هاوڵاتی لهڕاگهیهندراوێکدا هەپەگە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاكیی گەریلاكانی ئازادیی كوردستاندا لە ناوچەكانی بەرخۆدان پێنج سەربازی داگیركەری تورك كوژراون و دوو سەربازی تریش بریندار بوون، هاوكات سەنگەرێك و فڕۆكەیەكی سیخوڕیش تێكشكێندراون. ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماری چالاكییەكانی گەریلاكانی ئازادیی كوردستانی لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆ لە ناوچەكانی بەرخۆدانی زاپ و خواكورك بڵاوكردەوە. لە ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، “لە ئەنجامی چالاكیی هێزەكانماندا پێنج داگیركەر سزادران و دوو داگیركەریش برینداربوون، لەهەمان كاتدا سەنگەرێك و فڕۆكەیەكی سیخووڕیش تێكشكێندران”. هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگە، “سوپای داگیركەری تورك هەرێمەكانی بەرخۆدانی ١٦ جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی و دەیان جار بەتۆپ، تانك، هاوەن و چەكی قورس بۆردوومان و تۆپباران كردووە”.
هاوڵاتی نرخی عومرە دادەبەزێت و لهلێدوانێکی ڕۆژنامهنوسیشدا گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستانیش هۆکارەکان دەخاتەڕوو. رۆژی یەکشەممە 16-10-2022، کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاندووه: "زۆرجار لە کاتی پشووەکان و لە مانگی رەمەزانیش خواست لەسەر عومرە زیاد دەبێت و ئەوەش وادەکات نرخەکەی زیادبکات، بەڵام ئێستا دەوام هەیە و ئەوەش وایکردووە خەڵکی کەمتر هەوڵبدات بچێتە سعودیە بە مەبەستی عومرەکردن. ئەوە یەکێکە لە هۆکارەکانی نزمبوونەوەی نرخی عومرە." بە گوتەی کاروان ستوونی، هۆکارێکی دیکەی نزمبوونەوەی نرخی عومرە دەگەڕیتەوە بۆ زیادبوونی ژمارەی کۆمپانیاکانی حەج و عومرە؛ لەوبارەوە گوتی: "مەرجی دامەزراندنی کۆمپانیا ئاسانتر بووە؛ پێشتر پێویست بوو ئەوەی کۆمپانیا دادەمەزرێنێت حەجی کردبێت، بەڵام ئێستا پێویستە تەنیا عومرەی کردبێت." گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان گوتیشی، پێشتر نرخی عومرە نزیکەی 800 بۆ 900 دۆلار بوو، بەڵام ئێستا بۆ نزیکەی 660 بۆ 700 دۆلار دابەزیوە. نزیکەی 150 کۆمپانیای حەج و عومرە لە هەرێمی کوردستان هەن؛ کاروان ستوونی گوتی: "ئێستا دەرفەتی کردنەوەی کۆمپانیا زیاتر بۆ ئەو کەسانەیە کە فەرمانبەر نین، ئەوەش بۆ زیادکردنی هەلی کارە."
لەکۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ ئەحمەد ئەمجەد عەلی باڵیۆزی پاکستان رێککەوتن کرا لەسەر؛ کردنەوەی خوێندنگەیەکی تایبەت بە میوانداری و خزمەتگوزاری گەشتیاری لە سلێمانی. لە کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی یەکشەمە ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢ لە سلێمانی بەڕێوەچوو، لێکتێگەیشتن کرا کە پسپۆڕانی پاکستانی لەگەڵ حکومەتی هەرێم کاربکەن بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی سیستمی بانکی لە هەرێمی کوردستان و بەشێک لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم. هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پڕۆژەی خزمەتی حکومەتی هەرێم کرا کە قوباد تاڵەبانی خۆی سەرپەرشتی دەکات و لەمبارەیەشەوە لێکتێگەیشتن کرا پاکستان هاوکاری حکومەتی هەرێم بکات بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەی خزمەت کە هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ دروستکردنی حکومەتی ئەلیکترۆنی لە کوردستان و کەمکردنەوەی رۆتین. لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا باس لە پرۆسەی سیاسی عێراق کراو تیایدا باڵیۆزی پاکستان پیرۆزبایی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی دکتۆر لەتیف رەشید بە سەرۆک کۆماری عێراق و هیوای خواست قۆناغێکی نوێی سیاسی لە عێراق دەست پێ بکات و حکومەتی داهاتووی عێراق بتوانێت لە ئاستی چاوەڕوانییەکانی هەموو خەڵکی عێراقدا بێت. هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی چۆنییەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی پاکستان کرا و هەردوولا خواستی خۆیان دەربڕی کە پێکەوە کاربکەن لە هەموو بوارەکاندا پەیوەندییەکانیانی نێوانیان بەهێزتر بکەن.
