هاوڵاتی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند کە دەستەی باڵای سەرژمێری گشتیی دانیشتوان پێکھێنراوەتەوە و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری پلاندانان، محەمەد عەلی تەمیم سەرۆکایەتی دەکات. عەبدولزەھرە ھنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی کارنامەی حکومەتدا کە جەخت لە گرنگی سەرژمێریی گشتی دانیشتووان دەکاتەوە، دەستەی باڵای سەرژمێریی دانیشتووانیان کارا کردووەتەوە و محەمەد تەمیم وەزیری پلادانان وەک سەرۆکی دەستەکە دیاریکراوە. وتیشی، دەستەی باڵای سەرژمێری، کار بۆ دیاریکردنی وادەیەکی گونجاو بەڕێوەچوونی سەرژمێریی دانیشتووان لە عێراق دەکات. باسی لەوەشکرد کە بڕیاروابوو مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٠، سەرژمێریی گشتی دانیشتووان لە عێراق بەڕێوەبچێت، بەڵام ئەوکات بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پڕۆسەکە دواخرا و تائێستا ئەنجامنەدراوە. لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە پێکھێنانەوەی دەستەی باڵای سەرژمێری گشتیی بۆ دانیشتوان، رۆڵی دامەزراوە پەیوەندیدارەکان لەم پرۆژە نیشتمانییە گەورەیەدا لەبەرچاو گیراوە، ئاماژە بەوەیشدراوە کە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پێکھێنانی دەستەکەدا، بەسیفەتی چاودێر نوێنەرایەتی لە پێکهێنانی دەستەکەدا هەبووە، ھەروەھا نوێنەرانی زۆرێک لە وەزارەتەکان دەستە سەربەخۆکان، ھەروەھا ھەرێمی کوردستان، ژمارەیەک لە پسپۆران، راوێژکاران و مامۆستایانی زانکۆ تیایدا ئەندامن.  

ژمارەیەک مامۆستای ئایینیی رۆژهەڵاتی کوردستان دژی سێدارە و دەستگیرکردنی خەڵک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و دوای بەیاننامەکەش ژمارەیەک لەو مامۆستا ئایینییانە دەستگیر کران. سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردەوە؛ مامۆستا شەریف مەحمودپور، پێشنوێژی مزگەوتی (رەسولەڵلا) لە پیرانشار کە بەیاننامەی هاوبەشی مامۆستایانی پیرانشار و نەغەدە و شنوی خوێندوەتەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراوە و بڕیاری دەستبەسەرکردنی دراوە. هاوکات مامۆستا جەمالەدین واژەیی، پێشنوێژی مزگەوتی ناوچەی (پەسوێ) لە پیرانشار و ژمارەیەک مامۆستای ئایینی دیکە لە شاری شنۆ و نەغدە دەستگیرکراون کە لە کەسایەتییە خاوەن پێگەکانی ئەو ناوچانە و رۆژهەڵاتی کوردستانن. دەستگیرکردنی ئەو مامۆستایانە لە کاتێکدایە رۆژی رابردو لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوای ئازدکردنی دەستگیرکراوان و کۆتاییهێنان بە زەبر و زەنگی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کردبو. مامۆستایانی ئاینیی شارەکانی پیرانشار و نەغەدە و شنۆ و دەوروبەری لە بەیاننامەیەکدا دژی سزای سێدارە و دەستگیرکردن و ئەشکەنجە یان بڵاو کردەوە و رایانگەیاند؛ سەرەڕای ئەوەی ناڕەزایەتییەکان کەموکوڕییەکانی دەسەڵاتی ئێرانی کردە ئامانج بەڵام بڕیارەکانی دەسەڵات بە هیچ شێوەیەک لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ئێراندا نەبوە.

