وەزارەتی بازرگانی عێراق محمد حەنون رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی کۆگاکانی ئامادەکردووە بۆ خستنە بازاڕی کەلوپەلە خۆراکییە سەرەکییەکان بە نرخی پاڵپشتیکرا و بۆ بریکارەکان، لە رۆژی یەک شەممەوە تەبەقێک ھێلکە بە 4 ھەزار و ٧75 دینار و فەردەیەک ئارد بە ٤٠ ھەزار دینار بۆ بریکارەکان دابین دەکات، نرخەکان بەو شێوەیە جێگیر دەبێت. ئەوت ئەوەشی ڕاگەیاند، بریکارەکان دەتوانن بەو نرخە دیاریکراوە ھێلکە و ئارد لە کۆگاکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق بکڕن، ئەوەش بەمەبەستی دابینکردنی کەلوپەل و خۆراکە بە نرخێکی گونجاو بۆ ھاووڵاتیان. وتەبێژەکەی ئەوەشی وت، بڕیارە لە داھاتوودا نرخی مریشک ھەرزان بکەن بە شێوەیەک نرخی کیلۆیەک مریشک بۆ نیوەی نرخی ئێستا دابەزێنرێت ھەوڵەکانیش بەردەوام دەبن بۆ جێگیرکردنی نرخی خۆراکەکانی تر. لەدێژەی قسەکانی ئاماژەی بەوەشدا، تیمەکانی چاودێری وەزارەتی بازرگانی و نوێنەرانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ئابووری لە وەزارەتی ناوخۆ و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، چاودێری بازاڕ دەکەن و لێپێچینەوەی یاسایی دەکەن لەحاڵەتی دەستکاریکردنی نرخەکان.
هاوڵاتی هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، سوتاندنی قورئاناین لەبەردەم کونسوڵخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید شەرمەزار کرد و ئاماژەیان بەوەدا کە لەدژی هەرجۆرە هەوڵێکن بۆ دژایەتیکردنی ئایینەکان. پەروین بوڵدان و میدحاد سانجار هاوسەرۆکانی هەدەپە بەجیا دوو تویتیان لەبارەی سووتاندنی قورئان لەلایەن راستڕەوێکی دانیمارکی – سویدی بڵاوکردەوە. پەروین بوڵدان لە تویتەکەیدا نووسیویەتی، " هێرشکردنە سەر هەر پیرۆزی و ئایینێک قبوڵ ناکرێت. ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز، کتێبی پیرۆزی باوەڕی ئیسلام لە سوید دەکەین. ئێمە دژی هەموو جۆرە قسە و کردارێکی جەمسەرگەرین کە گەلان و ئایینەکان رووبەرووی یەکدی دەکەنەوە." هەروەها میدحاد سانجاریش ئاماژەی بەوەکرد، " ئێمە بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر قورئانی پیرۆز لە سوید دەکەین. هێرشکردنە سەر بیروباوەڕ و پیرۆزیەکان بە هەموو پاساوێک رەت دەکەینەوە. ئێمە دژی هەموو جۆرە کارێکین کە گەلان و ئایینەکان دابەش بکات و دوژمنایەتیان بکات." راسمۆس بالۆدان کە سەرکردەی پارتێکی توندڕەوە، دوێنێ لەبەرامبەر کۆنسوڵخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، نوسخەیەکی قورئانی سووتاند، لە بەرامبەر دژایەتیکردنی تورکیا بۆ ئەندامیتی سوید لە ناتۆدا. ئەوەش کاردانەوەی توندی بەرپرسان و پارتە سیاسیەکان تورکیای بەدوای خۆیدا هێناوە.
