ئەمڕۆ مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەرانی یەکێتی نیشمانی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕاگەیاند فێڵمان لێکراوە. ڕاگەیاندراوەکە پاش ئەوەی لە بەرواری 7/13/2022 لە لایەن چەند بەڕێزێکەوە پەیوەندی کرا بە مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەرانەوە، سەبارەت بە کەسێک بەناوی (مریوان کریم شریف)، کە باوک و برایەکی شەهیدی یەکێتییە و بەهۆی خراپی بارودۆخ و گوزەرانیەوە، کرێچیە و لەلایەن خاوەن موڵکەکەوە پێی وتراوە کە دەبێت چۆڵی بکات. وەک مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەران پەیوەندیمان پێوە کرد کە سەردانمان بکات، بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەدەم داواکەیەوە هاتین و لەلایەن هەڤاڵ (بورهان سەعید سۆفی)یەوە وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و یەکێتییانە بڕی (٥٠٠،٠٠٠) پێنج سەد هەزاری دیناری وەک هاوکاری پێدرا، پاشان داوای نوسراوێکی کرد بۆ سکرتارییەتی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەمەبەستی هاوکاری کردنی زیاتری، ئێمەش لەسەر متمانە نوسراوەکەمان بۆ کرد، هەرچەندە هیچ بەڵگەنامەیەکی شەهیدانی پێنەبووە بە بیانوی ئەوەی بەڵگەنامەی شەهیدەکانی لە شاری کەرکوکە لای دوو خوشکی بەجێی هێشتووە. کۆتاجاریش لەبەرواری 9/1/2023 بۆ جاری دووەم لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وێنەیەکی بڵاو کراوەتەوە کە گوایە بێ لانەیە و لەسەر شەقام دەخەوێت. پاش بیستنی ئەم هەواڵە دووبارە بانگهێشتی مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەرانمان کردەوە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وورد بۆمان دەرکەوت، ئەم کەسە ناسنامەی ساختەی بەکارهێناوە و هیچ شەهیدێکی لەناو لیستی شەهیدانی سەنگەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا نیە و ئەم بابەتە بەسەر ئێمەشدا تێپەڕیوە. لە کۆتایدا ڕایدەگەیەنین بەهیچ جۆرێک ئەم کەسە کەسوکاری شەهید نیە و بە فێڵ و ساختە بۆ مەرامی تایبەتی خۆی ناوی پیرۆزی شەهید بەکارهێناوە. مەکتەبی شەهیدان و تێکۆشەران
بانکی ناوەندی عێراق بە نرخی فەرمی دۆلار دەدەتە کۆمپانیاکانی دراو لە هەرێمی کوردستان بەپێی نووسراوێکی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق کە رۆژی 2ی1 ئەم مانگە بە ژمارە 29/س/4 دەرچووە، سەرجەم کۆمپانیاکانی ئاڵۆگۆڕی دراو لە خۆگونجاندن لەگەڵ رێنماییەکانی ژمارە 1ی ساڵی 2022ـی هەموارکراو تایبەت بە رێکخستنی کارەکانی کۆمپانیاکانی دراو ئاگاداردەکاتەوە. "ئاماژە بە نووسراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان - عێراق/ئەنجوومەنی وەزیران/سەرۆکایەتیی دیوان/فەرمانگەی کاروباری کارگێڕی و دارایی ژمارە 119ـی رۆژی 15-1-2022، بە مەبەستی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق و خۆگونجاندنی کۆمپانیاکان لەگەڵ (رێنماییەکانی ژمارە 1ی ساڵی 2023 بۆ رێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی دراو و نێوەندگیری بۆ فرۆشتنی دراوە بیانییەکانی هەموارکراو) کە بەکردەیی یەکگرتنی کۆمپانیاکان لە چوارچێوەی جۆرەکانی A و B، پێویستە ئەم دوو بڕگەیە جێبەجێ بکەن: 1- پێویستە تاوەکو رۆژی 1-3-2023 هەموو کۆمپانیاکانی دراو سەردانی لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق و لقی سلێمانی بانک بکەن بۆ جێبەجێکردن و خۆگونجاندن لەگەڵ رێنماییەکانی تایبەت بەو پرسە کە ئاماژەی بۆ کراوە و پەلە بکەن لە