ئەمڕۆ رۆژێکی قورس بو بۆ دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران چونکە بەهۆی سەرکوتی ناڕەزیەتییەکانەوە لە لایەن ئەوروپا و ئەمریکا و بەریتانیا سزای بەسەردا سەپێنرا و هاوکات مامۆستایانی ئایینی شارەکانی پیرانشار و نەغەدە و شنۆ بەیاننامەیەکی دیکەیان بەرامبەر ئەو دەسەڵاتە بڵاو کردەوە و دەستگیرکردنی گەنجان و چالاکوانانی کورد بەردەوام بو. ئەمڕۆ هاوشێوەی رۆژانی رابردو ژمارەیەک گەنجی دیکە لە شارەکانی سنە و بۆکان و پاوە و چەند شارێکی دیکە ژمارەیەک گەنج و خوێندکاری زانکۆ کە یەکێکیان کچ بو دەستگیرکران. بە بڕیارێک لقی سێی دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئاینیی ئێران لە تەبرێز مۆڵەتی مامۆستایەتیی لە یونس نەوخاهـ قەدەغە کرا لە کاتێکدا ئەو مامۆستای ناوەندی ئایینیی سەڵاحەدینی ئەیوبی بو لە شاری پیرانشار. بە پێی بڕیارەکەی دادگا ئەو مامۆستا ئایینییەی کورد بۆی نییە چیتر وەک مامۆستایەکی ئاینیی لە ئێران بەردەوام بێت لە ئەرک و کارەکانی.   مامۆستایانی ئایینی کورد دژی سێدارە دەوستنەوە مامۆستایانی ئاینیی شارەکانی پیرانشار و نەغەدە و شنۆ و دەوروبەری لە بەیاننامەیەکدا دژی سزای سێدارە و دەستگیرکردن و ئەشکەنجە یان بڵاو کردەوە و رایانگەیاند؛ سەرەڕای ئەوەی ناڕەزایەتییەکان کەموکوڕییەکانی دەسەڵاتی ئێرانی کردە ئامانج بەڵام بڕیارەکانی دەسەڵات بە هیچ شێوەیەک لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ئێراندا نەبوە. ئەو مامۆستایانە رونیان کردوەتەوە؛ تۆمەتی دژایەتیی خودا(محاربە) بۆ خەڵکی ناڕازیی بە پشتبەستن بە ئایەتی قورئان پێچەوانەی تێگەیشتن و ئامانجەکانی ئیسلامە. لە بەیاننامەکەدا ئەو مامۆستا ئایینیانە داوایان کردوە؛ دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکان ئازاد بکرێن و داوای لێبوردنیان لێبکرێت و قەرەبو بکرێنەوە و هاوکات سەرجەم ئەو بازگانەی کە بونەتە مایەی بێزاریی خەڵک لاببرێن و دەستبەرداری هەڵکوتانە سەر ماڵی خەڵک و دەستگیرکردنیان بن.   ئەوروپا چوارەم قۆناغی سزاکانی دژی ئێران راگەیاند یەکێتی ئەوروپا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت و وتەبێژی وەزارەرەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت: دەستەوەستان نابین. ئەمڕۆ دوشەممە وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کۆبونەوە و قۆناغێکی دیکە لە سزاکان دژی کۆماری ئیسلامی ئێرانی پەسند کرد. جۆزێپ بۆڕێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا؛ لە کاتی کۆبونەوەی وەزیرانی دەرەوەدا رایگەیاند؛ تا دادگایەکی وڵاتانی ئەوروپا سوپای پاسداران وەک تیرۆریست ناو نەبات، ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا ناتوانێت وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی مامەڵە لەگەڵ سوپای پاسداران بکات. پێشتر ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاندبو؛ سزا نوێیەکانی ئەوروپا 37 بەرپرس و دامەزراوەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەگرێتەوە بەلام یەکێتی ئەوروپا وردەکارییەکانی ئەو سزایانەی ئاشکرا نەکرد.   بەریتانیا پێنجەم قۆناغی سزاکانی دژی دەسەڵاتی ئێران راگەیاند بەریتانیا هاوکات لەگەڵ قۆناغی چوارەمی سزاکانی ئەوروپا، پێنج بەرپرس و دو ناوەندی کۆماری ئیسلامی سزا دەدات. ئاژانسی هەواڵی(رویتەرز)بڵاوی کردەوە؛ بەهۆی سەرکوتی دڕندانەی نارەزایەتیەکان و لەسێدارەدانی عەلیڕەزا ئەکبەری هاوڵاتیی بەریتانی - ئێرانی ، قۆناغێکی نوێی سزاکانی لەدژی کۆماری ئیسلامی راگەیاند. بە پێی سزا نوێیەکانی بەریتانیا داهات و داراییەکانی جێگری داواکاری گشتی، فەرماندەی گشتی سوپا، فەرماندەی هێزی بەسیج-ی سەر بە سوپای پاسداران و جێگرەکەی و هەروەها جێگری فەرماندەی پۆلیسی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیان بەسەردا دەگیرێت.   سزاکانی ئەمریکا دژی دەسەڵاتی ئێران ئەمریکا ژمارەیەک سزای نوێی دژی 10 بەرپرسی سەربازیی و ناوەندێکی سوپای پاسدارانی ئێران راگەیاند. وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد کە ناسر راشدی، جێگری وەزیری هەواڵگریی ئێران (ئیتلاعات) و حسێن تەناوەر، فەرماندەی سوپای پاسداران لە شاری قوم و محەمەدنەزەر عەزیمی، فەرماندەی سوپای پاسداران لە پارێزگای کرماشان و کوروش ئاسیابانی، جێگری فەرماندەی ناوەندی رۆژئاوای سوپای پاسدران و موجتەبا فێدا، فەرماندەی ناوەندێکی شاری ئەسفەهان و ناوەندی "هاوکاریی سوپای پاسدران" و پێنج بەڕێوبەری ئەو ناوەندەی سزا داوە. گەنجینەی ئەمریکا رونی کردوەتەوە ؛ ئەو فەرماندە سەربازییانەی کە ناویان هێنراوە کاری رێکخستن و هەماهەنگییان لە نێوان پارێزگاکاندا کردوە بۆ سەرکوتی خەڵک و ناڕەزایەتییەکان.

