هاوڵاتی لەڕاگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق وردەکاری هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشکراکرد کە یاری به به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناره‌وه ده‌كه‌ن و ئاماژە بەوەشدەکات هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت. له‌ڕاگه‌یه‌ندراوەکەدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت: لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوه به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئاسایشی ئابوری، به‌دواداچون بۆ سه‌رپێچیكارانی یاسا و ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆنتڕۆڵی پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی دۆلاردا ڕۆژانه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پلانی گونجاویان داڕشتوه بۆئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی بكرێت كه ده‌ستكاری نرخ ده‌كه‌ن له‌بازاڕه‌كان. دەشڵێت "هێزه ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تیان له به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاكان ئه‌نجامدا بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی یاری به نرخی دۆلار له ده‌ره‌وه‌ی كۆنتڕۆڵ و ڕێنماییه‌كان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ئه‌و دوكانی ئاڵوگۆڕانه‌ی مۆڵه‌تیان نیه". وه‌زاره‌تی ناوخۆ باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه خاوه‌نی ئه‌و كۆمپانیایانه نه‌كرده ئامانج كه به شێوه‌یه‌كی یاسایی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م ئه‌و قسه و باسانه‌شی له‌وباره‌یه‌وه خراونه‌ته‌ڕو دورن له‌ڕاستیه‌وه و ئه‌وانه قاچاخچێتی دۆلار و سه‌رلێشێواوی بازاڕن ده‌یانه‌وێت ئه‌و باسانه بڵاوبكه‌نه‌وه". جێگای ئاماژەیە ماوەیەکە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار تادێت زیاتر بەرزدەبێتەوەو حکومەتی عێراق ناتوانێت کۆنترۆڵی بکات.
هاوڵاتی ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئاماری چالاكییەكانی گەریلاكانی ئازادی لە ڕۆژی 20ی1ی ٢٠٢٣ و هەروەها هێرشەكانی سوپای تورکیا بۆسەر سەنگەرەكانی ڕاگەیاند. لە ڕاگەیەندراوكەدا ئاماژەبەوه کراوه، “لە چالاكی تیمە گەڕۆكەكاندا داگیركەرێك سزادرا، سەنگەرێكی و چەكێكی بۆمبهاوێژ لەناوبران، سوپای تورکیا، ١٩ جار بە چەكی كیمیایی، دوو جاریش بە بۆمبی قەدەغەكراو و بە دەیان جاریش بە كاتیوشا، تانك و چەكی قورس سەنگەرەكانی گەریلای بۆردومان كرد، هاوكات بنکەکانی گەریلا ١٣ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران. هەپەگە زانیاری زیاتری داوە دەربارەی چالاکیی هێزەکانیان ڕاگەیاندوه لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛ 20كانونی دووەم، كاتژمێر 20:00لە شارەدێی شێلادزێی ئامێدی، تیمە گەڕۆكەكانمان بە چەكی قورس لە داگیركەران لە نزیك گوندی سیدایاندا، لە ئەنجامی چالاكییەكەدا سەنگەرێك بە چەكێكی بۆمبهاوێژەوە لەناوبرا. هەروەها لە شارەدێی شێلادزێی، ناوچەی ئامێدی تیمە گەڕۆكەكانمان سێ جار بە چەكی قورس لە داگیركەران لە دەوروبەری گوندی سیدایان دا. 20ی1، كاتژمێر 4:20ی دوانیوه‌ڕۆ لە شارەدێی شێلادزێی ئامێدی، تیمە گەرۆكەكانی یەژاستارمان بە چەكی قورس لە داگیركەران لە نزیك گۆڕەپانی چەمچۆیاندا. 20ی 1 كاتژمێر 9:30، تیمە گەڕۆكەكانمان بە چەكی قورس لە داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێمیاندا. هەروەها، كاتژمێر 21:00لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم تیمە گەرۆكەكانی یەژاستارمان بە نیشانشكێن لە داگیركەرانیاندا، لە ئەنجامدا داگیركەرێك سزادرا. هێرشەكانی سوپای داگیركەری تورك بە بۆمبی قەدەغە و چەكی كیمیایی 20ی 1ی 2023، لە شارەدێی شێلادزێی ئامێدی، سەنگەرەكانی بەرخودانی گەریلا لە نزیك گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆ ١٩ جار بە چەكی كیمیایی بۆردومان كران.
