هاوڵاتی ئەکادیمیای ژنۆلۆجی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئیدانەی تیرۆرکردنی یەکێک لە ئەندامانی ئەکادیمیاکەیان دەکات وداوا دەکەن بە زوترین کات بکەرانی تاوانەکە ئاشکرا بکرێت، کەمێک پێش ئێستا ئەکادیمیای ژنۆلۆژیی ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ئەکادیمیاکە بڵاوکردووەتەوە، کە بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی بەختیاریی شاری سلێمانی لەلایەن ماتۆڕسوارێکەوە بە تەقەی لێکراو گیانی لەدەستدا. لە بەیاننامەکەدا هاتووە:”کاتژمێر ٠٩:٣٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژیمان و هەمانکات ئەندامی دەستەی وەشانی گۆڤاری ژنۆلۆژی لە ئەنجامی هێرشێکی چەکدارییدا لە شاری سلێمانی شەهیدبوو، ئێمە بەتووندی ئەم تاوانە سیاسییە شەرمەزار دەکەین، کە هێزە فاشیست و هەژموونخوازەکان لە سەرانسەری جیهاندا بەرامبەر ژنانی بەرخۆدێر ئەنجامی دەدەن”. هەروەها ئەکادیمیای ژنۆلۆژیی داواش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، “بەزووترین کات بکەرانی ئەم تاوانە بدۆزنەوە، کە درێژکراوەی تاوانە دڕندانەکانی پێشووە کە بەرامبەر هەریەک لە یاسین بوڵوت و محەمەد زەکی چەلەبی و سوهەیل خورشید ئەنجامدران، ئەگەر بکەرانی ئەم تاوانە ئاشکرانەکرێن، ئەوە حکومەتی هەرێمیش دەکەوێتە بەر شەپۆلی شۆڕش ژن، کە ئێستا سەریهەڵداوە”. ئاماژە بەوەش دەکات، کە ناگیهان ماوەیەکی زۆر ڕەنجی داوە لە تێکۆشانی ئازادیی ژندا، بەتایبەت لە کارەکانی بزووتنەوەی گەنجانی زانکۆ، چاپەمەنیی و کاروخەباتی ژنۆلۆژی، “بە فیداکارییەکی گەورەوە پێشەنگایەتیی کردووە، لەبەر خاتری ئەو تێکۆشانەش چەندین ساڵ لە زینداندا بەرخۆدانی کردووە”. هاوکات تیشکی خستووەتەسەر تێکۆشانی شەهید ناگیهان لە ڕۆژئاوای کوردستان و دەڵێت:”لە ساڵە هەرە زەحمەتەکانی شۆڕشی ژندا لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە هەموو ناوچەکانی ڕۆژئاوا و بەتایبەت لە عەفرین، بە بوێریی و پێداگیرییەکی زۆرەوە هەوڵیداوە بۆ ئەوەی شۆڕشی ڕۆژئاوا ڕەنگ و شوناسی ژن وەربگرێت و ژنان هۆشیار بکاتەوە، دەست لەسەر دڵ بووە بۆ ژنانی شەنگال، کە ڕووبەڕووی وەحشییەتی داعش ببوونەوە، لێکۆڵینەوەی زۆری کردووە بۆ ڕوونکردنەوەی کۆمەڵناسیی و مێژووی شەنگال و شەنگالییەکان”. لەبارەی کارەکانی شەهید ناگیهانیشەوە لە باشووری کوردستان، ڕایگەیاندووە:”ناگیهان ئاکارسەل لەگەڵ ژنانی باشووری کوردستاندا لە سلێمانی کاروباری کتێبخانەی بەرهەمەکانی ژنانی کورد و ناوەندی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەدەبرد، لەکاتێکدا بە زانستی ژن پێشەنگایەتیی خوڵقاندنی ڕۆشنبیریی ژنی دەکرد، بەدەستی چەپەڵ و تاریکی هێزە داگیرکەرەکان بەشێوەیەکی دڕندانە شەهیدکرا”. ئەوەش هاتووە:”ناگیهان ئاکارسەل چەندین ساڵ ڕەنجی دا بەرامبەر ئەو فاشیزمەی، کە ژینا ئەمینیی بەشێوەیەکی دڕندانە کوشت، کاری بۆ بەدیهێنانی شۆڕشی زیهنیی و زانستیی ژنان بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” دەکرد، ئێمە ناگیهان ئاکارسەل بە بەرزکردنەوەی تێکۆشانی ژنانی کوردستان دەژیێنین، جەخت دەکەینەوە، کە تۆڵەی هەڤاڵ ناگیهان لە زیهنییەتی تاریکی فایشزم و پیاوەتیی