هاوڵاتی تەنها لە دوو ڕۆژی کاراکردنی لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور، نزیکەی 12 ملیۆن کەس لینکەکەیان کردووەتەوە و سەردانی ماڵپەڕەکەیان کردووە ئەمڕۆ سێشەممە 17-1-2023، کاروان خۆشناو، گوتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور لە چاوپێکەوتنێکدا بە تۆڕی میدیای ڕوداوی ڕایگەیاند ، سبەی چوارشەممە کاژێر 12:00 لینکی پڕکردنەوەی فۆڕم بۆ دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور دادەخرێت. وتیشی،"لەو ژمارەیەی لینکی فۆڕمەکەیان کردووەتەوە نزیکەی 2 ملیۆن کەسیان داوای دامەزراندنیان کردووە و فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە". ئەو گوتەبێژە باسی لەوەشکرد،"بۆ هەموو عێراق تەنها 6000 کەس دادەمەزرێن،لەو ژمارەیە 2600 یان بۆ هەرێمی کوردستان دەبن." ئەمەشلەکاتێکدایە لە کەمتر لە 40 کاژێری کردنەوەی ماڵپەڕەکە 11 ملیۆن و 981 هەزار و 671 جار لینکی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کراوەتەوە. هاوکات دامەزراندنەکە تەنیا بۆ رەگەزی نێرە، بە گوتەی کاروان خۆشناو، لە دەرچووی ناوەندییەوە ئەگەری وەرگیرانی هەیە بەو مەرجەی تەمەنی لە نێوان 17 بۆ 35 ساڵ بێت و لە دایک و باوکێکی عێراقی بێت.
هاوڵاتی بەشێک لە شۆفێرانی پاسی چەند گەڕەکێکی سلێمانی مانیانگرت، چونکە خراونەتە سەر چەند هێڵێکی دیکەی گواستنەوە و رێگری لە کارکردنیان دەکرێت. ئەمڕۆ سێشەممە (17ی کانوونی دووەم 2023)، ژمارەیەک شۆفێری پاسەکانی گەڕەکەکانی بەختیاری کۆن، تازە، بەرانان و مەجیدبەگی شاری سلێمانی مانیانگرت. شۆفێرانی هێڵی رزگاری باس لەوەدەکەن، لە ئێستا ٤٤ خەتی رزگاری دراوە بە شەکرەکە و ١١ خەتیان دراوەتێ لە بەرامبەردا، لە ئێستاشدا پێیان دەڵێن مەیەنە شەکرەکە و قولەرەیسییەوە دەنا رووبەڕووی گرفت دەبنەوە. باس لەوەشدەکەن، لە ئێستادا ئەوان سەرنشینەکانیشیان نەماوە، جگە لەوەی کرێی گواستنەوەیان لە سەرجەم پاسەکانی دیکە کەمترە و ٥٠٠ دینارە. هاوکات، یەکێک لە شۆفێرەکان بە دەزگاکانی ڕاگەیەندنی گوتووە، پاش چەند کاتژمێرێک لە مانگرتنەکەیان ئاگادارکراونەتەوە، بچنەوە سەر کارەکانیان و لایەنی ئەمنی و ئیداری قسەیان لەگەڵ شۆفێری پاسەکانی هێڵی شەکرەکە و قلیاسان کردووە، کێشەیان بۆ دروست نەکەن.
مەزلۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی رایگەیاند، پێشبینی دەکات تورکیا مانگی شوبات هێرش بکاتە سەر کۆبانێ و هەڕەشەکەش بە جددی وەردەگرن. لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی رایگەیاند، پێشبینی هێرشی تورکیا دەکات لە مانگی شوباتدا، هەروەها رایگەیاند، ئەنقەرە نابێت سزای کوردەکانی سوریا بدات بەهۆی شکستی خۆی لە چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکاندا. لە وڵامی پرسیاری، لەم مانگەدا جارێکی دیکە بەرپرسانی تورکیا هەڕەشەی ئۆپراسیۆنی زەمینیان کردووە، ئێوە هەڕەشەکان بە جددی وەردەگرن؟ مەزلۆم کۆبانێ دەڵێت، " ئێمە هەڕەشەکانی تورکیا بە جددی وەردەگرین. پێشبینی دەکەین لە مانگی شوباتدا هێرش بکاتە سەر کۆبانێ کە رەمزی کوردە. تورکیا بەرەو هەڵبژاردن دەڕوات، ئێمەش ئاگادارین ئەردۆغان دەیەوێت پشتیوانی ناسیۆنالیستەکان بەدەست بهێنێت، پێدەچێت جارێکی دیکە بە هێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان هەوڵی کۆکردنەوەی دەنگی ناسیۆنالیستەکان بدات. مەزلۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) رایگەیاند، ئەوان هەڕەشە نین بۆ سەر، گەل، سنور و ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا و وتی، " چەندین جار ئەمەمان راگەیاندووە، ئاماژەمان پێداوە کە ئێمە وەک کوردانی سوریا، دەمانەوێت پەیوەندی ئاشتیانەمان لەگەڵ تورکیادا هەبێت. ئێمە هەرگیز هێرشمان نەکردووەتە سەر سنورەکانی تورکیا، لە کاتی شەڕدا هەموو کاتێک لەنیو سنورەکانماندا بەرگری رەوامان لە خۆمان کردووە. ئێمە نە لە ئێستا و نە لە داهاتوودا