لە گەڕەکی شێخمەقسوودی پارێزگای حەلەبی سوریا، باڵەخانەیەکی کوردان داڕما و بەوهۆیەوە ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و هەڵمەتی گەڕان بەدوای نزیکەی ١٥ کەس بەردەوامە. کاتژمێر دوو و جارەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، باڵەخانەیەکی حەوت نهۆمی لە گەڕەکی شیخمەقسوودی پارێزگای حەلەب کە بە گەڕەکی کوردەکان دەناسرێت داڕما. بەگوێرەی ئاژانسە هەواڵیەکانی رۆژئاوای کوردستان، ٣٠ کەس لەو باڵەخانەیەدا دەژیان. بەگوێرەی ئامارەکان تاوکو ئیستا تەرمی ٧ کەس دەرهێنراون و ١٠ کەسیش رزگارکراون. هەوڵی تیمەکانی بەرگری شارستانی گەڕەکەکە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی یەکینەکانی پاراستنی گەلدایە و خەڵکی گەڕەکەکە بۆ رزگاکردنی نزیکەی ١٥ کەس بەردەوامە. بەگوێرەی زانیاریەکان، باڵەخانەکە بەهۆی شەڕی ١١ ساڵەی سوریاوە زیانێکی زۆری پێگەیشبوو و بەوهۆیەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ داڕماوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ساڵی 2022ی زایینیدا لانی کەم 52 هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی حکوومەت لە شارەکانی کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران لە سێدارە دراون کە تاکوو ئێستا ناسنامەی 51 کەسیان ئاشکرا بوە. ئەو ئامارە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو ٤ حاڵەت واتە ٨٪ زیادی کردووە. بەپێی ڕاپۆرتەکە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا بەندکراوێکی سیاسیی کورد بە ناوی فیرووز مووسالوو و خەڵکی کۆتۆل سەر بە شاری خۆی، سەرەڕای ئەوەی کە لە سەرجەم پێوەرەکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە و لانی کە بەپێی پێوەری یاسا ناوخۆیییەکانی کۆماری ئیسلامی بێبەری بوو، لە سێدارە درا. بەپێی ئەم بەڵگەنامانەی کە لە بەردەستدایە، ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەیەکی ملهوڕانە نەیانهێشتووە دۆسیەکەی بنێردرێت بۆ دادگای باڵای کۆماری ئیسلامی و لە کۆتاییدا لە سێدارەیان داوە. هەروەها لەو ساڵەدا دوو ژن بە ناوەکانی فەرانەک بەهەشتی و سوهەیلا عابیدی کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەکانی حکوومەت لە شارەکانی سنە و ئورمیە سزاکەیان جێبەجێ کران و لەسێدارەدران. جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان بەپیی ئاماری ڕێکخراوەکە بەم شێوەیه؛ سیاسی: 1حاڵەت، $2ی کۆی حاڵەتەکان کوشتنی بەئەنقەست: ٣٤ حاڵەت، ٥٦٪ی کۆی حاڵەتەکان تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان: 15 حاڵەت، %29ی کۆی حاڵەتەکان دزیی چەکدارانە: ٢ حاڵەت، ٤٪ ی کۆی حاڵەتەکان بەپێی بەڵگە کۆکراوەکانی تیمی یاساییی هەنگاو، زۆرترین ژمارەی لە سێدارە دراوان لە بەندیخانەکانی ئورمیە و خوڕەمئاوا بووە کە هەر کامیان 9حاڵەت تۆمار کراوە. هەروەها لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەت لە ئیلام و کەرەج هەر کامیان 8 حاڵەت، کرماشان 6 حاڵەت، ئەراک 5حاڵەت، سنە 4حاڵەت و بەندیخانەکانی حکوومەت لە ئەلیگوودەرز، میاندواو و یەزد هەر کامیان یەک حاڵەتی لەسێدارەدان تۆمارکراوە.
کۆمپانیای بەناوبانگی تایبەت بە فیلم نێتفلێکس ئاماری هاوبەشانی بۆ ساڵی 2022 ئاشکرا کرد بەپێی راپۆرتی چارەکی چوارەمی نێتفلێکس، ژمارەی هاوبەشانی لەو ماوەیەدا 7.7 ملیۆن هاوبەش زیادیکردووە کە زیاتر بوو لە ژمارەی پێشبینیکراو کە 4.6 ملیۆن هاوبەش بوو. بەوپێیەش ژمارەی هاوبەشەکانی نێتفلێکس بەرزبووەتەوە بۆ 230 ملیۆن و 750 هەزار هاوبەش. کۆمپانیایەکە، داهاتەکانی لە چارەکی چوارەمدا 7.82 ملیار دۆلار بووە کە بە رێژەی 2٪ زیاتر بووە لە داهاتەکانی چارەکی چوارەمی ساڵی 2021، لەگەڵ ئەوەشدا قەبارەی داهاتەکانی کەمتر بووە لە ئاستی پێشبینییەکان. نێتفلێکس لە 2022 نزیکی 5ملیار قەرزی داوەتەوە. هەرچەندە داهاتی پلاتفۆرمی نێتفلێکس زیادیکردووە، بەڵام داهاتی پوختە یان قازانجی کۆمپانیاکە لە چارەکی چوارەم کەمیکردووە.