عهمار عهزیز ئهمڕۆ 16ی تشرینی یهكهم، گهورهترین پاركی شوێنهواری لهناحیهی فایده كه دهكهوێته سنوری قهزای سێمێل كرایهوه. دكتور بێكهس بریفكانی، بهڕێوهبهری شوێنهوار و كهلهپووری له پارێزگای دهۆك به هاوڵاتی ی وت" بههاوبهشی لهگهڵ زانكۆی ئودونی ئیتاڵی گهورهترین پاركی شوێنهواری لهسهر ئاستی ههرێمی كوردستان وعێراق لهناوچهی فایده مان كردهوه، ڕووبهری ئهو پاركه130كیلۆمهتری چوارگۆشهیه ، پێنج شوێنی شوێنهواری گرنگ دهكهونه ناو پاركهكه كه بریتین له شوێنهوارهكانی خنس، جهروانه، بهندهوایه، فهیدی و ئهشكهوتی ههڵامهت" دكتور بێكهس بریفكانی وتیشی" پرۆژهكه تهنیا پارك نیه، بهڵكوو لهناو پاركهكهدا سهنتهرێكی ڕۆشهنبیری گهوره دروستكراو وه مۆزهخانهو تابلۆی شیكردنهوهی تیادا دانراون" "ئهمه قوناغی یهكهمی پرۆژهكهیهله فهیدییهوه دهست پێ دهكات، لهوێ جێیهكی شوێنهواری دۆزراوهتهوه كه 13نهخشی ههڵكۆڵراوی لێیه"
هاوڵاتی لە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا سێ ژن دەکوژرێن کە دوانیان لە لایەن بنەماڵەکانی خۆیانەوە بووەو یەکیان خۆشەویستەکەی کوشتوێتی. رۆژی شەممە، 15ی تشرینی یەکەمی 2022 پلاتفۆڕمی "تاوانی دژی ژنان دەوەستێنین"، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاژێردا لە پارێزگای خارپێت سێ ژن کوژراون. ئەو سێ ژنە بە ناوەکانی : ١- حوسنییە کەسکین باشی تەمەن 29 ساڵ لە لایەن نادر ئوستوونـی تەمەن 41 ساڵی خۆشەویستییەوە کوژراوە. دوای کوشتنیشی تەرمەکەی لە نزیک ناوەندی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک فڕێداوە.باڵام نادر ئوستوون دوای دان نان بە تاوانەکەیا لە لایەن دادگاوە بە مارجی دادوەری ئازاد کراوە. ٢- واحیدە دووران لە لایەن براکەیەوە بە چەک کوژراوە ٣- یاسەمین ئو لە لایەن یاشار ئوی هاوژینییەوە بە چەک کوژراوە
هاوڵاتی بهيانيى ئهمڕۆ يهكشهممه 2022/10/16 له ههولێر، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان له كۆبوونهوهيهكدا لهگهڵ جهنهراڵ ماتيو ماكفارلان فهرماندهى گشتيى هێزهكانى هاوپهيمانان له عێراق و سووريا و شاندێكى ياوهرى، دهربارهى دوايين پێشهاته ئهمنييهكان و ههڕهشه و مهترسييهكانى تيرۆر و بهرهنگاربوونهوهى داعش له عێراق و سووريا، دوا ياداشتى لێكگهيشتنى پێنتاگۆن لهگهڵ عێراق و ههرێمى كوردستان، پرۆسهى چاكسازى له وهزارهتى پێشمهرگه و يهكخستنهوهى پێشمهرگه، کۆبونەوە. لە کۆبونەوەکەدا ههردوولا جهختيان له گرنگيى بهردهواميى هاريكارى و پشتيوانيى هاوپهيمانيى نێودهوڵهتى بۆ عێراق و ههرێمى كوردستان كردهوه تا لهناوبردنى يهكجارهكيى داعش و نههێشتنى مهترسى و ههڕهشهكانيان لهسهر ئارامى و سهقامگيريى عێراق و سووريا و ناوچهكه بهگشتى. لهمبارهيهوه جهنهراڵ ماكفارلان پابهنديى هاوپهيمانيى نێودهوڵهتيى به بهردهواميى پشتگيريى عێراق و ههرێمى كوردستان له شهڕى دژى تيرۆردا دووپاتكردهوه و ههردوولا هاريكاريى و ههماههنگيى نێوان سوپاى عێراق و پێشمهرگهيان بۆ بهرهنگاربوونهوهى داعش به پێويست زانى. هەروەها دۆخى ناوخۆى ههرێمى كوردستان، دوا پهرهسهندنهكانى پرۆسهى سياسى و ههڵبژاردنى سهركۆمارى عێراق و ئهركداركردنى سهرۆك وهزيرانى ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابينهى نوێى حكوومهتى فيدراڵيى عێراق، دوا پێشهاتهكانى ناوچهكه بهگشتى و چهند پرسێكى ديكهى جێى بايهخى هاوبهش، تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكه بوو كه وهزيرى پێشمهرگهى حكوومهتى ههرێمى كوردستان و كونسوڵى گشتيى ئهمهريكا له ههرێمى كوردستان، ئامادهى بوو.
هاوڵاتی ئەو ٢٦ هاوڵاتییەی لە شاری ئامەد دەستگیر کرابوون لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی "تیرۆر" ئەمڕۆ دوای دوو ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنیان ئازاد کران شەوی شەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2022 دوای وەرگرتنی گوتەکانیان لە سەرۆکایەتیی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ئامەد، ئەو 26 کەسە، کە یەکێکیان کچە هونەرمەندی کورد ساریا ئەرتاش بوو و دووانیشیان منداڵ، ئازاد کران. ئەمەش لە کاتێکدایە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٤ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ تیمەکانی پۆلیسی ئامەد هەڵیان کوتایە سەر ناونیشانی ئەو 26 کەسە و دەستبەسەریان کردن
هاوڵاتی لە ماوەی 27 رۆژدا نۆ کۆڵبەری کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون کە بەراورد بە رابردوە کوژرانی کۆڵبەران زیادی کردوە. پێگەی (کۆڵبەرنیوز) بڵاوی کردوەتەوە لە رۆژی (16/9/2022) تا (14/10/2022) لانیکەم نۆ کۆڵبەری کورد لە نێوان سنورەکانی رۆژهەڵات و هەرێمی کوردستان کوژراون. بە پێی زانیارییەکانی ئەو پێگەیە؛ چوار کۆڵبەر لە سنورەکانی نێوان بانە و هەرێمی کوردستان کوژران و پێنج کۆڵبەریش لە سنورەکانی مەریوان و سەردەشت و پیرانشار و کرماشان بە تەقەی پاسەوانانی سنورەکانی ئێران کوژراون. کۆڵبەرنیوز و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەیان بەوە کردوە دەسەڵاتی ئێران لە چوارچێوەی سەرکوت و چاوترسێنکردنی دانیشتوانی کورد زۆر زیاتر لە رابردو هێرش دەکاتە سەر کۆڵبەران و راستەوخۆ تەقە لە کۆڵبەرەکان دەکرێت. پێشتر سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردبوەوە؛ دەسەڵاتی ئێران ناچاربوە هێزەکانی لەسەر سنورەکانە بۆ ناوشارەکانی رەوانە بکات بە مەبەستی کۆنتڕۆڵی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان ئەوەش وای کردوە ئەو هێزە سەربازییانەی کە لە سەرسنورەکانن زیاتر لە جاران چەک لە دژی کۆڵبەران بەکاربهێنن.