دەکەینەوە”. ئەکادیمیای ژنۆلۆژیی داواش لە هەموو ژنانی شۆڕشگێڕ، دیموکرات، ئازدیخواز و ئەکادیمیستەکان دەکات، “ئەم تاوانە سیاسییە شەرمەزار بکەن و بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” تێکۆشانی دژی داگیرکاریی و فکری تاریکی فاشیزم بەهێزبکەن”. ژنۆلۆژیی بەتایبەتیش داوا لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و کافییە سلێمان و هەموو ژنانی باشووری کوردستان دەکات، “فشار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن بۆ دۆزینەوەی تاوانباران، لە بەرامبەری ئەم تاوانەش وەک وەک بەشێک لە شۆڕشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” چالاکیی بکەن”.
هاوڵاتی جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا(USAID) رایگەیاند حکومەتی هەرێم ئاسانکاری تەواو دەکات بۆ ئەو گەنجانەی کە بیرۆکە و پڕۆژەیان هەیە و دەیانەوێت ببنە خاوەنی کار و بزنسی خۆیان. لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی سێ شەمە ٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ لە هەولێر بەڕێوەچوو و تیایدا ئێرڤ هیکس کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا ئامادەی بوو، قوباد تاڵەبانی سوپاسی هاوکارییەکانی ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکای کرد بۆ هەرێمی کوردستان بە تایبەتیش لەڕووی ناردنی راوێژکار بۆ یارمەتیدانی حکومەتی هەرێم لە بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی ریفۆرم و چاکسازی لە دامەزراوەکانی حکومەتدا. جێگری سەرۆک وەزیران داواشی کرد لە هاوکارییەکانیان بەردەوام بن و بە تایبەتیش هاوکاری گەنجانی خاوەن بیرۆکە و پڕۆژە بکرێت. لەم چوارچێوەیەدا راشیگەیاند حکومەتی هەرێم لەڕێگەی کەمکردنەوەی رۆتین و چاکسازییەکان و هەموارکردنەوەی یاسا و رێنماییەکانەوە زەمینەیەکی باشی ئامادەکردوە تا گەنجان ببنە خاوەنی کار و بزنسی خۆیان و بە هەموو تواناشمانەوە پشتگیریان دەکەین و هەوڵیش دەدەین بازاڕی پێویستیان بۆ بدۆزینەوە. لەلایەن خۆیانەوە شاندەکەی (USAID) پشتگیری خۆیان دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی گەنجانی کوردستان و جەختیان کردەوە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەش لەنێوان حکومەتی هەرێم و ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکا.
هاوڵاتی بەپێی پرۆژە یاسایەک کە فراكسیۆنەكانی (پارتی، یەكێتی، گۆڕان، پێكهاتەكان) پێشکەشیانکردووە، تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمان درێژدەکرێتەوەو وابڕیارە سبەینێ لەپەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بکرێت. رۆژی 6ی تشرینی دووەمی 2018 پەرلەمانتارانی ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان سوێندی یاساییان خوارد و وابڕیارە رۆژی 06-11-2022 ماوەکەیان کۆتایی پێبێت. جێگای ئاماژەیە ژمارەیەک فراکسیۆن ئیمزایان لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان نەکردووە کە ئەوانیش فراکسیۆنەکانی (كۆمەڵی دادگەری، یەكگرتووی ئیسلامی، نەوەی نوێ، پەرلەمانتارانی سەربەخۆ، پێنج پەرلەمانتاری گۆڕان ( عەلی حەمەساڵح ، ئاشنا عەبدوڵا، دابان محەمەد، شیرین ئەمین، شایان عەسكەری).