هآوڵاتی جۆن کیربی، وتەبێژی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، گروپی سەربازی ڤاگنەر"ڕێکخراوێکی تاوانبارە کە دڕندەیی بەرفراوان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ئەنجام دەدات. جۆن کێربی، وتەبێژی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، ڤاگنەر کە لەلایەن یڤگنی پریگۆژین، بازرگانێکی نزیک لە ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا پشتگیری ئەکرێت ، نزیکەی ٥٠ هەزار چەکداری لە ئۆکرانیا هەیە، کە لەسەدا ٨٠ی ئەو چەکدارانە لە زیندانەکانی ڕووسیا وەرگیراون، هەروەها وتیشی، ڤاگنەر "رێکخراوێکی تاوانبارە کە دڕندەیی بەرفراوان و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ئەنجام دەدات." هەروەها جۆن کێربی وتیشی، ئێمە بێ وەستان کاردەکەین بۆ دەستنیشانکردن و تێکدان و ئاشکراکردن و ئامانجکردنی ئەو کەسانەی کە پشتگیری گروپی سەربازی ڤاگنەر دەکەن، هەروەها وێنەی هەواڵگریی ئەمریکای نیشان دا کە کۆریای باکوور چەک بۆ ڤاگنەر دابین دەکات بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی لە ئۆکرانیا، هاوکات جۆن کێربی ئاماژەی بەوەدا، وێنەکان لە ١٨-١٩ی ئەم مانگە، ئۆتۆمبێلی سەربازی و کەشتی ڕووسیا دەردەخەن کە دەچنە ناو کۆریای باکوور و بارێکی موشەک و مووشەکی پیادە هەڵدەگرن و دەگەڕێنەوە بۆ ڕووسیا. وتەبێژی ئاسایشی کۆشکی سپی ئاشکرای کرد کە ئەمریکا زانیاری هەواڵگری خۆی سەبارەت بە کڕینی چەکی ڤاگنەر لە کۆریای باکوور پێشکەش بە یەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سزاکانی کۆریای باکوور کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، گواستنەوەی چەک لە کۆریای باکورەوە ڕاستەوخۆ پێشێلکردنی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشە. هاوکات گەنجینەی ئەمریکا بە فەرمی ڤاگنەر وەک ڕێکخراوێکی تاوانکاریی نێودەوڵەتی دەستنیشان دەکات، بەمەش دەیخاتە لیستی گروپە مافیاییەکانی ئیتاڵیا و تاوانکارە ڕێکخراوەکانی ژاپۆن و ڕووسیا. ئەم بریارەی ئەمریکا لەسەر گروپی ڤاگنەری سەربە ڕوسیا ڕێگە بە جێبەجێکردنی فراوانتری سزاکان دەدات دژی گروپەکە، ناساندنی ڤاگنەر بە "رێکخراوی تاوانکاری نێودەوڵەتی" بەپێی فەرمانی جێبەجێکاری ئەمریکا 13581 دەبێتە هۆی داخستنی هەر ڕێگەیەک بۆ هەر سەروەت و سامانێکی ئەمریکی لە ڤاگنەر و قەدەغەکردنی هاوڵاتیانی ئەمریکی لە دابینکردنی پارە، کاڵا یان خزمەتگوزاری بۆ گروپەکە.
