارەسەر بکات، 100 ساڵە عێراق نائارام و ناسەقامگیرە، 100 ساڵە هەموو توانا و دەوڵەمەندییەکانی عێراق بۆ کڕینی چەک و شەڕ خەرج دەکرێت، جگە لە ماڵوێرانی و کارەسات و مەینەتی بێ بڕانەوە، هیچی دیکە بۆ عێراق نەهاتووەتە دی. دەقی قسەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان: سەرەتا دەمەوێت سوپاسی رێکخەرانی ئەو کۆنفرانسە و ماندوبوونیان بکەم، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم و راسپاردە و ئەنجامی باش بۆ کۆنفرانسەکەتان دەخوازم. لەوانەیە پێویست نەکات بچمە سەر بارودۆخی هەمەلایەنی 100 ساڵی پێشتر کە تێیدا عێراق و دەوڵەتانی ناوچەکە چۆن و بە چ شێوەیەکی ناسرووشتی بێ لەبەرچاوگرتنی خواست و مافەکانی گەلی کوردستان دامەزران. ئەمە بۆ بەڕێزان پسپۆران و بەشدارانی کۆنفرانسەکەتان بەجێدەهێڵم. بێگومان گەلی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە ئەوە 100 ساڵە زۆریان چەشتووە، بەداخەوە دوای سەدەیەکیش هێشتا گەلی کوردستان هەر گیرۆدەی بەدەستهێنانی مافەکانییەتی. وەک چۆن هەمیشە ترسی لە رابردوو هەبووە، ئەمڕۆش هێشتا ترسی لە ئێستا و داهاتوو هەیە. عێراق واتە وڵاتی پێکهاتەکان، هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە سێ ویلایەتی (موسڵ، بەغدا و بەسرە) پێکهاتووە، ئەو سێ ویلایەتە بەپێی هەڵکەوتەی جوگرافیایی و پێکهاتەی کولتووریان لێک جیابوونەتەوە. کورد لە باکوور، سوننە لە ناوەڕاست و شیعە لە باشوور. لەگەڵ ئەمانەشدا چەندین پێکهاتەی دیکەی ئایینی و نەتەوەیی لە عێراقدا هەن. عێراق وڵاتێکی فرەئایینی و نەتەوەییە، بەبۆچوونی من کێشەی سەرەکیی عێراق وەک هەر وڵاتێکی فرەنەتەوە و مەزهەب بریتییە لە کێشە لەسەر دەسەڵات. ئەوەش دیاردەیەکی سرووشتییە کە لە وڵاتێکی وادا لایەنە سیاسییەکان بۆچوون و رای جیاوازیان هەبێت. ئەوەش کاتێک دەبێتە گرفت کە لایەنێک بیەوێت بۆچوونی خۆی بەسەر هەموو لایەنەکانی دیکەدا بسەپێنێت، یان بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان پەنا بۆ بەکارهێنانی هێز یان سزا ببات، رێک وەک ئەوەی هەمیشە لە عێراق روویداوە. هەر لەسەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق لە ساڵی 1921ـەوە، لە بەغدا عەقڵیەتی هێز حاکم بووە. کە ئەو هەموو کارەسات و نەهامەتیەی بەسەر ئەم وڵاتەدا هێناوە، عێراقێکی زۆر دەوڵەمەند بە سامانی سرووشتی، دەوڵەمەند بە سامانی مرۆیی، دەوڵەمەند بە پێکهاتەی نەتەوەیی و ئایینی و فرە کلتووری، لە پێگەیەکی جوگرافیای ستراتیژیدا، ئەگەر ئەو عەقڵیەتە نەبووایە ئێستا یەکێک لە وڵاتە بەهێزەکانی ناوچەکە دەبوو. 