نیازی دوژمنایەتیکردنمان لەگەڵ تورکیادا نییە. کۆبانێ ئاشکرا کرد کە لە رووی سەربازی و دیپلۆماسیدا دیدار و گفتوگۆیان لەگەڵ تورکیادا هەبوو و بەم شێوەیە بەردەوامی بە قسەکانیدا، " کاتێک حکومەتی تورکیا بڕیاریدا پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لەگەڵ پەکەکە و پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، کۆتایی پێبهێنێت و لە ساڵی ٢٠١٥دا شەڕ دژی پەکەکە دەستپێبکاتەوە، دوژمنایەتی بەرامبەر ئێمەش گەورە کرد و دەستی بە هێرشی زەمینی بۆ سەر جەرابلوس، پاشان عەفرین و سەریکانی و گرێ سپی کرد و بیانوی ئەوە دەهێنێتەوە کە ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ پەکەکە هەیە، بەڵام ئەمە راست نییە و ئێمە رەتیدەکەینەوە. مەزلۆم کۆبانێ فەرماندەی هەسەدە لە وڵامی پرسیاری، 'ئێوە ماوەیەک لەنێو پەکەکەدا چالاک بوون و لە کەسایەتیە باڵانی پەکەکە لە رۆژئاوای کوردستان بوون؟' دەڵێت، ' ١٢ ساڵ بەسەر دەستپێکردنی راپەرینی سوریادا تێپەڕیوە. ئێمە سەرقاڵی بنیاتنانی سیستمێکی فراوانن بە بەشداری عەرەب، مەسیحی، کورد و نەتەوە جیاوازەکانی دیکە. من کوردێکی سوریام. داهاتووی من لەم وڵاتەدایە. پەکەکە بە راستی هاوکارمان بووە لە شەڕی دژی داعشدا، بەڵام ئەمڕۆ پەکەکە هیچ رۆڵیکی لە خۆبەڕێوەبەری ئێمەدا نییە. ئێمە لقێکی پەکەکە نین وەک ئەوەی تورکیا بانگەشەی بۆدەکات، بەڵی عەبدوڵلا ئۆجالان بۆ ئێمە هێمایە، بەڵام ئێمە هیچ پلانێکمان بۆ بەشەکانی دیکەی کوردستان، واتە لە تورکیا، عێراق و ئێران نییە. ئێمە لە خەمی سوریا و داهاتووی گەلانی سوریاداین. تورکیا بەردەوام هێرش دەکاتە سەرمان، ژیرخانی مەدەنی دەکاتە ئامانج، تورکیا دەبێت دەست لە سزادانی گەلەکەمان هەڵبگرێت کە ناتوانێت لە رێگەی دیموکراسی و ئاشتیەوە کیشەی کوردەکانیی چارەسەر بکات. مەزلۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) هەروەها راشیگەیاند، پێویستە هەموو لایەنەکان بزانن کە ئەوان ئاشتیان دەوێت، بەڵام ئەگەر هێرش بکرێتە سەریان، بە هەموو هێزیانەوە شەڕ دەکەن و وتی، " ئێمە بڕیارمان داوە کە تاوەکو کۆتایی بەگری بکەین، ئەمجارە وەک عەفرین و سەرێکانی نابێت. مەزلۆم کۆبانێ باسی هەوڵەکانی تورکیا بۆ خۆنزیکردنەوە لە سوریاش کرد و وتی، " روسیا هەوڵدەدات کێشەکان لە سوریا چارەسەر بکات بە نزیککردنەوەی تورکیا و رژێمی سوریا، بەڵام باوەڕم بەوە نییە کە ئەم جۆرە هەوڵانە سەرکەوتوو بن. رژێمی سوریا هەرگیز سازش لەسەر داواکارییەکانی خۆی ناکات. سەرەکیترینیان ئەوەیە کە تورکیا هەموو سەربازەکانی لە خاکی سوریا بکشێنێتەوە و تورکیا دەست لە پشتیوانیکردنی چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوننە بکشێنێتەوە. بە هەمان شێوە باوەڕم بەوە نییە کە رژێمی سوریا ملکەچی داواکارییەکانی تورکیا بێت بۆ دژایەتیکردنی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا. نە دەتوانێت و نە بارودۆخیشی رێگەی پێدەدات."
لە 15 رۆژدا نزیکەی 100 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کرون و چارەنوسی دەستگیرکراوانی جوانڕۆ نادیارە. ناوەندنی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوی کردەوە؛ لە 15 رۆژی ئەم مانگەدا 96 گەنج و لاو لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیر کراون. 13 کەس لەو دەستگیرکراوانە تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتر بوە و چارەنوسی زۆربەی ئەو دەستگیرکراوانە و 50 دەستگیرکراوی شاری جوانڕۆ نادیارە. بە پێی زانیارییەکانی ئەو ناوەندە، لە کۆی ئەو 96 دەستگیرکراوە پێنج کەسیان خوێندکاری زانکۆ و چواریان مامۆستا و پێنج کەسیشیان ژن بون. بە پێی ئامارەکان لە ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری ئێران زیاتر لە 19 هەزار کەس دەستگیرکراون و ژمارەی دەستگیرکراوانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەگاتە نزیکەی حەوت هەزار کەس.