ناڕەزایەتییە ناوخۆ و نێودەوڵەتییەکان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە و لە تاران و کرمان چەند بنکەیەکی سوپای پاسداران سوتێنران و لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەک چالاکوان و گەنج دەستگیرکان ئۆسترالیا ئامادەکاریی بۆ تیرۆریست لەقەڵەمدانی سوپای پاسداران دەکات و ئەمریکاش جارێکی دیکە هۆشداریی توندی دایە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی. لە تاران و ئەردەبیل و کەرەج و کرمان بە دروشم نوسین و سوتاندنی چەند بنکەیەکی سەر بە سوپای پاسداران ناڕەزایەتییەکان بەردەوامبو و لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش ژمارەیک گەنجان و چالاکوان دەستگیرکران. سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە؛ لە کامیاران، دێلوران، سنە و بۆکان و مەریوان ژمارەیەک گەنجی دیکە دەستگیرکراون. ناوەندی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردەوە؛ بەرەبەیانی رۆژی شەممە شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارانی سوپای پاسداران و هێزێکی نەناسراو لە بازگەیەکی ناوچەی ناچیت لە شاری بۆکان رویداوە کە بەهۆیە چەکدارێکی سوپا کوژراوە و سێ چەکدرای دیکەی ئەو سوپایە برینداربون. لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی هەواڵی بەلوچستان بڵاویان کردوەتەوە؛ دەیان کەس لە شاری زاهیدان بە بیانوی بەشداریی لە 16یەمین هەینی ناڕەڕایەتییەکان و نوێژکردن لە مزگەوتی گەورەی شارەکە دەستگیرکراون و چارەنوسیان نادیارە . ناوەندی هەرانا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بڵاوی کردەوە؛ ناسنامەی 713 خوێندکاری زانکۆ ئاشکرابوە کە لە ناڕەزایەتییەکاندا دەستگیرکراون و چوار خوێندکاریی زانکۆی عەللامە لە تاران سزای 11 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە. بەشداریی زۆرینەی دانیشتوانی ئێران لە ناڕەزایەتییەکان لە نوێترین راپرسی سەبارەت بە دۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان ئێران دەکەوتوە؛ 61٪ی دانیشتوانی رۆژهەڵاتی کوردستان و وڵاتەکە جارێک بۆ 10 جار بەشداریی ناڕەزایەتییەکانی دوای مەرگی ژینا ئەمینیان کردوە. ناوەندی داتا و زانیارییەکان لە ئێران بڵاوی کردوەتەوە؛ لەو راپرسییەی کە لەسەر دۆخەکە ئەنجامی داوە دەرکەوتوە لە هەر 10 کەسی دانیشتوی ئێران لە چوار مانگی رابردودا لانیکەم شەش کەس ئەگەر بۆ جارێکیش بێت بەشداریی خۆپیشاندانەکانیان کردوە. راگرتنی تۆڕی کۆمەڵایەتی و پەیوەندیی عیسا زارعپور، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی ئێران رایگەیاند؛ فیلتەرکردنی ئینیستاگرام و واتساپ لە وڵاتەکە بەردەوام دەبێت بەڵام تۆڕی کۆمەڵایەتیی کڵاب هاوس لە چەند رۆژی داهاتودا فیلتەر و رێگریی لەسەر نامێنێت. وتەکانی زارعپور لە کاتێکدایە دوای چەند رۆژێک لە سەرهەڵدانی ناڕەزایەتییەکان تۆڕی پەیوەندیی واتساپ لە ئێران راگیرا و دواتر دەسەڵات بڕیاری فیلتەرکردن و راگرتنی ئینیستاگرامی دا بەڵام دانیشتونی وڵاتەکە بە بەکارهێنانی ڤی پی ئێن و پڕۆگرامەکانی ناسراو بە ئانتی فیلتەر تا ئیستا سود لەو دوو تۆڕە وەردەگرن بۆ پەیوەندیی و بڵاوکردنەوە هەواڵی تایبەت بە ناڕەزایەتییەکان. هەنگاوەکانی ئەوروپا سێ سەرۆکایەتییەکی ئێران کۆ دەکاتەوە هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ کۆبونەوە و سەرەڕای ئیدانەکردنی هەنگاوەکەی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بۆ بەتیرۆرست لەقەڵەمدانی سوپای پاسداران، رایانگەیاند؛ ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی ناڕەزایەتییەکان و جەنگی هاوبەشە لە دژی کۆماری ئیسلامی. سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی دەزگای داد لە ئێران دوای کۆبونەوەکە داوایان لە ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەندامی ئەوروپا کرد دژی بریاری پەرلەمانی ئەوروپا