پێشکێش‌کردنی داواکارییەکانی یەکگرتن لە چوارچێوەی جۆرەکانی A و B. 2- لە دوای رۆژی 1-3-2022، هەر کۆمپانیایەک کە خۆی لەگەڵ رێنماییەکان نەگونجێت، دادەخرێت و مۆڵەتی پێشووی کارکردنی لێ وەردەگیرێتەوە و هەڵدەوەشێنرێتەوە. بەپێی رێنماییە نوێیەکان، کاری کۆمپانیاکان رێکدەخرێنەوە و بەپێی مەرجەکان دەبێت لانیکەم پێنج کۆمپانیا یەکبگرن و ببنە یەک کۆمپانیای نوێ، هەروەها کۆمپانیای جۆری A سەرمایەی لە پێنج ملیار دینار کەمتر نەبێت و جۆری B دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار کەمتر نەبێت، لە مەرجەکاندا ئەوەش دیاریکراوە کە مۆڵەتی کۆمپانیاکانی دراو دوای کارەکانی تیکەڵکردن لە کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی دراو دەدرێت و بەپێی پێداویستییەکانی بازاڕ کە لەلایەن بانکی ناوەندیی و بەپێی سیاسەتە نەختینەییەکانی دەخەمڵێندرێن.
هاوڵاتی وتەبێژی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ساڵی رابردو سێ هه‌زار و 706 هاوڵاتی له هه‌رێمدا به‌ڕوداوه‌كانی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه. عه‌مید محه‌مه‌د روشید، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماره‌كانی ساڵی 2022ی خسته‌ڕو، رایگه‌یاند، "سێ هه‌زار و 706 هاوڵاتی به‌هۆی روداوه‌كانی هاتوچۆ (پێكدادان، وه‌رگه‌ڕان، شێلان) گیانیان له‌ده‌ستداوه و حه‌وت هه‌زار و 225 برینداربون، كه 444 روداویان ته‌نها ماتۆڕسكیل هۆكاربوه". وتیشی ، "له هه‌رێمی كوردستان ملیۆنێك و 860 هه‌زار ئۆتۆمبێل هه‌ن كه هه‌ڵگری تابلۆی پارێزگای هه‌ولێرن، حه‌وت هه‌زار و 880 ماتۆڕسكیل تابلۆی هه‌ولێریان هه‌یه، هه‌روه‌ها 258 هه‌زار و 998 ئۆتۆمبێل هه‌ڵگری تابلۆی دهۆكن له‌گه‌ڵ 44 مۆتۆڕسكیل، 593 هه‌زار و 127 ئۆتۆمبێل هه‌ڵگری تابلۆی سلێمانین، 10 هه‌زار و 895 مۆتۆڕسكیلیش هه‌ڵگری تابلۆی سلێمانین". باسی له‌وه‌شكرد، "له‌ماوه‌ی ساڵی 2022دا جگه له سه‌رپێچی كامێراكانی چاودێری 499 هه‌زار و 394 سه‌رپێچی تۆماركراون، له ساڵی 2021یشدا 452 هه‌زار و 494 سه‌رپێچی تۆماركراون، به‌وه‌ش له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا 46 هه‌زار و 900 سه‌رپێچی زیادیكردوه."
هاوڵاتی گەنجێکی دیکەی کورد لە زیندانی رەجایی شەهری کەرەج لەسێدارەدرا. رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئێران کوردێکی دیکەیان بە ناوی پەیمان عەرەب گیچێ خەڵکی ناوچەی سۆما برادۆستی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانیان لە زیندانی رەجایی شەهری کەرەج لەسێدارەداوە. بەگوێرەی هەواڵی هەنگاو، پەیمان عەرەب گیچێ سێ ساڵ لەمەوبەر بە تاوانی بازرگانیکردن بە مادەی هوشبەرەوە لە ورمێ دەستگیرکراوە و دادگای ورمێ سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاندووە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سزاکەی جێبەجێکراوە. رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی هەنگاو، هەروەها ئامارێکیشی لەبارەی لەسێدارەدانی گەنجانی کورد بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە ماوەی ١٠ رۆژی رابردوودا، حەوت گەنجی کورد لە زیندانەکانی کرمانشان، کەرەج و بەندەرعەباس لەسێدارەدراون. رێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران ساڵی رابردوو رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٠ەوە تاوەکو ئێستا نزیکەی حەوت هەزار کەس لە ئێران لەسێدارەدراون. لە ئیستاشدا مەترسی لەسێدارەدان لەسەر نزیکەی ١١٠ چالاکوان هەیە.
هاوڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان به‌گشتی ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما رو له‌نزمبونه‌وه ده‌كات. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ نزمبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌كاته‌كانی شه‌و و به‌ره‌به‌یان، خێرای با له سه‌ر خۆ و له‌نێوان 10-15 كیلۆمه‌تر به ئاڕاسته‌ی باكوری خۆرئاوا ده‌بێت". پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی : ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ نزمبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌كاته‌كانی شه‌و و به‌ره‌به‌یان، مه‌ودای بینینیش له نێوان 8-9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌كاتژمێرێكدا. به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی : هه‌ولێر : 14 پله‌ی سیلیزی سلێمانی : 11 پله‌ی سیلیزی دهۆك : 14 پله‌ی سیلیزی كه‌ركوك : 15 پله‌ی سیلیزی هه‌ڵه‌بجه : 11 پله‌ی سیلیزی زاخۆ : 13 پله‌ی سیلیزی سۆران : / پله‌ی سیلیزی گه‌رمیان : 16 پله‌ی سیلیزی
هاوڵاتی وه‌زیری ته‌ندروستی ڕایگەیاند، هه‌ر رێكارێك بگرینه‌به‌ر، بارگرانی له‌سه‌ر كار و كه‌سابه‌تی هاوڵاتیان دروست ناكات. د. سامان به‌رزنجی له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، "هه‌ر ڕێكارێك بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ر گومانێكی ڤایرۆسێكی نوێ ته‌نها مه‌به‌ست به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان و خۆپارێزی ده‌بێت له ته‌شه‌نه‌كردن، به دڵنیایی هیچ ڕێكارێكیش ناگرینه‌به‌ر كه بارگرانی بۆ كاروكه‌سابه‌تی هاوڵاتی دروستبكات، هه‌مو كات چاودێری دۆخی هه‌مو نه‌خۆشیه‌كی گواستراوه ده‌كه‌ین". وتیشی، "نزیكه‌ی نیوه‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتوه، ئه‌گه‌ر رێكارێكیش بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ر گومانێكی ڤایرۆسێكی نوێ بگیرێته‌به‌ر ئامانج لێی خۆپارێزی ده‌بێت و بارگرانی له‌سه‌ر كار و كه‌سابه‌تی هاوڵاتیان دروست ناكات". راشیگه‌یاندوه، له هه‌رێمی كوردستان دو ملیۆن و 931 هه‌زار و 474 ژه‌مه ڤاكسینی دژه كۆرۆنا به هاوڵاتیان دراون كه به نزیكه‌یی نیوه‌ی دانیشتوان به‌لایه‌نی كه‌م ژه‌مێك یان دو ژه‌م ڤاكسینیان پێدراوه".
رێکخراوێک ئاشکرای دەکات لە ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران‌دا زیاتر لە 500 کەس کوژراون و نزیکەی 20 هەزار کەس دەستگیر کراون و سزای سێدارە هەڕەشە لە ژیانی ژمارەیەکیان دەکات. رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردەوە؛ لە 115 رۆژی ناڕەزایەتییەکاندا 519 کەس بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون کە 70 کەسیان تەمەنیان لە 18 ساڵ کەمتر بوە. ژمارەی ئەو کوژراوانە لە کاتێکدایە هێزە ناوەندە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران رایانگەیاندوە نزیکەی 69 ئەندامیان لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکاندا کوژراون. بە پێی ئامارەکان لە ماوەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکاندا نزیکەی 20 هەزار کەس دەستگیرکراون کە ئەگەری سەپاندنی سزای سێدارە بەسەر 109 کەس لەو دەستگیرکراواندا هەیە.