هاوڵاتی ئەو ژنەی بەیانی ئەمڕۆ لەگەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی کوژرا، دەرکەوت رۆژنامەنوسێکی نزیک لەپەکەکەیەو خەڵکی باکوری کوردستانەو تیرۆرکراوە. ئاژانسی (ڕۆژ نیوز)بڵاویکردۆتەوە ناگەهان ئاكارسەل ئەندامی ناوەندی ئەكادیمیای لێكۆڵینەوەی ژنۆلۆژی لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی تیرۆركرا. پێشنوەڕۆی ئەمڕۆ ،لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی و لە نزیك لەماڵەكەی خۆی و ناوەندی ژنۆلۆژی ناگەهان ئاكارسەل درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و دەست بەجێ شەهیدكرا. ناگەهان ئاكارسەر، چالاكوانی بواری ژنان و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ژنۆ لۆژی و ئەندامی ناوەندی ئەكادیمیی ژنۆلۆژی بووە، خەڵكی شاری كۆنیای تورکیایە وبە ڕەچەڵەك كوردە.
هاوڵاتی تورکیاوە 75 هاوڵاتى عەفرین دەستگیردەکات و دەست بەسەر 19 هەزار داری زەیتوندا دەگریت. لەماوەى مانگى رابردودا لەلایەن سوپاى تورکیاوە 75 هاوڵاتى عەفرین دەستگیرکراون و لەو ژمارەیەش ژن و منداڵ لەنێوانیاندایە. هاوارنیوز بڵاوی کردەوە، لە مانگى ئەیلول و لەلایەن سوپاى تورکیاوە 75 هاوڵاتى عەفرین دەستگیرکراون کە سیانیان منداڵ و پێجیشیان ژنن. جگە لە دەستگیرکردنى ئەو ژمارەیە لە هاوڵاتییانى عەفرین، هەر لەو مانگەدا لەلایەن چەکدارانی سەر بە تورکیا 19 هەزار درەخت بڕدراونەتەوە و دەستیش بەسەر 17 هەزار دەرخت زەیتوندا گیراوە.
هاوڵاتی کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجەی نێودەوڵەتیی (سی پی تی) ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی سەردانەکەیاندا بۆ تورکیا لە نێوان ٢٠-٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢، سەردانی زیندانی ئیمرالییان کردووە و بەدواداچوونیان بۆ دۆخی زیندانییان کردووە.. لەوبارەیەوە ئاژانسی (ڕۆژنیوز) بڵاویکردۆتەوە کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجەی نێودەوڵەتیی (سی پی تی) کە لە چوارچێوەی سەردانەکەیان بۆ تورکیا، لە نێوان ٢٠-٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٢ تیمێکی ڕێکخراوەکە سەردانی زیندانی ئیمرالییان کردووە. سی پی تی ڕایگەیاندووە، کە بەئامانجێکی تایبەت سەردانی تورکیای کردووە، لە سەردانەکەشدا بەدواداچوونی بۆ دۆسیەی دەستگیرکراوە بیانییەکان لە تورکیا و هەلومەرجی ڕاگرتنیان و ڕێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەیان کردووە. ئاماژە بەوەشکراوە، کە شاندەکەی سی پی تی سەردانی زیندانی ئیمرالییان کردووە و بەدواداچوونیان بۆ هەلومەرجی زیندانیکراوان و پەیوەندیکردنیان بە دەرەوە کردووە. هەر لە سەردانەکەدا، شاندەکەی سی پی تی لەگەڵ سلێمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆی تورکیا و ساڤاش ئۆنلو، سەرۆکی بەشی کۆچبەران و ئاکین گورلەک، جێگری وەزیری دادی تورکیا و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی تورکیا کۆبوونەتەوە و “تێبینییە سەرەتاییەکانی خۆیان پێشکەش کردوون”. ڕێکخراوی سی پی تی تاکە ڕێکخراوی