هاوڵاتی دروشمی (ژن، ژیان، ئازادی) چۆن خەمڵی؟ چاوگە و ڕەگوڕیشە فیکریی، سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و کەلتووریی و سەربازییەکانی ئەم دروشمە چین، ئەو ژنە کێ بوو ئەم درووشمەی لە باکوورەوە گواستەوە بۆ ناو زیندانی (ئەوین)ی ڕژێمی ئیسلامیی ئێران؟. ئەم بابەتە دەقی ڕاپۆرتێکی (بی بی سی فارسیی)ـە، بى بى سى لەم ڕاپۆرتەدا گەڕاوەتەوە بۆ چاوگە و ڕەگوڕیشە فیکریی و سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و کەلتووریی و سەربازییەکانی درووشمی (ژن، ژیان، ئازادیی) و خەمڵاندنی ئەم چەمک و بیرۆکەیە لە زەینی رابەرى زیندانیکراوى پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان، لەوێوە بۆ نێو دەستەکانی شەهید ساکینە جانسز، دواتر بۆ نێو ژنانی کۆمەڵی کوردەواریی و باڵکێشانی بۆ نێو ژنانی گەلانی تر. دەقی ڕاپۆرتەکەى بى بى سى؛ بەهار شەپۆلانی بوو، تەپۆڵکە بڵندەکانی ڕووباری فوورات سەوز دەچوونەوە، شەڕڤانانی کورد، زستانێکی تووشیان بڕی بوو، نزیکەی شەش مانگ بوو بۆ پاراستنی کۆبانێ، لە سنوورەکانی سووریا و تورکیا، ڕووبەڕووی داعش دەبوونەوە، چەند ڕۆژی پێش ئەوە توانیبوویان هێزەکانی داعش بۆ ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فووڕات پاشەکشێ پێ بکەن، لە گوندی شێخلەری کەناراوی ڕۆژئاوای فووڕات، جەژنێکی بچووکیان دەگێڕا. هاوکات ئەو ڕۆژە خۆرەتاوییە هەشتی مارسیش بوو، ڕۆژی جیهانیی ژن، ئەو شەڕڤانە ژن و پیاوانەی ماندووێتیی جەنگ لە ڕووخساریان دەباری، پیرۆزبایی ڕۆژی ژنیان لێک دەکرد، شەڕڤانە ژنەکان نزیکەی سەد کەسێک دەبوون، لە کەناراوی فووڕات دەستیان لە دەستی یەکتری وەرنا بوو و هەڵدەپەڕین و درووشمی (ژن، ژیان، ئازادیی)ـیان دەوتەوە، بە چەشنێک ئەم درووشمەیان دەبێژا، تا لەودیو ڕووبارەکەوە چەکدارانی داعش زایەڵەیان بژنەفن. ئێستا پتر لە حەوت ساڵ لەو ڕۆژە تێپەڕیوە، ئەم درووشمە لە مەڕاسیمی ناشتنی (ژینا ئەمینیی) لە سەقز دەوترێتەوە، پاش چەند کاتژمێری کەم، لە شەقام و گۆڕەپانەکانی زانکۆکانی ئێران دەنگی دایەوە، درووشمێک، کە ئێستا بووە بە ناسنامەی بزووتنەوەیەکی نوێدەمی ئێران. لێ ڕیشەی ئەم درووشمە بۆ کوێ دەگەڕێتەوە؟ عەبدووڵا ئۆجالان، ڕابەری زیندانیی پارتی کرێکارانی کوردستان لە پاییزی ١٩٧٨ بە یارمەتیی هەڤاڵانی ئەم حزبەى لە تورکیا دامەزراند. لە وێنەی زۆرینەی پارتە چەپەکان، بەرخۆدان بۆ بەدیهێنانی مافی ژنان، بەشێک بووە لە نەخشەڕێی سیاسیی ئەم پارتە، لە ناوەڕاستی هەشتاکان و تەڤلیبوونی ئەم پارتە بۆ گۆڕەپانی سەربازیی ژنان شانەوشانی پیاوان، چەکدار بوون، خولی سەربازیی و ئایدۆلۆژیی بۆ ئەو ژنانەی لە کۆمەڵگەی چەقبەستوو و پیاوسالاریی کوردستان هەڵهاتبوون، ئەم پارتەی لای ئەوان خۆشەویست کرد. ئۆجالان پێی وابوو ژنان لە بن فەرمانڕەوایی سیستەمی باوکسالارانەی سەرمایەداریی و دەوڵەت- نەتەوەدان، ئەو ژنان بە "یەکەمین نەتەوەی کۆتکراوی دیرۆک"، دەزانێت و دەڵێت: "لە دڵی خۆمدا دەموت: ژن نیشتمانێکی داگیرکراوە و گەرەکە ئازاد بکرێت". جا تا ئەو سنوورە ڕۆشت، کە لە ناوەڕاستی نەوەدەکاندا داوای لە پیاوان کرد، ستەم دژی ژنان ببڕێننەوە و بە ماناوە گوتی: "پیاوێتیی لە خۆتاندا بکوژن.'' هاوکاتیی ئەمە ئەندامە ژنەکانی پەکەکە خەریکی تیۆریزەکردنی ڕامانە ژنتەوەرەکانی خۆیان بوون، کەسانێکی وەک ساکینە جانسز (ساڵی ٢٠١٣ لە پاریس تیرۆر کرا) باسی بزووتنەوەیەکی ژنتەوەریان دەکرد، ئەمە فیمینیزمی ڕۆژئاوایی دەلەرزاند، چونکە ئەوەیان پێ ئیمپریالیست و بۆرژوازیی و نوخبەیی بوو، جانسز لە زیندان و