ئەمڕۆ لە زانکۆی تاران و تەبرێز و ئەسفەهان گردبونەوەی ناڕەزایەتیی دژی سێدراە بەڕێوچو و لە شاری بۆکان یادی چلەی کوژراوێکی شارەکە کرایەوە و چەند وڵاتێکیش هۆشدارایی دەدەنە کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر سەپاندنی سزای سێدارە و کەنەدا-ش ژمارەیەک سزای بەسەر دەسەڵاتی تاران‌دا سەپاند. هێزە ئەمنییەکان ئەمڕۆ لە کەرج رێگرییان کرد رێوڕەسمی جەماوەریی بۆ مەهدی کەرەمی و محەمەد حسێنی بەڕێوبچێت کە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە لەسێدارەدران. دەستگیرکردنی گەنجان لە مەریوان و جوانڕۆ و ئیلام و چەند شارێکی دیکە بەردەوامبو و رێکخراوەکانی مرۆڤیش هۆشداریی دەدەن لە بەرزبونەوەی ژمارەی دەستگیرکراوانی رۆژهەڵاتی کوردستان. لە شاری لیۆن لە فەڕەنسا گردبونەوە و خۆپیشاندانی چالاکونانی ئێران دژی سێدارە و دەسەڵاتی ئێران بەڕێوچو. ڤیدیۆ؛ چلەی ئاوات لە بۆکان ئەمڕۆ لە گوندی مەلالەر شاری بۆکان چلەی مەرگی ئاوات قادرپور تەمەن 20 ساڵ بەڕێوچو کە لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکان بریندارکراو و دوای چەند رۆژ بێهۆشیی لە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ گیانی لەدەستدا. تا ئێستا 18 کەس لە ناڕەزایەتییەکانی شاری بۆکان بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکان و ئەشکەنجە لە گرتوخانە و ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون. عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە نوێترین وتاریدا ئەمڕۆ دوشەممە هێرشی کردە سەر خۆپیشاندەران و ئەو کەسانەی لە ناڕەزایەتییەکاندا بەشدارییان کردوە و داواشی لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکان کرد ئەو خۆپیشاندەرانە سزا بدرێن. بە وتەی خامنەیی ئەوانەی بەشدارییان لە ناڕەزایەتییەکاندا کردوە ئامانجیان رەخنە و چاکسازیی نەبوە و بەڵکو ویستویانە دەستکەوتەکانی کۆماری ئیسلامی لەناو ببەن. رێبەری کۆماری ئیسلامی جەختی لەوە کردوەتەوە کە گومان لە ناپاکیی خۆپیشاندەران نییە بۆیە دەبێت دامودەزگا پەیوەندیدارەکان بە توندترین شێوە روبەڕوی ئەو کەسانە ببنەوە کە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کردوە. پاپ فرانسیس داوای راگرتنی سێدارە لە ئێران دەکات پاپ فرانسیس، رێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان رۆژی دوشەممە لە وتاری ساڵانەی خۆی بۆ ژمارەیەک دیپلۆماتکاری ڤاتیکان، رایگەیاند؛ دەبێت ئێران سزای سێدارە راگرێت و ناکرێت جێبەجێکردنی سێدارە بە دادپەروەریی لەقەڵەم بدرێک بەڵکۆ نەفرەت و تۆڵەیە دژی نەیاران. پاپ وتویەتی: ئەمڕۆ مافی ژیانی زۆر کەس لەو شوێنانەی هاوشێوەی ئێران سزای سێدارەی تێدایە لە مەترسیدایە لە کاتێکدا لەو وڵاتە هەوڵ بۆ رێزگرتنی زیاتر لە ژنان دەدرێت. سێ وڵات بۆ جاری دوەم باڵیۆزەکانی ئێران بانگهێشت دەکەن بەهۆی لەسێدارەدانی دو گەنجی دەستگیرکراوی ناڕەزایەتییەکان، رۆژی دوشەممە باڵیۆزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا بانگهێشت کران. ئەو سێ وڵاتە لەسێدارەدانی خۆپیشاندەران و خەڵکیان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە هەنگاوێکی نامرۆڤانە ناوبردوە و ئیدانەی لەسێدراەدانی مەهدی کەرەمی و محەمەد حسێنی-یان کردوە. دوەم جارە بەهۆی سێدراە و سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی باڵیۆزەکانی ئێران لە لەندەن و بەرلین و پاریس بانگهێشت دەکرێن. ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا لە تویتەر بە ئیدانەکردنی لەسێدارەدانی مەهدی کەرەمی و محەمەد حسێنی داوای لە ئێران کرد جێبەجێکردنی سزای سێدارەی دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکان راگرێت و ئەو زیندانیانەش ئازاد بکرێن کە نادادپەروەرانە بەند کراون. بەهۆی سێدارەوە، کەنەدا سزا دامەزراوە و بەرپرسانی ئێران دەدات وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا رۆژی دوشەممە رایگەیاند؛ بەهۆی لەسێدارەدانی مەهدی کەرەمی و محەمەد حسێنی، سێ دامەزراوە و دو بەرپرسی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران سزا دەدرێن. وەزرەتەکە ئاماژەی بەوە کردوە؛ سزاکانی وڵاتەکەی ناوەندی (15ی خورداد) نزیک لە عەلی خامنەیی و رۆژنامەی (ئێران) و دەستەی چاودیڕیی میدیاکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و جێگری وەزیری وەرزش و لاوان، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای لاوان و ئەندامێکی ئەنجومەنی دەستەبژێری کۆماری ئیسلامی ئێران دەگرێتەوە. رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ بڵاوی کردوە ئیدانی بڕیاری دادگای باڵای ئێراننی کرد بۆ سەپاندنەوەی سزای سێدارە بەسەر محەمەد بروغەنی و داوای کردوە جێبەجێکردنی سێدارەی ئەو گەنجە راگیرێت.
هاوڵاتی داوکاری گشتی لە بەیاننەمەیەکدا بۆسەرجەم ڕاگەیاندنەکان ڕایگەیاند، ئاگاداری سەرجەم راگەیاندنەکان دەکەین، کەوا رووماڵکردن و لیکدانەوەی پێشوەختە ونادرووست بۆ هەر رووداویکی کوشتن و تاوانکاری، هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ کەسوکاری تاوان‌لێ‌کراو لەکاتێکدا تاوانەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە پێچەوانەی دەقی یاسایە، هەر حالەتێک بچێتە خانەی پێشێل کردنی یاسا و رێساکان لە لایەن دەستەی مافی گشتی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی رێکاری یاسایی لە بەرامبەر دەگرینە بەر. دەقی بەیاننامەکە: لە سۆنگەی پاراستنی سیستەمی گشتی و رەچاو کردنی بەرژەوەندی گشتی و بەوپێیەی کە داواکاری گشتی سەرپەرشتی لێکۆلینەوە و رێکارەکانی لە تاوانەکان دەکات ، لە پێناو پاراستنی بەلگەکان لەرێرەوی لێکۆلینەوە تێبینی کراوە لە کاتی رومال کردنی هەوال و زانیاری سەبارەت بەهەر رووداوێک و تاوانێک بەتایبەتی تاوانی کوشتن لە لایەن بەشێک لە کەنالەکانی راگەیاندن لەو کاتەی کە دادگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقالی کۆکردنەوەی زانیاری و لە لێکۆلینەوەدان تیایاندا کەچی بەبێ رەچاوکردنی یاسا و رێنمایەکانی بەرکار لە هەرێمی کوردستان زانیاری بێ بنەما و ناراست بلاو دەکەنەوە و لێکدانەوەی پێشوەختە و نادروست بۆ رووداوەکان دەکەن وێرای چاوپێکەوتن لەگەل کەس و کاری تاوان‌لێ‌کراو کە ئەمەش پێچەوانەی دەقی مادەی ( ٢٣٦ ) برگە ( ١ ) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە ( ١١١ ) سالی ( ١٩٦٩ ) هەموارکراو بەرکار لە هەرێم وێرای کاری نەرێنی بۆ ئاراستەکردنی رای گشتی نەمانی متمانە و بروای خەلک بە دادگا و دامودەزگای حکومەتی هەرێم و کاریگەریش دەکاتە سەر دابونەریتی کۆمەلگا … بۆیە بە پێویستمان زانی ئاگاداری سەرجەم کەنالەکەکانی راگەیاندن و میدیا و مالپەرە ئەلکترۆنیەکان بکەینەوە کەوا رومالکردنی هەر جۆرە رووداوێکی تاوانکاری کە لەژێر لێکۆلینەوە دایە پێچەوانەی دەقی ماددەی ئاماژەپێکراوی سەرەوەیە .. هەر حالەتێک بچێتە خانەی پێشێل کردنی یاسا و رێساکان لە لایەن دەستەی مافی گشتی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی رێکاری یاسایی لە بەرامبەر دەگرینە بەر . یەکەی راگەیان و پەیوەندیەکانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی
هاوڵاتی سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایدەگەیەنێت بەڵێنەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئێران هۆکاری راوەستانی بۆردومانەکانی هەرێمی کوردستانە لەلایەن ئێرانەوە. عەقیل ردینی سەرکردە لەچوارچێوەی هەماهەنگی لەلێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاندووە: بۆردوومانەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیا‌و ئێرانەوە پێشێلکاری و دەستدرێژییە، بەڵام لایەنێکی دیکەشی هەیە پەیوەستە بەحکومەتی ناوەندییەوە کە ئەویش کۆتایهێنانە بە چالاکی ئەو حزب و گرووپانەی کە ئەنقەرەو تاران بە مەترسی بۆ سەر خۆیان دەزانن ئەویش بەو پێیەی دەستور رێگەی لەوەگرتووە کە خاکی عێراق بۆ هەڕەشە بۆ سەر هیچ وڵاتێکی دراوسێ بەکاربێت. ئاماژەشی بەوەکردووە بەڵێنەکانی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران لەدوای سەردانی بۆ ئێران بەبەرپرسانی ئەو وڵاتە بووەتە هۆی راگرتنی بۆردوومانەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان، جەختیش لەوەدەکاتەوە حکومەتی سوودانی بەفیعلی سێ هەنگاوی ناوە کە گرنگترینیان هەماهەنگییە لەگەڵ حکومەتی هەرێم بۆ کۆنترۆڵکردنی مەلەفی سنوورەکان و رێگەگرتن لەهەر چالاکییەک کە کاریگەری بخاتە سەر وڵاتانی دراوسێ لەناو هەرێمەوە.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستگیركردنی دوو تۆڕی تیرۆرستی سه‌ر به داعش له شاری هه‌ولێر راگه‌یاند، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، پلانیان هەبوو پێش سەری ساڵی 2023 تەقینەوە و کردەوەی تیرۆریستی لە شاری هەولێر ئەنجام بدەن. ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان: راگه‌یه‌ندراوێك له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دژه تیرۆری كوردستان دوو تۆڕی تیرۆریستیی داعش له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیرده‌كات و پلانه‌كانیان پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه له دوو هه‌وڵ و پیلانی گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆ ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له پێش سه‌ری ساڵی 2023 له شاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه تیرۆر و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له مانگی 12ی 2022 توانرا هه‌ردوو هه‌وڵه‌كه پووچه‌ڵ بكرێنه‌وه و چوار تیرۆریستیش ده‌ستگیربكرێن كه بریتیبوون له دوو تۆڕی جیا و له‌لایه‌ن قیاداتی گرووپی تیرۆریستیی داعش فه‌رمانیان پێ‌درابوو بۆ ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ن. تۆڕی یه‌كه‌م، تیرۆریستان (حه‌مزه ئه‌یاد ئه‌حمه‌د ناسراو به سیاف ئه‌لقوره‌یشی و مهاجر ئه‌حمه‌د عزاوی ناسراو به ئه‌بو جه‌عفه‌ر)، له 23ـی 12ـی 2022 ده‌ستگیركران، تیرۆریست (سیاف ئه‌لقوره‌یشی) كه خۆكوژ بووه و پلانی هه‌بووه پێش سه‌ری ساڵ له‌به‌رده‌م ده‌رگای سه‌ره‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی دژه‌تیرۆر به پشتێنی بۆمبڕێژكراو به هاوكاری تیرۆریستی ده‌ستگیكراو (ئه‌بو جه‌عفه‌ر) خۆی بته‌قێنێته‌وه، هه‌روه‌ها له هه‌وڵدا بوون بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له رێگه‌ی ڕیمۆت كۆنتڕۆڵ له به‌رده‌م بنكه‌ی ئاسایش عه‌نكاوه. تۆڕی دووه‌م، تیرۆریست (مو‌سا ئیسماعیل عه‌لوان ئیسماعیل ناسراو به یه‌عقوب) تیرۆریست (م.ا.ح.) پێشتر له (سووریا له كه‌مپی هۆڵ) نیشته‌جێبوونه و به‌شداربوون له كوشتنی چه‌ندین هاووڵاتی له‌ناو كه‌مپی هۆڵ، ئه‌م دوو تیرۆریسته له ساڵی (2022) هاتوونه‌ته شاری هه‌ولێر و له‌سه‌ر فه‌رمانی قیاداتی داعش پلانانیان هه‌بووه بۆ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆر و كوشتن له شاری هه‌ولێر.