هاوڵاتی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە ڕایگەیاند سوپای تورکیا جارێکی دیکە لە زاپ چەکی کیمیایی لەدژی هێزەکانیان بەکار هێناوە. هەپەگە ڕایگەیاندووە سوپای تورکیا ١١ جار بە چەکی کیمیایی سەنگەرەکانی چەمچۆ و ٢ جاریش بە چەکی قەدەغەکراو هێرشی کردەسەر سەنگەرەکانی سیدا. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە چالاکی و هێرشەکان ئەم راگەیەندراوەی بڵاوکردەوە "لە ١٥ی کانونی دووەم سەنگەرەکانی گەریلا لە نزیک هەرێمی چەمچۆی سەربە ناوچەی شێلادزێیی ئامێدی لە کاتژمێرەکانی بەیانیەوە ١١ جار بە چەکی کیمیایی بۆردومان کران". هەروەها "لە ١٥ی کانوی دووەم کاتژمێر ١٤:٣٠ و ١٥:٣٠ سەنگەرەکانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدای ناوچەی شێلادزێی ئامێدی ٢ جار بە چەکی قەدەغە بۆردوومان کران".
هاوڵاتی وتەبێژی بهڕێوهبهرایهتی پۆلیسی پارێزگای كەركوك رایگهیاند، ئهمڕۆ سێشهممه دو تۆمهتبار كه قاچاخچی بون ههوڵیاندا بهشێوهیهكی نایاسایی بچنه ناو شاری كهركوكهوه و تهقهیان له ئۆتۆمبێلی دو ئهفسهر كرد و پاشان بهرهو شوێنێكی نادیار ههڵاتن. رۆژی سێشەممە 17-1-2023، موقەدەم عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک رایگەیاند "ئەو ئۆتۆمبێلە کاڵای قاچاخی پێبووە، لە شەقامی پشتێنەی کەرکووک هەوڵی داوە بە رۆنگ ساید بازگەیەکدا تێپەڕێت، دوو پۆلیسی بەشی چاودێریی بازگەکان هەوڵی راگرتنیان داوە، بەڵام شۆفێرەکە تەقەی لە دوو ئەفسەرەکە کردووە و یەکێکیان گوللـە بەر دەستی دەکەوێت و بریندار دەبێت." ئاماژهی بهوهشكرد، قاچاخچیهكان دوای روداوهكه بهرهو ناوشاری كهركوك ههڵاتون، لهئێستاشدا گهڕان و بهدواداچون دهستیپێكردوه بهمهبهستی دۆزینهوه و دهستگیركردنیان تا رادهستی دادگا بكرێن.
هاوڵاتی شەوی دووشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە برێت مەکگۆرک ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وئەفریقای باکو کرد کە بەیاوەری شاندێکی باڵای ئەمریکا سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستانیان کردبوو، لە میانی کۆبونەوەکەشدا باسیان لە پەیوەندیەکانی نێوان ئەمریکا وعێراق و هەرێمی کوردستان،کێشەکانی نێوان هەولێر وبەغدا کرد، هاوکات باسیان لە کێشە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان ویەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەش کرد. دەقی ڕاگەێندراوەکەی حکومەتی هەرێم: ئیمشهو دووشهممه 2023/1/16 بهڕێز نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازى له بهڕێز برێت مەکگورک نێردەی سەرۆكی ئەمهریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریكا كرد كه به ياوهريى شاندێكى باڵاى وڵاتهكهى، سهردانى ههرێمى كوردستان دهكهن. له كۆبوونهوهيهكدا كه بهڕێز ئامۆس هۆكستاين، نێردهى سهرۆكايهتيى ئهمهريكا بۆ ژێرخانى جيهانى و ئاسايشى وزه و خاتوو ئالينا ڕۆنانۆوسكى، باڵيۆزى ئهمهريكا له عێراق ئامادهى بوون، دوايين پێشهاته سياسييهكانى عێراق، پهيوهندييهكانى ئهمهريكا لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان، پهيوهندييهكانى ههولێر ـ بهغدا و گفتوگۆى چارهسهركردنى كێشهكانيان، دۆخى ناوخۆى ههرێمى كوردستان و پرۆسهى يهكخستنى پێشمهرگهیان، تاوتوێ كرد. بهڕێز مهكگورك بهردهواميى پشتيوانيى ئهمهريكاى بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان و خواستى وڵاتهكهى بۆ برهودان به پهيوهندييهكانى لهگهڵ بهغدا و ههولێر و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبهش له ههموو بوارهكاندا، دووپات كردهوه، بهتایبهتیش له بواری وزه و پاراستنی ئاسایشی وزهدا. لاى خۆيهوه سهرۆك نێچيرڤان بارزانى، باسێكى وردى دهربارهى دۆخى عێراق و ههرێمى كوردستان و ههوڵى چارهسهركردنى كێشهكان پێشكهش كرد و دووپاتى كردهوه كه لهگهڵ دامهزرانى حكوومهتى نوێى فيدراڵيى عێراق، دهرفهتێك بۆ چارهسهركردنى كێشهكان لهسهر بنهماى دهستوور و فيدراڵى هاتووهته ئاراوه و لهمبارهيهوه ههرێمى كوردستان بۆ ههموو هاوكارييهك ئامادهيه. گرنگیی پێکهوهکارکردن بۆ پاراستنی سهقامگیری، دوايين پێشهاتهكانى ناوچهكه بهگشتى و چهند پرسێكى ديكهى جێى بايهخى هاوبهش، تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوو، كه ژمارهيهك له بهرپرسان و ڕاوێژكارانى ههردوولا ئامادهى بوون.
ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران 122 رۆژی تێپەڕاند و ئەمڕۆ لە سنە و کەرەج رێوڕەسمی چلەی دو گەنجی کورد بەڕێوچو و لە فەڕەنسا خۆپیشاندانێک بە بەشداریی زیاتر لە 12 هەزار کەس دژی سوپای پاسداران و سزای سێدارە و سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان بەڕێوچو و ئەڵمانیا جارێکی دیکە باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی لە بەرلین بانگهێشت کرد. ناوەندی هەرانا بۆ مافەکانی مرۆڤ بلاوی کردوەتەوە ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکانی ئێران بۆ 524 کەس بەرز بوەتەوە کە 71 کەسیان تەمەنیان لە 18 سال کەمترە. لە قوروە و سنە و جوانڕۆ و چەند شارێکی دیکە دەستگیرکردنی گەنجان و لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامبو و رێکخراوکانی مافی مرۆڤیش بڵاویان کردوەتەوە تا ئێستا چارەنوسی 50 دەستگیرکراوی شاری جوانڕۆ نادیارە. چلەی جەماوەریی کوژراوێکی ناڕەزایەتییەکانی سنە بەڕێوچو ڤیدیۆ؛ سەرەڕای رێگریی هێز ئەمنی و سەربازییەکان ئەمڕۆ دوشەممە رێوڕەسمێکی جەماوەریی لە گۆڕستانی (بەهەشتی محەمەدی) لە شاری سنە بۆ یادی چلەی هومەن عەبدوڵاهیی تەمەن 21 ساڵ بەڕێوەچو کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارەی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا. لە رێوڕەسمەکەدا یادی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان کرایەوە و دروشم دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران وترایەوە. هەر ئەمڕۆ لە گۆرستانی شاری کەرەج رێوڕەسمی چلەی سپێهر ئەعزەمی تەمەن 23ساڵی کورد بەڕێوەچو کە لە نارەزایەتییەکانی ئەو شارە بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکان پێکرا و گیانی لەدەستدا. پەردە لەسەر وێنەی ژینا ئەمینی لە واشنتۆن لادرا ڤیدیۆ؛ پەردە لەسەر وێنەیەکی نەخشێنراوی ژینا ئەمینی لە سەر دیواری بینایەکی واشنتۆن لە ئەمریکا لادرا ئەو بینایە کە دەکەوێتە یەکێک لە شەقامە قەرەباڵخەکانی واشنتۆن بە هاوبەشی لە لایەن چەند نیگارکێشێکی ئەمریکی و ئێرانی وێنەی ژینای لەسەر کێشراوەتەوە. بەمەش تا ئیستا دوو وێنەی گەورەی ژینا ئەمینی لەسەر دیواری دوو بینا لە لۆس ئانجلەس و واشنتۆن کێشراونەتەوە کە هەر دو کیان دەکەونە شوێنە گشتی و قەرەباڵخەکانی ئەمریکا. سزای سێ جار سێدارە بەسەر گەنجێکدا دەسەپێنرێت! سزای سێ جار سێدارە بەسەر دەستگیرکراوێکی ناڕەزایەتییەکانی ئێران دەسەپێنرێت و پارێزەرەکەشی رایدەگەیەنێت ئەو گەنجە سێ تۆمەتی جیاوازی خراوەتە پاڵ و بەو سێ تۆمەتە سێجار سزای سێدراەی بەسەردا سەپێنراوە. دادگای شۆرشی ئێران لە شاری ساری، جارێکی دیکە سزای سێدارەی بەسەر جەواد روحی تەمەن 35 ساڵدا سەپاند کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارەی باکوری وڵاتەکە دەستگیر کرابو. روحی پێشتر سزای دووجار سێدارەی بەسەردا سەپێنرابو و سەرەڕای کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان دەسەڵاتی دادوەریی ئێران جارێکی دیکە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا. . خۆپیشاندان دژی دەسەڵاتی ئێران و نەبونی غاز ڤیدیۆ؛ خۆپیشاندان لە شاری توربەتی جام لە پارێزگای خوراسان لە ئێران دژی دەسەڵاتی وڵاتەکە و نەبونی غاز دەستی پێکرد و گەنجان دروشمیان دژی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی وتەوە. دوای چەند خولەکێک لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی گەنجان هێزە ئەمنییەکانی ئێران تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و یەکەی تایبەتی هێزی ئەمنیی لە دامەزراوە و بینا حکومییەکاندا جێگیر کران ئێران دوەم وەڵاتی جیهانە لە روی یەدەگی غازەوە بەڵام ساڵانە بەهۆی کەمتەرخەمی و نوەژەن نەکردنەوەی سیستمی گەیاندنی غاز لە وەرزی زستاندا قەیرانی غاز سەرهەڵ دەدات. ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران رۆژی دوشەممە رایگەیاند؛ دەبێت ئەو وەرزشکار و هونەرمەندانەی کە هانی خەڵکیان بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان داوە سزا بدرێن. بۆ جاری دووەم لە یەک هەفتەدا باڵیۆزی ئێران لە بەرلین بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا کرا و هۆشداریی درایە کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر سزای سێدارە و سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان. کریستۆفەر بێرگەر، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند؛ بەهۆی لەسێدارەدانی دەستگیرکراوانی نارەزایەتییەکان و هاوڵاتییەکی ئێرانی-بەریتانی بالیۆزی ئێران لە بەرلین بانگهێشت کراوە بۆ ئەوە ناڕەزایەتیی توندی ئەڵمانیا دژی ئەو سزایانە بگەیەنێتە کۆماری ئسیلامی و دەسەڵاتی وڵاتەکەی.