ئۆجالان لە دەرێ، خەریکی ڕسکاندنی نموونەیەکی ژنانە بوون، جا ئەمە سرووشی لە دڵی مێژوو و کۆمەڵی ڕۆژهەڵاتی ناوینەوە وەردەگرت و لە خوار بۆ سەرێ بوو، هەروەتر ڕوانگەیەکی باننەتەوەیی و دژەئیمپریالیست بوو. ئۆجالان لە کۆتایی نەوەتەکاندا بیرۆکەی (ئایدۆلۆژیای ژنی ئازاد)ـی خستە ڕوو. ئەو ئەم ئایدۆلۆژیایە لەم ڕستەیەدا کورت دەکاتەوە: تا ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگە ئازاد نابێت، یان دەڵێت: "ژن، ژیان، ئازادیی، واتە ژنی ئازاد، نیشتمانی ئازاد و پیاوی ئازادیش.'' مرۆڤێکی تەنیا لە زیندانی تاکەکەسیی ساڵێک پاش بڵاوکردنەوەی ئەم بیرۆکەیە، لە پڕۆسەیەکی ئاڵۆزی نێودەوڵەتییدا و ساڵی ١٩٩٩ ئۆجالان لە کینیا ڕفێنرا، لەو کاتەوە لە زیندانی دورگەی ئیمپڕالی زیندانییە، لێ لە ڕێی نامەکاریی و پارێزنامەکانییەوە کۆشا تا پتر ئایدۆلۆژیای ژنی ئازاد مشتوماڵ بدات. ئەنجامی ئەم هەوڵە ژنانی وەک ساکینە جانسز و مشتوماڵدانی فەلسەفەی (ژنۆلۆژیی) بوو، ئێستا زانستی ناسینی ژن لە چیاکان و زانکۆی قامیشلۆ و هەندێ ئەکادیمیای ژنانی ئەورووپا و ئەمریکای لاتین دەخوێنرێت. ژنۆلۆژیی لە کۆبانێ یەکەم جار (ژنۆلۆژیی)ـم لە کەناراوی فووڕات گوێ لێ بوو. دەمەوخۆرئاوا بوو، ڕووباری فووڕات ئارام شەپۆلانی بوو، قیڕەی بۆق قامیشەڵانی تەنی بوو، دەستەیەکی ژنان لە ژێر فەرماندەیی ژنێک، لە تەنیشتی کوڵبەی ئەو ماسیگرانەی کەس نازانێ بەختیان گاڵ دێنێ یان پەموو، تۆمارەیان لە ئاگرێک دابوو و چاییان هەڵدەقووڕاند، جگەرەیان بە جگەرە دادەگیرساند، لەم نێوەندەدا پیاوێکی ئیسپانیی هەبوو، ناوە ڕێکخستنییەکەی، شەڕڤان بوو، بۆ جەنگی داعش هاتبوو، لەمەڕ یەکینەکانی پاراستنی ژنان (YPJ) پرسیاری لە دەلیلای ژنە فەرماندە دەکرد، دەیخواست بزانێت چۆن ئەم گشتە ژنە لە کۆمەڵگەیەکی ئاوا پیاوسالاردا توانیویانە بەم ڕەنگە خۆیان ڕێک بخەن و دژی داعش بجەنگێن. دەلیلا، کە پێستی تاوەسووت و ئێسکنی لەبەر ئاگردا گرپەی دەهات، هەڵوەدا گفتوگۆکەی بۆ پێشێ دەبرد، دەیوت: لە خێزانێکی کرێکاری کوردی پەناهەندەی ئەستەنبووڵەوە هاتووە و لە لاوێتییدا ژیانی گەورەشار ئاگای هێناوەتەوە. پاش ناڕەزاییەکانی بەهاری عەرەبیی و بڵێسەی جەنگی ناوخۆیی لە سووریا، کوردانی ئەم وڵاتە ناوچە کوردییەکانی ڕۆژئـاوایان گرتە دەست، لە بەهاری ٢٠١٣ یەکەمین یەکینەکانی پاراستنی ژنان شانەوشانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) خەمڵی، جا ئەمە ژنانی وەک ئەو دەلیلایەی لە ئەستەنبووڵەوە ڕووەو ئەو بەشەی سووریا ڕاکێشا، دەلیلا یەپەژە بە سوپای ژنان ناودێر دەکات و دەیوت: ئازادیی ڕۆژهەڵاتی ناویین گرێدراوی ئازادیی ژنە. ئەو دەیوت: ژن ژیانە و درووشمی ژن، ژیان، ئازادیی، هێژای ئەم واتایەیە، دیار نییە ئاخافتنەکانی دەلیلا تا چ سنوورێک شەڕڤانە ئیسپانییەکەی دڵکاو کردووە؟ لێ درووشمەکەی ئەوان، هەزاران کیلۆمەتر دوورتر لەو کوڵبە ماسیگرییەی کەناراوی ڕووباری فووڕات و لە شەقامی شارەکانی جیهان و لە ڕێپێوانی پشتیوانیی کۆبانێ، دەزرینگایەوە، ئەم درووشمە لە ڕاپۆرت و بەڵگەفیلمی زۆر ڕۆژنامەواندا ڕەنگی دایەوە، تەنانەت پەلی بۆ ئەو فیلم و زنجیرانەش کوتا وا دەربارەی پرسی جەنگی داعش بوون. لە گرتەیەکی فیلمی کچانی ڕۆژ، کە گوڵشیفتە فەڕاهانی ڕۆڵی تێدا دەگێڕێ، بەهاری فەرماندەی ئێزدیی یەکینەی ژنانی (کچانی ڕۆژ)، پێش دەستپێکی هێرش بۆ سەر داعش، بۆ بەرزکردنەوەی ورەی هەڤاڵانی هاوار دەکات: بۆ ژن، بۆ ژین، بۆ ئازادیی. ئێستا ئەم درووشمە سنووری زۆری پێواوە و بە شەقامەکانی ئێران گەیشتووە، نازانرێت چەندێکی