هاوڵاتی وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، بڕیارەكەی دەستەی دەستپاكی لەسەر وەزارەتەكەی دوورە لە ڕاستییەوە و رێكاری یاسایی بەرانبەر سەرۆكی دەستەكە دەگرێتەبەر. خالید شوانی، وه‌زیری دادی حكومه‌تی عێراق له‌باره‌ی تۆمه‌تباركردنی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییه‌وه رونكردنه‌وه ده‌دات و رایگه‌یاند، بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به "ده‌ستپاكییه" نیه، ده‌شڵێت، "پێموایه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی په‌له‌ی كرد كه ئه‌و كۆنفرانسه رۆژنامه‌وانییه‌ی ئه‌نجامدا و سوكایه‌تی و ناوزڕاندنی وه‌زاره‌تی داد و وه‌زیری دادی تیابو". دوای ئەوەی رۆژی 3-1-2023 دەستەی دەستپاكی عێراق بە تۆمەتی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی وەزیری دادی عێراق بانگهێشتكردبوو بۆ لێكۆڵینەوە ، خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، ئەو هەواڵانە دوورن لە راستیەوە و پەلەكراوە لە بڵاوكردنەوەی زانیارییەكان لەلایەن بەرێوبەری دەستەی دەستپاكی عێراقەوە . وتیشی بۆ دەرخستنی راستیەكان چوونەتە بەردەم دادگا و بەڵگەی پێویستیان پێشكەشكردون و دۆسیەكە پەیوەندی بە گەندەڵییەوە نییە. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "رۆژی 3ی ئه‌م مانگه دو لێكۆڵه‌ر له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكییه‌وه هاتون بۆ وه‌زاره‌تی داد و كاتێك ئێمه له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بوین داوای هه‌ویه و جنسیه‌ی عێراقی چه‌ند فه‌رمانبه‌رێكیان كردوه كه په‌یوه‌ندیان به گرێبه‌ستی به‌خوارده‌مه‌نییه‌وه هه‌یه كه ده‌درێت به زیندانییه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتژمێر 2:00 هاتون و ده‌وام ته‌واوبوه، رێككه‌وتون رۆژی 4ی 1 بێنه‌وه و به‌یانی زو ئه‌وراقه‌كانیان بدرێتێ و نوسراوێكیان واژۆكردوه و تیاشیدا نوسراوه كه به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی و دارایی وه‌زاره‌تی داد زۆر هاوكاریان بوه". ئاماژەی بەوەشكرد، "ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه سه‌رسوڕهێنه‌ربو سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی چوه كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كردوه و ئێمه‌ی به‌وه تۆمه‌تباركردوه كه رێگرین له‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگانه پێشكه‌ش بكه‌ین و ئه‌و به‌ڵگانه په‌یوه‌ندی به گرێبه‌سته‌كانه‌وه هه‌یه، له‌كاتێكدا نوسراوه‌كه‌ی دادگا كه هاتوه باس له به‌ڵگه‌نامه‌ی جنسیه‌ی عێراقی ده‌كات، ئێمه گوێمان به بابه‌ته‌كه نه‌دا و رۆژی 4ی 1ی به‌پێی رێكاری یاسایی و ئیداری وه‌ڵامی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌مان دایه‌وه". لە کۆتایدا وتی، " ئەوەی روویداوە بۆتە هۆی شێواندنی ناو و پێگەی وەزیر و وەزارەتەكەشی ئەوەش قبوڵكراو نییە و بۆیە رێكاری یاسایی بەرامبەر بەرێوبەری دەستەی دەستپاكی عێراق دەگرنەبەر."