بۆ بەتیرۆریست ناساندی سوپای پاسداران هەڵوێست وەرگرن و ئیدانەی ئەو هەنگاوە بکەن. چالاکوانانی کورد و ئێران لە ئەوروپا خۆپیشاندان و گردبونەوەیان دژی کۆماری ئیسلامی ئەنجام داوا و خۆپیشاندەران لە وڵاتی سوید داوایان کرد مزگەوتی ئیمام عەلی لە شاری ستۆکهۆڵم لەو ولاتە کە لە لایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە هاوشێوەی ناوندێکی سیخوڕی بەکار دەهێنرێت دابخرێت. لە شارەکانی میلبۆرن، سیدنی، ئادێلاید، هامبۆرگ، کۆڵن، بەرلین، کۆپنهاگ، ئۆکەندا، بارسێلۆنا و چەند شارێکی دیکەی جیهان خۆپیشاندانی بەرفراوان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوچو. سزادانی سوپای پاسداران دەبێت بە پرسێکی سەرەکیی وڵاتان سارا هۆنسۆن یانگ، ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئۆسترالیا رایگەیاند؛ ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پیران ئامادەکاریی دەکەن بۆ ئەوەی حکومەت و پەرلەمانی وڵاتەکە سوپای پاسدارانی ئێران بخاتە لیستی تیرۆر-ی وڵاتەکە. نۆربێت رۆتگەن، ئەندامی دەستەی پەیوەدنییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستاگ) لە دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی وڵاتەکەی تایبەت بە دۆخی ئێران : رەخنەی لە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی گرت کە تا ئیستا سوپای پاسداران لە ئەڵمانیا و ئەوروپا وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت. هۆشداریی دوبارەی ئەمریکا جۆن کیربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند؛ کات بۆ سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامیی بە خێرایی تێدەپەڕێت و بە هێچ شێویەک رێگە نادرێت ئەو وڵاتە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمیی. ئەو لە زاری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند؛ هیچ کاتێک رێگە نادەن ئاستی توانای ئەتۆمیی ئێران بگاتە قۆناغی دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی و ویلایەتەیەکگرتوەکان سورە لەسەر ئەو هەڵوێستەی.
هاوڵاتی وەلی ئاغبابا یاریدەدەری سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رایگەیاند، دەسەڵات دەیەوێت هۆکارێک بدۆزێتەوە کە جارێکی دیکە ئەردۆغان بکرێتەوە بە کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتی و وتی، " باشترین کاندی کە دژمان بوەستێتەوە ئەردۆگانە." ئاغبابا کە لە هەمانکاتدا پەرلەمانتاری شاری مەلەتی باکوری کوردستانی جەهەپەیە لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ لایەنگرانی لەو شارەدا، ئاماژەی بەوەکدا، ئەم دۆخەی کە تورکیا رووبەرووی بووەتەوە، بەهۆی سیاسەتی هەڵەی ئەردۆغانە کە سیاسەتێکی تاکڕەوی پەیڕەو کردووە. بۆیەش هاوڵاتیان ئەمە دەزانن و باشترین کاندید کە دژی ئۆپۆزسیۆن بووەستێتەوە ئەردۆغانە. ئاغبابا دەشڵێت، "دەسەڵات رێژەی هەواڵسانی بەگوێرەی خۆی، بۆ ٦٠٪ کەمکردووتەوە، بەڵام نرخی پێداویستیەکان رۆژ بە رۆژ گرانتر دەبن. ئەمەش نیشانمان دەدات کە پێویستە تورکیا لەم رژێمە تاکەکەسیە رزگار بکەین و لە ١٤ی ئایاردا کۆتایی بە دەسەڵات بهێنرێت و کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی جەهەپەش بکرێتە سەرۆککۆماری تورکیا." دوێنێ بەکر بوزداغ وەزیری دادی تورکیا ئاماژەی بە مادەی ١٠١ی دەستووری تورکیا کرد کە تایبەتە بە کاندیدی سەرۆکایەتی تورکیا و پرسی هەڵبژاردن کە لە ساڵی ٢٠١٨دا بەگوێرەی سیستمی نوێی سەرۆکایەتی تورکیا هەموارکراوەتەوە و وتی، " مادەی ١٠١ی دەستوور هەموارکراوەتەوە، بەگوێرەی مادەکە کە هەموارکراوەتەوە، ئەردۆغان یەک جار خۆی هەڵبژاردووە و مادەکە رێگەی پێدەدات، جارێکی دیکە خۆی هەڵبژێرێتەوە و ئەمەش هیچ گرفتێک لەبەردەمیدا دروست ناکات." بەو پێیە بێت پیدەچێت، دەسەڵات جارێکی دیکە رەجەب تەیب ئەردۆغان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید بکاتەوە.