ئەو ژنە ناڕازییانەی ئەم درووشمە دەڵێنەوە، مێژووەکەی دەزانن، لێ بەرخۆدانی ژنان لە ئێران هێندەش بێ پێشینە نییە، تا ئەم چەمکەی لا نامۆ بێت. لەم ڕۆژانەدا عاتیفە نەبەویی زیندانیی سیاسیی، لە تویتێک نووسیبووی، بۆ یەکەم جار، درووشمی ژن، ژیان، ئازادییم، لە زیندانی ئەوین لە شیرینی عەلەمهولیی بیست، نووسیبووی و بە دیواری لاکەشی تەختەخەوەکەیدا هەڵی واسیبوو، شیرین لە مانگی ٤- ١٣٨٩ لەسێدارە درا، شیرین عەلەمهولیی لە ساڵی ١٣٨٩ بە تۆمەتی پەیوەندیی لەگەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)، هاوڕێ لەگەڵ فەرزاد کەمانگەر و فەرهاد وەکیلیی و عەلی حەیدەرییان و مەهدیی ئیسلامییان، لە زیندانی ئەوین لەسێدارە درا، لەو سەقزەی وا ژینا ئەمینیی لێیەوە چاوی بە ژیان هەڵهانی و ئەسپەردەی خاکەکەشی کرا، ژنان پاش شۆڕشی ١٩٧٩ لە چێوەی شوورای ژناندا خۆیان ڕێکخست، ئەو شوورایانەی وا بە دەستی ناوەندی شۆڕشگێڕیی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران- کۆمەڵە، دامەزرا و سیستەمی تازەدامەزراوی دەلەرزاند. گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی کاتی دەستبەسەرکردنی لەلایەن گەشتی ئیرشادەوە، دڵی زۆرێکی لە ئێرانیان هێشاند، دەستەیەک لە ژنان لە گۆڕستانی ئایچی سەقز، سەرپۆشەکانیان داماڵی و بە وتنەوەی درووشمی، ژن، ژیان، ئازادیی، دیسانەوە بنەما ئایدۆلۆژییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان وەلەرزە هانی. دەڵێی تووڕەیی ژنانی ئێران ئاگری ژێر پەنگرە و بە هەڵمەت سەرپاکی جوگرافیای پێواوە و لە خاڵەوخاڵی جیهان دەبیسترێ، لە کابووڵەوە تا سانتیاگۆی چیلیی، وەک بڵێن: "ئێمە ئیتر چاوەڕێی پیاوانی دەسەڵاتدار نین تا مافمان بسەننەوە"، وتنەوەی ئەم درووشمە لەپاڵ درووشمی (لە کوردستان تا تاران، خوێنینە هەموو ئێران) ڕاهێڵانی پردێک بوو بەسەر خەرەندە ئیتنیکییەکان، جا یەکەونەدوو هەمووان یەکگرتووتر لە جاران هاتنە مەیدانێ، بە شایەتیی کەسانی نێو ڕووداوەکان، لە شارەکاندا ژنان کلیلی ناڕەزاییەکانیان چەرخاندووە و پیاوان، بە تایبەت لاوان، پاڵپشتییان دەکەن. وێنەی ئەو ژنەی وا بە دەستەڕاستی سەرپۆشە گڕتێبەردراوەکەی هەڵکردووە و دوو پەنجەی دەستی چەپی بە نیشانەی سەرکەوتن هەڵبڕیوە، خۆبەخۆ دەلیلا و هەڤاڵە شەڕڤانەکانیم بیر دێنێتەوە، کە پێش حەوت ساڵ داعشیان بە چۆکدا هێنابوو و لە کەناراوی فووڕات، بێ ترس لە داعش و ئایدۆلۆژیا دژەژنەکەیان، هەڵدەپەڕین. نوسینی: سۆران قوربانی لە بی بی سی فارسی وەرگێڕانى - سورێن ئیبراهیم
تهندروستیی توركیا ئاشكرای دهكات له رۆژێكدا سێ ژن لهشاری خارپێت له باكوری كوردستان كوژراون و بكوژهكانیشیان كهسوكاری قوربانییهكان بوون. ئاژانسی ههواڵی مێزۆپۆتامیا بڵاوی كردهوه؛ له ماوهی 24 كاتژمێردا تهرمی سێ ژن له شاری خارپێت (ئهلازیغ) رهوانهی پزیشكی داد و بنكهی تهندروستیی كراون و له سهردهواهكانیشدا دهركهوتوه بكوژی ههر سێ ژنهكه كهسوكاری خۆیان بوون. به پێی زانیاریی ئاژانسهكه؛ یهكێك له كوژراوهكان ناوی (واحیده دوران)ی تهمهن 51 ساڵ بوه كه له لایهن برای خۆیهوه كوژراوه و یهكێكی دیكه له كوژراوانی ژن ناوی (حوسنیه كهسكینباش)ی تهمهن 29 ساڵ بوه كه له لایهن دهستگیرانهكهیهوه كوژراوه و تهرمهكهشی له شوێنی كۆكردنهوهی خۆڵ و خاشاكی شارهكه دۆزراوهتهوه. هاوكات، پیاوێك له گهڕهكێكی شاری خارپێت به چهك هاوسهرهكهی به ناوی یاسهمین و كچهكهی بریندار دهكات و یاسهمین بههۆی سهختی برینهكانی له نهخۆشخانه گیان لهدهست دهدات و پۆلیسیش رایگهیاندوه هاوسهری ئهو ژنهكوژراوهكه ههڵاتووه.