نێودەوڵەتییە، کە دەتوانێت بەبێ مۆڵەتی حکومەتەکان، سەردانی زیندانەکانی ٤٦ وڵاتی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا بکات، لە ساڵی ١٩٩٩ەوە تائێستا هەشت جار شاندی ناردووەتە زیندانی ئیمرالیی لە تورکیا. سەردانی سی پی تی بۆ زیندانی ئیمرالیی لەکاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠١١ەوە پارێزەرانی ڕێبەر ئۆجالان تەنها پێنج جار توانیویانە چاویان بە ڕێبەر ئۆجالان بکەوێت، لە ساڵی ٢٠١٩ەوە تائێستاش سەرجەم داواکارییەکان بۆ ئەنجامدانی دیدار لە ئیمرالیی لەلایەن داواکاری گشتیی تورکیاوە وەڵام نەدراونەتەوە. دادگای سزا قورسەکانی بۆرسا ڕۆژی ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە وەڵامی داواکارییەکی پارێزەرانی ڕێبەر ئۆجالانی بۆ ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان ڕایگەیاند، کە بۆ ماوەی سێ مانگ سزای دیسپلین بەسەر ڕێبەر ئۆجالاندا سەپێندراوە. سزاکەش لە ٣١ی ئایارەوە دەستیپێکردووە و سێ مانگ دەخایەنێت. لە ماوەی ڕابردووشدا ٣٥٠ پارێزەر لە ئەوروپا و ٧٥٦ پارێزەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ٤٤ پارێزەر لە باشووری کوردستان و ژمارەیەک پارێزەریش لە میسر، لوبنان و ئوردن کەمپەینێکیان ڕاگەیاند و داوای ئەنجامدانی دیداریان لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
هاوڵاتی لەنامەیەکدا کە بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ناردووە، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پێزانينى وڵاتهكهى بۆ پهيوهنديى بههێزى لهگهڵ ههرێمى كوردستان وهك هاوبهشێكى سهرهكى له رۆژههڵاتى ناوهڕاست دهربڕيوه. بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کە رۆژی سێشەممە 4-10-2022 بڵاوکراوەتەوە، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان نامهيهكى له ليز ترهس، سهرۆكوهزيرانى بهريتانياوه پێگەیشت. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە کە ''له نامهكهيدا خاتوو ترهس سوپاسی سهرۆك نێچيرڤان بارزانى دهكات بۆ بهشداريى بهڕێزيان له رێوڕهسمى پرسهى شاژن ئێلیزابێزی دووەم، شاژنى كۆچكردووى شانشينى يهكگرتوو، ههروهها خۆشحاڵيى خۆى به دووباره ديدارى سهرۆك نێچيرڤان بارزانى له لهندهن، نيشان دهدات." وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، سهرۆكوهزيرانى بهريتانيا له نامهكهيدا بۆ نێچيرڤان بارزانى "پێزانينى وڵاتهكهى بۆ پهيوهنديى بههێزى لهگهڵ ههرێمى كوردستان وهك هاوبهشێكى سهرهكى له رۆژههڵاتى ناوهڕاست دهربڕيوه." سهرۆكوهزيرانى بهريتانيا ههروهها ئاماژهى بهوه داوه كه شانشينى يهكگرتوو لهگهڵ ههرێمى كوردستان بههاى هاوبهشى وهك ئازاديى رادهبڕين و پهروهرده و ئهولهوييهتى هاوبهشى وهك پرسه ئهمنييهكان و بهرهنگاربوونهوهى تيرۆرى ههيه، جهختيشى كردووتهوه كه لهسهر ئهو بابهتانه له كارى پێكهوهيى بهردهوام دهبن. له كۆتاييدا سهرۆكوهزيرانی بهريتانيا هيواى خواستووه له ئهركى تازهيدا باشتر لهگهڵ ههرێمى كوردستان كار بكهن و دۆستايهتى و پهيوهندييهكانى ههردوولا فراوانتر ببن.