هاوڵاتی لەڕاگەیەندراوێکدا وهزارهتی ناوخۆی عێراق وردەکاری ههڵمهتی دهستگیركردنی ئهو كهسانهی ئاشکراکرد کە یاری به بههای دۆلار بهرامبهر بهدینارهوه دهكهن و ئاماژە بەوەشدەکات هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت. لهڕاگهیهندراوەکەدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت: لێكۆڵینهوهكانیان دهستپێكردوه بهمهبهستی بهدیهێنانی ئاسایشی ئابوری، بهدواداچون بۆ سهرپێچیكارانی یاسا و ئهو كهسانهی كۆنتڕۆڵی پرۆسهی ئاڵوگۆڕی دۆلاردا ڕۆژانه دهكهن، ههروهها پلانی گونجاویان داڕشتوه بۆئهوهی بهپێی یاسا لێپرسینهوه لهو كهسانهی بكرێت كه دهستكاری نرخ دهكهن لهبازاڕهكان. دەشڵێت "هێزه ئهمنییهكان ئۆپهراسیۆنێكی تایبهتیان له بهغدای پایتهخت و پارێزگاكان ئهنجامدا بۆ دهستگیركردنی ئهو كهسانهی یاری به نرخی دۆلار له دهرهوهی كۆنتڕۆڵ و ڕێنماییهكان دهكهن، لهگهڵ خاوهن ئهو دوكانی ئاڵوگۆڕانهی مۆڵهتیان نیه". وهزارهتی ناوخۆ باسی لهوهشكردوه، ئهم ئۆپهراسیۆنه خاوهنی ئهو كۆمپانیایانه نهكرده ئامانج كه به شێوهیهكی یاسایی مامهڵه دهكهن، سهرجهم ئهو قسه و باسانهشی لهوبارهیهوه خراونهتهڕو دورن لهڕاستیهوه و ئهوانه قاچاخچێتی دۆلار و سهرلێشێواوی بازاڕن دهیانهوێت ئهو باسانه بڵاوبكهنهوه". جێگای ئاماژەیە ماوەیەکە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار تادێت زیاتر بەرزدەبێتەوەو حکومەتی عێراق ناتوانێت کۆنترۆڵی بکات.
هاوڵاتی ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئاماری چالاكییەكانی گەریلاكانی ئازادی لە ڕۆژی 20ی1ی ٢٠٢٣ و هەروەها هێرشەكانی سوپای تورکیا بۆسەر سەنگەرەكانی ڕاگەیاند. لە ڕاگەیەندراوكەدا ئاماژەبەوه کراوه، “لە چالاكی تیمە گەڕۆكەكاندا داگیركەرێك سزادرا، سەنگەرێكی و چەكێكی بۆمبهاوێژ لەناوبران، سوپای تورکیا، ١٩ جار بە چەكی كیمیایی، دوو جاریش بە بۆمبی قەدەغەكراو و بە دەیان جاریش بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس سەنگەرەكانی گەریلای بۆردومان كرد، هاوكات بنکەکانی گەریلا ١٣ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران. هەپەگە زانیاری زیاتری داوە دەربارەی چالاکیی هێزەکانیان ڕاگەیاندوه لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛ 20كانونی دووەم، كاتژمێر 20:00لە شارەدێی شێلادزێی ئامێدی، تیمە گەڕۆكەكانمان بە چەكی قورس لە داگیركەران لە نزیك گوندی سیدایاندا، لە ئەنجامی چالاكییەكەدا سەنگەرێك بە چەكێكی بۆمبهاوێژەوە لەناوبرا. هەروەها لە شارەدێی شێلادزێی، ناوچەی ئامێدی تیمە گەڕۆكەكانمان سێ جار بە چەكی قورس لە داگیركەران لە دەوروبەری گوندی سیدایان دا. 20ی1، كاتژمێر 4:20ی دوانیوهڕۆ لە شارەدێی شێلادزێی ئامێدی، تیمە گەرۆكەكانی یەژاستارمان بە چەكی قورس لە داگیركەران لە نزیك گۆڕەپانی چەمچۆیاندا. 20ی 1 كاتژمێر 9:30، تیمە گەڕۆكەكانمان بە چەكی قورس لە داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێمیاندا. هەروەها، كاتژمێر 21:00لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم تیمە گەرۆكەكانی یەژاستارمان بە نیشانشكێن لە داگیركەرانیاندا، لە ئەنجامدا داگیركەرێك سزادرا. هێرشەكانی سوپای داگیركەری تورك بە بۆمبی قەدەغە و چەكی كیمیایی 20ی 1ی 2023، لە شارەدێی شێلادزێی ئامێدی، سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا لە نزیك گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆ ١٩ جار بە چەكی كیمیایی بۆردومان كران.