دوای شهش رۆژ مانهوهیان لهزیندانهكانی ئاسایشی سلێمانی، ئێوارهی ئهمڕۆ شهممه، بهفهرمانی بافڵ جهلال تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ههردوو رِۆژنامهنوسی دهستگیركراو (سهرتیپ وهیسی) و (ئیبراهیم عهلی) ئازادكران. لهبارهی دهستگیركردنهكهشیان رۆژنامهنوس ئیبراهیم عهلی بۆ كهناڵهكانی راگهیاندن وتی: رۆژی یهكشهممهی رابردوو لهنزیك كۆیه كاتێك دهگهڕاینهوه بۆ ههولێر، لهلایهن هێزه ئهمنییهكانهوه دهستگیركراین و دراین بهئاسایشی سلێمانی. وتیشی: ماوهی شهش رۆژه لهئاسایشی سلێمانین و ئهمڕۆ لهلایهن تیمی پارێزهرانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستانهوه به كهفالهت ئازاد كراین.
نوسینگهی رۆژنامهوانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان ریگهیاند: بافڵ جهلال تاڵهبانی، سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان، تیمی پارێزهرانی تایبهتی خۆی راسپاردووه لهچوارچێوهی یاسا بهركارهكان كار بۆ ئازادكردنی ههردوو رۆژنامهنووس ئیبراهیم عهلی و سهرتیپ وهیسی بكهن به كهفالهت تاوهكو ئهوكاتهی دۆسیهكه رێڕهوی یاسایی خۆی وهردهگرێت و دادگا بڕیاری خۆی دهدات. ھاوكات بافڵ جهلال تاڵهبانی رایگهیاندووه، سلێمانی شوێنێك نییه بۆ زیندانیكردن و ئازاردانی رۆژنامهنووس و نووسهران، بهڵكو پایتهختی رۆشنبیری جێگهیهكه بۆ رێزگرتن له رهخنه و ئازادییهكانی رۆژنامهنووسان و خاوهن قهڵهمه ئازا و بوێرهكان.
هاوڵاتی سكرتێری لقی سلێمانی سهندیكای رۆژنامهنوسانی كوردستان راگهیاند، بهپێی وردهكاریهكانی لێكۆڵینهوهكان زانیومانه كه دهزگای دژه تیرۆر بهنیازه سكاڵاكهی خۆی لهدژی ئهو دوو رۆژنامهنوسه بكێشێتهوه. كاروان ئهنوهر سكرتێری لقی سلێمانی سهندیكای رۆژنامهنوسانی كوردستان راگهیاند: سهردانی ھهردوو رۆژنامهنووسی دهستگیركراو سهرتیپ قهشقهیی و ئیبراھیم عهلی لهدهزگای میدایی بوارمان كرد كه ماوهی پێنج رۆژه له ئاسایشی سلێمانی دهستگیر كراون. وتیشی: ناوبراوان لهسهر دوو كهیس دهستگیر كراون یهكهمیان دهزگای دژهتیرۆر سكاڵا كارهو دوهمیان وهزیری دارایی ھهرێم. راشیگهیاند: بهپێی وردهكاریهكانی لێكۆڵینهوه زانیومانه كه دهزگای دژه تیرۆر بهنیازه سكاڵاكهی خۆی بكێشێتهوه، بۆ كهیسی دووهمیش رهوانهی پۆلیس و دادگای سلێمانی بكرێن. ئهوهشی خستهڕوو: باری تهندروستی ھهردوو رۆژنامهنووسهكه جێگیرهو باری دهروونیان ئاساییهو داواكارین له نزیكترین دهرفهتدا رهوانهی پۆلیس بكرێن و ماددهكانیان له یاسای خراپ بهكارھێنانی ئامێرهوه بۆ بكرێت به یاسای رۆژنامهگهریی .
هاوڵاتی وەزارەتی بەرگری عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ناونوسینی بۆ کۆلێژی سەربازی ڕاگەیاند لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کۆلێژی سەربازی رۆستەمیە خولی ئەفسەری بۆ دەرچووانی خوێندنی ئامادەیی لە لقەکانی (زانستی، وێژەیی، بازرگانی و پیشەسازی) دەکاتەوە. هەربۆیە لە ئەمڕۆوە دەرچووانی ئامادەیی لە ساڵی خوێندنی (2020 – 2021) و ساڵی خوێندنی (2021 – 2022) کە خوازیارن لە کۆلیژی سەربازی بخوێنن، دەتوانن فۆڕمی بەشداریکردن لە خولەکەدا پڕبکەنەوە. هەروەها وەزارەتی پێشمەرگەش لەم بارەیەوە ڕایگەیاند رەزامەندی پێویست وەرگیراوە بۆ وەرگرتنی رێژەیەک لە هاووڵاتیانی کوردستان لە کۆلێژی سەربازی رۆستەمیە لە بەغدا. مەرجەکانی پێشکەشکردن بۆ کۆلێژی سەربازی رۆستەمیە: 1. پێشکەشکار عێراقی بێت و لەدایک و باوکێکی عێراقی لەدایک بووبێت. 2. تەمەنی لە (18) ساڵ کەمتر نەبێت و لە (22) ساڵ زیاتر نەبێت، ئەو کەسانەش کە ماوەی سێ ساڵە لە بەشی سەربازیدا خزمەت دەکەن و دەیانەوێت فۆڕمی خوێندن پڕبکەنەوە، نابێت تەمەنیان لە (24) ساڵ زیاتر بێت. 3. رەفتار و سیڤی باش بێت. 4. هەڵگری بڕوانامەی خوێندنی ئامادەیی بێت لە لقەکانی زانستی یان وێژەیی بۆ ساڵی خوێندنی (2020 - 2021/ 2021 - 2022)، هەروەها کۆنمرەی کەمتر نەبێت لە (70%). 5. داواکاری دەرچووی ئامادەیی لە لقە بازرگانی و پیشەسازییەکان بۆ بەشەکانی (ئۆتۆمبێل، کارەبا، ئەلیکترۆنی) بۆ ساڵی خوێندنی (2020 - 2021/ 2021 - 2022)، پێویستە کۆنمرەی کەمتر نەبێت لە (80%). 6. کوڕ و کچی شەهید مەرجی کۆنمرە نایانگرێتەوە. 7. لە چاوپێکەوتنی لیژنەی کێشەکان لە وەزارەتی بەرگری دەرچووبێت. 8. سەر بە هیچ حزب و بزوتنەوە و رەوت و لایەنێکی سیاسیی نەبێت. 9. هیچ پێشینەیەکی تاوانی (سەربازی، سیاسی، پەیوەندیدار بە شەرەف)ـەوە لە دادگای سەربازی نەبێت. 10. لە کۆلێژ و خولە سەربازییەکان نەکشابێتەوە و دەرنەکرابێت، هەروەها نابێت پێشتر لە سوپا رایکردبێت. 11. مەرجەکانی لەشجوانی و تەندروستی و سەلامەتی دەروونی هەبێت کە لەلایەن لیژنەی پزیشکی تایبەتمەندەوە بڕیاری لێدەدرێت. 12. باڵای لە 165 سانتیمەتر کەمتر نەبێت. ئاماژە بەوەشدرا، هەرکەسێک ئارەزومەندە دەتوانێت لەڕێگەی ماڵپەڕی وەزارەتی بەرگری عێراق فۆرمەکە بەشێوەی ئۆنلاین فۆڕم پڕ بکەنەوە.
