هاوڵاتی لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتن و خۆپیشاندان بەڕێوچو و هێزە ئەمنییەکانیش بە توندی هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندانەکانی شاری سنە و سێ کەس لەو شارە کوژران. سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە لە زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژی شەممە مانگرتن و خۆپیشاندان بەڕێوەچو و خۆپیشاندانەکانی شاری سنە بەهۆی توندوتیژیی هێزە ئەمنییەکانەوە پێکدادانی لێکەوتەوە و سێ کەسیش کوژران. هاوکات لەگەڵ مانگرتنەکانی زۆربەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کچانی خوێندکار و گەنجان لە شارەکانی سنە و کرماشان، ئیلام، مەهاباد و بۆکان و زۆربەی شارەکانی دیکە خۆپیشاندانیان کرد. لەگەڵ ئەو بەشە لە کوردستان بەشێکی بەرچاو لە دوکان و بازاڕەکانی تاران وەک پشتیوانییەک بۆ مانگرتنەکانە سەرتاسەرییەکان نەکرانەوە و بە وتەی میدیاکانی ناوخۆی ئێران یەکمجارە کە لە پایتەختی وڵاتەکە بەوشێوەیە دوکان و بازاڕەکان داخراون. بۆ بینینی خۆپیشاندانهكانی سنه ئهم لینكه بكهرهوه
هاوڵاتی بهرپرسێكی پارتی گهلی كۆماری (جهههپه) لهشاری ئامهدی رایگهیاند؛ پارتهكهی له ههڵبژاردنهكانی داهاتووی ئامهد سێ كهس بۆ پهرلهمانی توركیا سهردهخهن. عهبدوڵا ئاتیك، سهرۆكی رێكخستنی پارتیی گهلی كۆماری (جهههپه) لهشاری ئامهد، له چاوپێكهوتنێكیدا لهگهڵ پێگهی (گازهته دوڤار)ی توركی رایگهیاند؛ پارتهكهی له ههڵبژاردنی داهاتووی توركیادا سێ كهس بۆ پهرلهمانی توركیا له ئامهد سهردهخهن و ئهگهریش ههیه ژمارهكه بگاته چوار كهس. ئهو بهرپرسهی جهههپه، ماوهیهكی زۆر لهناو رێكخستنهكانی پارتی دادوگهشهپێدان (ئاكهپه) له ئامهد كاریكردوه لهو ماوهیهی كهدهستی لهو پارته كێشاوهتهوه، چوهته ریزهكانی پارتی گهلی كۆماریی توركیا. ئاماژهی بهوهشكرد، برِاوای وایه كه جهههپه كاری گرنگ دهكات بۆ چارهسهركردنی پرسی كورد، بۆیه ئهو چوته ناو ئهو پارتهوه. له دوایین ههڵبژاردنی پهرلهمانی توركیادا كه لهساڵی 2018دا بهرِێوهچو، ههدهپه نۆ پهرلهمانتار و ئاكهپه سێ پهرلهمانتاری له ئامهدهوه سهرخست بۆ پهرلهمانی توركیا.
هاوڵاتی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد و لە بڕگەی دووەمی دانیشتنەکەدا تاوتوێی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکرێت. پهرلهمانی عێراق به ئامادهبوونی١٨٩ پهرلهمانتار لهبارهی بۆردوومانهكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سهر بنكه و بارهگهكانی حزبه كوردییهكانی رۆژههڵاتی كوردستان لهنێوخۆیی ههرێمی كوردستان و بۆردوومانهكانی توركیا بۆ سهر گوند و ناوچه سنوورییهكانی ههرێمی كوردستان له كۆبوونهوهدایه. بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە تایبەتە بە سوێندخواردنی دەستووریی ژمارەیەک پەرلەمانتار. لە بڕگەی دووەمدا تاوتوێی هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکرێت. هەروەها له كۆبوونهوهكهدا لیژنهی بهرگری پهرلهمانی عێراق راپۆرتێك لهبارهی ئهو هێرش و بۆردوومانانهوه پێشكهشی سهرۆكایهتی پهرلهمان دهكات. ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی 28ی مانگی رابردوو، ئێران لە رێگەی دەیان مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشی کردە سەر بارەگای هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنووری کۆیە، پردێ و زڕگوێز؛ بەهۆیانەوە 17 کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 50 کەسی دیکەش برینداربوون. هەروەها سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکاندا راگەیاند و لە بەیاننامەیەکدا دووپاتی کردووەتەوە، "ئۆپەراسیۆنەکان تا لەناوبردنی هەڕەشە و بارەگای گرووپە تیرۆریستییەکان و پابەندی بەرپرسانی هەرێم [هەرێمی کوردستان] بە بەرپرسیارێتیان، بەردەوام دەبن".