هاوڵاتی تیمی وەزاریی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەێندراوێکدا وەڵامی تیمی وەزاریی یەکێتی لە حوکمەت دەداتەوە و تاوانباریان دەکات بە ڕاکردن لە بەرپرسیارێتی ئیداری وسیاسی ویاسایی و دەڵێت" بەشداری نەکردن لە هەندێک لە کۆبونەوەکانی حوکمەت ودەرچوون لە گرووپەکانی واتسئاپ، هەروەها ئامادەنەبوونتان بۆ چارەسەری کێشەکان وباسکردنی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران واتای ڕاکردنە لە بەرپرسیارێتی یاسایی و سیاسی و ئیداری". دەقی روونکردنەوەکە: دوابەدوای پەیامەکەی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە زۆر بەڕوونی باسی لەو کێشانە کرد کە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دروستیان دەکات بەرامبەر حکومەتی هەرێم کە لە هەمانکاتدا، چارەسەرەکەشی خستەڕوو، بەڵام بەداخەوە تیمی یەکێتی لە بری گفتوگۆکردن و کۆبوونەوە، بە کاردانەوەی لاواز وەڵامیان دایەوە. بۆیە لێرەدا بە پێویستی دەزانین ئەو ڕاستییانە بخەینەڕوو؛ - بەشداری نەکردن لە هەندێک لە کۆبوونەوەکانی حکومەت و دەرچوون لە گرووپەکانی واتسئاپ، هەروەها ئامادەنەبوونتان بۆ چارەسەری کێشەکان و باسکردنی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیران، واتای ڕاکردنە لە بەرپرسیاریەتی یاسایی و سیاسی و ئیداری. - خەڵکی کوردستان هۆشیارە و داواکارین ئێوەش بگەڕێنەوە سەر وتار و دیدار و قسەکانی ساڵانی پێشووتان کە چۆن باس لە دەستکەوت و کاروچالاکی و سەرکەوتنی کابینەی نۆیەم دەکەن، ئەگەر کەموکوڕیێکیش لەم کابینەیەدا بوونی هەبێت ، ئەوا لە ئاکامی ئەو سیاسەت و ڕێگریەیە کە یەکێتی پیادەی دەکات، دەتانەوێت لاوازی پێگەی حیزبی و سیاسی و دیپلۆماسی و جەماوەریتان و کێشە ناوخۆییەکانتان بەوە دابپۆشن کە ڕێگا نەدەن حوکمڕانیێکی سەرانسەری و شەفاف لە دارایی و داهات و حوکمی یاسا لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەنجام بدرێت و میلیشیا ئاسا ، ئەم سیاسەتەتان لەسەر خەڵکی بسەپێنن و بڵێن ئێمە ئەگەر دەنگ و کورسیشمان کەم بێت بەڵام خۆمان فەرز دەکەین ، خەڵک و دۆست و ناحەزانیش شایەدی بۆ ئیدارەدانی ئێوە لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە دەدەن کە خەڵکەکە لە چ نائارامی و بێ خزمەتگوزاریێكدا ژیان بەسەر دەبەن. - ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری داوە هێز بۆ ڕێگریکردن لە کاری دزێو و دژ بە بەرژەوەندی هاووڵاتییان بۆ هەموو سنوورەکانی هەرێم بنێرێت و نەگوتراوە تەنیا بۆ سنووری پارێزگای سلێمانییە، بەڵام لەبەرئەوەی خۆتان دەزانن چ لە سنوورەکانی پارێزگای سلێمانی چی دەگوزەرێت، بۆیە ڕێگری لە دەستپێشخەریێکی وا دەکەن، بفەرموون هەرچی خۆتان پێتان وایە شارەزایە و بە دڵتانە و خەڵکی خۆتانە با لەگەڵ هێزەکە بێت بۆ هەموو سنوورەکان. - پڕۆسەی نەوت لە هەرێمی کوردستان لە کابینەکانی ڕابردوو ئەنجامدراوە کە جێگرەکانی سەرۆکی حکومەت سەر بە یەکێتی و بە تایبەتیش بەڕێز (قوباد تاڵەبانی) لە ئاستی باڵای ئەم حیزبە ، لە چەندین بۆنە گوتوتانە ئاگاداری وردەکارین و لە کابینەی ڕابردوو تا ئێستا بە سەرپەرشتی سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران کە سەر بە یەكێتیە، کۆمپانیایێکی باوەڕپێکێراوی جیهانی تایبەتمەند لەم بوارە، سەرپەرشتی وردبینی فرۆشتنی نەوت دەکات. - کەس ناتوانێت لە سنووری پارێزگای هەولێر هەڕەشە بکات، ئەوەی لەگەڵ بەڕێز جێگری سەرۆك وەزیران بووە، تەنیا