شەنای فاتح دەروازەكانی شاری سلێمانی رەنگدانەوەی لایەنی مێژوویی و كەلتوری رۆشنبیری و فەرهەنگی شارەكەی پێوە دیارنیەو لەڕووی رێگای هاتووچۆ و كەمی سەوزایی و لایەنی خزمەتگوزاری و جوانكارییەوە كەموكورتی زۆری پێوە دیارە. رێباز جەلال ئەندازیاری تەلارسازی رێپێدراو لەو بارەیەوە بەهاوڵاتی راگەیاند: «دەروازەی شار خاڵی دەسپێكی چوونە ژوورەوەیە بۆ ناو هەر شارێك، كە پێویستە رەنگدانەوەی لایەنی رۆشنبیری و كلتوری و مێژوویی شارەكەی پێوەدیاربێت و لەمەوادی سەرەتای ناوچەكە دروستكرابێت و رەنگدانەوەی سروشتی ناوچەكە دەربخات». «پێویستە جۆرەكانی هاتوچۆ لەدەروازەكان دیاری بكرێت و هەر جۆرەیان رێگەی تایبەت بەخۆی بۆ تەرخان بكرێت وەك، رێگەی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرو پاس و ئۆتۆمبێلی بچووك و رێگەی تایبەت بەحاڵەتی لەناكاو دروستبكرێت لەدەروازەكاندا بۆ ئەوەی رانەگیرێن و پێویستە هەر رێگەیەك پاركی تایبەتی هەبێت بۆ وەستانی هەر ئۆتۆمبێلێك لەكاتی لێپرسینەوە و هەموو بەشەكانی ئیداری و خزمەتگوزاری و ئەمنییان بۆ تەرخان بكرێت». وتیشی:»ئەگەر تێبینی دەروازەی شاری سلێمانی بكرێت، بەشێكی زۆری ئەو خاڵانەی تێدا بەدیناكرێت و لەمەوادی سەرەتای شار دروستنەكراوە، كەڕەنگدانەوەی سروشتی ناوچەكە بێت، بەڵكو بەمەوادێكی جەمەلۆن و ئاسنی نەویستراو درووستكراوە كە لەڕووی فۆرم و فكرەی دروستكردنییەوە تەواو خاڵییە». «هەروەها جۆرەكانی رێگەی هاتوچۆ جیانەكراوەتەوە، ئەمەش قەرەباڵغی و ژاوەژاوێكی زۆر دروستدەكات و هاتوچۆ ئەستەنگ دەكات، بەتایبەت لەكاتی بەیانیان و ئێواران و نكەموكوڕی لەدابینكردنی خزمەتگوزاری سەرەتایی دەروازەو شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل زۆرە». سەبارەت بەكەمی سەوزایی و درەخت لەدەروازەكانی شاردا، كامەران حەمەساڵح، بەڕێوەبەری باخچەكانی سلێمانی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت: « بلواری دەروازەكانی شار لەئەستۆی ئێمەیەو پارەی بۆ تەرخاندەكرێت و لەڕێی كۆمپانیاوە كە شارەوانی لیژنەیەك دادەنێت و نوێنەری ئێمەشی تێدایە بۆ خزمەتكردنیان و ساڵانە پێویستمان بەگرتنی تەنكەرە لەڕێی كۆمپانیاوە لەمانگی ٦-٧-٨-٩ و ١٠داو رۆژانە پێویستمان بەچوار ملیۆن لیتر ئاوەو ئەو هەوڵانەش بەردەوامن و ئەمساڵ تا 4ی تشرینی یەكەم تەنكەرمان بۆ دابینكرابوو،وتیشی: سلێمانی زۆرترین رێژەی سەوزایی هەیە». هاوكات، زەردەشت رەفیق وتەبێژی شارەوانی سلێمانی لەلێدوانێكیدا بۆ هاوڵاتی باسی لەوەكرد: «سەوزایی شاری سلێمانی نزیكە لەستاندارتی جیهانییەوەو لەسەر ئاستی هەموو عێراق بەپاكترین پارێزگاو جوانترین ژەنگە ناوبانگی دەركردووە، ئەگەر باسی دەروازەی تاسڵوجە-سلێمانی بكەین دەروازەیەكە دیمەنێكی جوانی سەوزایی هەیە، بەڵام لەڕێگەی قەرەداغ لەبەرئەوەی ئەو شەقامە هێشتا ماوە تەواو ببێت و دەبێت شەقامەكان سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی ژێرزەوی تەواوبكات، پاشان دەستدەكرێت بەدروستكردنی سەوزایی». لەشاری سلێمانی ٥٥١ باخچەو پارك و بلوار هەیە، هاوكات دەستەی وەبەرهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەكاتی دروستكردنی پڕۆژەیەكی نیشتەجێبووندا رێنمایی ٣٠٪ هەبوونی رێژەی سەوزایی پێداون، بەڵام بەپێی زانیارییەكان هیچ یەكێك لەو پرۆژانە سەوزاییان نەگەیشتووەتە ئەو رێژەیەو سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستانیش دەڵێت: حكومەت و ئەو لایەنانەی كە پەیوەستن بەژینگەوە لەناو حكومەتدا