هاوڵاتی لەڕاگەیەندراوێکدا وهزارهتی ناوخۆی عێراق وردەکاری ههڵمهتی دهستگیركردنی ئهو كهسانهی ئاشکراکرد کە یاری به بههای دۆلار بهرامبهر بهدینارهوه دهكهن و ئاماژە بەوەشدەکات هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت. لهڕاگهیهندراوەکەدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت: لێكۆڵینهوهكانیان دهستپێكردوه بهمهبهستی بهدیهێنانی ئاسایشی ئابوری، بهدواداچون بۆ سهرپێچیكارانی یاسا و ئهو كهسانهی كۆنتڕۆڵی پرۆسهی ئاڵوگۆڕی دۆلاردا ڕۆژانه دهكهن، ههروهها پلانی گونجاویان داڕشتوه بۆئهوهی بهپێی یاسا لێپرسینهوه لهو كهسانهی بكرێت كه دهستكاری نرخ دهكهن لهبازاڕهكان. دەشڵێت "هێزه ئهمنییهكان ئۆپهراسیۆنێكی تایبهتیان له بهغدای پایتهخت و پارێزگاكان ئهنجامدا بۆ دهستگیركردنی ئهو كهسانهی یاری به نرخی دۆلار له دهرهوهی كۆنتڕۆڵ و ڕێنماییهكان دهكهن، لهگهڵ خاوهن ئهو دوكانی ئاڵوگۆڕانهی مۆڵهتیان نیه". وهزارهتی ناوخۆ باسی لهوهشكردوه، ئهم ئۆپهراسیۆنه خاوهنی ئهو كۆمپانیایانه نهكرده ئامانج كه به شێوهیهكی یاسایی مامهڵه دهكهن، سهرجهم ئهو قسه و باسانهشی لهوبارهیهوه خراونهتهڕو دورن لهڕاستیهوه و ئهوانه قاچاخچێتی دۆلار و سهرلێشێواوی بازاڕن دهیانهوێت ئهو باسانه بڵاوبكهنهوه". جێگای ئاماژەیە ماوەیەکە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار تادێت زیاتر بەرزدەبێتەوەو حکومەتی عێراق ناتوانێت کۆنترۆڵی بکات.
هاوڵاتی لە دوو هێرشی درۆنەکانی دەوڵەتی تورکیادا، لە قامشلۆ و ڕمێلان منداڵێک و شەڕڤانێکی هەسەدە شەهید بوون. منداڵێک بە ناوی ئەحمەد عەبدولغەنی ١٢ ساڵ کە لە هێرشێکی درۆنەکانی تورکیادا بۆ سەر ئۆتۆمبێڵێک لەسەر رێگەی دێرک و قامشلۆ لە ١٨ی ئەم مانگەدا بریندار ببوو. ئەمڕۆ ئەو منداڵە لە نەخۆشخانەی قامشلۆ گیانی لەدەستدا. لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە شەڕڤانێکیان بە ناوی رۆژهات حەسەکە لە هێرشی درۆنێکی تورکیادا لە شاروچکەی رمێلان شەهید بووە. هەسەدە وتی، درۆنی تورکیا بنکەی سەربازی رمێلانی بۆردومان کردووە کە کۆبونەوەکانی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو بنکەیە ئەنجام دەدرێن. ئاماژەشی بەوەدا کە لە هەمان بۆردوماندا شەڕڤانێکیان بریندار بووە.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "دوای ئهوهی ژنێك لهبنكهی پۆلیسی زهڕایهن سكاڵای یاسایی تۆماركرد كه مۆبایلهكهی لێ ونبوه و دهست كهسێك كهوتوه ههڕهشهی بڵاوكردنهوهی وێنه تایبهتییهكانی لێدهكات، هێزهكانی پۆلیس لێكۆڵینهوهكانیان دهستپێكرد و دوای وهرگرتنی بڕیاری دادوهر، توانرا تۆمهتبار بدۆزرێتهوه و لهلایهن مهفرهزهكانی بنكهی پۆلیسی زهڕایهنهوه دهستگیربكرێت". كهسێك ههڕهشهی بڵاوكردنهوهی وێنه تایبهتییهكانی لێدهكات ئاماژهی بهوهشكردوه، لهلایهكی ترهوه و دوای ئهوهی ژنێك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كه مۆبایلهكهی هاك كراوه و كهسێك ههڕهشهی بڵاوكردنهوهی وێنه