پەیوەندیێکی تەلەفۆنی بووە لەگەڵ برادەرێکی کۆنی خۆی، بەڵام ئەگەر بتانەوێت ئاستی ئەم کارە تیرۆرستیەی بەرامبەر (شەهید هاوکار جاف) لە پایتەخت ئەنجامدرا بەراورد بکەن لەگەڵ ئەمە، ئەمە خەیاڵ پڵاویە. - ئێمە هەر لە ڕۆژی یەکەمی تیرۆرکردنی شەهید هاوکار جاف بە نامەی فەرمی داوامان لێکردن کە هاوکاربن لە لیکۆڵینەوە لە تۆمەتباران ، بەڵام ئێوە خۆتان لەم بابەتە دزیەوە و تا ئێستاش ئامادە نین تۆمەتباران بێنە بەردەم دادگا . - هەڵبژاردن ڕێکار و یاسای خۆی هەیە، ناکرێت لە ترسی ئەوەی دەنگەکانتان زۆر کز بووە بڕو بیانوو بدۆزنەوە، لە کوێی دونیا هەیە حیزب ببێتە لەمپەر لەبەردەم پڕۆسەیێکی دیموکراسی، بفەرموون با لە پەرلەمان لە چوارچێوەی یاسا، هەر گفتوگۆیەک هەیە بکرێت، ئایا پارتی ئەم یاسایەی داناوە؟ مەگەر ئێوەش وەک پارتی و بگرە زیاتریش، دەستتان لە دەرکردنی هەموو یاساکانی پەرلەمان و بڕیارەکانی حکومەت نەبووە؟. - داواتان لێدەکەین نەبنە ڕێگر لەبەردەم بڕیارەکانی حکومەتی هەرێم و لە بەرامبەردا پێویستە هاوکاربن و بگەڕێنەوە سەر کارەکانتان ، ئەوکات بەرپرسیاریەتی دیاردەبێت، ئەگەر لە گۆشتەکە بەشتان هەیە و بەشتان دەوێت، ئەوا لە گۆشتاوەکەشی کەمێک بخۆنەوە.
هاوڵاتی ئهمینداری پێشوی وهزارهتی پێشمهرگه رایدهگهیهنێت، پاراستنی سنورهكان بابهتێكی سیادیه و پێویسته عێراق لهگهڵ توركیا رێككهوتن ئهنجامبدات بۆ پاشهكشهپێكردنی هێزهكانی ئهو وڵاته. جهبار یاوهر، ئهمینداری پێشوی وهزارهتی پێشمهرگه له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا ڕایگەیاند،"بابهته سنورییهكان بابهتێكی سیادین، بهمانای ئهوهی پهیوهستن به حكومهتی فیدڕاڵیهوه، بابهتی هاتنه ناوهوهی هێزهكانی توركیاش كێشهیهكه و ئهركی عێراقه كه ههستێت به ئهنجامدانی رێوشوێنی پێویست دژ بهو جوڵهیهی هێزهكانی توركیا كه بهدرێژایی 30 كیلۆمهتر هاتونهته نێو خاكی وڵاتهكهمانهوه". وتیشی، "بهپێی لێدوانی تهواوی دامودهزگاكانی عێراق بێت هیچ رێككهوتنێك نییه بۆئهوهی هێزهكانی توركیا بهمشێوهیه بێنه ناو خاكی ههرێمی كوردستانی عێراقهوه، بۆیه دهبێت عێراق لهگهڵ توركیا رێكبكهوێت له پێناو چارهسهركردنی ئهم كێشهیه، لهلایهكی دیكهشهوه مهسهلهی شهنگال و رێككهوتن لهسهر ئهو ناوچانه پێویستیان بهرێكهوتن ههیه و رێككهوتنیش كراوه، بهڵام تا ئێستا بۆچی ئهم ڕێكهوتنه جێبهجێنهكراوه ئهوهش بابهتێكی دیكهیه و پێویستی به كات ههیه، چونكه داواكاری ههیه و ئهو داواكارییانهی هاوڵاتیانی شهنگالیش رێگربون له جێبهجێكردنی رێكهوتنهكه". لهبارهی یهكخستنهوهی هێزهكانی پێشمهرگه، جهبار یاوهر ڕایگەیاند، "ئهم بابهته لهمێژه ههیه و ئهگهر بگهڕێینهوه بۆ دامهزراندنی حكومهتی ههرێم و له ساڵی 1992وه ههیه، ئێمه یهكهمین ههنگاومان بۆ رێككخستنهوهی هێزهكانی پێشمهرگه نا، چونكه ئهوكاته تهنها هێزهكانی پارتی و یهكێتی نهبون، بهڵكو حزبهكانی دیكهش هێزی چهكدارییان ههبو، له ساڵی 2010شهوه جارێكی دیكه پڕۆسهی یهكخستنهوهی هێزهكان دهستیانپێكردوه، ئاماژهكانیش بۆ یهكخستنهوهی هێزهكانی پێشمهرگه ههیه، بهڵام گرنگ یهكخستنهوهی بیركردنهوهی هێزهكانی پێشمهرگهیه". وتیشی،""ئەگەر ئێمە بمانەوێت دەوڵەتداری بکەین نابێت هیچ حزبێکی سیاسی هێزی چەکداری هەبێت،و ئەبێت ئەو هێزە هێزێکی نیشتیمانی بێت، چونکە ئەو دەوڵەتانەی لەئێستادا گرفتاری جەنگی ناوخۆیین بەهۆی دابەشبوونی هیزە چەکدارەکانەوەیە، ئەوەشی خستەڕوو لەسەر هەموو لایەک پێویستە ئەم ئەزموونە تێک نەدەین و بیپارێزین."