هاوڵاتی رێکخراوی ئەلند لەشاری دهۆک، راپرسیەکی تایبەت بە کۆچکردنی ئێزدییەکان کردوە ،دەرکەوتووە هۆکاری کۆچکردنی ئێزدیەکان 50لەسەد دەگەرێتەوە بۆ حزبەکانی سیاسی. شێرزاد پیر موسا، بەڕێوەبەری رێکخراوی ئەلند بۆ دیمۆکراسی کردنی گەنجان لەشاری دهۆک بە هاوڵاتی ی وت" ئێمە ڕاپرسیەکی تایبەت مان ئەنجام داوە لەسەر کۆچکردنی ئێزدییەکان، 1000فورم مان دابەش کرد، لەم ژمارەیە 750 فورم بەتەواوی بۆمان گەڕێنرانەوە، ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوون، 83٪ ئێزدییەکان دەیانەوێت کۆچ بکەن، 13% ووتیان نەخێر، 4% نازانم، هۆکاری کۆچکردنی ئەو گەنجانە، 33% ئابووری،29% تەندروستی یە، 19% بێزاربوون لەژیانی کەمپ وئاوارەیی، 9%کێشەی سیاسی و کۆمەڵایەتی 8%" شێرزاد پیر موسا وتیشی"پرسیارێکی تر مان هەبوو لەبارەی بەرپرسی سەرەکی بۆ کۆچکردنی گەنجان،50%لایەنی سیاسی،26٪دەستهەڵات،12٪پەرلەمان،12% داب و نەریت،پرسێکی تر پەیوەست بە قەیرانی دارایی کە تاچەند کاریگەری کردوە لەسەرکۆچکردنی ئێزدییەکان گەنجان54%بەڵێ،33%تا ڕادەیەک،13% نەخێر"
هاوڵاتی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتیان دەکات ئەمرۆ (سێشەممە /٢٠٢٢/١٠/٤) لە کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی تونێلی دەربەندیخان بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت بە مەبەستی نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە. ڕونیشیکردۆتەوە ڕێگای (سەرشاخ امام محمد) تایبەت دەبێت بە هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی تایبەت. ئاماژەشی بەوەکردووە ڕێگای (ناوتاق) تایبەت دەبێت بە هاتووچۆکردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر
هاوڵاتی کۆمیتەی رێگریی لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) رایگەیاند لە نێوان ٢٠-٢٩ ی مانگی رابردو سەردانی زیندانی ئیمڕاڵی کردوە. سی پی تی لە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەتەوە کە سەردانی تورکیای کردووە و لە سەردانەکەدا بە مەبەستی ئاگاداربون لە دەستگیرکردنی بیانییەکان و هەلومەرجی راگرتنیان و سنوورداشکردنیان لێکۆڵینەوەی لەبارەوە کردوە و هاوکات سەردانی زیندانی ئیمڕاڵی کردوە کە عەبدوڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە لەو زیندانە بەند کراوە. شاندی سی پی تی لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا دیداری لەگەڵ وەزیری ناوخۆی تورکیا سولەیمان سۆیلو، سەرۆکی دەستەی کۆچ و کۆچبەران ساڤاش ئونلو و کاربەدەستانی باڵای سەر بە وەزارەتی ناوخۆ (فەرماندەی گشتیی جەندرمە و فەرماندەی ئاسایشی کەنارئاوەکان) ئەنجامداوە. هەروەها شاندەکە لەگەڵ جێگری وەزیری داد ئاکین گولرەک، بەڕێوەبەری گشتیی زیندانەکان و کاربەدەستانی باڵای وەزارەتی دەرەوەش سەبارەت بە جێبەجێکردنی سزاکان و دۆخی ئیمڕاڵی قسەی کردووە. لە سی پی تی ئاماژەی بەوە کردوە ئەنجامی سەرەتایی چاودێری و بەدواداچوونەکانیان رادەستی بەرپرسانی تورکیا کردوە