تایبهتییهكانی لێدهكات، هێزهكانی پۆلیس لێكۆڵینهوهكانیان دهستپێكرد، دوای وهرگرتنی بڕیاری دادوهر، توانرا تۆمهتبار بدۆزرێتهوه و لهلایهن مهفرهزهكانی بنكهی پۆلیسی زهڕایهنهوه دهستگیربكرێت". لهكاتی دهستگیركردنی تۆمهتبارهكاندا دهستگیراوه بهسهر موبایلهكاندا ئهوهشی رونكردهوه، "لهكاتی دهستگیركردنی تۆمهتبارهكاندا دهستیشگیراوه بهسهر موبایلهكاندا و لهئێستادا ههردو تۆمهتبار (ك، ح، ع) و (ب، ل، ح) بهبڕیاری دادوهرو بهپێی ماددهی 2ی خراپ بهكارهێنانی ئامێرهكانی پهیوهندیكردن ڕاگیراون و لێكۆڵینهوهكان بهردهوامه".
هاوڵاتی ئهمڕۆ شهممه 2023/1/21، چوارێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان لهگهڵ خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئهمهريكا له عێراق كۆبووهوه. له كۆبوونهوهكهدا دوايين گۆڕانکارییەکانی گفتوگۆى حكومهتى فيدراڵى عێراق و حكوومهتى ههرێمى كوردستان بۆ چارهسهركردنى كێشه ههڵواسراوهكانى نێوانيان، تاوتوێ كران. ههردوولا جهختيان له گرنگيى چارهسهركردنى كێشهكان بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان كردهوه و هاوڕا بوون كه چارهسهركردنى كێشهكان دهبێته مايهى سهقامگيريى عێراق و ناوچهكهش. خاتوو ڕۆمانۆوسكى، پشتگيريى ئهمهريكاى بۆ گفتوگۆ و ههوڵ و ههنگاوهكانى چارهسهركردنى كێشهكانى دهربڕى و سوپاسى ڕۆڵى ئهرێنيى نێچيرڤانى بارزانى و ههوڵهكانى بۆ چارهسهركردنى كێشهكان كرد. لە بەشێکی تری کۆبونەوەکە دۆخى ناوخۆى ههرێمى كوردستان و گرنگيى يهكڕيزيى لايهنه كوردستانييهكان، ڕێكخستنهوه و چاكسازييهكانى وهزارهتى پێشمهرگه، پهيوهندييهكانى عێراق و ههرێمى كوردستان لهگهڵ ئهمهريكا و فراوانكردنى هاوکارییەکان باسی لێوە کرا.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 21ی1ڕایگەیاند "لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری ئەو بەرزە پاڵەپەستۆیەی لەسەر باکوری ناوچەکە جێگیربووە کەشی ھەرێم بەدرێژایی ئەم ھەفتەیە بەسەقامگیری ئەمێنێتەوە". ئاماژەی بەوەش داوە: لە ئێوارەى ڕۆژى 22ى 1ى 2023ەوە لە ئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەکی ساردو وشکی سیبیریا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی وڵاتی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان، بایەکی وشک و سارد ناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵات و باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێم ئەگرێتەوەو بەھۆیەوە پلەکانی گەرما تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر بەرێژەی ٢ تا ٥ پلە نزمبوونەوە بەخۆیانەوە ئەبینن". شارەزاکە دەربارەی كەشوهەوای هەفتەی داهاتووشەوە وتوێتی: "لەسەرەتای ھەفتەی ئایندەوە کاریگەری شەپۆلێکی چالاکی بارانبارین لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ سەر تەواوی ناوچەکانمان درێژ ئەبێتەوە، ئەگەر ھەیە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوامی ھەبێت