هاوڵاتی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەری کوردستانی سووریا رایگەیاند، بۆ ساڵی تازە سەرنج دەخەنەسەر فراوان کردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەری کوردستان کۆبوونەوەی ساڵانەی خۆی ئەنجامدا و لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: جەخت دەکاتەوە لەسەر گرنگیی کاری دیپلۆماسی بەجۆرێک بگونجێت لەگەڵ خواستەکانی گەلان و پڕۆژەی ئیدارەی خۆسەری وەک پڕۆژەیەکی سیاسی و بەردەوامی پێدانی، لەو چوارچێوەیەشدا کاردەکەن بۆ ئەوەی داننان بە ئیدارەی خۆسەری لەئاستی نێودەوڵەتی زیاتر بکرێت. ئەوەشی خستوەتەڕوو، کۆتایی هێنان بە بوونی هێزەکانی تورکیا، برەودان بە پەیوەندی لەگەڵ هێزە دیموکراسییەکان، کارکردن لەگەڵ حکوومەت و لایەنە دیموکراسیخوازەکانی وڵاتانی عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەپێشینەی کاری ئەمساڵیان دەبێت. دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەری دەڵێت، چڕکردنەوەی هەڵەکان دژی داعش، دروست کردنی دادگایەکی نێودەوڵەتی بۆ دادگایی کردنی چەکدارانی داعش و زیادکردنی هەوڵەکان بە ئاڕاستەی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە، بەشێکی دیکەن لە ناوەڕۆکی کارەکانیان بۆ ساڵی 2023.
هاوڵاتی ساڵانە لە لە مانگی 10 تاوەکو مانگی شەشی ساڵی دواتر وەرزی گلدانەوەی ئاوە و لە هەرێمی کوردستانیش دەستی پێکردووە و نزیکەی سێ ملیار و 28 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە دوو گەورەترین بەنداوی هەرێمی کوردستان گلدراوەتەوە. نامیق مستەفا، جێگری بەڕێوەبەری بەشی هایدرۆلۆژیی بەنداوی دەربەندیخان دەڵێت، "بەراورد بە ساڵانی پێشوو داهاتی ئاومان زۆر کەمیکردووە، لەبەر ئەوەی سێ بەنداو لەسەر سەرچاوەکانی ئاوی بەنداوەکە دروستکراون." هەربۆیە لە ئێستادا بەنداوی دەربەندیخان 31%ی توانای خۆی ئاوی تێدایە . هاوکات بەپێی ئامارێکی بەنداوی دەربەندیخان،لە سێ مانگی یەکەمی وەرزی گلدانەوەی ئاوی ساڵی 2021دا، لە هەر چرکەیەکدا 17 مەتر سێجا ئاو رژاوەتە نێو بەنداوەکەوە، بەڵام لە هەمان ماوەی ساڵی 2022دا بۆ 15 مەتر سێجا کەم بووەتەوە. ئەمەشلەکاتێکدایە لە هەمان ماوەی ساڵی 2021دا لە هەر چرکەیەکدا 87 مەتر سێجا ئاو بەردراوەتەوە، بەڵام لە هەمان ماوەی ساڵی 2022 کەمکراوەتەوە بۆ 81 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا. سەبارەت بە بەنداوی دوکانیش،سەلام نەجم، بەڕێوەبەری بەشی هایدرۆلۆژیی بەنداوی دووکان دەڵێت، "ئێستا بەردەوامین لە دابەزینی ئاستی ئاوەکە، لەبەر ئەوەی داهاتی ئاو کەمترە لە ئاوی رۆیشتوو." ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بەپێی ئامارێکی بەنداوی دووکان، لە سێ مانگی یەکەمی وەرزی گلدانەوەی ئاوی ساڵی 2021، لە هەر چرکەیەکدا 23 مەتر سێجا ئاو رژاوەتە نێو بەنداوەکە، بەڵام لەو ماوەیەی ساڵی 2022دا بەرزبووەتەوە بۆ 31 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا. لە هەمان ماوەی ساڵی 2021دا لە هەر چرکەیەکدا 70 مەتر سێجا ئاو بەردراوەتەوە، بەڵام لە هەمان ماوەی ساڵی 2022دا کەمکراوەتەوە بۆ 58 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا. هەموو ئەم گۆڕانکارییانە وایانکردووە،بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان 30 سانتیمەتر دابەزێت.