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ساڵی 2022دا هێزەکانیان زیاتر لە 21 هەزار کەسیان بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیرکردوە و لەم کاتەشدا 10 هەزار و 637 کەسیان بە فەرمانی دادوەری دەستگیرکراون. سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ساڵی رابردو هێزەکانیان نۆ هەزار و 303 دۆسیەی لێکۆڵینەوەیان لەسەر روداوی جۆراوجۆر کردوەتەوە و 90%ـی دۆسییەکان یەکلاییکراونەتەوە. وتیشی، بەراورد بە ساڵی 2021 روداوەکانی کوشتن کەمیکردوە، بەجۆرێک ساڵی رابردو 41 روداوی کوشتن هەبوە و ساڵی 2021ـیش 61 روداوی کوشتن هەبوە. باسی لەوەشکرد، ساڵی رابردو 212 کەس دەستگیرکراون کە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق وهەرێم فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبوە، هەروەها 690 دۆسیەی دیکەی تایبەت بە خراپ بەکارهێنانی ئامارەکانی پەیوەندیکردنیش هەبوە.
بەفربارینی زۆر لە شاری وانی باکوری کوردستان هاوتوچۆ لەناو شارەکەدا ئاستەنگ دەکات و لە شاری قارسیش بەهۆی وەرگەڕانی پاسێک 15 خوێندکار بونە قوربانیی. ئاژانسی مێزۆپۆتامیا، بڵاویکردە شەپۆلێکی بەهێزی بەفربارین ناوچەکانی پارێزگای وانی گرتوەتەوە و زیاتر لە 30 سانتیمەتر بەفر لەناوەندی شارەکەدا باریوە و رێگای نێوان گەڕەکەکانی شاری وان داخراون و تیمەکانی شارەوانی سەرقاڵی پاککردنەوە و کردنەوەی رێگاکەن. لەلایەکی دیکەوە بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی وان ئەمڕۆ پرۆسەی خوێندن لە سەنتەری ئەو شارە راگیراوە و پشو راگەیەنرا. ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی سەرما و بەفر چند پارێزگایەکی باکوری کوردستانی گرتوەتەوە و ناوچەشاخاوییەکان زیاتر لە یەک مەتر بەفر باریوە و رێگای دەیان گوند گیراون. هاوکات ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بەیانى ئەمڕۆ لە سنورى شارۆچکەى زاروشاد لە پارێزگاى قەرس لە باکورى کوردستان، مینى پاسێکى گواستنەوەى خوێندکاران دواى ئەوەى شۆفێرەکەى کۆنتڕۆڵ لەدەست داوە وەردەگەڕاوە و بەوهۆیەوە خوێندکارێکى تەمەن 13 ساڵ گیانی لەدەستداوە و 14 خوێندکارى دیکە بریندار بون. سەرچاوەکانى هەواڵ لە باکورى کوردستان ئاشکرایان کردوە کە تیمەکانى فریاگوزاریی چونەتە شوێنى روداوەکە و سەرجەم خوێندکارە بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانە گواستوەتەو و شۆفێرى مینى پاسەکەی لەلایەن پۆلیسەوە بەمەبەستى لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردنى هۆکارى روداوەکە دەستگیر کراوە.
هاوڵاتی ئەمڕۆ دوو شەممە 9ی کانونی یەکەمی 2023، کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی کەمی پچڕپچڕ و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بە تایبەتی ناوچە سنورییەکانی باکور، لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی پارێزگای سلێمانی هەرێم رێژەی دابارین زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ، پاشان کەش بەرەو سەقامگیر بون دەچێتەوە بۆکاتەکانی ئێوارە، ئەگەری دروستبونی تەمومژ هەیە زیاتر لە ناوچە بەرزەکاندا. سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی رایگەیاند: "ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەری دروستبونی تەم هەیە بە تایبەتی لە کاتەکانی بەیانی زودا، پلەی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە وە لە ناوچە شاخاویەکانی سنوور نزمتر دەبنەو بە (1-2)یلە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە ڕاگەیاند: هەولێر: 11 پلەى سیلیزى سلێمانی: 8 پلەى سیلیزى دهۆک: 11 پلەى سیلیزى کەرکووک: 12 پلەى سیلیزى هەڵەبجە: 8 پلەى سیلیزى زاخۆ: 10 پلەى سیلیزى سۆران: 6 پلەى سیلیزى گەرمیان: 14 پلەى سیلیزى