ئەمڕۆ  دووشەممە 23ی1، حوسێن کەلاری، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لەبارەی گەڕاندنەوەی ئاوارەکان لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی وتوە: "بەدووری دەزانین حکومەتی عێراق بتوانێت ئەمساڵ ئەو ئاوارانەی لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانن بگەڕێنێتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و کەمپەکان دابخرێن؛ هۆکارەکەشی ئەوەیە هێشتا خەڵک ئامادەیی بۆ گەڕانەوە زۆر کەمە."     حوسێن کەلاری وتوێتی: "هێشتا ژێرخانی ئابووریی ناوچە رزگارکراوەکانی دەستی داعش گونجاو نییە و کێشەی ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییەکانیان هەیە، جگە لە نەبوونی دەرفەتی کار و کێشەی دیکە."    بەپێی دوایین ئامار ، کە رۆژی 23ـ1ی2023 بڵاوکراوەتەوە، نزیكەی 665 هەزار و زیاتر لە 248 هەزار پەنابەر لە هەرێمی کوردستان هەن، واتە 913 هەزار ئاوارە و پەنابەر.   حوسێن کەلاری باسی لەوەش کردوه: کە داواکارییەکی زۆریان لەلایەن ئەو ئاوارانەوە پێگەیشتووە کە لەنێو شارەکانی هەرێمی کوردستانن دەیانەوێت بچنە نێو کەمپەکان و "ئەوان دەڵێن ژیان لە شارەکان سەختە، بەڵام لە کەمپەکان کرێی خانوو نادەن و کۆمەڵێک قورساییان لەسەر نامێنێت."    شایەنی باسه لەدوای هاتنی داعش و جەنگی ڕزگارکردنی ناوچەکانی لەو ڕێکخراوە ژمارەیەکی زۆر ئاوارە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و بەبیانوی خراپی دۆخی ئەمنی ئامادەن نین بگەڕێنەوه شوێنی نیشتەجێبونی خۆیان.

مامۆستایانی ئاینیی شارەکانی پیرانشار و نەغەدە و شنۆ و دەوروبەری لە بەیاننامەیەکدا دژی سزای سێدارە و دەستگیرکردن و ئەشکەنجە یان بڵاو کردەوە و رایانگەیاند؛ سەرەڕای ئەوەی ناڕەزایەتییەکان کەموکوڕییەکانی دەسەڵاتی ئێرانی کردە ئامانج بەڵام بڕیارەکانی دەسەڵات بە هیچ شێوەیەک لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ئێراندا نەبوە. لە بەیاننامەکەدا هاتوە لە سایەی گەندەڵیی رێکخراو لە دەزگا و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، خەڵک لە لایەکەوە گیرۆدەی هەژارییە و لە لایەکی دیکەوە مافە یاسایی و شەرعییەکانی لێ زەوت دەکرێت. بە پێی بەیاننامەکە وەڵامی دەسەڵاتی ئێران بۆ ناڕەزایەتییەکان شەپۆڵێک لە توندتیژیی و سەپاندنی سزای سێدارە بوە و لە جیاتی دەستەبەرکردنی مافەکان بڕیاری زۆر بێبەزەییانە دژی خەڵک دراوە. ئەو مامۆستایانە رونیان کردوەتەوە؛ تۆمەتی دژایەتیی خودا(محاربە) بۆ خەڵکی ناڕازیی بە پشتبەستن بە ئایەتی قورئان پێچەوانەی تێگەیشتن و ئامانجەکانی ئیسلامە. لە بەیاننامەکەدا ئەو مامۆستا ئایینیانە داوایان کردوە؛ دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکان ئازاد بکرێن و داوای لێبوردنیان لێبکرێت و قەرەبو بکرێنەوە و هاوکات سەرجەم ئەو بازگانەی کە بونەتە مایەی بێزاریی خەڵک لاببرێن و دەستبەرداری هەڵکوتانە سەر ماڵی خەڵک و دەستگیرکردنیان بن. ئەمە دوەم بەیاننامەی مامۆستایانی پیرانشار و نەغەدە و شنۆیە کە وەک هۆشدارایی دەدرێتە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران.