هاوڵاتی لەڕاگەیەندراوێکدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق وردەکاری هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشکراکرد کە یاری به به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناره‌وه ده‌كه‌ن و ئاماژە بەوەشدەکات هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت. له‌ڕاگه‌یه‌ندراوەکەدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت: لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردوه به‌مه‌به‌ستی به‌دیهێنانی ئاسایشی ئابوری، به‌دواداچون بۆ سه‌رپێچیكارانی یاسا و ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆنتڕۆڵی پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی دۆلاردا ڕۆژانه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پلانی گونجاویان داڕشتوه بۆئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ی بكرێت كه ده‌ستكاری نرخ ده‌كه‌ن له‌بازاڕه‌كان. دەشڵێت "هێزه ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی تایبه‌تیان له به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاكان ئه‌نجامدا بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی یاری به نرخی دۆلار له ده‌ره‌وه‌ی كۆنتڕۆڵ و ڕێنماییه‌كان ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ئه‌و دوكانی ئاڵوگۆڕانه‌ی مۆڵه‌تیان نیه". وه‌زاره‌تی ناوخۆ باسی له‌وه‌شكردوه، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه خاوه‌نی ئه‌و كۆمپانیایانه نه‌كرده ئامانج كه به شێوه‌یه‌كی یاسایی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م ئه‌و قسه و باسانه‌شی له‌وباره‌یه‌وه خراونه‌ته‌ڕو دورن له‌ڕاستیه‌وه و ئه‌وانه قاچاخچێتی دۆلار و سه‌رلێشێواوی بازاڕن ده‌یانه‌وێت ئه‌و باسانه بڵاوبكه‌نه‌وه". جێگای ئاماژەیە ماوەیەکە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار تادێت زیاتر بەرزدەبێتەوەو حکومەتی عێراق ناتوانێت کۆنترۆڵی بکات.
هاوڵاتی لە دوو هێرشی درۆنەکانی دەوڵەتی تورکیادا، لە قامشلۆ و ڕمێلان منداڵێک و شەڕڤانێکی هەسەدە شەهید بوون. منداڵێک بە ناوی ئەحمەد عەبدولغەنی ١٢ ساڵ کە لە هێرشێکی درۆنەکانی تورکیادا بۆ سەر ئۆتۆمبێڵێک لەسەر رێگەی دێرک و قامشلۆ لە ١٨ی ئەم مانگەدا بریندار ببوو. ئەمڕۆ ئەو منداڵە لە نەخۆشخانەی قامشلۆ گیانی لەدەستدا. لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە شەڕڤانێکیان بە ناوی رۆژهات حەسەکە لە هێرشی درۆنێکی تورکیادا لە شاروچکەی رمێلان شەهید بووە. هەسەدە وتی، درۆنی تورکیا بنکەی سەربازی رمێلانی بۆردومان کردووە کە کۆبونەوەکانی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو بنکەیە ئەنجام دەدرێن. ئاماژەشی بەوەدا کە لە هەمان بۆردوماندا شەڕڤانێکیان بریندار بووە.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "دوای ئه‌وه‌ی ژنێك له‌بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌ن سكاڵای یاسایی تۆماركرد كه مۆبایله‌كه‌ی لێ ونبوه و ده‌ست كه‌سێك كه‌وتوه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه تایبه‌تییه‌كانی لێده‌كات، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نه‌وه ده‌ستگیربكرێت". كه‌سێك هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه تایبه‌تییه‌كانی لێده‌كات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌لایه‌كی تره‌وه و دوای ئه‌وه‌ی ژنێك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كه مۆبایله‌كه‌ی هاك كراوه و كه‌سێك هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه تایبه‌تییه‌كانی لێده‌كات، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد، دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نه‌وه ده‌ستگیربكرێت". له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر موبایله‌كاندا ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر موبایله‌كاندا و له‌ئێستادا هه‌ردو تۆمه‌تبار (ك، ح، ع) و (ب، ل، ح) به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 2ی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