هاوڵاتی شەش لایەنی ئۆپۆزسیۆنی سەرەكیی لەدژی ئێران هەیە كە بەسەر 16 پارت و حزبی جیادا دابەشبوون. یەكێك لەوانە بریتیە لە (ئەنجومەنی پاشایەتی ئێران) كە كار بۆ گەڕانەوەی سیستمی پاشایەتیی دەكات و زیاتر لەچوار حزب لەو چوارچێوەیەدا خۆیان ناساندوەو كارو چالاكییەكانیان رێكدەخەن. یەكێكی تر لەو ئۆپۆزسیۆنانە، (حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران)ە كەدوای 16 ساڵ دابەشبوونی بەسەر دوو باڵدا یەكیانگرتەوەو ئێستا لەژێر ناوی یەك حزبدا خۆیان رێكخستووەتەوە، كۆمەڵە كە لەئێستا بەسێ پارتی جیاواز كاردەكەن پێكدێن لە (كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، كۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتكێشانی كوردستان، رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران)، (موجاهیدنی خەلقی ئێران) كە پێشتر بەشێك لەسەركردەكانی لەناو دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێراندا كاربەدەستبوون و ئێرانیش وەك (مونافیق) ناویان دەهنێت، (رێكخراوی هەنگاو بۆ ئازادیی چینی كرێكار) و پارتی ژیانی ئازادی كوردستان (پەژاك).
هاوڵاتی دانیشتوەکی باکوری کوردستان لەسەر بەکارهینانی دەستەواژەی (ئێرە کوردستانە) لە لایەن تورکیاوە دەستگیر دەکرێت. ئاژانسی میزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە، جەمیل تاشکەسەن کە هاوڵاتییەکی شاری سێرتی باکوری کوردستانە، بەهۆی وتنی دەستەواژەی "ئێرە کوردستانە" بۆ جاری دوەم لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکیاوە دەستگیر کراوە. ئەو کەسە پێشتر لەسەر بەکارهێنانی هەمان دەستەواژە و بەتۆمەتی بانگەشەکردن بۆ رێکخراوە تیرۆرستییەکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرابو، بەڵام دواتر ئازاد کراوە و لە ئێستاشدا لەسەر هەمان دۆسیە دەستگیر کراوەتەوە. جەمیل تاشکەسەن، ساڵی رابردو لە ٢٨ی تشرینی یەکەمدا لە کاتی سەردانی مەرال ئاکشنەر سەرۆکی ئی پارتی تورکات بۆ پارێزگای سێرت، پێی وتبو (ئێرە کوردستانە)، بەڵام لە پەرلەمانی تورکیا ئەو راستییە نکۆڵی لێدەکرێت، لەسەر بەکارهێنانی ئەو دەستەواژەیەش جەمیل تاشکەسەن لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرابوو.
هاوڵاتی بەڕێوەبەری فەرمانگەی تۆماری خانووبەرەی سلێمانی دەڵێت: هەزاران هاووڵاتی عەرەب و بیانی خانوو و زەوییان لەپارێزگای سلێمانی كریوە، و تەنها ناسنامەی باری كەسێتی یاخود كارتی نیشتیمانییان هەبێت دەكرێت بەناویانەوە. لوقمان عومەر بەڕێوەبەری فەرمانگەی تۆماری خانووبەرەی سلێمانی بەهاوڵاتی راگەیاند: هەموو هاووڵاتییەكی عێراقی ئازادە لەكوێ خانوو دەكرێت یاخود بەكرێی دەگرێت، تەنها ناسنامەی باری كەسێتی یاخود كارتی نیشتیمانییان هەبێت دەكرێت بەناویانەوە. وتییشی: هەزاران هاووڵاتی عەرەب و بیانی خانوو و زەوییان لەپارێزگای سلێمانی كریوەو هیچ رێگرییەك نییە لەوەی هەر هاووڵاتییەكی عێراقی ببێتە خاوەنی زەوی و خانوو و تەنانەت زەوی كشتوكاڵیش لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێم تەنها هەندێك وردبینی دەكرێت لەو كەسانەی زەوی یاخود موڵك دەكڕن.