هاوڵاتی دوو هونەرمەندی کورد بەهۆی ئەوەی لە ئاهەنگێکی هەدەپەدا لە شاری کۆجائەلی تورکیا گۆرانی کوردیان وتووە، دەستگیرکران. دوێنێ شەو لە ناوەندی رێکخستنی گەنجانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە شاری کۆجائەلی تورکیا ئاهەنگێک رێکخرا. گروپی موزیکی هەڤرا کە کۆمەڵێک هونەرمەندی کورد، بانگهێشتکران و گۆرانیان بە زمانی کوردی وت. دواتر پۆلیسی تورکیا دوو ئەندامی ئەو گروپەی بە ناوەکانی یوسف کەلەش و گەنجای مۆرکۆچ بەهۆی وتنی گۆرانی کوردی دەستگیر کرد. گروپی هەڤرا تویتێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردەوە و گرتنی هەردوو ئەندامی گروپەکەی پشتڕاست کردەوە و وتی، " دەسەڵات ناتوانێت خۆی لە بەرامبەر گۆرانیەکی کوردی رابگریت و لێرەوە دووبارەی دەکەینەوە کە فشارەکان ناتوانن رێگریمان لێبکەن." لەمبارەیەوە عومەر فاروق گەرگەریئۆغلۆ پەرلەمانتاری هەدەپە تویتێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، " دوای ئاهەنگی رێکخستنی گەنجانی هەدەپە لە ناوچەی دارجای کۆجائەلی دوو ئەندامی گروپی هەڤرا بە ناوەکانی گەنجای مۆرکۆچ و یوسف کەلەش بەهۆی ئەوەی بە کوردی گۆرانیان وتووە، دەستگیرکران. لە کاتێکدا کە لە سەدەی ٢١داین، تاوەکو ئێستاش بەهۆی زمانەوە هاوڵاتیان دەستگیر دەکرێن. پێویستە ئەو هونەرمەندانە ئازاد بکرێن!

دوای ئەوەی محمد سودانی ، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیایدا 3 ماددە بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی زیادبکرێت ، زیاتر لە 5 ملیۆن هاوڵاتی سودمەند دەبن . ئەمڕۆ دوو شەممە 23ی1یی 2023، بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق زیادکردنی 3 ماددە بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان خرایە بواری جێبەجێكردنەوە و بەپێی وتەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئامانج لێی دابەزاندنی نرخی خۆراكە.  لەو بارەیەوە راگەیەندراوی حكومەت هاتوە : "یەك لیتر زەیت، یەك كیلۆگرام شەكر، 200 گرام چا، 250 گرام شیر و یەك كیلۆگرام ئاردی سفر بۆ هەر تاكێكی خێزانە كەم دەرامەتەكان زیادكراون و جگە لە بەشەخۆراكی مانگانەی خۆیان، ئەو خۆراكانەیان بەسەردا دابەشدەكرێت".  ڕوونکراوەتەوە، كە ئەو سەبەتە خۆراكە دەدرێت بە 5 ملیۆن و 76 هەزار هاوڵاتی و مانگانە لە رێگەی زیادكردنی 18 هەزار تۆن خۆراكەوە بۆ بەشەخۆراكی هاوڵاتییان، خواست لەسەر كڕینی خۆراك كەم دەكەنەوە و بە ئەوەش نرخەكان دادەبەزن.

هاوڵاتی دوای ئەوەی ئەمڕۆ دووشەممە، پێنج تۆمەتباری دۆسیەی کوژرانی پێنج هاوڵاتی خەڵکی دهۆک لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە مێردینی باکووری کوردستان چوونە بەردەم دادوەر، چواریان خرانە گرتووخانەوە. دادگەی مێردین دوای وەرگرتنی گوتە لێیان و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تۆمەتباران، بڕیاریدا چوار لەو پێنج کەسەی تۆمەتباری دۆسیەکەن، بخرێنە گرتووخانە و کەسەکەی دیکەش بە مەرجی دادوەری ئازاد بکرێت.   دوای ته‌واوبوونی رێكاره‌كان له‌ داواكاری گشتیی هه‌ریه‌ك له‌ گومانلێكراوان ف. ئا، ئا. ك، و م. ی به‌ داواكاری به‌ندكردنیان ره‌وانه‌ی دادگای ئێشگكران و به‌ هه‌ریه‌ك له‌ تاوانه‌كانی "ئه‌نجامدانی تاڵانی به‌ شه‌و، شاردنه‌وه‌ی تاوان، شاردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانێكی دیكه‌ یان به‌ مه‌به‌ستی ده‌ستگیرنه‌كردن ئه‌نجامدانی كوشتن و ئه‌نجامدانی تاڵانی به‌ زۆری چه‌ك" و گومانلێكراو چ. ب به‌ تاوانی "له‌ناوبردنی به‌ڵگه‌كانی تاوانه‌كه‌، شاردنه‌وه‌یان و گۆڕینیان"، فه‌رمانی به‌ندكردنیان بۆ ده‌ركرا. هاوكات گومانلێكراو م.ش به‌ مه‌رج ئازاد كرا. هاوکات، تائێستا بە تەواوی روون نەبووەتەوە کە بۆچی ئەو هاونیشتمانییانەی خەڵکی دهۆک کوژراون. بەرەبەیانیی 19-1-2023، پێنج هاونیشتمانی دانیشتووی دهۆک لە ئۆتۆمبیلێکدا لە شارۆچکەی نسیبینی سەر بە مێردین، لەلایەن چەند کەسێکەوە بە گولـلە لە سەریان درا و گیانیان لەدەستدا. ئەو پێنج هاوڵاتییەی لە ڕوداوەکەدا کوژران ناویان،  حاجی عەبدوڵڵا ساڵح مستەفا (69 ساڵ)، چیمەن شاهین خالید (75 ساڵ) کە هاوژینی حاجی عەبدوڵڵایە، هەندرێن عەبدوڵڵا ساڵح (39 ساڵ) کە کچی حاجی عەبدوڵڵایە، واحیدە حەیدەر جاسم (63 ساڵ) و مەلا ئەحمەد جەلالەدین ئیبراهیم (45 ساڵ) بوون. 