هاوڵاتی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/1/21، چوارێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ خاتوو ئالينا ڕۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين گۆڕانکارییەکانی گفتوگۆى حكومه‌تى فيدراڵى عێراق و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانيان، تاوتوێ كران. هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و هاوڕا بوون كه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌بێته مايه‌ى سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه‌ش. خاتوو ڕۆمانۆوسكى، پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ گفتوگۆ و هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ده‌ربڕى و سوپاسى ڕۆڵى ئه‌رێنيى نێچيرڤانى بارزانى و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرد. لە بەشێکی تری کۆبونەوەکە دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان، ڕێكخستنه‌وه و چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا و فراوانكردنى هاوکارییەکان باسی لێوە کرا.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 21ی1ڕایگەیاند "لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری ئەو بەرزە پاڵەپەستۆیەی لەسەر باکوری ناوچەکە جێگیربووە کەشی ھەرێم بەدرێژایی ئەم ھەفتەیە بەسەقامگیری ئەمێنێتەوە". ئاماژەی بەوەش داوە: لە ئێوارەى ڕۆژى 22ى 1ى 2023ەوە لە ئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەکی سارد‌و وشکی سیبیریا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی وڵاتی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان، بایەکی وشک و سارد ناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵات و باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێم ئەگرێتەوەو بەھۆیەوە پلەکانی گەرما تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر بەرێژەی ٢ تا ٥ پلە نزمبوونەوە بەخۆیانەوە ئەبینن". شارەزاکە دەربارەی كەشوهەوای هەفتەی داهاتووشەوە وتوێتی: "لەسەرەتای ھەفتەی ئایندەوە کاریگەری شەپۆلێکی چالاکی بارانبارین لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ سەر تەواوی ناوچەکانمان درێژ ئەبێتەوە، ئەگەر ھەیە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوامی ھەبێت
ئەمڕۆ شەممە 21ـی 1ی 2023، كه‌مال موسلیم سه‌یعد، وه‌زیری بازرگانی هه‌رێمی كوردستان به میدیاکانی راگه‌یاند: "له‌گه‌ڵ وه‌زیری بازرگانی عێراق قسه‌یكردووه و سبه‌ی فه‌رمانی خه‌رجكردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2015 ده‌رده‌چێت". ئه‌مه له كاتێكدایه رۆژی چوارشه‌ممه 18ـی 1ی دووه‌می2023 غه‌ریب ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یەکی تەلەڤیزیۆنیدا رایگه‌یاند: "وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق به‌ڵێنیداوه كه هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رجبكات". ئه‌و وتیشی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به ئە‌وه‌شكرد، له دیدارێكیان له‌گه‌ڵ عه‌باس جه‌بر، وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی یاسای ئاسایشی خۆراك كرایه‌وه كه ناردنی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی تێدا جێگیركراوه. غه‌ریب ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی ئەوەشی خستە ڕو، كۆی گشتی ئه‌و پاره‌یه 109 ملیار دیناره كه تا وه‌كو ئێستا ته‌نیا 14 ملیار دیناری خه‌رجكراوه.