هاوڵاتی/ شهنای فاتیح ئەمڕۆ ٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ لەشاری سلێمانی کۆمەڵێک رێکخراوی مەدەنی کەپێکهاتبوون لەزیاتر لە ١٢ رێکخراو لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا که پهیامنێری هاوڵاتی ئامادهی بوو بەچەند خاڵێک گرێبەستی دانانی کامێرای تیژڕەوی جێگیریان رەتکردەوە و رایانگەیاند کە ئەو گرێبەستە زەرەرمەندبوونی هاوڵاتیانە و راوڕووتی خەڵک دەکرێت لەپێناو دەوڵەمەندکردنی بەرپرسانی حکومەت لەهەردوو زۆن. جەبار عەزیز، رێکخەری فیدراسیۆنی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند: پاش راگەیاندنی گرێبەستەکە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و کۆمپانیای ناوبراوەوە دەستبەجێ دەستمان کرد بە هەڵمەتێکی بەرفراوان لەگەڵ هەموو ئەو دام و دەزگایانەی کە پەیوەندیدارن بەیەکەوە و یاداشتێکمان ئامادەکرد لەچەند خاڵێکدا داهاتی ئەم جۆرە سەرپێچیانە کە هاوڵاتیان دەیدەن دەدرێتە کەرتی تایبەت و سەرلەبەری گرێبەستەکە پێچەوانەی بنەما بنەڕەتییەکانی یاسا کارپێکراوەکانە و بە هەدەردانی داهاتی گشتی دەردەخات چونکە ئەم ئەرکە نابێت رادەستی کەرتی تایبەت بکرێت و پێویستە لای حکومەت خۆی بێت، "کە کۆی تێچووی کامێراکان و خەرجییەکانی لەداهاتی گشتی دەدرێتەوە بە کۆمپانیا و دواتریش بۆ ماوەی ١٥ساڵ ٪٢٠ی داهاتەکانی دەدرێتە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت." دهشڵێت وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوبەرایەتییەکانی هاووچۆ خۆیان هەڵدەستن بە کۆکردنەوەی داهات و پێبژاردن و داهاتەکان و لەبەرامبەر دانانی کامێرا و چەند بەرنامەیەکی دیکەی نێت ۆرک و نۆژەنکردنەوەی کامێرادا کۆمپانیایەک داخڵبکرێت بەو برە پارە خەیاڵییە کە مانگانە داهاتەکەی لە سەرەتاوە تا نزیکەی ٢ ساڵ نزیکەی ٢٨ ملیار دینارە بۆ کۆمپانیای ناوبراو و خراپی رێگاوبان و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەهەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەم جۆرە سیستەمەدا ناگونجێت. جەبار عەزیز وای وت. هاوکات ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە لەماوەی رابردوودا حکومەتی هەرێم زیاتر لە ١٠٠ کامێرای چاودێری گەرۆک و جێگیر کڕیووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی تیژرەوی و ئەگەر بە نیازی گرێبەستێکی بەم شێوەیە بوون بۆچی ئەو ژمارە زۆرەی کامێرا کڕدراون و بۆچی بەفیڕۆدانی داهاتی گشتی ئەوەندە ئاسانە؟! ئێمە دژی دانانی دانانی کامێرا و چاودێتیکردنی تیژڕەوی نین و بەلاشمانەوە بەسوودە بەڵام بەرەچاوکردنی دۆخی خەڵک و داهاتی گشتی و داوا لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و پەرلەمانی کوردستان و داواکاری گشتی و دەستەی دەستپاکی دەکەین کە بەدواداچوون بۆ ئەم گرێبەستە بکەن و پەنا دەبەینە بەر دادگای تایبەتمەند. هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا ئاماژە بەوەکرا کە ئەو کۆمەڵە رێکخروە مەدەنییە سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و پەرلەمانی کوردستان و دەستەی دەستپاکی و بریکاری وەزیری دادمان کردووە، لەگەڵ فەرمانگەی داواکاری گشتی رایانگەیاندووە کەکارکردن بەم گرێبەستە سەرپێچیکردنی یاسایە بەڵام لایەنە پەیوەندیدارەکان تائێستاش بەردەوامن لەئەنجامدانی ئەو رێکارانەی بۆ دانانی ئەو کامێرایانە دەیکەن. هەروەها وتیشی سەردانی سەرۆکی پەرلەمانمان کرد بە ئەوەی پرساندن بۆ وەزیری ناوخۆ بکرێت سەبارەت بەم پرسە و ناوەرۆکی گرێبەستەکە چونکە گرێبەستەکە لەگەڵ کۆمپانیای ناوبراو بە واژۆی وەزیری ناوخۆ کراوە. جهختیش لهوهدهکهنهوه لەهەنگاوی داهاتوودا پاش ئەوەی ئەگەر لایەنە پەیوەندیدارەکان و حکومەتی هەرێم نەوستن لەوەی کامێراکان بخەنە ئیش ئەوا ئێمە بەهاوکاری گشتی سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەین.