كاوە ڕەش نەدیم زەهاوی، پارلەمانتاری پارتی كۆنسەرڤاتیڤ ی بەریتانیاو لەهەمان كاتیشدا، كەئەو ئێستا بەرپرسی پارتەكەیەتی، تۆمەتی خۆدزینەوە لەدانی باج و فێڵكردن لەخەزێنەی دەوڵەتی خراوەتە پاڵ، بەوەی پشكی بەشێك لەوەبەرهێنانی لەكۆمپانیاكانی لەدەرەوەی بەریتانیا، تۆماركردوە بۆئەوەی باجی تەواو نەدات. ئۆپۆزیسۆنی سەرەكی كەپارتی کرێکارانی بەریتانیایە، داوای لەسەرۆك وەزیرانی ووڵاتەكەی، ڕیشی سوناک دەکات، کەنادیم زەهاوی لەپۆستی سەرۆکی پارتی پارێزگاران دووربخاتەوە، دوای ئەوەی هەواڵەکان باس لەوە دەکەن، خۆی بواردوە لەدانی باج خەزێنەی HMRC كەبەچەندین چەند ملیۆن پاوەند دەخەمڵێندرێ. نەدیم زەهاوی، پێشوتریش بۆ ماوەیەك وەزیری خەزێنەی بەریتانیا بووە، ئێستا ڕاگەیاندنەكانی بەریتانیا، تۆمەتباری دەكەن، کەهەوڵیداوە خۆی لەدانی باج بەدوور بگرێت. هەربۆیە بەهۆی ئەوەی فشارێکی زۆری لەسەربووە، ئێستا ناچاربووە باجەکە بداتەوە لەگەڵ سزای پێژماردن. ئەنجێلا ڕاینەر، جێگری سەرۆکی پارتی کرێکاران بەرهەڵستكار ڕایگەیاندوە; زەهاوی بەهۆی نەدانی باج، ئێمە ناتوانین لێی بێ هەڵویست بین و ئەو نابێ بەردەوام بێت لەپۆستەكەی، بەڵكو سەرۆکوەزیران دەبێت لەپۆستەکەی دووری بخاتەوە. کۆمپانیاکەی زەهاوی، لەناو ڕیزبەندی وەبەرهێنان دایە، كەبریتییە لە کۆمپانیای (بالشۆر ئینڤێستمەنتس)کەلەجبل طارق تۆمارکراوە. زەهاوی، ڕووبەڕووی پرسیاری پارلەمانتاران بووەتەوە، کەئایا بالشۆری بەکارهێناوە بۆ خۆبواردن لەدانی باج لەگەڵ پشکەکانی کۆمپانیای YouGov، كەئەویش کۆمپانیایەكی ڕاپرسییە، کەلەساڵی ٢٠٠٠دا هاوبەشی بنیادی ناون. پارتی کرێکاران، داوای ڕوونکردنەوەیان کردووە، لەسەر بونی پشكیی زەهاوی تێداو وەنەدانی باج لەسەر پشكەكانی. بەگوێرەی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، زەهاوی بەم دوایانە، بەهۆی فشارو ئاشكرابونی، ناچار بووە ئەو باجەی کەقەرزداربووە، لەگەڵ سزاكەی 30% بداتەوە و کۆی گشتی باجەکەیگەێشتۆتە 4.8 ملیۆن پاوەند. بی بی سی، دەڵێ: نەیتوانیوە ئەو ژمارەیە پشتڕاست بکاتەوە، بەڵام کاتێک ڕۆژنامەی گاردیان چەندین جار پرسیاری لەبارەی سزاکە کردووە، وتەبێژی نەدیم زەهاوی ڕەتی نەکردۆتەوە کەسزاکەیان دابێت. لەماوە چەند ساڵی ڕابردووشدا چەندین جاری دیكەش زەهاوی ملیۆنەرو سیاسەت مەداری كورد لەبەریتانیا، بۆتە جێی باسی ڕاگەیاندنەكانی ئەو ووڵاتە. هەرلەدەست كەوتنی نزیكەی بڕی پێنج ملیۆن پاوەند، لەشیرینیەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان، لەسەردەمی پۆستی وەزیری سامانەسروشتیەكانی ئاشتی هەورامی و وەرگرتنی خەرجیەكانی گروپی ئەندام پارلەمانانی پشتگیری لەهەرێم، تاوەرگرتنی كرێی ئاو و غاو كارەبا لەسەر باجی میللەت بۆ خانووی دووەمی لەبەریتانیا. نەدیم زەهاوی بەڕەچەڵەك كوردێكی عئڕاقییەو لەساڵی ١٩٦٧ لەدایك بووە، ئەو هەربەمنداڵی لەگەڵ خێزانەكەی وەك پەناهەندە ڕوویان لەبەریتانیا كردووە. لەساڵی ٢٠١٠وە ئەندام پارلەمانی بەریتانیایە لەسەر پشكی پارتی كۆنسەرڤاتیڤ ی دەسەڵاتدار.