100 ساڵە لە عێراق هەمان هەڵە دووبارە دەکرێتەوە، وانە لە ئەزموونی تاڵ و شکستی دوای شکست لە شەڕی دوای شەڕ و لەو هەموو باج و ماڵوێرانییە دەرس وەرناگیرێت. کە گەلان و پێکهاتەکانی عێراق بینیویانە. بۆچی لە کاتێکدا ئێمە لە عێراق دەتوانین دەوڵەتێکی بەهێز و پێشکەوتوو بین، کەچی دەبین بە یەکێک لە خراپترینەکان، دامەزراوەکان فەلەج دەکەین، شارەکان دەبنە مەترسیدارترین شارەکانی جیهان بۆ ژیان، هاووڵاتیان هێشتا لە نەبوونی خزمەتگوزاریی زۆر سەرەتایی بێبەشن. خەڵکی عێراق شایستەی ژیان و ئێستا و داهاتووێکی زۆر باشترە، ژیانێک بەرە بەرە ئازار و مەینەتیەکانی رابردوو ساڕێژ بکات، بە ئومێدەوە بەرەو ئاییندە هەنگاو بنێت، ئەمە بە واقیعبینی و خوێندنەوەی راست و بە تێگەیشتن و روانگەی تازە بۆ چارەسەری کێشەکانی عێراق دەکرێت. بە عەقڵیەتی زۆرینە و کەمینە، بە دروستکردنی ملیشیات، بە راوەستاندنی دامەزراوەکان، بە هەژموونی تایفەگەری، بە هەڕەشەی شەڕی ناوخۆیی و بیری تەسکی سەردەست، بە هیچ شێوەیەک ئەمە نایەتە دی. دەسەڵاتداران لە عێراق نابێت چیتر دیلی دەستی رابردووێکی تاڵ بن. بۆ ئەوەی عێراق ببێتە وڵاتی هەمووان، ببێتە وڵاتێکی سەقامگیر و ئاوەدان و پێشکەوتوو، ببێتە ئومێدی ژیان بۆ نەوەکانی ئێستا و داهاتوو، دەبێت هەموومان بە بوێرییەوە دان بە هەڵەکانی رابردوودا بنێین و خواست و هەوەسی خۆ سەپاندن و چەند بارەکردنەوەی رابردوو واز لێبهێنین. ئارامی و سەقامگیریی عێراق، پەیوەستە بە ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە و جیهانەوە. نموونە و ئەزموونە تاڵەکە دوێنێیە، زۆر دوور نییە، ئەگەر عێراق ئارام و سەقامگیر نەبێت ناوچەکەش ئارام و سەقامگیر نابێت. عێراق ئارام و سەقامگیر نەبوو داعش لە دایکبوو، ئەگەر هیچ نەگۆڕێت و کێشەکانی عێراق چارەسەر نەکرێت و هەمان هەڵەسی سیاسی و پەراوێزخستنی پێکهاتەکان هەمان عەقڵیەتی هێز و خۆسەپاندن و نەخوێندنەوەی بەرامبەر بەردەوامبێت، بە تەئکید سبەینێ داعشێکی دیکە لە دایک دەبێت. هەمان چیرۆک خراپتر دووبارە دەبێتەوە، ئەوسا ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکەو جیهانیش دەکەوێتە مەترسییەوە. کورد، کۆد و کلیلی چارەسەکردنی کێشەکانی عێراق و کێشەکانی هەرێمی کوردستانە لەگەڵ بەغدا، 100 ساڵە بەغدا نایەوێت کێشەکانی گەلی کوردستان چارەسەر بکات، 100 ساڵە عێراق نائارام و ناسەقامگیرە، 100 ساڵە هەموو توانا و دەوڵەمەندییەکانی عێراق بۆ کڕینی چەک و شەڕ خەرج دەکرێت، جگە لە ماڵوێرانی و کارەسات و مەینەتی بێ بڕانەوە، هیچی دیکە بۆ عێراق نەهاتووەتە دی.
هاوڵاتى ئەمڕۆ وەزیری بازرگانی توركیا دەگاتە ھەرێمی كوردستان و لەگەڵ سەرۆكی حكومەت و وەزیری بازرگانی كۆدەبێتەوە. ئەمڕۆ شهممه 25ی ئهیلوولی 2021، بڕیارە ئێوارە وەزیری بازرگانی توركیا و شاندی یاوەری بێنە ھەرێمی كوردستان و لەگەڵ سەرۆكی حكومەت و وەزیری بازرگانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان كۆببنەوە. لە نێوان عێراق و توركیادا قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ساڵانە نزیكەی 10 ملیار دۆلارە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ھەرێم و توركیاش نزیكەی پێنج ملیار دۆلارە، بۆیە كار دەكرێت بۆ ئەوەی زیاتر بكرێت، لەبەر ئەوە ئەو جۆرە سەردانانە ئەنجام دەدرێن.