هاوڵاتی رۆژی دووشەممە 03-10-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و لە دیدارێکدا دوایین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق، ههوڵهكانى حكومهتى عێراق و ههرێمى كوردستان بۆ لێكنزيككردنهوهى لايهنه سياسييهكان و پاراستنى ئاشتيى ناوخۆيى، تاوتوێ كران. بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولا جەختیان لەوە کردووەتەوە "پێويسته رێز له سهروهريى عێراق بگيرێت و رهتيانكردهوه عێراق بكرێته گۆڕهپانى يهكلاكردنهوهى ناكۆكييه ههرێمييهكان، ههروهها دووپاتيان كردهوه كه عێراق و ههرێمى كوردستان پابهندن به پهيوهنديى دۆستانه لهگهڵ وڵاتانى دراوسێ و بهوهى خاكى عێراق نهبێته سهرچاوهى ههڕهشه بۆ ئهو وڵاتانه." لە سەرەتای ئەم مانگە، خۆپێشاندەرانی تشرینی لە بەغدا دەستیان بە خۆپێشاندان کردەوە. لە بەشێکی کۆبوونەوەکەدا باسی ئەو رووداوانە کرا و ههردوولا جهختيان لەوە كردهوه كه پێویستە خوێن و گيانى هاووڵاتييان و خۆپێشاندهران له ههموو عێراق بپارێزرێت، ههروهها پاراستنى ماڵ و سامانى تايبهت و گشتى، خواست و ئامانجى هاوبهشن و ههمووان دهبێ هاوكاريى هێزه ئهمنييهكان بكهن بۆ جێبهجێكردنى ئهركهكانيان و پاراستنى ئاسايش و سهقامگيريى وڵات. مستەفا کازمی و نێچیرڤان بارزانی دوايين پێشهاته ئهمنييهكان و بهئامانجگرتنى چهند شوێنێكى ههرێمى كوردستانیان تاوتوێ کرد. تيايدا ههردوولا جهختيان كردهوه كه پێويسته رێز له سهروهريى عێراق بگيرێت و رهتيانكردهوه عێراق بكرێته گۆڕهپانى يهكلاكردنهوهى ناكۆكييه ههرێمييهكان، ههروهها دووپاتيان كردهوه كه عێراق و ههرێمى كوردستان پابهندن به پهيوهنديى دۆستانه لهگهڵ وڵاتانى دراوسێ و بهوهى خاكى عێراق نهبێته سهرچاوهى ههڕهشه بۆ ئهو وڵاتانه.
هاوڵاتی لهلێدوانێکی ڕۆژنامهنوسیدا سەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکرات ڕایدەگەیەنێت حزبەکەی هیچ پێوەندییەکی ڕێکخراوەیی بە پەکەکە-وە نییە بەڵام بنەمای فەلسەفی و سیاسیی هاوبەشیان هەیە. لهوبارهیهوه ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی سووریا بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی وتووە حزبەکەمان هیچ چەشنە پێوەندیی ڕێکخراوەیی بە پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیاوە نییە. ناوبراو زیادی کرد پارتی کوردیی پەیەدە هاوشێوەی پەکەکە ڕیشەی کاری حزبی و سیاسیی خۆی لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری بەندکراوی پەکەکەوە پێگەیشتووە بەڵاک پێوەندییەکی دیکەمان بە پەکەکەوە نییە. ناوبراو لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر حزبەکەی وتی: تورکیا بەبیانووی ئەوەی کە پارتی یەکێتی دیموکرات سەربە پەکەکە دەزانێت بە گرووپێکی تیرۆریستی لە قەڵممان دەدات و هێرشمان دەکاتە سەر. ساڵح موسلیم وتیشی: پەکەکە-یش بەهۆی داوای تورکیاوە لەلایەن ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهانەوە وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی ناسێندراوە.