دهستهی گشتی ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم لهبارهی بڕیارهكهی وهزارهتی پهروهردهی عێراق روونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه. دهقی روونكردنهوهكه... رِوونكردنهوهیهك له دهستهی گشتی ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم بهداخهوه جارێكی تر و به شێوازێكی تر زمانی كوردی فهرامۆش ئهكرێت و پێچهوانهی دهستوور و بنهماكانی ژیانی هاوبهش وهزارهتی پهروهردهی عێراقی به نووسراوێكی وهزاری وانهی كوردی له پهروهردهی عهرهبیدا بێ بایهخ ئهكات و رِای ئهگهیهنێت ههر خوێندكارێك له وانهی كوردی دهرنهچێت به كهوتوو ههژمار ناكرێت. ئهم ههوڵه جگه لهوهی ئاستی زانستی خوێندكار ئهخاته ژێر پرسیارهوه پێچهوانهی مادهی چواری دهستوری عێراقیشه كه ههردوو زمانی كوردی و عهرهبی به فهرمیی ناساندووه. ئهم پاشهكشه دهستووریه زهنگێكی مهترسیداره و له چهندین بۆنهی تردا رِامانگهیاندووه ئهم ههوڵانه نه خزمهتی ژیانی پێكهوهیی ئهكات نه هۆكارێكیشه برِوامان به بهدیهاتنی مافهكانی ترمان له دهستووردا زیاتر بكات. ئێمه سهرباری نیگهرانیمان لهم ههوڵانه داوای رِونكردنهوهی برِواپێكراویش له وهزارهتی پهروهردهی عێراق ئهكهین و داوا له فراكسیۆنه كوردیهكانیش ئهكهین ئهم خروقات و بێ بایهخ كردنانهی كه دهرههق به زمانی كوردی ئهكرێت بیانهێنێته دهنگ و رِێ و شوێنی یاسایی پێویست بگرنهبهر. دهستهی گشتی ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم ٢٠٢٢/١٠/٧
ھێزەکانی پاراستنی گەل ھەپەگە گیانلەدەستدانی سێ گەریلا و کوژرانی شەش سەربازی تورکیای ڕایگەیاند. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھەپەگە رایگەیاند، لە حەوت ھێرشی ھێزەکانیاندا شەش سەربازی تورکیا لەناوسنوری ھەرێمی کوردستان کوژران و سەربازێکیش بریندارکراوە. ھەپەگە ڕاشیگەیاندووە، لە ھەمانکاتدا سیستمێکی کامێرای حەراری کە مینی پێوە لکێنرابوو لە ناوبراوە. ھەپەگە لەبارەی ھێرشەکانی سوپای تورکیا دەشڵێت، سوپای تورکیا ناوچەکانی گەریلای ٢٣ جار بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی و ھەشت جاریش بە فڕۆکەی شەڕکەر و ٥٩ جاریش بە ھەلیکۆپتەری ھێرشبەر و بە دەیان جاریش بە کاتیوشا و تانک و چەکی قورس بۆردومان کردووە. ھاوکات، ھەپەگە ناسنامەی سێ گەریلاش ئاشکرا کرد کە یەکێکیان لە ناوچەی وان و دووانەکەی دیکەشلە ناوچەی بەستای سەر بە شاری شرنەخی باکوری کوردستان گیانیانلەدەستداوە.
هاوڵاتی رەنگە خۆپیشاندانەكانی گەلانی ئێران باشترین دەروازە بێت بۆ ئەوەی جارێكی تر دروشمی (ژن، ژیان، ئازادی) رۆحی بەبەرداكرابێتەوەو لەفەرهەنگی خەباتی گەلان و ژنانی نەتەوەكانی تردا زیندوو بێتەوەو سەدای هەموو سنورەكانی جیهان ببڕێت و ئاسمانی نەتەوەو جوگرافیای جیاوازی نەناسێت، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە بەشێكی زۆری خەڵك ئاگاداری سەرهەڵدانی ئەم دروشمە نین و پرسیاری زۆرینەی هاووڵاتیان لەئێستادا ئەوەیە كە مێژووی ئەم درووشمە چییەو لەكوێوە سەریهەڵداوەو بنەچەی ئەم چەمكە لەچییەوە هاتووە. بەپێی ئینسایكڵۆپیدیای ئازادی مێژووی دروشمی (ژن، ژیان، ئازادی) كە بەكرمانجی ( Jin, jiyan, azadî) پێ دەڵێن بۆ یەكەمجار لەساڵی ١٩٨٧ لەلایەن یەكێتی ژنانی وڵاتپارێزی كوردستان كەوەكو لقی ژنانی پارتی كرێكارانی كوردستان - پەكەكە لە باكووری كوردستان و توركیا چالاكی دەكرد، سەریهەڵدا. ئەم