كەمتەرخەمن و نەیانتوانیوە بەئەركەكانی خۆیان هەستن و لەماوەی رابردوودا وەزارەتی ژینگەیان بچووك كردەوە بۆ دەستەی ژینگە. ملكۆ بازیانی، سەرۆكی پارتی سەوزی كوردستان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت: «لەڕابردوودا دەروازەكانی سلێمانی سەوز پۆش بووە، بەڵام لەئێستادا بەهۆی زۆربوونی پێشانگا یان شوقەو ڤێلا لەچواردەوری سلێمانیدا دەتوانین بڵیین ئەو رووپۆشی سەوزاییە لەناوچووەونەماوە». وتیشی: «رێژەی سەوزایی لەشاری سلیمانیدا ستاندارتی نێودەوڵەتی تێپەڕاندووە كە ١٥% بۆ ٢٥% و سلێمانی رێژەكەی ئێستا چووەتە ١٨.٦٥%و بەهۆی هەڵمەتی دارچاندنەوە كە بەردەوام بەڕێوەدەچێت. لەچەندساڵی رابردوودا سەرباری ئەوەی كار بۆ سەوزكردن و روواندنی دار لەدەروازەكان نەكراوە، بەشێكی زۆری دارەكانی دەروازەی رێگای تاسڵوجە - سلێمانی سوتێنران و لەناوبران. ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی لیژنەی شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و گەشتوگوزار لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت: « لەم ماوەیەدا وەكو لیژنەكەمان لەگەڵ هەر چوار پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكە دانیشتین و یەكێك لەو خاڵانەی كەئاماژەمان پێكردووەو جەختمان لێكردووەتەوە مەسەلەی سەوزایی بووەو یەكێكە لەڕاسپاردەكان لەو بابەتانەی ئاماژەمان پێكردووە بۆ كۆبوونەوەیەك كە لەداهاتوودا بەئامادەبوونی وەزیری شارەوانی لەپەرلەمانی كوردستان لەسەر كۆی پرسی خزمەتگوزاری ئەنجامی بدەین، لەناویدا پرسی سەوزایی». هاوكات، بارزان حامید سەرۆكی لیژنەی شارەوانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی راگەیاند:»لەهەوڵی بەردەوامدا دەبین لەچاودێری و بەدواداچوون لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی باخچەكان تازیاتر سیمای شاری سلێمانی سەوزبكرێ و رێگە دەگرین لەوەی كەئەو شوێنانەی لەماستەرپلاندا بۆ سەوزایی و پارك دانراون نەكرێن بەهیچی تر. هەر رێباز جەلال ئەندازیاری تەلارسازی رێپێدراو سەبارەت بەشێوازی دیزاینی دەروازی شار لەلێدوانەكەیدا بۆ هاوڵاتی دەڵێت: پێویستە دەروازەی شار لەشوێنێك دروستبكرێت كەتاڕادەیەك لەشارەوە دووربێت بۆ ئەوەی لەكاتی گەورەبوونی شاردا لەگەڵ شاردا تێكەڵ نەبێتەوە، واتە گەشەسەندنی شار لەبەر چاوبگیرێت لەڕووی بەرزی و نزمی (تۆبۆگرافی) ناوچەكە شوێنێك هەڵبژێردرێت كەبتوانرێت بەئاسانی بۆ لایەنی ئەمنی و سەربازیی و جوڵەی هاتوچۆ كۆنتڕۆڵی دەروازەكە بكرێت». وتیشی: چارەسەر بۆ ئەم پرسە بریتییە لەوەی لایەنی پەیوەندیدار لەشارەوانی و پارێزگا و بەڕێوەبەرایتی هاتوچۆ و شوێنەوار لیژنەی ئەندازیاری پێكبهێنن بۆ درووستكردنی نەخشەی دەروازەكانی شار بەشێوازێكی ستاندارد بەبەكارهێنانی مەوادی سەرەتایی ناوچەكە، بەشێوازێك لایەنی مێژوویی و كەلتوری و رۆشنبیری و فەرهەنگی شارەكە دەربخات». لەدەروازەكانی شاری سلێمانی سەوزایی بەرەو كەمبوونەوە دەچێت و ساڵانە بەشێك لەدارەكان دەبڕدرێنەوەو تەنانەت بەشێكی ئەو دارانە لەساڵانی٧٠ و٨٠ كاندا هەبوون و لەم چەندساڵەی دواییدا یان بەبڕینەوە یان بەسووتان لەناوچوون، «كەتەنها دارەكانی هەردوو سایدی رێگای تاسڵوجە- سلێمانی ژمارەیان نزیكەی ٥٠هەزار دار بوو لەناوبران و كران بەپێشانگای ئۆتۆمبێل و جەمەلۆن، بەمەش دیمەنێكی ناشرینی بەدەروازی شار بەخشیوە، ئەوە جگە لەوەی دەروازەی سلێمانی لەڕێگای عەربەتەوە هیچ خزمەتگوزاریی و سیمای جوانكاری پێوە دیارینە