هاوڵاتی بهپێی ههواڵێکی ئاژانسی فورات دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکیا بانگەشەی ئەوەی كرد، كە گوایە ژنە گەریلای هەپەگە “زۆزان تۆلان” لهچالاكییە گیانبازییەكەی ٢٦ی ئەیلول بۆ سەر بنكەی پۆلیسی تەجە لە ناوچەی مەزیتلی لە مێرسین لەلایەن گەریلای هەپەگە زۆزان تۆلانەوە ئەنجام دراوە زۆزان ئەو بانگەشەیە بە درۆ دەخاتەوە و دەڵێت: من لەسەر كار و ئەركی خۆمم، ڕژێمی فاشیستیی ئاكەپە – مەهەپە دەرفەتی تێكۆشانی دیموكراتیكیان نەهێشتووەتەوە، بۆیە چوومەتە سەر چیاكان. زۆزان تۆلان لە سەرەتایی لێدوانەكەی بۆ ئاژانسەكە دەڵێت: سڵاو لە چالاكیی هەڤاڵان شەهید سارا و شەهید ڕوكەن دەكەم، كە لە مەزیتلیی سەر بە مێرسین ئەنجامیاندا، لە كەسایەتیی ئەو هەڤاڵە فیدایانەماندا بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدان دەكەمەوە، ئێمە گەریلاكانی یەژاستار و هەپەگە دەبینە درێژە پێدەری ئەو ڕۆحە مەزنەی چالاكییە گیانبازییەكە. زۆزان دەشڵێت: من كاتێك، كە كاری ڕۆژنامەوانیم دەكرد دەستگیركرام، ئەوە ڕاستە، لەگەڵ ئەوەشدا تاوانەكان و كردەوەكانی ڕژێمی فاشیستیی ئاكەپە – مەهەپە ڕێگەی نەدا لە كوردستان و توركیا ڕاستییەكان بە خەڵك بوترێت و تێكۆشانێكی دیموكراتیك – یاسایی ئەنجام بدرێت، لەبەر ئەو ڕاستییەش زۆرێك لە گەنجانی كورد ڕوویان لە چیاكان كردووە بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لەو ڕژێمە فاشیستە بكەن و تا ئێستاش هەر دێن بۆ سەر شاخ و چیاكان، منیش یەكێك لەوانم”. ئەو ژنە گەریلایە، هێمای بۆ ئەوەشكرد، ڕێكخستنەكەمان پێشتر ڕاگەیاندراوی پێویستی بڵاوكردووەتەوە، من لەسەر كار و ئەركی خۆمم، لێپرسینەوە لە ڕژێمی فاشیستی ئاكەپە – مەهەپە، وەك هەموو گەریلایەكی كورد ئەركی سەرەكیی منیشە، منیش بە ڕاپەڕاندنی ئەو ئەركە هەڵدەستم.
هاوڵاتی دوو كۆڵبهر له سنورهكانی نێوان رۆژههڵاتی كورستان و ههرێمی كوردستان كوژران و ناوهندی مافی مرۆڤیش ئاشكرای دهكات له شهش رۆژدا چوار كۆڵبهر كوژراون. رێكخراوی مافهكانی مرۆڤ له رۆژههڵاتی كوردستان بڵاویكردهوه، رۆژی یهكشهمه كۆڵبهرێك به ناوی سامان زارعی له سنوری ههنگهژاڵ له بانه كوژراوه كه تهمهنی 28 ساڵ بووه. هاوكات پێگهی كۆڵبهر نیوز بڵاویكردوهتهوه، رۆژی پێنجشهممه له سنوری پیرانشار كۆڵبهرێك به ناوی شوانه مورادی باوكی سێ منداڵ به تهقهی هێزكانی پاسهوانانی سنوری ئێران بریندار بووه و دواتر بههۆی سهختی برینهكانیهوه گیانی لهدهستداوه. له ماوهی شهش رۆژی رابردوودا سێ كۆڵبهر له سنوری بانه و كۆڵبهرێكیش له سنوری پیرانشار به گوللـه كوژراون و بهپێی ئامارهكانیش له شهش مانگدا 47 كۆڵبهر به تهقهی راستهوخۆی پاسهوانانی سنور گیانیان لهدهستداوه و 147 كۆڵبهریش برینداربون بهكۆی گشتی 190 كۆڵبهر لهو ماوهیهدا بونهته قوربانیی تهقهی هێزه ئهمنییهكان و سهختی رێگا شاخاوییهكان.