هاوڵاتی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆک فراکسیۆنەکان سەبارەت بە کاراکردنەوەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم و هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوە. ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/١/٢٣، كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان سه‌باره‌ت به‌ پرسی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆن له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو هاوکات هەردو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی و یەکێتیش دەڵێن، لێکتێگەیشتنی زۆر باش هەبوە لەسەر هەردو پرسەکە و بڕیاریش دراوە کۆبونەوەکان بەردەوام بن بۆ یەکلاییکردنەوەی وردەکارییەکانی دیکەش. دوای کۆتاییهاتنی کۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدراو تیایدا،زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، "لێکتێگەیشتنی زۆر زۆر باش هەبو لەنێوان سەرۆک فراکسیۆنەکان و خاڵە هاوبەشەکان زۆر زیاتربون لە جیاوازییەکانمان، بەڵام ئێمە لەکۆبونەوەکەدا جەختمان لەوە کردەوە کە فراکسیۆنی پارتی دەیەوێت هەرچۆنێک بوە لەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت". وتیشی، ئێستا کات لەبارە بۆئەوەی یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە و پارتیش لاری نییە لەوەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان بە فرە بازنەیی (چوار بازنەیی) بکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش دەچنە گفتوگۆوە. هەروەها زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، "فراکسیۆنی یەکێتی بە پێویستی زانی رێککەوتن لەسەر وردەکارییەکان و ژمارەیەک برگە و مادەی دیکەی تایبەت بە یاسای هەڵبژاردنەکانیش بکرێت، بەجۆرێک بتوانرێت "هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجام بدرێت و مەجالی گزی و فزی نەمێنێت، تاوەکو خولی تازەی پەرلەمان رەنگدانەوەی دەنگدانی راستەقینەی هاوڵاتیان بێت".

هاوڵاتی نوێنەری کارگەکانی گازی سلێمانی:"لە سلێمانی گازی شل بەپێی پێویست نییە و ناتوانین پێداویستیی هاونیشتمانییان پڕبکەینەوە." ئەمڕۆ دووشەممە 23-01-2023 کۆچەر تاهیر، نوێنەری کارگەکانی گازی سلێمانی له ‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئێستا پارێزگای سلێمانی بە هەڵەبجە، ئیدارەی راپەرین و پێنجوێنیشەوە رۆژانە 234 تۆن گازمان بەدەستدەگات، لە کاتێکدا پارێزگاکە پێویستی بە 400 تۆنە." وتیشی، "گاز هەیە و لەبەردەستە، بەڵام بەپێی پێویست نییە و ناتوانین پێداویستیی هاونیشتمانیان پڕبکەینەوە. ئەگەر ئەو بڕەی ئێستا هەیە هەر ئەوە بۆ سلێمانی دابینبکرێت ئەوە بە ناچاری کارگەکانمان هەفتەی دوو رۆژ کار ناکەن و رەنگە بگاتە سێ رۆژیش." ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەو گازەی ئێستا بەدەستی کارگەکانمان دەگات، کەمیکردووە، ناشزانین لەلایەن دانا گازەوەیە یان کۆمپانیاوە." نوێنەری کارگەکانی گازی سلێمانی ڕاشیگەیاند، " هەندێک جار هاوڵاتی دێت بۆ کارگەکانمان بۆ پڕکردنەوەی دوو بتڵی گاز بەڵام ناتوانین بۆیان پڕبکەینەوە، چونکە بریکارەکانمان لە ئێستاوە بۆ 25 شەوی دیکە سەرەیان بۆ هاونیشتمانییان داناوە تاوەکو بوتڵی گازیان بۆ پڕبکەنەوە." هاوکات،رێبوار عەبدوڵڵا، لیپرسراوی گازی شل لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی  سەبارەت بە کەمبونەوەی گاز و هۆکارەکەی بە تۆڕی میدیای رووداوی ڕاگەیاندووە، "قەیرانی گاز لە سلێمانی نییە، بەڵام گرفتی کەمیی گاز هەیە. یەکێک لە کێشەکانمان ئەوەیە، ئێستا 12 تانکەر گازمان بەدەستدەگات کە پێشتر نزیکەی 250 تۆن دەبوو، بەڵام بۆ 230 تۆن کەمبووەتەوە، بۆ ئەوەش لەگەڵ دانا گاز قسەمان کردووە. ئەوان کۆمپانیا بە بەرپرس دەزانن و کۆمپانیا دانەگاز بە بەرپرس دەزانێت."  