ڕێكخراوەی ژنان كە لەچوارچێوەی فەلسەفەی عەبدوڵا ئوجەڵان لەبەرجەستەكردنی رۆڵی ژن و بۆ داخوازی مافی ژنانی كورد خەباتی دەكرد، پشتی بەو تێزەی ئۆجەلانی رابەری زیندانیكراوی پەكەكە دەبەست كەپێیوایە ئازادی كۆمەڵگا بەئازادی ژن بەستراوەتەوە، هاوكات ژن وەك «یەكەم كۆمەڵی بەكۆیلەكراو لەمێژوودا» ناودەبات و لە ساڵی ١٩٩٨دا «ئایدۆلۆژیای رزگاری ژنان»ی خستۆتەڕوو و رایگەیاندووە كە (تا ژن ئازاد نەكرێت، كۆمەڵگا ئازاد نابێت). دواتر ئەم دروشمە لەساڵی ١٩٩٥ لەلایەن «دایكانی شەممە» بەكارهێنرا، ئەمانە كۆمەڵە ژنێك بوون كە هەموو شەممەیەك دژ بە بێسەروشوێنكردنی زۆرەملێی رۆڵەكانیان لەلایەن حكوومەتی توركیا، لەناوەندی شاری ئەستەنبوڵ دەستیان بەچالاكی و ناڕەزایەتی كردو رایانگەیاند، تا بكوژانی كوڕەكانیان نەدۆزرێتەوە دەست لەچالاكییەكانیان هەڵناگرن. ئەم دروشمە جارێكی تر لەساڵی 2014 لەڕۆژئاوای كوردستان، ژنان و كچانی ئازادیخواز لەدژی چەكدارانی داعش بەرزیانكردەوەو شەڕی ئەو رێكخراوە تیرۆرستەیان پێكردو دروشمەكەیان كردە سیمبولی شۆڕشی فێمینیستی ژنان و ناوی رۆژئاوا لەگەڵ ئەم دروشمە پێكەوە گرێدایەوە. لەو ساڵە بەدواوە بەردەوام لەلایەن جووڵانەوە و بزاڤە فێمینیستییەكانەوە لەناوچە جیاجیاكانی جیهان ئەم دروشمە زیندوو دەكرێتەوە و بەكاردێت، بەشێوەیەك كە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥دا ئەم دروشمە لەو گردبوونەوانەدا بەكارهات كە بەبۆنەی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لەچەند وڵاتێكی ئەورووپا بەڕێوەچوو. لەساڵی ٢٠١٨ لە كاتی نمایشكردنی فیلمی كچانی خۆر لەفێستیڤاڵی فیلمی كان، ئەم دروشمە لەلایەن خانمە هونەرمەندە ئامادەبووەكانی هۆڵی فێستیڤاڵەكە وترایەوە، لە ئەفغانستانیش ئەم دروشمە لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لەلایەن ژنانی ئەفغانستانەوە لەگردبوونەوەیەكی ناڕەزایەتیدا بۆ پشتیوانی لەناڕەزایەتییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران وترایەوە، هاوكات دوابەدوای ناڕەزایەتییەكان لەسەرانسەری جیهان دا، لەزۆربەی میدیا جیهانییەكاندا ئەم دروشمە بڵاوكراوەتەوەو كراوەتە مانشێتی سەرەكی، بۆ نموونە «گۆڤاری لیبراسیۆن»ی فەرەنسی ئەم دروشمەی لەسەر بەرگی یەكەمی ژمارە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ی خۆیدا لەگەڵ وەرگێڕانی فەرەنسی و وێنەیەكی ناڕەزایەتی خەڵك لەئێران بڵاوكردەوە. ئەوەنەبێت ئەم دروشمە هەر بەتەنیا ئیلهام بەخشی شەقام بێت، بەڵكو زۆرێك لەبیرمەندان و نوسەران و رۆژنامەنوسان و كۆمەڵناسانی دنیاش سەرسامی خۆیان بەرامبەر ئەم دروشمە دەربڕیوە، ئەوەتا سلاڤۆ ژیژەك، فەیلەسوف و رەخنەگری بەناوبانگی سلۆڤینیا دەڵێت ئەو راپەڕینەی بەدروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” لەدوای كوژرانی ژینا ئەمینی لەوڵاتی ئێران سەریهەڵداوە، جیاوازە لەگەڵ بزوتنەوە و فێمینیزمی وڵاتانی پێشكەوتوو و دژە پیاو نییە. ژیژەك سەبارەت بە بۆچوونی لەسەر دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” جەخت لە جیاوازی نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوایی دەكات و دەڵێت: رەهەندی ئەو راپەڕینە لەگەڵ فێمینیزمی وڵاتانی پێشكەوتوو جیاوازە، ئەوەی ئێستا لەئێران روودەدات دەبێت لەوڵاتانی رۆژئاواش چاوەڕێی بكرێت، لەو رووەشەوە پێویستە رۆژئاوا لەئێرانی ئەمڕۆ فێر بێت.