هاوڵاتی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەمافی رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت، بەراورد بە ساڵی 2021، ساڵی رابردو ئاماری پێشێلکارییەکان بەرامبەر رۆژنامەنوسان زیادیکردوە. سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان ئەمڕۆ دوشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا بە ڕاپۆرتێک بە ناونیشانی "پارێزەرانی یاسا لە ئەرکەکانیان هەڵدەگەڕینەوە، زەبر و زەنگی هێزە ئەمنییەکان، یاسای رۆژنامەگەری پەکدەخات" ئاماری ساڵی 2022ـی پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنوسانی خستەڕوو. رەحمان غەریب ڕێکخەری سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند، "ساڵی 2022 رەفتاری هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر رۆژنامەنووسان لە کاتی رووماڵکردنی رووداوەکاندا، گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە، لە زۆربەی ئەو رووداوانەی بەهای هەواڵییان هەیە، ئاستەنگ بۆ رۆژنامەنووسان دروستکراوە، دەستبەسەرکردن بە بێ فەرمانی دادگا، توندوتیژی و شەق وەشاندن، پەلاماردانی راگەیاندن و توندکردنیان لە بنکەکانی هێشتنەوەی پۆلیس و زنیدانی ئاسایش، هەڕەشەکردن و تۆقاندن، جیاکاری و پێنەدانی زانیاری، تەنانەت هەندێک رۆژنامەنووس پێش چوون بۆ رووماڵی خۆپیشاندان، لە بەردەم ماڵەکانیان دەستگیرکراون". وتیشی،"گرێبەستی چەوساندنەوەی میدیاکاران، کەمی و پێنەدانی موچەی چەند مانگەیان بوە بە دیاردە، لە باشترین حاڵەتیشدا موچەکانیان دوادەکەوێت، ئەوە جگەلەوەی جیاکاری زەقیش لە موچەی نێوان خانمانی میدیاکار و هاوکارەکانیان هەیە". بە گوێرەی ئامارەکانی سەنتەری میترۆ پێشێلکارییەکان بەم شێوەیە بوون: "ساڵی 2022 لە هەرێمی کوردستان، 431 پێشێلکاری بەرامبەر 301 رۆژنامەنووس و دامەزراوەی میدیایی کراوە" کە بەمشێوازە دابەشبوون: (رێگری 195، زەوتکردن و شکاندنی کەلوپەلی رۆژنامەوانی 68، هێرش و هەڕەشە و سوکایەتی 46، دەستبەسەرکردن بەبێ بڕیاری دادگا 64، دەستگیرکردن بە بڕیاری دادگا 4، لێدان و برینداربوون 26، داخستنی نوسینگەی کەناڵ 1، هێرشی مووشەکی 2، هەڵکوتانە سەر ماڵی رۆژنامەنووس 3، هێرشی ئەلیکترۆنی 6، پڕکردنەوەی بەڵێننامە 16 حاڵەت)"
هاوڵاتی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوو مانگی داهاتوودا سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکات. ئەمڕۆ دووشەممە 16-01-2023 فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "هەوڵی بەردەوام هەیە بۆ کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی. هیوادارین ناکۆکییەکان زیانیان بۆ سەقامگیریی هەرێمی کوردستان نەبێت و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەمیشە چەترێک بووە بۆ کۆکردنەوەی هەموو لایەک و ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر ئەم ئەرکە". وتیشی، ""ئەرکی یاسایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستنیشانکردنی رۆژی هەڵبژاردنە، دەبێت ئەمساڵ هەڵبژاردن بکرێت، لە دوو مانگی داهاتوودا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو رۆژە دیاری دەکات." سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە سەردانەکەی برێت مەکگۆرکیش وتی،"جارێ نازانین بەنیازی چییە، بەڵام ئەمشەو لە بەغداوە دێت بۆ هەرێمی کوردستان و بەپێی زانیارییەکانی ئێمە لەگەڵ سەرۆک بارزانی؛ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە."
هاوڵاتی بهبڕیاری وهزارهتی رۆشنبیری و لاوانی حكومهتی ههرێمی ههرێمی كوردستان، پهخشی 16 كهناڵی ناوخۆی رادهگیرێت. بهگوێرهی نووسراوێكه كه ئهمڕۆ دووشهممه 16ی2ی2023 دهرچووه ، پهخشی 16 كهناڵی ناوخۆیی (لۆكاڵی) له ههرێمی كوردستان بههۆی نوێنهكردنهوهی مۆڵهتهكانیان رادهگیرێت و بڕیارەکە لەکاتی دەرچونی بڕیارەکەوە جێبەجێ دەکرێت. بەبڕیاری وەزارەتی ڕۆشبیری پهخشی ئهو كهناڵاله تا ئهو كاتهی مۆڵهتهكانیان نوێدهكرێنهوه رادهگیرێت. ناوی کەناڵاکان: جوودی یەکگرتووUTV HAWLER گرووپی نیگا ئاسمان منارە لاوان ئاسۆ سپۆرت کازیوە جیهان ئێفێکت ئای مۆڤیس ژیار سروشت بەیبی پاندا