بەهۆی داڕمانی بالەخانەیەک لە شێخ مەقسود لە پارێزگای حەلەب کە گیانلەدەستدانی 15  کەسی لێکەوتەوە وەک هاوخەمیی دوکان و بازاڕەکان داخران.   ئەمرۆ لە گەڕەکی شێخ مەقسود لە حەلەب تەرمی پانزە دانیشتوی ئەو گەڕەکە بە خاک سپێردران کە رۆژی رابردو بەهۆی داروخانی باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی ئەندامانی حەوت خێزان بونە قوربانیی و 15 کەسیان گیانی لەدەستدا ودوو کەسی دیکەش برینداربون. ئەنجومەنی گشتی نۆژەنکردنەوەی شێخ مەقسود وئەشرەفیە لەراگەیندراوێکدا بڵاویان کردبوەوە کە ئەمرۆ دووشەمە مەراسیمی بەخاکسپاردنەکەیان بەرێوە دەچیت. لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵى فەرمى سوریا (سانا) بڵاوی کردەوە، بەرەبەیانى رۆژی یەکشەممە بینایەکی شوێنی نیشتەجێبون لە گەڕەکى شێخ مەقسود کە حەوت خێزان تێیدا نیشتەجێبون داڕماوە. ئاژانسەکە ئاماژەی بەوە کردوە هۆکارى دارمانى بیناکە  دزەکردنى ئاو بوە بۆ نێو بناغه‌كه‌ی و ئەوەش داڕمانی بیناکەی لێکەوتوەتەوە. گەڕەکى شێخ مەقسود دەکەوێتە رۆژهەڵاتى حەلەب و لە ژێر کۆنترۆڵى هێزەکانی کورددایە و زۆرینەی دانیشتوانیشی کوردن.  

هاوڵاتی کەجەکە رایگەیاند، چەندین نیشانەی زەق، کۆنکرێتی و بەهێز هەن، پێنج هاوڵاتیەکەی دهۆک لە مێردین لەلایەن ئاکەپە - مەهەپە و و کۆنتراکانەوە کوژراون. هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، راگەیەندراوێکی لەبارەی کوشتنی پێنج هاوڵاتیەکەی دهۆک لەسەر رێگەی ناوچەی نسیبینی پارێزگای مێردینی باکوری کوردستان بڵاوکردەوە. کەجەکە دەڵێت، دەبێت ئەم کوشتارە وەک کۆمەڵکوژییەک  سەیر بکرێت. تا ئێستا دەیان کوردی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەری لە مێردین لەلایەن کۆنتراکانەوە کوژراون. گەلی کوردستان باش ئاگادارە، ئەو کۆمەڵکوژیانە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و دەسەڵاتی ئاکەپە - مەهەپەوە ئەنجام دراون. هەر وەک ئەوەی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) روونی کردەوە، چەندین نیشانەی زەق، کۆنکرێتی و بەهێز هەن، کە دەریدەخات ئەو کۆمەڵکوژییە لەلایەن ئاکەپە - مەهەپە و کۆنتراکانەوە ئەنجام دراوە. ئەو پێنج کەسە، کەسانێک بوون، کە بە وڵاتپارێزی و نیشتمانپەروەریی خۆیان دەناسران. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێنج کەسەکە لە عەشیرەتی رێکانین کە بە عەشیرەتێکی وڵاتپارێز و نیشتمانپەروەر ناسراوە و شەهیدی زۆریان هەیە. دەوڵەتی تورکیا خێرا بڕیاری نهێنیی بۆ دۆسیەکە دەرکرد و بەو شێوەیە رێگری لە ئاشکراکردنی راستییەکان کرد. کەجەکە ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەش جێگای سەرنجە، پارتی دیموکراتی کوردستان و میدیاکانی پێداگیریان لەسەر ئەو رووداوە نەکرد و کۆمەڵکوژییەکەیان وەک هێرشێکی ئاسایی باسکرد و بەوەش هەوڵیاندا راستیەکان پەردەپۆش بکەن. هەڵوێستی پارتی دیموکراتی کوردستان و میدیاکانی، خزمەت بە پەردەپۆشکردن و شاردنەوەی راستییەکان دەکات. نابێت پارتی (پەدەکە) بەهۆی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورکدا ئەو جۆرە رێبازانە بگرێتەبەر و وتی، " ئێمە داوا لە رای گشتیی دیموکراتی دەکەین، کە لەم بوارەدا وریا بن و بە دواداچوون بۆ ئاشکراکردنی استیی رووداوەکە بکەن".

هاوڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: پڕۆژەی مریشكی دایكانە، یەكێكە لەو پڕۆژانەی بە یارمەتی و هاوكاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت؛ پڕۆژەكەش بریتییە لە هاوردەكردنی جوچكە لە وڵاتی سكۆتلەندا بۆ هەرێمی كوردستان و بەخێوكردنیان لە ناوخۆدا، تاكوو بۆ خواردن ئامادە بكرێن و خواست لە بازاڕدا پڕبكەنەوە. كاوە مستەفا، بەڕێوەبەری پڕۆژەی ڕاسۆن، كە بەو پڕۆژەیە هەڵدەستێت،بە ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی ڕاگەیاند : "پڕۆژه‌ی ڕاسۆن بۆبەرهەمهێنانی دایكانەی‌ مریشكە، بۆ بەرهەمهێنانی گۆشت و هێلكە. ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ پێویستیی بازاڕی هه‌رێمی كوردستان و به‌شێك له‌ بازاڕه‌كانی عێراق پڕ ده‌كاته‌وه، بەشێوەیەك دەتوانین 40% بۆ50%ی خواستی بازاڕی عێراق پڕبكه‌ینه‌وه." وتیشی، "پڕۆژەكە له ‌ساڵی 2022، نزیكەی 750 هه‌زار مریشكی خستووەتە‌ بازاڕەكانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق وڵاتی ئوردن. هه‌روه‌ها ملیۆنێك جوچكه‌ی گۆشتمان ناردووه‌ته بازاڕەكانی عێراق. به‌رهه‌می سه‌ره‌كیمان جوچكه‌ی داكانه‌یه ‌(كەڵەباب و مریشك)، هه‌روه‌ها جوچكه‌ی گۆشتیش ده‌خه‌ینه‌‌ بازاڕەوە." لەبارەی بەرهەمی هێلكەی ئەم جۆرە مریشكەوەش، گوتی: "ئەم جۆرە مریشكانە ساڵانە نزیكەی 170 بۆ 175 هێلكە دەكەن، بەم پێیە ڕەنگە بگاتە 100 ملیۆن مریشكی خواردن. بۆیە ئەگەر ڕێژەكە لێكبدەینەوە، گەر هەر مریشكێك 2 كیلۆ بێت، ساڵانە دەكاتە نزیكەی 200 ملیۆن كلیۆگۆشت". لەبارەی جۆری ئەو مریشكە دایكانەیەی بەرهەمدێت، گوتی: " ئەو جوچكەی بەرهەمیدەهێنین (رۆس 308)ە، لە دنیادا بەناوبانگ و بەربڵاوە. ئێمە بە خۆشحاڵییەوە هاوكارییەكی زۆر باشمان لەگەڵ حكومەتی هەرێم و وەزارەتی كشتوكاڵ هەیە و ئاسنكاریمان بۆ دەكەن؛ لەبەر ئەوەی ئێمە هەم جوچكە دەهێنین و هەم جوچكە ڕەوانە دەكەین. ئەوەش پێویستی بە هەماهەنگی و گفتوگۆی بەردەوام هەیە."

هاوڵاتی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، له‌ هێرشێكی فڕۆكه‌ی ئێف-16ـه‌كانی عێراقیدا، له‌ سنووری قه‌زای خورماتوو، 5 چه‌كداری داعش كوژران. له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئاشكرایكرد، له‌ هێرشێكی فڕۆكه‌ی ئێف-16ـه‌كانی عێراقیدا، له‌ سنووری قه‌زای خورماتوو، 5 چه‌كداری داعش كوژران ئەوەشڕونکراوەتەوە، دوای هێرشه‌كه‌ هێزی تایبه‌ته‌كان ئه‌و شوێنه‌یان پشكنی كه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانه‌وه‌ به‌ئامانجكرابوو و له‌كاتی پشكنیندا ته‌رمی 5 چه‌كداری داعش كه‌ له‌ هێرشه‌كه‌دا كوژرابوون، دۆزرانه‌وه‌ و دووانیان ناسراونه‌ته‌وه‌ و سێی دیكه‌ش به‌هۆی پارچه‌پارچه‌بوونیان نه‌ناسراونه‌ته‌وه‌، وێڕای دۆزینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك چه‌ك و جبه‌خانه‌ و مادده‌ لۆجستییه‌كان. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا‌، تا ئێستا پرۆسه‌ی پشكنین به‌رده‌وامه‌. پێشتریش راشل جیفکۆت گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاندبوو، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمساڵیاندا، 600 چەکداری داعش کوژراون و 374 کەسی دیکەش دەستگیرکراون.