عەمار عەزیز بەڕێوەبرایەتی شوێنەواری دهۆک لێکۆڵینەوە بۆ شەش شوێنی شوێنەواری دەکات . دکتور بێکەس بریفکانی، بەڕێوەبەری شوێنەوار و کەلەپوری لە پارێزگای دهۆک بە هاوڵاتی وت"بەڕێوبەرایەتییەکەمان بە بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵێک زانکۆی دەرەوە لەشەش شوێن دەستمان بە لێکوڵینەوەی مێژووی کردوە . یەکەم لە گردی باستکێ لە سنوری قەزای سێمێل بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی توبنگنی ئەڵمانی. دووەم گردی موقبلێ، لە قەزای سێمێل بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی فرایبورگی ئەڵمانی. سێ یەم جووگای فەیدییە لە شارۆچکەی فەیدییە بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ئودونی ئیتاڵی" دکتو بێکەس بریفکانی ووتیشی"شوێنی چوارەم گردی ئاسنگەران لە قەزای بەڕدەڕەش بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ئودۆنی ئیتالی. پێنجەم گردی زەید،لە سنوری قەزای سێمێل بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی کافوسکاری ئیتاڵی. شەشەم خەنەس لەسنوری قەزای شێخان بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ئودۆنی ئیتاڵی"
هاوڵاتی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەکی سەربەستی لە شاری هەولێر، بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێک لە جۆری توێتا پڕادۆ تەقییەوە و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لە دەست دا و دوو ئافرەت و دوو منداڵیش کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون بریندار بوون." بە پێی زانیارییەکان ئەو کەسەی لەتەقینەوەکەی ئۆتۆمبێلەکەی هەولێردا گیانی لەدەستداوە ناوی (هاوکار عەبدوڵڵا رەسوول)ـە و تەمەنی 41 ساڵانە. پلەی عەقیدە لە دژەتیرۆی یەکێتی. لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی پێکردووە.
هاوڵاتی وەزارەتی پەروەردەی عێراق سەبارەت بە زمانی کوردی لە خوێندگا عەرەبییەکان ڕایگەیاند قوتابی هەر نمرەیەكی له بابهتی زمانی كوردی لە قوتابخانە عەرەبییەكان بهدهستهێنا، بە كەوتوو ئەژمارناكرێت بە پێی بڕیارەکەی وهزارهتی پهروهردهی عێراق، کە له (6ـی تشرینی یهكهم/ئۆكتۆبهری 2022) به واژووی بهڕێوهبهری گشتی ئهزموونهكان گشتاندنی بۆ كراوه، هەموو ئەو قوتابخانانەی كە خوێندنیان بە زمانی عەرەبییە و بابەتی زمانی كوردی تێیدا دەخوێندرێت، قوتابی ئەگەر هەر نمرەیەكی له بابهتی كوردی هێنا، بە كەوتوو بۆی هەژمارناكرێت. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی زمانی کوردی لە خوێندنگا عەرەبییەکان وەک بابەتی لاوەکی لێبێت و فەرامۆش بکرێت.
نیگار عومەر كەمی خزمەتگوزاری و مەترسییەكانی داعش لەسنورەكە وایكردووە لەكۆی 67 ماڵی ناحیەی زینانە 40 ماڵی كۆچ بكەن و 10 گوندی سنوری ناحیەكەش بەتەواوی كۆچیان كردووەو بەشێكی زۆری گوندەكانی تریش رەویان كردووە، بەڕێوەبەری ناحیەكەش دەڵێت: ناحیەی زینانە هیچ سیمایەكی ناحیەبوونی پێوە دیارنیە و لەشێوەی گوندێكدایەو لەهەموو روویەكی خزمەتكردنەوە پشتگوێخراوەو دانیشتوانەكەشی بەدەست نەبوونی كارەبا و خراپی رێگاوبانەكانیەوە دەناڵێنن و چەندین جاریش داواكارییەكانمان گەیاندووەتە ئیدارەی