هاوڵاتی لەڕاگەیەندراوێکدا دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عێراقی ڕایدەگەیەنێت هەنگاو بۆ ئەنجامدانی ڕێككەوتنی نوێی ئاسمانی لەگەڵ وڵاتانی كەنداو دەنێت. ئەمڕۆ شەممە نوسینگەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە: ئێمە ڕێككەوتنمان لەگەڵ هەموو وڵاتانی كەنداو و هەموو ئەو گواستنەوە نیشتمانییانەی كەنداو هەیە كە لە فڕۆكەخانەكانی عێراق دەنیشنەوە، جگە لە فڕۆكەخانەكانی كوەیت، ئاماژەی بەوەدا كە لە داهاتوودا ڕەنگە ڕێككەوتنی ئاسمانی لەگەڵ كوێت هەبێت. نووسینگەكە ئاماژەی بەوەشكردووە : دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی كاردەكات بۆ ئەنجامدانی ڕێككەوتنی نوێی ئاسمانی لەگەڵ هەموو وڵاتانی كەنداو. دەشڵێت : دەسەڵاتی فڕۆكەوانی پەسەندی هەر داواكارییەك دەكات كە لەلایەن هێڵە ئاسمانییەكانەوە پێشكەش بكرێت كە ستاندارد و بەرزەفتی تێدا بێت، ئاماژەی بەوەشكرد كە زۆربەی كۆمپانیاكانی گواستنەوە لە وڵاتانی عەرەبی بەتایبەتی ئیمارات، سعودیە، قەتەر و عومان، گەشتی بەردەوامیان هەیە لە فرۆكەخانەی بەغدا و نەجەفی نێودەوڵەتی. جێگای ئاماژەیە لەدوای ساڵی 1990 و داگیرکردنی کوەیت لەلایەن عێراقەوە پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتانی کەنداو تێکچوو.
ناوەندێک ئاشکرای کردوە لانیکەم61٪ی دانیشتوانی ئێران بۆ جارێکیش بێت بەشداریی ناڕەزایەتییەکانی دوای مەرگی ژینایان کردوە و رێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤیش بڵاوی کردوەتەوە ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان گەیشتوەتە 524 کەس. لە نوێترین راپرسی سەبارەت بە دۆخی ئێران دەکەوتوە؛ 61٪ی دانیشتوانی رۆژهەڵاتی کوردستان و وڵاتەکە جارێک بۆ 10 جار بەشداریی ناڕەزایەتییەکانی دوای مەرگی ژینا ئەمینیان کردوە. ناوەندی داتا و زانیارییەکان لە ئێران بڵاوی کردوەتەوە؛ لەو راپرسییەی کە لەسەر دۆخەکە ئەنجامی داوە دەرکەوتوە لە هەر 10 کەسی دانیشتوی ئێران لە چوار مانگی رابردودا لانیکەم شەش کەس ئەگەر بۆ جارێکیش بێت بەشداریی خۆپیشاندانەکانیان کردوە. ئەو ناوەند ئاماژەی بەوە کردوە 71٪ی ئەو کەسانەی کە وەڵامی پرسیارییەکانی راپرسییەکەیان داوەتەوە رایانگەیاندوە؛ لە ماوەی ناڕەزایەتییەکاندا زیاتر لە 10جار بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کردوە. خۆپیشاندانەکان کە هەر 31 پارێزگای ئێرانی گرتوەتەوە بە پێی راپرسییەکان لە هەر خێزانێک یەک کەس یان زیاتر بەشداریی ناڕەزایەتییەکانیان کردوە. زۆرینەی ئەو کەسانەی بەشدارییان لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کردوە تەمەنیان لە 32 ساڵ کەمتر بوە. ئەنجامەکانی ئەو راپرسییە ئاماژەن بە ئاستی بەرفراوانی بەشداریی خەڵک لە ناڕەزایەتییەکان و بە پێی ئەو بەڵگەنامە نهێنیانەشی کە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە تۆمار کرابو و دواتر لە لایەن گروپێکی هاککەرەوە دزە پێکرا، 65٪ دانیشتوانی ئێران لە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی لە وڵاتەکەیان ناڕازین. بە پێی دوایین ئامار ناوەندی هەرانا بۆ مافەکانی مرۆڤ لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری ئێران 524 کەس کوژراو و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستانیش دەڵێن لەو بەشە لە کودستان لانیکەم 130 کەس لە ناڕەزایەتییەکاندا کوژران.