گەرمیان تائێستا هیچ شتێكمان بۆ نەكراوە. زینانە لەساڵی 1997ەوە كراوە بەناحیەو لەڕووی ئیدارییەوە سەر بەقەزای كفریەو لە رووی جوگرافیەوە هاوسنورە لەگەڵ قەزای كفری و قەزای دوزخورماتوو، ناوچەكە مەترسی چەكدارانی داعش و گروپە توندڕەوەكانی لەسەرە و هەشت لیوای پێشمەرگەی لێیە بۆ پاراستنی ناوچەكە لەچەكدارانی داعش، بەهاووڵاتیانی ناوچەكەو هێزەكانی پێشمەگەوە نزیكە سێ هەزار كەسی تێدا دەبێت، بەڵام چەندین گرفتی خزمەتگوزاری وایكردووە ناحیەكە روو لەچۆڵبوون بكات . وەهاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی زینانە بەهاوڵاتی راگەیاند:» ناحیەی زینانە 46 گوندی لەسەرەو 10 گوندی چۆڵەو 34 گوندی ئاوەدانە، ئەم ناحیەیە لەڕووی خزمەتگوزاریەوە بۆماوەی چەندین ساڵە هیچ پرۆژەیەكی گرنگی تێدا جێبەجێنەكراوە و تا ئێستاش سیمای گوندێكی بچووكی هەیەو لەڕووی خزمەتگوزاری رێگەوبانیشەوە رێگاكانی زۆر خراپە تەنها بەشێك لەڕێگای ناحیەكە نەبێت قیرتاوكراوەو زۆربەی رێگاكانی دیكەی خراپن و هیچ جۆرە سەوزایی و جوانكاریەكی بۆ نەكراوە، نزیكەی سێ هەزار خەڵكی تێدا دەژیت، بەداخەوە كەمی خزمەتگوزاری بۆ ناحیەكە وایكردوە روو لەچوڵبوون بكات و لەكۆێ 67 ماڵ 40 ماڵی كۆچیانكردووە و چوڵبوونی ناحیەكە جێگەی مەترسییە بۆ ناوچەكە بەگشتی». وتیشی،» كێشەی سەرەكی ناحیەكە بێ كارەبایە، و كارەبای نیشتمانی زۆر خراپە و هیچ ئامێرێك ئیش پێناكات و ئەو ئامێرەشی ئیش پێبكەی خراپی دەكات و كارەبای مۆلیدەشی هەر نیە، هەروەها وشكەساڵی و نەبوونی ئاوی پێویست وایكردووە ناحیەكە چوڵببێت كەئەمەش لەزۆر رووەوە مەترسی گەورە دروستدەكات بۆ قەزای كفری و ئیدارەی گەرمیان كەپێویستە ئاوڕی زیاتری لێبدرێتەوە، 11 ساڵە داوادەكەین لەحكومەتی هەرێم بنكە تەندروستیەكەی ناحیەی زینانە بكرێت بەمەڵبەندێكی تەندروستی و دكتۆری بۆ دابنرێت، هەر بۆی نەكراوە، بنكە تەندروستیەكە تاكاتژمێر یەك دەوامی تێدا دەكرێت و دوای ئەوە دادەخرێت و خەڵكی سنوورەكە تووشی حاڵەتێك ببن نازانن بۆ كوێ بچن، یان دەبێت رێگایەكی دوور ببڕن تا دەگەن بەكفری یان خورماتوو». هاوكات جەماڵ وارانی لێپرسراوی لیوای 144ی هێزەكانی پێشمەرگە لەسنوری زینانە بەهاوڵاتی راگەیاند:» لەم سنورەدا زیاتر لەهەشت لیوای پێشمەرگەی تێدایەو توانراوە بەشێوەیەكی زۆر باش لەزۆربەی ناوچەكان كە مەترسی لەسەرە سەنگەری هێزەكانی پێشمەرگە دابنێرت، بەڵام بەهۆی فراوانی ناوچەكە كەهاوسنورە لەگەڵ قەزای خورماتوودا بۆشایی ئەمنی هەیە لەنێوان ئێمەو سوپای عێراق، ئەمەش وایكردووە داعش سوود لەو بۆشاییە ئەمنیە ببینێت و ناوبەناو جموجۆڵی هەبێت لەناوچەكەدا». وتیشی،» سەڕای بەرفراوانی و سەختی ناوچەكەش هۆكارێكی دیكەیە بۆ مانەوەی داعش لەو سنوورە، بەڵام هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامن لەپارێزگاریكردن لەخەڵكی سنورەكە». هەروەها هێمن جەلال كەخەڵكی ناحیەكەیە بەهاوڵاتی وت:»ناحیەی زینانە هیچ سیمایەكی ناحیەبوونی پێوە دیارنیەو لەشێوەی گوندێكدایە نە پاركێكی تێدایە بۆ ئەوەی گەنجەكانی سنورەكە رووی تێبكەن، نە شوێنێكی رۆشنبیری یان سەنتەرێك بۆ گەنجەكان، ئەوە جگە لەسەدان گرفتی دیكە وەك خراپی كارەبای ناحیەكە كەخەڵكەكەی بێزار كردووەو كارەبای مۆلیدەشمان نیە، كۆڵانی وای تێدایە 20 ماڵ بووە ئێستا دوو ماڵی تێدا ماوەتەوەو هەموو بارییان كرد». وتیشی:»زینانە پشتگوێخراوەو كەس ئاوڕی لێناداتەوەو جیاوازیەكی زۆری لەگەڵدا كراوە بەبەراورد بەناحیەكانی دیكەی سنوری ئیدارەی گەرمیان و ئێمە بووینەتە قوربانی نێوان حكومەتی هەرێم و عێراق، تەنها یەك بنكەی تەندروستی هەیە كەنەخۆشێكمان هەبێ دەبێ بیبەین بۆ كفری یان خورماتوو بە رێگایەكی پڕمەترسیدا، لەڕووی ئەمنیشەوە دەبێت شەوان خۆمان پارێزگاری لەخۆمان بكەین سەڕای بوونی هێزی پێشمەرگە لەناوچەكە، بەڵام بۆشایی ئەمنی تێدایەو زۆرجار داعش دێنە نێو ناحیەكەو خۆیان وەك هاووڵاتی پێشاندەدەن و ئێمە نازانین كە داعشن و دواتر زیانمان پێدەگەیەنن». «كەمی قوتابخانە و نەبوونی پشتیوانی بۆ هاتوچۆی قوتابییان و خوێندكارانی گوندەكان گرفتی تری خەڵكی سنوری ناحیەكەن، ئەوە سەرەڕای مەترسیەكانی داعش لەسنورەكە، كە هەموو ئەمانە وایكردووە خەڵكی ناحیەكە رەوبكەن و چەندین جاریش داواكاری ناحیەكەمان گەیاندۆتە ئیدارەی گەرمیان تائێستا هیچ شتێكمان بۆ نەكراوە «، بەڕێوەبەری ناحیەی زینانە وای وت. سەبارەت بەگرفتی تەندروستی ناحیەكە، عەباس عەزیز، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بەهاوڵاتی راگەیاند:» ناتوانین بنكە تەندروستیەكەی زینانە بیكەین بەمەڵبەندی تەندروستی هەرچەندە دەزانین كە پێویستی زۆری خەڵكەكەیە، تەنانەت لەبنكە تەندروستیەكەی زینانەش كێشەی كەمی كارمەندمان هەیەو هیچ كارمەندێكی ژنیان نیەو زۆرجار ناتوانرێت دەرمانی پێویست بنێرێت بۆیان بەهۆی كێشەی كەمی دەرمانەوە لەتەندروستی گەرمیان». وتیشی: داوامان لەوەزارەتی تەندروستی كردووە مەڵبەندێكی تەندروستی بە بوونی دكتۆرەوە بۆ ناحیەكە بكەنەوە، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێكیان نەبووە «. هاوكات چۆمان ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكان لەئیدارەی گەرمیان بەهاوڵاتی وت، «هۆكاری كەمی خزمەتگوزاریەكان قەیرانی داراییەو بۆ گرفتی كارەبای ناحیەكە داواكاریمان گەیاندووەتە وەزارەتی كارەباو تائێستا نەتوانراوە محاویلەیەكی گەورەتریان بۆ دابین بكرێت». وتیشی:» لەبودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكاندا ئێمە بەگوێرەی دانیشتوان بوجە سەرف دەكەین و رێژەی دانیشتوانی ناحیەكە كەمە، بۆیە ناتوانرێت بودجەی زیاتریان بۆ دابین بكرێت، هەوڵمانداوە گرفتی ئەمنی ناوچەكە چارەسەربكەین و لەداهاتووشدا هەوڵدەدەین گرفتەكانی دیكەیان ئیشی لەسەربكەین». محمد خورشید هاوڵاتی گوندی قوپەڵكی سەر بەناحیەی زینانە بەهاوڵاتی وت،» بەهۆی بێ كارەبایی و بێ ئاوییەوە زۆربەی دانیشتوانی گوندەكەمان مەڕو ماڵاتەكانیان فرۆشت و كۆچیان كرد بۆ شارەكان و ئێمەش لەناچاریدا ماوینەتەوە، سنورەكەمان وشكەساڵی و مەترسی داعش تەنگی پێهەڵچنیوەو گوزەرانمان زەحمەت بووە و هیچ كەسێكیش ئاوڕمان لێ ناداتەوە». وتیشی،» زۆرێك لەگوندەكانی ئەم سنورە جگە لەبێكارەبایی، قوتابخانەو بنكەی تەندروستییان تێدانیەو لەگوندەكەی ئێمەش بنكەیەكی تەندروستی هەبوو ئەویش بۆماوەی 11 ساڵە داخراوە باوەڕیش ناكەم بۆمان بكەنەوە، چونكە كەسئامادەنیە لەشوێنی مەترسییدا دەوام بكات».