هاوڵاتی دادگای فیدڕالی کەنەدا بڕیاریدا، ئەو هاوڵاتیانەی بگەڕێنێتەوە کە تیرۆریستی داعشن و لە ئیستادا لە زیندان و کەمپەکانی رۆژئاوای کوردستاندان. هێنری براون دادوەری دادگای فیدڕالی کەنەدا رایگەیاند، بڕیاریانداوە چوار تیرۆریستی داعش کە هاوڵاتی کەنەدان و لە سوریا بەشداریان لە ریزەکانی داعشدا کردووە، بگەڕێندرێنەوە. براون ئاماژەی بەوەکرد کە داوایان لە حکومەتی وڵاتەکەی کردووە بە خێرایی پڕۆسەکە جێبەجێ بکرێت و لەگەڵ خۆبەڕێوەبەری باکوری و رۆژهەڵاتی سوریا لەمبارەیەوە کۆبونەوە ئەنجام بدرێت و هەر چوار هاوڵاتیەکەیان بگەڕێنرێنەوە. رۆژی پێنج شەممەی رابردووش، حکومەتی کەنەدا و خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا رێککەوتبوون، ١٩ ژن و منداڵی تیرۆریستانی داعش کە لە کەمپی هۆڵ نیشتەجێکراون، بگەڕێندرێنەوە بۆ کەنەدا. بەگوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە ساڵی ٢٠٢٢دا، زیاتر لە ٥٠٠ ژن و منداڵی تیرۆریستانی بیانی داعش، رادەستی وڵاتەکانیان کردووەتەوە کە خەڵکی، سوید، هۆڵەندا، روسیا، ئەڵمانیا، بەریتانیا، ئەلبانیا، نەمسا، بەلجیکا، فەrەنسا، تاجیکستان، عێراق، کەنەدا و ئوستوڕالیا بوون.
هاوڵاتی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە گوندێکی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، شەش هاوڵاتی کوردیان دەستگیر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە. ئاژانسی هەواڵی هاوار (هاوارنیوز) لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە عەفرینەوە رایگەیاند، چەکدارانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا کە بە 'پۆلیسی مەدەنی' دەناسرێن، هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندی کەفەر زیتی ناوچەی جندرێسی عەفرین و شەش هاوڵاتی کوردیان دەستگیر کردووە. دوێنێش لە هەمان گوند کە گوندی کوردانی ئیزدیە، هاوڵاتیەکی دیکە دەستگیرکرابوو و زۆربەی گەنجانی گوندەکە لە دەستی چەکدارەکان هەڵهاتبوون. بەگوێرەی ئامارێکی ئاژانسەکە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە و تاوەکو ئیستا، ٢٧ هاوڵاتی کورد لە عەفرین دەستگیرکراون و چارەنووسیان نادیارە. دوێنی ٢٠ی کانوونی دووەم، پێنج ساڵ بەسەر هێرشی سوپای تورکیا و چەکدارەکانی تێپەڕبوو کە لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨‌دا، پەلاماری عەفریندرا و دوای ٥٨ رۆژ لە بەرگری هێزە کوردیەکان، عەفرین داگیرکرا.
هاوڵاتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم لە بەغدا لە گوتارێکدا گوتی، "دەستوور گرێبەستێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نێوان هەموو پێکهاتەکانی عێراقە نابێت بەمشێوەیەی ئێستا پشتگوێ بخرێت". ئه‌مڕۆ شه‌ممه (21ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)،نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی تیرۆرکردنی محەممەد باقر حەکیم لە بەغدا گوتاریکی پێشکەشکردو تیایدا ڕایگەیاند، "ئێمە لە هەرێمی کوردستان لە روانگەی جێبەجێکردنی دەستوورەوە، هەروەها لەسەر بنەمای پێکهێنانی حکومەتی فیدراڵیی عێراق پشتیوانی لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران دووپات دەکەینەوە ". وتیشی"هیوادارین لە ماوەیەکی نزیکدا بەندەکانی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەت جێبەجێ بکرێن." ئەوەشی ڕونکردەوە،"دەستوور گرێبەستێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نێوان هەموو پێکهاتەکانی عێراقە نابێت بەمشێوەیەی ئێستا پشتگوێ بخرێت بەڵکو دەبێت بە تەواوی جێبەجێ بکرێت، بۆ ئەوەی خەڵک خۆی لە پڕۆسەی سیاسی عێراق دوور نەبینێت." هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لە مافی پێکهاتەکان بەپێی دەستوور کرد و دەڵێت، "دەبێت مافی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بەپێی دەستوور دابین بکرێت، بە شێوەیەکی راستەقینە و بە کردەوە سیستمی بەڕێوەبردنی عێراق فیدراڵی بێت." رێوڕەسمی "شەهیدی میحراب" لەلایەن عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانییەوە لە بەغدا رێکخراوە و هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشت کراون.
هاوڵاتی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، "پاڵپشتی لە بانکی ناوەندیی عێراق دەکەین بۆ ئەوەی نرخی دۆلار بۆ نرخی پێشوو بگەڕێنێتەوە." ئه‌مڕۆ شه‌ممه (21ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌میانی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی تیرۆركردنی محه‌ممه‌د باقر حه‌كیم له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی قسه‌یكرد و رایگه‌یاند، "به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بڕیاری حكومه‌تی عێراق نه‌بووه." محەممەد شیاع سوودانی باسی لە سەقامگیری بازاڕی دۆلار کرد و گوتی، "بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی بانکی ناوەندیی عێراق بۆئەوەی سەقامگیری بۆ بازاڕ بگەڕێنێتەوە." وتیشی، ئێستا له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندیی عێراق له هه‌ماهه‌نگیدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سوودانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به زووترین كات به‌های دینار ده‌گه‌ڕێنینه‌وه ئاستی جاران". ئاماژەی بەوەشکرد، لەم کاتەدا سەرپەرشتی ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە دەکات کە لە هەمو بودجەی ساڵانی پێش‌و جیاوازترە و لەئێستاشدا لە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجە نزیکن، هەروەها کاریش دەکەن بۆ ئەوەی پڕۆژە ستراتیژییەکان جێبەجێ بکرێن و روبەڕوی پەتای گەندەڵی دەبنەوە. سوودانی له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌كه‌ی بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی قسه‌یكرد و روونیكرده‌وه، له زۆر سێكته‌ردا چاكسازییان ئه‌نجامداوه و له‌هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامده‌بن بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی. گوتیشی، "خه‌ڵكی عێراق شایسته‌ی ژیانێكی باشترن و ده‌بێت كار بۆ باشتكردنی بژێوی ژیانیان بكرێت". رێوڕەسمی "شەهیدی میحراب" لەلایەن عەمما حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانییەوە لە بەغدا رێکخراوە و هەر چوار سەرۆکایەتییەکەی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بانگهێشت کراون
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی یەکشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرماش جێگیر دەبن. بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابونی هەندێ پەڵە هەور و پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی رۆژی پێش‌و. ئەوەشی خستوەتەڕو، سبەی یەکشەممەش ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ، هەروەها سبەی خێراى با 5 – 15 کیلۆمەتر دەبێت لەکاتژمێرێکدا و مەوداى بینین-یش 8 - 10 کیلۆمەتر دەبێت. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر : 19 سلێمانی : 16 دهۆک : 17 کەرکوک : 21 هەڵەبجە : 17 زاخۆ : 17 سۆران : 16 گەرمیان : 22