هاوڵاتی ڕێکخراوی سی پی تی ڕایگەیاند، بەھۆی تۆپبارانەکانی تورکیا و ئێران، ١١ ھەزار ئاوارە لە کەمپی ئاوارەکانی مەخمور و ٧٠٠ خێزان لە کەمپی ئاوارەکانی رۆژھەڵات لە کۆیە ژیانیان لە مەترسیدایە. کامەران عوسمان بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی سی پی تی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، بە پێی ئامارەکان لە مانگی هەشتی ٢٠١٥ ەوە تا ئێستا بەھۆی بۆردومانە ئاسمانییەکان و ھێرشەکان لەناو بارەگا و بنکە سەربازییەکانی تورکیاوە تا ئەمڕۆ، ١٣٨ ھاووڵاتی مەدەنی کوژراون و لانی کەم ٢٠٤ ھاووڵاتیش برینداربوون. هەروەها باسی لە زیانەکانی ئەم دواییەی بۆردومانەکانی کردووەو تیایدا دەڵێت لە بۆردومانەکەی رۆژی ٢٨ی ئەیلولی رابردووی ئێران بۆ سەر خاکی ھەرێم، ١٧ کەس کوژران و ٦٥ کەسی تریس برینداربوون، جگە لە زیانە گیانییەکان، لەسنوری ناوچەی کۆیە خوێندنگەیەک زیانی بەرکەوتووە و پێنج خوێندنگەی تریش و دوو باخچەی ساوایان داخراون و ٤٢٥ خوێندکار و ٦٠ منداڵ لە باخچەی ساوایان لە خوێندن بێبەشبوون. بەرپرسی بەشی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی سی پی تی باسی لەوەش کرد ،ھیچ ھەنگاوێکی جدی دژی ئەو بۆردومانانە نەگیراوەتەبەر و تەنھا راگەیەندراوی ئیدانە بڵاوکراوەتەوە.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان، کە سەر بە وەزارەتی تەندروستییە، هۆشداری دەداتە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لە بەکارهێنانی چوار دەرمانی کۆمپانیایەکی هیندی کە لەکاتی بەکارهێناندا ئەگەری هەیە ببنە هۆکاری مردن، داواش لە دەرمانخانەکان دەکات خۆیانی لێ بەدووربگرن. پاش ئەوەی رێکخراوی تەندروستی جیھانی WHO ئاگاداریەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە چوار ماددەی کومپانیای بەرھەم ھێنەری ھیندی مەیدن فارماسیوتیکالس ( Maiden Pharmaceuticals Limited (Haryana, India) بەرھەمەکان بریتین لەو چوار ماددەی خوارەوە : -Promethazine Oral Solution. 2-Kofexmalin Baby Cough Syrup. 3- Makoff Baby Cough Syrup. 4-Magrip N Cold Syrup. شیکاری تاقیگەیی بۆ نمونەی هەریەک لە چوار بەرهەمەکە پشتڕاستکراوەتەوە کە بڕێکی قبوڵنەکراو (ژێر ستاندەرد) لە ماددەکانی ( diethylene glycol and ethylene glycol) وەک (contaminants) پیسکەریان تێدایە کە ماددەی ژەهراوین بۆ مرۆڤ کاتێک دەخورێن و دەتوانن ببنە هۆی مردن. کاریگەرییە ژەهراویەکان دەتوانن بریتی بن لە ئازاری سک، ڕشانەوە، سکچوون، نەتوانینی میزکردن، سەرئێشە، گۆڕانی باری دەروونی، و برینداربوونی توندی گورچیلە کە لەوانەیە ببێتە هۆی مردن.. تا ئێستا ئەم چوار بەرهەمە لە ووڵاتی گامبیا دەستنیشان کراون، بەڵام لەوانەیە لە ڕێگەی بازاڕە نافەرمیەکانەوە بەسەر وڵاتان یان ناوچەکانی دیکەدا دابەشکرابن. ئەو چوار بەرھەمە لە ھەرێمی کوردستان رێگەیان پێ نەدراوە و ھاوردەی ھەرێمی کوردستان نە کراون وە مۆلەتی بەکارھێنانیان نیە وەزارەتی تەندروستی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە لە ئەگەری بە قاچاخ ھاتنی بۆ ناو بازارەکانی ھەرێمی کوردستان خۆیان بە دووربگرن لە بەکار ھێنانی ئەم بەرھەمانە. وە ھەروھا گشت دەرمانخانەکان و ھاوولاتیان ئاگادار دەکەنەوە کە تەنھا مامەلە بە دەرمانی فەرمی یەوە بکەن کە مۆڵەتی بەکارھێنانی ھەبێت و ستیکەری کۆاڵیتی کۆنترۆلی لەسەر بێت.
